الموضوع: ھەواڵ و دەنگوباسەکان لە محکەمی زیکر بە پێنووسی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی..

النتائج 1 إلى 3 من 3
  1. افتراضي ھەواڵ و دەنگوباسەکان لە محکەمی زیکر بە پێنووسی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    07 - ذو الحجّة - 1438 ک
    29 – 08 – 2017 مـ
    08:30 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركــــــــة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=268386
    ___________________

    ھەواڵ و دەنگوباسەکان لە محکەمی زیکر بە پێنووسی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی..


    بەناوی اللە ی خاوەن تۆڵەی توندو بەئێش و ئازار وە زۆر لێخۆشبوو بۆ ئەوەی کەوا تۆبەی کردووەو گەڕاوەتەوە لای و ملکەچی بووە بەدڵسۆزی بۆی، جا با موسڵمانان لە بۆرماو میانمارو ھەموو ناوچەو وڵاتە ستەملکێکراوەکانی جیھان بگەڕێنەوە بۆلای اللە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی، جا با بگەڕێنەوەو ملکەچ بن بە دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان تادوژمنەکەیان بەھیلاک ببات و ئەوانیش جێگیر بکات لەدوای ئەوان لەم وڵات و ناوچانە، جا ئەگەر ملکەچ و گوێڕایەڵ بون بۆ لای پەروەردگارەکەیان و لێی پاڕانەوە بەدڵسۆی بۆ ئەو ئەوا اللە ش وەڵامیان دەداتەوە ھەرچەندە گوناھو تاوانیشیان ھەبووبێت جا ڕەوانی یە بۆیان بێ ئومێدبن لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە.

    وەئەو ڕۆژانەی کەوا دێن پڕن لە ڕووداوی یەک لەدوای یەک لەئایەت و نیشانەی سزا؛ لەوانە نەیزەک بارانی جۆراو جۆر لە قەبارە، وە ھەورە تریشقە کەوا توشی ئەوکەسە دەبێت اللە بیەوێت وە لەوەش لادەدات کە دەیەوێت، جا پەنجەکانیان دەخەنە گوێیەکانیانەوە لەکاتی ھەورە تریشقەکان لەترسی مردن بەشەوو ڕۆژ، اللە ش دەورەی کافرو بێباوەڕەکانی داوە، وە تەقینەوە گەلێکی شەمسی زەبەلاح، وە کەوتنە خوارەوەی پارچە بەرد لەئاسمانەوە، وە تاریکایی لەزەوی و بوومەلەرزەی وشکانی و ڕەشەبای توبدو بەھێز، وە زریان و گەردەلولی دەریای ھەڵچوو، وە بوومەلەرزەی وشکانی، وە ھەوری لەشئوەی کێوو چیای بەفراوی لە تەزرە کەوا لە باکوری خۆرئاواوە دێت بەھۆی نزیک بوونەوەی ھەسارەی سزا لە باشورەوە، اللە ش لایدەدات و دەیسڕێتەوە لەسەر ئەوەی بیەوێت و جێگیری دەکات کاروبارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە، جا ھەیانە کەوا بەحەتمی ھەر ڕوودەدەن. وە لەسزای تریش ھەڵگەڕانەوەی سیاسی لەناکاو، وە گۆڕانکاری لەئاووھەوادا، وە زیادبوونی بەردەەوام لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی خۆر، وە کاریگەری تری زۆر بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی سزاوە، جا چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئیوە چاوەڕێم...

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    خەلیفەی اللە و عەبدەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ______________

  2. افتراضي لە ئیمام مەھدی ناصر محمد خاوەنی زانستی کتێب بۆ سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ، هه‌میشه سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک نه‌ڵێم به‌ناوی اللە وە جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت ..

    -2-
    ئیمام ناصر محمد يەمانی
    23 - ذو الحجّة - 1438 ک
    14 – 09 – 2017 مـ
    08:30 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركــــــــة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=269599
    ___________________

    لە ئیمام مەھدی ناصر محمد خاوەنی زانستی کتێب بۆ سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ، هه‌میشه سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک نه‌ڵێم لەسەر اللە جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت ..


    بەناوى نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت کەبریتی یە لەرازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی ئەو رازی بوونەی کەوا ئێوە ڕقتان لێیەتی ئەی کۆمەڵی شەیتانە بەشەرەکان ئەی ئەوانەی ڕقتان لەکتێبی اللە قورئانی گەورەیە وەڕقتان لەوەیە کەوا اللە تێیدا دايبەزاندووە لەھەق بەڵام ڕقتان لەھەقە و پێی سەغڵەتن و دەتانەوێت نوری اللە بۆ ھەموو جیھان بکوژێننەوە کەبریتی یە لەقورئانی گەورە لەگەڵ ئەوەی ئیمانیشتان پێی ھەیە، خۆشتان لەسەر ئەوە شایەدن ..

    ئەی سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد ترامپ، سوێند بێت بە اللە تۆ ھۆی توڕەیی اللە بوو لەسەر کتێبەکەی قورئانی گەورە بەھۆی بڕیارەکەت لەسەر محارەبەو دژایەتیکردنی كتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، وە دەتەوێت ئەو نورەی کەوا اللە ی گەورە دایبەزاندووە بەرەحمەت بۆ ھەموو جیھان بکوژێنیەوە ئەو قورئانە گەورەیەی کەوا نوری اللە یە بۆ هەر ھەموو خەڵکی، تۆش شایەدی لەسەر ئەوە ئەی سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد ترامپ لەبەرئەوەی تۆ لەگومڕایان نیت بەڵکو لەوانەی کەوا اللە غەزەب و خەشم و قینی خۆی لێگرتوون. وەمزگێنیش بەتۆو ئەولیا و یارویاوەرەکانت دەدەم ھەرھەمووتان بەسزایەکی گەورە وە رەجام لە اللە وایە کەوا لەسەرئەو یاوەرانەت لابدات كەوا لەبەر ترس لەشەڕو خراپەی ترامپ لەگەڵیدان؛ بەڵکو مزگێنی بەتۆو یارویاوەرانت دەدەم ئەوانەی ھاوشێوەی تۆن لەشەیتانە بەشەرەکان ئەوانەی کەوا ڕقیان لە ڕازی بوونی اللە یە جا کاروکردەوەکانیان پوچ وبەتاڵ بوونەوە، جا گوێبگرە لەوەی کەوا دەیڵێم ئەی سەرکردەی ئەمریکی لە ئەسڵی یەھودی قسەیەک کەوا بەسوێند بە اللە ی گەورە پەسەندکرابێت اللە یەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە پاش ئەوەی رزی و پڕوتوکاو دەبێت:

    ئەوەی کەوا توشتان بووە لە زریانەکانی دەریای ھەڵچوو ئەوە لە توندی توڕەیی اللە یە لەسەرتان و بەھۆی پشتھەڵکردنتانە لەبەڕاست دانانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، وە اللە توشی ئایەتێک لە ئایەتە یەک بەدوای یەکەکانی سزاتان ناکات مەگەر ئایەتێک کەوا گەورەتر بێت لەوەی پێش خۆی جا ببن بەشایەد لەسەر ئەمە تا فەرمانی اللە دێت جا گەردن وملتان زەلیل دەکات بۆ جێنشینی اللە جا شایەدی بدەن بەوەی ھیچ پەرستراوێک نی یە جگە لە اللە ومحمدیش پێغەمبەری اللە یە پاشان گەردن وملتان کەچ بێت بۆ گوێڕایەڵی اللە و جێنشین و بەندەکەی لەزەوی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وە تەوبەو گەڕانەوەتان ڕابگەیەنن و داوای لێخۆشبوون لەو اللە یە بکەن کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە خۆ ئەگەر پشتان ھەڵکرد ئەوا مژدەتان پێدەدەم بەسزایەکی توندتر بەگرتنێک لە کاتژمێر نۆی تەواوی یەکێک لەرۆژەکان بەشەو یا بەرۆژ جا ئەمەتان لێ دوور نیه‌و له‌وانەیە بەم نزیکانە پێش بێت، جا ڕاکەن بەرەو لای اللە، وه‌ تەنھا ئەو بپەرستن بێ ئەوەی ھاوەڵ و شەریکی بۆ دابنێن، وەمەڵێن اللە یەکێکە لەسێ پەرستراوەکان، کۆتایی بەمە بێنن باشترە بۆتان ئەی گەلی نەصاراکان؛ بەڵکو اللە پەرستراوێکی تاکە پاک و بێگەردی لەوەی بۆی دەکەن بەشەریک و ھاوەڵی، وە ئێمەش هەر ئەو دەپەرستین و جیاوازیش ناکەین لەنێوان پێغەمبەرو نێردراوەکانی بۆیشی تەسلیم وملکەچین، ئەی اللە ئەوە من رامگەیاند ئەی اللە شایەد بە، جا گەر پشتان هەڵکرد ئەوا چاوەڕوان بن منیش لەگەڵتان چاوەرواندەبم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

    جێنشینی الله و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ____________

  3. افتراضي

    - 3 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    26 - ذو الحجّة - 1438 ک
    17 – 09 – 2017 مـ
    06:07 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركــــــــة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=269793
    ___________________

    مەھدی چاوەڕوانکراو خەلکی ئاگاداردەکاتەوە لە بەردەوامبوونی سزای اللە جا بەڵاو کارەساتی ناخۆش و سەختی یەک لەدوای یەکیان بەسەردا دەھێنێت یان ئه‌و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیک ناوچەو ما‌ڵه‌کانیانه‌وه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات ھەتا ئەو کاتەی کەوا فەرمانی اللە دێت بە گوێڕایەڵیکردن بۆ ئەو خەلیفەیەی کەوا بانگەواز دەکات بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی قورئانی گەورە..


    بەناوی اللە ی تاک و قەھار، سەڵات و سەلامیش لەسەر پێغەمبەری ھەڵبژێردراو محمدو ھەموو نێردراوو پێغەمبەرو ئیمانداران لەھەموو سەردەمێکدا..

    جا ھێشتاکە ھەر ھۆشداری و ووریاو ئاگاداری خەڵکی دەکەینەوە لەسزا گەورەکەی کاتژمێر نۆ ھەروەکو پێشتر وادەی سزاکەی اللە مان لەکاتژمێر نۆ دووبارە کردۆتەوە لە ڕۆژێک لە ڕۆژەکان لە چەندین ئەو بەیان و ڕوونکردنەوانەی کەوا نوسیومانە لە ماوەی ئەو چەند ساڵ و مانگە جیاوازانەی پێشوتر وە باسی کەمێکی وادەی سزاکەی کاتژمێر نۆمان کردووە وەکو جێبەجیکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لەچەندین ساڵی پێشوتر بەوەی کەوا لە ئینتەرنێتی جیھانی ئەوەتان بۆ بنووسم سزاکە کاتژمێر نۆیە، وە ڕۆژەکەشمان دەست نیشان نەکردووە یان مانگەکەی یان ساڵەکە، جا بەڵکو ئەوە نزیک بێت نەوەک دوور؛ ئەو سزایە توندو بەئێش و بە ئازارە لەسەر پشتھەڵکەرەکان لەشوێنکەوتنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ.

    وەلەسەر ئەوانەی کەوا دژایەتی اللە و کتێبەکەی قورئانی خاوەن یادو ئامۆژگاری دەکەن پشکی ھەرە گەورەیان لەسزاکە بەردەکەوێت وەکو تڕامپ و ئەوەشی کەوا ھاوشێوەیەتی لە شەیتانە بەشەرەکان.

    وەئێستاش داخلی زەمانی سزایە کاریگەریە گەورەکان بوونە (بەھۆی نزیک بوونەوەی ھەسارەی سزا)، کەوا اللە پێی کارەسات لەدوای کارەسات دەھێنێت جا بۆ هه‌موو بێباوه‌ڕان سزای ئاوا شتێکی چاوه‌ڕوانکراوه بەحەق لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە کەوا لەپێشتردا بوونی نەبووە بە جەنگێک لە لایەن اللە ی تاک و قەھارەوە ھەتا ئەوکاتەی فەرمانەکەی اللە دێت جا دان دەنێن بەحەقی لای پەروەردگارەکەیان جا ملکەچی و گوێڕایەڵی ڕادەگەیەنن بۆ خەلیفەکەی اللە لەزەوی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جا ملیان کەچ دەکەن بۆ خەلیفەی اللە لەبەرگەورەیی و سەختی سزای پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەیان و پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە،؛ ئەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت پەروەردگاری ھەموو جیھان توڕەو بە غەزەب لەسەر دوژمنەکانی کتێبەکەی قورئانی گەورە.

    وەئەی گەلی مولحیدەکان ئەی ئەوانەی سزای اللە بە توڕەیی سروشت وەسف دەکەن؛ بەڵکو ئەوە سزای توڕەیی پەروەردگارە بۆ پشتھەڵکەران لە کتێبەکەی قورئانی گەورەی پەیام و ڕیسالەی اللە بۆ سەرجەم خەڵکی لە ھەموو جیھان، جا چاوەڕێ بن منیش لەگەڵتان چاوەڕێم ئەی ئەوانەی کەوا ئەمین و دڵنیان لە مەکرو نەخشەو پیلانی تۆڵەی توندو سەختی اللە وە زۆر لێخۆشبوو بۆ ئەوەی کەوا تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای بە ملکەچی و دڵسۆزی، جا ئەوەی کەوا دەگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات ئەوا اللە ش ھیدایەتی دڵەکەی دەدات و ڕزگاری دەکات لە سزایەکەی.

    وە ھۆشداری و ووریاو ئاگاداری خەڵکی دەکەمەوە لەسزای اللە بە ھۆی توڕەییەکەی لەسەر پشتھەڵکەران لە شوێنکەوتنی کتێبەکەی قورئانی گەورە بەتایبەتی ئەوانەی کەوا جەنگیان ڕاگەیاند لەسەر کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ھەروەکو سەرکردەی ئەمریکا تڕامپ و ئەوانەشی کەوا لەگەڵیدا دەرکەوتوون بۆ جەنگ کردن لەسەر قورئانی گەورە تا نوری اللە بۆ ھەموو جیھان بکوژێننەوە اللە ش نایەڵێت و ھەر نورەکەی خۆی تەواو دەکات ئەگەرچی موجریم و تاواکارانیش ڕقیان لەدەرکەوتنی بێت و حەزی پێنەکەن. وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

    عەبدی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ________________

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 23-04-2020, 11:55 PM
  2. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 22-12-2019, 10:15 PM
  3. مشاركات: 9
    آخر مشاركة: 06-06-2019, 04:37 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 17-04-2019, 06:06 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 10-03-2019, 11:14 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •