ئیمام ناصر محمد یەمانی
28 - 07 - 1433 ک
18 - 06 - 2012 مـ
04:51 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=7347
ــــــــــــــــــــ

بەیان و ڕوونکردنەوەی ئیمام مەھدی بۆ ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت(قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه) ..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمدٍ وآله الأطهار وجميع أنصار الله الواحد القهار في كل دهر ما تعاقب الليل والنهار إلى اليوم الآخر..

ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە ئەحمەد سودانی، لەبەرچی اللە دڵەکەت پەیوەست ناکات بەدڵی بەسەرخەرەکان؟ جا سوێند بە اللە ئەوان ھەندێکیان ھەندێکیان زۆر خۆشدەوێت بەخۆشویستنێکی زیاتر بۆ کەس و کارو نزیکەکانیان تەنھا ئەوانەیان کەوا لەکەس و کاری خۆیان لەسەر ھەمان ڕێگاو نەھج و بەرنامەکەیان، بەڵکو ئەوان لەسەر خۆشەویستی اللە کۆبوونەتەوە، وە دەشتبینم بەوەی کەوا دوژمنایەتیان دەکەی بە ناحەق و ھەندێکیان وەسف دەکەی بەوەی کەوا نەخۆشی دەرونیان ھەیە؟ جا ئایا ئەوە خۆشەویستی اللە یە لەڕوانگەی تۆدا؟ وەئەی پیاو کێشەکەی تۆ چیە؟ جا یان ئەوەتا تۆ ھێشتا نەگەیشتووی بە ئاستی یەقین و دڵنیایی بەحەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) بەڵکو ھەر تەنھا گومان دەبەی بەوەی ناصر محمد یەمانی لەوانەیە مەھدی چاوەڕوانکراو بێت جا چاکترین گومانە ئەگەر بەدوایدا یەقین و دڵنیابوون بێت، ئەگینا ئاگاداربە سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت تۆ ھەرگیز دڵنیا نابی لەوەی کەوا ئیمام مەھدی بەڕاستی بریتی بیت لە ناصر محمد یەمانی ھەتا ئەوکاتەی دڵنیا دەبی بە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) کەوا اللە کردوویەتی بە سیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر عەبدەکانی.

ئەگینا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی گەورەترین ئایەت و نیشانە کەوا اللە پشتگیری پێ لە عەبدەکەی بکات لە وجوددا بریتی یە لەو ئایەت و نیشانەیەی کەوا اللە پشتگیری پێ لە مەھدی چاوەڕوانكراو كردووە بەوەی كەوا بەشەر بانگەواز دەکات بۆ لای نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لەھەموو مەلەکوتی ئایەتەکانی اللە لەدنیاو دوایی.

جا لەپاش ئەوە بەڵێنم بەئیوە داوە بەوکەسەی کەوا درک بەم حەقیقەتە دەکات ئەوا لەئێستاوە کەوا ھێشتا ھەر لەژیانی دنیادایە شیرینی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) حەقیقەتی ڕازیبوونی پەروەردگار لەدڵدا دەچێژێت، جا لەپاش ئەوە پەیمان و بەڵێنێک بە اللە ی ڕەحمان دەدات بەوەی کەوا ھەرگیز ڕازی نابێت ھەتا ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆی دێتە جێ، ئەوانە قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت لەپەرستندا جا اللە ش خۆشیویستوون وە اللە لێیان ڕازیەو نزیکی کردوونەتەوە لەخۆی و پشتگیری کردوون بەڕوحی ڕازیبوونەکەی لە ناخ و دەروونیاندا، جا لەپاش ئەوە ھەست بەوە دەکەن کەوا ئەوان ھەرگێز ڕازی نابن لە ناخ و دەروونی خۆیان ھەتا ئەوکاتەی کەوا نیعمەتە ھەرە گەورەکەیان (النعيم الأعظم) بۆ دێتە جێ کەوا گەورەترە لە مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبیت لە نەفسی خۆی پێداگیری و سوربوونیشیان لەسەر ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆی لەبەر گەورەیی و توندی خۆشەویستیەکەیانە بۆ پەروەردگارەکەیان ئینجا دەڵێن: "جا چۆن ئێمە چێژ لە نیعمەتی ماددی و حۆریە چوگەشەکان وەربگرین لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شتیش لە لامان متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر عەبدە گومڕایە پەشیمانە سزادراووکانی!؟". وەھۆکاری حەسرەتی خەفەتباریەکەش لە نەفسی اللە بریتی یە لەوەی لەبەرئەوەی ئەو ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، جا ھیچ بەندەیەک لەمەلەکوتی اللە نی یە کەوا بەڕەحم و میھرەبانتر بیت لە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر.

وەئەی بەندەکانی اللە سوێند بە اللە ئەگەر بێتو منداڵێک یاخی بێت لەدایکی وسەرپێچی بکات و لێشی بدات لەژیانی دنیادا جا لەپاش ئەوە دایکەکە ئەوی بینیەوە لەئاگری دۆزەخدا وا ھاواردەکات لەسزای ئاگری دۆزەخدا وە بە گەورەیی و توندی پەشیمانی منداڵەکەشی بزانێت لەسەر سەرپێجیەکەی و لێدانی جا بیھێننە پێش چاو ئایا مەودای حەسرەتی خەفەتباریەکەی ئەو دایکە چەندە لە نەفسەکەی لەسەر منداڵەی، جا ئەی چ گومانێکتان بە حەسرەتی خەفەتباری ئەوکەسە ھەیە کەوا بەڕەحم و میھرربانترە لەم دایکە بۆ منداڵەکەی کەوا اللە ی ارحم الراحنینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە؟.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکارەکان لەموسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بلێت: "ئەی ناصر محمد، جا ئایا اللە بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەنەفسیدا لەسەر عەبدە گومڕایە سزا دراوە پەشیمانەکانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان؟". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، جا ئایا تۆ بڕوات بەوە ھەیە کەوا بەڕاستی اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە بە بێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک؟ جا وەڵامەکەت لەسەرمان زانراوە بەوەی کەوا دواتر دەڵێی: "چەندە سەیرە پرسیارەکەت ئەی ناصر! جا ھەر کەس بڕوای بەوە نەبێت کەوا اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە ئەوا بەڕاستی کوفری کردووە بە ڕەحمەت ومیھرەبانیەکەی اللە؛ بەڵکو ھەموو موسڵمانان ڵە خۆرھەڵاتەکانی زەوی و خۆرئاوایەکانی یەکدەنگ و کۆکن لەسەر بیروباوەڕی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانی لە نەفسی اللە بەوەی کەوا اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، جا ھیچ کەسێک نی یە لەنێو بەندە بەڕەحم و میھرەبانەکان کەوا لە اللە بەڕەحم و میھرەبانتر بێت بۆ بەندەکانی، جا ئەوە شتێکە کەوا دەمەدەمێی لێ ناکرێت و قسەی تێدا نی یە لەنێوان ھەموو موسڵماناندا". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵام دەداتەوە دەڵێم: ڕاستت کرد ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە وە ھەموو موسڵمانانیش ڕاستیان کردووە لەم بیروباوەڕەیان بەوەی کەوا بەڕاستی اللە ارحم الراحمینی لەھەنوو میھرەبانان میھرەبانترە جا وەرن دەربارەی ئەوە با عەقڵ و مەنتق تەجروبە بکەین، جا لەبەرئەوەی اللە بەڕاستی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە ئەوا حەتمەن بەبێ ھیچ شک و گومانێک ئەو بەحەسرەت و خەفەتبارە لە سەر ئەو بەندانەی کەوا اللە بەھیلاکی بردوون بە بێ ستەمکردن لێیان؛ بەڵکو ئەوان خۆیان پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆخستەوە جا ئەوانیش دوعایان لێکردن لە اللە پەروەردگاریشیان وەڵامی دانەوە اللە ش ھەرگیز پێچەوانەی بەڵێنەکەی ناکات بۆ پێغەمبەرەکانی، وەلەدوای ئەوەی کەوا کارەساتەکەیان توش بوو ئەوا بوون بەکەسانێکی سزادراوی پەشیمان لەسەر ئەو سەرپێچی و لادانانەی کەوا دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا ئایا وەڵامی عەقڵ ومەنتق چی یە؟ دواتر دەبینن کەوا عەقڵەکانتان بەحەق فەتواتان بۆ دەدات جا پێتان دەڵێت: جا لەبەرئەوەی کەوا اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە جا ھەر دەبێت کەوا ئەو متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر بەندە گومڕایە سزادراوە پەشیمانەکانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، وەھۆکاری حەسرەتی خەفەتباریەکەشی بەھۆی سیفەتی گەورەیی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیە لە نەفسی اللە جا ئەو ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە. ئەوەش بریتی یە لەوەڵامی عەقڵ و مەنتق، جا وەرن تا سەیری وەڵامی عەقڵ ومەنتقەکە بکەین بزانین ئایا اللە بەڕاستی دادەنێت لەمحکەمی کتێبدا؟ جا وەڵامەکە ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین کەوا فەتواتان بۆ دەدات لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ئەو متحسرو خەفەتبارە لەسەر بەندە گومڕایە سزادراوە پەشیمانەکانی لەسەر ئەولادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واته‌/ ئه‌مه‌ ته‌نها کارەسات و سزاو گرتنێكی گه‌وره‌و به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) ( اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان و گه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢)

جا لێرەدا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان دەوەستن بۆ بیرکردنەوە لە ناخ و دەروونیاندا پاشان دەڵێن: "بەڕاستی بۆمان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر متحسرو خەفەتبارە لەسەر بەندە گومڕایە پەشیمانەکان لەدوای ئەوەی بەکارەساتێک لەناوی بردوون بەحەق جا لەپاش ئەوە پەشیمان بوونەتەوە لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان وە دەستەکانی خۆیان دەگەزن لەبەر توندی پەشینمانیەکەیان، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّ‌سُولِ سَبِيلًا ﴿٢٧﴾ يَا وَيْلَتَىٰ لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا ﴿٢٨﴾ لَّقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ‌ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا ﴿٢٩﴾} [الفرقان].
واتە/ ڕۆژێک دێت سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا وگاز له هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت (له په‌شیمانیدا و) ده‌ڵێت خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه (27) مه‌رگ بۆ خۆم خۆزگه فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ته هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم (چونکه سه‌ری لێشێواندم) (28) به‌ڕاستی گومڕاو وێلی کردم له به‌رنامه‌ی اللە دوای ئه‌وه‌ی پێم ڕاگه‌یه‌نرا بوو وە شه‌یتان هه‌میشه و به‌رده‌وام هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ گوناهو تاوان، له‌کاتی ته‌نگانه‌شدا پشتی به‌رده‌دات (29).

جا بوون بەکەسانێک کەوا بەحەسرەت و پەشیمان بن لەسەر ئەولادان و سەرپێچیانەێ دەیانکرد لەفەرمابی پەروەردگارەکەیان جا ھەموو یەکێکیان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَي علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:56].
واتە/ ئای حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد.

جا لەبەرئەوەی ئەوان گەیشتوونەتە ئەو ڕاددەیەی کەوا پەشیمانن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەینکرد لەفەرمانی پەوەردگارەکەیان جا حەتمەن اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان میھرەبانتریش متحسرو خەفەتبارە لەسەریان، جا حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی اللە دا لەوکاتەدا دێت لەسەریان لەدوای ئەوەی کەوا حەسرەتی پەشیمانی ھاتووە لەنەفسی ئەواندا لەسەر ئەولادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا لەپاش ئەوە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بە ئەنجامێکی حەتمیەوە لەوە دەردەچن جا ھەموو یەکێکیان لەوان دەڵێت: "کەواتە چی لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان بکەین لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شت لەلامان کە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە متحسرو خەفەتبار بێت ؟ جا چۆن چێژ وەربگرین لە نیعمەتەکان و حۆریە چاوگەشەکان خۆشەویستەکەشمان متحسرو خەفەتبار بێت؟ ھیھات ھیھات". جا لەپاش ئەوە دەگرین، وە لەپاشان بەڵێن و پەیمانێک دێت لە ناخیانداو ھەموو یەکێک لەوان دەڵێت: "سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە بەوەی کەوا ھەرگیز ڕازی نابم بەنیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە جاوگەشەکان تا اللە نیعمەتە ھەرە گەورەکەم بۆ دەھێنێتە جێ جا ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی بەوەی کەوا چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار". وەئەگەر اللە بۆ عەبدەکەی (ئەگەر نیر بێت یان مێ) ئەوە نەھێنێتە جێ ئەوا دواتر لەناخیاندا پرسیارێکی تر دەبیننەوە جا دەڵێن:"جا ئەگەر اللە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەیمان بۆ نەھێنێتە جێ جا ئەی کەواتە اللە بۆچی دروستی کردووین لەبەرئەوەی ئێمە ھەرگیز ڕازی نابین بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان و خۆشەویستەکەشمان متحسرو خەفەتبار بێت، جا چ سودێکی ھەیە؟ جا ئایا اللە لەپێناو ئەوە دروستیکردووین تا بخۆین و بخۆینەوەو چێژ وەربگرین لە نیعمەتەکانی بەھەشت وحۆریەکان و کۆشک و تەلارەکانی!". جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە بەحەق دەربارەی حیکمەت لە دروستکردنەکەیان وازلێدەھێنین ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگارەکەیان کەوا دەفەرموێت: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر االلە، بەڕاستی ھەموو ئەوانەی کەوا ڕازیبوونی اللە دەپەرستن ھیچ شەریک و ھاوەڵێک بۆ اللە دانانێن، بەڵام ھەیانە لەوان کەوا بەدوای ڕازی بوونی اللە دەکەوێت وەکو وەسیلەو ھۆکار تاکو اللە لە ئاگرەکەی ڕزگاری بکات و بیخاتە بەھەشتەکەیەوە، وەھەشیانە لەوان کەوا بەدوای بەدەستھێنانی ڕازیبوونی اللە کەوتووە وەکو غایەو ئامانج ئەوانە ھەرگیز اللە ڕازیان ناکات بەمەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت ھەتا اللە ڕازیدەبێت، جا چۆنیش اللە ڕازی دەبێت؟ جا ھەرگیز ئەوە نایەتەجێ ھەتا اللە ھەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە جا ئەوکاتە ڕازیدەبێت.

وەئەی بەندەکانی اللە جا کێ بەدوای ڕازی بوونی اللە دەکەوێت وەکو غایەو ئامانج (تا اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی) جا بزانن بەوەی کەوا اللە بە کوفرو بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت بەڵکو بە شوکرو سوپاسگوزاریان ڕازی دەبێت، جا سورو پێداگیربن لەسەر ھیدایەتدرانی ھەموو ئومەت، جا ھەوڵ و کۆشش بکەن تا خەڵکی بکەن بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست تا ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆی بێتەجێ، وە بشزانن بەوەی کەوا شەیتانەکان لە جن و ئینسانەکان ڕقیان لە ڕازیبوونی اللە یە وەھەر لەبەرئەوەش دەیانبینن کەوا شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەن تا خەڵکی ھەمووی بکەن بەیەک ئومەت لەسەر کوفرو بێباوەڕی تا لەگەڵیان بن وەکو ئەوان لەئاگری دۆزەخ. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً} صدق الله العظيم [النساء:89].
واتە/ ئەوانە دەیانەوێت و ئاواته‌خوازن که ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕ بن وه‌کو چۆن خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون تاکو(هه‌ردوولاتان) یه‌کسان بن.

وەئەی بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم ئاواتەخوازو تەمەننای سزا مەکەن بۆ خەڵکی تا اللە بەسەرتان بخات بەسەر بەدرۆخەرەوە گومڕایەکان، جا چ ئەوە سودێکی تێدایە؟ جا ئەگەر اللە بەسەریخستن و بەدرۆخەرەوە گومڕایەکانیشی بەھیلاک برد ئەوا دواتر ئەوان پەشیمان دەبنەوە ئەگەر بێتو وەڵامی دەعوەو بانگەوازەی حوکم کردنیان نەدایەوە بۆ لای اللە وەلەپاش ئەوەش پەروەردگارەکەیان خەفەتبار دەبێت لەسەریان لەدوای ئەوەی بەھیلاکی بردوون وە بوون بە سزادراو، کەواتە چ سودێک لەوەدا ھەیە ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە؟ جا ئەگەر ئێوە ڕازی بوونی اللە دەپەرستن وەکو غایەو ئامانج ئەوا ھەوڵ وکۆشش بکەن بۆ ڕزگارکردنی ھەموو ئومەت وەئارامیش بگرن لەسەر ئەزیەتەکانیان ھەرچەندە بێت تەنھا ئەگەر دەستیان بۆ درێژکردن بۆ شەڕکردن لەگەڵتان جا لەوکاتەدا پێویستە لەسەرتان کەوا بەرگری لەخۆتان بکەن دەربارەی خۆتان، بەڵام ئاواتەخوازو تەمەننای ڕووبەڕوو بوونەوەی کافرەکان مەکەن تا خوێنیان بڕێژن تاکو شەھیدبوون بەدەست بھێنین، بەڵکو ئەوە غایەو ئامانجی ئەوانەیە کەوا بەدوای ڕازیبوونی اللە دەکەون لەسەریان وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی بەھەشت جا ئەوەشیان بۆ ھەیە چونکە بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی خۆی ناکات، بەڵام پەرستنەکەیان بریتی یە لە بازرگانی لەنێوانیان و نێوان پەروەردگارەکەیان وەبەڕاستیش اللە خۆیان و ماڵەکەیانی لێکڕیون بەوەی لەبەرامبەردا بەھەشتیان بۆ ھەیە، بەڵام ئەو گەلەی کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆش دەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) دواتر بەدوای ڕازی بوونی اللە دەکەون وەکو غایەو ئامانج وەھەر لەبەرئەوەش ئاواتەخوازو تەمەننای شەھید بوون ناکەن لە پێناویدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کافرەکان تەنھا ئەگەر ناچاربن لەسەر ئەوە بۆ بەرگری کردن لەخۆیان؛ بەڵکو ھەدەف و ئامانجی ئەوگەلەی کەوا اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بەڕاستی پەرستنەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان پاک و خاوێن بۆتەوە لە ماددە بەتەواوی وەھەر لەبەرئەوەش ھەرگیز پەروەردگارەکەیان ڕازیان ناکات بە مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت ھەتا اللە ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار، ئەگینا ئاگاداربن کەوا ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە مەلەکوتی دنیاو دوایی جا ئەوانە ڕەتی ئەوە دەکەنەوە کەوا فریشتەکان بیانبەن بۆ نیعمەتەکانی بەھەشت و دەڵێن: "بەڵکو ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکەمان دەوێت (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لەو بەھەشتە". جا لەپاش ئەوە اللە فەرمان بەفریشتەکانی دەکات بەوەی کەوا کۆیان بکەنەوە لەسەر چەند مینبەرێک لەنور تا بەرزیان بکەنەوە بۆ لای زاتی اللە جا سەردەکەون بەگوێرەی پلە جیاوازەکانیان بۆ لای پەردە (حجاب) ی ڕووی بەرزو بڵندەو گەورەی اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَنِ وَفْدًا} صدق الله العظيم [مريم:85].
واتە/ ڕۆژێک دێت ئێمه ‌ئەو اللە ناس و پارێزکارانە بۆ لای اللە ی ڕەحمان کۆدەکەینەوە بەوەفدێک.

پاشان پەروەردگارەکەیان دەیان دوێنێت لەدوای پەردەوە لەکاتێکدا بەندەکانی اللە لەجن و ئینسان و فریشتەکان گوێیان لێیانە ئینجا پێیان دەڵێت: بەڕاستی پەروەردگارەکەتان لەسەر خۆی بەڵێن و پەیمانێکی نووسیوە بۆ زاتی خۆی بەوەی کەوا ڕازی بێت لێتان وە حەقیشە لەسەر پەروەردگارەکەی بەوەی کەوا ڕازی بکات وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنی پەروەردگارەکەتان لە محکەمی کتێبەکەی: {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} صدق الله العظيم [المائدة:119].
واتە/ اللە لێیان ڕازی بووەو ئه‌وانیش له اللە ڕازی بوون.

جا پێیان دەڵێت: ئای ائەوە ڕازیتان ناکات کەوا بتانخەمە ناو بەھەشتەکەمەوە وە لە ئاگرەکەشم بتان پارێزم؟ ئایا نابینن بەووی کەوا بەھەشتەکەم خاوەنی نیعمەتێکی چەندە گەورەیە؟ جا وەڵامەکەی ئەوان لەسەر پەروەردگارەکەیان تەنھا ئەوەیە کەوا دەڵێن: "ھیھات..ھیھات بەوەی کەوا ڕازی بین بەوە لەپێش ئەوەی کەوا نیعمەتە ھەرە گەورەکەمان بۆ نەھێنیەجێ کەوا لەوە گەورەترە ھەتا ئەوکاتەی ڕازیدەبی". جا لەنێوان ئەوان و نێوان پەروەردگارەکەیان قسەو گوفتارێکی درێژ دەکرێت و دەگۆڕدرێتەوە کەوا دروستکراوان گوێیان لێ یە ھەتا ئەو کاتەی کەوا گەورەترین موفاجەئە لەکتێبدا ڕوودەدات جا ئەوانەی کەوا پەشیمانن موفاجەئە گەورەکە دەبیستن بەدەنگی اللە پاک و بێگەردی بۆی لەدوای پەردەوە جا لەپاش ئەوە ئەوانیش بەوەفدە ڕێزلێگیراوەکە دەڵێن: {قَالُواْ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} صدق الله العظيم [سبأ:23].
واتە/ دەڵێن په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی به‌چی داو چی فه‌رموو (له وه‌ڵامیاندا) ده‌ڵێن: حه‌ق به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره‌) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌.

وەئەی بەندەکانی اللە، اللە دەکەم بەشاھێد لەسەر فەتوایەکەم بۆتان لەسەر عەرشە گەورەکەی بەوەی کەوا ناکرێت و ڕەوا نی یە بۆ سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان و شوێنکەوتوانیان و نە ئیمام مەھدی و شوێنکەوتووەکانیشیان کەوا شەفاعەت بکەن بۆ بەندەکان لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا بەڵکو شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە جا ڕەحمەتەکەی شەفاعەت دەکات لەنەفسیدا لەجیگای سزایەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعاً لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:44].
واته‌/ بڵێ شه‌فاعه‌ت هه‌ر هه‌مووی بـۆ اللە یە هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌ هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌ له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه‌.

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا تێناگەن لەقسە بیەوێت بمپجڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، جا ئایا تۆ تکاو شەفاعەت حەرام دەکەی لەسەر نیـێردراوو پێغەمبەرەکان و بۆ خوشت و بەسەرخەرەکانیشت حەڵاڵی دەکەی؟". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاورەڕوانکراو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پەنا دەگرم بە اللە بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جورئەت و بوێری ئەوە بکات تا شەفاعەت و تکا بکات ھەتا تەنانەت بۆ دایکی یان باوکیشی، کەواتە ئەوکاتە ھەرگیز لەجێگای اللە وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێک نادۆزمەوە جا من بەڕەحم و میھرەبانتر نیم لە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر بۆ دایکم و باوکم. جا ئەوە چیتانە ئەی قەوم کەوا لەقسە تێناگەن بەڵکو وەفدە ڕێزلێگیراوەکە (کەوا اللە ئیزنیان دەدات تا قسەیان لەگەڵ بکات نەک ئیزنیان بدات تا شەفاعەت بکەن نەخێر بەڵکو تا دەریخات بۆ ھەمووان کەوا چیان دەوێت و بۆ بەھەشت ڕەت دەکەنەوە) جا کۆدەکرێنەوە بۆلای اللە ی ڕەحمان بەوەفدێکی ڕێزلێگیراو لەسەر مینبەری نور ھەرگیز داوای شەفاعەتکردن لە اللە ناکەن بۆ ھیچ کەسئک لە بەندەکانی اللە وە ڕەواش نی یە بۆیان و نابێت ئەوە بکەن بەڵکو تەنھا لەپەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوە بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (النعيم الأعظم) تا ڕازیبێت لەبەرئەوەی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورەترە لەھەموو مەلەکوتەکەی دنیاو ئاخیرەت جا بگاتە ھەرچەند لە نیعمەتی ماددی جا بەھیچ شێوەیەک ھەر یەکسان نابێت لەلایان ئەگەر بێتو ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان نەیەتەجێ وە اللە ش ئیزن و مۆڵەتیان دەدات بەقسەکردن لەنێوان ئەوان و نێوان پەروەردگارەکەیان لەدوای پەردە (حجاب) وە جا ڕازیدەبێت پاشانیش شەفاعەت دێتە جێ بە ھاتنە جێی ڕازیبوونی نەفسی اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَكَمْ مِنْ مَلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِنْ بَعْدِ أَنْ يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَرْضَى} صدق الله العظيم [النجم:26].
واته‌/ وه‌ چه‌ند فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌وا ‌تکاو شه‌فاعه‌تیان هیچ سودی نی یه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە مۆڵه‌ت بدات (قسه‌ی به‌جێ‌ بكات) بۆ که‌سێک كه‌ بیه‌وێت و ڕازیش ده‌بێت.

کەواتە نھێنی شەفاعەت بریتی یە لە ھاتنەجێی ڕازی بوونی نەفسی اللە ی گەورە. ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَكَمْ مِنْ مَلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِنْ بَعْدِ أَنْ يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَرْضَى} صدق الله العظيم.
واته‌/ وه‌ چه‌ند فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌وا ‌تکاو شه‌فاعه‌تیان هیچ سودی نی یه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە مۆڵه‌ت بدات (قسه‌ی به‌جێ‌ بكات) بۆ که‌سێک كه‌ بیه‌وێت و ڕازیش ده‌بێت.

وەبەھۆی تێنەگەیشتنی نھێنی شەفاعەت لەنەفسی اللە ئەوا بیروباوەڕی شەفاعەت بووەتە ھۆکارێکی سەرەکی بۆ شیرک و ھاوبەشدانانی زۆرێک لەئومەتەکان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلا وَهُمْ مُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:106].
واتە/ وە زۆربەی ئەوانە ئیمان و باوەڕیان بە اللە نەھێناوە مەگەر تەنھا بەشەریک و ھاوبەش دانان نەبێت بۆی.

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی:{وَيَقُولُونَ هَؤُلاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لا يَعْلَمُ فِي السَّمَوَاتِ وَلا فِي الأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يونس:18].
واتە/ وه‌ ده‌ڵێن ئا ئه‌وانه‌ تکاکارو شه‌فاعه‌تكارمانن له‌لای اللە بڵێ باشه ئایا ئێوه اللە ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌شتێک که له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا هه‌بێت و اللە نه‌یزانێت؟ پاک و بێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی که ‌نه‌فامان ده‌یکه‌ن به‌ شه‌ریك بۆی.

وە اللە ش دەکەم بەشاھێد لەسەرتان بەوەی کەوا منی ئیمام مەھدی حەق لەپەروەردگارەکەتانەوە بەحەق فەتوام بۆ داون بەوەی کەوا ئەوەی بیرو
باوەڕی ھەبێت بە شەفاعەتکردنی بەندەکان بۆ بەندەکان لەبەردەم پەروەردگاری پەرستراو ئەوا ئەوانە بەڕاستی شەریک و ھاوەڵیان داناوە بۆ اللە وەھەرگیزیش جگە لە اللە ھیچ وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێک نادۆزنەوە بەھۆی بیروباوەڕی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراو، جا ووریاو ئاگاداریان بکەنەوە لەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە ھەروەک سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران بەكتێب ئاگادارکراونەتەوە بەوەی کەوا ڕەجاو ئاواتی ئەوە نەکەن لەپەروەردگارەکەیان کەوا شەفاعەتیان بۆ بکەن لەبەردەمی پەروەردگارەکەی لەکاتێکدا ئەو خۆی بەڕەحم و میھرەبانترە لەھەموو بەندەکانی. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].
واته/‌ وه‌به قورئان ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه شه‌فاعه‌تكاریان بێت جگه‌ له‌ اللە بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو پارێزگاری بکه‌ن و لە اللە بترسن.

جا سەیری فەتواکەی اللە بکەن لە محکەمی کتێبەکەی دەربارەی شەفاعەت: {لَيْسَ لَهُمْ مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم،
واتە/ ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه شه‌فاعه‌تكاریان بێت جگه‌ له‌ اللە بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو پارێزگاری بکه‌ن و لە اللە بترسن.

بەڵام ئەوانەی کەوا ئیمانیان نەھێناوە مەگەر تەنھا بە موشریکی و ھاوبەشدانان نەبێت بۆ اللە بەھۆی بەندە نزیکەکانی اللە وە کوفریان کردووە بەم فەتوایەی پەروەردگارەکەیان و بیروباوەڕیان وایە کەوا کەسانێک ھەن شەفاعەتیان بۆ دەکەن بەبێ ھیچ فەتوایەک لەلایەن اللە وە دەربارەی نەفی شەفاعەتی بەندەکان بۆ بەندەکان لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراو؛ بەوەی کەوا بیروباوەڕیان وایە لەبەردەمی اللە کەوا وەلی یان پێغەمبەرێک شەفاعەت دەکات بۆیان لەبەردەمی اللە! جا ھەرگیز لەجێگای اللە ھیچ وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێکیان نی یە.

وە ئەی بەندەکانی اللە بەڕاستی ڕەحمەتەکەی خودما بۆ ڕوون کردنەوە لەنەفسی اللە جا کێ ھەیە کەوا بەڕەحم و میھرەبانتر بێت لە اللە تاکو ڕەجاو ئومێدی شەفاعەتەکەی لێ بکەن لەبەردەمی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر! ئایا عەقڵتان بەکارناھێنن و تێدەگەن؟

لەوەیە یەکێک لەبەسەرخەرەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم داوا لە اللە بکە لەوانەم بگێڕێت کەوا بیروباوەڕیان بە شەفاعەتی بەندەکان نی یە لەبەردەمی پەروەردگاری پەستراودا". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی تۆ شەریک و ھاوبەشت بۆ اللە دانا بەداوای دوعاکردنەکەت لە عەبدێکی وەکو خۆت، جا لەنێوانی خۆت و نێوان اللە واسیتە دامەنێ بەڵکو اللە دوعای ئیماندار بۆ برایە ئیماندارەکەی لەوساتەدا وەڵام دەداتەوە کەوا بە نھێنی دوعای بۆ بکات لە اللە بە بێ ئەوەی ئەو داوای دوعاکردنی لێبکات لە عەبدێکی وەکو خۆی. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ‌ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَ‌بَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُ‌سُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا بَلَىٰ قَالُوا فَادْعُوا وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِ‌ينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [غافر].
واتە/ ئینجا ئه‌وانه‌ی که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێری دۆزه‌خ ده‌ڵێن داوا له په‌روه‌ر‌دگارتان بکه‌ن ته‌نها ڕۆژێک سزاو ئازارمان له‌سه‌ر سوک بکات‌ (49) ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌کا‌نتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه‌ ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان (پێیان نەوتبوون خۆتان ڕاستەخۆ داوا بکەن لە اللە وەھەموو شتێکیان بۆ ڕوون نەکردنەوە) ؟ ئەوانیش ده‌ڵێن به‌ڵێ ڕاسته‌ (بەڵام تێناگەن فریشتەکان مەبەستیان چیە) ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن ده‌ی که‌وابوو (خۆتان ڕاستەخۆ لە اللە)‌ داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه‌ بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران (لە بەندەکانی تا بچن داوایان بۆ بکەن لە اللە) به‌هیچ ناچێت هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت و گومڕاییە (50).

جا سەیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکەن: {قَالُوا فَادْعُوا وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلاَّ فِي ضَلالٍ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئەوانیش ده‌ڵێن به‌ڵێ ڕاسته‌ (بەڵام تێناگەن فریشتەکان مەبەستیان چیە) ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن ده‌ی که‌وابوو (خۆتان ڕاستەخۆ لە اللە)‌ داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه‌ بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران (لە بەندەکانی تا بچن داوایان بۆ بکەن لە اللە) به‌هیچ ناچێت هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت و گومڕاییە.

بەو مانایەی جا خۆتان داوا لە اللە بکەن ئەو بەڕەحم و میھرەبانترە بۆتان لەئێمە بەڕاستی دوعای کافران لە بەندەکانی اللە لەجێگای اللە تەنھا لەگومڕاییە. وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە جا چۆن ئەوان ھێشتا موشریک و ھاوبەش دانەرن بۆ پەروەردگارەکەیان لەکاتێکدا تەنانەت سزاش دەدرێن لە ئاگری دۆزەخدا! وەھۆکاری شەریک و ھاوبەش دانانەکەشیان بریتی یە لەوەی ئەوان واگومان دەبەن بەوەی کەوا شیرک و ھاوبەش دانان تەنھا پەرستنی بتەکانە وە بەڕاستی کوفریشیان پێی کردووە لە ئاخیرەتدا لەوساتەی کەوا بۆیان ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا ئەوان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بوونە، جا ئەوان نازانن بەوەی کەوا بەکارھێنانی واسیتە لە دوعاو پاڕانەوە لە اللە شیرک و ھاوبەش دانانە بۆ اللە.

جا ئەوان بۆیە ھێشتا ھەر موشریک و ھاوبەشدانەرن بۆ پەروەردگارەکەیان لەکاتێکیشدا نازانن ئەوان ھێشتا نابیناو کوێرن لەبەرامبەر حەقدا. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَمَنْ كَانَ فِي هَذِهِ أَعْمَى فَهُوَ فِي الآخِرَةِ أَعْمَى وَأَضَلُّ سَبِيلاً} صدق الله العظيم [الإسراء:72].
واتە/ وە ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا کوێرو نابینا بێت (لەبەرامبەر حەق و ناسینی اللە دا) ئه‌وه له قیامه‌تیشدا کوێرو ناینایەو زۆر سه‌رگه‌ردانترو سه‌رلێشێواوتر شێگای گرتووە.

بەڵام ئەوانەی کەوا ئیمانیان بە اللە نەھێناوە مەگەر تەنھا بەشەریک و ھاوبەش دانان نەبێت بۆی دواتر دەڵێن: "ووریاو ھۆشیارو ئاگاداری شوێنکەوتنی ناصر محمد یەمانی بن جا ئەوگومڕایەو خەڵکیش گومڕا دەکات". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئەگەر ئەوکەسەی کەوا بانگەواز دەکات بۆ لای اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن ببێتو کەسێکی گومڕاو گومڕاکەر بێت جا ئەوە حوکم و دادوەری ھەر بۆ اللە یە با ئەو خۆی بریار بدات، جا دواتریش دەزانن بەوەی کەوا کامەمان لەسەر ڕاستە ڕێین و کامەشمان شەریک و ھاوبەشی بۆ اللە داناوەو گومڕاو سەرگەردان بووەو بەدوای ھەواو ئارەزووی کەوتووە ھەروەکو ئەوەی لەئاسمان بەرببێتەوە بۆ شوێنێکی دوورو قوڵ لەئاگری دۆزەخ، ئەی اللە ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێد بە.

وەئەی گەلی بەسەرخەران، بۆچی وایدەبینم ھەروەکو بڵێی ھەندێکتان توشی وەھن و دیارنەمان و کزبوونی نورەکە ھاتوون. جا بەڕاستی ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەیەمان بۆ نوسین تا اللە پێی نورەکەتان بۆ تەواو بکات و زۆرێکیش لەموسڵمانان ھیدایەیت بدات ئەوەشی کەوا اللە ھیدایەتی نەدات بەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە ئەوا ھەرگیز ھیدایەت نادرێت بۆ ھەمیشە مادام ھیچ لەعەقڵەکەی خۆی بەکار نەھێنێت.وە ئایا لەدوای حەقیش چیتر ھەیە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت؟ ئەی اللە ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێد بە.

ئەی اللە ئەحمەد سودانی مەکە بەمایەی فیتنە بۆ ئیمانداران، ئەی اللە ئەحمەد سودانی بکە بەھۆکاری خێر بۆ ئیسلام و موسڵمانان، وە لەدوای ئەوەی ھیدایەتت دا توشی فیتنەی مەکەوە تۆش بەڕەحم و میھرەبانتری لە عەبدەکەت وەعدو بەڵێنەکەشت حەقەو ھەر خۆت ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری. جا سورو پێداگیربن لەسەر ڕزگارکردنی برایەکەتان خۆشەویستەکانم لەبەر اللە وە ئارامی لەسەر بگرن قسەی بەپێزو بەڕێزی لەگەڵدا بکەن، ئەی پەروەردگار لێی خۆش بەو ڕەحمی پێبکە وەعدو بەڵێنەکەشت حەقەو ھەر تۆش ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ