- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
05 - 06 - 1430 ک
29 - 05 - 2009 مـ
02:39 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=5294
________

وەڵامی ئیمام لەسەر پرسیارەکانی عمر فاروق..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

برای بەڕێزم، بەڕاستی ھەندێک لەپەسیارەکانت سەیرن وەکو ئەو قسەیەت کەوا دەڵێی: ئایا جبریل دابەزیوەتە سەر محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم؟! جا وانازانم لەو مەسەلەیەدا کەسێک قسەی ھەبێت لەناو زانایانی ئومەتدا، ھەرلەبەرئەوەش لەپرسیارەکەت سەرم سوڕماوە، بەھەرحاڵ دواتر بەپوختی وەڵامت دەدەینەوە تاکو بە خۆبەگەورەزان وەسفمان نەکەی بەناحەق.

یەکەم: ئایا ھیچ یەکێک لە زانایانی موسڵمانان دانیان پێداناوی بەڕەچاوکردنی ئەوەی کەوا دووبەرەکی و جیاوازی مەزھەبیشیان ھەیە؟

وەڵام: بەڕاستی زاماو عالم ئەوکەسەیە کەوا جیاوازی دەکات لەنێوان حەق و بەتاڵ وە پشت لە محکەمی ئەو کتێبە ناکات کەوا بەڵگەیان پێ بەسەردا دەھێنمەوە، جا ئەوەی کەوا بەدوای بەیانەکانمان و دەرس وانەکەی و تێگەیشتنەکەی و عەقڵەکەی و زانستەکەی دەکەوێت و دڵنیاش بووە پێی ئەوا سوێند بەخودا دەبێتە گەورەترین زاناو عولەمای موسڵمانان و مەرجەعیەت بەحەق بۆ ئیمانداران، وەئایا وادەزانی کە ئەگەر بێتو یەکێک لەزانایانی موسڵمانان منی بەڕاست دانابێت تۆش دواتر بەڕاستم دادەنێی؟ جا ئایا ئەوە بەلگەیە سەبارەت بەتۆ بۆ ئەو زانایە؟ جا وادابنێ کەوا ئەو زانایە لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە وەبەھەمان شێوە واشدابنێ کەوا ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی یەکی ئاشکرادایە جا حەتمەن دواتر ئەوان تۆش گومان و سەرلێشێواو دەکەن دەربارەی حەق جا ئەی برایەکەم ئەو عەقڵەت بەکاربھێنە کەوا خودا ئینسانی پێ لە حەیوان جیاکردۆتەوە کەوا بریتی یە لە بیرکردنەوەو ووردبوونەوە، وە مەشوەستە لەسەر شتێک کەوا زانستت دەربارەی نی یە ھەتا ئەگەر بێتو تەنانەت زۆربەی خەڵکیش ناصر محمد یەمانیان بەڕاست دانابێت جا وادابنێ کەوا زۆربەی ئەو خەڵکانە لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادان و ناصر محمد یەمانیشیان بەراست داناوە لەکاتێکدا ئەویش لەسەر گومڕاییەیی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادابێت جا ئەگەر شوێنیان کەوتی ئەوا تۆش گومڕا دەکەن ئەگەر بێتو لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادا بن، ئەی ئایا خودای بەرزو بڵندو گەورە نەیفەرمووە: {وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿١١٦﴾} صدق الله العظيم [الأنعام]؟
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر گوێڕایەڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵ و گومڕات ده‌که‌ن چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن.

کەواتە برای بەڕێزم، ئامۆژگاریەکەم بۆت بەحەق ئەوەیە کەوا ناصر محمد یەمانی بەڕاست دانەنێی لەکاتێکدا لەبەرئەوەی تۆ بینیوتە زۆربەی خەڵکی بەڕاستیان داناوە، وەبەھەمان شێوە ناصر محمد یەمانی بەڕاست دامەنێ لەکاتێکدا لەبەرئەوەی بینیوتە بەڕیزو گەورەکان شوێنی کەوتوون جا بەڵکو بەڕێزو گەورەکان لەسەر گومڕایی بن؟ جا کەسێک مەبە کوێرەوەر بیت و شوێنکەوتنت کوێرانە بێت بەوەی کە ئەگەر بێتو خەڵکی چاک بوون و بەچاکیان دانا تۆش چاک بیت و بەچاکی دابنێی وەئەگەر خراپ بوون و بەخراپیان دانا تۆش بەھەڵەداوان شوێنیان بکەوی، نەخێر بەڵکو عەقڵەکەت بەکاربھێنە بەر لەشوێنکەوتن وەبشزانە بەوەی کەوا عەقڵەکەت بریتی یە لە حوججەو بەڵگەی خودا لەسەرت، وەئەگەر عەقڵەکەتی لێوەرگرتەوە ئەوا خوداش قەڵەمت لەسەر ھەڵدەگرێت ھەتا ئەوکاتەی کەوا ئەو عەقڵەت بۆ دەگەڕێنێتەوە کەوا بیری پێ دەکەیەوە، وە ئامۆگاریەکەشم بۆت ئەوەیە نەوەستی لەسەر شتێک کەوا زانست و زانیاریت لەسەر نی یە بە دڵنیایی ھەرچەندە بشبینیت بەوەی کەوا زۆربەی خەڵک شوێنی ناصر محمد یەمانی کەوتووە ئەگەر بێتو ئەوەت نەبینی کەوا ئیمام ناصر محمد یەمانی پڕچەکە لەلایەن ڤەپەروەردگارەکەیەوە بەدەسەڵات وھیزی زانستی ڕازیکەرو ئیقناعکەر لە کتێبەکەی خودا کەوا بەڵگەو حوججەی خودایە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان، وە خوداش حوججەو بەڵگەکەی بۆتان لە بەڕێزو گەورەکانتان دانەناوە تا چاوەڕێی ئەوان بکەن بەڕاستی دابنێن ئینجا ئێوەش بەڕاستی دابنێن وە ئەگەر بەدرۆشیان خستەوە ئێوەش بەدرۆی بخەنەوە جا بەڕاستی چارەنووسی ئەوانەتان بینیوە کەوا شوێنی بەڕێزو گەورەکانیان کەوتن، وەبەھەمان شێوە زاناو عولەمایەکانیش خودا نەیکردوون بە بەڵگە بۆ تۆ ئەگەر حەقیان بەڕاست دانەنا، وەئەگەر تۆ داواکاری زانستی جا شوێنی عولەماو زانایەکان و ناصر محمد یەمانیش مەکەوە بە بێ زانست وەبشزانە بەوەی کەوا دواتر خودا لەعەقڵەکەت دەپرسێتەوە لەوەی کەوا شوێنیان کەوتی بەبێ ووردبوونەوەو بیرکردنەوە لەدەسەڵاتی زانستەکەیان بەوەی ئایا عەقڵەکەت وەریدەگرێت یان نا ئەگەر تۆ داواکاری زانست بی، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۚ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَـٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا ﴿٣٦﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌که‌وەو لەسەری مەوەستە که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه‌ چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه‌.

وەببە بەوانەی کەوا خودا دەربارەیان دەفەرموێت: {إِنَّ الَّذِينَ هُم مِّنْ خَشْيَةِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ ﴿٥٧﴾ وَالَّذِينَ هُم بِآيَاتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٨﴾ وَالَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ ﴿٥٩﴾ وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ ﴿٦٠﴾ أُولَـٰئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ ﴿٦١﴾} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه‌و ده‌ترسن لێیان بڕه‌نجێت (57) ئه‌وانه‌ش بڕوا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان ده‌هێنن (58) ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ناده‌ن(59) ئه‌وانه‌ش که ده‌به‌خشن له زه‌کات و خێر دڵیان دەلەرزێت و ده‌ترسێت نه‌وه‌کو لێیان وه‌رنه‌گیرێت چونکه ئه‌وانه بێگومانن بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ (60) ئا ئه‌وانه به په‌له‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك و پێشبڕکێش ده‌که‌ن له چاکه‌دا (61) ئێمەش هیچ ئه‌رکێک ناده‌ین به‌سه‌ر هیچ که‌سێکدا مه‌گه‌ر له چوار چێوه‌ی توانای خۆیدا نەبێت.

وەھەرچی ناصر محمد یەمانی یە جا ئەوە شوێنی بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی باپیرەی دەکەوێت کەوا بریتی یە لە قورئانی گەورە، وە شوێنی ھەواو ئارەزووی ئەوانەش ناکەوێت کەوا نازانن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا ۚ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّـهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [الرعد].
واتە/ هه‌ر به‌و شێوه‌یه قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن خواوه‌) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.

وەخودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {هُدَى اللَّـهِ هُوَ الْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ اللَّـهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ} صدق الله العظيم [البقرة:120].
واتە/ هیدایه‌تی ڕاست و دروست هیدایەتی خودایە خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه‌ ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ پاڵپشت و یارمه‌تی و بەسەرخەرێکت ده‌ست ناكه‌وێت.

وەپرسیارەکەی دووەمیشت ئەوەیە کەوا دەڵێی:
دووەم: ئایا بەڵگەو دەلیلێکت ھەیە لەکتێبەکەی خودا یان لەسوننەتی پێغەمبەر دەربارەی ڕابەرایەتیەکەت مەبەستم شوێنەوارێکی فەرموودە یان کتێب؟

وەڵامەکەی: ئەگەر ھاتوو زاڵبووم بەسەر سەرجەم زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود بە دەسەڵاتی زانستی حەق و سەلمێندراو بەحەق جا ئەوە بۆ ھەموو بانگەشەیەک بەڵگە ھەیە، جا بڵێ بە زانایانی موسڵمانان بەوەی کەوا بێن بۆ مەوقع و ماڵپەڕەکەی ناصر محمد یەمانی جا یان ئەواتا ئێوە بەڵگەو حوججەی بەسەردا جێبەجێدەکەن بەدەسەڵاتی زانست یان ئەو حوججەو بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێدەکات بەزانستێک کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات و ڕێگاکەشی تۆندترو ڕاوەستاو بێت ھەتا ئەوکاتەی کەوا تەسلیمی حەق دەبن بەتەواوی، جا ئەوە بریتی یە لە بەڵگەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ھەتا ئەگەر بێتو تەنانەت لەقورئانیشدا بە دەربڕینێکی ئاشکرا ئەم ناوە (ئیمام ناصر محمد یەمانی) ھاتبێت جا ئەوە بەڵگەو حوججە نیە، جا لەوەیە کەوا ئەو ناصر محند یەمانیە پیاوێکی تر بێت وەئەم ناصر محمد یەمانیەش وابزانێت خۆی ئەوکەسەیە کە ناوی ھاتووە. کەواتە برای بەڕێزم بەڕاستی حوججەو بەڵگە حەقەکە بریتی یە لە دەسەڵاتی زانستی شامل و تەواو وە حوکمی حەق و قسەی جیاکەرەوە لەنێوان ئەوانەی کەوا جیاوازبوون جا ڕیزەکانیان یەک دەخات وەشان و شەوکەتیشیان کۆدەکاتەوە جا ئەگەر وەڵامیان دایەوەو منیش ئەوەم نەکرد کەواتە من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نیم لەپەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، جا بۆ ھەموو دەعوەو بانگەوازێک بەڵگە ھەیە، جا ئایا ئێوە چاوەڕێی پێغەمبەرو نێردراوێکی نوێ دەکەن یان ئیمام و پێشەوایەک کەوا خودا دەسەڵاتەکەی بەسەرتاندا بەزانست بەسەرتاندا زیاد کردبێت جا حوکم دەکات لەنێوانتان لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری جا ڕیزەکانتان یەک دەخات وە خودا پێی شان و شەوکەتتان کۆدەکاتەوە لەدوای جیاواز بوون و فەشەل و ھەرەس ھێنانتان؟

وە لەپرسیارەکەی سێھەمیشتدا دەڵێی:
سێ یەم: چەند لە دنیا تێپەڕ بووە؟
وەڵام:: ھەر لەوەتەی جوڵەی ڕۆژگار دەستی پێکردووە تا ساتی ئەو وەڵامەم بۆ پرسیارەکەت جا ئەوا ئەوەندە تێپەڕبووە لەدنیا تا ئەوکاتەی قیامەت ھەڵدەستێت بۆ دەرچوونی وەڵامەکەم لەسەرت.

چوارەم: ئایا تۆ ھاوسەرگیریت کردووە وەئەگەر بەلێ چەند منداڵت ھەیە؟
وەڵام: ئەو پرسیارە تایبەتە بەخۆم خودا بەڵگەی لەژنەکانمدا دانەناوە نە لە منداڵەکانیسم؛ بەڵکو بەڵگەی لە دەسەڵاتی حەقی زانستدا داناوە.

پێنجەم: ئایا جبریل دابەزیوە بۆ سەر محمد؟
وەڵام: خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ نَزَّلَهُ رُوحُ الْقُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِالْحَقِّ لِيُثَبِّتَ الَّذِينَ آمَنُوا وَهُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ ﴿١٠٢﴾} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ بڵێ: ڕوح القدس (جوبره‌ئیل ئه‌م قورئانه‌ی) له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه دامه‌زراو پایه‌دار بکات و ڕێنموویی و مژده‌شه بۆ موسوڵمانان.

بەومانایەی بەڕاستی خودا جبریلی بۆ محمد پێغەمبەری خودا ڕەوانەکردووە عليهما الصلاة والسلام: خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ {إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ ﴿١﴾ وَإِذَا النُّجُومُ انكَدَرَتْ ﴿٢﴾ وَإِذَا الْجِبَالُ سُيِّرَتْ ﴿٣﴾ وَإِذَا الْعِشَارُ عُطِّلَتْ ﴿٤﴾ وَإِذَا الْوُحُوشُ حُشِرَتْ ﴿٥﴾ وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ ﴿٦﴾ وَإِذَا النُّفُوسُ زُوِّجَتْ ﴿٧﴾ وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ ﴿٨﴾ بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ ﴿٩﴾ وَإِذَا الصُّحُفُ نُشِرَتْ ﴿١٠﴾ وَإِذَا السَّمَاءُ كُشِطَتْ ﴿١١﴾ وَإِذَا الْجَحِيمُ سُعِّرَتْ ﴿١٢﴾ وَإِذَا الْجَنَّةُ أُزْلِفَتْ ﴿١٣﴾ عَلِمَتْ نَفْسٌ مَّا أَحْضَرَتْ ﴿١٤﴾ فَلَا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ ﴿١٥﴾ الْجَوَارِ الْكُنَّسِ ﴿١٦﴾ وَاللَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ ﴿١٧﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ ﴿١٨﴾ إِنَّهُ لَقَوْلُ رَسُولٍ كَرِيمٍ ﴿١٩﴾ ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي الْعَرْشِ مَكِينٍ ﴿٢٠﴾ مُّطَاعٍ ثَمَّ أَمِينٍ ﴿٢١﴾ وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجْنُونٍ ﴿٢٢﴾ وَلَقَدْ رَآهُ بِالْأُفُقِ الْمُبِينِ ﴿٢٣﴾ وَمَا هُوَ عَلَى الْغَيْبِ بِضَنِينٍ ﴿٢٤﴾ وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَّجِيمٍ ﴿٢٥﴾ فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ ﴿٢٦﴾ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿٢٧﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ ﴿٢٨﴾ وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّـهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان..
کاتێک خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕووناکی نامێنێت (١) کاتێکیش ئه‌ستێره‌کان ده‌ترازێن و ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا (٢) کاتێک کێوه‌کان له شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نرێن و به‌ملاولادا ده‌برێن (٣) کا‌تێک حوشترانی ئاوس که ته‌مه‌نی باردارییان ده مانگه گوێیان پێنادرێت (٤) کاتێک گیانله‌به‌رانی کێوی و وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه (٥) کاتێک ده‌ریاکان گڕ ده‌درێن (٦) کاتێک گیانی هه‌ر که‌س ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاشه‌ی و جووت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا (٧) کاتێک کچی زینده به‌چاڵکراو پرسیاری لێده‌کرێت (٨) به چ گوناهێک، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟ (٩) کاتێک نامه‌ی کرده‌وه‌کان واڵا ده‌کرێت (١٠) کاتێک ئاسمان لاده‌برێن و داده‌ماڵرێن (١١) کاتێک دۆزه‌خ داده‌گیرسێت و تاوده‌درێ (١٢) کاتێک به‌‌هه‌شت نزیك ده‌خرێته‌وه (١٣) ئیتر ئه‌و کاته هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی ئاماده کردووه و چ توێشوویه‌کی پێیه‌ (١٤) سوێند به‌و ئه‌ستێره‌ی که په‌نهان ده‌بێت و ون ده‌بێت (١٥) به‌و هه‌ساره‌ی که په‌نا ده‌گرێت و دیار نامێنێت (١٦) به‌و شه‌وه‌ دیاریكراوه‌ی که پشت هه‌ڵده‌كات وده‌روات وتێده‌په‌رێت(١٧) به‌و به‌ره‌به‌یانه‌ی که ده‌رده‌كه‌وێت و ئاهو هه‌ناسه‌ ده‌دات (كاره‌ساته‌كه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت (١٨) به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له‌زاری نێردراوێکی به‌ڕێزه‌وه‌یه (که جوبره‌ئیله‌) (١٩) كه‌ خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته لای خاوه‌نی عه‌رش (٢٠) ملكه‌چ وگوێرایه‌ڵه‌‌ بۆفه‌رمانی خودا پاشانیش ئه‌مین و دڵسۆزه (٢١) دڵنیاشبن که‌وا هاورێکه‌تان شێت نیه (٢٢) بێگومان (محمد) جوبره‌ئیلی بینی به ئاشکرا له ئاسۆی نومایاندا (٢٣) هه‌رچی پێ ده‌گات له جیهانی غه‌یب و نهێنی و شاراوه‌کانه‌وه‌ لێتان ناشارێته‌وه و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چونکه هه‌رگیز له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا ڕژدو ڕه‌زیل نیه‌ (٢٤) ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه‌ (٢٥) ئیتر بۆ کوێ ده‌چن و ڕوو ده‌که‌نه کوێ (٢٦) ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م هه‌موو جیهانیان (٢٧) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (٢٨) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت‌ (٢٩).

شەشەم: چەند جار پێغەمبەری خوات بینیوە لە خەوەکانت،؟ وەچەند پێغەمبەری خوات بینیوە لە وکاتەی ھەستاویتەوە لە خەوەکەت لەکاتی ئاگاییدا؟

جا ئەوەی جیگای سەرسامیە لەپرسیارەکەت ئەوەیە کەوا دەڵێی (وەچەند پێغەمبەری خوات بینیوە لەو کاتەی ھەستاویتەوە لە خەوەکەت لەکاتی ئاگاییدا)! وەڵامەکە لەسەری: قەبرەکەیم بینیوە - عليه الصلاة والسلام - لە مەدینەی مونەوەرە لەو ڕۆژەی کەوا حەجم کردووە بۆ ماڵی خودا وە سەردانی باپیرەم کردووە لە مەدینە عليه الصلاة والسلام. وەھەرچی ڕوئیایە جا ئەوە فەتوایەکەی تایبەتە بەخۆم و بەڵگەم پێ نەھێناوەتەوە تاکو بەوە بەڕاستم دابنێن تا بڵێم ھەردەبێت بەڕاستم دابنێن لەبەرئەوەی من باپیرەم بینیوە جا پێویستە لەسەرتان بەوەی کەوا بەڕاستم دابنێن! کەواتە ئەوکاتە زەوی تێک و پێک دەچێت لەبەر زۆری خەون و ڕوئیای درۆو ھەڵبەستراو، وەپێشتریش فەتوام بۆ دان بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا- صلّى الله عليه وآله وسلّم - لەیەکێک لەڕوئیا حەقەکان پێی فەرمووم: [وما جادلك عالِم من القرآن إلا غلبته].

جا ئەی برایەکەم ئەگەر من بەڕاستی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بم لە پەروەردگارەکەتان جا ئەوە سوێند دەخۆم بەخودای گەورە ئەگەر بێتو سەرجەم زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود بە زیندووان و مردووانیان ھەموویان کۆببنەوە تا بتوانن بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا بھێننەوە بەقورئانی گەورە ئەوا خودا مەھدی چاوەڕوانکراو ھەر زاڵ دەکات بەسەر ھەموویاندا بە دەسەڵاتی زانست وەکو بەڕاستدانانێک بۆ ئەو ڕوئیا حەقەی کەوا باپیرەم محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم فەتوای بۆ داوم، وەئەگەر ڕوئیاکەشی بەڕاست نەگەڕاندم لەسەر ئەرزی واقعی حەق ئەوا ڕوئیاکەی دەبێتە ڕوئیایەکی درۆ، وەلەنێوانی من و نێوان زانایانی ئومەت حوکم کردن بۆ لای قورئان ھەیە تا سەیربکەین ئایا دواتر خودا لەسەر ئەرزی واقع ڕوئیاکەم بەڕاست دەگێڕێت بەوەی کەوا کەس نابێت قسەم لەگەڵ بکات و ناتوانێت بەڵگەم بەسەردا بھێنێتەوە بەقورئان ئەوا ھەر من حەقەکە و چاکترین و باشترین تەفسیریان بۆ دەھێنم؟ جا بۆ ھەموو دەعواو بانگەوازێک بەڵگەو زانستی محکەمی ڕوون ئاشکرا دەبێت ھەبێت لە قورئانی گەورەدا کەوا بریتی یە لە حەکەم نەوەک زۆری ڕوئیای باپیرەم محمد پێغەمبەری خودا! ھەتا تەنانەت ئەگەر من وتم ملیۆن جاریش بینیومە ئەوا ھەر خودا بەڵگەی بۆتان لەڕوئیادا دانەناوە وەلەبەرئەوەی ڕوئیاتان بەڕاست دانەناوە سزاتان بدات! حاشا للە، بەڵکو بەڵگەو حوججەکە لەسەرتان بریتی یە لەوەی کەوا بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بە دەسەڵاتی زانست لەقورئانی گەورە تا تەسلیمی حەق دەبن بەتەواوی.

حەوتەم: خودا لەکوێ یە سەبارەت بەتۆ؟

وەڵام: بەڕاستی خودا لەئاسمانە کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشەکەی، ئەوەی کەوا بەناخ و دەروونی من و تۆ دا دادێت پێی دەزانێت وە بەچاوە خیانەتکارو ناپاکەکانیش دەزانێت وەبەوەش کەوا سنگەکان دەیشارنەوە، هه‌ر خۆی ده‌زانێت چی ده‌چێت به‌ناخی زه‌ویداو چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه‌ چی له‌ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چی پیادا سه‌رده‌که‌وێت جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ‌له‌گه‌ڵتاندایە نەک بەزاتی خۆی پاک و بێگەردی بۆی بەڵکو بەزانستەکەی، کەوا ھیچ شتێکی لێ پەنھان و شاراوە نابێت نە لەئاسمان نە لەزەوی، جا ئەوەیە خودای ڕەحمان کەوا لەسەر عەرشدا ئیستیوای کردووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ .. {سَبَّحَ لِلَّـهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿١﴾ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٢﴾ هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ وَالظَّاهِرُ وَالْبَاطِنُ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿٣﴾ هُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۚ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۖ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ وَاللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿٤﴾ لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ ﴿٥﴾ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ ۚ وَهُوَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿٦﴾} صدق الله العلي العظيم [الحديد].
واتە/ هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌کات ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌ست و دانایه‌ (1) هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌ ده‌ژینێ و ده‌مرێنێ هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌ (2) ئه‌و خوایه یه‌که‌مینه و له‌سه‌ره‌تاوه‌هه‌ر هه‌بووه‌و که‌س پێش ئه‌و نه‌بووه‌ دواهه‌مینه و کۆتایه‌ که‌س دوای ئه‌و نامێنێت (به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێت) هه‌روه‌ها ئه‌و زاته‌دیاره و هه‌موو شت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی له‌هه‌مان کاتدا زاتی خۆی نادیاره و (به‌چاوی سه‌ر نابینرێت) هه‌ر خۆیشی زانایه به‌هه‌موو شتێک (3) هه‌ر ئه‌و زاته‌خۆی ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه‌ له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عەرش ئیستیوای کرد هه‌ر خۆی ده‌زانێت چی ده‌چێت به‌ناخی زه‌ویدا و چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه‌ چی له‌ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چی پیادا سه‌رده‌که‌وێت جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌و زاته‌له‌گه‌ڵتاندایه و پێتان ده‌زانێت دڵنیابن که‌خوا به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بینایه (4) هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ئه‌و زاته‌خاوه‌نیانه‌ هه‌موو شتێکیش بۆ لای خوا ده‌برێته‌وه‌ (5) شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات ئه‌و زاته ‌زانایه به‌هه‌رچی له‌دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندایه (6).

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ .. {لَوْ أَنزَلْنَا هَـٰذَا الْقُرْآنَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ اللَّـهِ ۚ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٢١﴾ هُوَ اللَّـهُ الَّذِي لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ۖ هُوَ الرَّحْمَـٰنُ الرَّحِيمُ ﴿٢٢﴾ هُوَ اللَّـهُ الَّذِي لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ ۚ سُبْحَانَ اللَّـهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٢٣﴾ هُوَ اللَّـهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ ۖ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ ۚ يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٢٤﴾} صدق الله العلي العظيم [الحشر].
واتە/ بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان..
ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێك ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو وردو و خاش ده‌بوو شه‌ق و په‌ق ده‌بوو له ترسی فه‌رمانی خوا له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه (21) خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکراکان ئه‌و خوایه به‌خشنده و میهره‌بان و دلۆڤانه کانگای ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ (22) خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌ پاك و بێگه‌ردە ئاشتی خواز و ئاشتی په‌روه‌ره‌ ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه‌ ده‌سه‌ڵاتداره و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌ت باڵاده‌سته‌ خاوه‌نی خێری بێسنووره‌ گه‌وره‌یه و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌یه له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن (23) هه‌ر ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌رو دروستکاوه‌ نه‌خشه و وێنه کێشه‌ره‌ ناوه پیرۆزو جوانه‌کان هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کە خاوەن عزەت نەفسی بەرزەو داناو کاربەجێیە‌ (24).

ھەشتەم: کەی خودا دەناسی؟
وەڵام: پاک و بێگەردی بۆ خودا جا کێ بەتۆی وتووە بەوەی کەوا من کاتێک خودا دەناسم و کاتێکی تریش ڕق ئەستور دەبم و بڕوام پێنامێنێت؟ دەشزانم لەوەدا مەتەڵت داناوە جا من بەڵگەتان بەسەردا ناھێنمەوە بە مەتەڵ و مەتەڵکاری، جا با پرسیارەکەت ڕوون ئاشکراو ڕاشکاو بێت تا وەڵامەکەت بە تێرو تەسەلی بۆ بھێنم جا ئەوانی تریش لێی تێبگەن و سودی لێوەربگرن، جا مەتەڵ و مەتەڵکاری شوێنی نیە لەلای ئێمە وەھەتا ئەگەرمن بە وەڵامەکەش بزانم لەسەر مەتەڵەکەت ئەوا ھەر وەڵامت نادەمەوە، یان پشتگوێی دەخەم بە ئەنقەست للایەن خۆمەوە، وەئەگەر پێشت و
وتبام کەی دەزانی خودا لێت ڕازیە؟ئەوا پێم دەوتیت ئەگەر پەروەردگارەکەم ڕازی کردو لێی نزیک بوومەوە ئەوا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی دامدەپۆشێت وە سەکینەت و ئارامی دادەبەزئتە سەر دڵەکەم،

جا لەپاش ئەوە دەزانم بەوەی کەوا خودا لەم ساتەدا ڕازیە لەسەرم بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک. وەھەرچی ئەگەر ئینسان ببینێت بەوەی کەوا دڵەکەی ڕەقە لە زیکری خودا وەئەگەر یادی خودا کرا لەلای ئەوا دڵەکەی نالەرزێت وە ئەگەر ئایەت و نیشانەکانی بەسەردا خوێندرایەوە ئیمانەکەی زیاد نابێت جا ئەوا بابزانێت بەوەی کەوا خودا توڕەو بەغەزەبە لەسەری، جا ھاوارو واوەیلاو سزاو ئازار بۆ ئەوانەی کەوا دڵیان ڕەقە لە زیکرو یادی خودا.

نۆیەم: ئایا پەروەردگارەکەی نەصارا ھەمان پەروەردگارەکەی یەھودە وە ھەمان پەروەردگارەکەی موسڵمانانە؟
وەڵام: پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگاری ھەموو ئەوەی کەوا بووەو دەشبێت تا ڕۆژی دوایی پەروەردگاری موسڵمانان و نەصاراو یەھود و ھەموو خەڵکی، بەڵام زۆربەیان ڕقیان لەحەق دەبێتەوەو شەریک و ھاوبەش بۆ حەق بڕیار دەدەن، وە ئەگەر کاتێکیش ته‌نها ناوی خوا برا، ئه‌وانه‌ی که پەروەردگارەکەیان ناناسن دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت، کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له خوا، ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا ذُكِرَ اللَّـهُ وَحْدَهُ اشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ۖ وَإِذَا ذُكِرَ الَّذِينَ مِن دُونِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ ﴿٤٥﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ کاتێکیش ته‌نها ناوی خوا برا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی نیه دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له خوا ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن.

وەئەوەی کەوا ڕەجاو ئاواتی بۆ دەخوازم لێت وەلەسەرجەم ئەوانەی کەوا کە پەروەردگارەکەیان دەوێت کەوا نوریان بۆ زیادبکات لەدڵەکانیاندا ئەوەیە کەوا ووردببنەوە لەسورەتی (الزُمر) بەلێووردبوونەوەیەکی قوڵی بیرمەندانە تا خودا دڵەکانتان پێ ڕووناک بکاتەوە وە ترس و ملکەچی و دڵسۆزیتان پێی زیادبێت وە خودا سنگەکانتان پێ گوشادو فراوان بکات جا حەقەکەتان پێ نیشان بدات وە خودا بۆتان بکات بە دەسەڵاتی جیاکردنەوەی نێوان حەق و بەتاڵ بەلکو دڵنیا بن.

( سورەتی الزمر )
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{تَنزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّـهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ ﴿١﴾ إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ فَاعْبُدِ اللَّـهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ ﴿٢﴾ أَلَا لِلَّـهِ الدِّينُ الْخَالِصُ ۚ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّـهِ زُلْفَىٰ إِنَّ اللَّـهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ ﴿٣﴾ لَّوْ أَرَادَ اللَّـهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا لَّاصْطَفَىٰ مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ سُبْحَانَهُ ۖ هُوَ اللَّـهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ﴿٤﴾ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ ﴿٥﴾ خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ الْأَنْعَامِ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ۚ يَخْلُقُكُمْ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ خَلْقًا مِّن بَعْدِ خَلْقٍ فِي ظُلُمَاتٍ ثَلَاثٍ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿٦﴾ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّـهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ۖ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ ۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ۚ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿٧﴾ وَإِذَا مَسَّ الْإِنسَانَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُ نِعْمَةً مِّنْهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدْعُو إِلَيْهِ مِن قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّـهِ أَندَادًا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِ ۚ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا ۖ إِنَّكَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ ﴿٨﴾ أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٩﴾ قُلْ يَا عِبَادِ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا رَبَّكُمْ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا فِي هَـٰذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةٌ ۗ وَأَرْضُ اللَّـهِ وَاسِعَةٌ ۗ إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿١٠﴾ قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّـهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ ﴿١١﴾ وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ الْمُسْلِمِينَ ﴿١٢﴾ قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿١٣﴾ قُلِ اللَّـهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَّهُ دِينِي ﴿١٤﴾ فَاعْبُدُوا مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِ ۗ قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ ﴿١٥﴾ لَهُم مِّن فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِّنَ النَّارِ وَمِن تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ اللَّـهُ بِهِ عِبَادَهُ ۚ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ ﴿١٦﴾ وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّـهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ ﴿١٧﴾ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّـهُ ۖ وَأُولَـٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿١٨﴾ أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ الْعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِي النَّارِ ﴿١٩﴾ لَـٰكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌ مِّن فَوْقِهَا غُرَفٌ مَّبْنِيَّةٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ وَعْدَ اللَّـهِ ۖ لَا يُخْلِفُ اللَّـهُ الْمِيعَادَ ﴿٢٠﴾ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّـهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِأُولِي الْأَلْبَابِ ﴿٢١﴾ أَفَمَن شَرَحَ اللَّـهُ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٍ مِّن رَّبِّهِ ۚ فَوَيْلٌ لِّلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ اللَّـهِ ۚ أُولَـٰئِكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٢٢﴾ اللَّـهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُّتَشَابِهًا مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ هُدَى اللَّـهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُضْلِلِ اللَّـهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ ﴿٢٣﴾ أَفَمَن يَتَّقِي بِوَجْهِهِ سُوءَ الْعَذَابِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ وَقِيلَ لِلظَّالِمِينَ ذُوقُوا مَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ ﴿٢٤﴾ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٢٥﴾ فَأَذَاقَهُمُ اللَّـهُ الْخِزْيَ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَـٰذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٢٧﴾ قُرْآنًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِي عِوَجٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿٢٨﴾ ضَرَبَ اللَّـهُ مَثَلًا رَّجُلًا فِيهِ شُرَكَاءُ مُتَشَاكِسُونَ وَرَجُلًا سَلَمًا لِّرَجُلٍ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ الْحَمْدُ لِلَّـهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٢٩﴾ إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ ﴿٣٠﴾ ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عِندَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ ﴿٣١﴾ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى اللَّـهِ وَكَذَّبَ بِالصِّدْقِ إِذْ جَاءَهُ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَافِرِينَ ﴿٣٢﴾ وَالَّذِي جَاءَ بِالصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِ ۙ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ ﴿٣٣﴾ لَهُم مَّا يَشَاءُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ۚ ذَٰلِكَ جَزَاءُ الْمُحْسِنِينَ ﴿٣٤﴾ لِيُكَفِّرَ اللَّـهُ عَنْهُمْ أَسْوَأَ الَّذِي عَمِلُوا وَيَجْزِيَهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ الَّذِي كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿٣٥﴾ أَلَيْسَ اللَّـهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ ۖ وَيُخَوِّفُونَكَ بِالَّذِينَ مِن دُونِهِ ۚ وَمَن يُضْلِلِ اللَّـهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ ﴿٣٦﴾ وَمَن يَهْدِ اللَّـهُ فَمَا لَهُ مِن مُّضِلٍّ ۗ أَلَيْسَ اللَّـهُ بِعَزِيزٍ ذِي انتِقَامٍ ﴿٣٧﴾ وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّـهُ ۚ قُلْ أَفَرَأَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ إِنْ أَرَادَنِيَ اللَّـهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَاشِفَاتُ ضُرِّهِ أَوْ أَرَادَنِي بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَاتُ رَحْمَتِهِ ۚ قُلْ حَسْبِيَ اللَّـهُ ۖ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ الْمُتَوَكِّلُونَ ﴿٣٨﴾ قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٣٩﴾ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ ﴿٤٠﴾ إِنَّا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ لِلنَّاسِ بِالْحَقِّ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ ﴿٤١﴾ اللَّـهُ يَتَوَفَّى الْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا ۖ فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَىٰ عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الْأُخْرَىٰ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٤٢﴾ أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ ۚ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا ۖ لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٤٤﴾ وَإِذَا ذُكِرَ اللَّـهُ وَحْدَهُ اشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ۖ وَإِذَا ذُكِرَ الَّذِينَ مِن دُونِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ ﴿٤٥﴾ قُلِ اللَّـهُمَّ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ أَنتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِي مَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٤٦﴾ وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ مِن سُوءِ الْعَذَابِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ وَبَدَا لَهُم مِّنَ اللَّـهِ مَا لَمْ يَكُونُوا يَحْتَسِبُونَ ﴿٤٧﴾ وَبَدَا لَهُمْ سَيِّئَاتُ مَا كَسَبُوا وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٤٨﴾ فَإِذَا مَسَّ الْإِنسَانَ ضُرٌّ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلْنَاهُ نِعْمَةً مِّنَّا قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَىٰ عِلْمٍ ۚ بَلْ هِيَ فِتْنَةٌ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٩﴾ قَدْ قَالَهَا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَمَا أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴿٥٠﴾ فَأَصَابَهُمْ سَيِّئَاتُ مَا كَسَبُوا ۚ وَالَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْ هَـٰؤُلَاءِ سَيُصِيبُهُمْ سَيِّئَاتُ مَا كَسَبُوا وَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ ﴿٥١﴾ أَوَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّ اللَّـهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾ أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾ بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ ﴿٥٩﴾ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّـهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٦٠﴾ وَيُنَجِّي اللَّـهُ الَّذِينَ اتَّقَوْا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٦١﴾ اللَّـهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿٦٢﴾ لَّهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّـهِ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٦٣﴾ قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّـهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ ﴿٦٤﴾ وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٦٥﴾ بَلِ اللَّـهَ فَاعْبُدْ وَكُن مِّنَ الشَّاكِرِينَ ﴿٦٦﴾ وَمَا قَدَرُوا اللَّـهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٧﴾ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَن شَاءَ اللَّـهُ ۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنظُرُونَ ﴿٦٨﴾ وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا ۚ قَالُوا بَلَىٰ وَلَـٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ ﴿٧١﴾ قِيلَ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۖ فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٢﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ﴿٧٣﴾ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ ۖ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ﴿٧٤﴾ وَتَرَى الْمَلَائِكَةَ حَافِّينَ مِنْ حَوْلِ الْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ۖ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بِالْحَقِّ وَقِيلَ الْحَمْدُ لِلَّـهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه‌ (1) بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ڕه‌وانه کردووه بۆ تۆ بەحەق که‌واته هه‌ر خوا بپه‌رسته بە‌ر ملکه‌چ و دڵسۆزی بۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌ی (2) ئاگاداربن دینی پاك و خاوێن بەدڵسۆزی بۆی ته‌نها بۆ خوایه‌ ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته که‌سانی ترو شتی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن ئێمه ئه‌وانە ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خوا نزیکمان بخه‌نه‌وه‌ بێگومان خوا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕایان ده‌رباره‌ی جۆراو جۆرەو جیاوازو ناکۆکن لەسەری به‌ڕاستی خوا ئه‌و بیروباوه‌ڕ چه‌وته‌یان لێوه‌رناگرێت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن (3) ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه منداڵ و ڕۆڵه‌یه‌ک بۆ خۆی بڕیار بدات ئه‌وا له نێوان ئه‌و شتانه‌دا که دروستی کردووه شتێکی هه‌ڵده‌بژارد که به ویستی خۆی بوایه نه‌ک به‌ویستی ئه‌وان پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له شتی ناره‌واو نابه‌جێ ئه‌و زاته خوایه‌کی تاک و ته‌نهاو زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته(4) ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه‌ به‌شێوه‌ی که‌وانه‌یی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت به‌هه‌مان شیوه‌ی که‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت (که ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی قورئانیه له‌سه‌ر شێوازی خڕی زه‌وی) ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووه و ڕای هێناون (له فه‌رمانی ده‌رناچن و له‌خزمه‌تی ئاده‌میزادان) هه‌ریه‌ک له‌وانه له چه‌رخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو ئاگاداربن:
هه‌رئه‌و خوایه زۆر به‌ده‌سه‌لاته و لێخۆشبووه (5) خوا ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێك هێناوه‌ته کایه‌وه له‌وه‌ودوا له‌و تاکه نه‌فسه هاوسه‌ره‌که‌شی فه‌راهه‌م هێناوه‌ له ماڵاتیشدا هه‌شت جۆری دروست کردووه له‌وه‌ودوا له سکی دایکتاندا ئێوه دروست ده‌کات به‌چه‌ند قۆناغێك، له‌ناو سێ تاریکیدا جا گۆرانکاری به‌رده‌وامه و گه‌وره بوون و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کان (ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ڕوو ده‌دات) ئا ئه‌وه‌یه خوا ئا ئه‌وه‌یه په‌روه‌ردگارتان خاوه‌نی هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانه جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه‌ جا ئیتر بۆ کوێ لا ده‌درێن له خواپه‌رستی! (6) گه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن، بێگومان خوا بێ نیازه لێتان هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر، به‌و کاره‌تان ڕازی ده‌بێت دڵنیاش بن که هیچ که‌س بارو کۆڵی گوناهی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت پاشان گه‌رانه‌وه‌تان بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان پێده‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا چونکه ئه‌و زاته زانایه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له سینه و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون (7) ئاده‌میزاد کاتێك ناخۆشی و زه‌ره‌رێکی تووشهات هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاری ده‌بات و به‌دڵشکاوی و ملکەچی و دڵسۆزی بۆی لێی ده‌لاڵێته‌وه‌ پاشان کاتێك خوا ده‌رووی لێ کرده‌وه و نازو نیعمه‌تی پێبه‌خشی دوعا و نزا و هانا و هاواره‌کانی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات چه‌نده‌ها هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار ده‌دات ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وێڵ بکات به‌و جۆره که‌سه بڵێ که‌مێك به خوانه‌ناسیەکەت چێژ وەربگرەو ڕابوێره‌ دڵنیابه که تۆ نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خیت (8) (ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باسکران چاکترن) یان ئه‌و ئیمانداره‌ی که له دووتوێی شه‌وگاردا هه‌ڵده‌ستێت بۆ خواپه‌رستی سوژده ده‌بات و به‌پێوه ده‌وه‌ستێت له لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌ت ده‌ترسێت و ئومێد و هیوای به‌میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری هه‌یه‌ بڵێ ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌زانن و شاره‌زان وه‌ک ئه‌وانه‌ن که هیچ نازانن و شاره‌زاییان نیه‌؟ به‌ڕاستی ته‌نها خاوه‌ن بیروهۆشه‌کان له‌م جۆره یاداوه‌ریانه سوود وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن (9) به‌و به‌ندانه‌م بڵێ که خاوه‌ن باوه‌ڕن له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خواناس بن بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م دنیایه‌دا چاکه ده‌که‌ن پاداشتی چاک هه‌یه‌ زه‌وی په‌روه‌ردگاریش فراوانه به‌ڕاستی ته‌نها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئه‌ندازه‌یه‌ (10) وە بڵێ به‌ڕاستی من فه‌رمانم پێدراوه هه‌ر خوا بپه‌رستم بە ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری و دڵسۆزی بۆی لەدین و ئاین و به‌رنامەکەی (11) فه‌رمانیشم پێدراوه که یه‌که‌مین که‌س بم له موسڵمانان (12) بڵێ من زۆر ده‌ترسم له سزای ڕۆژێکی پڕ مه‌ترسی و سامناک به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌م له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم (13) بڵێ من ته‌نها هه‌ر خوا ده‌په‌رستم بە ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری و دڵسۆزی بۆی لەئاین و به‌رنامه‌که‌ی (14) جا ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان چی ده‌په‌رستن جگه له‌و خوایه‌ بیپه‌رستن و پێیان بڵێ بێگومان خه‌ساره‌تمه‌ندان ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان و خاو و خێزانیان له ده‌ستچووه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاگادار ب: که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ساره‌تمه‌ندی ئاشکراو زیانی دیارو ڕوون (15) ئه‌وانه له سه‌رویانه‌وه په‌ڵه هه‌وری دووکه‌ڵ له ئاگری ده‌وری داون له ژێریشیانه‌وه هه‌مان په‌ڵه هه‌ور و دووکه‌ڵ هه‌یه‌ ئابه‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌نده‌کانی ده‌ترسێنێت و پێیان ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن (16) جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له تاغوت جگه له خوای په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانی و دڵسۆزی بۆی لەدینەکەی و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا بەدڵسۆزی بۆی لەدینەکەی مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ جا مژده بده به‌و به‌ندانه‌م (17) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن جا شوێنی چاکترینی دەکەو‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن (18) جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که به‌هۆی خراپی و خوانه‌ناسیه‌وه بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئه‌وت به‌ده‌سته‌) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌و جۆره که‌سانه ڕزگار بکه‌یت که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا گیریان خواردووه‌؟ (19) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و دیندار بوون به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و پارێزکاربوون چەند نھۆم و ژوورێکیان بۆ ئامادەیە کەوا له‌سه‌ریەک بنیات نراون چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر ئه‌و کۆشکانه‌دا جاریه‌ ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی خوایه بێگومان خوایش به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر (20) ئایا تۆ نه‌تبینیوه‌و سه‌رنجت نه‌داوه‌ به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه‌ له‌وه‌ودوا له‌ناو ناخی زه‌ویدا کۆی ده‌کاته‌وه‌ پاشان به‌شێوه‌ی کارێز وکانی ده‌ریده‌هێنێت ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه کشتوکاڵی هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌روێنێت ئینجا وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت پاشان ده‌یخات و وردو خاشی ده‌کات جا به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه هه‌یه بۆ که‌سانی ژیرو هۆشمه‌ند (21) جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که خوای میهره‌بان سینه‌ی گوشاد کردووه بۆ ئیسلام و له‌سه‌ر ڕێبازی نوورو ڕوناکی په‌روه‌ردگاریه‌تی (وه‌ك ئه‌و که‌سه وایه که پێچه‌وانه‌یه‌؟) هاوار و وه‌یل بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردووه‌ (22) خوا جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانه‌یه‌ بابه‌ته‌کانی له یه‌ك ده‌چن، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆته‌وه‌، جا کارکردی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که‌: ته‌زوو ده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌وکه‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌رووندا هه‌یه‌، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خواو خواپه‌رستی ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایه که هه‌ر که‌س شایسته بێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کات بۆ پله‌و پایه به‌رزانه‌، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموویی بکات. (23) جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی به ڕوخسارو ده‌م و چاوی به‌رگری له سزای سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت بکات، (وه‌ك ئه‌وه وایه که نه‌ترسێت)، ئه‌وسا به‌و سته‌مکارانه ده‌وترێت: ده‌ی بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که ده‌تانکرد. (24) ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیس بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بوو، زۆری پێ نه‌چوو تۆڵه و سزا یه‌خه‌ی پێگرتن له شوێنێکه‌وه که به‌ته‌مای نه‌بوون و هه‌ستیان پێنه‌ده‌کرد. (25) ئه‌وسا خوا هه‌ر له ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد به گه‌روویاندا و ڕیسوای کردن، بێگومان سزای قیامه‌ت سه‌ختتره بۆیان ئه‌گه‌ر بیانزانیایه‌. (26) سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن و بیرێک بکه‌نه‌وەو له ڕاستیه‌کان و تێ بگه‌ن. (27) قورئانێکی پاراو، به‌زمانی عه‌ره‌بی، هیچ که‌چی ولاریه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزکارو خواناس بن. (28) خوای گه‌وره نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به پیاوێك که گیری خوارد بێت به‌ده‌ست چه‌ند به‌رپرسێکی شه‌ڕانی و سه‌رکه‌شه‌وه‌، پیاوێکی تریش ته‌نها یه‌ك به‌رپرسی هه‌بێت، ئایا ئه‌و دوو جۆره نموونه‌یه‌، وه‌ك یه‌کن، سوپاس و ستایش ته‌نها شایسته‌ی خوایه‌، نه‌خێر یه‌کسان نی یه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و نایزانن و لێکی ناده‌نه‌وه‌. (29) به‌ڕاستی تۆش ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن و که‌س نامێنێت. (30) پاشان بێگومان ئێوه (واته نه‌گبه‌ت و یاخیه‌کان) ڕۆژی قیامه‌ت، له‌لای په‌روه‌ردگارتان یه‌خه‌ی یه‌ك ده‌گرن، داواچی ده‌بن له‌سه‌ر یه‌کتر. (31) جاکێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره‌، که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت و ئه‌و ڕاستیه‌ی که پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌، بروای پێی نی یه‌. کاتێک بۆی هاتووه‌، مه‌گه‌ر له دۆزه‌خدا شوێنی مانه‌وه بۆ کافران نیه؟! (32) ئه‌و که‌سه‌ش ڕاستی و حه‌قیقەتی هێناوه‌و باوه‌ڕیشی پێیه‌تی، ته‌نها ئا ئه‌وان خواناس و دیندارن. (33) جا ئه‌و به خته‌وه‌رانه هه‌ر چیان بوێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه و پێشکه‌شیان ده‌کرێت، ئا ئه‌وه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان. (34) بۆ ئه‌وه‌ی خوا چاو پۆشی بکات له خراپترینی ئه‌و گوناهانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پاداشتیان بداته‌وه به‌چاکتر له‌وه‌ی که ده‌یانکرد. (35) مه‌گه‌ر خوا به‌س نیه که پشتیوان بێت بۆ به‌نده‌ی خۆی که‌چی ئه‌وان تۆ ده‌ترسێنن به شتی تر جگه له خوا، خۆ ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات و سه‌ری لێبشێوێنێت، ئیتر که‌س ناتوانێت ده‌ستی بگرێت و ڕێنمویی بکات. (36) ئه‌وه‌ش که خوا هیدایه‌تی بدات و ڕێنموویی بکات و بیخاته سه‌ر ڕێی ڕاست، که‌س ناتوانێت گومڕای بکات، مه‌گه‌ر هه‌ر خوا باڵاده‌ست و تۆڵه‌سێنه‌ر نیه (له تاوانکارو تاوانباران)؟ (37) ئه‌گه‌ر له بێ باوه‌ران بپرسیت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌؛ بێ دوودڵی و به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: خوا، باشه‌؛ پێمان بڵێن: ئه‌وه‌ی هاواری لێ ده‌‌که‌ن له جیاتی خوا، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه بیه‌وێت تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کم بکات، ئایا ئه‌وانە ده‌توانن فریام بکه‌ون و نه‌هێڵن؟ یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمه‌ت و به‌خششێکم پێ ببه‌خشێت، ئایا ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه قه‌ده‌غه بکه‌ن و نه‌یه‌ڵن و بیگرنه‌وه؟! بڵێ: من خوام به‌سه که له ته‌نگانه‌دا ده‌گاته فریام، ده‌با ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن. (38) هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئه‌ی قه‌ومەکەم ئێوه له‌سه‌ر شێوازی خۆتان کاربکه‌ن منیش به‌ڕاستی سه‌رگه‌رمی کاری خۆمم، جا له ئاینده‌دا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه‌... (39) که‌کێ تووشی سزایه‌ک ده‌بێت که سه‌رشۆڕو شه‌رمه‌زارو سه‌رگه‌ردانی ده‌کات له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزایه‌کی به‌رده‌وام داوێنگری ده‌بێت و له‌کۆڵی نه‌بێته‌وه‌. (40) بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه تا هه‌رچی ڕاستیه‌کانه بۆ خه‌ڵکی ڕوون ببێته‌وه‌، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێته به‌ر، ئه‌وه خۆی قازانجی کردووه‌، ئه‌وش که گومڕابووه‌، گومڕابوونه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، وه‌نه‌بێت تۆ چاودێریان بیت ((41) هه‌ر خوایه که گیانه‌کان ده‌کێشێت له‌کاتی مردنیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و گیانه‌ش که نه‌مرد له خه‌وه‌که‌یدا هه‌ر خوا بۆی ده‌نێرێته‌وه‌، جا ئه‌و که‌سه‌ی که خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لاشه‌ی، ئه‌و که‌سه‌ش که ڕۆژی ته‌واو نه‌بووبێت ده‌ینێرێته‌وه بۆی تا کاتێکی دیاریکراو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه (42) نه‌خێر، ئه‌وانه بیر ناکه‌نه‌وه‌، به‌ڵکو سه‌ر لێشێواوه‌کان له جیاتی خوا کەسانی تریان کردووه به تکاکارو شەفاعەتکاری خۆیان (وەکو پێغەمبەرەکان و شەھیدان و پیاوچاکان و ...ھتد) ؟! پێیان بڵێ: باشه‌، ئه‌گه‌ر هیچیشیان به‌ده‌ست نه‌بێت و لە نھێنیەکەی تێنەگەن(43) ئینجا پێیان بڵێ: شەفاعەت تکاکردن، هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه‌ (ڕەحمەتەکەی لەنەفسی خۆی شەفاعەت دەکات لەجێگای توڕەیی و سزایەکەی) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌، هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌، له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه‌. (44) کاتێکیش ته‌نها ناوی خوا برا، ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی نیه دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت، (به‌ڵام) کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له خوا، ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن. (45) بڵێ: ئه‌ی ئه‌و خوایه‌ی که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویت، زانای په‌نهان و ئاشکرایت، هه‌ر تۆ دادوه‌ری ده‌که‌یت له نێوان به‌نده‌کانتدا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان تیاده‌کرد. (46) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه‌، خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو زه‌وی بن، ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت، ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر هه‌مووی ده‌که‌نه قوربانی خۆیان و هه‌مووی ده‌به‌خشن له پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک که ده‌بینن سزاو ئازاری دۆزه‌خ زۆرسه‌خته و له‌لایه‌ن خواوه سزاو ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی وایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رگیز به ته‌مای نه‌بوون. (47) ئەوسا ئیتر سه‌ره‌نجامی کاروکردوه ناشرینه‌کانی خۆیانیان بۆ ده‌رکه‌وت و ئه‌وه‌ی به گاڵته گرتبوویان و بڕوایان پێی نه‌بوو داوێنگیریان ده‌بێت. (48) جا کاتێک ناخۆشی و ئازارێک تووشی ئینسان بێت، هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هێنێت و ئه‌گه‌ر نازو نیعمه‌تێکمان پێبه‌خشی؛ ده‌ڵێت؛ ئه‌مه ته‌نها شاره‌زایی خۆمه‌، زیره‌کی خۆمه‌، لێهاتوویی خۆمه‌، نه‌خێر وا نیه‌؛ ئه‌و به‌خشینه بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌م ڕاستیه نازانن. (49) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش شتی وایان ده‌وت، وه‌نه‌بێت ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان که‌وتبێت و سوودی پێگه‌یاندبن. (50) ئه‌وسا تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرین و نادروستانه‌ی که کردبوویان داوێنگیریان بوو، ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کردووه ئه‌وانیش تۆڵه‌ی کرده‌وه ناشرینه‌کانیان داوێنگیریان ده‌بێت له ئایینده‌دا، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه له تۆڵه‌ی خوایی ده‌ربازببن. (51) ئایا نه‌یانده‌زانی که به‌ڕاستی هه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یان ته‌نگی ده‌کاته‌وه‌؟ بێگومان ئا له‌وەدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که ئیمان ده‌هێنن و باوه‌ریان هه‌یه‌. (52) ‌بڵێ خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا به‌ڕاستی خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) نه‌خێر مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیداو پشتت هه‌ڵكرد لێی وه‌ له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌) (٥٩) جا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی خواوه ده‌کرد ڕووخساریان ڕه‌ش و تاریکه‌ مه‌گه‌ر شوێن و جێگه بۆ ئه‌و خۆ به زل زان و لووت به‌رزانه له ئاگری دۆزه‌خدا نی یه‌؟ (٦٠) له‌ولاشه‌وه خوای گه‌وره ئه‌وانه ڕزگار ده‌کات که پارێزگارییان ده‌کرد به‌هۆی سه‌رکه‌وتنیان ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیه‌کیان تووش نایه‌ت و دڵگرانیش نابن (٦١). خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه‌، هه‌ر ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتیار و پارێزه‌ری هه‌موو شتێکه (٦٢) کلیک و جڵه‌وی ئاسمانه‌کان و زه‌ویش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئا ئه‌وانه خۆیان ڕه‌نجه‌ڕۆ و زه‌ره‌رمه‌ندن (٦٣) بڵێ ئه‌ی نه‌فامان فه‌رمانم پێده‌که‌ن که ‌جگه له خوا شتی تر بپه‌رستم (٦٤) سوێند به‌خوا بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆو بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه (٦٥) بەڵکو هه‌ر ته‌نها خوا بپه‌رسته و له ده‌سته‌ی سوپاسگوزاران به (٦٦) ئەوانە قه‌درو رێزی خوایان وه‌ک پێوست نه‌گرت لەکایێکدا هه‌ر هه‌موو زه‌وی پڕ مشتێکی قودره‌تی ئه‌و زاته‌یه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاسمانه‌کانیش به‌ده‌ستی قودره‌تی ڕاست و دروستی خوا پێچراوه‌ن پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگار ە مه‌زنه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه نی یه نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن (٦٧).و ڕۆژه‌دا فوو ده‌کرێت به - صور - دا (واتە بە خلق دا بەکن فیکونێک‌) هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا مابێت خێرا ده‌مرێت، مه‌گه‌ر که‌سێک خوا ویستی له‌سه‌ر مردنی نه بێت، له‌وه‌ودوا فوویه‌کی تری پیادا ده‌کرێته‌وه‌، جا ده‌ستبه‌جێ هه‌رهه‌موو خه‌ڵکی هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ و به‌سه‌رسامیه‌وه چاوه‌ڕوانن. (68) وه‌ زه‌وی ڕوناک ده‌بێته‌وه‌ به‌ نوری په‌روه‌ردگاره‌ی کارنامه‌و و دۆسیه‌کانیش دانراون وه‌ پێغه‌مبه‌ران و شا‌هێدان ده‌هێنرێن و دادوه‌ری به‌حه‌ق له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وان هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت (69) هه‌ر که‌سه ئه‌نجامی کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت به‌ته‌واوی و سه‌رئه‌نجامی کۆششی خۆی ده‌ست ده‌که‌وێت چونکه ئه‌و زاته زانایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن (70) ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌سته ده‌سته و تاقم تاقم هه‌تا کاتێک ده‌گه‌نه به‌ر ده‌رگاكانی و بۆیان ده‌کرێته‌وه فریشته‌ی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیار پێیان ده‌ڵێن باشه‌ مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران له خۆتان ڕه‌وانه نه‌کرابوو بۆتان که ئایه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆتان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌ و یاداوه‌ریتان بکات و داتان بچڵه‌کێنێت له گه‌یشتنی ئه‌م ڕۆژه‌؟ ده‌ڵێن به‌ڵێ به‌ڵام تازه‌ بڕیاری سزاو ئازار دراوه به‌سه‌ر کافر و بێ بڕواکاندا (71) ئه‌وسا ئیتر پێیان ده‌وترێت ده‌ی ئیتر له ده‌رگاكانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه‌ بچنه ناوی ژیانی ناخۆش و سه‌ختیش بۆتان به‌رده‌وامه‌، مردنیش نیه ئای که چاند ناسازه جێگه و ڕێگه‌ی لووت به‌رزو خۆ به‌زل زانه‌کان‌ (72) له‌ولاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که پارێزگار بوون ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل به‌ڕێ ده‌کرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌تا کاتێ که ده‌گه‌نه ئه‌وێ ده‌رگاكانی به ڕوویاندا ده‌كرێته‌وه‌ وه‌ فریشته‌ به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیاره‌كانی به‌هه‌شت پێیان ده‌ڵێن سه‌لامتان له‌سه‌ر بێت ئێوه پاك و چاكن جا فه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا (73) ئه‌وسا ئیتر ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی، که به‌ڵێنی خۆی بۆمان برده سه‌ر و کردینی به‌خاوه‌نی سه‌رزه‌مینی به‌هه‌شت و له هه‌رشوێنێک و له هه‌ر جێیه‌کیدا بمانه‌وێت سه‌ربه‌ستانه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر، ئای چه‌نده پاداشتی تێکۆشه‌ران و خه‌باتکاران چاک و پاک و به‌نرخه‌. (74) ئه‌وسا ئیتر فریشته‌کان ده‌بینیت ده‌وری عەرشیان داوه و سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگاریانن و حه‌ق و دادوه‌ری له نێوان هه‌موواندا جێبه‌جێ کرا، ئینجا ده‌وترێت: الحمد لله ڕب العالمین. (75).

دەیەم: ئایا ئێستا محمد پێغەـبەری خودا خەلیفەی خودایە یان تۆ؟
وەڵام: وێنەی خەلیفەی خودا وەکو وێنەی داوودە عليه الصلاة والسلام. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ فَاحْكُم بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ} صدق الله العظيم [ص:26].
واتە/ ئه‌ی داوود به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێنشین له زەویدا جا فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده‌، هه‌رگیز شوێنی ھەواو ئاره‌زوو مه‌که‌وه‌، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا.

پاشانیش مرد عليه الصلاة والسلام. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ ﴿٣٠﴾ ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عِندَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ به‌ڕاستی تۆش ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن و که‌س نامێنێت (30) پاشان بێگومان ئێوه (واته نه‌گبه‌ت و یاخیه‌کان) ڕۆژی قیامه‌ت له‌لای په‌روه‌ردگارتان یه‌خه‌ی یه‌ك ده‌گرن داواچی ده‌بن له‌سه‌ر یه‌کتر (31).

وەدەشتبینم بەوەی کەوا دەڵێی ئێستا محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم - خەلیفەی خودایە لەزەوی! جا دەڵێم: نەخێر بەڕاستی ئەو ڕۆیشت لەدنیاو ھیچیش پێویستی پێی نی یە، جا لەبەرچی دەتەوێت ئەو بمێنێتەوە تێیدا؟ جا بەڕاستی ئەو ماوەیەکی درێژ لەدنیا مایەوە تا گەیشتەوە لای پەروەردگارەکەی عليه الصلاة والسلام وآله، جا منیش چەندە پەلەمە تا پێی بگەمەوە ئەگەر ئەوکارو گرنگیەم پێ نەسپێردرابا بەحەق، خۆ ئەگەر نا ئەوا ئاوات و تەمەننای ئەوەم دەکرد کەوا یەک چرکەش لەم ژیانی دنیایەدا نەمێنمەوە جا ھیچ پێویستیەکمان پێی نی یە ئەگەر بۆ خودا نەبێت، جا ھەر لەپێناوی ئەو خودایە دەژین تێیدا، وەھێشتاکەش ھەدەف و ئامانجەکە لەپێناویدا نەھاتۆتە جێ، دواتریش دێتەجێ بە ئیزنی خودا، بەڕاستی خودا پێچەوانەی بەڵێنەکەی ناکات. جا ئایا دەتەوێت کەوا خودا بۆ چ شتێک لەزەوی جێگیرم بکات ئەگەر تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کەوا فەرمان بەچاکە بکەم و نەھی و ڕێگریش لەخراپە بکەم جا زوڵم و ستەمی بەندەکان ھەڵبگرم لەسەر بەندەکان وە بانگەوازی ھەموو بەندەکانیش بکەم بۆ دەرچوون لە بەندایەتیکردنی بەندەکان بۆ بەندایەتیکردنی پەروەردگاری بەندەکان؟ جا دواتریش پەروەردگارەکەم وەفا دەکات بۆم بەوەی کەوا بەڵێنی پێداوم وە بەوانەش کەوا وەکو منن لەچاکەکارەکان جا خەڵکی ھەمووی ھیدایەت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست، جا ئەوەی لەدوای ئەوە کوفربکات و شوێنی مەسیحی دەجال بکەوێت ئەوا ئەوانە بریتین لە فاسق و تاوانکارەکان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَعَدَ اللَّـهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿٥٥﴾} صدق الله العظيم [النور].
واتە/ خوا به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به ڕاستی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێنشین و پایه‌داریان ده‌کات له وڵاتدا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێنشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه‌ هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی ئه‌و کاتەی کەوا به ته‌واوی هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و پایه‌داریه بێباوه‌ڕ بێت ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبارو له سنوور ده‌رچوون.

ئەوەش لەبەرئەوەی فیتنەی مەسیحی دەجال لەدوای ئەوە دێت کەوا خودا بە مەھدی چاوەڕوانکراو ھیدایەتی خەڵکی دەدات، جا لەپاش ئیمانھێنانی سەرجەمی خەڵکی بەحەق بە مەھدی چاوەڕوانکراو جا لەپاش ئەوە فیتنەی تاقیکردنەوەی تەقوا دێت (بەھاتنی فیتنەی مەسیحی دەجال) ، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {الم ﴿١﴾ أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ﴿٢﴾ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّـهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ﴿٣﴾} صدق الله العظيم [العنكبوت].
واتە/ الم (ئەم پیتانە ئاماژەن بۆ ناوی نێردراوو پێغەمبەرو خەلیفەو چاکەکارەکانی خودا) (1) ئایا خه‌ڵكی وایانزانیوه‌ وازیان لێده‌هێنرێت و پشتگوێ ده‌خرێن كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وان تاقی نه‌كرێنه‌وه؟ (2) سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانمان تاقیكردۆته‌وه به جۆره‌ها شێوه‌ تا خوای گه‌وره (له جیهانی واقیعدا) ئه‌وانه‌ی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و ده‌ركه‌ون هه‌روه‌ها درۆزنه‌كانیش ده‌بێت بناسێت و ده‌ركه‌ون (3).

وەئەی برای بەڕێزم بەڕاستی دڵەکەتم نەبینی کەوا پاک و خاوێن بێت لەبەرامبەر ئێمەدا جا مەبە بەکەسێک کەوا ڕقت لەحەق ببێتەوە، وە ڕەجاو ئاواتیشم لەخودا ئەوەیە کەوا لێت خۆشبێت و لێت ببورێت جا دڵەکەت پاک و خاوێن بکاتەوە بە تەواوی بەڕاستی پەروەردگارەکەم زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە، جا بگەڕێوە بۆ لای پەروەردگارەکەت بەدڵسۆزی و ملکەچ بوون بۆ لای پەروەردگارەکەت بەگریانەوەلەبەردەستی گەر بەڕاستی حەقی نیشان دایت و شوێنکەوتنی بۆی پێبەخشی بەڕاستی پەروەردگارم بیسەرو زانایە

وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
برات ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــــ