ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - رجب - 1441 ک
20 - 03 - 2020 مـ
06:45 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=324854
________

لە اللە بترسن بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم سوپای ئەلیکترۆنی جیھانی..

بسم الله لا قوة الا بالله..
لە اللە بترسن بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوە خۆشەویستەکانم، جا سست و بێ تاقەت مەبن لەدەعوەو بانگەوازکردن و گەیاندن بۆ ڕزگارکردنی بەشەر لە ڤایرۆسی کۆڕۆنای لێدەرو تێکشێنەری ئێکس ئێکس لارج، وە هیچ ئایەت و نیشانەیەکیشمان نیشان نه‌داون که له‌وی تر گه‌وره‌تر نه‌بووبێت، جا ھەوڵەکانتان چڕ بکەنەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەی کەوا بەناونیشانی(ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسزا نزمەکانە بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە)، جا من ملی خۆم ڕزگارکرد بە دابەزاندنی بەیان و ڕوونکردنەوەکەو شاھێدەکانی گەیاندنیش بۆ ھەموو خەڵکی جیھان ئەو ئەرکە دەگرنە ئەستۆ بەشێوەیەکی چڕوپڕ و فراوانیەکی گەورەو توندەوە لە ئینتەرنێت (بە کۆپی و پەیست ) و یوتیوب لەئینتەرنێتی جیھانی، وە سورو پێداگیربن لەسەر کۆپیکردنی بەروارەکەی لەو ڕۆژەی کەوا دابەزیوە بە پێنوسەکەی ئیمام مەھدی (ناصر محمد) لەڕۆژی دەرچوونی بەیان و ڕوونکردنەوەکە وە بەھەمان شێوە لە یوتیوب ھەرچەندەی بتوانن، وەھێشتاکەش سەربازە بچوکەکانی اللە لەھەموو لایەکەوە زۆر بە بەھێزی و سەختی ھێرش دەکاتە سەر پشتھەڵکەرەکان لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەکافرو موسڵمانەوە وەکو یەک، جا ئەوانە ھەردوو لایان پشتھەڵکەرن لە شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێبکات، جا با کەسە بەناوبانگ و گەورەکان لەناو موسڵمانان وانەزانن ئەوان لە پەناو ئاسایش و ڕزگاربووندان لەسزاکە لەکاتێکیشدا خۆیان دەزانن ستەمکارن وەھێشتاکەش فەتوادەدەین بەوەی کەوا ئەوە بوونەوەرێکی زیندووی پێکچووە کەوا بەزانستەکەی نازانن دواتریش زانایان بەپیلانەکەی دەزانن ئەوەی کەوا چاوو بیناییەکانی پێ سەرسام دەکات لەبەرئەوەی ئەوە بەفەرمانی اللە ی تاک و قەھاری چاکترین پیلانگێڕ ڕاسپێردراوە ئەوەش تاکو بزانن بەوەی کەوا ئەوە بەڕاستی سزایەکە لەلایەن پەروەردگارەوە نەوەک تووشی خەڵکی ببێت بە ھەڕەمەکی! جا ئەم سزایەتان دەبێتە ھۆی چەندین شێوەو سزای جۆراوجۆری تر؛ لەوانە ئێش و ئازارو مردن بۆ ئەوەی کەوا بڕیاری لەسەر دەدرێت وە ترس و تۆقینێکی گەورەو لێدانێکی ئابوری جیھانی گەورەو بەتایبەتیش لەدەوڵەتە گەورەکان، وە ئەوەشی کەوا دێت گەورەترە بۆ خاوەن پلەو پایە بەدرۆخەرەوە یەکەمەکان دواتریش ئەوە دەزانن، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين، ئەی اللە ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێدبە.

وە ڕێگاش دەدەین بە دابەزاندنی ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە لە بەشی کۆکراوەی بەیان و ڕوونکردنەوەکان بۆ ھاندان لەسەر چڕکردنەوەی بڵاوکردنەوەی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی یەکەم دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای خنکێنەر بەڵکو لە اللە بترسن و پارێزگاربن و بزانن بەوەی کەوا ئەوە سزایەکە لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە تا بگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگارەکەیان، جا ڕاکەن بۆلای اللە بەڕاستی من بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام بە تۆبەو گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆ اللە و دوعاو پڕانەوەی بەکوڵ لێی، جا خۆتان لەسزایەکەی بپاێزن بەشوێنکەوتنی کتێبەکەی قورئانی گەورە جا ھەڵاتن لە سزای اللە ئەوە نیە کەوا مزگەوتەکانی اللە دابخەن بەڕووی نوێژ خوێنەکانداو ئەوانەی کەوا ڕایانکردووە لە اللە وە بۆلای اللە! ئایا تێناگەن و عەقڵتان بەکارناھێنن؟ کەواتە ھەرگیز ھیچتان بۆ زیاد بابێت تەنھا سزاا نەبێت، جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان.

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________.