ئیمام ناصر محمد یەمانی
15 - 05 - 1435 ک
16 - 03 - 2014 مـ
04:14 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصلية للبيـان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=17396
ـــــــــــــــــــــ

دەستەیەک لە نزیکەکانی اللە (مقربین) ناچنە ناو بەھەشتەوە یەکسەر لەدوای مردنیان وە ژیانی بەرزەخیان نی یەو ھەستیشی پێ ناکەن..


بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أولهم إلى خاتمهم محمد رسول الله، يا أيّها الذين آمنوا صلّوا عليهم جميعاً وسلموا تسليماً لا نُفرِّق بين أحدٍ من رُسله ونحنُ له مُسلِمون، أمّا بعد..

جا زانستەکەتان زیاد دەکەم دەربارەی ژیانی بەرزەخی بۆ دەستەو تایەفەیەک لەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆش دەوێت (قومٍ يُحبّهم الله ويحبّونه)، جا ئەوانە ژیانی بەرزەخیان نی یە لەدوای مردنەکەیان وە ھەستیش بەھیچ شتێکی ناکەن لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیز ڕازی نین بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی تا ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵەکانیان دێتەجێ و حوزن و خەفەتباریەکەی دەڕوات و نامێنێت، وەھەر لەبەرئەوەش ژیانی بەرزەخیان نی یە لەدوای مردنەکەیان، وە مردنەکەشیان وەکو مردنی ئەوانەیە کەوا لەپیش ئەوەی اللە پێغەمبەرەکانیان بۆ ڕەوانە بکات مردوون جا ئەوان ھەست بەژیانی بەرزەخی ناکەن لەبەرئەوەی ئەوانەی کەوا مردوون لەپێش ئەوەی کەوا اللە پێغەمبەرێک بۆ ئومەتەکانیان ڕەوانە بکات بەھەمان شێوە ئەوانەش ژیانی بەرزەخیان نی یە جا ھەروەکو ئەوە وایە خەوتبن، ھەرلەبەرئەوەش لە ڕۆژی زیندووکردنەوەیان توشی حاڵەتێکی لەناکاو دەبن جا دەڵێن: {قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52)} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ (ئەوانەی مردوون پێش ئەوەی پێغەمبەرانیان بۆ ڕەوانەنەکرابێت) ده‌ڵێن ئه‌ی هاوار ئه‌وه کێ ئێمه‌ی زیندوو کرده‌وه‌؟ کێ ئێمه‌ی له شوێنی ڕاکشانمان له گۆڕه‌کانمان ده‌رهێنا؟ (ئه‌وسا ئەوانەی پێغەمبەرانیان بۆ ڕەوانە کرابوو دەڵێن) ئائه‌مه به‌ڵێنی اللە ی میهره‌بانەو پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌وڵدانی ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان کردووه‌.

جا ھەرچی ئەوانەن کەوا دەڵێن: {{ يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا }}.
واتە/ (ئەوانەی مردوون پێش ئەوەی پێغەمبەرانیان بۆ ڕەوانەنەکرابێت) ده‌ڵێن ئه‌ی هاوار ئه‌وه کێ ئێمه‌ی زیندوو کرده‌وه‌؟ کێ ئێمه‌ی له شوێنی ڕاکشانمان له گۆڕه‌کانمان ده‌رهێنا؟

جا ئەوانە بریتین لەوانەی کەوا مردوون لەپێش ئەوەی کەوا اللە پێغەمبەرێک بۆ ئومەتەکەیان ڕەوانەبکات، جا گەلێکی تر وەڵامیان دەدەنەوە کەوا بریتین لەوانەی حوججەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بووە بە ڕەوانەکردنی پێغەمبەرەکان بۆیان، ھەر لەبەرئەوەش ڕەددی پرسیارکارەکان دەدەنەوە بە وەڵامێک جا دەڵێن: {هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52)} صدق الله العظيم.
واتە/ ئائه‌مه به‌ڵێنی اللە ی میهره‌بانەو پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌وڵدانی ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان کردووه‌.

جا لەوەدا ئەوە دەردەھێنین: بەوەی ئەو گەلەی کەوا مردوون لەپێش ڕەوانەکردنی پێغەمبەرێک بۆ ئومەتەکەیان ژیانی بەرزەخیان نی یە وە ھیچیش ھەستی پێناکەن لەساتی مردنەکەیان تا ڕۆژی زیندوو بوونەوەکەیان، وە ئەوانە بریتین لە (أصحابُ الأعراف) ئەوانەی لەنێوان بەھەشت و ئاگرن. وەبەھەمان شێوە مردنی (أصحاب اليمين؛ ئەوانەی بەدەستی ڕاست نامەی کردەوەکانیان وەردەگرن) ئەوانەی کەوا بەحساب و لێپرسینەوە لەگەڵیان (لەدوای زیندووبوونەوە) ئینجا دەخرێنە ناو بەھەشتەوەو ڕزق و ڕۆزی دەدرێن تێیدا بەبێ حساب، وە بەھەمان شێوە مردنی دەستەو بەشێک لە بەندە نزیکەکانی اللە (مقربین)، کەوا بریتین لەده‌سته‌یه‌کی که‌م له‌وانەی که‌وا دواتر (ڕێبازی ئیمانیان گرتۆته‌به‌ر) کە بریتین لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه) بە ھەمان شێوە ئەوانەش ژیانی بەرزەخیان نی یە لە کتێبدا تا ڕۆژی زیندووبوونەوەکەیان؛ ئەو ڕۆژەی کەوا کۆدەکرێنەوە بۆ لای خودای ڕەحمان بە وەفدێک لەبەرئەوەی ئەوان پەیمانێکیان بە اللە ی ڕەحمان داوە بەوەی کەوا ھەرگیز ڕازی نەبن ھەتا اللە ڕازی دەبێت ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________