ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 11 - 1432 کۆچی
23 - 10 - 2011 زایینی
04:34 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=24163
ـــــــــــــــــــــــ


پرسەو سەرەخۆشی ئیمام مەهدی بۆ سەرجەم گەلانی عەرەبی و ئیسلامی و سەرجەمی هەموو ئوممەتی مرۆڤایەتی..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان و کەس و کارە پاکەکانیان، وە هەموو موسڵمانە چاک و پاکەکان بەسەرخەرانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان وە لە جیهانی سەروو تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی پرسەو سەرەخۆشی خۆم بۆ خاوەن پایەی پادشایەتی خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە خزمەتکاری هەردوو حەرەمی پیرۆز شا عبد اللە بن عەبدولعەزیزو سەرجەم بنەماڵەی عەبدولعەزیز ئال سعودو سەرجەم گەلی سعودی ڕەسەنی عەرەبی و سەرجەم گەلانی ڕەسەنی عەرەبی و سەرجەم گەلانی ئیسلامی و سەرجەم ئوممەتی مرۆڤایەتی دەنێرم بەهۆی کۆچی دوایی براو خۆشەویستەکەم لە پێناو اللە خاوەن پایەی پادشایەتی شازادە سوڵتان بن عەبدولعزیز ئال سعود، وە ئومێدم لە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر کرد بە حەقی قەدرو ڕێزەکەی لەلای بەندەکەی وە بە حەقی ئەوەی هیچ پەرستراوێک نیە تەنها ئەو نەبێت وە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی وە بە حەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەی وە بەحەقی ناوە جوان و سیفاتە بەرزەکانی لە براو خۆشەویستەکەم لە پێناو اللە سوڵتان بن عەبدولعەزیز ئال سعود خۆشبێت و ڕەحمی پێبکات وە لە هەموو مردووانی موسڵمانان و سەرجەم مردووانی جن و مرۆڤیش تەنانەت لە هاوەڵە پەشیمانە متحسرەکانی ئاگریش کە پەشیمانن لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان بەڕاستی پەروەردگارەکەم چاکەو لێخۆشبوونەکەی فراوانە، وە بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.

لەوەیە یەکێک لەم پرسیاکارانەی کە بنەماڵەی سعودیان خۆشناوێت بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، لەبەرچی ئەم پرسەو سەرەخۆشیە گەورەیە دەکەیت بۆ سوڵتان بن عەبدولعەزیز ئال سعود؟" جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی خۆشەویستەکەم لە پێناو اللە، ئەمە وەک جێبەجێ کردنێکە بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: {هَلْ جَزَاءُ الْإِحْسَانِ إِلَّا الْإِحْسَانُ ﴿٦٠﴾} صدق الله العظيم [الرحمن].

جا لە ڕاستیدا شازادەی کۆچکردوو سوڵتان بن عەبدولعەزیز (اللە ڕەحمی پێبکات) چاکەی لەگەڵ باوکی ئیمام مەهدی کردو مانگانە موچەیەکی بۆ دانا بە بڕی - هەشت هەزار ڕیالی سعودی - یەکسان لەگەڵ شێخ و ڕیش سپی هۆزەکانی یەمەنی وەک ئەو، باوکیشم لەم موچەیە خەرجی بۆ دەکردم لەکاتێکدا لە تەمەندا هێشتا بچوک بووم و لەم سەردەمەدا نەگەیشتبوومە تەمەنی پێگەیشتوویی، وە ئەم موچەیە بەردەوام بوو تا ساڵی (1992) ساڵی کۆچی دوایی باوکم، وە ئومێدم لە پەروەردگارم کرد بە حەقی ئەوەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت وە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی وە بە حەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی سەرجەم بەخشینەکانی بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی لە بەندەکەی سوڵتان بن عەبدولعەزیز قبوڵ بکات، لەکاتێکدا هیچ پاداشت و سوپاسیشی لە شێخ و ڕیش سپیەکانی یەمەن نەدەویست، وە هەرگیز داوای کارێکیشی لێنەکردوون لە بەرامبەر ئەم موچانەی زۆرێک لە ڕیش سپیەکانی یەمەن وەریاندەگرت، جا گومانتان بەم پیاوە بەڕێزە چیە ئەی گەلی موسڵمانان؟ دروودو سڵاوی پەروەردگارەکەمی لەسەر بێت وە لەسەر براکەی شا فەهد بن عەبدولعەزیزو باوکیان و سەرجەم مردووانی بنەماڵەی عەبدولعەزیز ئال سعود یاوەرەکانی مزگەوتی حەرام، وە ئومێدم لە پەروەردارگارەکەم کرد بەوەی هیدایەتی دڵی هەموویان بدات بۆ لای حەقی پەروەردگارەکەیان وە بەوەی لە سەرجەم مردووانی موسڵمانان و سەرجەمی هەموو مردووانی جن و مرۆڤ خۆشبێت، وە لە سەرجەم مردووە پەشیمانەکانیش لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەڕدگارەکەیان خۆشبێت و لێیان ببورێت وە ئیلهامیان بۆ بکات بەوەی داوای لێبکەن بەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی، بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.

وە ئەی خۆشەویستەکانم لە پێناو اللە سەرجەم گەلی عەرەبی سعودی ئێوە لە نیعمەتێکدان لەکاتێکدا ناشزانن لەم نیعمەتە دان، جا هەتانە ڕق و کینەی لە خێزانی دەسەڵاتداری بنەماڵەی سعود هەڵگرتووە، بەڵام ڕێژەی ستەمکردن لە وڵاتی هەردوو حەرەمی پیرۆز کەمترە بەراورد بە ستەم کردن لە هەموو گەلانی بەشەر، جا لە اللە بترسن. وە سوێند دەخۆم بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان من ئەمە لەسەر داواکاری ڕازیبوونی دەسەڵاتی حاکمی بنەماڵەی سعود ناڵێم، جا اللە ئیمام مەهدی نەکردووە بەوکەسەی بە داخەوە بێت بۆ ڕازیبوونەکەیان بە هەموویانەوە نە بەداخیش بۆ ڕازیبوونی عەلی عبد الە صالح و نە بەداخیش بۆ سەرجەم سەرکردەکانی بەشەر، لەبەرئەوەی منی مەهدی چاوەڕوانکراو تەنها گرنگی بە ڕازیبوونەکەی اللە ی خاوەن موڵک دەدەم کە موڵک دەدات بەوکەسەی بیەوێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمْ لِلْإِنسَانِ مَا تَمَنَّىٰ ﴿٢٤﴾ فَلِلَّـهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَىٰ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [النجم].

وە ئیمام مەهدی ئاواتی هاتنەجێی ڕازیبوونەکەی اللە لە نەفسی خۆی دەکات بە هیدایەتدانی هەموو ئوممەت، جا لە پاش ئەمە اللە مەلەکوتی دنیاو دوایی پێدەدات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمْ لِلْإِنسَانِ مَا تَمَنَّىٰ ﴿٢٤﴾ فَلِلَّـهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَىٰ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [النجم].

وە هەرگیزیش ڕازی نابم تا ئەوکاتەی اللە ئەم نیعمەتە بۆ بەندەکەی دەهێنێتەجێ کە گەورەترە لە مەلەکوتی دنیاو دوایی ((جــــا ڕازی بێت لە نەفسی خۆی))، وە چیتر متحسرو خەفەتبار نابێت لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە.

وە ئەی گەلی هەموو بەشەر، بەڕاستی هەر یەکێک لە ئێوە بەشێکە لە ئامانجەکەی ئیمام مەهدی کە ڕەحمەتە لەلایەن اللە وە لەسەرتان، جا سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی سورو پێداگرە لەسەر هیدایەتدرانی هەمووتان وە ئاوات دەخوازێت اللە هیدایەتی هەمووتان بدات جا بتانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، بەڕاستی پەروەردگارم بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَن فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].

بەڵام من سوێند بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان دەخۆم ئامانجەکەم لە هیدایەتدرانی ئێوە بۆ دامرکانەوەی تەحەسورو خەفەتباریەکەی من نیە لەسەرتان تا بەم هۆیەوە لە نەفسمدا بڕوات و نەمێنێت! نەخێر سوێند بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، بەڵکو بۆ ئەوەیە تا تەحەسورو خەفەتباری لە نەفسی ئەم زاتە نەمێنێت کە لە بەندەکەی میهرەبانترو بە بەزەییترە بۆ بەندەکانی؛ کە اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە؛ پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەتان جا بە تەنها ئەو بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن، ئەمە ڕێگای ڕاستە بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت ڕێگای لای پەروەردگارەکەی بگرێتەبەر.

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڕواتە لای یەکێک لە زانایانی ئوممەت جا بڵێت: "ئەی شێخی بەڕێز، بانگەوازکار ناصر محمد یەمانی ئەو کەسەی وایدادەنێت مەهدی چاوەڕوانکراوە دەبینین داوای لێخۆشبوون بۆ سەرجەم مردووانی بێباوەڕان لە جن و مرۆڤ دەکات، جا ئایا دەیبینی ئەمەی بۆ ڕەوا بێت؟ جا ئەو بە قورئانی گەورە بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەهێنێتەوە". لەپاش ئەمە زانایەکە دەڵێت: "بەڵکو ئێستا بەڵگەکەی لە قورئانی گەورەدا بەسەردا جێبەجێ دەکەین بە ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَن يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَىٰ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ ﴿١١٣﴾ وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِّلَّـهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ۚإِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ ﴿١١٤﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

جا لەپاش ئەمە پرسیارکارەکە وایدادەنێت لەڕاستیدا ئەم زانایە بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەڵگەی بەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ کردووە، جا لەپاشان ئەم پرسیارکارە بە توڕەیی و دڵتەنگیەوە ڕوو وەردەگێڕێت لەبەرئەوەی لە سەرەتادا وای گومان بردبوو ناصر محمد یەمانی مەهدی چاوەڕوانکراوە تا ئەوکاتەی گوێی لە وەڵامی زاناکە بوو لە قورئان. جا لەپاش ئەمە دەڵێت: "کەواتە ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییە لەبەرئەوەی داوای لێخۆشبوون بۆ مردووانی موسڵمانان و بێباوەڕانیش دەکات، وە لە ڕاستیدا شێخە بەڕێزەکەش بە ئایەتی مەحکەم بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ کرد لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَن يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَىٰ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ ﴿١١٣﴾ وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِّلَّـهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ۚإِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ ﴿١١٤﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

لەوەیە پرسیارکارەکە ماڵپەڕەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی جێبهێڵیت و کۆچی لێ بکات جا ڕوو وەردەگێڕێت و ئاوڕیش ناداتەوە، جا لە پاشان مەهدی چاوەڕوانکراو خاوەنی زانستی کتێب بە قسەی ڕاست و بەجێ کە مایەی یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان وەڵامی پرسیارکارو پرسیار لێکراوەکە دەداتەوەو دەڵێم: ئەی پرسیارکارو پرسیار لێکراو بەڵکو اللە ڕێگری لە نێردراوو پێغەمبەرەکانی کردووە داوای لێخۆشبوون بۆ بێباوەڕەکان بکەن لەکاتێکدا ئەوان سورو پێداگرن لەسەر بێباوەڕی و دژایەتی و شەڕکردنەکەیان بۆ ئایینی پەروەردگارەکەیان، جا اللە هەرگیز لێیان خۆشنابێت هەرچەندە داوای لێخۆشبوونیشیان بۆ بکەن، لەبەرئەوەی هێشتا سورو پێداگرن لەسەر بێباوەڕیەکەیان، تەنها ئەگەر یەکێکیان بڵێت دەرفەتێکم پێبدە تا بیر لە بانگەوازەکەت بکەمەوە هەروەک ئازەری باوکی ئیبراهیم، کاتێک باوکی بە درۆ بەڵێنی پێدا بەوەی بیر لە بانگەوازەکەی دەکاتەوە ئەمەش تەنها بۆ ئەوەی خۆی لێ لابدات! چونکە لەبەر زۆری پاڕانەوە لێی لە پێناو ئەوەی شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەی بکەوێت بێزاری کردبوو لەبەر سوربوونی لەسەر هیدایەتی باوکی لەبەر ڕەحم و میهرەبانیەکەی بۆی، جا نێردراوی اللە ئیبراهیم لەبەردەستی باوکی چۆکی داداو هەوڵی هیدایەتیدا باوکیشی پێی وت: ماوەیەک ون به له‌به‌رچاوم "اهجرني مليّاً" وە باوکی هەڕەشەی لێکردو بەڵێنی سزای پێدا، بەڵام سەیری ئیبراهیمی کوڕی کرد لەسەر باوکی دەگری لەوکاتەی هیدایەتی ڕەت کردەوەو پشتی لێکرد، جا کاتێک باوکی بینی دەگری وای گومان برد کوڕەکەی ئیبراهیم هەوڵ دەدات سۆزی باوکی ڕابکێشێت تا هیدایەت بدرێت بۆ لای حەق، جا لەپاش ئەمە باوکی پێی وت: ماوەیەک ون بە لەبەرچاوم بە هەندێک کات دواتر بیر لە بانگەوازەکەت دەکەمەوەو وەڵامت دەدەمەوە". بەڵام ئەمە تەنها بۆ ئەوە بوو تا خۆی لابدات لە شەرمەزاری و بێزارکردنەکەی بە بانگەوازکردنی بۆ لای حەق، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِبْرَاهِيمَ ۚ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا ﴿٤١﴾ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِي عَنكَ شَيْئًا ﴿٤٢﴾ يَا أَبَتِ إِنِّي قَدْ جَاءَنِي مِنَ الْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَاتَّبِعْنِي أَهْدِكَ صِرَاطًا سَوِيًّا ﴿٤٣﴾ يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ ۖ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَـٰنِ عَصِيًّا ﴿٤٤﴾ يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِّنَ الرَّحْمَـٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا ﴿٤٥﴾ قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْرَاهِيمُ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ ۖ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا ﴿٤٦﴾ قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ ۖ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي ۖ إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا ﴿٤٧﴾} صدق الله العظيم [مريم].

بەڵام ئازەر بیری لە هیچ شتێکی بانگەوازەکەی ئیبراهیمی کوڕی نەکردەوە، جا ئەوە بوو پێغەمبەری اللە ئیبراهیم گەڕایەوە لای باوکی تا گوێی لە وەڵامەکەی بێت، بەڵام بینی هێشتا وا بەڵێنی سزای پێدەدات و هەڕەشەی لێدەکات جا ئەگەر کۆتایی نەهێنێت بە باسکردنی پەرستراوەکانیان بە خراپە ئەوا بەردبارانی دەکات، لەپاش ئەمە بۆ خۆشەویستی اللە ئیبراهیم ڕوون بوویەوە باوکی لە دوژمنانی اللە یە لەوانەی دەیانەوێت نوری اللە بکوژێننەوەو بانگەوازکردن بۆ لای پەرستنی پەروەردگارەکەیان بە تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت قەدەغە دەکەن، جا لەپاش ئەمە خۆشەویستی اللە ئیبراهیم خۆی لە ئازەری باوکی و ئەوەشی هاوشێوەی ئەوبوو بەری کرد لەوانەی دژایەتی اللە دەکەن و دەیانەوێت نوری اللە بکوژێننەوە، لەبەرئەوەی ئازەرو ئەوانەی لەگەڵی بوون تەنها بە کوفر کردن بە بانگەوازەکەی نێردراوی اللە ئیبراهیم وازیان نەهێنابوو بەڵکو ئازەر هێشتا هۆشداری بە ئیبراهیمی کوڕی دەدا لەوەی ئەگەر بێتو کۆتایی بە بانگەوازەکەی نەهێنێت بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت ئەوا دواتر بەردبارانی دەکات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِّلَّـهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ۚإِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ ﴿١١٤﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

لەبەرئەوەی پێغەمبەری اللە ئیبراهیم دەیزانی ڕەوانیە داوای لێخۆشبوون بۆ بێباوەڕێک بکرێت لەکاتێکدا سورو پێداگرە لەسەر بێباوەڕی و دژایەتیەکەی بۆ بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەی.

اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّـهِ وَحْدَهُ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّـهِ مِن شَيْءٍ ۖ رَّبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ﴿٤﴾} صدق الله العظيم [الممتحنة].

بەڵام لە یەک حاڵەتدا ڕەوایە داوای لێخۆشبوون بۆ بێباوەڕان بکەیت ئەویش لەوکاتەی پەشیمان دەبنەوە لەسەر بێباوەڕیەکەیان و متحسرن لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان جا هەریەکێک لەوان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾ أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

لەوەیە یەکێک لە خۆشەویستانی دڵی مەهدی چاوەڕوانکراو لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بیەوێت بمچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم مەهدی بۆ لای حەق، ئایا خۆشەویستی اللە ئیبراهیم داوای لێخۆشبوونی بۆ باوکی کرد لەدوای مردنەکەی، لەبەرئەوەی لە ڕاستیدا بەبێ شک و گومان و دوودڵی زانی باوکی لەدوای مردنەکەی لەم کەسانەیە کە پەشیمانن، لەبەرئەوەی اللە لەناوی بردبوو لەکاتێکدا هێشتا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بوو؟". جا لەپاش ئەمە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: اللهم بەڵێ من ئەمە لە دوعاو پاڕانەوەکەی نێردراوی اللە ئیراهیم دەبینم دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز لە دوعاو پاڕانەوەی خۆشەویستەکەی ئیبراهیم لەکاتێکدا لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوەو دەڵێت: {الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ ﴿٧٨﴾ وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ ﴿٧٩﴾ وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ ﴿٨٠﴾ وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ ﴿٨١﴾ وَالَّذِي أَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ ﴿٨٢﴾ رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ ﴿٨٣﴾ وَاجْعَل لِّي لِسَانَ صِدْقٍ فِي الْآخِرِينَ ﴿٨٤﴾ وَاجْعَلْنِي مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ النَّعِيمِ ﴿٨٥﴾ وَاغْفِرْ لِأَبِي إِنَّهُ كَانَ مِنَ الضَّالِّينَ ﴿٨٦﴾ وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ ﴿٨٧﴾يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّـهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ﴿٨٩﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].

جا لەپاش ئەمە بە حەق حوکمەکەی لێدەردەهێنین بەوەی بۆ باوەڕدار ڕەوایە داوای لێخۆشبوون بۆ باوکی بکات لەدوای مردنەکەی ئەگەر تەنانەت باوکی لە بێباوەڕانیش بوبێت، لەبەرئەوەی لەڕاستیدا لەدوای مردنەکەی بووەتە یەکێک لەوانەی پەشیمان و متحسرن لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد، جا بەڵکو اللە لێیان خۆشبێت ئەگەر بیەوێت، بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.

بەڵام ئەی قەوم من دەیبینم اللە هەرگیز وەڵامی نزاو پاڕانەوەکانتان بە داوای لێخۆشبوون بۆ هاوەڵانی ئاگر ناداتەوە، هەروەک چۆن دەیبینم اللە وەڵامی دوعاو پاڕانەوەی خۆشەویستەکەی ئیبراهیمی نەدایەوە بە داوای لێخۆشبوون بۆ باوکی وە هۆکاری وەڵام نەدانەوەکەش ئەوەیە اللە سەیری دڵی خۆشەویستەکەی خۆی ئیبراهیمی کرد جا بینی ئەو دەیەوێت اللە لەبەر توندی ڕەحم و میهرەبانیەکەی خۆی وەکو کوڕێک لە بەرامبەر باوکە سزادراوەکەی لێی خۆشبێت، بەڵام ئیمام مەهدی داوای لێخۆشبوون بۆ هەموو مردووانی موسڵمانان و بێباوەڕان دەکات نەک لەبەر ڕەحم و بەزەیی و میهرەبانیەکەی من بۆ ئەوان یان لەبەر توندی حەسرەتی خەفەتباریەکەم لەسەریان هەروەک خۆشەویستی اللە ئیبراهیم حەسرەتی خەفەتباری دەکێشا لەسەر باوکی، وە جگە بۆ ئەو داوای لێخۆشبوونی بۆ بێباوەڕەکان نەکرد بەڵکو ئەوەی پاڵنەری بوو بۆ ئەمە توندی ڕەحم و بەزەیی و میهرەبانیەکەی بوو لە دڵی بۆ باوکە سزادراوەکەی لە ئاگری دۆزەخ لەبەرئەوەی لە گومڕایان بوو، وە وا گومانی برد لەوەیە دواتر داوای لێخۆشبوون سودی پێبگەیەنێت بۆیەش داوای لێخۆشبوونی بۆ باوکی کرد لەبەرئەوەی ئەو لە گومڕایان بوو لە ژیانەکەی بەر لە مردنی هەرچەندە دەیزانی لەلای پەروەردگارەکەی ناتوانێت هیچ سودێک بە باوکی بگەیەنێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاغْفِرْ لِأَبِي إِنَّهُ كَانَ مِنَ الضَّالِّينَ ﴿٨٦﴾ وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ ﴿٨٧﴾ يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّـهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ﴿٨٩﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].

بەڵام لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە نەمبینی اللە وەڵامی دوعاو پاڕانەوەی خۆشەویستەکەی ئیبراهیمی دابێتەوە دروودو سڵاوی لێبێت بەوەی لە باوکی خۆشبێت، هەروەک چۆن وەڵامی دوعاو پاڕانەوەکەی نوحی نەدایەوە بۆ کوڕەکەی (بە تەبەننی) لەوکاتەی ویستی تکا (شەفاعەت) بۆ کوڕەکەی بکات لە سزاکەی اللە، جا وەڵامی اللە لەسەر نێردراوەکەی نوح دروودو سڵاوی لێبێت شتێک لە ڕەقی تێدا بوو، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ ۖ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۖ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٤٦﴾ قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ ۖ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٤٧﴾} صدق الله العظيم [هود].

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بمپجڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ئیمام ناصر محمد یەمانی، ئایا فەتوامان بۆ نادەیت ئەم هەڵەیە چی بوو کە نێردراوی اللە نوح دروودو سڵاوی لێبێت هەڵسا بە ئەنجامدانی؟، جا لەپاش ئەمە بە حەق وەڵامی پرسیارکاران دەدەینەوەو دەڵێین: ئایا نێردراوی اللە ئیبراهیم نابینن لە پەروەردگارەکەی دەویست لە باوکە بێباوەڕەکەی خۆشبێت وە بەهەمان شێوە نێردراوی اللە نوح کە لە پەروەردگارەکەی دەویست لە کوڕە بێباوەڕەکەی خۆشبێت، جا ڕەحم و بەزەیی و میهرەبانیەکەیان بە ئاڕاستەی کەسە نزیکەکانیان و خەفەتباریەکەیان لەسەریان بیرکردنەوە لە حاڵی ئەو زاتەیان لەبیر بردنەوە کە حەسرەتی خەفەتباریەکەی لەوان توندترو گەورەترە لەسەریان؛ کە اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە! بۆیەش اللە وەڵامی دوعاو پاڕانەوەکانیانی نەدایەوە بەوەی لە کەسە نزیکەکانیان خۆشبێت، جا سوێند بە اللە ئەگەر بهاتبا بە حەسرەتی خەفەتباری پەروەردگارەکەیان زانیبووایە لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە ئەوکاتە سور نەدەبوون لەسەر ئەوەی اللە تەنها لە کەسە نزیکەکانیان خۆشبێت سەرەڕای بێباوەڕیەکەشیان؛ بەڵکو دواتر سور دەبوون لەسەر ئەوەی اللە لە سەرجەم بەندە گومڕایەکانی خۆشبێت بە هەموویانەوە.

وە ئەی بەندە موسڵمانەکانی اللە منی ئیمام مەهدی بە حەق فەتواتان بۆ دەدەم بەوەی شەوو ڕۆژ داوای لێخۆشبوون بۆ مردووانی موسڵمانان و بێباوەڕان بکەن، لەبەرئەوەی ئەو زاتەی کە بە ڕەحم و میهرەبانترە لە ئێوە حەسرەتی خەفەتباریەکەی توندترو گەورەترە لەسەریان لە حەسرەتی خەفەتباریەکەی نوح لەسەر منداڵەکەی وە لە حەسرەت و خەفەتباریەکەی ئیبراهیمیش لەسەر باوکی؛ کە اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە.

لەوەیە یەکێک لە خوشکەکانم لە دایکانی باوەڕداران بیەوێت مەهدی چاوەڕوانکراو بپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم ئایا اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کرد لە ئوممەتە پێشینەکان؟". جا لەپاش ئەمە مەهدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئەگەر بێتو کوڕەکەت هەزار ساڵیش سەرپێچی کردیت پاشان هەر لەسەر ئەمە مرد جا تۆش بینیت لە ئاگری دۆزەخ هاوارو ناڵەیەتی لەبەر توندی و گەورەیی گڕەکەی دۆزەخ، جا لەم کاتەدا حەسرەتی خەفەتباریەکەت لەسەر منداڵەکەت بێنە پێش چاو ئەی بەندە ئافرەتەکەی اللە تا ئەوکاتەی بە حاڵەکەی خۆت دەزانیت جا لەپاشان دەڵێیت: ئەی پەروەردگار ئەگەر ئەمە حاڵی من بوو کەواتە دەبێت حاڵی ئەم زاتە چۆن بێت کە حەسرەتی خەفەتباریەکەی لە من توندترو گەورەترە لەسەر منداڵەکەم کە اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە؟ لەبەرئەوی اللە هێشتا متحسرو حەفەتبارە لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردو بێباوەڕبوون بە نێردراوی پەروەردگارەکەیان لە ئوممەتە پێشینەکان جا اللە ش بەهۆی بێباوەڕیەکەیان لەدوای نزاو دوعای پێغەمبەرەکانیان لێیان لەناوی بردن جا اللە وەڵامی دوعاو نزاکەیانی دایەوە وەک بەڕاست دانانێک بۆ ئەم بەڵێنەی بە حەق بە نێردراوەکانی داوە، بەڵام هەرچەندە اللە هیچ ستەمێکیشی لێنەکردوون لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان سوک نین لە نەفسی پەروەردگارەکەیان؛ بەڵکو دواتر لە کتێبەکەی ئەوە دەبینن شەوو ڕۆژ متحسرو خەفەتبارە لەسەریان لەدوای ئەوەی توڕەیی و ڕقەکەی اللە لەسەریان لاچوو لە نەفسەکەی لەدوای تۆڵەکردنەوە لێیان تا ئەوکاتەی سزای کاروکردەوەکانی خۆیان چەشت و اللە ش زانی بەوەی زۆر بە توندی پەشیمانن لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد جا لەپاش ئەمە حەسرەتی خەفەتباریەکە لە نەفسی اللە لەسەریان دێتەجێ بەهۆی سیفەتی ڕەحم و بەزەیی و میهرەبانی لە نەفسەکەی بەوەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە.

وە لەوەیە یەکێک لەوانەی قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەم شێوەیەی شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت بیەوێت بمپچڕێنێت جا دەڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئایا تۆ دەسەڵاتێکی زانستت بۆ ئەمە لە مەحکەمی کتێبدا هەیە بەوەی اللە متحسرو خەفەتبارە لەسەر بەندە بێباوەڕەکانی بە نێردراوی پەروەردگارەکەیان لەدوای ئەوەی اللە تۆڵەی لێسەندنەوە جا ئەوانیش بوون بە یەکێک لەوانەی پەشیمان بوونەوە؟". لەپاش ئەمە بە حەق وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێم: ئەی خۆشەویستەکەم لە پێناوی اللە ی پایەبەرز، سەرەتا ئەم پرسیارەت ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق بکە جا سەرەتا سەیری وەڵامەکەی عەقڵ و مەنتق دەکەین بەر لەوەی سەیری وەڵامەکە بکەین لە مەحکەمی کتێب، جا لەپاشان سەیر دەکەین ئایا فەتواکەی عەقڵ و مەنتق وەک فەتواکەی اللە ی ڕەحمانە لە مەحکەمی قورئان؟ جا سەرەتا ئەم پرسیارەم بە حەق بۆ تۆ هەیە ئایا کێ لە هەموو بە ڕەحم و بە بەزەیی و میهرەبانەکان بە ڕەحم و بە بەزەیی و میهرەبانترە بۆ بەندەکانی اللە؟ جا وەڵامی پرسیارکارە باوەڕدارەکە زانراوە دواتر دەڵێت: اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە جا ناکرێت شتێک هەبێت بە ڕەحم و میهرەبانتر بێت بۆ بەندەکانی لە اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر! جا لەپاشان دەڵێین: "کەواتە هەر دەبێت ئەو خەفەتبارو متحسر بێت لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کرد بەهۆی سیفەتەکەی پاک و بێگەردی بۆی لە نەفسەکەی (کە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە)، جا ئەمەیە کە عەقڵ و مەنتق دەیڵێت ئەگەر بەڕاستی اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت جا هەر دەبێت حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە بوونی هەبێت بەهۆی هەبوونی سیفەتی ڕەحم و بەزەیی لە نەفسەکەی، جا هەردەبێت حاڵی ئەو متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردو بێباوەڕ بوون بە نێردراوی پەروەردگارەکەیان جا دوعایان لێ کردن و اللە ش وەڵامی دوعاو پاڕانەوەی نێردراوو باوەڕدارەکانیشی لەگەڵ ئەوان داوەتەوەو دوژمنەکانیانی لەناو بردوون و کردنی بە میراتگری زەوی لەدوای ئەوان.

وە لەوەیە یەکێکی تر بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە کە مایەی یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان وەڵامی پرسیارکارەکە بدەرەوە، جا پرسیارەکە ڕوون و ڕاشکاوە، ئایا اللە پاک و بێگەردی بۆی متحسرو خەفەتبارە لە نەفسی خۆی لەسەر ئەوانەی اللە لەناوی بردن لەکاتێکدا بێباوەڕ بوون لە ئوممەتە پێشینەکان؟". جا لەپاش ئەمە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئایا ڕازی نیت و قەناعەت ناهێنیت بە وەڵامەکەی عەقڵ و مەنتق؟ جا بەهەمان شێوە دواتر لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە ش هەمان فەتواکەی عەقڵ و مەنتق دەبینیت بەوەی اللە متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەم بەندانەی اللە لەناوی بردن لەکاتێکدا بێباوەڕ بوون، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

کەواتە ئەی خۆشەویستەکانم لە پێناوی اللە، چ سودێک لە نیعمەتەکانی بەهەشت و حۆریە چاوگەشەکان هەیە لەکاتێکدا بە حاڵی خۆشەویستەکەتان زانی؛ کە اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە بەوەی متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەم بەندانەی لەناوی بردن لەکاتێکدا بێباوەڕ بوون؟ پاشان لە نەفسی خۆی شتێک دەڵێت کە فریشتە نزیکەکانیشی لەلای هەستی پێناکەن، کە لە نەفسی خۆیدا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

بۆیە ئەی گەلی پشتیوانەکان داوای لێخۆشبوون بۆ سەرجەم مردووانی موسڵمانان و مردووان بکەن لە بێباوەڕان، وە داوای لێخۆشبوون مەکەن بۆ بێباوەڕە زیندووەکان، لەبەرئەوەی هێشتا لە دڵەکانیان پەشیمانیەکە ڕووینەداوە لەسەر ئەم لادان و سەرپێچیانەی دەیکەن لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا چۆن داوای لێخۆشبوونیان بۆ دەکەن لەکاتێکدا هێشتا سورو پێداگرن لەسەر بێباوەڕی و کەللە ڕەقیەکەیان؟ بەڵام بۆتان ڕەوایە لە پەروەردگارەکەیان داوای هیدایەتیان بۆ بکەن تا لەدوای هیدایەت لێیان خۆشبێت، هەرچی ئەوەیە داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەن لەکاتێکدا سورو پێداگرن لەسەر ئەوەی دەیکەن لە دژایەتیکردنی اللە و یاوەرەکانی ئەوا هەرگیز اللە لێیان خۆشنابێت، جا هەرگیز اللە لەم کەسە خۆشنابێت کە سورو پێداگرە لەسەر تاوانەکەی، بەڵکو اللە لەم کەسە خۆشدەبێت کە پەشیمان دەبێتەوە لەسەر ئەوەی کردوویەتی.

بۆیە منی ئیمام مەهدی لەلای پەروەردگارەکەم دەپاڕێمەوە بە حەقی ئەوەی هیچ پەرستراوێک نیە تەنها ئەو نەبێت، وە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی، وە بە حەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی، لە سەرجەم مردووانی موسڵمانان و مردووانی بیباوەڕان خۆشبێت، بەڕاستی ڕەحمەت و میهرەبانی و زانستی پەروەردگارەکەم هەموو شتێکی گرتۆتەوە بەڕاستی ئەو زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێعەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
برای بەشەر لە خوێن لە حەواو ئادەم مەهدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
______________