ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 10 - 1433 ک
26 - 08 - 2012 مـ
07:54 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=8400
ـــــــــــــــــــــ

ئەوەی ئیمانی بەقورئانی گەورە ھەیە ئەوا با وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بداتەوە بۆ لای ئەگەر لە ڕاستگۆیانە..

وشەی (الأنبياء) بە گشتگیری ھاتووە بۆ ئەونێردراوانەی کەوا اللە حوکمی کتێبی پێداون لەدوای (رسول) ەکان وەبەھەمان شێوە وشەی (الأنبياء) شمولی ئەوانەش دەکات کەوا اللە وەحی بۆکردوون بەریسالەو پەیامی کتێب

بسم الله الرحمن الرحيم، سەڵات و سەلام لەسەر خۆشەویست و قدوەکانم نێردراوو پێغەمبەرە ڕێزلێگیراوەکان و ئیمامەکەیان لەگەڵیان و ئەوەشی کەوا شوێنیان دەکەون لە مونافەسەو پێشبڕکێ کردن لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی وە مونافەسەو پێشبڕکێکردنیان وازلێنەھێناوە لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکانی، جا ئەوەی ئەمە بکات ئەوا بەڕاستی دۆڕاوو ڕەنجەڕۆو نائومێدبووە، وەشەریک و ھاوبەشی بۆ اللە داناوە ئەوەی کەوا نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە و مەھدی چاوەڕوانکراو بەگەورە بگرێت بەگەورەگرنتێکی موبالەغەو زێدەڕەویکردن بەناحەق.

لەوەیە ھەموو بەسەخەرە خۆشەویستەکانم بیانەوێت بڵێن: "جا ئایا موبالەغەو زێدەڕەویکردن چیە بەناحەق؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: بریتی یە لەوەی کەوا بیروباوەڕتان وابێت بەناحەق یەکێکتان بڵێن: جا چۆن حەزو تەماحی مونافەسەو پێشبڕکێ کردن بکەم لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە و مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ خۆشویستی اللە و نزیکیەکەی؟ جا ئەوان شایستەترو ئەولاترن. جا چۆن ئەوە بکەم! وە یەکێک لە موشریک و ھاوبەشدانەرەکانی تر دەڵێت: "جا چۆن حەق و ڕەوایە بۆ من کەوا حەزو تەماحی مونافەسەو پێشبڕکێکردن بکەم لەگەڵ محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- لەبەدەستھێنانی پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت (الدرجة العاليّة الرفيعة)؟ جا خاوەنەکەی بریتی یە لە نزیکترین بەندە لەلای اللە، جا بەڕاستی من وازم لێھێناوە بۆ محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- لەبەرئەوەی من وای دەبینم بەوەی کەوا ئەو ئەولاترو شایستەترە بە نزیکترین پلە لەلای زاتی اللە کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشی گەورە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەو موشریکانە دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئەو گەلەی کەوا اللە دەربارەتان فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللّهِ إِلاَّ وَهُم مُّشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:106].
واتە/ زۆربەیان ئیمانیان بە اللە نەھێناوە مەگەر تەنھا بە موشریکی و شەریک و ھاوبەش دانان نەبێت بۆی.

ئەوەش بەھۆی بەگەورەگرتنی نێردراوو پێغەمبەرو پێشەواو ئیمام و ئەولیاکانەوە جا وایان دەبینن بەوەی کەوا ئەو حەقەی بۆ ئەوان ھەیە دەربارەی زاتی اللە بۆ ئێوە نیە.پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە خۆ اللە خاوەنی نیە تا ئەوان شایستەترو ئەولاتربن بە نزیکترین پلەی خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، وە منداڵیشی نیە تا ئەوان شایستەترو ئەولاتر بن بەنزیکترین پلە لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! بەڵکو ئێمە ھەموومان بەندەی اللە ی تاک و تەنھاین ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی نیە بریتی یە لە پەروەردگاری پەرستراو، جا اللە خاوەنی پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشتی(الدرجة العاليّة الرفيعة) کردووە بەکەسێکی نەزانراو لەلای خۆی جا دەستنیشانی نەکردووە بەوەی ئایا ئەوکەسە لەفریشتەکانە یان لە جنە یان لەئینسانە؟ جا ئەوە تەنھا حیکمەتێکی اللە ی گرنگ و گەورەو بەبایەخە کەبریتی یە لەوەی تا مونافەسەو پێشبڕکێ کردنەکە بەردەوام بێت لەنێوان سەرجەم بەندەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو (تا دەرکەوێت کامەیان بزیکترە-أيهم أقرب)؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرمودەیەی اللە ی گەورە: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
واتە/ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره وە چاوه‌روان و ره‌جای ڕه‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن و له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌.

بەڵام بەداخ و ئەسەفی زۆرو توندەوە ئەگەر بێتو یەکێک لەموسڵمانان بێت بۆ مەجلیسی ڕێزو کۆبوونەوەی سەرجەم زانایانی موسڵمانان بەھەموو فیرقەو بەش و دەستەو تایەفە جیاوازەکانیانەوە جا لەپادش ئەوە لەبەردەمیان بوەستێت و بڵێت: "ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، بەڕاستی من پابەندم بەو فەرمانەی اللە ی گەورە: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (43)} صدق الله العظيم [النحل:43].
واتە/ وە ئێمه‌ پێش تۆ جگه له پیاوانی (ڕاستگۆو چاك و پاك نه‌بێت) که‌سی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووەو وه‌حیمان بۆ نه‌ناردووه‌ بەوەی ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕوا ناکه‌ن و نایزانن ده ئێوه له شاره‌زایان بپرسن.

جا فەتوام بۆ بدەن ئایا حەق و ڕەوایە بۆ منیش وەکو موسڵمانێک لە چاکەکاران بەوەی کەوا حەزو تەماحی مونافەسەو پێشبڕکێکردن بکەم لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەرەکان لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بەحەزو تەماحی ئەوەی من خۆم لەوان خۆشەویسترو نزیکتر بم لەلای اللە؟ جا دواتر کاروکردەوە بکەم بەھەوڵ و تێکۆشان بەشەوو ڕۆژ تاکو خۆم ببمە کەسێکی خۆشەویسترو نزیکتر لەوان لەلای پەروەردگار ، جا ئایا ئەوە حەق و ڕەوایە بۆ من ئەی زانایانی موسڵمانان؟". جا لەپاش ئەوە زانایانی موسڵمانان بەیەک زمان وەڵامی دەدەنەوە جا دەڵێن: "بڕۆ دەرەوە! تا اللە بەئاگرەکەی تۆ نەیسوتاندووین". جا ھەڕەشەی لێدەکەن و بەڕوویدا ھەڵدەشاخێن جا ئەویش دەردەچێت لەکاتێکدا دەگری و دەڵێت: "ئەی پەروەردگار، ئەی ئایا منیش عەبدو بەندەیەکی تۆ نیم وەکو نێردراوو پێغەمبەرەکانت خۆ ئەوان منداڵی تۆ نین تا ببن بەکەسانێک کەوا ئەولاترو شایستەتربن بە خۆشەویستی و نزیکیەکەت؟". جا لەپاش ئەوە بەدەنگی بەرز بەگریانەوە دەپاڕێتەوەو دەڵێت:ء"ئەی پەروەردگار، ئەی ئایا منیش ئەو حەق و مافەم نیە دەربارەی تۆ ئەی پەروەردگار؟ ئەی ئایا منیش ئەو حەق و مافەم نیە دەربارەی تۆ ئەی پەروەردگار؟ ئایا منیش ئەو حەق و مافەم نیە دەربارەی تۆ کەوا بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکان و مەھدی چاوەڕونکراو ھەیە؟ ئەی ئایا منیشت دروست نەکردووە بۆ پەرستنی خۆت بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکت بۆ دابنێم وەبۆ مونافەسەو پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی تۆ تا ڕازی بیت؟ جا ئایا نێردراوو پێغەمبەرەکانت کردووە بە ھێڵێکی سور لەنێوان من و نێوان خۆتدا؟خۆ ئەگەر ئەوان منداڵ و ئەولادی تۆبان ئەوا ئەوکاتە ئەوان ئەولاترو شایستەتر بوون بەتۆ بەبێ کەسی تر، بەڵام ئەوانیش بەندەیەکن وەکو چۆن ئێمە بەندەی تۆین، جا تۆ دادپەروەری، وە پەروەدگاریشم زوڵم و ستەم لە ھیچ کەسێک ناکات، وە بەڕاستیش فەتوات بۆ داوین دەربارەی حیکمەتەکە لەدروستکردنەکەمان جا ئەوەتا خۆت فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حەقە: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56]".
واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی دەڵێت: "ئەی ئەو گەلەی کەوا زوڵم و ستەمتان لەنەفسی خۆتان و ئومەت و گەلەکانتان کردووە، بەڕاستی ئیمام مەھدی پرسیارێکتان لێدەکات و دەڵێم: لەبەرئەەەی ئێوە تەنازولتان کردووە لە مونافەسەو پێشبڕکێ کردن بۆ لای پەروەردگار جا کێتان حەزو تەماحی ئەوە دەکەن کەوا نزیکترین پلە بەدەست بھێنێت لەلای اللە ی خاوەن عەرش بە بەرزترێن و بڵندترین پلە لەنیعمەتەکانی بەھەشت، جا ئەو تەنازولەتان کردووە لەم پلەیە بۆ نزیکبوونەوە لەلای کێ بەوەی کاتێک کەوا داوای دەکەن بۆ محمد پێغەمبەری اللە بێت -صلى الله عليه وآله وسلم- لەھەموو نوێژەکان و داوای ناکەن بۆ خۆتان؟ وە پرسیارەکە جارێکی تر دەکەمەوە: جا دەتانەوێت لەکێ نزیک ببنەوە کاتێک تەنازولتان کردووە لێی؟ لە پێغەمبەر؟ وەڵامم بدەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.

بەڵام ئیمام مەھدی ئەگەر بێتو وەسیلەی پێبدرێت کەوا بریتی یە لەپلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت ئەوە دەیبەخشم بە باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم- تاکو لەبەرامبەردا اللە نیعمەتە گەورەکەم بۆ دەھێنێتە جێ کەوا گەورەترە لەو پلەیەی بەھەشت. بەڵام ئێوە نازانن لەبەرچی ئەو پلەیە ناوی لێنراوە وەسیلە، ئەمە لەبەرئەوەیە چونکە ئەوە غایەو ئامانجەکە نیە لەدروست کردنەکەتان تا وەسیلە بەدەست بھێنن، بەڵکو با ھەموو یەکێک لەئێوە تەمەنناو ئاواتی بەدەست ھێنانی ئەو پلەیە بکات تا بیبەخشێت بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورەترە لەو پلەیەی بەھەشت ئەو نیعمەتە ھەرە گەورەیەش (النّعيم الأعظم) بریتی یە لە ڕازیبوونی اللە لەنەفسی خۆی ئەو اللە یە ڕەحمانەی کەوا ئیستیوای کردووە لەسەر عەرشە گەورەکەی.

وەڕازیبوونی اللە لەسەریەکێکتان تەنھا بەشێکە لە لەڕازیبوونی نەفسی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە، وەھەرگیزیش ڕازی بوونی نەفسی اللە ی ڕەحمان نایەتە جێ ھەتا ئەوکاتەی کەوا حەسرەتی حوزن و خەفەتباری لەنەفسی لەسەر ئەو بەندانەی کەوا گومڕابوون لەڕێگای ڕاست دەڕوات و نامێنێت.

وەئەی قەوم بەڕاستی حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی اللە لەسەر عەبدەکانی بەھۆی گەورەیی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیە لە نەفسی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر، جا ئەگەر بێتو یەکێکتان منداڵەکەی ھەزار ساڵیش سەرپێچی بکات، جا لەپاش ئەوە منداڵەکەی ببینێت ھاوارو ناڵەیەتی لە ئاگری جەھەننەم و گوێی لێیەتی کەوا دەڵێت: ئای خۆزگا سەرپێچی باوکم نەکردبا، جا ئایا گومان دەبەن بەوەی باوکەکە دواتر خۆشحاڵ و ئاسودە بێت! لەوەیە یەکێک لە باوکە بەڕەحم و میھرەبانەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، چۆن دڵخۆش و ئاسودە دەبم لەکاتێکدا من دەبینم وا منداڵەکەم ھاوارو ناڵەیەتی لەئاگری دۆزەخدا؟ جا چۆن ھەست بە حەسرەتی خەفەتباری نەکەم لە نەفسی خۆم لەسەر منداڵەکەم لەکاتێکدا بەڕاستی پەشیمانە لەسەر گوناھو لادان و سەرپێچی؟ جا چۆن بەحەسرەت و خەفەتبار نابم لەسەری لەکاتێکدا دەیبینم ھاوارو ناڵەیەتی لە ئاگری دۆزەخ و سور نیە لەسەر سەرپێچی کردنم بەڵکو دەڵێت: ئای حەسرەتی پەشیمانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا کردم لە فەرمانی باوکم، وەسوێند بە اللە ئەی ناصر محمد چۆک دادەدەم لەبەردەمی پەروەردگارەکەم جا دەڵێم: ئەی پەروەردگار سوێند بەتۆ ھەست بە حەسرەتێکی گەورەی خەفەتباری دەکەم لەسەر منداڵەکەم ھەرچەندە سەرپێچیشی کردووم وە دەڵێم: ئەی پەروەردگار ئەگەر ئەوە حاڵی من بێت جا ئەی دەبێت گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری ئەوکەسە چۆن بێت کەوا لەمن بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ منداڵەکەم؟".

لەوەیە سەرجەم زانایانی موسڵمانان بەھەموو فیرقەو بەش و تایەفە جۆربەجۆرەکانیانەوە بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئایا اللە بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەر کافرو بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکان لەدەعوەو بانگەوازی لای پەروەردگارەکەیان ئەوانەی کەوا فەسادو خراپەکاری لەزەویدا دەکەن؟". جا لەپاش ئەوە ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: حاشا بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، چۆن اللە بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەر گەلی موجریم و تاوانکار کەوا ھێشتا ھەر سورن لەسەر کوفرو بێباوەڕی و عینادی و کەللە ڕەقی و پشتھەڵکردنەکەیان لەشوێنکەوتنی دەعوەو بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان؟ بەڵکو توڕەیە لەسەریان و خەشم قینی لێگرتوون وە سزایەکی گەورەشی بۆ ئامادەکردوون.

جا ئەوە چیتانە ئەی گەلی بەشەر و موفتی ناوچەو شوێنەکان و وتاربێژی مینبەرەکان کەوا تێنەگەیشتوون لەفەتواکەی مەھدی چاوەڕوانکراو دەربارەی حەسرەتی خەفەتباری اللە ی تاک و قەھار لەسەر بەندە کافرەکانی؟ جا گوێبگرن و تێبگەن لە قسە حەقەکەم: ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکێ تر نیە جگە لەئەو ھەرگیز حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی اللە نایەت ھەتا حەسرەتی پەشیمانی لەنەفسی ئەواندا دێت لەسەر ئەو سەرپێچی و لادانانەی کەوا دەیانکرد لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا لەوکاتەی ھەر یەکێک لەوان دەڵێت: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿56﴾} صدق الله العظيم [الزمر:56].
واتە/ نەوەک یەکێکتان بڵێت ئاخ و حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد.

جا لەپاش ئەوە سەرجەم زانایانی ئومەت بەیەک زمان وەڵام دەدەنەوە جا دەڵێن: ھەرگیز حەسرەتی پەشیمانی لە نەفسی ئەواندا نایەت لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان تەنھا لەدوای ڕوودانی سزاکە ئەی ناصر محمد. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَ‌بِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُ‌ونَ ﴿54﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿55﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿56﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واته‌/ هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیم و ملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی خۆتان به‌گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قدا پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن و که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات (٥٤) وه‌ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌وه‌ بكه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە دابه‌زێنراوه‌ بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت له‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێك بڵێت ئاخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروست و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد (٥٦).

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: جا لێرەدا حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی اللە دێت لەبەرئەوەی ئەوان پێداگیرو سورنین لەسەر گەڕانەوە بۆ کوفرو بێباوەڕی و عینادی و کەللە ڕەقیەکەیان، وە سوریش نین لەسەر بەردەوامبوون لەکردنی تاوانەکانیان.جگە لەوەی کەوا پەشیمانیەکەیان دواکەوتووە لەدوای نەمانی ھەل و کات و ڕوودابی سزاکە، جا لەگەڵ ئەوەشدا دەبینن کەوا اللە بەحەسرەت و خەفەتبارە لەسەریان وەھیچیش زوڵم و ستەمی لێنەکردوون، بەڵام ھۆکاری حەسرەتی خەفەتباری لەسەریان بەھۆی سیفەتەکەیەتی کەوا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، جا ھیچ کەس و شتێک لە دروستکراون نیە بەھیچ شێوەیەک کەوا بەڕەحم و میھرەبانتر بێت لە اللە.

لەوەیە سەرجەم زانایانی ئومەت بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئایا بەڵگەو دەلیلەکەت چیە لە محکەمی کتێبەکەی اللە بەوەی کەوا اللە بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندەکانی لەدوای ئەوەی کەوا گوێی لەھەموو یەکێکیان بوو بەوەی کەوا دەڵێت: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ} صدق الله العظيم.
واتە/ نەوەک یەکێکتان بڵێت ئاخ و حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد.

جا ئەوە حەسرەتی پەشیمانی بەندەکانیەتی لە نەفسیان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان جا لەسزادراوەکان بوون، بەڵام کوا حەسرەتی خەفەتباری اللە لەسەر بەندەکانی لەدوای ئەوەی کەوا بە پەشیمانیەکەیانی زانیوە؟ دەی بەڵگەتان بێنن ئەگەر ڕاست دەکەن". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوە، جا دەڵێم: بەڵکو اللە فەتوایەکەتان بۆ دەدات. جا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ (31) وَإِنْ كُلٌّ لَمَّا جَمِيعٌ لَدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32)} صدق الله العظيم [يس].
واته‌/ ئه‌مه‌ ته‌نها کارەسات و سزاو گرتنێكی گه‌وره‌و به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌ت و خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان، وەرن ببین بەیەك ئومەت، واز لە تەعەدودی مەزھەبی بێنن لە دینی اللە وە واز لە تەفرەقەو بەش بەش بوون و پارچە پارچە پارچە بوون بۆ چەندین بەش و حزبی جیاواز بھێنن لەکاتێکدا ھەموو حزبێک بەوەی خۆی لایەتی دڵخۆشە..

جا خۆتان لەدەستداو ئومەتەکەشتان لەدەستدا ئەو ئومەتەی ڕاسپێردراوبوون بەگەیاندن پێیان و ھیدایەتدرانیان. جا لە اللە بترسن و پارێزگار بن، وەرنە تەنیشتی ئیمام مەھدی تا ببین بە خاوەن یەک ھەدەف و ئامانج بەوەی کەوا بەتەنھا اللە بپەرستین بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین، جا ڕازی بوونی اللە بکەین بە غایەو ئامانجی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت.

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا قەت چێژی وەرنەگرتووە لە ڕازی بوونی اللە بیەوێت بڵێت: "جا ئەوە کێ بەتۆی وتووە ئەی ناصر محمد بەوەی کەوا ڕازی بوونی اللە ی ڕەحمان گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: ئەی گەلی وتاربێژی مینبەرەکان و موفتی ناوچەو شوێنەکان،بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو لەخۆیەوە بەوە فەتوای نەداوە بەوەی کەوا ڕازی بوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی بەڵکو ئەوە اللە خۆیەتی ئەو فەتوایەی بۆ داون. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

وەئەی گەلی موسڵمانان، جا لەبەرئەوەی کەوا ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان بریتی تە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکان جا وەرن ئەی گەلی ئینسان و جن با ڕازی بوونی اللە ی ڕەحمان بکەین بەغایەو ئامانج، جا ئەگەر ئێوە دەتانەوێت بەدوای ڕازیبونی اللە بکەون وەکو غایەو ئامانج نەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە کەبریتی یە لە نیعمەتەکانی بەھەشت جا ئەوا بزانن بەوەی بەڕاستی اللە ڕازی نابێت بەکوفرو بێباوەڕی بەندەکانی بەڵکو بەشوکرو سوپاسگوزاریان ڕازی دەبێت، جا وەرن تا خەبات بکەین و تێبکۆشین تا ئینسان و جن بکەین بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست بەوەی اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دانەنێن، وە تەمەنناو ئاواتی ڕشتنی خوێنی کافران نەکەن وەتەمەنناو ئاواتی ئەوەنەکەن کەوا خوێنتان بڕێژن تا بەو ھۆیەوە شەھید بوون بەدەست بھێنن تەنھا ئەگەر ناچاربکرێن لەسەر ئەوە، جا تەمەنناو ئاواتی ئەوە مەکەن، جا خۆشەویسترە لەلای اللە کەوا تەمەنناو ئاواتی ئەوە بکەن ھیدایەت بدرێن جا اللە ھیدایەتیان بدات لەپێناو ئامانجەکەی ئێوەدا، جا ئەو ئاوات و خۆزگەیەتان خۆشەویسترە لەلای اللە لەو ئاوات خواستنەتان کەوا ڕووبەڕوویان بببەوە بۆ ڕشتنی خوێنەکانیان و ڕشتنی خوێنەکانتان تا شەھیدبوون بەدەست بھێنن تا بچنە ناو بەھەشتەوە، جا ئایا ئێوە خۆتان خۆشدەوێت یان اللە تان خۆشدەوێت؟ جا ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت ئەوا شوێنم بکەون بۆ ھاتنەجێی ئەوەی کەوا اللە حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی خۆشحاڵ و ئاسودە دەبێت.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا ئەوە چیە کەوا اللە ی ارحم الرحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر زۆر خۆشحاڵ دەکات تاکو خەبات و تێکۆشان بکەم لەسەر ھاتنەجێی بەھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: ئەوەی کەوا اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر زۆر خۆشحاڵ دەکات تەوبەو گەڕانەوەی بەندەکانیەتی بۆ لای لەبەرئەوەی ئەو بەشوکرو سوپاسگوزاریەکەی ئەوان بۆی ڕازی دەبێت و بەکوفرو بێباوەڕیان و سزای بەئێش بۆیان ڕازی نابێت. جا باپیرەشم محمد پێغەمبەری اللە ئەوەی فێرکردوون -صلى الله عليه وآله وسلم- دەربارەی ئەوەی کەوا اللە زۆر خۆشحاڵ دەكات: حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الصَّبَّاحِ، وَزُهَيْرُ بْنُ حَرْبٍ، قَالاَ حَدَّثَنَا عُمَرُ بْنُ يُونُسَ، حَدَّثَنَا عِكْرِمَةُ بْنُ عَمَّارٍ، حَدَّثَنَا اِسْحَاقُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ اَبِي طَلْحَةَ، حَدَّثَنَا اَنَسُ بْنُ مَالِكٍ، - وَهُوَ عَمُّهُ - قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: ‏
[لَلَّهُ اَشَدُّ فَرَحًا بِتَوْبَةِ عَبْدِهِ حِينَ يَتُوبُ اِلَيْهِ مِنْ اَحَدِكُمْ كَانَ عَلَى رَاحِلَتِهِ بِاَرْضِ فَلاَةٍ فَانْفَلَتَتْ مِنْهُ وَعَلَيْهَا طَعَامُهُ وَشَرَابُهُ فَاَيِسَ مِنْهَا فَاَتَى شَجَرَةً فَاضْطَجَعَ فِي ظِلِّهَا قَدْ اَيِسَ مِنْ رَاحِلَتِهِ فَبَيْنَا هُوَ كَذَلِكَ اِذَا هُوَ بِهَا قَائِمَةً عِنْدَهُ فَاَخَذَ بِخِطَامِهَا ثُمَّ قَالَ مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ اللَّهُمَّ اَنْتَ عَبْدِي وَاَنَا رَبُّكَ ‏. اَخْطَأ مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ].
اِنتهى الحديث

وەئەی ئومەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، شوێنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکەون بۆ ھاتنەجێی خۆشحاڵی و کەیف خۆشی لەنەفسی اللە ئەگەر ئێوە اللە تان خۆشدەوێت، جا شوێنم بکەون اللە ش ئێوەی خۆشدەوێت وەببن بەو قەوم و گەلەی کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێدابوون لە محکەمی کتێبەکەی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی اللە داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت اللە ش فراوانگیرو زانایه.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بلێت: "ئەی ناصر محمد مەبەستی اللە ی گەورە چی یە لەو فەرموودەیەی: {أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ}؟" جا لەپاش ئەوە ناصر محمد وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: "ئەوانە بەعزەت و نەخۆرن لەسەر ئەو کافرانەی کەوا دژایەتی و شەڕ دەکەن لەگەڵ دینەکەیان وە ھەوڵ و کۆشش دەکەن بۆ ئەوەی نوری اللە بکوژێننەوە، جا مەبەستی ئەوە نیە کەوا بەعزەت و نەخۆرن لەسەر ئەوکافرانەی کەوا دژایەتی و شەڕیان لەگەڵ موسڵمانان نەکردووە تەنھا ئەوەیە کەوا ئەوان ئیمان بەدینی ئیسلام ناھێنن، جا بەڕاستی اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا لەگەڵیان چاک ڕەفتار بن وە دادپەروەر بن لەگەڵیان وەمامەڵەیان لەگەڵ بکەن بەمامەڵەی دین بەمامەڵەیەکی چاک، اللە ش چاکەکارانی خۆشدەوێت.

لەوەیە یەکێک کە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئایا مەبەستی اللە چیە لەوە بەرزو بڵندو گەورەیی بۆی کەوا دەفەرموێت: {يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ} صدق الله العظيم؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە مەبەستی لە موجاھیدانە لە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای ڕێبازی اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەپەروەردگارەکەیانەوە لەلۆمەی لۆمەکارانیش ناترسن لە قسەی حەق، وەبەراستیش اللە فەرمانی بەئیمام مەھدی و ھەموو زانایانی دین کردووە بەوەی کەوا باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- فەرمانی پێکراوە بەوەی کەوا جیھادو ھەوڵ و تێکۆشان لەگەڵ خەڵکی بکەین بەم قورئانە گەورەیە بە جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانێکی گەورە ھەتا ئەوکاتەی حوجەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێدەکەین بەحەق بەڵکو ھیدایەت بدرێن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَلا تُطِعْ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:52].
واتە/ گوێڕایەڵی بێ باوه‌ڕان مه‌که و ملکه‌چیان مه‌به و به‌م قورئانه جیھادو هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، جا ئایا ئەم فەرمانە دەرچووە لەپێغەمبەرەوە بەھەمان شێوە فەرمانێکی بەزۆرە کەوا ھێشتا کاری پێبکرێت لەسەر ئەوکەسەی شوێنی دەکەوێت؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللّهِ وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ} صدق الله العظيم [يوسف:108].
واتە/ بڵێ ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌ من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای اللە ی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بەڵگەو بەرچاوڕوونی‌ و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌ من هیچ کاتێك له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.

جا لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی شوێنکەوتەی محمد پێغەمبەری اللە یە -صلى الله عليه وعلى من تَبِعَه- ھەرلەبەرئەوەش دەمبینن بەوەی کەوا جیھادو ھەوڵ و تێکۆشان دەکەم لەگەڵ خەڵکی بە محکەمی قورئانی گەورە بە جیھادو خەبات و ھەوڵ و تێکۆشانێکی گەورە، وەھەرگیزیش بێدەنگ نابم و سڵ ناکەمەوەو بەردەوامیشم لە سوربوون و پێداگیری لەسەر دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ زیکری کتێب. جا ئایا ئێوە موسڵمانن و ئیمانیشتان بەقورئان ھەیە؟ یان ئەوە ھیچ نەماوەتەوە لە ئیسلام تەنھا ناوەکەی نەبێت ھیچیش نەماوەتەوە لەقورئان تەنھا ڕەسمەکەی نەبێت وەبەڕاستیش گەیشتە ڕاددەیەک کەوا لەسەر غەیری کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی بن وەھەر لەبەرئەوەش قسەی حەق لەلاتان بوەتە شتێکی غەریب و نامۆ؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: جا چ شتێکی غەریب و نامۆ ھەیە لە دەعوەو بانگەوازی پیاوێک کەوا دەڵێت پەروەردگارەکەم اللە یە وە بانگەوازتان دەکات بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە بانگەواز دەکات تا شوێنی کتێبەکەی اللە و ئەو سوننەتە حەقەی پێغەمبەرەکەی بکەون کەوا مخالف و دژی محکەمی کتێبەکەی اللە نەبێت! وەنەشم وتووە بەوەی کەوا من نێردراوم نە پێغەمبەریش، جا چ شتێکی غەریب و نامۆ ھەیە لە دەعوەو بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەتان؟ یان ئەوەیە کەوا شەیتان وەسوەسەتان بۆ دەکات جا دەڵێن ئەوە بەڕاستی ھەر ماوەیەکە جا پاشان ناصر محمد بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات وەکو ئەوانەی تر لەوانەی پێش خۆی. جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوە، جا دەڵێم: پەنا دەگرم بە اللە بەوەی کەوا لە نەزانان بم، جا چۆن من ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بەدرۆ دەخەمەوە: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (40)} صدق الله العظيم [الأحزاب].
واتە/ محمد وه‌نه‌بی باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری اللە یەو دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش اللە به هه‌موو شتێک زانایه.

لەوەیە یەکێک لە ئەحمەدیەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد؛ بەڵکو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نێردراوێکە لەدوای محمد، محمد پێغەمبەری اللە ش خاتەمی ڕەسول و پێغەمبەرەکانە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی ئەحمەدیەکان دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە گەر بھاتبا اللە بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی فەرمووبای: بەڕاستی محمد خاتەمی (مرسلین) پێغەمبەرەکانە ئەوا ئێوە ڕاستان کردبوو، بەڵام اللە دەزانێت بەوەی وشەی (الأنبياء) بەشاملی ھاتووە بۆ ئەو نێردراوانەی کەوا اللە حوکمی کتێبی پێداون لەدوای (رسول) ەکان وەبەھەمان شێوە وشەی (الأنبياء) شمولی ئەوانەش دەکات کەوا اللە وەحی بۆکردوون بەریسالەو پەیامی کتێب کەوا بریتین لە ڕەسولەکان، وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (40)} صدق الله العظيم.
واتە/ محمد وه‌نه‌بی باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری اللە یەو دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش اللە به هه‌موو شتێک زانایه.

وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، وەرن تا فەتواتان بۆ بدەین دەربارەی مەکرو پیلانی شەیتانەکان ئەوانەی کەوا وەسوەسە دەکەن بۆ خاوەن نەخۆشیە دەروونیەکان لەوەی کەوا دەڵێت گوایە ئەو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە، ئەو پیلانەش لەبەرئەوەیە تاکو ئەگەر ھاتوو اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی ڕەوانەکرد جا ئەوکاتە پشتی لێبکەن جا بەحسابی خۆتان بڵێن ئەوەش وەکو ئەوانەی پێش خۆیەتی، جا کە واشتان کرد سزای اللە تان بۆ دێت لەکاتێکدا ئێوە پشتان ھەڵکردووە لە دەعوەو بانگەوازەکەی، جا مەھێڵن ئەو پیلان بۆ دارێژڕاوە شەیتانیە سەربگرێت و سەرکەوتووبێت. وە ئەوکەسەش بەڕاست دامەنێن کەوا بانگەشەی ئەوە دەکات ئیمام مەھدیەو بەدرۆشی مەخەنەوە بەڵکو بڵێن سەیر دەکەین تا بزانین ڕاستت کردووە یان تۆ لە درۆزنەکانی، جا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حیوارو گفتوگۆیەکەی بدەنەوە بەدەسەڵاتی زانست، جا ئەگەر بینیتان بەوەی کەوا اللە دەسەڵاتی زانستەکەی زیادکردووە بەسەر ھەموو ئێوەداو حوکمیشی کرد لەنێوانتان لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری جا بەڕاستی حەقەکەتان بۆ ڕووندەبێتەوە، لەدوای حەقیش ھیچی تر نیە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت، وەئەگەر ئەویش لە درۆزنەکان بوو جا ئەوا سوێند بە اللە ئەو زانا موسڵمانانەی کەوا کەمترین زانستیان ھەیە دەبەزێن و بەسەریدا زاڵ دەبن بەدەسەڵاتی زانست.

وەبەھەمان شێوە ناصر محمد، جا ئەگەر بەدەسەڵاتی بەیانی حەقی قورئانی گەورە بەسەرتاندا زاڵ بوو ئەوا ڕاستی کردووە، وەئەگەر نەیتوانی ئەوا بۆتان ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا ئەو لەدرۆزنەکانە جا ئەوکاتە ئومەتەکەشتان ڕزگار دەکەن ئەگەر ناصر محمد یەمانی وەکو میرزا غولام و جھیمان و ئەوانی تر بێت لەوانەی کەوا خۆیان و ئومەتەکەشیان گومڕاو سەرلێشیواو کرد. جا ئەو عەقڵەتان بەکاربھێنن کەوا اللە کردوویەتی بە شاھێد لەسەرتان بەوەی کەوا حەقەکە لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانیە، جا عەقڵەکانتان بەڕاست دابنێن ئەگەر ئێوە عەقڵتان بەکاردەھێنن و تێدەگەن. یان ئێوە نازانن ھۆکاری چونە ناو ئاگری دۆزەخیەکان چیە؟ جا بەڕاستی بۆ ھەموو ئەوانەی کەوا اللە بەھیلاکی بردوون ئاشکرابووە کەوا ھۆکاری گومڕاییەکەیان لەحەقی لای پەروەردگارەکەیان بریتی بووە لە ھۆکاری بەکارنەھێنانی عەقڵ، وەھەر لەبەرئەوەش دەڵێن؛ {وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [الملك:10].
واتە/ ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و بیرو هۆشمان به‌کار بهێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ.

جا گوێ لەو فەتوایە حەقە بگرن، کەوا دەڵێم: سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە بەوەی کەوا کەس شوێنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناکەوێت لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن تەنھا ئەوەی کەوا تێدەگات و عەقڵی بەکاردەھێنێت، جا ئایە دەزانن لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەوان عەقڵەکانیان کردۆتە حەکەم جا عەقڵەکانیان بۆ حەق ملکەچ بووە لەپەروەردگاریانەوە جا بەتەواوی تەسلیمی بوون، وەبەھەمان شێوە شوێنکەوتەی نێردراوو پێغەمبەرەکان لەھەموو زەمان و کات و شوێنێکدا ھیچ کەسێک شوێنیان نەکەوتوون تەنھا ئەوانە نەبن کەوا عەقڵیان بەکارھێناوە.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، جا ئەوانە کێن کە تێدەگەن و عەقڵیان دەخەنەکار؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: بریتین لەوانەی کەوا حوکم و بڕیار نادەن لەپێش گوێڕاگرتن لەقسەی بانگەشاکارەکەو بیرلێکردنەوە لەدەسەڵاتی زانستەکەی؛ بەڵکو حوکم و بڕیارەکەیان دوادەخەن لەسەر بانگەشەکارەکە تابزانن ئایا ئەو بانگەوازدەکات بۆ حەق یان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە؟ ھەتا ئەوکاتەی کەوا گوێ لەبانگەوازی بانگەشەکارەکەو دەسەڵاتی زانستەکەی ڕادەگرن جا لەپاش ئەوە بیردەکەنەوە لێی بە عەقڵ و مەنتق، جا ئەگەر بینیان بانگەوازدەکات بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئەوا حەقەکەیان بۆ ڕوون دەبێتەوە لەپەروەردگارەکەیان بە عەقڵ و مەنتق . جا ئەوانە بریتین لەوکەسانەی کەوا اللە ھیدایەتیان دەدات لەھەموو کات و زەمان و شوئنێکدا ئەوانەی کەوا حوکم و بڕیار نادەن لەپێش گوێڕاگرتن لەقسە بەڵکو سەرەتا بیردەکەنەوە لێی جا لەپاش ئەوە شوێنی چاکترینی دەکەون ئەگەر ڕوون بوویەوە بۆ عەقڵەکانیان بەوەی کەوا بانگەوازکارەکە بانگ دەکات بۆ حەق و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَبَشِّرْ‌ عِبَادِ ﴿17﴾ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّـهُ وَأُولَـٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿18﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ جا مژده بده به‌و به‌ندانه‌م (17) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن جا شوێنی چاکترینی دەکەو‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن (18).

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا بە چ شتێک مژدە دەدەیە ئەو خەڵکەی کەوا کاتێک لێیان دەپرسرێت دەربارەی شەئن و کاروبارو بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی جا لەوکاتەدا دەڵێن شوێنی ناکەوین وئەو دۆزنێکی خراپەکارە نەوەک مەھدی چاوەڕوانکراو".

جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: حوکم و بڕیارتان لەسەر دام پێش ئەوەی کەوا ووردببنەوەو بیربکەنەوە لە قسەو گوفتار
جا ئێوە لەوکەسانە نین کەوا خاوەن ژیری و ھۆشن، ھەرلەبەرئەوەش لەوانە نین کەوا اللە ھیدایەتیان دەدات لەبەرئەوەی ئەوکەسانەی کەوا اللە ھیدایەتیان دەدات بریتین لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان ئەوانەی کەوا اللە مژدەی پێداەن بەھیدایەتدرانیان لە محکەمی کتێبەکەی:{فَبَشِّرْ‌ عِبَادِ ﴿17﴾ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّـهُ وَأُولَـٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿18﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ جا مژده بده به‌و به‌ندانه‌م (17) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن جا شوێنی چاکترینی دەکەو‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن (18).

جائەوانەی فەتوایان داوە دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی پێش ووردبوونەوەو بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی زانستی دەعوەو بانگەوازەکەی ئەوە پێیان دەڵێم: ئای داخ و ئەسەفم لەسەر ئێوە، جا بەڕاستی خۆتان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە وە ئومەتەکەشتان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە وە ڕێگاتان گرتووە لە دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای محکەمی قورئانی گەورە، جا ئایا دەتانەوێت مژدەتان بەچی پێبدەم تەنھا بە سزایەکی بەئێش نەبێت ئەی گەلی پشتھەڵکەران لەدەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای محکەمی قورئانی گەورە؟ جا مژدەتان پێدەدەم بەسزایەکی بەئێش. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ ﴿16﴾ وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ ﴿17﴾ وَالْقَمَرِ‌ إِذَا اتَّسَقَ ﴿18﴾ لَتَرْ‌كَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ ﴿19﴾ فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿20﴾ وَإِذَا قُرِ‌ئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْ‌آنُ لَا يَسْجُدُونَ ﴿21﴾ بَلِ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا يُكَذِّبُونَ ﴿22﴾ وَاللَّـهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ ﴿23﴾ فَبَشِّرْ‌هُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿24﴾ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُمْ أَجْرٌ‌ غَيْرُ‌ مَمْنُونٍ ﴿25﴾} صدق الله العظيم [الإنشقاق].
واتە/ سوێندم بەشەفەق(16) به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه (17) به‌مانگیش کاتێك تێرو ته‌واوو گه‌وره و دره‌خشان ده‌بێت (18) ئەوسا چینی ھەسارەی سزای -سەقەر-سواری چینی ھەسارەی زەوی دەبێت(19) جا ئەوە چیانه بۆچی ئیمان ناهێنن؟ (20) وەکاتێک قورئان به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن؟ (21) بەڵکو ئەوانەی کەوا بێ باوه‌ڕبوون به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن به‌ڵکو باوه‌ڕی پێناکه‌ن (22) اللە ش ئاگاو زانایه به‌وه‌ی کەوا تێدەگەن (23) (که‌واته‌) مژده‌ی سزایه‌کی به‌ئێش و ئازاریان پێ بده‌ (24) جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه‌، پاداشتی نه‌بڕاوه و بێ منه‌ت چاوه‌ڕێیانه‌ (25).

ئەوەش لەشەوی قەدرو بەڕێزدا کەوا چاکترە لە ھەزار مانگ لەکتێبدا لەکاتێکدا بۆ ھەموو ھەسارەیەکیش نھێنیەک ھەیە! جا دڵنیا مەبن لە مەکرو پیلانی اللە ی تاک و قەھار، جا بەڕاستی وا خۆر درکی بەمانگ کرد، جا شوێنی زیکری کتێبی اللە بکەون بەرلەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ بکەوێت، ئەی اللە ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێدبە.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ