-1-
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
24 - 12 - 1429 کۆچی
23 - 12 - 2008 زایینی
10:57 ئێواره‌
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1045
ــــــــــــــــــ


ده‌رچـــوونی دابه‌ ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە چاکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

خوشکی پرسیارکار دەربارەی دابە، ئەمە وەڵامەکەته‌ بە کورت و پوختی: دەرچوونی دابە (بوونەوەرێک) لە زەوی بریتی یە لە مرۆڤێک کە دەڕوات جا قسەش لەگەڵ خەڵکی دەکات، جا خەڵکیش به‌ هه‌مان شێوه‌ بوونەوەر (دواب) یشیان پێده‌ڵێن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النّاس بِمَا كَسَبُوا مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِنْ دَابَّةٍدَابَّةٍ وَلَٰكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰ أَجَلٍ مُسَمًّى} صدق الله العظيم [فاطر:45].

کەواتە مەبەست لە دابە بریتی یە لە مرۆڤێک کە قسە لەگەڵ خەڵکی دەکات بە شاهێدی دان بۆ حەق؛ کە بریتی یە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- اللە دەریدەھێنێت لە زەوی لەبەرئەوەی ئەو ژمارە (ڕەقیم) ـە زیادکراوەکەیە بۆ ھاوەڵانی ئەشکەوت جا قسە لەگەڵ خەڵکی دەکات بە گەورەیی بە حەق ھەروەک چۆن قسەی لەگەڵ کردن بە منداڵی لە رۆژی لە دایکبوونەکەی، وە دەڵێت: {إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ} [مريم:30].

جا اللە دەیکات بە دادوەر لە نێوان موسڵمانان و نەصاراکان ئەوانەی وتیان:"به‌ڕاستی اللە بریتی یه‌ له‌ مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م"، وه ده‌سته‌یەکی تر وتیان: "كوڕی اللە یە"! بەڵام موسڵمانان بیروباوەڕیان به‌ حه‌قه‌ کە ئەو به‌ڕاستی بەندەی اللە یە، پاشان دادوەرەکە دێت بە حەق لەسەر جیاوازی نێوان ناکۆکی موسڵمانان و نەصاراکان جا هەمان ئەوەیان پێ دەڵێت کە پێشتر لە بێشکەدا پێی وتبوون: {إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ}.

لەبەر ئەوەی مەسیحی درۆزن دواتر دێت دەڵێت ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەو دەشڵێت اللە یە، ھەر لەبەر ئەمە مەسیحی حەق دواکەوتووەو لە هاتنی تا اللە بیکات بە شاهێدی بە حەق وه‌ اللە دەیکات بە وەزیر بۆ ئیمام مەھدی، وە لە چاکەکارانیش دەبێت و خەڵکیش بانگ ناکات بۆ ئەوەی بەدوای بکەون بەڵکو بانگیان دەکات بۆ بەدواکەوتنی ئیمام مەھدی، وە لە چاکەکارە شوێنکەوتووەکان دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيُكَلِّمُ النّاس فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ} صدق الله العظيم [آل‌عمران:46].

وە مانای ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ}، بەو مانایه‌ی لەو کاتەی بە گەورەیی قسەیان لەگەڵدا دەکات ئەوا دەبێت بە یەکێک لە کەسە چاکەکارە شوێنکەوتووەکان وە خەڵکیش بانگ ناکات تا شوێنی بکەون لەبەرئەوەی ئەو پێغەمبەرە: بەڵکو ناکرێت پێغەمبەرێکی تر بێت لەدوای محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- جا خەڵکی بانگ بکات بۆ بەدواکەوتنی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَٰكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].

هەربۆیە کاتێک بانگەوازەکەی تری کوڕی مەریەم دێت ئەوا دواتر دەبێت بە یەکێک لە چاکەکارە شوێنکەوتووەکان بۆ ئیمام مەھدی لەم ڕۆژەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دێت قسە لەگەڵ خەڵکی دەکات لەکاتێکدا تەمەنی گەورەیە، بەڵام خۆ ئەمە موعجیزە نی یە پیاوێک قسە لەگەڵ خەڵکی بکات بە گەورەیی! بەڵکو موعجیزەکە لە دابەزینی نەفسی کوری مەریەمە لەلایەن به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یەوە جا جەستەی مەسیحی زیادکراو بۆ سەر ھەرسێ ھاوەڵەکانی ئەشکەوت به‌ ئاگادێته‌وه‌و هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌، جا لێرەدا موعجیزەیەکی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان بوونی ھەیە بۆ ئەوەی کوڕی مەریەم قسە بکات بە حەق بە مۆڵەتی اللە، جا ھەرچی یەکەمیانە ئەوا بریتی یە لە: {وَيُكَلِّمُ النّاس فِي الْمَهْدِ} [آل عمران:46]؛ جا ئەمە ڕابووردوو بەسەرچوو لە ڕۆژی لە دایک بوونەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - کە بە مۆڵەتی اللە قسەی کردو فەرمووی: {إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ}، وە نەیوت ئەو اللە یەو نەشی وت کوڕی اللە یە.

ھەرچی موعجیزەکەی ترە لە قسەکردنەکەی کوڕی مەریەم بۆ خەڵکی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ} [آل عمران:46]، ئەمه‌ بریتی یە لە زیندووبوونەوەی جەستەی مرۆڤێک کە مەسیح عیسای کوری مەریەمەو گەڕانەوەی نەفسی مەسیحە بۆ جەستەکەی تا لە گه‌وره‌ییدا قسە بکات لەگەڵ خەڵکی، وه‌ (الكهل) بریتی یە لە تەمەنی ناوەڕاست له‌ نێوان تەمەنی لاوێتی و جوامێری خاوەن ڕیشی تێکەڵ بە موی سپی و ڕەش جا ئه‌وه‌ی له‌م ته‌مه‌نه‌دا بێت پێی ده‌ڵێن (كهلا)، ئه‌مه‌ش بریتی یه‌ له‌م (دابه‌) یه‌ی له‌ زه‌وی ده‌رده‌چێت، كه‌ بریتی یه‌ له‌ مرۆڤ؛ مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بكات له‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌یی جا به‌ حه‌ق ده‌دوێت و به‌هه‌مان قسه‌ی پێشووتری ده‌ڵێت: {إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ}؛ به‌و مانایه‌ی ئه‌و نه‌ اللە یە نه‌ كوڕی اللە ش. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابن مريم وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ ربّي وَربّكمْ إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الجنّة وَمَأْوَاهُ النّار وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ} صدق الله العظيم [المائدة:72].

وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌سیحی ده‌جال دواتر دێت بۆ‌ پشتگیری كردن له‌م به‌تاڵه‌ی بێباوه‌ڕه‌ نه‌صاراكان له‌سه‌رین جا بانگه‌شه‌ی په‌روه‌ردگارێتی ده‌كات و ده‌ڵێت خۆی مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌مەو په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهانه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ پێی ده‌وترێت مه‌سیحی درۆزن به‌و مانایه‌ی ئه‌و مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌می حه‌ق نی یه‌،‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ حیكمه‌ته‌كه‌تان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی عیسای كوری مه‌ریه‌م بۆ ڕوونده‌بێته‌وه‌ دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی كه‌ بریتی یه‌ له‌ وه‌زیری یه‌كه‌م و جێگری خه‌لیفه‌ی اللە ئیمام مه‌هدی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ وه‌زیره‌كانی مه‌هدی بریتیە له‌ نێردراوی اللە ئیلیاس -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ئه‌و كه‌سه‌ی اللە ناردی بۆ (أصحاب الرسّ)، كه‌ بریتی یه‌ له‌ گوندی (حمّة ذياب بن غانم) هه‌روه‌ک مێژوونوسان ناویان لێناوه‌. وه‌ دواتر گه‌له‌كه‌ی ئه‌وو وه‌زیره‌كه‌شیان بە درۆزانی کە پێغەمبەری ڕاستگۆی اللە ئیدریس بوو دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، پاشان براكه‌ی ئیدریس به‌ڕاستی دانا؛ کە گه‌نج و لاو بوو، پاشان اللە له‌گه‌ڵ براكه‌ی ئیلیاس كردی به‌ وه‌زیر، پاشان براكه‌ی تریشی کە یه‌سه‌ع بوو به‌ڕاستی دانا؛ كه‌ ئه‌ویش گه‌نج و لاو بوو، جا اللە به‌ پێغه‌مبه‌ری سێ یه‌م شکۆمەندی كردن كه‌ بریتی بوو له‌ پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆی اللە یه‌سه‌ع، جا گه‌له‌كه‌ی هه‌موو پێغەمبەرەکانیان به‌ درۆزانی و كه‌سیان بڕوایان پێنه‌هێنان جگه‌ له‌ یه‌ک پیاو نه‌بێت به‌ ته‌نها كه‌ ئه‌ویش باوەڕهێنانه‌كه‌ی شاردبوویه‌وه‌ وه‌ وێنه‌ی ئه‌م پیاوه‌ وه‌ک پیاوه‌ باوەڕدارەکەی كه‌س و كاری فیرعه‌ونه‌ کە به‌ نهێنی باوەڕی هێنابوو.‌ جا ئەوەبوو گه‌له‌كه‌یان به‌ڵێنیان پێدان كه‌ ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ بانگه‌وازه‌كه‌یان بۆ لای اللە و په‌رستنی اللە به ‌ته‌نها نه‌هێنن ئه‌وا دواتر بەردبارانیان دەکەن وه‌ له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌یانه‌وه‌ توشی سزایەکی به‌ ئێش ده‌بنه‌وه‌، جا له‌پاش ئه‌مه‌ نێردراوی اللە ئیلیاس ترسا‌ لەوەی برایەکانی تووشی ئاشوب ببن و فه‌رمانی پێكردن بچنە ئه‌شكه‌وته‌كه‌ له‌ كاتێكدا خۆشی له‌ گه‌ڵیاندا بوو جا ئه‌وه‌ بوو خۆیان ون كرد هه‌روه‌ک چۆن محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- و هاوه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر خۆیان ون كرد له‌ده‌ست‌ بێباوه‌ڕه‌كان، به‌هه‌مان شێوه‌ش نێردراوی اللە ئیلیاس و برا پێغەمبەرە ڕاستگۆیه‌ لاوه‌كانیش خۆیان ون كرد له‌ ئه‌شكه‌وتێكدا له‌ ده‌ست پیلانی بێباوه‌ڕه‌كان تا چاوه‌ڕێی فه‌رمانی اللە بكه‌ن ده‌رباره‌یان، به‌ڵام ئه‌م پیاوه‌ی کە به‌ڕاستی دانابوون كه‌ باوه‌ڕەكه‌ی شاردبوویەوە به‌مه‌ی زانی هه‌رسێ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ خۆیان ون كردووه‌ له‌دوای هه‌ڕه‌شه‌ی بێباوه‌ڕه‌كان به‌ بەردباران کردنیان یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ئایینه‌كه‌یان جا له‌پاش ئه‌وه‌ ئه‌م پیاوه‌ چاكه‌كاره‌ تووڕەبوو له‌ گه‌له‌كه‌ی و هاته‌ لای گه‌وره‌كانی گه‌له‌كه‌ی و باوەڕهێنانه‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَاضْرِ‌بْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْ‌يَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٣﴾ إِذْ أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْ‌سَلُونَ ﴿١٤﴾ قَالُوا مَا أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌ‌ مِّثْلُنَا وَمَا أَنزَلَ الرَّ‌حْمَـٰنُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ ﴿١٥﴾ قَالُوا رَ‌بُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٦﴾ وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﴿١٧﴾ قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْ‌نَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْ‌جُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُ‌كُم مَّعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْ‌تُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِ‌فُونَ ﴿١٩﴾ وَجَاءَ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَ‌جُلٌ يَسْعَىٰ قَالَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُوا الْمُرْ‌سَلِينَ ﴿٢٠﴾ اتَّبِعُوا مَن لَّا يَسْأَلُكُمْ أَجْرً‌ا وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٢١﴾ وَمَا لِيَ لَا أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَ‌نِي وَإِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٢٢﴾ أَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِ آلِهَةً إِن يُرِ‌دْنِ الرَّ‌حْمَـٰنُ بِضُرٍّ‌ لَّا تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا وَلَا يُنقِذُونِ ﴿٢٣﴾ إِنِّي إِذًا لَّفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٢٤﴾ إِنِّي آمَنتُ بِرَ‌بِّكُمْ فَاسْمَعُونِ ﴿٢٥﴾ قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ بِمَا غَفَرَ‌ لِي رَ‌بِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَ‌مِينَ ﴿٢٧﴾ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

هەربۆیەش نێردراوی اللە ئیلیاس به‌ براكانی خۆی ئیدریس و یه‌سه‌عی وت: {إِنَّهُمْ إِنْ يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَنْ تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:20].

ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌یان به‌ڵێنیان به‌مه‌ پێدابوون ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ بانگه‌وازه‌كه‌یان نه‌هێنن بۆ لای اللە و بانگه‌وازی وازهێنان له‌ پەرستراوەکانیان، جا ده‌یانوت: {قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [يس:18].

ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رسێ پێغەمبەرەکە؛ نێردراوی اللە (ئیلیاس) و وه‌زیره‌ لاوه‌كانی ئیدریس و یه‌سه‌ع بانگه‌وازی گه‌له‌كه‌یان ده‌كرد بۆ په‌رستنی اللە به‌ ته‌نهاو وازهێنان له‌ په‌رستنی بته‌كان و ده‌یانوت: اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {هَٰؤُلَاءِ قَوْمُنَا اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آلِهَةً لَوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِمْ بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا} صدق الله العظيم [الكهف:15].

ئێستاش بۆتان ڕوونبوویه‌وه‌ بۆچی اللە چیڕۆكی خه‌ڵكی ئاوه‌دانیه‌كه‌و هه‌رسێ پێغه‌مبه‌ره‌كانیانی ناڕوون كردووه‌و ناوی خه‌ڵكی ئه‌م ئاوه‌دانیه‌ی نه‌بردووه‌ نه‌ ناوی گه‌له‌كه‌شی به‌ هه‌مان شێوه‌ ناوی سێ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی، ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وته‌وه‌ هه‌یه‌ جا تا كاتێک ئیمام مه‌هدی بێت ئه‌و كه‌سه‌ی اللە زانستی كتێبی پێداوه‌ به‌ ته‌واوی و وردی و تێروته‌سه‌لی باسی بكات جا وابكات هه‌موو نهێنیه‌كانی قورئان له‌لای موسڵمانه‌ باوەڕدارە دڵنیاكان به‌ ئایه‌ته‌كانی اللە قورئانی گه‌وره‌ ڕوون بێت؛ جا ئه‌وانه‌ له‌ وه‌زیره‌ رێزلێگیراوه‌كانی منن کە بریتین له‌ نێردراوی اللە ئیلیاس و براكه‌ی پێغەمبەری ڕاستگۆ ئیدریس ئه‌و كه‌سه‌ی اللە شوێن و جێگایەكه‌ی به‌رزو بڵند كردووه‌، كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت له‌ به‌رزترین شوێنه‌ له‌ دورگەی عه‌ره‌بی وه‌ به‌رزترین شوێنیشی بریتی یه‌ له به‌رزاییه‌كانی یه‌مه‌ن، وه‌ بڵندترین شوێنیش له‌ به‌رزاییه‌كانی بریتی یه‌ له‌ پارێزگای زه‌ممار (ذمار)، وه‌ به‌رزترین شوێنیش لێی ئاوه‌دانی (الأقمر) ـه کە له‌ پانتاییه‌كه‌دا چیای ئیسبیل (جبل إسبيل) هه‌یه. هه‌رچی ئه‌شكه‌وته‌كه‌شه‌ ئه‌وا له‌لای ئەم ماڵانه‌یه‌ کە له‌ ته‌نیشت چیاكه‌دا هه‌ن له‌ نزیكی ماڵی پیاوێک کە پێی ده‌ڵێن (محمد سەعد) به‌ڵام ئه‌و زۆر به‌ توندی ڕێگا له‌م ئه‌شكه‌وته‌ ده‌گرێت وا گومان ده‌بات له‌ ژووره‌وه‌یدا گه‌نجینه‌یه‌كی هه‌یه، وه‌ براكه‌ی له‌و به‌ عه‌قڵترەو ڕێگایه‌كی چاكتری له‌و گرتۆته‌ به‌ر.‌‌ ‌‌ ‌ ‌

وه‌ هه‌روه‌ک وتمان له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا چوار له‌ وه‌زیره‌كانی ئیمام (مەهدی) بوونیان هه‌یه‌ کە بریتین له‌ نێردراوی اللە ئیلیاس -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و برایه‌ی کە به‌ڕاستی دانا؛ پێغەمبەری اللە ئیدریس، به‌هه‌مان شێوه‌ پێغەمبەری سێ یه‌م کە فەرمان و بانگەوازەکەی ئه‌وانی به‌ڕاست دانا كه‌ بریتی بوو له‌ براكه‌یان پێغەمبەری ڕاستگۆی اللە یه‌سه‌ع، وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ (ڕەقیم) ئه‌وه‌ی کە زیاد کرا بۆیان به‌ تابوتی سه‌كینه‌ له‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یانویست نێردراوی اللە مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م بكوژن دروودو سڵاوی اللە ی لەسەر بێت.

ئه‌مانه‌ له‌ به‌ڕێزترینی كه‌سه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمام مه‌هدین، وه‌ به‌ڕێزترینی وه‌زیره‌كانی ئیمام مه‌هدیش بریتی یه‌ له‌ نێردراوی اللە مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی.


دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
_______________