ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 – جمادى الأولى - 1438 ک
27 – 02 – 2017 مـ
10:08 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=30279
__________________

وەڵامی ئیـمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەسەر بەڕێز شێخ سلیمان عجلان خاوەنی جەنگی ڕاگەیاندن لەسەر ئیمام مەھدی لە کەناڵی صفا..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمُرسلين بالكتاب المبين من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله لا نُفرق بين أحدٍ من رُسله ونحنُ له مُسلمون، أمّا بعد..

ئەوە وەڵامی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یە بۆ بەڕێز شێخی موحتەرەم دکتۆر سلیمان عجلان ئیبراھیم العجلان ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی عبدالرحمن بن عوف لە مەملەکەی عەرەبی سعودیە لە ڕیاز، جا دەڵێم ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە بەڕێز شێخی موحتەرەم، چۆن دەتەوێت کەوا بیسەلمێنم بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان بەوەی کەوا من ئیمام مەھدیم بۆ ڕێگای ڕاست لەکاتێکدا تۆ مەرج دادەنێی بەوەی کەوا حیوارو گفتوگۆیەکەمان دوور بێت لە باس و مەسەلەکانی شەرعی دین؟ بەومانایەی کەوا تۆ دەتەوێت حیوارو گفتوگۆیەکەمان دووربێت لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جا ئای ئەوە چەند جێگای سەرسامیە! جا ئایا لەمنت دەوێت کەوا درۆو بوختان ھەڵببەستم لەسەر اللە بە کتێبێکی تازەو سوننەتێکی تازە لەلایەن خۆمەوە؟ پەنا دەگرم بە اللە لەوەی کەوا لەوانە بم کەوا درۆو بوختان و قسە ھەڵدەبەستن.

وھیھات ھیھات بەوەی کەوا مەھدی حەق شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت جا ھیچ شتێک لەنێوان من و نێوان ئێوەدا نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی لە محکەمی قورئانی گەورەدا وە ئەوەش کەوا پێغەمبەرەکەی فەرموویەتی لەسوننەتی نەبەوی حەقدا، وە اللە ش دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کە ئەگەر پەنجا ھەزار ساڵیش حیوارو گفتوگۆم لەگەڵدا کردن ئەوا قسەتان لەگەڵدا ناکەم و بەڵگەتان بەسەردا ناھێنمەوە تەنھا بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی نەبیت کەوا محمد پێغەمبەری اللە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک قسەی پێکردووە، وەئەوەش ناڵێم بەموسڵمانان کەوا ئێوە دەیڵێن لەکۆتایی وتارو خوتبەکەتان لە مینبەری ماڵەکانی اللە لەبەرئەوەی من گوێم لەھەموو عولەماو زانایەکی موسڵمانان دەبێت کەوا لەکۆتایی وتارو خوتبەو فەتوایەکانی لەدینی اللە دا دەڵێت: "جا ئەگەر پێکابم ئەوە لە اللە وەیە وەئەگەر ھەڵەشم کردبێت ئەوا لەنەفسی خۆم و شەیتانەوەیە".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد حوججەو بەڵگەتان بەسەردا دەھێنێتەوەو دەڵێم: ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، جا ئەگەر فەتوایەکانتان لەدین بۆ موسڵمانان لەلایان نەفسی خۆتان و شەیتانەوە بوو جا ئەوە چارەنوسی ئومەتی ئیسلام چی دەبێت و بەرو کوێ دەچێت ئەگەر زانیتان لەنەفسی خۆتان و شەیتانەوەیە نەوەک لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە؟ ئایا نابینن بەوەی کەوا ئێوە شوێنی فەرمانی شەیتان کەوتوون بەوەی کەوا قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزان بە دڵنیاییەوە جا خۆتان و ئومەتەکەشتان گومڕاو سەرگەردان و وێڵ و سەرلێشێواو کردووە؟ بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی تەنھا بەحەق و ڕاست و دروست نەبێت لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، جا کێ لەوکەسە زاڵمترو ستەمکارترە کەوا درۆو بوختان دەکات و قسە ھەڵدەبەستیت لەسەر اللە یان ئایەتەکانی اللە بەدرۆدەخاتەوە لەمحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە؟ ئەوانە دواتر سەرئەنجامیان ئەوەیە کەوا سزای اللە دەیانگرێتەوە.

لەوەیە زانایانی موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد، ئێمەی سەرجەم زانایانی موسڵمانان کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەدرۆ ناخەینەوە؛ بەڵکو ئێمە ئیمانمان و باوەڕمان پێی ھەیە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا ئیمان و باوەڕەکەتان بە قورئانی گەورە فەرمانتان پێدەکات بەوەی کەوا شوێنی محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی نەبەوی لە محمد پێغەمبەری اللە نەکەون صلّى الله عليه وآله وسلم؟ بەڵکو دەتانبینین بەوەی کەوا ئێوە شوێنی ئەوە دەکەون کەوا نخالف و دژو پێچەوانەی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی دەکەون واش حساب دەکەن کەوا ھیدایەتدراون، جا چەندە خراپە ئەو ئیمان و باوەڕەی کەوا بەم شێوەیە ئەمرو فەرمانتان پێدەکات.

بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بانگەوازتان دەکەم بۆلای شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەو سوننەتە نەبەویە حەقەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نیە بە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی شوێنی ھیچ شتێک نەکەوم تەنھا کتێنەکەی اللە و حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی حەقی نەبەوی نەبێت کەوا لەلایەن محمد پێغەمبەری اللە وەیە لەبەرئەوەی من بەو حەدیس و فەرموودەیە دەزانم کەوا محمد پێغەمبەری اللە قسەی پێکردووە وە بەو حەدیس و فەرموودە درۆیەش دەزانم کەوا محمد پێغەمبەری اللە قسەی پێنەکردووە صلّى الله عليه وآله وسلم ئەوەش لەبەرئەوەی منی ئیمام مەھدی ناصر محمد موبتەدیع نیم بەڵکو متبع (شوێنکەوتە) ی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەیم؛ کەوا نور لەسەر نورن.

وەدواتریش بەکتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانتان لەگەڵ دەکەم بە جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانێکی گەورە ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەتانخەمە نێوان دوو ھەڵبژاردەوە کەوا سێھەمی نیە بەوەی یان ئەوەتا شوێنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی دەکەون یان ئەوەتا کوفر بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی دەکەن و شوێنی حەدیس و فەرموودەکانی شەیتانی نەفرەت لێکراو دەکەون کەوا پێی گومڕاو سەرلێشێواوی کردوون لە ڕێگای ڕاست و دروست، پاشانیش اللە سزاتان دەدات بەسزایەکی سەخت، وەھەرگیزیش لەجێگای اللە نە وەلی و پاڵپشتێک نە بەسەرخەرێکیشتان دەبێت. وەلەعنەتی اللە ش لەسەر ناصر محمد یەمانی بێت ئەگەر ھاتوو مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نەبوو لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە یان لەعنەتی اللە لەسەر ئەو کەسە بێت کەوا حوججەو بەڵگەمان بەسەردا جێ بەجێکردووە لە محکەمی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جا لەدوای ئەوە ڕووی وەرگێڕاوەو خۆی بەزل و گەورە گرتووە لە شوێنکەوتنی محکەمی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی وە دەستی گرتووە بە حەدیس و فەرموودە ھەڵبەستراوو درۆیەکانی شەیتان لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی. جا چۆن اللە لەعنەت لەوکەسە ناکات بە لەعنەتێکی گەورەو شادیشی ناکات بە ئاگرێکی داگیرساوو نایخاتە ناویەوە؟!

وەدەشڵێم ئەی بەڕێز شێخی موحتەرەم دکتۆر سلیمان عجلان ئیبراھیم العجلان ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی عبدالرحمن بن عوف لە مەملەکەی عەرەبی سعودیە لە ڕیاز ئەوکەسەی کەوا جەنگی ڕاگەیاندنت ڕاگەیاند لەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانی؛ ئەگەر تۆ پیاوی وەرە ڕوو بکەرە ئێرە، جا ئەوە ئەسپ و ئەوەش مەیدان و گۆڕەپان، نەوەک بە جنێودان و قسەی ناشیرین؛ بەڵکو بە دەسەڵاتی زانست. جا وەرە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ببەزێنە لە ناو ماڵەكەی خۆی ڵە مێزی حیوارو گفتوگۆیەکەی ئا لێرەدا لەنێو بەسەرخەرەکانی لە ماڵپەڕی ئیمام مەھدی (موقع الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني منتديات البشرى الإسلاميّة). وە قەدەغەشە لەسەر بەسەرخەرەکان لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان بەوەی کەوا تەدەخول لە حیوارو گفتوگۆیەکەمدا بکەن لەگەڵت یان لەگەڵ ھەر زانایەکی ئومەت کەوا بە ناوو وێنە حەق ودروستەکەی خۆیەوە دێت وە فەرمانیشمان کردووە بە کردنەوەی بەشێکی تایبەت بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەنێوان من و ئەودا بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوو ڕاشکاوی بەحەق، وەلەسەر سەرجەم گەورە زانایانی موسڵمانانی ھاوشێوەی تۆش پێویستە لە وتاربێژی مزگەوتەکان لەماڵەکانی اللە بەوەی کەوا بێن بۆ بەرگریکردن لە بەھا پیرۆزەکانی دینی ئیسلام ئەگەر وای دەبینن ناصر محمد یەمانی درۆو بوختان لەسەر اللە پێغەمبەرەکەی ھەڵدەبەستێت یان قسەیەک دەکات لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی محمد صلّى الله عليه وأسلّمُ تسليما کەوا نەیوتبێت، جا بەڕاستی ماڵپەڕەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیمان کردووە بە مێزی حیوارو گفتوگۆی ئازاد لەنێوان من و نێوان تۆدا کەوا بە ملیۆنان زانایانی موسڵمانان بەرەو ڕووی دێن و سەردانی دەکەن جا ھەرگیز من و خۆتان بانگ مەکەن بۆ ھیچ کۆبوونەوەیەکی حیوارو گفتوگۆ لەجیھاندا جگە لەو مێزی حیوارو گفتوگۆیە نەبێت کەوا دانراوە بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود بە قەڵەمی بێدەنگ بەبێ دۆشەو بێزارکردن و بریندارکردنی میزاجی یەکتر، جا بەو شێوە نەمن دەتوانم ئێوە بپچڕێنم لە قسەکردن نە ئێوەش دەتوانن من بپچڕێنن، وەھەموو یەکێکیشمان ئاماژە بە بەڵگە ھێناوەکەی خۆی دەکات بە دەسەڵاتی زانست، جا ئەگەر بینیتان بەوەی ناصر محمد یەمانی بەسەر ھەمووتاندا زاڵ بوو بە دەسەلاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورەو بەڵگەوحوججەی بەسەردا جێبەجێکردن بە دەسەڵاتی زانست لە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی نەبەوی جا قسەی لەگەڵکردن بەبەڵگەوە بەڕاشکاوی؛ جا ئەوە ئەوکاتە بەڕاستی ئەو بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد، وەئەگەر ئێوەش زاڵ بوون بەسەر ناصر محمد یەمانی تەنانەت لەیەک باس و مەسەلەشدا لەدین بەتەنھا جا ئەوە ئەوکاتە بەڕاستی لەعنەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیش حەڵاڵ دەبێت لەسەر ناصر محمد یەمانی، جا ئەوەیە پاداشتی ئەوکەسەی کەوا قسەو بوختان ھەڵدەبەستێت لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی بەدرۆکردن، جا ئەوکەسە با جێگاکەی خۆی دیاری بکات لەئاگردا کەوا خراپترین جێگاشە تێیدا بمێنێتەوە.

لەوەیە بەڕێز شێخی موحتەرەم دکتۆر سلیمان بن عجلان بیەوێت بڵێت: "چەندە سەیرە فەرمانەکەت ئەی ناصر محمد یەمانی! جا تۆ چوزانی بەوەی کەوا ئێمە ناتوانین حوججەو بەڵگەت بەسەردا بھێنینەوە لەتەنھا یەک باس و مەسەلەشدا لەدین؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە لەبەرئەوەی اللە فەتوای بۆ داوم لە ڕوئیای حەقدا بەوەی کەوا [أنّي الإمام المهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني وأنّه سوف يؤتيني علْم الكتاب القرآن العظيم وأنّه لا يجادلني عالِمٌ من القرآن إلا غلبته].
واتە [بەڕاستی بێگومان من ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیم وە دواتریش زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورەم پێدەدات وە ھیچ زانایەکیش نابێت کەوا قسەو گفتوگۆم لەگەڵدا بکات ئەوا لەوکاتەدا ھەر منم کەوا دەیبەزێنم].
انتهى

جا ئەگەر بینیتان بەوەی کەوا اللە ڕوئیاکەی بەڕاست گەڕاندوومە بەحەق لەسەر ئەرزی واقع جا ئەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕاستی کردووە، وەئەگەر بینیشتان بەوەی کەوا یەکێک لەزانایانی موسڵمانان حوججەو بەڵگەی بەسەر ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێکرد تەنانەت لەیەک باس و مەسەلەشدا بەتەنھا جا ئەوا ئەوکاتە ناصر محمد یەمانی دەبێتە کەسێکی درۆزنی خراپەکار نەوەک مەھدی چاوەڕوانکراو وە دەبێت بە کەسێکی بوختانکار لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی بە ڕوئیای حەق، وەھەرگیزیش ئێوە ناتوانن ھیچ سودێکم پێ بگەیەنن لەلایەن اللە وە، جا ھەرئەوەشە پاداشتی ئەوکەسەی کەوا قسەو بوختان ھەڵدەبەستێت لەسەر اللە بەدرۆکردن بە ڕیسوا بوون لە دنیاو لەدوایی بەسزایەکی گەورە. جا لەسەر ئەوە ببن بە شاھێد ئەی ئەو گەلەی کەوا موتابەعەو بەدواداجوون دەکەن بۆ حیوارو گفتوگۆی ناصر محمد یەمانی لە مێزی حیوارو گفتوگۆی جیھانی جا ئەوە ئەسپ و ئەوەش مەیدان و گۆڕەپان.

لەوەیە بەڕێز دکتۆری موحتەرەم سلیمان عجلان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، چ شتێک زەمانەتی ئێمەی گەلی زانایانی موسڵمانان دەکات بەوەی کەوا ھەڵنەستی بە سڕینەوەی وەڵامەکانمان بۆت و تەنھا وەڵامەکانی خۆت بھێڵیەوە، یان دەستکارێ وەڵامەکانمان بکەی و بیشێوێنی لەکاتێکدا واشمان نەوتبێت؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەگەر ئێوە ڕاستان کرد لەو گومانەتان ئەوا ئەو کاتە من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نیمە وەحەتمەن دواتریش سەرجەم بەسەرخەرەکان لەھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان پاشگەز دەبنەوە لێی ئەگەر پێچەوانەی ئەوەم کرد کەوا وەعدو بەڵێنم پێداون، بەڵام من اللە دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا ھەموو مافەکانی زانایانی موسڵمانان پارێزراون لەلامان لە سڕینەوەو دەستکاری کردن و شێواندن، جا ئەی گەلی بەسەرخەرەکان و سەرجەم ئەندامانی مێزی گفتوگۆو حیوارو سەرجەم سەردانیکارانیش ببن بەشاھید لەسەرئەوە، لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت.

وەئەی بەڕێز شێخ سلیمان عجلان ئیبراھیم وەکو بڵێی تۆ نازانی بەوەی کەوا اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد ڕەوانە دەکات بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە ھێناویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم! وەبەھەمان شێوە نازانی ئەرک و گرنگیەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد چیە! جاپێت دەڵێم: ئەرک وگرنگیەکەم ئەوەیە کەوا حوکم دەدەم لەنێوانتان لەھەموو ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەکتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی، وە بەسەر ھەمووشتاندا زاڵ دەبم بە دەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورە بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان بۆ زاناو ھەمووشتان بەگشتی ئەو ئایەتانەی کەوا کەس کوفری پێناکات وە پشتی لێھەڵناکات تەنھا فاسق و تاوانکارە دووڕوەکان نەبن ئەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و مەکرو پیلانەکەشیان دەشارنەوە بۆ ڕێگاگرتن لە محکەمی زیکری کتێب، جا سوێند بە اللە پاشانیش دیسان سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە بێجگە لەئەو نەبێت وە ھیچ کەسێک نی یە بەندایەتی بۆ بکرێت جگە لەئەو نەبێت من دەتانخەمە نێوان دوو ھەڵبژاردەوە کەوا سێ یەمی نی یە یان ئەوەتا شوێنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی دەکەون کەوا نور لەسەر نورن یان ئەوەتا کوفر دەکەن بەکتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەنبەرەکەی، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش ناتوانن بەوەی کەوا تانەو تەشەر لە حەدیس و فەرموودە حەقەکانی پێغەمبەری اللە بدەن صلّى الله عليه وآله وسلم ھەرچەندە ھەندێکیشتان بۆ ھەندێک ببن بە پشت و بەسەرخەر، لەبەرئەوەی اللە و پێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێنەکردوون بە پشت بەستن بە ئەوانەی کەوا جێگای سیقەو متمانەن لە حەدیس و فەرموودەکان و ڕیوایەتەکان؛ بەڵکو اللە و پێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردوون بەنیشاندانی حەدیس و فەرموودەو ڕیوایەتەکان لەسوننەتی نەبەوی بە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب بۆ زانایانی ئومەت و موسڵمانان بەگشتی.

وە اللە فەتوای بۆ داون لە محکەمی کتێبەکەی وە پێغەمبەریش فەتوای بۆ داون لە سوننەتی نەبەوی حەق بەوەی کەوا ئەگەر ئێوە فەرموودەیەکی واردتان بەدی کرد لە پێغەمبەرەوە کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بوو بە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان کەوا بریتین لە بنچینەی کتێب جا بزانن بەوەی کەوا ئەو حەدیس و فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وە بۆتان ھاتووە وە محمد پێغەمبەری اللە ش نەیفەرمووە صلّى الله عليه وآله وسلم.

وەمنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی تانەو تەشەردان و جنێوو قسەی نابەجێی ناشیرین بە ڕاوی حەدیس و فەرموودەکان لە سەحابەو ھاوەڵەکانی پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم حەرام و قەدەغە دەکەم لەبەرئەوەی لەخەڵکانێک گوێیان لێ بووە کەوا یەک کۆڕو محازەرەشیان لەدەست نەدەدا لە کۆڕو کۆبوونەوەو دانیشتنەکانی بەیان و ڕوونکردنەوە، بەڵام قوتابیان و داواکارانی زانست لە مەجلیس و کۆڕو کۆبوونەوەو دانیشتنەکانی بەیاندا دەستەیەک لەدووڕوەکانیان لەناودابوو؛ وەھەشیان بوو لەم دووڕوانە کەوا ھەتا تەنانەت محمد پێغەمبەری اللە ش نەیدەناسین صلّى الله عليه وآله وسلم. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمِمَّنْ حَوْلَكُم مِّنَ الْأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ ۖ وَمِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ ۖ مَرَدُوا عَلَى النِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ ۖ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍ ﴿١٠١﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ له‌و ناوچانه‌ی ده‌وورو‌به‌رتان هه‌ندێ عه‌ره‌بی دووڕوو هه‌ن و هه‌ندێ له دانیشتوانی شاری مەدینەش ڕاهاتوون له‌سه‌ر دووڕووی و زرنگن له‌و باره‌یه‌وه‌ تۆ نایانناسیت به‌ڵکو ئێمه ده‌یانناسین له‌مه‌ودوا ئه‌وانه دوو جار ئازاریان ده‌ده‌ین پاشان ده‌برێنه‌وه به‌ره‌و سزاو ئازارێکی زۆر سه‌خت و دژوارتر.

ئەوانە گەلێکی ئیمانداربوون لەدەرەوەداو دەیانوت گوێڕایەڵی اللە و پێغەمبەرەکەین وە ھیچ کۆڕو دانیشتنێکیشیان لەدەست نەدەدا لە مەجلیس و کۆڕەکانی بەیان و ڕوونکردنەوەی سوننەتی نەبەوی، وە ئەوان ئامادە دەبوون لەگەڵ دەستەیەک لە سەحابەو ھاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەری اللە لە قوتابیەکانی زانست و زانستخوازەکان، بەڵام تایەفەو دەستەیەک لەوان مونافیق و دووڕوو بوون کەوا ئیمان و باوەڕو گوێڕایەڵیەکەیان دەردەخست و پیلانەکەشیان دەشاردەوەو پەنھانیان دەکرد بۆ ڕێگاگرتن لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی تا موسڵمانان گومڕاو سەرلێشێواو بکەن لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی، جا بەنھێنی و پیلانێکی تۆکمەوە فەرموودەیان ھەڵدەبەست تا کاتێکی دیاریکراو بە کۆمەڵێک فەرموودەی ھەڵبەستراوو پێچەوانەو دژ بە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو مخالف و دژو پێچەوانەش بە حەدیس و فەرموودە حەقەکان لەسوننەتی پێغەمبەرەکەی صلّى الله عليه وأسلّم تسليماً. . وەھەر لەبەرئەوەش محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم فەرمانی پێکردوون بە پشتنەبەستن بە وکەسانەی کەوا جێگای سیقەو متمانە بوونە؛ بەڵکو فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا ھەڵبستن بە نیشاندانی ئەو حەدیس و فەرموودانەی ھاتوون و واردن لە پێغەمبەرەوە بە محکەمی قورئان، وە محمد پێغەمبەری اللە فێریشی کردوون بەوەی ئەگەر ھاتوو ئێوە ھەر حەدیس و فەرموودەیەکتان بینی بە مخافی و دژو پێچەوانە ھاتبوو بۆ محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوە محمد پێغەمبەری اللە فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا خۆی ئەو حەدیسەی نەفەرمووە لەبەرئەوەی ئەو قسە ناکات بەھەواو ئارەزوو لەسوننەتی نەبەویدا جا سوننەتی نەبەویش بەھەمان شێوە لەلایەن اللە وەیە وەکو چۆن قورئان لەلایەن اللە وەیە. محمد پێغەمبەری اللە ش فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: [ ألا إني أوتيت القرآن ومثله معه ] صدق عليه الصلاة والسلام.

بەڵام محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم ئەوەی فێرکردوون کەوا قورئان پارێزراوە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن وە حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتیش پارێزراو نین لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن و زیادە تێخستن لە حەدیس و فەرموودە حەقەکە، جا دووڕووەکان ھەڵساون شتی پوچ و بەتاڵیان خستۆتە ناویەوە کەوا پێغەمبەری اللە نەیفەرمووە، وە لەحەدیس و فەرموودەکانیش ھەن کەوا ھەندێکی حەق اراستەو زیادەشی تێدایە بەڵام ھیچ تێخستنێکی تێدا نیە لەبەرئەوەی لە لایەن تایەفەو دەستەیەک لە داخوازیکارە ڕاستگۆیەکانی زانست بەدڵ و بەگیان ھاتوون، وەھەشیانە لە حەدیس فەرموودەکان کەوا ھەڵبەستراون بە پێغەمبەرو ھیچ شتێکی وای نەفەرمووە عليه الصلاة والسلام.

وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانە جیاوازبوو ناکۆکەکان لەدینی ئیسلامی اللە دا، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت وەھیچ پەرستراوێکی تر نیە بپەرسترێت جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر ئێوەبھاتبا دەستان بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاستی پێغەمبەرەکەی گرتبا ئەوا لەدوای ئەوەدا ھەرگیز گومڕاو سەرلێشێواو نەدەبوون تاکو ڕۆژی قیامەت. بەپشتڕاستکردنەوەی حەدیس و فەرموودە حەقەکەی محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم الحقّ، کەوا پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
[إِنَّهَا سَتَأْتِيكُمْ عَنِّي أَحَادِيثُ مُخْتَلِفَةٌ، فَمَا آتَاكُمْ مُوَافِقًا لِكِتَابِ اللَّهِ وَلِسُنَّتِي فَهُوَ مِنِّي، وَمَا آتَاكُمْ مُخَالِفًا لِكِتَابِ اللَّهِ وَسُنَّتِي فَلَيْسَ مِنِّي ] صدق عليه الصلاة والسلام .

وە محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: [ تركت فيكم ما إن تمسكتم به لن تضلوا بعدي أبدا كتاب الله و سنتي ] صدق عليه الصلاة والسلام.

وەبەھەمان شێوە محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: [تركت فيكم أمرين لن تضلوا ما إن تمسكتم بهما : كتاب الله وسنتي ولن يتفرقا] صدق عليه الصلاة والسلام.

وەمەبەستی محمد پێغەنبەری اللە ش لەوەی کەوا دەفەرموێت:[ولن يتفرقا] ئەوە بەومانایەی ھەرگیز جیاوازو ناکۆک و دژو پێچەوانە نابن لەحوکم دا، لەبەرئەوەی ناکرێت و ڕەوانیەو نابێت بەوەی کەوا حەدیس و فەرموودەیەک بڵێت لەکاتێکدا دژو مخالەفەو پێچەوانەی فەرموودەکەی اللە بێت لە محکەمی کتێبەکەی، جا ووریاو ھۆشیارو ئاگاداری فەرموودەی اللە بن لە محکەمی کتێبەکەی، وە ووریاو ھۆشیارو ئاگاداری شوێنکەوتنی ئەوە بن کەوا بە نخالفی و دژو پێچەوانە ھاتووە لەگەڵ محکەمی کتێبەکەی اللە لە سوننەتی نەبەوی، وەبشزانن بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە بەوەی کەوا ئەوەی بە مخالفی و دژو پێچەوانە ھاتبێت بۆ محکەمی قورئان لە حەدیس و فەرموودەکانی سوننەت جا ئەوە بزانن بەبێ ھیچ گومانێک ئەو حەدیس و فەرموودەیە لەلایان جگە لەخودوە ھاتووە وە محمد پێغەمبەری اللە ش ئەم :حەدیسەی نەفەرمووە صلّى الله عليه وآله وسلم. بەپشتڕاستکردنەوەی فەتواکەی محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم کەوا فەرموویەتی: [ما جاءكم عني فاعرضوه على كتاب الله ، فما وافقه فأنا قلته ، وما خالفه فلم أقله] صدق عليه الصلاة والسلام.

لەبەرئەوەی مەرجی حەدیس و فەرموودە حەق و ڕاستەکان لە پێغەمبەرەوە بریتی یە لەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نەبن لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە. وە پێغەمبەری اللە فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام: [إنّ الحديث سيفشو عليَّ، فما أتاكم عنّي يوافق القرآن، فهو عنّي، وما أتاكم عنّي يخالف القرآن، فليس عنّي] صدق عليه الصلاة والسلام.

[ أيّها الناس، ما جاءكم عنّي يوافق كتاب الله فأنا قلته، وما جاءكم يخالف كتاب الله، فلم أقله] صدق عليه الصلاة والسلام.

[ما جاءكم عنّي فاعرضوه على كتاب الله، فما وافقه فأنا قلته، وما خالفه فلم أقله] صدق عليه الصلاة والسلام.

وە محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: عن زِرّ بن حُبيش، عن علي بن أبي طالب، قال: قال رسول الله (صلّى الله عليه وآله): [إنّها تكون رواة يروون عنّي الحديث، فاعرضوا حديثهم على القرآن، فما وافق القرآن فخذوا به، وما لم يوافق القرآن فلا تأخذوا به] صدق عليه الصلاة والسلام.

وە محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: [فما أتاكم من حديثي عني فاقرؤوا كتاب الله واعتبروه، فما وافق كتاب الله، فأنا قلته، وما لم يوافق كتاب الله، فلم أقله] صدق عليه الصلاة والسلام.

وە محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: [الحديث عنّي على ثلاث، فأيّما حديث بلغكم عنّي تعرفونه بكتاب الله فاقبلوه، وأيّما حديث بلغكم عنّي لا تجدون في القرآن ما تنكرونه به، ولا تعرفون موضعه فيه فاقبلوه، وأيّما حديث بلغكم عنّي تشمئزّ منه قلوبكم، وتجدون في القرآن خلافه، فاتركوه].

وە محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: [سيأتيكم عنّي أحاديث مختلفة، فما جاءكم موافقاً لكتاب الله ولسنّتي، فهو منّي، وما جاءكم مخالفاً لكتاب الله ولسنّتي، فليس منّي] صدق عليه الصلاة والسلام.

وە محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: [لا أحِلّ إلاّ ما أحلّ الله في كتابه، ولا أُحرّم إلاّ ما حرّم الله في كتابه] صدق عليه الصلاة والسلام.

وەمنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی اللە دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا من حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی نەفی ناکەم و ڕەتیان ناکەمەوە تەنھا ئەوانە نەبن کەوا بە مخالفی و دژو پێچەوانە ھاتوون بۆ محکەمی قورئانی گەورە لەبەرئەوەی فەرموودە حەقەکانی نەبەوی یان بە ڕێککەوتوویی ھاتوون لەگەڵ قورئان یان ئەوەتا مخالف و دژو پێچەوانەی قورئان نین، ھەروەکو حەدیس و فەرموودەکەی سیواک کەوا محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: [لولا أن أشق على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل صلاة] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا ئەو حەدیس و فەرموودەیە حەق و ڕاستەو عەقڵ و مەنتق قبوڵی دەکات وە مخالف و دژو پێچەوانەی قورئان نیە لەھیچ شتێکدا. وە فەتواکەش دووبارە دەکەمەوە بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان بەوەی کەوا من ئینکاری لەھیچ شتێک ناکەم تەنھا ئەوەی کەوا بە مخالفی و دژو پێچەوانە ھاتووە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورەدا، وەدەشڵێم بە سەرجەم زانایانی ئومەت بەوەی کەوا حەدیس و فەرموودەکان بەقورئان نیشان بدەن جا مەرجەکە ئەوە نیە کەوا دەبێت تەنھا ڕێکبکەوێت لەگەڵ ھەموو قورئان؛ بەڵکو مەرجەکە ئەوەیە کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی قورئانی گەورە نەبێت، لەبەرئەوەی ئەوەی کەوا بە مخالفی و دژو پێچەوانە ھاتووە بۆ محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوە حەدیس و فەرموودەیەکە کەوا لەلایەن جگە لە اللە وە ھاتووە.

ھەرچی ئێستایە ئەوا ھەڵدەستین بە نیشاندانی ئەم حەدیس و فەرموودانە بە محکەمی قورئانی گەورە جا ئایا مخالەفەو دژو پێچەوانەی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەیە یان ڕێکدەکەوێت لەگەڵی؟ جا دواتر دەبینن بەوەی کەوا اللە فەرمانی کردووە بەپێغەمبەری اللە بە نیشاندانی حەدیس و فەرموودەکان بە قورئان جا بەھەمان شێوە ئەوە ئەمرو فەرمانێکی اللە یە لە محکەمی قورئاندا، اللە ی گەورەش فەرموویەتی:{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾ وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واته‌/ ئه‌وه‌ی گوێڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی گوێڕایەڵی و فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی اللە ی کردووه‌ ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ (٨٠) ئەوانەی لای تۆن دەڵێن گوێڕایەڵ و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ ‌ (٨٢) وه‌ هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و ترس {الامن} مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت; وَمَا آتَاكُمُ الرَّ‌سُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۚ} صدق الله العظيم..واته‌: هه‌رچی پێغه‌مبه‌ر پێیداون وه‌ریبگرن وه‌ئه‌وه‌ی نه‌هی لێكردون له‌سه‌ری ئێوه‌ش نه‌هی لێبكه‌ن.. ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك گوێرایه‌ڵی اللە و پێغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وه‌ له‌ئاسایش وهێمنایه‌تی دایه‌ له‌ژیانی دونیاو له‌قیامه‌تیشدا ئاسایش وهێمنایه‌تی بۆ دێنێت، وه‌ {أَوِ الْخَوْفِ} مه‌به‌ستی شه‌یتانه بەشەرەکان (دورووه‌كانه)‌ كه‌وایان له‌موسڵمانان كردووه‌ باوه‌ر به‌م قسانه‌یان‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ له‌فەرمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری اللە ن، وه‌ {أَذَاعُوا بِهِ} مه‌به‌ستی له‌ناكۆكی نێوان زاناكانه‌ له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌وه‌‌ له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه‌ هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن هی پێغه‌مبه‌ر نی یه‌ هه‌ندێكیان به‌لاوازی داده‌نێن وهه‌ندێكیان تانه‌ له‌راوی فه‌رمووده‌كان ده‌ده‌ن جا دوای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و په‌ری ناكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ڵام گه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یان‌ بگه‌راندایه‌ته‌وه‌ لای كتێبه‌كه‌ی اللە بۆلای پێغه‌مبه‌ر گه‌ر له‌ ژیاندا مابوو یان لای پێشه‌واكه‌یان له‌ پێشه‌وایانی كتێب ئه‌وانه‌ی اللە ی گه‌وره‌ هه‌ڵیانده‌بژێرێت ‌له‌دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر كه‌ له نهێنی هه‌واڵه‌‌کە واتە (فه‌رمووده‌كه‌) تێده‌گات ئەوا بۆی ده‌رده‌هێنان ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان نادیاره‌ ودڵنیای ده‌كردنه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ هه‌قه‌و له‌پێغه‌مبه‌ری اللە وەیە به‌به‌ڵگه‌و ده‌قی كتێبه‌كه‌ی اللە یا ئه‌وه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ بۆیان كه‌ له‌نێوان ئه‌م فه‌رمووده‌و كتێبه‌كه‌ی اللە ئیختلافی زۆر هه‌یە و‌ دڵنیایان ده‌كاته‌‌وه‌ كه‌فه‌رموده‌كه‌ له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری اللە وە نی یه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌به‌ڵگه‌و ده‌قی كتێبه‌كه‌ی اللە دوای ئه‌مه‌ هه‌موویان راستی وناراستی فه‌رموووده‌كه‌یان بۆ روونده‌بێته‌وه‌، {ولَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَ‌حْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا} مه‌به‌ستی موسڵمانانه‌ واته‌ گه‌ر فه‌زڵی اللە نه‌بوایه‌ له‌سه‌رتان ئه‌وا هه‌مووتان دوای پیلانی شه‌یتان ده‌كه‌وتن ئه‌مه‌ چونكه‌ شه‌یتان ودووروان توانیان فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو بخه‌نه‌ نێو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ -صلى الله عليه والە سلم-به‌ڵام ئه‌وا اللە به‌فه‌زڵی خۆی كه‌سێكی بۆ ناردوون تا راست وناراستی ئه‌م فه‌رموودانه‌تان بۆ ده‌ربخات ئه‌مه‌ چونكه‌ مه‌سیحی ده‌جال (ئیبلیس) هه‌موو هۆكارێكی به‌كارهێناوه‌ بۆ له‌خشته‌ بردنتان وه‌توانی له‌رێی فه‌رمووده‌كانه‌وه‌ فێڵتان لێبكات به‌ڵام ئه‌وه‌تا اللە كه‌سێكی بۆ ناردوون تا ئاگادارتان بكاته‌وه‌ له‌م پیلانانه‌ی دایناوه‌ بۆیه‌ گه‌ر فه‌زڵی اللە نه‌بوایه‌ بەسەرتانه‌وه‌ به‌ناردنی ئیمام مەھدی‌ ئه‌وا هه‌ر هه‌مووتان بەدوای شه‌یتان (ده‌جال) ده‌كه‌و‌تن كه‌مێكتان نه‌بن.

جا لەم ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکرایانەدا ژمارەیەک حوکم دەردەھێنین بەم شێوەیە:

1 - بەڕاستی ئەو ئایەتانە اللە پێی موسڵمانان دەدوێنێت دەربارەی پێغەمبەر. بەدەلیل و بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ}.
واتە/ ئەوانەی لای تۆن دەڵێن گوێڕایەڵ و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین.

2 - ئەوەی لێدەردەھێنین بەوەی کەوا حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی ھەموویان حەق و دروست نین بەڵکو ھەیانە حەق وڕاستەو ھەشیانە ھەڵبەستراون بەپێغەمبەرەوە بەدەلیل و بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا} صدق الله العظيم.
واتە/ به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت

3 - ئەوە دەردەھێنین کەوا حەدیس و فەرموودە حەقەکانی سوننەتی نەبەویش لەلایەن اللە وەن وەکو چۆن قورئان لەلایەن اللە وەیە لەبەرئەوەی اللە فەرمانی پێکردوون بە نیشاندانی حەدیس و فەرموودەکانی نەبەوی بەقورئان وە اللە فێری کردوون بەوەی ئەوەی کەوا لەلایەن ئەوەوە نەبێت و لەلایەن جگە لە اللە وە بێت جا ئەوا ئەوکاتە دواتر لەنێوانی فەرموودەکەو نێوانی محکەمی قورئان ئیختیلاف و دژایەتیەکی زۆر دەبیننەوە، بەومانایەی بەڕێژەی سەدا سەد، بەدەلیل و بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم.
واته‌/ ئه‌وه‌ی گوێڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی گوێڕایەڵی و فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی اللە ی کردووه‌ ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ (٨٠) ئەوانەی لای تۆن دەڵێن گوێڕایەڵ و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ ‌ (٨٢) وه‌ هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و ترس {الامن} مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت; وَمَا آتَاكُمُ الرَّ‌سُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۚ} صدق الله العظيم..واته‌: هه‌رچی پێغه‌مبه‌ر پێیداون وه‌ریبگرن وه‌ئه‌وه‌ی نه‌هی لێكردون له‌سه‌ری ئێوه‌ش نه‌هی لێبكه‌ن.. ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك گوێرایه‌ڵی اللە و پێغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وه‌ له‌ئاسایش وهێمنایه‌تی دایه‌ له‌ژیانی دونیاو له‌قیامه‌تیشدا ئاسایش وهێمنایه‌تی بۆ دێنێت، وه‌ {أَوِ الْخَوْفِ} مه‌به‌ستی شه‌یتانه بەشەرەکان (دورووه‌كانه)‌ كه‌وایان له‌موسڵمانان كردووه‌ باوه‌ر به‌م قسانه‌یان‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ له‌فەرمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری اللە ن، وه‌ {أَذَاعُوا بِهِ} مه‌به‌ستی له‌ناكۆكی نێوان زاناكانه‌ له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌وه‌‌ له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه‌ هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن هی پێغه‌مبه‌ر نی یه‌ هه‌ندێكیان به‌لاوازی داده‌نێن وهه‌ندێكیان تانه‌ له‌راوی فه‌رمووده‌كان ده‌ده‌ن جا دوای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و په‌ری ناكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ڵام گه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یان‌ بگه‌راندایه‌ته‌وه‌ لای كتێبه‌كه‌ی اللە بۆلای پێغه‌مبه‌ر گه‌ر له‌ ژیاندا مابوو یان لای پێشه‌واكه‌یان له‌ پێشه‌وایانی كتێب ئه‌وانه‌ی اللە ی گه‌وره‌ هه‌ڵیانده‌بژێرێت ‌له‌دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر كه‌ له نهێنی هه‌واڵه‌‌کە واتە (فه‌رمووده‌كه‌) تێده‌گات ئەوا بۆی ده‌رده‌هێنان ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان نادیاره‌ ودڵنیای ده‌كردنه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ هه‌قه‌و له‌پێغه‌مبه‌ری اللە وەیەو به‌به‌ڵگه‌و ده‌قی كتێبه‌كه‌ی اللە یا ئه‌وه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ بۆیان كه‌ له‌نێوان ئه‌م فه‌رمووده‌و كتێبه‌كه‌ی اللە ئیختلافی زۆر هه‌یە و‌ دڵنیایان ده‌كاته‌‌وه‌ كه‌فه‌رموده‌كه‌ له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری اللە وە نی یه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌به‌ڵگه‌و ده‌قی كتێبه‌كه‌ی اللە دوای ئه‌مه‌ هه‌موویان راستی وناراستی فه‌رموووده‌كه‌یان بۆ روونده‌بێته‌وه‌، {ولَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَ‌حْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا} مه‌به‌ستی موسڵمانانه‌ واته‌ گه‌ر فه‌زڵی اللە نه‌بوایه‌ له‌سه‌رتان ئه‌وا هه‌مووتان دوای پیلانی شه‌یتان ده‌كه‌وتن ئه‌مه‌ چونكه‌ شه‌یتان ودووروان توانیان فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو بخه‌نه‌ نێو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌‌ -صلى الله عليه والە سلم-به‌ڵام ئه‌وا اللە به‌فه‌زڵی خۆی كه‌سێكی بۆ ناردوون تا راست وناراستی ئه‌م فه‌رموودانه‌تان بۆ ده‌ربخات ئه‌مه‌ چونكه‌ مه‌سیحی ده‌جال (ئیبلیس) هه‌موو هۆكارێكی به‌كارهێناوه‌ بۆ له‌خشته‌ بردنتان وه‌توانی له‌رێی فه‌رمووده‌كانه‌وه‌ فێڵتان لێبكات به‌ڵام ئه‌وه‌تا اللە كه‌سێكی بۆ ناردوون تا ئاگادارتان بكاته‌وه‌ له‌م پیلانانه‌ی دایناوه‌ بۆیه‌ گه‌ر فه‌زڵی اللە نه‌بوایه‌ بەسەرتانه‌وه‌ به‌ناردنی ئیمام مەھدی‌ ئه‌وا هه‌ر هه‌مووتان بەدوای شه‌یتان (ده‌جال) ده‌كه‌و‌تن كه‌مێكتان نه‌بن.

جا لەپاش ئەوە ئەو حەدیس و فەرموودە حەقەتان بۆ ڕوون دەبێتەوە لە لایەن محمد پێغەمبەری اللە وە کەوا فەرموویەتی: [ ألا إني أوتيت القرآن ومثله معه ] صدق عليه الصلاة والسلام.

وەبەھەمان شێوە ئەو حەدیس و فەرموودەیە حەقەشتان بۆ ڕووندەبێتەوە لەلایەن پێغەمبەرەوە صلّى الله عليه وآله وسلم: [ تركت فيكم ما إن تمسكتم به لن تضلوا بعدي أبدا كتاب الله و سنتي ] صدق عليه الصلاة والسلام.

لەوەیە یەکێک لە شیعە دوانزە ئیمامیەکان بیەوێت بڵێت: "بەڵکو حەدیس و فەرموودە حەقەکە ئەوەیە [تركت فيكم ما إن تمسكتم به لن تضلوا بعدي أبدا كتاب الله وعُترتي آل بيتي]".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو ھێشتا زۆرێک زانستمان لەلایە لە محکەمی قورئانی گەورە بەوەی کەوا حەدیس و فەرموودە حەقەکە بریتی یە لەوەی: [تركت فيكم ما إن تمسكتم به لن تضلوا بعدي أبدا كتاب الله وسنتي] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا کێ یە ئەوکەسەی کەوا دەمەدەمێ و قسەو گفتوگۆ لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیدا دەکات لە قورئان ئەوا ھەر تەنھا منم کە دەیبەزێنم بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئان بەقورئان؟!

ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر بیتو سەرجەم زانایانی شیعەو سوننەو سەرجەم زانایانی مەزھەبەکانی تریش لەھەموو فیرقەو بەش و تایەفە جۆربەجۆرەکانیان کۆببنەوە بەھەمان شێوە سەرجە زانایانی نەصاراو یەھودیش لەسەر ئەوەی کەوا حوججەو بەڵگە بەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ بکەن ئەوا ناتوانن ھەرچەندە ھەندێکیشیان بۆ ھەندێک ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر.

وە ئەو تەحەددایەم بەحەق دووبارە دەکەمەوەو دەڵێم: ئەوە ئەسپ و ئەوەش مەیدان و گۆڕەپان، جا ئایا زۆرانبازێک ھەیە بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوو بەڵگەی ڕاشکاو ئەی گەلی زانایانی شیعەو سوننە؟ جا من لەھیچ شتێکدا لەئێوە نیم. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّـهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ ﴿١٥٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واته‌/ به‌راستی ئه‌وانه‌ی ئاينه‌که‌يان به‌ش به‌ش کردو بوونه ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه‌بوون ئه‌وه له هيچ شتێکدا تۆ له‌وان نيت به‌راستی ئه‌وانه کاروباريان بۆ لای اللە یە و تۆڵه‌ی لادانيان لێده‌سه‌نیته‌وه‌ له‌وه‌ودوا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌يان پێ ده‌دات که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

جا من گومڕانیم وەکو ئێوە ئەی ئەوانەی کەوا ھەندێکتان شەڕدەکەن لەگەڵ ھەندێکتان و ھەندێکتان ھەندێک دەکوژن. محمد پێغەمبەری اللە ش فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلم: [لا ترجعوا بعدي كفارا يضرب بعضكم رقاب بعض] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا من لەھیچ شتێکدا لەئێوە نیم ئەی ئەوانەی کەوا جیاوازو بەش بەش بوون لەدینەکەی اللە دا بۆ چەندین دەستەو حزب و بەشی جیاجیا وە مخالەفەو سەرپێچی و پێچەوانەی فەرمانی اللە تان کردووە لەمحکەمی کتێبەکەی:{أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ} صدق الله العظيم [الشورى:13].
واتە/ بەوەی کەوا دین بەچاکی پیادە بکەن و جیاوازو بەش بەش مەبن.

وەمخالەفەو سەرپێچی وپێچەوانەی ئەوەشتان کردووە کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾ يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿١٠٦﴾ وَأَمَّا الَّذِينَ ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِي رَحْمَةِ اللَّـهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿١٠٧﴾ تِلْكَ آيَاتُ اللَّـهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۗ وَمَا اللَّـهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِّلْعَالَمِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو له‌یه‌کتر دابڕان و جیاوازو ناکۆک بوون دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره چاوه‌ڕێیانه‌ (105) ڕۆژێک دێت ڕووخسارانێک سپی ده‌بن و ڕووخسارانێک ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن جا ئه‌وانه‌ی که ڕووخساریان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه (پێیان ده‌وترێت) باشه‌ ئه‌وه ئێوه پاش ئیمانداریی کوفرتان کرد؟! ده بچێژن سزاو ئازار به‌هۆی کافر بوونتانه‌وه‌ (106) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕووخساریان سپی و گه‌شە له‌ناو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی اللە دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر بۆ هه‌میشه و بۆ هه‌تا هه‌تایی (107) ئه‌وانه ئایه‌ته‌کانی اللە ی گه‌وره‌ن که به‌ڕاست و دروستی به‌سه‌رتدا ده‌یخوێنینه‌وه اللە ش هیچ سته‌می ناوێت و لای په‌سه‌ند نیه (له دروست کراوانی و) له هیچ خه‌ڵکێک بکرێت (108).

بەڵکو پێشبڕکێتان کردووە لەسەر پۆست و دەسەڵاتی دنیا بەناوی دینەوە جا بەھیلاک چوون وەکو چۆن ئەوانەی پێش ئێوە بەھیلاک چوون، جا ھا ئەوە ئیوەنە کەوا هەندێکتان لەملی ھەندێک دەدەن وە ھەندێکتان ھەندێک دەکوژن، ھەتا ئەوکاتەی کەوا ڕێک دەکەون لەسەر حیوارو گفتوگۆکردن جا لەوکاتەدا ھیچ یەکێکتان نابینرێن کەوا بڵێت اللە فەرموویەتی و پێغەمبەرەکەی فەرموویەتی؛ بەڵکو قسە دەکەن لەسەر دابەشکردنی پۆست و سوڵتەو دەسەڵات بەتەنھا، ھەرچەندە جەنگ و شەڕکردنەکەشتان شەڕێکی مەزھەبی تایەفیە، جا لەبەرچی درۆدەکەن لەگەڵ اللە و لەگەڵ گەلەکانتان؟ جا ئایا دینتان فرۆشتووە بە دنیا؟ جا خراپترین زانا زانایەکانتانن، وەخراپترین سەرکردەش سەرکردەکانتانن! جا وەڵامی بانگەوازکاری اللە و خەلیفەکەی بدەنەوە تا حوکم و دادوەری بکەین لەنێوانتان لە ھەموو ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری جا حوکمە حەقەکەتان بۆ دەھێنین سەرەتا لەمحکەمی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نیە بە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا ئەوا اللە سەرمدەخات بەسەر سەرجەم موسڵمانە گومڕایەکان و بەسەر سەرجەم بەشەرە زاڵم و ستەمکارەکان لە یەک شەودا بەو ھەسارە سزایەی کەوا دواتر لە باشوری زەویەوە لەناکاوو کتوپڕ بۆتان ھەڵدێت جا لەپاش ئەوە ملتان کەچ و زەلیل دەکات بۆ خەلیفەی اللە بەڕیسوایی و شەرمەزاری.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين...
خەلیفەی اللە و عەبدەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ