ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
07 - ربيع الأول - 1442 ک
24 - 10 - 2020 مـ
2:00 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...59#post_337859
__________


لەخەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی بۆ دوژمنی اللە ئیمانوێل ماکڕۆن و ئەوەشی کەوا هاوشێوەی ئەوە لە جیهان..


لەخەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرکردەی فەڕەنسی ( ئیمانوێل ماکڕۆن) دوژمنی اللە و دوژمنی دینەکەی اللە ئیسلام و دوژمنی محمد پێغەمبەرو نێردراوی اللە بە ئیسلام دوژمنی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم پێغەمبەرو نێردراوی اللە بەئیسلام و دوژمنی موسا پێغەمبەرو نێردراوی اللە بەئیسلام و دوژمنی سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە بە دینی ئیسلام لە یەکەمیانەوە تاوەکو کۆتاهەمینیان محمد پێغەمبەرو نێردراوی اللە صەلاواتی اللە ی لەسەربێت وەلەسەرجەم پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە بەدینی ئیسلام وە ئێمە تەسلیمیان دەبین بەتەواوی جا هیچ جیاوازیەک ناکەم لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە بە دینی ئیسلام بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان بۆ پەرستنی اللە بەتەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن وە ڕەحمەت بۆ هەموو جیهان بۆ هاتنەجێی ئاشتی و هەڵگرتنی ستەمی ئینسان لەسەر برا ئینسانەکەی و هاتنەجێی ئاشتی جیهانی لەنێو گەلانی بەشەرو پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان موسڵمان و کافر جا هیچ زۆرلێکردێک لەدینەکەی اللە ئیسلامدا نیە، ئەوەی ویستی با ئیمان بهێنێت و ئەوەشی ویستی با کوفر بکات ئەوەی لەسەر ئێمەیە گەیاندنەو لەسەر اللە ش حساب و لێپرسینەوە جا بەهەشتی داناوە بۆ ئەوەی کەوا سوپاسگوزار دەبێت ئاگریشی داناوە بۆ ئەوەی کوفر دەکات، جا لەپاش ئەوە دەڵێین..

نە سەلامی اللە و نە ڕەحمەتەکەیشی لەسەر سەرکردەی فەڕەنسی سەهیۆنی (ئیمانوێل ماکڕۆن) و سەرکردەی سەهیۆنی (دۆناڵد تڕامپ) وە هەموو ئەوانەش کەوا هاوشێوەیانن لەشەیتانە بەشەرەکان لەجیهاندا ئەوانەی جەنگیان لەسەر دینەکەی اللە ئیسلام ڕاگەیاندووە بەنهێنی و ئاشکرا اللە ش دەورو گەمارۆی تاوانکارانی داوە وە لەعەرەبەکانیش هەن کەوا توندتر کوفرو دووڕویی دەکەن، جا اللە ئیمانداران واز لێناهێنێت بەوەی که ئەوان له‌سه‌ری هه‌ن هه‌تا پیس و پاک له‌یه‌ک جیانه‌کاته‌وه لەبەرچاوی موسڵمانان، جا ئەوەی دەرکردنی سەفیری فەڕەنسی و پچڕاندنی پەیوەندیە دبلۆماسیەکان و بازرگانیەکان ڕانەگەیەنێت لەگەڵ حکومەتی فەڕەنسا جا ئەوە هەمان ئەوەی لەسەرە کەوا لەسەر دوژمنەکانی اللە یە لەعنەتی اللە و فریشتەکانی و چاکەکاران لەهەموو خەڵکی.

وەئەی گەلی سەرکردە موسڵمانەکانی عەرەب و عەجەم، ئەگەر ئێوە غیرەتتان نیە لەسەر محمد پێغەمبەرو نێردراوی اللە بەدینی اللە ئیسلام بۆ هەموو جیهان ئەوا غیرەتیشتان نیە لەسەر اللە و سەرجەم پێغەمبەرو نێردراوەکانی بەدینەکەی اللە ئیسلام! جا محمد پێغەمبەری اللە بیدعەی نەهێناوە بەدینی ئیسلام ئەی ماکڕۆنی نەفرەت لێکراو، بەڵکو اللە بەدینی ئیسلام نێردراوی اللە محمد بەندەی اللە و پێغەمبەرەکەی و نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەندەی اللە و پێغەمبەرەکەی ڕەوانەکردووە، جا ئەوانەی کوفریان کردووە گۆڕیویانەتەوە بە قسەیەک جگە لەوەی کە ئەوان وتوویانە جا وەیل و سزا بۆ ئەوانەی هاوشێوەی ئەوانن وەکو تۆ لەسزای ڕۆژێک لە دەرگایەکەوە کەوا سزایەکی توندی لێوەدێت زیاد لەوەش درێژکراوەیەکی تازەی سزاو لێدانێکی سەخت لەسزای خوێن لە محکەمی قورئانی گەورە؛ کە ئەوەتان بریتیە لەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کەوا پزیشکانی بەشەر هەموویان هەوڵ دەدەن تاکو پێکوتەیەکی بۆ بدۆزنەوە، جا لەبەرئەوەی ئەوە ئایەت و نیشانەیەکە لەلایەن اللە وە بۆ ملکەچ پێکردنی خەڵکی جیهان بۆ گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، وەلەبەرئەوەی من بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە ئەوە دەزانم جا لەسەرئەوە ئەنجامەکانی پێکوتەکان پێشوەختە ڕادەگەیەنم بە فەرمانی اللە بەوەی کەوا بەڕاستی پێکوتەکانتان نەک بەتەنها ئەوەی سنوردانان بۆ ئەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەرەس پێدەهێنێت بەڵکو دواتر اللە پێکوتەکانتان وا لێدەکات کەوا بەچاکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بشکێتەوەو ببێت بە یارمەتیدەر بۆی بە ڕێژەی سەدا سەد، ئەوەشتان بریتیە لەسزای خۆبەگەورەو زل زانینەکەتان لەسەر اللە و خەلیفەکەی وەتاکو بزانن بەوەی اللە بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە وە کارو فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوه، هیچ کەس لەبەندەکانی ناتوانێت سزاو ناخۆشیەکان لابدات جگە لەخۆی نەبێت هەروەکو چۆن هیچ پەرستراوێکی تر نیە لەگەڵ اللە پاک و بێگەردی بۆی لەوەی دەیکەن بە شەریک و هاوبەش و هاوەڵی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَامٌ عَلَىٰ عِبَادِهِ الَّذِينَ اصْطَفَىٰ ۗ آللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٥٩﴾ أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنبِتُوا شَجَرَهَا ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ ﴿٦٠﴾ أَمَّن جَعَلَ الْأَرْضَ قَرَارًا وَجَعَلَ خِلَالَهَا أَنْهَارًا وَجَعَلَ لَهَا رَوَاسِيَ وَجَعَلَ بَيْنَ الْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٦١﴾ أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ ﴿٦٢﴾ أَمَّن يَهْدِيكُمْ فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَن يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ تَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٣﴾ } صدق الله العظيم [النمل].

بەڵام منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی اللە ڕەوانەی کردووم لەم ئومەتە عیلمانیە زۆر سەرسەختە بێباوەڕە بە اللە یەدا کە پەروەردگاری هەموو جیهانە، جا ئەگەر اللە کەمێک لەسزایەکەی بۆیان وەکو ئامۆژگاری ڕەوانەبکات بەڵکو بگەڕێنەوە ئەوا ئەو سزایە هیچیان بۆ زیاد ناکات تەنها کوفر کردن نەبێت بە اللە، جا ئەگەر تووشی شتێک لە تۆفانی لافاویان بکات ئەوا دەڵێن ئەوە کارەساتی سروشتیە، وەئەگەر بێتو زریانی ڕەشەبای دەریایی گەردەلولیان بۆ ڕەوانە بکات دەڵێن ئەوە کارەساتی سروشتیە، وەئەگەر ڕەشەبای سەختی دەریاییان بۆ ڕەوانە بکات دەڵێن ئەوە کارەساتی سروشتیە، وەئەگەر باهۆزو زریانی وشکانی هەڵتەکێنەریان بۆ ڕەوانە بکات کە خەڵکی هەڵدەتەکێنێت دەڵێن ئەوە لە کارەساتە سروشتیەکانە، یان ئەگەر بێتو ڕەشەبای هەڵتەکێنەریان لە نقوم کەری دەریایی بۆ ڕەوانەبکات دەڵێن ئەوە لەکارەساتە سروشتیەکانە، یان ئەگەر گەردەلولێکیان بۆ بنێرێت کەوا ئاگری تێدابێت تا پارچەیەک لە.دارستانەکانیان گڕ تێبەربدات جا لەپاشان بگۆڕێت بۆ ڕەشەبایەکی (سوتێنەر) تاکو گڕەکەی پەرش و بڵاو بکاتەوەو بەرەو ناوچەو شوێنەکانیان بیبات دەڵێن ئەوە لەکارەساتە سروشتیەکانە بەهۆی بەرکەوتنی درەختەکانەوە بەهۆی ئەو ڕەشەبایەی کەوا ئاگرەکەی پەیدا کردووە، لەکاتێکدا ئێوە درۆ دەکەن لێکدانەوەکانیشتان بۆ گڕگرتنی دارستانە سەوزەکانتان عەقڵ و مەنتق قبوڵی ناکات بەڵکو ئەوە اللە گەردەلولێکی وای بۆ ڕەوانەکردوون کەوا ئاگری تێدایە بۆ دەستپێکردنی کڵپەسەندنی ئاگرە بەتینەکە بۆ گڕتێبەردانی شتێک لە دارستانە سەوزەکانتان جا لەپاش ئەوە ئەو زریانە دەگۆڕێت بۆ ڕەشەبایەکی کەمەرەیی تاکو گڕەکەی پەرش و بڵاوبکاتەوە وە بەئاڕاستەی ئاگرەکە ڕێدەکات بەرەو ناوچەو شوێنەکان تاکو باخچه‌و شوێنە ده‌وره‌دراوەکان به درەختی چڕوپڕ گڕ تێبەربدات لەدەوروبەری ناوچەو شوێنەکانتان بەڵام ئێوە گەلێکی مولحیدن و قسەی مولحیدەکانتان تەنها ئەوەیە کەوا دەڵێن ئەوە لەکارەساتە سروشتیەکانە، وەئەگەر بە بوومەلەرزەش سزاتان بدات لەژێر پێیەکانتان ئەوە مولحیدەکانتان دەڵێن ئەوە لەکارەساتە سروشتیە ناسراوەکانە کەوا ناوبەناوو کاتێک بۆ کاتێکی تر ڕوودەدات!

وەها ئەوە اللە ئێوەی بەرەبەرە کێش کرد بۆ سزایەکی تازە کەوا بەهیچ شێوەیەک لەسروشتدا هاوشێوەی نەبووە کە بریتیە لە پۆلێک کەوا دابەشدەبن بۆ چەندین پۆل لە نەخۆشیەکانی سنگ و خوێن کەوا پێکچوون لە دروستکردنەکەیداو جیاوازن لە جیناتەکەیدا کە اللە دروستی کردووە لە هێلکۆکەکانی مێ یەی تاکە مێشولەیەک کە بەزانستەکەی نازانن و لەجیهاندا دەخولێتەوە بە وشەکانی توانای اللە کەوا دەگوازرێتەوە لە وشکانی و دەریاو کەش و هەوادا جا بەدرێژکراوەیەکی تازەوە دێت بەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا، جا ناکرێت بەوەی بەدرێژکراوەیی بۆهەمان جۆر لەدرێژکراوەکەی یەکەمی بێت بەڵکو بۆ هەر درێژکراوەیەک پۆلێکی تازەن لە دروستکردندا وە نەوەشی نیە ئەرک و گرنگیەکەشی تەنها ئەوەیە هێلکۆکەکانی بەئیزنی اللە دابنێتەوە اللە ش خۆی سەرپەرشتی فەرمان بە هێلکۆکەکانی ئەو دەکات بە وشەکانی توانایەکەی کەوا بە (کن فیکون) فەرمانەکە بە هێلکۆکەکان دەگات تا ببن بە ڤایرۆسەکان جا کەس بەسەربازەکانی پەروەردگارەکەت نازانێت تەنها خۆی نەبێت.

وە اللە ش دەکەم بەشاهێدو بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی هەموو ئەوەی کە لە جیهاندا ڕوودەدات لە پیلان و نەخشەی ئەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەهۆی یەک مێشوولەوەیە کە دروستکراوێکی تازەیە لە بەڵێنەکانی اللە لە محکەمی کتێبەکەی کەوا شەرم ناکات بەوەی تەحەددای پشتهەڵکەرە خۆبەگەورەو زل زانەکانی پێ بکات لەبەرامبەر شوێنکەوتنی کتێبەکەی قورئانی گەورە جا اللە تەحەدداتان دەکات بە بوونەوەرێکی زیندووی تازە یەک مێشوولە کەوا بەزانستەکەی نازانن، وە نموونەیەکی تازەی هێناوەتەوە جا اللە کردوویەتی بە دایک بۆ ڤایرۆسە تازەکان بە وشەکانی قودرەت و تواناکەی اللە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٢٧﴾ كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَكُنتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢٨﴾ } صدق الله العظيم[البقرة].

وەئەو تەحەددایانەی ئیمام مەهدی بۆی دانان لە دەی ڕەجەبی ساڵی 1441 ی کۆچی تەنها بە زانستێک بوو لەلایەن اللە وە لەدەستپێکی سزا ئامۆژگاریکارەکەی سنگەکان، وە ناشتوانم بەوەی سزایەکتان پێ بڵێم کەوا لەسنگەکاندایە تەنها لەوساتەی ڕوودەدات لەبەرئەوەی هەواڵەکە لەکتێبەکەی اللە چەند خاڵێکی تەحەددا هەڵدەگرن بە ئیزنی اللە لەساتی دەستپێکردنی ئەو سزا ئامۆژگاریکارەی کەوا لە سنگەکاندایە؛ بەو مانایەی لەساتی ڕوودانەکەی نەوەک بەر له ڕووداوەکە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٥٧﴾ } صدق الله العظيم [يونس].

وەهەر لەبەرئەوەش هەرگیز ناتوانم ئایەتەکە بگۆڕم و دەڵێم ئەی خەڵکینە بەڕاستی دواتر ئامۆژگاریەکتان بۆ دێت لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە وە شیفاش بۆ ئەوەی کەوا لەسنگەکاندایە، بەڵام لەدەستپێکی ڕووداوەکە بەئایەت و نیشانەیەکی سزای جیهانی ڕایدەگەیەنم نەوەک بەتەنها پەتایەکی جیهانی وەکو تارماییەک بێت و بڕوات وەکو ئەوەی کەوا باوک و باپیرانتان تووشی بوون! هیهات هیهات.. بەڵکو سزایەکی بەردەوامی خاوەن نوێبوونەوەی جینی لەت لەت بووی پەرش و بڵاو، جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی پزیشکان دواتر ڕووداوی وا دەبینن لەوەی کەوا ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە لەجەستەدا دەیکات بەهیچ شێوەیەک حسابیان بۆی نەکردووە هەروەکو پێشتر هەواڵم پێدان لەسەرەتای بەیان و ڕوونکردنەوەکەدا بەوەی ئێوە دواتر مەکرو نەخشەو پیلانی وا دەبینن لەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەشێوەیەک کە حسابتان بۆی نەکردووە، جا ها ئەوە ئێوە ئەوانەن کەوا بەڕاستی بینیتان بەوەی بەڕاستی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خاوەن شارەزاییەکی بەرزە بەسەرجەم ووردەکاریەکانی جەستەی ئینسان بە وردو ئاڵۆزیەوە جا پزیشکە پسپۆڕەکان لە مەکرو پیلانی ئەوەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەیروسەمەرەو شتی سەرسوڕهێنەر دەبینن هەروەکو ئەوەی کەوا ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە دروستکراوی ئینسان بێت جا بە زانستی جەستەی ئینسان دەزانێت لەبەرئەوەی ئەو خاوەن لێزانیەکی تەواوی گشتگیرە بەسەرجەم ئەندامە ووردو ئاڵۆزەکانی جەستەی ئینسان ئەوەش لەبەرئەوەی ڕێنمایی و فەرمانەکانی ئەوکەسە جێبەجێ دەکات کەوا ئینسانی دروست کردووە کە اللە ی پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەی ئێوەشە ئەوەی کەوا ئینسانی دروست کردووە وە دروستکاری هەموو شتێکە پاک و بێگەردی بۆی وە شارەزایە بەهەموو شتێک و بینایە وە ئەوەی بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە.

وەئەی گەلی بەشەر، اللە دەکەم بەشاهێد ئەوەی کەوا ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڤایرۆسێکی بەشەریە؛ بەو مانایەی چاوگەکەی بەشەریه، وەهەرچی سەرچاوەی ئەو ماددەیە کەوا اللە دروستی کردووە لێی ئەوا بریتیە لە شلەی (پڕۆتین) ی هێلکۆکەکانی مێشوولەیەک کە ئێوە بە زانستەکەی نازانن، بەهەرحاڵ بۆ ئیمام مەهدی خەلیفەی اللە لەسەر جیهان ڕەوانیە قسەیەک بکات لەکاتێکدا نەزانێت بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە، وە هێشتا هەر ئەوە بەیادی بەشەر دەهێنینەوە کەوا ئێمە چەند خاڵێکی تەحەددامان داناوە بۆیان لە کاتێکی زووەوە لەبەرواری دەی ڕەجەبی ساڵی ڕابردوو 1441، جا هەرگیزاو هەرگیز کەموکورتی لە خاڵە تەحەدداکارە بەحەقەکانمدا ناکەم لەبەرئەوەی من قسەیەک ناکەم لەسەر اللە ئەگەر نەیزانم لەکتێبەکەی اللە قورئانی گەورە.

وە اللە دەکەم بە شاهێدو بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی کارەساتەکەی خوێن ئەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەرگیزاو هەرگیز اللە لەجیهانی لانادات بەسەرتاپای هەتا ئەوکاتەی ملکەچ دەبن بۆ خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی جا داوا دەکەن بەم دوعاو پاڕانەوەی کەوا لەبەرواری 26 ی ڕەمەزانی 1441 دا نوسیومانه لەبەیان و ڕوونکردنەوەیەکدا بەناونیشانی (ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیان و ڕوونکردنەوەی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری)
کۆتایی پێهات.
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...51#post_360951

جا ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە شیفای تێدایە بۆ سزا ئامۆژگاریکارەکەی سنگەکان، وە لەسنگدا خاڵێکی هەیە سەرنجی دەخرێتە سەر کە ئێوە ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دواتریش کارەکە گەشە دەکات جا تووشی سەرجەم ئەندامەکانی جەستەی ئینسان دەبێت جا تووشی ئیفلیجی تەواوەتی دەکات و لەکاری دەخات بۆ ئەو کەسەی اللە بیەوێت لەکارکردن بە پلەی جۆراوجۆر لەنێوان لەکارکەوتنی بەشی و لەکارکەوتنی نیوەیی و لەکارکەوتنی تەواوەتی وە مردووەکانیش زۆرترن لە پێشتر بەتوندترو گەورەتر، جا لە یەکەم بەیان و ڕوونکردنەوەدا وتمان مردووەکان کەمن لەسەرەتادا لەبەرئەوەی من دەزانم مردووەکان زۆرترن لەدواترداو تووشبوونێکی زۆریش هەیە، جا کێ ڕزگارتان دەکات لە سزای اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، جا بۆ هەمووتان پلەی جۆراو جۆر هەیەو پۆلێنی دەکەین بۆ پوختەکەر (بەمانای سزایەکی سوک) و پەروەردەکەر (بەو مانایەی کەمێک سزایەکی توند) وە ئازاردەر (سزایەکی توندتر) پاشان سزایەکی بەئێشی پەرش و بڵاو (سزا زۆر توندەکە) بۆ خۆبەگەورەو زلزان و تاوانکارە خراپەکارە فەسادگێڕەکان لەزەوی، وەهەشتانە دواتر ئەو ڤایرۆسی خوێنەی کەوا دێت تووشی دەبێت هەر لەمیانەی ئەو ڕۆژەی کەوا تووشی بووە تەواوی دەکات بەمانای لەماوەی 24 کاتژمێردا تووشی بووەو دەشمرێت، وەهەشتانە پەکی دەخات لە بێهۆشی (غەیبوبە) ی مردنی سەر جێگادا تا ئەوکاتەی اللە دەیەوێت جا ڕوحەکەی لێ دەردەکات، وەهەشتانە دواتر تووشی کوێربوون دەبێت بە ڤایرۆسەکە کە بیناییەکانی دەڕوات و نامێنێت، وەهەشتانە دواتر بیستن و بینینەکەی لەدەست دەدات، وەهەشتانە لە کۆئەندامی دەماری دەدات جا ناتوانێت بەهیچ لایەکدا جوڵە بکات و بەتەواوەتی دەنگەکەی لەدەست دەدات وە نیشانەی زیاتریش، وەلەلایەن اللە وە زیاتریش هەیە وە دەرگای سزایەکی توندتر دەکاتەوە لەسەر هەموو بێباوەڕێکی ڕق ئەستورو سەرسەختی خۆبەگەورەو زلزان لەزەوی بەناحەق.

جا هۆشداری و ووریاکردنەوەکە دووبارە دەکەمەوە..جا ڕاکەن لە اللە وە بۆلای ئەو وە ماڵەکانی اللە دامەخەن لەبەردەم ئەوانەی ڕادەکەن لە اللە وە بۆلای ئەو، وەلەبەردەم ئەوانەی تیایدا ده‌مێننه‌وه‌ هه‌روه‌ها بۆ كڕنووش به‌ران و سووژده‌به‌ران، جا ماڵەکانی اللە هەروەکو ماڵی سینەما نیە کەوا کۆبوونەوەی تێدا قەدەغە بکرێت بۆ جێبەجێکردنی پارێزبەندی و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی تێیدا بەڵکو ماڵەکانی اللە پیرۆزن، جا ئەوە لە سنورەکانی اللە یە جا دژایەتی مەکەن وە ئاگادارو وریای سزا هاتووەکەی اللە بن لە کەش و هەواو دەریاو وشکانی زیاد بۆ ئەو سزایەش ئەوەی ناوتان لێناوە کۆڤید نۆزدەو کۆڤید بیست بیست هەتاکو ئەوکاتەی ملتان کەچ دەکەن بۆ خەلیفەکەی اللە و بەتەواوی تەسلیمی دەبن تاکو لەناوبچێت ئەوەی لەبەرامبەر بەڵگەو ڕوونکردنەوەکان بەهیلاک چووە وە بژی ئەوەی لەسەر بەڵگەو ڕوونکردنەوەدا دەژیێت، وەهەموو ئەوەش بەئیزنی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهانە، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند.. ئەی اللە شاهێدبە، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين.

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________