ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
13 - ڕەبیعەل ئاخیر - 1445 کۆچی
28 - 10 - 2023 زایینی
06:56 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=432560
___________

هێشتا ڕۆژی شەممە (حەوتی ئۆکتۆبەر) ڕۆژی شومە بەردەوامەکەیە لەسەر شەیتانە بەشەرەکان بە مۆڵەتی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ ..


بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە ی هەڵبژێردراو بە قورئانی گەورە؛ پەیامی اللە بۆ هەردوو گرۆی (مرۆڤ و جن)، پاشان لەدوای ئەمە..

جا هێشتا ڕۆژی شەممە (حەوتی ئۆکتۆبەر) ڕۆژی شومە بەردەوامەکەیە، وە لە سەرکەوتنەوە بۆ سەرکەوتن بە مۆڵەتی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، جا ئەی گەلی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین وامەزانن تەنیان؛ وە ناشمانەوێت (بە زیاتر ڕوونکردنەوە) تووشی ئاشوبتان بکەین، وە بزانن سەرکەوتن لەلایەن اللە وەیە، وە بەدڵنیاییەوە بزانن ئەگەر اللە سەرکەوتنتان پێببەخشێت کەس نیە بەسەرتاندا زاڵ بێت ئەگەر بێتو سەرجەم سوپای شەیتانە بەشەرەکانیش بۆتان کۆببنەوە جا اللە لەگەڵتانە ئەو پاڵپشت و یاوەرتانەو باشترین پاڵپشت و یاوەرەو باشترین بەسەرخەریشە، جا سستی مه‌که‌ن و داوای ئاشتی (پێش وه‌خت له‌دوژمنان) مه‌که‌ن، چونکه‌ هه‌ر ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن، وە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەیادی خۆتان بهێننەوە: {الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ أَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ ‎﴿١﴾‏ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَآمَنُوا بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَهُوَ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۙ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ ‎﴿٢﴾‏ ذَٰلِكَ بِأَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا اتَّبَعُوا الْبَاطِلَ وَأَنَّ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّبَعُوا الْحَقَّ مِن رَّبِّهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَالَهُمْ ‎﴿٣﴾‏ فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّىٰ إِذَا أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّىٰ تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ۚ ذَٰلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَ بَعْضَكُم بِبَعْضٍ ۗ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ ‎﴿٤﴾‏ سَيَهْدِيهِمْ وَيُصْلِحُ بَالَهُمْ ‎﴿٥﴾‏ وَيُدْخِلُهُمُ الْجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمْ ‎﴿٦﴾‏ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ ‎﴿٧﴾‏ وَالَّذِينَ كَفَرُوا فَتَعْسًا لَّهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ ‎﴿٨﴾‏ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ ‎﴿٩﴾‏ ۞ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ۖ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا ‎﴿١٠﴾‏ ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ مَوْلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَأَنَّ الْكَافِرِينَ لَا مَوْلَىٰ لَهُمْ ‎﴿١١﴾‏} صدق الله العظيم [سورة محمد].

جا سستی مه‌که‌ن و داوای ئاشتی (پێش وه‌خت له‌دوژمنان) مه‌که‌ن، چونکه‌ هه‌ر ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن، ئەمە بەڵێنی اللە یە بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکات.

دواتریش لە سەرسوڕهێنەرەکانی سەرکەوتنی اللە شتی وا دەبینن کە نە ئێوە نە دوژمنەکانیشتان حسابتان بۆی نەکردووە، بەڕاستی اللە بەسەر هەموو شتێک بە توانایە، جا هەر بە خێرایی اللە شکستیان پێدەهێنێت جا بەرەودوا ڕادەکەن مادام ئێوە پابەندبن بە فەرمانەکانی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، هەروەک لەدوای کەمتر لە 24 کاتژمێری دەستپێکردنی جەنگەکە بەڵێنمان پێدان بەوەی ئێوە سەردەکەون وە بەڕاستی هەر ئێوە زاڵ و سەرکەوتوون، جا هەرگیز اللە و خەلیفەکەی پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکەن بەومەرجەی پابەند بن بەوەی فەرمانمان پێکردن: جا ئاشتی لەگەڵ دەستدرێژکارانی یاوەری شەیتانەکان نیە لەکاتێکدا هێشتا سورو پێداگر بن لەسەر دوژمنایەتی و داگیرکردنی زەویەکەتان، جا وریا بن نەکەن فریوتان بدەن جا ئەوان سەرپێچی بەڵێنەکان دەکەن و پەیمانەکان هەڵدەوەشێننەوە جا هیچ پەیمانێکیان لەگەڵ اللە و خەلیفەکەی نیە؛ مەبەستم کوشتنی منداڵ و ئافرەتان و چەوساوەو لاوازکراوەکانە لە فەڵەستین، شەهیدەکانیش بەختەوەرن وە تەرمە پارچە پارچەکراوەکان بۆ پاک و خاوێنکردنەوەی دڵەکان و تاقیکردنەوەی زیندووەکانە لە سەرکردەکانی موسڵمانان و سوپاو گەلەکانیان.

جا تاقیکردنەوەی تاوانکاری زایۆنیستەکان لەبەرامبەر هاوڵاتیە چەوساوەو لاوازکراوە بێ چەکەکانی غەززە بەڵایەکە لەلایەن اللە وە بۆ ویژدانی گشت مرۆڤێکی زیندوو لە عەرەب و گەلانی عەجەم هەموویان، وە زایۆنیستەکان بوێری ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ پیاوە بەرگریکارەکانی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین نیە پاشان دەڕۆن بۆ کوشتنی هاوڵاتیە چەوساوەو لاوازکراوو هەژارە بێ چەکەکان لە غەززەی ڕێزدار جا منداڵ و ئافرەت و ئەو پیاوە چەوساوەو لاوازکراوانە دەکوژن کە جەنگیان لەگەڵدا ناکەن و پابەندن بە ناوچەو شوێنەکەی خۆیان، جا (شەڕنەکردن و مانەوە لە ماڵەوە) لەلای شەیتانە بەشەرەکانی جولەکەوە تکایان بۆ ناکات جا شەیتانە مرۆڤەکان بە سروشت بەم شێوەیەن؛ تاوانکارن و بە ئەنقەست و دوژمنایەتی منداڵانی شیرەخۆر دەکوژن.

جا زایۆنیستەکان لە فەڵەستین و ئەوەشی پشتیوان و بەسەرخەریانە لە خەڵکی جیهان بریتین لە تیرۆرستەکانی خەڵکی جیهان و تێکدەرو خراپەکارن لە زەوی، جا کێیە دەڵێت حەماس و پیاوانی بەرگریکار بۆ ئازادکردنی فەڵەستین تیرۆریستن؟! جا ئەوەی دەڵێت تیرۆریستن نەفرەتی اللە و فریشتەکان و هەموو خەڵکیشی لەسەرە، جا چۆن ئەوکەسە تیرۆریستە کە بەرگری لە زەویەکەی و پیرۆزیەکانی اللە دەکات؟! دوورەو زۆر دوورە ئەی گەلی تاوانکارە زایۆنیستەکان، جا ئێوە خۆتان داعشە تیرۆریستەکانن (کە لە دروستکراوی خۆتانن)، جا ها ئێوە منداڵ و ئافرەتان بە ستەم و دوژمنایەتی دەکوژن تا اللە ئەمە بکات بە بەڵگەیەکی ئاشکرا لەبەردەستی خەڵکی جیهان بەوەی ئێوە خۆتان داعشتان دروستکرد، وە بەوەی ئێوە خۆتان تیرۆریستەکانن، بەڵکو سەردەستەی تیرۆرن لە خەڵکی جیهان، ئێوەو ئەوەشی وەکو ئێوە دوژمنی مرۆڤایەتین لەوانەی اللە دڵەکانیانی لە سیفەتە مرۆڤایەتیە خانەدان و جوانەکان داماڵیوە، جا اللە دڵەکانیانی داخستووەو بەرگی بەسەرداداوە هەروەک بەرد یان ڕەقتر لە بەرد کە نە بەزەییان بە منداڵ دێتەوە نە بە ئافرەت و بە ساڵاچوو نە بە چەوساوەو لاوازکراوەکان، وە وا گومان بەخۆتان دەبەن هێزێکن نابەزن و کەس بەسەرتاندا زاڵ نابێت، بەڵام منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی بە مۆڵەتی اللە بەڵێنتان پێدەدەم بەوەی ئێوە دۆڕاون، وە ئێوە خۆتان شکست خواردوون، وە بێگومان سەربازەکانی اللە (پیاوانی دەوروبەری ئەقسا کە بەرگری لە پیرۆزیەکانی اللە دەکەن) زاڵ و سەرکەوتوو دەبن، ئەمەش لەبەرئەوەی اللە یاوەرو پاڵپشتی سەربازەکانی اللە یە کە باشترین یاوەرو پاڵپشتەو باشترین پشتیوان و بەسەرخەریشە، ئێوەش هیچ یاوەرو پاڵپشتێکتان نیە، لەبەرئەوەی یاوەرو پاڵپشتەکەتان تاغوتە؛ هەروەک جاڵجاڵۆکە کە ماڵێک بنیات دەنێت لەکاتێکدا لاوازترینی ماڵەکان ماڵی جاڵجاڵۆکەیە.

جا سوێند بە اللە وتاللە وباللە ی گەورە (نە ئەمریکا نە بەریتانیاو فەڕەنساو ئەڵمانیاو نە ماکڕۆنی؛ فەڕەنسا) ناتوانن سەرتانبخەن، وە هەموو دوژمنانی مرۆڤایەتیش ناتوانن سەرتان بخەن، وە دەشزانم و تێدەگەم لەوەی دەیڵێم، دواتریش دەزانن ئەوەی اللە سەریبخات هیچ کەسێک نیە بەسەریدا زاڵ بێت، دواتریش تاوانکاران دەزانن هێز هەمووی بۆ اللە یە جا هێزەکانیان هەرچەند بێت.

جا پابەند بن بەوەی فەرمانمان پێکردن لەم بەیانەی لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری سەرهەڵدانی جەنگەکەی شەممەی (حەوتی ئۆکتۆبەر) دەرچووە:
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=430313

وە دەست بە خاڵ خاڵیەوە بگرن جا لەپاشان شتی سەرسوڕهێنەری وا لە سەرکەوتنەکەی اللە دەبینن کە حسابتان بۆی نەکردووە نە ئێوەو نە زایۆنیستە دەستدرێژکارەکان، جا بەڵێنەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە بەڕاستدابنێن لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ قَاتَلَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوَلَّوُا الْأَدْبَارَ ثُمَّ لَا يَجِدُونَ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا ‎﴿٢٢﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الفتح].

جا وەفا بە بەڵێنەکەی اللە بکەن ئەویش وەفا بە بەڵێنەکەی دەکات بۆتان، وە پابەند بن بە وشەی تەقوای: (هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت تاک و تەنهایەو هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیە)، وە پابەند بن بە هەموو ئەوەی (بە ئاشکراو تایبەت) فەرمانمان پێکردوون، وە پابەندبن بەوەی بە چاکە فەرمانمان پێکردوون (سەبارەت بە مامەڵەکردنی چاک لەگەڵ جولەکە ئاشتیخوازەکان)؛ بەڵکو لەسەرتانە دژایەتی لەگەڵ دەستدرێژکارەکانیان بکەن ئەوانەیان کە جەنگتان لەگەڵ دەکەن (لە هاوەڵانی شەممە) وە بەڵێنەکەی اللە ش هەردێتە دی.

وە فەرمانتان پێدەکەین (بە چاکە) لەگەڵ یاوەرەکانتان خاوەن مرۆڤایەتیە ڕاستگۆکانی عەرەب و عەجەم تەنانەت ئەگەر بێباوەڕیش بن، جا لەگەڵیان چاکەخوازو دادپەروەر بن بەڕاستی اللە دادپەروەرانی خۆشدەوێت، جا چاکەخوازو دادپەروەربن لەگەڵیان، اللە ش نەفرەتی لەم بێباوەڕانە نەکردووە کە خاوەنی مرۆڤایەتین بەڵکو نەفرەتی لە دوژمنانی مرۆڤایەتی کردووە لە عەجەم و عەرەبەکان، جا دەست بە فەرمانەکانی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی بگرن جا اللە دەتانکات بە پێشەنگێکی چاک بۆ خەڵکی جیهان، جا لە سوپاسگوزاران بن ئەی سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین ئەوانەی بەردەوامن لە جیهاد کردن بۆ ئازادکردنی وڵات لەدەست گەورەترین تێکدەری و خراپەکاریەکەی زەوی پیرۆز، وە پابەند بن بە وشەی تەقوای (سەرکەوتن یان شەهید بوون)، وە ئاوات و خۆزگەی سەرکەوتن بکەن چاکترە بۆ ئێوە لەلای اللە لەوەی ئاوات و خۆزگەی شەهید بوون بکەن، وە بزانن منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی دواتر اللە بە هەسارەی سەقەر بەسەر سەرجەمی بەشەر دەرمدەخات کە باشترین پاڵپشت و یاوەرەو باشترین پشتیوان و بەسەرخەریشە.

جا با خەڵکی جیهان چاوەڕێی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هاوینی سەقەر بن لە زستانی داهاتوو بۆ (151 پلە)، دواتریش تاوانکاران دەزانن،
{وَمَا ظَلَمَهُمُ اللَّهُ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ‎﴿٣٣﴾} [سورة النحل].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
براتان خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_________