الموضوع: مەڵێ ئەی فڵان داوای لێخۆشبوونم بۆ بکە لەخودا! مادام گوناھێکت دەرحەقی ئەنجام نەدابێت، جا ئەگەر ھیچ گوناھێکت دەرحەق ئەنجام نەدابێت ئەوا پەیوەندی بەداواکردنی لێبوردن و لێخۆشبوون نیە..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي مەڵێ ئەی فڵان داوای لێخۆشبوونم بۆ بکە لە اللە! مادام گوناھێکت دەرحەقی ئەنجام نەدابێت، جا ئەگەر ھیچ گوناھێکت دەرحەق ئەنجام نەدابێت ئەوا پەیوەندی بەداواکردنی لێبوردن و لێخۆشبوون نیە..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    ‎28 - 10 - 1431 کۆچی
    ‎07 - 10 - 2010 زایینی
    ‎09:59 ئێوارە
    [بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=8717
    ‎ـــــــــــــــــــ


    مەڵێ ئەی فڵان داوای لێخۆشبوونم بۆ بکە لە اللە! مادام گوناھێکت لەبەرامبەریدا ئەنجام نەدابێت، جا ئەگەر ھیچ گوناھێکت لەبەرامبەریدا ئەنجام نەدابێت ئەوا پەیوەندی بەداواکردنی لێبوردن و لێخۆشبوون نیە..

    ‎بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاک و پاکەکەی و شوێکەوتووان بۆ حەق تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ خەڵکی دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

    برایانی بەسەرخەرم، بەڕاستی بەسەر گفتوگۆیەکەتاندا ئاگاداربووین لەنێوان یەکتری دەربارەی داوای لێخۆشبوون کردن لە بەندەیەک تاکو لێی خۆشبێت وە داوای لێخۆشبوون بۆ برایەکەی دەکات لەپەروەردگارەکەی، جا ئەمە تەنھا لەحاڵەتێکدا ڕەوایە کەوا بەندەیەک گوناھێک لەبەرامبەر بەندەیەک بکات جا لەپاش ئەوە بەندەکە دێت بۆ لای برایە بەندەکەی بۆ ئەوەی داوای لێبوردن و لێخۆشبوونی بۆ بکات لەبەرئەوەی ئەو گوناھی کردووە لەبەرامبەری، پاشان بەندەکەی تر دادەبەزێت (تەنازول دەکات) لە مافەکەی خۆی و داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکات لەپەروەردگارەکەی لەسەر گوناھەکەی کەوا کردوویەتی لەبەرامبەری، جا لەپاش ئەوە بەندەکە دەڵێت: "ئەی اللە بەڕاستی من لەبرایەکەم بوری لەبەر ڕەزامەندی تۆ تۆش بەخشندەتری لە بەندەکەت جا لێی خۆشبە لەوەی ئەنجامی داوە لەبەرامبەری من تۆش لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتری". پاشان اللە ش لێی خۆشدەبێت، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِن تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا فَإِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [التغابن:14].

    وەکو کوڕەکانی یەعقوب کاتێک گوناھیان ئەنجامدا لەبەرامبەر باوکیان و ئازاریاندا کاتێک یوسفی بە برایەکانی سپاردبوو، جا لەپاش ئەوە فڕێیان دایە تاریکایی و قوڵایی بیرەکەوەو ئازاری باوکیاندا بە ئازارێکی گەورە، وە لەدوای ئەوەی حەق و ڕاستیەکە دەرکەوت دانیان نا بە گوناھەکەیان جا لەپاش ئەوە: {قَالُوا يَا أَبَانَا اسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا إِنَّا كُنَّا خَاطِئِينَ ﴿٩٧﴾ قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّي ۖ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٩٨﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

    جا ئەوان تەنھا دەیانویست داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکات لەوەی ئەنجامیان دابوو لەگەڵی لەبەرئەوەی ئەوان لەبەرامبەر ئەو گوناھێکی گەورەیان ئەنجام دابوو ھەتا تەنانەت چاوەکانیشی سپی بوبوون لەبەر خەفەتباری، ھەر لەبەرئەوەش وتیان: {قَالُوا يَا أَبَانَا اسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا إِنَّا كُنَّا خَاطِئِينَ ﴿٩٧﴾ قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّي ۖ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٩٨﴾} صدق الله العظيم.

    وە بەھەمان شێوە داوای لێخۆشبوونی پێغەمبەری اللە یوسف بۆ برایەکانی کاتێک گوناھیان لەبەرامبەر برایەکەیان کردبوو، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَاهِلُونَ ﴿٨٩﴾ قَالُوا أَإِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا يُوسُفُ وَهَـٰذَا أَخِي ۖ قَدْ مَنَّ اللَّـهُ عَلَيْنَا ۖ إِنَّهُ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّـهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٩٠﴾ قَالُوا تَاللَّـهِ لَقَدْ آثَرَكَ اللَّـهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَاطِئِينَ ﴿٩١﴾ قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ اللَّـهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ﴿٩٢﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

    وە بەھەمان شێوە ئەوانەی ئازاری پێغەمبەریان دەداو پێیان دەوت {هُوَ أُذُنٌ} بەو مانایەی دواتر سوێندیان دەخوارد بۆی بەوەی ئەوان ھیچیان نەوتووە دەربارەی نە دەربارەی پەیامەکەشی کەوا ھێناویەتی تەنھا چاکە نەبێت جا بڕوایان پێبکات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمِنْهُمُ الَّذِينَ يُؤْذُونَ النَّبِيَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌ ۚ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍ لَّكُمْ يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:61].

    وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَحْلِفُونَ بِاللَّـهِ مَا قَالُوا وَلَقَدْ قَالُوا كَلِمَةَ الْكُفْرِ وَكَفَرُوا بَعْدَ إِسْلَامِهِمْ وَهَمُّوا بِمَا لَمْ يَنَالُوا ۚ وَمَا نَقَمُوا إِلَّا أَنْ أَغْنَاهُمُ اللَّـهُ وَرَسُولُهُ مِن فَضْلِهِ ۚ فَإِن يَتُوبُوا يَكُ خَيْرًا لَّهُمْ ۖ وَإِن يَتَوَلَّوْا يُعَذِّبْهُمُ اللَّـهُ عَذَابًا أَلِيمًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَمَا لَهُمْ فِي الْأَرْضِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ ﴿٧٤﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

    جا اللە ھەرگیز لێیان خۆشنەدەبوو ھەتا ئەگەر بھاتبا پێغەمبەری اللە ش لێیان خۆشبوایە- دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- مادام داوای لێخۆشبوونیان نەکردووە لە ناخ و دڵسۆزی دڵەکانیانەوە جا گەڕابنەوە لای اللە بەتۆبەکردن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللَّـهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ ۗ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ ﴿٨٠﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

    بەڵام ئەوان ئەگەر بھاتبا پەشیمان بانایەوە لەوەی بەرامبەر بە اللە و پێغەمبەرەکەی ھەڵیان بەستبوو لەبەرئەوەی ئازاری اللە و پێغەمبەرەکەیان دەدا؛ جا ئەگەر بھاتبان بۆ لای محمد پێغەمبەری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - جا دانیان نابا بە گوناھو تاوانەکەیان وە داوایان لێ کردبایە بەوەی داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکات لەوەی وتویانە دەربارەی ئەو بە ستەم و ھەڵبەستان، جا پێغەمبەریش - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردبان لەوەی ئەنجامیان دابوو لە ئازاردانی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّـهِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُوا أَنفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّـهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّـهَ تَوَّابًا رَّحِيمًا ﴿٦٤﴾} صدق الله العظيم [النساء].

    بەڵکو ئەوان داوای لێخۆشبوونیان لە اللە دەکرد جا پێغەمبەریش لەسەر ئەوەی لەبەرامبەر بەخۆی کردبوویان داوای لێخۆشبوونی دەکرد بۆیان، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَاسْتَغْفَرُوا اللَّـهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّـهَ تَوَّابًا رَّحِيمًا} صدق الله العظيم.

    بەو مانایەی پێغەمبەر لە مافەکەی خۆی داوای لێخۆشبوونی دەکرد بۆیان، ئەمەش لەوکاتەیە کەوا گوناھ ھەڵدەبەستن لەبەرامبەر بەندەیەک جا داوای لێدەکەن داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکات لە اللە لەبەرامبەر ئەوەی بەندەکە کردوویەتی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِن تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا فَإِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [التغابن:14].

    وەھەرچی ئەوکاتەیە کەوا بەندە ھیچ پەیوەندیەکی نەبێت بەوەی ئەنجامی داوە لەبەرامبەر برایەکەی جا لەوکاتەی داوا لەبەندەکە دەکات بەوەی داوای لێخۆشبوونی بۆ بکات لە اللە جا ئەمە شەریک و ھاوبەش دانانە بۆ اللە. جا اللە فەرمانی پێ نەکردوون بەوەی لەنێوان ئەوو نێوان خۆتاندا نێوەندێک دابنێن ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، جا ووریاو ئاگاداری شەریک و ھاوبەش دانان بن بۆ اللە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ﴿٦٠﴾} صدق الله العظيم [غافر].

    وە نێردراوو پێغەمبەرەکانیش بە گەلەکانی خۆیان نەوتووە داوایان لێبکەن تاکو داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەن لە اللە بەڵکو وتوویانە: {وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ یُمَتِّعْكُم مَّتَاعًا حَسَنًا إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّی وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ۖ وَإِن تَوَلَّوْا فَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ ﴿٣﴾} [هود].

    {وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ ﴿٥٢﴾} [هود].

    {وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ۚ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّـهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُ ۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُّجِيبٌ ﴿٦١﴾} [هود].

    {وَاسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ ﴿٩٠﴾} [هود].

    {فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا ﴿١٠﴾} [نوح].

    {قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰ إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَاحِدٌ فَاسْتَقِيمُوا إِلَيْهِ وَاسْتَغْفِرُوهُ ۗ وَوَيْلٌ لِّلْمُشْرِكِينَ ﴿٦﴾} [فصلت]
    ‎صــدق الله العظيـم.

    وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَقْرِضُوا اللَّـهَ قَرْضًا حَسَنًا ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ اللَّـهِ هُوَ خَيْرًا وَأَعْظَمَ أَجْرًا ۚ وَاسْتَغْفِرُوا اللَّـهَ ۖ إِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} [المزمل:20].

    وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ ۚ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا ﴿٣﴾} [النصر].

    وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ اللَّـهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} [الأنفال:33].
    ‎صــدق الله العظيـم.

    جا ئەگەر بەندەیەک گوناھێکی ئەنجامدا ئەوا با نەچێت بۆلای ھیچ بەندەیەک تاکو داوای لیبکات بەوەی داوای لێخۆشبوونی بۆ بکات لەپەروەردگارەکەی جا ئەمە شەریک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە؛ بەڵکو با خۆی داوای لێخۆشبوون بکات لەپەروەردگارەکەی ڕاستەوخۆ بەبێ هیچ نێوەندێک. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّـهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّـهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَىٰ مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿١٣٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

    وە اللە ش نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانە نەکردووە تاکو فەرمان بەخەڵکی بکەن تەوەسول و دوعاو پاڕانەوە بەوان بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان لەجێگای اللە تاکو لە تاوانەکانیان خۆشبێت پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی؛ بەڵکو بۆ ئەوەی بانگی خەڵکی بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەوەی خۆیان ڕاستەوخۆ داوا لە اللە بکەن وە بگەڕێنەوە بۆلای و تەوبە بکەن جا بەتەنھا ئەو بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا زۆریان پشتیان ھەڵکرد لە بانگەوازی حەقی پەروەردگارەکەیان جا بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بوو اللە ش سزایدان بەسزایەکی گەورە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ ۛ وَالَّذِينَ مِن بَعْدِهِمْ ۛ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا اللَّـهُ ۚ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَرَدُّوا أَيْدِيَهُمْ فِي أَفْوَاهِهِمْ وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْنَا بِمَا أُرْسِلْتُم بِهِ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ ﴿٩﴾ قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِي اللَّـهِ شَكٌّ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ قَالُوا إِنْ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا تُرِيدُونَ أَن تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا فَأْتُونَا بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ﴿١٠﴾ قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِن نَّحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ وَلَـٰكِنَّ اللَّـهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۖ وَمَا كَانَ لَنَا أَن نَّأْتِيَكُم بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّـهِ ۚ وَعَلَى اللَّـهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [إبراهيم].

    وە اللە ش فەرمانی بە پێغەمبەرەکانی کردووە بەوەی بەبەندەکانی بڵێن ئەو نزیکەو دوعاو پاڕانەوەکانیان وەڵام دەداتەوە ئەگەر ھاتوو داوایان لەپەروەردگارەکەیان کرد بەدڵسۆزی بۆی لەئاییندا، بەبێ شەریک و ھاوبەش دانان، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ﴿١٨٦﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

    وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە ئەبوبەکری مەغریبی، وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە باوکی محمد کەعبی، وە ئەی خۆشەویستەکانم پشتیوانەکان ھەمووتان ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەیادی خۆتاندا بھێننەوە: {وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَـٰذَا الْقُرْآنِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍ ۚ وَكَانَ الْإِنسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا ﴿٥٤﴾ وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَن يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَىٰ وَيَسْتَغْفِرُوا رَبَّهُمْ إِلَّا أَن تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ الْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ قُبُلًا ﴿٥٥﴾} [الكهف].

    ‎وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ﴿٥٥﴾ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا ۚ إِنَّ رَحْمَتَ اللَّـهِ قَرِيبٌ مِّنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٦﴾} [الأعراف].

    وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ} [البقرة:186].

    ‎وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ} [الفرقان:77].

    وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ} [غافر:60].

    ‎وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَادْعُوا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ} [غافر:14].

    {{{{{{إِنَّ رَبِّي لَسَمِيعُ الدُّعَاءِ}}}}}} [إبراهيم:39].

    جا مەڵێ: "ئەی فڵان داوای لێخۆشبوونم بۆ بکە لە اللە! مادام گوناھێکت لەبەرامبەریدا ئەنجام نەدابێت، جا ئەگەر ھیچ گوناھێکت لەبەرامبەریدا ئەنجام نەدابێت ئەوا پەیوەندی بەداواکردنی لێبوردن و لێخۆشبوون نیە، وە ڕەواش نیە داوای لێبوردن و لێخۆشبوونی لێ بکەیت، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّـهِ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الجن:18].

    وە ئەوانەی داوا لەپەروەردگارەکەیان دەکەن بە دڵسۆزی بۆی لەئاییندا لەوساتەی کەوا پاداشتی پەروەردگارەکەیان دەبینن لەڕۆژی گەیشتنەوە پێی دەڵێن: {إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلُ نَدْعُوهُ ۖ إِنَّهُ هُوَ الْبَرُّ الرَّحِيمُ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الطور].

    وە ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، کێ ھەیە لە اللە بۆتان میھرەبانتر بێت؟ ا ئایا دەزانن ھۆکاری شەریک و ھاوبەشدانانی زۆرێک لە باوەڕداران چیە؟ ئەوە بریتی یە لە تێنەگەیشتنی ئایەتەکانی اللە دەربارەی داوای لێخۆشبوون کردن، وە ھەر لەبەرئەوە دەیانبینن گۆڕی نێردراوو پێغەمبەرو چاکەکارەکان لە بەندەکانی دەکەن بەمزگەوتێک جا داوا لەپێغەمبەرو نێردراوو چاکەکارەکان دەکەن لەکاتیکدا لەگۆڕەکانیشیانن بەوەی داوایان بۆ بکەن لە اللە تاکو لە تاوانەکانیان خۆشبێت! جا شەریک و ھاوبەشیان بۆ اللە داناوە بۆ ئەو پەروەردگارەیان کەوا لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترە، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا اللە پێیان دەڵێت داوا لە پێغەمبەرو بەندە چاکەکارەکانی اللە بکەن لەجێگای ئەو تاکو بزانن ئایا وەڵامیان دەدەنەوە؟ جا اللە ش پێغەمبەرو نێردراوو بەندە چاکەکارەکان بە ئەوان نیشان دەدات ئەو بەندانەی ئەوان تەوەسولیان پێدەکردن بۆ ئەوەی داوایان بۆ بکەن لە اللە تا لەگوناھەکانیان خۆشبێت ھەتا ئەوکاتەی اللە ئەوانیان پێ نیشان دەدات جا کە دەیان بینن دەیان ناسنەوە، وەکو اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾ وَأَلْقَوْا إِلَى اللَّـهِ يَوْمَئِذٍ السَّلَمَ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٨٧﴾} صدق الله العظيم [النحل].

    وە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَـٰؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللَّـهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّـهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [يونس].

    وە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿٢٩﴾ هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوا إِلَى اللَّـهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [يونس].

    وە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَيَوْمَ يَقُولُ نَادُوا شُرَكَائِيَ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ} صدق الله العظيم [الكهف:52].

    وە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَقِيلَ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَرَأَوُا الْعَذَابَ ۚ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا يَهْتَدُونَ ﴿٦٤﴾} صدق الله العظيم [القصص].

    بەڵکو ئەوانەی کردوویانە بەشەریک و ھاوبەش لەجێگای اللە خۆیان لە دوعاکانیان بەری دەکەن، جا دەڵێن: {وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [يونس].

    جا لە اللە بترسن خۆشەویستەکانم لەبەر اللە جا ئەمە ھۆکاری شەریک و ھاوبەشدانانی باوەڕدارانە بۆ پەروەردگارەکەیان؛ تەوەسول بەدوعا لەلای بەندەکان لەجێگای اللە تاکو داوایان بۆ بکەن لە اللە. پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

    ‎وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ ۖ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿٥٥﴾ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾ وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

    وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَـٰذَا الْقُرْآنِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍ ۚ وَكَانَ الْإِنسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا ﴿٥٤﴾ وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَن يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءَهُمُ الْهُدَىٰ وَيَسْتَغْفِرُوا رَبَّهُمْ إِلَّا أَن تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ الْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ قُبُلًا ﴿٥٥﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

    وەئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو فەرمانی پێنەکردوون داوای لێبکەن لەجێگای اللە تاکو داوای لیخۆشبوونتان بۆ بکات لە اللە جا ئەمە شەریک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە تەنھا ئەگەر ئەوخۆی داوای لێخۆشبوونتان بۆ بکات لەلایەن خودی خۆمەوە بەبێ داواکردنی دوعاکردن لێی بۆ ئێوە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا اللَّـهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ۗ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [محمد].

    جا ئایا ڕاستە بڵێین: ئەی فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان داوا لە اللە بکەن تاکو لێمان خۆشبێت، تا لەپاش ئەوە بڵێین: ئەم دوعایە ڕەوایە بۆمان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْضِ ۗ أَلَا إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥﴾} [الشورى].

    وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز {الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [غافر]؟

    جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە دەدەینەوە بەوەی: ئەمە ڕەواو دروست نیە بەڵکو ئەمە شەریک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە ی گەورە، خۆ ئەگەر فریشتەکانی اللە ی ڕەحمانیش گوێیان لەکەسێک بێت کەوا بڵێت ئەی فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان داوا لە اللە بکەن لێمان خۆشبێت ئەوا ھیچ دوعایان بۆ ناکەن و دەڵێن: چۆن داوای لێخۆشبوون بکەین بۆ کەسێک کەوا شەرێک و ھاوبەشدادەنێت بۆ اللە؟ جا ھەرگیز ھیچ سودێکت پێناگەیەنێت لەلای اللە، بەڵام فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بۆیان ڕەوایە داوا لەپەروەردگارەکەیان بکەن لەلایەن خودی خۆیانەوە (نەک کەسێک پێیان بڵێت) تا لە باوەڕداران خۆشبێت؛ بەڵکو فریشتەکان بوێری ئەوە ناکەن داوای لێخۆشبوون لە اللە ی ڕەحمان بکەن بۆ ھیچ کەسێک تەنھا بۆ ئەوانەی ملکەچ دەبن و بەدڵسۆزی دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارەکەیان کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەشێک بۆ اللە دانانێن. وە ھەر لەبەرئەوەشە دەڵێن: {رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ} صدق الله العظيم.

    ئەی اللە باوکی محمد کەعبی و ئەبابەکر مەغریبی و سەرجەم پشتیوانەکانم جێگیرو ڕاوەستاو بکە لەسەر ڕێگای ڕاست، وەلێیان خۆشبە بەڕاستی تۆ زۆر لێخۆشبوو میھرەبانی.

    وە‎دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــــ

  2. افتراضي داوا لە اللە بکە بەو بیروباوەڕەی کەوا ھیچ کەسێک بەڕەحم و میھرەبانتر نیە بۆت لە اللە..

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    ‎29 - 10 - 1431 هـ
    ‎08 - 10 - 2010 مـ
    ‎02:01 صباحاً
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=8721
    ‎ــــــــــــــــــــــ

    داوا لە اللە بکە بەو بیروباوەڕەی کەوا ھیچ کەسێک بەڕەحم و میھرەبانتر نیە بۆت لە اللە..

    ‎بسم الله وتوكلتُ على الله، والصلاة والسلام على رسول الله وآله الأطهار، سلامُ الله عليكم ورحمته وبركاته أحبّتي الأنصار السابقين الأخيار..

    سەبارەت بە داوای لێخۆشبوون کردن لە اللە بۆ ھەموو موسڵمانانی زیندوو مردووان جا ئەوە لە خۆشەویسترین دوعاو پارانەوەیە لەلای نەفسی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەگەر بتان زانیبووایە، بەڵکو ئێمە تەنھا تەوەسول و پاڕانەوەمان بەعەبدەکانی اللە وە حەرام و قەدەغەکردووە بەومانایەی نەکەن داوایان لێبکەن داوای ڵێخۆشبوونتان بۆ بکەن لە اللە پاک و بێگەردی بۆی جا ئەوە شەریک و ھاوبەش دانانە بۆ اللە، جا ئێمە وتوومانە ئەگەر یەکێکتان گوناھێکێ کرد دەرحەق بە بەندەیەک و داوای لێکرد بەوەی کەوا داوای لێخۆشبوونی بۆ بکات لە اللە دەرحەق بەمافەکەی؛ بەومانایەی ئەو داوای لێبوردنی لێدەکات، پاشان بەندەکەش دەڵێت: "اللە لێت ببوریت"، پاشان اللە ش لێی خۆشدەبێت لەو گوناھەی کەوا دەرحەق بە برایەکەی کردوویەتی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِن تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا فَإِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [التغابن:14].
    واتە/ وە ئه‌گه‌ر لێیان ببورن و واز له ئازاردانیان بهێنن و لێیان خۆشبن ئه‌وه چاك بزانن که اللە زۆرلێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

    جا اللە ڕێگای لێنەگرتوون بەداوای لێخۆشبوونکردن بۆ موسڵمانانی نێرو مێ بەمردووان و زیندووانیانەوە، ئەگینا سوێند بە اللە ئەگەر دەتانزابی اللە چەندە سزایەکەی لەسەر مردووان سوک دەکرد بەھۆی دوعای موسڵمانە زیندووەکانەوە! وەئەگەر دەتانزانی چەندە ئەوان ئاسودەو دڵخۆش دەکەن بەوە ئەوا شەوو ڕۆژ داوای لێخۆشبوونتان بۆ دەکردن ھەتا ئەوکاتەی اللە لەھەموویان خۆشدەبوو جا ھەموویانی دەخستە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی، جا ئەوە بەشێکە لە ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجە گەورەو گرنگەکەتان، بەڵام ئەگەر یەکێک لە بەندەکان ھات بۆ لای یەکێکتان و وتی: "ئەی فڵان داوام بۆ بکە لە اللە بەمەو بەوە" جا تۆش پێی بڵێ: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ} صدق الله العظيم [غافر:60]،
    واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن ئه‌وه من دوعاو نزاتان گیرا ده‌که‌م.

    ئەوەش لەبەرئەوەی ئەگەر ئێوە دوعای بۆ بکەن ھەروەک داوای کردووە پاش ئەوە اللە وەڵامی بداتەوە جا دەیانبینی کەوا ئەوان ھەموو ڕۆژێک دێن بۆ لاتان بەداواکردنی دوعا لەلای اللە بۆیان، جا ئەوە ھۆکاری شەریک ھاوبەش دانانی ئومەتەکان بووە تا زێدەڕەویان کردووە دەربارەی بەندە چاکەکانی اللە لەبەرئەوەی دوعاکانیان وەڵامدراوەتەوە.

    جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، جا ئەوەی کەوا داوای دوعای لێکردن لە اللە بەوەی کەوا لە اللە دوعای بۆ بکەن بەمەو بەوە، ئەوا ئێوەش پێی بڵێن:"بەڵکو خۆت داوا لە اللە بکە بەو بیروباوەڕەی کەوا ھیچ کەسێک بەڕەحم ومیھرەبانتر نیە بۆت لە اللە، جا دواتریش اللە وەڵامی دوعایەکەت دەداتەوە بەڕاستی پەروەردگارم بیسەری دوعایە".

    جا چۆنیەتی دڵسۆزی و ئیخلاصیان فێربکەن لەدوعاو پاڕانەوەدا، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {هُوَ الْحَيُّ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ فَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ} صدق الله العظيم [غافر:65].
    واتە/ ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌ر زیندووه‌ جگه له‌و پەرستراوێکی تر نیه‌ که‌وابوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو به‌و بێت و داوای لێبکەن بەدڵسۆزی.

    ‎وسلامٌ على المرسَلين، والحمد للهِ ربِّ العالمين ..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ________________

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 21-03-2020, 05:53 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 28-11-2019, 01:00 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 03-11-2019, 05:42 AM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 13-10-2019, 06:39 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 19-02-2018, 11:35 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •