ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 07 - 1431 ک
11 - 07 - 2010 مـ
01:36 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=6622
ــــــــــــــــــــــ

{ وَمَنْ يَقْنَطُ مِنْ رَحْمَةِ رَبِّهِ إِلَّا الضَّالُّونَ }
صدق الله العظيـــــم ..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على النبي الخاتم الأمي الأمين وآله الطيبين الطاهرين..
السلامُ عليكم إخواني المُسلمين ورحمة الله وبركاته، السلامُ علينا وعلى عباد الله الصالحين، وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

ئەی پرسیارکار باوکی حەمزە، بەڕاستی پرسیارەکەت وەکو خۆی بریتی یە لەوەی: ئایا دەرگای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە قوفڵ دراوە بەسەر کافرەکاندا لەمیانەی ڕوودانی سزادا یان لەدوای ژیانی دنیا یان ھێشتا ھەر کراوەیە؟
جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامت دەداتەوە بە فەتوایەک لە لایەن اللە وە لەمحکەمی کتێبەکەی: {لِيَقْطَعَ طَرَفًا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَوْ يَكْبِتَهُمْ فَيَنْقَلِبُوا خَائِبِينَ (127) لَيْسَ لَكَ مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ فَإِنَّهُمْ ظَالِمُونَ (128)} صدق الله العظيم [آل‌ عمران].
واتە/ له‌به‌رئه‌وه بوو که‌ لایه‌ک له هێزی کافره‌کان دابڕێت تا سه‌رکەوت و نابووتیان بکات و ئه‌وسا به نائومێدیی و خه‌جاڵه‌تییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه‌ (127) بێگومان تۆ هیچ شتێکت له کاروباری به‌نده‌کان به‌ده‌ست نیه (به‌ڵکو هه‌مووشت به‌ده‌ست اللە خۆیه‌تی) ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌و په‌شیمانیان لێ وه‌ربگرێت یان سزاو ئازاریان بدات چونکه ئه‌وانه سته‌مکارن (128).

جا لەپاش ئەوە دەزانین بەوەی کەوا بەڕاستی اللە دەرگای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی قفڵ نەداوە لەکتێبدا نە لەدنیا نەلە دوایی، بەڵام کێشەکە لەلای ئەوانەی کەوا گومڕابوون لەڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری ئەوەیە کەوا ئەوان بێئومێد بوون لەڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان جا ئەوەش بریتی یە لەگومڕاییەکی زۆر دوور. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَمَنْ يَقْنَطُ مِنْ رَحْمَةِ رَبِّهِ إِلَّا الضَّالُّونَ} صدق الله العظيم [الحجر:56].
واتە/ ئایا کێ نائومێد ده‌بێت له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگاری مه‌گه‌ر که‌سانێک که گومڕاو سه‌رگه‌ردانن.

بەڵام کێشەکەیان ئەوەیە کەوا ئەوان لەوساتەی کەوا سزاکەیان بۆ دێت بەرگی نائومێدی بەسەرخۆیاندادەدەن لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە و بێئومێد دەبن لەدوای ئەوەی کەوا بۆیان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان بەحەق ھاتوون بۆ لایان وە بۆیان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا ئەوان خۆیان زاڵم و ستەمکارن لەنەفسی خۆیان، وەھۆکاری لانەچوونی سزاکەش لێیان بەھۆی ئەوەیە چونکە ئەوان نەپاڕاونەتەوە بەکوڵ بە ملکەچی و کڕوزانەوەو دڵسۆزی بۆلای پەروەردگارەکەیان لەدوای ئیمان ھێنانەکەیان بەوەی کەوا سزاکەیان لەسەر لابدات وەھۆکاری نەپاڕانەوەو نەکڕوزانەوەکەیان بەکوڵ بە مڵکەچی و دڵسۆزی بۆ اللە بە دوعاو پاڕانەوە بۆ لای اللە ئەوەیە لەبەرئەوەی ئەوان بێئومێدبوونە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ھەروەکو چۆن ئیبلیس بێئومێدبووە لەڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەی، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:44].
واتە/ ھەتا ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون.

جا ئایا دەزانی بەیانی حەقی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە چییتە کەوا دەفەرموێت: {اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاءِ كَيْفَ يَشَاءُ وَيَجْعَلُهُ كِسَفًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ (48) وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلِ أَنْ يُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ مِنْ قَبْلِهِ لَمُبْلِسِينَ (49) فَانْظُرْ إِلَى آَثَارِ رَحْمَةِ اللَّهِ كَيْفَ يُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا إِنَّ ذَلِكَ لَمُحْيِي الْمَوْتَى وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (50)} صدق الله العظيم [الروم].
واتە/ اللە ئه‌و زاته‌یه که چه‌نده‌ها جۆر - با - ده‌نێرێت، ئه‌و - با - یه هه‌ور هه‌ڵده‌گرێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی ده‌کات جا اللە په‌خشی ده‌کاته‌وه به ئاسماندا به‌هه‌ر شێوازو شێوه‌یه‌ک که بیه‌وێت هه‌وره‌کان پارچه پارچه ده‌کات ئینجا ده‌بینیت باران له نێوانیاندا ده‌رده‌چێت و داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی جا کاتێک بارانه‌که‌ی باراند بۆ هه‌ر تاقمێک له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت ئه‌وانیش یه‌کسه‌ر خۆشحاڵ و دڵخۆش ده‌بن و مژده ده‌ده‌ن به یه‌کتری (48) به‌ڕاستی پێش ئه‌وه‌ی دابارێته سه‌ریان زۆر نائومێدو بێ هیوا بوون (49) جا ئیتر سه‌رنج بده‌و ته‌ماشای چه‌نده‌ها ئاسه‌واری ڕه‌حمه‌تی اللە بکه‌ که چۆن زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه دوای مردنی بێگومان ئه‌و زاته‌ی که ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌دات، مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه‌و هه‌ر ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌ (50).

جا لەپاش ئەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا مەبەستەکە وەکو خۆی بریتی یە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {لَمُبْلِسِينَ} صدق الله العظيم.
واتە/ نائومێدو بێ هیوا بوون.

جا بەڕاستی مەبەستی ئەوەیە کەوا ئەەان بێ ئومێدبوون، وەبەھەمان شێوە کافرە سزادراوەکان کێشەکەیان بریتی یە لەوەی کەوا ئەوان بێئومێدبوونە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە و بەرگێ بێئومێدیان بەسەرخۆیانداداوە، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویرتی: {حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:44].
واتە/ ھەتا ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون.

جا ھەرچەندە ئەو ئومەتانەی کەوا پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆ خستۆتەوە لەو ساتەی کەوا سزاکە دەبینن ھەموویان ئیمانیان بە اللە ی تاک و تەنھا ھێناوە وە ئیمانیان بەوە ھێناوە کەوا پێغەمبەرانانی لای پەروەردگارەکەیان بەحەق ھاتوون بۆ لایان لەپەروەردگاریانەوە وەدان دانێن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوان زوڵم و ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە جا دوعاکەیان ھەر ئەوەیە جا ئیمان ھێنانەکەیان بە اللە و دان نان بەزوڵم و ستەمەکەیان لەنەفسی خۆیان سودی پێنەگەیاندوون لەبەرئەوەی لەگەڵ ئیمان ھێنانەکەیان پاڕانەوەی بەکوڵ و کڕوزانەوە بە ملکەچ بوون ودڵسۆزبوون بۆلای اللە ی لەگەڵ نی یە جا داوای لێبکەن بەحەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی، بەڵام ئەوانەی کەوا اللە بەھیلاکی بردوون نایانبینی بەوەی کەوا پاڕابنەوەو کڕوزابنەوە بەکوڵ بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆلای پەروەردگارەکەیان تا سزاکەیان لەسەر لابدات، وەھۆکاری نەپاڕانەوەو کڕوزانەوەکە بەکوڵ بە ملکەچی و دڵسۆزی ئەوەیە لەبەرئەوەی ئەوان بێئومێد بوون لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ھەرلەبەرئەوەش ناو لە ئیبلیس نراوە بە ئیبلیس لەبەرئەوەی بێئومێدبووەو بەرگی بێئومێدی پۆشیوە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە جا ئەمە کێشەی شەێتانە جن و ئینسانەکانە ھەرچەندە کەوا ئەوان ئیمانداریشن و دەزانن بەوەی کەوا اللە بریتی یە لە حەقی ئاشکرا، وە دەزانن بەوەی کەوا ئەوان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادان وەدەزانن بەوەی کەوا زیندووبوونەوە حەقە و ئاگر حەقەو بەھەشتیش حەقە بەڵام لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە ھەروەکو چۆن ئیبلیس بێ ئومێدبووە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ھەرچەندە کەوا بەڕێگای ڕاستیش دەزانێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت کەواڕێگا لەبەندەکانی اللە بگرێت لە بەدواکەوتنی ڕێگای اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری بەڕێگاگرتنێکی توند تاکو ھەموویان لەگەڵ ئەودا بخرێنە ئاگری دۆزەخەوە، جا سەیری ئەو قسەیەی ئیبلیس بکە لەوکاتەی کەوا فەرمان و بڕیار دەدرێت. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الْأَمْرُ إِنَّ اللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ وَوَعَدْتُكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ إِلَّا أَنْ دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي فَلَا تَلُومُونِي وَلُومُوا أَنْفُسَكُمْ مَا أَنَا بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنْتُمْ بِمُصْرِخِيَّ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِنْ قَبْلُ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [ابراهيم:22].
واتە/ (کاتێبڕیارەکان دەردەکرێت و ته‌واو ده‌بێت ‌) شه‌یتان دێته قسه‌و (ڕوو به په‌یڕه‌وانی) ده‌ڵێت به‌ڕاستی اللە به‌ڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگه‌یاندبوون منیش به‌ڵێنی درۆو نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکه‌م و له ڕێبازی ڕاست وێڵتان بکه‌م وه‌نه‌بێت من هیچ زۆرو ده‌سه‌ڵاتێکم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌بووبێت جگه له‌وه‌ی با‌نگم کردن (بۆ بێباوەڕی و تاوان) ئێوه‌ش به‌ده‌ممه‌وه هاتن و به‌قسه‌تان کردم ئیتر سه‌ر‌زه‌نشت و لۆمه‌ی من مه‌که‌ن به‌ڵکو سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆتان بکه‌ن (که ئاوا گێلانه‌ بێ بیرکردنه‌وه به‌قسه‌تان کردم ئه‌مڕۆ) من ناتوانم به‌هاناو هاواری ئێوه‌وه بێم ئێوه‌ش ناتوانن به هاناو هاواری منه‌وه بێن،بێگومان من باوه‌ڕم نه‌بوو به‌وه‌ی که کاتی خۆی منتان کردبوو به‌شه‌رێک و هاوبه‌ش له پێشدا به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سته‌مکاران سزای زۆر به‌ئێش ده‌درێن.

جا لێرەدا پرسیارکاران پرسیاردەکەن بەوەی: "لەبەرچی ئیبلیس بەردەەوامە لەسەر گومڕابوون لەکاتێکیشدا بەحەق و بەبەتاڵیش دەزانێت و لێکیان جیادەکاتەوە؟". جا لەپاش ئەوە بەحەق فەتواتان بۆ دەدەین بەوەی کەوا ھۆکاری بەردەوامبوون لەسەر ڕێگاگرتنەکەی لە ڕێگای ڕاست بریتی یە لەوەی لەبەرئەوەی بێئومێدبووە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، وە پرسیارەکەی ئیمام مەھدیش بۆ ئیبلیس و سەرجەم شەیتانە جن و ئینسانەکان ئەوەیە: ئەی ئایا ئێوەش بەندەیەک نین لە بەندەکانی اللە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنْ كُلُّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا (93) لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا (94)} صدق الله العظيم [مريم].
واتە/ هیچ که‌سێک نی یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که به‌نده‌ی ملکه‌چی اللە ی میهره‌بان نه‌بێت (93) سوێند بێت بێگومان هه‌ر هه‌موویانی سه‌رژمێر کردووه و یه‌ک یه‌ک ژماره‌ی کردوون (که‌سی لێ ون نابێت)،(94).

جا ئەگەر ئەوە وەڵامەکەتان بێت: "بەڵێ ئێمەی گەلی شەیتانە جن و ئینسانەکان دەزانین بەوەی کەوا ئێمەش لە ڕیزی بەندەکانی اللە داین کەوا دروستی کردووین بۆ پەرستنی خۆی بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56]".
واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی پرسیارێکی تر ئاڕاستەی بەندەکانی اللە لە شەیتانە جن و ئینسانەکان دەکات کەوا بریتی یە لەوەی: جا لەبەرچی ئێوەو دۆست و یاوەرە شەیتانەکەتان ڕێگا دەگرن لە ڕێگای ڕاست و دەتانەوێت ھەمووتان لەگەڵ سوێند خواردنەکەی شەیتان بن ھەرچەندە کەوا ئەو سوێندیشی خواردووە بە حەق بە عیزەت و دەسەڵات و شکۆی اللە؟ بەڵام بێئومێدبووە ئەو سوێند خۆرە کەوا سوێندەکەی بۆ بەتاڵ خواردووە وەھەمووتان دەتانەوێت کەوا ڕێگابگرن لە بەندەکانی اللە لەڕێگای ڕاست لە جن و ئیبسان.

جا ئەگەر حوججەو بەڵگەکەتان ھەروەکو حوججەو بەڵگەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو بێت کەئەوە بەھۆی ئەوەوەیە اللە گومڕاو سەرگەردانی کردووە، وە وتوویەتی: {قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ} صدق الله العظيم [الأعراف:16].
واتە/ ‌ وتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تۆ منت گومڕاو سه‌رگه‌ردان کرد ئه‌وه سوێند بێت منیش له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم (لایان بده‌م).

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بەڵام اللە لەمحکەمی کتێبەکەیدا فەرموویەتی: {وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].
واتە/ وە پەروەردگارەکەت ستەم لەھیچ یەکێک ناکات.

جا ھەرچەندە کەوا منی ئیمام مەھدی نکۆڵی ناکەم لەوەی کەوا اللە دڵەکەتی گومڕاو سەرگەردان کردووە لە سوژدەبردن بۆ ئەو خەلیفەیەی کەوا اللە فەرمانتی پێکردووە سوژدەی بۆ ببەی بەڵام ھۆکاری ئەوەی کەوا اللە دڵەکەتی گومڕاو سەرگەردان کرد ئەی ئیبلیس بریتی یە لەھۆی خۆبەگەورە زانین و غروری و لەخۆبایی بوون بە نەفسی خۆت، جا اللە ش فەتواکەی داناوە دەربارەی ھۆکاری گومڕاکردن و سەرگەردان کردنەکەت و لادانی دڵەکەت لەلایەن ئەو اللە یەی کەوا نێوانی تۆو نێوان دڵەکەت دەگۆڕێت، وەتاکو ھۆکاری لادانی دڵەکەت بزانین اللە پرسیاری لە ئیبلیس کردووە دەربارەی ھۆی سوژدە نەبردنەکەی بۆ ئادەم. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ} صدق الله العظيم [الأعراف:12].
واتە/ اللە فه‌رمووی با‌شه‌ چی ڕێگری لێ کردیت ئه‌ی ئیبلیس که سوژده نه‌به‌یت کاتێک فه‌رمانم پێدایت؟ ئیبلیس وتی من له‌و چاکترم، (چونکه) تۆ منت له ئاگر دروست کردوه و ئه‌وت له قوڕ دروستکردووه‌.

کەواتە ھۆکاری ئەوەی اللە دڵەکەتی گومڕاو سەرگەردان کردوە بریتی یە لە خۆبە زل وگەورە زانینەکەت لەسەر خەلیفەی پەروەردگارەکەت لەبەرئەوەی تۆ دەبینی بەوەی کەوا اللە ڕێزی داوە بەسەرتۆدا وە دەبینی بەوەی کەوا تۆ چاکتری لە ئەو وە شایستەترو ێەولاتری تا خۆت ببی بە خەلیفەی اللە، ھەرلەبەرئەوەش ئیبلیس وتوویەتی: {قَالَ أَرَأَيْتَكَ هَٰذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إِلَّا قَلِيلًا} صدق الله العظيم [الإسراء:62].
واتە/ ئیبلیس وتی پێم بڵێ ئا ئه‌مه‌یه که ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا؟! سوێند بەتۆ ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه بێگومان هه‌موو نه‌وه‌کانی گومڕاو سه‌رگه‌ردان ده‌که‌م جگه له که‌مێکیان نەبن.

کەواتە ئەی ئیبلیس پەروەدگارەکەت زوڵم و ستەمی لێنەکردووی تا ڕق و کینەو حەقدت ھەبێت بەناحەق! لەبەرئەوەی تۆ ناتوانی ھیچ زەرەرێک لە اللە بدەی ھەرلەبەرئەوە ھەوڵ و کۆشش دەکەی بۆ ڕێگا گرتنی ڕێگای ڕاست لە بەندەکانی لە جن و ئینسان لەبەرئەوەی دەتەوێت کەوا اللە لەگەڵ تۆ ھەموویان بخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە تۆو ئەولیاو دۆست و یاوەرەکانت لەشەیتانە جن و ئینسانەکان ھەرلەبەرئەوەش ھەمووتان دەتانەوێت شەیتانە جن و ئینسانەکان بەوەی کەوا ھەموو بەندەکانی اللە لەجن وئینسان و ھەموو ڕەگەزێکیش کوفر بکەن تاکو ھەموویان لەگەڵ ئیوە بخرێنە ئاگری دۆزەخەوە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاء} صدق الله العظيم [النساء:89].
واتە/ ئەوانە ئاواته‌خوازن که ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕ بن وه‌ک خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون ئه‌و کاته (هه‌ردوولاتان) یه‌کسان ده‌بن.

بەومانایەی وەکو ئەوان یەکسان بن لە ئاگری دۆزەخدا، کەواتە شەیتان و حزبەکەی لە شەیتانە جن و ئینسانەکان بانگی حزبەکان دەکەن تاکو ببن بە نیشتەجێی ئاگری ھەڵگیرساوی دۆزەخ. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [فاطر:6].
واتە/ به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جیی دۆزه‌خ.

جا ئایا ڕازیدەبن ئەی گەلی حزبی شەیتان بەوەی کەوا ببن بە ھاوەڵ و نیشتەجێی ئاگر کەوا خراپترین شوێنە تێیدا بمێنیەوە لەکاتێکدا ئێوەش دەزانن بەوەی کەوا اللە حەقەو زیندووبوونەوە حەقەو ئاگر حەقەو بەھەشت حەقە؟ بەڵام کێشەکەتان بریتی یە لە بێئومێدبوون لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە. بەڵام من دەگەڕێمەوە بۆ پرسیارەکەی یەکەم لەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەداو جارێکی تر بۆتانی کۆپی دەکەمەوە ھەروەکو لەسەرەتای بەیان و ڕوونکردنەوەکە بەم شێوەیە کردبووم:

وە پرسیارەکەی ئیمام مەھدیش بۆ ئیبلیس و سەرجەم شەیتانە جن و ئینسانەکان ئەوەیە: ئەی ئایا ئێوەش بەندەیەک نین لە بەندەکانی اللە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنْ كُلُّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا (93) لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا (94)} صدق الله العظيم [مريم]؟
واتە/ هیچ که‌سێک نی یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که به‌نده‌ی ملکه‌چی اللە ی میهره‌بان نه‌بێت (93) سوێند بێت بێگومان هه‌ر هه‌موویانی سه‌رژمێر کردووه و یه‌ک یه‌ک ژماره‌ی کردوون (که‌سی لێ ون نابێت)،(94).

جا بەوەڵامەکەشتان دەزانم بەوەی کەوا ئێوە دەزانن بەڕاستی ئێوەش بەندەی اللە ن وەکو ئێمە بەڵام کێشەکەتان ئەوەیە بێئومێدبوونە لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە جا ئیسراف و گوناھ و تاوای زۆرتان لەسەر نەفسی خۆتان ئەنجام داوە بەڕەچاوکردنی بێ ئومێدبوونەکەتان لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، بەڵام اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر بانگی بەندەکانی دەکات بەشێوەیەکی گشتی لە جن و ئینسان و لەھەموو ڕەگەزێکیش جا اللە فەرمانی پێکردووین کەوا پێتان بڵێین: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان اللە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧).

لەوەیە یەکێک لەشەیتانەکان یان یەکێک لەوانەی کەوا قسە دەکەن لەسەر اللە لەکاتێکدا ناشزانن بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ئایا نابینی بەوەی کەوا ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە؟ وەھەر لەبەرئەوەش ئەوکەسەی کەوا ئیسراف و تاوانی زۆرکردووە لەڕۆژی قیامەتدا دەڵێت: {لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ} صدق الله العظيم".
واتە/ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم.

جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوە بەفەتوای حەق بەوەی کەوا بەڕاستی اللە ھۆکاری داناوە بۆ ھیدایەتدانی دڵ ھۆکارەکەش بریتی یە لە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگار تا ھیدایەتی دڵ بدات، وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لا تُنصَرُونَ} صدق الله العظيم.
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

وەئەوەی کەوا دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بۆ لای پەروەردگار بە دڵسۆزی تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات بۆ حەق ئەوا ئەو اللە یەی کەوا ھەرخۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت ھیدایەتی دەدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى:13].
واتە/ وە اللە کەسانێک ھیدایەت و ڕێنموویی ‌ ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی.

{وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ قِيلًا} صدق الله العظيم [النساء:122].
واتە/ وەکێ ھەیە لە اللە قسەی ڕاستر بێت.

جا ھەرگیز اللە پێچەوانەی وەعدو بەڵێنەکەی خۆی ناکات بۆ ئەوکەسەی کەوا دەگەڕێتەوە بۆ لای بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ پەروەردگارەکەی بۆ ھەموو بەندەکانی بەشێوەیەکی گشتی، جا لەبەرچی بێئومێدبوون لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ئەی گەلی شەیتانەکان؟

لەوەیە ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو بیەوئت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ھیھات ھیھات ئەی ئیمام مەھدی بەوەی کەوا اللە لەشەیتانە جن و ئینسانەکان خۆش ببێت جا ھیدایەتی دڵەکانیان بدات ھەرچەندە بشگەڕێنەوەو ملکەچ بن بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان لەدوای ئەوەی کەوا اللە لەعنەتی لێکردوون ھەروەکو چۆن لەعنەتی لە ئیبلیس شەیتانی نەفرەتلێکراو کردووە، جا چۆن اللە ھیدایەتی دڵەکانیان دەدات لەدوای ئەوەی کەوا اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیش لەعنەتیان لێکردوون جا بەڕاستی اللە و ئەھلی زەوی و ئاشمانەکان لەعنەتیان لێکردوون؟ جا چۆن اللە ھیدایەتی دڵەکانیان دەدات لەدوای ئەوەی کەوا لەعنەتی اللە و فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشیان لەسەر ڕەوابووە؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (86) أُولَٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (87) خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (88)} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].
واتە/ چۆن اللە گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات له دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو اللە ی گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی گەلی سته‌مکار نادات (86) ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه‌ نه‌فرینی اللە و فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی (87) له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن (88).

بەڵکو ئەی ناصر محمد، لەبەرئەوەێ اللە لەعنەتی لە ئیبلیس و شەیتانە جن و ئینسانەکان کردووە لەوانەی کەوا کوفریان کردووە لەدوای ئیمان ھێنانەکەیان کەوایە ھیچیان بۆ نی تە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا ڕێگا بگرن لە دینەکەی محمد و سەرجەم پێغەمبەرەکان تا ھەموویان بەجن و ئینسانەوە لەگەڵیان بن لە ئاگری ھەڵگیرساوی اللە".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (85) كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (86) أُولَٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (87) خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (88) إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (89)} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].
واتە/ وە ئه‌وه‌ی بێجگه له ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت و قبوڵناکرێت لێی له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه‌ (85) چۆن اللە گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات له دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو اللە ی گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی گەلی سته‌مکار نادات (86) ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه‌ نه‌فرینی اللە و فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی (87) له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن (88).مه‌گه‌ر تەنھا ئەوانەی کە ته‌وبه‌یان کردبێت و گەڕابنەوە له دوای ئه‌وەداو چاکسازیشیان کردبێت ئه‌وه به‌ڕاستی اللە بۆ ئه‌وانه زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌ (89).

جا سەیری فەرمووەدەکەی اللە ی گەورە بکەن ئەی گەلی شەیتانەکان: {إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم [آل ‌عمران: 89].
واتە/ مه‌گه‌ر تەنھا ئەوانەی کە ته‌وبه‌یان کردبێت و گەڕابنەوە له دوای ئه‌وەداو چاکسازیشیان کردبێت ئه‌وه به‌ڕاستی اللە بۆ ئه‌وانه زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

جا ئایەتەکانی اللە بەدرۆ مەخەنەوە ئێوەش دەزانن بەڵکو اللە تۆبەو گەڕانەوە لەسەرجەم بەندەکانی لە ھەموو جن و ئینسانەکان بەشێوەیەکی گشتی وەردەگرێت لەپێش مردندا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووەو هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان اللە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩).

جا سەیری وەڵامەکەی اللە بکەن بەحوججەو بەڵگەکەی لەسەر ئەو بەندانەی کەوا زوڵم و ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە جا بێئومێدبوون لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە: {بَلَى قَدْ جَاءَتْكَ آَيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم.
واتە/ نه‌خێر به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌).

جا لە اللە بترسن ئەی گەلی شەیتانە جن و ئینسانەکان، وەمنی ئیمام مەھدی کەفیلم لەسەر اللە بەحەق بەوەی کەوا ھەرکەسێک تۆبە بکات و بگەڕێتەوەو ملکەچ بێت بە دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەی لەناو ھەموو بەندەکانیدا ئەوا دەبینن بەوەی کەوا ئەو پەروەردگارێکی زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە بۆی لەعنەتی اللە ش لە سەر درۆزمان بێت، جا ئەو بەیان و ڕەونکردنەوەیە فروفێڵ نی یە بۆتان تا کۆتایی بە مەکرو پێلانەکەتان بھێنم تا ھەدەف و ئامانجەکەتان نەھێننە جێ بەوەی خەڵکی والێبکەن کەوا لەگەڵ خۆتان بن لەئاگری ھەڵگیرساوی اللە؛ بەڵکو سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە بەوەی کەوا بەڕاستی من بەحەق بەدڵ و بەگیان قسەتان لەگەڵدا دەکەم بەبێ فروفێڵ کردن لێتان، جا ئێمە وەکو ئێوە نین ئەی گەلی شەیتانەکان تا بەزمانەکانمان لەدیندا قسەیەک بکەین و لەدڵیشماندا نەبێت پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لە موجریم و تاوانکاران بم؛ بەڵکو بەحەق قسەتان بۆ دەکەم بەڵکو لە اللە بترسن و پارێزگاربن، جا لەپاش ئەوە اللە و فریشتەکانی ئەوانەشی کەوا عەرشەکەیان ھەڵگرتووەو ھەموو ئەوەی کەوا لەئاسمانەکان و زەویەکەیدا ھەن دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا بەڕاستی من فەتوا بۆ ھەموو شەێتانە جن و ئینسانەکان دەدەم بەحەق بەوەی ئەوەی کەوا لەعنەتی اللە و فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشی لەسەر ڕەوابووە ھیچ بەڵگەو حوججەیەکی نی یە بەوەی کەوا بێئومێد بێت لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە پاشان بێت ڕێگای ڕاست بگرێت لە بەندەکانی اللە، بەڵام وورد ببنەوە لەفەتوایەکەی اللە بۆ ئێوەو بۆ ھەـوو بەندەکانیشی لەم مەسەلەیەدا، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (85) كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (86) أُولَٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (87) خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (88) إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (89)} صدق الله العظيم [آل‌ عمران].
واتە/ وە ئه‌وه‌ی بێجگه له ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت و قبوڵناکرێت لێی له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه‌ (85) چۆن اللە گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات له دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو اللە ی گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی گەلی سته‌مکار نادات (86) ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه‌ نه‌فرینی اللە و فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی (87) له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن (88) مه‌گه‌ر تەنھا ئەوانەی کە ته‌وبه‌یان کردبێت و گەڕابنەوە له دوای ئه‌وەداو چاکسازیشیان کردبێت ئه‌وه به‌ڕاستی اللە بۆ ئه‌وانه زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌ (89).

جا ووردببنەوە لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە ئەی گەلی شەیتانە بەشەرەکان: {إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُواْ فَإِنَّ اللهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم.
واتە/ مه‌گه‌ر تەنھا ئەوانەی کە ته‌وبه‌یان کردبێت و گەڕابنەوە له دوای له دوای ئه‌وەدا و چاکسازیشیان کردبێت ئه‌وه به‌ڕاستی اللە بۆ ئه‌وانه زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

جا ھەرچەندە کەوا لەعنەتی اللە و فریدمشتەکانی و ھەموو خەڵکیششیان لەسەر ڕەوابووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {كَيْفَ يَهْدِي اللّهُ قَوْمًا كَفَرُواْ بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُواْ أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللّهُ لاَ يَهْدِى الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (87) أُوْلَئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللّهِ وَالْمَلَآئِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (88) خَالِدِينَ فِيهَا لاَ يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلاَ هُمْ يُنظَرُونَ (89) إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُواْ فَإِنَّ اللهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (90)} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].
واتە/ چۆن اللە گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات له دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو اللە ی گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی گەلی سته‌مکار نادات (86) ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه‌ نه‌فرینی اللە و فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی (87) له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن (88).مه‌گه‌ر تەنھا ئەوانەی کە ته‌وبه‌یان کردبێت و گەڕابنەوە له دوای ئه‌وەداو چاکسازیشیان کردبێت ئه‌وه به‌ڕاستی اللە بۆ ئه‌وانه زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌ (89).

جا وەکو خۆی سەیری ئەو فەرموودەیە بکەن: {إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ مِن بَعْدِ ذَلِكَ}.
واتە/ مه‌گه‌ر تەنھا ئەوانەی کە ته‌وبه‌یان کردبێت و گەڕابنەوە له دوای ئه‌وەدا.

ئەمە بەومانایەی لەدوای ئەوەی کەوا لەعنەتی خدشاو فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشیان لەسەر حەڵاڵ بووە جا ھیچ بەڵگەو حوججەیەکیان نیە لەسەرئەوەی کەوا بێئومێدبن لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە. ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {كَيْفَ يَهْدِي اللّهُ قَوْمًا كَفَرُواْ بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُواْ أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللّهُ لاَ يَهْدِى الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (87) أُوْلَئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللّهِ وَالْمَلَآئِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (88) خَالِدِينَ فِيهَا لاَ يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلاَ هُمْ يُنظَرُونَ (89) إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُواْ فَإِنَّ اللهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (90)} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].
واتە/ چۆن اللە گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات له دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو اللە ی گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی گەلی سته‌مکار نادات (86) ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه‌ نه‌فرینی اللە و فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی (87) له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن (88).مه‌گه‌ر تەنھا ئەوانەی کە ته‌وبه‌یان کردبێت و گەڕابنەوە له دوای ئه‌وەداو چاکسازیشیان کردبێت ئه‌وه به‌ڕاستی اللە بۆ ئه‌وانه زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌ (89).

کەواتە ئەی خەڵکینە تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆلای اللە بە ڕاست و دروستی، جا ئەگەر اللە دواتر لەشەیتانە جن و بەشەرەکان خۆشبێت ئەگەر بێتو تۆبە بکەن و بگەڕێنەوەو ملکەچ بن بە دڵسۆزی بۆی و کاروکردەوەی چاک بکەن لەدوای ئەوەی کەوا اللە لەعنەتی لێکردوون و لەعنەتی فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشی بۆ حەڵاڵ کردبن بەوەی کەوا لەعنەتیان لێبکەن جا لەپاش ئەوە بەڵێنی پێدابن بەوەی کەوا ئەگەر بێتو تۆبەیان کردو گەڕانەوە لەدوای ئەوەی لەعنەتی لەسەر حەڵاڵ کردن جا گەڕانەوەو تۆبەیان کردو ملکەچ بوون بۆی بەدڵسۆزی و کاروکردەوەی جاکیان کرد ئەوا دواتر دەبینن بەوەی کەوا پەروەردگار زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە بۆیان، جا ئەی چی دەربارەی ئێوە کەوا جگە لەوانەن ھەرچەمدە گوناھوتاوانیشی زۆر ھەبێت لەسەر نەفسی خۆیان؟ جا با بزانن کەوا ڕەحمەت ومیھرەبانیەکەی اللە ھەموو شتێکی گرتۆتەوە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی ئەو کەسە دەگرێتەوە کەوا تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بەدڵسۆزی بۆی و داوا لە اللە دەکات بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نی تە تەنھا ئەو نەبێت وە بەحەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی وە بەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی بەوەی کەوا لێی خۆشبێت جا لەعنەت و قین و غەزەب و توڕەییەکە لەسەر بەندەکەی ھەڵبگرێت جا ئەو کاتە بەڕاستی زانیویەتی بەوەی کەوا بەڕاستی ئەو بۆی پەروەردگارێکی زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە وە حەقە لەسەر اللە کەوا لێی خۆشبێت بەڕاستی اللە ش توانای بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە وە بەڕاستی اللە ش پێچەوانەی وەعدو بەڵێنەکەی خۆی ناکات.

ئەی بەندەکانی اللە ئەوانەی کەوا گوناھو تاوانتان زۆرەو ئیسرافتان کردووە لەسەر نەفسی خۆتان بزانن کەوا بەڕاستی اللە لەھەموو گوناھو تاوانەکان خۆشدەبێت وە بشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەو زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە بۆ ئەوەی کەوا تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بە دڵسۆزی بۆی جا بگەڕێنەوەو ملکەچ بن بە دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەتان بەر لەوەی کەوا سزاتان بۆ بنێرێت پاشانیش سەرکەوتوو نابن بەڕاستی من بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە جا ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە تەنھا حەق نەبێت، وەئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بە بیرخۆتان دا بھێننەوە ئەی گەلی یەھود: {يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ (40) وَآمِنُوا بِمَا أَنْزَلْتُ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوا أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ (41) وَلَا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (42) وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ (43)} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی نازو نیعمه‌تی من بكه‌نه‌وه كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندومه‌و به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بن و په‌یمانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌وسا منیش په‌یمانی خۆم به‌جێ ده‌هێنم باترس و تۆقین و بیمتان ته‌نها له من هه‌بێت (40) هه‌روه‌ها ئیمان بهێنن به‌و قورئانه‌ی كه ناردومه‌ته خوارەوە كه پاڵپشتی په‌یامه‌كه‌ی لای ئێوه‌یه مه‌بنه یه‌كه‌م بێ بڕوا پێی (له جیاتی یه‌كه‌م باوه‌ڕدار) و ئایه‌ته‌كانم به نرخێكی كه‌م مه‌گۆڕنه‌وه ته‌نها له من بترسن و خۆتان له خه‌شمی من بپارێزن (41) نه‌كه‌ن ڕاستی و به‌تاڵ، حه‌ق و ناحه‌ق به‌یه‌كه‌وه بئاڵێنن و حه‌ق مه‌شارنه‌وه‌ درۆ دامه‌پۆشن به‌ڕاست له‌كاتێكدا خۆشتان حه‌ق و ڕاستی ده‌زانن كامه‌یه‌ (42) نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن به دروشمه‌كانیه‌وه‌و زه‌كاتیش بده‌ن له‌گه‌ڵ كڕنووش به‌راندا كڕنووش ببه‌ن (بۆ په‌روه‌ردگارتان) (43).

جا ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بە بیرخۆتاندا بھێننەوە: {وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا (66) وَإِذًا لَآتَيْنَاهُمْ مِنْ لَدُنَّا أَجْرًا عَظِيمًا (67) وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا (68) وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَٰئِكَ رَفِيقًا (69) ذَٰلِكَ الْفَضْلُ مِنَ اللَّهِ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ عَلِيمًا (70)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که خۆتان (ھەندێکتان ھەندێک)بکوژن یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه‌، ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی (66) جا ئه‌وکاته بێگومان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوورمان پێده‌به‌خشین (67) به‌ته‌واویش هیدایه‌ت و ڕێنموویمان ده‌کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست (68) ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی اللە و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن کە اللە نازونیعمه‌تی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چەندە چاکن (69) ئه‌و ڕێزو به‌هره گه‌وره‌یه هه‌ر له‌لایه‌ن اللە وەیە اللە خۆی به‌سه که زانایه به‌هه‌موو شتێک (70).

جا لەبەرچی بێئومێدبوون لەڕەحمەت و میھرەبانی اللە ئەی بنی ئیسرائیل وەلەبەرچی حەقدو ڕق و کینتان ھەڵگرتووە لەسەر ئیمانداران بە اللە؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَوَدَّةً لِلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:82].
واتە/ سوێند بێت ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت سه‌ر سه‌خترینی خه‌ڵک له دوژمنایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌، یەھودن و ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان بۆ اللە داناوه و سوێند بێت ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت نزیکترینیان له سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ئه‌وانه‌ن که ده‌یانوت به‌ڕاستی ئێمه نه‌صاراین ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌وان کەسانی دیندارن و هه‌ندێکیشیان که‌سانی اللە پەرستن و بێگومان ئه‌وان خۆ به‌گه‌وره دانانێن (کەحەقیان بۆ ئاشکرا دەبێت) .

وەئەی ئەھلی کتێب ھەمووتان و ھەموو خەڵکیش، بەڕاستی منی ئیمام مەھدی بانگەوازی موسڵمانان و نەصاراو یەھودو ھەموو خەڵکیش دەکەم بۆ وشەیەک کەوا یەکسانە لەنێوان ھەموو خەڵکی جیھان و نێوان ئینسان و جن و ھەمووبەندەکانی اللە دا لەئاسمانەکان و لەزەوی ئەویش ھیچ پەرستراوو پەرستراوێک نی یە تەنھا اللە نەبێت تاک و تەنھایەو ھیچ شەریک ھاوبەش و ھاوەڵێکی نی یە جا کەسی تر نەپەرمستین جگە لەئەو نەبێت، جا بۆ ھیچ پێغەمبەرو نێردراوێک نەبووە کەوا فەرمانی بەخەڵکی کردبێت بە وەی بەگەورەی بگرن لە جیاتی اللە جا قسە ھەڵمەبەستن لەسەر اللە بە درۆکردن لە تەورات و ئینجیل. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (78) مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَٰكِنْ كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنْتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنْتُمْ تَدْرُسُونَ (79) وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَنْ تَتَّخِذُوا الْمَلَائِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْبَابًا أَيَأْمُرُكُمْ بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (80)} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].
واتە/ به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه‌ زمانیان باده‌ده‌ن و به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن گوایه کتێبەکەی اللە ده‌خوێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی (ئێوه چه‌واشه بکه‌ن و) وا بنوێنن که ئه‌و کتێبه ده‌ور ده‌که‌نه‌وه‌ له‌حاڵێکدا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه له‌و کتێبه نیه جا ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنین هه‌ر ئه‌وه‌یه اللە ڕه‌وانه‌ی کردووه‌ له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن اللە وە نیه و لەسەر اللە درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ و بوختان ده‌که‌ن (78) بۆ هیچ ئاده‌میزاد و که‌سێک نه‌گونجاوه که اللە کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێببه‌خشێت له‌وه‌ودوا به‌خه‌ڵکی بڵێت: وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نده و عه‌بدی اللە بن به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان وتووه‌) هه‌وڵ بده‌ن بۆ اللە بژین و لێبڕاو بن بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ بده‌ن به‌وه‌ش ده‌بنه ڕه‌بانی که به‌رنامه‌ی اللە فێری خه‌ڵکی بکه‌ن و خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن (79) (هیچ پێغه‌مبه‌رێک) فرمانی ئه‌وه‌ی نه‌داوه که فریشته‌کان و پێغه‌مبه‌ران بکه‌ن به په‌روه‌ردگار ئایا ڕاسته فرمانی بێ باوه‌ڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه موسڵمانن و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن؟! (80).

جا لە اللە بترسن ئەی بەندەکانی اللە و پارێزگار بن و بێئومێد مەبن لە ڕەحمەتی اللە ھەتا ئەگەر تەنانەت بەردەوامیش بوون لەسەر بەدرۆخستنەوەی ئیمام مەھدی ھەتا ئەوکاتەی کەوا سزا بەئێشەکە دەبینن جا بزانن بەوەی کەوا بەڕاستی سوننەت و ڕێسای اللە لە کتێبدا ئەوەیە کەوا ئیمان ھێنانەکەتان بە اللە و دان نانتان بە زاڵم و ستەمەکەتان لەنەفسی خۆتان سودتان پێناگەیەنێت ئەگەر لەگەڵیدا گەڕانەوەو ملکەج بوون و پاڕانەوەی بەکول و کروزانەوە نەبێت بەدڵسۆزی بۆ لای اللە بەوەی کەوا لێتان خۆشبێت و ڕەحمتان پێبکات و سزاکەتان لەسەر لابدات وەبشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَىٰ حِينٍ}
صدق الله العظيم [يونس: 98].
واتە/ جا ده‌بوایه خه‌ڵکی ئه‌و شارو شارۆچکانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو باوه‌ڕیان بهێنایه و باوه‌ڕه‌که‌یان سوود به‌خش بوایه بۆیان(لەکاتی ڕوودانی سزاکەدا) به‌ڵام باوه‌ڕی هیچ کامیان سوودی پێنه‌گه‌یاندن جگه له قه‌ومی یونس نه‌بێت کاتێک که باوه‌ڕیان هێنا سزای سه‌رشۆڕیمان له ژیانی دنیادا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و تا ماوه‌یه‌ک له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.

وە پێشتریش ئەوەمان بەتەواوی و تێروتەسەلی باسکردووە کەوا سوننەت و یاسای اللە لەکتێبەکەی اللە دا بۆ کافرو بێباوەڕەکان ئەوەیە کەوا ئیمان ھێنانەکەیان سودیان پێناگەیەنێت لەوساتەی کەوا سزا بەئێشەکەی اللە دەبینن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ جَاءَهُمْ نَذِيرٌ لَيَكُونُنَّ أَهْدَىٰ مِنْ إِحْدَى الْأُمَمِ فَلَمَّا جَاءَهُمْ نَذِيرٌ مَا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا (42) اسْتِكْبَارًا فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلًا (43) أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَكَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعْجِزَهُ مِنْ شَيْءٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ إِنَّهُ كَانَ عَلِيمًا قَدِيرًا (44) وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِمَا كَسَبُوا مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَٰكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰ أَجَلٍ مُسَمًّى فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِ بَصِيرًا (45)} صدق الله العظيم [فاطر].
واتە/ ئه‌وانە زۆر به‌گه‌رمی بە اللە سوێندیان ده‌خواردو ده‌یانوت ئه‌گه‌ر بێدارکه‌ره‌وەک بۆیان بێت بێگومان له هه‌موو گه‌لانی تر باوه‌ڕدارتر ده‌بن که‌چی کاتێ که ئاگادارکەرەوەکەیان بۆ هات له‌سه‌ر که‌شی و دووره په‌رێزی زیاتر هیچی تریان بۆ زیاتر نەبوو (42) چونکه خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی له زه‌ویداو پیلانی شه‌ڕو تاوانیان کێش، به‌مه‌رجێک پیلانی شه‌ڕو تاوان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن مه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌دژایه‌تی ئیسلام ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌ماندا هاتووه‌ ئیتر تۆ نابینیت هه‌رگیز له یاساو به‌رنامه‌کانی اللە دا گۆڕانکاری پێش بێت، هه‌رگیز نابینیت یاساو به‌رنامه‌کانی اللە له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن (43) ئایا ئه‌وه نه‌گه‌ڕاون به زه‌ویدا تا سه‌رنج بده‌ن و ته‌ماشا بکه‌ن چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی گه‌لانی پێس ئه‌مان و چیمان به‌سه‌ر هێنان، ئه‌وانه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌مان زیاتر بوو، وه‌نه‌بێت اللە هیچ شتێک ده‌سته‌وسانی بکات له ئاسمانه‌کان یان له زه‌ویدا چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانایه‌و به‌ده‌سه‌ڵات و توانایه‌ (44) خۆ ئه‌گه‌ر اللە تۆڵه‌ی له خه‌ڵکی بسه‌ندایه له سه‌ره‌نجامی کارو کرده‌وه‌ی نادروستیاندا هه‌رچی بوونەوەر هه‌یه له‌سه‌ر ڕووکاری زه‌وی نه‌ده‌ما، به‌ڵام اللە ئه‌وه‌نده به‌په‌له نیه له تۆڵه‌سه‌ندن به‌ڵکو دوایان ده‌خات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێک ڕۆژی خۆی هات بێگومان ئه‌و کاته اللە ی گه‌وره بینایه به به‌نده‌کانی (کارو کرده‌وه‌یانی هه‌موو له‌به‌رده‌ست دایه‌) (45).
واتە/ جا چاوه‌ڕێی ڕۆژێک بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت (١٠) هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێته‌وه‌‌ بۆیه به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (١١) ئینجا به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢).

لەوەیە باوکی حەمزە بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئەی ئایا نابینی بەوەی کەوا سوننەت و یاساکەی اللە لەکتێبدا ئەوەیە کەوا سزاکە لانەدات ئەگەر لەسەر ئەرزی واقعدا ھاتە جێ؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی بۆ جاری سەدەم وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو دەتوانێت قدەری دیاریکراو لەکتێبی نوسراوی لای اللە بگڕۆی بە ئیمان ھێنان و تۆبەە کردن و گەرانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی و کڕوزانەوەو پاڕانەوە بەدوعاکردن، جا بەتەنھا ئیمان ھێنان و دان نان بە زوڵم و ستەمەکەی خۆیان لەنەفسی خۆیان بەس نی یە ئەگەر بێتو لەگەڵیدا دوعاو پاڕانەوە نەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)}
صدق الله العظيم [الدخان].
واتە/ جا چاوه‌ڕێی ڕۆژێک بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت (١٠) هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێته‌وه‌‌ بۆیه به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (١١) ئینجا به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢).

جا سەیرکە بەڕاستی ئیمان ھێنان بە اللە ئەگەر بێتو دوعای لەگەڵ بێت ئەوا وەڵام دەدرێتەوە وەھەرلەبەرئەوەش دەڵێن: {رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم.
واتە/ په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢).

جا لەپاش ئەوە سەیرکە چۆن وەڵامدانەوەکە دێتە جێ لەسەر ئەرزی واقع اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنْتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].
واتە/ ئێمه که‌مێک سزاو ئازارتان لێ دوور دەخه‌ینه‌‌وه بێگومان دواتر ده‌چنه‌وه دۆخی جاران (١٥) ڕۆژێک دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین (كه‌هه‌ڵسانی قیامه‌ته‌)و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران (١٦).

جا ئەوە چیتە ئەی باوکی حەمزە کەوا ناتەوێت لەقسە تێبگەی؟ جا من وتم ئیمان ھێنان بە اللە و دانان بە زوڵم و ستەمکردنەکە لەنەفسی خۆیان سودیان پێناگەیەنێت ئەگەر لەگەڵیدا دوعاو پاڕانەوەو کڕوزانەوەو ملکەچ بوون نەبێت بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا سزاکەیان لەسەر لابدات وە سوننەت و یاسای سزاکەیان بۆ بگۆڕێت لەکتێبدا بەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، جا ئەگەر ئەوە ڕوویدا ئەوا سوننەت و یاسای سزاکە دەگۆڕێتەوە بەسوننەت و یاسای ڕەحمەت و میھرەبانی لەکتێبدا بەڕاستی ئەوەش ئاسانە لەسەر اللە، وەئەوەشی کەوا لەڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەی بێ ئومێد دەبێت جا ئەوە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمَنْ يَقْنَطُ مِنْ رَحْمَةِ رَبِّهِ إِلَّا الضَّالُّونَ} صدق الله العظيم [الحجر:56].
واتە/ کێ نائومێد ده‌بێت له ڕه‌حمه‌ت و به‌میھرەبانی په‌روه‌ردگاری مه‌گه‌ر که‌سانێک که گومڕاو سه‌رگه‌ردانن.

جا اللە بەڵاو موسیبەتەکان لادەدات لەکتێبدا بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، وە بە دوعاکردن قەدەری دیاریکراو لەکتێبی نوسراوی لای اللە دەگۆڕدرێت ئەگەر ئێوە بزانن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ} صدق الله العظيم [الحديد:22].
واتە/ هیچ به‌ڵاو موسیبەتێک نە له‌زه‌وی و نە لەنەفسی خۆشتاندا نیە بۆتان پێش بێت ئیللا‌‌ لە کتێبێکدایە لە پێش ئه‌وه‌ی بەری بکەین و دووریبخەینەوە بەڕاستی ئه‌وەش بۆ اللە زۆر ئاسانه‌.

جا ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەی گۆڕینەوەی سوننەت و یاسای سزا لەکتێبا بە سوننەت و یاسای ڕەحمەت و میھرەبانی بەھۆی دوعاکردنەوە کۆتایی پێھات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت و به‌هانه‌ی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ی کەوا له زانستی اللە دا له‌ناوچووه وە بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه‌ ئه‌وه‌ی له زانستی اللە دا ده‌ژی جا ئەگەر بەدرۆتان خستەوە ئەوا دواتر دەبێتە سزاو تۆڵەی اللە و لەکۆڵتان نابێتەوە لە کاتە دیاریکراوەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا} صدق الله العظيم. [الفرقان:77].
واتە/ بڵێ په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێ نادات ئه‌گه‌ر دوعاو نزاو پاڕانەوەتان نەبێت که‌چی زۆربه‌تان هه‌ر به درۆتان زانیوە ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن ئه‌وا سزاو تۆڵه‌ی اللە له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت له کۆڵتان نابێته‌وه.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
خەلیفەی اللە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________