ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - 01 - 1432 کۆچی
27 - 12 - 2010 زایینی
02:18 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=36838
ــــــــــــــــــ


مەھدی چاوەڕوانکراو لە مەحکەمی زیکر فەتوا دەدات بەوەی سزا لەدوای مردن بۆ بێباوەڕان لە ئاگرە، وە ھەبوونی سزای گۆڕ ڕەت دەکاتەوە جا ئەمە لە ھەڵبەستراوو درۆی شەیتانە بەشەرەکانە..

بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً} صدق الله العظيم [الأحزاب:56].

پرسیاری گریمانەیی یەکێک لە پرسیارکارەکان:

پ١- ئایا باس و خواسەکەی تۆ چیە ئەی ناصر محمد یەمانی؟

و١- وەڵامەکەی من خەلیفەی اللە م لەسەر موسڵمانان و خەڵکی جیھان اللە ھەڵیبژاردووم بەسەر ئێوەداو دەسەڵاتەکەمی بە زانستی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان بەسەر زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود زیادکردووە جا هەرکەسێک گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوا ھەر من بە دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەڵگەی بەسەردا دەھێنمەوە، بەمەرجێک لەسەرمان کە بەدرۆ نەخرێتەوە بەوەی بەڵگەکە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانیش بێت بۆ زاناو نەزانەکانتان تا بە حەق بە حوکمەکەی اللە لەنێوان زانایانی موسڵمانان سەبارەت بەوەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری حوکم بکەم، جا لەدوای ئەوەی ئایینەکەیان بەش بەش کرد بۆ چەندین بەش و پارچەی جیا جیا شان و شکۆیان کۆدەکەمەوە لەکاتێکدا ھەر دەستەو حزبێک بەو زانستەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، وە زۆربەی زانستەکانیشیان لە ئاییندا زانستی گوماناوین کە ھیچ سودێکیان نیە لەبەرامبەر زانینی حەق و ڕاستی ئەمەش بەھۆی شوێنکەوتنیان بۆ ئەو زانستە گوماناویانەی ئەگەری ڕاست و ھەڵە ھەڵدەگرن، جا لەپاش ئەوە کەسەکە دێت قسەی پێدەکات و دەڵیت "ئەگەر پێکابم ئەوا لە اللە وەیە وە ئەگەر ھەڵەشم کردبێت ئەوا لە خۆم و شەیتانەوەیە" بەڵام زانستە گوماناویەکان لە ئایینی اللە قەدەغەن کاتێک یەکێکتان بێت لەسەر ئایین قسە بکات لەکاتێکدا بە دڵنیاییەوە نازانێت ئەوەی دەیڵێت حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە لەبەرئەوەی اللە لەسەر زانایانی ئوممەت قەدەغەی کردووە قسەیەک بە خەڵک و ئوممەتەکانیان بڵێن لەکاتێکدا بە دڵنیاییەوە نازانێت ئەوەی دەیڵێت حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەڵکو ئەوە شەیتانە فەرمانیان پێدەکات قسە لەسەر اللە بکەن لەکاتێکدا بەدڵنیاییەوە نازانن ئەمە حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، اللە ی پایەبەرزیش دەفەرموێت: {إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:169].

وە شەیتان ھەموو کات فەرمان دەکات شتێک بھێنێت دژو پێچەوانەی فەرمانی اللە ی ڕەحمان بێت لە مەحکەمی کتێبەکەی و بە تەواوی لەگەڵیدا کەم و کورت بێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الحقّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:33].

پ٢- بەڵام ئەی ناصر محمد یەمانی لەڕاستیدا ئەمە ئیجتیھادە لەلایەن زانایانی ئوممەتەوە وە ھەرگیزیش زانایەک نابینیت سوێند بە اللە ی گەورە بخوات جا بڵێت قسە ناکات تەنھا بە حەق نەبێت؛ بەڵکو زۆرێک لە زانایان دەبینیت لەپاش ئەوەی فەتواکەی بۆ خەڵکی تەواو دەکات دەڵێت ( والله أعلم ) لەبەرئەوەی بە دڵنیاییەوە نازانێت فەتواکەی حەق و ڕاستە، بەڵکو هەوڵی گەڕان بەدوای دەسەڵاتی زانستەکە دەدەن لە گێڕانەوە (ڕیوایەت) و فەرموودەکانی سوننەتە متەوارسەکانی پێغەمبەر. وە لەژێر ڕۆشنایی ئەمە فەتواکەیان دەربارەی باس و بابەتەکانی ئایینەکەیان دادەنێن، وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا ئەمە پێناسەیە بۆ ئیجتیھاد؟

و٢- ئەی ئەو پرسیارکارانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن بزانن ئیجتیھاد ئەوە نیە قسە لەسەر اللە بکەن ئەگەر دڵنیاییەوە نەزانن ئەوەی دەیڵێن حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانەوە لەبەرئەوەی اللە فەرمانی بە داواکاری زانست کردووە شوێنی زانستی گوماناوی نەکەوێت کە ھیچ سودێکی نیە لەبەرامبەر زانینی حەق و ڕاستی لەبەرئەوەی بەبێ ھیچ شک و گومانێک دەبێتە ھۆی لەدەستدانی دەسەڵاتی زانستی حەقی لای اللە ی ڕەحمان چونکە ئەگەر بەڕاستی شوێنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بکەون ئەوا دەسەڵاتی زانستی حەقی لای اللە ی ڕەحمان دەربارەی ئەو باس و بابەتانەی جیاوازو ناکۆکن لەسەری لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە دەبیننەوە، بەڵام ئەوانەی خۆشحاڵ دەبن بەوەی لەلایانە لە زانستی فەرموودەو گێڕانەوەکان و پشت لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب دەکەن کە بۆ زاناو نەزانەکانتان ڕوون و ئاشکران ئەوا ئەمانە ھەرگیز کەسێک لە سزای اللە ی تاک و تەنھا نایانپارێزێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلآئِكَةُ بَاسِطُواْ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:93].

وە ئەو کەسەی حەق و ڕاستی لە مەحکەمی ئایەتەکانی کتێبەکەی اللە بۆ ڕوون ببێتەوەو پاشانیش شوێنی ئەو فەرموودەو گێڕانەوانە بکەوێت کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ (ئەم ئایەتە مەحکەمانە)، ئەوا بەڕاستی ئەو کەسە لەبەرامبەر حەق و ڕاستی خۆی بە گەورەو زل زانیوەو وێنەشی وەکو وێنەی ئەو کەسانەیە کە بێباوەڕن بە قورئانی گەورە، جا ئاگاداربن ھەڵەی زانایەکە دەبێتە ھۆیەک بۆ بە لاڕێدابردن و گومڕابوونی ھەموو خەڵکی جیھان، جا ئەوانەی قسە لەسەر اللە دەکەن لەکاتێکیشدا بەدڵنیاییەوە نازانن ئەوەی دەیڵێن حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ئەوا خۆیان و ئوممەتەکەشیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە لەبەرئەوەی ترسناکترین شت لە ئایین بریتیە لەوەی قسە لەسەر اللە بکەن لەکاتێکدا بە دڵنیاییەوە نازانن ئەوەی دەیڵێن حەق و ڕاستە لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیھانەوە بەبێ ھیچ شک و گومانێک لەبەرئەوەی گومان ھیچ سودێکی نیە لەبەرامبەر زانینی حەق و ڕاستی، جا زاناکە شوێنی ئەو زانستە گوماناویانە دەکەوێت کە ئەگەری ڕاست و هەڵە ھەڵدەگرێت جا ئەگەر ھەڵە بێت ئەوا دواتر دەبێتە ھۆیەک بۆ گومڕاو سەرلێشێواو بوونی ئوممەت بە ھەموویانەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِباً لِيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ إِنَّ اللّهَ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:144]،

لەبەرئەوەی دەسەڵاتی زانستی لای اللە ی ڕەحمان دەبێت بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرا بێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً} صدق الله العظيم [الكهف:15].

لەوەیە یەکێک لە زانایانی ئوممەت بیەوێت بڵێت: "ئەوە چیتە ئەی ناصر ئایەتەکە بۆ چاکەو بەرژەوەندی بانگەوازەکەی خۆت بەکاردەهێنیت؟ بەڵکو ئەم ئایەتە بۆ ئەوانەی بتەکانیان دەپەرست دابەزیوە جا نێردراوی لای پەروەردگارەکەشیان پێیان وتوون: {لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً} صدق الله العظيم [الكهف:15].

بەو مانایەی دەبا بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستی ئاشکرا لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە لەسەر پەرستنی بتەکان بهێنن بەوەی پەروەردگارەکەیان مۆڵەتی دابن بە پەرستنی بتەکان لەبری خۆی". جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە دەزانم بەڵکو ویستمان لەم ئایەتەدا ئەوە دەربھێنین کە دەسەڵاتی زانستی حەق دەبێت بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرا بێت، بۆیەش وتویانە: {لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً} صدق الله العظيم.

بەڵام گەلی نێردراوو پێغەمبەرەکان ڕەتیان کردەوە شوێنی نێردراوو پێغەمبەرەکان بکەون ئەوانەی بە حەق بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبێک لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکردن جا گەلەکانیان پشتیان ھەڵدەکرد لە شوێنکەوتنی ئەوەی اللە دایبەزاندبوو وە سورو پێداگر بوون لەسەر شوێن کەوتنی باوک و باپیرانی پێش خۆیان بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە بەبێ بیرکردنەوە لەوەی بینیویانە باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە بەوەی ئایا عەقڵ و مەنتق قبوڵی دەکات؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللّهُ قَالُواْ بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ} [البقرة:170].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْاْ إِلَى مَا أَنزَلَ اللّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُواْ حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لاَ يَعْلَمُونَ شَيْئاً وَلاَ يَهْتَدُونَ} [المائدة:104].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً قَالُواْ وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءنَا وَاللّهُ أَمَرَنَا بِهَا قُلْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاء أَتَقُولُونَ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:28].

جا بەڵگەکەیان ھیچ نەبووە تەنھا ئەوە نەبێت وتویانە: {قَالُوا بَلْ وَجَدْنَا آبَاءنَا كَذَلِكَ يَفْعَلُونَ} صدق الله العظيم [الشعراء:74].

وە وایان زانیوە باوک و باپیرانیان زاناترو دادوەرتر بوونە لەوان جا وایان زانیوە ھەر دەبێت حیکمەتێک ھەبێت لەسەر ئەوەی باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە جا بە لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانە بەبێ ئەوەی ھیچ لە عەقڵەکانیان بەکاربھێنن شوێنی باوک و باپیرانیان کەوتوون! وە وتوویانە: {إِنْ هَذَا إِلَّا خُلُقُ الْأَوَّلِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:137].

وە بە نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان وتووە ھەرگیز شوێنت ناکەوین بەڵکو شوێنی باوک و باپیرانمان دەکەوین جا خۆت ماندوو مەکە، وە وتوویانە: {سَوَاء عَلَيْنَا أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ الْوَاعِظِينَ} [الشعراء:136].

بۆیەش اللە بە حەق وەڵامی داونەتەوە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لا يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:6].

لەبەرئەوەی سورو پێداگر بوون لەسەر شوێنکەوتنی ئەوەی ئەوانی پێش خۆیان لەسەری بوون جا بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە بەبێ بیرکردنەوە لەوەی ئەوانی پێش خۆیان لەسەری بوون شوێنیان کەوتوون، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءنَا أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [لقمان:21].

لەبەرئەوەی ڕەتیان کردۆتەوە شوێنی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبی لای پەروەردگارەکەیان بکەون، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالُوا مَا هَذَا إِلَّا رَجُلٌ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُكُمْ} صدق الله العظيم [سبأ:43].

وە ھۆکاری گومڕابوونیان بریتیە لەوەی ئه‌وانه کاتی خۆی باوک و باپیرانی خۆیانیان به‌ گومڕایی بینیوە (کوێرانە شوێنیان کەوتوون) جا بێ ئەوەی عەقڵیان بەکاربهێنن شوێنی گومڕاییەکەی ئەوان کەوتوون، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّهُمْ أَلْفَوْا آبَاءهُمْ ضَالِّينَ} [الصافات:69].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:22].

جا بۆتان ڕوونبوویەوە ھۆکاری گومڕابوونی ھەموو ئوممەتەکان بریتیە لە شوێنکەوتنی کوێرانە بۆ ئەوانەی پێش خۆیان وە پێغەمبەرانی اللە ش بانگیان کردوون بۆ بەکارھێنانی عەقڵ و مەنتقی فکری بەوەی عەقڵەکانیان فەتوای چیان بۆ دەدات دەربارەی ئەوەی باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە بەڵام ئەو ئوممەتە گومڕایانەی کوێرانە شوێنی پێشینان دەکەوتن ڕەتیان دەکردەوە عەقڵەکانیان بەکاربھیێنن بۆ بیرکردنەوە لەوەی باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە بە بەھانەی ئەوەی گوایە ئەوان زاناترو دادوەرتر بوونە لەوان بۆیە شوێنکەوتنی کوێرانەو بەکارنەھێنانی عەقڵ ھۆکاری گومڕابوونی ئوممەتەکان بووە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَكَذَلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّقْتَدُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:23].

وە بەھەمان شێوە ئەوانەی ئایینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین بەشی جیا جیا لە موسڵمانان بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە شوێنی زاناکانی پێش خۆیان کەوتوون بێ ئەوەی دەرفەتێک بە خۆیان بدەن عەقڵیان بەکاربھێنن وە ئەگەر لە باس و بابەتێکی دژو پێچەوانەی عەقڵ و مەنتق بە مەحکەمی قورئانی گەورە بەڵگەم بەسەردا جێبەجێ کردن ئەوا دەڵێن: "ئایا تۆ زاناتریت یان محمد نێردراوی اللە و هاوەڵەکانی درودو سڵاوی اللە لەسەر ھەموویان بێت، چونکە محمد نێردراوی اللە -درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- قورئانی بۆ هاوەڵەکانی ڕوونکردۆتەوە جا بەم شێوەیە بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکەی قورئانمان پێگەیشتووە لەبەرئەوەی کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت؛ بەڵکو اللە فێری محمد نێردراوی اللە ی کردووە -درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- کە ئەویش فێری هاوەڵەکانی کردووە جا ئێمەش شوێنی ئەوە دەکەوین کە باوک و باپێرانمان لەسەری بوونە ئەوانەی شوێنی فەرموودەو گێڕانەوەکان کەوتوون لە پێغەمبەرەوە جا ئەگەر لە ڕێی پێشەواکانی ئال و بەیت بێت ھەروەک پێڕەوەکەی شیعە یان لە ڕێی هاوەڵەکانەوە بێت بە شێوەیەکی گشتی وەکو پێڕەوەکەی ئەھلی سوننەو جەماعە". لەپاش ئەوە بە حەق بەڵگە بەسەر زانایانی سوننەو شیعەدا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم: ئەی گەلی شیعەو سوننە لەڕاستیدا ئێوە ھەمووتان سوننین لەبەرئەوەی شوێنی ھیچ نەکەوتوون تەنھا فەرموودەو گێڕانەوەکان نەبێت لە سوننەتدا وە گرنگترین شت لەلاتان ئەوەیە لەلایەن چەند خەڵکانێکەوە ھاتوون کە جێگای متمانە بوونە ھەرچەندە دژو پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبیش بێت جا ھەرگیز شوێنی ئایەتەکانی کتێب ناکەون مادام بە حسابی خۆتان سەلمێندراوە ئەم فەرموودەیە یان ئەم گێڕانەوەیە لەلایەن خەڵکانێکی جێ متمانەوە ھاتوون! کەواتە ئێوە بە شیعەو سوننەوە ئەگەر بێتو شوێنی ئەوە بکەون کە دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە لە فەرموودەو گێڕانەوەکانی سوننەت ئەوا نە لەسەر کتێبەکەی اللە ن نە لەسەر سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی چونکە ئەوەی دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە لە فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی ئەوا لەلایەن اللە و نێردراوەکەی نین ئەگەر تێبگەن، ئایا نازانن ئیمام ناصر محمد یەمانی بڕوای بە سوننەتی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - هەیە بەوەی ئەویش لەلایەن اللە وەیە هەروەک چۆن قورئانی گەورە لەلایەن ئەوەوەیە لەبەرئەوەی ئەگەر من تانەم لە فەرموودەیەکی حەق و ڕاست و دروستدا ئەوا ئەوکاتە یەکێک لە ئایەتەکانی کتێبەکەی اللە م بە درۆ زانیوە لەبەرئەوەی دواتر ئەم ئایەتە بە خودی ئەم فەتوایە قسە دەکات کە لە فەرموودە حەق و ڕاست و دروستەکەدا ھەیە. جا لەسەر ئەمە نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە دەربارەی فەتوایەکی اللە بۆ زانا جیاوازو ناکۆکەکانی موسڵمانان لە ئاییندا بەوەی اللە فەرمانی پێکردوون لەسەر ئەو شتانەی دەربارەی جیاوازو ناکۆکن خۆی (پاک و بێگەردی بۆی) بکەنە دادوەر لەنێوان خۆیان. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى :10].

لەبەرئەوەی دواتر حوکمەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبی اللە چاوەڕێیان دەکات کە لەڕاستیدا اللە لەسەر زانستی خۆی دایبەزاندووە دەربارەی ئەوەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن لەبەرئەوەی وردەکاری ئەم کتێبە لە ئایەتەکانی کتێبەکەی اللە دابەشکراوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی گەورە پایەبەرز: {أَفَغَيْرَ اللّهِ أَبْتَغِي حَكَماً وَهُوَ الَّذِي أَنَزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلاً} صدق الله العظيم [الأنعام:114].

لەوەیە یەکێک لە زانایانی ئوممەت بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی زۆر له‌سه‌ری چوویت و زۆر قسه‌ت له‌گه‌ڵدا کردین، ئایا بەڵگەکەت بەسەرماندا جێبەجێ ناکەیت جا بۆمان بسەلمێنیت ئەم بیروباوەڕە چیە کە بەبێ ئەوەی عەقڵمان بەکاربھێنین شوێنی باوک و باپیرەکانمانی پێ کەوتووین؟".جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو بە حەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات بۆ ئەوانەی وایدادەنێن دەستیان بە فەرموودەوە گرتووە جا لە سوننەتی نەبەوی حەق و ڕاست و دروست لە مەحکەمی کتێبی زیکر بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم: "اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەکەم بە شاھێد بەوەی منی مەھدی چاوەڕوانکراو فەتوا دەدەم بە هەبوونی سزا لەدوای مردن لە ئاگر وە نکۆڵیش لەوە دەکەم سزای بەرزەخی لە گۆڕدا بێت بەڵکو سزای گۆڕ ھەڵبەستراوی شەیتانە بەشەرەکانە ئەوانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە تا بەم شێوەیە ڕێگا لە باوەڕھێنانی بەشەر بگرن بە سزایەک لەدوای مردن لەبەرئەوەی شەیتانە بەشەرەکان دەزانن بەشەرە بێباوەڕەکان ھەرگیز ھیچ شتێک لەمە نادۆزنەوە کە موسڵمانان بیروباوەڕیان پێی ھەیە بەوەی گوایە بێباوەڕ گۆڕەکەی لەسەر تەسک و تەنگ دەبێتەوە تا وای لێدێت پەراسوەکانی تێکدەشکێن، وە ھەرگیزیش ئەوە نادۆزنەوە ئاگر لە گۆڕەکەی بەربوبێت جا بیسوتێنێت، وە ھەرگیزیش ئەوە نادۆزنەوە بێباوەڕەکە بەهیچ شێوەیەک لەشوێنی خۆی لە گۆڕەکەی جوڵەی کردبێت؛ بەڵکو هەر بەو شێوەیە دەیبینن کە کەس وکارو ھاوەڵەکانیان لە گۆڕەکەی دایانناوە کە ھیچ نەجوڵاوەتەوە لەبەرئەوەی ڕوح ئەگەر گەڕایەوە بۆ حساب و سزایەکەی ئەوا دەجوڵێتەوە بەرەو لای چەپ یان لای ڕاست لەم شێوەیەی لەسەریان جێھێشتبوو یان دەیبینن لەسەر سکیەتی یان دەیبینن لەسەر پشتیەتی تەنانەت ئەگەر ڕوحەکەی بۆ ماوەی خولەکێکیش بگەڕابایەوە جەستەکەی، جا ئەوەیە کە عەقڵ و مەنتق دەیڵێت، جا لەپاش ئەمە (بێباوەڕان) بەڵگەی عەقڵ و مەنتق بەسەر موسڵمانان جێبەجێدەکەن بەوەی ھەرگیز ھیچ شتێکیان نەبینیوە لەوەی ئەوان دەربارەی سزای گۆڕ لەدوای مردن بیروباوەڕیان پێی هەیە، پاشان زۆرێک لە بەشەر پشت لە ھاتنە ناو ئایینەکەی اللە ئیسلام دەکەن بەھۆی ئەم بیروباوەڕانەی موسڵمانان کە واقعی ڕاستی دەربارەی سزای گۆڕ ھیچ بەڕاستی دانەناوە، جا لەپاش ئەمە ئەو شەیتانە بەشەرانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە سەرکەوتوو بوون بە ھەڵبەستانی سزای گۆڕ لەکاتێکدا اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی لە مەحکەمی قورئان دەربارە دانەبەزاندووە، جا ئایا مەگەر قورئان دانەبەزێنراوە بۆ بەشەر تا وریاو ئاگاداریان بکاتەوە لە سزای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ؟ بەڵام اللە پاک و بێگەردی بۆی بۆ بەشەری دووپات کردۆتەوە سزاکە لەدوای مردن ڕاستەوخۆ لەسەر ڕوحە بەبێ جەستە کە اللە ڕوحەکانیان دەخاتە ئاگرەوە لەھەمان ئەو ڕۆژەی اللە تاوانکارەکانی لە ناوبردووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلآئِكَةُ بَاسِطُواْ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم [الأنعام:93].

ئەمەش بەڵگەیەکی ئاشکرایە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەوەی سزاکە لە دوای مردن لەسەر نەفسە بەبێ جەستە کە دەخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە لەدوای ئەوەی ڕوحەکە لە جەستەکەی جیابوویەوەو جەستەکەی مرد بە جیابوونەوەو جێھێشتنی لەبەرئەوەی لە نەفسدا نھێنی ژیان ھەیە، جا اللە نەفسە سەرپێچیکارە چارە ڕەشەکە لەدوای دەرچوونی دەخاتە ئاگری دۆزەخەوە لەبەرئەوەی فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بە لێدانێکی شل وکوتکەر ھەڵدەستن بە لێدان لە جەستەی تاوانکارەکان بەبێ ئەوەی خوێنی لێبێت لەبەر زۆری لێدانەکە جا بە بێباوەڕەکان دەڵین "نەفسەکانتان دەربکەن" بەو مانایەی لە جەستەکانتان وەرنە دەرەوە ئەمڕۆ تۆڵه‌ی سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن لەبەرئەوەی سزای ڕۆژی مراندن لەسەر نەفسە بەبێ جەستە، جا فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بە ھاوەڵانی ئاگر دەڵێن: {أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم [الأنعام:93].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئەو فریشتانەی اللە ی ڕەحمان کە دێن دەکەونە لێدانیان چوزانن ئەوان بە ناحەق قسەیان لەسەر اللە کردووە وە چوزانن ئەوان لە بەرامبەر ئایەتەکانی اللە خۆبەگەورەزان بوونە؟ جا وەڵامی ئەمە لە مەحکەمی کتێبدا دەبیننەوە:{وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُم حَفَظَةً حَتَّىَ إِذَا جَاء أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لاَ يُفَرِّطُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:61].

کەواتە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەم قسەیەی فریشتەکانتان بۆ ڕوونبوویەوە کە دەڵێن: {أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم.

لەبەرئەوەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بریتین لە خودی فریشتەی پارێزەری کردەوەکان ئەوانەی بە درێژایی تەمەنی ژیانتان دەزانن ئێوە چی دەکەن وە لێتان جیا نەبوونەتەوە ئەمانە بریتین لە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ڕەقیب و عەتید نێردراوە ڕاسپێردراوەکانی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان لەگەڵ مرۆڤ لەسەرەتاوە تا ئەوکاتەی قەدەرو کاتە دیاریکراوەکەی دێت لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە جا بە مۆڵەتی اللە دەیمرێنن لەوکاتەی کە دەشیمرێنن کەمتەرخەمی ناکەن و لێی جیانابنەوە جا بەجێی ناهێڵن بەڵکو تەنانەت لەدوای مردنیشی؛ ڕاسپێردراون پێی، جا ئەگەر بێتو کەسەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا تا ئەوکاتەی نەفسەکەی دەردەکەن لە جەستەکەی جا ھەڵی دەگرن لەکاتێکدا ھات و ھاوار دەکات بەڵام ئەوان گوێ نادەنە ھاواری نەفسەکە لەدوای دەرکردنی کە دەڵێت ئای ھاوار بۆ کوێم دەبەن؟ لەبەرئەوەی پێشتر لێیان داوە بە لێدانێکی شل و کوتکەر جا زانیویەتی لەدوای ئەم لێدانە دەیخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە لەبەرئەوەی ئەوان گوێیان لە قسەی فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بووە بەوەی دواتر چی ڕوودەدات لەدوای دەرکردنی نەفسەکانیان لە جەستەکانیان بەوەی دواتر تێیان ھەڵدەدەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە جا ئەوەیە کە فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان مەبەستیانە لەم قسەیەی بە مردووەکان دەڵێن لە کاتی مردنەکانیان: {أَخْرِجُواْ أَنفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُون} صدق الله العظيم.

وە دەڵێم ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام ئایا فەتوام بۆ نادەن بەوەی: ئایا محمد نێردراوی اللە -درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- لە شەوی ئیسراو میعراج بەلای ئەھلی ئاگر تێپەڕ نەبوو جا ئەوانی بینی لە ئاگری دۆزەخ سزا دەدرێن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإنّا عَلـى أنْ نُرِيَكَ ما نَعِدُهُمْ لَقادِرونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:95]؟

لەبەرئەوەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لە ڕاستیدا اللە لە شەوی ئیسراو میعراج لە نیشانە گەورەکانی خۆی نیشاندا لەوانە ئاگری گەورەو بەھەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەھاو عەرشی گەورە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَى (11) أَفَتُمَارُونَهُ عَلَى مَا يَرَى (12) وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى (13) عِندَ سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى (14) عِندَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَى (15) إِذْ يَغْشَى السِّدْرَةَ مَا يَغْشَى (16) مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَى (17) لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَى (18)} صدق الله العظيم [النجم].

وە لەم نیشانە گەورانەی کە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بینی ئەو ئاگرە بوو کە اللە بەڵێنی پێ بە بێباوەڕەکان داوە وە ئەو بەھەشتەش بوو کە اللە بەڵێنی پێ بە چاکەکارەکان داوە. بە پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنە حەقەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: {وَإنّا عَلـى أنْ نُرِيَكَ ما نَعِدُهُمْ لَقادِرونَ} صدق الله العظيم.

کەواتە ئەی زانایانی موسڵمانان لەبەرچی شوێنی ھەڵبەستراوی شەیتانەکان کەوتوون ئەوانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە؟ لەکاتێکدا ئەوە ئەوانن فەتوایان بۆ داون بەوەی سزای بەرزەخی لەدوای مردن لە گۆڕدایە لە قۆڵتێکی تاریک و خراپ؟ وە لەم ھەڵبەستراوەشدا حیکمەتێکی پیسی زیرەکانە لە پیسی و پیلان ھەیە بە ناحەق، جا بوخاری و موسلیم و ھاوشێوەکانیان ھەستیان بەم فەرموودانە نەکردووە لەبەرئەوەی ئەوان لە دەرەوەدا وادەیبینن ئەمە ترسێنەرە بۆ بێباوەڕەکان و دەیانتۆقێنن جا واگومانیان بردووە ئەم فەرموودانە لە پێغەمبەرەوەن -درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- لەکاتێکدا لە ھەڵبەستراوی شەیتانە بەشەرەکانە ئەوانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕی و پیلانەکەیان لە دژی اللە و پێغەمبەرەکەی و باوەڕداران دەشارنەوە لەبەرئەوەی شەیتانە بەشەرەکان دەزانن درۆ پەتەکەی کورتە جا ھەر زوو بێباوەڕەکان ئەم درۆیە ئاشکرا دەکەن جا لەدوای بەسەرچوونی ماوەیەک دێن گۆڕی مردووەکانیان ھەڵدەدەنەوە جا لەم کاتەدا ھیچ شتێک نابینن لەوەی موسڵمانان بڕوایان پێی ھەیە لەپاش ئەوە ڕوو وەردەگێڕن و پشت دەکەنە شوێن کەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەو گومانەیان ئەوەی فەتوای بۆ داون بەوەی سزا لە گۆڕدایە لەدوای مردن ئەم فەتوایە لە قورئانی گەورەدایە بەڵام زانایانی موسڵمانان دەزانن اللە ئەمەی پێنەوتوون سزا لەدوای مردن لە قۆڵتێکی تاریک و خراپدایە لە گۆڕ، حاشا بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان؛ بەڵکو اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەتوای بۆ داون بەوەی ئەم بێباوەڕانەی پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان بە درۆزانی ڕاستەخۆ لەدوای لەناوبردنیان ھەموویان یەکسەر دەخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە ھەروەک دارودەستەکەی گەلی نوح و ئەوانەی دواشیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {مِمَّا خَطِيئَاتِهِمْ أُغْرِقُوا فَأُدْخِلُوا نَارًا فَلَمْ يَجِدُوا لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ أَنصَارًا} صدق الله العظيم [نوح:25].

وە ئەم سزایەش لە ئاگر بریتیە لە سزایەکی تری بەر لە سزای ڕۆژی حساب و لێپرسینەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَـٰذَا ۚ وَإِنَّ لِلطَّاغِينَ لَشَرَّ مَآبٍ ﴿٥٥﴾ جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمِهَادُ ﴿٥٦﴾ هَـٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌ وَغَسَّاقٌ﴿٥٧﴾ وَآخَرُ مِن شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [ص].

لەدوای ئەمە وەرن تا بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکان بکەین لەبارەی سزای بەرزەخی بێباوەڕەکان لەدوای ئەوەی اللە لەناوی بردوون جا ڕاستەخۆ لەدوای لەناوبردنیان دەێانخاتە ناو ئاگرەکەیەوە: {مِمَّا خَطِيئَاتِهِمْ أُغْرِقُوا فَأُدْخِلُوا نَارًا فَلَمْ يَجِدُوا لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ أَنصَارًا} صدق الله العظيم.

جا ئەمە بریتیە لە سزای بەرزەخی لە ئاگر جا لەدوای لەناوبردنیان تا ڕۆژی زیندووبوونەوەیان تێیدا دەمێننەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَ شَهِيقٌ (106) خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلا مَا شَاءَ رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ(107)} صدق الله العظيم [هود].

بەڵام ئەی خۆشەویستەکانم لە پێناو اللە وەرن با بە تەواوی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکان بکەین لەم سزایەکەی تری ئاگر جگە لە سزاکەی ڕۆژی حساب و لێپرسینەوەیان، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هَـٰذَا ۚ وَإِنَّ لِلطَّاغِينَ لَشَرَّ مَآبٍ ﴿٥٥﴾ جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ الْمِهَادُ ﴿٥٦﴾ هَـٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌ وَغَسَّاقٌ﴿٥٧﴾ وَآخَرُ مِن شَكْلِهِ أَزْوَاجٌ ﴿٥٨﴾ هَـٰذَا فَوْجٌ مُّقْتَحِمٌ مَّعَكُمْ ۖلَا مَرْحَبًا بِهِمْ ۚ إِنَّهُمْ صَالُو النَّارِ ﴿٥٩﴾ قَالُوا بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ ۖ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا ۖ فَبِئْسَ الْقَرَارُ ﴿٦٠﴾} صدق الله العظيم [ص].

جا سەیری قسەی فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بکەن لە کاربەدەستەکانی دۆزەخ کە بەم شاندە کۆمەڵە تازانە دەڵێن کە پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆ زانیوە جا اللە لە ناوی بردوون جا کاربەدەستانی دۆزەخ بە باوک و باپیرەکانیان دەڵێن: "مژدە بدەن بە نەوانەتان کە شوێنتان کەوتوون بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە جا پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگاریان بەدرۆ زانیوە جا ھا ئەوە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بە پاڵەپەستۆ لە زەویەوە ھێناویانن بۆ لاتان جا پێشوازیان لێبکەن". جا ھاوەڵانی ئاگریش وەڵامدەدەنەوەو دەڵێن: {لَا مَرْحَبًا بِهِمْ إِنَّهُمْ صَالُوا النَّارِ}.

لەپاش ئەوە میوانە تازەکان وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن: {قَالُوا بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا فَبِئْسَ الْقَرَارُ} صدق الله العظيم.

ئەمەش لەبەرئەوەی بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە شوێنی ئوممەتە پێشینەکان کەوتوون بەبێ ئەوەی بەرچاوڕوونی فکری و بیرکردنەوەیان بەکارھێنابێت کە اللە مرۆڤی پێ لە ئاژەڵ جیاکردۆتەوە، جا لەپاش ئەوە میوانە تازەکان لە ئاگر بەلای چەپ و ڕاستدا ئاوڕدەدەنەوە بەڵکو خەڵکانێک ببینن کە ھەڵساون بە کوشتنیان لەبەرئەوەی ھەڵگەڕابوونەوە لە پەرستنی پەرستراوەکانیان وە شوێنی پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان کەوتبوون جا وا حسابیان دەکرد ئەوان لە دۆزەخن و لە خراپەکارانن جا ھەڵسابوون بە کوشتنیان بەڵام لە ئاگردا لەگەل بێباوەڕانی پێش خۆیان نەیان بینینەوە، جا لەپاش ئەمە دەڵێن: {وَقَالُوا مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالًا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ الْأَشْرَارِ ﴿٦٢﴾أَتَّخَذْنَاهُمْ سِخْرِيًّا أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ الْأَبْصَارُ ﴿٦٣﴾ إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقٌّ تَخَاصُمُ أَهْلِ النَّارِ ﴿٦٤﴾ قُلْ إِنَّمَا أَنَا مُنذِرٌ وَمَا مِنْ إِلَـٰهٍ إِلَّا اللَّـهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ﴿٦٥﴾ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ﴿٦٦﴾ قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ ﴿٦٧﴾ أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ﴿٦٨﴾مَا كَانَ لِيَ مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلَإِ الْأَعْلَىٰ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [ص].

جا ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: {إِنَّ ذَلِكَ لَحَقٌّ تَخَاصُمُ أَهْلِ النَّارِ}.

جا لەڕاستیدا ئێوە بەسەر بەسەرهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێکەیان ئاگاداربوون پاشان سەیری ئەوە بکەن کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مَا كَانَ لِي مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلَإِ الْأَعْلَى إِذْ يَخْتَصِمُونَ} صدق الله العظيم.

لەبەرئەوەی ئاگر لە بۆشایی ئاسمانی گەردوونیدایە لەدوای زەوی نەک لە ئاسمان، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ ﴿٦٧﴾ أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ﴿٦٨﴾مَا كَانَ لِيَ مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلَإِ الْأَعْلَىٰ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [ص].

کەواتە سزای بەرزەخی لە پێش ڕۆژی حساب و لێپرسینەوە لە ئاگردایە نەک لە گۆڕی تاریک جا لەبەرچی خۆتان و ئوممەتەکەشتان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە بە ورنەبوونەوە لە ئایەتەکانی کتێب و کۆچتان لێی کردووە بە بەھانەی ئەوەی کەس لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت بە درۆو بوختان کردن لەسەر اللە! جا اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی پێی نەوتوون کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت؛ بەڵکو ئێوە دەزانن ئەوە تەنها مەبەستی لە ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهـ) ـەکانە بەوەی ئەم ئایەتانە کەس لێکدانەوەکەیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت نەک ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان کە بۆ زاناو نەزانەکانتان ڕوون و ئاشکران. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:99].

وە ئەگەر بەحسابی خۆتان کەس بە لێکدانەوەی قورئان نەزانێت تەنھا اللە نەبێت ئەی کەواتە لەبەرچی اللە فەرمانی پێکردوون بە بیرکردنەوەو وردبوونەوە لە ئایەتە مەحکەمەکانی کتێب. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:29].

کەواتە ئەی قەوم، سوێند بە اللە ناتوانن بە قورئانی گەورە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ببەزێنن و زاڵ بن بەسەریدا ھەرچەندە ھەندێکیشتان بۆ ھەندێک ببن بە یارمەتیدەرو پاڵپشت، ئایا دەزانن لەبەرچی؟ لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکانە لەوانەی اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم.

وە وەکو ئێوە کۆچم لە کتێبەکەی اللە نەکردووە جا بە چاک و خراپیەوە وەکو یەک شوێنی گێڕانەوەو فەرموودەکان کەوتبم کە لەلای ئێوە حەق و بەتاڵی وەکو یەکە، وە ئای سەرسامیم لەمە جا چۆن نورو تاریکاییەکان لە دڵەکانتاندا کۆدەبنەوە! لەبەرئەوەی ئێوە بڕواتان بە چیڕۆکی ئیسراو میعراج ھەیەو بڕواتان بەوە ھەیە کە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بێباوەڕەکانی لە ئاگری دۆزەخدا بینی سزا دەدرێن وە لەوێدا فەرمووی ئەی برایەکەم جبریل ئەوانە کێن ئەویش فەرمووی ئەوانە ئەم کەسانەن کە ئەم کردەوەیەو ئەو کردەوەیە دەکەن ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنَّا عَلَى أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:95].

بەڵام سەرسامیەکە لەوەدا ئەوەیە ئێوە بە یەکەوە بڕواتان بە حەق و بەتاڵ ھەیە لەبەر ئەوەی بڕواتان بەوە ھەیە بێباوەڕەكان لە ئاگر لە سزای بەرزەخی لەدوای مردن سزا دەدرێن جا بڕواتان بە چیڕۆکی ئیسراو میعراج ھەیە، وە لەھەمان کاتیشدا بڕواتان بە بەتاڵی ھەڵبەستراوو درۆش ھەیە بەوەی بێباوەڕەكان لە ئاگرێکدا لە گۆڕەکانیان سزا دەدرێن. جا بەڕاستی ئەمە شتێکە جێگای سەرسامیە ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان! جا چۆن بە یەکەوە بڕواتان بە حەق و بەتاڵی ھەڵبەستراوی درۆ ھەیە، جا چۆن نورو تاریکاییەکان کۆدەبنەوە، ئایا تێناگەن؟ بەڵام ئێوە دەزانن ئاگر بریتیە لە شتێکی بینراوی ھەستپێکراوی بەرجەستە جا ئەگەر گۆڕەکان ئاگریان لێ ھەڵگیرسابێت ئەوا ئەو بەردەی کردووتانن بە بنمیچ لەسەر مردووەکانتان لەپێش ئەوەی خۆڵ بکەن بەسەر جەستەکانیاندا دەتوانەوە لەبەرئەوەی ئەو ئاگرەی اللە بەڵێنی پێ داون سوتەمەنیەکەی بەردە لەبەر بەھێزی و توندی گەرمیەکەی، بەڵکو ئەو شەیتانە بەشەرانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەكەیان دەشارنەوە دەیانەوێت بە ھەڵبەستانی سزای گۆڕ بێباوەڕەکان والێبکەن بە عەقڵ و مەنتق بەڵگەتان بەسەردا بھێننەوە تا ھەر یەکێکیان بێت بڵێت: "ئەی موسڵمانەكان وەرن با سەیری سەرسەخترینی کەس بکەین لە خەڵکی کە دژایەتی ئیسلام و موسڵمانانی کردبێت جا با گۆڕەکەی ھەڵبدەینەوە تا ببینین ئایا بەڕاستی دەبینین ئاگری لێھەڵگیرسابێت؟". جا لەپاش ئەوە موسڵمانان و بێدینە نکۆڵیکارەکان بە هەبوونی سزا لەدوای مردنەکە ئامادە دەبن بۆ بینین و تەماشاکردن جا دەبینن ھیچ شتێک لەوەی موسڵمانان بیروباوەڕیان پێی هەیە نابیننەوە! لە پاش ئەوە دێن بەڵگەی عەقڵ و مەنتق بەسەر موسڵماناندا جێبەجێ دەکەن. ئایا تێناگەن؟

وە پێشتریش ئەوەمان پێ وتن بەوەی ھەندێک لە فەرموودەکان ھەن گەمژەکان ھیچ شک و گومانێکیان لێناکەن ھەروەک ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەی لەسەر پێغەمبەرو هاوەڵە چاکەکارەکانی ھەڵبەستراوە گوایە فەرموویەتی:

اقتباس المشاركة :
[أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ]
انتهى الاقتباس
جا ئەوەی لە گەمژەکان بێت لەوانەی ھیچ بیرناکەنەوە ئەوا ھەرگیز شک لەم فەرموودەیە ناکات وە دواتریش ھەم خۆی و ھەم ئوممەتەکەشی پێ گومڕاو سەرلێشێواو دەکات جا دێن بێباوەڕەکان بە بەھانەی بێباوەڕیەکەیان دەکوژن، گەرنا ئەوا اللە خوێن و ماڵ و سامانیانی بۆ حەڵاڵ کردوون. جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەم چێڵ و ڕەشەوڵاخانەی بیرناکەنەوە لە وتاربێژانی مینبەرەکان دەڵێت؛ ئێوە لە کوێی فەرمانەکەی اللە دان بۆ پێغەمبەرەکەی لە مەحکەمی زیکر لەبەرئەوەی دواتر دەبینن فەرمانەکەی اللە جیاوازو ناکۆک و دژ دەبێت لەگەڵ ئەم فەرمانە ستەمکارانەیە؟ بەڵکو شەیتانە بەشەرەکان ( لەڕێی هەڵبەستانی ئەم فەرموودەیەوە) دەیانەوێت بێباوەڕەکان لە ھەموو شوێنێک دوژمنایەتی و دەستدرێژی بکەنە سەر ئایینەکەتان لەبەرئەوەی ئەم بیروباوەڕەیەتان وادەبینن کە ئەگەر دوژمنایەتی و دەستدرێژی نەکەنە سەرتان جا شان و شکۆتان نەشکێنن ئەوا دواتر ئێوە دوژمنایەتی و دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەوان جا خوێنیان دەڕێژن و ماڵ و سامانەکانیان بە تاڵان دەبەن و دەستدرێژی دەکەنە سەر ئافرەتەکانیان بە بەھانەی ئەوەی بێباوەڕن.

اللە بتان کوژێت ئەی ئەوانەی شوێنی فەرمانی ئەو شەیتانە دەکەون کە ئەوو یاوەرەکانی دەیانەوێت بەشەر ڕقیان لە ئایینەکەی ئیسلام و موسڵمانان ببێتەوەو زۆریان لێبکەن جا وایان لێبکەن دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان بکەن، جا لە اللە بترسن ئەی ئەوانەی فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان بۆ پێغەمبەرەکەی پشتگوێ دەخەن لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَلَوْ شَاء رَبُّكَ لآمَنَ مَن فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُواْ مُؤْمِنِينَ} [يونس:99].

{لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} [البقرة:256].

{وَقُلِ الحقّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَاراً أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاء كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءتْ مُرْتَفَقاً} [الكهف:29].

{وَقُلِ الحقّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ} [الكهف:29].

{إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ(28)} [التكوير].

{فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم [الرعد:40].

جا محمد نێردراوی اللە -درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- چۆن سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەی دەکات بۆلای لە مەحکەمی کتێبەکەی جا بڵێت:

اقتباس المشاركة :
[أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ]
انتهى الاقتباس
ئایا نابینن ئەی قەوم ڕاستی جێبەجێ کردنی ڕێساو یاساکە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە درۆینەکان ھەر بەڕاستی وەک ئەمە وایە کە اللە فێری کردوون بەوەی دواتر لەنێوان فەرموودەکەو مەحکەمی قورئانی گەورە دژایەتی و جیاوازیەکی زۆر دەدۆزنەوە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81)أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82)} صدق الله العظيم [النساء].

جا چۆن لەلایەک اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بە پێغەمبەرەکەی دەفەرموێت: {فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم؟

پێغەمبەریش بێت دژو پێچەوانەی فەرمانی پەروەردگارەکەی بکات لە مەحکەمی کتێبەکەی و بڵێت:

اقتباس المشاركة :
أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ؟
انتهى الاقتباس
لەوەیە یەکێک لە مانگاو چێڵەکان لەوانەی بیرناکەنەوە لە وتاربێژانی مینبەرەکان ئەوانەی خۆیان و ئوممەتەکەشیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە بە فێرکردنەکانی موسڵمانان لەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە واش دادەنێن لەسەر ھیدایەتن جا لەوەیە بمپچڕێنێت و بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد یەمانی لە خۆبایی جا ھا ئەوە من لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی بەڵگەت بەسەردا جێبەجێ دەکەم جا بە حەق زمانت لاڵ دەکەم ئەی ناصر محمد یەمانی، ئەویش بەم شێوەیە:

اقتباس المشاركة :
صحيح البخاريِ كتاب (الإيمان) باب {فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوْا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ} [التوبة:5] برقم 24حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ الْمُسْنَدِيُّ قَالَ:حَدَّثَنَا أَبُو رَوْحٍ الْحَرَمِيُّ بْنُ عُمَارَةَ قَالَ :حَدَّثَنَا شُعْبَةُ عَنْ وَاقِدِ بْنِ مُحَمَّدٍ قَالَ:سَمِعْتُ أَبِي يُحَدِّثُ عَنْ ابْنِ عُمَرَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ:" أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ ".
انتهى الاقتباس
لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: بەڵام تۆ دەمەقاڵێ لەگەڵ ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە دەکەیت کە وەکو ئێوە نیە باوەڕی بە هەندێک لە کتێبەکەی اللە هەبێت و پشتیش بکاتە هەندێکی ئێستاش بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەم ئایەتەت بۆ دەھێنم کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوْا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:5].

جا ئێوە بە دڵنیاییەوە دەزانن ئەمە مەبەستی ئەوەیە ئەوەی تەسلیم بوو لە خەڵکی مەککە لە ئەھلی کتێب و ھاوبەشدانەرەکان لەدوای بەری بوونەکە جا نوێژی بە ئەنجام گەیاندو زەکاتیدا ئەوا ڕێگاکەیان بۆ چۆڵ بکەن و لە مەککە وازیان لێبھێنن جا لەم کاتەدا مافی خۆیەتی لە مزگەوتی حەرام بمێنێتەوە هەروەک چۆن بۆ موسڵمانان ئەم مافە هەیە چونکە ئەوەی تەسلیم بێت و نوێژ بە ئەنجام بگەیەنێت و زەکات بدات ئەوا بەڕاستی لەوان دەبێت، جا اللە مەککەی لەسەر موشریک و بێباوەڕەکان حەرام کردووە تا کەس نزیکی ماڵی حەرام نەکەوێتەوە تەنھا موسڵمانان نەبن بە تەنھا تا بە تایبەت بۆ ئەوان بێت بەبێ بێباوەڕان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلاَ يَقْرَبُواْ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاء إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:28].

لەبەرئەوەی اللە خۆی بەری کردووە لێیان بەوەی نزیکی ماڵە گەورەکراوەکەی بکەونەوە لەدوای ساڵی حەجی ماڵئاوایی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَأَذَانٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الْحَجِّ الأَكْبَرِ أَنَّ اللّهَ بَرِيءٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى اللّهِ وَبَشِّرِ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (3) إِلاَّ الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنقُصُوكُمْ شَيْئًا وَلَمْ يُظَاهِرُواْ عَلَيْكُمْ أَحَدًا فَأَتِمُّواْ إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَى مُدَّتِهِمْ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (4) فَإِذَا انسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُواْ الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُواْ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (5) وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ (6)} صدق الله العظيم [التوبة].

بەڵام پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم چەندە بە ڕەحم و میھرەبانە! جا ھەرچەندە ئەو کەسەی ڕەتی کردۆتەوە لە مەککە دەربچێت جا مانگە حەرامکراوەکانیش بەسەرچوون و ئەوانیش ھێشتا دەرنەچووبوون جا موسڵمانەکانیش ئامادەبوون بۆ کوشتنیان ھەروەک اللە فەرمانی پێکردوون تەنانەت ئەگەر خۆی بە پەردەی کەعبەوەش ھەڵواسیبوو بەڵام اللە فەرمانی بە باوەڕداران کردووە ئەگەر بێتو یەکێک لەم موشریک و ھاوبەشدانەرانەی لە مەککە دەرنەچووبوون داوای پەنای لێ کردن جا پاڕایەوە لێی بەوەی نەیکوژێت و دواتر لە مەککە دەردەچێت ئەوا اللە فەرمانی پێکردوون پەنای بدەن و ئەوەی اللە ی گەورە فەرمانی کردووە لە مەحکەمی کتێبەکەی بە یادی بھێنێتەوە وە ئەگەر پشتیھەڵکرد لەوەی شوێنی فەرموودەکەی اللە بکەوێت لە مەحکەمی کتێبەکەی ئەوا اللە فەرمانی پێنەکردوون بە کوشتنی بەڵکو فەرمانی پێکردوون بەوەی بیگه‌یه‌نن به‌و شوێنه‌ی تیایدا پارێزراوه‌ جا لەگەڵیدا بچن بە پاسەوانیکردن تا لە مەککە دووردەکەوێتەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِذَا انسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُواْ الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُواْ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (5) وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ (6)} صدق الله العظيم [التوبة].

جا چەندە بە ڕەحم و میھرەبانیت ئەی پەرستراوی ئاسمانەکان وە حیکمەت و داناییەکەت چەندە گەورەیە لەبەرئەوەی ئەو پیاوەی داوای پەنا لە باوەڕدارەکە دەکات بەوەی نەیکوژێت دواتر مەککە بەجێ دەھێڵێت جا ئەوکاتەی ئەم ھەڵسوکەوت و مامەڵە چاکەیان لێدەبینێت و گوێ لە فەرموودەکەی اللە دەگرێت جا ئەگەر پشتیھەڵکرد لەوەی تێیبگات ئەوا بە مامەڵەیەكی باش و چاک و جوان هەڵوێست و مامەڵەی لەگەڵ دەکەن جا ھاوڕێیەتی دەکەن و لەگەڵیدا دەبن لە جێھێشتنەکەی لە مەککە تا ئەوکاتەی دەیگەیەننە ئەو شوێنەی تێیدا پارێزراوە دوور لە مەککە جا لەپاش ئەوە ئەم پیاوە ھاوبەشدانەرە سەیری ئەم گەلە دەکات کە خۆی لەلایان پەنادا جا ئەوانیش پەنایان داو نەیانکوشت هەرچەندە گوێشی لە فەرموودەکەی اللە بوو و شوێنی ئایینەکەشیان نەکەوت پاشانیش پەیمانەکەیان لەگەڵ ھەڵنەوەشاندەوە تا بیکوژن بە بەھانەی ئەوەی گوێی لە فەرموودەکەی اللە نەگرتووە؛ بەڵکو لەگەڵیدا بوون لە ڕۆیشتن و جێھێشتنەکەی لە مەککە جا خۆیان کرد بە پاسەوان بۆی تا هیچ کەسێک نەیکوژێت لەبەرئەوەی ئەو لەم بەجێماوانەیە کە مەککەیان جێھێشتووە، تا ئەوکاتەی دەیگەیەننە شوێنێکی پارێزراوی دوور لە مەککە جا پێی دەڵێن بە سەلامەت، جا لەپاش ئەوە ئەم هاوبەشدانەرە سەیریان دەکات و دەڵێت: "أشهدُ أن لا إله إلا الله وأشهدُ أن محمداً رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم، بەڕاستی باوەڕم ھێنا بە ئایینەکەتان و شوێنی حەقی لای ئەو پەروەردگارەتان کەوتم کە فەرمانی پێکردوون پەیمانەکانتان لەگەڵ دوژمنەکانتان ھەڵنەوەشێننەوە، وە فەرمانی پێکردوون پەنای موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بدەن ئەگەر داوای پەنایان لێکردن پاشان پێیان دەڵێن گوێ لە فەرموودەکەی اللە بگرن، وە ئەگەر ھاتوو پشتیانھەڵکرد ئەوا فەرمانی پێکردوون بیگەیەننە ئەو شوێنەی تێیدا پارێزراوە لەبەرئەوەی ئێوە بەڕاستی پەناتان داون، جا فەرمانی پێنەکردوون لە قسەکەتان پاشەکشە بکەن بە بەھانەی ئەوەی موشریک و ھاوبەشدانەرەکە گوێی لە فەرموودەکەی اللە نەگرتووە جا چەندە بە ڕەحم و میھرەبانە ئەوەی ئەم قورئانەی بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان دابەزاندووە کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەرەییترە!".

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ