ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎24 - 10 - 1428 ک
‎05 - 11 - 2007 مـ
‎09:17 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشـاركة الأصليَّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=72
‎ـــــــــــــــــــ

مەھدی چاوەڕوانکراو ووریا و ئاگاداری نەصاراو موسڵمانان و یەھود دەکاتەوە..

‎بسم الله الرحمن الرحيم، من المهديّ المنتظر إلى النّصارى والمسلمين واليهود والنّاس أجمعين، والسلام على من اتّبع الهدى وبعد..

اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّـهَ لَا يَغْفِرُ‌ أَن يُشْرَ‌كَ بِهِ} صدق الله العظيم [النساء:48].
واتە/ بەڕاستی اللە خۆش نابێت لەوەی کەوا شەریک و ھاوبەشی بۆ دابنرێت.

ئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی ئێوە زۆربەتان ئیمانتان نەھێناوە بە اللە مەگەر تەنھا بە شەریک و ھاوبەش دانان نەبێت بۆی بەھۆی بەندە نزیکەکانی اللە وە، وەئەی گەلی نەصاراکان بەراستی ئێوەش گومڕابوون لەڕێگای ڕاست وە مەسیح عیساو دایکی دەپەرستن جا داوایان لێدەکەن لەجێگای اللە جا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و دایکیتان کردووە بەشەریک و ھاوبەش بۆ اللە عليهما الصلاة والسلام، وە ئەی گەلی یەھود بەڕاستی ئێوەش شەیتانەکان دەپەرستن لەجێگای اللە لەکاتێکدا دەشزانن ئێوە شەریک و ھاوبەشتان بۆ اللە داناوە وە بەحەقیش دەزانن بەڵام ڕقتان لەحەق دەبێتەوە، جا وەرن با سەیری زانستی غەیب و شاراوە بکەین لەقورئانی گەورە بەوەی سەیربکەین ئایا دواتر سەردەکەون یان کەسانێک ھەن سەرتان بخەن؟. جا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {احْشُرُ‌وا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٢٢﴾ مِن دُونِ اللَّـهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَ‌اطِ الْجَحِيمِ ﴿٢٣﴾ وَقِفُوهُمْ إِنَّهُم مَّسْئُولُونَ ﴿٢٤﴾مَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُ‌ونَ ﴿٢٥﴾ بَلْ هُمُ الْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الصافات].
واتە/ اللە ی گه‌وره فه‌رمانده‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه‌ خۆیان و هاوسه‌رانیان خۆیان و هاوشێوه‌یان و ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست (22) له‌جیاتی اللە ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ (23) له‌کاتی ڕاپێچ کردنیاندا فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی بیانوه‌ستێنن بێگومان ئه‌وان پرسیار لێکراون (24) پێیان ده‌وترێت ئه‌وه چیتانه بۆ پشتی یه‌کتر ناگرن بۆ به‌رگری له یه‌ك ناکه‌ن و یەکتری سەرناخەن؟(25)بەڵکو ئه‌مڕۆ هه‌موویان ته‌سلیمن و بێ ده‌سه‌ڵاتن (26).

وەمنی مەھدی چاوەڕوانکراو بانگەشەی زانستی غەیب ناکەم بەڵکو قسەتان لەگەڵ دەکەم بە فەرموودەی اللە ی زانا بە غەیب و نھێنی و پەنھان و شاراوەکان، وەدەشزانم بەوەی کەوا ئەم ئایەتە تایبەتە بەئێوەو پەرستراوەکانتان لەم شەیتانانەی کەوا داوایان لێدەکەن لەجێگای اللە جا پەنایان پێ دەگرن لە سزایەکەی، بەڵام ئەوان تەنانەت ناتوانن خۆشیان سەربخەن جا چۆن ڕەجاو ئومێدی سەرکەوتن لەوان دەکەن؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَبُرِّ‌زَتِ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ ﴿٩١﴾ وَقِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ ﴿٩٢﴾ مِن دُونِ اللَّـهِ هَلْ يَنصُرُ‌ونَكُمْ أَوْ يَنتَصِرُ‌ونَ ﴿٩٣﴾ فَكُبْكِبُوا فِيهَا هُمْ وَالْغَاوُونَ ﴿٩٤﴾ وَجُنُودُ إِبْلِيسَ أَجْمَعُونَ ﴿٩٥﴾ قَالُوا وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ ﴿٩٦﴾ تَاللَّـهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٩٧﴾ إِذْ نُسَوِّيكُم بِرَ‌بِّ الْعَالَمِينَ ﴿٩٨﴾ وَمَا أَضَلَّنَا إلا المجْرِ‌مُونَ ﴿٩٩﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].
واتە/ دۆزه‌خیش بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه‌ (91) پێشیان ده‌وترێ: له کوێن ئه‌وانه‌ی ده‌تانپه‌رست؟(92) له جێگای اللە ئایا یارمه‌تی ئێوه‌یان پێ ده‌درێت وسەرتان دەخەن یان دەتوانن خۆیان سەرخەن و فریای خۆیان ده‌که‌ون؟ (93) ئینجا هه‌موویان به پاڵه‌په‌ستۆو توندو تیژی‌یه‌وه‌ گومڕاکان به‌سه‌ر ڕوودا فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه (94) (له‌گه‌ڵ) هه‌ر هه‌موو سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی شه‌یتاندا (95) (گومڕاو سەرکەدانەکان بە په‌رستراوه‌کانیان) ده‌ڵێن به ڕق و کینه‌وه‌ له کاتێکدا که شەڕە قسەیانە له دۆزه‌خد (96) سوێند به اللە به ڕاستی ئێمه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژیاین (97) کاتێک که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه و یه‌کسانمان ده‌کردن له‌گه‌ڵیدا (98) ئێمه که‌س گومڕای نه‌کردین ته‌نها موجرەیم و تاوانباره‌کان نه‌بێت (99).

وەئەم ئایەتەش باس لە سێ کۆمەڵە دەکات، کەوا بریتین لە کۆمەڵەی گومڕاو سەرگەردانەکان(الغاوين)، وە کۆمەڵەی زاناکانیان، وە کۆمەڵەی سێ یەم پەرستراوەکانیانن ئەوانەی کەوا ئەوان دەیانپەرستن لەجێگای اللە لەشەیتانەکان جا با بەڕوونکردنەوەی کۆمەڵەی گومڕاو سەرگەردانەکان (الغاوين) دەست پێبکەین: کەوا بریتین لە یەھودە نەخوێندەوارەکان و ئەوانەی زۆرێک لە باس و خواسەکان نابینن دەربارەی کۆتاییە تراژیدیەکەیان، وە ئەو ئاوات و ھیوایانەیان بەڕاستداناوە کەوا زانایەکانیان پێیان وتوون بەوەی گوایە ئەوان سەردەکەون وەئەوان بریتین لە میراتگرەکان جا ئەوان تەنھا گومان دەبەن بەگوێرەی ئەوقسانەی کەوا زانا یەھودیەکان لە شەیتانە بەشەرەکان پێیان دەڵێن، وەدووبارەشی دەکەمەوەو دەڵێم بەڕاستی گومڕاو سەرگەردانەکان (الغاوین) لەم ئایەتەدا بریتین لەوانەی کەوا نازانن لەناو یەھودیەکان بەڵکو تەنھا شوێنی قسەو گوفتاری زانایەکانیان دەکەون ئەوانەی کەوا ھیواو ئاواتیان پێ دەدەن بەدرۆ لەکاتێکیشدا دەزانن درۆ دەکەن. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لَا يَعْلَمُونَ الْكِتَابَ إلا أَمَانِيَّ وَإِنْ هُمْ إلا يَظُنُّونَ ﴿٧٨﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ هه‌ندێ له‌وانه نه‌شاره‌زا و نه‌خوێنده‌وارن ھیچ لە كتێب نازانن بێجگه له چه‌ند ئاوات و هیوایه‌ک نەبێت (کەوا زاناکانیان پێیان دەدەن بەدرۆ) ئه‌وانه هه‌ر گومانیان كردۆته پیشه‌ی خۆیان.

وەھەرچی سەربازەکانی ئیبلیسن ئەوا بریتین لەشەیتانە جن و ئینسانەکان ئەوانەی کەوا دەیانەوێت یەھودو نەصاراو موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش گومڕاو سەرلێشێواو بکەن وەلەشەیتانە بەشەرەکانیش بریتین لە زانایانی یەھود ئەوانەی کەوا درۆو بوختان لەسەر اللە ھەڵدەبەستن لەکاتێکیشدا دەزانن بەوەی کەوا ئەوان درۆ دەکەن بەناوی اللە وە، جا حەزو تەماحی ئیمان ھێنانی ئەوانە ناکەین لەبەرئەوەی ئەوان نە گومڕان نە سەرلێشێواو تا بێین ڕێگای حەقیان لە ڕێگای گومڕابوون بۆ ڕوون بکەینەوە. اللە ش دەربارەی ئەوانەی پێشوتریان دەفەرموێت: {أَفَتَطْمَعُونَ أَن يُؤْمِنُوا لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِ‌يقٌ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَامَ اللَّـهِ ثمّ يُحَرِّ‌فُونَهُ مِن بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ ئایا ئێوه به ته‌مان و ئومێده‌وارن و حەزو تەماحی ئەوەتان ھەیە كه ئەم جوله‌كانە ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به ئاینه‌كه‌ی ئێوه‌ له كاتێكدا بێگومان ده‌سته‌یه‌ک له شاره‌زاكانیان گوفتاری اللە یان ده‌بیست له‌وه‌ودوا ده‌ستكاریان ده‌كردو دەیانشێواند دوای ئه‌وه‌ی كه تێی گه‌یشتبوون و ده‌یانزانی ڕاستیه‌كه‌ی كامه‌یه‌.

ئەوانە بریتین لە زانایانی یەھود لەوانەش ئەو دەستەو تایەفە بوون کەوا دەھاتن بۆ لای محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - و دەیانوت: شاھێدی دەدەین بەوەی ھیچ پەرستراوێک نی یە جگە لە اللە وەشاھیدیش دەدەین بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە یە، اللە ش شاھێدی دەدات بەوەی کەوا ئەوانە درۆدەکەن ئەوانە ئیمان و باوەڕھێنانەکەیان کردبوو بەقەڵغان بە نھێنی و شاراوەیی بەھۆی دینەوە لەبەرئەوەی لەزانایانی یەھود بوون، جا لەپاش ئەوە لەڕوانگەی موسڵمانانەوە ببون بەوەی کەوا دواتر ئەوانە دەبن بە عالم و زانای بەڕێزو خاوەن پایە لەبەرئەوەی ئەوان زانیاریان بە تەورات و قورئان ھەبوو تا موسڵمانان شتیان لێوەربگرن و پشتیان پێببەستن لە ڕیواتکردنی حەدیس و فەرموودەکاندا بەڕەچاوکردنی ئەوەی زانا بوون بە تەورات وە اللە ش زانستی زیادکردبوون بە قورئان جا ئەوان لەڕوانگەی زۆرێک لە موسڵمانان نور لەسەر نور بوون، ھەرلەبەر ئەوەش حەدیس و فەرموودەکانیان لێوەردەگرتن جا بەڕاستی ئەوان پشتیان پێبەستبوون لە ڕیوایەتکردنی حەدیس و فەرموودەکان، بەڕەچاوکردنی ئەوەی ئەوان پابەندبوون بە ئامادەبوون لە وانەو محازەرەکانی محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم، وە پێشتریش ناصر یەمانی ئەوەی بۆ ڕوونکردوونەتەوە بەوەی کاتێک کەوا ئەوان دەردەچوون لە کۆڕو دانیشتنی حەدیس و فەرموودەکان لە لایەن پێغەمبەری اللە وە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لەپاش ئەوە زۆر بەنھێنی و پیلانێکی تۆکمەوە حەدیس و فەرموودەیان ھەڵدەبەست بە چەند حەدیس و فەرموەدەیەک کەوا محمد پێغەمبەری اللە نەیفەرمووبوو صلّى الله عليه وآله وسلّم.

وەھەروەکو پێشتر پێمان وتن بەوەی کەوا ئەم دەستەو تایەفەیە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆیان ھەیە لەگەڵ شەیتانە جنەکان بەڵکو ئەوان لەگەڵیاندان بەومانایەی دوو ڕۆحن لە یەک جەستەدا، بەڵام شەیتانەکان ئەوان نەخۆش ناخەن ھەروەکو ھەندێک لەکەسانی تر نەخۆش دەخەن کاتێک کەوا دەچنە جەستەکانیانەوە لەبەرئەوەی ئەوان لە دۆست و یاوەرەکانیان نین، بەڵکو اللە ھەندێ لەخەڵکی توشی تاقیکردنەوەو بەڵا دەکات بە مەس و زیانی شەیتانەکان جا ئەوانیش نەخۆشیان دەخەن، ھەرچی یەھودن جا ئەوان نەخۆش ناخەن لەبەرئەوەی ئەوانە لەدۆست و یاوەرەکانیانن، بەڵام قورئان ئەو شەیتانانەی دەسوتاند کەوا لە جەستەی ئەو زانا یەھودیانەدا بوون کە ئامادەی کۆڕو دانیشتنەکانی محمد پێغەمبەری اللە دەبوون صلّى الله عليه وسلم، جا لەوکاتەی محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم- فەرمانی دەکرد بە ھاوەڵ و سەحابەکانی بە خوێندنەوەی قورئان ھەتا ئەوکاتەی دەیفەرموو: بەسیەتی. جا لەپاش ئەوە ئەوەی کەوا اللە بۆیانی ویسبا ئەو ڕوونی دەکردەوە بۆیان لەئایەتەکان بە بەیان و ڕوونکردنەوە بە حەدیس و فەرموودەکان، بەڵام ئەگەر بھاتبوا ھاوەڵەکان سەیری ڕوخساری یەھودیەکانیان کردبووایە بەوەی کەوا چۆن لەمیانەی خوێندنەوەی قورئانەکە دەگۆڕان ئەوا دەیان ناسینەوە بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە نوری قورئان ئەو ئاگرەی کەوا لەجەستەکانیاندا بوون دەیسوتاندن لەشەیتانەکان،بەڵام ھاوەڵە حەقەکان کەوا قوتابی و داواکاری زانست بوون سەرقاڵ بوون بە سەیرکردنی ڕوخاساری وانەبێژو مامۆستاکەیان محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - ھەر لەبەرئەوەش ئەوان له ڕوخساری ئه‌وانه‌دا بێزاری و ئازارو تاڵی و گرژیەکەیان به‌دی نه‌کرد کەوا لەڕوخساری زانا یەھودیە ئیماندارە درۆزنەکان دەردەکەوت، بەڵام محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - لەبەرامبەری ئەو گەلە ئامادەبووەدا بوو لەبەرئەوە ئەو تاڵی و گرژی و ئازارەی دەبینی کەوا لە ڕوخساری دووڕووەکاندا دەردەکەوت لە زانایانی یەھود، بەڵکو دەیبینین وا خه‌ریکه دەیانەوێت هێرش بکەنە سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی قورئانیان ده‌خوێندەوە لە کۆڕو دانیشتنەکەدا، ئەوەش لەبەرئەوەی قورئان نورێکە کەوا ئەو شەیتانانە دەسوتێنێت کەوا لەجەستەکانیاندایە جا یەھودیەکان ھەستیان بە ئازارو دڵ تەنگی و تەنگەتاوی و توڕەییەکی توند دەکرد لەناخیاندا بەڵکو دەیانەویست هێرش به‌رنه سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی قورئان دەخوێننەوە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آياتنَا بَيِّنَاتٍ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِ الَّذِينَ كَفَرُوا المنكَرَ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِالَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ آياتنَا قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَلِكُمُ النّار وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَبِئْسَ الْمَصِيرُ} صدق الله العظيم [الحج:72].
واتە/ کاتێك که ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌ڕوونی و ئاشکرایی به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه‌ له ڕووخساری ئه‌وانه‌دا که بێ باوه‌ڕن بێزاری ئازارو تاڵی و گرژی به‌دی ده‌که‌یت به‌جۆرێک خه‌ریکه هێرش به‌رنه سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێننه‌وه‌ بڵێ ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به خراپتر له‌وە ئه‌ویش ئاگری دۆزه‌خه‌ که اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن پێی که سه‌ره‌نجام و چاره‌نووسێکی زۆر خراپه‌.

وە مانای ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آياتنَا بَيِّنَاتٍ}.
واتە/ کاتێك که ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌ڕوونی و ئاشکرایی به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه‌.

ئەمە بۆ ئەوانەیە کەوا قورئانیان دەخوێندەوە لە کۆڕو دانیشتنەکەی محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - ھەتا ئەوکاتەی کەوا بەوکەسەی دەفەرموو کەوا دەیخوێندەوە: "بەسیەتی"ئەمەش تاکو ئەو ئایەتەیان بۆ ڕوون بکاتەوە وەکو جێبەجیکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ‌ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُ‌ونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاند تا بۆ خه‌ڵکی ئه‌وه ڕوون بکه‌یته‌وه که بۆیان هێنراوه‌ته خواره‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی بیرێک بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن (44).

وەمانای ئەوەش کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {تَعْرِفُ فِي وُجُوهِ الَّذِينَ كَفَرُوا المنكَرَ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِالَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ آياتنَا}.
واتە/ له ڕووخساری ئه‌وانه‌دا که بێ باوه‌ڕن بێزاری ئازارو تاڵی و گرژی به‌دی ده‌که‌یت به‌جۆرێک خه‌ریکه هێرش به‌رنه سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێننه‌وه.

ئەمە مەبەستی محمد پێغەمبەری اللە یە بەوەی کەوا ڕوخساری ئەو ئیماندارانەی دەناسیەوە کەوا لەدەرەوە ئیمانداربوون و لەناخەوەش کافر لەوانەی کەوا ئامادە دەبوون لە زاناکانی یەھود، ئەوەش لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە ڕووبەڕووی کۆڕو دانیشتنەکە بوو جا سەیری ڕوخساری ئەو گەلەی دەکرد لەمیانەی قورئان خوێندنەوەکەدا جا ئە وتاڵی وگرژی و ئازارەی دەناسیەوە کەوا لەڕوخساری دوڕووەکان دەردەکەوت کاتێک دەگۆڕان لە میانەی قورئان خوێندنەوەکەدا بەڵکو خەریک بوو بیانەوێت بەرپەرچی ئەوانە بدەنەوە کەوا پەستانیان دەخستە سەر دەمارەکانیان جا ئارامیان لەسەر ئاگری قورئانەکە دەگرت لەجەستەکانیان تا پیلان و کاروبارەکەیان لێ ئاشکرا نەبێت.

وەمانای ئەوەش کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَلِكُمُ النّار وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَبِئْسَ الْمَصِيرُ} صدق الله العظيم.
واتە/ بڵێ ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به خراپتر له‌وە ئه‌ویش ئاگری دۆزه‌خه‌ که اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن پێی که سه‌ره‌نجام و چاره‌نووسێکی زۆر خراپه‌.

ئەمە بەو مانایەی کەوا ئەی محمد لەنێوان تۆو ئەواندا {قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَلِكُمُ النّار وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَبِئْسَ الْمَصِيرُ}.
واتە/ بڵێ ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به خراپتر له‌وە ئه‌ویش ئاگری دۆزه‌خه‌ که اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن پێی که سه‌ره‌نجام و چاره‌نووسێکی زۆر خراپه‌.

لەوەیە یەکێک بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "چۆن محمد پێغەمبەری اللە وازی لێھێناون -صلّى الله عليه وآله وسلّم- تاکو ئەوەیان بە نھێنی پێ بڵێت؟ جا لەبەرچی لەبەردەم خەڵکی ئەوەی پێ نەوتوون پاشانیش دەریان بکات؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو پێی دەڵێین: تۆ گوێبگرە بەڕاستی محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- کاروبارەکەی ئەوانی ئاشکرا نەکردووە وە دەریشی نەکردوون وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە کەوا فەرمانی کردووە پشتیان لێبکات و کاروبارەکەیان ئاشکرا نەکات، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَ‌زُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ‌ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقرآن وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ‌ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اختلافاً كثيراً ﴿٨٢﴾} [النساء].
واته‌/ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی اللە ی کردووه‌ ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ (٨٠) (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ ‌ (٨٢).

لەوەیە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "جا لەبەرچی اللە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی کردووە بە پشتھەڵکردن لێیان وە دەرنەکردنیان جا ئایا اللە دەیەوێت کەوا موسڵمانان گومڕا بن؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامیدەدەینەوەو دەڵێین: نەخێر بەڕاستی اللە ڕازی نابێت بە کوفرو بێباوەڕی بەندەکانی، بەڵام بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە کەوا دواتر کێ دەست بە فەرموودەی اللە قورئانی گەورەو ئەو حەدیس فەرموودانەی پێغەمبەر دەگرێت کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی فەرموودەکەی نی یە لەقورئان بەڵکو بەیان و ڕوونکردنەوە زیاتر دەکات بۆ ئەوانەی کەوا دواتر دەستدەگرن بە چەند حەدیس و فەرموودەیەک کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی فەرموودەکەی اللە و فەرموودەکانی پێغەمبەرەکەیەتی -صلّى الله عليه وآله وسلّم- جا ئەوانە گومڕاو سەرلێشێواو بوونە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی، ئەوەش لەبەرئەوەی حەدیس و فەرموودەکانی محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم تسليما كثيراً- ھاتووە تا بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان زیاتر بکات، جا ناکرێت و نابێت و ڕەوانی یە کەوا حەدیس و فەرموودەی عەبدێک بە مخالفی و دژو پێچەوانە بێت بۆ فەرموودەکەی پەروەردگار، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ الْأَقَاوِيلِ ﴿٤٤﴾ لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْيَمِينِ ﴿٤٥﴾ ثمّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِينَ ﴿٤٦﴾ فَمَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَاجِزِينَ ﴿٤٧﴾} صدق الله العظيم [الحاقة].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر (پێغەمبەر) هه‌ندێک قسه‌و گوفتاری به‌ده‌م ئێمه‌وه هه‌ڵبه‌ستایه‌ (44) ئه‌وه به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ده‌مانگرت (45) له‌وه‌ودوا ڕه‌گی دڵی ده‌پچڕێنین و ده‌یمرێنین (46) ئه‌وسا هیچ که‌سێک نی یه له ئێوه به‌ربه‌ست و به‌رگری بکات له ئێمه‌ (47).

وەلەدوای ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە بۆی ڕووندەکردنەوە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- دەرینەدەکردن، وەبەھەمان شێوە حیکمەتەکەی اللە ی ڕووندەکردەوە لە دەرنەکردنەکەیان، جا لەپاش ئەوە دەگەڕێینەوە بۆ بەردەوام بوون لەسەر باسی ئەو ئایەتەکەی کەوا ڕۆچووین تێیدا لە گێڕانەوەو باسکردنی ئەو شەیتانە بەشەرانەی کاتێک کەوا لەمەجلیس و دانیشتنی محمد پێغەمبەری اللە ئامادەدەبوون و قسەی حەقیان دەکردو ئەو حەقەیان نەدەشاردەوە کەوا لەتەورات فێری بوبوون لەبەردەم محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم، جا لەپاش ئەوە محمد پێغەمبەری اللە سەری سوڕدەما لە قسەکانیان وەبەھەمان شێوە ھاوەڵەکانیش متمانەیان پێیان زیاتر دەبوو ئەمەش لەپێش ئەوەی کەوا اللە کاروبارەکەیان بۆ پێغەمبەرەکەی ئاشکرابکات بەوەی کەوا پێی بڵێت سەری سوڕماوە لەقسەکانیان و واشی گومان بردووە کەوا ئەوان ڕاست دەکەن، بەڵام لەساتی گەڕانەوەیان لە مەجلیس و دانیشتنەکان ئەو شەیتانانەی کەوا نیشتنەجێ ببون لە جەستەکانیان گلەییان لێدەکردن و پێیان دەوتن: {إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ ﴿١٤﴾} [البقرة].
واتە/ به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین بێگومان ئێمه ته‌نها سوکایەتی و گاڵته‌یان پێده‌كه‌ین و پێیان ڕاده‌بوێرین.

جا لەپاش ئەوە شەیتانەکان گلەییان لێدەکردن بەوەی لەبەرچی قسەی حەق دەکەن لەپێش موسڵمانان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَا بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ قَالُوا أَتُحَدِّثُونَهُم بِمَا فَتَحَ اللَّـهُ عَلَيْكُمْ لِيُحَاجُّوكُم بِهِ عِندَ ربّكم أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٧٦﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ هه‌ر كاتێک بگەیشتبان بە ئیمانداران‌ ده‌یانوت ئێمه‌ش ئیمانمان هێناوه‌و به‌ڵام كاتێک پێكه‌وه كۆ ده‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ (شەیتانە جنەکانیان) به یه‌كتریان ده‌وت ئه‌وه بۆ ئێوه ئه‌و شتانه‌یان بۆ باس ده‌كه‌ن كه اللە بۆ ئێوه‌ی باسكردووه تاوه‌كو بیكه‌نه به‌ڵگه به‌سه‌رتانه‌وه لای په‌روه‌ردگارتان!! ئایا ئێوه عه‌قڵتان به‌و شتانه ناشكێت و ژیریتان ناخه‌نه‌كار؟.

بەڵام شەیتانە بەشەرەکان وردتر بوون لە شەیتانە جنەکان جا بۆیان ڕووندەکردنەوە کە حیکمەتێکیان لەوەدا ھەیە ئەوەش بۆ ئەوەی تاکو متمانەی موسڵمانان بەدەست بھێنن تاکو متمانەیان پێبکەن جا دواتر لەو ڕێگەیەوە ئەو حەدیس و فەرموودە بەتاڵانەی کەوا پێشتر بەپیلانێکی تۆکمەو نھێنیەوە ھەڵیان بەستاوە بڵاوی بکەنەوە. اللە بیان کوژێت لەوەی کەوا ھەڵیان دەبەست. جا ئەوان چەندە ئێوەیان گومڕاکردووە لەڕێگای ڕاست.

لەپاش ئەوە دەگەڕێینەوە بۆ باسی ئەو ئایەتەی کەوا ڕۆچووین تێیدا لەسەرەتای وتارو قسەکردنەکەدا دەربارەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَبُرِّ‌زَتِ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ ﴿٩١﴾ وَقِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ ﴿٩٢﴾ مِن دُونِ اللَّـهِ هَلْ يَنصُرُ‌ونَكُمْ أَوْ يَنتَصِرُ‌ونَ ﴿٩٣﴾ فَكُبْكِبُوا فِيهَا هُمْ وَالْغَاوُونَ ﴿٩٤﴾ وَجُنُودُ إِبْلِيسَ أَجْمَعُونَ ﴿٩٥﴾ قَالُوا وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ ﴿٩٦﴾ تَاللَّـهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٩٧﴾ إِذْ نُسَوِّيكُم بِرَ‌بِّ الْعَالَمِينَ ﴿٩٨﴾ وَمَا أَضَلَّنَا إلا المجْرِ‌مُونَ ﴿٩٩﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].
واتە/ دۆزه‌خیش بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه‌ (91) پێشیان ده‌وترێ: له کوێن ئه‌وانه‌ی ده‌تانپه‌رست؟(92) له جێگای اللە ئایا یارمه‌تی ئێوه‌یان پێ ده‌درێت وسەرتان دەخەن یان دەتوانن خۆیان سەرخەن و فریای خۆیان ده‌که‌ون؟ (93) ئینجا هه‌موویان به پاڵه‌په‌ستۆو توندو تیژی‌یه‌وه‌ گومڕاکان به‌سه‌ر ڕوودا فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه (94) (له‌گه‌ڵ) هه‌ر هه‌موو سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی شه‌یتاندا (95) (گومڕاو سەرکەدانەکان بە په‌رستراوه‌کانیان) ده‌ڵێن به ڕق و کینه‌وه‌ له کاتێکدا که شەڕە قسەیانە له دۆزه‌خد (96) سوێند به اللە به ڕاستی ئێمه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژیاین (97) کاتێک که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه و یه‌کسانمان ده‌کردن له‌گه‌ڵیدا (98) ئێمه که‌س گومڕای نه‌کردین ته‌نها موجرەیم و تاوانباره‌کان نه‌بێت (99).

وەمانای ئەو فەرموودەیە: {قَالُوا وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ ﴿٩٦﴾ تَاللَّـهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٩٧﴾ إِذْ نُسَوِّيكُم بِرَ‌بِّ الْعَالَمِينَ ﴿٩٨﴾}، وقال ذلك القول اليهودُ الغاوون قالوه للشياطين قالوا: {تَاللَّـهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٩٧﴾ إِذْ نُسَوِّيكُم بِرَ‌بِّ الْعَالَمِينَ ﴿٩٨﴾ وَمَا أَضَلَّنَا إلا المجْرِ‌مُونَ ﴿٩٩﴾}.
واتە/ (گومڕاو سەرکەدانەکان بە په‌رستراوه‌کانیان) ده‌ڵێن به ڕق و کینه‌وه‌ له کاتێکدا که شەڕە قسەیانە له دۆزه‌خد (96) سوێند به اللە به ڕاستی ئێمه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژیاین (97) کاتێک که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه و یه‌کسانمان ده‌کردن له‌گه‌ڵیدا (98) ئێمه که‌س گومڕای نه‌کردین ته‌نها موجرەیم و تاوانباره‌کان نه‌بێت (99).

جا مانای ئەو قسەیان: {وَمَا أَضَلَّنَا إلا المجْرِ‌مُونَ ﴿٩٩﴾}.
واتە/ ئێمه که‌س گومڕای نه‌کردین ته‌نها موجرەیم و تاوانباره‌کان نه‌بێت.

وەمەبەستیان لە زانا موجریم و تاوانکارەکانیانە لەبەرئەوەی شوێنی ئەوان کەوتبوون ئەوانیش درۆیان لەگەڵ کردبوون و ئاوات و ھیوایان پێدەدان بەوەی کەوا سەرکەوتوون وەبەوەی کەوا ئەوانن دەبنە میراتگر.

جا بەڕاستی ئەی گەلی یەھود ئەوەمان بۆ ڕوونکردنەوە کەوا دواتر دەگوزەرێت لەزانستی غەیب و نھێنی و شاراوەدا بەڵکو وریاو ھۆشیارو ئاگاداربن، جا شوێنم بکەون ڕێنماییتان دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست.

وە بڵێن ھیچ پەرستراوێک نی یە تەنھا اللە نەبێت محمدیش پێغەمبەری اللە یە، وە جیاوازیش مەکەن لەنێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی اللە بەھەموویانەوە، وە ملکەچ و پێڕەوی ئیسلام بن و اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵ و ھاوبەشیکی بۆ دامەنێن جا سەلامەت دەبن لە سزایەکەی و ھیدایەتیشتان دەدات بۆ ڕێگای ڕاست وە لەلایەن خۆیەوە پاداشتێکی گەورەتان پێدەدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَلَمْ تَرَ‌ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِ‌يدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُ‌وا أَن يَكْفُرُ‌وا بِهِ وَيُرِ‌يدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا ﴿٦٠﴾ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَىٰ مَا أَنزَلَ اللَّـهُ وَإِلَى الرَّ‌سُولِ رَ‌أَيْتَ المنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودًا ﴿٦١﴾ فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُم مصيبة بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثمّ جَاءُوكَ يَحْلِفُونَ بِاللَّـهِ إِنْ أَرَ‌دْنَا إلا إِحْسَانًا وَتَوْفِيقًا ﴿٦٢﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَعْلَمُ اللَّـهُ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُل لَّهُمْ فِي أَنفُسِهِمْ قَوْلًا بَلِيغًا ﴿٦٣﴾ وَمَا أَرْ‌سَلْنَا مِن رَّ‌سُولٍ إلا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّـهِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُوا أَنفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُ‌وا اللَّـهَ وَاسْتَغْفَرَ‌ لَهُمُ الرَّ‌سُولُ لَوَجَدُوا اللَّـهَ تَوَّابًا رَّ‌حِيمًا ﴿٦٤﴾ فَلَا وَ ربّك لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ‌ بَيْنَهُمْ ثمّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَ‌جًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴿٦٥﴾وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُ‌جُوا مِن دِيَارِ‌كُم مَّا فَعَلُوهُ إلا قَلِيلٌ مِّنْهُمْ ۖ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرً‌ا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا ﴿٦٦﴾ وَإِذًا لَّآتَيْنَاهُم مِّن لَّدُنَّا أَجْرً‌ا عَظِيمًا ﴿٦٧﴾ وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَ‌اطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿٦٨﴾ وَمَن يُطِعِ اللَّـهَ وَالرَّ‌سُولَ فَأُولَـٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّـهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبيّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَـٰئِكَ رَ‌فِيقًا ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌وانەی لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه‌کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه تاغوت تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات به‌گومڕاییه‌کی دوورو بێ سنوور (60) کاتێکیش پێیان بوترێ وه‌رن بۆ لای ئه‌و (قورئانه‌ی) که اللە ناردوویه‌تی یه خواره‌وه و بۆ لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان) که‌چی ده‌بینی دووڕووه‌کان پشتت تێده‌که‌ن و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕن به‌ته‌واوی (61) ئاخۆ ئه‌وانه حاڵیان چۆن بێت کاتێک به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروستیانه‌وه به‌ڵایه‌ک دووچاریان ده‌بێت که‌چی له‌وه‌ودوا (که په‌نایان نامێنێت) هاوار بۆ تۆ ده‌هێنێن و سوێند بە اللە ده‌خۆ: له‌و کاره‌ماندا مه‌به‌ستمان ته‌نها چاکه‌کاریی و ڕێکخستن و ئاشتی بوو (62) ئا ئه‌وانه که‌سانێکن اللە ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روونیاندا حه‌شاردراوه‌ که‌واته ڕه‌فتاری ئه‌وانه پشتگوێ بخه‌ ئامۆژگاریان بکه و قسه‌ی به‌پێزو به‌توێکڵی وایان پێ بڵێ که به‌قوڵایی ده‌روونیاندا بچێته خواره‌وه و بیانهه‌ژێنێت (63) هیچ پێغەمبەرێکمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی بکرێت به‌فه‌رمان و مۆڵەتی اللە خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانە به‌ڕاستی کاتێک سته‌میان له خۆیان کرد بهاتنایه بۆ لای تۆ و داوای لێخۆشبوونیان له اللە ی گه‌وره بکردایه‌ پێغه‌مبه‌ریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایه‌ (لەمافی خۆی) ئه‌وه بێگومان ئه‌و کاته ده‌یانزانی که اللە ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رگره‌و میهره‌بان و دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیان بوایه‌) (64) نه‌خێر سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن (65) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که (خراپەکارانتان)بکوژن یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه‌ ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی (66) جا ئه‌وکاته بێگومان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوورمان پێده‌به‌خشین (67) به‌ته‌واویش هیدایه‌ت و ڕێنموویمان ده‌کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست (68) ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری و گوێڕایەڵی اللە و پێغه‌مبه‌ر بکات جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن کە اللە نازونیعمه‌تی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چەندەچاکن(69).

وەئەی گەلی نەصارا، وەرن تا سەیری ئەوە بکەین کەوا دواتر دەگوزەرێت لە زانستی غەیب و شاراوەدا وە ئەنجامی تاقیکردنەوەکەی دنیا چی دەبێت ئەگەر ھەر مانەوە لەسەر ئەوەی کەوا ئێوە لەسەرینەو داوا لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و دایکی بکەن لەجێگای اللە. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ اللَّـهُ يَا عِيسَى ابن مريم أَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَـٰهَيْنِ مِن دُونِ اللَّـهِ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ إِن كُنتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ ﴿١١٦﴾ مَا قُلْتُ لَهُمْ إلا مَا أَمَرْ‌تَنِي بِهِ أَنِ اعْبُدُوا اللَّـهَ ربّي وَ ربّكم وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَّا دُمْتُ فِيهِمْ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي كُنتَ أَنتَ الرَّ‌قِيبَ عَلَيْهِمْ وَأَنتَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ﴿١١٧﴾ إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِن تَغْفِرْ‌ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿١١٨﴾ قَالَ اللَّـهُ هَـٰذَا يَوْمُ يَنفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ} صدق الله العظيم [المائدة: لەئایەتی 116 تاکو ئایەتی 119].
واتە/ کاتێکیش اللە فه‌رمووی ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م ئایا ئه‌وه‌تۆ به‌خه‌ڵکیت وتوه‌ منیش و دایکیشم به دوو اللە دابنێن له خوار اللە ی په‌روه‌ردگاره‌وه‌؟ عیسا له وه‌ڵامدا وتی پاکی و بێگه‌ردی و بێ هاوه‌ڵی شایسته‌ی تۆیه‌ بۆم نیه من شتێک بڵێم بۆ خۆم که مافی من نه‌بێت؟! (چۆن حه‌ق به‌خۆم ده‌ده‌م شتی وا بێت به زارمدا؟!) خۆ ئه‌گه‌ر شتی وام وتبێت ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ ده‌یزانیت و لێت شاراوه نیه‌ چونکه تۆ ده‌زانیت به‌هه‌رچی له دڵ و ده‌روون و نەفسمدا هه‌یه‌ به‌ڵام من نازانم به‌وه‌ی که چی له نەفسی تۆدا هه‌یه‌ چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ زانا و شاره‌زای نهێنی و په‌نهانی (116) من هیچ شتێکم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی که تۆ فه‌رمانت پێداوم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها اللە بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه هه‌تا له‌ناویاندا بووم ئینجا کاتێک منت مراند و گیانت کێشام ئیتر ئه‌وه هه‌ر خۆت چاودێر و ئاگادار بوویت لێیان و هه‌ر تۆش شایه‌تیت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه‌ (117) جا ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌یت (له‌سه‌ر لادان و تاوانیان) ئه‌وه به‌ڕاستی به‌نده‌ی خۆتن و ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش ببیت ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ اللە ی باڵاده‌ست و دانایت (118) (ئینجا) اللە ی گه‌وره فه‌رمووی ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاستگۆیان ڕاستگۆییه‌که‌یان سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت.

جا شوێنم بکەون ئەی گەلی نەصارا ڕێنماییتان دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست، وە اللە ش لەلایەن خۆیەوە پاداشتێکی گەورەتان پێدەدات وە لەھەموو تاوانەکانیشتان خۆشدەبێت بەڕاستی اللە ش زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە.

وەئەی گەلی موسڵمانان، ئێوەش زۆربەتان ئیمانتان بە اللە نەھێناوە تەنھا بەشەریک و ھاوبەش دانان نەبێت بۆ پەروەردگارەکەتان بەھۆی بەندە نزیکەکانی اللە وە، جا مەڵێن یا محمد پێغەمبەری اللە یان وەکو نەزانەکان دەڵین یا محمد وەلی وەیا عەلی جا اللە دەتانخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە پاشانیش ھیچ وەلی و پاڵپشتێک نادۆزنەوە لە جێگای اللە نە ھیچ بەسەرخەرێکیش، جا ھەرگیز محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- و ئەھلی بەیتەکەی ھیچ سودێکتان پێناگەیەنن لەسزای اللە ئەگەر داواتان لێیان کرد لەجێگای اللە (تا ئاواتتان پێیان ھەبێت شەفاعەتتان بۆ بکەن یا داواکانتان جێ بەجێ بکەن).

وەئەی گەلی شیعەی دوانزە ئیمامی بەڕاستی من دەبینم کەوا زۆربەی موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بۆ اللە لەئێوەن لەناو موسڵمانان، جا زۆربەتان داوا لە ئال و بەیتی پێغەمبەری اللە دەکەن لە جێگای اللە تەنھا کەمێکتان نەبن، جا شوێنم بکەون ڕێنماییتان دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست.

وەئەی گەلی موسڵمانان بەھەموو مەزھەبە جیاوازەکانەوە، بەڕاستی ئێوە مخالف و دژو پێچەوانەی فەرمانی اللە تان کردووە بە جیاواز بوون و پارچە پارچە بوونتان بۆ چەندین مەزھەب و حزبی جیا جیا وەھەموو حزبێکێیش بەوەی خۆی لەلایەتی دڵخۆشە، جا شوێنم بکەون ڕێنماییتان دەکەم بۆ ڕیگای ڕاست وە حوکم دەکەم لە نێوانتان لەھەموو ئەو شتانەی کەوا ئێوە جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا حوکمەکەمتان لە دەقەکانی قورئانی گەورەدا بۆ دەردەھێنم ئەگەر ئێوە ئیمانتان بەقورئانی گەورە ھەبێت، کێش ھەیە کەوا حوکمی لە اللە چاکتر بێت، گەرنا، ئەوا ئێوە وەکو ئەوانەن کەوا اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ‌ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِ‌يدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُ‌وا أَن يَكْفُرُ‌وا بِهِ وَيُرِ‌يدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا ﴿٦٠﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و (دوورووانه‌ی) لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه‌کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه تاغوت تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات به‌گومڕاییه‌کی دوورو بێ سنوور (60).

جا سەلام لەسەر ئەو کەسەی کەوا شوێنی ڕێنماییکار دەکەوێت بۆ ڕێگای ڕاست.

مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە و مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و ھەموو دەستەکەم لە نێردراوو پێغەمبەرەکان کەوا ھیچ جیاوازیەک لەنێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانیدا ناکەم؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
‎ـــــــــــــــــــــ