ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - ربيع الثاني - 1441 ک
28 - 11 - 2019 مـ
06:52 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=38752
_________________

بەیان و ڕوونکردنەوەی زیاتر بۆ ئامادەباشی لە بەڵاو کارەساتی لافاوەکان لەنیشانەو ئایەتەکانی سزای تۆفان لەمحکەمی قورئان وە ھەموو ڕۆژێکیش اللە لەکاروبارێکدایە (بەھۆی نزاو پاڕانەوەی بەندەکانی) ..


سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، سەبارەت بە ھەڵگرتن و خەزنکردنی گەنم و دانەوێڵە درێژماوە -لەقوتو نەنراوەکان- لە حاڵەتی ڕوودانی لافاو ھەڵسان لەھەر شارو شارۆچکەو ناوچەیەکی دەوڵەتەکان ئەوا حەتمەن لەو کاتەدا نانەواخانەو سوپەرمارکێت و سەوزەومیوە فرۆشەکان دادەخرێن، جا لێرەدا ئەمە دەبێتە کێشە لەبەرئەوەی ئەوەی لەناوچەکەن زۆربەیان خواردنەکەی خۆی و خاوو خێزانەکەی بەشێوەی ڕۆژانە دەکڕێت.بەڵام خۆی و خاوو خێزانەکەی ھەرگیز ناتوانن بەرگەی برسیەتی بگرن بۆ ماوەی ھەفتەیەک یان زیاتر لەوە، جا لەحاڵەتی ڕوودانی ھەڵسانی لافاودا با گەنم و دانەوێڵە درێژماوەکان و شتی تریش جگە لەوانەی لەلا ھەبێت بەومانایەی کەوا بەشی خۆی و خاوو خێزانەکەی بکات بۆ مانگێک یان زیاتر؛ ھەتا تەنانەت بەو بڕەی کەوا بشیدات بە دراوسێکەی.جا ھەڵسانی لافاوەکان دواتر چەند مانگێک لەسەریەک بەردەوام نابن لەسەر ھەمان ناوچەکە ئەگەر وابێت ئەوا ئەوە مانای نقومبوونی تەواوەتیە، تەنھا ئەگەر اللە بیەوێت بەوەی کەوا نقومیان بکات جا ئەوکاتە ھەرگیز ھەڵگرتن و خەزنکردن سودیان پێناگەیەنێت نە ڕاکردنیش لە مردن بۆ کۆشک و تەلارە توندو قایمەکان یان بۆ چیاکان؛ بەڵکو دوعاو پاڕانەوەو داوای لێخۆشبونکردن سودیان پێدەگەیەنێت وە لەساتی ڕوودانی سزادا کەوا گومان دەبەن چواردەوریان گەمارۆدراوەو دەربازبوونیان نی یە وە نیعمەتی اللە ش دەگۆڕێت بۆ نیقمەت بەھۆی سوپاسگوزاری و شوکرانە بژێری نەکردنەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان جا لەوکاتەدا ئەگەر داوایان لە اللە کرد بە دڵسۆزی بۆی لەدیندا لە دوعاو پاڕانەوەکەدا بەتەنھا لەو بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ئەوا حەتمەن اللە ش وەڵامیان دەداتەوە ئەگەر تەنانەت لەکافرو بێباوەڕەکانیش بوبن، جا ڕەشەباو لافاوو گەردەلول و زریانەکە دادەمرکێتەوەو ڕزگاریان دەکات بەڵکو لەسوپاس گوزارو شوکرانە بژێران بن، ھەتا تەنانەت ئەگەر بێتو لە کافرو بێباوەڕەکانیش بن بۆ نموونە لە دەریادا کاتێک کەوا بایەکی و چاک و خۆش لێیان بدات جا کەیف خۆش و خۆشحاڵ دەبن پێی بەڵام کە سوپاس و ستایشی اللە یان نەکردو سوپاسگوزاریان نەنواند بۆ ئەو فەزل و ڕێزەی لەبەرئەوەی ئەگەر ھاتوو بایەکە بوەستێت ئەوا کەشتیە چارۆکەدارە کۆنەکانیان بەتەواوی دەوەستێت لەسەر پشتیدا بەمانای لەسەر پشتی دەریاکە بەبێ بەردەوامبوون لەگەشتەکە، بەڵام اللە بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی بە بایەکی چاک و خۆش دەیانھێنێت و دەیانبات جا ئەوانیش لەوکاتەدا کەیف خۆش و خۆشحاڵ دەبن لەبەرئەوەی بە سەلامەتی و خێرایی کەشتیەکەیان ڕێدەکات ھەتا ئەوکاتەی کەوا اللە گوێی لە شوکرانە بژێری و سوپاسگوزاریەکەیان نابێت بۆ پەروەردگارەکەیان وە بۆ جێبەجێکردنی زیکرو یادەکەی جا لەپاش ئەوە پلەی بایە چاک و خۆشە مامناوەندەکە بەرز دەکاتەوە بۆ ڕەشەبایەکی توند {وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ} صدق الله العظيم [يونس:22].
واتە/ ئیتر وا گومان ببەن و وابزانن که ده‌وره‌دراون و ڕزگاربوونیان نیە لەوکاتەدا هاناو هاوار بۆ اللە ده‌به‌ن بەدڵسۆزی بۆی لە دینداو بیرو باوه‌ڕو ئاینیان به‌ته‌واویی پاک و پوخت و یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه بۆ اللە، بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن سوێند بە اللە ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵاو ته‌نگانه‌یه‌ ڕزگارمان بکه‌یت ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه‌.

جا لەپاش ئەوە سزایە نزمەکەی ھێور دەکاتەوە جا پلەی خێرایی بایەکە دادەبەزێنێت بۆ بایەکی چاک و خۆش بۆ ڕێکردنی کەشتیەکەیان لە دەریادا تا دەیانگەیەنێتە لای وشکانیەک، پاشان ئەوان جارێکی تر دەگەڕێنەوە بۆ شیرک و ھاوەڵ و ھاوبەشدانان بۆ اللە ھەروەکو پێیان وابووە کەوا ڕەشەبایە توندەکە بە سودفە گەڕابێتەوە بۆ بایەکی چاک و خۆش! جا ئایا ئەمین و دڵنیان لەوەی کەوا اللە لایەک لەوشکانیان لەژێردا ڕۆبچوێنێت یان ئەمین و دڵنیان لەوەی اللە مەکرو پیلانیان بۆ بگێڕێت لە گەشتی دەریایی جا گێژەلوکەو ڕەشەبایەکی دەریایی یان بۆ بنێرێتەوەو نقومیان بکات؟ {أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّـهِ ۚ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّـهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٩٩﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ جا ئایا دڵنیاو بێباک و ئەمین بوون له نه‌خشه‌و پیلانی اللە جا که‌س بێباک و ئەمین و دڵنیا نابێت له نه‌خشه و پیلانی اللە جگه له قه‌ومی خه‌ساره‌تمه‌ندان نه‌بێت.

ھەروەکو موشریک و ھاوبەشدانەرەکان و ستەمکارە مولحیدەکانی ئەمڕۆ بیروباوەڕیان وایە، ئایا نازانن ئەوەی کەوا ئەوەی زال و دەسەڵاتدارە بەسەر باو دەریاو وشکانی و چیاکان و ئاسمان و ئەوانەشی کەتێیاندا ھەیە اللە یە، یان پێیان وایە ئەوە سروشتە کەوا شڵەژاوە بەھەڕەمەکی تێکەڵ و پێکەڵی دەکات لەوەی کەوا بەسەریدادەھێنێت بەبێ ستەم؟ ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ ﴿٣٦﴾ أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ ﴿٣٧﴾} صـــدق الله العظيــم [الطور].
واتە/ یان ئه‌وانه ئاسمانه‌کان و زه‌ویان دروستکردووه‌؟ نه‌خێر بەڵکو ‌‌ئەوانە دڵنیا نابن (36) یان ئه‌وه‌یه گه‌نجینه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌کانی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته‌؟ یان ئه‌وه‌یه کەوا زاڵن و ده‌سه‌ڵاتیان بەسەردا ھەیە (37).

وەھەر لەبەرئەوەش ووریاو ھۆشیارو ئاگاداری موسڵمانان دەکەینەوە لە ناولێنانی سزا نزمە جۆر بەجۆرەکان بەھەموو کارەساتە جیاوازەکانەوە بەوەی کەوا مولحیدەکان ناویان لێناوە بەم قسەکردنەیان کەوا دەڵێن (کارەساتە سروشتیەکان)، ھیھات ھیھات سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان بەڵکو ئەو ڕاسپێردراوە بەوەحی و نیگاو سروش لەلایەن اللە وە تا ئەوە ئەنجام بدات بەوەی کەوا بە بەندە پشتھەڵکەرەکابی دەکات، بەڵام کێشەی زۆرێکیان ھێشتا کێشەی موشریک و ھاوبەشدانەرەکانە؛ بەوەی بیریان چووە کەوا تەنھا داوا لە اللە بکەن و سزایەکەیان لەسەر لابدات بەڵکو سوپاسگوزارو شوکرانە بژێری اللە بکەن، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن!

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين ..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
_____________

تێبینی: ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە گواستراوەتەوە لەڕێگای بەسەرخەری ڕێزلێگیراو عبد الجبار.