ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 03 - 1437 ک
12 - 12 - 2015 مـ
12:31 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?25147
ـــــــــــــــــ

فەتوای چارەسەر بۆ کێشەو ناکۆکیەکانی گەلی یەمەنی و کیشەو ناکۆکیەکانی گەلانی موسڵمانان..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على محمدٍ رسولِ الله وآله الطيّبين وجميع المؤمنين إلى يوم الدين، أمّا بعد..

ئەی گەلی حزبەکان لەیەمەن، ھا ئەوە ئێوە دەبینن کەوا بارودۆخی گەلی یەمەنی بەرەو کوێ چووە، بەرەو جەنگ و شەڕی لەناوبەرو ڕشتنی خوێن و وێرانکردنی ژێرخانی بنیادو ئابوری، وەگەلی یەمەنی گەیشتە بارودۆخێکی ناسۆرو تراژیدی بۆ دوورترین ئەوپەڕی خراپی ھەر لایەنێکی جەنگەکە بەسەرکەوتنەکەی لەویتر دەدات و دەیشکێنێت؛ بەڵکو جەنگەکە بەردەوامە لەدووبارە بوونەوەو لەھەڵچوندایە لەنێوان حزبەکان، جا ھەروەکو بڵێی اللە بەخراپەی ھەندێکیان ھەندێک سزا دەدات بەھۆی پشتھەڵکردنیان لەدەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا ھەتا کەی ئەی قەوم پشتھەڵکردن لە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای حوکم کردن لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە کەوا بریتی یە لەچارەسەر بۆ ھەموو کێشەو ناکۆکیەکانی موسڵمانان و سەرجەم خەڵکی جیھان؟.

وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، لە اللە بترسن و پارێزکاربن وە ڕەحم بەخۆتان و گەلی یەمەنی بکەن بە حوکم کردنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەو سوننەتە حەقەی پێغەمبەر کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نیە بە محکەمی قورئانی گەورە تاکو حوکم بکەین لەنێوانتان لە محکەمی کتێبەی اللە لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری تا لەسایەی نیعمەتی اللە ببن بە برای یەکتر، جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕا ئەوا بزانن کەوا بەڕاستی اللە تۆڵەو سزایەکەی توندو بەئازارە، جا ئیمام مەھدی بانگی نەکردوون بۆ بەتاڵ بەڵکو بۆ لای حەق لە پەروەردگارەکەتان کەوا ئێوە پێی ئیماندارن، جا ئایا ئێوە موسڵمانن یان کافر؟ جا ئەگەر وەڵامەکەتان ئەوەبێت: بەڵکو ئێمە موسڵمانین، ئەوا لەپاش ئەوە پێتان دەڵێین: کەواتە لەبەرچی وەڵامی دەعوەو بانگەوازی ئیمام مەھدی نادەنەوە بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ئەگەر ئێوە ئیمانتان پێی ھەبێت، ئایا عەقڵتان ناخەنەکار؟ جا سوێند بەو اللە ێەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت من بە چارەسەرێکی تر نازانم بۆ کێشەو ناکۆکیەکانتان تەنھا ئەوە نەبێت کەوا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای اللە جا حوکمی اللە تان لەمحکەمی کتێبەکەی اللە بۆ دەردەھێنین بۆ چارەسەری کێشەو ناکۆکیەکانتان و تیمارو چارەسەری برینەکانتان.

وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە ڕەوانی یە بۆتان کەوا پێچەوانەو دژو مخالەفەی فەرمانەکەی اللە بکەن جا ئەوەی اللە حەرامی کردووە بێن حەڵاڵی بکەن لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا قەدەغەو حەرامی کردووە دینەکەتان بەش بەش وپارچە پارچە بکەن بۆ چەندین بەش و حزب ھەموو حزبێکیش بەوەی خۆی لایەتی دڵخۆشە، وەمنی ئیمام مەھدی ئەوەتان لەسەر حەرام دەکەم کەوا اللە و پێغەمبەرەکەی لەسەرتانیان حەرام کردوور وەئەوەشتان بۆ حەڵاڵ دەکەم کەوا اللە پێغەمبەرەکەی حەڵاڵیان کردووە وە نەشھاتووم تا دینێکی تازەو نوێتان بۆ بھێنم، نموونە لەسەر ئەوەش لەوساتەی کەوا دەمبینن بانگەواز دەکەم بۆ لای بەفیکردن و نەھێشتنی تەعەدودی حزبی و مەزھەبی لەدینەکەی اللە جا ئەوە من درۆو بوختانم ھەڵنەبەستووە تا لەلایەن نەفسی خۆمەوە ئەوەم وتبێت بەڵکو وەکو شوێنکەوتنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لەمحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ئەوەم وتووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَاتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (31) مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (32)} صدق الله العظيم [الروم].
واتە/ ڕوو بکه‌نه په‌روه‌ردگارتان به‌ملکه‌چی و دڵسۆزیەوە بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای له‌و بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و مه‌بن به‌و که‌سانه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن (31) له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته (بڕوایان به‌هه‌ندێکی هه‌یه‌ هه‌موو حزبێکیش دڵخۆشە بەوەی خۆیان لەلایانە (32).

جا ئەوە مانای ئەوەیە کەوا اللە حەرامی کردووە لەسەرتان بەوەی ببن بە بەش بەش و حزبی جیا جیا لەبەرئەوەی تەعەدودی حزبەکان واتە ئیختیلاف و جیاوازی و دووبەرەکی و شەڕو کوشتارو دژایەتی لە نیوانتانداو نەمان و ڕۆیشتنی ھەیبەت و شکۆتان، جا لەبەرچی مخالەفەو دژو پێچەوانەی ئەمرو فەرمانەکەی اللە دەکەن ئەی گەلی حزبەکان؟ جا ئایا ھۆکاری ئەوەی کەوا اللە ھەندێکتان بەخراپەی ھەندێک سزا دەدات تەنھا بەھۆی ئەوە نیە کەوا مخالەفەو دژو پێچەوانەی ئەمرو فەرمانەکەی اللە تان کردووە بۆتان لە محکەمی کتێبەکەی جا حزبە زاڵم و ستەمکارەکانی توشی فیتنەی جەنگ و شەڕ کردووە؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ێ گەورە:{وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ(25)} صدق الله العظيم [الأنفال].
واتە/ وەخۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک کەوا تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردووه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌) بشزانن که به‌ڕاستی اللە تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره‌.

وەھا ئەوە ئێوە حاڵی موسڵمانان دەبینن کەوا گەیشتووە بەکۆی بەھۆی جیاواز بوون و پارچە پارچەبوون بۆ چەندین بەش و دەستەو حزب لەدینەکەی اللە، وەھێشتاکەش ئیمام مەھدی ھەوڵی رزگارکردنتان دەدات بەدەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بۆ حەرام کردنی ئەوەی کەوا اللە حەرامی کردووە وە بۆ حەڵاڵ کردنی ئەوەش کەوا اللە حەڵاڵی کردووە، جا ئایا حەقتان دەوێت یان بەتاڵی ھەڵبەستراو لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی وەکو ئەو فەرموودە ھەڵبەستراوەیە لەسەر پێغەمبەر صلى الله عليه وآله وسلم: (اختلاف أمتي رحمة)؟ بەڵکو ئیختیلاف و جیاوازبوونی ئومەتی محمد بریتی یە لە وێرانبوون و لەناوچوون بۆ گەلانی موسڵمانان وە ھۆی شەڕو کوشتاری نێوانیانە وە نەمان ڕۆیشتنی ھەیبەت و شکۆیانە، جا لە اللە بترسن و پارێزگار بن خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، جا کوا ڕەحمەتەکە لەوەدا، ئایا عەقڵتان ناخەنەکارو تێدەگەن؟.

وە فەتواشتان بۆ دەدەم بە چارەسەری کێشەو ناکۆکیەکانی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی کەوا بریتی یە کە تەسلیمبوون و ملکەچ بوون بۆ حوکمەکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە، گەرنا ئەوا تەحەدداتان دەکەم بەوەی لەزەلکاوی فیتنەی حزبەکان دەربچن مادام ھەر پشتھەڵبکەن لە حەق، ھەتا تەنانەت ئەگەر ھەزار ساڵیش تەمەن بەڕێبکەن ئەوا ھیچ چارەسەرێک نادۆزنەوە جگە لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە نەبێت، وە تەحەدداشتان دەکەم بەحەق بەوەی کەوا ببن بە بەندەی اللە بە برایەتی ھەتا ئەوکاتەی کەوا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم ژردن دەدەنەوە بۆ کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە.

وەئەی قەوم، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت وەھیچ پەرستراوێکیش نی یە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کەوا اللە لەناوەکەمدا ھەواڵ و ناونیشانی کارو بانگەوازەکەمی داناوە بەوەی کەوا اللە منی ڕەوانە نەکردووە بە دینێکی تازەو نوێوە بەڵکو ڕەوانەی کردووم بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا خاتەمی نێردراوو پێغەمبەران محمد پێغەمبەری اللە ھێناویەتی صلى الله عليه وآله وسلم، جا فەتواشمان بۆ داون دەربارەی فەرموودەکەی التواطؤ بەوەی کەوا مەبەستی پێی التطابق نی یە بەڵکو مەبەستی پێی التوافق-ڕێککەوتنە لەناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی (ناصر محمد)، جا اللە ڕێککەوتنەکەی ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد داناوە لەبەرئەوەی اللە ئیمام مەھدی ڕەوانە نەکردووە بە پێغەمبەرێکی نوێ و تازەوە بەڵکو ڕەوانەی کردووە بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم؛ بەومانایەی بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە و پێغەمبەرەکانی اللە لەپێشیدا جا ھیچ جیاوازیەک ناکەین لەنێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و ئێمە تەسلیمین بۆی، جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن و گوێڕایەڵم بن بەڵکو ڕەحمتان پێبکرێت.

وەئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەش بەم فەتوایە حەقە کۆتایی پێدەھێنین بۆ سەرجەم گەلی یەمەنی بەوەی کەوا: تەحەددای سەرکردە عەلی عبد اللە صالح دەکەم بەوەی کەوا دەرچەیەک بۆ خۆی و گەلەکەی بدۆزێتەوە تەنھا بە تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە نەبێت بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، جا ھەردەبێت سەرجەم حزبەکان ملکەچ بن بە انصاراللەی حوسیەکان و ئیصلاحیەکان و ڕێکخراوی قاعیدەشەوە بۆ حوکمەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەبەرئەوەی ئەو ئینتیمای بۆ ھیچ یەکێک لە تایەفەکانیان نی یە وە ناچێتە ڕیزی ھیچ یەکێک لە حزبەکانیشیان وە نکۆڵی لەھەموو تەعەدودیە حزبی و مەزھەبیەکانیشیان دەکات لەدینەکەی اللە ئیسلام.

وەھەرگێزیش ئیمام مەھدی جەنگ و دژایەتی کردن ڕاناگەیەنێت لەدوای تەسلیمکردنی قیادەو سەرکردایەتیەکە تەنھا لەگەڵ ئەوەی کەوا لەبەسەرخەرەکانی شەیتان و مەسیحی درۆزنن جا ئێمە بەسەرئەوانەدا زاڵین وەبەسەریشیاندا سەردەکەوین بەئیزن و مۆڵەتی اللە ی زاڵ و بەتوانا بەسەر کاروفەرمانەکەی بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
____________