ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 03 - 1429 ک
08 - 03 - 2008 مـ
12:12 بەیانی
ـــــــــــــــــــــ

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=2578
ـــــــــــــــــــــ

وەڵام بە ڕوونکردنەوەو بەیانی حەقیقەتە ھەرە گەورەکە..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمُرسلين محمد رسول الله وآله الطيبين، السلام علينا وعلى جميع عباد الله الصالحين في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين ولا أُفرّقُ بين أحدٍ من رُسله وأنا من المسلمين، وبعد..

برای پرسیارکارم (کاشف)، ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی تەنھا حەق و ڕاست نەبێت وەسەبارەت بەو حەدیس و فەرموودەیەی کەوا ھاتووە: [ويواطئ اسمه اسمي واسم أبيه اسم أبي] جائەو حەدیسە تێخستنێکی زیادەی خراوەتەناو بۆسەر حەدیسە حەقەکە بە ناحەق وەلەدوای حەقیش ھیچ نیە تەنھا گومڕایی نەبێت، جا ھەرچی حەدیسە حەق و ڕاست و دروستەکەیە ئەوا بەم شێوەیە کەوا پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام دەفەرموێت: [يواطئ اسمه اسمي].
واتە/ ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێک دەکەوێت.

جا دین ھیچ پەیوەندیەکی بە باوکی محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- عبداللەی کوڕی عبد المُطلب ەوە نیە، وەمەھدی چاوەڕوانکراویش نەھاتووە بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا عبداللە لەسەری بووە؛ بەڵکو ھاتووە بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم، وەحیکمەتەکەش لە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو بریتی یە لە بەسەرخستنی ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە ھێناویەتی -صلّى الله عليه وآله وسلّم- کەوا کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەیەتی جا بانگەوازو کارەکەی ھیچ پەیوەندیەکی بە باوکی پێغەمبەر نیە وە لەدینیشدا بت پەرستی نیە، جا لەبەرچی دەتانەوێت ناوی مەھدی چاوەڕوانکراو والێبکەن ڕێک بکەوێت لەگەڵ ناوی عبداللە، جا کوانێ حیکمەتەکە لەوەدا؟ بەڵکو حیکمەتەکەتان لەدەست داوە لە حەدیسەکە، بە زیادکردنی ناوی باوکی پێغەمبەر بۆ حەدیسە حەقەکە، جا مەھدی چاوەڕوانکراو نەھەتووە بۆ بەسەرخستنی ئەو دینی بت پەرستیەی کەوا عبداللەی کوڕی عبدالمطلب لەسەری بوو؛ بەڵکو ھاتووە بۆ ئێوە بۆ بەسەرخستنی ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە ی لەسەربوو صلّى الله عليه وآله وسلم، وە اللە ش نەیکردووم بەنێردراو نە بەپێغەمبەریش بەڵکو لەناوەکەمدا خەبەرو ھەواڵەکەم و ئاڵای بانگەوازەکەم و ناونیشانی کاروبارەکەمی داناوە (ناصر محمد) بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو حەدیسە حەقەی محمد پێغەمبەری اللە: [يواطئ اسمه اسمي].
واتە/ ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێک دەکەوێت.

جا نەیفەرمووە ناوەکەی ئەو وەکو ناوی منە! ئەگەر بەوشێوەیە بێت کەواتە حیکمەتەکە لە ڕێککەوتنەکە (التواطؤ)دا دەڕوات و نامێنێت جا نابێت بەوەی ناوی مەھدی محمد بێت ئەگەر وابوو ئەوا کەواتە حیکمەت لە ڕێککەوتنەکە (التواطؤ) دەڕوات و نامێنێت؛ بەڵکو ناوی محمد ڕێکدەکەوێت لەگەڵ ناوەکەی مەھدی (ناصر محمد-بەسەرخەری محمد)، وەبەو شێوەیەش حیکمەتەکە لە حەدیسە حەقەکە دێتە جێی و تەواو دەبێت جا اللە بابەتەکەی کردووە بە ڕێککەوتن (التوافق) کەوا بریتی یە لەھەمان وشەی (التواطؤ) بۆ ناوەکەی محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لەگەڵ ناوەکەی من بەناوی باوکم (ناصر محمد) ئەوەش لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو ھەرگیز نایەت دینێکی تازە بھێنێت بەڵکو دێت بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە ھێناویەتی (ناصراً لما جاء به محمد رسول الله) صلّى الله عليه وآله وسلم.

وەھەرچی سەبارەت بەوەیە کەوا اللە ێ بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ(1) مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ(2)} صدق الله العظيم [القلم].
واتە/ سوێند بە (ن؛ مەبەستی ئیمام مەھدی ناصر محمد)ە (1) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه شێت نیت(2).

جا ئەوەی لێرەدا قسەی لەگەڵ کراوە مەھدی نیە بەڵکو محمد پێغەمبەری اللە یە صلّى الله عليه وآله وسلم، بەڵکو تەنھا اللە سوێندی بە پیتێک لەناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو (ناصر محمد) خواردووە ئەوکەسەی کەوا دواتر اللە پێی دینی باپیرەی بەسەر ھەموو خەڵکی جیھاندا دەردەخات ھەتا ئەوکاتەی بۆیان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا ئەوە حەقە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يُرِيدُونَ أَن يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿32﴾ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الحقّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ﴿33﴾} [التوبة].
واتە/ ئەوانە ده‌یانه‌وێت نوورو ئاینی اللە به‌قاڵه‌ی ده‌میان بکوژێننه‌وه و خامۆشی بکه‌ن اللە ش ناهێڵێت ئاواتیان بێته دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگه له‌وه نه‌بێت ئاین و نووری خۆی سه‌ربخات و نووری خۆی ته‌واو بکات و ده‌ری بخات هه‌رچه‌نده کافرو بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن و ڕقیان لێ بێت (32) هه‌ر ئه‌و زاته بۆیه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕه‌وانه کردووه تا سه‌ری بخات و دەریبخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه و ئاینه‌کانی تردا هه‌رچه‌نده موشریک و هاوه‌ڵگه‌رانیش پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن و ڕقیان لێ بێت (33).

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّـهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّـهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿٨﴾ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [الصف:9].
واتە/ ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به‌فوو، به‌قا‌ڵه‌ی ده‌میان نووری اللە بکوژێننه‌وه‌ اللە ش نووری خۆی ھەر ته‌واو ده‌کات و ده‌یچه‌سپێنێت هه‌رجه‌نده کافرو بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت و ڕقیان لێی بێت (8) هه‌ر ئه‌و زاته بۆیه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕه‌وانه کردووه تا سه‌ری بخات و دەریبخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه و ئاینه‌کانی تردا هه‌رچه‌نده موشریک و هاوه‌ڵگه‌رانیش پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن و ڕقیان لێ بێت (9).

ئەوەش وەکو وەفایەک لە اللە وە بۆ وەعدو بەڵێنەکەی بە موسڵمانە چاکەکارەکان ھەروەکو وەعدو بەڵێنی پێدابوون بەوە لەوەی کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [النور:55].
واتە/ اللە به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به ڕاستی جێنشین و پایه‌داریان ده‌کات له زەویدا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێنشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت اللە خۆی پێی ڕازیه‌ هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی لەو کاتەی کەوا هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن وە ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وە بێباوه‌ڕ بێت ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبارو له سنوور ده‌رچوو فاسقن.

وەمانای ئەوەی کەوا دەفەرموێت: {وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ}
واتە/ وە ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وە بێباوه‌ڕ بێت ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبارو له سنوور ده‌رچوو فاسقن.

ئەوانەش بریتین لەمورتەدو پاشگەزبووەکان لە حەق جا شوێنی مەسیحی دەجالی تاغوت دەکەون، ئەوەش لەدوای ئەوەی کەوا اللە ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات بە مەھدی چاوەڕوانکراو جا لەپاش ئەو دەجال دێت تا توشی فیتنەیان بکات لەدوای ئیمان ھێنانەکەیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {الم ﴿1﴾ أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ﴿2﴾ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ﴿3﴾} صدق الله العظيم [العنكبوت].
واتە/ سوێند بە (الم) (1) ئایا خه‌ڵكی وایانزانیوه‌ وازیان لێده‌هێنرێت و پشتگوێ ده‌خرێن كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وان تاقی نه‌كرێنه‌وه؟ (2) سوێند بێت بێگومان ئێمه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانمان تاقیكردۆته‌وه به جۆره‌ها شێوه‌ تا اللە ی گه‌وره ئه‌وانه‌ی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و ده‌ركه‌ون هه‌روه‌ها درۆزنه‌كانیش ده‌بێت بناسێت و ده‌ركه‌ون (3).

جاھەرچی ئەوەیە کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {الم} ئەمە واتە (المهديّ المنتظَر) ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوەی کەوا اللە پێی ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات، جا لەپاش ئەوەباسی فیتنەکەی مەسیحی دەجال دەکات لەھەمان ئایەتدا لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت:: {الم ﴿1﴾ أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ﴿2﴾ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ﴿3﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ سوێند بە (الم) (1) ئایا خه‌ڵكی وایانزانیوه‌ وازیان لێده‌هێنرێت و پشتگوێ ده‌خرێن كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وان تاقی نه‌كرێنه‌وه؟ (2) سوێند بێت بێگومان ئێمه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانمان تاقیكردۆته‌وه به جۆره‌ها شێوه‌ تا اللە ی گه‌وره ئه‌وانه‌ی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و ده‌ركه‌ون هه‌روه‌ها درۆزنه‌كانیش ده‌بێت بناسێت و ده‌ركه‌ون (3).

وە اللە ش نەیفەرمووە بەوەی کەوا؛ ئایا ئیمانداران وا حیساب دەکەن، ئەگەر ئاوەھای فەرمووبایە ئەوکاتە مەبەستەکە دەبوو بەوانەی کەوا ئیمانیان ھێناوە لە خەالکی بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو اللە پێی خەڵکی ھەموو ھیدایەت دەدات ھەتا دین ھەمووی بۆ اللە بێت جا لەپاش ئەوە مەسیحی دەجال دێت بۆ توشکردنی خەڵکی بەفیتنە دەربارەی حەق، وەھەرلەبەرئەوەش ھەوالی فیتنەکەی مەسیحی دەجالی پێداون بەوەی لەدوای ئەوە دەبێت کەوا اللە بەمەھدی ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات، بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو دواتر خەڵکی دەرباز دەکات لە فیتنەکە جا شوێنی مەسیحی دەجال ناکەون وە ھەرگیزیش کەس شوێنی ناکەوێت لەخەڵکی تەنھا یاوەرو ئەولیاکانی نەبێت ئەوانەی کەوا ئەو دەپەرستن لەکاتێکیشدا دەزانن بەوەی ئەو تاغوت شەیتانی نەفرەت لێکراوی دوژمنی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە، ئەوەش لەبەر گومڕایی خۆیانەوە نیە بەڵکو کوفرکردنەکەیان وەکو کوفرکردنەکەی شەیتانە کەوا ئیمانی بەوە ھەیە اللە تاک و تەنھایەو ھیچ شەریک و ھاوەلێکی نیە جا لەگەڵ ئەوەشدا کوفری پێکردووە وە اللە شی کردووە بەدوژمنی خۆی وە ئیمانیشی بە زیندوو بوونەوە ھەیە وە ئیمانی بە ئاگر ھەیە وە ئیمانی بە بەھەشتیش ھەیە بەڵام ڕقی لە حەق دەبێتەوە، جا بەھەمان شێوە شەیتانە بەشەرەکانیش لە عەبدەکانی تاغوت ئەگەر بێتو ڕێگای حەق ببینن نایگرنەبەر لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن ئەوە حەقە لەپەروەردگارەکەیانەوە وەئەگەر بێتو ڕێگای سەرلێشێواویش ببینن ئەوا دەیگرنە بەر ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن کەوا ئەوە ڕێگای گومڕاییە. اللە ش دەربارەیان فەرموویەتی: {وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا} صدق الله العظيم [الأعراف:146].
واتە/ وە ئه‌گه‌ر ڕێبازی ڕاست و هه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌ک ببینن ئه‌وه باوه‌ڕی پێناکه‌ن و نایگرنە بەر وەئه‌گه‌ر ڕێبازی گومڕایی ببینن ئه‌وه ده‌یگرنه به‌رو په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن.

ئەوانە مەلعون و نه‌فرین لێکراون له هه‌رکوێ بژین ده‌بیت ده‌ستگیر بکرێن و ده‌بێت بکوژرێن.

اللە ش ڕەوانەی نەکردووم بۆ ھیدایەتی ئومەتی خەڵکی بەتەنھا جا ھەرگیز غایەو ئامانجەکەم نایەتە جێ ئەگەر بێتو اللە بەمن لە مێشوولەوە بەرەو گەورەتر ھیدایەت نەدات ئەوەش لەبەرئەوەی من اللە دەپەرستم بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی بپەرسترێت جا ڕازیبوونی نەفسە بەرزو بڵندەکەی دەپەرستم تا ئەو ڕازی بێت لە نەفسی خۆی، وە بەدوای ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەشم نەکەوتووم تا بیکەم بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی غایەو ئامانجی بەدەستھێنانی نیعمەتی بەھەشت پەناش دەگرم بە اللە لەوەی کەوا بەدوای نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) کە ڕازیبوونی نەفسی اللە یە بکەوم تا بیکەم بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە کە نیعمەتی بەھەشتە خۆ ئەگەر بەو شێوەیە بام ئەوا پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) ەم بەدەست نەدەھێنا پلەی خەلافەتی تەواوەتی و سەرتاسەری لەسەر ھەموو ئومەتەکان لە مێشوولەوە بۆ گەورەتر لەو بەڵکو اللە غایەو ئامانجە تاکەکەمی کردووە بە ڕازیبووبی نەفسی اللە، وەھەرگیزیش ڕازی نابم ھەتا اللە ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی بەوەی کەوا چیتر ھیچ بەحەسرەت و خەفەتبار نەبێت لەسەر عەبدەکانی، بەڵام بەڕاستی ئەوەی بوەتە ڕێگر لەنێوان من و نێوان غایەو ئامانجەکەم ھەموو ئومەتەکانن لە مێشوولەوە بۆ گەورەتر لەو جا ئەوانیش وەکو ئێوە ئومەتێکن وەکو ئێوە اللە دروستی کردوون بۆ ئەوەی بیپەرستن وەھەموو یەکێکیشیان بە نوێژو ستایش و په‌رستش و ته‌سبیحاتی خۆیان زانیووە، وەبەھەمان شێوە اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی کردووە بە زانستی ھیدایەت بۆ ھەموو ئومەتەکان لە مێشوولەوە تا گەورەتر جا ئەویش شوێنی حەق دەکەوێت وە ملکەچ دەبێت بۆ گوێڕایەڵیکردنی فەرمانی خەلیفەی اللە ی شامل وسەرتاسەری وە اللە س پشتگیریم دەکات بەم ئومەتانە لەدوای ئەوەی کەوا اللە پشتگیریم دەکات بەئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەرەوە بۆ ھەموو خەڵکی بە ئایەت و نیشانەی سزایەکی بەئێش، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَقَالُوا لَوْلا نُزِّلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ قُلْ إِنَّ اللَّهَ قَادِرٌ عَلَى أَنْ يُنَزِّلَ آيَةً وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا يَعْلَمُونَ (37)وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأرْضِ وَلا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (38)وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ مَنْ يَشَأِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَنْ يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (39)قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (40)بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ وَتَنْسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ(41)} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ وتیان ئه‌وه بۆ ئایەت و موعجیزه‌یه‌کی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ نایه‌ته خواره‌وه‌ بڵێ به‌ڕاستی اللە ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که موعجیزه بنێرێت به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه نافامن و نازانن (37) هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێک نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌ک به‌باڵه‌کانی بفڕێت و ئه‌وانیش ئوممه‌ت و گه‌لێک نه‌بن وه‌ک ئێوه هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبدا له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێت) (38) ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌کردووه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ که‌ڕو لاڵن و له‌ناو تاریکیه‌کاندا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، بێگومان ئه‌وه‌ی اللە بیه‌وێت گومڕای ده‌کات (چونکه خۆیشی ده‌ستپێشخه‌ره له‌و بواره‌دا) و ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت (هیدایه‌تی بداو هیدایه‌ت وه‌ربگرێت) ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان (39) بڵێ هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزاو تۆڵه‌ی اللە یه‌خه‌تان پێبگرێت یان قیامه‌ت یه‌خه‌تان پێ بگرێت، (ئا له‌و کاتانه‌دا) هاناو هاوار بۆ که‌سێک ده‌به‌ن جگه له اللە؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن که غه‌یری اللە فریاتان ده‌که‌وێت؟ (40) بەڵکو هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن ئه‌ویش به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن فه‌رامۆشی ده‌که‌ن(41).

دواتریش سزایە بەئێشەکە دێت، پاشان بۆلای اللە دەپاڕێنەوەو لێی داوادەکەن بەوەی کەوا سزایەکەتان لەسەر لابدات لەدوای بەڕاستدانانی حەقی لای پەروەردگارەکەتان، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (40)بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ وَتَنْسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ(41)} صدق الله العظيم.
واتە/ بڵێ هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزاو تۆڵه‌ی اللە یه‌خه‌تان پێبگرێت یان قیامه‌ت یه‌خه‌تان پێ بگرێت، (ئا له‌و کاتانه‌دا) هاناو هاوار بۆ که‌سێک ده‌به‌ن جگه له اللە؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن که غه‌یری اللە فریاتان ده‌که‌وێت؟ (40) بەڵکو هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن ئه‌ویش به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن فه‌رامۆشی ده‌که‌ن(41).

وەئەو سزایەش بریتی یە لە بەردبارانکردن بەبەردی ئاگری خاوەن دوکەڵێکی ئاشکرا (الدخان المُبين) بە ھەسارەی سزا کەوا بریتی یە لەو ئایەت و نیشانە بەڕاست دانەرەوەی لەپەروەردگارمەوە چاوەڕێی دەکەم لەدوای بەدرۆخستنەوەی کتێبی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی لەلایەن خەڵکیەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:{فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُوا الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنْتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان:14].
واته‌/ جا چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا لە ئاسمانەوە دێت (١٠) هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێته‌وه‌‌ بۆیه به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (١١) ئینجا به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢) ئایا چۆن و له‌کوێ ئه‌وانه‌ ئامۆژگاری ویاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرن له‌کاتێکدا (پێشتر) پێغه‌مبه‌رێک ونێردراوێكی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو (١٣) پاشان پشتیان تێکرد و وتیان فێرکراوێکی شێته (١٤) ئێمه کەمێک سزاو ئازارتان له‌سه‌ر لاده‌ده‌ین بێگومان دواتر ده‌چنه‌وه دۆخی جاران (١٥) ڕۆژێك دێت ئەمجارە هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان ده‌به‌ین (کە ھەڵسانی قیامەتە) ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین (له سته‌مکاران) (١٦).

وەلەبەرئەوەی موسڵمانانیش بەھەمان شێوە پشتھەڵدەکەن لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی ھەر لەبەرئەوەش دواتر سزایەکە ئەوانیش دەگرێتەوە مەگەر تەنھا ئەگەر بەڕاستی دابنێن، وە ئایەت و نیشانەی ئەم سزایەش نیشانەیەکە لەنیشانە گەورەکانی قیامەت کەوا لەپێش ھەڵسانی قیامەت (ھەڵمەتە گەورەکە (البطشة الكُبرى)) .دێت بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ هەرچی شارو شارۆچکه‌و ئاوەدانی ھەیە ئێمه بڕیارمان داوە پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین ئەمە له دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی (اللە دا) تۆمار کراوە (٥٨) هیچ شتێك نه‌بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه‌ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا) به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد ئێمه‌ش له ناومان بردن حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی ثمود به‌خشی که‌چی سته‌میان لێکرد بۆیه‌ به‌ڕاستی ئێمه (له‌مه‌ودوا) ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین (٥٩).

وەئەگەر بێتو اللە پشتگیریم بکات بە ھەموو ئومەتەکان لە مێشوولەوە بۆ سەرووی ئەو گەورەتر ئەوا موسڵمانان یەکەم کەس دەبن کەوا بەدرۆم بخەنەوە! بەڕەچاوکردنی گۆڕینی ڕێساو یاسای بیروباوەڕو عەقیدە حەقەکە لەکتێبدا جا درۆزن و بوختانچیەکانیان لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی بەڕاست داناوە بەوەی گوایە اللە بەھەمان شێوە پشتگیری لە بەتاڵ دەكات، وەھەرلەبەرئەوەش اللە دوایخستووە تاکو لەپێشیدا سزایەکی بەئێش بھێنێت، جا مادام موسڵمانان ڕێساو یاسای موعجیزەکانیان گۆڕیوە لە کتێبدا جا حەتمەن ئەگەر ھاتوو اللە پشتگیری پێ لە مەھدی چاوەڕوانکراو کرد ئەوا ئەوکاتە موسڵمانان دەڵێن ئەی خەڵکینە بەڕاستی ئەوە مەسیحی دەجالە وە ڕێگاش لەحەق دەگرن، لەکاتێکدا ئەو بانگەشەی پەروەردگارێتیش ناکات؛ بەڵکو بانگەوازی خەڵکی دەکات تا اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، بەڵام ئێوە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی حەقتان کردووە بە بەتاڵ، جا لەکەیەوە اللە بەئایەت و موعجیزەکان پشتگیری کردووە بۆ بەڕاستدانانی دەعوەو بانگەوازەکەی تاغوت؟ بەڵکو پشتگیری کردووە بە ئایەت و موعجیزەکان بۆ بەڕاستدانانی دەعوەو بانگەوازی حەق، وەھەر لەبەرئەوەش ھەرگیز ئێوە بەڕاستی دانانێن ئەی گەلی موسڵمانان بەھۆی ئەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەی کەوا ئێوە لەسەرین بەوەی پێتان وایە گوایە اللە بەئایەت و موعجیزە بەڕاستدانەرەوەکان پشتگیری پێ لە بەتاڵ دەكات.

وەلەبەر ئەو عەقیدەو بیروباوەڕە وەکو ئەو عەقیدەو بیروباوەڕەتان کەوا دەڵێن گوایە اللە بەئایەت و موعجیزەکانی پشتگیری پێ لە مەسیحی دەجال دەکات جا بەھۆی ئەم عەقیدەو بیروباوەڕە خراپ و درۆو بوختانە بەبێ ھیچ شک و گومانێک دواتر ھەموو موسڵمانان کوفر بە خەلافەتی سەرتاسەری مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق دەکەن لەپەروەردگارەکەیانەوە. اللە ێ گەورەش فەرموویەتی: {وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُُ الْمَلَائِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَىٰ وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلًا مَّا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:111].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر (داخوازی ئەوانەمان جێبه‌جێ بکردایه‌) و به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندانایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه‌ هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه‌ ھەر نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا مه‌گه‌ر اللە بیه‌وێت به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن.

وەئەی زانایانی موسڵمانان وەرن تا پێتان بڵێم لەبەرچی دواتر اللە دەمکات بە خەلیفەی شامل و سەرتاسەری لەسەر ھەموو شتێک لە مێشوولەوە بۆ سەرووی ئەو گەورەتر ھەتا ئەو کاتەی کەوا حەقەکە دەزانن جا مەبن بەیەکەم کەس لەوانەی کافر دەبن پێی، جا دواتر اللە پلە ھەر بڵندو بەرزەکەی بەھەشتم پێدەدات (الدرجة العالية الرفيعة) پلەی ئەو خەلافەتە شامل و تەواوو سەرتاسەریەی کەوا ناکرێت بۆ کەس بێت بەتەنھا بۆ یەک عەبد نەبێت لەناو عەبدە چاکەکارەکانی اللە جا بەڕاستیش ئەو پلەیە مەھدی چاوەڕوانکراوی لای پەروەردگارەکەتان بەدەستی ھێنا بەڵام ئێوە پشتھەڵدەکەن لەحەق، وەدواتریش ھۆکارەکەتان بۆ ڕوون دەکەمەوە؛ جا ئەوە بۆیە ڕەجاو ئومێدی ئەوەم کرد لەپەروەردگارەکەم بەوەی کەوا مەلەکوتی پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشتم پێبدات (الدرجة العالية الرفيعة) بە پلەی خەلافەت لەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێک تا ئەوە ھەمووی بکەم بە وەسیلە بۆ ھاتنەجێی غایەو ئامانجەکە کەوا بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی جا ھەر ئەوەشە نیعمەتە ھەرە گەورەکە سەبارەت بە ناصر محمد یەمانی، جا لەبەرئەوەی من تەمەنناو ئاواتی ئەوەم خواستووە جا ئەو حیکمەتەم پێکاوە کەوا اللە لە پێناویدا ئێمەی بۆ دروستکردووە کەوا بریتی یە لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

بەڵام ھیچ کەسێک لەپێش منەوە بەدەستی نەھێناوە لە ھەموو چاکەکارەکان نە لە پێغەمبەران و نێردراوەکانیش بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ئەوان تەمەنناو ئاواتی گەیشتن بە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکە (الدرجة العالية الرفيعة) دەکەن جا پێشبڕکێ دەکەن بۆ لای اللە ی ڕەحمان تا دەرکەوێت کامیان بزیکترە لێی تا ئەو پلەیەی بەھەشت بەدەست بھێنن، بەڵام ئەی برایەکانم بەڕاستی اللە دروستی نەکردووین لەپێناو ئەوە بەڵکو دروستی کردووین لەپێناوی خۆی بەرزو بڵندی و گەورەیی بۆی، جا لەبەرئەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی تەمەنناو ئاواتەکەی ئەوەیە کەوا اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی جا ئەوە ئەوپەڕی کۆتایی ئاواتەکەم و غایەو ئامانج و ویست و ھیوایەکەمە لەژیانمدا، وەبەدوای ڕازیبوونی نەفسی اللە ش نەکەوتووم وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی غایەو ئامانجی بەدەستھێنان و بردنەوەی مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت، پەناش دەگرم بە اللە وەسوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە کەوا ئەوە لەلای من بەھیچ شێوەیەک یەکسان نیە بە گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەم جا اللە م بەڕاستداناوەو ڕاستمکردووە لەگەڵی و اللە ش بەڕاستی داناوم دواتریش دەمکات بە خەلیفەو جێبشینە شامل و سەرتاسەریەکەی لەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێک. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَمْ لِلْإِنسَانِ مَا تَمَنَّىٰ ﴿24﴾ فَلِلَّهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَىٰ ﴿25﴾} صدق الله العظيم [النجم].
واتە/ یان بۆ ئینسان ھەیە ئه‌وه‌ی کەوا تەمانناو ئاواتی ده‌کات (24) ‌جا هه‌ر بۆ اللە یە دنیا و دوایی (ئه‌ی بۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته ‌ناده‌ن؟) (25).

جا ئەوەش بریتی یە لە شەئن و کاروبارو بانگەوازەکەی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقەی کەوا ئێوە پشتی لێھەڵدەکەن، ئەوکەسەیە کەوا اللە کردوویەتی بە زانستی ھیدایەت بۆ مێشوولەو لەو گەورەترو سەرووی ئەو، وە ھەموو خەڵکیشی پێ ھیدایەت دەدات جگە لەشەیتانەکانیان نەبن ئەوانەی کە ئەگەر بێتو ڕێگای حەق ببینن ئەوا بەدوای ناکەون و نایگرنە بەر وەئەگەر بێتو ڕێگای گومڕایی ببینن ئەوا بەدوای دەکەون و دەیگرنە بەر، جا ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقەی لای پەروەردگارەکەتان کەوا اللە کردوویەتی بەخەلیفە شامل و سەرتاسەریەکەی لەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێک لەمێشوولەوە تا گەورەتر لەو دواتر نموونە حەقەکەی لە خەلافەتە شامل و سەرتاسەریەکەیدا دەبینن بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو کەوا اللە پێی ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات جگە لەشەیتانەکانیان نەبن جا نھێنیەکەی لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورەدا دەبینن: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ من ربّهم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿26﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿27﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ به‌ڕاستی اللە باكی نیه‌و نه‌نگ نیه بەلایەوەو شەرم ناکات هه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنێته‌وه به مێشوله‌یه‌ك یان لەسەرووی ئەو گه‌وره‌تر جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌ ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن پەروەردگاریانەوەیە ئەوانەش‌ كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن اللە مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (اللە ی گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات به‌ڵام دیاره جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران و فاسقەکان نەبن كه‌سی تر گومڕا ناكات(26) ئه‌وانه‌ی په‌یمانی اللە هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوون و بەستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه اللە فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌ له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپەو فەسادی ده‌کەن ئا ئه‌وانه بریتین لە زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندەکان (27).

جا لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە ووردببنەوە: {فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ من ربّهم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿26﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونََ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿27﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌ ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن پەروەردگاریانەوەیە ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن اللە مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (اللە گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات به‌ڵام دیاره جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران و فاسقەکان نەبن كه‌سی تر گومڕا ناكات(26) ئه‌وانه‌ی په‌یمانی اللە هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوون و بەستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه اللە فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌ له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپەو فەسادی ده‌کەن ئا ئه‌وانه بریتین لە زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندەکان (27).

وەلەو ئایەتەشدا نھێنی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە ھەیە کەوا اللە پێی ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات جا اللە پشتگیری دەکات بە ھەموو ئایەت و نیشانەکانی لە مێشوولەوە تا گەورەتر لە ھەموو سەربازەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەویدا تا لەگەڵی بن دژی مەسیحی دەجال و سەربازەکانی لە یەئجوج و مەئجوج و ھەموو شەیتانەکان لە جن و ئینسانەکان و لەھەموو ڕەگەزێکیش. وەمەسیحی دەجال ئامادەکاری کردووە بەھەزارەھا ساڵ پێش ئێستا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەھدی بۆ ھەموو خەڵکی وەبەڕاستیش پەروەردگارم بەڵێنی پێداوم بەھاتنەجێی غایەو ئامانجەکەم وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ دوعایەکەم وە بە دەعوەو بانگەوازەکەشم ھەموو ئەو شەیتانانە گومڕا دەکات کەوا بە زانستی یەقین و دڵنیاییەوە دەزانن بەوەی کەوا من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم لەپەروەردگارەکەیانەوە جا ڕقیان لەحەق دەبێتەوەو اللە ش ڕقی لێیان دەبێتەوەو توڕەیی خۆی بەسەردا ڕشتوون لەبەرئەوەی ئەوان بێئومێدبوونە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ھەروەکو چۆن بێباوەڕو کافرەکانی گۆڕستانەکان بێ ئومێدبوون، وە ئەوانەش ھەرگیز اللە ھیدایەتیان نادات بە مەھدی چاوەڕوانکراو لەبەرئەوەی ئەگەر بێتو بۆشیان ڕوون ببێتەوە بەوەی کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا ھەر شوێنی ناکەون بەڵام دواتر اللە بە عەبدەکەی ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات جگە لەشەیتانەکان نەبن لەھەموو ڕەگەزێک. جا ئەوە بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق یان ئێوە وادەزانن بەوەی اللە بە مێشوولە ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات! بەڵکو بەوەی دواتر پشتگیری لە مەھدی چاوەڕوانکراو دەکات بەھەموو سەربازەکانی لە مێشوولەوە تا لەو گەورەترو سەرووی ئەو ئەگەر ئێوە بتان زانیبوایە؟ جا ھەرچی ئەوانەن کەوا ئیمانیان ھێناوە لەناو ئێوە بە بانگەوازو کاروبارەکەی جا ئەوانە بریتین لە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان جا ئەوانە دەزانن بەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانكراوی حەقە لەپەروەردگارەکەیانەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ من ربّهم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿26﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿27﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌ ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن پەروەردگاریانەوەیە ئەوانەش‌ كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن اللە مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (اللە ی گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات به‌ڵام دیاره جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران و فاسقەکان نەبن كه‌سی تر گومڕا ناكات(26) ئه‌وانه‌ی په‌یمانی اللە هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوون و بەستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه اللە فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌ له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپەو فەسادی ده‌کەن ئا ئه‌وانه بریتین لە زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندەکان (27).

وەھەرچی دەرکەوتنەکەیەتی جا ئەوە ھەروەکو ئەوانی پێش ئێمەش باسیان کردووە بەوەی کەوا لە ڕوکنی یەمانی دەردەکەوێت بۆ بەیعەت پێدان لەدوای بەڕاستدانانی، وەھەرچی ئەولایەیە کەوا لێوەی دێت لەلای ڕوکنی یەمانی ئەوە لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو لەیەمەن دێت بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو حەدیسەی محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم: [إني أرى نفَس الله يأتي من اليمن]. صدق عليه الصلاة والسلام.

جا نەفس واتە لاچوونی ناخۆشیەکان لەسەر ستەملێکراوانی جیھان وە اللە پێی ھەموو خەلکیش ھیدایەت دەدات.

وەھەرچی نھێنی عیبادەت و پەرستنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوە جا ئەوە بەڕاستی محمد پێغەمبەری اللە ئەوەی بۆ ڕوون کردوونەتەوە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- و فەرموویەتی: [الإيمان يمان والحكمة يمانية]. صدق عليه الصلاة والسلام.

ئەوەش لەبەرئەوەی جبریل دابەزی عليه الصلاة والسلام بەقسەیەک کەوا محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم-سەرنجی ڕاکێشابوو لەوەی کەوا لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورەدا ھاتووە: {الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:59].
واتە/ ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عه‌رش ئیستیوای کرد اللە په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه جا لەوکەسە بپرسە ئەو شارەزاو خەبیرە پێی.

جا محمد پێغەمبەری اللە لە برایەکەی جبریلی پرسی: "جا ئایا ئەو شارەزایە بە اللە ی ڕەحمان (الخبير بالرحمن) کێ یە ئەی برایەکەم ئەی جبریل؟" جا ئەویش پێی وت: "ئەوە ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەیە کەوا اللە دەپەرستێت بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی بپەرسترێت لە ئومەتەکەتدا، ئیمان بە اللە و پێغەمبەرەکەی دەھێنێت وە قەدرو ڕێزی اللە ش دەگرێت بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت".وەھەر لەبەرئەوەش محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [الإيمان يمانٍ والحكمةُ يمانية].

ئەوەش لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو بریتی یە لەو کەسەی کەوا اللە دەپەرسێت بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی بپەرسترێت جا بەدوای ڕازیبوونی نەفسی اللە (کە بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە: النعيم الأعظم) نەکەوتووە وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە کە بریتی یە لە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت و نیعمەتەکانی بەھەشت.

وەئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی من بەندەی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (عبد النّعيم الأعظم) مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیم وە اللە ئەو ناوەی کەوا لەناو ھەموو ناوەکانمدا کردووە بە سیفاتی بانگەوازو کاروبارەکەم بریتی یە لە ناوی:
بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبد النّعيم الأعظم) : ئەوەش لەبەرئەوەی من ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەم دەپەرستم لەبەرئەوەی ئەوە نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، وەناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) اللە کردوویەتی بە سیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسی بەومانایەی کەوا ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە بەھەشت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە وە گەورە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

ئایا نابینن بەوەی کەوا ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) بریتی یە لە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر عەبدەکانی جا اللە پشتگیری پێ لەدڵەکان دەکات بە ڕوحی ڕازیبوونی نیعمەتی ڕەیحان جا نوری ڕازیبوونەکەی دڵەکانیان فراوان و گوشادو ئاسودە دەکات وەدڵەکانیان پێی ئۆقرەو ئارام دەگرێت جا ھەست بە نیعمەتێکی نەفسی دەکەن کەوا ھیچ نیعمەتێک نیە یەکسان بێت لەگەڵی نەلە نیعمەتەکانی دنیا نەلەنیعمەتەکانی ئاخیرەت، جا ووردببنەوە لە فەرموودەی اللە دەربارەی وەسفی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی بەوەی کەوا بریتیە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشت. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ).
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

ئەوەش بریتی یە لەو نیعمەتەی کەوا دواتر دەربارەی لێتان دەپرسرێتەوە ئەی ئەوانەی کەوا ژیانی دنیا بێئاگاو سەرگەردانی کردن لە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ﴿1﴾ حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ﴿2﴾كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿3﴾ ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿4﴾ كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ﴿5﴾ لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿6﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿7﴾ ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النّعيم ﴿8﴾} صدق الله الأعظم [التكاثر].
واتە/ هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردن و کۆکردنەوەی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له (نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی اللە) (1) تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (2) نەخێر له‌مه‌ودوا ده‌زانن (3) پاشانیش نەخێر له‌مه‌ودوا ده‌زانن(4) نەخێر ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (5) سوێند بە اللە بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (6) پاشان سوێند بە اللە دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (7) پاشان سوێند بە اللە له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی (النعیم؛ نیعمەتی رازیبوونی اللە) (8).

جا ئیلحادی و لادان مەکەن له ناوەجوان و پیرۆزەکانی اللە و نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا بریتی یە لە ناوێک لە ناوە جوان و پیرۆزەکانی اللە وە ھیچ ناوێکیشی گەورەتر نیە لەناوێکی تری، (پاک و بێگەردی بۆی)، بەڵکو نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە یە (اسم الله الأعظم) بەومانایەی کەوا نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم.
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

جا ناوێکی تری لەناوێکی تر گەورەتر نیە پاک و بێگەردی بۆی، جا چۆن ئەوە دەبێت لەکاتێکدا ئەو اللە یەکی تاک و تەنھایە وەھەموو ناوو سیفاتەکانیشی؟ جا بەھەر چ ناوێکی دوعا دەکەن ئەوا جیاوازی نیە لەنێوانیان، جا ئیلحادی و لادان مەکەن لە ناوەکانی اللە ئەی ئەوانەی کەوا بەدوای ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) دا دەگەڕێن جا بەڕاستی بۆمان ڕوونکردنەوە بەحەق، جا جیاوازی نیە لە نێوان نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) و نێوان ناوەکانی تری اللە نەلەنێوان ناوی الرحمن جا بەھەرچ ناوێک داوای لێدەکەن وەڵامتان دەدرێتەوە بەڵام دوعا لە اللە بکەن لەکاتێکدا دڵنیاش بن لە وەڵامدانەوەی.

وەئەی گەلی زانایانی ئومەت ھەمووتان ھەر کەسێک ناڕەزایی ھەیە لەسەر بەیانی حەقیقەتە ھەرە گەورەکە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە ناصر محمد یەمانی با بفەرموێت بۆ حیوارو گفتوگۆ بەسوپاسەوەش.

وسلام ٌعلى المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
برای موسڵمانان و عەبدێک لە عەبدە چاکەکارەکانی اللە خەلیفەی اللە و عەبدەکەی (بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە- عبد النّعيم الأعظم)؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ