- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎19 - 02 - 1436 ک
‎11 - 12 - 2014 مـ
‎06:39 بەیانی
‎[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيـــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=169088
‎ــــــــــــــــــ

موعجیزەی ئیمام مەھدی لە بەیان و ڕوونکردنەوەی نھێنیەکی ھەرە شاراوەی قورئان
وە باسی تێروتەسەلی بەیان و ڕوونکردنەوەی ذي القرنين ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر..

‎بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من الجنّ والإنس من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله، يا أيها الذين آمنوا صلّوا عليهم وسلّموا تسليماً لا نفرّق بين أحدٍ من رسله، وقولوا سمعنا وأطعنا غفرانك ربنا وإليك المصير، أمّا بعد..

لەئیمام مەھدی بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان و ھەموو ئومەتەکانیان، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکاتی اللە تان لەسەر بێت سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە لە ھەموو کات و زەمان و شوێنێکدا تا ڕۆژی دوایی، وەشاھێدی دەدەم بەوەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نی یە جگە لە اللە وە شاھێدیش دەدەم بەوەی محمد پێغەمبەری اللە یە وە شاھێدی دەدەم بەوەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بریتی یە لە ناصر محمد (بەسەرخەری محمد) لەبەرئەوەی دواھەمین و خاتەمی نێردراوان و پێغەمبەران بریتی یە لە محمد پێغەمبەەی اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم، جا اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمدی ڕەوانەکردووە تا ئەوەتان بۆ ڕوون بکاتەوە کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەدینەکەتاندا وە بەسەریشتاندا زاڵ بێت بەحوکمی حەق بە قسەی بەجێ و یەکلاکەرەوە لە محکەمی قورئانی گەورە ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەتانگەڕێنێتەوە بۆ سەر مەنھەجی نبوەتی یەکەم کتێبەکەی اللە و سوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی نەبەوی کەوا بەسەر دواھەمین و خاتەمی نێردراوان و پێغەمبەران محمد دابەزیوە صلّى الله عليه وآله وسلّم.

وەچەندە جێگای سەرسوڕمانیە فەرمانەکەتان ئەی گەلی سوننەو شیعە جا وا دادەنێن بەوەی كەوا ئێوە دەزانن مەبەست لەحەدیس و فەرموودە نەبەویە حەقەکە دەربارەی ئاماژەکردنەکە بۆ ناوی محمد ئەوەیە کەوا مەبەستی پێی ڕێککەوتن (التوافق)ە نەوەک (التطابق) لەناوەکەی ئیمام مەھدی! وەھا ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد ئامادەبووە لەبەرئەوەی ئێوە دەزانن بەوەی کەوا (التواطؤ) لە زماندا مەبەستی پێی (ڕێککەوتن-التوافق) ە، بەمانای ناوی محمد ڕێکدەکەوێت لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد، وەھەرلەبەرئەوەش پێغەمبەر فەتوای بۆ داون بەو فەرموودەیەی عليه الصلاة والسلام کەوا دەفەرموێت: [يواطئ اسمه اسمي] واتە [ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێکدەکەوێت].

بەومانایەی ناوی محمد ڕێکدەکەوێت لەگەڵ باوی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەبەرئەوەی کۆتاھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتی تە لە محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم جا اللە ئیمام مەھدی ڕەوانەدەکات بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە جا بەڵگەتان بەسەردا دەھێنێتەوە بە ھەمان ئەوەی کەوا بەسەر محمد پێغەمبەری اللە دا دابەزیوە کە قورئانی گەورەیە کەوا بریتی یە لە بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد پێغەمبەری اللە و ئەوەشی کەوا شوێنی دەکەوێت تا ڕۆژی دوایی، وە ئەوەشتان فێر دەکەم کەوا نەتان زانیوە، نەک بە وەحیێکی نوێ و تازەوە بەڵکو بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ، وە بەقورئانیش ئەو کەسە بێداردەکەینەوە کەوا لەھەڕەشەو تۆڵەو بەڵێنەکانی اللە دەترسێت.

وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، بەڕاستی ئیمام مەھدی پێشتر شوێنی فەتوایەکەی ئێوە کەوت دەربارەی ئەوەی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئازەر اللە ڕەوانەی کردبێت بۆ پادشا نەمرود کوڕی کەنعان جا بۆم ئاشکرابوو بەوەی کەوا بەڕاستی ئێوە لەھەڵەدان، وە ھەروەھا ئیمام مەھدی شوێنی ئەو فەتوایەشتان کەوت بەوەی کەوا پێغەمبەری اللە عوزەیر عليه الصلاة والسلام دووجار تەمەنی بەڕێکردووە جا لەپاشان بۆم ئاشکرابوو بەوەی کەوا بەڕاستی ئێوە لەھەڵەدان، بەڵام لەدوای شوێنکەوتنی فەتوایەکەتان ھەڵەکەتانم بۆ ئاشکرابوو.

جا چەند ساڵێک ئیمام مەھدی شوێنی فەتوای زانایانی موسڵمانان کەوت لەم دوو مەسەلەیەدا ھەرچەندە منیش ھەڵەی فەتواکەی زانایانی موسڵمانانم بۆ ئاشکرابووبوو بەڵام ھیچ لەسەر من نەبوو تەنھا شوێن کەوتن نەبێت ئەوەش تاکو بەسەرخەرەکانم توشی فیتنە نەکەم تا کاتێکی دیاریکراو؛ ھەتا ئەو کاتەی کەوا زۆردەبن وە بەحەقیقەتی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) دەزانن جا لەپاش ئەوە زانستەکەیان بەتێروتەسەلی بۆ دەھێنین جا ەپاش ئەوەش فەتواکەی زانایانی موسڵمانان نەفی دەکەین و ڕەتی دەکەینەوە دەربارەی نەمرود کوڕی کەنعان بەگۆڕینەوەی بەفەتوایەکی حەق بەقەدەرو کاتێکی دیاریکراو لەکتێبە نوسراوەکەی لای اللە؛ بەڕاگەیاندنی تەحەددای بەحەق بە بەیانی حەق بۆ قورئانی گەورە وەئەم نھێنیە ھەرە شاراوەیەی قورئانی گەورەتان بەتێروتەسەلی بۆ باس دەکەین بەجۆرێک کەوا ھیچ یەکێک لە زانایانی موسڵمانان لەپێش ئیمام مەھدی ڕوونیان نەکردبێتەوە وە بەدەسەڵاتی بەیانی حەقی قورئانی گەورەش بەسەرتاندا زاڵ دەبین، وە قورئانیش بەقورئان ڕوون دەکەینەوە بەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکراوو سەلمێندراو لە محکەمی قورئانی گەورە.

جا لەگەڵ ئەوەی کەوا من ئەو ھەڵەیەشم بۆ ئاشکرابوو بوو لەفەتوایەکەتان بەڵام لەدوای ئەوەی کەوا شوێنتان کەوتم لەم دوو مەسەلەیەدا چەند ساڵێکی تر ئارامم گرت لەبەر سوربوونم لەسەر ئەوەی کەوا ھەندێک لە بەسەرخەرەکان توشی فیتنە نەبن تا زۆردەبن و بە حەقیقەت و ڕاستی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) دەزانن، جا لەپاش ئەوە ئەمین بووین لێیان بەوەی توشی فیتنە نەبن لەوساتەی کەوا گۆڕینەوەو دەستکاریکردنە بەحەقەکە دەھێنین لەبەرئەوەی ھەندێکیان دواتر وا گومانیان دەبرد بەوەی کەوا ئیمام ناصر محمد یەمانی بریتی یە لەوکەسەی کەوا فەتوای داوە بەوەی اللە ئیبراھیمی کوڕی ئازەری بۆ پادشا نەمرود کوڕی کەنعان ڕەوانە کردووە، بەڵام زانایانی موسڵمانان ھەموویان دەزانن بەوەی کەوا ئەوان ھەمان ئەو کەسانەن کەوا فەتوایان داوە بەوە نەوەک ئیمام ناصر محمد یەمانی، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش لەمڕۆ بەدواوە لەھیچ مەسەلەیەکدا شوێنتان ناکەوم ھەتا ئەوکاتەی کەوا بە محکەمی قورئانی گەورەی نیشان دەدەم.

وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان وەرن تا چۆنیەتی ووردبوونەوەی حەقتان لەکتێبەکەی اللە قورئانی گەورە فێربکەین. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:29].
واتە/ ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وه و بیری لێ بکه‌نه‌وه و بەقوڵی ووردببنەوە لێی بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.

ھەرچی ئەوەیە کەوا چۆن بە نھێنی ھەرە شاراوەی قورئانی گەورە دەزانن جا لەوانە ئەوەیە ئەوکاتەی کەوا لەنێوان دوو ئایەتدا نەفیکردن و ئیسپاتکردن (النفي والإثبات) دەبینن؛ نموونە لەسەر ئەوەش: {يس ﴿١﴾ وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ ﴿٢﴾ إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿٣﴾ عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٤﴾ تَنزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ ﴿٥﴾ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ يس ١ وە به‌و قورئانه‌ی که هه‌موو فه‌رمانێکی له شوێنی خۆیدایه‌تی ٢ به‌ڕاستی تۆ له پێغه‌مبه‌رانیت ٣ له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت ٤ ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه‌ ٥ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێکی پێ بێدار بکه‌یته‌وه که باوو باپیرانیان بێدار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بەبێ ئاگایی ماونه‌ته‌وه‌ ٦.

جا سەیری ئەوە بکەن کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێکی پێ بێدار بکه‌یته‌وه که باوو باپیرانیان بێدار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بەبێ ئاگایی ماونه‌ته‌وه‌.

لەکاتێکدا لەئایەتێکی تردا اللە فێرتان دەکات بەوەی کەوا پێغەمبەرو بێدارکەرەوەیەکی بۆ باوک و باپیرانیان ڕەوانەکردبوو لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ أَمْ جَاءهُم مَّا لَمْ يَأْتِ آبَاءهُمُ الْأَوَّلِينَ (68) أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69) أَمْ يَقُولُونَ بِهِ جِنَّةٌ بَلْ جَاءهُم بِالْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ (70)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ ئایا ئه‌م گوفتاره‌یان لێک نه‌داوه‌ته‌وه‌و وورنەبوونەتەوە لێی یاخود واده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باوو باپیرانی یەکەمیان ڕه‌وانه نه‌کراوه‌؟ (68) یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی کەوا نکۆڵی لێبکەن (69) یاخود ده‌ڵێن شێتی سه‌ری لێداوه‌ نه‌خێر وانی یه‌ به‌ڵکو ڕاستی و حه‌قی بۆ هێناون، به‌ڵام زۆربه‌یان ڕقیان له ڕاستی یه‌و حه‌ز له حه‌ق ناکه‌ن و پێی سه‌غڵه‌تن (70).

جا لەپاش ئەوە دەزانن بەوەی کەوا ئەوە مەبەستەکەی بریتی یە لەوەی کەوا پێغەمبەرێکی لە ئومەتی باوک وباپیرانی یەکەمیان لە نەوەی ئیسماعیل ڕەوانەکردووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ أَمْ جَاءهُم مَّا لَمْ يَأْتِ آبَاءهُمُ الْأَوَّلِينَ (68) أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69)} صدق الله العظيم.
واتە/ ئایا ئه‌م گوفتاره‌یان لێک نه‌داوه‌ته‌وه‌و وورنەبوونەتەوە لێی یاخود واده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باوو باپیرانی یەکەمیان ڕه‌وانه نه‌کراوه‌؟ (68) یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی کەوا نکۆڵی لێبکەن (69).

جا ھەرچی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئەوەیە کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69)} صدق الله العظيم.
واتە/ یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی کەوا نکۆڵی لێبکەن.

ئەمە بەومانایەی: یان قوڕەیش پێغەمبەرەکەیان نەناسیوە بۆیە ئەوان ئینکاری و نکۆڵی لێدەکەن بەوەی کەوا ئەو لەوانە ھەروەکو باوک و باپیرانی یەکەمیان کەوا ئینکاری و نکۆڵیان لە پێغەمبەرە ڕەوانەکراوەکەی اللە یان دەکرد بۆ لایان لەکاتێکدا لەوانیش بوو، بەڵام ئەوان نکۆڵیان دەکرد لەوەی ئینتیمایان بۆی ھەبێت و لەوان بێت لەبەرئەوەی پێشتر نەیاندەناسی بەھیچ شێوەیەک لەبەرئەوەی ئەو لەمەککەوە گەشتی کردبوو بەرەو شام بەر لە سەد ساڵ وە بەو ئاوەدانیەدا تێپەڕبوو کەوا بەردباران کرابوون بەبەردبارانکردنێکی خراپ و سەخت کەوا بریتی بوون لەیەکێک لە ئاوەدانیەکانی قەومی لوط کەوا قوڕەیش بەیانیان و ئیواران پێیدا تێپەڕ دەبوون لەبەرئەوەی لەسەر ڕێگاکەیان بوو لە نێوان شام و مەککەدا. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِنَّ لُوطًا لَّمِنَ الْمُرْسَلِينَ (133) إِذْ نَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ أَجْمَعِينَ (134) إِلَّا عَجُوزًا فِي الْغَابِرِينَ (135) ثُمَّ دَمَّرْنَا الْآخَرِينَ (136) وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ (137) وَبِاللَّيْلِ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (138)} صدق الله العظيم [الصافات].
واتە/ به‌ڕاستی -ڵوط - یش له پێغه‌مبه‌رانه‌ (133) کاتی خۆی ئه‌و و هه‌موو که‌س و کاریمان ڕزگار کرد (134) بێجگه له پیره‌ژنێک کە له‌ناومان برد (135) پاشان هه‌مووانمان ته‌فرو تونا کرد (136) بێگومان ئێوه به‌یانیان تێدەپەڕن به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌کانیاندا (137) هه‌روه‌ها له شه‌ویشدا ئایا ئه‌وه ژیریتان ناخه‌نه کارو بیرێک ناکه‌نه‌وه (چیمان به‌سه‌ر هێنان؟) (138).

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَقَدْ أَتَوْا۟ عَلَى ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِىٓ أُمْطِرَتْ مَطَرَ ٱلسَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا۟ يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ نُشُورًۭا} صدق الله العظيم [الفرقان:40].
واتە/ خۆ سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکه‌یان کردووه که‌کاتی خۆی به‌رد بارانی سه‌خت و خراپ و دژواری به‌سه‌ردا باری ئایا ئاسه‌واری ئه‌و کاول کاریه‌یان نه‌بینیووه‌؟ به‌ڵکو ئه‌وانه به‌ته‌مای لێپرسینه‌وه و زیندوو بوونه‌وه نین؟ .

وەبەھەمان شێوە گەشتیارەکان لە خەڵکی مەککە بەم ئاوەدانیەدا تێپەڕ دەبوون جا دەیانبینی لەسەر ڕێگایەکەیان لەنێوان مەککەو شام، وە لەناو خەڵکی مەککەش ئەو پیاوە بوو (ذو القرنين) کەوا جارێکیان پێیدا تێپەڕبوو کەوا لەمەککەوە دەچوو بۆ شام، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْيِي هَٰذِهِ اللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ اللَّهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۖ قَالَ بَلْ لَبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ فَانْظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَانْظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِلنَّاسِ ۖ وَانْظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنْشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} صدق الله العظيم [البقرة:259].
واتە/ یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی ئاخۆ اللە ی گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه‌؟ یه‌کسه‌ر اللە ی گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه‌؟ وتی ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه‌، (اللە) فه‌رمووی نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه‌ جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه‌ ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه‌ (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه‌) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی اللە ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

وەبەڕاستیش اللە ڕەوانەی کرد لەدوای تێپەڕبوونی سەد ساڵ لە گەشتەکەی لەمەکكەوە، جا لەدوای ئەو ماوەیەدا (کە اللە زیندووی کردەوە) شتەکان زۆر گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبوو، جا لەدوای ئەو ماوەیە پادشایەک دەستی بەسەر موڵکەکەی جەزیرەی عەرەبیدا گرتبوو بەناوی پادشا توبەع حەمیری یەمانی، جا اللە پێغەمبەرەکەی ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی بۆ گەلەکەی لەئەھلی مەککە ڕەوانەکرد جا ئەو پێی وتن بەوەی کەوا ئەو کەسێکە لەقەوم و گەلەکەی ئەوان (کەوا اللە لەپاش سەد ساڵ مراندم زیندووی کردوومەتەوەو جا بە پێغەمبەر بۆ ئێوەی ڕەوانەکردووم) جا ئەوانیش نکۆڵیان لێی کرد لەبەرئەوەی نەیاندەناسی (لەبەرئەوەی سەد ساڵ تێپەڕبوو بوو بەسەر گەڕانەوەی بۆ ناویان)، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ أَمْ جَاءهُم مَّا لَمْ يَأْت آبَاءهُمُ الْأَوَّلِينَ (68) أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ ئایا ئه‌م گوفتاره‌یان لێک نه‌داوه‌ته‌وه‌و وورنەبوونەتەوە لێی یاخود واده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باوو باپیرانی یەکەمیان ڕه‌وانه نه‌کراوه‌؟ (68) یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی کەوا نکۆڵی لێبکەن (69).

لەبەرئەوەی باوک و باپیرانیان نکۆڵیان دەکرد لە پێغەمبەرە ڕەوانەکراوەکەی اللە بۆیان لەکاتێکدا لەقەومەکەی خۆیان بوو، وەھۆکای نکۆڵیکردنەکەیان لێی لەبەرئەوەبوو چونکە اللە سەد ساڵ مراندبووی ھەتا ئەوکاتەی کەوا اللە زیندووی کردەوەو ڕەوانەی کرد بۆیان دوای ئەم سەد ساڵەش ھیچ یەکێک لەخەڵکی مەککە ئەویان نەدەناسی، وەھەر لەبەرئەەوش گلەیی و سەرکۆنەکردنەکە دەبینن بۆ کافرەکانی قوڕەیش بەوەی کەوا ھەمان ئەوەئەنجام نەدەنەوە کەوا باوک و باپیرە کافرەکانیان ئەنجامیاندا. ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَمْ جَاءهُم مَّا لَمْ يَأْتِ آبَاءهُمُ الْأَوَّلِينَ (68) أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69)} صدق الله العظيم.
واتە/ یاخود واده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باوو باپیرانی یەکەمیان ڕه‌وانه نه‌کراوه‌؟ (68) یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی کەوا نکۆڵی لێبکەن (69).

ھەرچەندە کافرەکانی قوڕەیش وەکو باوک و باپیرەکانیان نەبوون بەوەی کەوا پێغەمبەرەکەیان نەناسن تا لەبەرئەوە نکۆڵی و ئینکاری لێبکەن؛ بەڵکو دەیانناسی لەبەرئەوەی ئەو تەمەنێک لەناویاندا مابوویەوە بەر لەوەی کەوا اللە ڕەوانەی بکات بۆیان بەپێغەمبەرێتی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُل لَّوْ شَاء اللَّهُ مَا تَلَوْتُهُ عَلَيْكُمْ وَلاَ أَدْرَاكُم بِهِ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًا مِّن قَبْلِهِ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ} صدق الله العظيم [يونس:16].
واتە/ بڵێ ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه ئه‌وه قورئانم به‌سه‌ردا نه‌ده‌خوێنده‌وه‌ اللە ش ئاگاداری نه‌ده‌کردن پێی چونکه به‌ڕاستی ئاشکرایه که‌من ته‌مه‌نێک له‌ناوئێوەدا ماومەتەوە پێش هاتنی قورئان که‌واته بۆچی عه‌قڵ وبیرو هۆشتان ناخه‌نه‌کار (که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار تا ته‌مه‌نی چل ساڵی لەناوتان بئت و بیناسن).

بەڵام باوک و باپیرانی یەکەمیان پێغەمبەرەکەیان نەدەناسی کەوا اللە ڕەوانەی کردبوو جا بۆیە ئەوان نکۆڵیان لێی دەکرد لەبەرئەوەی ھیچ یەکێکیان ئەویان نەدەناسی لەبەرئەوەی اللە سەد ساڵ مراندبووی پاشانیش زیندووی کردبوویەوە اللە ش ناوی لێی ناوە "ذو القرنين" بەمانای خاوەنی دوو تەمەن (ذو العمرين) لەبەرئەوەی ئەو دووجار تەمەنی لەژیانی دنیادا بەڕێکرد، وە ئەوەشدەزانن بەوەی کەوا مەبەست لە (قرون) بریتی یە لە تەمەنی ئومەتەکان لەمیانەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّأُولِي النُّهَىٰ (128)} صدق الله العظيم [طه].
واتە/ ئایا بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه که چه‌نده‌ها قەرن (تەمەنی ئەوگەل و ئومەتانەمان) پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه‌ به‌ناو شوێنه‌وارو ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ خاوه‌ن بیرو هۆشمه‌نده‌کان.

وەمەبەستیشی ئەوەیە کەوا چەند لە تەمەنی ئومەتەکان بەھیلاک چووە، جا لەپاش ئەوە دەزانن بەوەی کەوا مەبەست لە ناولێنانی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل چی یە بە (ذو القرنین) ئەنە بەمانای خاوەنی دوو تەمەن لەبەرئەوەی ئەو دووجار تەمەنی بەڕێکرد چونکە تەمەنێکی تێپەڕکرد پاشان اللە سەد ساڵ مراندی پاشان زیندووی کردەوە، جا ئەوەش بریتی یە لەپێغەمبەری عەرەبی باوکی سێھەمی عەرەب ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم وەھەر لەبەرئەوەش عەرەب لەکتێبدا ناوی لێنراوە ئالی ئیبراھین (آل إبراهيم).

وەحەسودەکانیش لە نەوەی ئیسرائیل کوڕی ئیسحاق حەسودی و ئیرەیی دەبەن بە نەوەی ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل کەوا بریتین لە عەرەب. ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا هَٰؤُلَاءِ أَهْدَىٰ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا سَبِيلًا (51) أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ ۖ وَمَنْ يَلْعَنِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ نَصِيرًا (52)أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌ مِنَ الْمُلْكِ فَإِذًا لَا يُؤْتُونَ النَّاسَ نَقِيرًا (53) أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَىٰ مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۖ فَقَدْ آتَيْنَا آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُمْ مُلْكًا عَظِيمًا (54)فَمِنْهُمْ مَنْ آمَنَ بِهِ وَمِنْهُمْ مَنْ صَدَّ عَنْهُ ۚ وَكَفَىٰ بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا (55)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانیان پێدراوه باوه‌ڕیان به‌ بت و پەیکەرو تاغوت هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه‌ تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به‌ئاینی ئیسلام هێناوه‌) (51) ئه‌وانە که‌سانێکن اللە نه‌فرینی لێکردوون که‌سێکیش اللە نه‌فرینی لێ بکات ئه‌وه هه‌رگیز هیچ که‌ست ده‌ست ناکه‌وێت بیکه‌یته پشتیوانی (52) مه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌ تا ئه‌وکاته به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌ن؟ (53) یان هه‌ر ئه‌وه‌یه که حه‌ساده‌ت و ئیرەیی به‌خه‌ڵکی (ئیماندار) ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی اللە له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون خۆ بێگومان ئێمه به‌ئالی ئیبراهیم کتێبمان به‌خشیووه هه‌روه‌ها له‌جۆره‌ها دانایی به‌هره‌وه‌رمان کردوون و ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تیه‌کی گه‌ورهشمان‌ پێ به‌خشیووه‌ (54) جا هه‌یه باوه‌ڕیان هێناوه‌و شوێنی که‌وتوون هه‌شیانه ڕێی لێگرتووه و پشتی تێکردووه‌ دۆزه‌خیش به‌سه (بۆ ئه‌و یاخییانه‌) که ئاماده‌یه و کڵپه‌ی سه‌ندووه‌ (55).

وە بەڕاستی اللە ش موڵکێکی لەسەر زەوی بە ئالی ئیبراھیمی عەرەب دا لە زەمانی پادشا توبەع ئەو پادشایەی کەوا اللە موڵکی پێدابوو ئیبراھیمیش بەڵگەی بەسەردا ھێنایەوە لەلایەن پەروەردگارەکەی جا پێغەمبەری اللە ئیراھیم پێی وت بەوەی کەوا بەڕاستی پەروەردگارەکەی ئەوی زیندوو کردۆتەوە لەدوای مردنەکەی جا ھەر ئەو اللە یەیە کەوا دەژێنێت و دەمرێنێت، جا پادشا توبەع یەمانیش وتی: "منیش دەژیێنم و دەمرێنم جا وا دووکەس ئامادە دەکەم و وتی: "بەو شێوەیە دواتر یەکێکیان دەمرێنم و ئەویتریش ئازاد دەکەم لەژیان". بەڵام پێغەمبەری اللە ئیبراھیم مەبەستی ئەوە نەبوو؛ بەڵکو مەبەستی زیندوو کردنەوە بوو لەدوای مردن ھەروەکو چۆن اللە ئەوی زیندووکردۆتەوە لەدوای مردنەکەی. جا پێغەمبەری اللە ئیبراھیم نەیھەویست کەوا بچێتە ناو دەمەدەمێ و قسەکردن لەوبارەوەیە لەگەڵی لەترسی ئەوەی نەوەکو یەکێک لەم دووکەسەی کەوا ئەوئامادەی کردبوو لە بەندینخانەی پادشاکە بکوژێت، وەھەر لەبەرئەوەش پێغەمبەری اللە ئیبراھیم ویستی کەوا حوججەو بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ بکات بە نیشانەیەکی تر. جا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنْ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنْ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ} صدق الله العظيم [البقرة:258].
واتە/ ئیبراهیم وتی به‌ڕاستی اللە خۆر له خۆر هه‌ڵاته‌وه ده‌هێنێت جا (ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانیت) له خۆرئاواوه بیهێنه‌ ئینجا ئه‌و بێ باوه‌ڕه ڕه‌نگی په‌ڕی و ده‌مکوت کراو وه‌ڵامی نه‌ما بێگومان اللە هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات.

ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەستەیەک لە ئیمانداران شوێنی پێغەمبەری اللە ئیبراھیم کەوتن جا لەپاش ئەوە پادشا توبەع یەمانی ھەڵسا بە لێدانی خەندەقێک و ئاگرێکی تێدا کردەوە جا ئەوەی کەوا پاشەکشەی نەکردبا لە دینەکەی ئیبراھیم دەیخستە ئاگرەکەوە. ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْبُرُوجِ ﴿١﴾وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ ﴿٢﴾وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ﴿٣﴾قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ ﴿٤﴾النَّارِ ذَاتِ الْوَقُودِ ﴿٥﴾إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌ﴿٦﴾وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِالْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌ ﴿٧﴾وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَن يُؤْمِنُوا بِاللَّـهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ﴿٨﴾الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَاللَّـهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [البروج].
واتە/ سوێند به ئاسمانی خاوه‌ن ئه‌ستیره و هه‌ساره‌ی گه‌وره‌ (1) به‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێن دراوه پێش بێت (2) به‌شاھێدو شاھێدی له‌سەردراو (3) به‌کوشت چن ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران) (4) ئاگرێکی داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه‌ (5) ئه‌و کاته‌ی که به ده‌وریدا دانیشتبوون (6) له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت و خۆیان له نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد (7) ئه‌و ڕق و داخه‌یان له ئیمانداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به اللە ی باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری(8) ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ئه‌و اللە یەی شاھێده‌ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێكه‌ (9).

جا لەپاش ئەوە اللە بارانێکی بەلێزمەی داباراند کەوا ئاگرەکەی کوژاندەوە جا پادشا توبەع و سەربازەکانی -کەوا بەھەزاران کەس بوون- ناچارکرد بەوەی بچنە ژوورەوەی شوێن و خانووەکانیان تا بارانە توندەکە ھێور دەبێتەوە، جا لەپاش ئەوە اللە خانووە بنیاتنراوەکانیانی لە بناغەوە ھەڵتەکاند جا سەقفی خانووەکانیانی بەسەردا داڕماند؛ بەسەر سەری خاوەن کۆشک و قەڵاو بورجە توندو سەخت و قایمەکاندا، وەھەندێکیشیان خاوەنی خانووی یەک نھۆمی بوون، جا بەخێرایی لە کاتی بوومەلەرزەکەدا ڕایان کردە دەرەوە، پاشان اللە ش ھەورە تریشقەی بۆ ڕەوانەکردن لەکاتی بارانەکەدا جا ھەموویانی کوشت، پاشان اللە ھەموویانی زیندوو کردەوە لەدوای مردنەکەیان؛ سەربازەکانی توبەع ئەوانەی کەوا اللە بەھیلاکی بردن بە ھەورە تریشقە کەوا بەھەزاران کەس بوون. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ الْمَوْتِ فَقَالَ لَهُمُ اللَّهُ مُوتُوا ثُمَّ أَحْيَاهُمْ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:243].
واتە/ ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی له ترسی مردن له ماڵ و شوێنه‌واریان ده‌رچوون له‌کاتێکدا که هه‌زاره‌ها که‌سیش بوون اللە ش فه‌رمووی پێیان: بمرن (بەناردنی سزا بۆیان جا لەدوای ئه‌وه‌ی مردن) پاشان زیندووی کردنه‌وه به‌ڕاستی اللە خاوه‌نی چاکه‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسی اللە ناکه‌ن و سپڵه‌ن.

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە؛ جا ئایا ھۆکاری ھەڵھاتنی ئەو ھەزاران کەسانە چی بوو لمە خانوو شوێنەکەیان لەترسی مردن؟ وەڵامەکەی لەبەرئەوەی ئەوان ھەستیان بە زەمین لەرزە کرد جا ڕایانکرد لە ماڵەكانیان تاکو سەقفەکانیان دانەڕمێت بەسەر سەریاندا جا بەوھۆیەوە بمرن.

جا ھەیان بوو کەوا سەقفی خانووەکانیان بەسەردا داڕما وەھەشیانبوو کەوا بەڕاکردن و ھەڵاتن دەرچوون پاشانیش اللە مراندنی بەھەورە تریشقە لەکاتی باران بارینەکەدا، جا دواتر اللە ئەو ھەزاران کەسەی زیندوو کردەوە؛ واتە سەربازەکانی توبەع، جا ھیدایەتی دان لەدوای مردنەکەیان جا کردنی بە سەربازی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم، لەبەرئەوەی ئیبراھیم پاڕایەوە لەپەروەردگارەکەی و فەرمووی: "ئەی پەروەردگار بەڕاستی ئەوانت بەھیلاک برد بێ ئەوەی عەبدو پێغەمبەرەکەت دوعایان لێبکات". پاش ئەوە اللە زیندووی کردنەوە لەبەرئەوەی اللە بەھیلاکی بردبوون بەھۆی دوعای گەلە ئیماندارەکەی لەوانەی کەوا شوێنی پێغەمبەری اللە ئیبراھیم کەوتبوون جا ئەو پێغەمبەرەیە اللە بۆ ئومەتی عەرەبی ناوەڕاستی یەکەم ڕەوانەی کردبوو لەپێش قوڕەیش، وە بەھیلاکیشی بردن بە بوومەلەرزە و ھەورە تریشقە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَى اللَّهُ بُنْيَانَهُم مِّنَ الْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ السَّقْفُ مِن فَوْقِهِمْ وَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ (26)} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ بێگومان پێش ئه‌مانیش ئەوانی پێشوو پیلانیان گێڕا ئینجا اللە ی به‌ده‌سه‌ڵاتیش کۆشك و ته‌لارو نه‌خشه‌یانی له بن و بێخ ده‌رهێنا سه‌قفه‌که‌شی له سه‌ره‌وه داڕمان به‌سه‌ریانداو له شوێنێکه‌وه به‌ڵاو سزا یه‌خه‌ی پێگرتن که هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کردو به‌ته‌مای نه‌بوون.

جا ئەوانە کێن کەوا اللە لەپێش ئەوان بەھیلاکی بردن بە بوومەلەرزەو ھەورە تریشقە؟ ئەوانە بریتین لە قەومی توبەع یەمانی کەوا ئەوانەن زیاتر لە ئومەتی ناوەڕاست لەزەمانی ڕەوانەکردنی پێغەمبەر محمد صلّى الله عليه وآله وسلّم تەمەنیان بەسەربرد، جا اللە بە ھیلاکی بردن بە ھۆی بەدرۆخستنەوەیان بۆ پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَأَثَارُوا الْأَرْضَ وَعَمَرُوهَا أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (9)} صدق الله العظيم [الروم].
واتە/ ئایا به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چیمان به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی پێش ئه‌ماندا هێناوه‌ له‌مان زۆر به‌هێزترو به ده‌سه‌ڵات تر بوون زه‌ویان ژێره‌و ژوور ده‌کردو ئاوه‌دانیان کردبۆوه زیاتر له‌مان پێغه‌مبه‌ره‌کانیشیان کاتی خۆی به‌ڵگه‌ی زۆرو ئاشکرایان بۆ هێنان؟ (به‌ڵام بێ سوود بوو، زۆربه‌یان بڕوایان نه‌کرد) جا وه‌نه‌بێت اللە سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا ئەوانە کێن کەوا ھێزو توانایان زیاترو توندتر بووە لەوان وەتەمەنێکی زیاتریان لەئومەتی عەرەبی ناوەڕاست لە جەزیرەی عەرەبی بەسەربردووە؟ وەڵامەکەی لەمحکەمی کتێبدا دەبیننەوە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ هَٰؤُلَاءِ لَيَقُولُونَ (34) إِنْ هِيَ إِلَّا مَوْتَتُنَا الْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُنشَرِينَ (35) فَأْتُوا بِآبَائِنَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (36) أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ أَهْلَكْنَاهُمْ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ (37)} صدق الله العظيم [الدخان].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه ده‌ڵێن (34) ژیانمان ته‌نها یه‌ك جاره و زیندوو ناکرێینه‌وه‌ (35) ئه‌گه‌ر زیندوووبوونه‌وه حه‌قیقه‌ته‌ باو و باپیرانمان که مردوون بیانهێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن (36) ئایا ئه‌مانه چاکترن یان قه‌ومی توببەع هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێشیان ئێمه هه‌موانیانمان له‌ناوبرد به‌ڕاستی هه‌رهه‌موویان تاوانبار بوون (37).

بەھەرحاڵ جا بەڕاستی اللە موڵکەکەی توبەع یەمانی بە ئالی ئیبراھیم دا لەسەر زەوی پاشانیش موڵکێکی گەورەی پێدا لە ناوەوەی ناخی زەوی لەژیانی دنیادا، جا ئەوەیە ئەو موڵکە گەورەی کەوا داویەتی بە ذي القرنين پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل، جا ئەو موڵکەی ئالی ئیبراھیم بریتی یە لەھەمان ئەو موڵکەی کەوا اللە دەیدات بە ئیمام مەھدی لە بەھەشتی بابل، کەوا بریتی یە لە موڵکێک لە ژیانی دنیادا، جا خەڵکی لە کاتی ڕەوانەکردنی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم تەنھا بەژیانی دەرەوەی دیاری دنیایان دەزانی و لە ژیانەکەی تر (ناوەوەی زەوی) غافڵ و بێئاگابوون. ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِّنَ الْـحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ} صدق الله العظيم [الروم:7].
واتە/ ئه‌وانه به دەرەوەو دیاری ژیانەکەی دنیا دەزانن له ژیانەکەی تری بێئاگان.

جا سەیری ئەوە بکەن کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {مِّنَ الْـحَيَاةِ الدُّنْيَا، ئەمە بەومانایەی کەوا بەشێک لە ژیانی دنیا ھەیە کەوا ئەوان زانستیان پێی نەبووە. ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {مِّنَ الْـحَيَاةِ الدُّنْيَا}، لەبەرئەوەی ژیانێکی دنیا ھەیە لە دەرەوەی زەوی و ژیانێکی تریش لە ناوەوەی ناخی زەوی، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِّنَ الْـحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌وانه هه‌ر به دەرەوەو دیاری ژیانەکەی دنیا دەزانن له ژیانەکەی تری بێئاگان.

وە ژیانی نادیاری ناوەوەش بریتی یە لەژیانی ناخی ناوەوەی زەوی لە ژێر خاک لەناو زەوی کەوا موڵکێکی گەورەی تێدا ھەیە. وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَىٰ (6)} صدق الله العظيم [طه].
واتە/ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویداو هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه و هه‌رچی له ژێر خاکدایه (هه‌ر هه‌مووی) اللە خاوه‌نیانه‌و بۆ ئەوە.

جا اللە موڵکێکی دا بە ئالی ئیبراھیم لە زەمانی پێغەمبەری اللە ذي القرنين ئیبراھیم کوڕی ئیسماعیل جا اللە موڵکێکی گەورەی پێدا کە بوو بە خاوەن موڵکەکە لەزەویەک کەوا پێی ھیچ یەکێک لە ئومەتی ناوەڕاستی تێنەکەوتووە لە نەوەی ئیبراھیم لە سەردەمی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم. ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَرَدَّ اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا خَيْرًا ۚ وَكَفَى اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ الْقِتَالَ ۚ وَكَانَ اللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا (25) وَأَنزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُم مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِن صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا (26) وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَّمْ تَطَئُوهَا ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا (27)} صدق الله العظيم [الأحزاب].
واتە/ اللە کافرانی تێكشکاند و گێڕانیه‌وه دواوه به‌خۆیان و کینه و بوغزیانه‌وه‌ هیچ جۆره خێرێکیان ده‌ست نه‌که‌وت هه‌ر اللە خۆی ئیماندارانی له‌جه‌نگ پاڕاست جا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام اللە به‌هێزه‌و به‌ده‌سه‌ڵاته‌ (25) ئه‌وانه‌ی پشتگیری قوڕه‌یشیه‌کانیان کرد له‌خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کان (له‌جووه‌کان) اللە ی گه‌وره له قەڵاکانیان دایگرتن ترس و بیمی فڕێدایه دڵیان، تا وایان لێهات ده‌سته‌یه‌کتان کوشتن و ده‌سته‌یه‌کیشتان به‌دیل گرتن (26) سه‌ره‌نجام هه‌رچی زه‌وی و زارو ماڵ و خانوو سامانێکیان هه‌بوو اللە به‌خشی به‌ئێوه‌ هه‌روه‌ها زەویەکی تریش که‌هێشتا تا ئێستا پێێتان تێی نەخستووە هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش اللە ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌ڕوات(27).

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا ئەو زەویە چی یە کەوا اللە کردی بە میراتگری ئالی ئیبراھیمی عەرەب کەوا پێی ھیچ یەک لە ئومەتی ناوەڕاستی تێنەکەوتووە لە ئالی ئیبراھیم؟ وەڵامەکەی: ئەوانە بریتین لە ئالی ئیبراھیمی عەرەب لە ئومەتە یەکەمینەکان کەوا اللە نیوەی مەلەکوتی بەھەشتی بابلی ناوەوەی ناخی زەویەکەتانی پێدان جا ئەوەی کەوا لەگەڵیاندا بوون گواسترانەوە لە نەوەی ئینسان بۆ ئەو بەھەشتەیە لە باشوری ئەو بەربەستەی کەوا باوکیان ذوالقرنين ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل بنیاتی نا، وە چەند ھۆزێکیش لە جنەکان ڕازیبوون بەوەی کەوا ئالی ئیبراھیم ببن بە پادشا بەسەریاندا لەبەرئەوەی ئەوانیان دەربازکردبوو لەفەسادی و خراپەکاریەکانی یەئجوج و مەئجوج بە بنیاتنانی بەربەستێکی گەورە، وە بەڕاستیش ئەوان ھەستان بە فێرکردنی زمانی عەرەبی پاراو لە نێو ھۆزەکانی جن، ھەرلەبەرئەوەش کاتێک اللە چەند کەسێکی لە جنەکان لادایە لای پێغەمبەر بۆ گوێگرتن لەقورئان خوێندنەوە ئەوا لە زمانی قورئانی گەورە تێگەیشتن لەبەرئەوەی ئەوان زمانەکەیان بریتی یە لە ھەمان زمانەکەی قورئانی گەورە لەوکاتەی کەوا پادشاکانی عەرەب لە ئالی ئیبراھیم زمانی عەرەبیان فێرکردن جا زمانی ڕەسمی لەلایان بوو بە زمانی عەرەبی نەوە لەدوای نەوە لە گەلەکانی باشوری بەربەستەکەی ذي القرنین.

وە ئەوان لەوێدا چەند ئومەت و گەلێکیان ھەن لە ئینسان جا لەوانیش نەوەی ئالی ئیبراھیمی عەرەبە، وەلەدوای مردنی ذي القرنين لەدوای تێپەڕبوونی تەمەنەکەی دووەمی دین دەستی کرد بە کزبوونەوەو پوکانەوە لەناو ئەم ئومەتانەدا نەوە لەدوای نەوە ھەتا کاتی ڕەوانەکردنی محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم کەوا لەو زەمانەدا ئەوان وایان لێھاتبوو ئیمانیان نەبێت بەوەی کەوا زیندووبوونەوە ھەبێت لەدوای مردن، ھەرلەبەرئەوەش جنەکان وتیان: {وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا كَمَا ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَبْعَثَ اللَّهُ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الجن:7].
واتە/ جا بێگومان ئەوانیش گومانیان وه‌ك گومانی ئێوه وابوو که‌: ئیتر اللە هه‌رگیز هیچ کەسێک زیندوو ناکاتەوە.

جا ئەوان دەربارەی عەقیدەو بیرو باوەڕی ئومەتی ئەو ئینسانانەی لەلایانن پێیان وتوون کەوا بریتین لەوانەی لەگەڵیان دەژین لە زەویەکەیان بەوەی کەوا ئەوانیش وایان زانیوە ھەروەک چۆن ئێوە واتان زانیوە ئەی گەلی ئینسانەکان لە دەرەوەی ژیانی دنیادا بەوەی کەوا ھەرگیز اللە ھیچ کەسێک زیندوو ناکاتەوە، بەڵام ئەو چەند کەسەی کەوا لەجنەکان بوون پەیامی قورئانی گەورەیان گواستەوە کەوا بەزمانی ئەوانە وە تێیگەیشتن وە فێریشی بوون و خەڵکیشیان فێرکرد لە ئومەتەکانیان نەوە لەدوای نەوە.

بەھەرحاڵ کێ ھەیە کەوا قسەو دەمەمێ وگفتوگۆم لەگەڵ بکات دەربارەی باوکی سێھەمی عەرەب ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر ئەوا ھەرمن دەیبەزێنم بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوو ڕاشکاو جا ئەوەتان بریتی یە لە ذو القرنين کەوا گەشتی کرد بۆ زەوی بابل لەدوای تێپەڕبوونی ئەو ھەسارەی سزایە کە اللە ئاوەدانیەکانی لوط و ئیبراھیمی باپیرەی پێ لەناوبرد عليهم الصلاة والسلام، جا لایەکانی زەوی لە دەریایەکانی باشورو باکوردا بەسەدان ساڵ بەتواوەیی مایەوە لەبەرئەوەی ھەسارەی سزا لەوکاتەی کەوا زەوی تێپەڕ دەکات ئەوا ھێواش دەبێتەوە لە خێرایی یەکەی بەھۆی ھێواشبوونەوەی بەستەڵەکبوونی ھەردوو جەمسەر لەدوای تێپەڕبوونەکەی بەسەدان ساڵ. بەھەرحاڵ ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورەتان بەبیر دەھێنینەوە ئەی گەلی زانایانی ئومەت کەوا دەفەرموێت: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ مِن ذُرِّيَّةِ آدَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ} صدق الله العظيم [مريم:58].
واتە/ ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە ی گه‌وره نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕشتوون له پێغه‌مبه‌ران له نه‌وه‌ی ئاده‌م و ئه‌وانه‌ش (که له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوحدا سوارمان کردن وە له وەچەی ئیبراهیم و ئیسرائیل (یه‌عقوب).

جا ئەوپرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا مەبەست لەوانە کێن کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ} صدق الله العظيم؟ وەڵامەکەی بەحەق: جا ھەرچی وەچەی ئیبراھیمە ئەوا بریتین لە ئالی ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل، وەھەرچی وەچەی ئیسرائیلە جا ئەوان بریتین لە نەوەی ئیسرائیل. لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا پەلەدەکات لەوەی نازانێت بیەوێت بڵێت: "بەڵکو مەبەستی لە وەچەی ئیبراھیمی کوڕی ئازەرە". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوە بەحەق و دەڵێین: ئەی ئایا ئیسرائیل بریتی نیە لە وەچەی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر جا چۆن وا گومان دەبەی بەوەی کەوا مەبەستی لە ئیبراھیمی باپیرەی یەکەمە؟ ئەی ئایا ئیسرائیل لە وەچەکەی ئەو نی یە؟ بەڵام اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ} صدق الله العظيم.
واتە/ وە له وەچەی ئیبراهیم و ئیسرائیل (یه‌عقوب).

جا ئەوە مەبەستیشی لە وەچەی ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلە، وە ئیسرائیلی کوڕی ئیسحاقە ئێوەش ئەوە دەزانن کەوا ئیسرائیل بریتی یە لە خودی یەعقوب.

جا اللە ش دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی تەحەددای خۆم ڕادەگەیەنم بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان لەخۆرھەڵاتەکانی زەوی و خۆرئاوایەکانی بەوەی کەوا کەسێک ھەبێت بەڵگەم بەسەردا بھێبێتەوەو گفتوگۆم لەگەڵ بکات دەربارەی حەقیقەتی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر جا ھەر من حوججەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەم لە محکەمی زیکری کتێبدا، وەھەرگیزیش ئیمام مەھدی لەمڕۆ بەدواوە شوێنی ھەواو ئارەزووەکانیان ناکەوێت لەھیچ شتێکدا، وەھەرگیزیش متمانە بەفەتواکانیان ناکەم لەھیچ شتێکدا پێشتر من متمانەم بەفەتواکەیان کرد بەوەی کەوا عوزەیر بریتی بێت لەو کەسەی کەوا اللە سەد ساڵ مراندوویەتی پاشان اللە زیندووی کردۆتەوە! ھیھات ھیھات؛ بەڵکو فەتواکەیانم بۆم ئاشکرابوو بەوەی کەوا ھەڵەیە. بەڵام لەدوای ئەوەی کەوا شوێنی فەتواکەتان کەوتم ئەی گەلی زانایانی ئومەت لەپاش ئەوە ترسام لەتوشبوونی ھەندێک لەبەسەرخەرەکان بەفیتنە لەبەرئەوەی ھەندێکیان دواتر پێیان دەوتم: "ئەی ئایا ئیمام مەھدی ناصر محمد لەبەیان و ڕوونکردنەوەیەکی پێشتردا نەیوتووە بەوەی کەوا عوزەیر بریتی یە لەوکەسەی کەوا اللە سەد ساڵ مراندی پاشان زیندووی کردەوە!". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: تەحەددات دەکەم بەوەی کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەیەک بھێنی بەوەی کەوا من فەتوام دابێت بەوە؛ بەڵکو دەتانبینم کەوا ئێوەو بەھەمان شێوە زانایەکانتان بیروباوەڕتان وایە بەوەی کەوا ئەوکەسەی اللە سەد ساڵ مراندی پاشان زیندووی کردەوە پێغەمبەری اللە عوزەیر بوبێت، جگە لەوەی من دان بەوەدادەنێم کەوا شوێنی ئەو بیروباوەڕەکەتان کەوتم کەوا بینیم لەسەری بوون دەربارەی مردن و زیندووبوونەوەی پێغەمبەری اللە عوزەیر عليه الصلاة والسلام، وە نکۆڵی لە پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری اللە عوزەیریش باکەم کەوا لەپێغەمبەرەکانی نەوەی ئیسرائیلە، بەڵام من بکۆڵی دەکەم لەوەی ئەوکەسە بێت کەوا اللە سەد ساڵ مراندبێتی پاشان زیندووی کردبێتەوە، جا ئەو کەسە پێغەمبەرەکەی نەوەی ئیسرائیل عوزەیر نی یە عليه الصلاة والسلام؛ بەڵکو ئەوکەسە ذو القرنينە کەوا بریتی یە لەو کەسەی خاوەنی دوو تەمەنە کەبریتی یە لە پێغەمبەری عەرەبی ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل.

وە اللە ش دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا من تەحەددای خۆم ڕادەگەیەنم بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە، جا ھەر زانایەکی ئومەت دەمینێت بەوەی کەوا من لەسەر بەتاڵم دەربارەی فەتواکەی پێغەمبەری عەرەبی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل ئەو پێغەمبەرەی کەوا ئێوە پەی بەزانستەکەی نابەن جا ئەوا با بوێر بێت و بێت ناوو وێنەکەی خۆی دابەزێنێت بەحەق و ڕاست و دروستی، ئەگەر نا با حیوارو گفتوگۆم لەگەڵدا نەکات دەربارەی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل چونکە ترسنۆکەو جورئەت و بوێری ئەوە ناکات بێت ناوو وێنەکەی خۆی دابەزێنێت جا ھەرگیز من سەنگ و قورسایی بۆ دانانێم مادام ناوو وێنە حەق و ڕاست و دروستەکەی دانەبەزێنێت.

وەئەی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە بگەیەنن بە ماڵپەڕو مەوقعەکانی زانایانی موسڵمانان و موفتی ناوچەو شوێنەکان بە ھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک. وەمنی ئیمام مەھدی بانگەوازیان دەکەم بۆ بەردەوامبوون لە حیوارو گفتوگۆکردن دەربارەی سەلماندنی حەقیقەتی پێغەمبەری عەرەبی باوکم ئالی ئیبراھیم، کەوا بریتی یە لە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم عليه الصلاة والسلام وەبەڕاستیش ئەوەتان زانی لەکتێبدا کەوا ذوالقرنين کێ یە کەوا بەڕاستی خاوەنی دوو تەمەن (ذو العمرين) ئیبراھیمی كوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمە.

وەھەرچی ھەسارەی سزاشە جا ئەوە بەڕاستی لە زەمانی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئازەرو پێغەمبەری اللە لوط و ئاوەدانیەکانیان بەسەر ڕووی زەویدا تێپەڕ بوو، بەڵکو تەنھا نەفی پادشا نەمرود کوڕی کەنعان دەکەین لەزەمانی ئیبراھیمی کوڕی ئازەردا؛ بەڵکو پادشا توبەع یەمانیم بەدی کردووە کەوا لەزەمانی زیندوو کردنەوەو ڕەوانەکردنەکەی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل بوونی ھەبووە کەوا بریتی بوو لە خاوەنی ئەوانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران) و ئاگرێکی داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه‌.

وەئەی بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم ڕەوا نیە بۆتان کەوا ھەندێکتان ھەندێک توشی فیتنە بکەن جا ئەوکاتەی کەوا یەکێکتان شک و گومانی ھەیە لە مەسەلەیەکدا ئەوا با بۆمان بنوسێت لە پەیامێکی تایبەتدا ھەتا باس و خواسەکەی بەتێروتەسەلی بۆ ئامادە بکەین بە بەیان و ڕوونکردنەوەی تەواوەتی کەوا بۆ ھەموو خەڵکی دادەبەزێنرێت جا لەھیچ شتێک ناترسێت ئەوکەسەی کەوا قسەناکات تەنھا بەحەق نەبێت، وە تەحەدداش دەکەم بەحەق، وەھەمیشە سوریشم لەسەر ئەوەی کەوا ھیچ قسەیەک نەڵێم لەسەر اللە تەنھا بەحەق نەبێت بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت شوێنی حەق بکەوێت، وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..

براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________