ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - ربيع الأول - 1441 ک
01 - 11 - 2019 مـ
11:09 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=38592
_________________

ھۆشداری و وریاکردنەوە بۆ ھەموو موسڵمانێک بەوەی کەوا شوێنی فەتوای مولحیدەکان نەکەون بەناولێنانی سزایەکانی اللە بە کارەساتە سروشتیەکان، وە مژدەش بە موسڵمان و کافرە پشتھەڵکەرەکان دەدەم بە ئایەت و نیشانەی سزای یەک لەدوای یەک..

بسم الله الرحمن الرحيم والصلاة والسلام على محمدٍ رسول الله وجميع المرسلين من قبله ومن تبعهم واقتدى بنهجهم في كلّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

بەڕاستی منی ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە لەسەر ھەموو جیھان ناصر محمد یەمانی ئەو ھۆشداری و ووریاکردنەوەیە دووبارە دەکەمەوە بەڵکو ناونیشانی بەیان و ڕوونکردنەوەکەشمان کردووە بەوەی دەلێین: ھۆشداری و وریاکردنەوە بۆ ھەموو موسڵمانێک بەوەی کەوا شوێنی فەتوای مولحیدەکان نەکەون بەناولێنانی سزایەکانی اللە بە کارەساتە سروشتیەکان، وە مژدەش بە موسڵمان و کافرە پشتھەڵکەرەکان دەدەم بە ئایەت و نیشانەی سزای یەک لەدوای یەک لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتنە نزیکەکەی، جا چەندە ھۆشداری و ووریام کردنەوە بە درێژایی چەندین ساڵ بەھەموو ئەوەی کەوا دواتر ڕوودەدات بۆ پشتھەڵکەران بەر لە ڕوودانی، بەڵام ئێوە دەتانەوێت کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی تازەو نوێتان بۆ بنوسین لەساتی ڕووداوەکە یان لەدوای ئەوەی کەوا ڕوودەدات! جا ئایا دەتانەوێت کەوا موعجیزەی بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەی قورئان لابدەن کەوا اللە دایبەزاندووە لە زانستی غەیب و شاراوەدا پاک و بێگەردی بۆ اللە ی زانا بە ھەموو غەیب و نھێنی و شاراوەکان؟.

وەئەی گەلی سەرکردەکانی عەرەب و زاناکانیان ئەوانەی کەوا لە خراپترینی شەیتانە بەشەرەکان دۆناڵد ترامپ دەترسن بە زیاترو توندتر لە ترسان لەپەروەردگارە تاک و قەھارەکەیان جا وەکو ئەو دەستەیەتان لێھاتووە لە شەیتانە بەشەرە دوڕو مونافیقەکان لە سەردەمی دابەزینی قورئانی گەورە ئەوانەی کەوا ئەوەندەی زۆر لەئیمانداران دەترسان ئەوەندە لە اللە نەدەترسان؛ ئەوەش لەبەرئەوەی گەلێک بوون تێنەدەگەیشتن. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {لَأَنتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةً فِي صُدُورِهِم مِّنَ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَفْقَهُونَ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الحشر].
واتە/ به‌ڕاستی ئێوه‌ی ئیماندار ترستان زیاتره له دڵ و ده‌روونیاندا تا اللە ی گه‌وره‌ چونکه بێگومان ئه‌وانه که‌سانێکی ناحاڵی و تێ نه‌گه‌یشتوون.

جا ئایا ئێوە وەکو ئاژەڵن کەوا لەحەق تێناگەن و جیای ناکەنەوە لەبەتاڵ؟ ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەو بانگەوازو بانگەشەیە پێویستی بەھیچ نیە تەنھا یەک شت نەبێت ئەویش بەکارخستنی عەقڵە بۆ بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی زانستی بانگەوازکارەکە؛ بەوەی بیربکەنەوە ئایا دەسەڵاتی زانستەکەی لە اللە وەیەو عەقڵ قبوڵی دەکات؟ جا لەپاش ئەوە شوێنی ئەوە دەکەوێت کەوا عەقڵ بۆی دەچێت. ئەوەش ئامۆژگاریەکە لە اللە وە بۆ ئەوانەی کەوا دەگەڕێنەوە لای اللە و ملکەچ دەبن بۆی بەدڵسۆزی وە بۆ ئەوانەی تر کەوا عەقڵەکانیان بەکاردەھێنن بۆ بیرکردنەوەو ووردبوونەوە بەتەنھایی یان دووقۆڵی، جا ئەگەر بینایی عەقڵەکانتان بەکارھێنا جا ئەوە سوێند بە اللە ئەوکاتە کوێر نابێت لەئاستی بینینی حەقدا بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُم بِوَاحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُوا لِلَّـهِ مَثْنَىٰ وَفُرَادَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَّكُم بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ ﴿٤٦﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واتە/ بڵێ من یه‌ک ئامۆژگاری ئێوه ده‌که‌م که‌ بۆ اللە و له‌به‌ر اللە، دوو قۆڵی و به‌ته‌نهایی بێن دانیشن و بیربکه‌نه‌وه ئه‌م هاوه‌ڵه‌ی ئێوه شێت نیه‌ به‌ڵکو ئه‌و ته‌نها ترسێنه‌ری ئێوه‌یه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی سه‌خت ڕووبه‌ڕووتان ببێت..

ئەوەش ئەگەر ھاتوو گەڕانەوە بۆ ناخی خۆتان بە بیرکردنەوە لەدەسەڵاتی زانستە تەواو باسکراوەکەی بانگەوازکارەکە لە کتێبدا بە باسکردنی تێرو تەسەل و تەواوەتی، وەئەگەر پێشم وتن دەسەڵاتی زانستەکە لەلایەن خۆمەوەیە ئەوا ئەوکاتە پێم بڕوا مەکەن و بەڕاستم دامەنێن لەبەرئەوەی خاتەم و دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان بریتی یە لە محمد پێغەمبەری اللە دواھەمینی پێغەمبەران سەڵاواتی اللە ی لەسەرو لەسەر ھەموو ئەوانی تریش، جا ڕەواو جائیز نیە بۆتان کەوا بیروباوەڕتان وابێت دەربارەی شەئن و کاروبارەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەوەی کەوا اللە ڕەوانەی دەکات بە پێغەمبەرێکی تازە بەڵکو ڕەوانەی دەکات بە ئیمام و پێشەوایەکی شاھێد لەسەرتان بەحەق کەوا اللە زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورەی پێدەدات تا جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانتان لەگەڵدا بکەم بە جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانێکی گەورە، جا حوججەو بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێدەکەم بە دەسەڵاتی زانستی محکەمی قورئان کەوا زاناو خەڵکی بەگشتی لێی تێدەگات بەو مەرجەی کەوا عەقڵ بەکاربھێنرێت لە دەسەڵاتی زانستی بانگەوازکارەکە.

وەئای لەسەرسامی ئەی گەلی عەجەم و لەعەرەبیش زیاتر سەرسامیم ئەوانەی کەوا نازانن چۆن مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد بناسنەوە!! جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەوەی کەوا من بەڕاستی لەسەرسامیەکی توندو گەورەدام دەربارەی زانایەکانتان وە لە ئومەتەکەتان لەوانەی کەوا دەیانبینن ئێستا بۆ بەشەر ئەوە دووپات و تەئکید دەکەنەوە بەوەی کەوا حەتمەن ئەوان لە زەمانی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراودان لەلایەن پەروەردگاری جیھانەوە بەڕەچاوکردنی ڕووداوە نوێ یە یەک لەدوای یەکەکان لەسەر ئەرزی واقع، جا زۆرێک لەدیمەنی یوتیوبی دەبینێت بەوەی کەوا زاناکان دەڵێن ئێستا حەتمەن مەھدی چاوەڕوانکراو لەناوماندایەو بەڕاستی اللە ڕەوانەی کردووە پاشان دەڵێنە خەڵکی: "جا بگەڕێن لەمەھدی چاوەڕوانکراو چونکە ئەو حەتمەن ئێستا لەناوماندایە بەڕەچاوکردنی ئەو ڕووداوانەی کەوا ھاتوون". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: جا مەبەستان چیە بۆ ئەوانەی کەوا دەگەڕێن ئایا پێیان دەڵێن بگەڕێن بە دوای ئیمام مەھدی لەئینتەرنێتی جیھانی یان لە شەقامەکاندا بگەڕێن بەدوایدا؟ جا ئایا دواتر لەشەقامەکان دەگەڕێن جا ئەگەر کەسێکتان بینی کەوا قژی ڕووتابێتەوەو ناوەڕاستی لوتی چەمیببێتەوەو سەری لوتی درێژ بێت جا لە پاش ئەوە پێشی بڵێن پشتتمان نیشان بدە تا بزانین ئایا نیشانەکە ھەیە لەسەر پشتت؟ جا بزانین ئایا تۆ مەھدی! جا جل و بەرگەکەی لەبەر دادەکەنن تاکو نیشانەکەی سەر پشتی ببینن و ناوەکەیشی محمد بێت ئینجا بڵێن: "اللە أکبر تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی، وەئای لە بەختی چاکی خۆمان بەوەی ئێمە لەزەمانی تۆداین جا چەندە گەل وئومەتەکانی تر چاوەڕێیان دەکردی لەپێش ئێمەدا"، جا لەپاش ئەوە ئەوکەسەی کەوا ناوەڕاستی لوتەکەی چەماوەتەوەو قژەکەشی ڕووتاوەتەوە عەقڵەکانتان بەعەقڵی کەسانێکی گێژ دەبینێت ئەگەر ئینسانەکە عاقڵ و ژیرو فامدیدە بێت، جا پێتان دەڵێت: "من ناوم محمدە قژیشم ڕووتاوەتەوە وە نیشانەیەک لەپشتیشمدا ھەیە جا داواکاریتان چیە لەمن چیتان دەوێت لێم؟", جا لەپاش ئەوە ئێوەش پێی دەڵێن: تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفەی اللە ی لەسەر بەشەر". جا ئەگەر ئەو عاقڵ بێت ئەوا دواتر پێتان دەڵێت: "بەڵام من نازانم بەوەی کەوا اللە ھەڵیبژاردبم بە خەلیفەکەی خۆی لەسەر بەشەر، جا ئایا اللە ئێوەی سەرپشک کردووە تا بتوانن خەلیفەکەی ھەڵبژێرن بەسەر خەڵکی جیھان لەجێگای ئەو؟ جا ئەوەم فێربکەن لەوەی کەوا اللە فێری کردوون"، لەپاش ئەوە ئێوەش دەڵێن: "ئێمە بەش بەش و جیاوازبووین بۆ چەندین مەزھەب و حزب بەھۆی جیاوازی و دووبەرەکیمان لە دینەکەی اللە؛ بەڵکو جیاوازی و دووبەرەکیەکەمان گەشەی سەندووە لە جیاوازی و دووبەرەکی فقھیەوە بۆ جیاوازی و دووبەرەکی خوێناوی، جا موسڵمان وای لێھاتووە کەوا موسڵمان دەکوژێت، وە وامان لێھاتووە گومڕاو سەرلێشێواوبووین لەڕێگای حەق کەوا ئێمەی عەرەب ھەندێکمان ملی ھەندێک پەل دەدات، ھەتا موسڵمانانی عەجەم وایان لێھاتووە کەوا خەریکە پاشگەز ببنەوە لە دینەکەی اللە ئیسلام بەھۆی ئەوەی کەوا دەیبینن لە تاوانە خوێناویەکەیان لەنێوان موسڵمانانی عەرەب بەتایبەتی؛ بەڵکو وامان لێھاتووە ببینە کەسانێکی گاڵتەجارو پێکەنیناوی لەپێش چاوی کافران و موشریک و ھاوبەشدانەران مولحیدەکان، وە زەوی عەرەب بەتایبەتی پڕبووە لە جەورو ستەم وە دوژمنانی ئیسلام دەورەیان داوین و خۆیان مەڵاس داوەو چاوەڕێی بەسەرھاتمان دەکەن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ن چه‌نده‌ها به‌ڵاو ناخۆشی بێته سه‌رمان -مەینەت و بەڵاو ناخۆشی بەسەر ئەواندا بێت- دەیانەوێت کەوا ھێرشمان بکەنە سەر لەدوای ئەوەی شان و شەوکەتیان لاواز کردین وە ئابوریەکەمانیان وێران کرد، وە خێرو بێرەکانیان بەتاڵان بردین، وە داوایان لێکردین بە پێدانی سەرانەو جزیەی بەرگریکردن بە بەھانەی ئەوەی دواتر ئەوان بەرگریمان لێدەکەن لەخراپەی موسڵمان بەڕووی موسڵمان".

جا لەپاش ئەوە ئەوکەسەی کەوا قژەکەی سەری ڕۆیشتووەو ناوەڕاستی لوتی چەماوەتەوە پێتان دەڵێت: ئەوە ئەگەر کەسێکی عاقڵ و فامدیدە بێت دواتر پێتان دەڵێت: "کەواتە ئەی برایەکانم لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو اللە ڕەوانەی دەکات بە حەکەم و دادوەر لە نێوانتاندا بەقسەی صەواب و بەجێ و قسەی یەکلاکەرەوەو دروست بە حوکمی اللە لە محکەمی کتێب بۆ ئەوەی ڕیزەکانتان یەکبخات وە مەھدی بتان گەڕێنێتەوە سەر ڕێگای ھیدایەتی اللە لەسەر مەنھەجی نبوەتی یەکەم جا ھەردەبێت کەوا اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەرتاندا زیاد بکات ئەوەش بۆ ئەوەی تاکو زاڵ بێت بەسەرتاندا بە حوکمی یەکلاکەرەوە بەدەسەڵاتی زانستی ڕازیکەرو ئیقناعکەر بۆ عەقڵەکانتان، جا تەعەدودی حزبی و مەزھەبیەکانتان نەھێڵێت، جا بتان گەڕێنێتەوە سەر مەنھەجی نبوەتی یەکەم، وەمنیش ھیچ نیم تەنھا کەسێکی سەر ڕووتاوەو لوت چەمیو نەبێت وە خاڵێکیشم ھەیە لەسەر پشتم! جا ئایا ئەوە بەڵگەی بڕیاردەرو ئاشکرایە لەنێوانتاندا لەسەر ئەو شتانەی کەوا ئێوە جیاوازو ناکۆکن لەسەری و کارەکەش بەوە تەواو کۆتایی دێت؟ اللە أكبر! من مەھدی چاوەڕوانکراوم بەگوێرەی ھەڵبژاردنەکەی ئێوە بێت بۆ خەلیفەی اللە لەزەوی". پاشان ئێوەش دەڵێن: "دەی حوکم و دادوەری بکە لەنێوانماندا لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکین لەسەری لەدینەکەمان جا جیاوازیەکانمان یەک بخەوە وە بمان گەڕێنەوە سەر مەنھەجی نبوەتی یەکەم"، جا لەپاش ئەوە ئەویش پێتان دەڵێت ئەگەر کەسێکی عاقڵ و فامدیدە بێت: "بەڵام اللە لێھاتووی نەکردووم بە دەسەڵاتی زانستی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئان تا بتوانم بەڵگەتان بەسەردا بھێنمەوەو قسەتان لەگەڵ بکەم بە حوکمی حەق بەدەسەڵاتی زانست، لەبەرئەوەی من بەوە نازانم کەوا اللە منی ھەڵبژاردبێت بەخەلیفەکەی خۆی لەزەوی، وە دەسەڵاتەکەشمی بە زانست زیاد نەکردووە، وە نەشیکردووم بە ئیمام و پێشەوا بۆ خەڵکی!", جا ئەگەر پێتان وت: "ئیمە دواتر دەسەڵاتی زانستی حەقت فێر دەکەین", جا لەپاش ئەوە وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێت: "بەڵام ئێوە خۆتان وا جیاوازو ناکۆنن لە زانستی حەقدا وەھەر ئەوە ھۆکاری جیاوازبوون و بەش بەش بوونتانە بۆ چەندین بەش و دەستەو حزب وەھەموو یەکێکیشتان دەڵێت حەق لەگەڵ خۆمە، وە ھەندێکتان ھەندێک دەکوژن بەھۆی جیاوازی و ناکۆکیەکەتان لەدینەکەتاندا وە شەڕو کوشتارەکەشتان نە لەسەر یاساو سنورەکانی اللە یە نە لەسەر لادانەکان؛ بەڵکو شەڕە مەزھەبیە تایفیەکەتان بەھۆی جیاوازبوونتانە بۆ چەندین پارچەو بەش و حزبی جیاجیا ھەموو حزبێکیش بەوەی خۆی دایھێناوەو لایەتی دڵخۆشە. جا دەتانەوێت شوێنی کامەتان بکەوم؟ وەلەکامەتان زانست فێرببم؟ وەچۆن دەتوانم کەوا حوکم و بڕیار بدەم لەنێوانتان لەدوای فێربوون لەبەردەمی عولەماو زانایەک لەیەکێک لە تایەفەکان، جا ئایا ھۆکاری جیاوزبوون و بەش بەش بونەکەتان ھەر جیاوازبوون و ناکۆکی زاناکانتان نیە لەدیندا؟ جا ھەتا تەنانەت ئەگەر زانستیش فێرببم لەیەکێک لە تایەفەکانتان ئەوا بەھەمان شێوە دواتر وەکو ئێوە دەستەوسان دەبم لەسەر زاڵبوون بەسەر ھەمووتاندا بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوی بەحەق لە دەسەڵاتی زانستی کتێبدا". جا ئەوە وەڵامی عەقڵە دەربارەی ئەو مەھدیەتان کەوا پێشبینی دەکەن لەسەر حەزو ویستەکەی خۆتان، جا لە اللە بترسن و پاێزگار بن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، جا چەندین قژ ڕووتاوە ھەن کەوا لەسەرپشتیدا خاڵ ھەیە! جا سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە ھەرگیزاو ھەرگیز اللە ئەو مەھدیەتان بۆ ڕەوانە ناکات کەوا ئێوە ڕێنمایی بکەن بۆ ڕێگای ڕاست، جا ئای عەجەب و سەرسامی و سەرسوڕمانی لەگەلی عەجەم وە سەرسامی و سەرسوڕمانی زیاتریش لە عەرەب لەبەرئەوەی قورئان بەزمانێکی عەرەبی ئاشکرایە،جا ئەگەر ئێوە لەزەمانی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد ناصر محمد دان ئەوا ھەردەبێت کەوا بگەڕێن و چەن خول و دەرەیەک بدەن بەدوای دەعوەو بانگەوازە جیھانیەکەی لەڕێی ھۆکارو وەسیلەی جیھانی لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بۆ بەیعەت پێدانی گشتی تا زاناکانی ئومەت گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن بەزانستەکەی جا لەپاش ئەوە حوججەو بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات بەدەسەڵاتی زانست بەحوکمی اللە کەوا لەئایەتە و ڕوون و ئاشکراکان بۆ ھەمووتان دەریدەھێنێت؛ چجای عولەماو زانایەکانتان! جا ھیچ یەکێک لەزاناو عولەماکانی ئومەت نیە کاتێک بێت گفتوگۆی لەگەڵ بکات ئەوا ھەر ئەو دەیبەزێنێت بە دەسەڵاتی زانستی کتێب، جا بۆیە ھەر دەبێت اللە ئیلھامی بۆ بکات بەقسەی صەواب و بەجێ و ڕاست جا لەمحکەمی کتێبی اللە قورئانی گەورە بەڵگەتان بۆ بھێنێتەوە، وە ئایەتە محکەمەکانتان پێ بناسێنێت کەوا بنچینەی کتێبەکەی اللە ن لەگەڵ ئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان) وە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانتان لەکتێبەکەی اللە بەتێرو تەسەل و تەواوەتی بۆ باسدەکات، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش تەئویل و لێکدانەوەیەکی باشترو چاکتر لەھی ئەو نادۆزنەوە، جا ئەوە بریتی یە لەمەھدی چاوەڕوانکراوی شیاوو لێھاتوو لەلایەن اللە وە کەوا ڕەوانەی دەکات تا ڕێنمایتان بکات بۆ ڕێگای صەواب و ڕاست بەدەسەڵاتی زانستی کتێب، وەھەرگیزیش اللە ڕەوانەی ناکات تا ئێوە ڕێنمایی بکەن و فێری بکەن، جا ئایا دواتر اللە ئەو ڕەوانەی دەکات تا ئەو ئێوە ڕێنمایی بکات بۆ حەق یان اللە ڕەوانەی دەکات تا ئێوە ڕێنمایی ئەو بکەن بۆ ڕێگای ڕاست؟ ئایا عەقڵتان ناخەنەکار؟ وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورە اللە کەس ھیدایەت نادات لەبەندەکانی تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن ئەوانەی کەوا خاوەن عەقڵێکن بیری پێدەکەنەوە لەقسەو گوفتار جا شوێنی چاکترینیان دەکەون ئەگەر ھاتوو عەقڵەکانیان قبوڵی کرد لەھەموو کات و شوێن و زەمانێکدا بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّـهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ ﴿١٧﴾ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّـهُ ۖ وَأُولَـٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿١٨﴾ أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ الْعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِي النَّارِ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له تاغوت کە خه‌ڵکی ده‌یپه‌رستن جگه له اللە ی په‌روه‌ردگارو به‌ته‌وبه و په‌شیمانی و ملکەچیەوە بەدڵسۆزیەوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای اللە مژده‌ بۆ ئه‌وانه‌یه‌ ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م (17) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن (18) جا ئایا ئەو کەسەی کەوا بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئه‌وت به‌ده‌سته) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌و جۆره که‌سانه ڕزگار بکه‌یت که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا گیریان خواردووه‌؟!(19).

وەھەرچی ئەوانەن کەوا عەقڵەکانیان بەکارناھێنن بە بیرکرددنەوە لە دەسەڵاتی زانستی بانگەوازکارەکە؛ بەڵکو ئەوانەن کەوا کوێرانە شوێنی قسەکان دەکەون بەبێ بیرکردنەوەو ووردبوونەوە لەوەی کەوا پێشینەکانیان لەسەری بوون جا ئەگەر پێشینیەکانیان لەسەر گومڕایی بن وەئەوانەی دواشیان شوێنیان کەوتبن بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە جا حەتمەن ئەوانیشیان گومڕا کردووە وەکو چۆن ئەوانی پێشیان گومڕابوون، پاشان اللە بانگەوازکارێک ڕەوانەدەکات لەلایەن خۆیەوە تا ڕێنماییان بکات بۆ ڕێگای ڕاست ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری بەڕاستی پەروەردگاریشم لەسەر ڕێگایەکی ڕاستە بەبێ خوارو خێچی، جا ئەوانیش پشتیان ھەڵکردووە لە بەکارھینانی عەقڵیان بۆ بیرکردنەوە لە قسەو گوفتاری بانگەوازکارەکەی اللە بۆ لای اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاەرڵێکی بۆ دابنێن، جا حوججەو بەڵگەکەیان ھیچ نیە لەبەرامبەری تەنھا ئەوەیە کەوا دەڵێن بەڵکو ئێمە شوێنی ئەوە دەکەوین کەوا باوک و باپیرانمان لەسەری بوون وەدەست بە شوێنەواری ئەوانەوە دەگرین، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَمْ آتَيْنَاهُمْ كِتَابًا مِّن قَبْلِهِ فَهُم بِهِ مُسْتَمْسِكُونَ ﴿٢١﴾ بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَىٰ أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَىٰ آثَارِهِم مُّهْتَدُونَ ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].
واتە/ یان پێش ئه‌م قورئانه کتێبێکی ترمان بۆ ئەوانە ناردووە تا پابه‌ندی بن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن و دەستی پێوە بگرن؟ (21) به‌ڵکو هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌یانوت به‌ڕاستی ئێمه باوو باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئاین و به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا دیووه‌ بێگومان ئێمه‌ش به‌شوێن ڕێبازی ئه‌واندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و ڕێنمووییمان وه‌رگرتووه‌ (22).

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی:: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَىٰ مَا أَنزَلَ اللَّـهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ۚ أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ ﴿١٠٤﴾ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنفُسَكُمْ ۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ ۚ إِلَى اللَّـهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ هه‌ر کاتێک پێیان بوترێت وه‌رن بۆ لای ئه‌وه‌ی اللە دایبه‌زاندووه و وه‌رن بۆ لای پێغه‌مبه‌ریش (بۆ ئه‌وه‌ی داوه‌ری بکات له نێوانتاندا) ئه‌وه ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان به‌سه که باوو باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له مامۆستاو ڕابه‌رانمانه‌وه فێری بوین و بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر کاتێکیش باوان و مامۆستایانیان نه‌زانن و ڕێنموویش وه‌رنه‌گرن ئه‌وه هه‌رشوێنیان ده‌که‌ون؟! (104) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی په‌روه‌رده‌ی خۆتان بن ئه‌وانه‌ی گومڕان ناتوانن زیانتان لێبده‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌چاکی ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتبێته به‌ر دڵنیابن گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆلای اللە یە سه‌ره‌نجام هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌تان ده‌داتێ که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (105).

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنزَلَ اللَّـهُ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ۚ أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَىٰ عَذَابِ السَّعِيرِ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم [لقمان].
واتە/ کاتێكیش پێیان بوترێت شوێنی ئه‌وه بکه‌ون که اللە ناردویه‌تی ئه‌وه دەڵێن هه‌ر شوێنی ئه‌وە ده‌که‌وین که باو و باپیران و مامۆستایانمان په‌یڕه‌وییان لی کردووه‌ ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بانگی کردبن بۆ سزای داگیرساوی دۆزه‌خ، هه‌ر په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن؟!.

جا ڕەتیان کردۆتەوە بەوەی کەوا عەقڵەکانیان بەکاربھێنن، وەبەھۆی بەکارنەھێنانی عەقڵیشیان وەرن با سەیربکەین بزانن دەرەنجامەکەی چی دەبێت، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١٠﴾} صدق الله العظيم [الملك].
واتە/ ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و بیرو هۆشمان عەقڵمان به‌کار بهێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ.

وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان، جا ئایا من بانگتان ناکەم تەنھا بۆ لای حوکم کردن بەوەی اللە دایبەزاندووە بەسەر محمد صلى الله عليه وعلى من اتّبعه کەوا جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانی پێکردووە بە جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانێکی گەورە؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە کەوا فەرموویەتی: {وَمَا تَسْأَلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿١٠٤﴾ وَكَأَيِّن مِّنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ ﴿١٠٥﴾ وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّـهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾ أَفَأَمِنُوا أَن تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِّنْ عَذَابِ اللَّـهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١٠٧﴾ قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم [يوسف].
واتە/ خۆ تۆ هیچ پاداشت و به‌خششێكت لێیان ناوێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ ئه‌مه هیچی تر نی یه جگه له‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان (104) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ن که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن (105) جا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی ئیمان و باوەڕیان نەھێناوە بە اللە مەگەر تەنھا بەموشریکی و شەریک و ھاوەڵ دانان نەبێت بۆی (106) ئایا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مینن و ناترسن که سزایەکی اللە هه‌موویان بگرێته‌وه و (له‌ناویان به‌رێت) یاخود کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن (107) بڵێ ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌ من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای اللە ی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بەڵگەو بەرچاوڕوونی ‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌ من هیچ کاتێك له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نیم (108).

وە مژدەش بە پشتھەڵکەرەکان دەدەم لە (بانگەوازکاری اللە) بەندەکەی ئیمام مەھدی بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی بە غەزەب و توڕەیی و سزایەکەی لە کەش و ھەواو دەریایی و وشکانیدا؛ بەڵکو بەچەندین جۆری سزا بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ لای قسەو گوفتاری صەواب و بەجێ و ڕاست جا وەڵامی بانگەوازکاری حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە، جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕاو شوێنی سەرکردەو گەورەو خۆبەگەورەزانەکانی خۆتان کەوتن جا ئەوە مژدەتان پێدەدەم بەسزای ڕۆژێکی ھەورو سێبەر کەوا (لەژێریدا سزای سەخت ھەیە)، وە مژدەشتان پێدەدەم بە سزای دەریای ھەڵچوو (البحر المسجور) بە ڕەشەبای گەردەلولی بۆردومانکەر لێرەو لەوێ لە ئاڕاستە جیاوازەکانەوە، وە بەبوومەلەرزەی وشکانی و دەریایی و تەرزەبارانی پڕیشکی وەکو کێوو چیا، وە توندرینیان ڕەشەبایەکی بێ خێری لەناوبەرە کەوا دواتر لەباکورو باکوری خۆرئاواوە بۆتان دێت جا دەگاتە یەمەن لەکات و وادەی ڕۆژێک لە کات و وادەکانی عەسردا بەمانای پێش ئاوابوونی خۆر لەدواێ تێپەڕبوونی بە جەزیرەی عەرەب لەپێشیان.

وە مژدەش دەدەم بە شەیتان تڕامپ خراپترینی زیندەوەرو بوونەوەران و ئەوانەشی کەوا ھاوشێوەی ئەون بە بۆمب و قونبەلەیەکی نەیزەکی لەئاسمان کەوا شوێنی ڕوودانەکەی لە دیواری باکوری خۆرئاوایە سەبارەت بە شوێنەکەی ئیمام مەھدی لەبەرئەوەی من لە باشوری خۆرھەڵاتم وە شوێنی ڕوودانی بۆمب و قونبەلە نەیزەکیە زیرەکەکەش بەحەق لەوشکانی زەوی لەدوای پەرژینی دەریایی خۆرھەڵاتیە لە وشکانی لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکی، جا مژدە دەدەم بە موجریم و تاوانکارەکان لەوان بە بۆمب و قونبەلەیەکی نەیزەکی کەوا خۆی بەزەویدا دەکێشێت بە خێرایی تیشک بەومانایەی بەخێرایی سێ سەد ھەزار کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا؛ کەوا یاساو ڕێسا فیزیاییەکانیان دەبەزێنێت بە قودرەت و توانای اللە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەی اللە ی گەورە: {وَمَا أَمْرُنَا إِلَّا وَاحِدَةٌ كَلَمْحٍ بِالْبَصَرِ ﴿٥٠﴾ وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [القمر].
واتە/ فه‌رمانی ئێمه ته‌نها یه‌ک وشه‌یه وه‌ک چاو تروکاندنێک (50) بێگومان ئێمه زۆر له‌پێشینانی (خراپی) وه‌ک ئێوه‌مان له‌ناو بردوه‌ جا ئایا که‌س هه‌یه ده‌رس و عیبره‌ت و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرێت (51).

وەکات و ادەی ڕوودانی ئەو کارەساتە بە ھەسارە بچوکەکەی سزا بە کات و وادەی صەنعاو مەککە لە کات و وادەی بەیانیە بەچەند کاتێکی کەم پێش خۆر ھەڵھاتن، اللە ش لەسەرئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە.

وەھەرچی ھەسارەی سەقەرە جا ئەوە بە جەزیرەی عەرەبیدا تێپەڕ دەبێت کەوا لە باشوری زەویەوە دێت لەبەرئەوەی بەدەوری زەویدا دێت و دەچێت لە باکورەوە بۆ باشور، جا ئێوە ھێشتاکە وا لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆدان بەر لە دەرکەوتنە نزیکەکەی، وە چەند ڕۆژێکی شومتان لەپێشە بەئایەت و نیشانەی ڕوون و ئاشکراوە جا چەندە ئامۆژگاریمان کردن وە چەندە ووریاو ئاگادارمان کردنەوە بەدرێژایی ماوەی تەمەنی بانگەوازی مەھدیەت، وەخەریکە وا ساڵی پانزەھەمیش تێپەڕ ببێت لە تەمەنی دەعوەو بانگەوازی مەھدیەت بە حسابی 360 ڕۆژی جا من شتانێک دەزانم لەلایەن اللە وە کەوا ئێوە نایزانن، ئەوەش مانای ئەوە نیە کەوا من ھەڵدەستم بە دەستنیشانکردنی ڕۆژی سزا سەختەکە لەڕۆژە گەورەکەدا جا ھەرگیز من مخالەفەو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە ناکەم لەمحکەمی قورئانی گەورەدا لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ ۖ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿١٣﴾ أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ﴿١٤﴾ هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ ۖ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ ﴿١٥﴾ أَأَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ أَن يَخْسِفَ بِكُمُ الْأَرْضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ ﴿١٦﴾ أَمْ أَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ أَن يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ ﴿١٧﴾ وَلَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ ﴿١٨﴾ أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَافَّاتٍ وَيَقْبِضْنَ ۚ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا الرَّحْمَـٰنُ ۚ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ بَصِيرٌ ﴿١٩﴾ أَمَّنْ هَـٰذَا الَّذِي هُوَ جُندٌ لَّكُمْ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ الرَّحْمَـٰنِ ۚ إِنِ الْكَافِرُونَ إِلَّا فِي غُرُورٍ ﴿٢٠﴾ أَمَّنْ هَـٰذَا الَّذِي يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُ ۚ بَل لَّجُّوا فِي عُتُوٍّ وَنُفُورٍ ﴿٢١﴾ أَفَمَن يَمْشِي مُكِبًّا عَلَىٰ وَجْهِهِ أَهْدَىٰ أَمَّن يَمْشِي سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٢٢﴾ قُلْ هُوَ الَّذِي أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ۖ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ ﴿٢٣﴾ قُلْ هُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٢٤﴾ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٢٥﴾ قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّـهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الملك].
واتە/ چونیه‌که بۆتان چ به‌نهێنی قسه بکه‌ن یان به‌ئاشکرا ئه‌و زاته به‌هه‌موو ئه‌و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵانه‌ی دێن به‌کرۆکی سینه‌کاندا زاناو ئاگایه‌ (13) مه‌گه‌ر اللە نازانێت کێی دروست کردووه‌و چۆنی دروست کردووه‌ له‌کاتێکدا ئه‌و زاته وردکارو به سۆزو ئاگایه‌ (14) هه‌ر ئه‌و زاته زه‌وی بۆ زه‌لیل و ملکه‌چ کردوون (هه‌رچیتان بوێت له‌سه‌ری دروست ده‌که‌ن چۆنتان بوێت به‌کاری ده‌هێنن) بگه‌ڕێن به هه‌موو گۆشه‌و که‌ناریدا له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش بخۆن که پێشکه‌شتانی ده‌کات دڵنیاش بن که سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه‌ (15) ئایا له‌و زاته ناترسن که له سه‌رووی ئاسمانه‌وه‌یه‌ که به‌ناخی زه‌ویدا بتانباته خواره‌وه‌؟ جا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و زه‌وی یه بێته له‌رزه‌ (16) یاخود له‌و زاته ناترسن که له سه‌روو ئاسماندایه که بایه‌کی به‌هێز هه‌ڵکاته سه‌رتان و به‌رد بارانتان بکات؟! ئه‌وسا ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌ی من چۆن بووه‌ (17) سوێند بە اللە بێگومان خه‌ڵکانی تری پێش ئه‌مان بڕوایان به‌پێغه‌مبه‌رانی ئێمه نه‌کرد ئاشکرایه چ به‌ڵایه‌کم به‌سه‌رهێناون و چۆن ته‌مێم کردن.(18) ئایا سه‌رنجی باڵنده‌یان نه‌داوه به‌سه‌ریانه‌وه پۆل پۆل ده‌فڕن و باڵه‌کانیان لێك ده‌نێن ئه‌و باڵندانه جگه اللە ی میهره‌بان که‌س به ئاسمانه‌وه ڕاگیریان ناکات، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به هه‌موو شتێك بینایه‌و هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هه‌موو دروستکراوانی ده‌کات (19) ئایا کێیه ئه‌و که‌سه خۆی به سه‌ربازو به‌رگریکه‌ر له ئێوه ده‌زانێت و وا ده‌نوێنێت که ده‌توانێت به‌بێ اللە ی میهره‌بان سه‌رتان بخات و پایه‌دارتان بکات؟! نه‌خێر کافران ته‌نها له خه‌ڵه‌تاویدان و هیچی تر؟! (20) یاخود کێ یه ئه‌وه‌ی که ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت ئه‌گه‌ر اللە لێتان بگرێته‌وه‌؟! نه‌خێر، به‌و تاقی کردنه‌وه‌یه‌ش بێ باوه‌ڕان هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و دووره په‌رێزی له به‌رنامه‌ی اللە ڕۆچوون!(21) جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌مه‌و ڕوو که‌وتووه‌و به‌و حاڵه‌وه ده‌ڕوات چاکتر ڕێگه ده‌زانێت؟ یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌سه‌ر شه‌قامێکی ڕاست و ڕه‌واندا به ڕێك و پێکی ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌؟! (22) بڵێ هه‌ر اللە یە که ئێوه‌ی دروستکردووه‌و ده‌زگای بینین و بیستن و تێگه‌یشتنی پێ به‌خشیون که‌چی که‌متان شوکرانه بژێرو سوپاسگوزارن (23) هه‌روه‌ها پێیان بڵێ هه‌ر ئه‌و اللە یە ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی پێگه‌یاندووه‌ گه‌ڕانه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌شتان بۆ لای ئه‌وه‌ (24) ئەوانە ده‌ڵێن که‌ی ئه‌م به‌ڵێن دێتە دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟! (25) بڵێ زانیاری ئه‌و کاته لای اللە یە من ته‌نها بێدار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام (26).

ھەروەھا تەقینەوەی شەمسی گەورە ئێکس ئێکس ئێکس لارج وە خۆرو مانگیش لە حاڵەتی کۆبوونەوەدا لەسەرەتای مانگێک لەمانگەکان، وە اللە دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا من بەرواری ڕۆژی سزایەکەتان بۆ دیاری ناکەم بەگوێرەی ڕۆژەکانی خۆتان ھەتا تەنانەت ئەگەر بشزانم ڕوودانەکەی نزیکە؛ بەڵکو ئەو ڕووداوانەتان پێدەڵێین بەر لە ڕوودانیان وەخێریش لەوەدا نیە کاتەکەتان بۆ دەستنیشان بکەین، لەبەرئەوەی ئەوانەی کەوا تێناگەن و فام ناکەن و عەقڵیان بەکارناھێنن دواتر بەڕاستدانان و شوێنکەوتنیان دوادەخەن تا ئەوکاتەی کەوا دەبینن بەوەی ئایا لە ڕۆژە زانراوەکەدا سزا گەورەکە دێت؟ پاشان ئایا ئەو کاتە ئیمان دەھێنن کەوا ڕوویدا! جا ئەوانە وەکو ئاژەڵ وان بەڵکو لە ئاژەڵێش گومڕاتر ڕێگایان گرتووە، دڵیان بە دڵی ئەو کافرانە دەچێت کەوا کافرن بەقورئانی گەورە، جا ئەگەر بێتو بڵێن: "ئەی اللە ئەگەر ئەوکەسە بریتی یە لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمدو بانگەواز دەکات بۆ حەق ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست ئەوا ئەی اللە بەرچاوم ڕوون بکە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی دەسەڵاتی زانستی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی بۆ قورئان بەقورئان ھەروەکو چۆن خۆرت وا لێکردووە ببینرێت لەئاسماندا، ئەی اللە دەسەڵاتی زانستی بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان بەقورئان نابینا مەکە لەسەر دڵی عەبدەکەت، پاک و بێگەردی بۆتۆ! جا ئەوەی کەوا اللە نورو ڕۆشنایی پێنەدات کەوا پێی حەق و بەتاڵ جیادەکاتەوە ئەوا نورو ڕۆشنایی نیە". جا ئایا کوێرو بینایەکان یەکسان دەبن وەئایا تاریکاییەکان و نورو ڕۆشنایی یەکسان دەبن؟ ئەو اللە یەم بەسە کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت پشتیشم ھەر بەئەو بەستووە ھەر ئەویش پەروەەردگاری عەرشی گەورەیە، وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..

خەلیفەی اللە و عەبدەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________