ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 01 - 1438 ک
26 - 10 - 2016 مـ
08:00 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=240697
ــــــــــــــــــــ

بەپەلە لەئیمام مەھدی بۆ سەرجەم براو خوشکەکانی لەخوێن لەحەواو ئادەم لە جیھاندا بۆ سەرجەم ئومەتەکان لەوەی کەوا لەسەرپێ دەڕوات یان دەفڕێت..

بسم الله الرحمن الرحيم، سەڵات و سەلام لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران لە ئومەتەکان لە ئینسان و جن وە لەھەموو ڕەگەزێکیش کەوا ھەموویان بە نوێژو ستایش و تەسبیحاتەکانیان زانیوە بۆ خودا لەوانەی کەوا ئیمانیان بەخوداو پێغەمبەرەکانی ھێناوە، سەڵاواتی پەروەردگارم لەسەر سەرجەم باوەڕداران لە سەربازەکانی لە ھەموو مەلەکوتەکەی لەوەی کەوا لەسەرپێ دەڕوات یان دەفڕێت، جا وەڵامی بانگەوازکاری خودا بدەنەوە بۆ بەندایەتیکردنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن بەشوێنکەوتنی ڕازیبوونی ئەو خودایەی کەوا دروستی کردوون بەحەق تا بیپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ داببێن جا خودا ھەروا بۆ گاڵتە دروستی نەکردوون، وە بشزانن بەوەی کەوا ئێوە بۆ لای ئەو کۆدەکرێنەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی فەرموودەی خودای بەرزو بڵندو گەورە لە محکەمی قورئانی گەورە دەربارەی فەتوای خالق و دروستکار بۆ ھەموو دروستکراوەکەی لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت:{وَقَالُوا إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ (29) وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ وُقِفُوا عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ قَالَ أَلَيْسَ هَٰذَا بالحقّ ۚ قَالُوا بَلَىٰ وَرَبِّنَا ۚ قَالَ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ (30) قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً قَالُوا يَا حَسْرَتَنَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْنَا فِيهَا وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَىٰ ظُهُورِهِمْ ۚ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ (31) وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَعِبٌ وَلَهْوٌ ۖ وَلَلدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (32) قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ (33) وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُوا عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّىٰ أَتَاهُمْ نَصْرُنَا ۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ۚ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِن نَّبَإِ الْمُرْسَلِينَ (34) وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ فَتَأْتِيَهُم بِآيَةٍ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَىٰ ۚ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ (35) إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ ۘ وَالْمَوْتَىٰ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ (36) وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ ۚ قُلْ إِنَّ اللَّهَ قَادِرٌ عَلَىٰ أَن يُنَزِّلَ آيَةً وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (37) وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (38) وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ۗ مَن يَشَإِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (39) قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (40) بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَاءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ (41) وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَىٰ أُمَمٍ مِّن قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُم بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ (42) فَلَوْلَا إِذْ جَاءَهُم بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا وَلَٰكِن قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (43) فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ (44)فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا ۚ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (45) قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ اللَّهُ سَمْعَكُمْ وَأَبْصَارَكُمْ وَخَتَمَ عَلَىٰ قُلُوبِكُم مَّنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُم بِهِ ۗ انظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ ثُمَّ هُمْ يَصْدِفُونَ (46) قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ بَغْتَةً أَوْ جَهْرَةً هَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الظَّالِمُونَ (47) وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۖ فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (48) وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا يَمَسُّهُمُ الْعَذَابُ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (49) قُل لَّا أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰ إِلَيَّ ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الْأَعْمَىٰ وَالْبَصِيرُ ۚ أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ (50) وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (51)} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ئه‌وانه وتیان: ژیان هه‌ر ئه‌م ژیانه‌ی دنیایه‌و هیچی تر نیه‌ ئێمه زیندوو ناکرێینه‌وه (29) جائه‌گه‌ر کاتێک ئه‌وانه ده‌بینیت (له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له‌دادی) په‌روه‌ردگاریاندا وه‌ستێنراون (خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت ئایا ئه‌مه‌ی (که بۆتان پێشهاتووه‌و ده‌یبینن) ڕاست و حه‌قیقه‌ت نیه‌؟ ده‌ڵێن به‌ڵێ ڕاسته‌ سوێند به پە‌روه‌ردگارمان (ئینجا) خوا ده‌فه‌رموێت دە سزاو تاڵاو بچێژن به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بوونتانه‌وه‌ (30) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به‌ئاماده بوونی به‌رده‌م (دادگای) خوایی نه‌بوو زه‌ره‌ریان کرد و خۆیان دۆڕاند کاتێکیش قیامه‌ت کتوپڕ یه‌خه‌یان پێده‌گرێت ده‌ڵێن: ئاخ و داخ وپه‌شیمانی بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ی به‌که‌مته‌رخه‌می و بردمانه‌سه‌ر له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌موو گوناهو تاوانیان داوه به‌کۆڵیاندا، ئاگاداربن که چه‌نده خراپه‌ کۆڵ و باری وا که هه‌ڵی ده‌گرن (31) ژیانی دنیا جگه له یاری و گه‌مه‌و گاڵته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نیه‌ بێگومان ماڵی دوایی چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که پارێزکاری و خواناسی ده‌که‌ن ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان بۆ ناخه‌نه‌کار و ژیر نابن؟ (32) به‌ڕاستی چاک ده‌زانین که گوفتاری نادروستی خوانه‌ناسان غه‌م و په‌ژاره‌ت بۆ پێش ده‌هێنێت چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه وه‌نه‌بێت تۆ به‌درۆزن بزانن به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌ر داننانێن و ئینکاری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌که‌ن (33) سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش بڕوایان پێنه‌کراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان دانیان به‌خۆدا گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا پێ نه‌بوونه‌یان ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ش دران هه‌تا سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یان بۆهات و به‌هره‌وه‌ر بوون پێی و هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خوا بگۆرێت سوێند بێت به‌خوا بێگومان هه‌واڵ و ده‌نگوباسی له پێغه‌مبه‌رانت بۆ هاتووه‌ (34) خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکردن و سه‌رپێچی ئەوانەت زۆر لاسه‌خته‌ جا ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک له زه‌ویدا هه‌ڵبکه‌نیت یان په‌یژه‌یه‌ک به‌ئاسماندا هه‌ڵپه‌سێریت تا موعجیزه‌یه‌کیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سووده ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕت پێناکه‌ن) ئه‌گه‌ر خواش بیویستایه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێبازی دروست ئه‌وه کۆی ده‌کردنه‌وه (ئەگەر خۆیان مه‌به‌ستیان بێت) که‌واته له‌و که‌سانه مه‌به که نەزانن (35) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه ده‌چن که ده‌بیستن مردووه‌کانیش خوا زیندوویان ده‌کاته‌وه‌ له‌وه‌ودواش به‌ناچاریی هه‌ر ده‌بێت بۆ لای ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه (36) ئەوانە وتیان ئەوە بۆ موعجیزه‌یه‌کی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ نایه‌ته خواره‌وه‌؟ بڵێ به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که موعجیزه بنێرێت به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه نافامن و نازانن (37) هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رو بوونەوەرێک نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌ک به‌باڵه‌کانی بفڕێت و ئه‌وانیش ئومە‌ت و گه‌لێک نه‌بن وه‌ک ئێوه (دڵنیا بن) هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبدا له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێت) (38) ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌کردووه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ که‌ڕو لاڵن له‌ناو تاریکیه‌کاندا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر بێگومان ئه‌وه‌ی گومڕایی بوێت خوا گومڕای ده‌کات و ئه‌وه‌ش که ھیدایەتی بوێت ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان (39) بڵێ هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزاو تۆڵه‌ی خوا یه‌خه‌تان پێبگرێت یان قیامه‌ت یه‌خه‌تان پێ بگرێت هاناو هاوار بۆ که‌سێک ده‌به‌ن جگه له خوا؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن که غه‌یری خوا فریاتان ده‌که‌وێت؟ (40) بەڵکو هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن ئەویش به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن فه‌رامۆشی ده‌که‌ن (41) سوێند بێت بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی زۆرمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر قه‌وم و گه‌لانی تر (جا کاتێک سه‌رکه‌ش و یاخی بوون)، تووشی تاڵاوی جه‌نگ و به‌ڵاو ته‌نگانه‌مان کردن بۆ ئه‌وه‌ی بگەڕێنەوەو لێمان بپاڕینه‌وه‌و بلاڵێنه‌وه‌ (42) ئه‌وانه کاتێک تۆڵه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات بۆ نزاو پارانه‌وه‌ی به‌کوڵیان نه‌کرد، به‌ڵام دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو شه‌یتانیش ئه‌و کاروکرده‌وه ناپه‌سه‌ندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه که ده‌یانکرد (43) ئینجا کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه و (نازو نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون (44) ئینجا ئیتر ئه‌و گه‌له‌ی سته‌میان کرد و بێ بڕوا بوون بنبڕکران جا وترا سوپاس و ستایش بۆ خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان الحمد لله ڕب العالمین). (45) بڵێ هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ده‌زگای بیستن و بینینتان لێ وه‌ربگرێته‌وەو مۆر بنێت به‌سه‌ر دڵه‌کانتاندا ئایا خوایه‌ک هه‌یه جگه الله ئه‌و ده‌زگایانه‌تان بۆ بهێنێته‌وه‌؟ سه‌یر بکه و سه‌رنج بده چۆن چه‌نده‌ها نموونه و به‌ڵگه‌یان بۆ ده‌هێنینه‌وه‌ پاشان ئه‌وان هه‌ر مله‌جه‌ڕێ ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن (46) بڵێ:هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزاو تۆڵه‌ی خوا کتوپڕ یه‌خه‌ی پێگرتن، یان به ئاشکرا نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وت و به‌ره‌و ڕووتان هات، ئایا ئه‌و کاته هه‌ر قه‌وم و ده‌سته‌ی سته‌مکاران نیه که تیاده‌چن؟ (47) ئێمه پێغه‌مبه‌ران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه بۆ مژده‌دان نه‌بێت و ترساندن نه‌بێت جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و چاکسازی بکات ئه‌وه نه‌ترس و بیمیان له‌سه‌ره‌ نه خەفەتبار ده‌بن (48) ئه‌وانه‌ش که بڕوایان نه‌هێنا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ سزاو ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و پێیاندا ده‌چزێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌چوون له فه‌رمانی خوا (49) بڵێ من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه‌، هه‌ره‌ها له‌نهێنی و شاراوه‌کانیش هیچ نازانم و ئاگادارنیم و پێتان ناڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م به‌ڵکو ته‌نها شوێنی ئه‌وه ده‌که‌وم که به‌وه‌حی و نیگا پێم ده‌گات بڵێ ئایا کوێرو چاوساغ وه‌ک یه‌کن؟ ئایا بۆ بیرناکه‌نه‌وه و تێنافکرن (50) که‌واته‌، به قورئان ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه شەفاعەتکارو تکاکاریان بێت ئەمەش بۆ ئه‌وه‌یه تا ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکه‌ن(51).

جا بێئومێدو بێ ھیوا مەبن لە ڕەحمەتی خودا ھەرچەندە گوناھو تاوانیشتان ھەبێت وەبزانن بەوەی کەوا بەڕاستی خودا لەھەموو گوناھو تاوانەکان خۆشدەبێت، بەڕاستی ئەو زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە. وە وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی خودای ڕەحمان بدەنەوە لەمحکەمی قورئان بۆ ڕەحمەت و لێخۆشبوون لە گوناھو تاوانی بەندەکانی لە ھەموو مەلەکوت وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی خودا بۆتان لە محکەمی قورئانی گەورە لەوەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56)أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59) وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ (60) وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (61) اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (62) لَّهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (63) قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ (64) وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (65) بَلِ اللَّهَ فَاعْبُدْ وَكُن مِّنَ الشَّاكِرِينَ (66) وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ (67)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا به‌ڕاستی خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩) جا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی خواوه ده‌کرد ڕووخساریان ڕه‌ش و تاریکه‌ مه‌گه‌ر شوێن و جێگه بۆ ئه‌و خۆ به زل زان و لووت به‌رزانه له ئاگری دۆزه‌خدا نی یه‌؟ (٦٠) له‌ولاشه‌وه خوای گه‌وره ئه‌وانه ڕزگار ده‌کات که پارێزگارییان ده‌کرد به‌هۆی سه‌رکه‌وتنیان ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیه‌کیان تووش نایه‌ت و دڵگرانیش نابن (٦١). خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه‌، هه‌ر ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتیار و پارێزه‌ری هه‌موو شتێکه (٦٢) کلیک و جڵه‌وی ئاسمانه‌کان و زه‌ویش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئا ئه‌وانه خۆیان ڕه‌نجه‌ڕۆ و زه‌ره‌رمه‌ندن (٦٣) بڵێ ئه‌ی نه‌فامان فه‌رمانم پێده‌که‌ن که ‌جگه له خوا شتی تر بپه‌رستم (٦٤) سوێند به‌خوا بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆو بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه (٦٥) بەڵکو هه‌ر ته‌نها خوا بپه‌رسته و له ده‌سته‌ی سوپاسگوزاران به (٦٦) ئەوانە قه‌درو رێزی خوایان وه‌ک پێوست نه‌گرت لەکایێکدا هه‌ر هه‌موو زه‌وی پڕ مشتێکی قودره‌تی ئه‌و زاته‌یه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاسمانه‌کانیش به‌ده‌ستی قودره‌تی ڕاست و دروستی خوا پێچراوه‌ن پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگار ە مه‌زنه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه نی یه نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن (٦٧).

ئەی بەندەکانی خودا لە مەلەکوت، سوێند بە خودا بەڕاستی ھیدایەت ھیدایەتی خودایە لەبەرئەوەی ھەر ئەوە کەوا نێوانی ئێوەو نێوانی دڵەکانتان دەگۆڕێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ الْكَافِرِينَ (18) إِن تَسْتَفْتِحُوا فَقَدْ جَاءَكُمُ الْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا نَعُدْ وَلَن تُغْنِيَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْئًا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ (19) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ (20) وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ قَالُوا سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (21) ۞ إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِندَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (22) وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَّأَسْمَعَهُمْ ۖ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا وَّهُم مُّعْرِضُونَ (23) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24) وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (25)} صدق الله العظيم [الأنفال].
واتە/ ئه‌و سه‌رکه‌وتن و پشتیوانیه بۆ ئێوه‌ی ئیمانداره‌ دڵنیاش بن که خوا ڕیسواکه‌ری پیلانی بێ باوه‌ڕانه‌ (18) ئیمانداران ئه‌گه‌ر ئێوه داوای یارمه‌تی و سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنتان بۆ هات و ئه‌گه‌ر وازبهێنن له سه‌رپێچیکردنی فەرمانەکان ئه‌وه چاکتره بۆتان خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رپێچی کردن، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شکست پێتانداتان ئه‌وکاته ده‌سته‌و تاقمتان هه‌رگیز هیچ سوودێکتان پێناگه‌یه‌نێت هه‌رچه‌ند زۆریش بێت (ژماره‌تان) چونکه له ڕاستیشدا هه‌میشه خوا له‌گه‌ڵ ئیماندارانی دامه‌زراو و لێبڕاودایه‌ (19) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن و له به‌رنامه‌ی ئه‌وزاته پشت هه‌ڵمه‌که‌ن له‌کاتێکدا ئێوه تێده‌گه‌ن و ده‌بیسن (20) وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ش مه‌بن (به‌سه‌ر زاره‌کی) ده‌یانوت تێگه‌یشتین و بیستمان گوێڕایه‌ڵین له‌کاتێکدا ئه‌وان نابیستن و تێناگه‌ن (چونکه دڵ و مێشکی خۆیان داخستووه‌) (21) به‌ڕاستی خراپترین بوونەوەران لەلای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن و لاڵن ئه‌وانه‌ی که ژیرنابن (22) خۆ ئه‌گه‌ر خوا خێری تیادا به‌دی بکردنایه‌ ئه‌وه وای لێده‌کردن که حه‌ق و ڕاستی ببیستن خۆ ئه‌گه‌ر حه‌قیشیان پێ ببیستنایه (که ئاماده‌نین بۆ وه‌رگرتنی) ئه‌وه هه‌ر پشت له به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه نه‌یارن (23) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، به‌ده‌م بانگه‌وازی خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه بچن کاتێک بانگتان ده‌کات بۆ به‌رنامه و ڕێبازێک که ده‌تانژێنێته‌وه و ژیان به‌خشه‌ چاک بزانن به‌ڕاستی ھەر خودایە کەوا ده‌توانێت نێوانی کەسەکە و دڵەکەی بگۆڕێت به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه‌ (24) هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردوه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌) بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره‌ (25).

لەوەیە یەکێک لە بەندەکان لە مەلەکوتەکەی پەروەردگار بیەوێت بڵێت: "مادام ھیدایەت بەدەستی خودایە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەبەش و ھاوەڵێکی ھەبێت لەبەرئەوەی ئەو نێوانی ھەموو بەندەکان و دڵەکانیان دەگۆڕێت جا ئایا ئەوە زوڵم وستەم نی یە بۆ ئەوانەی کەوا خودا ھیدایەتی دڵەکانیان نادات بۆ بانگەوازکارەکەی دروستکراوەکانی خاڵق و دروستکار بۆ ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجەکە لەدروستکردنەکەیان تا خودا بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن؟". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامیان دەداتەوە لەمحکەمی زیکری کتێبەکەی خوداو دەڵێم خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {مَّنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ أَسَاءَ فَعَلَيْهَا ۗ وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ (46)} صدق الله العظيم [فصلت].
واتە/ ئه‌وه‌ی چاکه بکات پاداشتی چاکه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش که خراپه و تاوان بکات هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت دڵنیابه که په‌روه‌ردگاری تۆ بچوکترین سته‌م له به‌نده‌کانی ناکات.

جا ھەتانە لەئێوە کەوا دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەی بەداواکردن لەپەروەردگارەکەتان کەوا نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت تا ھیدایەتی دڵەکانتان بدات بۆ ڕێگای ڕاستی خودای بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، جا ھەتانە کەوا دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بەدڵسۆزی بۆخودا جا بۆیەش خودا ھیدایەتی دەدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰ ۖ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ۚ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ ۚ اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ (13) وَمَا تَفَرَّقُوا إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى لَّقُضِيَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّ الَّذِينَ أُورِثُوا الْكِتَابَ مِن بَعْدِهِمْ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ (14) فَلِذَٰلِكَ فَادْعُ ۖ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ۖ وَقُلْ آمَنتُ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ مِن كِتَابٍ ۖ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ ۖ اللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ۖ لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ ۖ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ۖ اللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا ۖ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (15)} صدق الله العظيم [الشورى].
واتە/ ڕێبازی ئاین و به‌رنامه‌ی ژیانی بۆ داناون، ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانی پێکردووه به _نوح_ هه‌ر به‌وشێوه‌یه بۆ تۆشی وه‌حی و نیگا کردووه و به ئیبراهیم و موساو عیساشمان ڕاگه‌یاندووه‌که ڕێبازی ئاین و یه‌کخواناسی به‌رنه‌ده‌ن و له‌سه‌ری پایادار بن ئه‌م بانگه‌وازه ڕاست و دروسته زۆر به‌لای ئەوانەوە گران و زه‌حمه‌ته‌ به‌ڵام خوای دانا خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی ڕێنموویی خه‌ڵکانێك ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌رنامه‌که‌ی به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاک (13) ئەوانە جیاوازی و کێشه دووبه‌ره‌کی نه‌که‌وته نێوانیان مه‌گه‌ر له‌دوای هاتنی زانستی و زانیاری ته‌واو بۆیان که‌له‌به‌ر حه‌ساده‌ت و سته‌مکاری و لادانیان له ڕاسته ڕێگا بۆیان دروست بوو خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشووتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه که تا کاتێکی دیاریکراو مۆڵه‌تی داون ئه‌وه فه‌رمانی تیاچوونیان ده‌رده‌کرا بێگومان ئه‌وانه‌ی که بوونه میراتگری کتێبی خوا و گه‌یه‌نرا به‌ده‌ستیان له نه‌وه‌کانی داهاتوو که‌وتنه گومان و دوودڵیه‌وه‌ خه‌ڵکیشیان خسته گومانه‌وه ده‌رباره‌ی (14) که‌واته تۆ بۆ ئه‌وه بانگه‌واز بکه و پایادارو دامه‌زراوبه هه‌روه‌ك فه‌رمانت پێ دراوه‌ شوێن ئاره‌زووی ئه‌وان مه‌که‌وه و به‌ئاشکرا بڵێ:من، باوه‌ڕم هێناوه به‌و کتێب و په‌یامانه‌ی خوا بۆی نا‌ردوم و فه‌رمانم پێدراوه که دادپه‌روه‌ری به‌رپا بکه‌م له نێوانتاندا (الله‌) په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یه و ئێوه‌شه‌،بێگومان ده‌رئه‌نجامی کرده‌ی خۆمان بۆ خۆمانه و کرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه‌ ئیتر هیچ بەھانەیەک نی یه له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا (چونکه حه‌ق ده‌رکه‌وت)، ئێمه و ئێوه هه‌ر خوا خۆی کۆمان ده‌کاته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه‌ (15).

جا ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە بەبیرخۆتان بێننەوە: {وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ (13)} صدق الله العظيم.
واتە/ وە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆ به‌رنامه‌که‌ی به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاک.

جا ئەوەی تۆبە بکات و بگەڕێتەوەو ملکەچ بێت بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگاری ھیدایەتدەر بۆ دڵ ئەوا خودا نورێک دەخاتە دڵەکەیەوە جا ئەوکاتەش بیناو بەرچاوڕوون دەبێت بۆ حەقی لای پەروەردگارەکەی، وەئەوەی کەوا خودا نوری پێنەدات ئەوا ھیچ نورێکی نابێت، جا ھەرگیزاو ھەرگیز بیناو بەرچاو ڕوون نابێت بە دەعوەو بانگەوازی حەق لەلای پەروەردگارە حەقەکەی لەبەرئەوە وەکو کۆێرو نابینایە وەکو ئەوکەسەی کەوا لەشەودا لەژێر ئاسمانێکی خاوەن دوکەڵێکی ڕەش دەوەستێت لە تاریکاییەکانی دەریایەکی قوڵ لەناو سێ تاریکاییدا تاریکایی شەوو تاریکایی ھەورەکان و تاریکایی دەریا، جا ئایا وایدەبینن بەوەی کەوا بتوانێت لەپی دەستی خۆی ببینێت ئەگەر بیھێبێتە پێش ڕوخساری؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاءً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا وَوَجَدَ اللَّهَ عِندَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ ۗ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ (39) أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُّجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ سَحَابٌ ۚ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ۗ وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا فَمَا لَهُ مِن نُّورٍ (40) أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالطَّيْرُ صَافَّاتٍ ۖ كُلٌّ قَدْ عَلِمَ صَلَاتَهُ وَتَسْبِيحَهُ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ (41) وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ (42)} صدق الله العظيم [النور].
واتە/ ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته به‌ر کرده‌وه‌کانیان وه‌ک تراویلکه‌و سه‌رابێک وایه له بیابانێکدا بریسکه بداته‌وه که‌سێکی تینوو وا بزانێت ئاوه (به‌تاڵوکه بۆی بچێت) هه‌تا کاتێک گه‌یشته لای ده‌بینێت هیچ نیه‌ ئه‌وسا (کاتێك به‌خۆی ده‌زانێت ژیانی کۆتایه‌و قیامه‌ت به‌رپا بووه‌) خوایش ئاماده‌یه له‌لایدا به گوێره‌ی کرده‌وه‌ی موحاسه‌به‌ی ده‌کات و لێی ده‌پرسێته‌وه‌ خوایش به خێرایی لێ پرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (39) یاخود (کرده‌وه‌یان) وه‌ک چه‌نده‌ها تاریکایی وایه که له‌ناو ده‌ریایه‌کی قوڵدا شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریدا، له سه‌روشیه‌وه هه‌ورێکی تاریك دایگرتبێت تاریکاییه‌کان چین چین له‌سه‌ریه‌ك نیشتبن کاتێک که ده‌ستی ده‌ربهێنێت خه‌ریکه ده‌ستی خۆی نه‌بینێت (له‌به‌ر تاریکی) بێگومان ئه‌وه‌ی خوا نووری پێ نه‌به‌خشێت هه‌رگیز نووری ده‌ست ناکه‌وێت (40) ئایا نه‌تبینیووه که به ڕاستی هه‌رچی و هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه‌ ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن هه‌روه‌ها باڵنده‌کانیش له کاتێکدا پۆل پۆل (به ئاسماندا ده‌فڕن) هه‌ر هه‌موویان بە نوێژو ستایش و په‌رستش و ته‌سبیحاتی خۆیان زانیووه‌ خوایش هه‌میشه زانایه به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن (41) هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌ سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌ر بۆ لای خوایه‌ (42).

جا لەخودا بترسن و پارێزگاربن ئەی بەندەکانی خودا، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ھەرگیزاو ھەرگیز نوری بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان نابینن ھەتا عەقڵەکانتان بەکارنەھێنن ھەروەکو ئەو باڵندەیەی بەکاریھێنا کەوا خودا ھیدایەتی عەقڵەکەی دا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ (11) وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ الْمُسْلِمِينَ (12) قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (13) قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَّهُ دِينِي (14) فَاعْبُدُوا مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِ ۗ قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ (15) لَهُم مِّن فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِّنَ النَّارِ وَمِن تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ ۚ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ (16) وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ (17) الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ (18)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ به‌ڕاستی من فه‌رمانم پێدراوه هه‌ر خوا بپه‌رستم و له‌هه‌موو ژیانمدا ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری دین و ئاین و به‌رنامه‌ی ئه‌و بم بەدڵسۆزی بۆ دینەکەی (11) فه‌رمانیشم پێدراوه که یه‌که‌مین که‌س بم له موسڵمانان(12) هه‌روه‌ها بڵێ من زۆر ده‌ترسم له سزای ڕۆژێکی پڕ مه‌ترسی و سامناک به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌م له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم (13) بڵێ من ته‌نها هه‌ر خوا ده‌په‌رستم و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و ده‌بم بەدڵسۆزی بۆ دینەکەی (14) جا ئێوه‌ش چی ده‌په‌رستن جگه له‌و خوایه‌ بیپه‌رستن و پێیان بڵێ:بێگومان خه‌ساره‌تمه‌ندان ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان و خاو و خێزانیان له ده‌ستچووه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاگادار بن که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ساره‌تمه‌ندی ئاشکراو زیانی دیارو ڕوون (15) ئه‌وانه له سه‌رویانه‌وه په‌ڵه هه‌وری دووکه‌ڵ له ئاگری ده‌وری داون له ژێریشیانه‌وه هه‌مان په‌ڵه هه‌ور و دووکه‌ڵ هه‌یه‌ ئابه‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌نده‌کانی ده‌ترسێنێت و پێیان ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن (16) جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له تاغوت جگه له خوای په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا بەملکەچیبوون و دڵسۆزی بۆی مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م (17) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن (18).

وە بشزانن بەوەی کەوا خودا ھیدایەتی پادشا ئافرەتە گەورەکەی سەبەئی یەمەنی دا بەحیکمەتی عەقڵی باڵندەکە؛ ئەو باڵندەیەش بریتی یە لە باڵندەی ھودھودی دانای نێردراوی پێغەمبەری خودا سولەیمان عليه الصلاة والسلام بۆ مەملەکەتی سەبەئی یەمەنی، وەبشزانن بەوەی کەوا خودا ھیدایەتی گەلی یەمەنی سەبەئی خاوەن ھێزو چەک و جبەخانەی توندی دا بە حیکمەتی بەکارھێنانی عەقڵی ئافرەتە: پادشایە دانایەکەی سەبەء، جا ھیدایەتی ھەموو قەومەکەی دا بەعەقڵ و حیکمەت جا ئەو ئافرەت وای لێکردن کەوا ھەموویان تەسلیم ببن بەڕیسالەو پەیامەکە بەتەنھا، وەھەرلەبەرئەوەش گەشتەکەیان نەکرد بۆ لای پێغەمبەری خودا سولەیمان تەنھا بەوە نەبێت کەوا ھەموویان ئیمانیان ھێناو کوفریان کرد بە پەرستن و بەندایەتیکردنی خۆر وە تەسلیمی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان بوون، ھەتا ئەوکاتەی کەوا باڵندەی ھودھود گەڕایەوە بە ھەواڵێک بەوەی کەوا یەمەنیەکان و پادشا ئافرەتەکەیان ھەموویان تەسلیم بوون بۆ خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن. وەھەر لەبەرئەوەش پێغەمبەری خودا سولەیمان عليه الصلاة والسلام ویستی حەقیقەت و ڕاستی ئەوە تاقیبکاتەوە کەوا باڵندەی ھودھود پێی گەڕایەوە بەوەی کەوا ئەوان بە پادشاکەیانەوە ھەموویان تەسلیم بوونە بە خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان، وەھەر لەبەرئەوەش پێغەمبەری خودا سولەیمان ویستی کەوا ئیسلامەکەیان تاقی بکاتەوە بۆ پەروەردگارەکەیان وەھەر لەبەرئەوەش لەدوای ئەوەی کەوا باڵندە ھودھود ھاتەوە بە ھەواڵەکەوە لەپاش ئەوە پێغەمبەری خودا سولەیمان بانھێشتێکی کرد بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شورا لەئینسان و جن و باڵندەکان. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ عِلْمًا ۖ وَقَالَا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّنْ عِبَادِهِ الْمُؤْمِنِينَ (15) وَوَرِثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ ۖ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ الطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَيْءٍ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ (16) وَحُشِرَ لِسُلَيْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ وَالطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ (17) حَتَّىٰ إِذَا أَتَوْا عَلَىٰ وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (18) فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ (19) وَتَفَقَّدَ الطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِيَ لَا أَرَى الْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ الْغَائِبِينَ (20) لَأُعَذِّبَنَّهُ عَذَابًا شَدِيدًا أَوْ لَأَذْبَحَنَّهُ أَوْ لَيَأْتِيَنِّي بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ (21) فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ (22)إِنِّي وَجَدتُّ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ (23) وَجَدتُّهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ اللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ (24) أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ (25) اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ۩ (26) ۞ قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (27) اذْهَب بِّكِتَابِي هَٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ (28) قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ إِنِّي أُلْقِيَ إِلَيَّ كِتَابٌ كَرِيمٌ (29) إِنَّهُ مِن سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ (30) أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (31) قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي أَمْرِي مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّىٰ تَشْهَدُونِ (32) قَالُوا نَحْنُ أُولُو قُوَّةٍ وَأُولُو بَأْسٍ شَدِيدٍ وَالْأَمْرُ إِلَيْكِ فَانظُرِي مَاذَا تَأْمُرِينَ (33) قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً ۖ وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ (34) وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ (35)فَلَمَّا جَاءَ سُلَيْمَانَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ فَمَا آتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِّمَّا آتَاكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ (36) ارْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُم بِجُنُودٍ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُم مِّنْهَا أَذِلَّةً وَهُمْ صَاغِرُونَ (37) قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (38) قَالَ عِفْرِيتٌ مِّنَ الْجِنِّ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (39) قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ (40) قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ (41) فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ (42)} صدق الله العظيم [النمل].
واتە/ سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه داود و سوله‌یمان زانیاری و زانستیمان به‌خشی هه‌ردووکیان وتیان سوپاس وستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که زیاده ڕێزی ئێمه‌ی داوه به‌سه‌ر زۆرێک له به‌نده ئیمانداره‌کانیدا (15) سوله‌یمان جێنشینی داودی باوکی بوو وتی ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێمه فێری زمانی باڵنده کراوین و له هه‌موو شتێکمان پێدراوه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌ر فه‌زڵ و ڕێزێکی ئاشکرایه (له‌لایه‌ن خواوه پێمان به‌خشراوه‌) (16) هه‌رچی سه‌ربازو له‌شکری سوله‌یمان هه‌بوو له جن و ئینسان و باڵنده کۆکرانه‌وه و نمایشیان کرد به ڕیزو ڕێک و پێکی هه‌موویان به‌سه‌ره‌تاو کۆتاییان یه‌کیان گرت (17) هه‌تا گه‌یشته دۆڵی مێرووله‌ مێرووله مێچکه‌یه‌ک (هاواری کرد و) وتی ئه‌های مێرووله‌ینه‌ بچنه ماڵ و کون و که‌له‌به‌ره‌کانتانه‌وه نه‌وه‌کو سوله‌یمان و سه‌ربازانی پێ شێلتان بکه‌ن له‌کاتێکدا هه‌ستتان پێناکه‌ن (18) سوله‌یمان (که گوێی له هاواری مێرووله‌که بوو) زه‌رده‌خه‌نه گرتی و پێکه‌نی به هاوارو قسه‌که‌ی بۆیه وتی په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده دڵ و ده‌روون و ڕۆح وگیانم کۆبکه‌ره‌وه‌ تا سوپاسگوزاری نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که به‌سه‌ر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووته‌ هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه تا کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێی ڕازیی بیت و به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت بمخه‌ره ڕیزی به‌نده چاکه‌کانته‌وه‌ (19) (ئینجا سوله‌یمان) که‌وته به‌سه‌ر کردنه‌وه و پشکنینی ده‌سته‌و تاقمی باڵنده‌کان و وتی ئه‌وه بۆچی من ھود ھود نابینم؟ یاخود لێره نیه و خۆی دزیوه‌ته‌وه و له نادیاره‌کانه‌!! (20) سوێند بێت ئه‌بێت سزایه‌کی زۆر سه‌ختی بده‌م یان سه‌ری ببڕم یان ده‌بێت به به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراوه بێت بۆ لام (21) (سوله‌یمان) زۆر چاوه‌ڕێی نه‌کرد (ھود ھود په‌یدابوو یه‌کسه‌ر هات و نیشته‌وه و) وتی ئه‌وه‌ی من پێم زانیووه تۆ پێت نه‌زانیووه‌ من له وڵاتی سه‌به‌ئه‌وه هه‌واڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت (22) به‌ڕاستی من بۆم ده‌رکه‌وت ئافره‌تێک فه‌رمانڕه‌واییان ده‌کات و له هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و نازو نیعمه‌تێکی پێبه‌خشراوه‌ ته‌ختێکی پاشایه‌تی گه‌وره‌شی هه‌یه‌ بینیم خۆی و قه‌ومه‌که‌ی سوژده بۆ خۆر ده‌به‌ن له جیاتی خوا، شه‌یتان کارو کرده‌وه‌ی چه‌وتیانی بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه به‌و هۆیه‌وه ڕێبازی ڕاست و دروستی لێگرتوون بۆیه ئه‌وان ڕێنمووی وه‌رناگرن (23) بینیم که خۆی و قه‌ومه‌که‌ی سوژ‌ده‌یان ده‌برد بۆ خۆر له جیاتی خوا وه (شه‌یتان) کاروکرده‌وه‌کانیانی شیرین و جوان کردبوو له به‌رچاویان هه‌ر بۆیه به هۆی ئه‌وه له ڕێگا لایان داوه‌و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه‌ (24) (شه‌یتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئه‌وه‌ی سوژده نه‌به‌ن بۆ ئه‌و خوایه‌ی که نهێنی ده‌رده‌کێشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ده‌زانێت ئێوه چی ده‌شارنه‌وه و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن (25) خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه‌ خاوه‌نی عەرشی گه‌وره‌یه‌ (26) سوله‌یمان وتی به ھودھود ئێمه له‌مه‌ودوا له‌و گوفتاره‌ی تۆ ده‌کۆلینه‌وه‌ تابزانین ڕاست ده‌که‌یت یان له ڕیزی درۆزنانیت (27) (ئه‌وسا سوله‌یمان نامه‌یه‌کی نووسی و دای به ھودھود فه‌رمانی پێدا که‌): بڕۆ ئه‌م نامه‌یه ببه و (له شوێنێکی به‌رچاودا) بۆیان فڕێ بده و پاشان خۆت حه‌شار بده و بزانه ده‌ڵێن چی و چ باس و خواسێک ده‌که‌ن (28) (پادشا ئافرەتەکە کە هات ونامه‌ی بینی و خوێندیه‌وه‌ پاشان وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی خۆی کۆکرده‌وه و) وتی ئه‌ی ڕێزداران به‌ڕاستی من نامه‌یه‌کی پیرۆزو به‌ڕێزم بۆ دانراوه‌ (29) نامه‌که له سوله‌یمانه‌وەیەو به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانه‌وه (ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌ڵێت) (30) خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان ببن (31) ئینجا پادشا ئافرەتەکە به ئاماده بووانی وت ئه‌ی ڕێزداران ڕاتان چیه‌ چی بکه‌م باشه‌ خۆ من هیچ بڕیارێکم نه‌داوه هه‌تا ئێوه لێی ئاگادار نه‌بوو بن و ڕاتان له‌سه‌ری نه‌دابێت (32) ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی وتیان خۆت ده‌زانیت که ئێمه خاوه‌نی هێزو تواناو ده‌سه‌ڵاتی توندو تیژین فه‌رمانیش فه‌رمانی تۆیه‌، بیر بکه‌ره‌وه و تێفکره چ فه‌رمانێک ده‌ده‌یت (33) پادشا ئافرەتەکە وت: به‌ڕاستی له‌شکری پاشاکان کاتێک چووبنه شارو دێهاته‌کانه‌وه‌ وێران وکاولیان کردووەو که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پیاوی ناوداری ئه‌و شوێنه‌یان زه‌لیل و ڕیسوا کردووه و هه‌میشه ئه‌وه پیشه‌یانه و به‌و جۆره ده‌که‌ن و هه‌رواش ده‌بن (34) بێگومان له‌به‌رئه‌وه من بڕیارمداوه که‌ دیاریه‌کیان بۆ بنێرم جا چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بزانم نوێنه‌ره‌کان چ هه‌واڵێکم بۆ ده‌هێننه‌وه و (هه‌ڵوێستی سوله‌یمان جۆن ده‌بێت) (35) جا کاتێک (نوێنه‌ری) نێردراوه‌کان گه‌یشته لای سوله‌یمان (هه‌واڵی دیاریه‌که‌ی گه‌یاندە سوله‌یمان ‌) پێی وت ئێوه ده‌تانه‌وێت به ماڵ و سامان ودیاری کۆمه‌کیم بکه‌ن؟ من دڵنیام که ئه‌و شتانه‌ی خوا پێی به‌خشیووم له‌وه چاکتر و به‌نرختره که به ئێوه‌ی به‌خشیووه‌ نه‌خێر من به‌و دیاریه دڵشاد نابم به‌ڵکو ئێوه به دیاریه‌که‌تان شاد ده‌بن (36) (ئه‌ی نوێنه‌ری به‌ڵقیس) بگه‌ڕێره‌وه بۆ لایان به خۆت و دیاریه‌که‌ته‌وه‌ سوێند به خوا ده‌بێت به سه‌ربازانێکه‌وه بچینه سه‌ریان که نه‌یان دیبێت و نه‌توانن به‌رگری بکه‌ن، ده‌بێت ده‌ریان بکه‌ین له وڵاتیان له کاتێکدا ئه‌وان زه‌لیل و ڕیسواو شکاون (37) (سوله‌یمان) وتی ئه‌ی خه‌ڵکینه کامتان ده‌توانێت عەرشی شاژنەکەم بۆ بهێنێت پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ لام و ته‌سلیم ببن (38) عفریتێک له جنەکان وتی من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی له جێی خۆت هه‌ستیت، به‌ڕاستی من بۆ ئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم (39) (به‌ڵام یه‌کێک لەوانەی) که زانستی و زانیاری کتێبی هه‌بوو (کە فریشتە جبریل بوو) وتی من بۆت ده‌هێنم به چاو تروکاندنێک، ئه‌وسا کتو پڕ سوله‌یمان بینی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایدا دانراوه وتی ئه‌مه فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه‌ که‌: ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشکورو به‌دنمه‌ک جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه به‌ڕاستی سوپاسگوزاره بۆ خۆی ئه‌وه‌ش که سپڵه‌یه‌ ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و خاوه‌نی به‌خششه به هه‌مووان (40) (ئینجا سوله‌یمان فه‌رمانیدا و) وتی ته‌ختی پاشایه‌تیه‌که‌ی ده‌ستکاری بکه‌ن (هه‌ندێک شتی بگۆڕن) سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین ئەو ئافرەتە ده‌یناسێته‌وه‌ یان له‌و که‌سانه ده‌بێت که نایناسنه‌وه‌ (41) جا کاتێک پادشا ئافرەتەکە گه‌یشت، پێی وترا ته‌ختی پاشایه‌تی تۆ ئاوایه‌؟! ئەویش وتی هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌و له‌و ده‌چێت ئێمه پێش ئه‌مه‌ش زانیاریمان هه‌بوو ئێمه ته‌سلیم بووین (42).

ئەگینا ئاگاداربن بەڵگەی ئاشکرا لە محکەمی قورئانی گەورە لەسەرئەوەی کەوا گەلی یەمەنی سەبەء بەراستی ھەموویان تەسلیم ببوون بە خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان پێش ئەوەی کەوا پێغەمبەری خودا سولەیمان و سەربازەکانی ببینن جا بەڵگە ئاشکرایەکە لەسەرئەوە لەم فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە دەبینن: {قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (38)} صدق الله العظيم.
واتە/ (سوله‌یمان) وتی ئه‌ی خه‌ڵکینه کامتان ده‌توانێت عەرشی شاژنەکەم بۆ بهێنێت پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ لام و ته‌سلیم ببن.

جا ئەوە بەڵگەیەکی ئاشکرایە لەسەرئەوەی کەوا ئەوان بەڕاستی تەسلیمی خودای پەروەردگاری ھەمووجیھان ببوون لەپێش ئەوەی کەوا سولەیمان و سەربازەکانی ببینن لەبەرئەوەی باڵندەی ھودھود ھەواڵەکەی بۆ پێغەمبەری خودا سولەیمان گەڕاندەوە بەوەی کەوا پادشا ئافرەتە یەمەنیەکەی سەبەء و گەلی یەمەنی بەڕاستی ھەموویان تەسلیم بوونە بە خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان، ھەرلەبەرئەوەش پێغەمبەری خودا سولەیمان فەرمووی: {قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (38)} صدق الله العظيم.
واتە/ (سوله‌یمان) وتی ئه‌ی خه‌ڵکینه کامتان ده‌توانێت عەرشی شاژنەکەم بۆ بهێنێت پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ لام و ته‌سلیم ببن.

بەھۆی حیکمەت و دانایی ئەو باڵندە ھودھودەی کەوا پادشا ئافرەتە یەمەنیەکەی ناچار بەوەکرد کەوا عەقڵەکەی بەکاربھێنێت جا خودادش ھیدایەتی دا بەنورێک لەلاین خۆیەوە کەوا بریتی یە لەنوری بینایی و بەرچاوڕوونی لەدوای بەکارھێنانی عەقڵ جا بیناو بەرچاوڕوون بوو بەوەی ئەو کەسەی ئاسمانەکان و زەوی و خۆرو مانگ و بەشەری دروستکردووە بریتی یە لەکەسێکی شایستەتر بە پەرستن و عیبادەتکردن وە بیناو بەرچاو ڕوون بوو بەوەی کەوا زوڵم و ستەمی لەنەفسی خۆی و گەلەکەی کردووە بە پەرستن و بەندایەتیکردنی خۆر لەجێگای خودا، وەھەرلەبەرئەوەش پێغەمبەری خودا سولەیمان دانی نا بەزانستەکەی بەحەق لەوساتەی کەوا پادشا ئافرەتەکە چاوی دەتروکاند بەوەی کەوا گەلەکەی توشی فیتنە نەکات لەدوای ئیمان ھێنانەکەیان بە خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان بەھۆی ئامادەکردنی عەرشە گەورەکەی کەوا لە گرانبەھاترین خشڵ و گەوھەر دروستکرابوو بەو ئەڵماسەی کەوا لەدوای خۆی لەیەمەن جێی ھێشت لە مەملەکەتی یەمەن لە کۆشکی پادشایەتی و دیوانی ئەنجومەنی شورا، وە لەدەورو بەری کۆشکی پادشایەتیەکەش پاسەوانی بەھێزو توند ھەبوون. جا لێرەدا ئەو لەفیتنەیەک ترسا بەوەی بەسەر گەلەکەیدا بێت نەوەکو بڵێن: "چۆن ئەم عەرشە ئامادەکرا لەلای سولەیمان لەکاتێکدا ئەوان جێیان ھێشتووە لەدوای خۆیان! جا چۆن عەرشی پادشاکەیان پێش ئەوان کەوتەوە بۆ لای سولەیمان؟". جا پاشان ئەوەیان بە پادشا ئافرەتەکەیان دەوت کەوا پێشتر قەناعەتی پێھێنابوون بە ئیسلام بەشوێنکەوتنی پێغەمبەری خودا سولەیمان جا لەپاش ئەوە ئەو ترسا لەسەریان کەوا توشی فیتنە ببن لەبەرئەەی لەسەر دەرگاکانی کۆشکەکەو دیوارەکانی پاسەوانی بەھێزو توند ھەبوون، ھەرلەبەرئەوەش پادشا ئافرەتە زاناکەیان ترسا لەسەریان لەوەی کەوا توشی فیتنە ببن بەھۆی ئامادەکردنی عەرشەکە لەکاتێکدا ئەوان دڵنیابوون لەوەی کەوا لەدوای خۆیان جێیان ھێشتبوو لەپشتەوەی دەرگاکانی کۆشکی پادشایەتیەکە، جا لەپاش ئەوە دەڵێن: "بەڕاستی ئەوە ساحیرو جادووگەرێکی شارەزایە کەوا چاوبەستی لێکردووین تا وادابنێین کەوا ئەوە عەرشی پادشا ئافرەتەکەمانە لەکاتێکدا ئێمە لەدوای ئەو جێمان ھێشت لەدوای دەرگاکانەوە لەکاتێکدا لەسەر دەرگاکاندا پاسەوانی بەھێزو توند ھەبوون، جا چۆن ئەو عەرشە پێشمان کەوتەوە بۆ لای سولەیمان لەکاتێکدا ئێمە لەدوای خۆمان جێمان ھێشتبوو!" بەڵام پادشا ئافرەتەکەی یەمەن ئەم وەفدەی دەرباز کرد لەفیتنە کەوا لەگەڵیدابوون لەکۆتاییدا ھەروەکو چۆن ھیدایەتی دان لەسەرەتادا لەوساتەی کەوا ئیمانیان ھێناو ھەموویان تەسلیمی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان بوون بەھۆی حیکمەت و دانایی و ووردبینی و بیر تیژیەکەی لەپێش ئەوەی کەوا پێغەمبەری خودا سولەیمان و سەربازەکانی و موڵکە گەورەکەی ببینێت، جا لەوساتەی کەوا بینی وا عەرشەکەی ئامادەکراوە لەلای پێغەمبەری خودا سولەیمان ھەرچەندە لەدوای خۆشی جێی ھێشتبوو جا لەوساتەی کەوا عەرشەکەی بینی پێشی کەوتووە ئەوا ھیچی تری بۆ زیاد نەبوو تەنھا ئیمان و جێگیری و ڕاوەستاوی و زانست نەبێت وە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانی کەئەوە ئەو عەرشەیەتی کەوا لەسەری دادەنیشێت لە دیوانی پادشایەتی لە مەملەکەتی سەبەئی یەمەنی گەورە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، بەڵام ئەو نەیدەویست گەلەکەی توشی فیتنە بکات جا بڵێت بەڕاستی ئەوە ھەوە ھەرلەبەرئەوەش چاوی دەتروکاند بۆ پرسیارکارەکە (واتە سولەیمان) بەوەی کەوا گەلەکەی توشی فیتنە نەکات جا دەستی خستە سەر عەرشەکەو وتی: "كأنهُ هو-ھەر دەڵێی ئەوە"، جا لێرەدا پرسارکارەکە (واتە سولەیمان) دانی نا بەزانستەکەی لەپەروەردگارەکەیەوە، جا لەخودا بترسن و پارێزکار بن خوداش فێرتان دەکات، ھەرلەبەرئەوەش پرسیارکارەکە دانی دا بە دانپێدانانی زانستەکەی لە نەفسی خۆیەوە جا وتی: "وأوتينا العلم من قبلها وكنا مسلمين". خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ (41) فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ (42)} صدق الله العظيم [النمل].
واتە/ (ئینجا سوله‌یمان فه‌رمانیدا و) وتی ته‌ختی پاشایه‌تیه‌که‌ی ده‌ستکاری بکه‌ن (هه‌ندێک شتی بگۆڕن) سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین ئەو ئافرەتە ده‌یناسێته‌وه‌ یان له‌و که‌سانه ده‌بێت که نایناسنه‌وه‌ (41) جا کاتێک پادشا ئافرەتەکە گه‌یشت، پێی وترا ته‌ختی پاشایه‌تی تۆ ئاوایه‌؟! ئەویش وتی هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌و له‌و ده‌چێت ئێمه پێش ئه‌مه‌ش زانیاریمان هه‌بوو ئێمه ته‌سلیم بووین (42).

جا لێرەدا بیرتیژی و ووردبینی و زانستەکەی نێوان ھەردوو لایەکە دەبینن دەربارەی زانستی ھیدایەتدران، جا بەھەمان شێوە پێغەمبەر خودا سولەیمان سورو پێداگیربووە لەسەر توش نەکردنیان بە فیتنە؛ نە بۆ پادشا ئافرەکەی سەبەء و نەگەلەکەشی، وەبەوەی ڕێی لێبگرێت کەوا دەست بداتە عەرشەکەی بە دەستەکانی تاکو نەڵێت: "بەڕاستی ئەوە سیحرو جادووێکی ئاشکرایە!" ئەگەر فەرمانی بە لابردنی دەنکە ئەلماسەکانی نەکردبا لێی ئەوکاتە ئەو دەترسا لەوەی دەستی لێبدات بەدەستەکانی جا وای گومان ببردایە کەوا ئەمە سیحرو جادووێکی ئاشکرایە ھەم ئەو ھەم گەلەکەشی، لەبەرئەوەی ھەموو ئەوانەی کەوا کوفریان بە نیشانەو ئایەتە موعجیزەییەکان کردووە لەپەروەردگارەکەیانەوە حوجەو بەڵگە پوچ و بەتاڵەکەیان ھیچ نەبووە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا لەبەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەیان لەسەر ئەرزی واقع وتوویانە بەڕاستی ئەوە سیحرو جادووێکی ئاشکرایە پاشانیش ھیدایەت نەدراون لەبەرئەوەی ئەوان خۆیان دڵنیانەکردۆتەوە بەدەست لێدانی موعجیزەکە لەسەر ئەرزی واقع، جا ئەوانە گەلێکن کەوا ھیدایەت نادرێن لەبەرئەوەی جیاوازی ناکەن لەنێوان سیحرو موعجیزەدا تا بەدەستەکانیان دەستی لێبدەن تا ڕاستی ئایەت و نیشانەکانی پەروەردگارەکەیان بۆ ڕوون ببێتەوە لەسەر ئەرزی واقع، لەبەرئەوەی ئەوان واگومانیان دەبرد سیحرو جادوێکی ئاشکرا بن، لەبەرئەوەی دەتوانن سیحری خەیاڵی حەقیقەت و ڕاستیەکەی ئاشکرابکەن لەڕێی دەست لێدان بەدەستەکانتان تا بزانن بەڕاستی ئەوە ڕاستەقینەیە لەسەر ئەرزی واقع یان بەتەنھا سیحرێکی خەیاڵیە لەبەرچاوەکانتان. ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ (7)} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر کتێبێکمان بۆ تۆ له‌ناو کاغه‌زێکدا داببه‌زاندایه‌ ئه‌وجا ده‌ستیشیان لێ بدایه‌ ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون ده‌یانوت ئه‌مه جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا هیچ شتێکی تر نیه‌!! (هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن).

ھەرلەبەرئەوەش پێغەمبەری خودا سولەیمان فەرمانی کرد بە دەستکاریکردنی کەمێک لە عەرشەکەی بەلابردنی شتێک لە ئەو دەنکانەی پێشەوە کەوا خاوەنی ڕەونەق و بریسکەو جوانی بوون..وەئەوەش خیکمەتێک بوو لەلایەن پێغەمبەری خودا سولەیمان تا پادشا ئافرەتەکە جورئەت و بوێری بکات نزیک بێتەوە لەعەرشەکەی جا بەدەستەکانی خۆی دەستی لێبدات جا لەپاش ئەوە ئەویش دانیشت لەسەری لەدوای ئەوەی چاوی تروکاند بۆ پرسیارکارەکە (واتە بۆ سولەیمان کاتێک پرسیاری لێکرد ئەوە عەرشەکەی تۆیە؟) بە چاوی چەپی تا تێبگات بەوەی ئەو نایەوێت گەلەکەی توشی فیتنە بکات بەدان نان بەوەی کەوا ئەو خۆیەتی تاکو ئەوان نەڵێن: "بەڵکو ئێمە گەلێکین سیحرمان لێکراوە" جا پاشەو پاش بگەڕێنەوە دواوەو پاشگەز ببنەوە بە دۆڕان لەدوای ئیمان ھێنانەکەیان، لەبەرئەوەی ئەوانەی کەوا ھیدایەت نادرێن لەوانەی کەوا کوفریان کردووە بەئایەت و نیشانەکانی پەروەردگارەکەیان وەڵامەکەیان ھیچ نی یە لەسەر ئایەت و نیشانە موعجیزەیی یە حەقەکان تەنھا ئەوە نەبێت کەوا دەڵێن: "بەڕاستی ئەوە سیحرو جادوویکی ئاشکرایە". جا ئەوانە گەلێکن کەوا ھیدایەت نادرێن کەوا بریتین لەکەسانێک بیرناکەنەوە بەعەقڵەکانیان، ھەرلەبەرئەوەش پێغەمبەری خودا سولەیمان فەرمووی: {قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ (41)} صدق الله العظيم.
واتە/ (ئینجا سوله‌یمان فه‌رمانیدا و) وتی ته‌ختی پاشایه‌تیه‌که‌ی ده‌ستکاری بکه‌ن (هه‌ندێک شتی بگۆڕن) سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین ئەو ئافرەتە ده‌یناسێته‌وه‌ یان له‌و که‌سانه ده‌بێت که نایناسنه‌وه‌.

بەڵام ئەو لەھیدایەتدراوان بوو، ھەرلەبەرئەوەش نکۆڵی لەوە نەکرد کەوا ئەو چاوی تروکاند بۆ پرسیارکارەکە بەوەی کەوا بەڵێ خۆیەتی، جا لەپاش ئەوە بەناو گەلەکەیدا سوڕایەوەو لەسەر عەرشەکەی دانیشت بە خەندەو پێکەنینی مژدە بەخشانەوەو وتی: "ھەردەڵێی ئەوە". ھەرچەندە کەوا بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانی کەوا ئەو خۆیەتی بەڵام نەیویست گەلەکەی توشی فیتنە بکات ھەتا ئەوکاتەی دەگەڕێنەوە بۆ یەمەن پاشان عەرشەکە نابینن لە کۆشکی پاشایەتیەکەدا لەدیوانی ئەنجومەنی شورا جا لەپاش ئەوە ئەوانیش بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەوەی کەوا ئەو خۆیەتی لەدوای گەڕانەوەیان لە گەشتی بەیعەت پێدانە گشتیەکەدا، جا ئەوکاتە دەزانن ئەوە لەئایەت و نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی خودایە جا ئیمان و جێگیری و ڕاوەستاویان زیاتر دەبێت. جا ئەو ئافرەتە گەلەکەی ڕزگارکرد بە ئیمان ھێنان بەخودای ڕەحمان و شوێنکەوتنی پێغەمبەری خودا سولەیمان سەڵاوات و سەلامی خودای لەسەر وەلەسەر ئەو ئافرەتەو لەسەر ھەموو ئەوانەش کەوا ئیمانیان ھێنا لەگەڵی لەیەمەنیەکان ئەوانەی کەوا عەقڵیان بەکارھێنا جا خوداش ھیدایەتی دان بە نامەو پەیام و ریسالەیەک.

لەوەیە یەکێک لەبەرسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن بیەوێت بڵێت: "ئاھ ئاھ ئەی ئیمامەکەم تۆ چەندە زانست و حیکمەت لەئێمە دەشاریەوە، جا ئایا بەتێروتەسەلی بۆمان باس ناکەی کەوا چۆن باڵندەی ھودھود توانی کەوا پادشا ئافرەتەکەی سەبەء ناچار بەبیرکردنەوە بکات بە عەقڵەکەی؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوە بەحەق و دەڵێین: پەرستگاکەی پادشا ئافرەتەکەی سەبەء چەندین دەرچەی بازنەیی خۆر ھەڵاتی و ئەوانیی تر خۆرئاوایی تێدا ھەبوو، جا نێردراوەکەی پێغەمبەری خودا سولەیمان واتە باڵندەی ھودھود ھات و لە پەرستگاکە ئامادەبوو لەکاتی سێبەری بەر لەخۆرھەڵاتن بەر لەوەی کەوا پادشا ئافرەکەی سەبەء ئامادەی پەرستگاکەی بێت بۆ سوژدە بردن بۆ خۆری ھەڵھاتوو لەپێش دەرچەکانی پەرستگاکە، وە ھۆکاری ئامادەبوونی ھودھودیش لەکاتی سێبەری بەیانی زوودا عليه الصلاة والسلام ئەوەبوو تاکو پادشا ئافرەتەکە نامەکە نەبینێت کەوا ئەو ھێناویەتی لەگەڵ خۆی جا واگومان ببات بەوەی کەوا وێنەی ئەو بالندە ھودھودە وەکو ئەو کۆترە نامەبەرانەیە کەوا پەیام و نامەکان ھەڵدەگرن، بەڵام باڵندەی ھودھودی باوەڕدار ویستی کەوا پادشا ئافرەتەکە ناچار بەوە بکات کەوا عەقڵەکەی بەکاربھێنێت لەبەرئەوەی ئەو لە مەنتقەکەی تێنەدەگەیشت خۆ ئەگەر لێی تێگەیشتبا ئەوا ئامۆژگاری دەکرد بەوەی کەوا سوژدە نە بۆ خۆر ببات نە بۆ مانگیش؛ بەڵکو ئەو خودایە بپەرستێت کەوا دروستی کردوون. جا سەیری قسەی ھودھود بکەن دەربارەی ڕیسوایی و کەم زانی ئەو بێباوەڕانەی کەوا خودای تاک و قەھار ناپەرستن، با ووردببنەوە لە باڵندەی ھودھودی ڕزگارکەر لە محکەمی قورئانی گەورە. کاتێک وتی: {إِنِّي وَجَدتُّ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ (23) وَجَدتُّهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ اللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ (24) أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ (25) اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ۩ (26) ۞ قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (27) اذْهَب بِّكِتَابِي هَٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ (28)} صدق الله العظيم [النمل].
واتە/ به‌ڕاستی من بۆم ده‌رکه‌وت ئافره‌تێک فه‌رمانڕه‌واییان ده‌کات و له هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و نازو نیعمه‌تێکی پێبه‌خشراوه‌ ته‌ختێکی پاشایه‌تی گه‌وره‌شی هه‌یه‌ بینیم خۆی و قه‌ومه‌که‌ی سوژده بۆ خۆر ده‌به‌ن له جیاتی خوا، شه‌یتان کارو کرده‌وه‌ی چه‌وتیانی بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه به‌و هۆیه‌وه ڕێبازی ڕاست و دروستی لێگرتوون بۆیه ئه‌وان ڕێنمووی وه‌رناگرن (23) بینیم که خۆی و قه‌ومه‌که‌ی سوژ‌ده‌یان ده‌برد بۆ خۆر له جیاتی خوا وه (شه‌یتان) کاروکرده‌وه‌کانیانی شیرین و جوان کردبوو له به‌رچاویان هه‌ر بۆیه به هۆی ئه‌وه له ڕێگا لایان داوه‌و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه‌ (24) (شه‌یتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئه‌وه‌ی سوژده نه‌به‌ن بۆ ئه‌و خوایه‌ی که نهێنی ده‌رده‌کێشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ده‌زانێت ئێوه چی ده‌شارنه‌وه و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن (25) خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه‌ خاوه‌نی عەرشی گه‌وره‌یه‌ (26) سوله‌یمان وتی به ھودھود ئێمه له‌مه‌ودوا له‌و گوفتاره‌ی تۆ ده‌کۆلینه‌وه‌ تابزانین ڕاست ده‌که‌یت یان له ڕیزی درۆزنانیت (27) (ئه‌وسا سوله‌یمان نامه‌یه‌کی نووسی و دای به ھود ھود فه‌رمانی پێدا که‌): بڕۆ ئه‌م نامه‌یه ببه و (له شوێنێکی به‌رچاودا) بۆیان فڕێ بده و پاشان خۆت حه‌شار بده و بزانه ده‌ڵێن چی و چ باس و خواسێک ده‌که‌ن (28).

وەھەر لەبەرئەوەش باڵندەی ھود ھودی توڕە لەکاتێکی زووی بەرەبەیاندا ئامادە بوو لەکاتی سیبەر لەساتی جریوەی چۆلەکەکان پێش ئەوەی کەوا پادشا ئافرەتەکە ئامادەبێت بۆ پەرستگایەکە بۆ سوژدەبردن بۆ خۆر لەدوای خۆرھەڵاتن جا ھودھود لەچاوەڕوانی ئەودا وەستابوو لەو پەنجەرە بازنەییەی کەوا خۆری لێ ھەڵدێت لە بەرامبەریەوە بەتەواوی لەم ڕۆژەدا جا بە دەنووکەکەی نامەکەی دابەزاند شوێن پەنجەی پێیەکانی جا لەبەرئەوەی دەرچەکانی پەرستگاکە بەرزبوون بۆیە ئافرەتەکە نامەکەی نەبینی لەژێر پێەکانی ھودھود، جا دەیویست کەوا سوژدە ببات بۆ خۆر لەو دەەرچەیەی کەوا خۆری لێھەڵدەھات لەبەرامبەری بەتەواوی لەم ڕۆژەدا بەڵام بینی وا باڵندەی ھودھود وەستاوە لەم دەرچەیەدا، وە ویستی کەوا بەدەستەکانی باڵندەی ھودھود بفڕێنێت تا بفڕێت کەچی چەسپاوبوو وەکو چەسپاوی کێوو چیا وەھیچیش لێی نەدەترسا تا بفڕێت، جا ئەمە سەرنجی ئەوی ڕاکێشا بۆ ئەو باڵندەیەی کەوا ناترسێت لێی، جا لەپاش ئەوە وازی لەو پەنجەرە ھێنا کەوا لەنێوانی و نێوان خۆرە ھەڵاتووەکە وەستابوو جا ویستی کەوا سوژدە ببات لە پێش ئەو دەرچەیەی کەوا لەتەنیشت دەرچەکەی ھودھودەوە بوو، جا بینی ئەویش شوێنەکەی خۆی گۆڕی جا لایدا بۆ دەرچەکەی تر جا وەستایەوە لەنێوان پادشا ئافرەتەکەو خۆردا، پاشان بەھەمان شێوە کارەکەی ئەم باڵندەیە سەرنجی ئەوی ڕاکێشا، جا لەپاش ئەوە ھەوڵی دا کەوا سوژدەببات لەو دەرچەیەی کەوا لەدوای ئەو دەھات ھەرچەندە بەشێوەیەکی کەمێک لاریش بوو بەڵام دەیتوانی خۆرەکە ببینێت، بەڵام باڵندەی ھودھود شوێنەكەی خۆی گۆڕیەوە لەنێوان ئەوو نێوان سوژدەبردنەکەی بۆ خۆر! پاشان ویستی کەوا سوژدە ببات لەو دەرچەیەی کەوا لەدوای ئەو دێت پاشان دیسانەوە ھودھودی بینی فڕی جا لایدەدا سەرجەم ئەو دەرچانەی کەوا خۆری لێھەڵدەھات جا ھەموو جارێک شوێنەکەی خۆی دەگۆڕی بۆ نێوان ئەوو نێوان سوژدەبردنەکەی بۆ خۆر.جا لەپاش ئەوە جوڵەو ھاتووچۆیەکەی ئەو باڵندەیە سەرنجی ئەوی زۆر ڕاکێشا جا لەبەرچی ئەو قەدەغەی دەکات لە سوژدەبردن بۆ خۆر؟ جا لەپاش ئەوە مایەوە بۆ بیرکردنەوە بەعەقڵەکەی خۆی جالەناخی خۆیدا وتی؛ "بەڕاستی دەبێت ئەو باڵندەیە بۆیە وا ئەم جموجۆڵە بکات بەگۆڕینی شوێنەکەی خۆی لەنێوان من و نێوان سوژدە بردنەکەم بۆ خۆر لەبەرئەوەی من و گەلەکەم دەبینێت بەوەی کەوا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادا بین". وەبینی کەوا خۆی و گەلەکەی شوێنی پێشینانیان کەوتوون بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە بەبێ ئەوەی کەوا عەقڵ و مەنتقیان بەکاربھێنن بۆ ئەوکەسەی کەوا ئەوان و خۆرو مانگیشی دروستکردووە جا زانی کەوا ئەو کەسە شایانترە بە عیبادەتکردن و پەرستنی پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵ بۆی بینی وا فرمێسک لەسەر ڕوومەتەکانیدا دەچۆڕێتەوە لەبەر ترس و ملکەچی بۆ پەروەردگارەکەی بە بەتاک و تەنھا گرتنی جا لەپاش ئەوە نامەکەی بۆ فڕیدا کە لەلایەن پێغەمبەری خودا سولەیمانەوە بوو، جا ھەرچەندە کورت و پوخت بوو بە چەند وشەیەکی کەم بەڵام ئەو بوو بە کەسێک کەوا دڵنیا بێت لەبەرئەوەی بینابوو بەحەق بەو نورەی لای پەروەردگارەکەی بەھۆی بەکارھێنانی عەقڵ و گەڕانەوەو ملکەچ بوون بە دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەی تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات، بەڵام ئەو بیری کردەوە بەوەی کە ئەگەر ئەوە بە گەلەکەی بڵێت بەوەی کەوا تەسلیمی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان بووە جا واز لە پەرستنی خۆر بھێنێت ئەوا حەتمەن دواتر ئەوە لەسەر گەلەکەی وەکو ھەورە تریشقەیەکە جا کودەتای بەسەردا دەکەن بەتوڕەیی وھەڵچوویی، جا لەپاش ئەوە دانیشتنێکی ئەنجومەنی شورای پێکھێنا وەکو عادەتەکەی جا بینی ئەوان ئامادەنە بۆ جەنگ و شەڕكردن لەگەڵ پادشا سولەیمان و سەربازەکانی بەھەموو ھێزو چەک و لێدانێکی توند. ئەویش پێی وتن: "بەڕاستی پادشایەکان ئەگەر بچنە ناو ئاوەدانیەک ئەوا تێک و پێکی دەدەن وە خەڵکەکەی زەلیل دەکەن، جا با ئینسان لەخۆبایی نەبێت بە ھێزەکەی و وە گوێ بە ھێزی دوژمنەکەشی بدات جا لەوەیە دوژمنەکەی بەسەریدا زاڵ بێت، جا با وادابنێین بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوان ئێمەیان ناچارکردووە بە شەڕێکی دڕو بێ بەزەییانە لەگەڵ پادشا سولەیمان جا لەوانەیە ئەوان بەسەرماندا زاڵ بن جا ڵەپاش ئەوە پایەدارەکان لە مەملەکەتی سەبەء دەبن بەکەسانێکی زەلیل و ڕیسوابوو، جا قوربانیەکە من و ئێوەن ئەی گەلی ئەنجومەنی شورای پادشایەتی". ئینجا لەبەرئەوەی ئەوان وتیان: "فەرمانەکە نۆ تۆیە جا سەیرکە بزانە چ فەرمانێک دەکەی"، جا لەپاش ئەوە بەشوێن ئەواندا وتی: "جا با وا دابنێین کەوا ئێمە ناچار بە جەنگ و شەڕکردن بووین جا سەرکەوتین بەسەر پادشا سولەیمان ئەگەر بێتو جەنگمان کرد لەگەڵی جا ھەردەبێت قوربانی بدەین بە ماڵێکی زۆرو ڕوحی چەندین سەربازی دڵسۆزمان لە جەنگ و شەڕەکەدا، جا من وایدەبینم کەوا من ئەوە بەدیاریەکی زۆر فریودەر بگۆڕمەوە؛ بەکاروانێک بەداڕشتنی چەندین تۆنی زێڕو ئاڵتون و دابەشی بکەین بەسەر کاروانەکەدا تا ھەڵیبگرن جا با چاوەڕوان بکەین بزانین بەچی نێردراوەکانمان دەگەڕێنەوە. بەومەرجەی کەوا لەئێستاوە ڕێک بکەوین کە ئەگەر ھاتوو ئەم دیاریە زۆر فریودەرەی قبوڵنەکرد ئەوا بەڕاستی زانیومانە بەوەی کەوا ئەو بەڕاستی پێغەمبەرێکە لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە وەئەگەر قبوڵیشی کرد جا ئەوا بەڕاستی زانیومانە ئەو پادشایەکە لە پادشا تەماحکارەکانی زەوی بۆ ماڵ و موڵک لە ماڵ و موڵکەکانی زەوی جا دەیکەین بەھاوڕێی خۆمان جا ئێمەو ئەو دەبین بەیەک دەست لەسەر دوژمنەکانمان وە ھاوپەیمانیش لەنیوانماندا دەکەین، جا ماڵەکە ھەم من و ھەم ئێوەش ڕزگار دەکار جا ئێمە ھەر توشی خەسارەت و قوربانیدان دەبینەوە ئەگەر بێتو ناچاربین بە جەنگ و شەڕکردن لەگەڵ پادشا سولەیمان جا لەوەیە چەندەھا قاتی ئەم دیاریە فریودەرە بدۆڕێنین، گرنگ ئەوەیە کەوا ئەوە مەرجێکە لەنێوانمان کەوا لەسەری ڕێک بکەوین لەئێستاوە بەوەی ئەگەر بێتو دیاریەکەی قبوڵ نەکرد جا ئەوە بەڕاستی زانیومانە بەوەی کەوا ئەو بەڕاستی پێغەمبەرە بۆیە ھەرگیز ناتوانین توشی فیتنەی بکەین بە چیایەکیش لە زێڕو ئاڵتون.

ھەتا ئەوکاتەی کەوا گەیشتە ڕێککەوتن لەگەڵ گەلەکەی لەسەر ئەوە جا لەپاش ئەوە کاروانێکی زۆری لەوشتر ئامادەکرد کەوا چەندین تۆن داڕشتەی زێڕو ئاڵتونی ھەڵگرتبوو ئەگەر ھەمووی کۆبکرابایەوە! جا دەرچوون بەدیاریەکەیانەوە بەرەو ئاڕاستەی سولەیمان ھەر لەوکاتەی کەوا گەیشتە سەرکردەی کاروانەکە لەگەڵ کۆمەڵێک لە سوارچاکەکانی بۆ پاسەوانیکردنی کاروانەکە تا گەیشتنی جا قسەیان لەگەڵ پێغەمبەری خودا سولەیمان کرد بە دیاریە گەورەکەوە لەلایەن پادشا ئافرەتەکەی سەبەئەوە جا ئەوان وەڵامێکیان بینی لێی کەوا گەلەکەی حسابیان بۆی نەکردبوو تەنھا پادشا ئافرەتەکە نەبێت. جا پێغەمبەری خودا سولەیمان فەرمووی: {فَلَمَّا جَاءَ سُلَيْمَانَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ فَمَا آتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِّمَّا آتَاكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ (36)} صدق الله العظيم [النمل].
واتە/ جا کاتێک (نوێنه‌ری) نێردراوه‌کان گه‌یشته لای سوله‌یمان (هه‌واڵی دیاریه‌که‌ی گه‌یاندە سوله‌یمان ‌) پێی وت ئێوه ده‌تانه‌وێت به ماڵ و سامان ودیاری کۆمه‌کیم بکه‌ن؟ من دڵنیام که ئه‌و شتانه‌ی خوا پێی به‌خشیووم له‌وه چاکتر و به‌نرختره که به ئێوه‌ی به‌خشیووه‌ نه‌خێر من به‌و دیاریه دڵشاد نابم به‌ڵکو ئێوه به دیاریه‌که‌تان شاد ده‌بن.

ھەتا ئەوکاتەی کەوا بە خۆیان و دیاریەکەوە گەڕانەوە جا ئەوکاتە پادشا ئافرەتەکە ئەوەی پێ وتن کەوا باڵندەکە کردبووی وە پێشی وتن بەوەی کەوا ئەو ئیمانی ھێناوە لە پێش ڕەوانەکردنی دیاریەکە بەڵکو تەنھا دەیویست کەوا دڵی ئۆقرە بگرێت وە وتی پێشتریش مەرجێک ھەبوو لەنێوان من و ئێوەدا ئەویش ئەوەبوو کە ئەگەر بێتو دیاریە فریودەرەکەی قبوڵ نەکرد جا بەڕاستی ئەوە بۆمان ڕوون بۆتەوە کەوا ئەو لە پادشا دنیایی یەکان نی یە کەوا داوای ماڵ و دەسەڵات بکات؛ بەڵکو پێغەمبەرێکە لە پێغەمبەرەکانی خودای ڕەحمان. پاش ئەوە ئەوانیش ھەموو ئیمانیان ھێناو ھەموویان تەسلیم بوون بە خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان ھەتا ئەوکاتەی باڵندەی ھودھودی پێنیشان دان جا پشتیان کردە بەندایەتیکردنەکەیان بۆ خۆرو تەسلیم بوون بە خودای پەروەردگاری ھەنوو جیھان جا لەپاش ئەوە بەھەمان شێوە پادشا ئافرەتەکە بڕیاری سەردانیکردنی پێغەمبەری خودا سولەیمان و پێشکەشکردنی بەیعەتەکەی دا جا باڵندەی ھودھود دەرچوو بەرەو زەوی شام تا ھەواڵێكی دڵشادکەر بە پێغەمبەری خودا سولەیمان بدات بەوەی کەوا پدشا ئافرەتەکەی سەبەء و گەلەکەی وا دێن بە موسڵمانی بۆ خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان، ھەر لەبەرئەوەش پێغەمبەری خودا سولەیمان بڕیاری کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی داو فەرمووی: {قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (38)} صدق الله العظيم.
واتە/ (سوله‌یمان) وتی ئه‌ی خه‌ڵکینه کامتان ده‌توانێت عەرشی شاژنەکەم بۆ بهێنێت پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ لام و ته‌سلیم ببن.

لەبەرئەوەی باڵندەی ھودھود عليه الصلاة والسلام ھەواڵی بەپێغەمبەری خودا سولەیمان دا عليه الصلاة والسلام بەوەی کەوا پادشا ئافرەتەکەی سەبەء وگەلەکەی بەڕاستی ھەموویان تەسلیم بوون وە ھودھود پێشی وت بەوەی کەوا پادشا ئافرەتەکە پێش ئەوەی دیاریەکەی بۆ ڕەوانە بکات تەسلیم بووە.

جا ئایا ئێوەش عەقڵ ق ژیریتان ناخەنەکار ئەی گەلی یەمەنیەکابی ئەمڕۆ؟ جا لەبەرچی پشتھەڵدەکەن لە بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەتان خەلیفەی خوداو عەبدەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی؟ جا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ کتێبەکەی خودا ئەی گەلی حزبەکان جا ئەوەتان بریتی یە لە قورئانی گەورە ئەگەر ئێوە ئیمانتان پێی ھەیە، جا یەک وشەشم لێوەرمەگرن ئەگەر بێتو نەتانبینیەوە لە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە، جا من وەحیێکی تازەم لەلا نیە؛ بەڵکو بەڵگەو حوججەتان بەسەردا جێبەجێدەکەم بە بەیانی حەق بۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ تا ڕێنماییتان بکەم پێی بۆ ڕێگای ڕاستی خودای بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، جا لەخودا بترسن و پارێزگاربن و گوێڕایەڵم بن ئێوەو درواسێکانتان و سەرجەمی ھەموو خەڵکی، گەرنا ئەوا بەڕاستی منی ئیمام مەھدی تەحەددای خۆم ڕادەگەیەنم بۆ سەرجەم حزبە جیاوازو ناکۆکەکان بەوەی کەوا ھەرگیز چارەسەرێک بۆ کێشەو ناکۆکیەکانی یەمەن و ئەوانی تریش نادۆزنەوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵیشی نه‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که دادوه‌ری له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واوی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن...ئەی خودایە ئەوە من گەیاندم خودایە شاھێدبە.

جا بەھەمان شێوە ئەم بەیانە بگەیەنن ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن بەڵکو ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که یاداوه‌ریان تێدا به‌دی بهێنێت جا ببن بە کەسانێک لەسوپاشگوزاران لەموسڵمانانی ئەم ئومەتە لەھەموو جیھاندا، لەبەرئەوەی خودا ئیمام مەھدی ڕەوانەکردووە لەقەدەری سەردەمەکەی ئەواندا ئەوەش ڕێزێکی گەورەیە لەلایەن خوداوە لەسەرتان، جا با لەسوپاسگوزاران بن ھەموو ئومەتەکانی ئەم سەردەمە، وئەگەر ڕووشیان وەرگێڕا جا ئەوە مژدەیان پێدەدەم بە سزایەکی سەخت و بەئێش لەشەوێکدا کەوا خودا خەلیفەکەی بەسەر سەرجەم ئومەتەکاندا دەردەخات لەدوای ئەوەی ئەوە بەھیلاک دەبات کەوا بەھیلاک چووە لە سەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی له زانستی خوادا وە بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه‌ ئه‌وه‌ی له سەر بەرچاوڕوونی و زانستدا دەژی، حوکم و بڕیاریش بۆ خودایە کەوا خێراترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێی و حساب دەکات.

وەئەی سەرکردە عەلی عبداللە صالح، ئەی ئایا تۆ لەساڵی 2011 دا قورئانی گەورەت بەرز نەکردبوویەوە بە دەستی ڕاستت کەوا بانگەوازی حزبەکانت دەکرد بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە؟ جا لەبەرچی ئەمڕۆ بانگیان ناکەی بۆ لای حوکم کردن بەکتێبەکەی خودا قورئانی گەورە وەبەڕاستیش وا گەلی یەمەنی گەیشتە ئاستی وێران بوون؟ لەلایان حزبە تێکدەرەکانەوە لەناوەوەی یەمەن و کوشت و کوشتاری لەلایەن دەوڵەتە درواسێکانەوە! جا چەند نەفست لەناوبرد وەچەندکەست ھەتیو کردلەمنداڵان وەچەند ژنت بێوەژن کرد وەچەندین چاوی ژنان و منداڵانت خستە گریان! ئایا لەخوا ناترسن و پارێزگار نابن؟ جا لەخوا بترسن و پارێزگار بن و گوێڕایەڵیم بکەن بەڵکو ڕەحمتان پێبکرێت.

وەئەی خاوەنی پایەی پاشایەتی سەلمان و محمد بن سەلمان و ئالی نھیان و ئالی مەکتوم و ئەوەشی لەگەڵیاندان، لەخودا ی ڕەحمان بترسن و پارێزگاربن وە وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای قورئان.

وەئەی گەلی خاوەنانی شۆڕشە تێکدەری و وێرانکاریەکانی عەرەبی لەوەتەی ساڵی 2011 ەوە بەگوێرەی مێژوو بەروارەکەتان، جا ئایا بینیوتانە
بەوەی کەوا بارودۆخی وڵات و ناوچەکان جاکترو باشتر بوبێت لە خراپەوە بۆ چاکترو باشتر یان لەخراپەوە بووە بە خراپترو خراپتر پاشان بۆ خراپتریش ھەتا ئەوکاتەی کەوا تەسلیم بەحەق دەبن یان خودای تاک و قەھار مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەشەوێکدا دەردەخات بەسەرتاندا ئێوەش لەدەستی ئەو خودایە تاک و قەھارە دەرباز بابن کەوا خەلیفەکەی مەھدی چاوەڕونکراو ناصر محمد یەمانی ھەڵبژاردووەو خۆی دەستنیشانی کردووە لەناو بەشەردا یان ئێوە وادەزانن بەوەی کەوا ئێوە خەلیفەکەی خودا ھەڵدەبژێرن لەجێگای ئەو؟ جا ئەو فەرموودەیەی خودای تاک و قەھار بەیادی خۆتاندا بھێننەوە لە محکەمی زیکری کتێبەکەی. کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ (68) وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ (69) وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَىٰ وَالْآخِرَةِ ۖ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (70)} صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خەڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌وسه‌رپشک نه‌كراون، پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی (68) هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵكه چیان له سینه‌و ده‌رونیاندا شاردۆته‌وه وه‌چی ده‌رده‌خه‌ن و ئاشكرای ده‌كه‌ن (69) خوا زاتێكه كه جگه له‌و خوایه‌كی تر نیه‌، سوپاس و ستایش له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا، له دنیا و قیامه‌تدا، هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه‌،حوكم و فه‌رمانره‌وایش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌، هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه (70).

وەئەی گەلی حزبەکان ئەوانەی کەوا ھەوڵی ئەوە دەدەن کەوا ئاماژە بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بدەن، بەڕاستتی ئێوەزانیوتانە بەوەی کەوا ئێوە ناتوانن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی توشی فیتنە بکەن بە کێوو چیایەکی سەخت لە زێڕو ئاڵتونیش جا ھەرگیزاو ھەرگیز نایەمە ڕیزی حزبەکانتانەوە ھەرگیزاو ھەرگیزیش بەشداریتان لەگەڵدا ناکەم لەڕشتنی خوێنی موسڵمانان؛ بەڵکو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی خودایە لەزەوی بۆ ھاتنەجێی ئاشتی لەسەرجەم جیھاندا وەبۆ پیادەکردن و جێبەجێکردنی دادپەروەری لەنێوا ن موسڵمانان و کافران جا ھیچ زۆرلێکردن و ناچارکردنێک لەدیندا نی یە، بەڵام ئێوە ببن بە موسڵمان و تەسلیم بن بۆ جێبەجێکردنی ئەو سنورانەی خودا کەوا زوڵم و ستەمی ئینسان ھەڵدەگرێت لەسەر برا ئینسانەکەی، وەھەرچی ئیمان ھێنانە بەخودای ڕەحمان جا دەربارەی ئەوە ئەوکەسەی کەوا دەیەوێت ئیمان بھێنێت با ئیمان بێنێت وەئەوکەسەشی کەوا دەیەوێت باکافرو بێباوەڕبێت، جا لەسەر ئێمە گەیاندە بەئێوە بەحەق لەپەروەردگارەکەتانەوە حساب ولێپرسینەوەشتان لەسەر خودایە، وە خوداش بەھەشتی داناوە بۆ ئەوەی کەوا شوکرو سوپاسگوزاری دەکات ئاگریش بۆ ئەوەی کەوا کوفر دەکات، جا لەوخوایە بترسن کەوا کۆدەکرێنەوە بۆ لای ئەی گەلی ئومەتەکان لە ئینسان و جن وەلەھەموو ڕەگەزێکیش وە ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە بە بیرخۆتاندا بھێننەوە کەوا دەفەرموێت: {وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ ۚ قُلْ إِنَّ اللَّهَ قَادِرٌ عَلَىٰ أَن يُنَزِّلَ آيَةً وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (37) وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (38) وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ۗ مَن يَشَإِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (39) قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (40) بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَاءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ (41) وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَىٰ أُمَمٍ مِّن قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُم بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ (42) فَلَوْلَا إِذْ جَاءَهُم بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا وَلَٰكِن قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (43) فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُم بَغْتَةً فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ (44)} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ئەوانە وتیان ئەوە بۆ موعجیزه‌یه‌کی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ نایه‌ته خواره‌وه‌؟ بڵێ به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که موعجیزه بنێرێت به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه نافامن و نازانن (37) هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رو بوونەوەرێک نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌ک به‌باڵه‌کانی بفڕێت و ئه‌وانیش ئومە‌ت و گه‌لێک نه‌بن وه‌ک ئێوه (دڵنیا بن) هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبدا له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێت) (38) ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌کردووه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ که‌ڕو لاڵن له‌ناو تاریکیه‌کاندا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر بێگومان ئه‌وه‌ی گومڕایی بوێت خوا گومڕای ده‌کات و ئه‌وه‌ش که ھیدایەتی بوێت ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان (39) بڵێ هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزاو تۆڵه‌ی خوا یه‌خه‌تان پێبگرێت یان قیامه‌ت یه‌خه‌تان پێ بگرێت هاناو هاوار بۆ که‌سێک ده‌به‌ن جگه له خوا؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن که غه‌یری خوا فریاتان ده‌که‌وێت؟ (40) بەڵکو هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن ئەویش به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن فه‌رامۆشی ده‌که‌ن (41) سوێند بێت بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی زۆرمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر قه‌وم و گه‌لانی تر (جا کاتێک سه‌رکه‌ش و یاخی بوون)، تووشی تاڵاوی جه‌نگ و به‌ڵاو ته‌نگانه‌مان کردن بۆ ئه‌وه‌ی بگەڕێنەوەو لێمان بپاڕینه‌وه‌و بلاڵێنه‌وه‌ (42) ئه‌وانه کاتێک تۆڵه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات بۆ نزاو پارانه‌وه‌ی به‌کوڵیان نه‌کرد، به‌ڵام دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو شه‌یتانیش ئه‌و کاروکرده‌وه ناپه‌سه‌ندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه که ده‌یانکرد (43) ئینجا کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه و (نازو نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون (44).

وەخودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {حم (1) وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (2) إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ (3) فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (4) أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا ۚ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (5) رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (6) رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ (7) لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (8) بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].
واته‌/ حم (ئەم چەند پیتەی سەرەتای ھەندێک لە سورەتەکان ئاماژەن بۆ ناوی نێردراوو پێغەمبەرو چاکەکاران) (١) سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌ (٢) به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره‌) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه‌ بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین (٣) له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کارو کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه‌ (٤) ئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بێگومان ئێمه‌یش نێردراوه‌كانمان ده‌نێرین (٥) ڕه‌حمه‌تێكه‌ له‌ په‌روه‌ردگارته‌وه‌ به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك (٦) ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه‌‌ که له نێوانیاندایه‌ ‌گه‌ر ئێوه دڵنیان و باوه‌ڕتان هه‌یه‌ (٧) هیچ خوایه‌ك نی یه جگه له‌و زاته‌ ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باوو باپیرانی پێشینه‌كانیشتانه‌ (٨) جا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه گرنگانه‌دا ئه‌وانه‌ هه‌ر له گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین وبێ ئاگان (٩) جا چاوه‌ڕێی ڕۆژێک بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت (١٠) هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێته‌وه‌‌ بۆیه به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (١١) ئینجا به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢) ئایا چۆن و له‌کوێ ئه‌وانه‌ ئامۆژگاری ویاداوه‌ری وه‌رده‌گرن له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێک ونێردراوێكی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو (١٣) پاشان پشتیان تێکرد و وتیان فێرکراوێکی شێته (١٤) ئێمه که‌مێک سزاو ئازارتان لێ دوور دەخه‌ینه‌‌وه بێگومان دواتر ده‌چنه‌وه دۆخی جاران (١٥) ڕۆژێک دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین (كه‌هه‌ڵسانی قیامه‌ته‌)و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران (١٦).

وە سزاکەی خوداش نزیک بۆتەوە لەسەرووتانەوە وە لەژیر پێیەکانتانەوە، جا کێ لەسەرتانی لادەدات جگە لە خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر نەبێت؟ جا ئایا ئەمین و دڵنیان لە مەکرو پیلانی خودای تاک و قەھار ئەی گەلی بەشەرە کافرەکان بە دەعوەو بانگەوازی شوێنکەوتنی زیکری قورئانی گەورە کەوا پەیام و ڕیسالەی خودایە بۆ سەرجەمی خەڵکی؟ لەوەیە یەکێک لە کافرو بێباوەڕەکان بەقورئانی گەورە بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد
، بەڕاستی ھیچ یەکێک لە دەوڵەتە موسڵمان بووەکان بەقورئان وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی حوکم کردنیان نەداتەوە بۆ لای قورئان ھەرچەندە کەوا ئیمانیشیان پێی ھەیە ھەروەک وایدادەنێن، جا لەبەرچی لۆمەی ئێمەی کافرەکان بەقورئان دەکەی؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارکارانە دەداتەەەو دەڵێم: ئەی گەلی بەشەر ھیچ لە زیکری کتێبەکەی خودا نەماوەتەوە تەنھا ڕەسمەکەی نەبێت، وەھیچیش لەئیسلام نەماوەتەوە تەنھا ناوەکەی نەبیت، جاھیچ جیاوازیەک نی یە لەنێوان ئێوەو نێوان پشتھەڵکەرەکان لە دەعوەو بانگەوازی حوکمکردن بۆ لای قورئانی گەورە لە دەوڵەتە موسڵمانەکان وسەرکردەکانتان، وێنەی ئەوان وەکو وێنەی ئێوەیە؛ کەوا گەلێکی موجریمی تاوانکارن تەنھا ئەگەر تۆبە بکەن و بگەڕێنەوەو ملکەچ بن بۆ لای خودا بە دڵسۆزی و وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ کتێبەکەی خوداو لەخاوەن ژیرو ھۆشمەندەکان بێت جا ئەوانە چاکترین بونەوەرن ، وەھەرچی خراپترینی بوونەوەرەکان بریتین لە پشتھەڵکەرەکان لەدەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی خودا قورئانی گەوە. جا بۆ کوێ دەڕۆن لەدەست سزای خودا ئەی گەلی موسڵمانان و کافرە پشتھەڵکەرەکان لەدەعوەو بانگەوازی دەستگرتن بە پەتەکەی خودا قورئانی گەورە کەوا بریتی یە لە بەهێزترین هۆکاری ڕزگاریی جا ئەوکەسەی دەست بەم پەتە بگرێت ئەوا شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه‌؟ وەھەرچی ئەوەیە کەوا دەستی گرتووە بەجگە لەوە جا ئەوا وێنەیان وەکو وێنەی ئەوانەیە کەوا دەستیان گرتووە بە دەزووێک لەدەزووی ماڵی جاڵجاڵۆکەوە، وە بێسەروبەرترین و فشۆڵترین ماڵیش ماڵی جاڵجاڵۆکەیە ئەگەر بزانن.

وەئەی جیھان، بەڕاستی ئیمام مەھدی ناصر محمد ھیچتان بۆ نانوسێت تەنھا قسەی نوکی قەڵەمەکان نەبێت لەدەسەڵاتی زانست، وە وەھمیشتان بەوە بۆ ناکەم بەوەی وابزانن فێرتان دەکەم بەئیزنی خودا؛ بەڵکو تەحەدداتان دەکەم بەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکراو بەڵام لە محکەمی قورئانی گەورەی پارێزراو لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن کەوا مایەی زیکرو یادەوەی وەرگرتنە بۆ ئیێوە وە یادەوەریی وەرگرتن بووە بۆ باوک و باپیرە یەکەمەکانتان کەوا ھەواڵی ئێوەو ھەواڵی ئەوانی پێش ئێوەشی تێدایە وە دەنگوباسی دوای ئێوەشی تێدایە، ھەرلەبەرئەوەش دەبینن کەوا ڕووداوەکانتان بەتێرو تەسەلی بۆ باس دەکەم لەپێش ڕوودانیان لەبەرئەوەی من بەسوننەت و یاساو ڕێساکەی خودا دەزانم لەسەر پشتھەڵکەرەکان لەدەعوەو بانگەوازی حەق لەپەروەردگارەکەیانەوە لەھەموو کات وزەمان و شوێنێکدا، وەھەرگیزیش بۆ سوننەت وڕێساو یاسای خودا جێگرەوەو گۆڕزنکاری نیە، وەبەڕاستی یاسا وڕێسای نه‌ته‌وه یاخی بووه پێشینه‌کانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

وسلام علی المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
عەبدی خوداو خەلیفە چاوەڕوانکراوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
________________