الموضوع: وەڵامەکانی ئیمام لەسەر نەسیم و طريد و علم الجھاد: دەرخستنی گومان و ناڕوونیەکان بە بەڵگەو سەلماندن ..

صفحة 1 من 4 123 ... الأخيرةالأخيرة
النتائج 1 إلى 10 من 31
  1. افتراضي وەڵامەکانی ئیمام لەسەر نەسیم و طريد و علم الجھاد: دەرخستنی گومان و ناڕوونیەکان بە بەڵگەو سەلماندن ..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    24 - 07 - 1429 ک
    28 - 07 - 2008 مـ
    11:45 ئێوارە
    [ لمتابعة رابط المشـــاركة الأصلية للبيـــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5084
    ـــــــــــــــــــــــ

    وەڵامەکانی ئیمام لەسەر نەسیم و طريد و علم الجھاد: دەرخستنی گومان و ناڕوونیەکان بە بەڵگەو سەلماندن ..

    بسم الله الرحمن الرحيم
    ئەی علم الجھاد، بەڕاستی تۆ دەتەوێت بەندەکان گومڕاو سەرلێشێواو بکەی لەبەرامبەر کتێبەکەی خوشمداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جا وا وەھم و خەیاڵیان بۆ بکەی کەوا لەوێدا کتێبێکی گەردوونی ھەیەو بەڕاستی اللە ش تۆی ڕاسپاردووە پێی؛ بەڵکو تۆی کردووە بە حەلقەیەکی گەیاندن لەنێوان دروستکراوان و دروستکاردا جا ھاتووی کۆمەڵێک شتی بێ سەرو بەرو پڕو پوچت ھێناوە کەوا اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندوور وە دەتەوێت کەوا ڕێ خۆشبکەی بۆ مەسیحی دەجال، وە سوێندیش دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی کەوا تۆ حەقت ناوێت وە نە کتێبەکەی اللە ت دەوێت نە سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەیشت دەوێت وەچەندە ئاواتەخوازو خۆزگەی ئەوە دەکەی کەوا بیناییەکان کوێر بکەی تاکو کتێبە گەردوونیەکەت بدەی بەسەر خەڵکیدا جا گومڕاو سەرلێشێواویان بکەی لەڕێگای ھیدایەت، وە اللە ش شاھێدە بەوەی کەوا من ھیچ ستەمم لێنەکردووی دواتریش کاروبارەکەت بۆ خەڵکی ڕوون دەبێتەوە خێرا بەم نزیکانە وە بەوەی بەڕاستی تۆ ئاڵای بەتاڵت ھەڵگرتووە کەوا اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، وە دەربارەی ئێمەی موسڵمانانیش ئەوا تۆ ھەرگیز ناتوانی گومڕامان بکەی بەئیزنی اللە ئەوەش لەبەرئەوەی ئێمە دەزانین ھیچ کتێبێکی تر بوونی نیە لەدوای قورئان بەڵکو قورئان کتێبێکی کۆکەرەوەیە بۆ ھەموو کتێبە ئاسمانیەکان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {هَٰذَا ذِكْرُ مَنْ مَعِيَ وَذِكْرُ مَنْ قَبْلِي} صدق الله العظيم، [الأنبياء:24].
    واتە/ ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که لەگەڵ منن و ڕێبازی منیان گرتۆته‌به‌ر،هه‌روه‌ها یادخەرەوەی ئەوانەی پێش منیشە.

    جا نەخێرو ھەرگیزاو ھەرگیزیش شوێنی شتێکی تر ناکەوێن جگە لە کیێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وآله وسلم، جا ھەروەکو پێم وتی لەپێشتردا و ئەمڕۆو بەیانی یان دوای بەیانییش تاکو ڕۆژی دوایی بەخۆت و کتێبەکەتەوە بڕۆن بۆ دۆزەخ.

    وە ئەی (ابن عمر؛ سەرپەرشتیار) ئەو بەستەرانەی کەوا تایبەتن بە علم الجھاد لە ماڵپەڕەکانی تر لابدە جامن بەستەرە گومڕاکەرەکان قبوڵ ناکەم لە مێزی حیوارو گفتوگۆی جیھانی (ئەم ماڵپەڕەدا) تاکو تۆ نەتوانی بەربەست دابنێی لەسەر ڕێگای ئەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن جا ئەوکات بەستەرەکانی علم الجھاد بدۆزنەوە بەڵام لەبەشداری کردن قەدەغەی مەکە تەنھا بەمۆڵەتی من نەبێت

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    دوژمنە سەرسەختەکەت؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــ

  2. افتراضي

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    22 - 01 - 1430 ک
    19 - 01 - 2009 مـ
    01:28 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشـــاركة الأصلية للبيـــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5085
    ـــــــــــــــــ

    ئەی نەسیم پشت ھەڵمەکە لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە..

    سبحان ربك ربّ العزّة عما يصفون، وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

    ئەی نەسیم داوای لێخۆشبوون لە اللە بکە بەڕاستی ئەو زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە وە شوێنی من بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگای نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتی دنیاو دوایی کەوا نھێنی دروستکردنی بەندە دروستکراوەکابی تێدایە ئەوەش بۆئەوەی تاکو اللە بپەرستن لەبەر خۆشەویستی بۆ پەروەردگارەکەیان و نزیکیەکەی و ڕازی بوونی نەفسی، جا حەق و بەتاڵ تێکەڵ بەیەکتری مەکە برای بەڕێزم، جا تۆ حەقت لایەو بەتاڵیشت لایە ناشزانی ئەوە بەتاڵە، جا چۆن نورو تاریکاییەەکان کۆدەبنەوە؟ ئەی نەسیم شوێنی من بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگایەکی ڕاست وە خۆشت بەگەورەو زل مەگرە بەگوناھ ئەگەر تۆ لە چاکەکارانی وە پشتھەڵمەکە لە ئایە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە، جا لەپشتھەڵکردنەکەت ئەوەیە کەوا ئایەتێک دەھێنی دەمەدەمێم پێ لەگەڵ دەکەی جا لەپاش ئەوەی من حەقەکەو تەفسیرێکی چاکترو باشترم بۆ ھێنای بەئیزنی اللە جا لەپاش ئەوە تۆ ڕۆدەچی لە بابەتێکی تردا ھەروەکو بڵێی ھەر گوێشت لێینەبووە، جا تۆ نە نکۆڵی لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی دەکەی نە دانیش بە حەقدا دەنێی.

    وەئەی نەسیم چیتانە کەوا لەحەق تێناگەن؟ وەئەی برایەکەم بەڕاستی من نکۆڵی لە سوننەتی حەقی پێغەمبەر محمد ناکەم بەڵکو نکۆڵی لەوەدەکەم کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە (جالەھەر کتێبێک بێت)، وەئەی نەسیم بەڕاستی من لەلایەن خودی خۆمە فەرمانم پێنەکردوون کە محکەمی قورئان بکەن بەمەرجەع بۆ ئەوەی کەوا زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن وە بەڵگەکەشم لەسەر ئەوە بەتێروتەسەلی باسکردووە.

    دواتریش پێت دەڵێم بە وتەیەکی پوختی بەسود کە ئەگەر تۆ دەتەوێت بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بی جا ئەوە ھەرگیز ناتوانی ھەتا ئەوە نەسەلمێنی کە سوننەت بریتی یە لە مەرجەع بۆ ئەوەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەقورئانی گەورە وەبەھەمان شێوە بۆمان بسەلمێنی بەوەی کەوا سوننەت پارێزراوە لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن لەبەرئەوەش اللە کردبێتی بە مەرجەع بۆ ئەوەی کەوا جیاوازو ناکۆن لەسەری لەقورئانی گەورە، جا ئەگەر ئەوەت کرد ئەوا دواتر من شوێنت دەکەوم بەڵکو دەبم بەیەکەم کەس لەشوێنکەوتووەکانت، جا ئایا دەبینی بەوەی بتوانی ئەوە بکەی؟ نەخێر ھەرگیزاو ھەرگیز ئەی نەسیم ناتوانی تەنھا ئەگەر پشتھەڵبکەی لە محکەـی قورئانی گەورە.

    وەئەی نەسیم بەڕاستی من وەکو تۆ فەتوایەک نادەم جا لەپاشانیش بڵێم: واللە أعلم اللە ش زاناترە ئەگەر ھەڵەم کردبێت ئەوا لە خۆمەوەیە وەئەگەر پێکابێتیشم ئەوە لەوەیە کە اللە فێری کردووم! بەڵام من بە فەتوایەک فەتوادەدەم لەکاتێکدا دڵنیام بەوەی کەوا من قسەیەکم نەکردووە لەسەر اللە جگە لە حەق نەبێت، وەچۆن من دەزانم بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە کەوا من ھیچ قسەیەکم نەکردووە لەسەر اللە جگە لەحەق نەبێت؟ جا ئەگەر پشتم بە ھەستی دڵم بەست جا ئەوە لەو کاتەدا دوو ئەگەرم بۆ دروست دەبێت جا یان ئەوەتا ئەم ھەستکردنە بەوەحیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە یان ئەوەتا بە وەحیە لەلایەن شەیتانەوە، جا چۆن بزانم بەوەی کەوا ئەوە وەحیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە یان وەسوەسەی شەیتانە؟ جا ھەرگیز ناتوانم ھەتا اللە پشتگیریم دەکات بە دەسەڵاتی زانستێکی ڕازیکەر بۆمن و ئەوانی تر بەوەی کەوا ئەوە وەحیە لە اللە ی ڕەحمانەوە بەوەک وەسوەسەی شەیتان وە ناصر محمد یەمانی ناڵێت دڵم پێی وتووم و دڵم خەبەری داوە جا ئەگەر بڕوابکەن یان بڕوا نەکەن، نەخێر بەڵکو سوێند دەخۆم بە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە ئەگەر بێتو زانایانی یەکەمین و دواھەمین بە مردووانیان و زیندووان ھەموویان کۆببنەوە جا بڵێن ئەی ناصر محمد یەمانی ئێمە بە قورئانی گەورە گفتوگۆت لەگەڵدا دەکەین جا دواتر من دێم بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکرای حەقی ڕازیکەر بەسەریاندا زاڵ دەبم بۆ سەرجەم خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، جا ئایا بڕواتان بەقورئانی گەورە ھەیە ئەی نەسیم؟ جا ئەوەیە کەوا لەنێوانی من و نێوانی ئێوەدایە، وە ئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا ئەوا دواتر اللە خۆی حوکم و دادوەری دەکات لەنێوانمان بەحەق ھەرئەویش چاکترینی دادوەران و فەرمانڕەوایانە.

    وەسوێندیش دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی کەوا ھیچ فەرموودەیەک دژو پێچەوانەو مخالفی محکەمی قورئان نیە تەنھا قسەو فەرموودەکانی شەیتان نەبن کەوا پێی بەربەستی داناوە لە ڕێگای اللە بەکۆمەڵێک حەدیس و فەرموودە کەوا پێغەـبەر نەفەرمووە عليه الصلاة والسلام، جا چارەسەرەکە چیە ئەی ئومەتی ئیسلام؟ مادام زانیوتانە بەوەی کەوا حەدیس و فەرموودەکان دەستکاری کراون و ھی وایان تێدایە لەلایەن جگە لە اللە وەن جا چارەسەرەکە بۆ ئەوە چیە ئەی ئومەتی ئیسلام؟ ئەوە بریتی یە لە حوکم کردن بۆ لای محکەمی قورئانی گەورە، جا ھەر حەدیس و فەرموودەیەکمان بینیەوە کەوا بە مخالفی و دژو پێچەوانە ھاتبێت لەگەڵ محکەمی قورئان جا ئەوە بەڕاستی ئەم حەدیس و فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وەیە، جا وا چوارساڵ تێپەڕبووە بەدرێژایی ئەو ماوەیەش من ھەر بەم یاساو ڕێسایە وەڵام دەدەمەوە بۆ ئاشکراکردنی حەدیس و فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوەکان وە سەدان جاریش بەتێرو تەسەلی باسم کردووە بەڵام ئێوە پشتھەڵدەکەن لە حەق ھەروەکو بڵێی ھەر گوێشتان لەئایەتەکانی اللە نیە، جا کێ ڕزگارتان دەکات لەسزای اللە ئەی نەسیم؟ سوێند دەخۆم بە اللە بەوەی کەوا تۆ بەربەست دادەنێی و ڕێگا دەگری لەڕێگای ڕاست وە کاتی من بەفیڕۆ دەدەی بەبێ سود لەحیوارو گفتوگۆیەکەتدا، ئایا دەست بەخاڵ خاڵی باس و بابەتەکانەوە ناگری تا قەناعەتم پێ بھێنی یان من قەناعەتت پێ بھێنم جا لەپاش ئەوە ئینجا بچین بۆ باسێکی تر ئەگەر تۆ بەڕاستی زانای؟ یان تۆ دەتەوێت وازی لێبھێنین لەکاتێکدا ئێمە بە ئەنجامێکی وا دەرنەچووین لێی کە نەتۆ قەناعەتت بەمن ھێنابێت نەمنیش قەناعەتم پێھێنابی! جا ئەوە چ سودێکی ھەیە ئەی پیاو؟ ئەی ئایا تۆ قسەت نەدەکرد دەربارەی سزای گۆڕ؟ جا لەبەرچی لەسەر ئەو بابەتە نەمایەوە تا بگەین بە ئەنجامێکی ئیقناعقەر بۆت یان بۆ من بەحەق؟ تا بێی کۆمەڵێک حەدیس و فەرموودەم بۆ بھێنی دەربارەی سزای گۆڕ منیش دواتر بێم ئەوەت بۆ بھێنم کەوا بیرو باوەڕەکەت بەڕاستی دادەنێت لە محکەمی قورئان دەربارەی سزای بەرزەخی لەدوای مردن، جگە لەوەی من دواتر زمانت بەحەق لاڵ و بێدەنگ دەکەم بەوەی کەوا ھیچ سزایەک بوونی نیە لە قۆڵتی تاریکی گۆڕدا؛ بەڵکو سزایەکە لەدوای مردن ڕاستەوخۆ لەئاگری دۆزەخە نەوەک بۆ ھەموو کافرێکیش، بەڵام ئێمە نەچووینەتە ناو باسکردنی تێروتەسەلی بەڵکو پێشتر باسم کردووە بەتێروتەسەلی جا ئایا دیسان ئەوەی دەستمان پێکردووە دووبارەی بکەێنەوە جارێکی ترو تەکلیف لەخۆتان ناکەین کەوا وشەی گەڕانەکەت بنوسی یان لەبابەتەکە بگەڕێی پێش ئەوەی بێی دەمەدەمێم لەگەڵ بکەی دەربارەی جا ھەڵبستن بە گەڕان لەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی وتوویەتی دەربارەی بابەتەکە لەسەرجەم بەیان و ڕوونکردنەوەکانی تاکو بیناو بەرچاوڕوون بن! وەپەروەردگاریشم ڕاستی فەرمووە؛ لەوەی دەفەرموێت ئایا ھەموو کەسێک دەیەوێت کتێب و نوسراوێکی کراوه‌ی بۆ بێت؟ (يُرِيدُ كُلُّ امْرِئٍ مِنْهُمْ أَنْ يُؤْتَىٰ صُحُفًا مُنَشَّرَةً )؟بەڵێ سوێند بەپەروەردگارم ھەموو یەکێکیان ھەواڵی لەو باسەدا دەوێت کەوا زۆر دووبارەم کردۆتەوە لە ماڵپەڕەکەم ھیچ یادەوەریەکیشی تێدا بەدینەھێناون بەڵکو سەرلەنوێ دەربارەی دەپرسنەوە.

    وەئەی برای بەڕێزم ئەگەر تۆ ئەندامێکی لەلامان دەتوانی بگەڕێی لەھەموو شتێک کەوا دەتەوێت، جا کەواتە چیتانە لە ھەواڵ و حیوارو گفتوگۆیە باسکراوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو تێناگەن بە بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکانێ بۆ زیکری کتێبەکەی اللە؟ جا ئایا یادەوەری وەرگرێک نی یە پەندو ئامۆژگاری وەربگرێت؟ وەھەرچی سەبارەت بە ھەڵبژاردن و دەستنیشانکردنەکەی ئیمام مەھدیە جا ئەوە دواتر پێت دەڵێم مادام ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە یە جا کێی تر دەبینی کەوا حەقی ئەوەی ھەبێت خەلیفەکەی خۆی ھەڵبژێرێت و دەستنیشانی بکات جگە لە خاوەن و پادشای مەلەکوت نەبێت پاک وبێگەردی وبەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی؟ ھەر لەبەرئەوەش محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا لەئایندەدا اللە مەھدیتان بۆ ڕەوانە دەکات بەڵام ئێوە ھیچتان ناوێت جگە لەوەی خۆتان حەزو ئارەزووی دەکەن پێی وەحەقیش بە بەتاڵ دەبینن و بەتاڵیش بەحەق دەبینن، ھەر لەبەرئەوەش وای دەبینن کەوا ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی بێت، جا ئەو پرسیارەی کەوا لەتۆی دەکەم لەکۆتایی ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەدا ئەوەیە: ئایا تۆ بڕوات بە قورئان ھەیە یان بڕوات بەوەھەیە کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی قورئان؟

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  3. افتراضي

    -3-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    01 - 02 - 1430 ک
    28 - 01 - 2009 مـ
    11:42 ئێوارە
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5086
    ـــــــــــــــــــ

    ڕێگای ڕزگاربوون بریتی یە لەشوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی..

    أعوذُ بالله السميع العليم من الشيطان الرجيم، بسم الله الرحمن الرحيم: {وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُواْ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱلله لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].
    واتە/ ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌ سوێند بە اللە به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی خۆمان بێگومان اللە ی په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاکه‌کارانه‌.

    وەئەی (نەسیم و وطريد) ئایا ئێوە حەقتان دەوێت یان بەتاڵ؟ جا ئەگەر ئێوە حەقتان دەوێت ئەوەا ناخی خۆتان پاک بکەنەوەو اللە بەڕاست داببێن و لەگەڵیدا ڕاست بکەن تا ئەویش بەڕاستان دابنێت، جا اللە ھیچ گەلێک ناگۆڕێت ھەتا ئەوکاتەی خۆیان ئەوە نەگۆڕن کەوا لەناخیاندایە، جا ئەگەر اللە زانی بەوەی کەوا بەڕاستی عەبدە نەخۆشەکەی (لەپەرۆشی بۆ ھیدایەت) دەڵێت: "ئەی اللە یەکەم حەقم پێ نیشان بدەو شوێنکەوتنیم پێ ببەخشە وە بەتاڵیشم پێ نیشان بدەو دورکەوتنەوەیم لێی پێ ببەخشە"، جا حەقە لەسەر اللە بۆ عەبدەکەی کە ئەگەر ڕاستبکات ھیچی تری نەوێت جگە لەحەق بەوەی کەوا ھیدایەتی بدا ئەمەش وەعدو بەڵێنی اللە یە بۆ ئەو کەسەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێت بەوەی کەوا ھیدایەتی بدات بۆ حەق. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُواْ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱلله لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].

    دواتریش فەتواتان بۆ دەدەم بەحەق بەوەی کەوا اللە ھیدایەتی ئەوکەسە نادات کەھیدایەتی ناوێت پاک و بێگەردی بۆی، جا ئەوە کێ یە کەوا وتوویەتی بەوەی اللە ھەرلەخۆیەوە ئەوەی بیەوێت ھیدایەتی دەدات و ئەوەشی بیەوێت گومڕاو سەرلێشێواوی دەکات جا وەسفی اللە تان کردووە بەوەی کەوا زاڵم و ستەمکارە پاک وبێگەردی بۆی! جا اللە زوڵم و ستەم لەھیچ یەکێک ناکات. جا وەرن ئەی ئەوگەلەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن تا ڕێگای ھیدایەتدرانی ئومەتەکانتان فێربکەم جا ئەمەش فەتوا بەحوکمەکانی چۆنیەتی ھیدایەتدران بۆ ئەوەی کەوا ھیداتەتی دەوێت جا حوکمە حەقەکانتان لەمحکەمی قورئانی گەورەدا بۆ دێنم، لەگەڵ جیاوازی و ناکۆکی زانایانی ئومەتیش لەسەرئەوباسە جا ھەیانە لەوان کەوا دەڵێت بەڕاستی ئینسان موخەییەرە (واتە مرۆڤ بە ویستی خۆی ئازادە كارو كردەوەکانی ئەنجام دەدات) و موسەییەر نی یە (واتە بەبێ ویستی خۆی ئەو كارانە ئەنجام دەدات) جا ھەڵەیان کردووە وە اللە یان بەستەمکارو زاڵم وەسف كردووە بۆ بەندەکانی گوایە بەبێ ویستی خۆی ئەوی بەرەو گومڕابوون بردووە تا بیکات بەھاوەڵانی ئاگر وە بەبێ ویستی خۆی ئەی تریشی بەرەو حەق بردووە تا بیکات بە ھاوەڵانی بەھەشت جا دەڵێن ئەوە بەڕاستدانانە بۆ ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} صدق الله العظيم [النحل:93].
    واتە/ ئه‌وه‌ی ڕێگای گومڕابوونی بوێت اللە گومڕای ده‌کات و ئه‌وه‌ی ھیدایەتی بوێت ھیدایەتی دەدات.

    جا ھەڵەیان کردووە لەبەیان و ڕوونکردنەوەی ئایەتەکە بە ناحەق وە اللە شیان کردووە بە زاڵم و ستەمکار کەوا پئیان وایە ھەروا ئەوەی بیەوێت اللە گومڕای دەکات و ئەوەشی بیەوێت ھیدایەتی دەدات پاک و بێگەردی بۆی خۆ ئەگەر ڕاستیان کردبا لەم قسەیە ئەوا ئەوکات اللە زاڵم و ستەمکار دەبوو لەعەبدەکانی پاک و بێگەردی بۆی اللە ی گەورەش فەرموویەتی لەمحکەمی کتێبەکەی: {وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].
    واتە/ وە پەروەردگارەکەت ستەم لەکەس ناکات.

    وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ} صدق الله العظيم [يونس:44].
    واتە/ به‌ڕاستی اللە هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.

    وەئەی (نەسیم)،وە ئەی (علم الجهاد طريد)، ئایا ئەگەر وتم ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی اللە لەدوای پەردەوە قسەی لەگەڵ کردوومە بەقسەکردنی ڕاستەوخۆ بە زانست نەوەک بە خەون یان بڵێم جبریل بۆ لام دابەزیوە جا قسەی لەگەڵ کردووم، جا ئەوە چ دەسەڵاتێکی زانست و چ بەڵگەیەکی تێدایە؟ جا ئەگەر قسەیەکم بۆ ھێنان بە جگە لەوەی کەوا لە محکەمی قورئاندا بێت ئەوە بەڕاستی ئەوکاتە لەدرۆزنان دەبم ئەوەش لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- بریتی یە لەدواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەران، کەواتەھیچ وەحیێکی تازەو نوێ بوونی نی یە لەدین لەدوای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی منیش لەسەر ئەوە شاھێدم ھەتا ئەگەر تەنانەت اللە ڕاستەوخۆ قسەشم لەگەڵ بکات یان جبریلم بۆ ڕەوانەبکات جا ھیچ بەڵگەو حوججەیەکم نی یە لەسەر خەڵکی ھەتا ئەگەر اللە ڕاستەوخۆ قسەشم لەگەڵ بکات ھەتا بەڵگەیان بەسەردا دەھێنمەوە بە محکەمی قورئانی گەورە، کەواتە لەبەرچی خۆتان سەرقاڵ دەکەن بە وەحی و ڕێگاکانی وەحی مادام ئیمام مەھدی حوججەو بەڵگەی نەبێت لەسەر خەڵکی بەوەی کەوا محمد ھێناویەتی -صلى الله عليه وآله وسلم- کەوا بریتی یە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی؟ ئایا لە اللە ناترسن و پارێزگار نابن؟ یا لەمنتان دەوێت بەوەی کەوا قسەو بوختان و درۆ بەناوی اللە وە ھەڵببەستم بە جگە لەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە ھێناویەتی صلى الله عليه وآله وسلم؟ بەڵکو نەسیم دەبینم بەوەی کەوا فەتوای داوە وەکو ئەوانی تر لە زانایانی گومڕابوو بەوەی قورئان کەس لە تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت جا ئەمە درۆو بوختانێکی ھەڵبەستراوە کەوا شەیتانی نەفرەتلێکراو وتوویەتی لەسەر زمانی ئەولیاو دۆست و یاوەرەکانی جا ئێوەش شوێنی ئەم قسە بەتاڵە کەوتوون، جا حیکمەتەکەی شەیتان و دۆست و یاوەرەکانی چی یە لەم درۆو ھەڵبەستراوەیەدا؟ ئەمە لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیز ناتوانن بەوەی کەوا دەستکاری قسەکەی اللە قورئانی گەورەی پارێزراو بکەن لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن جا ئەوان ئەوەیان وتووە تاکو موسڵمانان بڵێن ھیچمان نی یە تەنھا شوێنکەوتنی سوننەت نەبێت و ئەوەشمان بەسە ئەوەش لەبەرئەوەی قورئان کەس لەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت، جا لەبەرئەوەی سوننەت پارێزراو نی یە لە تەحریف و دەستکاری جا لێرەدا شەیتانی نەفرەت لێکراو توانیویەتی پێی گومڕاتان بکات لەڕێگای ڕاستدا جا ڕێگا بگرێت بەم حەدیس و فەرموودانەی کەوا مخالف و دژی ئەوەن کەوا اللە دایبەزندووە لەمحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە.

    وەئەی گەلی زانایانی ئومەت و سەرجەم گەلانی ئیسلامی، بەڕاستی من شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نی یە جگە لە اللە وە شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرانە وەشاھێدیش دەدەم بەوەی کەوا قورئان دواھەمین و خاتەمی کتێبە ئاسمانیەکان و کۆکەرەوەی کتێبەکانە بەڵام زۆربەی زانایانی ئومەت فڕێیان داوەتە دوای پشتیانەوە بە حوججەو بەھانەی ئەوەی کەس لەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت وە وازیشیان ھێناوە بە حەدیس و فەرموودەکانی سوننەت کەوا اللە بەڵێنی پاراستنی نەداوە لەتەحریف و دەستکارکردن.

    وەئەی گەلی ھەموو ئەوانەی تەمەنتان پێگەیشتووە لەئومەتی ئیسلام بە نێرو مێتانەوە بەڕاستی دەسەڵاتی زانستەکەی ئیمام مەھدی دەربارەی مەسەلە عەقیدەیی و بیروباوەڕیە حەقەکان دواتر نەزانەکانی ئومەتیش لێی تێدەگەن ھەروەکو چۆن لەو ناوەی خۆی تێدەگات کەوا باوک و دایکی ناوی لێناون، جا چۆن زانایانی ئونەت لێی تێناگەن؟ جا ئەگەر دەسەڵاتی زانستی زاڵ و گرنگی حەقم بۆ ڕوون کردنەوەو بەڵام زاناو نەزانەکانتان شوێنی حەقەکە نەکەوتن جا ئەوە بەڕاستی واتان کردووە اللە دەسەڵاتی سزادانی لەسەرتان بەکاربھێنێت جا سزاتان دەدات لەگەڵ کافرەکان بەقورئانی گەورە بەسزایەکی سەخت وەھەرگیزیش لەجیگای اللە نە پاڵپشت و یاوەرێک دەدۆزنەوە نە بەسەرخەرێکیش.

    دواتریش پرسیارکارەکە (لە بەر ڕێزگرتن لێی ) باوکی ڕیم دەکەین بەپرسیارکارو وەڵامدەرەوە ڕێنماییکارەکەش بۆ ڕێگای ڕاست دەکەین بە ئیمام ناصر محمد یەمانی.

    پێشەکیەکەی باوکی ڕیم:
    بەر لە پرسیارەکان ئەی ناصر محمد یەمانی ئێمە گەلێکی باوەڕدارین بەقورئانی گەورەو سوننەتی پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وآله وسلم، جا لەبەرئەوەی تۆ دەڵێی کەوا بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، وە لەبەرئەوەی ئێمە بڕوامان بەوە ھەیە کەوا دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتی یە لە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، کەواتە ھیچ حوججەو بەڵگەیەکت نی یە لەسەرمان ئەگەر بێتو قسەمان لەگەڵ بکەی بە جگە لەوەی کەوا دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرەکان ھێناویەتی، وەئەگەر بەوەی کەوا پێغەمبەر بۆمانی ھێناوە بۆ ھەموو خەڵکی و زاڵ بووی بەسەرماندا بە دەسەڵاتی زانستەکەی جا ئەوە لەوکاتەدا ھیچ ھەڵبژاردەیەکمان بۆ نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا ئەوە بەڕاست دابنێین بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە،؟وەئەگەر ئەو بەڵگەو حوججە حەقەشت بەدرۆ بخەینەوە کەوا دەمەدەمێ قبوڵ ناکات جا ئەوە بەڕاستی ئەوکاتە کوفرمان کردووە بەوەی کەوا بەسەر محمد دواھەمین و خاتەمی نیردراوان و پێغەمبەراندا دابەزیووە جا وێنەی ئێمە وەکو وێنەی کافربووەکان دەبێت کەوا کافربوون بەوەی پێغەمبەری اللە ھێنابووی بۆ سەرجەمی خەڵکی جا لەپاش ئەوە اللە ش سزامان دەدات لەگەڵ کافربووەکان بەقورئانی گەورە، کەواتە مەرجەکەی ئێمە لەسەرت ئەوەیە کەوا بەڵگەمان بەسەردا بھێنیەوە بەوەی کەوا ئیمانمان پێی ھەیە بەوەی کەوا لەلایەن اللە وەیە کەوا بریتی یە لە قورئانی گەورە جا ئەگەر نەتبینیەوە لەو ئەوا بەڵگەمان بەسەردا بھێنەوە بە سوننەتەکەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، وەبەھەمان شێوە مەرجێکی تریشمان ھەیە بەوەی کەوا بەڵگەمان بەسەردا بھێنیەوە بەو ئایەتانەی کەوا لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن و ڕوون و ئاشکران بۆ زاناو نەزانەکانمان وەبەوەی کەوا گفتوگۆو بەڵگەنان بەسەردا نەھێنیەوە بەو ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووانە) ی کەوا کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت ھەتا تەنانەت ئەگەر وتیشت اللە تەئویل و لێکدانەوەی ئەم ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووانە) شی فێرکردوودم ئەوا ھەر ئەوە حوججەو بەڵگەی تۆ نی یە لەسەرمان ئەوەش لەبەرئەوەی اللە ئایەتە موترشابیھە (پێکڤچووە) کانی نەکردووە بە حوججەو بەڵگە بەسەرماندا لەقورئان؛ بەڵکو دەبینین لەقورئان بەوەی کەوا اللە قەدەغەی کردووین لەوەی شوێنی دەرەوەی ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووەکان) بکەوین وە فەرمانی پێکردووین بەوەی کەوا زانستەکەی بگەڕێنینەوە بۆ لای ئەو اللە یەی کەوا پە بەزانستی ھەموو شتێک دەبات و بەزانستی ھەموو شتێک دەزانێت، وە اللە ووریای کردووینەتەوەو فەتوای بۆ داوین بەوەی کەوا کەس شوێنی دەرەوەی ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووەکان) ناکەوێت و پشتیش ناکاتە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان تەنھا ئەوکەسە نەبێت کە لەدڵیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە دەربارەی حەق.

    باوکی ڕیمیش دواتر دەپرسێت و ھیواو ئاواتی وەڵامەکەت لێدەکات لە و ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانەی کەوا زاناو نەزان لێی تێدەگات،؟جا لەبەرئەوەی کەوا ئایەتە محکەمەکان بریتین لە بنچینەی کتێبەکەی اللە ھەرلەبەرئەوەش اللە کردوویەتی بە ئایەتی ڕوون و ئاشکرا بۆ ھەموو کەسێک کەوا زمانێکی عەرەبی ئاشکرای ھەیە بۆ زانایانی ئومەت و نەزانەکانیان وەھەرلەبەرئەوەش ھەرگیز دەسەڵاتێکی زانستت لێ قبوڵ ناکەم لەقورئان تەنھا لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی نەبێت بەو مەرجەی کەوا خۆت لێکدانەوەی بۆ نەکەی ئەی ناصر محمد یەمانی،؟ جا تەئویل و لێکدانەوەکەی بۆ ئێمە لێگەڕێ جا ئەگەر لەئایەتە محکەمەکان بن ئەوا دواتر زاناو نەزانەکانی ئومەت لێیان تێدەگەن لەبەرئەوەی ئەو ئایەتانە پێویستیان بە بەیان و ڕوونکردنەوە نی یە ئەگەر بێتو لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی بنچینەی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بێت جا ئێمە لێتمان ناوێت بەیان و ڕوونکردنەوەکەی لەگەڵ بھێنیەوە لەبەرئەوەی حەتمەن دواتر ئەو ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە بۆ زاناو نەزاناکانمان ھەرلەبەرئەوەش بەیان و ڕوونکردنەوەکەیمان لەتۆ ناوێت ئەی ناصر محمد یەمانی ھەتا ئەگەر ھاتوو بەدرۆمان خستەوە ئەوا ڕاستەوخۆ کەلام و قسەکەی اللە مان بەدرۆ خستۆتەوە.
    ئەمەش پرسیارەکەی حسین (باوکی ڕیم) ە بەنوێنەرایەتی زانایانی ئومەت و سەرجەم موسڵمانان بە نێرو مێیانەوە، وە مەرجەکەشم دەووبارەو دووپات دەکەمەوە لەسەرت بەوەی کەوا ئایەتێکی محکەم و ڕوون و ئاشکرامان بۆ بھێنیەوە ھیچیش بۆمانی ڕوون مەکەوە جا چۆن ئایەتی محکەم ڕوون دەکەیەوە لەکاتێکدا دەرەوەی وەکو ناوەوەیەتی لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە کەوا زاناو نەزانی ئومەت لێی تێدەگات و کەسیش لێی لانادات تەنھا ئەوکەسەی بەھیلاک چووە.

    پرسیاری 1: ئایا اللە قورئانی پاراستووە لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن؟
    وەڵامی 1: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ} صدق الله العظيم [الحجر:9].
    واتە/ به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین.

    پرسیاری 2: کەواتە ھەردەبێت حیکمەتێکی اللە ھەبێت لە پاراستنی قورئان لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن وە بەعەقڵ و مەنتق حیکمەتەکە لەوەدا بۆ ئەوەیە تاکو ببێتە حوججەو بەڵگە لەسەر خەڵکی وە بەدڵنیاییشەوە دواتر لێیان دەپرسرێتەوە دەربارەی ئەگەر بێتو دەسەڵاتێکی زانستتی ڕوون و ئاشکرات ھێنایەوە ھەروەکو چۆن دەسەڵاتێکی زانستی ڕوون و ئاشکرات ھێنایەوە لەسەر پاراستنەکەی.
    وەڵامی 2: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْئَلُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:44].
    واتە/ به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی.

    پرسیاری 3: وەئایا سوننەت پارێزراوە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن؟
    وەڵامی 3: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلاً} صدق الله العظيم [النساء:81].
    واته‌/ (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.

    پرسیاری 4: ئێمە بیروباوەڕمان وایە وەئێمەی زانایانی موسڵمانان دەشزانین بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- قسەی نەکردووە لەھەواو ئارەزووی خۆیەوە ھەروەکو اللە ئەوەی فێرکردووین لەمحکەمی قورئانی گەورەدا؛ بەومانایەی کەوا حەدیس و فەرموودەکانی نەبەویش لەلایەن اللە وە ھاتوون ھەروەکو فەرموودەی قورئان، جا لەبەرئەوەی اللە قورئانی پاراستووە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شیواندن جا بەعەقڵ و مەنتق ئەگەر ھاتوو حەدیس و فەرموودەیەکی نەبەوی ھات بە مخالف و دژو پێچەوانەی یەکێک لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە جا ئەوا ھەردەبێت ئەم حەدیس و فەرموودە نەبەویە لەلایەن جگە لە اللە وە ھاتبێت بەومانایەی لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوو دۆست و یاوەرە درۆزن و بوختانکارەکانی ھاتووە جا ئەوە بەعەقڵ و مەنتق جا ئەی دەسەڵاتێکی زانستی ڕوون و ئاشکرات لەلا ھەیە لەقورئان بەوەی کەوا ئەو قسەیەی عەقڵ و مەنتق دەیکات تەئکید بکاتەوە؟
    وەڵامی 4: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].
    واته‌/ (ئەوانەی لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.(٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

    پرسیاری 5: کەواتە ئەو پەتەی اللە کەوا اللە فەرمانی پێێکردووین دەستی پێوە بگرین و نکۆڵی لەوە بکەین کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیەتی بەڕاستی ڕوون بوویەوە بۆمان کەوا ئەوە محکەمی قورئانە مادام بۆمان ڕوون بوویەوە کەوا ئەو مەرجەعە بۆ ئەوەی کەوا زابایانی حەدیس و فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن بەڵام ئایا ئایەتێکی محکەمی ڕوون و ئاشکرا ھەیە کەوا باسی ئەوە بکات بەوەی ئەو پەتەی کەوا اللە فەرمانی پێکردووین بەدەست پێوەگرتنی و کوفریش بکەین بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیەتی بریتی بێت لەقورئانی گەورە وە باسی ئەوە بکات کەوا ئەوانەی دەستی پێوە دەگرن دواتر اللە ھیدایەتیان دەدات پێی بۆ ڕێگای ڕاست؟.
    وەڵامی 5: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].
    واته‌/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه‌و نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئان)ه‌ (١٧٤) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان بە اللە هێناوه و ده‌ستیان پێوه‌ گرتووه‌ ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا اللە ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه‌ (١٧٥).

    پرسیاری 6: وەئایا دوای ئەم قسەو فەرموودەیە قسەو فەرموودەیەکی حەقترو ڕاستر ھەیە؟
    وەڵامی 6: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم، [الجاثية:6].
    واتە/ ئا ئه‌وانه ئایەتەکانی اللە ن ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌ جا دوای اللە و فه‌رمانه‌کانی به چ گوتار و باسێکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن.

    پرسیاری 7: وەئایا ڕاستە اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەیەوێت ھیدایەتی بدات و ئەوکەسەش گومڕا دەکات کەوا دەیەوێت گومڕای بکات؟
    وەڵامی 7: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ} صدق الله العظيم [يونس:44].
    واتە/ به‌ڕاستی اللە هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.

    جاچۆن ھەروا اللە ھیدایەیی ئەو کەسە دەدات کەوا خۆی دەیەوێت پاک و بێگەردی بۆی وە ئەوەش گومڕا دەکات کەوا بیەوێت پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت لە بەندەکانی وە ئەوکەسەش گومڕا دەکات کەوا حەز به‌کوێری و گومڕابوون دەکەن لەسەر هیدایه‌ت وە نەگەڕاوەتەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی تا ھیدایەتی بدات بۆ لای حەق، ئەوەش لەبەرئەوەی اللە ئەوکەسە ھیدایەت دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت بەومانایەی ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەیەوێت ھیدایەت بدرێت بەومانایەی ئەوکەسە ھیدایەت دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بۆ لای بەملکەچی و دڵسۆزیەوە بۆی لەناو بەندەکانی بە داواکردنی ھیدایەت لەپەروەردگارەکەی ھەرچی ئەوەیە کەوا حەز بەکوێری و دەکات لەسەر ھیدایەت جا ئەوە ھەرگیز اللە ھیدایەتی نادات بۆ ھەمیشە پەروەردگارەکەشت ستەم لەھیچ کەسێک ناکات، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ أَسَاء فَعَلَيْهَا وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ} [فصلت:46].
    واتە/ ئه‌وه‌ی کاروکردەوەی چاکه بکات پاداشتی کاروکردەوە چاکه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش که خراپه و تاوان بکات هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت دڵنیابه که په‌روه‌ردگاری تۆ بچوکترین سته‌م له به‌نده‌کانی ناکات.

    {وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ} [فصلت:17].
    {وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْواهُمْ} [محمد:17].
    واتە/ هۆزی - ثمود - یشمان ڕێنموویی کرد بۆ ئیمان و چاکه‌ که‌چی حه‌زیان به‌کوێری کرد تا هیدایه‌ت بۆیه ئه‌وانیش سزای سه‌رشۆڕکه‌رو سه‌رگه‌ردانکه‌ر یه‌خه‌ی پێگرتن به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

    {قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُمُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَمَا أَنَاْ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍ} [يونس:108].
    واتە/ بڵێ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه‌ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وه سوودی بۆ خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت ئه‌وه گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و من لێپرسراوو چاودێر نیم به‌سه‌ر کارو کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه‌.

    {فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} [الصف:5].
    واتە/ جا کاتێک ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا اللە ش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا چونکه اللە ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.

    {وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا} [النساء:115].
    واتە/ ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه‌ دهش‌یخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه‌.

    {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27) الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللّهِ أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ(28)} [الرعد].
    واتە/ بڵێ به‌ڕاستی اللە، هه‌رکه‌سێك که‌ گومڕایی بوێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی (27) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی اللە ی په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان هه‌ر به قورئان و یادی اللە و (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه‌) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه‌ (28).

    {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚإِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾}صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

    جا سەیرکەن ئەی ئەوانەی کەوا جیاوازو ناکۆک بوون لەسەر ھیدایەت دران بزانن حوججەو بەڵگەکەی اللە چی یە لەسەر ئەو عەبدەی کەوا ھیدایەتی نادات، ئەوە لەبەرئەوەیە چونکە ئەو نەگەڕاوەتەوە لای پەروەردگارەکەی بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی تا ھیدایەتی بدات، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾}صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

    وەئەی نەسیم! لە اللە بترسەو پارێزگار بەو شوێنم بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست، وەمنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە گفتوگۆ ناکەم بەچەند ئایەتێکی قورئان کەوا جێگای خۆی نەبێت لە حیوارو گفتوگۆیەکەدا؛ بەڵکو قسەو گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم بە ئایەتەکانی اللە لەھەمان بابەت و دڵی بابەتی حیوارو گفتوگۆکەدا، بەڵام تۆ چەند ئایەتێک دەھێنی کەوا ھیچ پەیوەندیەکی بە بابەتی حیوارو گفتوگۆ ئامادەکە نی یە جا لەپاش ئەوەش وادەزانی بەڕاستی گفتوگۆت کردووە بە ئایەتەکانی قورئان وە تۆمەتباریشم دەکەی بەوەی کەوا بەڵگەو حوججەم بەسەر خەڵکیدا جێ بەجێ نەکردووە لەسەر دەعوەو بانگەوازەکەم تەنھا بەسوێند خواردنم نەبێت بە پەروەردگارەکەم وە نکۆڵیش لە دەسەڵاتی زانستە ڕوون و ئاشکراکەش دەکەی بۆ نەزان و زاناکان، وە خۆشت وادادەنێی ھەروەکو دەڵێی بەوەی بەرگریکاری لە سوننەتی محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم-جا لەپاش ئەوە پێت دەڵێم بەڵام تۆ بەرگری دەکەی لەو حەدیس و فەرموودانەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی قورئانی گەورەن جا لەپاش ئەوە خۆشت وادەبینی کەوا لەسەر ھیدایەتی! نەخێر سوێند بەپەروەردگاری ھەموو جیھان بەڕاستی تۆ بەرگری لەو حەدیس و فەرموودانەی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەکەی کەوا لەلایەن جگە لە اللە وە ھاتوون واش حساب دەکەی بەوەی کەوا بەڕاستی لەھیدایەت دراوانبی بەڵکو تۆ لەوانەی کەوا ھەوڵ و کۆششەکەیان لەژیانی دنیادا بەزایە چووەو گومڕا بوون واش حساب دەکەن کەوا چاکترین کارو کردەوەیان کردووە.

    برای بەڕێزم، وەھا ئەوە من چەند ئایەتێکم بۆ ھێنای و ڕوونیشم نەکردنەوە لەبەرئەوەی ئایەتە محکەمەکانی قورئانی گەورەن تا سەیربکەین بزانین ئەوە کێ یە کەوا کەلام و قسەکانی اللە بەدرۆ دەخاتەوە؟ ئایا نەسیم یان ناصر محمد یەمانی بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست؟ وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە ئەگەر بێتو زانایانی ئومەت بە سەرەتاو دواھەمینیانەوە کۆببنەوە بە زیندووانیان و مردووانیان تا ئەم ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانە تەفی بکەن ئەوا ھیچ تەئویل و لێکدانەوەیەک بۆ ئەم ئایەتە محکەمانە نادۆزنەوە ئەوەش لەبەرئەوەی ئەم ئایەتانە دەرەوەیان وەکو ناوەوەیانە کەوا لەئایەتە محکەمە ڕوون و ڕاشکاوەکاوەنن کەسیش پێیان لەخشتە ناچێت و لێیان لانادات تەنھا ئەوەی کەوا لە دڵەکەیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە دەربارەی حەق لەبەرئەوەی حەزکردنی بەکوێری و گومڕایی لەلا خۆشەویسترە لەسەر ھیدایەتدرانی.

    جا ھیچ ھەڵبژاردەیەکت بۆ نی یە ئەی نەسیم وە ھیچ حوججەو بەڵگەیەکت نی یە لەسەر ئەوەی کەوا کەس لە تەئویل و لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت، جا ھا ئەوە ئێمە ھیچمان بۆ نەھێناویتەوە تەنھا ئایەتی محکەمی ڕوون و ئاشکرا نەبێت وە قسەو گفتوگۆشمان لەگەڵ نەکردووی بەو ئایەتانەی کەوا کەس بەتەئویل ولێکدانەوەکابیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت (واتە موتەشابیھە-پێکچووەکان-) بەڵکو بە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان، جا ھیچ ھەڵبژاردەیەکی ترت نی یە یان ئەوەتا لەسوپاسگوزارەکان دەبی بە بەڕاستدانانی حەق یان ئەوەتا کافرو بێباوەڕ دەبی بە محکەمی قورئانی گەورە، وەئەگەر قسەو گوفتارێکی ڕاسترو سەنگین و قورسترت ھەیە له ڕووی کردارو باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه‌ ئەوا بیھێنە ئەگەر لەڕاستگۆیانی،وەسوێندیش دەخۆم بە پەروەردگارەکەم بەوەی کەوا ناتوانی لەبەرئەوەی منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حوججەو بەڵگە لێدەرەکەم بەسەردا جێبەجێکردی وە تۆم خستە نێوان دوو ھەڵبژاردەوە یا ئەوەتا سوپاسگوزارێکی باوەڕدار دەبی بە محکەمی قورئانی گەورە یان ئەوەتا کافرو بێباوەڕدەبی و نکۆڵی لەحەقی ئاشکرا دەکەی.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين...
    برای باوکی ڕیمی بەڕێز بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــ

  4. افتراضي

    -4-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 02 - 1430 ک
    01-29 -2009 مـ
    01:43 بەیانی
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5087
    ـــــــــــــــــ

    سوێند دەخۆم بە اللە بەوەی کەوا من دەزانم بەڕاستی تۆ شەیتانێکی نەفرەتلێکراوی و ڕقیشت لەحەق دەبێتەوە..

    ئەی (علم الجهاد) دواتر حەقیقەتی ئومەتەکەت دەناسینەوە لەدوای دەرکەوتن ، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی تۆ لە شەیتانە بەشەرەکانی لەوانەی کە ئەگەر ڕێگای حەق ببینن نایگرنە بەر وەئەگەر ڕێگای گومڕایی و بەتاڵ ببینن ئەوا دەیگرنە بەر وە ئەوکەسە دەکەن بەدۆست و خۆشەویستی خۆیان کەوا درۆو بوختان لەسەر اللە ھەڵدەبەستێت ئەوانە مەلعونن و نه‌فرین لێکراون له هه‌رکوێ بژین ده‌بیت ده‌ستگیر بکرێن و ده‌بێت بکوژرێن، وەمنیش نکۆڵیم لەوە نەکردووە کەوا اللە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت بەڵام دڵی ئینسانەکە لادەدات بەگوێرەی ھەڵبژاردنی کەسەکە خۆی جا ئەگەر ھیدایەتی بوێت و بگەڕێتەوە بۆ لای اللە و ملکەچ بێت بەدڵسۆزی بۆلای اللە و بگەڕێت بەدوای حەقدا ئەوا اللە ش ھیدایەتی دەدات ھەروەکو چۆن ھیدایەتی ئەو ئیبراھیمەی دا کەوا گەڕایەوە لای اللە بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی وە گەڕا بەدوای حەق و لە اللە ی دەویست کەوا ھیدایەتی بدات وە وتی بەڕاستی من نەخۆشم (لەپەرۆشی بۆ ھیدایەت) خۆ ئەگەر بێتو پەروەردگارم ھیدایەتم نەدات ئەوا بەڕاستی لەگەلی زاڵم و ستەمکاران دەبم ئەوەش لەبەرئەوەی دەیویست کەوا حەق بپەرستێت نەوەک جگە لەحەق پاشان ئەوەبوو اللە ش ھیدایەتی دا بۆ لای حەق. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُواْ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱلله لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ (69)} صدق الله العظيم [العنكبوت].
    واتە/ ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌ سوێند بە الله به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی خۆمان بێگومان اللە ی په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاکه‌کارانه‌.

    ھەتا ئەوکاتەی کە اللە ھیدایەتی دا بۆ لای حەق لەدوای ئەوەی گەڕایەوە لای اللە و ملکەچ بوو بەدڵسۆزی بۆی وە بەدوای حەقدا گەڕا بە بەدواداگەڕانێکی فکری پاش ئەوەش اللە ھیدایەتی دا بۆ لای خۆی جا وتی ڕووی خۆم کردە ئەوکەسەی کەوا ئاسمانەکان و زەوی بەدی ھێناوە بە موسڵمانی و بێ ئەملاو ئەولا وە من لەموشریک و ھاوبەشدانەران نیم، کەواتە ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە بەڵام اللە دەیەوێت کەوا بگەڕێیەوە لای بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی جا ئەویش ھیدایەتت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست ئەوەش لەبەرئەوەی ھەر اللە یە کەوا نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت. لەسەر ئەوەش نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە بۆ نموونە: بەڕاستی زۆرێک لەموسڵمانان نایانبینی کەوا نوێژ بکەن ھەرچەندە کەوا دەشزانن بەوەی ئەوەی کەوا نوێژ نەکات چارەنوسەکەی ئاگرەو خراپترین شوێنیشە کەوا تێیدا بمێنیەوە، جا ئایا ئەو زانستەیان ھیچ سودێکی بەوان گەیاندووە بەوەی کەوا اللە حەقەو زیندووکردنەوە حەقەو بەھەشت حەقەو ئاگریش حەقەو محمد پێغەمبەری اللە ش حەقەو قورئان حەقە؟ جا ئەوان دەزانن بەوە وە ئیمانیشیان پێی ھەیە بەڵام ھۆکاری ھیدایەت نەدرانیان بریتی یە لەوەی کەوا ئەوان نەگەڕاونەتەوە بۆ لای اللە بەملکەچبوون و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان ئەوەش لەبەرئەوەی اللە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت جا چۆنی بوێت دڵەکەی بەو شێوە لادەدات بەڵام بەبێ ستەم کردن لەخەڵکی، بەڵکو ئەواتەی کەوا لادەدەن و حەقیان ناوێت ئەوا اللە ش دلەکانیان لادەدا، جا ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەیە تۆی زۆر تووڕە کردووە لەبەرئەوەی ناتەوێت کەوا خەڵکی ھیدایەت بدرێن بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، جا ئەوەی کەوا نەگەڕێتەوە بۆ لای اللە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی ئەوا ھەرگیز اللە لێی خۆشنابێت وەھەرگیزیش ھیدایەتی نادات ئەی (علم الجهاد). اللە ی گەورەش فەرموویەتی :{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚإِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾}صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

    جا لە اللە بترسەو پارێزگاربە ئەمە لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانە لە بنچینەی کتێبەکەی اللە جا سەیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکە: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾}صدق الله العظيم [الزمر]، فانظر لقول الله تعالى: {أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57)} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە یە و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یان بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

    جا ئایا حوججەو بەڵگەکەی اللە چی یە لەسەر ئەو نەفسەی کەوا دواتر دەڵێت ئەگەر بێتو اللە ھیدایەتی بدابامایە ئەوا لە اللە ترس و پارێزگاران دەبووم؟ جا دواتر حوججەو بەڵگەکەی اللە لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە دەدۆزیەوە: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لا تُنْصَرُونَ (54)} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤).

    جا ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە، بەڵام داوای ھیدایەت لە اللە بکە وە بگەڕێوە بۆلای بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی ئەویش ھدایەتت دەدات بۆ لای، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)} صدق الله العظيم [الرعد].
    واتە/ بڵێ به‌ڕاستی اللە، هه‌رکه‌سێك که‌ گومڕایی بوێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی (27).

    وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُوْلَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأُوْلَئِكَ هُمْ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ (18)} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن جا په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن.

    وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لا تَشْعُرُونَ (55)} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥).

    وەھا ئەوە من چاکترین و باشترین قسەم بۆ ھێنای وە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکاننم بۆ ڕەوان و ئاشکرا کردی بۆ نەزان و زاناکان، جا ئەگەر تۆ ھیدایەتت ناوێت ئەی (علم الجهاد) وە دەتەوێت کەوا درۆو بوختان ھەڵببەستی لەسەر اللە و دەڵێی بەڕاستی اللە بەقسەکردنی ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ کردووی! جا ئەوە سوێند بە اللە کەس قسەی لەگەڵ نەکردووی تەنھا شەیتانی نەفرەت لێکراو نەبێت وە ھیدایەتیش نادات بۆ ڕێگای ڕاست و ڕێگاکەشت لێ خوارو خێچ دەکات، جا نەخێرو ھەرگیزاو ھەرگیز شوێنی ھەواو ئارەزووەکەت ناکەوم وەھەرگیز درۆو بوختان لەسەر اللە ھەڵنابەستم وەکو تۆ، جا کتێبێکی تر بوونی نی یە وەکو وایددەنێی! جا بەڕاستیش بە کاروبارەکەی تۆم زانی لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا بەڕاستی تۆ لەشەیتانە بەشەرەکانی لەیەھود، وەبەھەمان شێوە نەسیمی بانگەشەکار بۆ ڕێگای شەیتانی نەفرەتلێکراو، وەئەگەر لەسەرەتای شەودا کاروبارەکەمتان بەڕاست دانا ئەوا کوفرتان کردووە لەکۆتایی یەکەی جا ئێوە بەو شێوەیە دەتانەوێت ئەو بەسەرخەرانەی کەوا حەقیان بەڕاست داناوە توشی فیتنە بکەن بەڵکو پاشگەزببنەوە لە بەڕاستدانان و شوێنکەوتنی حەق وەک ئێوە جا ئاگاداربن وێنەی ئێوە وەکو وێنەی یاوەرو دۆست و ئەولیاکانتانە لە پێش ئێوەدا ئەوانەی کەوا اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَقَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ آمِنُوا بِالَّذِي أُنْزِلَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَجْهَ النَّهَارِ وَاكْفُرُوا آخِرَهُ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (72)} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ ده‌سته‌یه‌ک له خاوه‌ن کتێبه‌کان وتیان به‌تاقمێکیان: ئێوه له سه‌ره‌تای ڕۆژدا (به‌درۆوه‌) ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) بۆ ئیمانداران دابەزێندراوە‌ به‌ڵام له‌کۆتایی ڕۆژداو ده‌مه‌و ئێواره په‌شیمان ببنه‌وه (تا دوودڵی و گومانیان تێدا دروست ببێت) بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز ببنه‌وه‌.

    وەھا ئەوە من حەقیقەت و ڕاستی ئێوەم ڕوونکردەوە جا ئەوەی دەیەوێت شوێنتان بکەوێت با ئەوە بکات، وە ئەوەشی کەوا دەیەوێت شوێنی حەق بکەوێت با ئەوە بکات، حوکم و دادوەریش ھەر بۆ اللە یە بەڕاستی ئەو چاکترینی دادوەرەکانە.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    برای بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  5. افتراضي

    -5-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 02 - 1430 ک
    29 - 01 - 2009 مـ
    02:00 بەیانی
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5088
    ـــــــــــــــــ

    ئەی علم الجهاد طريد ..

    من نەموتووە کەوا ئینسان موخەییەرە (واتە مرۆڤ تەنھا بە ویستی خۆی ھیدایەت وەربگرێت یان گومڕابێت) نەموسەییەر (واتە بەبێ ویستی خۆی ھیدایەت بدرێت یان گومڕابێت)! بەڵکو دەڵێم بەڕاستی سەرەتا ئینسان خۆی ڕێگای ھیدایەت یان گومڕایی ھەڵدەبژێرێت پاشانیش اللە دەیخاتە سەر ئەوەی کەوا ھەڵیبژاردووە بەگوێرەی ھەڵبژاردنەکەی خۆی بەومانایەی اللە دڵەکەی بۆ سەر ئەوە لادەدات کەوا خۆی ھەڵیدەبژێرێت.جا ھەرچی بەڵگەو دەلیلەکەشە لەسەر تەخییرەکە(واتە لەسەر ھەڵبژاردنی ڕێگای ھیدایەت یان گومڕایی لەلایەن مرۆڤەکەوە) ئەوا بریتی یە لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:{أَلَمْ نَجْعَلْ لَهُ عَيْنَيْنِ (8) وَلِسَانًا وَشَفَتَيْنِ (9) وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ (10)} صدق الله العظيم [البلد].
    واتە/ ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه‌؟ (8) هه‌روه‌ها زمان و دوو لێویشمان پێ نه‌به‌خشیووه‌؟ (9) وە ئایا ڕێنموویمان نه‌کردووه بۆ دوو ڕێگا (تا لەدوای ھەڵبژاردنی ڕێگاکە بیخەینە سەر ئەو ڕێگایەی کەوا خۆی ھەڵیدەبژێرێت-ڕێگای ھیدایەت یان گومڕایی-)؟ (10).

    وەبەھەمان شێوە ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا} صدق الله العظيم [الإنسان:3].
    واتە/ به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کردووە بۆ ڕێگاکەی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندارو سوپاسگوزار یان بێ باوه‌ڕ.

    جا لەپاش ئەوە تەسییرەکە دێت (واتە لەپاش ئەوە ئینجا اللە دەیخاتە سەر ئەوەی کەوا ھەڵی بژاردووە) بەگوێرەی ھەڵبژاردنی کەسەکە خۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرنوودەیەی اللە ی گەورە: {فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} صدق الله العظيم، [الصف:5].
    واتە/ جا کاتێک ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا اللە ش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا چونکه اللە ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــ

  6. افتراضي

    - 6 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 02 - 1430 ک
    29 - 01 - 2009 مـ
    11:36 ئێوارە
    [ لمتابعة رابط المشـاركة الأصليَّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5089
    ــــــــــــــــــ

    ئەی (علم الجهاد ) من ووریاو ئاگادارت دەکەمەوە لە سزایەکی سەختی اللە..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..
    سوێند بە اللە ی گەورە بەڕاستی تۆ دەزانی بەوەی کەوا من دەزانم تۆ لەشەیتانە بەشەرەکانی لەوانەی کەوا دەیانەوێت نوری اللە بکوژێننەوە وە دەتەوێت کەوا دووریان بخەیەوە لەقورئان لەبەرئەوەی کەشتی ڕزگاریە وە لەئێمەت دەوێت کەوا چاوەڕێی تەئویل و لێکدانەوەکەی بکەین تاکو ڕۆژی قیامەت، جا چ سودێک ھەیە لەوەدا لەکاتێکدا کاتەکە کۆتایی بێت و بەسەربچێت؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ}صدق الله العظيم، [الأعراف:53].
    واتە/ ئایا چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه له تەئویل و لێکدانەوەکەی نه‌بێت؟ جا ئه‌و ڕۆژه‌ی که تەئویل و لێکدانەوەکەی دێت ئه‌وانه‌ی پێشتر فه‌رامۆشیان کردبوو ده‌ڵێن به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان هێنابوو.

    وەتەئویل و لێکدانەوەکەی مانای ڕاستیەکانیەتی لە زیندووکردنەوەو بەھەشت و ئاگر جا لە الله ی تاک و قەھار بترسەو پارێزگاربە.

    وەئەی (علم الجهاد) بەڕاستی من ووریاو ئاگادارت دەکەمەوە لە سزایەکی سەختی اللە جا ئەمین و دڵنیا مەبە لە مەکرو پیلانەکەی ئەی ئەوکەسەی کەوا دەتەوێت نورەکەی اللە بکوژێنیەوە، ئایا لە اللە ناترسی کەوا بتکات بە بەراز؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَجَعَلَ مِنْهُمْ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ} صدق الله العظيم [المائدة:60].
    واتە/ وە هه‌ندێکیشی کردن به مه‌یمون و هه‌ندێکیشیان به به‌راز و هه‌ندێکیانیشی کرده تاغوت په‌رست.

    جا ھەرچی بوون بە مەیموونەکەیە ئەوا بەڕاستی ئەوە ڕوویداو بەسەرچوو. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَقَدْ عَلِمْتُمْ الَّذِينَ اعْتَدَوْا مِنْكُمْ فِي السَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ (65)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ سوێند به اللە بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی شه‌ممه ده‌ستدرێژییان ده‌كردو له سنوور ده‌رده‌چوون (له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمانداو) وتمان ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی اللە.

    وەئەی ماوەتەوە بوونە بە بەراز، جا من ووریاو ئاگادارت دەکەمەوە لەوەی کەوا نەکەی ئەمین و دڵنیا بیت لە مەکرو پیلانەکەی اللە، وە ئەوەشت بەیاد دەھێنمەوە کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێداون بەوەی کەوا شوێنی حەق نەکەون، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ آمِنُوا بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقاً لِمَا مَعَكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَطْمِسَ وُجُوهاً فَنَرُدَّهَا عَلَى أَدْبَارِهَا أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّا أَصْحَابَ السَّبْتِ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولاً (47)}صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌وەی کەوا ناردوومانه‌تە خوارەوەو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه‌، پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێک بێت) که ڕووخسارانێک پان و پلیش بکه‌ینه‌وه (بەحەق بڵێن بەتاڵ و بە بەتاڵیش بڵێن حەق) و به‌ره‌و پشتی بکه‌ین یاخود نه‌فرینیان لێبکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی شه‌مووان کرد (ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵ ڕاوه ماسیان کردو فه‌رمانی اللە یان شکاند) بێگومان هه‌ر فه‌رمانی اللە یە که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه‌.

    دوژمنە سەرسەختەکەت بۆ ئەوەی کەوا شوێنی حەق بکەوی؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــــ

  7. افتراضي

    -7-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 02 - 1430 ک
    29 - 01 - 2009 مـ
    09:34 ئێوارە
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5090
    ــــــــــــــــــ

    وەرن تا اللە حوکم و دادوەریەکە بکات لەنێوانمان بەحەق لە محکەمی قورئانی گەورەدا..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة على محمد وآله الطيبين والتابعين للحقّ إلى يوم الدين، وبعد..

    ئەی ئەو نەسیمەی کەوا قسەی اللە دەشێوێنی و لەشوێنێکی دادەنێی کەوا جێگای خۆی نی یە، بەڕاستی من ناتبینم بەوەی کەوا ھیچ زانستێکت پێدرابێت جا دەمەدەمێ مەکە دەربارەی ئایەتەکانی اللە بەناحەق، وە دەشتبینم فەتوا دەدەی و دەڵێی کەوا قورئان کەس بە تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت، جا لەپاش ئەوە ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە دەھێنیەوە: {وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].

    جا لەپاش ئەوە منیش وەڵامت دەدەمەوە بەحەق: لەکاتێکدا ھەمیشە سورم لەسەری ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە جگە لەحەق نەبێت بەوەی کەوا اللە دەفەرموێت تەنھا ئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان) کەس بە تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت نەک فەرمووبێتی کەوا قورئان کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت جا ئەوە درۆو بوختانە لەسەر اللە بە ناحەق جا با حوکم بکەین بۆ لای حوکم و دادوەریەکەی اللە لەنێوانمان بە حەق، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أمّ الكتاب وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واته‌/ ئه‌و اللە یە زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێوویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی ئایه‌ته‌كانی موته‌شابیهن و به ئاسانی نازانرێن جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان هه‌یه‌ له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که موته‌شابیهن ‌(واته‌ واز له‌‌ئایه‌ته‌ محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان ده‌هێنن كه‌پێویستیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه‌و روون وئاشكران به‌دوای جۆری دووه‌می ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ون كه‌ موته‌شابیهن وبه‌ئاسانی مانایان نازانرێن) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی تەئویل و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر اللە خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون (اللە فێریان ده‌كات) و ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

    جا سەیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکە: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ} صدق الله العظيم.
    واته‌/ ئه‌و اللە یە زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێوویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن.

    بەومانایەی کەوا ئایەتەکانی قورئان دابەشدەکرێن بۆ سەر دووبەش، ئایەتە محکەمەکان کەوا اللە کردوویەتی بە بنچینەی کتێبەکەی و ناوەوەیان وەکو دەرەوەیانە کەوا کەس لێیان لانادات تەنھا ئەوکەسانە نەبن کەوا زیغ ولاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر حەقدا جا تێیان ھەڵدەداتە دوای پشتیەوەو شوێنی ئەو ئایەتە موتەشابیھانە (پێکچووانە) دەکەوێت کەوا ھێشتا پێویستیان بە تەئویل و لێکدانەوە ھەیە لەبەرئەوەی ناوەوەی غەیری دەرەوەیەتی ئەوەش بۆ ئەوەی بەدوای فیتنە بکەوێت بەومانایەی ئەو کەسەی کەوا شوێنی ئایەتە موتەشابیھەکە (پێکچووەکە) دەکەوێت بەڵگەکەی لە حەدیس و فەرموودە سوننەتە فیتنە ھەڵبەستراوەکان دادەنێت کەوا فیتنەیە بۆ موسڵمانان، جا لەپاش ئەوە اللە تەنھا دەربارەی ئایەتە موتەشابیھەکە فەرموویەتی: {فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الأَلْبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان هه‌یه‌ له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که موته‌شابیهن ‌(واته‌ واز له‌‌ئایه‌ته‌ محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان ده‌هێنن كه‌پێویستیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه‌و روون وئاشكران به‌دوای جۆری دووه‌می ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ون كه‌ موته‌شابیهن وبه‌ئاسانی مانایان نازانرێن) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی تەئویل و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر اللە خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون (اللە فێریان ده‌كات) و ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

    بەڵام نەسیم قسەیەک دەکات جگە لەوەو دەڵێت: "بەڕاستی قورئان کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت". جا لەپاش ئەوە پێت دەڵێم اللە ی گەورە وەڵامی کەسانی وەکو تۆ بەم شێوەیە دەداتەوە: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} [البقرة:111].
    واتە/ بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.

    {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [النمل:64].
    واتە/ بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.

    جا اللە بەتۆو ھاوشێوەکانی تۆش دەڵێت: {إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَذَا أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (68) قُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ (69)} صدق الله العظيم [يونس].
    واتە/ بێگومان هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ اللە و (بێ باکانه‌) ده‌یڵێن که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه‌؟ (68) بڵێ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆو بوختان لەسەر اللە هه‌ڵده‌به‌ستن ئه‌وه سه‌رفرازو ڕزگار نابن (69).

    کەواتە ئەی نەسیم تۆ بووی بەکەسێک کەوا بوختان ھەڵدەبەستی لەسەر اللە بەدرۆکردن، ئەوەش لەبەرئەوەی اللە دەفەرموێت کەوا تەنھا ئایەتە موتەشابیھەکانی قورئان (پێکچووەکان) بریتین لەو ئایەتانەی کەوا کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت جا اللە نەیفەرمووە کەوا قورئان کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.

    ھەرچی سەبارەت بە بەیان و ڕوونکردنەوەکەتە بۆ ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} صدق الله العظيم [فاطر:8].
    واتە/ اللە گومڕای دەکات ئەوەی گومڕایی دەوێت هیدایه‌تی ئەوەش دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت.

    ئەوە بەومانایەی کەوا ڕووی دڵی وه‌رده‌چه‌رخێێت بۆ ئه‌وەی کەوا هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه‌، بەگوێرەی ھەڵبژاردنی بەندەکە. جا اللە دڵەکەی بۆ ئەوە لادەدات و وەردەگێڕێت کەوا بەندەکە خۆی ھەڵیبژاردووە (واتە ھیدایەتی دڵ تەنھا بەدەست اللە یە جا ئەگەر بەندەکە بیەوێت اللە ھیدایەتی بدات جا بگەڕێتەوە بۆ لای بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ دینەکەی و ھەوڵ و تێکۆشان بدات بۆ گەڕان بەدوای حەق بە ئاوات و خۆزگەی ئەوەی تا اللە ھیدایەتی بدات و پەرۆش بێت بۆی ئەوا اللە دڵەکەی وەردەگێڕێت بۆ ھیدایەت و ھیدایەتی دەدات بەپێچەوانەوە اللە دڵەکەی وەردەگێڕێت بۆ گومڕایی و قەت ھیدایەتی نادات) . اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا (115)} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه‌ دهش‌یخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه‌.

    بەومانایەی کەوا اللە دڵەکەی لادەدات و وەردەگێڕێت بۆ گومڕایی تا دەستی پێوەبگرێت بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی بەندەکە خۆی ئەوەی ھەڵبژاردووە، بەومانایەی کەوا اللە (یاساو ڕێسایەکی داناوە بۆ ھیدایەتدانی بەندەکانی) جا ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت لەناو بەندەکانی وە ئەوکەسەش گومڕا دەکات کەوا ھیچی نەویستووە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا باوک و باپیرانی بینیوە لەسەری بوون جا دڵەکەی بۆ سەر ئەوە لادەدات جا ئەویش دەستی پێوەدەگرێت ھەتا مردن، جا ئەوەش بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق لەخودو دڵی بابەتەکەدا. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)}صدق الله العظيم [الرعد].
    واتە/ بڵێ به‌ڕاستی اللە هه‌رکه‌سێک که‌ گومڕایی بوێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی (27).

    وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (5)} صدق الله العظيم [الصف].
    واتە/ جا کاتێک ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا اللە ش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا چونکه اللە ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.

    بەومانایەی کەوا اللە ئەوکەسە ھیدایەت دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت وەئەوکەسەش گومڕا دەکات کەوا گومڕایی دەوێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} صدق الله العظيم [فاطر:8].
    واتە/ اللە گومڕای دەکات ئەوەی گومڕایی دەوێت هیدایه‌تی ئەوەش دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت.

    بەومانایەی کەوا اللە ئەوکەسە ھیدایەت دەدات بۆ لای خۆی کەوا ھیدایەتی دەیەوێت لەبەندەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ آيات بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يُرِيدُ (16)} صدق الله العظيم [الحـج].
    واتە/ ئا به‌و شێوه‌یه ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانمان دابه‌زاندووه به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک ھیدایەتی بوێت ئەوا اللە هیدایه‌تی ده‌دات.

    بەومانایەی کەوا اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بۆ لای بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ دینەکەی و ھەوڵ و تێکۆشان بدات بۆ گەڕان بەدوای حەق بە ئاوات و خۆزگەی ئەوەی تا اللە ھیدایەتی بدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)} صدق الله العظيم [الرعد].
    واتە/ بڵێ به‌ڕاستی اللە هه‌رکه‌سێک که‌ گومڕایی بوێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی (27).

    وەبەھەمان شێوە ئەی نەسیم تۆ تەنھا بە تەحریفکردن و شێواندنی قورئان وازناھێنی لەڕێی بەیان و ڕوونکردنەوەی بەڵکو بەھەمان شێوە ھەتا لە دەربڕینیشدا وەکو دەڵێی اللە فەرموویەتی فإنه لا يخاف عندي المرسلون )

    بەڵام حەقەکە لەکتێبدا ئەوەیە: {يَا مُوسَى لا تَخَفْ إِنِّي لا يَخَافُ لَدَيَّ الْمُرْسَلُونَ} صدق الله العظيم [النمل:10].
    واتە/ اللە ی گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی موسا مه‌ترسه‌ چونکه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ران له لای من ناترسن و بیمیان نیه‌.

    وەھەرچی بەیان و ڕوونکردنەوەکەتە بۆ ئەوەی کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدىً وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ} صدق الله العظيم [محمد:17].
    واتە/ ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته به‌ر ئەوا اللە ش هیدایه‌تیان بۆ زیاد دەکات و اللە ش شاره‌زایی و پارێزگاریی پێبه‌خشین.

    جا ئەوە بریتی یە لە بەڵگە بۆ حەق نەوەک بەگوێرەی ئەوەی کەوا حەزو ئارەزووی دەکەی بە ناحەق؛ بەڵکو اللە دەفەرموێت ئەوانەی کەوا ڕێگای حەقیان ھەڵبژاردووە ئەوا اللە ھیدایەتیان بۆ زیاد دەکات و تەقواو پاێزگاریان پێ دەدات بۆھاتنەجێی ویستە کردارییەکە (کە بەدەست اللە یە)، ھەر چی ویستە ھەڵبژاردەیی یەکەیە جا ئەوە بەدەستی بەندەکەیە بەڵام ناتوانێت کەوا ویستە کرداریەکەی بێنێتە جێ لەسەرئەرزی واقع (چونکە ویستە کرداریەکە بەدەست اللە یە چونکە ھیدایەت ھەربەدەست ئەوە)، مادام اللە دڵەکەی لانەداوە بۆ سەر ئەوە تا مەشیئەت و ویستەکە بەکردار بێتە جێ. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)}صدق الله العظيم [التكوير].
    واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت (29).

    جا ھەرچی ویستە ھەڵبژاردەییەکەیە جا ئەوە لەلایەن بەندەکەوەیە، بەڵام ناتوانێت کەوا بیھێنێتە جێ مادام نەگەڕاوەتەوە بەملکەچ بوون و دڵسۆزیەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24)} صدق الله العظيم [الأنفال].
    واتە/ وەچاک بزانن به‌ڕاستی اللە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه‌.

    کەواتە بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرمویت: {وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
    واتە/ ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت.

    ئەوە بەومانایەی کەوا کەسەکە ناتوانێت ویستە ھەڵبژاردەییەکەی بێنێتە جێ ئەگەر اللە دڵەکەی والێنەکات بڕواتە سەری جا اللە دڵەی لابدات بۆ سەر ئەوە، وەلەپاش ئەوە ھاتنەجێی ویستە کرداریەکە دێتەجێ بە کاروکردەوە لەسەر ئەرزی واقع. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28)} صدق الله العظيم [التكوير].
    واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28).

    ئەوەش لەبەرئەوەی ئینسان ئەوەندەی بەس نی یە کەوا بزانێت حەڵاڵ و حەرام چی یە، بەڵام سەیری ئەوکەسە دەکەی کەوا نوێژ ناکات ئاوات و خۆزگەو تەمەننای ئەوەش دەکات نوێژبکات و اللە بپەرستێت، بەڵام ئایا چ شتێک وایکردووە لەنەکردنی ئەوە لە نێوانی خۆی و نێوانی کردنی ئەوەدا؟ ئەوە بریتی یە لە ویستە کرداریەکە، کەوا لەلایە اللە وەیە، بەڵام چۆن وابکەین اللە دڵەکانمان لابداتە سەر ئەوەی کەوا ئێمە دەسەڵاتمان بەسەریدا نی یە بۆ لای حەق؟ ئەوە بە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای ئەو دەبێت جا لەپاش ئەوە اللە ش ھیدایەتی دڵەکەی دەدات بۆ حەق جا بیناو بەرچاو ڕوون دەبێت بەوەی کەوا بەڕاستی ئەو لە غافڵ و بێئاگایانە وە بەڕاستی ئەو لە ترسناکیەکی گەورەدایە جا دەردەپەڕێت بەرەو ئاڕاستەی پەرستنی پەروەردگارەکەی بەملکەچی و ترس و فرمێسکەوە، جا ئایا پارێزگارنابن؟.

    وەئەی گەلی بەسەرخەرەکان، ناکرێ و ڕەوانی یە بۆتان قسە لەگەڵ ئیمامەکەتان نەکەن ئەگەر بینیتان بەڵگەی ئاشکرای بۆ نەھێناونەتەوە، جا ئایا دەبینن کەوا دەسەڵاتی زانستەکەم ھێشتا ڕوون نەبێت؟ جا ئەگەر وابێت بێدەنگ مەبن، وە بشزانن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئەگەر دەسەڵاتی زانستم بۆ زاناو نەزانەکانتان نەھێنایەوە ئەوا من ئیمام مەھدی حەق نیم لەپەروەردگارەکەتانەوە، ئەوەش لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی دەسەڵاتێکی زانستی تازەتان بۆ ناھێنێت؛ بەڵکو اللە کردوویەتی بە دادوەرو حەکەم لەنێوان زانایەنی ئوممەتدا لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا ھەردەبێت دەسەڵاتی زانستە دادوەریەکەی ڕوون و ئاشکرابێت بۆ زاناو نەزانەکان، بۆ ھەموو ئەوانەی کەوا خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکران، وەھەرگیزیش ھیچ زانایەک ناتوانێت بەسەرماندا زاڵ بێت بەدەسەڵاتی زانست لەقورئاندا بۆ ھەمیشە، ئەگەر واشنەبوو ئەوا ئەوکاتە من ئیمام مەھدی حەق نیم لەپەروەردگارەکەتانەوە، ئەوەش لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی ھەردەبێت اللە دەسەڵاتی زانستەکەی زیادبکات بەزانستی بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان بەسەر سەرجەم زانایانی ئوممەتدا.

    وەئەی ئەوگەلەی کەوا بەدوای حەق ڕاستیدا دەگەڕێن، نەخێر ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن کەوا شوێنی حەق بکەون گەر حوکم نەکەن بۆ لای محکەمی ڕوون و ئاشکرا، لەوەیە زانایەکی تر بێت بڵێت: "نەخێر ئەی ناصر محمد یەمانی، بەڵکو ھیدایەت ھیچ پەیوەندیەکی بە عەبدەوە نی یە". جا لەپاش ئەوە قسەم لەگەڵ دەکات بەقورئان و دەڵێت: "ئەوەتا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا (17)}صدق الله العظيم [الكهف]".
    واتە/ ئه‌وه‌ی اللە هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه‌ ئه‌وه‌ش اللە گومڕای بکات ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات".

    جا ئەوەی کەوا ئایەتی محکەمی قورئان پشتگوێ بخات و گوێی پێنەدات ئەوا دواتر اللە گومڕای دەکات بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە دەستی گرتووە بەو ئایەتەی کەوا ھێشتا پێویستی بە بەیان و ڕوونکردنەوە ھەیە جا ئوممەتیشی پێ گومڕا دەکات، جا لەپاش ئەوە بانگی یەکێک لە گەنجەکان دەکات و پێی دەڵێت: ڕۆڵەکەم بگەڕێوە بۆ لای اللە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەت تا ھیدایەتت بدات تاکو شوێنی ئەوە بکەوی کەوا اللە فەرمانی پێکردووی.جا لەپاش ئەوە ئەویش وەڵامت دەداتەوەو دەڵێت: بەڕاستی ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە دواتر اللە خۆی ھیدایەتم دەدات ھەرکات و ساتێک کەوا خۆی بیەوێت". جا لەپاش ئەوە منیش پێی دەڵێم: سوێند بە اللە ئەگەر بێتو ھەزار ساڵیش تەمەن بەڕێ بکەی ئەوا اللە ھیدایەتت نادات جا لەپاش ئەوە دەشمری جا ھیچ شتێکیش لاتنادات و دوورت ناخاتەوە لە سزاو لەپاش ئەوەش دەڵێی: {يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾}صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ داخ و حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

    کەواتە حوججەو بەڵگەکەی اللە چی یە لەسەر ئەوانەی کەوا دواتر دەڵێن: {لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57 )} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم.

    جا فەرموون ئەمە فەتوای بەحەق بەوەی کەوا بەڵگەو حوججەکەی اللە لەپێش قسەی عەبدەکەی بەوەی کەوا بڵێت ئەگەر بێتو اللە ھیدایەتی بدامایە ئەوا لە پارێزگارەکان دەبووم جا حوججەو بەڵگەکەی اللە لەسەری بریتی یە لە نەگەڕانەوەو ملکەچ نەبوون بۆی بە دڵسۆزی. ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لا تُنْصَرُونَ (54)} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

    وەھەرچی ئەوەیە کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا (17)} صدق الله العظيم [الكهف].
    واتە/ ئه‌وه‌ی اللە هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه‌ ئه‌وه‌ش اللە گومڕای بکات ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات

    ئەوە بریتی یە لەو کەسەی کەوا اللە ھیدایەتی دڵەکەی داوە لەدوای گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆی جا ئەوکەسە لەسەر نورە لەلایەن پەروەردگارەکەی، وەھەرچی ئەو دڵانەن کەوا ناگەڕێنەوە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆلای پەروەردگار جا ئەوە دواتر اللە دڵەکەی لادەدات لەشوێنکەوتنی حەق تا ئەوکاتەی کەوا دەگەڕێتەوە بۆ لای اللە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەموودەیەی اللە ی گەورە:
    {{{{{{{{{وَ يَهْدِى إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ}}}}}}}}}
    {{{{{{{{{وە هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی}}}}}}}}}

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    ئیمامی ھیدایەت ناصر محمد یەمانی
    ــــــــــــــــ

  8. افتراضي

    -8-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 02 - 1430 ک
    29 - 01 - 2009 مـ
    10:51 ئێوارە
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5091
    ــــــــــــــــــ

    ئەی (علم الجهاد) پارێزگاربەو لە اللە ی پەروەردگاری بەندەکان بترسە..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

    ئەی (علم الجهاد) پارێزگاربەو لە اللە ی پەروەردگاری بەندەکان بترسەو شوێنی حەق بکەوە، وەبەڕاستی من بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوەو گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان لە دڵ و خودی بابەتەکەدا.

    وەھەرچی سەبارەت بە زانستەکەی اللە یه جا ئەو بەوە دەزانێت کەوا دواتر بەنددکانی دەیکەن پێش ئەوەی دروستیان بکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {و لَقَدْ عَلِمْنَا الْمُسْتَقْدِمِينَ مِنكُمْ وَلَقَدْ عَلِمْنَا الْمُسْتَأْخِرِينَ (24)} صدق الله العظيم [الحجر].
    واتە/ سوێند به اللە بێگومان ئێمه ئاگادارین له پێشینانی ئێوه‌ هه‌روه‌ها ئاگادارین له نه‌وه‌کانی داهاتوویش.

    جا لەپاش ئەوە اللە بەڵاو موسیبەتەکانیان بەسەردا دیاری دەکات لەسەر ئەوکەسەی کەوا دەیەوێت بەھۆی زوڵم و ستەمی خۆیان لەنەفسی خۆیان جا اللە ستەمی لێنەکردوون وەھیچ شتێکیش لەلایەن اللە وە نایەت تەنھا خێرو چاکە نەبێت، ھەرچی ئەو شەڕو خراپەیەشە کەوا ئینسان توشی دەبێت بە ئیزنی اللە ئەوە بەھۆی زوڵم و ستەمی خودی ئینسانەکەیە جا پەروەردگارەکەت زوڵم و ستەم لەھیچ یەکێک ناکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خوشای بەرزو بكندو گەورە: {مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ} صدق الله العظيم [النساء:79].
    واتە/ هه‌رچیت توشدەبێت له خێرو چاکه له اللە وەیە و هه‌رچی ناخۆشیه‌کیشت توشدەبێت ده‌ستی خۆتی تیایەو لەخۆتەوەیە.

    بەڵام ئەم بەڵاو موسیبەتانە اللە دیاریکردووە لەسەر زانستەکەی خۆی بەرزی و بڵندی بۆی لەبەرئەوەی بەوە دەزانیت کەوا دواتر بەندەکانی دەیکەن بەرلەوەی کەوا دروستیان بکات جا ئەو زانایە بە غەیب و نھێنی و شاراوەکان، بەڵام ئینسان دەتوانێت ئەوە بگۆڕئت کەوا اللە لەسەری دیاریکردووە لەخراپە بە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بە دوعاو پاڕانەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی جا اللە ش لێی لادەدات بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ} صدق الله العظيم [الحديد:22].
    واتە/ هیچ به‌ڵاو موسیبەتێک نە له‌زه‌وی و نە لەنەفسی خۆشتاندا نیە بۆتان پێش بێت ئیللا‌‌ لە کتێبێکدایە لە پێش ئه‌وه‌ی بەری بکەین و دووریبخەینەوە بەڕاستی ئه‌وەش بۆ اللە زۆر ئاسانه‌.

    وەھەر لەبەرئەوەش اللە ماوەی دوعاکردنی بەکراوەیی داناوە، وە بەڕاستی اللە س بەسەرھەمووشتێکدا بەتوانایە، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَقَالَ رَبُّكُـمْ ٱدْعُونِى أَسْتَجِبْ لَكُمْ} صدق الله العظيم [غافر:60].
    واتە/ وەپەروەردگارەکەتان فەرموویەتی داوام لێبکەن وەڵامتان دەدەمەوە.

    ھەرچی ئەوەیە ئەگەر وتت نەخێر ھەر دەبێت توشی بەڵاو موسیبەتە ببێت و ھیچ پەنایەک نی یە، کەواتە ئایا چ سودێک لە دوعاکردندا ھەیە ئەگەر ئێوە بیروباوەڕتان وابێت؟ بەڵام من دەزانم کەوا ئیبلیس لەوکەسانەیە کە توندترین سزا دەدرێت لەئاگری دۆزەخدا، ئەمەش اللە دیاری کردووە لەکتێب بەھۆی زوڵمکردنی خۆی لەنەفسی خۆی بە زوڵم و ستەمێکی گەورە، جا اللە ھیچ زوڵم و ستەمی لێنەکردووە بەڵکو خۆی زوڵم و ستەمی لەنەفسی خۆی کردووە، بەڵام ئەگەر وتت نەخێر بەڕاستی ئیبلیس اللە لێی خۆشنابێت ھەرچەندە بشگەڕێتەوەو ملکەچ بێت بەدڵسۆزی و تۆبە بکات جا منیش لەپاش ئەوە وەڵامت دەدەمەوەو دەڵێم: ئەی ئایا ئیبلیسیش عەبدێک نی یە لە عەبدەکانی اللە؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {‏‏قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ} صدق الله العظيم [الزمر:53-54].
    واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی.

    ئەوەش لەبەرئەوەی چونکە سزایە دیاریکراوەکە لەلایەن اللە وە لەسەری بەھۆی زوڵم و ستەمەکەی خودی عەبدەکەیە نەوەک لە پەروەردگار. وەئەگەر مردیش بەر لەوەی کەوا تۆبە بکات وبگەڕێتەوەو ملکەچ بێت بەدڵسۆزی بۆ لای اللە ئەوا ئەوەی کەوا اللە دیاری کردووە لەسەری دێتەجێ بەبێ زوڵم و ستەم، وەھەرچی ئەوەیە ئەگەر تۆبەی کردو گەڕایەوەو ملکەچ بوو بەدڵسۆزی بۆ لای اللە جا ئەوە دواتر اللە تۆڵەی خراپەو تاوانەکانی دەگۆڕێت بەلێبوردن بۆ چاکە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَاماً (68) يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَاناً (69) إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَّحِيماً (70) وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَالِحاً فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّهِ مَتَاباً (71)} صدق الله العظيم [الفرقان].
    واتە/ وە ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره پەرستراوێکی تر له‌گه‌ڵ اللە ناپه‌رستن و داوای لێ ناکەن لەگەڵ اللە وکه‌سیش ناکوژن که اللە کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به حه‌ق و ڕه‌وا، هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن و نزیکی ناکه‌ون جا ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات ئه‌وه توشی سزا و ئازارو ڕیسوایی ده‌بێت (68) له قیامه‌تیشدا ئازارو سزای بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت وبه زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌بێت ژیانی تێدا به‌رێته سه‌ر (69) مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات ئا ئه‌و جۆره که‌سانه اللە کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه‌ چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام اللە لێخۆشبوو میهره‌بانه (70) جا ئه‌وه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌دات و به‌ته‌مایه په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌ربگرێت ئه‌وه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای اللە به ته‌وبه‌یه‌کی ڕاست و دروسته‌وه (71).

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــ

    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    03 - 02 - 1430 ک
    30 - 01 - 2009 مـ
    12:13 بەیانی
    ـــــــــــــــــــــ

    پێشتر فەتوامان دا بەحەق دەربارەی نھێنی ھیدایەت..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

    ئەی ئەو گەلەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، بەڕاستی ویستەکە دابەشدەکرێت بۆ سەر دووبەش ئەوانیش بریتین لە:
    1- ویستی ھەڵبژاردەیی: کەوا بەدەستی عەبدەکەیە.
    2- ھەرچی ھاتنەجێی ویستە کرداریەکەیە جا ئەوە بەدەستی پەروەردگارە.

    ئێستاش ویستە ھەڵبژاردەییەکە باس دەکەین جا ئەوە بەدەستی بەندەکەیە بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی اللە ئامادەی دەکات بە عەقڵ و عەقڵیش بریتی یە لە حوججەو بەڵگەکەی اللە لەسەر بەندەکە، وەئەگەر عەقڵەکەی ڕۆیشت و نەما ئەوا اللە ش قەڵەمی لەسەر ھەڵدەگرێت وە اللە پێغەمبەرەکانی ڕەوانەکردووە بۆ لای خەڵکی تاڕێگای حەق و ڕێگای بەتاڵیان فێربکەن، جا لەپاش ئەوە اللە حوججەو بەڵگەی بەسەر بەندەکانیدا جێبەجێکردووە لەدوای ئەوەی کەوا بۆی ڕوونکردوونەتەوە کە لەچی خۆیان بپارێزن و چۆن پارێزگارو لە اللە ترس بن، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {رُسُلاً مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حجّة بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (165)} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه‌) که مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رن تا خه‌ڵکی هیچ حوججەو به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت لەدوای ئه‌وه‌ی اللە پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام اللە باڵاده‌ست و دانایه‌.

    وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {ذَلِكَ أَنْ لَمْ يَكُنْ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا غَافِلُونَ (131)} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ ئه‌و ناردنی پێغه‌مبه‌رانه بۆ ئه‌وه‌یه چونکه په‌روه‌ردگاری تۆ (نه‌یکردووه به‌عاده‌ت) که له‌ناوبه‌ری شارو شوێنه‌کان بێت به زوڵم و ستەم له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی غافڵ و بێ ئاگا بن و په‌یامی اللە یان پێ ڕانه‌گه‌یه‌نرابێت.

    بەومانایەی کەوا ئەو بەھیلاکیان نابات تەنھا ئەوکاتەی کەوا اللە پێغەمبەرەکانی خۆی بۆیان ڕەوانە دەکات جا ئەوان حه‌زیان به‌کوێری و گومڕابوون کرد لەسەر هیدایه‌ت، وەمانای ئەوەی دەفەرموێت غافڵ و بێئاگابوون بەومانایەی لەوەی کەوا اللە فەرمانی پێ بە بەندەکانی کردبوو لەزەوی بەڵکو چەندین پێغەمبەری بۆ ڕەوانەکردن بە مژدەدەرو ترسێنەرو ووریاکەرەوە تاکو حوججەو بەڵگەیان نەبێت لەسەر اللە جا بڵێن: {أَن تَقُولُواْ إِنَّمَا أُنزِلَ الْكِتَابُ عَلَى طَآئِفَتَيْنِ مِن قَبْلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ (156) أَوْ تَقُولُواْ لَوْ أَنَّا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَى مِنْهُمْ فَقَدْ جَاءكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِآيات اللّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُواْ يَصْدِفُونَ (157)}صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ نەوەک بڵێن به‌ڕاستی کتێبی ئاسمانی هه‌ر بۆ ئەو دوو ده‌سته‌ی پێش ئێمه دابه‌زێنراوه‌ له‌کاتێکدا بێگومان ئێمه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێبه‌کانیان بێ ئاگاین (156) یان نەوە‌ک بڵێن ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و کتێبه بۆ ئێمه داببه‌زێنرایه ئه‌وه ئێمه له‌وان چاکتر په‌یڕه‌ویمان ده‌کرد جا بێگومان خۆ ئه‌وه‌ته ئێوه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکراو (قورئانی ڕه‌وانتان) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویدا جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که بڕوای به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی اللە نه‌هێناوه و به‌فێڵ و پیلان ڕووی خه‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گێڕێت له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تۆڵه له‌وانه ده‌سێنین که ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیش وه‌رده‌گێڕن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه و به‌سزای توندو پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان ده‌که‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیان وه‌رده‌چه‌رخاند له ئایینی اللە (157).

    وەدەڵێین بەڵێ ئەگەر بێتو ھیدایەت بەتواناکەی اللە وە بێت ئەوا بەدڵنیایی یەوە بەڵێ بەڕاستی اللە بەتوانایە لەسەر ئەوەی کەوا ھیدایەتی ھەموو خەڵکی بدات جا بیانکات بەیەک ئومەت بەڵام ئەو ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بەملکەجی و دڵسۆزی بۆ لای لەبەندەکانی وازیش لەوانە دەھێنێت کەوا ھیدایەتیان ناوێت تا لە گومڕایی خۆیاندا ڕۆبچن و كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن، جا سەیری ئەوانە بکە ئەی (علم الجهاد) کەوا دەڵێن بەڕاستی ھیدایەت بۆ اللە یە خۆ ئەگەر بیویستبا ھیدایەتی دەداین! جا سەیری وەڵامی اللە ش بکەن ئەوان و لەسەر تۆش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ لَوْ شَاء اللّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلاَ آبَاؤُنَا وَلاَ حَرَّمْنَا مِن شَيْءٍ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم حَتَّى ذَاقُواْ بَأْسَنَا قُلْ هَلْ عِندَكُم مِّنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِن تَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ أَنتُمْ إَلاَّ تَخْرُصُونَ (148) قُلْ فَلِلّهِ الحجّة الْبَالِغَةُ فَلَوْ شَاء لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ (149) قُلْ هَلُمَّ شُهَدَاءكُمُ الَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ اللّهَ حَرَّمَ هَـذَا فَإِن شَهِدُواْ فَلاَ تَشْهَدْ مَعَهُمْ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاء الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا وَالَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ وَهُم بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ (150)} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا باوو باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز اللە ی گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی بەڵکو بەگوێرەی ھەڵبژاردنەکەی خۆی دڵی وەردەچەرخێنێت) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت پێیان بڵێ ئایا هیچ زانیاری و زانستێکتان له‌لایه‌ تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن (148) بڵێ جا که‌وابوو هه‌ر بۆ اللە یە حوججەو به‌ڵگه گرنگ و تێرو ته‌واوه‌کان جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وا هه‌مووتانی به‌ته‌واوی هیدایه‌ت ده‌داو به ناچاریی هه‌مووان بڕوادار ده‌بوون (149) پێیان بڵێ ئاده‌ی ئه‌و شایه‌تانه‌تان بهێنن که شایه‌تی ده‌ده‌ن به‌ڕاستی اللە ئه‌م شتانه‌ی حه‌رام کردووه‌ خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان شایه‌تی بده‌ن ئه‌وه تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا مه‌به و شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه مه‌که‌وه که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌کردووه و شوێن ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ش مه‌که‌وه که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ناهێنن و ئه‌وانه‌ش که هاوتا بۆ په‌روه‌ردگاریان داده‌نێن (150).

    وە اللە ش ڕوونیکردۆتەوە بەوەی ئەگەر بیەوێت بەقودرەت و توانایەکەی ئەوا ھیدایەتی ھەموو ئومەت دەدات ئەوەش لەبەرئەوەی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، بەڵام ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بە ملکەچ بوون ودڵسۆزی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54)}صدق الله العظيم.
    واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

    وەھەرچی ئەوانەن کەوا نەگەڕاونەتەوە لای اللە بەملکەچ بوون و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا ھیدایەتیان بدات ئەوا دواتر دەڵێن: {أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57)} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم .

    وە بەڵگەو حوججەی اللە ش لەسەری لەبەرامبەر ئەوەی ھیدایەتی نەداوە بۆ حەق بریتی یە لە نەگەڕانەوەو ملکەچ نەبوون بە دڵسۆزی بۆلای پەروەردگارەکەی: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54)} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

    جا چۆن لەمنت دەوێت کەوا لابدەم لە محکەمی ڕوون و ئاشکرا جا شوێنی ھەواو ئارەزوەکەت بکەوم؟ پەنا دەگرم بە اللە بەوەی کەوا لە نەزانان بم.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    ئیمامی ئیمانداران بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــــ

  9. افتراضي

    - 9 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    03 - 02 - 1430 ک
    30 - 01 - 2009 مـ
    12:49 بەیانی
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5092
    ــــــــــــــــــــــ

    جا بڕۆ به‌سه‌رشۆڕی و ڕیسوایی و ده‌رکراویەوە..

    اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا} [الفرقان:33].
    واتە/ وە ئەوانە هیچت بۆ ناھێنن له به‌رامبه‌ریه‌وه لەکاتێکدا ئێمه ھەر حەق و ڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنا بێت و به‌جوانی هه‌موو شتێکت بۆ ڕوون نه‌که‌ینه‌وه‌ بە باشترین تەفسیرەوە.

    {وَقُلْ جَاء الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا} [الإسراء:81].
    واتە/ وە بڵێ تازه حه‌ق و ڕاستی هاتووه‌و به‌رپا بووه‌و به‌تاڵ و ناحه‌قی پووچ و ته‌فرو توونا بووه‌ به‌ڕاستی ناحه‌ق و به‌تاڵ هه‌رتیاچووه‌و جێگیر نه‌بووه‌و به‌زیووه‌.

    {بَلْ نَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَى الْبَاطِلِ فَيَدْمَغُهُ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ} [الأنبياء:18].
    واتە/ بەڵکو حه‌ق ده‌ماڵین به‌سه‌ر به‌تاڵ و ناحه‌قیداو جا داغانی ده‌که‌ین لەکاتێکدا تیاچووه‌و به‌زیووه‌.

    {وَقِيلَ بُعْداً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ} [هود:44].
    واتە/ وە وترا ده‌ك دووری له به‌زه‌یی اللە و تیاچوون بۆ گەلی سته‌مکاران.

    صـــدق الله العظيم

    وە بەراستیش بە محکەمی کتێبەکەی اللە بەڵگەم بەسەردا ھێنانەوە وەئێوەشم بەزاند بەحەق بۆئەوەی کەوا ئومێدی حەق دەکات یاخود گوێ ڕادێرێت له‌کاتێکدا ئاماده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رداریی و کردنی هه‌موو کارێکی دروست و شاھێدیشە لەسەری، وە ئەوەش دەزانم کەوا ئێوە لە یەھودن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە کەوا ھاتوون تا بەربەست دابنێن و ڕێگابگرن لەحەق جا زمانەکانتانم لاڵ و بێدەنگ کرد بەحەق ئەی علم الجهاد (طريد) وەئەی بەسیم؛ ئەولیاو یاوەری شەیتانی نەفرەتلێکراو لەوانەی کەوا اللە دەربارەیان لەمحکەمی کتێبەکەی فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ} صدق الله العظيم [البقرة:204].
    واتە/ وەهه‌ندێ که‌س هه‌ن قسه‌و گوفتارو ده‌م پاراوییان له باره‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌وه سه‌رسامت ده‌کات اللە ش به شایه‌ت ده‌گرێت لەوەی کەوا لەدڵیدایە و ده‌ڵێت دڵ و زمانم یه‌کسانن له کاتێکدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین که‌سه له هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌کدا.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە و قورئانی گەورە ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــــ

  10. افتراضي

    - 10 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    03 - 02 - 1430 ک
    30 - 01 - 2009 مـ
    09:12 ئێوارە
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5093
    ــــــــــــــــــــ

    اللە م بەسە لەسەر ھەموو دوژمنکارێکی گوناھکار اللە ش وەلی و پاڵپشت و یاوەری باوەڕدارانە..

    بسم الله الرحمن الرحيم، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أمّ الكتاب وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آَمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واته‌/ ئه‌و اللە یە زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێوویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی ئایه‌ته‌كانی موته‌شابیهن و به ئاسانی نازانرێن جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان هه‌یه‌ له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که موته‌شابیهن ‌(واته‌ واز له‌‌ئایه‌ته‌ محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان ده‌هێنن كه‌پێویستیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه‌و روون وئاشكران به‌دوای جۆری دووه‌می ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ون كه‌ موته‌شابیهن وبه‌ئاسانی مانایان نازانرێن) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی تەئویل و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر اللە خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون (اللە فێریان ده‌كات) و ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

    وەئەی محمد حسام، کێ بوو کەوا بەحەق گفتوگۆی بە بەڵگەی کردووە لەگەڵ ئەوی تر؟ وە ئایا ئەوان نەبوون کەوا فەتوایان دا بەوەی قورئان کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت، جا لەپاش ئەوەئێمەش وەڵاممان دانەوە بەحەق بەوەی کەوا اللە نەیفەرمووە ھەموو قورئان وەبەوەی کەوا اللە قورئانی ڕوون کردۆتەوە بەوەی بەشێک لەئایەتەکانی محکەمی ڕوون و ئاشکران کەوا ئەم ئایەتانە بریتین لەدایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە وە ئایەتەکانی تریش پێکچوون (موتەشابیھن) کەوا ئەم جۆرە ئایەتانە کەس بەتەئویل ولێکدانەوەکەیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت؟ بەڵام ئەوان وتیان بەڕاستی ھەموو قورئان کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت، ئەوەش مەکرو پیلانێکی ئەوانە تا بەوھۆیەوە ئێوە دووربخەنەوە لەقورئان، وە دەشترسم لەئێوە کەسانێکتان تێدابێت گوئیان بۆ بگرن. بەھەرحاڵ جا با خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان حوکم ودادەوەریەکە بدەن لەنێوانمان؛ بەوەی کێ بەدەسەڵاتی زانست بەئایەتە ڕوون و ئاشکراکان لە دڵی بابەتەکەدا گفتوگۆی بە بەڵگەی کردووە جا لەپاش ئەوە دەیانبینن بەوەی کەوا پشتھەڵدەکەن لێیان بەناحەق؟ وە اللە ش شاھێدە بەوەی کەوا من تەحەددای سەرجەم زانایانی موسڵمانان و یەھودو نەصارا دەکەم بە محکەمی قورئانی گەورە.

    ھەرچی سەبارەت بە قەدەغەکردن و باند کردنی ئەندانێتیەکەشیانە جا ئێمە ئەوەمان نەکرد تەنھا لەدوای شکستپێھێنان و دۆڕاندنیان نەبێت وە لەدوای ڕاگەیاندنی دابڕان نەبێت لەلایەن خودی خۆیانەوە لەسەر زمانی طريد جا لەپاش ئەوە ئینجا ئەندامێتیەکەیانم قەدەغەو باند کرد لەو ساتەی کەوا بڕیاری دابڕانەکەیان دا لەدوای شکستھێنان و دۆڕانیان بە بەڵگەو حوججەی تەواو بەسەریاندا، وە ھا ئەوە من ئازادم کردنەوە تا بۆتان ڕوونبێتەوە بەوەی کەوا ئەوان حەقیان ناوێت، بەاسم من حەقم بۆ ئەوان ھێنا وە زمانیانم لاڵ کرد پێی جا پێشی سەرسام نەبوون وە دەیانەوێت کەوا من شوێنی ھەواو ئارەزووەکەی ئەوان بکەوم، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَنْ تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (120)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ هه‌رگیز یەھود و نەصارا له تۆ ڕازی نابن هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت بڵێ به‌ڕاستی هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر ھیدایەتی خدایەو لای ئه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه‌ ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن اللە وە هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌ک و بەسەرخەرێکت ده‌ست ناكه‌وێت.

    وەئەی محمد حسام، بزانە بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ خودی علم الجھادی دواتریش ئەندامێتیەکەت دەکەمەوە تا سەیربکەین بەوەی کەوا کێ حەقی دەوێت و کێش بەتاڵی دەوێت، جامن بۆیە تۆم قەدەغەو باند کرد لەبەرئەوەی تۆ دابڕانی خۆت ڕاگەیاند لەدوای ئەوەی کەوا بەحەق گفتوگۆم لەگەڵ کردی بە بەڵگەوە وە تۆش ئەملاو ئەولات دەکرد وەھا ئەوە من ئەندامێتیەکەی تۆم کردەوە ھی تۆو نەسیم دادوەرەکەش لەنێوانمان بریتی یە لە محکەمی قورئانی گەورە، کێش ھەیە کەوا حوکمی لە اللە باشتر بێت بۆ ئەوگەلەی کەوا لە اللە دەترسێت و پارێزگارە؟ وەھەرگیزیش ھیچ مەکرو پیلانێک ناگێرن تەنھا بەسەرخۆتاندا دەشکێتەوە، اللە شم بەسە لەسەر ھەموو خۆبەزل و بەگەورەزانێکی پشتھەڵکەر لەبەرامبەر زیکری کتێب و بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی مەھدی چاەڕوانکراو حوکم و دادوەریش ھەر بۆ اللە یە کەوا خێراترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات.

    وە ھا ئەوە دوو ئەستێرەکەن لەوانەی کەوا لەتەنیشتی مانگەکەوە بوون کە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە جا خەریکە دووربکەونەوە ئەگەر مەبەستتان لە دابڕانە؛ جا وا دابڕاون لەمانگەکە، وەبەڕاستیش اللە حەقەکەی بۆ ڕوونکردنەوە لە ڕوئیاکەی محمد عبد اللە بەوەی کەوا ئێوە ئەو دووئەستێرەن کە بە مانگەکە گەیشتن مانگەکەش بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانكڕاو جا ئایا ڵەدوای حەق چیتر ھەیە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت، ئەی ئایا مانگەکە مەھدی چاوەڕوانکراو نیە؟ وە دوو ئەستێرەکەش ڕوون بوویەوە بۆم بەوەی کەوا ئەوان بریتین لە محمد عبد اللە وصاحب المهديّ، وە دەشبینم کەوا ئەو دوانە لەئالی بەیتن، ئەگەرچی خۆشیان نەزانن بەوەی کەوا ئەوان لە ئالی بەیتن جا ئایا بڕیاری دوورکەوتنەوەتان داوە لەو مانگەی کەوا دایکی محمد عبد اللە لەڕوئیایەکدا بینیویەتی؟ جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت؟ بەڵام من وەکو خۆی نازانم مەبەست لە دابڕانەکانتان چیە ئومێد دەکەم ڕوونی بکەنەوە.

    ھەرچی تۆی ئەی محمد حسام جا بزانە بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ خودی (علم الجھاد) ی وە خودی (طريد) ی، وە مادام ھێشتا حیوارو گفتوگۆ کردنت دەوێت جا ئەوەئێمە بۆت لەبۆرسەداین وە حەکەم و دادوەرەکەش لەنێوانمان بریتی یە لە حوکمەکانی خوشا لە محکەمی قورئانی گەورە، جا فەرموو بۆ مێزی گفتوگۆ تا بۆ ئەوانە ڕوون بێتەوە کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن،وەبشزانە بەوەی کەوا دواتر ئێوە ھەوڵدەدەن ئەو بەسەرخەرانەی کەوا دەتانەوێت توشی فیتنەیان دەکەن جا وەسوەسە بۆ یەکیکیان دەکەن تا وابزانێت ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە وەئێوەش دواتر ئاڵاکەی تەسلیم دەکەن وە لەسەر ئەوە ش زانستەکەتان پێدەگات لە سەرچاوەکەتان!

    وەسوێندیش دەخۆم بە اللە بەوەیکەوا ڤەڕاستی ئێوە بە زانستەکەتان پێدەگات ئەی طريد لەلایەن ئیبلیسی شەیتانی نەفرەت لێکراوەوە ئەوەی کەوا پێچەوانەو دژو مخالفە بە سەرجەم حوکمەکانی اللە لەمحکەمی قورئانی گەورە، بەڵام من حەقەکەم ڕوون کردەوە بەوەی کەوا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بریتی یە لەوکەسەی اللە زانستی کتێبەکەی پێداوە جا ھیچ زانایەک نی یە بێت گفتوگۆی لەگەڵ بکات ئەوا ھەر ئەو دەیبەزێنێت، وەھەرچی مەھدیەکانن جا ئەوانە ھەندێک لەوەیان لایە کە لەزانستی کتێب دەیخوێننەوە وەھێشتاکەش ھەر دەگەڕێن بەدوای حەقیقەت و ڕاستیدا ھەتا ئەوکاتەی کەوا ئیمام مەھدی حەقیان بۆ ڕووندەبێتەوە جا ئەوکاتە بەڕاستی دادەنێن و خەڵکیش بانگەواز دەکەن بۆ لای شوێنکەوتنی حەقەکە تەنھا ئەگەر یەکێکتان بتوانێت بمبەزێنێت بە محکەمی قورئان جا ئەوکاتە اللە دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا بەڕاستی من لەیەکەم شوێنکەوتەکانم بۆی، وە ھەرگیزیش بەگوناھ خۆم بەزل و گەورە ناگرم، بەڵام من سوێند دەخۆم بە اللە بەسوێند خواردنێکی پێشوەختە بەوەی کەوا ھەرگیز بۆ ھەمیشە نەئێوە نە سەرجەم زانایانی موسڵمانان و یەھودو نەصاراش ناتوانن ئەوە بکەن، ھیچیشم نیە جگە لەیەک مەرج نەبێت ئەویش بریتی یە لەوەی ئیمانتان بەقورئانی گەورەو حوکم کردن بۆ لای ئەو ئایەتانەی کەوا دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن ھەبێت وە لە اللە ش دەپاڕێمەوە بەحەقی ئەوەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نی یە تەنھا ئەو نەبێت وە بەحەقی ڕەحمەتەکەی کەوالەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی وە بەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی کە ئەگەر من ئیمام مەھدی حەق نەبم لەلایەن پەروەەدگارەکەتانەوە جا با مەھدیە چاوەڕوانكڕاوە حەقەکەی ئێوە زاڵ بکات بەسەر ناصر محمد یەمانی بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکرا تاکو زمانم لاڵ بکات بەحەق ھەتاکو تەسلیمی حەق دەبم بەتەواوی، وە ئەگەر ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ئەوا دەسەڵاتی زانستی بەحەقی پێبدات جا پێی زاڵ بێت بەسەر سەرجەم زانایانی موسڵمانان و یەھودو نەصارا حوکم و دادوەریش ھەربۆ اللە یە ھەرئەویش چاکترینی دادوەرو فەرمانڕەوایانە.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــــ

صفحة 1 من 4 123 ... الأخيرةالأخيرة
المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 14
    آخر مشاركة: 08-03-2020, 09:42 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 20-02-2020, 07:41 AM
  3. (وەڵامەکانی ئیمام لەسەر ئەندام ئیدریسی)
    بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
    مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 19-02-2020, 07:41 AM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 15-11-2019, 07:28 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 08-11-2019, 06:28 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •