ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 10 - 1429 ک
07 - 10 - 2008 مـ
12:38 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1509
ـــــــــــــــــــــ

دەستەی ڕزگاربوو (فیرقەی ناجیە) بریتین لەوانەی لەسەر ئەوەن کەوا محمد پێغەمبەری اللە و ئەوانەی لەگەڵی بوون لەسەری بوون بەدڵ و بەگیان..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين، وبعد..

برای بەڕێزم لەسەرتە کەا بزانی بەوەی دەستەی ڕزگاربوو (فیرقەی ناجیە) بریتین لەوانەی لەسەر ئەوەن کەوا محمد پێغەمبەری اللە و ئەوانەی لەگەڵی بوون لەسەری بوون بەدڵ و بەگیان ئەوانەی کەوا اللە دەپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دانانێن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّـهِ تَوْبَةً نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّـهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ۖ نُورُهُمْ يَسْعَىٰ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [التحريم].
واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئێوه به ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌کی پوخت و دڵسۆزانه‌وه ڕوو بکه‌نه‌وه اللە نزیکه په‌روه‌ردگارتان له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ببێت و بتانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌ندەها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات ڕۆژێك دێت که اللە پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ی له گەڵیدان خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زار ناکات نوورو ڕوناکیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێت و ده‌چێت له به‌رده‌م و لای ڕاستیانه‌وه و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ تەواو بکه‌و لێمان خۆش ببه‌ چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِم بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [الحديد].
واتە/ ڕۆژێک دێت که‌ده‌بینیت پیاوانی ئیماندارو ژنانی ئیماندار به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن نوورو ڕوناکیه‌کی ئاشکرا له‌به‌رده‌م و له‌لای ڕاستیانه‌وه ده‌ڕوا، فریشته‌کان پێیان ده‌ڵێن: مژده‌تان لێبێت ئێوه ئه‌مرۆ دەچنە باخه‌کانی به‌هه‌شتەوە ‌که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویاندا ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌.

بەڵام لەسەرتە کەوا بزانی ئەم نورە لە دڵێکی سەلامەتەوە ھەڵدەقوڵێت (قلب سليم) جا لەڕۆژی قیامەتدا دیار دەبێت و دەردەکەوێت ئه‌و ڕۆژه‌ی کەوا هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌ون و ئاشکرا ده‌کرێت بۆ ئاشکرابوونی ڕاستیەکان بۆ خەڵکی، وەھەرچی ئەوانەن کەوا شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دانانێن دەبینی کەوا ڕوخساریان ڕەش ھەڵگەڕاوە ھەردەڵێی پارچەیەک لەشەوی تاریک ڕوخساری داپۆشیون.

کەواتە دەستەو تایەفە ڕزگاربووەکە بریتین لەوانەی کەوا لەڕۆژی قیامەتدا دێن ھیچ شەریک و ھاوبەشێکیان بۆ اللە دانەناوە ئەو ڕۆژەی کەوا ماڵ و نەوەو مبداڵ ھیچ سودی نابێت تەنھا ئەوەی کەوا بەدڵێکی ساغ و سەلامەت لە شیرک و ھاوبەشدانان دێتەوە لای اللە لەبەرئەوەی شیرک و ھاوبەشدانان زوڵم و ستەمێکی زۆر گەورەیە، وەبەھەمان شێوە دێنەوە بە تۆبەکردنی تەواوەتی و ملکەچیەوە بۆ اللە، جا ئەوانە لەھەـوو فیرقە ئیسلامیەکان بوونیان ھەیە.

وە ھاوەڵانی ئاگریش بەھەمان شێوە لەھەموو فیرقەکان بوونیان ھەیە، وەمەبەستیشم مەزھەبێک نیە ھەروەک وایدادەنێن کەوا گوایە ھاوەڵانی ئەو مەزھەبە بریتین لەڕزگاربووەکان و باقی موسڵمانەكانی تریش لەئاگردان! نەخێر نەخێر؛ بەڵکو تایەفە ڕزگاربووەکە لەھەموو مەزھەبە ئیسلامیەکاندا بوونیان ھەیە، کەبریتین لەوکەسانەی کەوا ھاتوونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان بە دڵێکی ساغ و سەلیمی تۆبەکاری ملکەچ و دڵسۆز بۆی کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەشێکیان بۆ اللە دانەناوە بەڕەچاوکردنی ئەوەی ھەڵەی مەزھەبیشیان ھەیە جا ئەوە شتێکە کەوا اللە حساب لەگەڵ زاناو عولەمایەکان دەکات بەتایبەت بەبێ شوێنکەوتووەکان ئەوانەی کەوا نەڕۆیشتوون بۆ داواکردنی زانست و لە عولەماو زانایەکان نین، وەئەگەر پرسیار لەزانایەکانیان بکەن دەربارەی مەسەلەیەک جا ئەوان داوای بەڵگەیان لێناکەن لەسەر فەتوایەکە بەڵکو داواکارەکانی زانست داوای بەڵگە دەکات، ھەرچی پرسیرکارەکەیە لە خەڵکی گشتی ئەوا پرسیاردەکات جا لەدوای فەتویایەکە دەڕوات، وەئەوەی کەوا لەزاناکە ھەڵیگرتووە دەرچووە لە شوێن و وڵاتەکەی بەسەلامەتی، جا ئەگەر فەتوایەکە ھەڵە بێت ئەوا باری گوناھەکە لەسەر ئەو کەسەیە کەوا فەتوایەکەی داوە وە باری تاوانی ئەوکەسەشی دەکەوێتە سەر کەوا کار بەفەتوایەکە دەکات، وەئەوەی کەوا بڵێت نازانم ئەوا بەڕاستی فەتوای داوە وە اللە پاداشتی موفتیەکی پێدەدات و ھەروەکو ئەوە وایە فەتوای دابێت.

جا چۆن وادەزانن بەوەی کەوا تایەفە ڕزگاربووەکە بریتین لەم
کۆمەڵێک کەس لە مەزھەبێک لەنێو تایەفە ئیسلامیەکان؟ جا بەدڵنیاییەوە ئێوە لەھەڵەدان؛ بەڵکو بریتین لەوانەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەشێک بۆ اللە دانانێن وە لە ھەموو مەزھەبە ئیسلامیەکانیشدا بوونیان ھەیە، وەبەھەمان شێوە ھاوەڵانی ئاگر لە ھەموو فیرقەو بەشە ئیسلامیەکان بوونیان ھەیە لەگەڵ کافرەکان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّـهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾} صدق الله العظيم [يوسف].
واتە/ زۆربەیان ئیمانیان بە اللە نەھێناوە مەگەر تەنھا بە موشریکی و شەریک و ھاوبەش دانان نەبێت بۆی.

کەواتە ڕزگاربووەکان بریتین لەوانەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانانێن وەلەھەموو دەستەو تایەفەیەکیشدا بوونیان ھەیە، ھەرچی ڕزگار نەبووەکانیشن لەلای اللە ئەوانە بریتین لەوانەی کەوا شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دادەنێن وەنەھاتوونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان بەدڵێکی ساغ و سەلامەتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّ اللَّـهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّـهِ فَقَدِ افْتَرَىٰ إِثْمًا عَظِيمًا ﴿٤٨﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ به‌ڕاستی اللە خۆش نابێت ئه‌گه‌ر شەریک و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ اللە بڕیار بدات ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌.

وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّـهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ ﴿٨٩﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].
واتە/ ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه‌ (88) تەنھا که‌سێک به دڵێکی ساغ و سەلامەت (لەشەریک و ھاوبەش دانان بۆ اللە) به خزمه‌ت اللە گه‌یشتبێت (89).

کەواتە ڕزگاربووەکان بریتین لەوانەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەشێک بۆ اللە دانانێن و بەو شێوەیە دەیپەرستن، ھەرچی سزادراوەکانن جا ئەوان بریتین لەوانەی کەوا شەریک و ھاوبەشیان بۆ پەروەردگارەکەیان داناوە جا کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵ بۆتەوەو لەڕۆژی ئاخیرەتیشدا لە دۆڕاوو زەرەر مەندانن.

ئیتر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی پرسیارەکەتانە و هه‌ر ئه‌وه‌شە کەوا بڕیاری لەسەر دراوه‌، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

وەھەرچی وێنەو شێوەیە جا ئەوە حەرام نەکراوە تەنھا ئەوەی کەوا بەدڕەوشتی و مایەی فیتنەیە ھەروەکو وێنەیەک بێ ئابڕووی و عەورەتی تێدا بێت، وە پێغەمبەری اللە ش سولەیمان شێوەو پەیکەری بەکاردەھێنا وەکو جوانکاری، بەڵکو لە سەرەتای دەعوەو بانگەوازی ئیسلامیدا تێکشکێنرا لەبەرئەوەی دەپەرسترا لەجێگای اللە.

وەھەرچی دروستکردنەکەیەتی تەنھا بۆ جوانکاری جا ئەوە ھیچی لەسەر نیەو قەیناکا.

وەھەرچی جگەرەیە ئەوا مایەی ئەزیەتە بۆ خاوەنەکەی و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکان جا ئەوە ژەھرە، جا ئایا یەکێکتان حەز دەکات بەوەی کەوا ژەھر قوم قوم بخواتەوە؟ اللە ش ئەوەی بحتان حەلاڵ نەکردووە کەوا ئەزیەت و ئازاری ئەوکەسە بدەن کەوا گەشت دەکات لەگەڵتان یان لەتەنیشتانەوە دانیشتووە جا ھەڵناستێتەوە تەنھا ئازار دەکێشێت بە سەرئێشە لە گەڵیدا لەئەنجامی جگەرە کێشەکان. جا ئەوە فەتواکەمانە بۆ ئەوانەی کەوا جگەرە دەکێشن، جا ئەوە ژەھرە کەوا جگەرەکێشەکان قوم قوم دەیخۆنەوە وە مایەی ئازارو ئەزیەتە نۆ ئەوانی تر، مەکروھە مەکروھە مەکروھە.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________