ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 - 05 - 1435 ک
31 - 03 - 2014 مـ
06:04 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=137668
ــــــــــــــــــــ

لەئیمام مەھدی بۆ عەدنان ئیبراھیم ئەوەی کەوا بەربەست دادەنێت لە ڕێگای ڕاست و نکۆڵی دەکات لە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراوو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم صلّى الله عليه وآله وسلّم ..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من الإنس والجنّ والملائكة ومن تبعهم بإحسانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، بڵێن: {رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} صدق الله العظيم [التحريم:8].
واتە/ په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ تەواو بکه‌و لێمان خۆش ببه‌ چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە ھەرچەندە کەوا بشگەنە یەقین و دڵنیایی بەڵام کۆچ مەکەن لەبەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان تاکو نورەکەتان بەرە بەرە نەپوکێتەوە، وە بەڕاستیش زانیمان بەوەی کەوا لەناو ئێوەدا گەلێک ھەن کەوا پەروەردگار ڕازیان ناکات بە مەلەکوتەکەی ھەتا اللە ڕازی دەبێت، ئەوانە گەیشتوونەتە یەقین و دڵنیایی بە دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی حەق لەپەروەردگارەکەیانەوە وەئەوانە بریتین لەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه) وەلەوەشدا چنھێنیەکی گەورە ھەیە کە(خۆشەویستیەکەیانە بۆ پەروەردگارەکەیان)، ھەر لەبەرئەوەش ھەرگیز ڕازی نابن بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ھەتا پەروەردگارە خۆشەویستەکەیان اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر ڕازی دەبێت، جا ئەوە ھەروەکو ئەوە وایە کەوا ھەرھەموو مەلەکوتەکەی پەروەردگاریان بەخشیبێت لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ھەتا اللە ڕازی دەبێت، جا ئەوانە بریتین لەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه) جا اللە یان بەڕاستداناوەو لەگەڵیدا ڕاستیان کردووەو اللە ش ئەوانی بەڕاست داناوە، وە ئەوانە بریتین لەوەفدە ڕێزلێگیراوەکان لەبەردەمی اللە کەوا ڕەتیان کردۆتەوە بچنە باو بەھەشتی پەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی دەیانەوێت کەوا اللە نیعمەتە ھەرە گەورەکەیان بۆ بھێنێتە جێ کەوا گەورە ترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت جا اللە ڕازی بێت، جا لەپاش ئەوە کۆدەکرێنەوە بۆ لای اللە ی ڕەحمان بەوەفدێک کەوا شەفاعەت و تکا ناکەن تەنھا ئەوەی اللە ڕازی بێت بۆی قسەی بەجێ و ڕاست و بکات و بەقسەکەی ڕازی بێت دەربارەی ھاتنەجێی شەفاعەت لەنەفسی اللە، جا بۆ بەندەکانی ڕەحمەتەکەی شەفاعەت بکات لەجێگای غەزەب و توڕەیی و سزایەکەی، جا شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە بەڵام زۆربەیان نازانن، وەئەی بەندەکانی اللە بەڕاستی اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە جا بیربکەنەوە لە سیفاتەکانی و بیر لە زاتی ئەو مەکەنەوە جا ھیچ کەس و شتێک ھاوشێوەو وێنەی ئەوی نی یە، وەئەی بەندەکانی اللە بێ ئومێد مەبن لە ڕەحمەتەکەی اللە نە لەدنیا نە لەئاخیرەت و دوایی وەبشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە بەسەرھەموو شتێکدا بەتوانایە ئەوەی بیەوێت سزای دەدات و ئەوەی بشیەوێت لێی خۆشدەبیت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلِلَّهِ مُلكُ السَّماواتِ وَالأَرضِ ۚ يَغفِرُ لِمَن يَشاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشاءُ ۚ وَكانَ اللَّهُ غَفورًا رَحيمًا (14)} صدق الله العظيم [الفتح].
واتە/ هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر اللە خۆی خاوه‌نیانه‌ له‌هه‌ر كه‌سێک كه بیەوێت خۆشده‌بێت، وه سزای هه‌ركه‌سێک بدات ده‌یدات، وە اللە ش هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆش بووه و به‌ڕه‌حم و دلۆڤانه‌.

وەئەی ئەو گەلەی کەوا اللە لەعنەتی لێکردوون و لەعنەتەکەی و لەعنەتی فریشتەکان و لەعنەتی ھەموو خەڵکیشتی لەسەر حەڵاڵ کردوون، بێ ئومێد مەبن لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە و بزانن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوەی تۆبە بکات و بگەڕێتەوەو ملکەچ بێت بەدڵسۆزی بۆ لای اللە لەوانەی کەوا اللە لەعنەتی لێکردوون ئەوا دواتر دەبینن کەوا پەروەردگار بۆیان بەسۆزو میهره‌بان و دلۆڤان و بەبەزەییە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَى مِن بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ أُولَـئِكَ يَلعَنُهُمُ اللّهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ( 159)إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ وَأَصْلَحُواْ وَبَيَّنُواْ فَأُوْلَـئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (160)} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه ڕوونکردنەوەو ڕێنمووییه‌كانی ئاشكرای ڕه‌وانه كراوی ئێمه ده‌شارنه‌وه كه ناردوومانه‌تە خوارەوە دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكیمان ڕوون كردۆته‌وه له كتێبشا ئا ئه‌وانه اللە نه‌فرینیان لێده‌كات و نه‌فرین كارانیش نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌ن (159) جگه له‌وانه‌ی كه ته‌وبه‌یان كردووه و چاكسازیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستیەیان ڕوون كردۆته‌وه كه جاران شاردبوویانه‌وه‌ ئا ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرم و ته‌نها منیشم زۆر ته‌وبه وه‌رگرو دلۆڤان و میهره‌بانم (160).

جا بێئومێد مەبن لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ئەی گەلی شەیتانە جن و ئینسانەکان جا بەگوناھ خۆتان بەگەورە مەگرن، وە ئێمەش گەلێکین کەوا اللە خۆشمانی دەوێت و ئێمەش ئەومان خۆشدەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه) بانگەوازتان دەکەین بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین، وە شوینی ھەدەف و ئامانجێکی دژو پێچەوانەی ھەدەف و ئامانجەکەی ئێوە کەوتووین لە نەفسی اللە جا بەڕاستی بە ھەدەف و ئامانجەکەی ئێوەمان زانی لەنەفسی اللە کەوا بریتی یە لە نەھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی، وەھەر لەبەرئەوەش گەورەکەتان ھەوڵ و کۆشش دەکات بە ھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک بۆ نەھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی ھەرلەبەرئەوەش وتوویەتی: {ثمّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ ۖ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ} [الأعراف:17].
واتە/ پاشان سوێند بە اللە له به‌رده‌میانه‌وه‌ له پشتیانه‌وه‌ له لای ڕاستیانه‌وه‌ له لای چه‌پیانه‌وه‌ بۆیان دێم و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن.

ئەوەش لەبەرئەوەی شەیتان زانیویەتی بەوەی کەوا اللە بەشوکرانەو سوپاسگوزاری عەبدەکانی ڕازیدەبێت و بە کوفرو بێباوەڕیان ڕازی نابێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ۖ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} [الزمر:7].
واتە/ ئەگه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن بێگومان اللە بێ نیازه لێتان هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

وەشەیتانە جن و ئینسانەکان لەسەرھەمان پیلان داڕشتنەکەی ئیبلیس پیلان دادەڕێژن وە بەدوای ھەمان ھەدەف و ئامانج کەوتوون کەشەوو ڕۆژ ھەوڵ دەدەن و تێدەکۆشن و بێزاریش نابن و سڵ ناکەنەوە لە نەھاتنەجێی ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی، ھەرلەبەرئەوەش نایانەوێت کەوا بەندەکانی اللە سوپاسگوزاربن بۆ پەروەردگارەکەیان! وە ڕقتان لەڕازیبونەکەیەتی ئەی گەلی شەیتانە جن و ئینسانەکان ئێمەش بۆتان لەبۆرسەداین، وەئێمەش ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشمانی دەوێت و ئێمەش ئەومان خۆشدەوێت ھەوڵ و کۆشش دەکەین بۆ ھاتنەجێی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی جا اللە ش ئەو کەسە سەردەخات کەوا سەریدەخات دواتریش ئەوە دەزانن.

وەئەی ئەی ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشی دەوێن و ئێوەش اللە تان خۆشدەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه)، ئارام بگرن لەسەر ئازاری خەڵکی و بەچاکترین شێوە قسەو گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەن وە ئەوەی کەوا جنێوو قسەی بە ئیمامەکەتان وت جا ئێوە ئێوە جنێوی پێ مەدەن و ھەڵسن لە دانیشتنەکە تا ساتێکی تر جا با غیرە نەتانگرێت لەسەر ئیمام مەھدی جا بەوھۆیەوە شەڕبکەن لەگەڵ خەڵکی جا پێشتر ئیمام مەھدی لەوانی بوریوە، جا پابەند بن بە عەفو لێبوردن و دەستی پێوە بگرن و خۆگرو ئارامگر بن و پەلەمەکەن لە دەرکەوتنی سزایە بەئێشەکە ئەگەر ئێوە دەتانەوێت خەڵکی بکەن بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست، جا ئاواتەخوازو تەمەننای بەھیلاکچوونی ئومەت مەکەن بەڵکو ئاوەتەخوازو تەمەننای ڕزگاربوونیان بکەن بەھیدایەتدران.

جا ھا ئەوەتا ئێوە لەزیادبوون دان بەشێوەیەکی بەردەوام کەوا خەریکە ببێتە ڕۆژانە جا بەڕاستدانەرەکان و بەیعەتدەرە نوێ و تازەکان دەبینن کەوا پێشتر نکۆڵیان دەکردو شوێنی کەسانیتر کەوتبوون جا لەدوورەوە بەدواداچوونیان دەکرد تا اللە ھیدایەتیدان لەدوای ئەوەی کەوا توشی سەرسامی بوون دەربارەی بانگەوازو شەئن و کاروبارەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، وەترسان لەوەی ئەو بریتی بێت لە ئیمام مەھدی ، جا گەڕانەوە بۆ لای اللە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆلای پەروەردگارەکەیان تا دڵەکانیان بیناو بەرچاوڕوون بکات بەوەی کەوا ئەو حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیان بەڕاستی اللە ش پێچەوانەی بەڵێنەکانی ناکات.

وەھەرچی ئەو عەدنان ئیبراھیمەیە کەوا نکۆڵی لەڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی و ڕەوانەکردنی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەکات -صلّى الله عليه وآله وسلّم- جا ئەوە ئێمە بانگەوازی دەکەین بۆ حیوارو گفتگۆکردن لە مێزی حیوارو گفتوگۆی جیھانی بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن لە ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی منتديات البشرى الإسلاميّة.

وەئەی عەدنان ووردببەوە لەبەیان وڕوونکردنەوەی حەقی قورئان تا نەبیت بە وەلی و دۆستی شەیتان، وەئەی عەدنان بزانە بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە بەوەی کەوا پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم -صلّى الله عليه وآله وسلّم- دواتر دەگەڕێتەوە دواتر یش سەرجەم یەھودو نەصاراکان بەمردووان و زیندووان ئیمانی پێدەھێنن لە زیندووکردنەوەی یەکەم (البعث الأول). بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِن مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا (159)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ هیچ که‌سێک نیه له خاوه‌نانی کتێب که باوه‌ڕ نه‌هێنێت به عیسا پێش ئه‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت و بمرێت به‌ڵکو سوێند بێت هه‌ر باوه‌ڕ ده‌هێنێت پێی له پێش مردنیداو له ڕۆژی قیامه‌تیشدا شایه‌ته به‌سه‌ریانه‌وه.

وەئەی عەدنان شوێنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان بکەوە تا نەبی بەوەلی و دۆستی شەیتان ئەو شەیتانەی کەوا دەیەوێت بۆتان دەربکەوێت لەدوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا جا دەڵێت من مەسیح عیسای کوڕی مەریەمم وە دەڵێت اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانم، ھەر لەبەرئەوەش اللە قەدەری گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی داناوە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لەبەرئەوەی مەسیحی درۆزن (المسيح الكذّاب) دواتر خۆی دەخاتە سەر کەسایەتی ئەو جا ھۆشیارو ووریابە ئەی عەدنان بەڕاستی من بۆ تۆ ئامۆگاریکارێکی ئەمینم، جا ڕێگا مەگرە لە خەڵکی بۆ شوێنکەوتنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە، وەلەلایەن نەفسی خۆتەوە فەتوا مەدە لەدین خا بەھۆیەوە ھەم خۆت گومڕاو سەرلێشێواو بکەی ھەم ئومەتەکەشت گومڕاو سەرلێشێواو بکەی، جا قسە کردن لەدیندا ھەروا ئاسان و گۆترەکاری نی یە جا لە اللە بترسەو پارێزگار بە تا باری تاوانی خۆت و باری تاوانی ئەوانەش ھەڵنەگری کەوا شوێنت کەوتوون تا ڕۆژی قیامەت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۙ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ} صدق الله العظيم [النحل:25].
واتە/ ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بە بێ زانست و زانیاری ئاگاداربن چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن.

وەئەی عەدنان، سوێند دەخۆم بە اللە ی ڕەحمان بەڕاستی شەیتان دواتر خۆی دەخاتە سەر شێوەی ئینسان و دەڵێت ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وە دەڵێت ئەو اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە، وە پێشتریش ڕێگا خۆشکراوە بۆ ئەم عەقیدەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە کەوا ماوەیەکی دوورو درێژە بەردەوامە جا دەستەو تایەفەیەکیان لەئەھلی کتێب فێری ئەوە کردووە کەوا بڵێن بەڕاستی اللە بریتی یە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ئەوەش تاکو ببێتە بەڕاستدانەر بۆعەقیدەو بیروباوەڕەکەیان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ} صدق الله العظيم [المائدة:72].
واتە/ سوێند بێت به‌ڕاستی ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان اللە هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه لەکاتێکدا مه‌سیح وتوویه‌تی ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌و اللە یە بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و دڵنیابن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ اللە بڕیار بدات ئه‌وه بێگومان اللە به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگاو سه‌ره‌نجامی ئاگره‌ ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره بەسەرخەرو پشتیوانێکیان نی یه (که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت).

ھەرلەبەرئەوەش مەسیحی درۆزن دەیەوێت کەوا دەرچێت وەکو بەڕاستدانانێک بۆ عەقیدەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکەیان جا بڵێت ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وە دەڵێت ئەو خدشای پەروەردگاری ھەمووجیھانە وە خەڵکیش بانگەواز دەکات بۆ پەرستنی خۆی، جا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نەبووە کەوا ئەو قسەیە بکات جا ئەوکەسە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نی یە، وەھەر لەبەرئەوەش ناوی لێنراوە مەسیحی درۆزن (المسیح الكذّاب) لەبەرئەوەی ئەومەسیحی حەق نیە؛ بەڵکو کەسێکە کەوا خۆی خستۆتە سەرکەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم.

وەئەی عەدنان بەڕاستی سەردەمی ڕووداوە گەورەکان لە ئومەتەکەم و ئومەتەکەتدایە لەم ئونەتەدا جا مەسیحی درۆزن لەو ئومەتەی ئێستا دەردەچێت کەوا ئێمەی تێداین، بەڵام لەدوای ئەوەی کەوا ھەموو خەڵکی ئیمان دەھێنن بە مەھدی چاوەڕوانکراو بەھۆی تێپەڕ بوونی ھەسارەی سزای خاوەن دوکەڵە ئاشکراکە (دخان مبین) ئینجا دەردەچێت، جا خەڵکی ھەرھەموویان ئیمان دەھێنن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ﴿١٠﴾ يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَـٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١١﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿١٣﴾ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿١٤﴾ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَائِدُونَ ﴿١٥﴾ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الدخان].
واتە/ جا چاوه‌ڕێی ڕۆژێک بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت (١٠) هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێته‌وه‌‌ بۆیه به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (١١) ئینجا به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢) ئایا چۆن و له‌کوێ ئه‌وانه‌ ئامۆژگاری ویاداوه‌ری وه‌رده‌گرن له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێک ونێردراوێكی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو (١٣) پاشان پشتیان تێکرد و وتیان فێرکراوێکی شێته (١٤) ئێمه که‌مێک سزاو ئازارتان لێ دوور دەخه‌ینه‌‌وه بێگومان دواتر ده‌چنه‌وه دۆخی جاران (١٥) ڕۆژێک دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین (كه‌هه‌ڵسانی قیامه‌ته‌)و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران (١٦).

وەبەھۆی تێپەڕبوونی ھەسارەی سزاوە بەربەستەکەی -ذي القرنین- یش دەڕوخێت و تێک و پێک دەچێت جا یەئجوج و مەئجوجی سوپاکەی مەسیحی درۆزن دردەچن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌ مِّن رَّبِّي ۖ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ ۖ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا (98) ۞ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ ۖ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا (99) وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَافِرِينَ عَرْضًا (100)} صدق الله العظيم [الكهف].
واتە/ ئه‌وسا ذو القرنین وتی دروستکردنی ئه‌م به‌ربه‌سته ڕه‌حمه‌تێک بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه‌ ئینجا کاتێک په‌روه‌ردگارم بڕیاری تێکدانی بدات ورد و خاشی ده‌کات، بێگومان به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارم حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه‌ (98) له‌و ڕۆژه به‌دواوه وازمان لێهێنان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی (که به‌ربه‌سته‌که ده‌شکێت و به په‌له‌) وه‌کو لێشاودێنه ده‌رێ و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ناو یه‌کدا (که یه‌کێکه له نیشانه‌کانی کۆتایی هاتنی دنیا) ئه‌وسا فوو ده‌کرێت به صور - خەلق- دا، به‌و هۆیه‌وه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی به ته‌واوی کۆ ده‌که‌ینه‌وه (99).

وەئەی عەدنان، بەڵکو ئەم زیندووکردنەوەیە بریتی یە لە زیندووکردنەوەی گەڕانەوە بۆ ئەوانەی کەوا اللە بەھیلاکی بردوون لەکاتێکدا لەبێباوەڕەکان بوون لەبەرئەوەی نھێنی زیندووکردنەوەکەیان پەیوەستە بە وادەو کاتی تێکشکانی بەربەستەکەی ذي القرنين و یەئجوج و مەئجوج . بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَحَرَامٌ عَلَى قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ (95) حَتَّى إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُمْ مِنْ كُلِّ حَدَبٍ يَنْسِلُونَ (96)} صدق الله العظيم [الأنبياء].
واتە/ جارێکی تر حه‌رامه و نیە بۆ دانیشتوانی هه‌ر شارو شارۆچکه‌یه‌ک که کاولمان کردووه‌ بێگومان ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دنیا (95) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر دوو تیره‌ی یاجوج و ماجوج ده‌کرێته‌وه (که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتای دنیا واتە ئەوکات دەگەڕێنەوە بۆ دنیا) و ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌موو دەرچەیەکەوە دەردەچن (واتە تەنھا بەداوێنپیسی زۆردەبن و ژن و ژن خوازی نیە لەنێوانیان) (96).

لەبەرئەوەی کاتی دەرچوونەکەیان لە نھێنیەکانی کتێبدا پەیوەستە بە تێکشکانی بەربەستەکەی ذي القرنين پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر! بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن جا ئێمە بانگەوازت دەکەین بۆ حیوارو گفتوگۆکردن بەر لە دەرکەوتن جا وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی بدەوە لە ماڵپەڕەکەمان یان بانگمان بکە بۆ ماڵپەڕەکەت جا ئامادە دەبین و ھەرگیز خۆمان بەگەورەو زل ناگرین، جا لە اللە بترسەو پارێزگاربە خۆشەویستەکەم لەبەر اللە بەڕێز شێخی موحتەڕەم عەدنان ئیبراھیم وە وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حیوارو گفتوگۆکردن بدەرەوە تا ئەوەتان فێربکەین کەوا نەتانزانیوە، جا بەتایبەت لە قورئانی گەورە بۆتان دەردەھێنین ئەگەر ئێوە ئیمانتان پێی ھەیە.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________