- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
24 - 01 - 1428 ک
12 - 02 -2007 مـ
[ لمتابعة رابط المشـــاركة الأصلية للبيـــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1436
ــــــــــــــــــــــــ

ھەسارەی دەیەم ئایەت و نیشانەی یەمانی چاوەڕوانکراوە ئەی بۆشی بچوک وەئەی ھەموو بەشەر..

بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر
لە یەمانی چاوەڕوانکراو ئیمامی دوانزەھەم لەئەھلی بەیتی پاک بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر بۆ بۆشی بچوک و ھەموو خەڵکی لە شارو دێ و ئاوەدانیەکان، سەلام لەسەر ئەوەی کەوا شوێنی ڕێنمایی کار دەکەوێت بۆ ڕێگای ڕاست، أمّا بعد..

ئەی خەڵکینە سوێند بە اللە دنیاکەتان کۆتایی پێھات و ئاخیرەت وکۆتاییەکەتان ھات وە حساب و لێپرسینەوەشتان نزیک بۆتەوەو ئێوەش لە غافڵ و بێئاگاییدا پشتھەڵدەکەن، وە من و ھەسارەی دەیەم لەسەر قەدەرێکین لە کتێبە نوسراوەکەی لای اللە بۆ ئەوانەتان کەوا دەیەوێت پێشبکەوێت یان دوابکەوێت، جا من نەھۆنراوەتان بۆ دەھۆنمەوە نە زێدەڕەویشم بە پەخشان بۆ ئەوەتان کەوا دەیەوێت تێبگات و یادەوەری وەربگرێت و لە اللە و سزای ڕۆژی دوایی دەترسێت، وە بەڕاستی ئەوکەسەش بەھانەی نی یە کەوا ئاگادارکرایەوە.

ئەی خەڵکینە، اللە منی نەکردووە بە نێردراوو نە بەپێغەمبەریش بەڵکو کردوومی بە ئیمام و پێشەوایەکی دادپەروەرو خاوەن قسەو گوفتاری جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەجاڕیکردن بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورەی پەیام و ڕیسالەی تەواوو گشتگیری اللە بۆ ھەموو خەڵکی بۆ ئەوانەتان کەوا دەیەوێتت ڕێگای ڕاست بگرێت جا ڕاستی ئایەت و نیشانەکانی قورئانی گەورەتان بۆ ڕوون دەکەمەوە نەک تەنھا بە دەربڕینی بەیان و ڕوونکردنەوەیەکە بەڵکو حەقیقەت و ڕاستی بەیانە حەقەکەی قورئانتان لەسەر ئەرزی واقع نیشان دەدەم بە زانست و مەنتقی فیزیایی و بیرکاری وەکو 1+1=2 جا حەق و ڕاستیەکە لەسەر ئەرزی واقعدا دەبینن ھەروەکو چۆن ئێوە قسە دەکەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:105].
واتە/ به‌ڕاستی ئێمە ڕوونی دەکه‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و تێبگه‌ن.

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ} صدق الله العظيم [فصلت:53].
واتە/ ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌و ئایەکانی خۆمانیان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆکاندا بەئاشکرا وە له خودی خۆیشیاندا ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چاک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن کەوا ئەوە حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه‌.

وە اللە ئەم قورئانە گەورەیەی کردووە بە کەتەلۆگێک بۆ دروستکاری ئەو دروستکراوانەی کەوا زۆر بەوردی دروستی کردوون، جا نکۆڵی لەکامە ێایەتی اللە دەکەن ئەی گەلی مولحیدەکان؟ جا با حوکم بکەین بۆ لای کەتەلۆگەکەی دروستکاری داناو کاربەجێ لەو قورئانە گەورەیەی کەوا اللە ھەموو شتێکی بەتەواوی جیاکردۆتەوەو باسی کردووە بەوپەڕی ووردی بۆ ئەوگەلەی کەوا تێدەگەن و دەزانن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَكُلَّ شَيْءٍ فَصَّلْنَاهُ تَفْصِيلًا} صدق الله العظيم [الإسراء:12].
واتە/ وە ئێمه هه‌موو شتێکی پێویستی ئێوه‌مان جیاکردۆتەوەو به تێرو تەسەلی و فراوانی و به‌ر بڵاوی ڕوون کردۆته‌وه‌.

ئێستاش پرسیارکارە دانراوەکە دەکەین بەبۆشی بچوک و وەڵامدەرەوەکەش دەکەین بە یەمانی چاوەڕوانکراو:

پــ1 - بۆشی بچووک: ئەی یەمانی چاوەڕوانکراو پێمان بڵێ و ھەواڵی ئەوەمان پێبدە لە کەتەلۆگی دروستکاری گەردوون بەوەی عەرشی گەردوون چۆن بووە لەپێش ئەوەی کەوا دروست ببێت وەلەدوای ئەوەش کەوا بوو بە (كُن فَيَكُونُ) بۆ ئەوەی ئێستا ھەیەتی بەومەرجەی کەوا زانستەکە لەکتێبی عولەماو زانایەکان دەرنەھێنی؛ بەڵکو لە قورئانی کەتەلۆگی دروستکار دەریبھێنی؟

و1-یەمانی چاوەڕوانکراو: اللە ی گەورە فەرموویەتی:{وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا} صدق الله العظيم [هود:7].
واتە/ وە اللە زاتێکه ئاسمانه‌کان و زه‌وی له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستکرد وە عەرشەکەیشی له‌سه‌ر ئاو بوو تا تاقیتان بکاته‌وه که کێتان چاکترین و باشترین کاروکردەوە ئه‌نجام ده‌دات.

جا ئەوەی پێی وتوون لە ئایەتەدا بریتی لەوەی کەوا ئاسمانەکان و زەوی پێش ئەوەی کەوا دروست ببن یەک پارچەی لێکدراوی پێچراو بوون لەگەڵ یەکتر لەسەر ئەو ھەسارە ئاوەی کەوا ئێوە لەسەری دەژین تا تاقیتان بکاتەوە بەوەی کامەتان چاکترین و باشترین کاروکردەوە دەکەن، وە عەرشی ئاسمانەکان و زەویش لەسەرەتاوە پێچراوبوون وەکو چۆن کێبێکی کراوە دەپێچرێتەوە ھەموویان بەکۆکراوەیی لەسەر ھەسارەی دایک بەھەر حەوت ئاسمانەکان و زینەت و جوانیەکانی و حەوت زەویەکەوە (سبع الأراضين).

پــ2 - بۆشی بچووک: جا ئەم ھەسارە دایکەی کەوا حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکەی لێ جیابۆتەوە لەکوێ یە؟ جا ئەگەر ئەوەت فێرکردین بەوەی کامە لەھەسارەکان بریتی یە لەوە ئەوا ئەوکاتە ناوەند (مەرکەزی) ئەم گەردوونە گەورەیەت فێرکردووین ئەوەش لەبەرئەوەی ئەم ھەسارەیە بریتی یە لە ناوەند (مەرکەز) ی تەقینەوە گەورە زەبەلاحەکە.

و2 -یەمانی چاوەڕوانکراو: بەڕاستی ئەو ھەسارەی کەوا حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکەی لێ جیابۆتەوە بریتی یە لەو ھەسارەیەی کەوا اللە کردوویەتی بە نھێنی ھەبوونی ژیان تێیدا، وە نھێنی ژیانیش بریتی یە لە ئاو، وە ژیانیش بوونی نابێت بە بێ ئاو وە اللە ش لەئاو ھەموو شتێکی زیندوو کردووە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ} صدق الله العظيم [هود:7].
واتە/ وە عەرشەکەیشی له‌سه‌ر ئاو بوو.

بەومانایەی یەک پارچەی پێچراو بوون وەکو کتێبێکی پێچراو لەسەر ئەو زەویەی کەوا اللە ئاوی تێدا داناوە، جا ئایا ئاوی ژیان و باران و درەختت بینیوەو بەدیت کردووە لەسەر ھەسارەکانی تر ئەی بۆشی بچوک؟ جا ئەگەر ئاو بوونی ھەبوو ئەوا باران و درەخت و ژیانی بەشەریش بوونی دەبێت، کەواتە ئەو ھەسارەیەی کەوا لەقورئانی گەورە ئاماژەی بە ئاو بۆ کردووە بریتی یە لەو ھەسارەیەی کەوا عەرشی مەلەکوتەکەی گەردوونی ئاسمانەکان و زەوی لەسەرە، کەوا بریتی یە لەو ھەسارە زەویە ئاوەی سێ بەشی دەریای گەورەیە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ۖ وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ۖ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].
واتە/ ئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیووه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه وەلە ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.

پــ 3 -بۆشی بچوک: جا مادام تۆ بە قورئان دەماندوێنی جا دەڵێی بەوەی کەوا ناوەند (مەرکەز) ی تەقینەوە لێک جیابوونەوە گەردوونیەکەی ئاسمانەکان و زەوی بریتی یە لەم ھەسارەیەی کەوا ئێمە لەسەری دەژین، وە بەھەمان شێوە دەڵێی ناوەند (مەرکەز) ی حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکەیە، جا ھەر دەبێت بەوەی کەوا ھەسارە زەویەکەمان بکەوێتە نێوان حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکەوە. وە ئێمەش دەزانین بەوەی کەوا ئاسمانەکان لەسەرووی زەویەوەن وە دەورەی زەویان داوە لە ھەموو لایەکانەوە جا ھەردەبێت حەوت زەویەکە لەژێر ھەسارەی زەوی دایک بێت ئەوەش تاکو زەویە دایکەکەمان بببێتە ناوەند (مەرکەز) ی تەقینەوە گەردوونیەکە، جا ئایا دەتوانی لەقورئان (کەتەلۆگی اللە ی ڕەحمان) ئەوە بسەلمێنی بەوەی کەوا لەدوای زەویە دایکەکەمان حەوت چین زەویەکە دێن؟

و3 -یەمانی چاوەڕوانکراو: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِن بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّـهِ} صدق الله العظيم [لقمان:27].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له زه‌ویدا ببنه پێنووس ده‌ریاش درێژ ببێتەوە لەدوای زەویدا بۆ حه‌وت دەریا (ببێته مره‌که‌ب و وشەکانی تواناو قودرەتی اللە بنووسنه‌وه‌) ئه‌وه هێشتا وشەکانی تواناو قودرەتی اللە ته‌واو نابێت.

جا ھەرچی دەرەوەی ئەم ئایەتەیە ئەوە قسە دەکات دەربارەی وشەکانی قودرەت و توانایەکەی بەرزی و بڵندی بۆی کە بە {كُن فَيَكُونُ} ـە بەوەی کەوا ھیچ سنورێک نی یە بۆ قودرەت و توانایەکەی وە ھیچ کۆتاییەکیشی نیە ھەتا تەنانەت ئەگەر بێتو ئەوەی لەسەر زەویە لە درەختەکان بکرێن بە پێنووس بۆ نوسینەوەی وشەکانی قودرەت و توانای اللە جا ئەوا ئەوکات دەریا گەورەکەی زەوی وشک دەبێت پێش ئەوەی کەوا وشەکانی قودرەت و توانا بێ سنورەکەی تەواو بێت بە {كُن فَيَكُونُ}، ھەتا ئەگەر تەنانەت بێتو لەدوایدا حەوت زەویەکە درێژ ببێتەوە بە حەوت دەریا ئەوا ھەر وشەکانی اللە کۆتایی پێنایەت و تەواو نابێت. جا بەڕاستی لە میانەی ئەم ئایەتەدا زانیم بەوەی کەوا لەدوای زەوی دایکدا حەوت زەویەکە (سبع الأراضين) دێت وە لە ژماردنی ژمارەکەدا ئەوە تێدەگەی کەوا اللە ڕوون و ڕاشکاوی کردووە لەقورئاندا، ئەوەش لەبەرئەوەی ئایەتەکە قسە ناکات دەربارەی دەریایەکی دەستنیشان کراوی تایبەت لەم زەویە بەڵکو قسە دەکات دەربارەی ھەموو ئەوەی لەسەر ڕووی زەوی ھەیە: {وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ}.
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له زه‌ویدا ببنه پێنووس ده‌ریاش.

بەمانای دەریای زەوی ئەوەش لەبەرئەوەی زەوی سێ بەشی دەریایەو بەشێکی وشکانیە، پاشان فەرموویەتی: {وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِن بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ}.
واتە/ ده‌ریاش درێژ ببێتەوە لەدوای زەویدا بۆ حه‌وت دەریا.

بەومانایەی لەدوای ئەو زەویەی کەوا دەریاو درەخت و بەشەری ھەڵگرتووە جا ئەگەر لەدوایدا بەومانایەی لەدوای ئەو زەویەی کەوا دەریاکەی ھەڵگرتووە؛ وەمەبەستیشی لەوە حەوت زەویەکەیە کەوا لەدوای ھەسارەی زەوی دایکە جا ئەگەر بێتو درێژ بببنەوە بە حەوت دەریا ھەروەکو دەریای زەوی دایک ئەوا ھەر وشەکانی اللە تەواو نابن، لەبەرئەوەی اللە دەزانێت بەوەی کەوا لەدوای ئەم زەویەی کەوا ئێمەی لەسەر دەژین حەوت زەویەکە ھەیە جا ھەر لەبەرئەوەیە کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِن بَعْدِهِ}.
واتە/ ده‌ریاش درێژ ببێتەوە لەدوای زەویدا.

بەومانایەی لەدوای ئەم زەویەدا وەمەبەستیشی حەوت زەویەکەیە کەوا اللە بەھەبوونەکەی دەزانێت لەدوای زەویەکەمان، ھەرلەبەرئەوەش ژمارە حەوتی ھێناوەو فەرموویەتی: { سَبْعَةُ أَبْحُرٍ}.
واتە/ بۆ حه‌وت دەریا.

جا لەمیانەی ئەوەدا تێدەگەین بەوەی کەوا حەوت زەویەکە لەدوای ئەم زەویە جیاکراوەیە دێت لێی لە بۆشایی ئاسماندا.

پــ4 -بۆشی بچوک: ئایا لەقورئانی کەتەلۆگی دروستکاری داناو کاربەجێدا ئایەتی زیاتر ڕوونتر ھەیە کەوا دووپاتی بکاتەوە بەوەی حەوت زەویەکەو حەوت ئاسمانەکەو شوێن و جێگاکانی حەوت زەویەکە لەدوای زەویەکەمان بوونیان ھەیە لەخوارەوەی زەوی، وە بەوەی کەوا اللە زەویەکەمانی کردووە بە دایکی گەردوون لە نێوان حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکەدایە؟ بەومەرجەی کەوا لەو ئایەتەدا ژمارەی ئاسمانەکان و زەوی ھاتبێت، وەلەپاش ئەوە ئەم ئایەتە ڕوونی بکاتەوە بەوەی کەوا ژمارەی زەویەکەمان لە ڕیزی ژمارەی حەوت زەویەکەدا نی یە، ئەوەش لەبەرئەوەی ھەروەکو دەڵێی زەوی ناوەند (مەرکەزی) ی لێک جیابوونەوەی حەوت ئاسمانەکان و حەوت زەویەکەیە جا ھەر دەبێت ژمارەکەی جگە لە ژمارەی ئەو حەوت زەویە بێت کەوا لەدوایدا دێت، جا لەپاش ئەوە اللە باسی ئەوەی کردبێت بەوەی ئەمە موعجیزەیە بۆ دووپات کردنەوەی حەقیقەت و ڕاستی قورئانی دابەزێنراو وەبەھەمان شێوە بەڕاستدانانی بەیان ڕوونکردنەوەی ئەو ئینسانەی کەوا اللە فێری بەیان و ڕوونکردنەوەکەی کردووە؟

و4 -یەمابی چاوەڕوانکراو: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {اللَّـهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّـهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [الطلاق].
واتە/ اللە ئه‌و زاته‌یه کەوا حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه وە لەزەویش بەھەمان وێنەی ئەوان (حەوت زەوی دروستکردووە) کەوا فه‌رمانی اللە له نێوانیاندا (لەنێوان حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکە) داده‌به‌زێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که به‌ڕاستی اللە ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌ بێگومان اللە به زانستی و زانیاری خۆی گه‌مارۆی هه‌موو شتێکی داوه‌و پەی بەزانستی ھەموو شتێک دەبات.

جا ئەم ئایەتە ڕاشکاوو ڕوون و موعجیزەیە بۆ پێغەمبەری نەخوێندەوار بەوەی کەوا بەڕاستی قورئانی لەلایەن اللە ی داناو کاربەجێ و زاناوە پێگەیشتووە ئەوەش لەبەرئەوەی ئایەتەکە دەڵێت بەوەی کەوا اللە حەوت ئاسمانی دروستکردووە لەزەویش بەھەمان وێنەو شێوە بەومانایەی ژمارە {سَبْعَ-حەوت} حەوت زەویەکە کەوا {يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ} {کەوا فه‌رمانی اللە له نێوانیاندا (واتە لەنێوان حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکە) داده‌به‌زێت} ئەوفەرمانەش بریتی یە لە قورئانی گەورە وەکو دەفەرموێت: {فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ}.
واتە/ ئەوەی فه‌رمانت پێدراوه ئەنجامی بدە.

کەوا بەسەر محمد پێغەمبەری اللە دادەبەزی- صلّى الله عليه وآله وسلّم - لەنێوانیاندا بەو مانایەی لەم زەویە دایکەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە ی لێ یە صلّى الله عليه وآله وسلّم؛ بەڵکو لە ناوەندی ناوەندەکەی (مەرکەزی مەرکەز) ەکەیە بەومانایەی مەرکەزی ئەو زەویەی کەوا اللە کردوویەتی بە شوێنی لێک جیابوونەوەکەی حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکە، وە خاڵی ناوەند (مەرکەز)ـەکەی زەویش کەعبەی ماڵی گەورەکراوی اللە یە وە ھەموو ھەسارەو ئەستێرەکانیش لە ڕاستەوە بۆ باکور بەدەوری ئەو ماڵە دێرینەدا تەواف دەکەن بە ستایش کردن و تەسبیحات و بەپاک گرتنی دروستکاری داناو کاربەجێ پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵ بۆی! جا بەڕاستی قورئان ڕوونی کردۆتەوە بەوەی کەوا ئەم زەوی دایکە دەردەچێت لە ژمارە حەوتەکەوەو دەکەوێتە نێوان حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکە، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {اللَّـهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ} صدق الله العظيم.
واتە/ اللە ئه‌و زاته‌یه کەوا حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه وە لەزەویش بەھەمان وێنەی ئەوان (حەوت زەوی دروستکردووە) کەوا فه‌رمانی اللە له نێوانیاندا (لەنێوان حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکە) داده‌به‌زێت.

کەواتە حەوت زەویەکە (سبع الأراضین) لەدوای ئەو زەوی دایکەوەیە کەوا ئێمەی لەسەر دەژین کەوا فەرمانەکەی اللە قورئانی گەورەی لێ دادەبەزێت لەنێوانیان لەزەوی دایک بۆ سەرجەمی خەڵکی، جا ئایا ئێوە بڕوا دەھێنن؟

پــ 5- بۆشی بچوک: لەبەرئەوەی تۆ باسی ئەوەت بۆ کردین لەقورئان بەوەی کەوا ئاسمانەکان و زەوی چۆن بوونە لەپێش لێک ترازان و پارچە بوون لێک جیابوونەوەکەیان، جا لەپاش ئەوە باسی دوای لێک جیابوونەوەکەشت بۆ کردین، وەباسی ناوەند (مەرکەز) ی گەردونیش بەوەی ئەم زەویەیە کەوا ئێمەی لەسەر دەژین جا ئایا دەکرێت بۆمانی ڕوون بکەیەوە بەوەی کەوا دواتر کۆتاییەکە چۆن دەبێت؟ وە بەوەی ئایا (الساعة) چی یە؟

و5- یەمانی چاوەڕوانکراو: بەڕاستی(الساعة) بریتی یە لەم زەویەی کەوا ئێمەی لەسەر دەژین کەوا بریتی یە لەوەی ئاسمانەکان و زەویەکانی لەسەر دەپێچرێتەوە ھەروەکو پێچرانەوەی کتێبێکی کراوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:{كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُّعِيدُهُ ۚ وَعْدًا عَلَيْنَا ۚ إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:104].
واتە/ وه‌کو چۆن کتێبی کراوه ده‌پێچرێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه دروستمان کرد، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێ ده‌که‌ینه‌وه جا ئه‌وه په‌یمان و به‌ڵێنی ئێمه‌یه‌ بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

پــ 6-بۆشی بچوک: ئەگەر کۆتاییەکە دواتر بگەڕێتەوە بۆ سەرەتا جا اللە بیپێچێتەوە ھەروەکو چۆن کاتی خۆی یەک پارچە ھەسارە بوو جا ھەردەبێت کەوا ناوەند (مەرکەز)ی ھێزی ڕاکێشانی گەردوونیەکە لەم زەوی دایکە بێت کەوا ئێمەی لەسەر دەژین، جا ئایا دەکرێت لەقورئان بۆمان ڕوون بکەیەوە بەوەی کەوا مەرکەزی ھێزی ڕاکێشانی گەردوونی لەم زەویەی بەشەردایە کەوا ئەگەر اللە ڕێگای لێ نەگرتبایە ئەوا ئاسمانەکان و زەوی دەکەوتن بە سەرماندا؟

و6- یەمانی چاوەڕوانکراو: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّـهَ يُمْسِكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ أَن تَزُولَا ۚ وَلَئِن زَالَتَا إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِّن بَعْدِهِ ۚ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [فاطر].
واتە/ به‌ڕاستی هه‌ر اللە که ئاسمانه‌کان و زه‌وی ڕاده‌گرێت لەوەی لابچێت و بڕوات و لەیەک بترازێت و بکەون (بەزەویدا) سوێند بێت ئه‌گه‌ر بڕۆن و بترازێن و بکەون ئه‌وه هیچ که‌سێک نی یه بتوانێت دوای ئه‌و زاته فریایان بکه‌وێت و بیانگرێتەوە به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو ئارامگرو لێخۆشبووه‌.

وەمانای لاچوون و ڕۆیشتنی حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکە بریتی یە لە کەوتنی بەسەر زەویدا بەڕووی ناوەند (مەرکەز) ی ھێزی کێشکردنەکە گەردوونیەکە لەم زەوی دایکەی کەوا بەشەر لەسەری دەژین، بەڵام اللە بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی ڕێ دەگرێت لەوە بەڕەحمکردن بە عەبدەکانی بەڵکو لە اللە بترسن و پارێزگاربن، ئەوەش لەبەرئەوەی اللە ڕێدەگرێت لە حەوت ئاسمانەکان بەزینەت و جوانکاری و ئەستێرەکانیەوە وە لە حەوت زەویەکەو ئەوەشی کەوا تێیاندا ھەیە لەوەی بکەون بەزەوی دایکی ناوەند (مەرکەز)ی ھێزی ڕاکێشانی گەردوونی، وەھەروەکو وتمان بەوەی کەوا لاچوون و ڕۆیشتنەکە بریتی یە لە بەربوونەوەو کەوتن بەسەر زەوی دایکدا. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيُمْسِكُ السَّمَاءَ أَن تَقَعَ عَلَى الْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِ} صدق الله العظيم [الحج:65].
واتە/ ئه‌و زاته‌ ئاسمان ڕاگیر ده‌کات له‌وه‌ی که بکه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌گه‌ر به‌ویست و فه‌رمانی خۆی.

پــ 7- بۆشی بچوک: ئەوە چۆن چۆنی ڕوودەدات وەئایا (الساعة) چیە لە حەقیقەت و ڕاستیەکەیدا نەوەک کاتی ڕوودانەکەی؟

و7- یەمانی چاوەڕوانکراو: بەڕاستی (الساعة) ی سەرەکی لە ناوەوەی ئەو زەویە دایە کەوا ئێمە لەسەری دەژین جا ئەگەر اللە وەحی و نیگای بۆ کرد ئەوا دەتەقێتەوەلەھەموو لایەکەوە لەسەر ڕووی زەوی جا کێوو چیاکان ھەڵدەتەکێن و ووردو خاش دەبن ھەروەکو خوری شیکراوه‌. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْجِبَالِ فَقُلْ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسْفًا ﴿١٠٥﴾ فَيَذَرُهَا قَاعًا صَفْصَفًا ﴿١٠٦﴾ لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجًا وَلَا أَمْتًا ﴿١٠٧﴾} صدق الله العظيم [طه].
واتە/ پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی کێوه‌کان بڵێ په‌روه‌ردگارم هه‌ڵی ده‌ته‌کێنێت و وردو خاشی ده‌کات (105) جا په‌رش و بڵاوی ده‌کاته‌وه و ده‌یکاته زه‌ویه‌کی پان و ته‌خت و به‌رین (106) هیچ خوارو خێچی و به‌رزی و نزمیه‌ک له‌سه‌ر ڕووکاری نابینیت (107).

وە بە بوومەلەرزەی گەورە دەست پێدەکات بە پلەیەک کەوا خەڵکی ناتوانن بڕۆن بە ڕاست و ڕێکی؛ بەڵکو دەخولێنەوەو دێن و دەچن بەرەو لای چەپ و ڕاست ھەروەکو سەرخۆش لەکایێکیشدا سەرخۆش نین بەڵکو ئەوە لەبەر توندی و گەورەیی بوومەلەرزە گەورەکەیە جا ئەوان دەخولێنەوەو دێن و دەچن بەرەو لای چەپ و ڕاست وە بۆ پێش و بۆ دواوە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ ۚ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ ﴿١﴾ يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَىٰ وَمَا هُم بِسُكَارَىٰ وَلَـٰكِنَّ عَذَابَ اللَّـهِ شَدِيدٌ ﴿٢﴾} صدق الله العظيم [الحج].
واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خۆتان له خه‌شمی بپارێزن چونکه به‌ڕاستی بوومەلەرزەی زەوی کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه و شتێکی سامناکه‌ (1) له‌و ڕۆژه‌دا که کاره‌ساته‌که ده‌بینن هه‌موو شیرده‌رێک له شیر خۆره‌که‌ی بێئاگا ده‌بێت و فه‌رامۆشی ده‌کات هه‌موو سک پڕو دوو گیانێکش کۆرپه‌له‌که‌ی ده‌دانێت خه‌ڵکی ده‌بینیت، وه‌کو سه‌رخۆشن له ڕاستیدا سه‌رخۆشیش نین، به‌ڵکو سزای اللە زۆر سه‌ختە (2).

ئەوەش لەبەرئەوەی زەوی بریتی یە لە خودی (الساعة)؛ کەوا بریتی یە لەوەی دەلەرزێت لەئەنجامی ھۆکارە گەردوونیە یەک بەدوای یەکەکان، بەڵام ئەو زەویەی کەوا ئێمە لەسەری دەژین بریتی یە لە خودی (الساعة) ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ}؛ بەومانایەی ئەو زەویەی کەو ئێمەی لەسەر دەژین قورئان ناوی لێناوە (الساعة) ھەروەکو ئەوەیە واده‌زانن که ته‌نها سه‌ر له ئێواره‌یه‌ک یان سه‌ر له به‌یانیه‌ک درێژه‌ی ژیانی دنیایان بووه‌؛ بەومانایەی ئێواره‌یه‌ک یان سه‌ر له به‌یانیه‌کی ئەو (الساعة) یەی کەوا دەلەرزێت کاتێک کەوا اللە فەرمانی پێدەکات دەربکەوێت بۆ خەڵکی لە ناوەوەی زەوی، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ﴿١﴾ وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ﴿٢﴾ وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا ﴿٣﴾ يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا ﴿٤﴾ بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا ﴿٥﴾ يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ ﴿٦﴾ فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ ﴿٧﴾ وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [الزلزلة].
واتە/ کاتێک زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات (1) هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه‌ (2) (ئه‌و کاته‌) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت ئه‌وه چیه‌تی بۆ وای لێهات (3) له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌ (4) به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت وەحی بۆ کردووە (5) ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن به‌په‌رش و بڵاوی، تا کارو کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (6) جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌كک خێرو چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه‌ (7) ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت ده‌یبینێته‌وه‌ (8).

پــ 8-بۆشی بچوک: وەچی دەڵێی دەربارەی ھەسارەی دەیەم (نیبیرۆ) کەوا بەم زووانە ئاشکراکراوە لەساڵی 2005 ئایا ئەوە باس و خواسێکی ھەیە لەقورئان وە ناوێکی تری ھەیە؟

و8- یەمانی چاوەڕوانکراو: سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە ئەی بۆشی بچوک بەوەی کەوا یەمابی چاوەڕوانکراو بۆی نی یەو ناکرێت دەربکەوێت ھەتاکو اللە ئاگادارتان دەکات بە دۆزینەوەی ھەسارەی دەیەمی خوارەوەی ھەر حەوت زەویەکە وە قورئانیش ناوی لێیباوە (ھەسارەی سجیل)، جا ئەگەر نەتاندۆزیبایەوە ئەوا منیش نەمدەتوانی ناوەند (مەرکەز) ی زەویتان بۆ ڕوون بکەمەوە، جا ئەگەر پێم وتبان لەدوایدا حەوت زەویەکە ھەێە ئەوا دواتر دەتانوت جگە لە شەش ھەسارە ھیچی ترمان نە بینیوە وەئەگەر پێم وتبان؛ بەڵکو قورئان دەفەرمویت حەوتە ئەوا دەتان وت نەمان بینیوە جگە لە شەشیان و قورئانیش ھەڵەی کردووە یان ئەوە ھەڵبەستراوە، ھەر لەبەرئەوەش یەمانی لەگەڵ ئەوە ھاتووە کەوا ناوتان لێیناوە ھەسارەی دەیەم لەسەر قەدەرێک ئەوەش لەبەرئەوەی اللە دواتر دەرمدەخات بەسەر ھەموو جیھان لە یەک شەودا وەلەم ساڵەدا 1427 ی کۆچی ئەوەش وەعدو بەڵێنێکە کەوا بەدرۆ ناخرئتەوە. وەھەسارەی سجیل بریتی یە لەوەی کەوا دواتر سوڕانەوەی زەوی پێچەوانە دەکاتەوە جا بەمەش خۆر لە خۆر ئاوایدا ھەڵدێت وەھەر ئەویشە کەوا دواتر پلەی گەرمی خۆر بەرز دەکاتەوە لەم ھاوینەتان وەدواتریش اللە جەنگ ڕادەگەیەنێت لەسەر ئەوەی کەوا دەیەوێت نورەکەی اللە بکوژێنێتەوە جا کاریگەری و تەناوشەکەی دەست پێدەکات بەدەستپێکردنی ھیلالی ذي الحجّةی ساڵی 1427 کۆچی، وە لەسەریشتە کەوا بزانیت بەوەی ئەم ھەسارەیە پێشتر چەندین جار تێپەڕبووە بەسەر زەویدا تا پاک و خاوێنی بکاتەوە لەشەیتانە بەشەرەکان بەتەواوی، وە دواتریش ئەھلی مەککەو یەمەن لە لای خۆرئاوادا دەیبینن لەو ڕۆژەدا لە ئاسۆی جەمسەری باکور لەژێر ئەستێرەی جەمسەری، جا لەبەرچی اللە وای کردووە ئەمریکا ناو لەم ھەسارەیە بنێت؟ جا بە حسابەکانتدا بچۆرەوە ئەی بۆشی بچوک بەڕاستی من بۆ تۆ لە ئامۆژگاریکارانم، وەمنی یەمانی چاوەڕوانکراو قسەت لەگەڵ دەکەم ئەی بۆشی بچوک بە قسەکردنێکی نەرم و بە ئەدەب و ڕێزەوە بەوەی کەوا بانگەوازت دەکەم بۆ لای ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نی یە جگە لە اللە محمدیش پێغەمبەری جا ئەگەر تەسلیم بیت ئەوا سەلامەت دەبیت اللە ش ئەجرو پاداشتەکەت پێدەدات وە پاداشتی ئەوەش کەوا شوێنت دەکەوێت لە جیھان وە مانای قسەکردن بە نەرمیش لەگەڵتدا لەبەر ئەوە نی یە کەوا من لێت بترسم، بەڵکو ئەوە لەبەرئەوەی اللە فەرمانی بەموسا کردووە کەوا قسە لەگەڵ فیرعەون بکات لەکاتێکدا بانگەشەی پەروەردگارێتیشی دەکرد جا قسەی لەگەڵ بکات بە قسەکردنێکی نەرم بەڵکو تێبگات یان بترسێت جا بێ ئومێد مەبە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە

وەئەی بۆشی بچوک بزانە بەوەی کەوا اللە ڕەحمەت و میھرەبانی و زانستەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە جا ئەگەر تۆبەت کردو گەڕایەو بۆ لای اللە بە ڕاستی و دروستی وە ئیسلامەکەت ڕاگەیاند جا ئەوا حەتمەن دواتر دەبینی کەوا اللە زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە ھەرچەندە گوناھو تاوانیشت ھەبێت ھەتا ئەگەر تەنانەت ژمارەی گوناھو تاوانەکانیشت بەقەد قورسایی ھەموو گەردیلەکانی ئەم گەردوونە گەورەیەش بێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ێ گەورە: بسم الله الرحمن الرحيم {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾ أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾ بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر..بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان اللە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩).

وەبەھەمان شێوە ئەی گەلی یەھود بێ ئومێد مەبن لە ڕەحمەتی اللە و داخلی ناو ئیسلام بن سەرجەمتان؛ ئایا نابینن بەوەی کەوا اللە ڕەحمەت و میھرەبانی لە سەر نەفسی خۆی نووسیوە وە ئەوەی کەوا لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێ ئومێد بێت جا ئەوا بەڕاستی زولم و ستەمی لە نەفسی خۆی کردووە بە زوڵم و ستەمێکی گەورە جا تەسلیم بن بە تەواوی ئەوکاتیش اللە ئەجرو پاداشتێکی گەورەتان پێدەدات وە ھیدایەتتان دەدات بۆ ڕێگای ڕاست وە بەڕاستیش اللە زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە،

جا ئێمەی موسڵمانان ھیچی ترمان ناوێت تەنھا سەلامەت و ئاشتی و ڕەحمەت و میھرەبانی نەبێت بۆ ھەموو جیھان، وە ئایا اللە دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکابیشی ھەر بەڕەحمەت و میھرەبانی ڕەوانە نەکردووە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان صلّى الله عليه وآله وسلّم؟ وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين.

وەبەھەمان شێوە بانگەوازی سەرجەم خەڵکی دەکەم بۆ ھاتنە ناو ئیسلام بەسەرجەمیانەوە جا ئەوکاتەش اللە ھەموومان دەخاتە ناو سێبەری ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی.

وەبەھەمان شێوە ئەی گەلی نەصارا وەرن بۆ لای وشەیەکی یەکسان لە نێوان ئێمەو نێوان ئێوەدا بەوەی کەوا بەتەنھا اللە بپەرستین بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین جا محمد پێغەمبەری اللە نەپەرستین لە جێگای اللە وەئێوەش مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نەپەرستن لەجێگای اللە وە ھەندێکمان ھەندێک نەکەین بە پەروەردگار لە جێگای اللە جا ئەوکاتە سەرکەوتن بەدەست دەھێنن بەسەرکەوتنێکی گەورە.

وەبەھەمان شێوە ئەی گەلی موسڵمانان بگەڕێنەوەو تۆبە بکەن بۆ لای اللە بە ڕاستی و دروستی بەڵکو سەرفرازو سەرکەوتووبن جا ئەگەر سزایەکەی اللە ھات لەم ساڵەتان 1427 ی کۆچی ئەوا دواتر خۆر لەخۆرئادوا ھەڵدێت لەم ساڵەتان 1427 اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو و ەەکیلە، ئەی اللە بەڕاستی ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێدبە.

ئەی گەلی سەرپەرشتیاران لەسەر مونتەدایەکان ڕەوانی یە بۆتان کەوا ئەم وتارەم بشارنەوە جا ئەگەر درۆزن بم ئەوا درۆیەکە لەسەر خۆم دەکەوێت وەئەگەر ڕاستیشم کرد ئەوا فەرمانەکە قورس و ترسناک دەبێت لەسەر ئەوەی کەوا ڕووی وەرگێڕاوەو خۆی بە زل و گەورە گرتووە سەلامیش لەسەر ئەوەی کەوا شوێنی ڕێنماییکار دەکەوێت بۆ ڕێگای ڕاست.

ئیمام ناصر محمد یەمانی.
______________