ئیمام ناصر محمد یەمانی
21 - 02 - 1432 ک
16 - 01 - 2012 مـ
09:46 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشـاركة الأصليَّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=5535
ـــــــــــــــــــ

بەپەلە، لەئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ ئەوگەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لەھەموو جیھان (قوم يحبهم الله ويحبونه)..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله وآله والأطهار وجميع أنصار الله في كل زمان ومكان إلى اليوم الآخر، أما بعد..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرەکان و ئەوانەی کەوا بەدوای حەقدا دەگەڕێن ھەمووتان، ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی فەتواتان بۆ دەدات بەوەی کەوا وشەی (بن-کوڕی) فڵان زەروری نی یە لە ناودا تەنھا لەوساتە نەبێت کەوا ناوی کوڕەکە دووبارە ببێتەوە، بۆ نموونە:
علي علي، یان محمد محمد، یان صالح صالح، یان سعيد سعيد، جا لێرەدا ڕاست نیە کەوا بەو شێوە دەربڕینە قسە بکرێت، وە ڕاستیش نی یە کەوا بنوسرێت بەم شێوەیە تەنھا بە بۆشایی خستنە نێوان دوو ناوە دووبارەکراوەکە نەبێت بە وشەی (بن) جا ئەمە شێوەی قسە پێکردنەکەیە بەحەق:
1 - علي بن علي
2 - محمد بن محمد
3 - صالح بن صالح
4 - سعيد بن سعيد

وە بەم شێوەیە دەبینن بەوەی کەوا وشەی (ابن) بە حەتمی دێت لەوکاتەی کەوا دەردەبڕینی ناوەکە دووبارە دەبێتەوە لەناوی کوڕەکەو باوکەکەدا، جا ئەگەر ناوەکە لەسەرەتادا دووبارە بکرێتەوە یان لەدوای سەرەتاکەی، جا ھەردەبێت کەوا (ابن) بوترێت. نموونەش لەسەر ئەوە: ( محمد علي بن علي )، جا دەبینن بەوەی کەوا ناوەی یەکەم مەرج نی یە کەوا وشەی (بن) ی تێدا بێت لەبەرئەوەی ناوەکەی یەکەم و دووەم دووبارەکراو نین بەڵکو بریتی یە لە ( محمد علي )، بەڵام لەوساتەی ناوی باپیرەکە دووبارە دەکرێتەوە لەگەڵ ھەمان ناوەکەی باوکی جا لەوساتەدا دەبینن بەوەی کەوا زمانەکانتان بەحەق قسە دەکات و دەڵێت ( محمد علي بن علي ).

کەواتە وشەی (ابن) لەزمانی عەرەبیدا مەرج نیە بوترێت تەنھا لەوساتەدا نەبێت کەوا دوو ناو بەیەک جار دووبارە بکرێتەوە یەک لەدوای یەکتر جا ئەگەر ناوەکە ناوی کوڕو باوکەکە بێت یان ناوی باپیرو باوکەکە، یان ھەتا تەنانەت ناوەکە لە نەسەب و نەوەوە بەتەواوی دووبارە کرابێتەوە بۆ نموونە: صالح صالح صالح، جا ھەرگیز نابینن کەوا زمانەکانتان بەم شێوەیە بانگی خاوەنی ئەم ناوەبکات تا بڵێن( یا صالح صالح صالح ) بەڵکو دەبینن کەوا زمانەکانتان دەڵێت یا صالح بن صالح ).

وەبەم شێوەیە ھەتا تەنانەت ئەگەر ناوەکە بۆ باپیری حەوتەمیش دووبارە ببێتەوەو زیاتریش لەوە جا لەھەرکاتێکدا ناوەکە دووبارە بکرێتەوە لەدوای یەکتر، ئەوا ھەر دەبێت بۆشاییەک بخرێتە نێوانیانەوە بە وشەی ( بن ).

ھەرچی لەو ساتەیە کەوا ئەگەر ناوی کوڕەکە دووبارە نەکرابێتەوە لەگەڵ ناوی باوکەکەدا، جا ئەوە بەھیچ حەقێک وشەی (بن) ناخرێتە نێوانیانەوە مادام دووبارە بوونەوەی ناوی کوڕەکە لەگەڵ ناوی باوکەکە نەھاتبێت؟ بۆ نموونە:
1 - ناصر محمد
2 - علي صالح
3 - محمد احمد
4 - عبد الله طاهر

وەبەھەمان شێوە ھەموو ئەو ناوانەی کەوا دووناوی دووبارەکراوەی یەک لەدوای یەکی تێدا نەھاتووە بەومەرجەی لەدوای یەکتردا ھاتبن بەڵام بۆ نموونە ( فهد فهد، یان سلطان سلطان)، جا ئەوە لێرەدا پێویستە کەوا وشەی (ابن) بوترێت جا دەڵێین: ( فهد بن فهد ) یان ( سلطان بن سلطان ).

کەواتە ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە ئەگەر ھاتوو ناوەکەی ئیمام مەھدی بەم شێوەیە بووایە (( ناصر ناصر )) جا ئەوا لێرەدا پێویست بوو بۆتان کەوا وشەی (ابن) تان بوتبا وەکو بۆشاییەک لەنێوان دوو ناوە دووبرتەکراوەکەدا، بەڵام اللە ناوەکەمی والێنەکردووە دووبارەببێتەوە لەگەڵ ناوەکەی باوکم ئەوەش تاکو زمانەکانتان ناچارنەکەن لەسەر وتنی وشەی (ابن) لەنیوان دووناوەکەدا، ھەرلەبەرئەوەش قەدەرو بڕیاری اللە لەسەر ناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوەبووە کەوا ناوەکەی بریتی بێت لە: (( ئیمام مەھدی ناصر محمد )) ئەوەش تاکو ناوەکە ھەواڵ و ئاڵای بانگەوازەکە ھەڵبگرێت، وەپاک و بێگەردی بۆ اللە لەوانەی کەوا حەقیان ناوێت جا دەیانبینن کەوا ناوەکە تێک دەدەن و دەیشێوێنن تاکو حەقەکە ڕوون نەبێتەوە، جا دەیانبینن ھەندێک جار دەڵێن (محمد ناصر يەمانی)، وەھەندێک جاریش دەڵێن
( ناصر بن محمد )، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەوانەی کەوا بە ئەنقەست ئەوە دەڵێن و بۆشایی بە وشەی (بن) دەخەنە بێو دووناوەکە تا سیفەتەکەی پێ بڕوێنن ئەوا ئەوانە کەسانێکن کەوا حەقیان ناوێت وەھەرگیزیش اللە ھیدایەتیان نادات بۆ حەق ھەتا تەسلیم و ملکەچی حەق نەبن بەتەواوی، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی بەڵگەو حوجەیان بەسەردا جێبەجێدەکات بەحەق جا وایان لێدەکات کەوا بڕیاربدەن و دان بنێن بەحەق لەکاتێکدا ئەوان بەناچاری ملکەچ دەبن، وە دەڵێین: ئەی گەلی سەرجەم زانایانی موسڵمانان، فەتوام بۆ بدەن لەوساتەی کەوا اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ڕەوانە دەکات جا ئایا بە نێردراوو پێغەمبەر بۆتان ڕەوانە دەکات؟ جا وەڵامەکەی سەرجەم زانایانی موسڵمانان زانراوە دواتر ھەموویان بەیەک زمانی یەکگرتوو قسە دەکەن بەوشەیەکی حەق جا دەڵێن: ناکرێت و ڕەوانی یەو نابیت بیروباوەڕمان وابێت بەوەی کەوا اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بە نێردراو یان بەپێغەمبەر ڕەوانە بکات لەبەرئەوەی ئێمە ئەگەر بیروباوەڕمان ھەبێت بەوە ئەوا ئەوکاتە کوفرمان کردووە بەفەتواکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی اللە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَـٰكِن رَّسُولَ اللَّـهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿40﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].
واته‌/ محمد وه‌نه‌بی باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری اللە یەو دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش اللە به هه‌موو شتێك زانایه.

جا لەپاش ئەوە ئێوە دەڵێن کەواتە ئەی پرسیارکارەکە دەربارەی بیروباوەڕی موسڵمانان ڵەڕەوانەکردنەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو جا بزانە بەوەی کەوا ئێمە بڕوامان بەڕەوانەکردنەکەی ھەیە بەحەق ھەموومان وە ئەگەر جیاوازو ناکۆکیش بین لەسەر ناوەکەی بەڵام ھەموومان کۆک و یەکدەنگین لەسەر عەقیدەو بیروباوەڕی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد پێغەمبەری اللە -ناصر محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

کۆتایی ھات وەڵامە یەکگرتووەکەتان..

جا لەپاش ئەوە منیش پێتان دەڵێم جا مەبەستان چی یە لە قسەکەتان لەوەی کەوا شاھێدی دەدەن بەوەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد پێغەمبەری اللە یە -ناصر محمد رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- جا ئایا بیروباوەڕتان وایە بەوەی کەوا ئەو پێغەمبەرێکی تازەیە لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە؟ جا وەڵامەکەتان زانراوە دواتر دەڵێن: ئەوە تۆ چیتە کەوا لە مەبەستەکە تێناگەی؟ ئەی ئایا ئێمە پێمان نەوتی بەوەی کەوا بیروباوەڕمان وایە بەوەی کەوا اللە مەھدی چاوەڕوانکراو بە پێغەمبەرێکی تازەو نوێ ڕەوانە ناکات لەدوای محمد پێغەمبەری اللە -صلى لله عليه وآله وسلم- جا ئەگەر وامان زانی ئەوا ئەوکاتە کوفرمان کردووە بەم فەتوایەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَـٰكِن رَّسُولَ اللَّـهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿40﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].
واته‌/ محمد وه‌نه‌بی باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری اللە و دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش اللە به هه‌موو شتێك زانایه.

کەواتە حەقەکەت بۆ ڕوون بوویەوە دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕەکەی ئێمە بەوەی کەوا ئێمەی سەرجەم زانایانی موسڵمانان ھەرچەندە کەوا جیاوازو ناکۆکین لەسەر ناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەڵام یەکدەنگ و کۆکین لەسەر ئەوەی کەوا اللە مەھدی چاوەڕوانکراو بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە- ناصر محمد رسول الله ڕەوانە دەکات -صلى الله عليه وآله وسلم-، بەومانایەی کەوا اللە ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە (ناصراً لمحمدٍ رسول الله) -صلى الله عليه وآله وسلم- جا بانگەوازمان دەکات بۆ شوێنکەوتنی ئەوەی کەوا بەسەر محمد پێغەمبەری اللە دابەزیووە -صلى الله عليه وآله وسلم- جا بەڵگەمان بەسەردا دەھێنێتەوە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی جا وەحیێکی تازە ناھێنێت بەڵکو شوێنی ئەو بەڵگەو بەرچاوڕوونیە دەکەوێت کەوا باپیرەکەی ئەو محمد پێغەمبەری اللە بەڵگەی پێ بەسەر خەڵکیدا دەھێنایەوە بەقورئانی گەورە، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد پێغەمبەری اللە (ناصر محمد رسول الله ) -صلى الله عليه وآله وسلم-، دەڵێت وە مبیش بەھەمان شێوە لەسەر ئەوە شاھێدم: بەوەی کەوا اللە ھەرگیز مەھدی جاوەڕوانکراو نە بە نێردراو نە بە پێغەمبەر ڕەوانە ناکات بەڵکو بە بەسەر خەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە (ناصر محمد رسول الله) ڕەوانەی دەکات -صلى الله عليه وآله وسلم-، وە شاھێدیش دەدەم بەوەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نی یە تەنھا اللە نەبێت وە بەوەی کەوا محمد کۆتاھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرانە، وە شاھێدیش دەدەم بەوەی کەوا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمدە واتە (ناصر محمد) -صلى الله عليه وآله وسلم- وەلەدوای حەقیش ھیچی تر نی یە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت جا بۆ ھەموو موسڵمانان نیە کەوا شاھێدیەکی تر بدەن جگە لەو شاھێدیە دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد پێغەمبەری اللە (ناصر محمد رسول الله) -صلى الله عليه وآله وسلم- لەبەرئەوەی ھەرگیز اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ڕەوانە ناکات نە بە نێردراو نە بەپێغەمبەر بەڵکو ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە (ناصراً لمحمدٍ رسول الله) -صلى الله عليه وآله وسلم- جا ئەوەی کەوا بەجگە لەم بیروباوەڕە حەقە بیروباوەڕێکی تری ھەبێت جا ئەوە بەڕاستی من شاھێدی دەدەم بە اللە بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوکەسە کوفری کردووە بەوەی کەوا بەسەر محمد پێغەمبەری اللە دابەزیوە -صلى الله عليه وآله وسلم- لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَـٰكِن رَّسُولَ اللَّـهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿40﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].
واته‌/ محمد وه‌نه‌بی باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری اللە یەو دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش اللە به هه‌موو شتێك زانایه.

جا ئەو گەلە چیانە کەوا نایانەوێت لەقسەو گوفتار تێبگەن وە ڕێگای ھیدایەتیش ناگرنە بەر؟ وە لەوەیە یەکێک لەزانایانی شیعە بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو ئێمە بیروباوەڕمان بەڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی محمد بن حسن عەسکەری ھەیە" یان یەکێک لە زانایانی سوننە بیەوێت بڵێت: "بەڵکو ئێمە بیروباوەڕمان بەڕەوانەکردنی مەھدی محمد بن عبد اللە ھەیە". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: "جا لەبەرچی بیروباوەڕتان بەم دوو ناوە جیاوازە ھەیە کەوا یەکێکیان محمد بن عبد اللە یەو ئەویتریان محمد بن حسن عەسکەری یە؟ جا ئایا محمد پێغەمبەری اللە
-صلى الله عليه وآله وسلم- ھەواڵی پێداون بەوەی کەوا ناوەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو محمد بن حسن عەسکەری بێت، یان ھەواڵی پێداون بەوەی کەوا ناوەکەی ئیمام مەھدی محمد بن عبد اللە بێت؟ دەی بەڵگەتان بێنن ئەگەر ڕاست دەکەن". جا وەڵامەکەی شیعەو سوننە زانراوە کەوا دواتر بەیەک زمان دەڵێن: "تۆ گوێبگرە جا ئێمەی شیعەو سوننە بەڕاستی یەکدەنگ و کۆکین لەسەر فەرموودەیەکی حەق لەلایەن پێغەمبەرەوە سەبارەت بە ناوەکە، جا بەڕاستی پێغەمبەر ئاماژەی بۆی کردووە عليه الصلاة والسلام وەفەتوای بۆ داوین دەربارەی ناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو جا فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام: [يواطئ اسمه اسمي].

جا ئەوە واتە ناوەکەی ئیمام مەھدی وەکو ناوەکەی پێغەمبەرەو بە (مطابق)دێت لەگەڵ ناوەکەی (محمد)، وەھەر لەبەرئەوەش دەبینی کەوا ئێمەی شیعەو سوننە بەڕاستی یەکدەنگن و کۆک بووین لەسەر ناوەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بە (محمد)، بەڵکو تەنھا لەناوی باوکەکەی جیاوازو ناکۆک بووین، جا ھەمانە کەوا بیروباوەڕی وایە ناوی باوکی حەسەنە، وەھەشمانە کەوا بیروباوەڕی وایە ناوی باوکی عبد اللە یە".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد بەڵگەو حوججەتان بەحەق بەسەردا دەھێنێتەوەو دەڵێم: بەڕاستی من اللە و سەرجەم بەندەکانی اللە لەزەوی و ئاسمان دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت کە ئەگەر بێتو توانیتان بەسەرجەم زانایانی شیعەو سوننەوە لە زمان و شەرعدا ئەوە بسەلمێنن کەوا (التواطؤ) مانای (التطابق) دەدات لەزمان و شەرعداجا ئەوە ئەوکاتە بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد دەبێتە کەسێکی درۆزنی خراپەکار نەوەک مەھدی چاوەڕوانکراو.. ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە ناتوانن کەوا لە زمان و شەرعدا ئەوە بسەلمێنن کەوا (التواطؤ) مەبەستی پێی (التطابق) ە، بەڵکو () لە زمان وشەرعەوە مەبەستی پێی (ڕێککەوتن-التوافق)ە، وە ئەو حەقەشتان بۆ ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- لەوساتەی کەوا فەتوای بۆ داون بەئاماژەکردن بۆ ناوی محمد ئەوا فەرموویەتی ڕێکدەکەوێت لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد، وەلەوەشدا (لەم ڕێککەوتنەدا) حیکمەتێکی گەورەو گرنگ ھەیە لەبەرئەوەی اللە ھەرگیز ئیمام مەھدی ڕەوانەکات نە بە نێردراو نە بە پێغەمبەر بەڵکو اللە ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕاو کوفرتان کرد بە فەرموودە حەقەکەی پێغەمبەر لە فەتوایەکەی دەربارەی ناوەکەی ئیمام مەھدی بەوەی کەوا دەفەرموێت ناوی پێغەمبەر ڕێکدەکەوێت لەگەڵی، جا لەپاش ئەوە ئێوە دەڵێن: لەبەرئەوەی (التواطؤ) ە کەی ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی مەبەست پێی(التطابق) ە، جا لەپاش ئەوە حوججەو بەڵگەتان بەحەق بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێین: جا مادام ئێوە ھەر سورو پێداگیرن لەسەر ئەوەی کەوا (التواطؤ) مەبەستی پێی (التطابق) ە جا وەرن تا فەتواکەی ئێوەو فەتواکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد تاقیبکەینەوە، جا دەڵێین ئایا ڕاستە لە زمان و شەرعدا بەوەی کەوا بڵێین:
(تطابق محمد رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- وأبا بكر الصديق عليه الصلاة والسلام على الهجرة إلى يثرب) ؟

جا وەڵامەکەی سەرجەم زانایانی شیعەو سوننە زانراوە کەوا دواتر دەڵێن: نەخێر ڕاست نی یە بەوەی کەوا بڵێین:
(تطابق محمد رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- وأبا بكر الصديق عليه الصلاة والسلام على الهجرة إلى يثرب).

جا وەڵامەکەی سەرجەم زانایانی شیعەو سوننە زانراوە کەوا دواتر دەڵێن نەخێر ڕاست نیە بەوەی کەوا ئەوە بڵێین بەڵکو ئەوەی ڕاستە ئەوەیە کەوا بڵێینتواطأ محمد رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- وأبا بكر الصديق عليه الصلاة والسلام على الهجرة إلى يثرب).

وەبەھەمان شێوە ڕاستە کەوا بڵێین: (توافق محمد رسول الله -صلى الله عليه وآله وسلم- وأبا بكر الصديق عليه الصلاة والسلام على الهجرة إلى يثرب).

جا لەپاش ئەوە دەڵێین ئێستا حەق و ڕاست و دروست دەرکەوت و ئاشکرابوو وە بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ئێوە ھەڵەبوون لە بیروباوەڕی ناوەکەی ئیمام مەھدی، وە زانیشتان بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم-فەتوای بۆ نەداون بەوەی کەوا ناوی محمد (يطابق) دەبێت لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی، بەڵکو فەتوای بۆ داون بەحەق و فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام [يواطئ اسمه اسمي].

بەومانایەی کەوا ناوی محمد (ڕێکدەکەوێت-يوافق) لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی (ناصر محمد-بەسەرخەری محمد)، جا حوججەو بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێ کردن بەھەموو پێوەرەکان جا ئەوەی کەوا ویستی با ئیمان بھێنێت ئەوەشی ویستی با کوفر بکات، لەدوای حەقیش ھیچی تر نی یە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت..ھەرچەندە اللە ش حوججەو بەڵگەی لە ناودا دانەناوە بەڵکو لە دەسەڵاتی زانستدا داناوە، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت سەرجەم زانایانی شیعەو سوننە ناتوانن بەوەی کەوا زاڵ بن بەسەر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد ئەگەر بێتو مەرجەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕونکراوتان قبوڵ کرد، لەوەیە سەرجەم زانایانی شیعەو سوننە وەسەرجەم زانایانی مەزھەبە ئیسلامیەکانیش بیانەوێت کەوا بمپچڕێنن جا بەیەک زمان بڵێن: "جا مەرجەکەت چی یە ئەی ناصر محمد؟"، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: اللە دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد ھیچی نی یە لەسەر سەرجەم زانایانی موسڵمانان و گاورو نەصاراو یەھود بەتەنھا یەک مەرج نەبێت و زیاتر نا، ئەویش بریتی یە لەوەی کەوا اللە قبوڵ بکەن پاک و بێگەردی بۆی تا حەکەم بێت لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، وە لەسەر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراویش ھیچ نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا حوکمەکەی اللە یان بۆ دەربھێنێت بەحەق لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، وە حوکمەکەی اللە یان بۆ بھێنێت لەئایەتە ڕوون و ئاشکرا باسکراوەکانی کتێب لەمحکەمی قورئانی گەورە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَفَغَيْرَ اللَّـهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا ۚ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِّن رَّبِّكَ بِالْحَقِّ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ ﴿114﴾وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا ۚ لَّا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿115﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ئایا ڕه‌وایه جگه له اللە که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر له‌کاتێکدا ئه‌و زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانه‌) بۆ دابه‌زاندوون که هه‌موو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆته‌وه‌ ئه‌وانه‌ش که کتێبی (ئاسمانیمان) پێداون چاک ده‌زانن به‌ڕاستی ئه‌و قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌ڕاست و ڕه‌وا دابه‌زێنراوه‌ که‌وابوو ئیتر تۆ هه‌رگیز مه‌چۆره ڕیزی گوماندارو دوو دڵانه‌وه‌ (114) فه‌رمان و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگارت له‌وپه‌ڕی ڕاستی و دادپه‌روه‌ریدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه‌ هه‌رگیز شتێک نیه بیانگۆرێت هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌ره به‌گوفتاری هه‌مووان زانایه به‌هه‌موو نهێنی و ئاشکرایه‌ک (115).

وەبەھەمان شێوە مەرج بێت لەسەرمان بە مەرجێکی وا کەوا بەدرۆ نەخرێتەوە بەوەی کەوا حوکمەکەی اللە تان بۆ بھێنین لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا ئەوەتان بۆ لەئایەتە محکەـە ڕوون و ئاشکرایەکانی کتێبەوە بۆ دەھێنین بۆ زاناکانتان و موسڵمانانیش بەگشتی لەبەرئەوەی ئەو ئایەتانە لەئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبن کەوا کەس لانادات لەوەی لێیان ھاتووە تەنھا ئەوکەسەی کەوا لەدڵەکەیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە لەحەق جا بەشمشێری زیکری کتێبی حەکیم لە بیروباوەڕە بەتاڵ و پوچەکانتان دەدەم، جا ووردو خاشی دەکەم و تێک و پێکی دەشکێنم و ھەلاھەلای دەکەم وه‌کو خۆڵه‌مێشێک که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوولدا به‌توندی لێی دابێت، وە دەشڵێم: ئەی گەلی شیعەو سوننە بەڕاستی ئێوە کوفرتان کردووە بە فەرموودەکەی اللە ی گەورە بەوەی کەوا دەفەرموێت اللە خۆی خەلیفەکەی ھەڵدەبژێرێت وە ھیچ فەرمانێک بۆ ئێوە نی تە لەوەدا ھەروەکو چۆن اللە خۆی ئادەمی دروستکردو دواتریش ھەرخۆی ھەڵیبژارد بەخەلیفەکەی خۆی لەزەوی جا بەھەمان شێوە خەلیفەی اللە ئیمام مەھدیش اللە ھەرخۆی دروستی کردووەو ھەرخۆشی ھەڵی بژاردووە، جا ھیچ فەرمانێک بۆ ئێوە نی یە لەوەدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].
واتە/ هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خەڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌وسه‌رپشک نه‌كراون پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ اللە یە له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆی.

لەوەیە زانایانی شیعە بیانەوێت بمپجڕێنن جا بڵێن: "جا ئێمە ئیمام مەھدی محمد بن حسن عەسکەریمان ھەڵنەبژاردووە لەبەرئەوەی بیروباوەڕەکەمان ئەوەیە کەوا ئەو ئیمام و پێشەوایەکی ھەڵبژێردراوە لەلایەن پەروەردگاری ھەـوو جیھانەوە، وەھیچ ھەڵبژاردەیەکیش بۆ ئێمە لە ھەڵبژاردنی ئەودا". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە لەبەرچی ئیمام وپێشەوایەکتان بۆ خۆتان ھەڵبژاردووە کەوا اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە وە ناویشتان لێی ناوە محمد بن حسن عەسکەری؟ جا کوانێ ئەو دەسەڵاتی زانستەی کەوا اللە پێی داوە لە زانستی کتێبدا؟ دەی بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن، وەھەرگیزیش ناتوانن ئەوە بکەن ھەتا ئاسمانەکان و زەوی مابن ھەرچەندە ھەندێکیشتان بۆ ھەندێک ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر.

وەھەرچی زانایانی سوننەشن ئەوا چوزانی زاناکانی سوننەش چین جا ئەوانیش حەرامیان کردووە لەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو ئەگەر اللە ڕەوانەی بکات لە قەدەرە دیاریکراوەکەی لە کتێبی نوسراوی لای خۆی بەوەی کەوا بڵێت: "ئەی خەڵکینە بەڕاستی منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە م لەسەرتان بەڕاستی اللە کردوومی بە ئیمام بۆ خەڵکی وە دەسەڵاتەکەمی بەزانست زیادکردووە بەسەر سەرجەم زانایانی ئومەت بە زانستی کتێب تاکو ڕێنمایی ھەـوو خەڵکی جیھان بکەم بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری، وە ئەگەر ھاتو ئێوەش ئەوتان بەزاند تەنانەت لە تەنھا یەک باس و مەسەلەشدا لە قورئانی گەورە جا ئەوا ئەوکاتە من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد نیم" بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە قسەی زۆربەی زانایانی سوننە ھیچ نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا دەڵێن بەڕاستی تۆ درۆزنێکی خراپەکاری و مەھدی چاوەڕوانکراو نی بەڵکو نابێت و ناکرێت و ڕەوانی یە بۆ مەھدی چاوەڕوانكراو كاتێک کەوا دێت و ئامادە دەبێت خۆی پێمان بڵێت بەوەی کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە، بەڵکو ئێمە ئەوکەسانەین کەوا دەچینە سەری و دواتر دەیناسینەوە، وەپێشی دەڵێین ئەو بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو، ھەتا ئەگەر نکۆڵی و ئینکاریش بکات جا دواتر ناچاری دەکەین لەسەر بەیعەت بەزۆرە ملێ لەکاتێکدا ئەو دەبێت ملکەچ بێت.

جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانكڕاو ناصر محمد وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم، جا ئێوە چوزانن بەوەی کەوا ئەوکەسە بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە ئەوکەسەی کەوا اللە کردوویەتی بە ئیمام و پێشەوا بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکان ھەروەکو اللە کردوویەتی بە ئیمام و پیشەوا بۆ پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم صلى الله عليه وآله وسلم؟!!.

وەئای لەسەرسامی گەورەو توندم لەئێوە ئەی گەلی زانایانی سوننەو جەماعە جا چۆن ئێوە بیروباوەڕتان وایە بەوەی کەوا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو اللە ڕەوانەی دەکات و دەیکاتە ئیمام و پێشەوا بۆ پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم -صلى الله عليه وآله وسلم- جا لەپاش ئەوە گوێی پێنادەن و حسابی ئەوپەڕی ئاستی نزمی بۆ دەکەن جا ئێوە پێی بڵێن بەڕاستی ئێمە دواتر تۆ دەناسینەوە لەسەر ئەوەی بەیعەتت پێبدەین لەکاتێکدا دەبێت ملکەچ بی!! جا سوێند بە اللە ئەو بیروباوەڕە بەتاڵ و پوچە ھیچ ئینسانێکی عاقڵ قبوڵی ناکات وە تەحەدداشتان دەکەم بەدەسەڵاتی زانستی حەق لەکتێبدا وە تەحەدداشتان دەکەم بە عەقڵ و مەنتق ئەگەر ئێوە عەقڵتان بەکاربھێنن و تێبگەن وە بەڕاستیش وا تەمەنی دەعوەو بانگەوازی مەھدیەت بۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی گەیشتە سەرەتای ساڵی ھەشتەم بۆ ساڵی 1433 لەسەرەتای ساڵی 1426 ی کۆچی تائێستا لەڕێی قەڵەمی بێدەنگەوە لەئینتەرنێتی جیھانی ئەوەش تاکو نەتوانن بمپچڕێنن بە زمانە تیژەکەتان جا ئێوە ھیچتان نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا بێ دەنگ بن و وورد ببنەوەو بیربکەنەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ قورئانی گەور وە دەشی بینن کەوا بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکانتان داغان دەکات و ھەلاھەلای دەکات بۆ ھەموو ئەوەی کەوا لەسەرین لە بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکان.

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە جا ئایا سەرجەم زانایەکانتان بە شیعەو سوننەو سەرجەم زانایەکانی تر لە فیرقەو بەشە جیاوازو جۆربەجۆرەکان و مەزھەبە ئیسلامیەکان بەتەواوی تایەفەو بەشەکانیانەوە توانیویانە بەوەی کەوا بەرگری لەو بیروباوەڕە بەتاڵانەیان بکەن کەوا ئیمام مەھدی داغانی کردوون و تێی ھەڵداون وه‌کو خۆڵه‌مێشێک که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی دابێت؟ جا ئەوە حەق و ڕاستی ھات و پوچ و بەتاڵیش تەفروتونابوو باوی نەما بەڕاستی پوچ و بەتاڵ ھەردەم بەزیوەو تیاچووە. وەلەوەیە یەکێک لە موسڵمانان بەگشتی بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: لەبەرچی نەمانبینیون ئەوان بتوانن بەوەی کەوا بەیەک ڕیز بوەستنەوە بۆ بەرگریکردن لەو بیروباوەڕانەی کەوا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی داغانی کردوون و تێی ھەڵداون؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا ئەگەر بێتو بیست کەس کۆببنەوە لەسەر سوارچاکێک لەسەر ئەسپەکەیەوەو شمشێرێکی تیژیشی بەدەستەوە بێت و ئەوانەشی کەوا زۆرانبازی لەگەڵ دەکەن بە شمشێری دەزووی جاڵجاڵۆکە ڕووبەڕووی ببنەوە، جا ئایا دەیانبینی بەوەی کەوا دواتر ئەوان شمشێرە تیژە ئاسنیەکەی ئەو داغان بکەن و تێی ھەڵبدەن؟ جا بەھەمان شێوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ئەو شمشێرەی کەوا جیھادو ھەوڵ وتێکۆشانی پێدەکات لەگەڵ کافرو موسڵمانەکان بریتی یە لە شمشێری زیکری کتێبی حەکیم قورئانی گەورە کەوا دەستی پێوە گرتووەو کافرو بێباوەڕیشە بەوەی کەوا مخالف و دژوپێچەوانەی محکەمەکەیەتی. جا دواتر جیھادو ھەوڵ وتێکۆشانیان پێی لەگەڵ دەکەم بە جیھادکردن و ھەوڵ و تێکۆشانێکی گەورە ھەروەکو چۆن باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە بەقورئانی گەورە جیھادی پێ دەکرد -صلى الله عليه وآله وسلم- بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَلا تُطِعْ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:52].
واتە/ گوێڕایەڵی بێ باوه‌ڕان مه‌که و ملکه‌چیان مه‌به و به‌م قورئانه جیھادو هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌.

ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت من ھەرگیز گوێڕایەڵیتان ناکەم وە دواتریش جیھادتان لەگەڵ دەکەم بە قورئانی گەورە بەجیھادێکی گەورە، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ئێوە ناتوانن کەوا بەسەر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیدا سەربکەون بەدەسەڵاتی زانست لەقورئانی گەورە ھەرچەندە کەوا ھەندێکیشتان بۆ ھەندێک ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر، جا ئێوە چەندە شایەنی سزای اللە ن ئەی گەلی زانایانی شیعەو سوننە و سەرجەم زانایانی موسڵمانان ئەوانەی كەوا دینەكەیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین بەشی جیا جیا وەھەموو حزبێکیش بەوەی خۆیان لایانە دڵخۆشن وە کوفرتان کردووەو پشتان ھەڵکردووە لە فەرمانەکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی لەقورئانی گەورە لەو فەرموودەیەی کەوا اللە ی گەورە تێیدا دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿102﴾وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّـهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿103﴾وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ ۚ وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿104﴾وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿105﴾يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿106﴾وَأَمَّا الَّذِينَ ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِي رَحْمَةِ اللَّـهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿107﴾تِلْكَ آيَاتُ اللَّـهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۗ وَمَا اللَّـهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِّلْعَالَمِينَ ﴿108﴾}
صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، له خوا بترسن و پارێزکاربن به‌شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه وەمەمرن تەنھا بەموسڵمانی نەبێت (102) ھەمووتان دەست بگرن بەپەتی اللە وە (کە قورئانە) وجیاوازو.بەش بەش و پارچە پارچە مەبن کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون ئه‌وه بوو دڵه‌کانتانی به‌هۆی نیعمه‌تەکەی خۆیەوە په‌یوه‌ست کرد به‌یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر لەکاتێکدا ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریک بوو بکه‌ونه ناوی) باڵام اللە (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن ئابه‌و شێوه‌یه اللە ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌ربگرن (103) پێویسته له ئێوه ئومه‌تێک پێک بێت و با هه‌مووتان ئومه‌تێک بن که بانگه‌واز بکه‌ن بۆ خێرو چاکه‌، فه‌رمان بده‌ن به‌هه‌موو کارێکی دروست و قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو نادروستیه‌ک بکه‌ن ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن (104) نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو له‌یه‌کتر دابڕان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه‌ (105) ڕۆژێک دێت ڕووخسارانێک سپی ده‌بن و ڕووخسارانێک ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن جا ئه‌وانه‌ی که ڕووخساریان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه (پێیان ده‌وترێت) باشه‌ ئه‌وه ئێوه پاش ئیمانداریی په‌شیمان بوونه‌وه و ڕێبازی کوفرتان گرته‌به‌ر؟! ده بچێژن سزاو ئازار به‌هۆی کافر بوونتانه‌وه‌ (106) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕووخساریان سپی و گه‌شە له‌ناو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی اللە ژیان ده‌به‌نه سه‌ر بۆ هه‌میشه و بۆ هه‌تا هه‌تایی بەنەمری (107) ئه‌وانه ئایه‌ته‌کانی اللە ی گه‌وره‌ن که به‌ڕاست و دروستی به‌سه‌رتا ده‌یخوێنینه‌وه اللە ش هیچ سته‌می ناوێت و لای په‌سه‌ند نیه (له دروست کراوانی و) له هیچ خه‌ڵکێک بکرێت (108).

یان ئێوە نازانن مەبەستی اللە ی گەورە چی یە لەوەی کەوا دەفەرموێت: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا} صدق الله العظيم؟
واتە/ ھەمووتان دەست بگرن بەپەتی اللە وە (کە قورئانە) وجیاوازو.بەش بەش و پارچە پارچە مەبن.

جا ئەگەر ئێوە نازانن ئەو پەتەی کەوا اللە فەرمانی پێکردوون دەستی پێوەبگرن چی یەو فەرمانی پێکردوون کەوا کوفر بکەن بەوەی مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمەکەیەتی جا ئەوا بزانن بەڕاستی ئەو پەتەی کەوا اللە فەرمانی پێکردوون بەدەستگرتن پێوەی بریتی یە لە پەتەکەی اللە قورئانی گەورە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿174﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿175﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌و نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکرامان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئان)ه‌ (174) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان بە اللە هێناوەو دەستیان پێوە گرتووە ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا اللە ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه‌. (175).

جا بەڕاستی بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ئەو پەتەی خدشا فەرمانی پێکردوون بەوەی دەستی پێوە بگرن بریتی یە لە قورئانی گەورە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک.، لەوەیە یەکێک لەزانایانی قورئانیەکان بیەوێت بڵێت:"جا ئێمە بەھەمان شێوەیە دەستمان گرتووە بەقورئانی گەورە، وە سوننەتی محمد پێغەمبەری اللە شمان تێھەڵداوەتە دوای پشتمانەوە، جا ئایا فەتواکەت دەربارەی ئێمە چی یە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ئێوە کوفرتان کردووە بەوەی کەوا بەسەر محمد پێغەمبەری اللە دا دابەزیووە -صلى الله عليه وآله وسلم- ئایا نازانن بەوەی کەوا قورئان و بەیان و ڕوونکردنەوەکەشی لەسوننەتی نەبەوی ھەمووی لەلایەن اللە وەن؟ یان ئێوە بە فەتواکەی اللە نازانن لە محکەمی قورئانەکەی بەوەی کەوا قورئان و بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ھەردووکی لەلایەن اللە وەن؟ وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ ﴿17﴾فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿18﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴿19﴾} صدق الله العظيم [القيامة].
واتە/ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی (17) جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا (18) پاشان به‌ڕاستی بەیان و ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ (19).

جا لەپاش ئەوە اللە فێرتان دەکات بەوەی کەوا سوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی نەپاراستووە بەڵکو تەنھا قورئانەکەی پاراستووە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن، وەھەر لەبەرئەوەش اللە محکەمی قورئانی ڕوون و ئاشکرای کردووە بە مەرجەع بۆ ئەوەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لە سوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی، وە اللە ش فێری کردوون بەوەی کەوا ئەوەی لەحەدیس وفەرموودەکان بینیتان بەیان و ڕوونکردنەوەکەی بە مخالفی و دژو پێچەوانە ھاتبوو بە محکەمی قورئانەکەی جا بەڕاستی دەردەکەوێت ئەو حەدیس و فەرموودە نەبەویە لەسوننەتی نەبەوی لەلایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەوە نی یە مادام بە مخالفی ودژوپێچەوانە ھاتبێت بۆ محکەمی قورئانەکەی، لەبەرئەوەی اللە فەتوای بۆ داون دەربارەی ئەو دوژمنانەتان کەوا خۆیان خستبووە ناو سەحابەکانی پێغەمبەری اللە وە -صلى الله عليه وآله وسلم- لەشەیتانە بەشەرەکان ئەوانەی کەوا ھاتبوون تا ئیمان و باوەڕەکەیان دەربخەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان بشارنەوە تا ڕێگا بگرن لەسوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی بە ھەڵبەستانی کۆمەڵێک فەرموودە کەوا مخالف ودژوپێچەوانە بێت بە محکەمی قورئانەکەی بەسەرو بەریەوە بەتەواوی، جا لەبەرئەوەی کەوا قورئان و سوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەی ھەمووی لەلایەن اللە وەیە وە لەبەرئەوەی کەوا قورئانەکەی پارێزراوە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن، ھەرلەبەرئەوەیە کەوا اللە قورئانی کردووە بە مەرجەع بۆ حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی بەیان، وە اللە فەتوای بۆ داون بەوەی ئەوەی کەوا بینیتان لە حەدیس و فەرموودەکانی بەیانەکەی بە مخالفی و دژو پێچەوانە ھاتووە بۆ محکەمی قورئانەکەی جا ئەوا اللە فەرمانی پێکردوون بە کوفرکردن بەو حەدیس و فەرموودە شەیتانی یە، لەبەرئەوەی لە مەکرو پیلانی شەیتان و ئەولیاو یاوەرەکانیەتی کەوا لەلایەن جگە لە اللە وە بۆتان ھاتووە. وە لەپاش ئەوە اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا دەستبگرن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە (کاتێک ئەو حەدیس و فەرموودەیەتان بینی کەوا مخالف ودژە بە محکەمی قورئانەکەی) و کوفربکەن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی قورئانەکەی لەسوننەتی بەیانەکەی، لەبەرئەوەی دەردەکەوێت ئەم حەدیس و فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وە بۆتان ھاتووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿81﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿82﴾وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿83﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واته‌/ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی اللە ی کردووه‌ ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ (٨٠) (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ ‌ (٨٢) وه‌ هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و ترس {الامن} مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت; وَمَا آتَاكُمُ الرَّ‌سُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۚ} صدق الله العظيم..واته‌: هه‌رچی پێغه‌مبه‌ر پێیداون وه‌ریبگرن وه‌ئه‌وه‌ی نه‌هی لێكردون له‌سه‌ری ئێوه‌ش نه‌هی لێبكه‌ن.. ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك گوێرایه‌ڵی اللە و پێغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وه‌ له‌ئاسایش وهێمنایه‌تی دایه‌ له‌ژیانی دونیاو له‌قیامه‌تیشدا ئاسایش وهێمنایه‌تی بۆ دێنێت، وه‌ {أَوِ الْخَوْفِ} مه‌به‌ستی شه‌یتانه بەشەرەکان (دورووه‌كانه)‌ كه‌وایان له‌موسڵمانان كردووه‌ باوه‌ر به‌م قسانه‌یان‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ له‌فەرمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری اللە ن، وه‌ {أَذَاعُوا بِهِ} مه‌به‌ستی له‌ناكۆكی نێوان زاناكانه‌ له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌وه‌‌ له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه‌ هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن هی پێغه‌مبه‌ر نی یه‌ هه‌ندێكیان به‌لاوازی داده‌نێن وهه‌ندێكیان تانه‌ له‌راوی فه‌رمووده‌كان ده‌ده‌ن جا دوای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و په‌ری ناكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ڵام گه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یان‌ بگه‌راندایه‌ته‌وه‌ لای كتێبه‌كه‌ی اللە بۆلای پێغه‌مبه‌ر گه‌ر له‌ ژیاندا مابوو یان لای پێشه‌واكه‌یان له‌ پێشه‌وایانی كتێب ئه‌وانه‌ی اللە ی گه‌وره‌ هه‌ڵیانده‌بژێرێت ‌له‌دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر كه‌ له نهێنی هه‌واڵه‌‌کە واتە (فه‌رمووده‌كه‌) تێده‌گات ئەوا بۆی ده‌رده‌هێنان ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان نادیاره‌ ودڵنیای ده‌كردنه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ هه‌قه‌و له‌پێغه‌مبه‌ری اللە وەیە به‌به‌ڵگه‌و ده‌قی كتێبه‌كه‌ی اللە یا ئه‌وه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ بۆیان كه‌ له‌نێوان ئه‌م فه‌رمووده‌و كتێبه‌كه‌ی اللە ئیختلافی زۆر هه‌یە و‌ دڵنیایان ده‌كاته‌‌وه‌ كه‌فه‌رموده‌كه‌ له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری اللە وە نی یه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌به‌ڵگه‌و ده‌قی كتێبه‌كه‌ی اللە دوای ئه‌مه‌ هه‌موویان راستی وناراستی فه‌رموووده‌كه‌یان بۆ روونده‌بێته‌وه‌، {ولَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَ‌حْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا} مه‌به‌ستی موسڵمانانه‌ واته‌ گه‌ر فه‌زڵی اللە نه‌بوایه‌ له‌سه‌رتان ئه‌وا هه‌مووتان دوای پیلانی شه‌یتان ده‌كه‌وتن ئه‌مه‌ چونكه‌ شه‌یتان ودووروان توانیان فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو بخه‌نه‌ نێو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ -صلى الله عليه والە سلم-به‌ڵام ئه‌وا اللە به‌فه‌زڵی خۆی كه‌سێكی بۆ ناردوون تا راست وناراستی ئه‌م فه‌رموودانه‌تان بۆ ده‌ربخات ئه‌مه‌ چونكه‌ مه‌سیحی ده‌جال (ئیبلیس) هه‌موو هۆكارێكی به‌كارهێناوه‌ بۆ له‌خشته‌ بردنتان وه‌توانی له‌رێی فه‌رمووده‌كانه‌وه‌ فێڵتان لێبكات به‌ڵام ئه‌وه‌تا اللە كه‌سێكی بۆ ناردوون تا ئاگادارتان بكاته‌وه‌ له‌م پیلانانه‌ی دایناوه‌ بۆیه‌ گه‌ر فه‌زڵی اللە نه‌بوایه‌ بەسەرتانه‌وه‌ به‌ناردنی ئیمام مەھدی‌ ئه‌وا هه‌ر هه‌مووتان بەدوای شه‌یتان (ده‌جال) ده‌كه‌و‌تن كه‌مێكتان نه‌بن.

لەوەێە یەکێک لە موسڵمانان بەگشتی بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئەوانە کێن کەوا وتوویانە گوێڕایەڵ و ملکەچ و فەرمان بەرداری اللە پێغەمبەرەکەین جا ئامادە دەبوون لەکۆڕو مەجلیسەکانی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەردەچوون جا زۆر بەنھێنی و پیلانێکی تۆکمەوە فەرموودەیان ھەڵدەبەست کەوا ئەوە نەبوو پێغەمبەر فەرمووبووی علیە الصلاة والسلام؟" جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئایا اللە فەتوای بۆ نەداون دەربارەی ئیش و کارەکەی ئەوان وە لەقورئانی گەورەشدا سوڕەتێکی بەناوکردوون بەناوی (دوورووەکان)؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّـهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ﴿1﴾اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿2﴾} صدق الله العظيم [المنافقون].
واته‌/ کاتێك دووڕووه‌کان دێن بۆ لات ده‌ڵێن ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری اللە یت له‌حاڵێکدا که اللە خۆی چاك ده‌زانێت که تۆ پێغه‌مبه‌ر‌ی ئه‌ویت له هه‌مان کاتدا اللە شایه‌تی ده‌دا که ئه‌و دووڕووانه درۆزنن (١) ئه‌وانه سوێندی درۆیان کردووه به قه‌ڵغانی خۆیان و به‌و هۆیه‌وه به‌ربه‌ستی خه‌ڵکیان کردووه له ڕێبازی اللە به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد کارێکی زۆر ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێ بوو (٢).

جا ئەوان بە شمشێر ڕێگایان لەئێوە نەگرتووە دەربارەی مەنھەج وپێڕەوو بەرنامەکەی ڕێگای اللە، بەڵکو بە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندنی سوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوە بەھەڵبەستانی ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی قورئان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿81﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿82﴾وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿83﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واته‌/ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی اللە ی کردووه‌ ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ (٨٠) (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ ‌ (٨٢) وه‌ هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و ترس {الامن} مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت; وَمَا آتَاكُمُ الرَّ‌سُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۚ} صدق الله العظيم..واته‌: هه‌رچی پێغه‌مبه‌ر پێیداون وه‌ریبگرن وه‌ئه‌وه‌ی نه‌هی لێكردون له‌سه‌ری ئێوه‌ش نه‌هی لێبكه‌ن.. ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك گوێرایه‌ڵی اللە و پێغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وه‌ له‌ئاسایش وهێمنایه‌تی دایه‌ له‌ژیانی دونیاو له‌قیامه‌تیشدا ئاسایش وهێمنایه‌تی بۆ دێنێت، وه‌ {أَوِ الْخَوْفِ} مه‌به‌ستی شه‌یتانه بەشەرەکان (دورووه‌كانه)‌ كه‌وایان له‌موسڵمانان كردووه‌ باوه‌ر به‌م قسانه‌یان‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ له‌فەرمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری اللە ن، وه‌ {أَذَاعُوا بِهِ} مه‌به‌ستی له‌ناكۆكی نێوان زاناكانه‌ له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌وه‌‌ له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه‌ هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن هی پێغه‌مبه‌ر نی یه‌ هه‌ندێكیان به‌لاوازی داده‌نێن وهه‌ندێكیان تانه‌ له‌راوی فه‌رمووده‌كان ده‌ده‌ن جا دوای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و په‌ری ناكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ڵام گه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یان‌ بگه‌راندایه‌ته‌وه‌ لای كتێبه‌كه‌ی اللە بۆلای پێغه‌مبه‌ر گه‌ر له‌ ژیاندا مابوو یان لای پێشه‌واكه‌یان له‌ پێشه‌وایانی كتێب ئه‌وانه‌ی اللە ی گه‌وره‌ هه‌ڵیانده‌بژێرێت ‌له‌دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر كه‌ له نهێنی هه‌واڵه‌‌کە واتە (فه‌رمووده‌كه‌) تێده‌گات ئەوا بۆی ده‌رده‌هێنان ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان نادیاره‌ ودڵنیای ده‌كردنه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ هه‌قه‌و له‌پێغه‌مبه‌ری اللە وەیە به‌به‌ڵگه‌و ده‌قی كتێبه‌كه‌ی اللە یا ئه‌وه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ بۆیان كه‌ له‌نێوان ئه‌م فه‌رمووده‌و كتێبه‌كه‌ی اللە ئیختلافی زۆر هه‌یە و‌ دڵنیایان ده‌كاته‌‌وه‌ كه‌فه‌رموده‌كه‌ له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری اللە وە نی یه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌به‌ڵگه‌و ده‌قی كتێبه‌كه‌ی اللە دوای ئه‌مه‌ هه‌موویان راستی وناراستی فه‌رموووده‌كه‌یان بۆ روونده‌بێته‌وه‌، {ولَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَ‌حْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا} مه‌به‌ستی موسڵمانانه‌ واته‌ گه‌ر فه‌زڵی اللە نه‌بوایه‌ له‌سه‌رتان ئه‌وا هه‌مووتان دوای پیلانی شه‌یتان ده‌كه‌وتن ئه‌مه‌ چونكه‌ شه‌یتان ودووروان توانیان فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو بخه‌نه‌ نێو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ -صلى الله عليه والە سلم-به‌ڵام ئه‌وا اللە به‌فه‌زڵی خۆی كه‌سێكی بۆ ناردوون تا راست وناراستی ئه‌م فه‌رموودانه‌تان بۆ ده‌ربخات ئه‌مه‌ چونكه‌ مه‌سیحی ده‌جال (ئیبلیس) هه‌موو هۆكارێكی به‌كارهێناوه‌ بۆ له‌خشته‌ بردنتان وه‌توانی له‌رێی فه‌رمووده‌كانه‌وه‌ فێڵتان لێبكات به‌ڵام ئه‌وه‌تا اللە كه‌سێكی بۆ ناردوون تا ئاگادارتان بكاته‌وه‌ له‌م پیلانانه‌ی دایناوه‌ بۆیه‌ گه‌ر فه‌زڵی اللە نه‌بوایه‌ بەسەرتانه‌وه‌ به‌ناردنی ئیمام مەھدی‌ ئه‌وا هه‌ر هه‌مووتان بەدوای شه‌یتان (ده‌جال) ده‌كه‌و‌تن كه‌مێكتان نه‌بن.

بەڵام زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکەی ئەمڕۆیان ئەوانەن کەوا کوفرو بێباوەڕیەکەیان توندترو زیاترە لەبەرامبەر ئەوەی کەوا اللە دایبەزاندووە لە محکەمی قورئانی گەورە مەگەر تەنھا ئەوەی پەروەردگارەکەم ڕەحمی پێکردبێت، ئەگینا سوێند بە اللە ھەرچەندە بەڵگەیان بەسەردا بھێنمەوە بە محکەمی قورئان ئەوا دواتر دەیانبینن ئەوانەی کەوا لەدڵیاندا لاری و لادان ھەیە لە بەرامبەر حەق ھەرگیز شوێنی محکەمی قورئانەکەی ناکەون بەڵکو دواتر شوێنی ئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان) دەکەون کەوا ھێشتا پێویستیان بە تەئویلکردن و لێکدانەوە ھەیە لەبەرئەوەی دەرەوەیان غەیری ناوەوەیانە، جا دواتریش ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەم پرسیارەتان ڕووبەڕوو دەکاتەوە کەوا بریتی یە لەوەی: لەبەرچی اللە محمد پێغەمبەری اللە ی ڕەوانەکردووە-صلى الله عليه وآله وسلم- بەقورئانی گەورە بۆ ھەموو خەڵکی؟ وەھەرگیزیش چاوەڕێی وەڵامەکەتان ناکەم لەسەر پرسیارەکەم جا بەڕاستی بەو شێوەیە وەڵامم دەدەنەوە کەوا اللە محمد پێغەمبەری اللە ی ڕەوانەکردووە بەقورئانی گەورە تا ئەو خەڵکانەی پێ ووریاو ئاگادار بکاتەوە کەوا بیروباوەڕیان بە شەفاعەتی بەندەکان ھەیە لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا، جا اللە فەرمانی پێکردوون بە کوفرکردن بەوەی کەوا دواتر وەلی یان پێغەمبەرێک شەفاعەت و تکایان بۆ بکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:{وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِىٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].
واته/‌ وه‌به قورئان ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه شه‌فاعه‌تكاریان بێت جگه‌ لە اللە بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو پارێزگاری بکه‌ن و لە اللە بترسن.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلا شَفِيعٍ أَفَلا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].
واته‌/ اللە ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه پاشان اللە ئیستوای كرد له‌سه‌رووی عه‌رشه‌وه‌ جگه له‌و اللە یە که‌س دڵسۆزو پشتیوانتان نیه‌ یان تکا کارو شه‌فاعه‌تكارتان بێت ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن؟.

بەڵام ئەوانەی کەوا لەدڵەکانیاندا زیغی لاری و لادان ھەیە لە حەق دواتر ھەرگیز شوێنی ئەو ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکریانە ناکەون کەوا نەفی چوونە پێشی بەندە نزیکەکانی اللە دەکات بۆ شەفاعەت کردن لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا، جا دواتر ھەرگیز شوێنی ئەو ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانە ناکەون کەوا لە بنچینەی ئایەتەکانی کتێبن بەڵکو دواتر تێیان ھەڵدەداتە دوای پشتیەوەو دەمەدەمێ دەکات لەگەڵ ئیمام مەھدی بەئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان) ئەو ئایەتنەی کەوا ھێشتا پێویستیان بە تەئویل و لێکدابەوە ھەیە جا دەڵێت: بەڵکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [يونس:3].
واتە/ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری ئێوه (الله‌) یه‌ ئه‌و زاته‌یه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه‌ له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عەرش ئیستیوای کرد هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێک دائه‌نێت و هه‌موو شتێک ڕێک ئه‌خات هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تکارو تکاکار بێت تەنھا‌ دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته (بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکات)‌ ئه‌و اللە یە په‌روه‌ردگارتانه‌ که‌وابوو بیپه‌رستن جا ئایا بۆچی یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وە.

جا لەپاش ئەوە پێتان دەڵێین ئەوە بریتی یە پێکچوواندن بۆ ئایەتەکان لە دەربڕینی باسی شەفاعەت و جیاوازی لەنێوان نەفی و ئیسپاتدا. جا سەیری ئەوە بکەن کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلا شَفِيعٍ أَفَلا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].
واته‌/ اللە ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه پاشان اللە ئیستوای كرد له‌سه‌رووی عه‌رشه‌وه‌ جگه له‌و اللە یە که‌س دڵسۆزو پشتیوانتان نیه‌ یان تکا کارو شه‌فاعه‌تكارتان بێت ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن؟.

جا ئەمە لەئایەتە محکەمەکانە لەو ئایەتانەی کەوا بنچینەی کتێبەکەی اللە ن جا کەسەیری ھەندێک ئایەتی تر دەکەی لەھەمان ئەو باسەدا پێکدەچێت لەگەڵیدا (موتەشابیھە) لە دەربڕینەکەیدا وە لەدەرەوەیدا مخالف و دژیەتی لە تەئویلکردنی دەرەوەیدا. لەوانەش وەکو ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [يونس:3].
واتە/ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری ئێوه (الله‌) یه‌ ئه‌و زاته‌یه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه‌ له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عەرش ئیستیوای کرد هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێک دائه‌نێت و هه‌موو شتێک ڕێک ئه‌خات هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تکارو تکاکار بێت تەنھا‌ دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته (بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکات)‌ ئه‌و اللە یە په‌روه‌ردگارتانه‌ که‌وابوو بیپه‌رستن جا ئایا بۆچی یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وە.

جا بەڵگەو حوججەی ئەوانەی کەوا شوێنی ئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان)ی قورئان دەکەون ئەوەیە کەوا دواتر دەڵێن سەیرکە ئەی ناصر محمد کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ} صدق الله العظيم.
واتە/ هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێک دائه‌نێت و هه‌موو شتێک ڕێک ئه‌خات هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تکارو تکاکار بێت تەنھا‌ دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته (بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکات)‌.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا اللە فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا دواتر ئیزنی دەدات بەشەفاعەت کردن جا بچێتە پێشەوە بۆ بەردەم پەروەردگارەکەی داوای شەفاعەتی لێبکات بۆ بەندەکانی؟ دەی بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ڕاستدەکەن؟ بەڵکو اللە ئیزنی ئەو کەسە دەدات کەخۆی بیەوێت لە بەندە نزیکەکان تا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان بکەن دەربارەی ھاتنەجێی شەفاعەت لە نەفسی پەروەردگار پاک وبێگەردی بۆی لەبەرئەوەی شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی شەفاعەت دەکات بۆیان لەجێگای سزایەکەی ئەگەر ئەوان ئیمان بەوە بێنن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعاً لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:44].
واته‌/ بڵێ شه‌فاعه‌ت هه‌ر هه‌مووی بـۆ اللە یە هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌ هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌ له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه‌.

جا اللە ئیزنیان دەدات تا قسەی بەجێ بکەن لەبەردەمی پەروەردگارەکەیان پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، جا لەپەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوە دەربارەی ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی ئەوەش تاکو اللە ڕازی بیت، لەبەرئەوەی نیعمەتی ڕازی بوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که به‌هه‌شتانێکیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێریاندا ده‌ڕوات بە ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی عه‌دن دا وە ڕازی بوونێک لەلایه‌ن اللە وە کە گەورەترە ( له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گه‌وره‌تره‌) ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

جا ئەگەر ڕازیبوونی نەفسی اللە ھاتە جێ لەسەر عەبدەکانی ئەوا شەفاعەتیش دێتەجێ لە زاتی اللە، جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی شەفاعەت دەکات بۆ بەندەکانی لەجێگای سزایەکەی جا ڕازی دەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَلِلَّـهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَىٰ ﴿25﴾ وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْضَىٰ﴿26﴾} صدق الله العظيم [النجم].
واته‌/ وه‌ چه‌ند فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌وا ‌تکاو شه‌فاعه‌تیان هیچ سودی نی یه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە مۆڵه‌ت بدات (قسه‌ی به‌جێ‌ بكات) بۆ که‌سێک كه‌ بیه‌وت و ڕازی ده‌بێت.

کەواتە نھێنی شەفاعەتەکە لە نەفسی اللە دایە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْضَىٰ﴿26﴾} صدق الله العظيم [النجم].
واتە/ که‌وا ‌تکاو شه‌فاعه‌تیان هیچ سودی نی یه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە مۆڵه‌ت بدات (قسه‌ی به‌جێ‌ بكات) بۆ که‌سێک كه‌ بیه‌وت و ڕازی ده‌بێت.

جا ئەگەر اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی ئەوا شەفاعەتەکەش دێتەجێ لەزاتی اللە پاک وبێگەردی بۆی، لەبەرئەوەی ئەوانەی کەوا اللە ئیزنیان دەدات بۆ قسەکردن لەگەڵی لەپەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوە بە قسەی بەجێ و صەواب تا نیعمەتە ھەرە گەورەکەیان بۆ بھێنێتە جێ (النعيم الأعظم) ئەویش {وَيَرْضَى} صدق الله العظيم.
واتە/ وە ڕازی دەبێت.

لەبەرئەوەی ئەوان ڕازیبوونی اللە دەپەرستن وەکو غایەو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار، وەھەر لەبەرئەوەش اللە دروستی کردوون.

لەوەیە یەکێک لەزانایانی موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "جا ئەم قەوم و گەلە کێن ئەی ناصر محمد یەمانی؟"لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ((ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و اللە ش ئەوانی خۆش دەوێت-قوم يحبهم الله ويحبونه)) کەوا بریتین لە بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، ئەوانە بریتین لەوکەسانەی کەوا اللە وەعدو بەڵێنی دابوو لەمحکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا دەیان ھێنێت لەوساتەی کەوا ئیمانداران پاشگەز دەبنەوەو وەردەگەڕێن لەدینەکەیان جا ھیچ لەئیسلام نامێنێتەوە تەنھا ناوەکەی نەبێت وە ھیچیش لەقورئان نامێنێتەوە تەنھا ڕەسمەکەی نەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} صدق الله العظيم [المائدة:54]
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت.

جا لەبەرئەوەی اللە لەلایان خۆشەویسترین کەس و شتە لەھەموو کەس و شتێک زیاتر لە دنیاو ئاخیرەتدا ئەوا سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە ھەرگیز اللە ڕازیان ناکات بەوەی کەوا دەستی ڕاستی خاوەنیەتی پاک و بێگەردی بۆی ھەتا خۆی ڕازی دەبێت، جا چۆن خۆشەویست دەتوانێت ڕازی ببێت لەنەفسی خۆی لەکاتێکدا بزانێت خۆشەویستەکەی کە خۆشەویسترین کەس و شتە لە لای لەھەموو کەس و شتێک زیاتر متحسرو خەفەرتبارە؟ جا چ سودێک لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکاندا ھەیە؟ ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن وئەوانیش اللە یان خۆش دەوێت لەلای اللە بەڕێزترن لە نێردراوو پێغەمبەرەکان وشەھیدەکان، جا نێردراوو پێغەمبەرەکان و شەھیدەکان خۆزگە بە نزیکیان و شوێنەکانیان دەخوازن لەلای پەروەردگارەکەیان، جا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەو فەتوایەی بۆ نەداون بەڵکو کۆتاھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- فەتوای بە ڕێزلێگرتنەکەی ئەوانی بۆ داون لەلای اللە جا سوننەو شیعەش شاھێدن لەسەر ئەو فەرموودەو حەدیسە حەقەی کەوا لەپێغەمبەرەوەیە صلى الله عليه وآله وسلم کەوا فەرمووێەتی: [يا أيها الناس اسمعوا واعقلوا، واعلموا أن لله عز وجل عبادا ليسوا بأنبياء، ولا شهداء، يغبطهم النبيون والشهداء على منازلهم وقربهم من الله، فجثى رجل من الأعراب من قاصية الناس، وألوى بيده إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول الله ناس من الناس ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم الأنبياء والشهداء على مجالسهم، وقربهم من الله، انعتهم لنا جلهم لنا – يعني صفهم لنا شكلهم لنا، فسر وجه النبي صلى الله عليه وسلم بسؤال الأعرابي، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: هم ناس من أفناء الناس، ونوازع القبائل لم تصل بينهم أرحام متقاربة، تحابوا في الله وتصافوا يضع الله يوم القيامة منابر من نور فيجلسون عليها، فيجعل وجوههم نورا، وثيابهم نورا، يفزع الناس يوم القيامة ولا يفزعون] صدق رسول الله صلى الله عليه وسلم.

لەوەیە یەکێک لەزانایانی موسڵمانان بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەگەر قەدەرو کاتی ڕەوانەکردنەکەی ئەم ئومەتەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆش دەوێت (قوم يحبهم ويحبونه) کەوا اللە وەعدو بەڵێنی دابوو بە ھاتنیان ھاتبێت لەمحکەمی کتێبەکەی، جا کەواتە وەسفیانمان بۆ بکە ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی؟"جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە بەوەی کەوا بەحەق ئەوانتان بۆ وەسف دەکەم لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، وەسوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە ئەو اللە یەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەدوای ئەوەی ڕزیوو پروتوکاوبووە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە ئەو اللە یەی کەوا پەروەردگاری عەرشی گەورەشە بەوەی کەوا اللە بە ھەموو مەلەکوتەکەی دنیاو ئاخیرەتیش ڕازیان ناکات ھەتا ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی، لەبەرئەوەی ئەوان بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون وەکو غایەو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتەکانی بەھەشت، بەڵکو ئەوان نیعمەتە ھەرە گەورەکەیان دەوێت (النعيم الأعظم) جا ڕازیبێت تا ئەوان ڕازیبکات لە نەفسیاندا لەبەرامبەر پەروەردگارەکەیان (واتە ئەوان ڕازی بکات بەڕازی بوونی اللە لەنەفسی خۆی بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت لەنەفسی خۆیدا چونکە ئەوان تەنھا بەوە ڕازیدەبن)، وەھەر لەبەرئەوەش اللە دروستی کردوون تا ڕازیبوونەکەی اللە بپەرستن وەکو غایەو ئامانج جا ھەرگیز ڕازی نابن ھەتا ئەو ڕازی دەبێت.

وەلەوەیە یەکێک لەزانایانی موسڵمانان بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "لەبەرچی ئەوان ناتۆقن لە ئاگرەکەی دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا؟". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: گوێبگرن لەوەی کەوا دواتر پێتانی دەڵێم دەربارەی ئەو گەکەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) بە سەرسوڕھێنەرترین قسە کەوا بەشەر گوێی لێبوبێت بە پاک کردنەوەی فەتوایەکەم بەسوێند خواردن بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و پەروەردگاری عەرشی گەورە بەو اللە یەی کەوا بەوەی لەناخ و نەفس و دەروو یاندا ھەیە زانایە بەوەی کەوا ئەگەر بێتو اللە ھەموو مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەتی بداتە ھەر یەکێکیان پاشان پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەشی پێبدات لەبەھەشتدا (الدرجة العالية الرفيعة) جا لەپاش ئەوە بشیکات بە خۆشەویسترین و عەبدو نزیکترین عەبد لەلای خۆی بەرزو بڵندی و گەورەیی بۆی ئەوا ھیچ یەکێکیان ڕازی نابن بە ھەموو ئەوە تا پەروەردگارەکەیان ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی، وەدواتریش بەھەمان شێوە گوێتان لە قسەیەکی سەرسورھێنەرتر لەوە دەبێت، جا ئەگەر بێتو اللە پێیان بڵێت: ئەگەر ھەر سورو پێداگیربن لەسەر ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆی کەواتە خۆتان بخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە تا ئەوکاتەی کەوا اللە دەیەوێت جا ئەوکات اللە ڕزگارتان دەکات لێی جا لەپاش ئەوە ئینجا نیعمەتە ھەرەگەورەکەتان (النعيم الأعظم) بۆ دێتە جێ جا پەروەردگارەکەتان ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی. جا ئایا ئێوە گومانتان چی دەبێت بەوەڵامەکەی ئەوان بۆ پەروەردگارەکەیان؟ جا لێرەدا موفاجەئەو شتێکی لەناکاو ڕوودەدات لەبەرچاوی ھەموو ئینسان و جن و فریشتەکان! دواتر دەبینن بەوەی کەوا ئەوان سەیری ئەو گەلە دەکەن کەوا بەکردەوە وەڵامی پەروەردگارەکەیان دەدەنەوە، جا دەردەپەڕن بەرەو ئاڕاستەی ھەر حەوت دەرگاکانی دۆزەخ تا ھەریەێکیان ببێت بەیەکەم کەس کەوا خۆی فڕێ بداتە ناو ئاگری دۆزەخەوە تا ڕازی بوونی اللە لەنەفسی خۆی بێتەجێ تا حەسرەتی خەفەرباریەکە لەنەفسیدا اللە بڕوات و نەمێنێت لەسەر بەندە گومڕایەکانی جا ڕازی بێت!! جا ئەگەر ئەوە حەقیقەتی سوربوون و پێداگیریەکەیان بێت لەسەر ھاتنەجێی ڕازی بوونەکەی اللە لەنەفسی خۆی جا ئایا نابینن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوانە دواتر دەبن بە بەڕێزترین بەندە لەلای اللە لەکتێبدا بەھەموو شێوەیەک؟ جا ئەگەر ئەوانتان بینی لەنێو ئەم ئومەتەدا ئەوە ئەوانە بریتین لەو گەلەی کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێدابوون بەھاتنیان لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا بیانھێنێت لەوساتەی کەوا باوەڕداران پاشگەز دەبنەوەو وەردەگەڕێن لە دینەکەیان جا ھیچ نامێنێتەوە لەئیسلام تەنھا ناوەکەی نەبێت وەھیچیش نامێنێتەوە لەقورئان تەنھا ڕەسمە پارێزراوەکەی نەبێت لەبەردەستان کەوا پشتان ھەڵكردووە لێی.

لەوەیە زانایانی شیعەو سوننە و سەرجەم زانایانی موسڵمانان بیانەوێت بمپجڕێنن بەیەک زمان جا بڵێن: "ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی جا ئەوا حەتمەن دەیانبینین لەم ئومەتەدا کەوا وەڵامت دەدەنەوە بەوەی کەوا لەناخیاندا ھەیە بەتایبەتی ئەوانەی کەوا دێنە ناو ئینتەرنێتەوە جا دان دەنێن بەوەی کەوا لەناخیاندا ھەیە بەوەی کەوا تۆ لەڕاستگۆیانی لەسەر ئەوەی کەوا فەتوات بۆ دا لە ناخیاندا، جا ئەگەر بەڕاستی ئەوان ئەوەیان بینی ئەگەر کەمێکیش بن لەوان ئەوا دەیانبینین بەوەی کەوا ئێستا وەڵامت دەدەنەوە جا ئەوە مانای ئەوەیە کەوا ئەو گەلەی کەوا اللە بەڵێنی پێداون بەھاتنیان لە کتێبە نوسراوەکەی لای اللە وە بەوەی کەوا ئێستا بەشەر لەسەردەمی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو دایە لەسەردەمی گفتوگۆی بەر لەدەرکەوتن، بەڵام ئەی ناصر محمد یەمانی ئەی ئەوکەسەی کەوا دادەنێی مەھدی چاوەڕوانکراوی گەورەی ھەموو ئەوانەی کەوا فێری ڕێگای نیعمەتە ھەرە گەورەکەت کردوون (النعيم الأعظم) ئایا فەتوامان بۆ نادەی دەربارەی نھێنی سوربوون و پێداگیریەکەیان لەسەر ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆی؟ جا لەبەرچی ئەوان بەوەندە وازناھێنن کەوا اللە لەسەریان ڕازی بێت و ئەوەندەیان لەلا بەس بێت؟".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: ئەی گەلی زانایانی سوننەو شیعەو سەرجەم مەزھەبە ئیسلامیەکان جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا حەق و ڕەوا بێت بۆ خۆشەویست کەوا پرسیار لەحاڵی خۆشەویستەکەی بکات؟ جا وەڵامەکەی سەرجەم زانایانی سوننەو شیعەو سەرجەم مەزھەبە ئیسلامیەکان زانراوە بەوەی دواتر دەڵێن: "ئای سەرسامی بەھەمان شێوە لەم پرسیارەت ئەی ناصر محمد یەمانی! چۆن بۆ خۆشەویست نی یە کەوا پرسیار لە حاڵی خۆشەویستەکەی بکات بەوەی کەوا ئایا ئاسودەو خۆشحاڵە، لەبەرئەوەی ئەم پرسیارکردنە دەربارەی حاڵ و ئەحواڵی کەسی بەرامبەر ھەموو بەشەر لەسەری کۆک و یەکدەنگن، وەھەر لەبەرئەوەش دەبینین کەوا کاتێک ھاوڕێیەک یەکەم سات کە ھاوڕێیەكەی دەبینێت کاتێک کەوا قسەی لەگەڵ دەکات ئەوا پێی دەڵێت حاڵت چۆنە ئەی فڵان؟ جا مەبەستی لەوە ئەوەیە ئایا ئاسودەو چاکە. جا چۆن ئەی ناصر محمد پرسیاری ئەوەمان لێدەکەی کەوا دەکرێت خۆشەویست پرسیار لەحاڵی خۆشەویستەکەی بکات؟، جا لەپاش ئەوە سەرجەم زانایانی موسڵمانان ھەموویان بەیەک زمان وەڵامتان دەدەنەوەو دەڵێن بێگومان ھاوڕێ کە ھاوڕێیەکەی دەبینێت یا کەسێک دەبینێت کەوا دەیناسێت و یەکەم شت کەپرسیاری لێدەکات دەربارەی حاڵیەتی لەدوای ئەوەی کەوا سەلامی لێدەکات، جا لەپاش ئەوە پێی دەڵێت حاڵت چۆنە ئەی فڵان؟ جا ئەگەر ڕووبەڕوو بیبینێت یان بەقسەکردن لەڕێگای تەلەفۆن، جا پرسیارکردن دەربارەی حاڵ و ئەحواڵ ھیچ خیلاف و قسەیەکی لەسەر نی یە لەنێوان زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان بەھەموویانەوە، جا چۆن دەڵێی ئایا خۆشەویست پرسیار لەحاڵی خۆشەویستەکەی دەکات؟ جا لەپاش ئەوە پێت دەڵێین ئەی ناصر محمد یەمانی چۆن خۆشەویست پرسیار لەحاڵی خۆشەویستەکەی ناکات؟".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حوججەو بەڵگەتان بەحەق بەسەردا دەھێنێتەوەو دەڵێم: کەواتە ئەی لەبەرچی پرسیار لەحاڵی خۆشەویسترین کەس و شت ناکەن لەلاتان لەحاڵی ئەو اللە یە بەخشندەو میھرەبانەی کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشە گەورەکەی بەوەی ئایا ئاسودەو خۆشحاڵە یان متحسرو خەفەتبارە؟ جا لەپاش ئەوە سەرجەم زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان وەڵاممان دەدەنەوە جا دەڵێن: چۆن چۆنی حاڵی اللە ی ڕەحمان بزانین کەوا ائیستیوای کردووە لەسەر عەرشە گەورەکەی جا ھەرگیز کەس فەتوامان بۆ نادات دەربارەی حاڵی ئەو اللە یە ڕەحمانەی کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشە گەورەکەی تەنھا ئەو کەسە نەبێت کەوا خەبیرو شارەزایە بەحاڵی ئەو. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۚ الرَّحْمَـٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا ﴿59﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
واتە/ ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووە پاشان له‌سه‌ر عه‌رش ئیستیوای کرد اللە په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه جا لەوکەسە بپرسە ئەو شارەزاو خەبیرە پێی.

جا ئەگەر تۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی ئەوەمان دەربارەی حاڵی خۆشەویستەکەمان پێبڵێ ئەو اللە یە ڕەحمانەی کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشە گەورەکەی، جا ئایا ئەو خۆشحاڵ و ئاسودەیە؟ جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: سوێند دەخۆم بە للە ی گەورە کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشە گەورەکەی بەوەی کەوا حاڵی ئەو اللە یە ڕەحمانەی ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشە گەورەکەی متحسرو خەفەتبارە لەسەر سەرجەم ئەو بەندانەی کەوا پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ خستەوە لە کافرە گومڕاکان لە ھەموو خەڵکی، جا ئەی چی دەربارەی حەسرەتی خەفەتباری اللە لەسەر ئیماندارە بێ ئاگاو غافڵەکان؟ جا لەبەرئەوەی اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە.. بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە لە بەندەکانی لەدایکێکیش بۆ منداڵەکەی، ھەر لەبەرئەوەیە دەیبینن کەوا خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندە کافرانەی کەوا پێغەمبەرەکانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ خستەوە جا ئەوانیش دوعایان لێکردن اللە ش وەڵامی دانەوە جا دوژمنەکانیانی بەھیلاک برد، جا حەسرەتی خەفەتباری زیاتر بوو لەنەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی یەکسەر لەدوای پەشیمانیەکەیان لەناخیاندا لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، لەبەرئەوەی ڕاستەخۆ لەدوای ئەوەی کەوا اللە تووشی سزای کردن توشی پەشیمانیەکی گەورە دەبنەوە لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا ھەموو یەکێک لە بەندە گومڕایەکان دەڵێن: {أن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:56].
واتە/ نەوەک بڵێن ئاخ و حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد.

جا لەپاش ئەوە حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی اللە دێت لەسەر ئەو بەندانەی کەوا ھەوڵ و کۆششیان بەزایە چووە لەژیانی دنیاداو واشیان حساب کردووە کەوا ھیمدایەت دراون، جا اللە ی ڕەحمانیش لەنەفسی خۆیدا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿30﴾أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿31﴾وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿32﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

جا لەپاش ئەوە زانایانی موسڵمانان و ئومەتەكانیان لەوانەی کەوا اللە ئاگاداری کردوون بەسەر ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەمدا جا بەخێرایی دەوەستن بۆ بیرکردنەوەو ووردبوونەوە لەناخ و دەروون و نەفسیاندا جا دەڵێن: سوێند بە اللە ئەگەر بێتو منداڵەکەم ملیۆن ساڵیش سەرپێچی کردم و گوێڕایەڵی نەکردم لەپاش ئەوەشدا بینیمەوە کەوا ھاوارو ناڵەیەتی لە ئاگری دۆزەخدا لەبەر سزای دۆزەخ جا ئەوە لەوکاتەدا حەسرەتێکی خەفەتباری وا دەبینم لەسەر منداڵەکەم کەوا کەس بە مەوداکەی نازانێت تەنھا دایکی منداڵەکەم نەبێت کەوا منداڵەکەی دەبینێت وا ھاواریەتی لە ئاگری دۆزەخدا لەبەر توندی و گەورەیی سزاکەی دۆزەخ ھەتا ئەگەر تەنانەت ملیۆن ساڵیش سەرپێچی کردبێت و بەھەمان شێوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی نەکردبێت". جالەپاش ئەوە زانایانی موسڵمانان بەیەک قسەی یەکگرتوو یەکدەست لەوە دەردەچن جا دەڵێن: "جا ئەگەر ئەوە حاڵی دایک و باوکێک بێت ئەی دەبێت حاڵی ئەوکەسە چۆن بێت کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە لەوان.. کەوا اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە ؟".

وەحەتمەن بێ ھیچ شک و گومان و دوو دڵیەک ئەو متحسرو خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەو بەندانەی کەوا پیغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ خستەوە جا بەھیلاکی بردن وە اللە ش ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان کردووە، جا لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین کەوا اللە ی ارحم الراحمینی لەھەمو میھرەبانان میھرەبانتر متحسرو خەفەتبارە لەسەریان بەگوێرەی فەتواکەی اللە دەربارەی حاڵی اللە ی ڕەحمان لەنەفسی خۆی کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشە گەورەکەی بەوەی کەوا متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بە درۆخستەوە جا اللە ش بەھیلاکی بردن و ئەوانیش گەیشتنە ڕاددەی پەشیمانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانەکانی اللە ھەتا ئەوکاتەی کەوا حەسرەتی پەشیمانی دەکێشن لەسەر ئەو لادان سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانەکانی اللە جا ھەموو یەکێک لەوان دەڵێت: {أن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ}.
واتە/ نەوەک بڵێن ئاخ و حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد.

جا لەپاش ئەوە حەسرەتی خەفەتباری دێت لە نەفسی اللە لەسەریان و غەزەب و توڕەییەکەی دادەمرکێتەوە لەدوای دۆڵەسەندنەوەکە، جا لەپاش ئەوە لەنەفسی خۆیدا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿30﴾أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿31﴾وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿32﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

جا لەپاش ئەوە اللە بەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە دڵی ئەو گەلە زیندوو دەکاتەوە کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) لە زانایانی موسڵمانان وئومەتەکانیان جا ھەموو ئەوانەی کەوا اللە بریتی یە لە خۆشەویسترین کەس و شت لەناخیاندا خۆشەویستر لە ھەموو مەلەکوتەکەی دنیاو ئاخیرەت دەڵێن: " ئێستا حەق و ڕاستیەکە ئاشکرابوو دەرکەوت ئەی ناصر محمد یەمانی، جا لەدوای ئەوەی کەوا بە حاڵی اللە م زانی لە نەفسی خۆی بەوەی کەوا بەحەسرەت و خەفەتبارە لەسەر سەرجەم ئەو بەندانەی کەوا بەھیلاکی بردوون کەوا لەسزادراوە پەشیمانەکانن جا چۆن ڕازی بم بە نیعمەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان و چیژ وەربگرین لە نیعمەتەکانی لەدوای ئەوەی کەوا بەمەودای حەسرەت و خەفەتباریەکەی اللە مان زانی لەسەر بەندە گومڕاایەکانی؟ ھیھات ھیھات سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ھەرگیز ڕازی نابین ھەتا اللە ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار، مادام اللە ڕازی نەبێت لەنەفسی خۆی و ھەرگیز نیعمەتە ھەرە گەورەکەمان بۆ نەھێنێتە جێ کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی ، وەئەگەر ڕازیبوونی اللە نەیەتەجێ لەنەفسی خۆی جا کەواتە ئەی لەبەرچی اللە ئێمەی دروستکردووە؟ جا ئایا دروستی کردووین تا بەدوای ڕازیبوونی نەفسەکەی بکەوین تەنھا وەکو وەسیلەو ھۆکارێک تا اللە پێی بمان خاتە ناو بەھەشتەکەیەوەو لە ئاگرەکەشی بمان پارێزێت ؟ جا چۆن نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعیم الأعظم) بکەین بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە کەوا بریتی یە لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان؟ جا ببە بەشاھێد لەسەرمان ئەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەوەی کەوا بەڕاستی من ھەرگیز ڕازی نابم بە ھەموو مەلەکوتەکەی اللە ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەزانم خۆشەویستەکەم ئەو اللە یە ڕەحمانەی کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشەکەی چیتر نە متحسرو خەفەتباری نەماوەتەوە، جا چۆن خۆشەویست خۆشحاڵ و ئاسودە دەبێت لەدوای ئەوەی کەوا زانیویەتی خۆشەویستەکەی متحسرو خەفەتبارە؟".

جا لەپاش ئەوە دەبینن کەوا چاوەکانی ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت لەم ئومەتەدا بەخوڕ فرمێسکیان لێ دەچۆڕێت لەبەرامبەر ئەو حەقەی کەوا زانیویانە ھەرچەندە گوناھ و تاوانی زۆریشیان ھەبووە، بەڵام اللە تۆبەکارانی خۆشدەوێت وە ئەوانەشی خۆشدەوێت.کەوا خۆیان پاک و خاوێن دەکەنەوە.

وەئەی گەلی سەرجەم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان بەڕاستی من فەرمانتان پێدەکەم بەو فەرمانەی کە ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە بگەیەنن بە شێوەیەکی چڕ بە سەرجەم زانایانی موسڵمانان وئومەتەکانیان بەھەموو حیلەو وەسیلەو ھۆکارێک ئەوەندەی دەتوانن، جا ئەوە بەیانی ھیدایەتە کەوا دڵی ئەوانە زیندوو دەکاتەوە کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە کەوا ناونیشانەکەیمان کردووە بە:
( بەپەلە، لەئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ ئەوگەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لەھەموو جیھان (قوم يحبهم الله ويحبونه)).

وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ