الموضوع: شاھێدی دەدەم بەخودابەوەی کەوا من لە ئەولیاو یاوەرانی خوداو پێغەمبەرەکەیمە دوژمنایەتی ئەوکەسەش دەکەم کەوا دوژمنایەتیان دەکات وە یاوەری ئەوەش دەکەم کەوا یاوەریان دەکات..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي شاھێدی دەدەم بە اللە بەوەی کەوا من لە ئەولیاو یاوەرانی اللە و پێغەمبەرەکەیمە دوژمنایەتی ئەوکەسەش دەکەم کەوا دوژمنایەتیان دەکات وە یاوەری ئەوەش دەکەم کەوا یاوەریان دەکات..

    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    06 - 02 - 1430 ک
    02 - 02 - 2009 مـ
    11:49 ئێوارە
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=51389
    ــــــــــــــــــــ

    شاھێدی دەدەم بە اللە بەوەی کەوا من لە ئەولیاو یاوەرانی اللە و پێغەمبەرەکەیمە دوژمنایەتی ئەوکەسەش دەکەم کەوا دوژمنایەتیان دەکات وە یاوەری ئەوەش دەکەم کەوا یاوەریان دەکات..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمُرسلين والتابعين للحقّ إلى يوم الدين، وبعد..

    اللە ی گەورە فەرموویەتی: {الَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ إِلَّا اللَّمَمَ إِنَّ رَبَّكَ وَاسِعُ الْمَغْفِرَةِ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنشَأَكُمْ مِنَ الأَرْضِ وَإِذْ أَنْتُمْ أَجِنَّةٌ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى (32)} صدق الله العظيم [النجم].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان ده‌پارێزن له‌گوناهو تاوانه‌گه‌وره‌کان له‌گوفتارو کرداری به‌د جگه‌له‌ورده‌گوناهان به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆشبوون و چاوپۆشی زۆر فراوانه‌ چاک ده‌تانناسێت، له‌کاتێکدا ئێوه‌ی له‌زه‌ویدا به‌رپاکردووە‌ له‌و کاته‌شدا ئێوه کۆرپه‌له‌ی بچووک بوون له‌سکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو) جا ‌خۆتان (ھەندێکتان ھەندێک) به‌چاک و به‌پاڵفته و پاک مەگرن ‌هه‌ر اللە ده‌زانێت کێ ته‌قوای هه‌یه و پارێزکاره.‌

    وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَإِذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً} صدق الله العظيم [النور:61].
    واتە/ جا هه‌ر کاتێک چوونه هه‌ر ماڵێک سه‌لام له خۆتان (یه‌کتر) بکه‌ن سه‌لامێک له لایه‌ن اللە ی گه‌وره‌و‌ە که پڕه له به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕو جوانی و پاکی.

    جا وشە پێکچووەکە (موتەشابیھەکە) تۆی گومڕاکردووە ئەی نەسیم لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى} صدق الله العظيم [النجم:32].
    واتە/ جا ‌خۆتان (ھەندێکتان ھەندێک) به‌چاک و به‌پاڵفته و پاک مەگرن ‌هه‌ر اللە ده‌زانێت کێ ته‌قوای هه‌یه و پارێزکاره.‌

    وەدەڵێی کەوا مەبەستی کەسەکە خۆیەتی بەوەی کەوا نەڵێت من لە اللە دەترسم وە نەڵێت کەوا ئەو لە ئەولیاکانی اللە یە وە نەڵێت کەوا ئەو لە حزبەکەی اللە یە وە نەڵێت کەوا ئەو لەگەڵ حەقدایە وە نەشڵێت کەوا ئەو نێردراوو پێغەمبەرە لە زەمانی نێردراوو پێغەمبەرەکاندا ئەگەر بەڕاستی ئەو نێردراو یان پێغەمبەر بووبێت وە نەڵێت کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەگەر ئەو بەڕاستی ڕەوانەکرابوو لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە بە حسابی فەتواکەی تۆ کاری پێبکرێت وەھا ئەوە تۆ مخالف وپێچەوانەو دژی فەتواکەی خۆتت کرد جا نەفسی خۆتت بەپاک داناو دەڵێی: "بەڕاستی من لە اللە دەترسم" جا نەفسەکەی خۆتت بە پاک داناو مخالف و دژو پێچەوانەی فەتوا بەتاڵ و پوچەکەی خۆت کرد! جا ئەوەی کەوا جوانە لێت ئەوەیە مخالەفەو دژو پێچەوانەی فەتوا بەتاڵ پوچەکەی خۆتت کردو وتت: "بەڕاستی من لە اللە دەترسم" جا نەفسی خۆتت بەپاک دانا بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ لە اللە دەترسی، جا نکۆڵی لەشاھێدیەکەت ناکەم لەسەر خۆت بۆ نەفست بەڵام اللە فەرمانی پێکردووم کەوا من بە پاکت نەگرم جا شوێنت بکەوم بە بێ زانست و ھیدایەت و کتێبێکی ڕۆشن و ئاشکراوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى} صدق الله العظيم [النجم:32].
    واتە/ جا ‌خۆتان (ھەندێکتان ھەندێک) به‌چاک و به‌پاڵفته و پاک مەگرن ‌هه‌ر اللە ده‌زانێت کێ ته‌قوای هه‌یه و پارێزکاره.‌

    بەومانایەی کەوا بەڕاستی اللە زاناترە پێت لە عەبدەکەی، یان تۆ نازانی کەوا تەزکیە چی یە؟ ئەوە بریتی یە لەشاھێدی دان ئەی نەسیم بەوەی کەوا بڵێم نەسیم پیاوێکی چاکەکارە جا مادام بانگەواز دەکات بۆ شوێنکەوتن ئەوا با شوێنی بکەوین وەھەرگیزیش من تەزکیەت ناکەم و بەچاک و پاکت ناگرم وەدەشڵێم بەڕاستی تۆ ناتوانی قسە ھەڵببەستی لەسەر اللە بەدرۆکردن جا اللە زاناترە پێت، وە اللە ش فەرمانی پێنەکردووم بەوەی کەوا بەڕاستت دابنێم جا شوێنت بکەوم تەنھا لەبەرئەوەی من وای بببینم کەوا تۆ لەخوترس و پارێزگاری؛ بەڵکو ئەوەت پێدەڵێم کەوا اللە فەرمانی پێ کردووم: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:111].

    وەبەھەمان شێوە ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إنْ تَتَّبِعُونَ إلَّا الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إلَّا تَخْرُصُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:148].

    جا موتەشابیھەکە (پێکچووەکە) گومڕای کردووی: {فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى} صدق الله العظيم [النجم:32].
    واتە/ جا ‌خۆتان (ھەندێکتان ھەندێک) به‌چاک و به‌پاڵفته و پاک مەگرن ‌هه‌ر اللە ده‌زانێت کێ ته‌قوای هه‌یه و پارێزکاره.‌

    جا ئەوەی دەفەرموێت {أَنفُسَكُمْ} تۆی گومڕاو سەرگەردان کردووە، ئایا نازانی بەوەی کەوا ئەوە مەبەستی ھەندێکتانە لەگەڵ ھەندێک نەوەک مەبەستی خودی خۆتان؟ ئەوەش لەبەرئەوەی لەخەڵکی ھەن کەوا قسەکانی لەژیانی دنیادا سەرسامت دەکەن لەکاتێکدا سەرسەخترین دوژمنی اللە شە، جا شوێنی مەکەوە مادام دەسەڵاتی زانستی بۆ نەھێناوی لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە.

    وەھەرچی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورەیە: {فَإِذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً} صدق الله العظيم [النور:61]،.
    واتە/ جا هه‌ر کاتێک چوونه هه‌ر ماڵێک، سه‌لام له خۆتان (یه‌کتر) بکه‌ن سه‌لامێک له لایه‌ن اللە ی گه‌وره‌و‌ە که پڕه له به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕو جوانی و پاکی.

    ئەمە بەومانایەی کەوا ئەگەر چونە ناو ماڵێک ئەوا سەلام لەخۆتان؛ بەمانای لە کەس و کارەکەی بکەن. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنْفُسِكُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:128].
    واتە/ سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رێکتان لەخۆتان بۆ ڕه‌وانه کراوه.

    کەواتە مانای (أنفسكم) واتە لەوانەی خۆتان، لە نەوەی ڕەگەزی خۆتان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلاَّ لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللّهِ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُواْ أَنفُسَهُمْ جَآؤُوكَ فَاسْتَغْفَرُواْ اللّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُواْ اللّهَ تَوَّابًا رَّحِيمًا (64) فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيمًا (65) وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُجُواْ مِن دِيَارِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلاَّ قَلِيلٌ مِّنْهُمْ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُواْ مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا (66) وَإِذاً لَّآتَيْنَاهُم مِّن لَّدُنَّـا أَجْراً عَظِيمًا (67) وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا (68)} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ هیچ پێغەمبەرێکمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی بکرێت به‌فه‌رمان و مۆڵەتی اللە خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانە به‌ڕاستی کاتێک سته‌میان له خۆیان کرد بهاتنایه بۆ لای تۆ و داوای لێخۆشبوونیان له اللە ی گه‌وره بکردایه‌ پێغه‌مبه‌ریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایه‌ (لەمافی خۆی) ئه‌وه بێگومان ئه‌و کاته ده‌یانزانی که اللە ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رگره‌و میهره‌بان و دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیان بوایه‌) (64) جا نەخێر سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که دادوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن (65) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که ھەندێکتان ھەندێک بکوژن یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه‌ ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی (66) جا ئه‌وکاته بێگومان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوورمان پێده‌به‌خشین (67) به‌ته‌واویش هیدایه‌ت و ڕێنموویمان ده‌کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست (68).

    وەئەگەر پرسیاریشم لێکردی دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەوفەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ} صدق الله العظيم [النساء:66].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که ھەندێکتان ھەندێک بکوژن

    جا ئایا دەبینی بەوەی کەوا اللە فەرمانی پێکردبن بە کوشتنی نەفسی خۆیان یان بەکوشتنی ھەندێک لەلایەن ھەندێکیان؟ بەومانایەی یەھودی ئیماندار ئەگەر بەڕاستی ئیماندارەو لەگەڵ پێغەمبەری اللە دەردەچێت و شەڕی کرد لەگەڵ یەھودی خراپەکار لەکاتێکدا ڕاستگۆیە بەدڵ و بەگیان ئەوا دواتر اللە ئەجرو پاداشتێکی گەورەی پێدەدات وە ھیدایەتی دەدات بۆ ڕێگای ڕاست. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُجُواْ مِن دِيَارِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلاَّ قَلِيلٌ مِّنْهُمْ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُواْ مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا (66) وَإِذاً لَّآتَيْنَاهُم مِّن لَّدُنَّـا أَجْراً عَظِيمًا (67) وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا (68)} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که ھەندێکتان ھەندێک بکوژن یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه‌ ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی (66) جا ئه‌وکاته بێگومان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوورمان پێده‌به‌خشین (67) به‌ته‌واویش هیدایه‌ت و ڕێنموویمان ده‌کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست (68).

    جا نە اللە و نە پێغەبەرەکەشی فەرمان بەھیچ کەسێک ناکەن بە کوشتنی نەفسی خۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا (29) وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيراً (30)}صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ وە خۆتان مه‌کوژن به‌ڕاستی اللە میهره‌بانه پێتان (29) هه‌ر که‌سێکیش کاری وابکات به‌دوژمنایه‌تی و سته‌مکردن ئه‌وه له ئاینده‌دا ده‌یخه‌ینه دۆزه‌خه‌وه و به‌ئاگر ده‌یسووتێنین ئه‌و کاره‌ش بۆ اللە هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاسانه‌ (30).

    کەواتە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە کەوا دەفەرموێت: {فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى} صدق الله العظيم [النجم:32].
    واتە/ جا ‌خۆتان (ھەندێکتان ھەندێک) به‌چاک و به‌پاڵفته و پاک مەگرن ‌هه‌ر اللە ده‌زانێت کێ ته‌قوای هه‌یه و پارێزکاره.‌

    کە لەئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ە ئەوانەی کەوا نازانن و گومان دەبەن بەوەی کەوا مەبەستی کەسەکە خۆیەتی بەڵام مەبەستی ھەندێکتانە بە ھەندێکیان جا دەڵێین بەڵکو شوێنکەوتن بە زانستە نەوەک بەوەی لەبەرئەوەی تۆ ئیمامەکەت بەپاک و چاک دادەنێی و وایدەبینی بەوەی کەوا لە اللە ترس و پارێزگارە، نەخێر، بەڵکو بەزانستە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۚ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَـٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا (36)} صدق الله العظيم [الإسراء].
    وەاتە/ وەله شتێک مه‌دوێ و شوێنی شتێک مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه‌ چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی، به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه‌.

    وەھەرچی سەبارەت بە موباھەلەیە جا ئەوە بەڕاستی نەصارای نەجران پشتیان لەوەھەڵکرد لەبەرئەوەی دەترسان لەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە بەڕاستی حەق بێت لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، جا ئەوەی جوانە لێت ئەوەیە کەوا تۆ لە اللە بترسی بەومانایەی کەوا ئومێدێکت تێدابێت بەوەی اللە ھیدایەتیان بدات بۆ ڕێگای ڕاست، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين.

    وەھەرچی سەبارەت بە (تواطؤ) ەکەیە جا ئەوا بریتی یە لە (توافق-ڕێککەوتن)، بەومانایەی کەوا ناوی محمد ڕێکدەکەوێت لەگەڵ ناوەکەی (ناصر محمد) وە اللە ش شوێنی ڕێککەوتنەکەی لەناوەکەمدا لەناوی باوکمدا داناوە تاکو ناوەکە ھەواڵ و ئاڵای بانگەوازەکە ھەڵبگرێت، جا اللە ش بەڵگەو حوججەکەی لە ناودا دانەناوە ھەتا ئەگەر تەنانەت ناوەکەی منیشی لە دەقی قورئاندا بە ناصر محمد ھێبابووایە ئەوا ئەوکاتیش ھەر بەڵگەم پێ بەسەردا نەدەھێنانەوە بەوە ئەوەش لەبەرئەوەی ئێوە دواتر بەڵگەم بەسەردا دەھێننەوە بە خودی قورئان و دەڵێن: "اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسمه أَحْمَدُ} صدق الله العظيم [الصف:6].
    واتە/ وە مژده‌ده‌ریشم به‌پێغه‌مبه‌رێک که لەدوای من دێت و ناوی - ئه‌حمه‌د - ه‌.

    جا لەپاش ئەوە پێغەمبەرەکە ھات کەوا ناوەکەشی محمد بوو، کەواتە ئەی ناصر محمد یەمانی ھەتا ئەگەر ناوەکەشت لە قورئاندا ھاتبووایە جا ئەوە بەڵگەو حوججەی نەبوو تۆ نەبوو لەسەرمان بەناوەکە، بەڵکو بەڵگە لە زانستدایە", جا لەپاش ئەوە پێتان دەڵێم: ڕاستان کرد ھەرچەندە کەوا محمد پێغەمبەری اللە ش بریتی یە لە خودی ئەحمەد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- و دووناوی ھەیە لە کتێبی اللە دا، ئەمەش بۆ ئەوەیە تا نەصاراو موسڵمان و یەھود بزانن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە بەڵگەو حوججەی لە ناودا دانەناوە بەڵکو لەزانستدا داناوە.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــ

  2. افتراضي چاکترین شت کە ھێنات لە وەڵامەکەتدا بریتی یە لەم فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ}..

    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    07 - 02 - 1430 ک
    03 - 02 - 2009 مـ
    01:44 بەیانی
    [ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=51390
    ـــــــــــــــ

    چاکترین شت کە ھێنات لە وەڵامەکەتدا بریتی یە لەم فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ}..

    چاکترین شت کە ھێنات لە وەڵامەکەتدا بریتی یە لەم فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ} صدق الله العظيم [الحجرات:11].
    واتە/ سووکایه‌تی به‌خۆتان (ھەندێک بەھەندێکتان) مه‌که‌ن و یه‌کتری عه‌یبدار مه‌که‌ن.

    ئەمە بەمانای ھەندێکتان ھەندێک بە سووک مەگرن و یه‌کتری عه‌یبدار مه‌که‌ن. جا ئایا لە مەبەستەکە تێگەیشتی لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى} صدق الله العظيم [النجم:32]؟
    واتە/ ‌جا ‌خۆتان (ھەندێکتان ھەندێک) به‌چاک و به‌پاڵفته و پاک مەگرن ‌هه‌ر اللە ده‌زانێت کێ ته‌قوای هه‌یه و پارێزکاره.‌

    وەبەھەمان شێوە دەربارەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتاً فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُبَارَكَةً} صدق الله العظيم [النور:61]؟
    واتە/ جا هه‌ر کاتێک چوونه هه‌ر ماڵێک، سه‌لام له خۆتان (یه‌کتر) بکه‌ن سه‌لامێک له لایه‌ن اللە گه‌وره‌و‌ە که پڕه له به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕ.

    بەومانایەی کەوا ھەندێکیان سەلام لەھەندێک دەکەن. وەبەھەمان شێوە ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنفُسِكُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:128].
    واتە/ سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رێکتان لەخۆتان بۆ ڕه‌وانه کراوه.

    بەومانایەی لە نەوەی ڕەگەزەکەی خۆتان، اللە ش ھیدایەتت بدات ئەی نەسیم.

    وەئەی (رجل من أقصى المدينة)، ئامۆژگاریت دەکەم بەوەی گومانی چاک ببەی بە نەسیم، جا لەگەڵیدا نەرم و نیان بەو ئارامبگرە لەسەری جا من دەیبینم کەوا نزیکبۆتەوە لەھیدایەت وە نزیکترە لە (الطريد) بە ماوەیەکی زۆر، جا بەڵکو اللە ھیدایەتی بدات بۆ ڕێگای ڕاست و دروست.

    وەسەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ت لەسەربێت برایەکەم نەسیم جا بەخێرھاتی بەمیوانی بۆ مێزی حیوارو گفتوگۆ وە ڕێزو تەقدیرمان بۆت ھەیە، بەڵکو اللە بتکات بە یەکێک لەبەسەرخەرەکان بەڕاستی ئەو بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    برات لەدینی اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــ

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 25-11-2019, 11:20 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 01-11-2019, 11:31 PM
  3. مشاركات: 2
    آخر مشاركة: 17-10-2019, 08:14 AM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 16-03-2019, 06:52 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •