ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - ربيع الثاني - 1441 ک
06 - 12 - 2019 مـ
06:11 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=38802
_________________

ڕاگەیاندنێکی گرنگ و گشتی دەربارەی چارەسەر بۆ وەستانی کارەساتە ئاووھەوا ناسروشتیەکان..


بەناوی اللەی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، سەڵات و سەلام لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە بەھەموویانەوە لە یەکەمیان تا خاتەم و دواھەمینیان پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد پێغەمبەری اللە وە لەسەر ئەوەی کەوا بەتەواوی لەسەر پەیڕەوو مەنھەجی نێردراوو پێغەمبەرەکانیەتی لەھەموو کات و زەمان و شوێنێکدا تاکو ئەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان، أما بعد..

ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان لە ناوچە جیاجیاکان و موفتی ناوچەو شوێنەکان و سەرجەم گەلانی بەشەر، بەڕاستی ئێوە لە ترسناکیەکی گەورەدان، وە لەڕۆژانێک کەوا لەشەڕو خراپەو کارەساتی گەورەی لێ دەبارێت لە گەورەترەوە بۆ گەورەتر؛ جا ئەگەر کارەساتی بوومەلەرزەکان بن کەوا بناغەی شوێن و ناوچەو خانوو ماڵەکانتان دەھەژێنێت بۆ ئەوانەتان کەوا اللە بیەوێت لەناوچەو شوێنە جیاوازەکان جا سەقفە بەرزکراوەکانی دەروبەرتان و بیناو بەرزکراوەو کۆشک و تەلارەکانتان ھەرچەندە توندو تۆڵ و قایم و پتەویش بن ئەوا ئەوەی اللە بیەوئت ھەر مردنی پێدەگات بەسزایەکەی و دەرچوون و ڕزگاریان نیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ ﴿٥١﴾ وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٢﴾ وَقَدْ كَفَرُوا بِهِ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِالْغَيْبِ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٣﴾ وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا فِي شَكٍّ مُّرِيبٍ ﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واته‌/ وە (ڕۆژێک دێت) ده‌بینیت دەتۆقن و له‌ترسا خه‌ریکن زیڕه ده‌که‌ن دڵنیان که له ده‌ست ده‌رناچن و ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه‌ ئیتر هه‌ر له نزیکه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن و باڵبه‌ست ده‌کرێن و توشی سزاكه‌ ده‌بن (٥١) ئه‌و کاته (به ناچاریی) ده‌ڵێن ئیمانمان (بروامان) هێنا پێ ی وه‌ ئه‌وه‌ له‌و شوێنه دووره‌وه‌ش كاریگه‌ری بۆیان دروست كردووه‌ (٥٢) ئه‌وانه کاتی خۆی بێ باوه‌ربوون پێ ی هه‌ر له‌دووره‌وه به‌ نهێنی و شاراوه‌یی باسیان ده‌کردو ده‌میان لێده‌دا (٥٣) (ئه‌وسا ئیتر) له‌نێوانیان و له‌نێوان ئاره‌زوو حه‌زو ویسته‌كانیاندا ئه‌م كاره‌سات وباسه‌‌ روویدا هه‌روه‌کو پێشتر به هاوشێوه‌ی ئه‌مان کرا به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له گومان و دوودڵیدا بوون (٥٤).

جا ئایا کەسێک ھەیە پەندو ئامۆژگاری وەربگرێت؟ جا بەڕاستی اللە قورئانی ئاسان کردووە بۆتان بۆ تێگەیشتن و یادەوەری و پەند وەرگرتن، جا ئایا کەسێک ھەیە پەندو ئامۆژگاری و یادەوەرەی وەربگرێت لە زریان و گەردەلوول و تۆفانی ئاوی بەخوڕ بە لافاو ھەڵسان لەسەر گەلان وە ڕۆچوونی پێچ و تەنای دۆڵەکان بەتۆفانی بەرز بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی سزاوە لە باشوری زەوی لە ژێر سێبەری جەنگەکان و دەستدرێژی و ستەم و زوڵم و فەسادو خراپەکاری لەزەوی و زوڵم و ستەمی بەندەکان لەبەندەکان؟ وەزەویش پڕبووە لە جەورو ستەم بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [الروم].
واتە/ گوناھو تاوان و خراپەکاری و تێکدەری ده‌رکه‌وتووه‌و هه‌موو سه‌ر زه‌وی و ده‌ریاکانیشی گرتۆته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و تاوان و گوناهانه‌وه که خه‌ڵکی ده‌ستیان داوه‌تێ و ئەنچامی دەدەن سه‌رئه‌نجام ده‌بێت تاڵاوی هه‌ندێک له کرده‌وه‌کانیان بچێژن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه.

جا جگە لەیەک چارەسەر نەبێت ھیچ چارەسەرێکی ترتان بۆ نابینم ئەویش بریتی یە لەوەی کەوا بگەڕێنەوە بۆ لای اللە جا ڕابکەن بەرەو لای اللە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَفِرُّوا إِلَى اللَّـهِ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥٠﴾ وَلَا تَجْعَلُوا مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ ۖ إِنِّي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].
واتە/ جا ڕاکەن بۆ لای اللە و به‌په‌له‌و گورج و گۆڵ بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی اللە بۆ هه‌رچی په‌روه‌ردگار پێی خۆشه‌، بەڕاستی ‌من له‌لایه‌ن اللە وە ئاگادارکەرەوەو ترسێنه‌رێکی ئاشکرام (50) هیچ مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ و هاوتای اللە چونکه من به‌ڕاستی نێردراوێکی ترسێنه‌ری ئاشکرام بۆتان له‌لایه‌ن اللە وە (51).

جا بەتاک و تەنھای بگرن و بیپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت وەھیچ پەرستراوێکی تریش نی یە جگە لەئەو نەبێت.

جا چەندە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئاھو دڵسۆزی دەکات لەسەرتان! جا چەندە ئامۆژگاری کردن وەچەندین ساڵە کەوا ووریاو ئاگادارو ھۆشداری کردوونەتەوە لەسزای اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان ھەر لەساتی دەستپێکردنی کاریگەری و تەناوشی ھەسارەی سزا لە شوێنێکی دوورەوە لەپێش نزیکبوونەوەی، وە ھەواڵم پێدان و پێم وتن بەوەی ھەموو کاتیک کەوا ھەسارەی سەقەر نزیکتر دەبێتەوە کەوا لەسەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی بۆ بەشەر دەردەکەوێت ئەوا دواتر ژمارەی ئاستی سزا نزمەکانیش بەرزتر دەبنەوە بۆ گەورەترو گەورەتر ئەی گەلی پشتھەڵکەران لە زیکرو یادی کتێبەکەی اللە جا ئێوە ھێشتاکە ھەر لە ساڵی 2005 ی شەمسی دان وە ھێشتا لەساڵە قەمەریەکەدان کەوا بریتی یە لە خودی 1426 و ساڵی 1427 جا ھێشتا ئێوە ھەر لەم ساڵە قەمەریەدان تاکو دەرچوونی ئەم بەیانەشم لەکاتێکدا ئاگاداربن ماوەی ساڵێکی قەمەری 360 ڕۆژی قەمەریە، وە خەریکیشە کەوا نیوەی ساڵە قەمەریەکە تەواوببێت لەساڵەکانی مانگ بەحسابی ڕۆژی خودی مانگ، یان ئێوە نازانن بەەموەی کەوا خۆر و مانگ لەحسابێکی وورد دان لە محکەمی قورئان؟ وە وادەو کاتەکانی سزا بەئێشەکەش دیاری ناکەین؛ بەڵکو ئەوانە بەقورئان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەھەڕەشەو سزایەکانی اللە دەترسن جا سزایە توندەکەی اللە لەسەر پشتھەڵکەران لەشوێنکەوتنی قورئانی خاوەن ڕێزو شک دوور نیە، وە لەپێش ئەویشدا ئایات و نیشانەی سزای یەک لەدوای یەک ھەن لە بچووکەوە بۆ گەورە بەڵکو بەوە پەندو ئامۆژگاریەکتان بۆ پێش بھێنم، وەپەروەدگاریشم بەستەم ھیچ ئاوەدانیەک بەھیلاک نابات یان سزقمای نادات لەکاتێکدا خەڵکەکەشی چاکەکاربن، پاک و بێگەردی بۆ پەروەەدگارم جا پەروەردگارم ستەم لەھیچ یەکێک ناکات! بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَىٰ إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ} صدق الله العظيم [القصص:59].

جا ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بەیادی خۆتاندا بھێننەوە: {وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ ﴿١٠٢﴾} صدق الله العظيم [هود].
واتە/ ئا به‌و شێوه‌یه‌ گرتن و تۆڵه‌سه‌ندنی په‌روه‌ردگاری تۆ کاتێک تۆڵه ده‌سێنێت له خه‌ڵکی شارو دێهاته‌کان له‌حاڵێکدا که ستەمکاربوون به‌ڕاستی گرتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌که‌ی زۆر به‌ئێش و به‌هێزو تونده‌.

وەھێشتاش ھەر بەقورئان یادی ئەوانە دەھێنینەوە کەوا لە ھەڕەشەو سزایەکان دەترسن، وەبەڕاستیش ماوەیەکی دوورە کەوا ھۆشیارو ووریامان کردوونەتەوە جا ئایا دەتانەوێت دووبارە سەرلەنوێ ئەوە بنوسینەوە کەوا پێشتر نوسیومانە بە ئاگادارکردنەوەتان لەوەی ڕووداوەکان توندتر دەبنەوە؟ ئەی ئایا پێشتر پێم نەوتن لەزەمانی بۆشی کوڕ بەوەی کەوا ھەسارەی سزای بەئیش و توند ھەموو کاتێک کەوا زیاتر لەزەوی نزیکتر دەبێتەوە لەگەڵیدا ئاماژەکان بۆ ئەو ڕووداوانەی کەوا ناوتان لێیان ناوە کارەساتە سروشتیەکان بەرزتر دەبنەوە؟ ھەرچەندە ئێوەش دەزانن بەوەی کەوا ئەو کارەساتانە کارەساتی سزای ناسروشتین بەھۆی ھەڵگەڕانەوەی بارودۆخی کەش و ئاووھەواوە جا بوتە شتێکی ناسروشتی و ئێوەش ئەوە دەزانن، وە قسەکەی خۆتان بەدرۆ خستۆتەوە بەوەی کەوا ھۆکاری گۆڕانکاری ھەڵگەڕانەوەی بارودۆخی کەش و ئاووھەوایەکە بەھۆی قەتیس بوونی گەرماوەیە! بەڵکو ئەوە بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەیەکی ئاگرینەوەیە لە جەمسەری باکور بۆ جەمسەری باشوری (کە ھەسارەی سەقەر-دۆزەخ)ـە، لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت ئەوانیش دەزانن ئەوە حەقە لەپەروەردگارەکەیانەوە.

بەھەرحاڵ یەکێک لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانتان بەیاد دەھێنمەوە لەوانەی کەوا لەزەمانی بۆشی کوڕ نوسیومانە بەر لەچەند ساڵێک لە ڕۆژگاردا، کەوا بەحسابی دەرچوونی بەروارەکەیە لە ماڵپەڕەکەمان لە ئینتەرنێتی جیھانی، وە ئیستاش شتێکی تازەو نوێمان پێ نەوتوون لەدوای بەڕاستگەڕانی بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەی قورئانی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، وە ئایەت و نیشانەکانی خۆشی پێ نیشان داون جا بینیوتانەو ناسیوتانەوە لەسەر ئەرزی واقع جا ئێوەش سوربوون بە خۆبەگەورەو بەزل زانین ھەروەکو بڵێی ھەر نازانن؛ بەڵکو ئێستا ئەوەتان بەیاد دەھێنینەوە کەوا پێشتر نوسیبوومانە بەڵکو ھیدایەت بدرێن ئەی گەلی موسڵمانان، جا بەڕاستی بەڕاستگەڕانەکەی ھات جا بۆ کوێ دەڕۆن و دەچنە کوێ ئەی گەلی ئیمانداران بەقورئانی گەورە لەکاتێکدا ئێوە پێی کافرن و گوێی بۆ ناگرن و ملکەچی نابن وە لەشوێنکەوتنی محکەمی ڕوون و ئاشکراکەی خۆتان بەگەورە دەگرن؟

وەئەی بۆشی کوڕ ببە بەشاھێدێکی بەحەق لەسەر خۆت و لەسەر قەرنی شەیتان دۆناڵد تڕامپ کەوا لەخراپترینی بوونەوەرو زیندەوەرو گیانلەبەرانە، وە ئەی گەلی عەرەب وەیل و ھاواریش بۆ ئێوە لە شەڕو خراپەیەک کەوا نزیک دەبێتەوە وە لە تۆفانی بیابانی وێرانکەر و ڕۆچوون و لافاوی وێرانکەر..... بە ھەرحاڵ ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەی خوارەوەتان بەیاد دەھێنینەوە کەوا لەکۆنەوە نوسیمانە ئەویش بەم شێوەیە:


ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 08 - 1428 ک
22 - 08 - 2007 مـ
03:15 بەیانی
ـــــــــــــــ

مەھدی چاوەڕوانکراو بەردەوام بوونی جەنگی کاریگەریەکان بەسزا ڕادەگەیەنێت..
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=46620

بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر

لەمەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەزەوی ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ بۆشی بچوک وە بۆ سەرجەمی بەشەر، بەڕاستی ئێمە ووریاو ئاگادارمان کردنەوە بەسزای اللە بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی دەیەم، وەبەڕاستی ڕامگەیاند بۆتان بەوەی کەوا سزاکەی اللە دواتر لە ڕۆژی ھەینیدا دەبێت لەبەرواری ھەشتی مانگی چواری 2005م، جا لەپاش ئەوە جەنگەکەم ڕاگەیاند لەلایەن اللە ی تاک و قەھارەوە لە ماوەی ئەو ڕۆژە شەمسیەدا لەخودی خۆر بەحسابی ساڵە شەمسیەکە کەوا ڕۆژی ھەینی بوو وەھێشتاکەش ئەم ڕۆژە ھەینیە وا بەردەوامە، وەبەڕاستی چوونە ناو ئەم ڕۆژە شەمسیەیەوە لەبەرواری ھەشتی چواری 2005 ی ڕێکەوتی کۆتایی مانگی سەفەری ڕۆژی لەدایک بوونی ھیلالی بەھاری یەکەم (ربيع الأول) ـی 1426 جا ئەو ڕۆژە ڕۆژی ھەینی بوو وەھێشتاکەش ئێوە ھەر لەم ڕۆژی ھەینی یە دان تاکو کاتژمێرەی دەرچوونی ئەم وتارەمان جا ھێشتا ئێوە ھەر لەم ڕۆژی ھەینی یە دان لەبەرواری ھەشتی چواری 2005ەوە.

لەوەیە ھەندێک لەخوێنەرەکان سەرسام بن لەم ووتارەمان جا بڵێن: "چۆن دەڵێی کەوا ئێمە ھێشتا لەم ڕۆژی ھەینی یە داین لەبەرواری 8چواری 2005 ەوە تاکو ئیستا لەکاتێکدا ئێمە ئێستا لەساڵی 2007 داین! جا ئایا بە بەیان ڕوونکردنەوەیەکی ڕوونتر زانستمان بۆ زیاد دەکەی تاکو ڕاستی ئەم ڕۆژی ھەینی یەی ھەشتی چواری 2005 تێبگەین کەوا بەحسابی قسەکەی تۆ ھێشتا بەردەوامە تاکو ئەو ساتەی دەرچوونی ئەم ووتارەشتان؟ جا دەمانەوێت کەوا زیاتر تێمان بگەیەنی.

وەئەگەر تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی جا ئەوە بە کتێبەکانی بەشەر قسەمان لەگەڵ مەکە؛ بەڵکو بە کتێبی زیکری اللە نھێنی ھەینی یەکەی 8 ی چواری 2005 مان فێربکە".

ئەمەش وەڵامەکە حەقەکەی بۆ ئێوە لەکتێبەکەی اللە بەڵکو خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان لێی تێبگەن و یادەوەری و پەندی لێوەربگرن ئەوانەی کەوا لە قسەی ڕاست و دروست و یەکلایی کەرەوەی بە بەڵگە تێدەگەن بۆ حەقیقەت و ڕاستی ڕۆژی سزاکە؛ وەئەی بۆشی بچوک وەئەی سەرجەمی بەشەر، بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر ھەمیشە سورو پێداگیرم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە جگە لە حەق و ڕاست و دروست نەبێت بۆ ئەوانەتان کەوا دەیەوێت پیشبکەوێت یان خۆی دوابخات وە بەڕاستیش ئەوەی ئاگادار کرایەوە ھیچ بەھانەیەکی نی یەو نامێنێت، ئەی ئایا ووریاو ئاگادارم نەکردنەوە لە سزایەکەی اللە بەوەی کەوا دواتر لە ڕۆژی ھەشتی چواری ڕۆژی ھەینی 2005 دا ڕوودەدات جا ئەو خەڵکانەی کەوا ئاگاداربوون بەسەر کاروبارو بانگەوازەکەم بەدرۆیان خستمەوە وە ھەواڵەکەیان ڕانەگەیاند؟ وە لەدوای چوونە ناو ھەشتی چواری ھەینی 2005 ـەوە اللە ی تاک و قەھار جەنگەکەی ڕاگەیاند لەسەر ئەوەی کەوا ڕووی وەرگێڕاو خۆی بەزل و گەورە گرت لە جەنگەکەی بە کاریگەری (ھەسارەی سزا) لەشوێنێکی دوورەوە ئەی بۆشی بچوک بەڵکو کارو بارو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر بەڕاست دابنێی وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا ئەوا دواتر اللە دەتانگرێت بە گرتنێکی بەدەسەڵاتانەی بەتواناوە لە شوێنێکی نزیک وە سزای کافرو بێباوەڕان بە دەعوەو بانگەوازەکەم دەدات بە سزایەکی سەخت و بەئێش لەھەمان ئەو ڕۆژی ھەینیەی کەوا لە بەرواری ھەشتی چواری 2005 ەوە چوونە ناویەوە کەوا ھیشتاکەش ھەر بەردەوامە ئەی بۆشی بچوک.

وەئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، بەڕاستی ئەوەی ئاگادرکرایەوە بەھانەی نەما جا ئەوە بەڕاست دامەنێن کەوا من مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە م لەسەر بەشەر ئەگەر ھاتوو بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەتان لەسەر ئەرزی واقعدا نەدیت بەزانست و مەنتق وەکو تەحەددایەک لە اللە وە بەوەی کەوا ڕاستی ئایەتەکانی قورئانی گەورەتان پێ نیشان بدات بۆ ئەوانەی کەوا دەیەوێت جا لەسەر ئەرزی واقعدا دەیبینن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا} صدق الله العظيم [النمل:٩٣].
واتە/ بڵێ (الحمد لله‌) سوپاس و ستایش بۆ اللە، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه‌کانی خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه.

وە بەھەمان شێوە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: : {وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَأَيَّ آيَاتِ اللَّـهِ تُنكِرُونَ ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [غافر].
واتە/ وەئه‌وزاته ئایەت و نیشانەکانی خۆیتان نیشان ده‌دات جا ئایا نکۆڵی لە کامە ئایات و نیشانەکانی اللە دەکەن؟.

جا نکۆڵی لەکامە ئایەتی اللە دەکەن ئەی گەلی کافرو بێباوەڕەکان بەقورئانی گەورە ئەوا ڕوونم کردۆتەوە بەتێرو تەسەلی لەقورئانی گەورە نەوەک بە دەربڕین بەتەنھا بەڵکو مەرج بێت لەسەرمان بەوەی کەوا بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکە لەسەر ئەرزی واقعدا ببینن بە زانست و مەنتقەوە بۆ گەلێک کەوا دەیزانن و تێدەگەن لەوانەش زانایانی فەلەک و کەشناسی و زەویناسی و پزیشکی و زانستی ژمارەیی ئیتر بەم شێوەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:١٠٥].

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ} صدق الله العظيم [فصلت:٥٣].
واتە/ وە به‌ڕاستی ڕوونی دەکه‌ینه‌وه بۆ کەسانێک که بزانن و تێبگه‌ن.

وەکەسیش ناتوانێت بەیان و ڕوونکردنەوەی گشتگیرو تەواو بھێنێت جگە لە مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەی گەلی موسڵمانە ئیماندارەکان بەم قورئانە گەورەیەی کەوا کۆچتان کردووە لێی وە ھێشتاکە ھەر بڕواتان بەکاروبارو بانگەوازەکەم نەکردووە وە ھێشتاکەش ھەر لە گومان و دوودڵی و ڕاڕاییەکەتان سه‌رگه‌ردان و وێڵن و دێن و ده‌ڕۆن بەوەی دەڵێن ئایا ئەو دەبێت مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بێت یان لە مەھدیە درۆزنەکانە؟ جا ئێوە بەچ قسەو گوفتارێکی تر لەدوای ئەوە بڕوا دەھێنن ئەی گەلی موسڵمانان ئەی ئەوانەی وا دادەنێن بەوەی کەوا ئێوە دەستگرتوون بەم قورئانە؟ جا لەفیتنەو بەڵایەک بترسن کەوا بەتایبەت تەنھا ئەوانەتان ناگرێتەوە کەوا زوڵم و ستەمیان کردووە بەڵکو ھەمووتان دەگرێتەوە، وە بشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە تۆڵەکەی توندو بەئازارە.

وەھەرچی نھێنێی ڕۆژەکەی ھەینی ھەشتی چواری 2005 ی ڕێکەوتی کۆتایی مانگی سەفەری 1426 ـی کۆچی یە جا ئەوا دواتر نھێنی ئەو حسابە لە کتێبدا دەبیننەوە لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
واتە/ وە ھاوەڵانی ئه‌شکه‌وت سێ سه‌د ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه و نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سه‌ر.

وەبەھەمان شێوە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [الرحمن].
واتە/ خۆرو مانگیش به‌حسابێکی ورد (بەدوای یەکدا) لەجوڵە دان.

بەومانایەی کەوا لەقورئانی گەورەدا دوو حساب ھەن یەکێکیان اللە نھێنیەکەی لە جوڵەی مانگ داناوە، وە ھەرچی حسابەکەی ترە ئەوا اللە نھێنیەکەی لە جوڵەی خۆر داناوە، وەبەڕاستیش خۆر درکی بەمانگ کردو ئێوەش لە غافڵی و بێئاگاییدا پشتھەڵدەکەن وە گاڵتە بەکاروبارو بانگەوازەکەم دەکەن. وە قورئانیش مەبەستی لە ساڵی قەمەری موسڵمانان نی یە وە قورئان مەبەستیشی لە ساڵی شەمسی مەسیحیەکان نیە؛ بەڵکو مەبەستی حسابێکی ترە کەوا حسابی نھێنیەکانی کتێبەکەی اللە پشتی پێدەبەستێت، جگە لەوەی کەوا من نکۆڵی لەوە ناکەم بەوەی ئەم حسابە نھێنیە پەیوەندی ھەیە بەحسابی ڕۆژە بیست و چوار کاتژمێریەکەی زەویەکەتان؛ بەڵکو پەیوەندیان پێی ھەیە بەوپەڕی ووردیەوە. جا ئەگەر پێم وتن بەوەی کەوا هه‌ڵگرتنتان (لەسکی دایکتان) و بڕینه‌وه‌شتان (لەشیر) یەک مانگە بەتەنھا ئەوا دواتر ئەوانەی کەوا نازانن سەرسام دەبن، لەکاتێکدا من مەبەستم لە یەک مانگی قەمەریە بەحسابی ڕۆژی مانگ لەئەنجامی سوڕانەوەی بەدەوری خۆیدا ھەروەکو چۆن زەویەکەتان دەسوڕێتەوە بەدەوری خۆیدا لەماوەی 24 کاتژمێردا وەبەھەمان شێوە مانگیش ھەروەک زانایانی فەلەکی دەیزانن بەوەی کەوا بەدەوی خۆیدا دەسوڕێتەوە بۆ تەواوکردنی ڕۆژەکەی بەڵام درێژی ڕۆژێکی مانگ جیاوازە لە درێژی ڕۆژە زەمینیەکەتان وەیەک ڕۆژی قەمەری یەکسانە بە سی ڕۆژ بەحسابی ڕۆژە زەمینیەکەی خۆتان، کەواتە یەک مانگی قەمەری بەحسابی ڕۆژەکانتان سی مانگە، وەئەوەش ماوەی هه‌ڵگرتن (لەسکی دایک) و بڕینه‌وه‌ی (لەشیر)ی لەدایکبوێکە لەساتی دەستپێکردنی مانگی چوارەمەوە ھەروەکو زانایانی پزیشکی ئەوە دەزانن ھەروەکو پێشتریش ئەوەمان بە تێرو تەسەلی باسکردووە.

وە دەگەڕێینەوە بۆ لای بابەبەتی
{الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ ﴿٥﴾}.
واتە/ خۆرو مانگیش به‌حسابێکی ورد (بەدوای یەکدا) لەجوڵە دان.

جا بەڕاستی زانیتان بەوەی کەوا درێژی یەک ڕۆژی قەمەری دەکاتە سی ڕۆژ لە ڕۆژەکانی ئێوە، ئێستاش دەچینە سەر مانگی قەمەری بەحسابی ڕۆژی قەمەری لەخودی مانگدا جا دواتر دەبینین بەوەی کەوا یەک مانگی قەمەری بەحسابی ڕۆژەکانتان دەکاتە سی مانگ، وەھەرچی لە حسابی مانگە ئەوا ئەو سی مانگە تەنھا یەک مانگی قەمەریە.

جا لەپاش ئەوە دەچینە سەر ساڵی قەمەری لەخودی مانگدا کەوا بریتی یە لە 360 ڕۆژی قەمەری بەحسابی ڕۆژی مانگ لەخودی مانگدا، جا ئەگەر ھەڵسان بە گۆڕینەوە بە حسابی ڕۆژەکانتان کە 24 کاتژمێرە جا ئەوا دواتر دەبینن کەوا 360 مانگە بەڵام بەحسابی ڕۆژی مانگ ئەوا تەنھا 360 ڕۆژی قەمەریە، وەئەمەش بریتی یە لە ساڵێکی قەمەری کەوا ماوەکەی بەحسابی ڕۆژەکانتان دەبینن سی ساڵە ئەوەش بریتی یە لە مەبەستی حسابەکە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ} صدق الله العظيم [الكهف:٢٥].
واتە/ وە ھاوەڵانی ئه‌شکه‌وت سێ سه‌د ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه.

ئەوەش بریتی یە لەو ماوەیەی کەوا ھاوەڵانی ێەشکەوت- أصحاب الكهف- تێیدا مانەوە بۆ بەسەربردنی خەوتنەکەی یەکەمیان کەوا سێ سەد ساڵی قەمەریە، جا لەپاش ئەوە ھەڵدەستین بەگۆڕینی ئەوەی دەکاتە چەند بە حسابی ئەو ڕۆژانەی ئێوە کەوا خەوتن و خواردن و کاردنی ئێمەی تێدایە، جا لەبەرئەوەی ئێمە زانیمان بەوەی کەوا یەک ڕۆژی قەمەری دەکاتە سی ڕۆژ لە ڕۆژەکانی ئێمە وەبەھەمان شێوە یەک مانگی قەمەری دەکاتە سی مانگ لە مانگەکانی ئێمە وە یەک ساڵی قەمەری دەکاتە سی ساڵ لە ساڵە زەمینیەکانی ئێمە، کەواتە ھەڵدەستین بە لێکدانی یەک ساڵی قەمەری لە ژمارەی ساڵەکان سێ سەد ساڵی قەمەری بۆ مانەوەکەی یەکەمیان 30×300 = 9000 نۆ ھەزار ساڵی زەمینی بەحسابی ڕۆژەکانتان کە 24 کاتژمێریە، ئەوەش بریتی یە لەو ماوەیەی کەوا ھاوەڵانی ئەشکەوت تێیدا ماونەتەوە بۆ بەسەربەردنی خەوتنەکەی یەکەم. وەھەرچی خەوتنەکەی ترە جا بەڕاستی ئەوە اللە کردوویەتی بە حسابی ساڵی شەمسی، بەحسابی سوڕانەوەی خۆر بەدەوری خۆیدا، وە لەقورئاندا دەبینم بەوەی کەوا خۆر سوڕانەوەکەی بەدەوری خۆیدا تەواو دەکات بۆ بەسەربردنی ڕۆژەکەی کەوا ھەمووی ھەر ڕۆژەو شەوی تێدا نی یەو دەکاتە ھەزار ڕۆژ لە ڕۆژە 24 کاتژمێریەکەی ئێوە، کەواتە ساڵێکی شەمسی دەکاتە ھەزار ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن وە مانگێکیشی دەکاتە ھەزار مانگ لە مانگەکانی ئێوە.

جا وەرن تا سەیری ئەوکاتە بکەین کەوا ھاوەڵانی ئەشکەوت تێیدا ماونەتەوە بۆ بەسەربردنی خەوتنەکەی دووەمیان لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَازْدَادُوا تِسْعاً} صدق الله العظيم.
واتە/ وه نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سه‌ر.

ئەوەش تەنھا نۆ ساڵە لەساڵەکانی شەمسی بەحسابی ڕۆژەکانی خۆر لە ئەنجامی سوڕانەوەی بەدەوری خۆیدا وە بەڕاستیش لەپێشتردا ئەوەمان فێرکردن بەوەی کەوا یەک ساڵی شەمسی دەکاتە چەند بەحسابی ڕۆژەکانتان جا ئەوە بریتی یە لەوەی دەکاتە ھەزار ساڵ لەوەی کەوا ئێوە دەیژمێرن. کەواتە نۆ ساڵە شەمسیەکە کەوا لەو فەرموودەی اللە ی گەورەدا ھاتووە: {وَازْدَادُوا تِسْعاً}.
واتە/ وه نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سه‌ر.

بەھەمان شێوە دەکاتە نۆ ھەزار ساڵ بەحسابی ڕۆژە 24 کاتژمێریەکەتان.

کەواتە ئەی قەوم چۆن ناصر یەمانی توانی بەوەی کەوا ئەم حسابە سەرسوڕھێنەرەتان بۆ دەربھێنێت بەو پەڕی ووردیەوە بە ئەنجامێک کەوا ئەنجامەکەی یەکسان بێت بە کاتی خەوتنەکەی یەکەمی ھاوەڵانی ئەشکەوت و کاتی خەوتنەکەی دووەمیان، جا دوو ئەنجامی وەکو یەکتان پێ نیشان بدات بەحسابی ڕۆژە 24 کاتژمێریەکەتان بەو پەڕی ووردیەوە؟ یەکەم: {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِئَةٍ سِنِينَ}.
واتە/ وە ھاوەڵانی ئه‌شکه‌وت سێ سه‌د ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه.

ئەوەش بەساڵەکانی مانگ، وەلەدوای گۆڕینی بەحسابی ڕۆژە 24 کاتژمێریەکەمان ئەوا ئەنجانەکەمان بۆ دەردەکەەێت کەوا = نۆ ھەزار ساڵ لەوەی کەوا ئێوە دەیژمێرن، وە لەپاش ئەوە تەئویل و لێکدانەوەیەکی تر دەبینن لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَازْدَادُوا تِسْعاً}.
واتە/ وه نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سه‌ر.

ئەوەش بەساڵەكانی شەمسی وە لەدوای گۆڕینی بەحسابی ڕۆژە 24 کاتژمێریەکەتان ئەوا ئەنجامەکەتان بۆ دەردەکەوێت کەوا = نۆ ھەزار ساڵ لەوەی کەوا ئێوە دەیژمێرن! جا پاک و بێگەردی بۆ اللە چۆن ئەم ئەنجامە ڕێکدەکەوێت لەگەڵ زانستدا بەوەی کەوا بەحسابی سێ ڕۆژە وە ئەم ڕۆژانەش لە درێژیدا جیاوازە لە ھەندێکی بە جیاوازیەکی گەورە جا درێژی ڕۆژێکی ئێوە 24 کاتژمێرە وەدرێژی ڕۆژێکی مانگیش سی ئەوەندەی ڕۆژەکانی ئێوەیە وە درێژی ڕۆژێکی شەمسی ھەزار ئەوەندەی ڕۆژەکانتانە وە مانگەکەشی ھەزار ئەوەندەی مانگەکانی ئێوەیە وە ساڵەكەشی ھەزار ئەوەندەی ساڵەکانتانە!

جا چەندە ئەم وتارو قسەیەم دووبارە کردەوە بەڵکو تێبگەن جا درک بە حەقیقەت و ڕاستی ڕۆژی ھەینی یەکەی ھەشتی چواری 2005 بکەن بەو مانایەی کەوا ئەو ڕۆژی ھەینی یە بە حسابی ساڵی شەمسیە کەوا ڕۆژی کۆتاییەکەی ھاتووە بەحسابی ڕۆژەکانی ئێوە لەدوای ھەزار ساڵ لەوەی ئێوە دەیژمێرن جا چونە ناو ئەم ڕۆژەوە لە ڕۆژی کۆتایی لە حسابی ساڵی شەمسی کەوا ڕۆژی ھەینی بوو وەبەڕاستیش فێرمان کردن بەوەی کەوا ڕۆژێکی شەمسی دەکاتە ھەزار ڕۆژ لە ڕۆژەکانتان. کەواتە ئەم ڕۆژی ھەینیە ھێشتا وا بەردەوامەو من درۆم لەگەڵدا نەکردوون وە لەگاڵتەپێکەرانیش نەبوومە.

وەئەی بۆشی بچوک و سەرجەمی بەشەر بەڕاستی من لەقورئانی گەورەدا بینیم بەوەی کەوا اللە جەنگ ڕادەگەیەنێت لەدوای چوونە ناو ئەم ڕۆژە شەمسیە کۆتاییەوە لەو ساڵە شەمسیەی کەو لە بەروای ھەشتی چواری 2005 دەستی پێکرد وە ھێشتاکەش ئەم ڕۆژی ھەینیە ھەر بەردەوامە، جا ئایا ئەی بۆشی بچوک بینیت بەوەی کەوا بەڕاستی اللە جەنگی لەسەرتۆو ھاوشێوەکانت لە ئەولیاو یاوەرەکانت ڕاگەیابد لەدوای چوونە ناو ئەم بەروارەوە جا ناوتان لە ساڵی 2005 نا ساڵی ئەو کارەساتە گەورانەی کەوا پێشتر پێیدا تێپەڕ نەبوون؟ وەئەوەش ھێشتا ھیچ نیە تەنھا جەنگی کاریگەری و تەناوش نەبێت بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی دەیەم لە شوێنێکی دوورەوە لە زەویەکەتان جا کاریگەری و تەناوش دەستی بە جەنگ کردن کردووە لەشوێنێکی دوور.

وەئەگەر بەردەوامیش بوون لە کوفرو بێباوەڕی و نکۆڵیکردن بە کاروبارو بانگەوازەکەم ئەوا دواتر ھەسارەی دەیەم زیاترو زیاتر نزیک دەبێتەوە ھەتا لەشوێنێکی نزیکەوە دەتانگرێت، وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورە کەوا ھەسارەی دەیەم شمشێرەکەی ھەڵناگرێت لێتان بۆ ھەمیشە ھەتا شەئن و کاروبارو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بەڕاست دادەنێن یان بەتەواوی وێرانتان دەکات لە شوێنێکی نزیکەوە لەو ڕۆژەی کەوا بە چاوی یەقین و دڵنیایی سەرتانەوە دەیبینن جا دەتۆقن بە ترس و تۆقێنینێکی توندو گەورە وەھیچ ڕێگایەکی دەربازبوونیش نیە وە لەدەستی دەرناچن ھەروەکو اللە بەهاوشێوه‌ی ئێوەی کرد وە بەڕاستی اللە بەکاریگەریەکەی (ھەسارەی سزا) لەشوێنێکی دوور بە سزای نزم سزاتان دەدات بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ لای بە تۆبەکردن و ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆی جا غەزەب و توڕەییەکەیتان بۆ بگۆڕێتەوە بە ڕازیبوون وە (من و السلوی)تان بەسەردا داببەزێنێت، بەڵام مولحیدەکانتان دەڵێن بەڵکو ئەوە غەزەب و توڕەیی سروشتەو ئێوەش بەڕاستان داناون! بەڵام سروشت توڕەدەبێت بە غەزەب و توڕەیی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان بۆ نموونە لەوساتەی کەوا بانگەشەی ھەبوونی منداڵ دەکەن بۆ اللە ی ڕەحمان.اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَٰنُ وَلَدًا ﴿٨٨﴾ لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا ﴿٨٩﴾ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا ﴿٩٠﴾ أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدًا ﴿٩١﴾ وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا ﴿٩٢﴾ إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا ﴿٩٣﴾ لَّقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا ﴿٩٤﴾ وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا ﴿٩٥﴾ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَٰنُ وُدًّا ﴿٩٦﴾ فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِ قَوْمًا لُّدًّا ﴿٩٧﴾ وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُم مِّنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًا ﴿٩٨﴾} صدق الله العظيم [مريم].
واتە/ وە ده‌یانوت اللە ی میهره‌بان منداڵی بۆ خۆی داناوه‌(88) سوێند بە اللە به‌ڕاستی بوختانێکی ناقۆڵاو ده‌که‌ن و گوفتارێکی ناشایسه و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ڵێن (89) خه‌ریکه ئاسمانه‌کان له ناقۆڵایی ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌ له‌ت و په‌ت ببێت و زه‌ویش خه‌ریکه شه‌ق به‌رێت و ڕؤبچێت کێوه‌کانیش خه‌ریکه بکه‌ون و ورد و خاش ببن (90) کاتێک که نه‌فامان بوونی منداڵیان دایه پاڵ اللە ی میهره‌بان (91) له‌کاتیکدا بۆ اللە ی میهره‌بان نه‌هاتووه و ڕه‌وا نیه که ‌منداڵ بۆ خۆی بڕیار بدات (92) هیچ که‌سێک نی یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا که به‌نده‌ی اللە ی ڕەحمان‌ نه‌بێت (93) سوێند بێت بێگومان هه‌ر هه‌موویانی سه‌رژمێر کردووه و یه‌ک یه‌ک ژماره‌ی کردوون وە هه‌ر هه‌موویان ڕۆژی قیامه‌ت دێنه پێشه‌وه‌ بۆ لای به تاک و ته‌نها (94) یه‌که یه‌که‌ی ئه‌وخه‌ڵکه به تاک و ته‌نهای دێت ئاماده ده‌کرێت له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له دادوه‌ری اللە (95) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، له ئاینده‌دا اللە ی ڕەحمان خۆشه‌ویست و ڕێزداریان دەکات (96) جا بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ئاسان کردووه و هه‌ر به‌زمانی تۆ ڕه‌وانه‌مان کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ی پێ بده‌یت به‌پارێزکاران هه‌روه‌ها که‌سانی سه‌رسه‌خت و که‌لله‌ڕه‌قی پێ بترسێنێت و ئاگاداری پێ بکەیەوە (97) ئێمه چه‌نده‌ها نەوەمان لەپێش ئه‌مان له‌ناوبردووه‌ ئایا هه‌ست ده‌که‌یت که یه‌کێ له‌وانه مابێت یان سرته‌یه‌ک، چرپه‌یه‌ک مشه‌یه‌کیان لێوه بێت؟ (98).

جا بەڕاستی ڕاستیەکانی دە ئایەتەکەی یەکەمتان لە سورەتی کەھف بۆ ھات. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجًا ۜ ﴿١﴾ قَيِّمًا لِّيُنذِرَ بَأْسًا شَدِيدًا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا ﴿٢﴾ مَّاكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا ﴿٣﴾ وَيُنذِرَ الَّذِينَ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ﴿٤﴾ مَّا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا ﴿٥﴾ فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَىٰ آثَارِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا بِهَٰذَا الْحَدِيثِ أَسَفًا ﴿٦﴾ إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ﴿٧﴾ وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُزًا ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
واته‌/ سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و اللە یەی ئه‌م کتێبەی که قورئانه بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی دابه‌زاندووه‌ هیچ که‌م و کووڕی و ناته‌واویه‌کیشی بۆ ڕه‌وا نه‌داوه‌ (١) کردوویه‌تی به‌چاودێری هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاده‌میزاده‌و ڕێک و ڕاسته له هه‌موو شتێکدا بۆ ئه‌وه‌ی یاخیه‌کان له سزایه‌کی سه‌خت بێدار بکاته‌وه که له‌لایه‌ن اللە وە ( له دنیاو قیامه‌تدا) یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و مژده‌ش بدات به‌و ئیماندارانه‌ی که کارو کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که‌به‌ڕاستی پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ئاماده‌یه‌ (٢) به‌رده‌وام و بۆ هه‌میشه له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌مێننه‌وه‌ (٣) هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بترسێنێت و بێداریان ده‌کاته‌وه‌ که ده‌یانوت اللە منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه‌ (٤)جا ئه‌وانه نه خۆیان و نه باوو باپیرانیان به‌ زانست و زانیاریه‌وه‌ ئه‌و گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن ئه‌و بوختانه‌یان قسه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و ناڕێکه که له ده‌میان ده‌رده‌چێت ئه‌وانه جگه له درۆ هیچی تر ناڵێن (٥) جا تۆ له‌وانه‌یه له خه‌م و په‌ژاره‌دا له سه‌ره‌نجامی ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م قورئان و فه‌رمووده‌یه ناهێنن خۆت له‌ناو به‌ریت (٦) بێگومان ئێمه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه کردوومانه به‌هۆی ڕازاندنه‌وه‌ی تا تاقیان بکه‌ینه‌وه کامیان کارو کرده‌وه‌ی چاکترو ڕێك و پێك تر ئه‌نجام ده‌دات (٧) بێگومان ئێمه سه‌رئه‌نجام هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌یه ته‌ختی ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ینه گۆڕه‌پانێکی وشک و برنگ و ساف (٨).

وەئەی بۆشی بچوک وەئەی سەرجەمی بەشەر بەڕاستی من ئامۆژگاریتان دەکەم بە شتێک تاکو بزانن ئایا بەڕاستی ناصر یەمانی بریتی یە لەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا ئیمانداران چاوەڕێی دەکەن لە خەڵکی کەوا زەوی پڕ دەکات لە دادپەروەری وەکو پڕ بووە لە جەورو ستەم جا پێویستە لەسەرتان کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەکانی قورئان لەسەر ئەرزی واقع جێبەجێ بکەن تا سەیربکەن ئایا بەڕاستی لەسەر ئەرزی واقع دەیبینن، جا ھەرچی حەقیقەت و ڕاستی ھەبوونی ھەسارەی دەیەمە جا بەڕاستی ئەوەم لەنێوانی خۆم و خۆتدا کردووە بە چەند پرسیارو وەڵامێکی ڕووبەڕووی دانراو تاکو بەتێروتەسەلی ڕوونمکردۆتەوە بۆ ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، وەلەسەر ئەوانەشە کەوا ئاگادارنەبوونە بەسەر ئەم وتارە بچن ئاگاداربن بەسەریدا کەوا بەم ناونیشانەیە:

ھەسارەی دەیەم ئایەت و نیشانەی یەمانی چاوەڕوانکراوە ئەی بۆشی بچوک وەئەی ھەموو بەشەر..
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=320322

وەبەڕاستی ئێوە ساڵی 2005 تان وەسفکرد بە ساڵی کارەساتە سروشتیەکان کەوا یەک لەدوای یەکتر دەھاتن پاشان ھەندێک لەزانایان ھۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ قەتیس بوونی گەرما بەھۆی دوکەڵی کارگەکان و ئۆتۆمبێلەکان جا وەرن تا ھۆکارە حەقەکەتان فێربکەم لەکاتێکدا ھەنیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە جگە لەحەق نەبێت بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان لە خودی قورئان، وە اللە ش لەقورئاندا دەفەرموێت ھۆکاری بەرزبوونەوەوی ڕێژەی کارەساتە سروشتیەکان بۆ چەندین ئەوەندەی کەوا لەپێشتردا ھەبوو بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی دەیەمەوەیە، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە. وە اللە ش حوجەو بەڵگەکەمی لەسەرتان لەسوێند خواردندا دانەناوە؛ بەڵکو لە دەسەڵاتی زانستدا داناوە، اللە ش لەقورئاندا فەرموویەتی: بەوەی کەوا ئەگەر ھاتوو وادەی سزایە بەئێشەکە نزیک بوویەوە ئەوا دەست بە جەنگەکەی دەکات بە کاریگەری لەگەڵتان بەسزای نزم لەشوێنێکی دوورەوە ئەوەش بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی دەیەم لەشوێنێکی دوورەوە وەھەرچەندە کەوا ھێشتاکەش دوورە لەزەویەوە بەڵام جەنگی کاریگەریەکەی دەست پێکردووە لەگەڵ دووریەکەشی جا زەوی توشی کاریگەریەکەی بووە بەھۆی ھاتنی وە باری کەش و ھەواکەی گۆڕیوەو بە دەست گەرمیەوە دەناڵێنێت جا پلەی گەرمیەکەی بەرزکردۆتەوەو توێكلەکەی جوڵاندووەو دەریاکانی ھەڵچواندووە لەسەر ئەوانەی اللە ویستبێتی لە ناوچەو شوێنەکان وە لێزمە بارانی بەخوڕو لافاوی زۆر کردووە جا ئەوانە لەکتێبدا پێیان دەوترێت سزای نزم بەڵکو بگەڕێنەوە جا ملکەچ بن بۆ لای اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان جا داوای لێخۆشبوون بکەن و بپاڕێنەوەو بکڕوزێنەوە بەدڵسۆزی بۆی بەڵکو ڕەحمتان پێبکات، وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕاو لەبیرخۆتان بردەوە ئەوا مژدەتان پێدەدەم بەوەی کەوا دواتر ھەسارەی سزا زیاترو زیاتر نزیک دەبێتەوە وەھەموو جارێک کە نزیکبوونەوەکەی زیاتر دەبێت ئەوا لەگەڵیدا ئەو ئاماژانەی کەوا ناوتان لێیان ناون کارەساتە سروشتیەکان بەرزتر دەبنەوە ھەتاکو ئەوکاتەی کەوا بەلای زەویەکەتاندا تێپەڕ دەبێت لەشوێنێکی نزیکەوە جا دەیبینن و دەتۆقن بە ترس و تۆقینێکی گەورەو توند وە ناشتوانن لەدەستی دەربچن و لێی ڕابکەن و دەرباز بن لە سزایە توندو بەئێش و ئازارەکەی، پاشانیش دەتانگرێت پێی بە گرتنێک لەلایەن اللە ی ‌باڵاده‌ست و به‌تواناوە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ الْبَاطِلُ وَمَا يُعِيدُ ﴿٤٩﴾ قُلْ إِن ضَلَلْتُ فَإِنَّمَا أَضِلُّ عَلَىٰ نَفْسِي ۖ وَإِنِ اهْتَدَيْتُ فَبِمَا يُوحِي إِلَيَّ رَبِّي ۚ إِنَّهُ سَمِيعٌ قَرِيبٌ ﴿٥٠﴾ وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ ﴿٥١﴾ وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٢﴾ وَقَدْ كَفَرُوا بِهِ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِالْغَيْبِ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٣﴾ وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا فِي شَكٍّ مُّرِيبٍ ﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واتە/ بڵێ حه‌ق و ڕاستی هات و به‌تاڵ و ناحه‌قی بونی نه‌ما نه ده‌توانێ ده‌ست پێ‎بکاته‌وه‌ نه ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه (49) بڵێ ئه‌گه‌ر من گومڕابم ئه‌وه گومڕاییه‌که‌م زه‌ره‌ری بۆ خۆم هه‌یه‌ خۆ ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی هیدایه‌تم گرتبێت ئه‌وه به‌هۆی نیگاو وه‌حیی په‌روه‌ردگارمه‌وه‌یه‌ به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بیسه‌رو نزیکه‌ (50) وە (ڕۆژێک دێت) ده‌بینیت دەتۆقن و له‌ترسا خه‌ریکن زیڕه ده‌که‌ن دڵنیان که له ده‌ست ده‌رناچن و ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه‌ ئیتر هه‌ر له نزیکه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن و باڵبه‌ست ده‌کرێن و توشی سزاكه‌ ده‌بن (٥١) ئه‌و کاته (به ناچاریی) ده‌ڵێن ئیمانمان (بروامان) هێنا پێ ی وه‌ ئه‌وه‌ له‌و شوێنه دووره‌وه‌ش كاریگه‌ری بۆیان دروست كردووه‌ (٥٢) ئه‌وانه کاتی خۆی بێ باوه‌ربوون پێ ی هه‌ر له‌دووره‌وه به‌ نهێنی و شاراوه‌یی باسیان ده‌کردو ده‌میان لێده‌دا (٥٣) (ئه‌وسا ئیتر) له‌نێوانیان و له‌نێوان ئاره‌زوو حه‌زو ویسته‌كانیاندا ئه‌م كاره‌سات وباسه‌‌ روویدا هه‌روه‌کو پێشتر به هاوشێوه‌ی ئه‌مان کرا به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له گومان و دوودڵیدا بوون (٥٤).

ئەمەش تەئویل و لێکدانەوەی حەقی فەرموودەکەی بۆتان: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ}.
واتە/ وە (ڕۆژێک دێت) ده‌بینیت دەتۆقن و له‌ترسا خه‌ریکن زیڕه ده‌که‌ن دڵنیان که له ده‌ست ده‌رناچن و ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه‌ ئیتر هه‌ر له نزیکه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن و باڵبه‌ست ده‌کرێن و توشی سزاكه‌ ده‌بن

ئەوە ڕۆژی گەیشتنی ھەسارەی دەیەمە تاکو دەیبینن بە تەماشاکردن نەوەک بە ھاوێنەو ووردبینی گەورەکەر؛ بەڵکو بەچاوی دڵنیایی سەرەوە جا دەتۆقن و ناشتوانن لەم سزا بەئێشەی اللە ڕزگارتان بێت و دەربازبن لەدەستی جا اللە دەتانگرێت پێی لەشوێنێکی نزیکەوە بەھەسارەی سزا، جا دەڵێن ئیمانمان پێی ھێنا ھەرچەندە کەوا بەسزای نزم کاریگەریشی لەسەر دروستکردوون لەپێشتردا بەھۆی نزیکبوونەوەی ئەم ھەسارەیە لەشوێنێکی دوورەوە، جا بەڕاستی زانایەکانتان پێیان زانی جا بە زانستی بینایی عەقڵەوە دڵنیابوون بەھەبوونی بەڵام خەڵکی بەدرۆیان خستبوونەوە لەپێش تەناوش و کاریگەریەکانی ئەوەش لەبەرئەوەی زانایەکانیان پێیان وتبوون ئەوان لەمیانەی چاودێری کردنیان بۆ کاریگەری ھەسارەیەکی تری جگە لەھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر بە ھەبوونی ئەم ھەسارەیان زانیوە جا ھەردەبێت لەدوای ئەم ھەسارانەی کۆمەڵەی خۆر ھەسارەی دەیەم ھەبێت ھەرچەندە کەوا ھێشتا نەیانبینیوە، بەڵکو تەنھا بەشاراوەیی پێیان زانیوەو بەھەبوونی دەزانن بەدڵنیاییەوە کەوا بریتییە لەو زەویەی ئەوان لەسەرینە کەوا بریتی یە لە شوێنێکی دوور لە ھەسارەی دەیەم، بەڵام ھێشتا نەیانبینیوە جا لەبەرئەوە ئەو خەڵکانەی کەوا ئاگاداربوونە بەسەر ئەم ھەواڵەدا گرنگیان پێنەداوە وە بڕواشیان پێی نەکردووە ھەتاکو بە چاوی ھاوێنەو ووردبینی گەورەکەر بۆ زانایان دەرکەوت و بینیان جا لێردا جەنگی کاریگەریەکەی ئەوھەسارەیە لەسەر زەوی (تناوش) دەستی پێکرد لەشوێنیکی دوورەوە،جا توشی سزای نزمی کردوون لەکاتێکدا ھێشتا لەشوێنێکی دوورەیشدایە. بەپشتڕاستکردنەری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واتە/ ئه‌و کاته (به ناچاریی) ده‌ڵێن ئیمانمان (بروامان) هێنا پێ ی وه‌ ئه‌وه‌ له‌و شوێنه دووره‌وه‌ش كاریگه‌ری بۆیان دروست كردووە.

جا لەپاش ئەوە زانایانی کەشناسی و زریان و گەردەلول و زانایانی زەمین لەرزەو گڕکانەکان ئەوەیان بینی بەوەی کەوا لەوێدا شتێک ھەیە کەوا زەوی بەدەستیەوە دەناڵێنێت وە بینیان بەوەی کەوا بەڕاستی زەوی نەخۆشەوئەم شتە توشی تاو گەرمی کردووە جا پلەی گەرمیەکەی بەرزکردۆتەوە جا وایان زانیوە بەوەی کەوا ھۆکاری ئەمە بریتی یە لە قەریس بوونی گەرمی بەھۆی ژینگەو پیسبوونی بەرگە ھەوای زەوی، بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەمە بەسەرو بنیەوە بەتەواوی نەفیدەکات و دەڵێت: ئەی گەلی زانایانی ئومەت سەیربکەن بەوەی ئایا ئەو ئاماژانەی کەوا ناوتان لێیان ناوە کارەساتە سروشتیەکان بەرزبوونەتەوە بۆ چەندین ئەوەندەی کەوا لەسەریبوو لە پێشتردا لە ڕێکەوتی بەرواری دۆزینەوەی ھەسارەی (نیبیرۆ) لەلایەن زانایانەوە؟ کەوا ھەسارەی دەیەمە سەبارەت بە ژمارەی حەوت ھەسارەکەی کۆمەڵەی خۆر ھەروەکو لەحیوارو گفتۆگۆیە دانراوەکەی نێوان بۆشی بچوک و یەمانی چاوەڕوانکراو بۆمان ڕوونکردنەوە. جا دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم ئەی گەلی زانایانی فەلەک ئێوە کەی وەکو خۆی ھەسارەی دەیەمتان دۆزیەوە وە زانیتان بەھەبوونی بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە؟ جا سەیرکەن ھەر لەم کاتەوە جەنگی کاریگەری و تەناوش دەستی پێکردووە لە شوێنێکی دوورەوە، وەھەرچی مەھدی چاوەڕوانکراوە جا بەڕاستی ئەوە ئەوو ھەسارەی دەیەمتان بۆ ھات لە قەدەرو کاتێکی دیاری کراو لەکتێبە نوسراوەکەی لای اللە جا ھەواڵەکەم پێ ڕاگەیاندن لە کۆتاییەکانی مانگی موحەڕەمی 1426 ـی کۆچی جا ھەوااڵم پێدان بەوەی کەوا سزاکەی اللە لەڕۆژی ھەینی لەبەرواری ھەینی چواری 2005 ـەوە دەبێت کەوا دواین ڕۆژە لە ساڵەکانی شەمسی کە بریتی بوو لەم ڕۆژی ھەینی یە، جا کاریگەریەکان لەسەرتان توندتر بوون لە ماوەی ئەو ڕۆژەدا لەو کارەساتانەی کەوا ناوتان لێیان ناون کارەساتە سروشتیەکان بۆ چەندین ئەوەندە لەوەی کەوا لەپێشتردا ھەبوون.

وەمنی مەھدی چاوەڕوانکراو پێتان دەڵێم: ئەی بۆشی بچوک و سەرجەم بەشەر، بەڕاستی ئەوانەی کەوا ناوتان لێیان ناون کارەساتە سروشتیەکان دواتر زیاترو زیاتر دەبن جا ھەموو کاتێک کەوا ھەسارەی دەیەم نزیکتر دەبێتەوە لەزەوی لەگەڵیدا ئەم کارەساتانەش زیاتر دەبن ھەتا ئەوکاتەی کەوا اللە لە شوێنێکی نزیکەوە پێی دەتانگرێت، وە بەڕاستیش ئەوەی ئاگادارکرایەوە بەھانەی نەما اللە ش لەسەرئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە.

جا بەڕاستی من ڕزگاربوونتانم دەوێت نەوەک وێران بوون و لەناوچوونتان جا ئەگەر بەدرۆتان خستەوە ئەوا دواتر یەخەتان دەگرێت و لەکۆڵتان نابێتەوە لەکاتە دیاریکراوەکەی، وە ڕەجاو ئومێدیش دەکەم لە اللە بەوەی کەوا خۆر درک بەمانگ بکات لەسەرەتای لەدایکبوونی ھیلالی مانگی ڕەمەزانی 1428 ـەوە جا ئەو درک کردنە بکاتە ھۆیەک تا بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانن بەڵکو لە اللە بترسن و پارێزگار بن، وەبەڕاستیش سێ جار درکی کردووەو ئێوەش ھەر دڵنیا نەبوون بەوەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە جا ئەگەر اللە بیەوێت ئەوا دواتر بۆ جاری چوارەم درکی پێدەکات بەڕاستیش ئەو اللە یە بیسەرو زانایە، وەبەڕاستیش خۆ ھەندێکتان ناگەن بەڕەمەزان جا ھەر لە شەعباندا دەمرێت جا بیربکەنەوە لەوکاتەدا ئێوە بەم شێوەیە دەمرن کەوا پشتان ھەڵکردووە لەئایەتەکانی پەروەردگارەکەتان. ئەی اللە یە بەڕاستی ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێد بە، بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت..

وە سەلام لەسەر ئەوەی کەوا شوێنی ڕێنمایی کار دەکەوێت بۆ ڕێگای ــــــــــ ڕاست..
بەسەرخەری محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم و قورئانی گەورە؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
____________________