ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 - 05 - 1433 ک
22 - 04 - 2012 مـ
05:44 بەیانی
‎[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيـان ]
https://nasser-alyamani.org/showthre...acebook_PicSee
ـــــــــــــــــ

يا أيّها الناس اسمعوا واعقلوا واعلموا أنّ لله عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم النّبيّون والشهداءُ على منازلهم وقربهم من الله..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمدٍ رسول الله وآله الأطهار، وجميع أنصار الله إلى اليوم الآخر، وبعد..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، جا بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو بەخێرھاتنی (الجبرتي) کردووە ھەرچەندە کەوا زۆرێک لەبەسەرخەرەکانیش پێش ئەو کەوتوون لەبەیعەت پێدان لەسەر حەق و ئیمام مەھدیش وەڵامی بۆ نەنوسیوون ھەرچەندە کەوا لەوان ھەیە بەڕێزترن لە (الجبرتي)، بەڵام بەخێرھاتنی ئەوپیاوەمان کردووە لەبەرئەوەی ھەستمان کردووە کەوا ئەو لەزانایانی موسڵمانانە ھەرلەبەرئەوەش ڕێزمان لێگرت لەبەر جورئەت و بوێریەکەی لەسەر بەیعەتدان بەحەق لەبەرئەوەی بە بەڕاستدانانی زانایان دواتر بەڕاستدانەرەکان زیاتر دەبن لە موسڵمانان بەگشتی لەوانەی کەوا چاوەڕێی بەڕاستدانانی ئەوان دەکەن تا زانایان مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بەڕاست دابنێن، بەسەر کاروبارو بانگەوازەکەماندا لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، جا بەدواکەوتنی زانایان لە شوێنکەوتنی ناصر محمد یەمانی ھۆکارە بۆ دوودڵی و ڕاڕایی زۆرێک لە موسڵمانان لەوانەی كەوا اللە ئاگاداری کردوون لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن.

وەئەی (الجبرتي) ببە بەشاھێد لەسەر زانایانی موسڵمانان بەوەی کەوا نەبن بە ھۆی دواکەوتنی چاکسازی ئومەتەکەیان و ھیدایەتدرانیان بۆ ڕێگای ڕاست و دروست، جا ئەگەر ئەوان وایدەبینن بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە جا ئەوە پێویستە لەسەر سەرجەم زانایانی موسڵمانان کەوا بێن بەرگری لەبەھا پیرۆزەکانی دین بکەن و بێن بۆ حیوارو گفتوگۆ کردن لەگەڵ ناصر محمد یەمانی لە مێزی حیوارو گفتوگۆی جیھانی؛ ماڵپەڕی مەھدی چاوەڕونکراوی ئازاد؛ ماڵپەڕی موسڵمان و كافرو ئەوانەی كەوا بەدوای حەق ڕاستیدا دەگەڕێن لە جیھاندا، وەلەنێوانی من و نێوان پرسیارکارەکانیشدا تەنھا ئەوە ھەیە کەوا حوکم بکەین بۆ لای قورئانی گەورە وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لەمحکەمی کتێبەکەی: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى:10].
واتە/ له‌هه‌ر شتێکدا کێشه و ڕای جیاوازتان بوو ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ اللە خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه اللە ی په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی‌.

وەئەی (الجبرتي) لەوەیە واگومان ببەی لە نەفسی خۆتدا بەوەی کەوا ئێستا تۆ ھەرگیز جارێکی تر لانادەیەوە لە حەق لەدوای ئەوەی کەوا اللە ھیدایەتی دای بۆ لای خۆی، بەڵام من پێت دەڵێم کەوا نەکەی ھیچ سیقەو متمانەیەک بە نەفسی خۆت بکەی و داوا لەپەروەردگارەکەت بکە کەوا جێگیرو ڕاوەستاوت بکات جا بەڕاستی اللە تاقیت دەکاتەوە بە بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی ئیمام مەھدی کەوا گەورە دەبێت لەسەر تێگەیشتن و زانستەکەت جا زۆر لەلات خراپ دەبێت، نموونە لەسەر ئەوەش ئەگەر بێتو ببینی بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی فەتوا دەدات بەوەی کەوا سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان چۆنیەتی شەفاعەتیان نەزانیوە تەنھا ئیمانیان پێھێناوە بەوەی کەوا لەوێدا ھۆکارێک ھەیە بۆ شەفاعەت بۆ خەڵکی بەڕەحمەت و میھرەبانی اللە لەجێگای سزایەکەی بەڵام درکیان بەنھێنی شەفاعەتەکە بەوە نەکردووە لەبەرئەوەی نھێنی شەفاعەت پەیوەستە بە حەقیقەتی ناوی ھەرەگەورەی اللە (اسم الله الأعظم)، جا لەبەرئەوەی ئەوان بە ناوی ھەرە گەورەی اللە یان نەزانیوە ھەرلەبەرئەوەش درکیان بە چۆنیەتی شەفاعەتەکە نەکردووە. جا پێغەمبەری اللە نوح عليه الصلاة والسلام گومانی بردووە بەوەی کەوا شەفاعەتکار داوا لە اللە دەکات شەفاعەت بکات بۆ ئەوکەسەی کەوا دەیەوێت، بەم شێوەیە پێغەمبەری اللە نوح عليه الصلاة والسلام گومانی بردووە ھەر لەبەرئەوەش شەفاعەتی بۆ کوڕەکەی کرد لەسزای اللە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَنَادَى نُوحٌ رَبَّهُ فَقَالَ ربّ إِنَّ ابْنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الحقّ وَأَنْتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ} صدق الله العظيم [هود:45].
واتە/ وە نوح هاواری له اللە کردو جا وتی ئه‌ی په‌روه‌ردگارم کوڕه‌که‌م له خێزانی من بوو بێگومان په‌یمانی تۆش ڕاسەو تۆیش زاناترین و دادپه‌روه‌رترینی فه‌رمانڕه‌وایانیت.

جا بەڕاستی پێغەمبەری اللە نوح داوای شەفاعەتی لە اللە کرد بۆ کوڕەکەی لەسزای اللە، جا لەپاش ئەوە اللە وەڵامی پێغەمبەرەکەی بەم شێوەیە دایەوە کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ} صدق الله العظيم [هود:46].
واتە/ اللە ی گه‌وره‌ش فه‌رمووی ئه‌ی نوح به‌ڕاستی ئه‌و له خێزانی تۆ نه‌بوو (چونکە خئزانەکەی خیانەتی زەوجی لێکردبوو واتە منداڵەکە لەکەسێکی تر بوو نەک لە نوح) به‌ڕاستی ئه‌و کرداری چاک نه‌بوو جا داوای شتێکم لێ مه‌که که زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه‌ بێگومان من ئامۆژگاریت ده‌که‌م که کارێک نه‌که‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی نەزان و نه‌فامانه‌وه‌.

وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق دەکرێت بریتی یە لەوەی : جا ئایا مەعقولە کەوا اللە توڕە ببێت لە دوعاکردنی پێغەمبەرەکەی نوح عليه الصلاة والسلام بەھۆی ئەوەی کەوا داوای شەفاعەتی لەپەروەردکارەکەی کرد بۆ کوڕەکەی لەبەرئەوەی کەوا ئەو کوڕی خۆی نەبوو جا بۆیە اللە بە دوعای پێغەمبەرەکەی ڕازی نەبووە؟ حاشا للە! جا وەڵامی عەقڵ و مەنتق ئەوەیە کەوا دەڵێت: پاک و بێگەردی بۆ اللە! جا ھەرگیز اللە لۆمەی دوعای پێغەمبەرەکەی ناکات ئەگەر ئەوە ھۆکارەکە بێت لەبەرئەوەی ئەو نەیزانیوە بەوەی کەوا ئەو کوڕی خۆی نی یە جا ئەوە ھۆکاری ئەوە نەبوو کەوا اللە توڕە ببێت لەدوعای پێغەمبەرەکەی.

جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئەی لەبەرچی اللە توڕەبوو لە دوعاکردنەکەی پێغەمبەرەکەی لە پەروەردگارەکەی؟ وەڵامەکەی بەحەق ئەوەیە لەبەرئەوەی ئەو داوای شەفاعەتی لەپەروەردگارەکەی کرد بۆ کوڕەکەی لەکاتێکدا زانستی بە نھێنیەکەی نەبوو، جا لەپاش ئەوە اللە بۆ پێغەمبەرەکەی ڕوون کردەوە عليه الصلاة والسلام بەوەی کەوا ئەو زانستی نی یە بە نھێنی شەفاعەت وەئەوە بەو شێوەیە نی یە کەوا پێغەمبەرەکەی نوح بەبێ مەبەست گومانی بۆی بردووە بەوەی کەوا شەفاعەتکار قسە لەگەل پەروەردگار بکات تا شەفاعەت بکات بۆ کوڕەکەی لەسزاکەی اللە یان نزیکەکانی لەسزاکەی اللە، وە اللە ش پێغەمبەرەکەی فێرکرد بەوەی کەوا شەفاعەت نھێنیەکی ھەیە کەوا ئەو زانستی پێی نەبردووە، وە ئەو ھەڵەی کردووە لەدوعایەکەی لەپەروەردگارەکەی بە داواکردنی شەفاعەت بۆ کوڕەکەی لەسزاکەی اللە، جا اللە ئامۆژگاری پێغەمبەرەکەی نوح کرد بەوەی کەوا لە نەزانەکان نەبێت لەوانەی کەوا بیروباوەڕیان بە شەفاعەتی بەندەکان ھەیە لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا. ھەر لەبەرئەوەش اللە بەم شێوەیە قسەی لەگەڵ پێغەمبەرەکەی نوح کرد بەوەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ} صدق الله العظيم [هود:46].
واتە/ جا داوای شتێکم لێ مه‌که که زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه‌ بێگومان من ئامۆژگاریت ده‌که‌م که کارێک نه‌که‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی نەزان و نه‌فامانه‌وه‌.

وەئێوەش دەزانن بەوەی کەوا پێغەمبەری اللە نوح ئەوەی داوای لەپەروەردگارەکەی کرد بریتی بوو لە داواکردنی شەفاعەت بۆ کوڕەکەی، بەڵام لەدوای ئەوەی کەوا نوح درکی بە ھەڵەکەی کرد لە داواکردنی شەفاعەت وە زانیشی بەوەی کەوا دوعایەکەی بەڕاستی پەروەردگارەکەی توڕەکردووە بە داواکردنی شەفاعەت بۆ کوڕەکەی، ھەر لەبەرئەوەش پێغەمبەری اللە نوح قسەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی کرد بە دان نان بە ھەڵەکەی لە داواکردنی شەفاعەتەکە. وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [هود:47].
واتە/ (ئینجا نوح) وتی ئه‌ی په‌روه‌ردگارم به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم بۆ تۆ که داوای شتێک بکه‌م زانیاریم پێی نه‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمدا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه‌.

جا سەیری قسەکەی پێغەمبەری اللە نوح بکەن: {وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ}.
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمدا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه‌.

ئەوەش لەبەرئەوەی ئەو درکی بەوە کرد کەوا ئەو پەروەردگارەکەی توڕەکردووە بە داواکردنی شەفاعەتەکە وە پێغەمبەری اللە نوح -کە یەکەم نێردراوو پێغەمبەر بووە بەکتێبی ئاشکرا- زانی بەوەی کەواشەفاعەت نھێنیەکی گەورەی ھەیە نەک وەکو ئەوە بێت کەوا گومانی بۆ بردووە بەبێ ئەنقەست بەوەی کەوا شەفاعەتکار داوای شەفاعەت لەپەروەردگار بکات بۆ کەسێک ھەتا ئەگەر منداڵەکەی خۆشی بێت، جا لەپاش ئەوە پێغەمبەری اللە دانی نا بە ھەڵەکەی لەداواکردنی شەفاعەت جا وتی: {وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم.
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمدا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه‌.

لەوەیە ئیمام مەھدی بپچڕێنن زۆرێک لەوانەی کەوا اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلا وَهُمْ مُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:106].
واتە/ وە زۆربەیان ئیمان وباوەڕیان نەھێناوە بە اللە مەگەر تەنھا بەھاوبەشدانان و موشریکی نەبێت.

جا لەپاش ئەوە دەڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، بەڕاستی تۆ نکۆڵی شەفاعەتی نێردراوو پێغەمبەرەکان دەکەی و دوپاتی دەکەیەوە بۆ خۆت و بەسەرخەرەکانت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پەنا دەگرم بە اللە بەوەی کەوا لەنەزان و نەفامان بم، ئەگینا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی و بەسەرخەرەکانی داوای شەفاعەت لەکەسێک بکەن لەبەردەمی اللە ئەوا اللە بەناصر محمد یەمانی و بەسەرخەرەکانیەوە دەخاتە بنی دۆزەخەوە، پاشانیش نە دۆست و پاڵپشتێک نە بەسەرخەرێکیش دەدۆزنەوە لەجێگای اللە. وە اللە ش دەکەین بەشاھێدو بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا ئێمە نکۆڵی لە شەفاعەتی بەندەکان دەکەین بە تەواوی لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی جا ئێمە بەڕەحم و میھرەبانتر نین بۆ عەبدەکانی، وەعدو بەڵێنەکەشی حەقەو ھەر ئەو ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە. بەڵکو ئێمە زانیمان بەوەی کەوا بەڕاستی اللە متحسرو خەفەتبارە لەسەر بەندە گومڕایەکانی جا پشتمان لەوەکرد کەوا بڕۆینە ناو نیعمەتەکانی بەھەشتەوە جا ئێمە لە اللە مان دەوێت کەوا نیعنەتە ھەرە گەورەکەمان بۆ بھێنێتەجێ (النّعيم الأعظم) جا ڕازی بێت لەنەفسە بەرزو بڵندو بەرزەکەی خۆی (بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت, جا ئەگەر اللە ش لەنەفسی خۆی ڕازیبوو جا ئەوە مانای ئەوەیە ئەوا شەفاعەتەکە ھاتەجێ جا) ڕەحمەت و میھرەباتیەکەی اللە شەفاعەتی کردووە بۆ بەندە گومڕایەکانی لەجێگای سزایەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {{قُل لله الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا}} صدق الله العظيم [الزمر:44].
واتە/ بڵێ شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە.

وەئەوەی اللە ی گەورەش مەبەستیەتی لەوەی کەوا دەفەرموێت: {قُل لله الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا}.
واتە/ بڵێ شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە.

بەڵام لەلای اللە ھیچ کەسێک شەفاعەت ناکات بۆ ھیچ کەسێکی تر پاک و بێگەردی بۆی جا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت تا بجێت شەفاعەت بکات لەلای بۆ کەسێکی تر! جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە ئەی ئایا اللە مەبەستی چی یە لەو فەرموودەیەی: {{قُل لله الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا}}؟
واتە/ بڵێ شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە.

وەڵامەکەی: ئەوە مەبەستەکەی ئەوەیە کەوا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە خۆی شەفاعەت دەکات لە جێگای سزایەکەی جا ڕازیدەبێت جا ئەگەر ڕازیبوونی اللە ش لەنەفسەکەی خۆی ھاتەجێ جا ئەوە لێرەدا شەفاعەتەکە دێتە جێ بۆ بەندەکانی. ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورر فەرموویەتی: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلاَّ مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَن يَشَاء وَيَرْضَى} صدق الله العظيم [النجم:26].
واته‌/ وه‌ چه‌ند فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌وا ‌تکاو شه‌فاعه‌تیان هیچ سودی نی یه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە مۆڵه‌ت بدات (قسه‌ی به‌جێ‌ بكات) بۆ که‌سێک كه‌ بیه‌وت و ڕازی ‌بێت.

لەبەرئەوەی نھێنی شەفاعەت بۆ بەندە گومڕایەکانی پەیوەستە بە ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەنەفسی بەرزو بڵندی خۆی، وە ئاگاداربن کەوا ڕازیبونی اللە لەنەفسی خۆی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) كەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی لە ڕوانگەی ئەو گەلەی کەوا لەلای اللە بەڵێنێکیان داوە بەوەی کەوا ھەرگیز ڕازی نەبن ھەتا اللە ڕازی دەبێت، ئەوانە بریتین لە وەفدە ڕێزلێگیراوەکان کەوا حەشرو کۆکردنەوەیان بۆ ئاگر نی یە نە بۆ بەھەشتیش بەڵکو بۆ لای اللە ی ڕەحمانە بەوەفدێک، جا پلەکنی نیعمەتی بەھەشتیان پێنیشان دەدرێت تاکو پلە ھەرە بەرزو بڵندەکە لە بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) جا لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان ھێشتا ھەر سورو پێداگرن لەسەر سوێندەکەیان ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَـٰنِ وَفْدًا ﴿٨٥﴾ وَنَسُوقُ الْمُجْرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرْدًا ﴿٨٦﴾ لَّا يَمْلِكُونَ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَنِ اتَّخَذَ عِندَ الرَّحْمَـٰنِ عَهْدًا ﴿٨٧﴾} صدق الله العظيم [مريم].
واته/ ڕۆژێک دێت ئێمه به‌وه‌فد ئەم اللە ناس و پارێزکارانە بۆ لای اللە ی میهره‌بان به ڕێ ده‌که‌ین (٨٥) تاوانبارو گوناهکارانیش ڕابێچ ده‌که‌ین بۆ ناو دۆزه‌خ (٨٦) وه‌كه‌س خاوه‌نی (نهێنی هاتنه‌ جێی) تکاو شه‌فاعه‌ت نیه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و که‌سه‌ی که له‌کاتی خۆیدا به‌ڵێنی به‌ اللە داوه‌ (٨٧).

جا ئاگاداربن ئەم عەھدو پەیمان و بەڵێنەی کەوا لەلای پەروەردگارەکەیان داویانە بریتی یە لەوەی کەوا ئەوان سوێندیان خواردووە بە اللە بە جەخت کردنەوە لەسەر سوێندەکەیان بەوەی کەوا ڕازی نابن ھەتا اللە ڕازی دەبێت، جا ئەوان ھێشتا ھەر سورو پێداگیرن لەسر ئەوە لەدنیاو دواییدا لەبەرئەوەی ڕازیبوونی اللە بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە سەبارەت بەوان جا ھیچ سەوداو موساوەمەیەک بەھەر نرخێک بێت لەوەدا قبوڵ نی یە ھەرچەند بێت و ببێتە ھەرچەندێکیش، وە عەھدو پەیمانەکەشیان بریتی یە لە سوێندێک کەوا سوێندیان خواردووە لەسەر نەفسی خۆیان بەوەی کەوا ھەرگیز ڕازی نەبن ھەتا پەروەردگارەکەیان ڕازی دەبێت کەوا خۆشەویسترین کەس و شتە لەلای نەفسیان، جا ئەگەر اللە ئەم ھەدەف و ئامانجەیانی ھێنایەجێ جا ڕازیبێت ئەوا لێرەدا شەفاعەتەکە دێتەجێ لەنەفسی اللە جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی شەفاعەت دەکات لەجێگای سزایەکەی، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلاَّ مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَن يَشَاء وَيَرْضَى} صدق الله العظيم.
واته‌/ وه‌ چه‌ند فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌وا ‌تکاو شه‌فاعه‌تیان هیچ سودی نی یه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە مۆڵه‌ت بدات (قسه‌ی به‌جێ‌ بكات) بۆ که‌سێک كه‌ بیه‌وت و ڕازی ‌بێت.

جا سەیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکەن: {{وَيَرْضَى}} صدق الله العظيم.
واتە/ وە ڕازی ‌بێت.

ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت پلە ھەرە بڵننو بەرزەکەی بەھەشتیش (الدرجة العالية الرفيعة) لە نیعمەتەکانی بەھەشت نیشانی ھەریەکێکێان دەدرێت جا وەفدە ڕێزلێگیراوەکان ھەر یەکێکیان کاتێک نیشانیان دەدرێت یەک بەیەک ئەوا پشتی لێدەکەن جا ھەموویان دەیبەخشن بە ئەوکەسەی کەوا اللە بیەوێت جا دەیبەخشن وەکو وەسیلەو ھۆکارێک لەبەرامبەر ئەوەی کەوا اللە نیعمەتە ھەرە گەورەکەیان بۆ بھێنێتە جێ کەوا گەورەترە لەو پلەیەی بەھەشت {{وَيَرْضَى}} صدق الله العظيم.
واتە/ وە ڕازی ‌بێت.

ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر ھاتوو پەروەردگارەکەیان بیاندوێنێت جا بڵێت: مادام ئێوە ھەر سورو پێداگیرن لەسەر ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆی جا خۆتان بخەنە ناوەندی دۆزەخەوە یان بڕۆنە ناو نیعمەتەکانی بەھەشتەوە ھەروەکو ئەوانەی جگە لەئێوە کەوا ڕازیبوونە بە نیعمەتەکانی بەھەشت. جا لێرەدا ھەرگیز وەڵامی پەروەردگارەکەیان نادەنەوە بەوشەیەکیش؛ بەڵکو یەکسەر دەردەپەڕن لەکاتێکدا پێشبڕکێ دەکەن بەرەو لای ھەر حەوت دەرگاکانی دۆزەخ تاکو ھەریەکێکیان یەکەم کەس بێت خۆی فڕێبداتە ناویەوە تا ڕازیبوونی نەفسی اللە بێتەجێ، جا ھەروەکو ئەوە وایە بینانبینم ھەموویان ھەوڵ بدەن ئەو کەسەی کەوا پێشی کەوتووە ڕایبکێشێتە بۆ دواوە تاکو خۆی بەپێش بکەوێت جا خۆی یەکەم کەس بێت لەوانەی خۆیان فڕێ دەدەنە ناوەندی دۆزەخەوە ئەگەر لەوەدا ھۆکاری ھاتنەجێی ڕازیبوونەکەی اللە ھەبێت لەنەفسی خۆی {{وَيَرْضَى}}.
واتە/ وە ڕازی ‌بێت.

لەوەیە یەکێک لە زانایانی ئومەت بیەوێت ئیمام مەھدی بپپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد، چۆن عەقڵ و مەنتق بڕوا دەکات بەوەی کەوا دواتر کەسێک خۆی بھاوێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە تاکو اللە لەنەفسی خۆی ڕازی بێت! جا ئایا اللە دروستی نەکردوون تەنھا بۆ ئەوەی لە ئاگرەکەی بیان پارێزێت و بیانخاتە ناو بەھەشتەکەی؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە ئەگەر بێتو نرخ و بەھای ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەنەفسیدا ئەوە بێت کەوا خۆیان بخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە جا ئەوە ھیچ دوودڵ و ڕاڕا نین لەسەری، ئەوەش لەبەرتوندی و گەورەیی سوربون و پێداگیریان لەسەر ھاتنەجێی ڕازیبوونی نەفسی اللە جا ئەوە بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم)، جا کەس بە مەودای سوربوون و پێداگیریەکەیان نازانێت لەسەر ھاتنەجێی ئەوە تەنھا اللە نەبێت، ئەوانیش ئێستا لەسەر ئەوە شاھێدن.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران پرسیارم لێبکات جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی جا ئەو سوربوون و پێداگیریە بێ سنورە لەبەرچی یە لە ھاتنەجێی ڕازی بوونەکەی اللە لەنەفسی خۆی؟ ئەی ئایا اللە ڕازی نەبووە لێیان و پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی لە نیعمەتەکانی بەھەشت نیشانی ھەر یەکێکیان نەداوە (الدرجة العالية الرفيعة)، جا لەبەرچی ڕوویان وەرگێڕاوە لێی و ڕەتیان کردۆتەوەو کردوویانە بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لەھەموو ئەو نیعمەتانە؟ جا ئەوە چ نیعمەتێکە کەوا گەورەترە لە پلە ھەرە بەرزو بڵندو گەورەکە ( الدرجة العالية الرفيعة) لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الْـمُؤْمِنِينَ وَالْـمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که به‌هه‌شتانێکیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێریاندا ده‌ڕوات بە ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی عه‌دن دا وە ڕازی بوونێک لەلایه‌ن اللە وە کە گەورەترە ( له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گه‌وره‌تره‌) ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

جا لەبەرئەوەی کەوا نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە لەنەفسی خۆی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت جا بەدوای ڕازیبوونی اللە نەکەوتوونە وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچووکەکە واتە؛ (نیعمەتەکانی بەھەشت) بەڵکو بەدوای پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت کەوتوون وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورەترە لەو کەوا بریتی یە لە نیعمەتی ڕازی بوونی اللە لەسەر عەبدەکانی؛ کەوا نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، ھەرلەبەرئەوەش ناو لە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت نراوە وەسیلە، جا ئەوانە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە کەوتوون و ھەموویان بەدەستیان ھێناوە، جا بە ھەموو عەبدێک لەوان ئەو پلەیە نیشان دەدرێت لە بەرئەوەی تەنھا بۆ یەک عەبد دەبێت لە ناو عەبدەکانی اللە، جا ھەر جارێک کەوا نیشانی ھەر یەکێکیان دەدرێت ئەوا ئەو ڕەتی دەکاتەوەو نیشانی ئەویتر دەدرێت جا ئەویش بەھەمان شێوە ڕووی لێوەردەگێڕێت و ڕەتی دەکاتەوەو دەیبەخشێت بەو کەسەی کەوا اللە بیەوێت بۆ نزیک بوونەوە لەپەروەردگارەکەی تا نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعیم الأعظم) بێتەجێ کەوا لەو نیعمەتە گەورەترە.

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بمپچڕێنێت لەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێت جا بڵێت: "جا ئایا ئەو عەبدانەی کەوا بەم سیفاتانە وەسفت کردن بوونیان ھەیە لەم ئومەتەدا کەوا لە گەورەترین ئومەتەکانن کەوا بە ماددەو مەسڵەحەت توشی فیتنە ھاتوون؟ جا بەڕاستی کافرو موسڵمانەکان توشی فیتنە ھاتوون بەماددە جا چۆن ھێزی ئەوەیان تێدا ھەیە کەوا ھەرگیز ڕازی نەبن بە مەلەکوتەکەی دنیاو ئاخیرەت ھەتا ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان دێتەجێ؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێت: ئەوانە ئەو گەلەن کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێدابوون لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا بیانھێنێت لەدوای ئەوەی کەوا ئیمانداران وەردەگەڕێن و لادەدەن و ھەڵدەگەڕێنەوە لە دینەکەیان جا ھیچ لەئیسلام نامێنێتەوە تەنھا ناوەکەی نەبێت وەھیچیش لەقورئان نامێنێتەوە تەنھا ڕەسمەکەی نەبێت. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی اللە و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت وە اللە ش فراوانگیرو زانایه.

**ئەوانە بریتین لەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) **

وەلەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد ئایا فەتوامان بۆ نادەی بەوەی کەوا نھێنی ئەم سوربوون و پێداگیریە گەورەیە چی یە لەسەر ھاتنەجێی ڕازیبوونەکەی اللە لەنەفسی خۆی؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە لەبەرئەوەی ئەوان بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیویانە بەوەی کەوا اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، جا لەپاش ئەوە زانیویانە بەوەی کەوا بەڕاستی پەروەردگارەکەیان ھەر دەبێت متحسرو خەفەتباربێت لەسەر بەندە گومڕایەکانی بەھۆی گەورەیی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیەکە لەنەفسی اللە جا دڵنیابوون بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی کتێبەکەی اللە بۆ ئیمام مەھدی کەوا ڕوونیکردۆتەوە بەوەی کەوا بەڕاستی اللە خەفەتبارە لە نەفسی خۆی لەسەر عەبدە بێباوەڕە گومڕاکانی، جا حەق و ڕاستیەکە دەرکەوت و ڕوون بوویەوە بە ئایەتی محکەمی کتێب بەوەی کەوا اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک متحسرو خەفەتبارە لەسەر کافرەکان بە پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان جا ئەی چی دەربارەی موسڵمانەكان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

وەلەوەیە یەکێک لە زانایە زۆرزانەکانی موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆێانی لەو گەلەی کەوا حاڵی ئەوانت وەسف کرد جا ھەر دەبێت کەوا ئەوان لەسەر خۆشەویستیەکەی اللە کۆببنەوە بەخۆشەویستیەکی گەورە جا خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەەدگارەکەیان سەرجەم ماددەکانیان تێپەڕاندووە وە لەگەورەیی خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان بەدڵمیایی یەوە ئەوەیە کەوا ھەرگیز ڕازی نابن تاکو خۆشەویستەکەیان ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی بەوەی چیتر نە متحسر نە خەفەتبار بێت، وەئەی ناصر محمد یەمانی ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی ئەوا ئەو گەلەی ھەروەکو وەسفیانتکرد جا بەدڵنیایی یەوە دواتر پێغەمبەرو نێردراوو شەھیدەکان خۆزگەیان پێدەخوازن لەبەرئەوەی پێغەمبەران و نێردراوان و شەھیدەکان ڕازی بوونە بە نیعمەتەکانی بەھەشت وە دەیانبینین کەوا ئەوان کەیف خۆش و خۆشحاڵن بەوەی كەوا اللە پێی داون لە فەزڵی خۆی، وەھەرچی ئەو گەلەن جا ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکەیان (النعيم الأعظم) دەوێت کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت بەوەی پەروەەردگارەکەیان چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار، جا ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیەکانی ئەوا بەدڵنیایی یەوە دواتر نێردراوو پێغەمبەرو شەھیدەکان خۆزگەیان پێ دەخوازن". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەوپرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: ببورن جا ھەرگیز ئیمام مەھدی وەڵامەکەتان ناداتەوە بەڵکو وەڵامەکەی وازلێدەھێنین بۆ باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، جا وەرن تا سەیری وەڵامەکە بکەین بۆ خەڵکی لەلایەن باپیرەم و خۆشەویستی دڵەکەم محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- لەم حەدیس و فەرموودە نەبەویەدا کەوا فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام:
[[ يا أيها الناس اسمعوا واعقلوا، واعلموا أنّ للهِ عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم النّبيّون والشهداء على منازلهم وقربهم من الله ]]
صدق محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ