ئیمام ناصر محمد یەمانی
03 - 04 - 1436 هـ
23 - 01 - 2015 مـ
05:46 صباحاً
[ لمتابعة رابط المشـــاركة الأصلية للبيـــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=173843
ـــــــــــــــــ

ناوی "حيّة" لە ناوە ھاو واتاکانی مار نیە ھەروەکو خەڵکی پێیان وایە لەکاتی دابەزینی قورئانەوە..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين، أمّا بعد..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت ئەی ئەوکەسەی کەوا تەنھا کەمێک بەراووردکاری لەنێوان حەق و بەتاڵدا، ئەی پیاو بەڕاستی منی ئیمام مەھدی بەحەق فەتوات بۆ دەدەم بەوەی کەوا بە مار ناوترێت _حيّة_ لە زمانی عەرەبیدا وە لە وەرگێڕو قاموسی زمانیشدا شتێک نیە بەناوی _حيّة_ کەوا ھاو واتای ناوی مار (ثعبان) بێت، بەڵکو خەڵکی وا گومانیان بردووە بەوەی کەوا ناوی _حيّة_ لە ناوە ھاو واتاکانی مار بێت بەھۆی ئەو ناوەی کەوا اللە لەسەر عەساکەی موسا ھێناویەتی لەدوای گۆڕانی لە شتێکی بێ گیانەوە بۆ شتێکی زیندوو کەوا بجوڵێت و بڕوات.

وەئەی پیاو وەرە تا بەحەق فێری بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئەوەت بکەین کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَهَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ مُوسَى (9) إِذْ رَأَى نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى (10) فَلَمَّا أَتَاهَا نُودِيَ يَا مُوسَى (11) إِنِّي أَنَا رَبُّكَ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (12) وَأَنَا اخْتَرْتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَى (13) إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي (14) إِنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى (15) فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَنْ لَا يُؤْمِنُ بِهَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَتَرْدَى (16) وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا مُوسَى (17) قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَى غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَآرِبُ أُخْرَى (18) قَالَ أَلْقِهَا يَا مُوسَى (19) فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حيّة تَسْعَى (20) قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا الْأُولَى (21)} صدق الله العظيم [طه].
واتە/ وە ئایا هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه‌؟ (9) کاتێک ئاگرێکی بینی (له گه‌ڕانه‌وه‌یدا) به‌خێزانەکه‌ی وت ئێوه لێره بن به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه‌ (با برۆم) به‌ڵکو سه‌لکه بزوتێکتان بۆ بهێنم یان که‌سێکم ده‌ست بکه‌وێت ڕێنموویم بکات (10) جا کاتێک نزیکی ئاگره‌که بۆوه‌ بانگی لێکرا ئه‌ی موسا (11) دڵنیابه من په‌روه‌ردگاری تۆم، که‌واته نەعلەکانت دا بکه‌نه‌ چونکه بێگومان تۆ له دۆڵی پیرۆزی - طوی- دایت (12) منیش هه‌ڵم بژاردوویت جا گوێ بگره بۆ ئه‌و شتانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت (13) به‌ڕاستی هه‌ر من (الله‌) من اللە م هیچ پەرستراۆێک نیه جگه له من که‌واته هه‌ر من بپه‌ر‌سته و نوێژه‌کانیشت به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ تا هه‌میشه منت له یاد بێت (14) بێگومان ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت نزیکه بیشارمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ی کارو کرده‌وه و هه‌وڵ و کۆششی پاداشت بدرێته‌وه‌ (15) نه‌یه‌ڵیت زڕێگات لێبگرن ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه و شوێنی ئاره‌زووی خۆیان که‌وتوون چونکه ئه‌وسا تیاده‌چیت و زه‌ره‌ر ده‌که‌یت (16) وە ئه‌ی موسا ئه‌ی ئه‌وه چیه به‌ده‌ستی ڕاسته‌وه (17) موسا وتی ئه‌وه عەساکەمە خۆمی به‌سه‌ردا ده‌ده‌م و (ده‌یماڵم به‌دره‌ختدا) تا گه‌ڵا بوه‌رێنم بۆ مه‌ڕه‌کانم و لێیان بخوڕم و چه‌ند مه‌به‌ستێکی تریشم تێیدا هه‌یه‌ (18) اللە فه‌رمووی ده فرێی بده ئه‌ی موسا (19) جا هه‌ر که فرێی دا یه‌کسه‌ر بوو به شتێکی زیندوو کەوا به‌خێرایی ده‌جوڵایه‌وه‌ (20) اللە فه‌رمووی: بیگره و مه‌ترسه‌ وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێده‌که‌ینه‌وه‌ (21).

وەئەی پیاو، بەڕاستی موسا نەھاتە لای ئاگرەکە تا بمێنێتەوە لەلای ھەروەکو "الكحيل"دەیڵێت؛ بەڵکو بۆ ئەوەبوو تا سەڵکە بزۆتێک یان پارچەیەکی لێ ببات بۆ ئەوەی ئاگرێکی پێ بکاتەوە لەلای خاوو خێزانەکەی و خوراکێکی پێ دروست بکەن تا بیخۆن، یان بەڵکو لەلای ئاگرەکە خۆراکێک بدۆزێتەوە جا خاوەنی ئەو ئاگرە ھەندێکی پێ بدەن. ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِذْ رَأَىٰ نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى} صدق الله العظيم [طه:10].
واتە/ کاتێک ئاگرێکی بینی (له گه‌ڕانه‌وه‌یدا) به‌خێزانەکه‌ی وت ئێوه لێره بن به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه‌ (با برۆم) به‌ڵکو سه‌لکه بزوتێکتان بۆ بهێنم یان که‌سێکم ده‌ست بکه‌وێت ڕێنموویم بکات.

وەھەرچی سەبارەت بە عەساکەیە جا بەڕاستی ئەوە اللە پرسیاری لەبارەیەوە لە موسا کرد بەوەی کەوا لەدەستی ڕاستیدا ھەیە لەکاتێکیشدا دەیزانی ئەوە عەسایە بەڵکو بۆ ئەوە پرسیاری لێکرد تا پێغەمبەری اللە موسا پێناسەکەی بکات لەوەی کەوا لەدەستی ڕاستیەتی بەوەی کەوا ئەوە تەنھا عەسایەکی بێ گیانەو ژیانی تێدا نی یە کەوا بجوڵێت و بڕوات؛ بەڵکو عەسایەکی بێ گیانە، جا سەیری پێناسەکەی موسا بکەن بۆ عەسایەکەی، وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا مُوسَى (17) قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَى غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَآرِبُ أُخْرَى (18)} صدق الله العظيم [طه].
واتە/ وە ئه‌ی موسا ئه‌ی ئه‌وه چیه به‌ده‌ستی ڕاسته‌وه (17) موسا وتی ئه‌وه عەساکەمە خۆمی به‌سه‌ردا ده‌ده‌م و (ده‌یماڵم به‌دره‌ختدا) تا گه‌ڵا بوه‌رێنم بۆ مه‌ڕه‌کانم و لێیان بخوڕم و چه‌ند مه‌به‌ستێکی تریشم تێیدا هه‌یه‌ (18).

جا لێرەدا پێناسەکە بۆ عەسایەکەی موسا دێت بەوەی کەوا تەنھا ئەوە عەسایەکی بێ گیانە و ھیچ ژیانێکی تێدا نیە جا لەپاش ئەوە اللە ویستی کەوا قودرەت و توانایەکەی بەموسا نیشان بدات، جا فەرمووی: {قَالَ أَلْقِهَا يَا مُوسَى (19) فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حيّة تَسْعَى (20)} صدق الله العظيم.
واتە/ اللە فه‌رمووی ده فرێی بده ئه‌ی موسا (19) جا هه‌ر که فرێی دا یه‌کسه‌ر بوو به شتێکی زیندوو کەوا به‌خێرایی ده‌جوڵایه‌وه‌ (20).

جا ئەوە مەبەستی لەوەیە کەوا بە قودرەت و توانایەکەی عەسا بێ گیانەکەی موسا گۆڕاو بوو بە شتێکی زیندوو کەوا دەڕوات و دەجوڵێتەوە؛ بەو مانایەی عەساکە ژیانی بۆ دروستبوو بەمردووی بئ گیان نەمایەوە کەوا نەجوڵێتەوە؛ بەڵکو بوو بە شتێکی زیندوو.

جا مەبەستی لە وشەی _حيّة_ بەومانایەیە کەوا ژیانی بۆ دروست بوو بەڵام ئێوە واگومانتان بردووە بەوەی کەوا ناوی _حيّة_ لە ناوە ھاو واتاکانی مارە؛ بەڵکو اللە مەبەستی ئەوەیە کەوا عەساکە بوو بەشتێک کەوا ژیانی تێدا دروستبوو ھەر لەبەرئەوەش دەڕوات و دەجوڵێتەوە لەبەرئەوەی گۆڕا بۆ مارێکی ئاشکرا کەوا ھەمان شکل وشێوەکە بوو لە سەرەتا تاکو کۆتایی جا ھەموو جارێک کەوا فڕێی دەدا ئەوا اللە ژیانی پێدەبەخشی جا دەیکرد بە ھەمان شکڵ و شێوەی مارە ئاشکراکە بە ھەمان قەبارە لەبەرئەوەی ئەمە ئایەت و نیشانەیەک بوو لە پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، جا چۆن ھاوڕێکەت (الكحيل) دەڵێت کەوا _حيّة_ بریتی یە لە مارێکی بچوک ھەر لەبەرئەوەش اللە باسی نەکردووە تەنھا جارێک نەبێت لە قورئان؟ جا سوێند بە اللە کەوا (الكحيل) یش ھەروەکو ئەوانی ترە لە زانایانی تەفسیر لەوانەی کەوا قسە لەسەر اللە دەکەن بێ ئەوەی بزانن.

جا وا خەریکە نوێژی بەیانیمان بەسەردابێت جا کاتم نەماوەو بەم قەدەرە کۆتایی پێدەھێنم، ھیواداریشم کەوا فکرەی پرسیارکارەکەت پێ گەیشتبێت.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين...
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________