ئیمام ناصر محمد یەمانی
3 - جمادى الآخرة - 1441 ک
28 - 01 - 2020 مـ
6:39 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=322693
__________

بەیادھێنانەوەی کۆتایی بەفەرمانی خودای تاک و قەھار بۆ سەرجەم بڕیاربەدەست و سەرکردەی دەوڵەتە موسڵمانەکان..

بسم الله الرحمن الرحيم، بەیادھێنانەوەی کۆتایی بەفەرمانی خودای تاک و قەھار بۆ سەرجەم بڕیاربەدەست و سەرکردەی دەوڵەتە موسڵمانەکان، لە محکەمی زیکری کتێب خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (207) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ (208) فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (209) }صدق الله العظيم [البقرة].
واته‌/ وە هه‌ندێ خه‌ڵکیش هه‌ن خۆیان ده‌فرۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ‌خودا، خودای گه‌وره‌ش به‌سۆزو میهره‌بانه به‌رامبه‌ربە به‌ندانه‌کانی (٢٠٧)ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان داخلی ئاشتی بن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنێكی ئاشکراتانه‌ (٢٠٨) خۆ ئه‌گه‌ر لاتاندا له‌ دوای ئه‌وه‌ی که روونكردنه‌وه‌تان بۆ هات‌ ئه‌وه چاک بزانن که خوا به‌ده‌سه‌‌ڵاته (تۆڵه‌تان لێ بسێنێت) و دانایه (٢٠٩).

وەئەی گەلی بڕیاربەدەستەکان لەسەردەمی ڕەوانەکردنی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا خودا ڕەوانەی کردووە بەقەدەرو کاتێکی دیاریکراو لە دێڕەکانی کتێبە نوسراوەکەی لەسەردەمی جیاوازی و ناکۆکی و دووبەرەکی باوەڕداران و شەڕکردنیان لەگەڵ یەکتر بەھۆی مەکرو پیلانی ھەنگاوەکانی ئەو دوژمنەیان کەوا بەدرۆ وادانێت بەوەی ھەوڵ دەدات بۆ ھاتنەجێی نەخشە ڕێگای ئاشتی لەنێوانیان، جا چەندەم ووریاو ئاگادارم کردنەوە لە مەکرو پیلانەکەی گەورەترین شەیتان لەشەیتانە بەشەرەکان سەرکردەی سەھیۆبی جیھانی ھەڵبژێردراو لەلایەن کونگرێس ئەنداماانی سەھیۆنیەتی جیھانی ئەوانەی کەوا ماوەیەکی دوورە ھاتوونەتە سەر عەرشی ئەمریکاو نەخشەو پیلان دەکێشن بۆ جەنگی ئیسلام و موسڵمانان؛ وە پیلان و نەخشە دەکێشن بۆ سەرکەوتنی سەرکردەی سەھیۆنی لە یەھودە توندەڕەوەکانی نەوەی ئیسرائیل، وە بەڕاستیش ئەوان سەرکەوتن بە ساختەکردن لە ھەڵبژاردنی کۆتایی سەرکردەی ساختەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکی جا گەورەترین توندڕەوی تیرۆرستی سەھیۆنیان لەجیھان بەسەرخست تا سەرکەوێتە سەر عەرشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکی بۆ ھاتنەجێی ئەو دەوڵەتە گەورە سەھیۆنیەی کەوا ماوەیەکی دوورو درێژە خەونی پێوە دەبینن بۆ قەڵاچۆکردنی ئیسلام و موسڵمانان و دەستبەسەرداگرتنی کورسی فەرمانڕەواکانی موسڵمانان لەسەرجەم دەوڵەتە عەرەبی و عەجەمیەکان و کوشتنی سەرکردەکانیان و پادشاو کاربەدەستەکانیان و قەڵاچۆکردنی گەلانی موسڵمانان و گۆڕینەوەی ھەموو سەرکردەو گەلەکانیان بە سەرکردەو گەلەکانی سەھیۆنی لەھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی جیھان ئیسرائیلیش ھیچ نیە تەنھا پاشکۆیەک نەبێت بۆ سەھیۆنیەتی جیھانی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست وە لەژێر چاودێری سەھیۆنیەتی جیھانی وە ئەگەر خوداش بیەوێت ئەوا ئه‌وان زاڵ ده‌کات به‌سه‌رتاندا، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: { وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَاتَلُوكُمْ ۚ }صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر خودا بیویستایه ئه‌وانی زاڵ ده‌کرد به‌سه‌رتانداو دژتان ده‌جه‌نگان.

جا ئەگەر خودا ئەوانی والێکرد کەوا بۆتان دەربکەون ئەوا ئایا لەوکاتەدا ئەنجامەکە چیە؟ جا ئەوە لەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورەدا دەبینن: { كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَاهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَاسِقُونَ (8) اشْتَرَوْا بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَصَدُّوا عَن سَبِيلِهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (9) لَا يَرْقُبُونَ فِي مُؤْمِنٍ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُعْتَدُونَ (10) }صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ چۆن (پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا کاری چاک له‌وانه ناوه‌شێته‌وه‌) خۆ ئه‌گه‌ر له کاتێکدا ده‌ستیان به‌سه‌رتاندا بڕوات ئه‌وه هیچ سنوورێک ناپارێزن نه‌نزیکی ده‌فامن نه‌په‌یمان به‌ده‌م و زاریان ڕازیتان ده‌که‌ن دڵه‌کانیشیان دژو بێزارن له‌وه‌ی که به‌ده‌م ده‌یڵێن (دژی ڕاگرتنی په‌یمانه‌کانیانن) زۆربه‌شیان فاسق و له سنوور ده‌رچوون (8) ئه‌وانه به ئایه‌ته‌کانی خوا پاره‌و ده‌ستمایه‌یه‌کی که‌می دنیایان کڕی و گۆڕیانه‌وەو ئینجا پشتیان هه‌ڵکرد له ڕێگه‌ی خودا ڕێگری خه‌ڵکیشیان ده‌کرد لێی به‌ڕاستی ناپه‌سه‌ند بوو ئه‌و کارو کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یانکردو ئه‌نجامیان ده‌دا (9) ئه‌وانه ده‌رباره‌ی هیچ ئیماندارێک سنووری نزیکی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن و ناپارێزن هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن ده‌ستدرێژکاران (10).

جا ئەوان ھێشتا ھەر ھەوڵ و کۆشش دەکەن بۆ ڕێگاگرتن و بەربەستدانان لە شوێنکەوتنی حەقی لای پەروەردگارەکەتان (کە قورئانی گەورەیە) ھەر لەسەردەمی دابەزینەکەیەوە نەوە لەدوای نەوە تاکو ئەم سەردەمەی ئێستاتان ئەگەر بتوانن، بە پشتاراستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: { وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (217) }صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ وە ھێشتاکە به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا واتان لێبکه‌ن له دین و ئاینتان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت جا هه‌ر که‌س له ئێوه پاشگه‌ز بێته‌وه له ئاینه‌که‌ی و به کافریش بمرێت ئا ئه‌و جۆره که‌سانه کاره‌کانیان بەتاڵ و پووچه‌ڵ ده‌بێت له دنیاو قیامه‌تداو ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر.

یان وا گومان دەبەن ئەی گەلی موسڵمانان بەوەی کەوا ڕێگاگرتن و بەربەستدانانەکەی سەھیۆنیەکان لە یەھود کۆتایی پێھاتووە لەبەرامبەر شوێنکەوتنی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە لەو ماوەیە درێژە بۆ ڕێگا گرتنی ئێوەو خەڵکی لە شوێنکەوتنی پەیامەکەی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان قورئانی گەورە! وە ھا ئەوان بەڕاستی سەرکەوتووبوون بە ڕێگا لێگرتن و بەربەست دانان لە موسڵمانان لەبەرامبەر دینەکەیان ئیسلام وە ڕێگایان لێگرتن لە شوێنکەوتنی فەرمانەکانی خودا لە محکەمی ڕوون و ئاشکرای قورئان مەگەر تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، وە ھیچیش لە ئیسلام نەماوەتەوە تەنھا ناوەکەی نەبێت ھیچیش لەقورئان نەماوەتەوە تەنھا ڕەسمە پارێزراوەکەی نەبێت لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن کەوا لەبەردەستانە، جا ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی ئەوانتان کرد ئەوا بەڕاستی وەکو ئەوانن وە ھەرگیزیش لەجێگای خودا وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێکتان نابێت (لەئێستاشدا کەوا من لەناوتاندام) وەھەرگیزیش خودا سەرتان ناخات وە خۆشتان سەرناخەن وە ھەرگیزیش دوژمنەکانتان وەفاتان پێ ناکەن لەوەی وەعدو بەڵێنتان پێدەدەن مادام خیانەتتان لەخودا کردبێت وە مادام خیانەتتان لەو دینەتان کردبێت کەوا خودا ڕازی بووە پێی بۆ ئێوە وە مادام خیانەتتان لە پیرۆزیەکانتان کردبێت جا دواتر ئەوانیش خیانەت لە بەڵێن و پەیمانەکەتان دەکەن وەھەرگیزیش وەفا بە شکۆو عیززەتی ئێوە ناکەن بەڵکو فێڵتان لێ دەکەن ھەتاکو کوفر بەپەروەردگارەکەتان دەکەن وە کتێبەکەی خودا دەخەنە دوای پشتانەوە ئەوەش تاکو بتوانن بەسەرتاندا سەربکەون لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن ناتوانن بەوەی کەوا سەرکەون بەسەرتاندا لەکاتێکدا ئێوە دەستگرتوو بن بە پەتەکەی خودا قورئانی گەورە، وە بەڕاستیش وا فیتنە گەورە بەڵێندراوەکە ھات لە کتێبەکەی خوداو ئەو سوننەتە نەبەویەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە، محمد پێغەمبەری خوداش -صلى الله عليه وآله وسلم- کەوا ھیچ کات قسەی نەکردووە بەھەواو ئارەزووی خۆی فەرموویەتی: [ أَلاَ إِنّهَا سَتَكُونُ فِتْنَةٌ، فَقيل: مَا المَخْرَجُ مِنْهَا -يَا رَسُولَ الله-؟ قالَ: كِتَابُ الله، فِيهِ نَبَأُ مَا كان قَبْلَكُمْ، وَخَبَرُ مَا بَعْدَكُمْ، وَحُكْمُ مَا بَيْنَكُمْ، وَهُوَ الفَصْلُ لَيْسَ بِالْهَزْلِ، مَنْ تَرَكَهُ مِنْ جَبّارٍ قَصَمَهُ الله، وَمَنْ ابَتَغَى الهُدَى فِي غَيْرِهِ أَضَلّهُ الله، وَهُوَ حَبْلُ الله المَتِينُ، وَهُوَ الذّكْرُ الْحَكِيمُ، وَهُوَ الصّرَاطُ المُسْتَقِيمُ، هُوَ الّذِي لاَ تَزِيعُ بِهِ الأَهْوَاءُ، وَلاَ تَلْتَبِسُ بِهِ الالْسِنَةُ، وَلاَ يَشْبَعُ مِنْهُ الْعُلَمَاءُ، وَلاَ يَخْلُوا من كَثْرَةِ الرّدّ، وَلاَ تَنْقَضَي عَجَائِبُهُ، هُوَ الّذِي لَمْ تَنْتَهِ الْجِنّ إِذْ سَمِعَتْهُ حَتّى قالُوا:{ إِنّا سَمِعْنَا قُرْآنَا عَجَبًا يَهْدِي إِلَى الرّشْدِ فَآمَنّا بِهِ}، مَنْ قالَ بِهِ صَدَقَ، وَمَنْ عَمِلَ بِهِ أُجِرَ، وَمَنْ حَكَمَ بِهِ عَدَلَ، وَمَنْ دَعَا إِلَيْهِ هُدِيَ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ] صدق عليه الصلاة والسلام.

وەئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان لەسەر کورسی عەرشی موسڵمانان بەتایبەتی و گەلەکانیشیان بەگشتی خوداو پێغەمبەرەکەی محمد -صلى الله عليه وآله وسلم- بەڕاستدابنێن جا ئەوەی کەوا ئیمام مەھدی بۆی ھێناون نوێ و تازە نیە بەڵکو ناوەکەم ھەواڵەکەم و ئاڵای فەرمان و بانگەوازەکەم ھەڵدەگرێت (ناصر محمد-بەسەرخەری محمد)، وە دەستبگرن بە پەتەکەی خودا قورئانی گەورە ھەمووتان وەئەوانەشی کەوا شوێنتان کەوتوون لەھەموو خەڵکی ھەروەکو ئەوانەی پێش ئێوە دەستیان پێوە گرتووە لەسەردەمی دابەزینەکەی لەکاتێکدا بێباوەڕی دوژمنی یەکتر بوون ھەندێکیان بۆ ھەندێکیان، جا ئیمانی پێبھێنن و دەستبگرن پێی جا ڕیزەکانیان یەکبخەن و شان و شەوکەتیان بەھێزبکەن خوداش عیزەت و ڕێزو شکۆیان ڕێکدەخات، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: { وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (103) }صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به پەتەکەی خواوه‌ (کە قورئانی گەورەیە) جیاوازو په‌رت و بڵاوو بەش بەش مه‌بن یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان بەوەی دوژمنی یه‌کتر بوون ئه‌وه بوو دڵه‌کانتانی به‌هۆی نیعمه‌تی خوداوە په‌یوه‌ست کرد به‌یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر لەکاتێکدا ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریک بوو بکه‌ونه ناوی) باڵام خوا (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) ڕزگاری کردن لێی ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌ربگرن.

وە ئێوەش بەھەمان شێوە، جا ھەرگیز خودا سەرتان ناخات تاکو دەستدەگرن بە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە، جا ئەگەر ڕێنموونیتان بوێت لەجگە ئەو ئەوا خودا ڕیسواتان دەکات وکاروکردەوەکانیشتان بەتاڵ و پوچ دەکاتەوەو بیناییەکانیشتان کوێر دەکات، جا شوێنی ئەو نورەی خودا بکەون کەوا بەسەر دواھەمینی پێغەمبەرەکانیدا دابەزیوە پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد نێردراوی خودا -صلى الله عليه وآله وسلم- جا ئەوەی کەوا خودا نوری پێنەدات ئەوا ھیچ نورێکی نیە، وە ھەرگیزیش خودا دڵەکانتان ڕووناک ناکاتەوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا عەقڵەکانتان بەکاردەھێنن جا شوێنی فەرمانەکانی خودا بۆ ئێوە دەکەون لە محکەمی کتێبەکەێ قورئانی گەورە تاکو ھەرەس نەھێنن و شکست نەخۆن و شان و شکۆتان نەڕوات و ھێزەکانتان بەھەموویەوە لەدەست نەدەن و شان و شەوکەتتان نەشکێت، جا لەخودا بترسن و پارێزگاربن دەربارەی خۆتان و دەربارەی گەلەکانتان وە فەرمانەکەی خودا بۆتان جێبەجێبکەن لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە وە ئەوانەشی کەوا شوێنتان کەوتوون لە نەصاراو یەھودە -مسالم-ە ئاشتیخوازەکان و ھەموو خەڵکیش، جا ئەوەش فەرمانە محکەم و ڕوون و ئاشکراکەیە بۆ ئێوە لەو فەرموودەیەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: { يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ۚ إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَىٰ مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِّنْهُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ۖ وَلَا تَقُولُوا ثَلَاثَةٌ ۚ انتَهُوا خَيْرًا لَّكُمْ ۚ إِنَّمَا اللَّهُ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۖ سُبْحَانَهُ أَن يَكُونَ لَهُ وَلَدٌ ۘ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (171) لَّن يَسْتَنكِفَ الْمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبْدًا لِّلَّهِ وَلَا الْمَلَائِكَةُ الْمُقَرَّبُونَ ۚ وَمَن يَسْتَنكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعًا (172) فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ اسْتَنكَفُوا وَاسْتَكْبَرُوا فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (173) يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا (174) فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا (175) } صدق الله العظيم[النساء].
واتە/ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا جگه له حه‌ق و ڕاستی هیچی تر به ده‌م خواوه مه‌ڵێن به‌ڕاستی مه‌سیح، عیسای کوڕی مه‌ریه‌م جگه له‌وه‌ی پێغەمبەری خوایه وەله دایک بوونه‌که‌ی به‌فه‌رمانی خوا بووه که‌له مه‌ریه‌مدا (به‌رجه‌سته بوو) عیسا ڕۆح و گیانێکە له‌لایه‌ن خواوه پێی گەیشت (‌بەتوانای خودا کە پێی وت ببە یەکسەر بوو) ئیتر باوه‌ڕی دامه‌زراو به خوایه‌تی خواو به پێغه‌مبه‌رانی بهێنن هه‌رگیز مه‌ڵێن خوا سیانه (له‌و گوفتاره نابه‌جێ یه‌) واز بهێنن چاکتره بۆتان چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها یه‌ک تاکه خوایه‌ پاک و بێگه‌ردو دووره له‌وه‌ی که منداڵی ببێت هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌و خاوه‌نیانه‌ بێگومان خوا به‌سه که به‌دیهێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری (دروستکراوانی بێت) (171) هه‌رگیز مه‌سیح لاری له‌وه نیه که به‌نده‌ی خوا بێت هه‌روه‌ها فریشته نزیکه‌کانیش جا ئه‌وه‌ی لاری و سه‌رپێچی بکات له په‌رستنی خواو خۆی به‌زل بزانێت ئه‌وه (با دڵنیابێت) هه‌مووان له ئاینده‌دا لای ئه‌و زاته ده‌بێت کۆببنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه‌) (172) (جا ئه‌و کاته‌) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌ ئه‌وه خوا به ته‌واوی و به‌چاکی پاداشته‌کانیان ده‌داته‌وه و له فه‌زڵ و به‌خششی تایبه‌تی خۆی بۆیان زیادیش ده‌کات به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی و لاریان کردووه و خۆیان به‌زل زانیووه‌ ئه‌وه خوا سزای زۆر به‌ئێشیان ده‌دات ئه‌وسا بێجگه له خوا که‌سێکیان ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات (173) ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووەو نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئان)ه‌ (174) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و ده‌ستیان پێوه‌ گرتووه‌ ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه‌ (فەرمانەکەی خوا لەم شوێنەدا بەتاک ھاتووە بەوەی دەستبگرن بە قورئانی گەورەوە لەوەی خوای گەورە دەفەرموێت {وَاعْتَصَمُوا بِهِ} جا ئەوە لەوکاتەدایە کەوا شتێکی مخالف و دژی محکەمی قورئانی گەورە دەبینن جا گەر لە تەورات بێت یا لە ئینجیل یا لە سوننەتی نەبەویدا جا بەراستی خودا فەرمانی پێکردوون بەوازھێنانی ئەوەی کەوا مخالف و دژی محکەمی قورئانی گەورەیەو تێی ھەڵدەنە دوای پشتانەوە، لەبەرئەوەی فەرمانەکە بەشێوەیەکی گشتی بۆ ھەموو خەڵکی ھاتووە جا گەر نەصارابن یاخود یەھود یا موسڵمانان یا غەیری ئەوانە خودا فەرمانی بەھەموویان کردووە کەوا دەستبگرن بە پەتەکەی قورئانی گەورە و کوفر بکەن بەوەی کەوا مخالف و دژی محکەمی قورئانی گەورەیە لەبەرئەوەشە کەوا فەرمانەکە ھاتووە بەوەی دەست بەپەتی خواوە بگرن کە قورئانە ؛ {وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعاً وَلاَ تَفَرَّقُواْ} صدق الله العظيم.
واته‌/ هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به په‌تی خواوه‌ (كه‌ قورئانی گه‌وره‌یه‌) جیاوازو په‌رت و بڵاوو به‌ش به‌ش مه‌بن) (175).

جا ئاگاداربن بەڕاستی دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی گشتیە بۆ موسڵمانان و نەصاراو یەھودو ھەموو خەڵکی بۆ لای ئیمان ھێنان بەخوداو کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی وە بەوەی کەوا جیاوازی نەکەن لەنێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی وە بەوەی کەوا دەست بگرن بە کتیبەکەی خودا قورئانی گەورەو کوفریش بکەن بەوەی کەوا بە مخالفی ودژو پێچەوانە ھاتووە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە جا ئەگەر ئەم مخالف و دژو پێجەوانەیە لەتەوراتدا بێت یان لە ئینجیل یان لەحەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی؛ جا ھەموویان ھیچیان پارێزراو نین لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن و زیادە تێخستن، بەڵکو خودا قورئانی پارێزراو لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندنی کردووە بە حەکەمێکی زاڵ بەسەر سەرجەم کتێبەکان، جا ئەوەی کەوا ھاتبوو بۆتان بە مخالفی و دژو پێچەوانە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوە بزانن بەوەی کەوا ئەوە بەتاڵ و پوچی ھەڵبەستراوە لەسەر خوداو پێغەمبەرەکەی ئەگەر ئێوە ئیمانتان بەقورئانی گەورە ھەیە، جا دەستی پێوە بگرن و کوفر بەوە بکەن کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی بنچینەو دایکی کتێبەکەی خودان بۆ زاناو ھەمووشتان بەگشتی بۆ ھەموو کەسێک کەوا زمانێکی عەرەبی ئاشکرای ھەیە کەوا کەس پێی بێباوەڕ نابێت تەنھا فاسق و تاوانکارە لەسنور دەرچووەکان نەبن، وە بشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەم قورئانە گەورەیەی کەوا لەبەردەستەکانتانە ھەواڵی ئێوەو ھەواڵی پێش ئێوەش و دەنگوباسی دوای ئێوەشی تێدایە تاکو ئەم ڕۆژەشتان، وە ھەواڵەکانی بەردەوام دەخوێندرێتەوە بەسەرتاندا لەلایەن خوداوە تاکو ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەلدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان، بەڵکو ھەواڵەکانی دنیاو ڕۆژی دوایی تێدایە، جا ئایا ئێوە باوەڕتان پێی ھەیە؟ ئەی ئایا نابینن بەوەی کەوا ووریاو ئاگادارتان دەکاتەوە لەسەر زانستێک لەلایەن خودای زۆر زانا بە نھێنی و پەنھان و شاراوەکان لەدوژمنەکەی خوداو دوژمنەکەتان شەیتانی گەورە سەرکردەی سەھیۆنیەتی جیھانی ئەو دۆناڵد تڕامپەی کە وایدادەنێت ھەوڵ و کۆشش دەکات بۆ ھاتنەجێی ئاشتی لەنێوانتان لەکاتێکدا ئەو پێچەوانەی ئەوەی دەوێت بەوەی کەوا دەیەوێت ھەندێکیان خوێنی ھەندێکتان بڕێژن وە ئابوریەکەتان بەتاڵان ببات پاشان بۆ ھەمووتان ئامادە بێت.

ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان و گەلە موسڵمانەکانیان، جا چەندە ئیمام مەھدی ئێوەی ووریاو ئاگادار کردەوە ھەتا پێش ئەوەی کەوا سەرکردایەتیەکەش تەسلیم بە سەرکردەی پێشوو ئۆباما بکرێت، ئەی ئایا سوێندم بۆ نەخواردن بەخودای گەورە لەزۆرێک لە بەیان و ڕوونکردنەوەکان بەوەی کەوا ھەموو ئەوەی کەوا شەیتان دۆناڵد تڕامپی یەھودی سەھیۆنی جیھانی وەعدو بەڵێنی داوە بیکات لەڕاستگۆیانە بەدڵ و بەگیان لەبەرئەوەی ئەو لە سەھیۆنیە یەھودیەکانە لەخوێن و گۆشت و نەوەو وەچەدا؟ وە ووریاو ئاگادارم کردنەوە بەوەی کەوا وەعدو بەڵێنەکانی بۆ سەھیۆنیە یەھودیەکان تەنھا بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان نیە بەڵکو ئەو ھاتنەجێی دەوڵەتی گەورەی سەھیۆنی دەوێت سەرەتا بە دەستبەسەرداگرتنی ئەوەی کەوا ماوەتەوە لە زەوی فەڵەستین و کوشتنیان ھەرچەندی بتوانێت وە وێرانکردنی ناوچەو شوێنەکانیان جا دەستی بەسەرھەرچیەکدا بڕوات وێرانیان بکات بە فڕۆکەکانی سەھیۆنی جیھانی بەسەر سەری کەس و کارەکەی جا ئەگەر جەنگیان کردبێت یان دانیشتوو بن لەگەڵ ژنان و بەجێماواندا، جا سوێند بەخودا پاشانیش سوێند بەخوداو پاشانیش سوێند بەخودا ھیچ ھەڵبژاردەیەکی ترتان بۆنیە ئەی گەلی فەڵەستینی تەنھا جەنگ کردن نەبێت لەگەڵ ئەولیاو یاوەرەکانی تاغوت، جا لەوانەوە عیزەت و شکۆتان نەوێت جا ئەگەر واتان کرد ئەوا ئەوان ڕیسواو زەلیلتان دەکەن! جا نەکەن و نەکەن و ووریاو ئاگادارو ووریاو ئاگاداری بن جا ھەرگیز فرۆشتنی زەویەکانتان و پیرۆزیەکانتان و دینەکەتان ھیچ سودێکتان پێناگەیەنن، جا ھەرگیز ئەوە لەلای ئەوان تکاتان بۆ ناکات وە ھەرگیز وەفاتان پێ ناکەن و ھەرگیز دەستیش ناپارێزن لێتان تەنھا بەخراپەکردن نەبێت لەگەڵتان جا ئەوە ھەر ئەنجام دەدەن لەگەڵتان، وە ھەتا تەنانەت ئەگەر بێتو لەژێر پارێزگاری ئەوانیشدابن جا ھەرگیز بەچاکەکردن لەگەڵتاندا نابن بەڵکو دواتر ھیچ دەست ناپارێزن لەخراپەو ڕیسواکردن و سوکایەتیکردن بە شەڕەف و ئابڕوو وخوێنتان و بەتاڵان بردنی ئەو زەویەتان کەوا ماوەتەوە لەژێر پێیەکانتان و وێرانکردنی پیرۆزیەکانتان، ئەوەش سروشتی شەیتانە بەشەرەکانە لەھەموو سەردەمێکدا جا ھەرگیز ھیچ وەفایەکیان نیە بە بەڵێن و پەیمان و وەعدەکان نە مرۆڤایەتیش لەبەرئەوەی ئەوان سەرسەخترینی دوژمنەکانی خودای ڕەحمانن؛ وێنەی ئەوان وەکو دوژمنی خودا شەیتانی ئیبلیسی بێ ئومێدبووە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خودا کەوا بێئومێدبوونە لەوەی کەوا خودا ڕەحمیان پێبکات ھەروەکو چۆن کافرەکانی نیشتەجێی گۆڕستانەکان بێ ئومێدبوونە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خودا، وە ھەرگیزیش خیانەتکردن لە دین و نەتەوایەتی و پیرۆزیەکانتان سودتان پێناگەیەنن بەلاوازکردنتان، جا ھەرگیز ترسنۆکیەکەتان و وەھنی حەزو تەماحی دنیاتان ھیچتان بۆ زیاتر ناکات تەنھا سەرپێچی کردن و دوورە پەڕێزی لە ڕاستی نەبێت تەنھا ئەوە نەبێت کەوا وەکو ئەوان دەبن بە یەکێک لە شەیتانەکان جا ڕقتان لە خوداو قورئانەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی دەبێتەوە وە ھەوڵ و کۆشش دەکەن وەکو ئەوان تا خەڵکی وەکو خۆتان بکەن بەکافرو بێناوەڕ بۆ پەروەردگارەکەیان تا لەگەڵ خۆیان ھەموویان لە ئاگری دۆزەخدا بن لەبەرئەوەی پێڕەوو بەرنامەکەیان بریتی یە لە پێڕەوو بەرنامەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو بۆ جەنگی خوداو پێغەمبەرەکانی و ئەولیاو یاوەرەکانی، لەکاتێکیشدا ئەوان دەزانن بەوەی کەوا خودا حەقەو پێغەمبەرەکانی حەقن و قورئانیش حەقەو زیندووبوونەوەش حەقەو بەھەشتیش حەقەو ئاگریش حەقە ئەوانە بریتین لە خەشم لێگێراوەکان (المغضوب عليهم) ھیچ بایەخێکیشیان نیە، وە لە گومڕایە سەرلێشێواوەکانیش نین کە نەزان بن بەوەی کەوا ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەڵکو دەزانن بەوەی کەوا ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەڵام ڕقیان لەحەق و ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی خوداشە لەسەر بەندەکانی جا کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵ بۆتەوە، وە ھەدەف و ئامانجەکەشیان نەھاتنەجێی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیانە وە ڕقیان لە نیعمەتی ڕازیبوونەکەیەتی لەسەر بەندەکانی وە ھەوڵ و کۆشش دەکەن بەشەوو بەڕۆژ تاوەکو بەندەکانی خودا لە شوکرانە بژێرو سوپاسگوزاران نەبن لەبەرئەوەی خودا بە شوکرو سوپاسگوزاری بۆ بەندەکانی ڕازی دەبێت بەڵکو ئەوان کوفرو بێباوەڕیان بە نیعمەتەکانی پەروەردگارەکەیان بۆ بەندەکانی پەروەردگارەکەیان دەوێت لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن بەوەی کەوا خودا بە کوفرو بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت جا ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی خودا دەبێتەوە، جا عیزەت و شکۆو دەوڵەمەندیتان لەوان نەوێت جا ئەگەر وابکەن ئەوا خودا ڕیسواو زەلیلتان دەکات لەدنیاو ڕۆژی دواییدا وە دنیاو دوایش دەدۆڕێنن، بەڵکو عیزەت و شکۆ بۆ خوداو ئەولیاو یاوەرەکانیەتی لەدنیاو لە ڕۆژی دواییدا، وە ھەتا تەنانەت ئەگەر پیرۆزیەکانیشتان فرۆشت بە ماڵ و سامان وە دینەکەشتان و دواییەکەشتان فرۆشت جا ئەوە ھەرگیز دوژمنەکەی خودا گەورەترین شەیتان لەشەیتانە بەشەرەکان دۆناڵد تڕامپ قەرنی شەیتان دۆناڵد تڕامپ وەفا بەوە ناکات کەوا وەعدو بەڵێنی پێداون بە پێدانتان، جا ووریاو ئاگاداربن تاکو دنیاو دواییشتان نەدۆڕێنن جا ئەوە دۆڕاندنێکی ئاشکرایە، ھەروەکو دواتر سەرکردەکانی عەرەب و ئەوانەشی کەوا لەگەڵیاندان دەیدۆڕێنن لەو دەوڵەتە موسڵمانانەی کەوا دینەکەیان و مزگەوتی ئەقصاو ھەموو فەڵەستینیشیان فرۆشت لەبەرامبەر مانەوەیان لەسەر کورسی و عەرشەکانیان، وھیھات ھیھات..ئایا عیززەت و شکۆتان لەلای دوژمنی خودا دەوێت؟ ئایا نازانن بەوەی کەوا عیزەت و شکۆ ھەمووی بۆ خودایە لەدنیاو دواییشدا؟ جا ئەگەر ئێوە عیزەت و شکۆتان دەوێت لەدنیاو دواییدا جا ئەو وەعدو بەڵێنەتان بۆ ھەیە لەلایەن خوداوە کەوا بەدرۆناخرێتەوە جا عیزەت و شکۆ ھەمووی بۆ خودایە لەدنیاو لەڕۆژی دواییدا، جا ئاوات و خۆزگە لەسەر خودا بکەن ئەویش ئاوات و خۆزگەکانتان بۆ دەھێنێتەجێ، جا ئایا بۆ ئینسان نیە ئەوەی کەوا ئاوات و خۆزگەی بۆ دەکات کەوایە بۆچی شوێنی ڕەزامەندی ئەو خودایە ناکەون لەکاتێکدا دوایی و سەرەتاش ھەمووی بۆ خودایە ئەگەر ئێوە وەعدو بەڵێنەکەی خوداتان بەڕاست دانا لەمحکەمی کتێبەکەی، وەئەگەر ئێوە بەڵێنەکانی خوداتان بەڕاست دانەنا لە محکەمی کتێبەکەی و شەیتان تڕامپتان بەڕاست دانا جا ئەوە دواتر دەبینین بەوەی کەوا ئایا شەیتان دۆناڵد تڕامپ خاوه‌نی هه‌موو موڵک و شتێکەو ده‌سه‌ڵات و موڵک ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت و موڵک وده‌سه‌ڵاتیش وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک کەوا بیه‌وێت؟ یا ئەوە خودای تاک و قەھارە کەوا خاوه‌نی هه‌موو موڵک و شتێکەو ده‌سه‌ڵات و موڵک ده‌به‌خشێت به‌هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت و موڵک وده‌سه‌ڵاتیش وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک کەوا بیه‌وێت وەهه‌ر که‌س بیه‌وێت بەعیزەت و شکۆمەندو باڵاده‌ستی ده‌کات هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ڕیسواو ژێربه‌ده‌ستی ده‌کات وەهه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ستی ئەوە‌ پاک و بێگەردی بۆی بێگومانیش ئەو ده‌سه‌ڵاتدارە به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا؟ وەئێوەش ئەوە دەزانن لە محکەمی کتێبەکەی خوادا جا شەیتان دۆناڵد تڕامپی خراپترینی بوونەوەرەکان خاوەنی موڵک و دەسەڵات نیە بەڵکو کەسێکی سوک و چروک و ڕیسوایە وەخەریکە کۆتاییش بە خۆی و یاوەرەکانی دێت، جا با کۆتاییەکەی ئێوەش لەگەڵ ئەودا نەبێت کەوا خراپترین کۆتاییەو خراپترین دوا تەمەنە بەڕاستی من بۆ ئێوە لە ئامۆژگاریکارانم، یان ھێشتا بۆتان ڕوون بەبۆتەوە بەوەی کەوا ئەو دوژمنە بۆ ئێوە، وەبەڕاستیش ووریاو ئاگادارمان کردنەوە لەئەو پێش ئەوەی کەوا ئۆباما سەرکردایەتیەکەی تەسلیم بکات؟ یان بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەھدی بەڕاستی لەسەر ئەرزی واقعدا نەھاتوون بۆتان ھەرچەندە کەوا بەڕاستی من ووریام کردنەوە بەر لە ڕووداوەکە؟ یان وام دەبینن بەوەی کەوا درۆتان لەگەڵ دەکەم؟ یان ئەوەیە کەوا بەڕاستی بەیان و ڕوونکردنەوە ڕوونەکانی ئیمام مەھدی لەسەر واقعدا ھاتوون ھەروەکو چۆن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەپێش ڕووداوەکەدا قسەی پێکردووە؟ جا چەندە ئامۆژگاریم کردن بەڵام حەز بەئامۆژگاریکارانتان ناکەن ئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، ئەگینا ئاگاداربن بەڕاستی سزای خودا وا پێشدێت، ئاگاداربن بەڕاستی سزای خودا وا پێشدێت، ئاگاداربن بەڕاستی سزای خودا وا پێشدێت، که‌سیش ناتوانێت به‌ری بگرێت و ده‌ستی پێوه بنێت و نه‌هێڵێت دواتریش ئەوە دەزانن، جا ھیچ ھەڵبژاردنێکتان بۆ نیە ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان لەھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان لە سەر عەرشی موسڵمانان، جا یان ئەوەیە کەوا جێبەجێکردنی فەرمانەکەی خودای تاک و قەھار لەمحکەمی قورئان ڕادەگەیەنن کەوا لەسەرەتای ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەدا باسکرا جا وەستاندنی جەنگی نێوان یەکتریتان ڕادەگەیەنن تاکو ببن یە یەک ڕیز لەدژی دوژمنانی خوداو دوژمنەکانتان جا جەنگ لەگەڵ سەرجەمیان بکەن ھەروەکو چۆن ئەوان لەگەڵ سەرجەمتاندا دەجەنگن وەبشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی خودا لەگەڵ لەخواترس و خواناس و پارێزگارانە ئەوانەی کەوا نە خۆبەگەورەزانیان دەوێت لەسەر زەویدا نە فەسادو خراپەکاری سەرەنجامیش ھەر بۆ لەخواترس و خواناس و پراێزگارانە، ئەمەش وەعدو بەڵێنی خودایە لە محکەمی قورئانی گەورە بەڕاستی خوداش پێچەوانەی وەعدو بەلێنەکانی خۆی ناکات، وە خەلیفەکەی خوداش بە ئەسەف و داخی ئێوە نیە بەوەی کەوا دەریبخەن بەسەر ھەموو خەڵکی جیھاندا بەڵکو خودا دواتر ئەو دەردەخات بە حەول و قوەت و ھێزەکەی خۆی بەئایەت ونیشانەی سزایەک لەلایەن خۆیەوە کەوا ملتان پێی کەچ دەکات بۆ خەلیفەکەی خودا مەھدی، بەڵکو ئێوە خۆتان ڕزگاربکەن لە سزاکەی خودا بە چوونە ناو ئاشتی نێوانتانەوە سەرجەمتان وە بە بەرگریکردن لە خۆتان و گەلەکانتان و پیرۆزیەکانتان وە ھیچ بوارێکیش بۆ حیوارو گفتوگۆکردن نەماوەتەوە جا فەرمانەکەی خودا جێبەجێ بکەن لە محکەمی قورئان کەوا لەسەرەتای ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەدا ھاتووە لەدوای ئەوەی کەوا بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا شەیتان دۆناڵد تڕامپ بەڕاستی دوژمنێکی ئاشکرایە بۆ ئێوە وە یاساکانی بۆ نەناردوون بۆ پاسەوانیکردنی ئێوە بەڵکو بۆ پاسەوانیکردنی ئیسرائیل لەئێوە و دەست بەسەرداگرتنتان وە بۆ ھاتنەجێی دەوڵەتی سەھیۆنی گەورەو وێران کردنی مزگەوتی ئەقصا، وە ھەرگیزیش ھیچ گوێ بە ناڵەو شیوەنی ئێوەو ناڵەو شیوەنی موسالیمە ئاشتیخوازەکان نادات لەو نەصاراو یەھودیانەی کەوا دڵیان ته‌نگ و بێزار دەبێت له‌وه‌ی جه‌نگ بکه‌ن وەدەیانەوێت کەوا لە جەنگ کردن لەگەڵ ئێوەو جەنگ کردنی گەلەکایان ئەمین بن، وەھەرگیزیش ئەوان گوێ بە شەرمەزارکردنی بێباوەڕەکانی جیھان نادەن لەوانەی کەوا ھێشتا ھەستی مرۆڤایەتیان لەلا ماوە دواتریش دۆناڵد تڕامپ سەرکردەی سەھیۆنی تیرۆرستی جیھانی ھیچ گوێیان پێنادات و ئەم گوێ و ئەو گوێی لە قوڕو ھەویر کراوە ھەروەکو بڵێی گوێیەکانی گیرابێت لە گوێگرتن لە ناڵەو ھاوارەكانتان! جا ھیچ گوێنادات بە شەرمەزارکردن و نکۆڵی کردنەکانتان بەقسەکردنە بێ کردارەکانتان جا نەکەن تەنھا بە شەرمەزارکردن و نکۆڵیکردن وازبھێنن بەڵکو لەدوای ئەوە با ڕاپەڕین و دەرچوون بۆ جەنگی بەدوادابێت، ھەرچی ئەوەیە کەوا وازبھێنن بە شەرمەزارکردن و نکۆڵیکردن ئەی گەلی بڕیاربەدەستەکان جا ئەوە سوێند بەخودا پاشانیش سوێند ەخودا بەڕاستی ئەمەتان مایەی خەشم و قینی گەورەیە لەلای خودا بەوەی کەوا قسەیەک بکەن و بەکردار ئەنجامی نەدەن! جا شەرمەزارکردن و نکۆڵیکردن بەس نیە بەڵکو ڕاگەیاندنی ڕاپەڕین بۆ جەنگ کردنی بەدواوە بێت جا ئەوکاتیش خودا لەوەی پێشترتان خۆشدەبێت لە ڕشتنی خۆێنی یەکتریتان وە لەتاوان و گوناھەکانیشتان خۆشدەبێت و خۆشیشی دەوێن بەڕاستیش خودا تۆبەکاران و پاک و خاوێنبووەکانی لە تاوانەکان خۆشدەوێت بە تۆبەو گەڕانەوەکانیان بۆ لای پەروەردگارەکەیان، جا بەچی دەترسن لێی بەڕاستی خودا بەیەکێک لەم دوو شتە وەعدو بەڵێنی پێداون یان ئەوەتا بەسەرکەوتن یان شەھیدبوون؟ وە ئاواتەخوازو تەمەننای سەرکەوتن و مانەوە بکەن چاکترە بۆتان وە چاکترە بۆ ئیسلام و موسڵمانان جا مردنی دڵەکان لەناو ئێوەدا خەسارەتێکی گەورەیە لەسەر ئیسلام و موسڵمانان جا خۆزگەو ئاواتی شەھیدبوونی خێرا مەخوازن جا ھەر دەیبیننەوە، وە سورو پێداگیریش مەبن لەسەر ژیان بە ھەڵھاتن لەمردن پاشان خودا ژیانتان درێژ دەکات و سەریشتان دەخات بەسەر دوژمنەکانتان وە نورەکەیتان بۆ تەواو دەکات جا دەتانمرێنێت و دەتانخاتە بەھەشتەکەی ڕاستەوخۆ لەدوای مردنەکەتان، وە بشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی بۆ ھیچ نەفسێک نیە کەوا بمرئت تەنھا بەئیزن و مۆڵەتی خودا نەبێت لەکاتێکی دیاریکراوی نوسراودا، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەخودا ئەگەر ئەوانەی جەنگیان لەسەر نوسراوەو پێویستکراوە لەناو ئێوەدا خۆیان دوابخەن لەبەرترس و ترسنۆکی ئەوا ئه‌وانه‌ی که بڕیاره بکوژرانایه‌ ده‌بوا هه‌روایان به‌سه‌ر بهاتایه‌ جا لە شوێنەکانیاندا ڕادەکشێن جا نەخۆشدەکەون ئینجا دەشمرن لە ھەمان کات و ساتدا، پاشان ئاگری دۆزەخیان پێ خۆش ده‌کرێت و ده‌بنه سووته‌مه‌نی بۆی، ئایا تێناگەن و عەقڵتان ناخەنە کار؟

وەئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان، ئایا دەبینن کە ئەگەر بێتو یەکێکتان ھەموو مەلەکوتی ئەم ژیانی دنیایەشی پێبدرێت و ھەزار ساڵیش تەمەن تێیدا بەڕێبکات پاشانیش بمرێت جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا ئەوە بکاتە یەک خولەک لە لەئاگرێک کەوا سوتەمەنیەکەی بەردە؟ ئایا لەخودا ناترسن و خۆتان ناپارێزن لەو ئاگرەی کەوا سوتەمەنیەکەی بەردە؟ ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەخودا ئەگەر بێتو یەکێکتان پڕ بەزەویش ئاڵتون و ئەوەندەی تریش وەکو ئەوە لەگەڵ خۆی بھێنێت و پێشکەشی بکات لەبەردەمی پەروەردگارەکەی بۆ ڕزگاربوون بەجۆرێک ئەگەر قیراتێکیشی نەمێنێت لەبەرامبەر ئەوەی کەوا خودا نەیخاتە ناو ئەو ئاگرەی کەوا سوتەمەنیەکەی بەردە جا لەگەڵ ئەوەشدا خودا ھەر لێی قبوڵ ناکات و وەریناگرێت لێی، پاشانیش فەرمان بەفریشتەکانی دەکات بەوەی کەوا به‌زنجیرێکی حه‌فتا گه‌زی بیبه‌ستنه‌وه جا خۆی و دەستەکانی بۆ لایەکانی ببەستنەوەو لە شانەکانی بئاڵێنن تاکو خوارەوەی پێیەکانی جا لەپاش ئەوە یەکێک لە فریشتەکان نێوچەوانی دەگرێت و ئەویتریش پێیەکانی جا تێی ھەڵدەدەنە ناو ئەو ئاگرەی کەوا سوتەمەنیەکەی بەردە جا ھاوارو ناڵەیەتی تێیداھەرکاتێک کەوا پێستی داماڵدراو داوه‌شاو سووتاو هه‌ڵقرچا لە ھەر بەشێکی لەھەر چرکەیەکدا ئەوا خودا دەستبەجێ دەیگۆڕێتەوەو پێستی تر ده‌کات به‌به‌ردا بە کون فەیکونێک بۆ ئه‌وه‌ی به چاکی سزاو ئازار بچه‌ژێت، کەواتە ئەوەی ئێوە دەیکەن چ سودێکی ھەیە ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان؟ جا ئەوەی کەوا لەم ژیانی دنیایەدا چێژی لێدەبینن ھیچ سودێکتان پێناگەیەنێت مادام چارەنووسەکەتان بەندینخانەیەکی ھەتاھەتایی خودا بێت کەوا حەوت دەرگای ھەیە بۆ ھەر دەرگایەکیش بەشێکی دیاریکراو ھەیە لە پشتھەڵکەرانی کتێبەکەی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان، خۆ ئەگەر ئەم بەندینخانەیەی خودا تەنھا بەندینخانەیەکی گەرمیش بووایە بەبێ ھەبوونی پەنجەرەو بەبێ ھەبوونی فێنک کەرەوە ھەواییە ساردەکان ئەوا ئەوکاتە شتەکە سوکتر دەبوو، بەڵام بەندینخانەکەی خودا ئاگرێکە کەوا سوتەمەنیەکەی بەردە؛ بەو مانایەی کەوا ئاگرەکە بەردەکانی ئەم بەندینخانە دەتوێنێتەوە لەبەر توندی و بەتینی گەرمیەکەی دۆزەخ، جا ئایا ئەوە بەڕاست دادەنێن کەوا خودا وەعدو بەڵێنی پێ بە پشتھەڵکەران داوە لە دەعوەو بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان؟ جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا ئارام بگرن لەسەر ئەو ئاگرەی کەوا سوتەمەنیەکەی بەردە؟ خۆ ئەگەر کاتی حوکم لەسەر دانەکەتان بە بەندکردنتان لێی ھەزار ساڵیش بووایە ئەوا ئەوکات ئومێدێک ھەبوو لەوەی کەوا دەربچن لێی لەدوای ھەزار ساڵەکە بەڵام حوکم و بڕیارەکە لەسەر پشتھەڵکەرەکان لەشوێنکەوینی کتێبەکەی و پێغەمبەرەکەی بە بەندکردنە نەمریەکە ھەتاھەتاییە نەک ملیۆن ساڵیش نەک ملیار ساڵیش بەڵکو تا ھەتایە بەبێ کۆتایی؛ جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا ئێوە دواتر ئارام بگرن تا ھەتایە لەناوی؟ ئاگاداربن سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت یەک چرکەش ئارام ناگرن لەو ئاگرەی کەوا سوتەمەنیەکەی بەردە، جا ئارام بگرن یان ئارام نەگرن ھیچ دەرچەیەکی دەربازبوون و ڕزگاربوون نیە لێی ئەگەر پشتھەڵکردنەکەتان بەردەوام بێت لە شوێنکەوتنی کتێبی پەروەردگارەکەتان بۆ وەڵامدانەوەی بانگەشەکاری حەق لەلای پەروەردگارەکەتانەوە.

وەئەی گەلی شوێنکەوتووانی زۆردارو ستەمکارەکان، ئایا ئێوە دەبینن دواتر ئەوانە بتوانن ھیچ سودێکتان پێبگەیەنن لەبەرامبەر سزاکەی خودا؟جا ئەگەر ئەوانە نەتوانن پاسەوانی خۆیان بکەن و خۆیان بپارێزن لەسزای ئاگرە ھەڵگیرساوەکەی خودا کەوا سوتەمەنیەکەی بەردە جا چۆن دەتوانن پاسەوانی و پارێزگاری لەئێوە بکەن جا ھەرگیز گەورەو بەڕێزەکانتان ناتوانن ھیچ سودێکتان پێبگەیەنن لەسزاکەی خودا نە لەدنیا نە لە ڕۆژی دواییش؟ وە خوداش پێتان ناڵێت بەوەی کەوا سوتەمەنیەکەی تەختەودارە بەڵکو دەفەرمویت سوتەمەنیەکەی بەردە جا بەشێوەیەکی دروست و ڕاست حسابی ئەوە بکەن ئەی گەلی بڕیار دانەرو بڕیار بەدەستەکان جا فەرمانەکەتان بەپەلە کۆبکەنەوەو بچنە ناو ئاشتی نێوانتان سەرجەمتان وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی خودا تاکو بتوانن ڕووبەڕووی دوژمنە یەک دەستەکەتان ببنەوە، وە ڕەجاو ئومێدیش دەکەم لەخودا بەوەی کەوا فەرمانەکە لەسەرتان نادیارو خراپ نەبێت جا دەستەیەکتان یان ھەمووتان پشتی لێ ھەڵبکەن.

وە مژدەش بە پشتھەڵکەرەکان دەدەم لەئێوە بەسزایەکی نزیک وە ئیمام مەھدیش وا لەناو ئێوەدایە وە لەسەردەمەکەی ئێوەیە وە ھەرگیزیش خودا ئەولیاو یاوەرەکانێ و سەرجەم ئەوانەی کەوا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان داوەتەوە بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی توشی سزاکەی ناکات، وە خوداش تووڕەبووە لە پشتھەڵکەرەکان لە دەعوەو بانگەوازی شوێنکەوتنی کتێبەکەی جا لەجیاتی ئەوە شوێنی خراپترینی بوونەوەرەکان ئەو دۆناڵد ترامپە کەوتوون کەوا خۆی و یاوەرەکانی دەیانەوێت نورەکەی خودا بکوژێننەوە خوداش ناھێڵێت و ھەر نورەکەی خۆی تەواو دەکات ئەگەر چی موجریم و تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت و حەزیشی پێنەکەن، جا ئەگەر ھەر نەخشەو پیلانێکتان ھەیە ئەوا پیلان بگێڕن ئەی گەلی موجریم و تاوانکارەکان لە ھەموو جیھان، جا بەڕاستی منی ئیمام مەھدی تەحەدداتان دەکەم بەو خودایەی کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە، جا ئایا ئێوە زاڵ و سەرکەوتوو دەبن؟ ھیھات ھیھات ..

ئەو خودایەم بەسە کەوا ھیچ خودایەکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت پشتم ھەر بەئەو بەستووە وە ھەر ئەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیە حسبي الله لا إله إلا هو عليه توكلتُ وهو ربّ العرش العظيم، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين.

دوژمنی شەیتانە جن و ئینسانەکان؛ خەلیفەی خودای تاک و قەھارو بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________