بـــيانــات هـــامّـة وعــــاجــلة

العربية  فارسى  اردو  English  Français  Español  Türk  Deutsh  Italiano  русский  Melayu  Kurdî  Kiswahili

تحذيرٌ إلى كافة المؤمنين بالله ثم ألبسوا إيمانهم بظلمِ الشرك بالله؛ إنّ الشرك لظلمٌ عظيمٌ

Warning to the entire believers in Allah then they cover their belief with wrongdoing of association with Allah; indeed polytheism is a grievous injustice

The Awaited Mahdi is calling to the global peace among the human populations

The fact of Planet-X, the planet of chastisement from the decisive Book as a reminder to the possessors of understanding-minds

A brief word about The Insolent (Antichrist) the Liar Messiah

Donald Trump is an enemy to the original American people, and an enemy to all Muslim and Christian people and their Governments, and an enemy to human populations altogether except the human satans the extremest ones in satan’s party

عــــاجل: تحذيرٌ ونذيرٌ لكافة البشر

تذكيـرٌ من محكم الذّكر لصُنّاع القرار من المسلمين

الإمام المهديّ يعلن غرّة الصيام الشرعيّة لعامكم هذا 1439 بناء على ثبوت هلال رمضان شرعاً

الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني يحذّر الذين يخالفون أمر الله ورسوله من غضب الله ومقته وعذابه

سوف تدرك الشمس القمر أكبر وأكبر في هلال رمضان لعامكم هذا 1439 تصديق شرطٍ من أشراط الساعة الكُبر وآية التصديق للمهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني

إعلان مفاجأةٌ كبرى إلى كافة البشر لمن شاء منهم أن يتقدّم أو يتأخّر، والأمر لله الواحد القهار

النتائج 1 إلى 6 من 6

الموضوع: وەڵامی ڕاشکاوی بە بەڵگە بەدەسەڵاتی زانست لەسەر (الباحث عن البيِّنة) کەوا بریتی یە لە خودی (الباحث عن الباطل) ..

  1. الترتيب #1 الرقم والرابط: 323346 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    464

    افتراضي وەڵامی ڕاشکاوی بە بەڵگە بەدەسەڵاتی زانست لەسەر (الباحث عن البيِّنة) کەوا بریتی یە لە خودی (الباحث عن الباطل) ..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    26 - رجب - 1435 ک
    25 - 05 - 2014 مـ
    04:45 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [لمتابعة رابط المشاركـة الأصلية للبيـان ]
    http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=144551
    ــــــــــــــــــــ

    وەڵامی ڕاشکاوی بە بەڵگە بەدەسەڵاتی زانست لەسەر (الباحث عن البيِّنة) کەوا بریتی یە لە خودی (الباحث عن الباطل) ..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله لا نفرّق بين أحدٍ من رسله ونحن له مسلمون، أمّا بعد..

    ئەی(الباحث عن البيِّنة-ئەو کەسەی کە وایدادەنێی بەدوای ڕوون و ئاشکراییدا دەگەڕێی)، بەڕاستی پەروەردگارەکەت زانایە پێت، بەڵکو تۆ ھاتووی تا ڕێگا بگری و بەربەست دابنێی لە شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست وە قسەکان دەستکاری دەکەی و دەیانشێوێنی و لەجێگایەکیان دادەنێی کەوا شوێنی مەبەستەکەی نیە ئەی ئەوکەسەی کەوا لەمەکرو پیلانەکەی خودا دڵنیاو ئەمین بووی خوداش باشترین پیلان دانەرانە بەحەق بەبێ ستەمکردن حوکم و بڕیارەکەش ھەر بۆ خودایە بەڕاستێ ئەو چاکترینی جیاکەرەوەکانە.

    وەسەرەتاش دێینە سەر بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ(222) نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ} صدق الله العظيم [البقرة:222-223].
    واتە/ پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی -حەیزی-ئافره‌ت) بڵێ ئه‌وه ئازارو زه‌ره‌ره‌ که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه‌ جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان به‌و شێوه‌یه‌و لەوشوێنەی که خوا فه‌رمانی داوه‌ (کە تەنھا جێگای منداڵدانە) به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (222) ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆو بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وە..

    ئەمە لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانە کەوا تێیدا پەروەردگاری ھەموو جیھان قسە دەکات دەربارەی منداڵدان (ڕەحم) ی ئافرەت بەوەی کەوا کردوویەتی بە کێڵگە بۆ خستنەوەی نەوەی بەشەر تا دروستکراو لەدوای دروستکراوی تێدا بڕوێنن، وە خوداش فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا نزیکی منداڵدان نەکەونەوە لەکاتێکدا ئازاری خوێنی (حەیزی) ھەبێت لەبەرئەوەی جوتبوون لەگەڵ منداڵدانی ئافرەتی حەیز دەبێتە ھۆی ئازار لە ئافرەتدا بە پەیدابوونی نەخۆشیە ھەویەکان (ئیلتیھاب)، لەپاشان ئەو ھەوکردنانە دەگوازرێنەوە بۆ پیاوەکەش بەھەمان شێوە، ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى
    فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ} صدق الله العظيم.
    واتە/ پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی -حەیزی-ئافره‌ت) بڵێ ئه‌وه ئازارو زه‌ره‌ره‌ که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه‌ جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان به‌و شێوه‌یه‌و لەوشوێنەی که خوا فه‌رمانی داوه‌ (کە تەنھا جێگای منداڵدانە).

    جا سەیری ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە بکە: {وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ} صدق الله العظيم.
    واتە/ که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه‌ جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان به‌و شێوه‌یه‌و لەوشوێنەی که خوا فه‌رمانی داوه‌ (کە تەنھا جێگای منداڵدانە).

    بەومانایەی کەوا ڕەوانیە بۆ پیاو بەوەی کەوا بچێتە لای ھاوسەرەکەی تەنھا لەشوێنی کێڵگەی منداڵ خستنەوە (الحرث) نەبێت! ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمْ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ(222) نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ} صدق الله العظيم.
    واتە/ جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان به‌و شێوه‌یه‌و لەوشوێنەی که خوا فه‌رمانی داوه‌ (کە تەنھا جێگای منداڵدانە) به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (222) ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆو بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وە..

    وەبەیان و ڕوونکردنەوەی حەقیش بۆ ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆو بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وە..

    ئەوە بەومانایەی کەوا ئافرەتەکانتان کێڵگەن بۆ نەوەخستنەوەتان ھەروەکو چۆن زەوی کێڵگەیە بۆ بەروبوومەکان، وە کێڵگەی خستنەوەی نەوەی بەشەریش خودا لە منداڵدان (ڕەحم) ی ئافرەتدا دایناوە.

    وەھەرچی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورەیە کەوا دەفەرموێت: { فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ } صدق الله العظيم.
    واتە/ جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆو بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وە..

    جا بچنە لای کێڵگەکانتان بەھەرچۆنێک و ھەرشێوەیەکی بتانەوێت لەمەشدا ئامۆژگاریەک لەلایەن خوداوە ھەیە بە ڕاستەوخۆ نەچوون بۆ لای منداڵدان (ڕەحمی) ی ئافرەتەکە تەنھا لەدوای یاریکردن و مداعبە نەبێت بۆ ئامادەبوونی شەھوەت و حەزی جنسیەکە نەبێت، ئەوەش تاکو گەشەی تۆوەکانی بەشەریەت لە منداڵداندا بێتەجێ جا بۆ ئەوەی ئەمە بێتەجێ ھەر دەبێت کەوا لەدوای ئەوەی کەوا منداڵدانەکە پاک بێتەوە لە خوێنی حەیز ئینجا بچێتە لای، وە بەھەمان شێوە ڕاستەوخۆ نەچوونە لای تەنھا لەدوای یاریکردن و پێش جوت بوون و مداعبە نەبێت بۆ ڕوودانی شەھوەتی جنسی تا گەشەی تۆوی بەشەری لە کێلگەکەیدا بێتەجێ، بەھەرحاڵ بەڕاستی منداڵدان (ڕەحم) بریتی یە لە کێڵگە بۆ خستنەوەی نەوەی بەشەر، ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ}.
    واتە/ ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن.

    بەومانایەی کەوا کێڵگەیە بۆ نەوەکانتان، وە دووبارەشی دەکەمەوەو دەڵێم خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ}.
    واتە/ ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن.

    بەو مانایەی کەوا کێڵگەیە بۆ نەوەکانتان. ھەر لەبەرئەوەش محمد پێغەمبەری خودا -صلَّى الله عليه وآله وسلّم- لە ڕوئیایەکی حەقدا پێی فەرمووم: [ كان مني حرثك وعليٌّ بذرك].

    جا مەبەستی لە نەوەی ئەو ئالی بەیتەیە کەوا ئیمام مەھدی لێوە ھاتووە بەوەی کەوا کێڵگەکە لە محمد پێغەمبەری خوداوەیە -صلَّى الله عليه وآله وسلّم- کەوا بریتی یە لە کچەکەی فاتیمە عليها الصلاة والسلام، پاشان فەرمووی [وعليّ بذرك] مەبەستیشی نەوەی ئیمام عەلی کوڕی ابو طالبه عليه الصلاة والسلام.

    بەڵام ئەو دوژمنە سەرسەختەی خودا لە نەوەکانی یەھود ھاتووە تا قسەکەی خودا بشێوێنێت و لە جێگایەکی دابنێت کەوا شوێنەکەی خۆی نیە وە بە لارو لەوێری بگریت تێکی بدات!

    وە لەپاش ئەوە دێینە سەر خاڵی دووەم کەوا تێیدا دەڵێی:

    برا ناصر یەمانی دەڵێت بەوەی کەوا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە ڕوئیایەکدا فەرموویەتی: (( خودا زانستی کتێبەکەی خۆیت پێ دەدات ))، وە بەگوێرەی ئەوەی کەوا زانیومانە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی برا ناصر یەمانی ئەوەیە کەوا خودا بەڕاستی زانستی کتێبەکەی پێداوە وە بەوەی مەبەستەکە بریتی یە لەئەو لەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: ((قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ)).
    واتە/ بڵێ هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان منیش و ئێوه‌شدا هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش کەوا زانستی کتێبەکەی خودای لەلایە.

    وە بەڕاستی جبریلی ئەمین عليه السلام کەوا ئەوکەسەیە کە زانستی کتێبەکەی لەلا بوو (عنده علم من الكتاب) بریتی بوو لەوکەسەی کەوا عەرشی پادشا ئافرەتەکەی سەبەئی ھێنا بەر لەوەی کەوا پێغەمبەر سولەیمان چاوی بتروکێنێت عليه الصلاة والسلام ((قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ )).
    واتە/ یه‌کێک له وانەی که زانست و زانیاری (نهێنیه‌کانی) کتێبی لەلابوو وتی من (عەرشی پادشا ئافرەتەکەی سەبەئت) بۆ ده‌هێنم به چاو تروکاندنێک.
    جا لەپاش ئەوە بەقسە شێواندن و دانانی لەشوێنێک کەوا جێگاکەی خۆی نیە دەڵێی:

    "مادام تۆ زانستی کتێبەکەی خودات لەلایەی ئەی ناصر محمد جا کەواتە لەبەرچی موعجیزەکان دروستناکەی؟"
    جا لەپاش ئەوە ئێمەش دەڵێین: بەڵکو ئایەت و نیشانەی موعجیزەکان لەلای خودایە؛ کارو فەرمانەکان لەسەرەتاو کۆتاییدا ھەر بۆ ئەوە. وە لەپاشانیش وەڵامی ئەو نکۆڵیکارو لاسارو کەللەڕەقە لەبەرامبەر حەقدا دەدەینەوەو دەڵێین: ئەوکەسەی کەوا زانستی کتێبەکەی خودای لەلابوو عەرشەکەی ئامادە نەکرد لەبەرئەوەی بە زانستی شتێکی زانیوە لەوەی کەوا لە کتێبەکەی خوادا ھەیە؛ بەڵکو ڕۆیشت و خۆی ئامادەی کرد لە چاوتروکانێک نزیکتر کەوا بریتی یە لە ڕوحی خودا فریشتە جبریل عليه الصلاة والسلام، وە بریتی یە لەوکەسەی کەوا باپیرەم محمد پێغەمبەری خودای -صلَّى الله عليه وآله وسلّم- ی ئامادەکرد لە خاکی زەویەوە بۆ لای سیدرەتولمونتەھا لەشەوی ئیسراو میعراجدا ھەرچەندە کەوا ماوەکەی نێوان زەوی و سیدرەتولمونتەھاش کە بریتی یە لەعەرشی گەورەی پەروەرردگار ملیۆنان ساڵی تیشکی یە ھەروەکو پێشتر بەیان و ڕوونکردنەوەمان بۆی کردووە، وە بەھەمان شێوە جبریلیش عليه الصلاة والسلام بریتی بوو لەوکەسەی کەوا عەرشی پادشا ئافرەتەکەی سەبەئی ئامادەکرد وە ھۆکاری ئامادەکردنەکەشی ئەوەنەبوو لەبەرئەوەی زانستی کتێبەکەی خودای کەلایە؛ بەڵکو ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ھێزو خێراییەی خودی ئەو. جا سەیری قسەی ئەو عیفریتە بکەن لە جنەکان؛ کەوا وتی: {أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (39)} صدق الله العظيم [النمل:39].
    واتە/ من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی له جێی خۆت هه‌ستیت به‌ڕاستی من به‌هێزو ئه‌مینم .

    بەڵام جبریل عليه الصلاة والسلام کەسێک بوو کەوا خێراییەکەی توندترو خێراتربوو لەم عیفریتە، وە بەڕاستیش خودا وەسفی کردووە بە ھێز لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى (1) مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَى (2) وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى (3) إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى (4) عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَى (5) ذُو مِرَّةٍ فَاسْتَوَى (6) وَهُوَ بِالْأُفُقِ الْأَعْلَى (7) ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّى (8) فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَى (9) فَأَوْحَى إِلَى عَبْدِهِ مَا أَوْحَى (10) مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَى (11) أَفَتُمَارُونَهُ عَلَى مَا يَرَى (12) وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى (13) عِنْدَ سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى (14) عِنْدَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَى (15) إِذْ يَغْشَى السِّدْرَةَ مَا يَغْشَى (16) مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَى (17) لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَى (18)} صدق الله العظيم [النجم].
    واتە/ سوێند بەو ‌ئه‌ستێرەیەی کاتێک کەوا دێت (1) هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه‌ له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه‌ (2) قسه‌و گوفتاریشی له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌نیه‌ (3) ئه‌مه‌ی که‌ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگاو وه‌حی خوایی یه‌ (4) جوبره‌ئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر فێری کردووه‌ (5) ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی کەوا لەسەر شێوەی (بەشەرێکی تەواو) بۆی دەرکەوت (6) له‌کاتێکدا له‌ئاسۆی هه‌ره ‌به‌رزو بڵنده‌وه بوو (7) له‌وه‌ودوا تا ده‌هات زیاتر نزیک ده‌بۆوه لە پێغەمبەر (8) ئه‌وه‌نده ‌لێی نزیک بۆوه نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یان که‌متریش بوو (لەبەرئەوەی جبریل جێگیر نەبوو لەجووڵەدا بۆیە وەسفەکەی خودا زۆر ووردە بەھۆی جوڵەکەی جبریلەوە جاری واھەبوو بەقەد دووکەوان بوو جاری واش بوو کەمتر دەبوویەوە)(9) ئینجا خوا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌، نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی لەوەی کەوا نیگای بۆ (جبریل) کردبوو (10) ئه‌وسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی (11) جا ئایا ڕاسته‌ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟ (12) سوێند به‌خوا بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبره‌ئیلی بینیووه (بەڵام لەسەر شێوەی فریشیەیی یەکەی خۆی نەک لەسەر شێوەی بەشەرێک) (13) له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو (14) که‌ لەلایدا‌ به‌هه‌شتی (مەئوا) هه‌یه (واتە درەختی سیدرە لەبەھەشتی مەئواش گەورەترە) (15) کاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره‌_ ی داپۆشی کە نوری ڕووی پیرۆزی خودابوو دایپۆشی (لەبەرئەوەی درەختی سیدرە پەردەیە لەنێوان خوداو دروستکراوەکانیدا) (16) جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت (17) بێگومان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه‌ (18).

    وە بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورەش: {عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَى (5) ذُو مِرَّةٍ فَاسْتَوَى (6)} صدق الله العظيم.
    واتە/ جوبره‌ئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر فێری کردووه‌ (5) ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی کەوا لەسەر شێوەی (بەشەرێکی تەواو) بۆی دەرکەوت (6).

    ئەمە بەو مانایەی کەوا ڕوحی پیرۆز جبریل عليه الصلاة والسلام خۆی خستە سەر شێوەی پیاوێکی تەواو لە ئاسۆی ھەرە بڵندەوە، وە بەو شێوەیەش ھات بۆ لای پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام لەدوای ئەوەی کەوا خۆی خستە سەر شێوەی بەشەرێکی تەواو جا خودا وەحی و نیگای بۆ بەندەکەی کرد بەوەی کەوا وەحی و نیگای بۆ لای جبریل کردبوو عليه الصلاة والسلام.

    وە بەھەمان شێوە پێغەمبەر فریشتە جبریلی بینی لە دابەزینێکی تر بەڵام لەسەر شێوە فریشتەییەکەی خۆی لەلای سیدرەتولمونتەھا لەبەرئەوەی ئەو پێشتر بەردەوام لەسەر شێوەی بەشەرێکی تەواو دەیبینی پاشان بەڕاستی لە دابەزینێکی تر گەڕایەوە سەر شێوەکەی خۆی؛ بە شێوەی دروستکراوێکی گەورەی فریشتە لەوکاتەی کەوا گەیشتنە سیدرەتولموبتەھا، جا لەوێدا فریشتە جبریل گەڕایەوە سەر شێوە فریشتەییەکەی خۆی تا بەسوژدەدا بکەوێت لەبەردەمی پەروەردگارەکەیدا.

    جا لەبەرئەوەی کەوا پێغەمبەر پێشتر ئەوی بینیبوو لەسەر شێوەی بەشەرێکی تەواو وەلەبەرئەوەی ئەمجارە گەڕایەوە سەر شێوە فریشتەییەکەی لەلای سیدرەتولمونتەھا، ھەر لەبەرئەوەیە خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى (13) عِنْدَ سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى (14) عِنْدَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَى (15)} صدق الله العظيم.
    واتە/ له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو (14) که‌ لەلایدا‌ به‌هه‌شتی (مەئوا) هه‌یه (واتە درەختی سیدرە لەبەھەشتی مەئواش گەورەترە) (15).

    بەھەرحاڵ ئامادەکردنی عەرشەکە لە دۆڵی سەبەئەوە بۆ وڵاتی شام لەبەرئەوە نەبوو چونکە ئەو زانستی کتێبەکەی خودای لەلابوو! جا خۆ (چەند کۆدێک) ی زانستی لەسەر کتێبەکە نەنوسرابوون تا بەھۆی زانستەکەی بەم (کۆدە) عەرشەکەی ئامادەکردبێت! نەخێر سوێند بە پەروەردگارەکەم، بەڵکو بە خێرایی و ھێزەکەی خۆی بە ئیزنی خودا ئامادەی کرد، بەڵکو خودا کاتێک کەوا دەفەرموێت (ئەو کەسەی زانستی کتێبی لەلابوو) تەنھا ئاماژە بە پلە زانستیەکەی ئەو دەکات بەوەی کەوا کەسێکی ئاسایی نیە بەڵکو ڕێز لێگیراوە بە زانست، وە ھەرچی ئامادەکردنی عەرشەکەیە جا ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ خێراییەکەی خودی ئەو، وە بەھەمان شێوە توانایەکەی لەسەر ھەڵگرتنی عەڕشی پادشا ئافرەتەکە جا عەرشەکە پێویستی بە توانایەک ھەبووە تا ھەڵیبگرێت. ھەر لەبەرئەوەش عیفریتەکە لەجن وتی: {أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (39)} صدق الله العظيم [النمل].
    واتە/ من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی له جێی خۆت هه‌ستیت به‌ڕاستی من به‌هێزو ئه‌مینم .

    جا سەیری قسەی عیفریتەکە بکە: {وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ}.
    واتە/ به‌ڕاستی من به‌هێزو ئه‌مینم .

    ئەمە بەو مانایەی کەوا ئەو خاوەنی ھێزێکی بەتوانایە لە سەر ھەڵگرتنی وە بەھەمان شێوە ئەمینە لەسەری، بەڵام تۆو ھاوشێوەکانی تۆش لەوانەی کەوا جیاوزای دەکەن لەنێوان ناوە جوانەکانی خودا دەڵێن: "بەڕاستی ئەوکەسەی کەوا زانستی کتێبەکەی خودای لەلابوو (الذي عنده علم الكتاب)؛ جا لەبەرئەوەی کەوا بە ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) ی دەزانی ئەوا پێی داوای لەخودا کرد بۆ ئامادەکردنی عەڕشەکە" جا پاک وبێگەردی بۆ خودای گەورە! جا ئایا ناوی (اللە) ش لە ناوە جوانەکانی خودا نیە تاکو وادابنێن بەوەی کەوا ناوێکی گەورەتر ھەیە لە ناوی (اللە) جا ئەو داوای پێکردبێت لەخودا بۆ ئامادەکردنی عەرشی پادشا ئافرەتەکە؟ جا ئەوانەی وا بیردەکەوە چەندە گەلێکی نەفام و نەزانن! بەڵکو ناوە جوان و چاکەکان بۆ خودان جا چ بەناوی اللە چ بە ناوی ڕەحمان داوای لێبکەن ئەوە ھەر ناوی جوانی خودان بەبێ جیاوازی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەزو بڵندو گەورە: {قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَٰنَ ۖ أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ} صدق الله العظيم [الإسراء:110].
    واتە/ بڵێ ئێوه له نزاو دوعاتاندا هاوار بەناوی (الله‌) بکه‌ن یان به‌‌ (الرحمن) جا به‌هه‌ر ناوێک هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته‌ چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو ناوه پیرۆزو جوانه‌کانه‌.

    جا سەیری ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە بکە: {أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا به‌هه‌ر ناوێک هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته‌ چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو ناوه پیرۆزو جوانه‌کانه‌.

    بەومانایەی کەوا ھیچ ناوێکی نیە کەوا گەورەتر بێت لە ناوێکی تری، پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو خودا وەسفی ناوەکەی کردووە بە گەورەتر (الأعظم) لەبەرئەوەی نیعمەتێکی گەورەترە بەو مانایەی کەوا نیعمەتێکتی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی ھەروەکو فێرمان کردن بەوەی کەوا سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگار لەسەر بەندەکانی دەبمینن کەوا نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].
    واتە/ خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن خوداوە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    بەڵام گومڕایەکان دەڵێن: "بەڕاستی ئەوەی کەوا زانستی کتێبەکەی لەلابوو عەرشەکەی لە سەبەئی یەمەنەوە بۆ وڵاتی شام ئامادەکرد لەبەرئەوەی ئەو بە ناوی ھەرە گەورەی خودای دەزانی (اسم الله الأعظم)"! لەکاتێکدا ئەوانە درۆ دەکەن و قسەش لەسەر خودا دەکەن لەکاتێکیشدا نازانن.

    وەلەپاش ئەوە دێینە سەر بابەتێکی تر کەوا بریتی یە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {فَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ} صدق الله العظيم [هود:82].
    واتە/ جا کاتێک فه‌رمانی ئێمه ھات سەرەوەی زەویمان كرد بەو (ھەسارەی کەوا) لە خوارەوەی ھەرە نزمیەتی جا بەرد بارانمان کرد چین لەسەر چین لە (ھەسارەی) سجیل.

    پاشان دەبینین کەوا نەزانەکان دەڵێن: "بەڕاستی فریشتە جبریل بەباڵەکانی ئاوەدانیەکەی گەلی لوطى بەرزکردەوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا ئەھلی ئاسمان گوێیان لە بانگی کەڵەشێرەکانی گەلی لوط و ڕەوەی سەگەکانیان بوو، جا لەپاش ئەوە ئاوەدانیەکەیانی لە بۆشایی گەردوون سەراو ژێرکرد"! جا لەپاش ئەوە ئێمەش دەڵێین: کەواتە ئەگەر وابێت ئەوا ھەرگیز گەلەکانی تر لەدوای ئەوان ھیچ شوێنەوارێکی ئاوەدانیەکەی گەلی لوطيان نەدۆزیوەتەوە لەسەر زەوی لەبەرئەوەی ئەوان لە بۆشایی ئاسمانی گەردوونی پەرش و بڵاو بوونەتەوە بەگوێرەی فەتوایەکەی ئەوانەی کەوا نازانن، بەڵام ئێمە لەقورئان ئاوەدانیەک دەبینین کەوا لەسەر ڕووی زەوی بوونی ھەیە لە زەمانی دابەزینی قورئانەوە جا بەڕاستی بەردبارانێکی بەلێزمەی توش بووە لەھەسارەی سزاوە پێش دابەزینی قورئان جا بەھیلاکی بردن، وەھەر لەبەرئەوەش خودا فەرموویەتی بەوەی کەوا گەشتیاررەکان بەلایدا تێپەڕدەبن لە مەککەوە بۆ وڵاتی شام کەوا لەسەر ڕێگاکەیانە، ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَقَدْ أَتَوْا عَلَى الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ نُشُورًا (40)} صدق الله العظيم [الفرقان].
    واتە/ خۆ ئەوانە سه‌ردانی ئه‌و ئاوەدانیەیان کردووه که‌کاتی خۆی به‌رد بارانی سه‌خت و دژواری به‌سه‌ردا باری ئایا ئاسه‌واری ئه‌و کاول کاریه‌یان نه‌بینیووه‌؟ به‌ڵکو ئه‌وانه به‌ته‌مای لێپرسینه‌وه و زیندوو بوونه‌وه نین؟

    جا سەیری ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە بکەن: {الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌و ئاوەدانیەیان کردووه که‌کاتی خۆی به‌رد بارانی سه‌خت و دژواری به‌سه‌ردا باری ئایا ئاسه‌واری ئه‌و کاول کاریه‌یان نه‌بینیووه‌؟

    بەومانایەی کەوا لەسەر ڕووی زەوی بوونی ھەیەو پەرش وبڵاوو دابەش نەبووە لە بۆشایی گەردوون ھەروەکو ئەوانە دەیڵێن کەوا قسە دەکەن لەسەر خودا لەکاتێکیشدا نازانن، بەڵام ئایا ئەو بارانە بەئازارەی کەوا توشی ئاوەدانیەکەی گەلی لوط بوو چیە؟ وەڵامەکەی لە محکەمی کتێبدا دەبیننەوە: {فَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ} صدق الله العظيم [هود:82].
    واتە/ جا کاتێک فه‌رمانی ئێمه ھات سەرەوەی زەویمان كرد بەو (ھەسارەی کەوا) لە خوارەوەی ھەرە نزمیەتی جا بەرد بارانمان کرد چین لەسەر چین لە (ھەسارەی) سجیل.

    بەو مانایەی کەوا سەرەوەی زەوی کرد بە ھەرە خوارەوەی نزمی کەوا بریتی یە لە ھەسارەی سزا (لەبەرئەوەی ھەسارەی سزا دەکەوێتە خوار حەوت زەویەکەوە کەوا دواھەمینی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرە)، جا بەردبارانی زەوی کرد بە بەردی ئاگری جا بەھیلاکی بردن. وە بەڵێ؛ ھەموو ئاڕاستەکان لەزەوی بەرەو سەرەوەن بۆ ئەوانەی کەوا تەماشای ئاسمان دەکەن لەھەر ھەسارەیەکەوە جا ئەگەر لە بۆشایی ئاسمانی گەردوونی سەرەوە بێت یان خوارەوەی جا ھەموو ئاڕاستەکان بەرەو سەرەوەیە، وە پێشتریش فەتوامان دا دەربارەی ئەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی ھەسارەی ئاگر بەوەی کەوا بریتی یە لە شوێنێکی بڵند (مەلەئی ئەعلا) سەبارەت بە ئەھلی زەوی بەشەر، وەبەھەمان شێوە زەوی بەشەریش شوێنێکی بڵندە (مەلەئی ئەعلایە) سەبارەت بە ئەھلی ئاگر، وەھەروەکو وتیشمان ھەسارەی ئاگر شوێنێکی بڵندە (مەلەئی ئەعلایە) سەبارەت بە ئەھلی زەوی. وە ئومێدیش دەکەم لەخودا بەوەی کەوا ڕزگارت بکات و تەمەنەکەت درێژ بکات تاکو ھەسارەی سزا دەبینی (بە بینایی چاوەکانت) لەوساتەی کەوا زەوی بەشەر بەردباران دەکات بە بەردی ئاگرین جا ئەوەی خودا بیەوێت توشی دەبێت ئەوەشی بیەوێت سزاکەی لێ لادەدات کارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای خودا دەگەڕێتەوە. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {ذَٰلِكَ جَزَيْنَاهُم بِمَا كَفَرُوا ۖ وَهَلْ نُجَازِي إِلَّا الْكَفُورَ (17)} صدق الله العظيم [سبأ].
    واتە/ (ئه‌و بارودۆخه‌ی که به‌سه‌ریاندا هات) لە ده‌رئه‌نجامی بێ‎ئیمانی و کافرێتیاندا بوو مه‌گه‌ر ئێمه تۆڵه هه‌ر له کافران ناسێنین؟.

    وە پێشتریش فەتوامان دا بەوەی کەوا ھەر حەوت زەویەکە (الأراضين السبع) حەقیقەت و ڕاستیەکی گەردوونیە کەوا لەسەر ئەرزی واقعدا دەیببینن كەوا بریتی یە لە حەوت چین زەویەکان، وە ئەم زەویەی بەشەریش لە ڕیزی حەوت چین زەویەکاندا نیە؛ بەڵکو حەوت زەویەکان ھەموویان لێک جودان لە زەویەکەی بەشەر، وە بەھەمان شێوە حەوت ئاسمانەکە بەتەواوی ئەستێرەکان و مانگەکانیەوە جودایە لێی، وە حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکەش ھەموویان لێک جودان لە زەوی دایک. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْماً (12)} صدق الله العظيم [الطلاق].
    واتە/ خوا ئه‌و زاته‌یه کەوا حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه وە لەزەویش بەھەمان وێنەی ئەوان (حەوت زەوی دروستکردووە) کەوا فه‌رمانی خوا له نێوانیاندا (لەنێوان حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکە) داده‌به‌زێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که به‌ڕاستی خودا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌ بێگومان خوا به زانستی و زانیاری خۆی گه‌مارۆی هه‌موو شتێکی داوه‌و پەی بەزانستی ھەموو شتێک دەبات.

    جا ئایا ئەو فەرمانە چیە کەوا دادەبەزێت؟ وەڵامەکەی: ئەوە بریتی یە لە قورئانی گەورە کەوا بەسەر بەشەردا دادەبەزێت لە زەوی دایک وە خوداش زەوی دایکی لە ڕیزی حەوت زەویەکان دانەناوە؛ بەڵکو ئەم زەویە بریتی یە لە زەوی دایک کەوا کاتی خۆی حەوت زەویەکان و حەوت ئاسمانەکانی لێ خودا بوونەتەوە، جا ئاگاداربن حەوت زەویەکان (الأراضين السبع) لەدوای ئەم زەویەی بەشەرەدان لە بۆشایی گەردوونی لە خوارەوە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک کەوا ئەمڕۆ لەسەر ئەرزی واقعدا دەیبینن. جا لەبەرئەوەی ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە پێویستی بە حەقیقەت و ڕاستیەکی گەردوونی ھەیە لەسەر ئەرزی واقع ھەر لەبەرئەوەشە کەوا ھەردەبێت حەوت ھەسارە زەمینیەکان لەدوای زەوی بەشەردا ببیننەوە بە بێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک جا ھیچ دەمەقاڵێیەک لەوەدا نیە بەوەی کەوا ئەوە حەقە؛ جا حەوت زەویەکان لەدوای زەوی بەشەردا دەبیننەوە کەوا یەکێکیان بریتی یە لە ھەسارەی دۆزەخ (جەھەننەم) وەئەوانەی کەوا تێیدان بریتین لە خەڵکانی شوێنێکی بەرزو بڵند (مەلەئی ئەعلی) سەبارەت بە زەوی بەشەر، وە بەھەمان شێوە زەوی بەشەر بریتی یە لە شوێنێکی بەرزو بڵند (مەلەئی ئەعلا) سەبارەت بە ئەھلی ئاگری دۆزەخ کەوا خراپترین شوێن و جێگای مانەوەیە.

    وە لەپاش ئەوە دێینە سەر خاڵی چوارەم کەوا ئەو قسەکەرە ڕاڕا بە بەتاڵە دەربارەی دەمەدەمێمان لەگەڵدا دەکات، جا دەڵێت:

    4- ناصر یەمانی دەڵێت بەوەی کەوا ھاوەڵانی ئەشکەوت (أصحاب الكهف) بریتین لە پێغەمبەرەکان ئیلیاس و ئیدریس و یەسەع عليهم السلام، وە بەوەی کەوا ئەشکەوتەکە لە بڵندترین و بەرزترین شوێنە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی وەھەر لەبەرئەوەش خودا دەربارەی پێغەمبەر ئیدریس فەرموویەتی: { وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا (56) وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا }.
    واتە/ هه‌روه‌ها له کتێبدا باسی ئیدریس بکه‌ ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکی زۆر ڕاستکارو ڕاستگۆ بوو (56)وە جێگاو شوێنەکەشمان به‌رزو بڵند کردووە (57).

    بەو مانایەی کەوا ئەمە ئاماژەیە بۆ شوێنی ئەشکەوتەکە!! جا لەبەرچی بەدەستنیشانکراوی ئیدریس؟ ئەی ئایا براکانی ئیلیاس و یەسەعیش لەگەڵ ئەودا نین لەھەمان ئەشکەوتدا (لەشوێنە بڵندو بەرزەکە) ؟
    جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین؛ بەڕاستی ئەوە لەنھێنیەکانی کتێبەکەی خودایە، جا خودا ناوھێنانی ئیدریسی کردووە بە ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کەوا لەگەڵیەتی، یان تۆ دەتەوێت بەوەی کەوا خودا بڵێت (رفعناهم مكاناً عليا)؟ بەڵام ئەو قسە دەکات دەربارەی ئیدریس؛ بەڵکو ئیکتیفای کردووە بە باسکردنی ئەو جا ئەگەر شوێنەکەی ئەومان زانی ئەوا بەڕاستی شوێنی براکانی ئەویشمان زانیوە کەوا لەگەڵیدان، وە لەقورئاندا ئاماژەی نەکردووە بەوەی کەوا جەستەی ئەم پێغەمبەرانەی لەگەڵ ڕوحەکانیاندا بەرزکردۆتەوە لەدوای مردنەکانیان؛ بەڵکو ڕوحەکانیان بەرزکراونەتەوەو جەستەکانیشیان ماونەتەوە لە زەوی، ئەمەش سوننەت و یاسای خودایە دەربارەی دروستکراوەکانی و ھەموو جەستەی پێغەمبەرەکانیش لەزەویدا. یان ئایا تۆ دەسەڵاتێکی ئاشکرات ھەیە لەسەر ئەوەی کەوا خودا پێغەمبەرەکەی ئیدریسی بەرزکردبێتەوە لە زەویەوە بە گۆشت و بەزەکەیەوە بۆ ئاسمانەکانی سەرەوە؟ بڵێ بەڵگەتان بێنن ئەگەر ڕاستدەکەن؟

    وە لەپاش ئەوە دێینە سەر خاڵی پێنجەم کەوا ئەم پیاوەی ئیمانەکەی ئاشکرا دەکات و کوفرو مەکرو پیلانەکەشی دەشارئتەوە تا ڕێگا بگرێت لە شوێنکەوتبی زیکری کتێبەکەی خودا تێیدا دەڵێت:

    5-برا ناصر یەمانی لە دەقی قسەکانیدا دەڵێت:

    ((بریتین له‌ ئه‌هلی ئاوه‌دانی یه‌ک له‌ سه‌رده‌مە سەدە یه‌كه‌مینه‌كان به‌ر له‌ ئیبراهیم و لوط و شوعه‌یب و له‌دوای نوح و ثه‌مود كه‌وا خودا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئیلیاسی بۆ ره‌وانه‌كردن عليه الصلاة والسلام تاوه‌كو خه‌ڵكی (اصحاب الرس) ئاگاداربكاته‌وه، وه‌ مه‌به‌ستی له‌ (الرسّ) یش چیایه‌ (الرواسي) یش به‌مانای چیاكان دێت وه‌ ئه‌گه‌ر (الرواسي)یش بكه‌ین به‌تاک ده‌بێته‌ (الرسّ) كه‌مانای چیایه‌))

    جا ببورە ئەی براکەم یەمانی جا (الرس) موفرەدی (الرواسي) نیە، بەڵکو موفرەدی وشەی (الرواسي) بریتی یە لە (الراسية) وە کۆشدەکەرێتەوە بە (الراسيات و الرواسي)، جا (الرواسي) لەسەر وەزنی (الضَّوارِي) یەو موفرەدەکەیشی : (الضارية) یە کۆشدەکرێتەوە بە (الضاريات والضواري) کەوا بریتیە لە ئاژەڵە دڕندەکان، وەبەھەمان شێوە ھەموو کۆیەکیش لەسەر وەزنی ( فواعل ) ە بۆ مێ جا موفرەدەکەی لەسەر وەزنی ( فاعلة ) یە ھەروەکو (الصوارخ والبواكي) جا موفرەدەکانیان بریتی یە لە (الصارخة والباكية)، جا تۆ لەکوێوە ئەوەت ھێناوە بەوەی کەوا موفرەدی (الرواسي) بریتی یە لە (الرس) ئەی برایەکەمان یەمانی بەڕێز ؟!
    جا لەپاش ئەوە وەڵامت دەدەینەوە بەحەق و دەڵێین: بەڕاستی (الرسَّ) لە ناوە ھاوواتاکانی چیایە بتەوێت یان نەتەوێت، جا (الرواسي) واتە (الجبال-چیاکان)، وە (الرسّ) بەمانای (الجبل-چیا) یە.

    جا من شوێنی ھەموو فەرھەنگە زاراوەییەکانتان ناکەوم و ویستیشم پێی نیە ، بەڵکو من ئەوەم زانی لە میانەی بەیان و ڕوونکردنەوەی چیرۆک و گێڕانەوەکەی ھاوەڵانی ئەشکەوت (أصحاب الکھف)، ڕۆژەکانیش لەنێوانماندان، جا من ڕاسپێردراو نیم بە گەڕان لە دوای ئەواندا بەڵکو ھەوڵەکان وەکو کارێکی حەزی خێرخوازیە لەلایەن خۆم و ھەندێک لە بەسەرخەرەکانمەوە، خوداش ھەردەیەوئت کەوا لەشوێنەکەی خۆیاندا بیانھێڵێتەوە تاکو زیندووبوونەوەکەیان لەدوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا ڕاستەوخۆ، جا ئەوان ھێشتا تاکو ئەم کاتژمێرەش ھەر لەوێدا ڕاکشاون.

    وە سەبارەت بە (ڕەقیم) یش جا ئەوە زیادکرا لەسەریان کەوا لە ئایەت و نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی خودایە بۆ خەڵکی ھەروەکو دواتر بە ھاوەڵانی ئەشکەوتیش سەرسام دەبن، جا بەھەمان شێوە (ڕەقیم) یش دواتر خەڵکی پێی سەرسامی دەیانگرێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا (9)} صدق الله العظيم [الكهف].
    واته‌/ به‌ڕاستی هاوه‌ڵانی ئه‌شکه‌وت و ڕه‌قیم (که عیسئای كوری مه‌ریه‌مه‌) له نیشانه‌و به‌ڵگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئێمه‌ن.

    جا سەیرکە بەوەی کەوا (الرقیم) بە ھاوەڵانی ئەشكەوت کۆکراوەتەوە (لەیەک شوێندا)، ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا (9)} صدق الله العظيم.
    واتە/ له نیشانه‌و به‌ڵگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئێمه‌ن.

    جا ئایا ئەوانە کێن کەوا لەئایەت و نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی خودان؟ وەڵامەکەی لە محکەمی کتێبدایە بەوەی کەوا ئەوانە بریتین لە ھاوەڵانی ئەشکەوت و ڕەقیم {أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ}.

    جا ئایا ڕەقیم چیە؟ ئەوە بریتی یە لەو ژمارەیەی کەوا زیادکرا بۆ سەر ئایەت و نیشانە سەرسوڕھێنەرەکان بۆ خەڵکی، وەکو چۆن دەڵێین (فڵان و فڵان) جا لێرەدا دووشتمان باسکردووە، جا بەھەمان شێوەش ھاوەڵانی ئەشکەوت و ڕەقیم-أصحاب الكهف والرقيم-لەئایەت و نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی خودان.

    وەبەڕاستی تۆش قسەکان دەشێوێنی و لەشوێنێکیان دادەنێی کەوا جێگای خۆی نیە لەدوای ئەوەی کەوا تێیگەیشتی حوکم و بڕیارەکەش ھەر بۆ خودایە لەسەرەتاو دواییدا، جا ئەگەر تۆ ڕاستگۆی لەنیەتەکاندا و بەڕاستی کەسێکی کەوا بەدوای ڕوون و ئاشکرادا دەگەڕێی ئەوا وەرە ناوو وێنەکەی خۆتمان بۆ دەربخە تا گەڕانەکەت بەدوای حەقیقەت و ڕاستیەکەتدا تەواو دەربکەوێت؛ بەوەی دەرکەوێت ئایا تۆ لە زانایانی موسڵمانانی یان لە زانایانی شەیتانە یەھودیەکانی ئەوانەی کەوا ئیمانەکەیان دەردەخەن و کوفرو مەکرو پیلانەکەشیان دەشارنەوە بۆ ڕێگاگرتن لە شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی خودا؟ جا ھا ئەوە بریتی یە لە ئیمام ناصر محمد یەمانی کەوا وێنەکەی خۆی دەرخستووە لە تەنیشت بەیان و ڕوونکردنەوەکانیدا، وەبەھەمان شێوەش خۆمان دەرخستووە بە ڤیدیۆ زیندووەکان و کەناڵەكان ڵە بابەتەکانی تردا.

    وەھەرچی حیوارو گفتوگۆکردنە جا ئەوە ھەروەکو فەرمانم کردوە لەڕێگای پێنووسی بێدەنگەوەیە ئەوەش تاکو تۆو ھاوشێوەکانی تۆ نەتوانن یەکتر پچڕاندن و ئاژاوەو تەشویش و ئاڵۆزی دروست بکەن، ئەوەش تاکو دەسەڵاتی زانستەکە لە محکەمی قورئانی گەورەدا بنووسین وە بەڵگە بەسەر دوودڵ و ڕاڕایەکاندا بھێنینەوە بە تەواوی.

    وەبەھەمان شێوە ئەم شەیتانە سەرسەختە دەڵێت بەوەی کەوا ناکرێت بوترێت {سَيَقُولُونَ} تەنھا ئەگەر بۆ داھاتوویەکی نزیک نەبێت نەوەک دوور، جا ئای لەسەرسامی! جا ئایا وشەکانی زمانی عەرەبیت کردووە بە ماددەی پارێزراو (ماددەی حافیزە) کەوا لە کاتێکی زانراودا کۆتایی پێبێت؟ بەڵام خودا پاک و بێگەردی بۆی فەرموویەتی: {سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:22].
    واته‌/ له ئایینده‌دا ده‌ڵێن ئه‌وان سیانن و چواره‌میان سه‌گه‌که‌یانه‌ هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن پێنجن و شه‌شه‌میان سه‌گه‌که‌یانه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ وتفه‌نگ نان به‌ تاریكه‌ شه‌وه‌وه‌ وه‌ده‌ڵێن حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌که‌یانه‌ بڵێ په‌روه‌ردگارم خۆی ده‌زانێت ژماره‌یان چه‌نده‌ پێی نه‌وتوون ته‌نها كه‌مه‌كه‌یان نه‌بێت (واتە کەمترین ژمارەکە ڕاستە لەناو ھەموو ئەوانەی کەوا باسکران) له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌ مه‌که له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه جگه له قسه‌كردنێكی ئاشکراو راست نه‌بێت ده‌رباره‌شیان له‌هیچ که‌سێک (له خاوه‌نانی کتێب) مه‌پرسه‌.

    جا ئەو دەربارەی ئەو قسە حەقە قسە دمەکات کەوا دواتر دەوترێت لە داھاتوودا وە مەرجیش نیە کەوا نزیک بێت یان دوور، گرنگ ئەوەیە کەوا ئەو قسەیە بریتی یە لەو قسە حەقەی کەوا دواتر لەداھاتوودا دەوترێت: {سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ}.
    واته‌/ له ئایینده‌دا ده‌ڵێن ئه‌وان سیانن و چواره‌میان سه‌گه‌که‌یانه‌.

    وەخوداش نەیفەرمووە بەوەی کەوا ئەم قسەیە تفەنگ نانە بەتاریکە شەوەوە؛ بەڵکو ئەوان سیانن و چوارەمیان سەگەکەیانە، وەئەم وتنەش تایبەتە بەو ھاوەڵانی ئەشکەوتەی کەوا ئەھلی کتێبەکان و ئەانەشی کەوا دەڵێن ژمارەکەیان ئەوەندەو ئەوەندەیە دەمەدەمێ دەربارەیان دەکەن بە نەزانی و تفەنگ نان بەتاریکە شەوەوە لەلایەن خۆیانەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:22].
    واتە/ هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن پێنجن و شه‌شه‌میان سه‌گه‌که‌یانه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ وتفه‌نگ نان به‌ تاریكه‌ شه‌وه‌وه‌ وه‌ده‌ڵێن حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌که‌یانه‌ بڵێ په‌روه‌ردگارم خۆی ده‌زانێت ژماره‌یان چه‌نده‌ پێی نه‌وتوون ته‌نها كه‌مه‌كه‌یان نه‌بێت (واتە کەمترین ژمارەکە ڕاستە لەناو ھەموو ئەوانەی کەوا باسکران) له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌ مه‌که له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه جگه له قسه‌كردنێكی ئاشکراو راست نه‌بێت ده‌رباره‌شیان له‌هیچ که‌سێک (له خاوه‌نانی کتێب) مه‌پرسه‌.

    جا سەیری ئامۆژگاریەکەی خودای بەرزو بڵندو گەورە بکە بۆ پێغەمبەرەکەی: {فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا قسه‌ مه‌که له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه جگه له قسه‌كردنێكی ئاشکراو ڕاست نه‌بێت ده‌رباره‌شیان له‌هیچ که‌سێک (له خاوه‌نانی کتێب) مه‌پرسه‌.

    بەومانایەی کەوا فەتوا دەربارەی ھاوەڵانی ئەشکەوت لەھیچ یەکێک لە ئەھلی کتێبەکان وەرمەگرە لەبەرئەوەی ئەوان بە نەزانی و تفەنگ نان بەتاریکە شەوەوە قسە دەکەن دەربارەیان لەلایەن خۆیانەوە، وە بەھەمان شێوە خودا پێغەمبەرەکەی وا لێنەکردووە بەوەی کەوا بە ژمارەکەی ئەوان بزانێت لەبەرئەوەی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئەوان دواتر دەبێتە موعجیزەیەک بۆ ئەم قورئانە گەورەیە -بەوەی کەوا بەڕاستی لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە بە محمد پێغەمبەری خوداوە گەیشتووە صلَّى الله عليه وآله وسلّم- لە زەمانی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی لەبەرئەوەی ھاوەڵانی ئەشکەوت و ڕەقیم لە ئایەت و نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی خودان، ڕۆژەکانیش لەنێوانماندان جا دەربارەیان قسە مەکە جگە لە قسەکردنێکی ئاشکرای بە بەڵگە نەبێت تاکو قەدەری زیندووکردنەوەکەیان دێت؛ کەوا چەند ئایەت و نیشانەیەکی سەرسوڕھێنەرە بۆ ئێوە لە خۆتانەوە لەدوای بینینی تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا لەئاسۆیە ئاشکراکانەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الحقّ} صدق الله العظيم [فصلت:53].
    واته‌/ ئێمه له ئاینده‌دا ئایه‌ت و به‌ڵگه‌ و نیشانه‌كانیان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆکاندا له خودی خۆیشیاندا تا بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که ئه‌وه‌ حه‌ق و ڕاست و دروسته‌.

    وەبەھەمان شێوە ئەو کەسەی وایدادەنێت کەوا بەدوای ڕوون و ئاشکرادا دەگەڕێت دەیەوێت حەقیقەت ڕاستی حەدیس و فەرموودەکانی سزای گۆڕ (عەزابی قەبر) بسەلمێنێت وەبەوەی کەوا گوایە باخێکە لەباخەکانی بەھەشت یان قۆڵتێکە لە قۆڵتەکانی جەھەننەم! جا لەپاش ئەوە حوجەو بەڵگەکەی بەحەق بەسەردا جێبەجێ دەکەین و دەڵێین: دەی وێنەی قەبری کەسێکی ئیماندارمان بۆ بگرە بەوەی کەوا بوبێتە باخێک لە باخەکانی بەھەشت، یان وێنەی قەبری کافرێکمان بۆ بھێنە بەوەی کەوا بووبێتە قۆڵتێک لە قۆڵتەکانی ئاگری دۆزەخ! بەڵکو حەدیس و فەرموودەکانی قەبر لەھەڵبەستراوو درۆیەکانی ئێوەن ئەی دوژمنەکانی خودا، ئەوەش تاکو بەشەر بڕوا بەنیعمەتی بەھەشت و سزای ئاگری دۆزەخ نەکات و بەڕاستیان دانەنێت بەھۆی ھەڵبەستراوو درۆیەکەتان بەسزای قەبر لەقۆڵتی قەبری تاریکدا، وە پێشتریش بەحەق فەتواماندا بەوەی کەوا سزای بەرزەخی لەسەر نەفسە بەتەنھا لەدوای مردنەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنفُسَكُمُ ۖ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ (93)} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه‌) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن) ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن ئه‌مڕۆ سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن،چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

    وەھەروەکو وتیشمان بەوەی کەوا ھاوەڵان و نیشتەجێکانی ئاگر بریتین لە مەلەئی ئەعلا (خەڵکانی شوێنە بڵندو بەرزەکە) سەبارەت بە ئەھلی زەوی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ ( 67 ) أَنْتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ( 68 ) مَا كَانَ لِيَ مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلإِ الأَعْلَى إِذْ يَخْتَصِمُونَ ( 69 ) إِنْ يُوحَى إِلَيَّ إِلا أَنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُبِينٌ ( 70 )} صدق الله العظيم [ص].
    واتە/ بڵێ ئه‌مە هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگە (67) به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن (68) خۆ من هیچ ئاگاداری ئه‌وه نیم که ‌ئەوە گوزەراوه له شوێنه بەرزو بڵنده‌کەدا (مەلەئی ئەعلا) کاتێک که دۆزەخیەکان ئەم کێشمە کێشم و دەمەقاڵێیه‌یان ھەیە (69) وه‌حی و نیگاشم بۆ نایه‌ت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که من بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام (70).

    لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا ئایا ئەو دەستە دژ بەیەکانە کێن کەوا کێشمە کێشم و دەمەقاڵێ دەکەن؟ لەبەرئەوەی دژایەتیکردنەکەیان بۆ یەکتری و کێشمە کێشمەکەیان ئاشکرایە وە بەوەی کەوا ئەوان مەلەئی ئەعلان (لەشوێنێکی بەرزو بڵندن) سەبارەت بە ئەھلی زەوی؟".

    جا لەپاش ئەوە بەوەڵامێک لەلایەن پەروەدگارەوە ڕاستەوخۆ تەواوی دەکەین. خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {هَذَا فَوْجٌ مُقْتَحِمٌ مَعَكُمْ لَا مَرْحَبًا بِهِمْ إِنَّهُمْ صَالُوا النَّارِ (٥٩) قَالُوا بَلْ أَنْتُمْ لَا مَرْحَبًا بِكُمْ أَنْتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا فَبِئْسَ الْقَرَارُ (٦٠) قَالُوا رَبَّنَا مَنْ قَدَّمَ لَنَا هَذَا فَزِدْهُ عَذَابًا ضِعْفًا فِي النَّارِ (٦١) وَقَالُوا مَا لَنَا لَا نَرَى رِجَالًا كُنَّا نَعُدُّهُمْ مِنَ الْأَشْرَارِ (٦٢) أَتَّخَذْنَاهُمْ سِخْرِيًّا أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ الْأَبْصَارُ (٦٣) إِنَّ ذَلِكَ لَحَقٌّ تَخَاصُمُ أَهْلِ النَّارِ (٦٤)}. إلى قول الله تعالى: {قُلْ هُوَ نَبَأٌ عَظِيمٌ ( 67 ) أَنْتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ( 68 ) مَا كَانَ لِيَ مِنْ عِلْمٍ بِالْمَلإِ الأَعْلَى إِذْ يَخْتَصِمُونَ ( 69 ) إِنْ يُوحَى إِلَيَّ إِلا أَنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُبِينٌ ( 70 )} صدق الله العظيم [ص].
    واتە/ جا ئه‌وه تاقمێکه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ کە ھاتوون ئه‌وانیش ده‌ڵێن ده‌ک به‌خێر نه‌یه‌ن ئه‌وانیش ده‌بێت بگه‌یه‌نرێنه دۆزه‌خ و بچنه ناو ئاگره‌وه‌ (59) له وه‌ڵامیاندا ئەوانی تر ده‌ڵێن نه‌خێر ئێوه به‌خێر نه‌یه‌نه‌وه‌ ئێوه ئه‌م شوێنه‌تان بۆ ئێمه مسۆگه‌ر کرد ئای که جێگه‌یه‌کی ناساز و ناخۆشه‌ (60) دوایی به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئه‌وه‌ی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئا ئه‌م شوێنه به‌نسیبی ئێمه ببێت سزای چه‌ند به‌رامبه‌ری له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ پێش بهێنه‌ (61) هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌وه چیمانه بۆچی ئێمه که‌سانێک نابینین که کاتی خۆی به خراپەکان ده‌ماندانه قه‌ڵه‌م (62) کاتی خۆی گاڵته‌مان پێ ده‌کردن توانجمان تێده‌گرتن که‌چی ئه‌مڕۆ یان لێره نین یان به‌رچاومان لێڵ و تاریکه و نایانبینن (63) به‌ڕاستی ئه‌وه به‌سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێی دۆزه‌خیه‌کان و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆیان پێش دێت (64) بڵێ به‌ڕاستی من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌م که جگه‌له خوای تاکو ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شمگیر له تاوانباران هیچ خوایه‌کی تر نیه‌ (65) ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه‌ به‌ڵاده‌ست و لێخۆشبووه (66) بڵێ ئه‌مە هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگە (67) به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن (68) خۆ من هیچ ئاگاداری ئه‌وه نیم که ‌ئەوە گوزەراوه له شوێنه بەرزو بڵنده‌کەدا (مەلەئی ئەعلا) کاتێک که دۆزەخیەکان ئەم کێشمە کێشم و دەمەقاڵێیه‌یان ھەیە (69) وه‌حی و نیگاشم بۆ نایه‌ت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که من بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام (70).

    وە بەڕاستیش ھەواڵ و دەنگوباسە گەورەکە نزیک بۆتەوە ئێوەش ھەر پشت ھەڵدەکەن لەحەق، دواتریش ئەوە دەزانن ئەی گەلی پشتھەڵکەرەکان.

    وەبەھەمان شێوە دەبینین بەوەی ئەو پیاوە لەوکەسانەیە کەوا نکۆڵی لە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو دەکات بەتەواوی و سەرو بنیەوە، بەڵام ئەو فەتوا دەدات دەربارەی مەسەلەی نەفی ڕەوانەکەدنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بە ووریاکردنەوەیەکی توندەوە تاکو نەکەوێتە ناو شەڕێکی گفتوگۆوە لەگەڵ سوننەو شیعەوە، وە فەتوایەکەشم بەوە تەواو دەکەم بە ئاماژەکردن بۆ ئەوەی کەوا ئەو لە ھەردوو سەحیحەکە ئەو حەدیس و فەرموودانەی ناوێت کەوا باسی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەن. جا لەپاش ئەوە پێت دەڵێین: بەڵام حەدیس و فەرموودەکانی ڕەوانکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو دژایەتی و ناڕەزاییان نیە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە؛ بەڵکو بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە زیاتر دەکات کەوا دەفەرموێت: {هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الحقّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [التوبة:33].
    واتە/ هه‌ر ئه‌و زاته بۆیه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕه‌وانه کردووه تا دەریبخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه و ئاینه‌کانی تردا هه‌رچه‌نده موشریک و هاوه‌ڵگه‌رانیش پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن ڕقیان لێی بێت.

    جا خودا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو (ناصرَ محمد) ڕەوانە دەکات بەومانایەی بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری خودا صلَّى الله عليه وآله وسلّم، جا یۆ گوێبگرە! دواتر فەرمانەکەت لەسەر زۆر سوک و ئاسان دەکەین مادام ھاتووی بە زمانەوانی و نەحو تەحەددا دەکەی، جا لەپاش ئەوە پێت دەلێین: پێوییستە لەڕووی زمانەوانیەوە ئەوە بسەلمێنی بۆمان بەوەی کەوا (التواطؤ) مەبەستی پێی (التطابق) ە جا بەڕاستی ئەگەر وات کرد ئەوا ئەوکاتە تۆ سەرکەوتوو بوویت بەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد، وە ھەرگیزیش ناتوانی ئەی خاوەنی تێکدان و شێواندنی زمانی عەرەبی کەوا زمانەکەت تێکەڵ و پێکەڵ کردووەو خوارو خێچ کردووە لەکاتێکیشدا دەزانی بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە ئیمام مەھدی حەق لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک! جا چەندە خۆتت ماندوو کردوو ھەوڵت دا بەگەڕان لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی ھیچیشت لێی نەبینی تەنھا ئەوە نەبێت کەوا جیاوازی و دووبەرەکی تێدا دروستبکەی جا قسەکان بگۆڕی و لەشوێنێکیان دابنێی کەوا جێگای خۆی نیە بە ئەنقەست و دوژمنایەتی، دواتریش بە ڕق و داخەکەتەوە دەمری بەئیزنی خودا. وەبەھەمان شێوە ئەوکەسەی کە وای دادەنێت بەدوای ڕوون و ئاشکرادا دەگەڕێت ئەوە دەڵێت کەوا:

    جا گرنگتر لەوە ئەوەیە کەوا ناصر یەمانی دەڵێت بەوەی کەوا پێغەمبەری خودا ھارون بریتی یە لەو کەسەی کەوا بە نەوەی ئیسرائیلی ڕاگەیاند کەوا خودا بەڕاستی طالوتی ھەڵبژاردووە بەپادشا بەسەریاندا، بەڵام خودا دەفەرموێت: { وَقَالَ لَهُمْ نِبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَن يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ تَحْمِلُهُ الْمَلآئِكَةُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ }.
    واتە/ ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێی وتن به‌ڕاستی نیشانه‌ی پاشایه‌تی طالوط ئه‌وه‌یه‌ تابوتەکەتان بۆ دێته‌وه‌و کەوا ئاسووده‌یی و ئارامی تێدایه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەتانه‌وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێک پاشماوه‌ی به‌نرخ و که‌لەپوری تێدایه له‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی موسا و بنه‌ماڵه‌ی هارون به‌جێیان هێشتووه‌و له‌کاتێکدا که فریشته هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه به‌ڕاستی له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن.

    جا بەخودا سوێندت دەدەم چۆن قسەکەرەکە بریتی یە لە پێغەمبەر ھارون و بە گەلەکەی دەفەرموێت: { وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ } ؟!!
    واتە/ لەوه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی موسا و بنه‌ماڵه‌ی هارون به‌جێیان هێشتووه‌.

    بەخودا سوێندت دەدەم چۆن دەربارەی خۆی قسە دەکات و ئەوە دەڵێت لەکاتێکدا ھێشتا زیندووەو بوونی ھەبووە لەناویانداو بشڵێت: { مِّمَّا تَرَكَ } ؟!! ئایا مەعقولە بەوەی کەوا قسەکەرەکە لە ئایەتەکەدا بریتی بێت لە پێغەمبەری خودا ھارون -بەگوێرەی قسەکەی یەمانی- پاشان ھارون قسە بکات لەسەر ئەوەی کەوا ئالی ھارون جێی ھێشتووە(نەک ئەوەی خۆی جێی ھێشتووە) وە قسەکەرەکەش بریتی بێت لەوکەسەی کەوا بە نەوەی ئیسرائیلی وتبێت؟ ئایا ئەوە مەنتقیەو عەقڵێکی ساغ قبوڵی دەکات وە ئەو ناولێنانە کەمووکورتە لەتەفسیر کردن بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان قبوڵی دەکات ؟!!
    کۆتایی پێھات..

    جا لەپاش ئەوە وەڵامت دەدەینەوە بەحەق و دەڵێین: جا ئایا دەتەوێت کەوا ئەو دەربارەی ئەوەی مابوویەوە لەلای بیوتبایە بەوەی کەوا ئالی موساو من جێیان ھێشتووە (مما ترك آل موسی و أنا)؟ پرسیارەکەش جارێکی تر دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین جا ئایا دەتەوێت لەھارون عليه الصلاة والسلام بەوەی کەوا دەربارەی ئەوەی مابوویەوە لەلای بیوتبا ئەوەی کەوا ئالی موساو من جێیان ھێشتووە! یان ڕاستەکە ھەر ئەوەیە کەوا بڵێت: {وَقَالَ لَهُمْ نِبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَن يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَكَ آلُ مُوسَى وَآلُ هَارُونَ تَحْمِلُهُ الْمَلآئِكَةُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ}؟ صدق الله العظيم [البقرة:248].
    واتە/ ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێی وتن به‌ڕاستی نیشانه‌ی پاشایه‌تی طالوط ئه‌وه‌یه‌ تابوتەکەتان بۆ دێته‌وه‌و کەوا ئاسووده‌یی و ئارامی تێدایه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەتانه‌وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێک پاشماوه‌ی به‌نرخ و که‌لەپوری تێدایه له‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی موسا و بنه‌ماڵه‌ی هارون به‌جێیان هێشتووه‌و له‌کاتێکدا که فریشته هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه به‌ڕاستی له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن.

    وەئەی پیاو، بەڕاستی ڕەوانەکردنی ئەو ئیمام طالوتەی کەوا خودا کردی بە ئیمام و پێشەوا بۆ نەوەی ئیسرائیل لەدوای وێڵ بوون و سەرگەردان بوونی بەنی ئیسرائیل بو بەچل ساڵ. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قَالُوا يَا مُوسَىٰ إِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا أَبَدًا مَّا دَامُوا فِيهَا ۖ فَاذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ (24) قَالَ رَبِّ إِنِّي لَا أَمْلِكُ إِلَّا نَفْسِي وَأَخِي ۖ فَافْرُقْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (25) قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ ۛ أَرْبَعِينَ سَنَةً ۛ يَتِيهُونَ فِي الْأَرْضِ ۚ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (26)} صدق الله العظيم [المائدة].
    واتە/ که‌چی وتیان ئه‌ی موسا دڵنیابه ئێمه هه‌رگیز ناچینه ئه‌و شاره‌وه و ڕووی تێناکه‌ین ماده‌م ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی تێدا بێت بچۆ خۆت و په‌روه‌ردگارت جه‌نگ بکه‌ن دژیان ئێمه به‌ڕاستی ئا لێره‌دا دانیشتووین (ته‌نها چاوه‌ڕێی ئازادكردنه‌كه‌ی ده‌كه‌ین) (٢٤) ئینجا موسا وتی په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من ده‌سه‌ڵاتم نیه جگه به‌سه‌ر خۆم و براکه‌مدا نه‌بێت ئیتر داواکارین که ئێمه جیا بکه‌یته‌وه له‌و خه‌ڵکه تاوانکار و سته‌م پیشه‌یه‌ (٢٥) خوا فه‌رمووی به‌ڕاستی ئه‌وه ئه‌و شاره‌ له‌سه‌ریان حه‌رامه‌ تا چل ساڵ وه‌ وێڵ و سه‌رگه‌ردان ده‌بن له‌سه‌ر زه‌ویدا ئیتر خه‌فه‌ت مه‌خۆو بێئومێد مه‌به‌ بۆ گه‌ل و هۆزی تاوانبار و سته‌م پیشه‌ (٢٦).

    وەلەمیانەی ئەو چل ساڵەدا پێغەمبەری خودا موساش مرد کە خاوەنی تابووتەکە بوو، جا ئایا دەزانی تابووتەکە ھەمان ئەو تابووتە بوو کەوا دایکی موسا موسای خستە ناویەوە لەکاتی منداڵیدا؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {أنِ اقْذِفِيهِ فِي التَّابُوتِ فَاقْذِفِيهِ فِي الْيَمِّ فَلْيُلْقِهِ الْيَمُّ بِالسَّاحِلِ يَأْخُذْهُ عَدُوٌّ لِي وَعَدُوٌّ لَهُ} صدق الله العظيم [طه:39].
    واتە/ که بیخه‌ره ناو ئەم تابوتەوە ئینجا بیخه‌ره ده‌ریاوه‌، با ده‌ریا به‌ره‌و که‌نار بیبات تا سه‌ره‌نجام دوژمنه‌که‌ی من و دوژمنه‌که‌ی ئه‌و بیگرێته‌وه‌.

    وەئایا دەزانی ئیمام طالوت کێیە؟ جا ئەوە لە نەوەی ئەو دایک و باوکە چاکەکارەیە کەوا پیاوە چاکەکارەکە (کە موسا گەشتێکی لەگەڵدا کرد تا لەزانستەکەی فێربکات) کوڕەکەیانی کوشت کەوا کردبوویان بە منداڵی خۆیان بە (تبني)، خوداش وەفای بە وەعدو بەڵێنەکەی خۆی کرد جا قەرەبووی بۆ کردنەوە بە ئیمام طالوت لەنەوەی خۆیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَا أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا (80) فَأَرَدْنَا أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِّنْهُ زَكَاةً وَأَقْرَبَ رُحْمًا (81)} صدق الله العظيم [الكهف].
    واته‌/ (پیاوه‌ چاكه‌كاره‌كه‌ به‌موسای وت) وه‌منداڵه‌که‌ش (که کوشتم) ئه‌وا دایک و باوکی باوه‌رداربوون ترساین له‌وه‌ی که به‌سه‌رکه‌شی و بێ دینی و خوانه‌ناسی هیلاک و ماندویان بکات (٨٠) ویستمان که په‌روه‌ردگاریان (له‌جیاتی ئه‌و) پاکترو چاکتریان پێ ببه‌خشێت و به‌منداڵێکی خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهرەبانتر بۆیان (له‌ نه‌وه‌ی له‌خۆیان) به‌هره‌وه‌ریان بکات (٨١) .

    جا ئەوەیە گۆڕینەوەکە لەلایەن خوداوە بۆیان بەنزیکتر لە ڕەحم و میھرەبانی لەبەر ئەوەی ئەو لەنەوەی دایک و باوکێکی چاکەکاربوو؛ کەوا بریتی بوو لە ئیمام طالوت عليه الصلاة والسلام بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.

    وەلەکۆتاییشدا (ئەوکەسەی کەوا بەدوای بەتاڵدا دەگەڕێت-الباحث عن الباطل) ئەو پرسیارەی کەوا ڕووبەڕووی بەسەرخەرەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی کردۆتەوە بەوە کۆتایی پێدەھێنێت، جا ئەوەی لە پرسیارەکەی (ئەوکەسەی کەوا بەدوای بەتاڵدا دەگەڕێت-الباحث عن الباطل) دا ھاتووە کە زانیتان بەوەی مەبەستی لەکێیە، جا ئەوەی کەوا لەپرسیارەکەیدا ھاتووە بریتیە لەوەی دەڵێت:

    (یەک پرسیار بەبیرخۆتاندا بھێننەوەو ئاڕاستەیڤخۆتانی بکەن و بڵێن:باشە چی بڵێین بەخودا لەکاتێکدا دواتر حەتمەن دەگەڕێینەوە بۆلای وەچیش بەخەڵکی بڵێین؟ خودا یارمەتیتان بدات وە ھیدایەتی من و ھیدایەتی ئێوەش بدات )
    قسەکەی کۆتایی ھات..

    جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامت دەدەینەوەو دەڵێین: ئەوان بەوەڵامەکانی خۆیان دەزانن لەسەر پەروەردگارەکەیان جا دواتر دەڵێن:

    گوێمان ڕاگرت له بانگخوازێک بانگی کردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به په‌روه‌ردگارتان جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی) باوه‌ڕمان هێنا وە پێشتریش باوەڕداربووین، جا ئەو بانگی کردین بۆ لای پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەالێکی بۆ دابنێین وە واز لە تەوەسول و پاڕانەوە لە شەفاعەتکارەکان بھێنین جا ڕەجاو ئومێدی شەفاعەتەکانیان نەکەین لەبەردەمی خودا خوداش بەڕەحم و میھرەبانترە بۆمان لە بەندەکانی جا ئێمەش بەڕاستمان داناو بڕوامان پێھێنا بەوەی کەوا بەڕاستی خودا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، وە بانگی کردین بۆ لای ئەوەی کەوا ڕازیبوونەکەی خودا بکەین بە غایەو ئامانج لەژیانی دنیا وە لەڕۆژی دواییش جا ئێمەش گوێمان لێی ڕاگرت و گوێڕایەڵی بووین، جا ئایا ئێمە لەسەر گومڕایین ئەی خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر! جا حوکم و بڕیارەکەش ھەر بۆ خودایە لەسەرەتاو لەدواییدا.

    جا ئەوەش بریتی یە لەوەی کەوا لەیادمە لە پرسیارەکانت، وە ئەوەی کەوا لەبیرم کردبێت لێی جا ئەوە حەق و مافی خۆتە دایانبەزێنی و داوای وەڵامەکە بکەی لەسەری، وە ھەرچەندە کەوا من بە زانستی یەقین و دڵنیاییەوە دەزانم بەوەی کەوا تۆ لەوانەی کە ھیدایەت نادرێن ھەرچەندە کەوا حوجەو بەڵگەشمان بەسەردا جێبەجێکردی بەحەق جا ھەرگیز کەسێکت دەست ناکەوێت پشتیوانیت لێ بکات و ڕێنمووییت بکات لەبەرئەوەی تۆ نەھاتوویت تا بە دوای حەقی ڕوون و ئاشکرادا بگەڕێیت جا تۆ دەزانی بەوەی کەوا لە ناخ و نەفستدا ھەیە وە دەشزانی بەوەی کەوا بەڕاستی من ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی، وەئەگەر ستەمم لێکردبی ئەوا خودات بەسە تاکو ببێتە حەکەم لەنێوان من و تۆدا بەحەق، ئەی خودایە بەڕاستی ئەوە من گەیاندم..خودایە شاھێدبە..

    مەھدی چاوەڕوانکراو ھەوڵدەرو کۆششکەر بۆ ھاتنەجێی ئاشتی جیھانی لەنێوان گەلانی بەشەر؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    _________________

  2. الترتيب #2 الرقم والرابط: 323350 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    464

    افتراضي

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - شعبان - 1435 ک
    31 - 05 - 2014 مـ
    07:43 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركـة الأصلية للبيـان ]
    http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=145325
    ـــــــــــــــ

    خودا ئەو شتەیە کەوا بەدیھێنەری ھەموو شتێکە کەوا ھیچ کەس و شتێک ھاوشێوەی ئەو نیە لە بەدیھێنراوەکانی وە گەورەترین شتە لەھەموو شتێک گەورەتر وەھیچ شتێکیش ھاو شێوەی ئەو نیە لەزاتیدا، وە بیسەرو بینایەو چارەنوسی گەڕانەوەش ھەر بۆلای ئەوە..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله وآلهم الأطهار وجميع أنصارهم الأخيار في كل زمانٍ ومكانٍ إلى اليوم الآخر، أما بعد..

    ئەی ئەو مولحیدانەی کەوا دەتانەوێت خودا بکەن بە ھیچ شتێک وە زاتی ئەو بوونی نەبێت، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! جا ئەو یەکەم شتە پێش بوون و ھیچ شتێک لە پێش ئەوەوە نیە، جا ئەو یەکەم شتەتان بریتی یە لە خالق و بەدیھێنەری بوون، ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ} صدق الله العظيم [الطور:35].
    واتە/ یان ئه‌وانه‌ به‌بێ هیچ شتێک هاتوونه‌ته‌کایه‌وەو بەدیھێنراون؟ یان هه‌ر خۆیان بەدیھێنەرن و خۆیان دروستکردووە؟!.

    جا ئایا ئەو شتە چیە کەوا ئەوانی بەدیھێناوە؟ وەڵامەکەی: ئەوە یەکەم شتە کەوا ھیچ شتێک لە پێش ئەوەوە نیە کەوا بریتی یە لەوکەسەی ھەموو شتێکی ھێناوەتە بوون وەھیچ کەس و شتێکیش ھاوشێوەی ئەو نیە لە ھەموو بەدیھێنراوەکانی. وە تەحەدداشتان دەکەم ئەی گەلی مولحیدەکان بەوەی کەوا نکۆڵی لەوە بکەن کەوا خودا مەبەستی خۆی نەبێت لەو فەرموودەیەی بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ یان ئه‌وانه‌ به‌بێ هیچ شتێک هاتوونه‌ته‌کایه‌وەو بەدیھێنراون؟ یان هه‌ر خۆیان بەدیھێنەرن و خۆیان دروستکردووە؟!.

    بەومانایەی کەوا بۆ ھەموو کارێک بکەرێک ھەیە، جا ئایا مەعقولە بەوەی کەوا ئەوان لەھیچ شتێکەوە بەدیھێنرابن؟ یان ئەوان خۆیان بن بەوەی کەوا خۆیان بەدیھێنابێت؟ جا ھەر دەبێت شتێک ئەوانی بەدیھێنابێت، کەوا بریتی یە لە خودای خەللاق و بەدیهێنه‌ری زۆر زاناو لێزان پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لە نێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە، کەوا بریتی یە لە یەکەم شت ھیچ شتێک لەپێش ئەوەوە نیە وە ھیچ شتێک ھاوشێوەی ئەو نیە لە بەدیھێنراوەکانیدا، جا مولحیدەکان توشی فیتنەتان نەکەن دەربارەی نەفیکردنی ھەبوونی خودا تا بیکەن بەھیچ شتێک، پاک و بێگەردی بۆی! جا ئەوان مەبەستیان ئەوەیە بەوەی کەوا بوونی نیە ئەمەش عەقیدەو بیروباوەڕەی مولحیدەکانە ھەر لەبەرئەوەش خدشا چەند ئایەتێکی بۆ دابەزاندوون تا ئێوە بەڵگەیان پێ بەسەردا بھێننەوە، لەوانە ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {فَذَكِّرْ‌ فَمَا أَنتَ بِنِعْمَتِ رَ‌بِّكَ بِكَاهِنٍ وَلَا مَجْنُونٍ ﴿٢٩﴾ أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌ‌ نَّتَرَ‌بَّصُ بِهِ رَ‌يْبَ الْمَنُونِ ﴿٣٠﴾ قُلْ تَرَ‌بَّصُوا فَإِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُتَرَ‌بِّصِينَ ﴿٣١﴾ أَمْ تَأْمُرُ‌هُمْ أَحْلَامُهُم بِهَـٰذَا أَمْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٣٢﴾ أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ ﴿٣٣﴾ فَلْيَأْتُوا بِحَدِيثٍ مِّثْلِهِ إِن كَانُوا صَادِقِينَ ﴿٣٤﴾ أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ‌ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ ﴿٣٥﴾ أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ ﴿٣٦﴾ أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَ‌بِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُ‌ونَ ﴿٣٧﴾ أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُم بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ﴿٣٨﴾ أَمْ لَهُ الْبَنَاتُ وَلَكُمُ الْبَنُونَ ﴿٣٩﴾ أَمْ تَسْأَلُهُمْ أَجْرً‌ا فَهُم مِّن مَّغْرَ‌مٍ مُّثْقَلُونَ ﴿٤٠﴾ أَمْ عِندَهُمُ الْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ ﴿٤١﴾ أَمْ يُرِ‌يدُونَ كَيْدًا فَالَّذِينَ كَفَرُ‌وا هُمُ الْمَكِيدُونَ ﴿٤٢﴾ أَمْ لَهُمْ إِلَـٰهٌ غَيْرُ‌ اللَّـهِ سُبْحَانَ اللَّـهِ عَمَّا يُشْرِ‌كُونَ ﴿٤٣﴾ وَإِن يَرَ‌وْا كِسْفًا مِّنَ السَّمَاءِ سَاقِطًا يَقُولُوا سَحَابٌ مَّرْ‌كُومٌ ﴿٤٤﴾ فَذَرْ‌هُمْ حَتَّىٰ يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ ﴿٤٥﴾ يَوْمَ لَا يُغْنِي عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنصَرُ‌ونَ ﴿٤٦﴾ وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ‌هُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٧﴾ وَاصْبِرْ‌ لِحُكْمِ رَ‌بِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَ‌بِّكَ حِينَ تَقُومُ ﴿٤٨﴾ وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَارَ‌ النُّجُومِ ﴿٤٩﴾}
    صدق الله العظيم [الطور].
    واتە/ ئامۆژگاری ئه‌وخه‌ڵکه بکه‌ چونکه ‌به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه ‌نه‌فاڵچیت نه‌شێتی (29) یان ده‌ڵێن ئه‌مه ‌شاعیرێکه و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ده‌که‌ین (30) بڵێ چاوه‌ڕێ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕێم (بزانین سه‌رئه‌نجام کێ سه‌رده‌که‌وێت، کێ سه‌رفرازه‌؟) (31) ئایا عەقڵەکانیان پێیان ده‌ڵێت ئه‌و قسه‌ناڕه‌وایانه بکه‌ن بەڵکو ئه‌مانه‌ هه‌ر خۆیان که‌سانێکی سته‌مکارن؟ (32) یان ده‌ڵێن ئه‌م قورئانه ‌خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه‌و دایڕشتووه‌ بەڵکو ئه‌وانه‌ هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕیان نیه (ئه‌گینا چۆن وا ده‌ڵێن) (33) ده‌با فه‌رمایشتێکی ئاوا وه‌ک ئه‌م قورئانه‌بهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! (34) یان ئه‌وانه‌ به‌بێ هیچ شتێک هاتوونه‌ته‌کایه‌وەو بەدیھێنراون؟ یان هه‌ر خۆیان بەدیھێنەرن و خۆیان دروستکردووە؟! (35) یان ئاسمانه‌کان و زه‌ویان بەدیھێناوەو دروستکردووه‌؟ ‌بەڵکو ئه‌وانه ‌هه‌ر دڵنیا نابن (36). یان ئه‌وه‌یه گه‌نجینه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌کانی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته‌؟ یان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان بێ سنووره‌؟ (37) یان ئه‌وانه ‌په‌یژه‌یان هه‌یه‌و پیایدا سه‌رده‌که‌ون تا گوێ له‌نهێنیه‌کانی ئاسمان بگرن؟ ده‌با گوێگره‌کانیان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا په‌یدا بکه‌ن (38) ئایا ئه‌وه‌ ڕاسته‌که ‌کچان نه‌وه‌ی خوابن و کوڕانیش نه‌وه‌ی ئێوه؟ (39) یان ئه‌وه‌یه داوای کرێ و پاره‌یان لێ ده‌که‌یت تا بارێکی گران بده‌ی به‌کۆڵیانداو پێیان هه‌ڵنه‌سوڕێت (40) یان ئه‌وه‌یه که‌نهێنی و شاراوه‌کان لای ئه‌وانه‌و ئه‌وان یاداشتی دەکەن و د‌ەینوسن (41) یان ئه‌وانه‌ده‌یانه‌وێت پیلان و ته‌ڵه‌یه‌ک ڕێک بخه‌ن جا ئه‌وانه‌ی که ‌کافروخوانه‌ناسن هه‌ر خۆیان که‌وتوونه‌ته‌ناو پیلانه‌وه و بون به‌ته‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه‌ پیلانه‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا شکاوه‌ته‌وه‌ (42) یان ئه‌وانه ‌وابیرده‌که‌نه‌وه که ‌خوایه‌کی تریان جگه ‌له (الله) هه‌یه؟! پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا (له‌بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان) له‌و شتانه‌ی که‌ئه‌وان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ بۆ خوا (43) خۆ ئه‌گه‌ر (له‌ئه‌نجامی لادان و بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان و کاری نادروستیان خوای گه‌وره‌سزایه‌کیان بۆ بنێرێت) و پارچه (ئه‌ستێره‌یه‌کیان) تێ بگرێت و ڕوو به‌زه‌وی دابه‌زێت ئه‌و نه‌فامانه‌ده‌ڵێن په‌ڵه هه‌وره‌و نیشتۆته سه‌ریه‌ک (چونکە سەرەتا دوکەڵەکەی دەبینن کەوا دەزانن پەڵە ھەورە) (44) وازیان لێ بهێنه هه‌تا به‌و ڕۆژه ده‌گه‌ن که‌تیایدا تیاده‌چن و لاڵ و پاڵ ده‌که‌ون (45) ئه‌و ڕۆژه ئیتر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان به‌هیچ جۆرێک فریایان ناکه‌وێت و سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز نابن (46) بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه ‌سزای تریش هه‌یه بێجگه له‌وه‌ی که‌جار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یه‌کجاری به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (47) خۆگربه له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه‌ دڵنیابه که‌تۆ له‌ژێر چاودێری ئێمه‌دایت هه‌روه‌ها ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگارت بكه‌کاتێک که‌به‌ره‌به‌یان هه‌ڵده‌سێت (48) له‌شه‌وگاریشدا هه‌ر بیپه‌رسته و ستایشی بکه‌ هه‌روه‌ها کاتێک ئه‌ستێره‌کان ون ده‌بن له‌چاو دیار نامێنن (49).

    جا ئەگەر ئێوە توانیتان ئەی گەلی مولحیدەکان کەوا مولحیدیش نین؛ بەڵکو لە شەیتانە بەشەرەکانن لەوانەی کەوا بانگەشەی کوفرو ئیلحاد دەکەن بە نەبوونی خودا بەھیچ شێوەیەک وە دەیانەوێت بەوەی کەوا بڵێن بەڕاستی خودا ھیچ شتە؛ بەو مانایەی بوونی نیە! ئەوەش بریتی یە لە ئیلحاد کەوا بریتی یە لە نەفیکردنی ھەبوونی خودا، وە دووبارەشی دەکەینەوەو دەڵێین: جا ئایا دەتوانن بە بەڵگەی ئاشکرا ئەوە بسەلمێنن بەوەی کەوا خودا مەبەستی ئەوە نیە کەوا ئەو شتێکە کەوا بەدیھێنەری ھەموو شتێکە لەوەی کەوا بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی دەفەرموێت: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ‌ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ ﴿٣٥﴾ أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ ﴿٣٦﴾} صدق الله العظيم [الطور]؟
    واتە/ یان ئه‌وانه‌ به‌بێ هیچ شتێک هاتوونه‌ته‌کایه‌وەو بەدیھێنراون؟ یان هه‌ر خۆیان بەدیھێنەرن و خۆیان دروستکردووە؟! (35) یان ئاسمانه‌کان و زه‌ویان بەدیھێناوەو دروستکردووه‌؟ ‌بەڵکو ئه‌وانه ‌هه‌ر دڵنیا نابن (36).

    وە مەبەستی خوداش پاک و بێگەردی بۆی ئەوەیە ئەو شتێکە کەوا ئەوانی بەدیھێناوە، وە ئەو بریتی یە لەو شتەی کەوا ئاسمانەکان و زەوی بەدی ھێناوە، وە ئەو بریتی یە لەو شتەی کەوا زاڵە بەسەر ئاسمانەکان و زەویدا، وە بەوەی کەوا ھەموو شتێک لەناو دەچێت و بەھیلاک دەچێت تەنھا ئەو شتە نەبێت کەوا ھەموو شتێکی بەدیھێناوە ھیچ کەس و شتێکیش ھاوشێوەی ئەو نیە لە بەدیھێنراوەکانی پاک و بێگەردی بۆی کەوا زۆر بەرزو بڵندو گەورەیە! جا چەندە ھەوڵ و کۆشش دەکەن بەشەوو بەڕۆژ تاکو حەق دابپۆشن بە بەرگی بەتاڵ لەکاتێکدا دەشزانن، جا مەکرو پیلان بگێڕن ھەرچۆنێکی کەوا دەتانەوێت جا ئێمە بۆتان لە بۆرسەداین بە ئیزنی خودای گەورەترین شت لە ھەموو شتێک، لەبەرئەوەی ئەو گەورەترین گەورەیە ھیچ کەس و شتێک ھاوشێوەی ئەو نیە پاکی و بێگەردی بۆی! وە بیربکەنەوە لە سیفاتەکانی و بیر لە زاتی ئەو مەکەنەوە جا بەھۆی ئەوەوە کوفر دەکەن لەبەرئەوەی خودا پاکی و بێگەردی بۆی شتێکە کەوا ھیچ کەس و شتێک ھاوشێوەی ئەو نیە کەوا لەبەدیھێنراوەکانی بەئەو بچێت، کەواتە چۆن دەتوانن بیر لە زاتی ئەو بکەنەوە لەکاتێکدا ئەو شتێکە کەوا ھیچ کەس و شتێک ھاوشێوەی ئەو نیە لە ھەموو بووندا! جا لە شوکرانە بژێرو سوپاسگوزاران بن.

    وە با ئەو شەیتانە بەشەرانەی کەوا ئیمانەکەیان دەردەخەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوە سوکایەتی بەعەقڵەکانتان نەکەن جا ئەوان بزرو وون نابن لێمان دەشیان ناسینەوە لەڕێی لەحن و ‌شێوازی قسه‌و گوفتاریان، خوداشمان بەسە لەسەر سەرجەم شەیتانە جن و ئینسانەکان وە ئێمەش بەسەریاندا زاڵ دەبین وە سەریشدەکەوین بەسەریاندا بە ئیزنی خودا ئەو شتەی کەوا ئەوانی بەدیھێناوە لەکاتێکیشدا بێباوەڕن بە نیعمەتەکەی و نکۆڵی لە زاتی ئەو دەکەن پاکی و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆ ئەو خودایەی کەوا دەیکەن بەشەریک و ھاوەڵ بۆی.

    لەوەیە یەکێکیان بیەوێت بەوەی کەوا بمپچڕێنێت جا دەڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئەوە چیتە ھەر یەکێک کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی بیروباوەڕەکەت بێت ئەوە تۆ وەسفی دەکەی بەوەی کەوا شەیتانێکە لەو شەیتانە بەشەرانەی کەوا ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو مەکرو پیلانەکەشیان دەشارنەوە بۆ ڕێگا گرتن لە زیکری کتێبەکەی خودا؟". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕونکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەوەی کەوا خۆی خستە ناو شوبھەو گومانەوە جا با لۆمەی کەس نەکات تەنھا خۆی نەبێت، لەبەرئەوەی من دەتانبینم کەوا سەدا نەوەدتان ھەوڵ و کۆشش دەکەن بۆ نەفیکردنی ھەبوونی خودا وەدەشڵێن بەوەی کەوا خودا شتێکی ھەبوو نیە! کەواتە ئێوە بانگەوازی ئیلحاد دەکەن بۆ ھەبوونی خودا وە فەتوای ئەوە دەدەن بەوەی کەوا خودا شتێکی ھەبوو نیە؛بەو مانایەی کەوا پەروەردگاری ھەموو جیھان ھیچ بوونێکی نیە پاک و بێگەردی بۆی! وە ھا ئەوە ئێمە بە بەڵگەی ڕوونەوە بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێکردن بەوەی کەوا بەڕاستی خودا بریتی یە لەو شتەی کەوا ئێوەی بەدیھێناوە وە ئاسمانەکان و زەویشی بەدیھیێناوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ‌ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ ﴿٣٥﴾ أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ ﴿٣٦﴾} صدق الله العظيم [الطور].
    واتە/ یان ئه‌وانه‌ به‌بێ هیچ شتێک هاتوونه‌ته‌کایه‌وەو بەدیھێنراون؟ یان هه‌ر خۆیان بەدیھێنەرن و خۆیان دروستکردووە؟! (35) یان ئاسمانه‌کان و زه‌ویان بەدیھێناوەو دروستکردووه‌؟ ‌بەڵکو ئه‌وانه ‌هه‌ر دڵنیا نابن (36).

    وە خوداش حوجەو بەڵگەکەی بەسەردا جێبەجێکردن لەبەرئەوەی ئێوە بەڕاستی زانیتان بەوەی کەوا ئێوە شتێکن کەوا بوونتان ھەیە جا کەواتە ھەردەبێت بەوەی کەوا لەوێدا شتێک ھەبێت ئێوەی بەدیھێنابێت و دروست کردبێت، ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ (35)} صدق الله العظيم.
    واتە/ یان ئه‌وانه‌ به‌بێ هیچ شتێک هاتوونه‌ته‌کایه‌وەو بەدیھێنراون؟ یان هه‌ر خۆیان بەدیھێنەرن و خۆیان دروستکردووە؟!.

    وەئەم پرسیارەش لەلایەن خوداوەیە بۆ مولحیدەکان، جا ئایا مەعقولە بەوەی کەوا لەھیچ شتێک بەدیھێنرابن کەوا ئەوانی بەدیھێنابێت؟ وەڵامەکەی ئەوەیە ھەردەبێت بەوەی کەوا لەوێدا شتیک ھەبێت کەوا ئەوانی بەدیھێنابێت ئەوەش بریتیە لە خودای خەللاقی بەدیھێنەری زۆر زاناو لێزان، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! جا ئایا دڵنیا نابن بە ھەبوونی خودا پاک و بێگەردی بۆی جا حوکم و بڕیاریش ھەر بۆ خودایە کەوا حوکم و دادوەری دەکات لەنێوان ئێمەو ئێوەدا بەحەق کەوا خێراترین کەسە شتەکان تاوتوێ و حساب دەکات.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربِّ العالمين..
    بانگەشەکار بۆلای ڕێگای ڕاست؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    __________________

  3. الترتيب #3 الرقم والرابط: 323358 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    464

    افتراضي

    -3-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    04 - شعبان - 1435 ک
    02 - 06 - 2014 مـ
    07:43 صباحاً
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    لمتابعة رابط المشاركــة الأصلية للبيـــان ]
    http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=145569
    ـــــــــــــــ

    بەڕاستی زاتی خودا شتێکی مەزن و گەورەیە وە مەزن و گەورەترە لە ھەموو شتێک، ھەر لەبەرئەوەش چیای گەورەش بەرگەی بینینی زاتی خوا ناگرێت..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة النّبيين وآلهم الطيبين والتّابعين الحَقّ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    ئەى (كازم) ئەى زالم و ستەمکار لە نەفسى خۆت، بەڕاستی ئێمە وەڵاممان داويتەوە بەر لەو ڕۆژەی كەوا تۆ خۆت ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی کەوا دەتەوێت لەوساتەی کەوا تۆ دەتویست بزانی بەوەی کەوا دواتر وەڵامەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی چی دەبێت بۆ بانگەشەکارانی ئیلحادو بێ باوەڕبوون بە خودا ئەوەش مەکرو پیلانێکە لەلایەن تۆوە تا وەڵامێک ئامادە بکەی بۆ ئەوەی بە بەتاڵ حەقی پێ دابپۆشی، بەھەرحاڵ ئەگەر تۆ (کازم) بیت یان (الباحث عن البينة) گرنگ ئەوەیە کەوا بەڕاستی تۆ دەزانی ئێمە دەزانین بەوەی کەوا تۆ کێیت جا ھاوشێوەکانی تۆ لێمان شاراوەو نادیار نین ، وە گرنگترین شتیش جێبەجێکردنی حوجەو بەڵگەیە لەسەرت بەحەق و حەقیش دەڵێم بە ئیزنی خودای گەورە لە زاتی خۆی کەوا لەھەموو شتێک گەورەترە.

    جا ھەرگیز ھیچ کەسێک بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی خودا ناگرێت پاک وبێگەردی بۆی تەنھا شتێک نەبێت کەوا وەکو خۆیەتی ھیچ شتێکیش ھاوشێوەی ئەو نیە لە ھەموو بەدیھینراوەکانی ھەرچەندە کەوا گەورەش بێت، وە لەو سااتەی کەوا خودا فەتوای بۆ بەندەو پێغەمبەرەکەی موسا دا عليه الصلاة والسلام کەوا داوای بینینی زاتی پەروەردگارەکەی لەپەروەردگارەکەی کرد بە دەنگ و ڕەنگەوە جا لەپاش ئەوە خودا فەتوای بۆ دا بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ ھەرگیز من نابینی. جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا خودا مەبەستی لەوە ئەوەیە بەوەی کەوا ھەرگیز زاتی پەروەردگارەی نابینێت لەبەرئەوەی ئەو شتێک نیە کەوا بوونی ھەبێت پاک و بێگەردی بۆی؟ وەڵامەکەی لە محکەمی کتێبەکەی خودا دەبیننەوە بەوەی کەوا ھۆکاری ئەوەی ھەرگیز موسا پەروەردگارەکەی نابینێت ئەوەیە لەبەرئەوەی پێغەمبەری خودا موسا عليه الصلاة والسلام ھەرگیز بەرگەی بینینی گەورەیی زاتی پەروەردگارەکەی ناگرێت پاک و بێگەردی بۆی! وە بە پێغەمبەرەکەشی وت کەوا دواتر بەزاتی خۆی خۆی دەردەخات بۆ چیایەکی گەورە جا ئەگەر چیا گەورەکە لە جێگاکەی خۆیدا مایەوە لەبەرامبەر بینینی گەورەیی زاتی پەروەردگارەکەی جا ئەوە دواتر تۆش من دەبینی. جا قسەکە دووبارە دەکەمەوە بەوەی: جا ئەگەر چیایە گەورەکە لەشوێنەکەی خۆی مایەوە لەبەرامبەر بینینی گەورەیی زاتی پەروەردگارەکەی جا ئەوا لێرەدا دواتر پێغەمبەری خودا موساش پەروەردگارەکەی دەبینێت لەبەرئەوەی خودا بەتوانایە لەسەر ئەوەی کەوا گەورەیی بەندەکابی وەکو گەورەیی چیاو کێوەکان لێبکات تاکو بتوانن بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی خودا بگرن، ھەرلەبەرئەوەش خودا بەپێھەمبەرەکەی موسای وت: {قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي} [الأعراف:143].
    واتە/ خودای گه‌وره‌ فه‌رمووی هه‌رگیز نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که ئەوو ھیچ شتێکی تریش به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه‌ جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت.

    بەڵام ئەگەر چیایەکی گەورە بەرگەی بینینی گەورەیی زاتی خودا نەگرێت ئەی چۆن ئینسانی لاواز بەرگەی دەگرێت؟ جا لێرەدا ھەرگیز ھیچ شتێک بەرگەی گەورەیی بینینی زاتی خودا ناگرێت تەنھا شتێک نەبێت کەوا ھاوشیوەی ئەو بێت، ھیچ شتێکیش نیە کەوا ھاوشێوەی ئەو بێت لە ھەموو دروستکراوو بەدیھێنراوەکانی و بیسەرو بیناشە. وە زانراویشە لە ڕووی زمانەوانی و دەستەواژەوە بەوەی کەوا (التجلّي) مەبەستی پێی دەرکەوتنە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَالنَّهَارِ‌ إِذَا تَجَلَّىٰ ﴿٢﴾} [الليل].
    واتە/ وە به ڕۆژ کاتێک کەوا دەردەکەوێت.

    بەو مانایەی دەرکەوت و دەریخست، لەوەشدا ئەوە دەردەھێنین کەوا: بەڕاستی (التجلّي) مەبەستی پێی دەرکەوتنی شتێکە، ھەرلەبەرئەوەش با سەیری ئەنجامەکە بکەین لەدوای دەرکەوتن و تەجەللایەکەی زاتی پەروەردگار بۆ چیایە گەورەکە جا ئایا چی ڕوویدا وە ئایا لە شوێن و جێگایەکەی خۆی مایەوە؟ وەڵامەکەی لەوەدا دەبینین کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (143)} صدق الله العظيم [الأعراف].
    واتە/ جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد کێوه‌که‌ی ورد و خاش کرد موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (ڕاستیەکەی بۆ دەرکەوت لەوەی ھیچ شتێک ناتوانێت خودا ببینێت ) و وتی ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

    جا وورد ببەوەو بیربکەوە لەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَوَاعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَاثِينَ لَيْلَةً وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ فَتَمَّ مِيقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ۚ وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَارُونَ اخْلُفْنِي فِي قَوْمِي وَأَصْلِحْ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ الْمُفْسِدِينَ (142) وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (143)} صدق الله العظيم.
    واتە/ وە به‌ڵێنی سی شه‌ومان به موساداو به ده شه‌وی تر ماوه‌که‌مان ته‌واوکرد ئینجا کاتی گفتوگۆی موسا له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریدا ته‌واو بوو که گه‌یشته چل شه‌و، موسا (پێش ڕۆیشتنی بۆ کێوی طور) به هارونی برای وت ئیتر تۆ له جیاتی من به له‌ناو قه‌وم و گەلەکەمدا ده‌وری چاکسازی ببینه و نه‌که‌یت شوێن ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌ویت که چێنه‌ری فەسادی و خراپەکاری و تۆوی خراپه‌ن (142) وە کاتێک موسا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا وتی پەروەردگارم دەبا ته‌ماشات بکه‌م خودای گه‌وره‌ فه‌رمووی هه‌رگیز نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که ئەوو ھیچ شتێکی تریش به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه‌ جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد کێوه‌که‌ی ورد و خاش کرد موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (ڕاستیەکەی بۆ دەرکەوت لەوەی ھیچ شتێک ناتوانێت خودا ببینێت ) و وتی ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران (143).

    وەھەروەکو سەلماندمان لە محکەمی کتێبەکەی خودا بەوەی کەوا مەبەستەکە لەوشەی (تجلّى) واتە دەرکەوت ودەریخست؛ بۆ نموونە لەم فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَالنَّهَارِ‌ إِذَا تَجَلَّىٰ ﴿٢﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ وە به ڕۆژ کاتێک کەوا دەردەکەوێت.

    جا لەپاش ئەوە بە دڵنیایی و زابستی یەقیبەوە دەزانین بەوەی کەوا (التجلّي) بریتی یە لە دەرکەوتنی شتێک، جا ئایا چی بەسەر چیایەکەدا ھات لەکاتێکدا کەوا چیا شتێکی گەورەیە؟ بەڵام گەورەیی زاتی خودا شتێکی مەزن و گەورەترە بە جیاوازیەکی وا کەوا سنوری بۆ نیە! ھەرلەبەرئەوەش چیایە گەورەکە بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی خودای نەگرت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (143)} صدق الله العظيم.

    جا بۆتان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا گەورەیی زاتی خودا شتێکی گەورەترە لەھەموو شتێک، وەھەرگیز ھیچ شتێک بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی خودا ناگرێت تەنھا ئەو شتەی کەوا یەکسان ببێت بە مەزنی و گەورەییەکەی ئەو پاک و بێگەردی بۆی! ھیچ شتێکی ھاوشێوەی ئەویش نیە لە بەدیھێنەرو دروستکراوەکانی وە ھیچ شتێکیش لە پێش ئەوەوە نیە لە بووندا ھیچ خودایەکیش نیە جگە لەئەو بەبێت وە جگە لەئەو ھیچ پەرستراوێکیش بوونی نیە.

    جا بەو ئەنجامە دەردەچین بەوەی کەوا بەڕاستی خودا شتێکە کەوا ھیچ شتێک ھاوشێوەی مەزنی و گەورەییەکەی ئەو نیە لە بەدیھێنراوو دروستکراوەکانیدا، ھەر لەبەرئەوەش چیا گەورەکە بەرگەی بینینی زاتی گەورەی خودای نەگرت پاک و بێگەردی بۆی! وەھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (143)} صدق الله العظيم.
    واتە/ وە کاتێک موسا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا وتی پەروەردگارم دەبا ته‌ماشات بکه‌م خودای گه‌وره‌ فه‌رمووی هه‌رگیز نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که ئەوو ھیچ شتێکی تریش به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه‌ جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد کێوه‌که‌ی ورد و خاش کرد موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (ڕاستیەکەی بۆ دەرکەوت لەوەی ھیچ شتێک ناتوانێت خودا ببینێت ) و وتی ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

    جا سەیری ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە بکە: {فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد کێوه‌که‌ی ورد و خاش کرد.

    جا ئایا چیایەکە بەبێ بوونی ھیچ شتێک ووردو خاش بوو یان ئەوە لەبەرئەوەبوو کەوا خودا خۆی بۆ دەرخست بەزاتی مەزنی و گەورەیی خۆی جا ئەویش ووردو خاش بوو؟ پرسیارەکەش دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین: بەڕاستی (التجلّي) لە زمانەوانی و دەستەواژەدا بریتی یە لە دەرکەوتنی حەق و ڕاست یان بینینی شتێک جا گرنگ ئەوەیە کەوا (التجلّي) مەبەست پێی دەرکەوتنی شتێکە بۆ شتێکی تر بەبێ ھیچ شک و گومان ودوودڵیەک. وە ھا ئەوە ئێمە جارێکی تر حوجەو بەڵگەت بەسەردا جێبەجێ دەکەین وە ھێشتاکەش دەسەڵاتی زانستی محکەمی ڕوون و ئاشکرای زتاترمان لەلایە کەوا بەئیزبی خودا بۆتان لەمحکەمی قورئانی گەورەدا دەردەھێنین، جا ئەوەی دەیەوێت با ئیمان بھێنێت ئەوەشی دەیەوێت با کوفر بکات، بڕیارو حوکم و دادوەریش ھەر بۆ خودایە کەوا خێراترین کەسە شتەکان تاوتوێ و حساب دەکات.

    وەسەبارەت بە سەردانیکردنی گۆڕستانەکان (قەبرەکان) بە مەبەستی دوعاکردن بەڕەحمەت و داوای لێخۆشبوون کردن لەخودا بۆ خاوەنی گۆڕەکە (قەبرەکە) جا ئەوە ھیچی لەسەر نیە بۆ ئەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو دەرموودەیەی خودای بەرزو بڵبدو گەورە: {وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰ أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ (84)} صدق الله العظيم [التوبة:84].
    واتە/ وە هیچ کات له‌سه‌ر هیچ که‌س له‌و دووڕووانه نوێژ نه‌که‌ی که مرد له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌شی مه‌وەستە به‌ڕاستی ئه‌وانه باوه‌ڕیان به خواو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو و مردیشن له‌کاتێکدا له دین ده‌رچوو فاسق بوون.

    جا لەوەشدا ڕەوابوونی دوعاکردن بۆ خاوەن گۆڕەکان دەردەھێنین تەنھا ئەگەر ئەو خاوەن گۆڕە لەشەیتانە بەشەرەکان بێت، وە ھەرچی سەردانی کردنە بۆ پاڕانەوەو تەوەسول کردن بە چاکەکاران بۆ دوعاکانیان و پاڕانەوە لێیان لەجێگای خودا جا ئەوە شیرک و ھاوەڵ و ھاوبەش دانانە وە ئەوانیش گوێیان لێتان نیە لەبەرئەوەی ئەوان مردوون بەبێ زیندووبوونی جەستەکانیان بەھۆی جێھێشتنی ڕوحەکانیان، خۆ ئەگەر گوێشیان لێتان بێت ئەوا ھەر وەڵامتان نادەنەوە وەڕۆژی قیامەتیش کوفر دەکەن بە شیرک و ھاوبەشدانانەکەتان بە دوعاو ۆاڕانەوەکانتان لەوان لە جێگای خودا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ‌ ﴿١٣﴾ إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُ‌ونَ بِشِرْ‌كِكُمْ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ‌ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [فاطر].
    واته‌/ ئه‌وانه‌ی جگه له‌و هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن ولێیان ده‌پارێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێکڵه ته‌نکه‌که‌ی ده‌وری ناوکی خورماش نین (١٣) خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه‌ن ڕۆژی قیامه‌تیش حاشا ده‌که‌ن لێتان و كوفر به‌م شیرک و هاوبه‌ش دانانه‌تان ده‌كه‌ن بێگومان که‌س نییه وه‌ک (خوا) ئاگاو زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت (١٤).

    وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ (20) أَمْوَاتٌ غَيْرُ أَحْيَاءٍ ۖ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (21)} صدق الله العظيم [النحل].
    واتە/ ئه‌وانەی کەوا داواو هاواریان لێ ده‌که‌ن لە جێگای خودا، هیچیان پێ دروست ناکرێت، له کاتێکدا که خۆیان دروست ده‌کرێن (20) ئه‌وانه مردوون و زیندوو نین، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی خۆیان و خه‌ڵکی زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌ (21).

    وە بەڕاستی منیش دەتبینم بەوەی کەوا لە بانگەشەکارەکانی بۆ کوفرکردن بە ئیلحادو بێباوەڕبوون بە ھەبوونی خودا وە لەوکەسانەش کەوا بانگەوازی ئیمانداران دەکەن بۆ شیرک و ھاوبەشدانان بۆ خودا، خوداشم بەسە لەسەر ھەموو ئەوانەی کەوا ڕێگا دەگرن لە ڕێگای خودای بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری و بەلاری و خواری دەیگرن لەکاتێکیشدا دەزانێت بەوەی کەوا ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە،

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربِّ العالمين..
    بانگەشەکار بۆ لای ڕێگای خودای بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری؛ خەلیفەی خوداو بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    __________________

  4. الترتيب #4 الرقم والرابط: 323367 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    464

    افتراضي

    - 4 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    06 - شعبان - 1435 ک
    04 - 06 - 2014 مـ
    06:05 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركـة الأصلية للبيـان ]
    http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=145838
    ــــــــــــــــــــ

    وەڵامی ئیمام بۆ ئەوانەی کەوا بەرگی بەتاڵ دەکەن بە بەر حەقدا لەکاتێکیشدا دەزانن..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله وآلهم الطيبين والتّابعين الحقَّ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    ئەی گەلی ئەوانەی کەوا بەرگی بەتاڵ دەکەن بە بەر حەقدا لەکاتێکیشدا دەزانن، ئەی ئەوانەی کەوا بیروباوەڕتان وایە بەوەی کەوا خودا شتێک نیە ناو ببرێت و بوونی ھەبێت پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! ئەو شتەی کەوا ھیچ شتێک وەکو ئەوو ھاوشێوەی ئەو نیەو بیسەرو بینایە. وە مادام خودا شتێک نیە کەوا ناو ببرێت و بوونی ھەبێت لە بیروباوەڕەکەی خۆتاندا جا لێرەدا پێویست بە پەردە ناکات لەنێوان خۆی و نێوان بەندەکانیدا، بەڵام ئێمە دەبینین بەوەی کەوا خودا لەنێوان خۆی و نێوان بەندەکانیدا پەردەیەکی داناوە تا ببێتە ڕێگر لە بینینی بە بینایی چاوەکانیان تاکو بەندەکانی بەھۆی ئەوەوە بەھیلاک نەچن. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلاَّ وَحْياً أَوْ مِن وَرَآءِ حِجَابٍ} صدق الله العظيم [الشورى:51].
    واتە/ ھیچ بەشەرێک بۆی نیه هیچ کات خوای گه‌وره قسەی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگا (وەحی تێگەیشتن ڕاستەوخۆ بۆ سەردڵ)ەوە نەبێت یان له پشتی په‌رده‌وه‌.

    جا بەھەمان شێوە لەم ئایەتە محکەمەدا ھەبوونی زاتی پەروەردگاری ھەموو جیھان دەردەھێنین ھەرلەبەرئەوەش پەردەی لەنێوان پەرستراوو بەندەکاندا داناوە جا قسەیان لەگەڵدا دەکات لەدوای ئەو پەردەیەدا، ئایا نابینی بەوەی کەوا پەردەکەی داناوە تا ببێتە ڕێگر بۆ بەندەکان لە بەرامبەر بینینی پەروەردگاری پەرستراو؟ بەڵام تۆ لە دوودڵ و ڕاڕایەکانی لەوانەی کەوا بەرگی بەتاڵ دەکەن بە بەر حەقدا لەکاتێکیشدا دەزانن.

    وەھەرچی (الحرث) کێڵگەی ئافرەتە، جا ئەوە پێشتر فەتوامان دا بەوەی کەوا ئافرەت ناودەبرێت بە کێڵگە -الحرث- لەبەرئەوەی خودا کێڵگەکەی بۆ نەوە خستنەوەی بەشەری لەئەودا داناوە، وە تۆوەکانیشی لە پشتی پیاودا داناوە، وەھەر لەبەرئەوەش (پێغەمبەری خودا لە ڕوئیاکەمدا) فەرمووی: [كان مني حرثك وعليٌّ بذرك].

    وە ئەی پیاو ئەی ئایا خودای بەرزو بڵندو گەورە نافەرموێت: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ} صدق الله العظيم [البقرة:223]؟

    ئەمە بەمانای کێڵگە بۆ نەوەکانتان. جا لەبەرچی تۆ سوری لەسەر ئەوەی کەوا بەرگی بەتاڵ بکەی بە بەرحەقدا؟ جا سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی تۆ دەتەوێت کەوا ڕێگا بگری و بەربەست دابنێی لە بەرامبەر شوێنکەوتنی حەقدا بەھەموو حیلەو وەسیلەو ھۆکارێک.

    وە بەھەمان شێوە دەتانبینم بەوەی کەوا دەڵێن: "بەڕاستی زانستەکەی ناصر یەمانی وتراوە". جا لەپاش ئەوە حوجەو بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێدەکەم بەحەق و دەڵێم: بەڕاستی خودا ئیمام مەھدی ناصر محمد ـی ڕەوانەکردووە تا بیکات بە حەکەم و دادوەر لەنێوان جیاوازو دژو ناکۆکەکان جا دەڵێت: ئەی فڵان تۆ لەسەر حەقی لە فڵانە مەسەلەدا بەڵام لەسەر بەتاڵی لەفڵانە مەسەلە، وەحەقەکەش تێیدا لەگەڵ زانایانی مەزھەبەکەی ترە بەڵام ئێوە لەسەر بەتاڵن دەربارەی فڵانە عەقیدەو بیروباوەڕ، وە عەقیدەو بیرو باوەڕە حەق و دروستەکەش لەگەڵ زانایانی مەزھەبی دەستەو تایەفەکەی ترە، جا بەم شێوەیە.. وە مەرجیش نیە کەوا ئیمام مەھدی ھەر بە زانستێکی تازەوە قسە بکات کەوا ھیچ یەکێک لە زانایانی ئومەت نەیان وتبێت. وە پێشتریش فەتوامان دا لە بەیان و ڕوونکردنەوەیەک بەوەی کەوا بەڕاستی من ئینتیمام بۆ قورئانیەکان نیە، جا ھەتا ئەگەر تەنانەت لە مەسەلەیەک یان دوو مەسەلەشدا کۆک بم لەگەڵیان جا ئەوە لەپاشان دەمبینن بەوەی کەوا جیاوازو پێچەوانەو ناکۆک و دژو مخالفم لەحەق دەربارەی دەیان مەسەلەو دەڵێم: بەڕاستی حەقەکە تێیدا لەگەڵ زانایانی مەزھەبەکەی ترە.

    جا گرنگ ئەوەیە کەوا حوکمەکە لە محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە دەردەھێنم وە زانستیشم نیە بەزۆرێک لەوانەی کەوا زانایانی مەزھەبەکانتان دەیڵێن، وە حوجەو بەڵگەشم بەسەردا جێبەجێ نەکردوون بە کتێبەکانیان؛ بەڵکو حوجەو بەڵگەم بەسەردا جێبەجێکردوون لە محکەمی قورئانی گەورە.

    وەئەی پیاو، بەڵکو حەق جیاوازو پارچە بووە لێرەو لەوێ و جیا جیاو پەرت و پەڕاگەندە بووە لەنێوان مەزھەبەکان ئێمەش کۆی دەکەینەوەو بەتێروتەسەلی لە محکەمی قورئانی گەورە باسی دەکەین، وە فەتوایەکەشم دەبەمە لای ئەوپەروەردگارەم کەوا قورئانی گەورەی دابەزاندووە، وە دەڵێم خودا فەرموویەتی و ناڵێم غەزالی فەرموویەتی وە ناشڵێم شافعی فەرموویەتی؛ بەڵکو دەڵێم خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی، جا دەسەڵاتی زانستەکەتان لە محکەمی قورئانی گەورەدا بۆ دەھێنم. جا ئیتر چیتان دەوێت لەدوای حەق تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواویەکی دوور نەبێت؟

    وە ڕەجاو ئومێدیش لەپەروەردگارەکەم دەکەم بەوەی کەوا حوکم بکات لەنێوان من و نێوان ئێوەدا بەحەق بەو شێوەیەی کەوا خۆی حەزی پێدەکات و ڕازی دەبێت پێی، ئەی ئەوانەی کەوا کاتەکانتان بەفیڕۆ دەدەن بۆ ڕێگا گرتن و بەربەست دانان بەتوندی لە بەرامبەر حەق، ئایا ناترسن لەوکەسەی کەوا بە ناخەکانتان دەزانێت تاکو ووریاو ئاگاداری خۆتان بن؟ بەڵکو دەتانبینم کەوا سورو پێداگیرن لەسەر ڕێگا گرتن و بەربەست دانان لەبەرامبەر شوێنکەوتنی دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدیەت، جا لەپاش ئەوە وەڵامتان دەدەمەوە بەحەق و دەڵێم: ئەی گەلی شەیتانە بەشەرەکان لەوانەی کەوا ئیمانەکەتان دەردەخەن و کوفرو مەکرو پیلانەکەشتان دەشارنەوە بۆ ڕێگا گرتن و بەربەست دانان لەشوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی خودا، جا دڵنیاو ئەمین مەبن لە مەکرو پیلانی خودای تاک و قەھار؛ وە ئەگەر ویستتان بانگتان دەکەم بۆ موباھەلەکردن جا لەعنەتی خودا لەوکەسە دەکەین کەوا لە درۆزنانە، جا بەڕاستی ئێمە حوجەو بەڵگەمان بەسەردا جێببەجێکردن وە گفتوگۆکردنیش لەگەڵتان گەیشتە زیاتر لە سی و حەوت لاپەڕە ھێشتاکەش ھەر بەرگی بەتاڵ دەکەن بە بەر حەقدا وە قسەکان دەشێوێنن و لەجێگایەکیان دادەنێن کەوا شوێنی مەبەستەکەی خۆی نیە لەکاتێکیشدا دەزانن، وە ھێشتاکەش حیوارو گفتوگۆکە بەردەوام دەبێت تاکو کۆتایی بە موباھەلەکە دەھێنین لەنێوان من و خۆتدا جا ئەوکات دەپاڕێینەوە لەخودا جا با لەعنەتی خودا لەسەر ستەمکارەکان بکات.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربِّ العالمين.
    _______________

  5. الترتيب #5 الرقم والرابط: 323392 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    464

    افتراضي

    - 5 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    07 - شعبان - 1435 ک
    05 - 06 - 2014 مـ
    05:01 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركــة الأصلية للبيـان ]
    http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=145999
    ـــــــــــــــــــــ

    بیرکردنەوە لە زاتی خودا مخالف و پێچەوانەی فەرمانی خوداو پێغەمبەرەکەیەتی؛ بەڵکو بیرکردنەوەکە لە نیعمەتەکانی پەروەردگارو ئایەت و نیشانەکانی دەبێت لەسەر ھەبوونی و ناسینی گەورەیی ومەزنی توانایەکەی..


    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله وآلهم الطيبين والتابعين لدعوة الحقِّ من ربِّهم في كل زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أما بعد..

    ئەی(الباحث عن البيّنة)، بەڕاستی تۆ نکۆڵی لە ھەبوونی زاتی خودا دەکەی بەوەی کەوا ئەو شتێک نیە ناو ببرێت و بوونی ھەبێت، وە دەشتبینین بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ لە یەھودی لەبەرئەوەی دەتەوێت بە مەکرو پیلانەکەت موسڵمانان ناچار بەوە بکەی کەوا بیر لە زاتی خودا بکەنەوە لەبەرئەوەی تۆ زانیوتە بەوەی کەوا ئەوان ئەگەر بێتو بیربکەنەوە لەزاتی خودا ئەوا بەڕاستی ئەمە سەردەکێشێت بۆ کوفر کردن بە ھەبوونی زاتی خودا، لەبەرئەوەی بیرکردنەوە لە زاتی خودا مخالف و پێچەوانەی فەرمانی خوداو پێغەمبەرەکەیەتی بەڵکو فەرمانیان پێکردوون بە بیرکردنەوە لە نیعمەتەکانی و ئەو ئایەت و نیشانانەی کەوا بەڵگەن لەسەر ھەبوونی پەروەردگارو ناسینی گەورەیی و مەزنی توانایەکەی؛ جا ئەوکات لە سزایەکەی دەترسن بەڵکو دڵنیابن بە حەقیقەتی ھەبوونی خودا، وە محمد پێغەمبەری خودا نەھی لێکردوون لەوەی کەوا بیربکەنەوە لە چۆنیەتی زاتی خودا، جا خوداو پێغەمبەرەکەی بانگیان کردوون بۆ بیرکردنەوە لە نیعمەتەکەی خودا لەسەرتان و ئایەت و نیشانەکانی لە ئاسمانەکان و زەویدا. وەکو محمد پێغەمبەری خودا دەفەرموێت صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: [تفكّروا في آلاء الله، ولا تفكروا في ذات الله فتهلكوا]. صدق عليه الصلاة والسلام.

    لەبەرئەوەی خودا فەرمانی بە بەندەکانی کردووە بە بیرکردنەوە لە ھەموو شتێک لە ئایەت و نیشانەکانی لە ئاسمانەکان و لەزەوێدا تاکو ئیمان بھێنن جا دڵنیابن بە ھەبوونی زاتی ئەو خودایەی کەوا یەکەمە وە ئەو بەدیھێنەرو دروستکاری ھەموو شتێکە لە چوارچێوەی مەلەکوتدا وە ئەوەشی دوای مەلەکوتەکەی، ئەو یەکەم شتەی کەوا ھیچ شتێک لەپێش ئەوەوە نیە، وە فەرمانی پێکردوون بە بیرکردنەوە لەئایەتەکانی تاکو دڵنیا دەبن بەھەبوونی زاتی ئەو لەدوای مەلەکوتدا پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ انْظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا تُغْنِي الْآيَاتُ وَالنُّذُرُ عَنْ قَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [يونس:101].
    واتە/ بڵێ ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا که‌چی به‌ڵگه و نیشانه‌و ئاگاداریه‌کان سوودیان نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن.

    لەبەرئەوەی ئەو ئایەت و نیشانانەی کەوا لەسەرووتانەوەو لە ژێرەوەتانن بەڵگەن لەسەر ھەبوونی پەروەردگار پاک و بێگەردی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لَآيَاتٍ لِأُولِي الْأَلْبَابِ(190)} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ به‌ڕاستی له دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو له ئاڵو گۆڕی شه‌و و ڕۆژدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانی ژیر و هۆشمه‌ند.

    وەبەھەمان شێوە بەدیھێنان و دروستکردنەکەتان حوجەت و بەڵگەی خودایە لەسەرتان، جا ئایا ئێوە لەھیچ شتەوە دروست بوون و بەدیھاتوون یان خۆیان بەدیھەنەرو دروستکاری خۆیانن! یان ئاسمانەکان زەویتان دروستکردووە یان ئێوە دەسەڵاتتان بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە لەکاتێکدا پەروەروەردگار ئیستیوای کردووە بەزاتی خۆی لەسەر مەلەکوت! وە بۆ ھیچ بەشەرێک یان ھیچ بەندەیەکی خودا نیە لەئاسمانەکان و زەویدا بەوەی کەوا خودا قسەی لەگەڵدا بکات بەدەنگ و ڕەنگەوە؛ بەڵکو لەدوای پەردەوە کەوا ڕێدەگرێت لەبینینی دروستکراو بۆ بەدیھێنەرو دروستکاری لەھەموو شتێک گەورەترو مەزنتر لە دروستکراوو بەدیھێنراوەکان، ئەوەش بریتی یە لە خودای گەورەترو مەزنتر لەھەموو شتێک لەبوون، ئەگەر بەقسەی تۆ زاتی خودا نەبێت پاک و بێگەردی بۆی! وە دووبارەی دەکەینەوەو دەڵێین: ئەگەر بھاتبا بەقسەی تۆ زاتی خودا بوونی نەبوایە کەوا دەوری ھەموو بوونی جیھانی داوەو ڕوو دەكه‌نه هه‌ر لایه‌ک خوا ھەر بوونی ھەیە له‌و جێگایەدا ئەوا پەردەیەکی ئەستوری لەنێوان خۆی و بەندەکانیدا دانەدەنا کەوا دایان دەپۆشێت لەبەرامبەر بینینی پەروەردگارەکەیان، وە پەردەکەش ئەوە نیە کەوا خودای داپۆشیبێت پاک و بێگەردی بۆی؛ بەڵکو خودا گەورەترە لەھەموو شتێک لە بووندا! بەڵکو پەردەکە مەلەکوت دادەپۆشێت و ڕێگرە لەبەرامبەر بینینی پەروەرردگاری مەلەکوت، وە خوداش خۆی بەدەرناخات بۆ پەردەکەی پاک و بێگەردی بۆی؛ بەڵکو ڕێی لێگیراوە لەبەرامبەر بینینی پەروەردگار بە قودرەت و توانایەکەی خودا ھەروەکو چۆن بینایی پێغەمبەری خودا موسای داپۆشی -عليه الصلاة والسلام- بەقودرەت و توانایەکەی لەوساتەی کەوا خۆی دەرخست و تەجەللای کرد بۆ چیاکە خا ووردو خاشی کردو موساش لەھۆش خۆی چوو کەوت لەبەر ترس و تۆقینە گەورەکەی کەوا بەسەر چیایەکەدا ھات ھەرچەندە کەوا پێغەمبەری خودا موساش لەوێدا بوو -عليه الصلاة والسلام- لەو ساتەی کەوا خودا خۆی دەرخست و تەجەللای کرد بۆ چیایەکە جا خودا بینایی پێغەمبەری خودا موسا -عليه الصلاة والسلام- و ئەوەی کەوا لەدەوروبەریشیدا ھەبوو داپۆشی لە بینینی زاتی خۆی (واتە تەنھا خۆی بۆ چیایەکە دەرخست وبینایی ئەوانی تری داپۆشی بەقودرەت و توانایەکەی خۆی خۆ ئەگەر بۆ موساو ئەوانەی تریش خۆی دەرخستبا ئەوا ئەوانیش لەگەڵ چیایەکە بەھیلاک دەچوون)، جا پێغەمبەری خودا موسا زاتی پەروەردگارەکەی نەبینی لەبەرئەوەی بینینەکەی زاتی خودا پاک و بێگەردی بۆی تەنھا لەسەر مانەوەی چیایەکە بوو لەشوێن و جێگایەکەی خۆی لەدوای ئەوەی کەوا زاتی خودا خۆی دەرخست و تەجەللای کرد تەنھا تایبەت بە چیایەکە، جا گەورەیی زاتی چیایەکە بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی خودای نەگرت پاک و بێگەردی بۆی جا ئەوە بوو کەوا وردو خاشی کرد.

    وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، گوێبگرن و تێبگەن لەفەتواکەمان بەحەق دەربارەی ئەوکەسەی کەوا ناوی خۆی ناوە (الباحث عن البينة)، جا خودا دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا خوا شاھێد بێت بە شاھێدیەک کەوا حساب و لێپرسینەوەم لەسەری بکرێت لەبەردەمی خودا ئەگەر من لە زاڵم و ستەمکارەکان بم لەفەتوایەکەمدا دەربارەی ئەو کەسەی کەوا ناوی لەخۆی ناوە (الباحث عن البيّنة)؛ بەوەی کەوا ئەو بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کەوا ئیمانداران توشی فیتنە بکات تاکو پشتھەڵبکەن لە بیرکردنەوە لە ئایەت و نیشانەکانی خودا وە دەیەوێت بەوەی کەوا بیرو ھزرەکانیان لابدات تاکو بیر لەزاتی خودا بکەنەوە جا بەو ھۆیەوەش بەھیلاک بچن بەکوفرکردن بەخودا لەبەرئەوەی ئەوان بەمە مخالف و پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەری خودا دەکەن -صلَّى الله عليه وآله وسلَّم- کەوا فەرموویەتی: [تفكّروا في آلاء الله، ولا تفكروا في ذات الله فتهلكوا]. صدق عليه الصلاة والسلام.

    وەبەھەمان شێوە دەتبینم بەوەی کەوا تەحەددای زمانەوانی دەکەی جا لەپاش ئەوە ھەڵە دەکەی بە ھەڵەی ئەنقەست تاکو مەبەستەکە بشێوێنی دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ (35) أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بَل لاَّ يُوقِنُونَ (36)} صدق الله العظيم [الطور].
    واتە/ یان ئه‌وانه‌ به‌بێ هیچ شتێک هاتوونه‌ته‌کایه‌وەو بەدیھێنراون؟ یان هه‌ر خۆیان بەدیھێنەرن و خۆیان دروستکردووە؟! (35) یان ئاسمانه‌کان و زه‌ویان بەدیھێناوەو دروستکردووه‌؟ ‌بەڵکو ئه‌وانه ‌هه‌ر دڵنیا نابن (36).

    جا ئەم ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایە بەسە لەئایەتەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا کەوا تێیدا خودا فەتواتان بۆ دەدات بەوەی کەوا ھەردەبێت بۆ ھەموو کارێک بکەرێک ھەبێت، جا ھەردەبێت شتێک ئەوانی دروستکردبێت و بەدی ھێنابێت لەبەرئەوەی ئەوان خۆیان دروست نەکردووە وە ئەوانیش نین کەوا ئاسمانەکان و زەویان دروست کردبێت، جا ھەردەبێت شتێک ئەوان و ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە دروستکردبێت کەوا بریتی یە لە یەکەم و ھیچ شتێک لەپێش ئەوەوە نیە وەھیچ شتێک ھاوشێوەی ئەو نیە لەبەدیھێنراوو دروستکراوەکانی جا دەبێت ئەو کەسە کێ بێت؟ جا وەڵامەکەی وازلێدەھێنین ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار کەوا دەفەرموێت: {ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ لَّا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ (62) كَذَلِكَ يُؤْفَكُ الَّذِينَ كَانُوا بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ (63) اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَاراً وَالسَّمَاء بِنَاء وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (64)} صدق الله العظيم [غافر].
    واتە/ ئه‌و زاته خوای ئێوه‌یه و په‌روه‌ردگارتانه‌ به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه‌، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و ئیتر چۆن قسە ھەڵدەبەستن و به‌ره‌و کوێ ده‌برێن؟ چۆن لاده‌درێن له به‌رنامه‌که‌ی؟ (62) هه‌ر به‌و شێوه‌یه لادەربوون و قسەیان ھەڵبەستووە ئه‌وانه‌ی که له پێش ئه‌مانه‌وه دژایه‌تی ئایەت و فه‌رمانه‌کانی خوایان ده‌کرد و له ڕێبازه‌که‌ی لایان ده‌دا و دژایه‌تیان ده‌کرد (63) خوا ئه‌و زاته‌یه که زه‌وی بۆ کردوون به شوێنی سره‌وتن و ژیان و حه‌وانه‌وه‌، ئاسمانیشی به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگرتووه‌ ڕووخسارو شێوازتانی نه‌خشاندووه‌ به‌جوانترین و چاکترین شێوه‌ش نه‌خشاندویه‌تی له ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون جا ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان پاک و بێ گه‌رد و بڵنده ئه‌و خوایه‌ی که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه (64).

    ئەوەش وەڵامە لەسەر پرسیارەکەت دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوە کۆتاییەکەت، دواتریش دەیسەلمێنین بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ لە شەیتانە بەشەرەکانی لەوانەی کەوا ئیمانەکەیان دەردەخەن و کوفرو مەکرو پیلانەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن، وە بانگەوازی بەشەر دەکەن بە ڕێگایەکی ناڕاستەوخۆ بۆ ئیلحادو بێباوەڕبوون بە خودا، وە ئەگەر نەتان توانی ئیمانداران توشی فیتنە بکەن ئەوا ئەوکات بانگەوازیان دکەەن بۆ لای شەریک و ھاوبەش دانان بۆ خودا تا داوا لە بەندە نزیکەکانی خودا بکەن لەجێگای ئەو، بەڵام کەس درک بە مەکرو پیلانەکەتان ناکات تەنھا ئەوەی کەوا خودا دەسەڵاتی جیاکردنەوەی لەدڵەکەیدا داناوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {يِا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إَن تَتَّقُواْ اللّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَاناً وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (29) وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللّهُ وَاللّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (30)} صدق الله العظيم [الأنفال].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوا بکه‌ن و پارێزکاری بکه‌ن ئه‌وه خوا دەسەڵاتی جیاکردنەوەو به‌رچاو ڕۆشنییه‌کی ته‌واوتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت (که بتوانن حه‌ق و ناحه‌قی به‌ئاسانی له‌یه‌ک پێ جیابکه‌نه‌وه‌) هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت (چونکه‌)خوا خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره‌و بێ سنووره‌ (29) وە کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون پیلانیان ده‌گێڕا دژی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ندت بکه‌ن یان بتکوژن یان ده‌رت بکه‌ن ئه‌وان پیلانی خۆیان ده‌گێڕن و خوایش پیلانی خۆی ده‌خاته‌کار دڵنیابن خوای گه‌وره چاکترینی هه‌موو پیلانسازو نه‌خشه سازانه (30).

    وە ئیمام مەھدی دان دەنێت بە زیرەکی شەیتانە جن و ئینسانەکان تا پیس لە پاک جیا بکاتەوە لە جن و ئینسانەکان، وە بەھەمان شێوە تاکو خودا بەروبوومی زیرەکیەکەیان دروێنە بکات بە سزای توندو گەورەی زیاتر لە ئاگری دۆزەخدا، وە زیرەکیەکەشیان ھیچ سودێکیان پێ ناگەیەنێت جا خودا گومڕاو سەرلێشێواویان دەکات و بیناییەکانیشیان کوێر دەکات لەبەرامبەر شوێنکەوتنی حەق بەبێ ستەمکردن لێیان؛ بەڵکو بەھۆی خۆبەگەورەزانین و غروریانە بە خۆیان، بەڵام خودا تەحەدای زیرەکی شەیتانە جن و ئینسانەکان دەکات بە زیرەکیەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد کەوا خودا ڕەوانەی کردووە تا سەرجەم مەکرو پیلانی شەیتانە جن و ئینسانەکان لەسەرەتاوە تاکو کۆتایی ئاشکرا بکات وە لەسەر ئەوەش نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {كَذَلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ( 52 ) أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ( 53 )} صدق الله العظيم [الذاريات].
    واته‌/ هه‌ر به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه‌ كه‌وا پێیان نه‌وتبێت جادووگه‌ره‌ یان شێته ﴿٥٢﴾ ئایا ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێدویانه و یه‌کتریان ڕاسپاردووه‌ (له‌سه‌ركردنی ئه‌و قسه‌یه‌) نه‌خێر به‌ڵکو ئه‌وانه ‌هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن ﴿٥٣﴾.

    جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتی یە لەوەی: ھۆکاری ئەم وەڵامە یەکگرتووە یەکدەستە چیە لەلایەن سەرجەم ئومەتەکانەوە بۆ پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان؟ جا پێشتر ئیمام مەھدی فەتوای داوە لەبەیان و ڕوونکردنەوەیەکی پێش ئەمە جا ئێستا ھەڵدەستین بە لەبەرگرتنەوەی ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە لەگەڵ ناونیشانەکەی کەوا بەم شێوەیە:
    ______________


    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    23 - ربيع الثاني - 1428 ک
    11- 05 - 2007 مـ
    11:07 ئێوارە
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركــــــــة الأصليّة للبيان ]
    http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=81201
    ـــــــــــــــــــــ

    بەیان و ڕوونکردنەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو دەربارەی نھێنی مەکرو پیلانی شەیتانەکان تاکو خەڵکی جیاوازی نەکەن لەنێوان حەق و بەتاڵدا..


    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلامُ على خاتم الأنبياء والمرسلين محمد الصادق الأمين، وعلى آله وصحابته الطيّبين الطاهرين وجميع عباد الله الصالحين في الأوّلين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين، ثم أمّا بعد..

    بۆچی ئەو زانایانە نابینم کەوا بەڕاستی ئاگادار بوونە بەسەر وتارەکانماندا بەڵام پابەندن بە بێدەنگی ھەرچەندە کەوا لەھەندێک کارو فەرمانەکانی بانگەوازەکەشمدا سەریان سوڕماوە جا لەگەڵ ئەوەشدا نایان بینم بەوەی کەوا حیوارو گفتوگۆم لەگەڵدا بکەن لەوەی کەوا بینیویانە غەریبە بەلایانەوە، ئەوەش تاکو دەربارەی ئەوە زانستیان زیاد بکەم جا باس و فەرمانەکەیان بۆ ڕوون بێتەوە وە بۆ ھەموو ئەو موسڵمانانەش بەگشتی کەوا ئیمان ھێنانەکەیان بەکاروبارو بانگەوازەکەم بەستۆتەوە بە ئیمان ھێنانی زانایانی مەزھەبە ئایینیەکانیان و جیاوازی و ناکۆکیان دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراو، جا دواتر فەتواتان بۆ دەدەم دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەوەی کەوا چۆن دەزانن ئەوەی کە بانگەشەی مەھدیەت دەکات ئایا بەڕاستی بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو یان ئەو لەوکەسانەیە کەوا شەیتان دەستی لێوەشاندوون بەزیان لێدان، ئەوەش لە مەکرو پیلانی شەیتانە کەوا وەسوەسە دەکات لەدڵی ھەندێک لەوانەی کەوا توشی زیان بوون بە وەھمی ناحەق جا قسەی پێ لەگەڵ دەکات، وە لەدوای ماوەیەکی کورت بۆ ئەوانی تر ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا نەخۆشەو بەڕاستی مەس و زیانی شەیتان دەستی لێوەشاندووە، جا ھەندێکیان لەوانە دەڵێن گوایە پێغەمبەرن پاشان بۆ خەڵکی ڕوون دەبێتەوە لەدواتردا بەوەی کەوا ئەم پیاوە نەخۆشە، جا بەھۆی ئەم مەکرو پیلانە شەیتانیەوە وای لێھاتووە ھەموو جارێک کەوا خودا پێغەمبەرێکی ڕەوانەکردبێت ئەوا ھەر پێی وتراوە شێت و بەڕاستی یەکێک لەخوایەکانمان بەخراپ دەستیان لێت وەشاندووە، بەڵام شەیتانەکان بەڕاستی زانیان بەوەی کەوا خودا پشتگیری ئەم پێغەمبەرە دەکات بە ئایەت و نیشانەیەکی موعجیزە لەلایەن خوداوە کەوا لەدەرەوەی توانایەکانی بەشەرەوەیە جا لەپاش ئەوە خەڵکیش بەڕاستی دادەنێن بەوەی کەوا ئەوە بەڕاستی بریتی یە لە پێغەمبەرێکی نێردراو لەلایەن خودا لەبەرئەوەش خودا پشتگیری کردووە بەم موعجیزەیە، جا لەپاش ئەوە شەیتانەکان ھەڵسان بە داھێنانی سیحرو جادووی خەیاڵی جا ھەندێک لەخەڵکی غافڵ و بێئاگاکانیان فێرکردو ورتیان: پێیان بڵێن ئێوە جادووبازن وە سیحر لەچاوی ئەوخەڵکانە بکەن کەوا لەلاتان کۆدەبنەوە وە ئەم درۆیەش ماوەیەکی دوورە کەوا شەیتانەکان دایانھێناوە جا شەیتانەکان گەورەترین سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا بۆ ڕێگری کردن لە بەشەر لەبەرامبەر ئیمان ھێنان بە پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان و ئایەتەکانی، جا ھەر جارێک کەوا خودا پێغەمبەرێکی ڕەوانەکردبێت بۆ لای ئومەتێک ئەوا یەکەم شت کەوا پێیان وتووە بریتی بووە لە: شێت بەڕاستی یەکێک لە خوایەکانمان بە خراپ دەستی لێوەشاندووی، پاشانیش پێغەمبەرەکەیان پێی وتوون: ئەی قەوم شێتی بەمنەوە نیە بەڵکو من پێغەمبەرم لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، جا لەپاش ئەوە ئەوانیش وتوویانە: مادەم داوا لە خودا بکە کەوا موعجیزەیەکت پێ بدات ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی، جا لەپاش ئەوە خودا پشتگیری کردووە بە ئایەت و نیشانەیەک لەلایەن خۆیەوە بە موعجیزەیەک کەوا خەیاڵ نەبووە لەبەر چاوەکان؛ بەڵکو حەق بووە لەسەر ئەرزی واقع، جا لەپاش ئەوە ئەوانیش وتوویانە: ئێستا بەڕاستی کاروبارەکەتمان بۆ ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ شێت نی بەڵکو تۆ ساحیری، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].
    واته‌/ هه‌ر به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه‌ كه‌وا پێیان نه‌وتبێت جادووگه‌ره‌ یان شێته ﴿٥٢﴾ ئایا ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێدویانه و یه‌کتریان ڕاسپاردووه‌ (له‌سه‌ركردنی ئه‌و قسه‌یه‌) نه‌خێر به‌ڵکو ئه‌وانه ‌هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن ﴿٥٣﴾.

    وەئەی گەلی زانایانی ئومەت، بەڕاستی من لەقورئاندا ئەوە دەبینم بەوەی کەوا ئومەتەکان ھەندێکیان بۆ ھەندێکیان ھەمان ئەم وەڵامە یەکدەست و یەکگرتووەیان بەیەکتر ڕاگەیاندووە لەوەڵامدانەوەی پێغەمبەرەکانی خودا بۆ لایان، بەڵام بەھۆی ئەوەی کەوا سیحرو جادوو ڕێگری لێنەکراوە لەھیچ کات و زەمان و شوێنێکدا بۆیە جادووی خەیاڵ بریتی بووە لە ھۆکاری کوفرکردنی ئومەتەکان بە پێغەمبەرەکانی خوداو ئەو ئایەت و نیشانانەی کەوا بەدەر لەتوانان، ئەوەش لەبەرئەوەی ئومەتەکان نەیان توانیوە کەوا جیاوازی بکەن لە نێوان سیحرو موعجیزەدا، جا منیش دەڵێم سیحری خەیاڵ ھەروەکو تراویلکه‌و سه‌رابێک وایه کەوا له بیابانێکدا بریسکه بداته‌وه که‌سێکی تینووش وا بزانێت بەڕاستی ئەوە ئاوه لەسەر ئەرزی واقع ھەروەکو چۆن چاوەکانی دەیبینێت بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک هه‌تا کاتێک کەوا دەگاتە لای ده‌بینێت هیچ نیه‌و ھیچ شتێک نابینێتەوە وە ھیچ بنەمایەکی ڕاستیشی نیە وەھیچ بەشێک لە بەشەکانی بەقەد مسقاڵە زەڕڕەیەکیشی ڕاستی نیە، بەڵام ترسی خەڵکی لە ساحیرو جادووبازەکان ڕێگر بووە، جا ئومەتەکان نەیان توانیوە جیاوازی بکەن لەنێوان موعجیزەو سیحر ئەوەش لەبەرئەوەی ساحیرەکان ڕوانگەی خەڵکی دەتۆقێنن بەڵام لەڕاستیدا ھیچ بنەمایەکیشی نیە لەڕاستی و دروستی و حەق لەسەر ئەرزی واقع، ھەروەکو ساحیرەکانی فیرعەون کەوا خەڵکیان ترساند لەڕۆژی زینەتدا (یوم الزينة) ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی لەچێشتەنگاودا کۆبوونەوە تا بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە بەوەی کەوا موسا ساحیرە، جا ئەوەبوو ساحیرەکان عەساو پەتەکانیان فڕێداو خەیاڵیان لەچاوی خەڵکی کرد بە سیحرەکانیان بەوەی گوایە ئەوانە مارن دەجوڵێنەوە، جا ئەوانیان ترساندو سیحرێکی گەورەیان (گەورە لەڕووی تاوان و گوناھەوە) لەچاوی خەڵکە تەماشاکارەکان کرد؛ بەڵکو ھەتا تەنانەت پێغەمبەری خودا موساش مارەکانی بینی کەوا دەجوڵێنەوە جا موسا ھەستی بەترسێک کرد لە ناخیدا بەوەی کەوا نەوەک عەساکەی ئەویش ھەروەکو عەساکەی ئەوان بێت، پاشان خودا ئارامی دابەزاندە سەر دڵەکەی جا عەساکەی فڕێدا دەستبەجێ بوو بە مارێکی گەورەی ئاشکرا نەک لەخەیاڵی چاودا؛ بەڵکو بە چاوی سەرو دڵنیاییەوە لەسەر ئەرزی واقع مارێکی ئاشکرابوو، جا ئەم مارە زیندووە ھێرشی کردە سەر عەساو پەتی ساحیرەکان و ھەڵی لوشین و خواردنی جا ساحیرەکان ژەوتن بە سوژدەدا جا ئەوان دەیانزانی بەوەی کەوا ئایەت و نیشانەکەی موسا سیحرو جادوو نیە بەڵکو موعجیزەیەکی ڕاستیە لەسەر ئەرزی واقع جا عەساو پەتەکانی ئەوانی خوارد؛ بەڵکو قەت وێنەی ئەم نارەیان نەدیبوو لەزەبەلاحی و ھێزو ھێرشکردنەوە، بەڵام فیرعەون وتی: "ئەوە گەورەکەتانە کەوا فێری سیحرو جادووی کردوون". بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی فیرعەون سیحرو موعجیزەی لەیەکتر جیا نەدەکردەوە.

    خۆ ئەگەر من لەنێوانیاندا بوومایە ئەوا حوکمەکەم دەکرد جا دەموت: ئەی فیرعەون فەرمان بە ساحیرەکان بکە بەوەی کەوا سەری مارەکانیان بگرن وە بەھەمان شێوە موساش سەری مارەکەی خۆی بگرێت، پاشان تۆش ئەی فیرعەون وەرە پێشەوە پاشان بەدەستەکانت دەست لە کلکی مارەکانیان بدە جا دواتر مارە ڕاستیەکە دەبینیەوە لەوساتەی کەوا بەدەستەکەت دەستی لێدەدەی جا ھەست دەکەی بەوەی کەوا ئەوە مارێکی ڕاستیە، وە ئەگەر پەستانت خستە سەر کلکەکەی بەدەستەکەت ئەوا دواتر دەبینی دەستت دەھەژێنێت بە جوڵەی کلکەکەی ئەوەش لەبەرئەوەی مارێکی زیندووی حەقە لەسەر ئەرزی واقع ھەرچەندە كەوا ئەو بەتەنھا عەسایەک بوو جا خیاوازیەکە زۆرە لەنێوان دەستلێدانی عەساو دەستلێدانی مار، وە دواتریش ئەم وەسفە لەو عەسایەی موسا دەبینی کەوا بە کن فیکونێک بە قودرەت و توانای خودا گۆڕا بۆ مارێکی ئاشکرای حەق لەسەر ئەرزی واقع.

    وەھەرچی عەساو پەتی ساحیرەکان بوو جا دواتر دەبینیت کەوا نەھیچ بەگۆڕاون تەنھا لەخەیاڵی چاودا نەبێت، وە ھەرچی لەسەر ئەرزی واقعە جا ئەوە بەدەست لێدانی دەبینی ھەر عەساکەی جارانە، جا ھەست بەوە دەکات لەدەستەکانیدا ڤەبێ ھیچ شک و گومان و دوو دڵیەک، بەوەی کەوا عەسایەکی ڕەقەو ھیچ لە واقعەکەی نەگۆڕاوە لەسەر ئەرزی واقع وەک عەساکەی موسا عليه الصلاة والسلام، وە بەھەمان شێوە کافرەکانی قوڕەیش لەبەر نەبوونی ڕوانگەیان لەبەرامبەر سیحرەوە بەھەمان شێوە دواتر کوفریان دەکردھگەتا ئەگەر تەنانەت دەستیشیان لە موعجیزەکە دابووایە لەسەر ئەرزی واقع. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَـٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر نووسراوێکمان بۆ تۆ له‌ناو کاغه‌زێکدا داببه‌زاندایه‌ ئه‌وجا ده‌ستیشیان لێ بدایه‌ ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون ده‌یانوت ئه‌مه جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا هیچ شتێکی تر نیه‌!! (هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن).

    ئەی گەلی سەرکردەکانی بەشەر بەڕاستی ساحیرەکان بریتین لە ھۆکاری بەھیلاک چوونی ئومەتەکانی پێشوو لەوکاتەی کەوا کوفریان کرد بەئایەت و نیشانەکانی پەروەردگارەکەیان و وتیان سیحرێکی ئاشکرایە، وە بانگەوازی ھەموو ساحیرەکانیش دەکەم لەھەموو کوچەو گۆشەو کەنارێکی ئەم جیھانە لە ئاوەدانی و شارەکانی بەشەریەت بە تۆبەکردن و گەڕانەوە بۆ لای خودا بەر لەوەی کەوا خودا ھەموویان بە ھیلاک ببات و ھیچ یەکێکیشیانی لێ بەجێ نەھێڵێت لەوانەی کەوا ڕووویان وەرگێڕاوەو خۆیان بە بەزل و گەورە گرتووە.

    وەئەی گەلی زانایانی ئومەت، چیتانە کەوا ڕادەکەن لە حیوارو گفتوگۆکردن و پابەندن بە بێدەنگی بەتایبەتی ئەوانەی کەوا ئاگاداربوونە بەسەر وتارەکانمدا لەناو ئێوە؟ جا ئەگەر دەمبینن بەوەی کەوا بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراوم جا ئەوە لەسەرتانە بەوەی کەوا شاھێدی بدەن بەحەق و حەق کتوم و بێ دەنگ نەکەن ئێوەش ئەوە دەزانن، وەئەگەر ھێشتا کاروبارو بانگەوازەکەم بۆ ئێوە ڕوون نەبۆتەوە جا ئەوە وەرن حیوارو گفتوگۆم لەگەڵدا بکەن جا دەمبینن کەوا بەکتێبەکەی خودا فێرتان دەکەم بە ئیزنی خودا. وەکێش ھەیە لەئێوە کەوا بڵێت بەوەی کەوا پیتێکی فێرکردووم؟ فەرمان و کاروبارەکانیش ھەر بۆلای خودا دەگەڕێتەوە.

    ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، بزانن بەوەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق دواتر دەیبینن کەوا بە کتێبەکەی خودا ئێوە فێر دەکات وە ھەرکەسێکیش گفتوگۆو قسەی لەگەڵ بکات لە کتێبەکەی خودا ئەوا ھەر ئەو دەیبەزێنێت بەحەقی ڕوون و ئاشکرا لە ئایەتەکانی قورئانی پڕ لەدانایی بە ئایەتە محکەمەکان کەوا ھیچ کەس لانادات لێیان تەنھا کەسێکی لەناوچوو نەبێت، وەئەوەی کەوا درۆ دەکات تاقیدەکرێتەوە ئەی گەلی زانایانی ئومەتی ئیسلامی ئەوانەی کەوا باوەڕتان بەم قورئانە گەورەیە ھەیە، جا من کتێبێکی تازەو نوێم بۆ نەھێناون؛ بەڵکو ئەو کتێبەی خوداتان بۆ ڕوون دەکەمەوە کەوا لەبەردەستان دایە وە من موبتەدیع نیم بەڵکو شوێنکەوتەم بۆ ئەوەی کەوا دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری خودا بۆ سەرجەم خەڵکی ھێناویەتی عليه وآله أفضل الصلاة والتسليم.

    وەبەھەمان شێوە مەکرو پیلانی شەیتانەکان دەربارەی ڕێگای ئەوانەی کەوا بانگەشەی مەھدیەتیان کردووە بەبێ زانست و ڕێنمایی بەکتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە، بەڵام منی مەھدی من و شوێنکەوتووەکانم بانگەواز دەکەین بۆ لای خودا لەسەر بەرچاو ڕوونی بە بەڵگەوە لەلای پەروەردگارەکەم جا لەبەرچی کاروبارو بانگەوازەکەم بەدرۆ دەخەنەوە؟ جا ئەگەر ئێوە لەسەر گومڕایی دەمبینن ئەوا وەرن فێرم بکەن وە ڕێگای ڕاستم نیشان بدەن بۆ لای حەق ئەگەر ڕاست دەکەن؟ وە کتێبێکم بۆ بھێنن کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات لە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە ئەگەر ڕاست دەژەن؟ وە ئەگەر ئەوەتان نەکردو بەردەوامیش بوون لەسەر نکۆڵی کردن لە کاروبارو بانگەوازەکەم جا ئەوا دواتر بانگتان دەکەم بۆ موباھەلەکردن ئەی زانایانی ئومەت لە نەصاراکان و یەھودو موسڵمانان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خدشای بەرزو بڵندو گەورە: {فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْاْ نَدْعُ أَبْنَاءنَا وَأَبْنَاءكُمْ وَنِسَاءنَا وَنِسَاءكُمْ وَأَنفُسَنَا وأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَةَ اللّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ} صدق الله العظيم [آل عمران:61].
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر موجاده‌له‌یان کردوو له‌سه‌ری ڕۆیشتن و شتی ناڕه‌وایان وت دەربارەی لەدوای ھاتنی زانستەکە تۆیش پێیان بڵێ وه‌رن با منداڵانی ئێمه و منداڵانی ئێوه‌ ئافره‌تانی ئێمه و ئافره‌تانی ئێوه‌ خۆمان و خۆشتان بانگ بکه‌ین و ئاماده‌بین پاشان له خوا بپاڕێنه‌وه و ئینجا داوا بکه‌ین نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا داببارێته سه‌ر درۆزنه‌کان.

    مەھدی چاوەڕوانکراو؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    _________________

  6. الترتيب #6 الرقم والرابط: 323419 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    464

    افتراضي

    - 6 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    08 - شعبان - 1435 ک
    06 - 06 - 2014 مـ
    04:35 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركـــة الأصلية للبيــان ]
    http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=146113
    ـــــــــــــــــــــ

    ئیتر حەق و ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو بۆ ئەو کەسەی کەوا دڵێکی زیندووی هه‌بێت یاخود گوێ ڕادێرێت له‌کاتێکدا شاھێدیش بێت لەسەر بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله وآلهم الطيبين والتَّابعين لدعوة الحقّ من ربّهم إلى يوم الدين لا نفرّق بين أحدٍ من رسله، وأصلّي عليهم جميعاً وأسلِّم تسليماً، أمّا بعد..

    ئەی (الباحث عن البينة)، تۆ بڕیارتدا بەوەی کەوا ھەڵبێی لەترسی ئەوەی نەوەک ئیمام مەھدی ناصر محمد سەرجەم مەکرو پیلانەکانتان ئاشکرا بکات بۆ ڕێگاگرتن و بەربەست دانان لە ڕێگای ڕاست. وە سەبارەت بە حوکم و بڕیارەکەش لەسەرت جا ئەوا تۆ لەوکەسانەی کەو قسەو فەرموودەی خودا دەشێوێنن و لە شوێنێکی دادەنێن کەوا جێگای مەبەستەکەی خۆی نیە، جا بەڵگە ئاشکراکە لەسەر ئەوە بریتی یە لە شێواندنەکەت بۆ ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ (35)} صدق الله العظيم [الطور:35].
    واتە/ یان ئه‌وانه‌ به‌بێ هیچ شتێک هاتوونه‌ته‌کایه‌وەو بەدیھێنراون؟ یان هه‌ر خۆیان بەدیھێنەرن و خۆیان دروستکردووە؟!.

    وەئەمەش لەو ئایەتانەیە کەوا بریتین لە بنچینەو دایکی ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبەکەی خودا بۆ زانایان و موسڵمانانیش بەگشتی وەبۆ ھەموو کەسێک کەوا خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکرایە جا ھەموویان مەبەستەکە لەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە دەزانن کەوا دەفەرموێت: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ یان ئه‌وانه‌ به‌بێ هیچ شتێک هاتوونه‌ته‌کایه‌وەو بەدیھێنراون؟ یان هه‌ر خۆیان بەدیھێنەرن و خۆیان دروستکردووە؟! .

    بەو مانایەی ئایا ئەوان لەھیچ شتێکەوە دروست بوونە؟ وە ھیچ شتێک ئەوانی بەدینەھێناوەو دروستی کردوون؟ یان ئەوە خۆیان خۆیان دروستکردووە؟، بەڵام تۆ قسەو فەرموودەکەی خودات شێواند لەشوێن و جێگایەکەی خۆی تاکو حەق بە بەتاڵ دابپۆشی و بەرگی بەتاڵ بکەی بە بەر حەقدا ئەوەش بەھۆی نەزانینی خۆتەوە نیە؛ بەڵکو بەئەنقەست ئەو ئایەتەت شێواندو لەشوێنێکت دانا کەوا جێگای مەبەستەکەی نیە تاکو حوجەو بەڵگەکەی خوداو پێغەمبەرەکەی و ئیمام مەھدی لەسەر مولحیدو بێ باوەڕەکان بەخودای لێ لابدەی لەوەی کەوا دەفەرموێت: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ یان ئه‌وانه‌ به‌بێ هیچ شتێک هاتوونه‌ته‌کایه‌وەو بەدیھێنراون؟ یان هه‌ر خۆیان بەدیھێنەرن و خۆیان دروستکردووە؟! .

    جا بەڕاستی ئەمە وەڵامی خودایە لەسەر فەلسەفەی مولحیدو بێ باوەڕەکان بەخودا لەبەرئەوەی خودا ئەم پرسیارە ئاڕاستەی مولحیدەکان دەکات جا پێیان دەڵێت: یان ئەوە لەھیچ شتێکەوە دروست بوونەو ھیچ شتێک ئەوانی دروست نەکردووە یان ئەوە خۆیان دروستکەرو بەدیھێنەری خۆیانن؟ لەبەرئەوەی ھۆکاری بوونیان ھەر دەبێت ھەبوونی شتێک بێت کەوا ئەوانی دروستکردبێت یان دەبێت ئەوان خۆیان خۆیان دروستکردبێت. جا ئەگەری سێھەم بوونی نیە جا یان ئەوەیە کەوا لێرەدا شتێک ھەیە کەوا ئەوانی دروستکردووە یان ئەوەیە کەوا ئەوان خۆیان خۆیان دروستکردووە، لەکاتێکیشدا ئەوان دەزانن بەوەی خۆیان خۆیان دروست نەکردووە وە ناشتوانن بەوەی کەوا مێشێکیش دروست بکەن ئەگەر کۆش ببنەوە بۆ دروستکردنەکەی، بەڵام تۆ ئەم ئایەتەت شێواندو لە شوێنێکت دانا کەوا جێگای مەبەستەکەی خۆی نیە تاکو ھەبوونی زاتی خودا ڕەت بکەیەوە پاک و بێگەردی بۆی، بەڵام ئێمە مەبەستی مەکرو پیلانەکەتمان ئاشکرا کرد وە بینیت بەوەی کەوا ناصر محمد بەڕاستی دواتر ئەو مەکرو پیلانەت دەخاتەڕوو کەوا بەچەندین ڕۆژ ئامادەت کردبوو ئەگەر چەند مانگێکیشی پێ نەچووبێت، وە دەشزانین بەوەی کەوا دواتر تۆ بیر لە ڕێگایەکی تر دەکەیەوە لە مەکرو پیلان گێڕان بۆ ڕێگاگرتن و بەربەست دانان لەشوێنکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەحەتمەن دواتر بەناوێکی خوازراوی نوێ و مەکرو پیلانێکی تری نوێوە دێیەوە لامان، وھیھات ھیھات جا ئێمە بۆ تۆ لەبۆرسەداین.

    جا سوێند بەخودا ئاگاداربن بەڕاستی من شێوازو ئاوازی قسەکانتان دەناسمەوە ھەر لەسەرەتای یەکەم بەیان و ڕوونکردنەوەکانتان بەڵام فەتوایەکەم دوادەخەم تاکو ئەوانەی کەوا نازانن لۆمەم نەکەن تا وا گومان نەبەن بەوەی کەوا ھەر کەسێک مخالف و سەرپێچی و پێچەوانەی ئێمە بکات ئەوا ئێمە جەنگی لەسەر ڕادەگەیەنین وە بەوەی ئەو لەشەیتانە بەشەرەکانە لەوانەی کەوا ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو مەکرو پیلانەکەشیان دەشارنەوە بۆ ڕێگا گرتن و بەربەست دانان لە زیکری کتێبەکەی خودا، جا تاکو ھیچ یەکێک لۆمەمان بەکات بۆیە ھەندێک چاوەڕێ دەکەین تاکو حوجەو بەڵگەکەتان بەسەردا جێبەجێ بکەین بەدەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکراوە بۆ ھەمووان جا ئێوەش لەوکاتەدا پشت ھەڵدەکەن لە حەقەکەو خوارو خێچی دەکەن وە قسەکان دەشێوێنن و لەشوێنێکی دادەنێن کەوا جێگای مەبەستەکەی نیە وەسوپاسیش بۆ ئەو خودایەی کەوا دەزانێت بەوەی من ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی، وە ئەگەر ستەمم لێکردبی ئەوا خودات بەسە لەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جا دواتر ئەو خۆی لەنێوان من و تۆ حوکم و دادوەری دەکات کەوا چاکترینی جیاکەرەوەکانە.

    وە ھەرچی سەبارەت بە کەمی ژمارەی ئەو کەسانەیە کەوا منیان بەڕاست داناوە جا بەڕاستی تۆ وایدەبینی بەوەی کەوا ئەوە بەڵگەو حوجە بێت لەسەرمان جا ئێمەش ڕاستەوخۆ کۆتایی بەوەڵامەکە دەھێنین لەسەرت بەم فەرموودەیەی خودا: {وَقَلِيلٌ مِنْ عِبَادِي الشَّكُورُ} صدق الله العظيم [سبأ:13].
    واتە/ وە که‌مێک له به‌نده‌کانم سوپاسگوزارن.

    وەسوپاسیش بۆ خودا جا ئەم بەسەرخەرە کەمانە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیاد بووندان لەبەرئەوەی فەرمان و بانگەوازەکە بە غەریب و نامۆیی دەستی پێکردووە لەسەر موسڵمانان؛ جا ئەوان دەڵێن چۆن مەھدی چاوەڕوانکراو ناوەکەی ناصر محمدە لەکاتێکدا ئەم ناوە لەلای سەرجەم مەزھەبە ئیسلامیەکانیش بوونی نیە! ھەتا ئەو کاتەی ئێمە لەسەر ئەو قسەی ئەوان بەڵگەکەمان بەسەردا جێبەجێکردن بەوەی کەوا (التواطؤ) مەبەستی پێی (التطابق) نیە، بەڵکو لە زمانەوانی و دەستەواژەدا مەبەستی پێی بریتی یە لە (ڕێککەوتن-التوافق)، جا لەپاش ئەوە ئەوانیش بیردەکەنەوەو بۆیان ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا ئەوان لە ستەمکارەکانن وە بەوەی ئەوان ئەم فەرموودە نەبەویە حەقەیان تەفسیرکردووە بەھەڵە کەوا فەرموویەتی: [يواطئ اسمه اسمي].
    واتە/ ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێکدەکەوێت.

    جا ئەوان ئەم فەرموودەیان بەھەڵە تەفسیر کردووە لەگەڵ ھەبوونی ڕەوانبێژی لەزمانەکەشیان و کارامەییەکەشیان لە زمانی عەرەبی و نەحو صەرفدا، جا لەگەڵ ئەوەشدا ناصر محمد ئەم ھەڵە زمانەوانیەی ئەوانی ئاشکرا کرد لەکاتێکدا زانستیشی لەوان کەمترە لە زمانی عەرەبیدا، وە ئەوەی فێرکردن کەوا نەتاندەزانی لەزۆرێک لە باس و مەسەلەکاندا، ئیتر حەق و ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو بۆ ئەو کەسەی کەوا دڵێکی زیندووی هه‌بێت یاخود گوێ ڕادێرێت له‌کاتێکدا شاھێدیش بێت لەسەری، وە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆش فێرتان دەکەین تا ھیدایەتتان بدەین پێی بۆ ڕێگای ڕاستی خودای بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، وە پەروەردگارەکەشم بە تێگەیشتن فێرم دەکات لەپەروەردگارەوە ڕاستەخۆ بۆ سەر دڵ جا ئیلھامم بۆ دەکات بەو ئایەتەی کەوا دەسەڵاتی زانستەکەی تێدایە لەسەر ڕاڕاو دوو دڵەکان، وە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورەم فێر دەکات وە وەحی و نیگاشم بۆ نایەت لەپەروەردگارەوە بۆ سەر دڵ بەوەحیێکی تازەوە تەنانەت بەیەک وشەی تازەش لە دینەکەی خودا ئیسلام؛ بەڵکو ئەوەی کەوا قسەی پێدەکەم بەدەسەڵاتی زانست بۆ ئەوەیە تا بزانن بەوەی کەوا ئەوە ئایەتێکە لەقورئانی گەورە وەرگیراوە یان لە حەدیس و فەرموودەی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی پێغەمبەرەکەی، بەڵام تۆ قسەمان بۆ ھەڵدەبەستی بە بوختان و درۆیەکی گەورە بەوەی کەوا دەڵێی ئێمە خوداو پێغەمبەرەکەی بەدرۆ دەخەینەوە جا هه‌ر خودا داوای کۆمه‌کی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وە‌ی کەوا ئێوه ھەڵیدەبەستن بەھەرحاڵ بەڕاستی ھەزاران کەس لەوانەی موتابەعە دەکەن ئاگاداربوونە لەسەر لاپەڕەی حیوارو گفتوگۆکەی نێوان من و تۆو نێوان بەسەرخەرەکان جا دواتر وازیان لێدەھێنێن تاکو عەقڵەکانی ئەوان حوکم بڕیار بدەن بەوەی کەوا کامەمان بەحەق قسە دەکات و ھیدایەت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست و دروست بە ئیزنی خودای خاوەن دەسەڵات و داناو کاربەجێ.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    دوژمنی شەیتانە جن و ئینسانەکان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    __________________

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 23-11-2019, 07:06 PM
  2. مشاركات: 2
    آخر مشاركة: 17-10-2019, 07:14 AM
  3. مشاركات: 13
    آخر مشاركة: 07-07-2014, 09:17 AM
  4. الردّ الملجم بسلطان العلم على (الباحث عن البينة) الذي هو ذاته (الباحث عن الباطل)..
    بواسطة حبيبة الرحمن في المنتدى ۞ موسوعة بيانات الإمام المهدي المنتظر ۞
    مشاركات: 13
    آخر مشاركة: 04-07-2014, 01:23 PM
  5. ردّ المهديّ المنتظَر إلى أحمد جعفر من مصر، وهو من يسمي نفسه الباحث عن البينة..
    بواسطة الإمام ناصر محمد اليماني في المنتدى دحض الشبهات بالحجة الدامغة والإثبات على مهدوية الإمام ناصر محمد اليماني
    مشاركات: 27
    آخر مشاركة: 02-07-2014, 11:30 PM

المفضلات

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •