الموضوع: فیتنەی شک و گومان پێغەمبەرەکان و ئیمام مەھدی و بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکانیان پێیدا تێپەڕ دەبن، پاشان خودا ئایەت و نیشانەکانی بۆ لەخواترس و پارێزکارەکان دەردەخات ..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي فیتنەی شک و گومان پێغەمبەرەکان و ئیمام مەھدی و بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکانیان پێیدا تێپەڕ دەبن، پاشان اللە ئایەت و نیشانەکانی بۆ لە اللە ترس و پارێزکارەکان دەردەخات

    -1-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    11 - 06 - 1435 ک
    11 - 04 - 2014 مـ
    05:28 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=17714
    ــــــــــــــــــــ

    فیتنەی شک و گومان پێغەمبەرەکان و ئیمام مەھدی و بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکانیان پێیدا تێپەڕ دەبن، پاشان اللە ئایەت و نیشانەکانی بۆ لە اللە ترس و پارێزکارەکان دەردەخات ھەر ئەویش زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على محمد رسول الله وآله ومن والاه، أمّا بعد..

    جا بەرگە بگرن خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووەکان ، جا نەکەن و نەکەن بوەستن لەدوای ئەوانەی کەوا کات و وادەی گەیشتنی ھەسارەی سزا دیاری دەکەن بۆ ھەموو بەشەر، وەبەڕاستیش فێرمان کردن بە بەڵگەی ئاشکراوە لەمحکەمی قورئانی گەورە بەوەی کەوا بەڕاستی ھەسارەی سزا بریتی یە لە ھەسارەی سەقەر کە لەسەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر بۆ بەشەر دەردەکەوێت، وە فێرمان کردن بەوەی کەوا ناتوانن دەستنیشانی ڕۆژی گەیشتنی ھەسارەی سزا بکەن لە ڕۆژێکی دیاریکراودا بەگوێرەی ڕۆژەکانی زەوی ھەرچەندە ھەندێکیش بۆ ھەندێکتان دەربکەون و ببن بەیارمەتیدەرو بەسەرخەر، وەھەرلەبەرئەوەش ھەرگیز ھەسارەی سزایان بۆ نایەت تەنھا لەناکاوو کتوپڕ نەبێت لەڕۆژێکدا کەوا پێشبینی گەیشتنی ناکەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِذَا رَآكَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا الَّذِي يَذْكُرُ آلِهَتَكُمْ وَهُم بِذِكْرِ الرَّحْمَٰنِ هُمْ كَافِرُونَ (36) خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ (37) وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (38) لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (39) بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ (40) وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُوا مِنْهُم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (41) قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ مِنَ الرَّحْمَٰنِ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ ربّهم مُّعْرِضُونَ (42) أَمْ لَهُمْ آلِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ (43) بَلْ مَتَّعْنَا هَٰؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ (44)} صدق الله العظيم [الأنبياء].
    واتە/ وەکاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون تۆ ده‌بینن هیچ کارێکیان له ده‌ست نایه‌ت له‌گه‌ڵ تۆی بکه‌ن جگه له گاڵته و گاڵته جاڕیی و سوکایەتی له‌کاتێکدا دەڵێن ئەوەیە ئەکەسەی باسی باسی اللە یەکەتان دەکات؟ لەکاتێکیشدا ئه‌وان هه‌میشه بێ‌باوه‌ڕن به قورئانی اللە ی میهره‌بان (36) ئه‌وه‌نده ئینسان به په‌له تاڵوکه‌یه‌ (هه‌ر ده‌ڵێیت) له په‌له‌و تاڵوکه دروستکراوه‌ له ئایینده من نیشانه‌ی و به‌ڵگه‌کانی خۆمتان نیشان ده‌ده‌م جا په‌له‌م لێ مه‌که‌ن (37) وە ده‌ڵێن باشه که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟ (38) ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه‌یان بزانیایه کاتێک ناتوانن بڵێسه‌ی ئاگر له ده‌م و چاو و ڕوخسارو له پشتیان دوور بخه‌نه‌وه‌ به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوو ڕزگار نابن (ئه‌وانه نه‌گاڵته‌یان ده‌کردو نه بێ باوه‌ڕ ده‌بوون و نه‌په‌له‌یان ده‌کرد) (39) به‌ڵکو ‌ھەر کتوپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و سه‌رسام و ڕیسوایان ده‌کات ئه‌وسا ناتوانن به‌ره‌نگاری بوه‌ستن و بیگێرنه‌وه‌ مۆڵه‌تیشیان نادرێت (40) سوێند بێت بێگومان پێش تۆ گاڵته کراوه به پێغه‌مبه‌رانی تریش، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد یه‌خه‌ی پێگرتن و به‌هۆی ئه‌وانه‌یانه‌وه کە گاڵته‌یان کرد (41) بڵێ کێ ده‌توانێت ئێوه بپارێزێت له شه‌وو ڕۆژدا له سزاو تۆڵه‌ی اللە ی میهره‌بان که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه هه‌میشه ڕوو وه‌رگێڕن له یادی په‌روه‌ردگاریان (42) یان ئه‌وە پەرستراوەکانیانە ده‌توانن له سزامان ڕزگاریان بکات جگه له ئێمه لەکاتێکدا ئەوان نەده‌توانن خۆیان سه‌ربخه‌ن نه په‌نا ده‌درێن له‌لایه‌ن ئێمه‌وه و نە‌کۆمه‌کیان ده‌کرێت (43) به‌ڵکو ئه‌وانەمان خۆیان و باوو باپیرانیان له دنیا ژیاند هه‌تا نەوەو وەچەیان درێژ بۆته‌وه‌ جا ئایا ئه‌وانه نابینن که به‌ڕاستی ئێمه دێین زەوی له‌ملاو لەولای که‌م ده‌که‌ینه‌وه‌ جا ئایا ئه‌و بێ‌باوه‌ڕانه سه‌رکه‌وتوو و زاڵدەبن(44).

    جا ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بەبیرخۆتان بھێنەوە: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (38) لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (39) بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ (40)} صدق الله العظيم.
    واتە/ وە ده‌ڵێن باشه که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟ (38) ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه‌یان بزانیایه کاتێک ناتوانن بڵێسه‌ی ئاگر له ده‌م و چاو و ڕوخسارو له پشتیان دوور بخه‌نه‌وه‌ به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوو ڕزگار نابن (ئه‌وانه نه‌گاڵته‌یان ده‌کردو نه بێ باوه‌ڕ ده‌بوون و نه‌په‌له‌یان ده‌کرد) (39) به‌ڵکو ‌ھەر کتوپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و سه‌رسام و ڕیسوایان ده‌کات ئه‌وسا ناتوانن به‌ره‌نگاری بوه‌ستن و بیگێرنه‌وه‌ مۆڵه‌تیشیان نادرێت (40)

    وە اللە ش نەھی کردووە لەپێغەمبەرەکەی کەوا کات و وادەی گەیشتنی ھەسارەی سزا دیاری بکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنْ أَدْرِىٓ أَقَرِيبٌۭ مَّا تُوعَدُونَ أَمْ يَجْعَلُ لَهُۥ رَبِّىٓ أَمَدًا} صدق الله العظيم [الجن:25].
    واتە/ بڵێ من نازانم ئایا ئه‌وەی بەڵێنتان پێدراوە نزیکه یاخود پەروەردگارم ماوه‌یه‌کی درێژی بۆ داده‌نێت.

    لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە نەیزانیوە کەی وادەی گەیشتنی ھەسارەی سزایە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٢٥﴾ قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّـهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الملك].
    وە ده‌ڵێن که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟ (25) بڵێ زانیاری ئه‌و کاته لای اللە یە من ته‌نها بێدار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام (26).

    بەڵکو شاردنەوەی کات و وادەی گەیشتنی ھەسارەی سزا لە خەڵکی جیھان ڕەحمەتە بۆیان لەبەرئەوەی ئەگەر دیاری بکرێت ئەوا چاوەڕێی ئیمان ھێنانەکەیان دەکەن لە بەروارە زانراوەکە تا سەیربکەن ئایا بۆیان دێت؟ جا ئەوەی کەوا چاوەڕێی کردووە تا ڕۆژی تێپەڕبوونی ھەسارەی سزابێت ئینجا پاشئەوە ئیمان بھێنێت ئەوە بەڕاستی ئەوکەسە لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نیە، لەبەرئەوەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بریتین لەوانەی کەوا دەگەڕێنەوەو ملکەچ دەبن بەدڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا ھیدایەتی دڵەکانیان بدات، جا ئەوانە ئەوکەسانەن کەوا بەدوای ڕێگای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لەلای پەروەردگارەکەیان تا ھیدایەتی دڵەکانیان بدات، جا لەپاش ئەوەش اللە ھیدایەتیان دەدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَاَلَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلنَا وَإِنَّ اللَّه لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت :69].
    واتە/ وەئه‌وانەی له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌ سوێند بێت به‌ڕاستی ئه‌وانه ھیدایەت و ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان بێگومان اللە ی په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاکه‌کارانه‌.

    جا ئەوەی کەوا لەپەروەردگارەکەی دەوێت اللە ھیدایەتی دڵەکەی بدات ئەوا با پابەند بێت بە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای پەروەردگارەکەی تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات بۆ ڕێگای حەق لەمحکەمی کتێبەکەی: {اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ(13)} صدق الله العظيم [الشورى].
    واتە/ اللە خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی وە ھیدایەت و ڕێنموویی خه‌ڵکانێك ده‌کات که دەگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌رنامه‌که‌ی بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ اللە به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاك.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی بەڵێنە حەقەکەی: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)} صدق الله العظيم [الرعد].
    واتە/ بڵێ به‌ڕاستی اللە هه‌رکه‌سێك که‌بیه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات (واتە ئەگەر کەسەکە خۆی بیەوێت) له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ڕوو له په‌یامه‌که‌ی ده‌که‌ن و دەگەڕێنەوە بۆ لای اللە بەدڵسۆزی وملکەچی بۆی.

    جا پەروەردگارت ستەم لەھیچ یەکێک ناکات وەبشزانن بەوەی کەوا بەھەمان شێوە فیتنەیەک بوونی ھەیە لەدوای ھیدایەت وەرگرتن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ} صدق الله العظيم [آل عمران:154].
    واتە/ وە اللە ئه‌م شتانه‌تان به‌سه‌ر ده‌هێنێت تا ئه‌وه‌ی له ده‌روونتاندا هه‌یه تاقی بکاته‌وه و چی له‌دڵه‌کانتاندا هه‌یه خاوێنی بکاته‌وه و حه‌قیقه‌تی ده‌ربخات و اللە ش زانایه به‌وه‌ی که له ناخی سینه‌کاندا حه‌شار دراوه‌.

    جا ھەتا تەنانەت پێغەمبەرو بێردراوەکانیش ڕووبەڕووی ئەو فیتنە شک و گومانە بوونەتەوە لەدوای ئەوەی کەوا اللە ھەڵی بژاردوون بە پەیامەکەی بۆ بەشەر. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ( 52 )} صدق الله العظيم [الحج].
    واتە/ پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار بەکتێب و پێغەمبەری بێ کتێبمان ڕه‌وانه نه‌کردووه سەرەتا ئاواتی نه‌خواستبێت (بەوەی اللە ھیدایەتی بدات جا لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتیداوە وای زانیوە جارێکی تر قەت گومڕا نابێتەوە بەڵام اللە ویستویەتی وانەیەکی پێبدات تا بزانێت ھیدایەت و دڵی ئینسان بەدەست اللە یە نەک بەدەست خۆی) جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو ئاواته‌ی‌ پاشان اللە ش فریای که‌وتووه جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته ناو ئاواته‌که‌یه‌وه‌ وێنەی گرتۆتەوە‌ لە (کتێبی کردەوەکانی) له‌وه‌ودوا اللە ی گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه‌و بۆی و ڕوونیکردۆتەوە اللە ش خۆی زاناو دانایه‌.

    جا مەبەستی لە (الشَّيْطَانُ)ەکە لێرەدا بریتی یە لە: وەسوەسە لەنەفسی ئینسان و شك و گومان دروست کردن لەڕێگای حەق لەدوای ھیدایەت ھەرچەندە کەوا اللە ش ئاواتەکەی ھێناوەتە جێ بەشوێنکەوتنی ڕێگای ھیدایەتی حەق، جا لەپاش ئەوە شک و گومانەکە لەدڵەکەیدا دێت لەبارەی بابەتێکەوە، بۆ نموونە خۆشەویستی اللە باوکم ئیبراھیم عليه الصلاة والسلام جا ئەو سەرەتا کەسێک بوو کەوا بەدوای حەق ڕاستیدا دەگەڕا، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: ‏{‏فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَىٰ كَوْكَبًا قَالَ هَـٰذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ﴿٧٦﴾ فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَـٰذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ ﴿٧٧﴾ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَـٰذَا رَبِّي هَـٰذَا أَكْبَرُ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٧٨﴾} ‏صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ ئینجا کاتێک شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ر ئیبراهیمدا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی)بینی بۆیه وتی ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه‌ کاتێک ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوا بوو وتی من شتی له‌به‌رچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپه‌رستم (٧٦) ئینجا کاتێک مانگی بینی هه‌ڵهات وتی ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌ کاتێک ئه‌ویش ئاوا بوو وتی سوێند بێت به اللە ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات‌ ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بم (٧٧) جا کاتێک خۆری بینی هه‌ڵهات، وتی ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌ ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێک ئه‌ویش ئاوابوو وتی ئه‌ی قەومەکەم.به‌ڕاستی من به‌ریم له‌و شتانه‌ی ئێوه کردووتانه به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریک (بۆ په‌روه‌ردگار) (٧٨).

    وە بەڵگەی ئاشکراش لەسەر ئەوەی کەوا ئیبراھیم عليه الصلاة والسلام بیرکەرەوەیەک بوو کەوا بەدوای ڕێگای ھیدایەتدا دەگەڕا بۆیەش خۆشەویستی اللە ئیبراھیم ملکەچ بوو بەدڵسۆزی بۆلای پەروەردگارەکەی تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات: {قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لأكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ}.
    واتە/ وتی سوێند بێت به اللە ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات‌ ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بم.

    وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَـذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لأكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئینجا کاتێک مانگی بینی هه‌ڵهات وتی ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌ کاتێک ئه‌ویش ئاوا بوو وتی سوێند بێت به اللە ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات‌ ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بم.

    جا سەیری قسەکەی خۆشەویستی اللە ئیبراھیم بکەن لەدوای ئەوەی کەوا مانگی بەدری کرد بە اللە کەوا ھێشتا نەیدەپەرست جا کە ئاوا بوو وتی: {قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لأكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ}.
    واتە/ وتی سوێند بێت به اللە ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات‌ ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بم.

    لەبەرئەوەی پێغەمبەری اللە ئیبراھیم تەمەنناو ئاواتی دەکرد کەوا شوێنی حەق بکەوێت وە بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕا بە گەڕانێکی فکری، جا لەپاش ئەوە اللە ش ھەڵی بژارد بە پێغەمبەرو ڕایسپارد بە پەیامەکەی لەبەرئەوەی ئەو تەـەنناو ئاواتی ئەوەی دەکرد کەوا شوێنی حەق و ڕاستی بکەوێت لەپەروەردگارەکەیەوە، ھەر ئەوەشە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ} صدق الله العظيم.
    واتە/ پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار بەکتێب و پێغەمبەری بێ کتێبمان ڕه‌وانه نه‌کردووه سەرەتا ئاواتی نه‌خواستبێت (بەوەی اللە ھیدایەتی بدات).

    جا لەپاش ئەوە دێینە سەر بەیان ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو ئاواته‌ی.

    جا ھەروەکو وتمان ئەوە بریتی یە لە شک و گومان لەنەفس و دەرووندا لەو ڕێگایە حەقەی کەوا اللە ھیدایەتی داوە بۆ لای، جا لەپاش ئەوە اللە وەحی ونیگا دەکات بۆ فریشتە عەتید (فریشتەی لای چەپ) بە نووسینی ئەم وەسوەسەیەی نەفس و دەروون بەھەمان ئەو نوسخەی کەوا لەدڵی خاوەنی وەسوەسەکەدایە بەبێ ستەمکردن لێی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {لِّلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَإِن تُبْدُوا مَا فِي أَنفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُم بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (284)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر اللە خاوه‌نیانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه ده‌ری بخه‌ن یان بیشارنه‌وه اللە ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه‌ ئه‌وسا له هه‌ر که‌س بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و هه‌رکه‌س بیه‌وێت سزای ده‌دات و اللە ش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه (ئه‌وه‌ی بە دڵ و ده‌رووندا دێت اللە حسابی لەگەڵ دەکات).

    جا نەسخ بریتی یە لەوێنەی شتێک بەھان شێوە ئەسڵ و بنەڕەتیەکەی خۆی. نموونە لەسەر ئەوەش کردەوەکانی بەشەر کەوا ھەمان وێنەی ئەو کردەوانەی خۆیان دەبیننەوە لەکتێبی کردەوەکانیان بەبێ ستەمکردن لێیان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {هَذَا كِتَابنَا يَنْطِق عَلَيْكُمْ بِالْحَقِّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].
    واتە/ ئه‌مه ئیتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان خۆی قسه ده‌کات بە حه‌ق چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه‌ ٢٩.

    جا لەپاش ئەوە دێینە سەر بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم.
    واتە/ پاشان اللە فریای که‌وتووه جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته ناو ئاواته‌که‌یه‌وه‌ وێنەی گرتۆتەوە‌ لە (کتێبی کردەوەکانی) له‌وه‌ودوا اللە ی گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه‌و بۆی و ڕوونیکردۆتەوە اللە ش خۆی زاناو دانایه‌.

    جا بڕیارو حوکمەکان بریتی یە لە ڕوونکردنەوەی ئایەت ونیشانەکانی بۆ ئەوکەسەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێت لەدوای ھیدایەتدرانی وەفیتنەی شک و گومانیش لە ڕێگای حەق ھەروەکو اللە بۆ ئیبراھیمی ڕوون و ڕۆشن کردەوە عليه الصلاة والسلام لەبەرئەوەی فیتنەی شک و گومان لە نەفسی ئیبراھیم بەو شێوەیە ڕوویدا کە: ئایا اللە چۆن مردووەکان زیندوو دەکاتەوە؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِي الْمَوْتَىٰ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِي قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (260)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ کاتێک ئیبراهیم وتی په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه‌؟ اللە فه‌رمووی: ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه‌؟ ئیبراهیم وتی به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه‌) به‌ڵام تا دڵم ئارام بگرێت اللە فه‌رمووی جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه‌ ئه‌وسا له‌سه‌ر لوتکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ پاشان بانگیان بکه‌ به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی اللە باڵادەست و کار به‌جێ یه‌.

    جا سەیرکەن چۆن اللە ئایەت و نیشانەکانی بۆ ئیبراھیم ڕوون کردەوە علیە الصلاة والسلام ھەتا ئەوکاتەی کەوا دڵی ئۆقرەی گرت و دڵنیابوو جا شک و گومانەکەی نەماو ڕۆیشت. جا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (260)} صدق الله العظيم.
    واتە/ اللە فه‌رمووی جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه‌ ئه‌وسا له‌سه‌ر لوتکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ پاشان بانگیان بکه‌ به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی اللە باڵادەست و کار به‌جێ یه‌.

    وەبەھەمان شێوە ھەتا محمد پێغەمبەری اللە ش -صلى الله عليه وآله وسلم- وەسوەسەی شەیتانی بۆ دروستبووە بە شک و گومان دروست بوون دەربارەی حەق لەدوای ئەوەی کەوا اللە ھیدایەتیدا. وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَإِنْ كُنْتَ فِي شَكٍّ مِمَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ فَاسْأَلِ الَّذِينَ يَقْرَءُونَ الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكَ لَقَدْ جَاءَكَ الحقّ مِنْ رَبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ} صدق الله العظيم [يونس:94].
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له شک و گوماندایت ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له کتێبە ئاسمانیەکان شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه‌ سوێند بێت به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه‌ که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه‌.

    جا اللە وازی لێنەھێنا بەوەی بڕوات تا پرسیارلکە ئەھلی کتێبەکان بکات؛ بەڵکو شەوڕەوی پێکرد لەشەوی ئیسراو میعراجدا تا ئایەتە گەورەو گرنگەکانی پەروەردگارەکەی نیشان بدات بە بەھەشت و ئاگریەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِنَّا عَلَى أَنْ نُرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:95].
    واتە/ بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه‌ ئه‌وانەی بەڵێنمان پێداون پێشی بهێنین و نیشانت بده‌ین.

    جا ئەوانە بریتین لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی پەروەردگارەکەی، لەوانە ئاگری ھەڵگیرساوی اللە و ئەو بەھەشتەی کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە، جا ئەوە بریتی یە لە ئایەت و نیشانە گەورەکانی پەروەردگارەکەی. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَات ربّه الْكُبْرَى} [النجم:18].
    واتە/ بێگومان له‌و شه‌وه‌دا پێغەمبەر له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه‌ به‌چاوی سه‌ری.

    ئەوەش بریتی یە لەشەوی ئیسراو میعراج. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّه هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ} صدق الله العظيم [الإسراء:1].
    واتە/ پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی له مزگه‌وتی (حەرام؛ که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه‌) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقدس) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆزو پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه‌، تا له نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه‌.

    وەئایا سەرسوڕھێنەرترین و سەرسامکەرترین ئایەتتان نیشان بدەم کەوا دابەزی بۆ سەر محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- کە لەئایەتەکانی بەیادھێنانەوەیە بۆ نەمانی شک و گومان لە ڕێگای حەق؟ ئەویش بریتی یە لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَاسْأَلْ مَن أَرسَلْنَا مِنْ قَبلِكَ مِن رُسُلِنَا أَجَعَلْنَا مِن دُونِ الرَّحْمَنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:45].
    واتە/ تۆ له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ناردوومانه پێش تۆ بپرسه‌ بەوەی ئایا جگه له اللە ی میهره‌بان پەرستراوی ترمان دیاری کردووه که به‌ندایه‌تی بۆ بکرێت.

    جا محمد پێغەمبەری اللە فەرمووی صلى الله عليه وآله وسلم: چۆن پرسیاریان لێبکەم لەکاتێکدا ئەوان مردوون ئەی برایەکەم ئەی جبریل؟ جا جبریلیش فەرمووی عليه الصلاة والسلام: ئەوە پەروەردگارەکەت وای فەرمووە، ئەو باشتر دەزانێت و ڕوونی دەکاتەوە پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! جا ئەوە لەشەوی ئیسراو میعراجدا ھاتە جێ لەلای درەختی سیدرەتولمونتەھا کەوا پەردەی پەروەردگارو سەقفی نیعمەتی بەھەشتە، جا لەوێدا نێردراوو پێغەمبەرەکانی بینی، جا پێشتریش بەیان و ڕوونکردنەوەمان داوە دەربارەی ئەوە بەتێروتەسەل و تەواویش باسمان کردووە.

    وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان زۆرێک لەئێوەش ئەگەری ھەیە ڕوبەڕووی ئەم وەسوەسەیەی نەفس ببنەوە لەڕێگای حەق لەدوای ھیدایەتدران جا لەسەرتانە ئەوکاتە بگەڕێنەوەو ملکەچ بن بەدڵسۆزی بۆلای پەروەردگارەکەتان تا ئایەت و نیشانەکانیتان بۆ ڕوون بکاتەوەو چەسپاوو جگیری بکات، جا لەپاش ئەوە اللە بەیان و ڕوونکردنەوەکەتان بۆ ڕەوانە دەکات لەڕێی بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەھدی تا شک و گومانەکەی لابدات یان دەیدۆزێتەوە لە منتدیاتی بشرای ئیسلامی (منتديات البشرى الإسلاميّة).

    وەئامۆژگاریشتان دەکەم بەشتێک کەوا ده‌ستگرتنە به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگاریه‌ وەشوێنکەوتنی دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕە کەوا هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یەو هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه‌! ئەویش ئەوەیە کەوا حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) بەیادی خۆتان بھێننەوە لەدڵەکانتاندا جا بیربکەنەوە لەوەی ئایا دەکرێت بەوەی کەوا ڕازی بن بەنیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان؟ جا وەڵامەکەی لەدڵەکانتانەوە دێت بەوەی: ھیھات ھیھات بەوەی کەوا ڕازی بم ھەتا پەروەردگارەکەم خۆشەویستی دڵەکەم ڕازی دەبێت.ئێوەش لەسەر ئەوە شاھێدن.

    لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد، جا بەڕاستی من لە کتێبەکانی تەفسیر خوێندوومەتەوە دەربارەی تەفسیری ئەو فەرمودەیەی اللە ی گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (52)} صدق الله العظيم.
    واتە/ پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار بەکتێب و پێغەمبەری بێ کتێبمان ڕه‌وانه نه‌کردووه سەرەتا ئاواتی نه‌خواستبێت (بەوەی اللە ھیدایەتی بدات جا لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتیداوە وای زانیوە جارێکی تر قەت گومڕا نابێتەوە بەڵام اللە ویستویەتی وانەیەکی پێبدات تا بزانێت ھیدایەت و دڵی ئینسان بەدەست اللە یە نەک بەدەست خۆی) جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو ئاواته‌ی‌ پاشان اللە ش فریای که‌وتووه جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته ناو ئاواته‌که‌یه‌وه‌ وێنەی گرتۆتەوە‌ لە (کتێبی کردەوەکانی) له‌وه‌ودوا اللە ی گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه‌و بۆی و ڕوونیکردۆتەوە اللە ش خۆی زاناو دانایه‌.

    جا تەفسیرەکەی لای ئەوان بۆ ئەم ئایەتانە زۆر دوورە بەھەموو دووریەک لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی تۆ بۆ ئەم ئایەتە بەسەرو بنیەوە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ھەرگیز کەسێکی تر نادۆزنەوە ڕوونی کردبێتەوە بەوشێوەی کەوا من ڕوونم کردۆتەوە بەحەق بێ ئەوەی ھیچ شک و گومان و دوودڵیەکی تێدا بێت تەنھا ئیمام مەھدی نەبێت لەسەرجەم کتێبی موفەسیرەکان لەبەرئەوەی ئەوان قسە لەسەر اللە دەکەن لەکاتێکدا بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە نازانن، بەڵام ئیمام مەھدی بەیانی قورئانتان بۆ دەھێنێت لە خودی قورئان جا بەتێروتەسەلی و تەواوی باسی دەکەین لەبەرئەوەی ئایەتەکان لەکتێبدا لەئایەتە ڕوونکەرەوەو ئاشکراکانن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ آيَاتٍ مُّبَيِّنَاتٍ وَمَثَلًا مِّنَ الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلِكُمْ وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ (34)} صدق الله العظيم [النور].
    واتە/ سوێند بێت بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکراو ڕوونمان بۆ دابه‌زاندوون و هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نموونه و سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان که تێپه‌ڕیان کردووه‌ له‌گه‌ڵ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ پارێزگاران.

    وەئەی ئومەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، ھەتا کەی پشتھەڵکردن لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق؟ جا نورو تاریکایی یەکان لەگەڵ یەک کۆنابنەوە! سوێندیش دەخۆم بە اللە ی تاک و قەھار ئەو اللە یەی کەوا جنی دروستکردووە لە ئاگرێکی بڵێسەدار وە ئینسانیشی دروستکردووە لە قوڕێکی وشکبووی وەکو فەخفوری ئەو اللە یەی کەوا ئاگری ئامادەکردووە بۆ کافران و بەھەشتیش بۆ چاکەکاران ئەو اللە یەی کەوا شەو ھەڵدەکێشێت بە ناو ڕۆژداو دروستکاری بەشەرو دابەزێنەری زیکری قورئانە بەوەی کەوا منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد اللە ڕەوانەی نەکردووم نەبە نێردراو نە بە پێغەمبەر؛ بەڵکو بە بەسەرخەر بۆ محمد (ناصر محمد) صلى الله عليه وآله وسلم، جا بانگتان دەکەم بۆ شوێنکەوتنی ئەوەی کەوا دابەزێندراوە بۆ سەر محمد-صلى الله عليه وآله وسلم- جا دەتانگەڕێنمەوە بۆ سەر مەنھەجی نبوەتی یەکەم، وە بانگی موسڵمانان و نەصاراو یەھودیش دەکەم بۆ لای حوکم کردن بە قورئانی گەورە، جا ھەرشتێکیشمان بینی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بوو بە محکەمی قورئان جا ئەوە ئەم شتە بەتاڵ و پوچ و ھەڵبەستراوە جا ئەگەر ئەم شتە لە تەوراتدا بێت یان لە ئینجیل بێت یان لە حەدیس و فەرموودەکانی بەیان بێت لەسوننەتی موحەممەدی، جا لە اللە بترسن و پارێزگار بن وە گویڕایەڵم بن بەڵکو ھیداتەت بدرێن.

    وە تەمەنی دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی گەیشتە سەرەتای مانگی چوارەم بۆ ساڵی دەیەم ھێشتاش وەڵامی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورەتان نەداوەتەوە نە زانایانی موسڵمانان نە زانایانی نەصارا نە زانایانی یەھودیش جا دواتر اللە توڕە دەبێت بۆ کتێبەکەی قورئانی گەورە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَذَا الْحَدِيثِ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ (44) وَأُمْلِي لَهُمْ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ (45)} صدق الله العظيم [القلم].
    واته‌/ وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن (٤٤) من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان نه‌خشه‌ و پیلانم تۆکمه‌یه‌ (٤٥).

    وەئای داخ و ئەسەفم لەسەر ھەر بەشەرێکی عاقڵ و فامدیدە کەوا لە وتاربێژی مینبەرەکان پرسیار دەکات دەربارەی دەعوەو بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی جا ئەویش دەڵێت: "وازی لێبێنە ئەوە شێتە چەندین کەس وەکو ئەو پێشتر بانگەشەی مەھدیەتیان کردووە، ئەوەش وەکو ئەوانەیە کە لەپێش خۆی بوون". جا لەپاش ئەوە وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەدەینەوەو دەڵێین: سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی پاشەکشەکردن لە شوێنکەوتنی ناصر محمد یەمانی تەنھا بەھۆی فەتوایەکی وەکو فەتوای ئەو خراپترین زاناو عولەمایانەی ژێر سەقفی ئاسمان؛ بریتین لەوکەسانەی کەوا ڕێگا دەگرن لە شوێنکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد، خۆ ئەگەر بەڕاستی عولەماو زانا بان ئەوا دەھاتن خۆیان دەگەیاندە مەوقعی ئیمام ناصر محمد یەمانی و حوججەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرد بەدەسەڵاتی زانستی ڕوون و ڕاشکاوو سەلمێندراو ئەگەر ئەوانە ڕاست دەکەن، جا ھێشتاش فەتوا دەدەین بەحەق و دووپاتی دەکەینەوە بە سوێند خواردن بە اللە ی چاکەکار بەوەی کەوا سەرجەم زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھودیش ناتوانن زاڵ بن بەسەڕ ئیمام ناصر محمد یەمانی لەیەک مەسەلەشدا بەقورئانی گەورە ھەرچەندە ھەندێکیشیان بۆ ھەندێک ببن بە یارمەتیدەرو بەسەرخەر، وەدەشزانین بەوەی کەوا ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی موسڵمانان دێن جا بەسەر بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەھدی بۆ قورئانی گەورە ئاگادار دەبن، جا وادەزانن کەوا دەتوانن بەڵگەی بەسەردا بھێننەوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا ئاگادار دەبن و سەرنجی بەیان و ڕوونکردنەوەکان دەدەن جا ئەوکاتە سەرسامی دایان دەگرێت جا یەکێکیان دەڵێت: "دەترسم لەوەی ئەوئیمام مەھدی بێت بەڵام دەشترسم لەوەی کەوا شوێنی بکەوم و بەیعەتەم بۆی ڕابگەیەنم و دواتریش ئەو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت!".

    جا لەپاش ئەوە وەڵامی ئەوکەسانە دەدەینەوە کەوا بیرناکەنەوە تەنھا کەمێک نەبێت و دەڵێم: جا تۆ گوێبگرە، ئایا ئەگەر شوێنی ناصر محمد کەوتیت و اللە ت پەرست بەتەنھا بێ ئەوەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێی وەشوێنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەو سوننەتە حەقەی پێغەمبەر کەوتی کەوا ھیچ دژایەتی و مخالف و پێچەوانەی نەبێت لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە جا ئایا تۆ وایدەبینی کە ئەگەر ناصر محمد، ئیمام مەھدی نەبێت ئەوا واتە تۆ گومڕا بووی لەڕێگای ڕاست؟ جا ئەوە چیتانە کەوا لەقسە تێناگەن؟.

    وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت اللە حسابتان لەگەڵ ناکات لەسەر شەخسی ناصر محمد یەمانی ئەگەر ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت؛ بەڵکو حسابتان لەگەڵ دەکات لەسەر ئەو ئایەتانەی کەوا ئەو بەڵگەتان پێ بەسەردا دەھێنێتەوە جا قسەتان لەگەڵ دەکات پێی بەڕوون و ئاشکرایی لەکاتێکدا ئێوەش پشت ھەڵدەکەن لێی، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە اللە ی گەورە کافرە پشتھەڵکەرەکانی سزانەداوە تەنھا بەھۆی ئەوە نەبێت کەوا پشتیان ھەڵکردووە لەشوێنکەوتنی ئایەتەکانی پەروەردگارەکەیان کەوا پێغەمبەرەکانی بەسەریاندا دەیانخوێندنەوە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی:{تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ ﴿١٠٤﴾ أَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ﴿١٠٥﴾ قَالُوا رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًا ضَالِّينَ ﴿١٠٦﴾} صدق الله العظيم [المؤمنون].
    واتە/ بڵێسه‌ی ئاگر چڕو چاویان ده‌برژێنێت هه‌موویان لێویان هه‌ڵقرچاوه‌و دانیان ڕیچ ده‌بێته‌وه (104) (ئه‌وسا اللە پرسیاریان لێ ده‌کات) ئایا کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی من به‌سه‌رتاندا نه ده‌خوێنرایه‌وه‌؟ که‌چی ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو به درۆتان ده‌زانی؟ (105) ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی سه‌رشانی گرتین و زاڵ بوو به‌سه‌رماندا ئێمه که‌سانێکی گومڕا بووین (106.

    وەئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی من بەیعەت و پەیمانەکەتانم وەرگرت لەسەر ئەوەی کەوا دان بنێن بە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەکو ئیمام و پێشەوا بۆ موسڵمانان، جا ھەرچی دەربارەی ئەوەیە کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو بێت ئەوا بڵێن: "اللە دەزانێت؛ بەڵکو دواتر سەیردەکەین بزانین ئایا زەوی پڕدەکات لە دادپەروەری ھەروەک پڕبووە لە جەورو ستەم؟ جا لەپاش ئەوە دەزانین بەوەی کەوا ئەو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک".

    وەئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی من دەترسم لەوڕۆژەی کەوا سزایەکی سەخت توشتان دێت جا وەڵامی دەعوەو بانگەواز بۆلای شوێنکەوتنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان بدەنەوە جا دەبینن بەوەی کەوا دڵەکانتان دەژیێنێتەوە جا اللە بەرچاوتان ڕوون دەکات بەنورەکەی خۆی لەپێش ئەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ببینن؛ بەڵکو ئێوە ھێشتا واھەر لەسەردەمی گفتوگۆدان بەر لەدەرکەوتنم. جا ئەوە چی دڵی بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی زیندوو کردۆتەوە لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتنم؟ وەڵامەکەی لەبەرئەوەی ئەوان دەستیان گرتووە بەپەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە وە کوفریان کردووە بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینی اللە ئیسلام وەگوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگارەکەیان بوون لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (105) يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ (106) وَأَمَّا الَّذِينَ ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِي رَحْمَةِ اللَّهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (107) تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ وَمَا اللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِّلْعَالَمِينَ (108)} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که جیاوازبوون و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو له‌یه‌کتر دابڕان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه‌ (105) ڕۆژێک دێت ڕووخسارانێک سپی ده‌بن و ڕووخسارانێک ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن جا ئه‌وانه‌ی که ڕووخساریان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه (پێیان ده‌وترێت) باشه‌ ئه‌وه ئێوه پاش ئیمانداریی په‌شیمان بوونه‌وه و ڕێبازی کوفرتان گرته‌به‌ر؟ ده بچێژن سزاو ئازار به‌هۆی کافر بوونتانه‌وه‌ (106) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕووخساریان سپی و گه‌ش و جوانه له‌ناو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی اللە دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر بۆ هه‌میشه و بۆ هه‌تا هه‌تایی (107) ئه‌وانه ئایه‌ته‌کانی اللە ی گه‌وره‌ن که به‌ڕاست و دروستی به‌سه‌رتا ده‌یخوێنینه‌وه اللە یش هیچ سته‌می ناوێت و لای په‌سه‌ند نیه (له دروست کراوانی و) له هیچ خه‌ڵکێک بکرێت (108).

    جا لەپاش ئەوە وازیان ھێنا لە حزب و مەزھەبەکان و تێیان ھەڵدایە دوای پشتیانەوەو دەستیان گرت بە پەتی اللە قورئانی گەورە پاشانیش اللە ھیدایەتی دان بۆ ڕێگای ڕاست وە ژیانیشیان گۆڕا ئەوانیش لەسەرئەوە شاھێدن.

    وەھۆکاری ھیدایەتدرانیشیان بریتی یە لەدەست گرتن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورە جا اللە دڵی فراوان و ئاسودە کردوون و ھیدایەتی داون بۆ ڕێگای ڕاست. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن ربّكم وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا (174) فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُواْ بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُواْ بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:175].
    واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌یەکی ئاشکراتان بۆ ھاتووە وە نورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (174) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان بە اللە هێناوه و دەستیان پێوە گرتووە ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا اللە ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه (175).

    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ______________

  2. افتراضي دەسەڵاتی زانستی زیاتر دەربارەی فیتنەی شک و گومان لەدڵی دڵنیابووەکاندا..

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    12 - 06 - 1435 ک
    12 - 04 - 2014 مـ
    08:18 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=139154
    ــــــــــــــــــــ

    دەسەڵاتی زانستی زیاتر دەربارەی فیتنەی شک و گومان لەدڵی دڵنیابووەکاندا..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على الرسل من ربهم ومن والاهم في كل زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، جا ئایا دەزانن لەبەرچی شک و گومان ڕوودەدات لەدوای یەقین و دڵنیابوون لەدڵی پێغەمبەرو نێردراوەکان و مەھدی چاوەڕوانکراو وەبەھەمان شێوە لەدڵی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووەکانیشیان ئەوانەی کەوا بەسەریان خستوون لە سەرەتای دەعوەو بانگەوازەکەیان بەر لە جێگیربوون بەفەتحێکی ئاشکرا؟ ئەوە بەھۆی ئەوەی کەوا لەدڵی ھەموو یەکێکیاندا ئەوە دێت کەوادەزانن جارێکی تر ناکرێت شک و گومانیان بۆ دروست ببێتەوە دەربارەی حەق لەپاش ئەوەی کەوا اللە ھیدایەتی داوە لەبەرئەوەی بوەتە کەسێکی دڵنیابوو، جا لەپاش ئەوە اللە دەیەوێت دەرس و وانەیەکی بنەڕەتی و ئەساسی فێری نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراوو بەسەرخەرە پێشبڕکێکارەکانیان بکات لە زانستی ھیدایەت بەوەی کەوا ئەوان ھەرچەندە دڵنیابوون لەنەفس و ناخی خۆیاندا بەوەی کەوا ھەرگیز تازە لانادەن لەھیدایەت جا لەپاش ئەوەی ئەوەیان زانیوە، اللە ش دەرس و وانەیەکیان فێر دەکات دەربارەی زانستی ھیدایەت بەوەی تا بزانن کەوا ئەوە اللە یە کەوا دەسەڵاتی ھەیە لەنێوان ئادەمیزدو دڵەکەیدا تا بیگۆڕێت بەبێ ھیچ شک و گومانێک، وەھەموو ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەی سەرەوە بریتی یە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی تێروتەسەلی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24)} صدق الله العظيم [الأنفال].
    واتە/ وەچاک بزانن به‌ڕاستی ئەوە اللە یە نێوان ئادەمیزادو دڵەکەی دەگۆڕێت به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه‌.

    وەھۆشداری و ووریاو ئاگاداری باوەڕداران بەقورئانی گەورە دەکەینەوە وەبەیادیشیان دەھێنینەوە بەڵکو ووریاو ھۆشیار ببنەوە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ (20) وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ قَالُوا سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (21) إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِندَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (22) وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَّأَسْمَعَهُمْ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا وَّهُم مُّعْرِضُونَ (23) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24) وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (25)} صدق الله العظيم [الأنفال].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن و له به‌رنامه‌ی ئه‌وزاته پشت هه‌ڵمه‌که‌ن له‌کاتێکدا ئێوه تێده‌گه‌ن و ده‌بیسن (20) وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ش مه‌بن (به‌سه‌ر زاره‌کی) ده‌یانوت: تێگه‌یشتین و بیستمان و گوێڕایه‌ڵین له‌کاتێکدا ئه‌وان نابیستن و تێناگه‌ن چونکه مێشکی خۆیان داخستووهو بیرناکەنەوە‌) (21) به‌ڕاستی خراپترین زینده‌وه‌رو بوونەوەرەکان لەلای اللە ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن (حه‌ق نابیستن) و لاڵن (حه‌ق بێژ نین) ئه‌وانه‌ی که ژیر نابن (بیرو هۆشیان ناخه‌نه‌کارو تێنافکرن و بیرو مێشکیان قفڵ داوه‌) (22) خۆ ئه‌گه‌ر اللە خێری تیادا به‌دی بکردنایه‌ ئه‌وه وای لێده‌کردن که حه‌ق و ڕاستی ببیستن خۆ ئه‌گه‌ر حه‌قیشیان پێ ببیستنایه (که ئاماده‌نین بۆ وه‌رگرتنی) ئه‌وه هه‌ر پشت له به‌رنامه‌ی اللە ده‌که‌ن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه نه‌یارن (23) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ به‌ده‌م بانگه‌وازی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌وه بچن کاتێک بانگتان ده‌کات بۆ به‌رنامه و ڕێبازێک که ده‌تانژێنێته‌وه و ژیان به‌خشه‌ وەچاک بزانن به‌ڕاستی ئەوە اللە یە نێوان ئادەمیزادو دڵەکەی دەگۆڕێت به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه‌ (24) هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردووە (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌) بشزانن که به‌ڕاستی اللە تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره‌ (25).

    جا لە اللە بترسن و پارێزگار بن ئەی گەلی زانایانی ئومەت وا دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدیەتی جیھانی گەیشتە سەرەتای ساڵی دەیەم ئێوەش ھێشتا ھەر بێدەنگن! جا پێویستە لەسەرتان کەوا بەرگری لە بەھاو پیرۆزیەکانی دینەکەتان بکەن ئەگەر ئێوە وای دەبینن ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە.

    وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەراللە ھەرگیز کەس ناتوانێت شاھێدی ئەوە بدات بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی قوتابی و داواکاری زانست بووە لەلای، لھجا سوێند بە اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت قەت زانستەکانی دینم لەلای ھیچ یەکێک لە زانایانی موسڵمانان یان نەصاراکان یان یەھود نەخوێندووە؛ بەڵکو پەروەردگارەکەم فێری کردووم بە تێگەیشتن بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی گەورە بە دەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورە نەوەک بە وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو جا ھەڵیبژاردووم و ھیدایەتی دام بۆ ڕێگای ڕاست وە زانست و حوکمی زیادکردم، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله رب العالمين..
    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ________________

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 22-08-2020, 02:56 PM
  2. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 21-03-2020, 12:04 AM
  3. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 02-12-2019, 09:49 AM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 12-11-2019, 07:57 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-06-2019, 11:42 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •