ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
‏21-12-2010 - 05:08 AM
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=2733
____________

وەڵام بۆ عبد اللە عەسکەری:
بەڕاستی حەسودی و ئیرەیی بردن لە دڵی بەندە نزیکەکانی اللە بریتی یە لە غیرە لەسەر پەروەردگارەکەیان ھەندێکیان بە ھەندێکیان..

بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا} صدق الله العظيم [الأحزاب:56].
واتە/ به‌ڕاستی اللە و فرێشته‌کانی سەلاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش سەڵاوات و سەلامی له‌سه‌ر بده‌ن.

والصلاة والسلام على جدي مُحمد رسول الله وآله الأطهار وجميع المُرسلين وآلهم الأطهار وجميع المُسلمين التابعين للحقِّ إلى يوم الدين.

سەلامی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان و ھەموو میوانانی مێزی حیوارو گفتوگۆ وەسەلاواتیش دەدەم لەسەر موسڵمانان وأسلمُ تسليماً ھەروەکو اللە و فریشتە ڕێزلێگیراوەکان سەڵاواتتان لەسەر لێدەدەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا} صدق الله العظيم [الأحزاب:43].
واتە/ هه‌ر ئه‌و زاته خۆی صەلاواتی خۆیتان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت هه‌روه‌ها فریشته‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات و ڕزگارتان بکات وه بتانخاته ناو نوورو ڕووناکی ئەو پەروەردگارە هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بۆ ئیمانداران به‌ڕه‌حم و میهره‌بان و دلۆڤانه‌.

جا بەجوانی ئارام بگرن بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم لەسەر نەفامەکان ئەوانەی کەوا نازانن، وە ببن بەو بەندانەی اللە ی ڕەحمان کەوا اللە وەسفی نەرم ونیانیەکەیانی کردوون لە محکەمی قورئاندا لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْناً وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَاما} صدق الله العظيم [الفرقان:63].
واتە/ وەبه‌نده‌کانی اللە ی ڕەحمان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن کاتێکیش نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: سڵاوتان لێبێت (لێیان دەبورن).

وەھەرچی ئەو میوانەیە کەوا ناوی (عبد الله العسكري) یە جا ئەوە مەھدی چاوەڕونکراو پێشوازیەکی گەورەی لێدەکات جا ئەگەر کەسێک بێت کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا بگەڕێت یان شەیتانێکی خراپەکار بێت، وەلەنێوانی من و ئەودا حوکم کردن بۆ لای اللە ی تاک و قەھار ھەیە، وەھیچیشمان لەسەر نیە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا حوکمەکەی اللە ی بۆ دەربھێنین لە محکەمی زیکری قورئانی گەورە، جا دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو وەکو دەعوەو بانگەوازەکەی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانە لەپەروەردگاری ھەموو جیھانەوە بۆ بەندایەتیکردنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی جا ھیچ ھاوبەشێکی بۆ دامەنێن لە خۆشەویستیدا تا ھەڵیبکێشن بەسەر خۆشویستنی اللە دا، وەھەرکەسێکیش ئەوەبکات جا کەسێک لەبەندەکانی زیاتر لە اللە خۆشتر بوێت ئەوا بەڕاستی گومڕا بووە بەگومڕابونێکی زۆر دوور، بەڵام عبد اللە عەسکەری لەوکەسانەیە کەوا ڕێگادەگرێت لەشوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان بەڕێگاگرتنێکی گەورە، جا ئەو کەسێکی زانراوە لەلای ئێمە وە اللە ش شاھێدە بەوەی کەوا ئەو میوانێکی تازە نیە لە مێزی گفتوگۆو حیواردا، بەڵام ئەوە ھەرگیز زەرەرو زیانی بۆمان نابێت لەشتێکدا، وەدواتریش مەھدی چاوەڕوانکراو حوججەو بەڵگەی بەحەق بەسەردا جێبەجێ دەکات لە محکەمی زیکری کتێبی اللە لەھەموو حیوارو گفتوگۆیەک بەناوە خوازراوەکەی، جا زانست و جێگیری و ڕاوەستاویش بۆ بەسەرخەرەکان زیاد دەکەین وەبەھەمان شێوە بۆ ئەوانەش کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن بە بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئاشکراوە ھەتا بۆیان ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا ھەرگیز ھیچ یەکێک لە موفتی ناوچەو شوێنەکان نە ھەموو وتاربێژی مزگەوتەکانیش ناتوانن حوججەو بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا بھێننەوە بە محکەمی زیکری کتێبەکەی اللە ھەتا ئەگەر شەوو ڕۆژیش بەدرێژایی تەمەن یان ھەتا تێپەڕبوونی ھەسارەی سەقەریش حیوارو گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن ئەو ھەسارەیەی کەوا ناویان لێی ناوە ھەسارەی دەیەم لەو شەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت جا لەپاش ئەوە ئەوانەی پشتیان ھەڵکردووە لەشوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی اللە دەڵێن: {رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الدخان:12].
واتە/ پەروەردگارمان تۆ ئەو سزایەمان لەسەر لابدەو لەکۆڵمان بکەرەوە بەڕاستی ئێمە باوەڕدارین و ئیمانمان ھێنا.

وەئەی عبد اللە عەسکەری لەبەرچی قین لەمن ھەڵدەگری ئەی پیاو؟ ھەرلەبەرئەوەی کەوا ئیمانمان بە اللە ی گەورە ھێناوە بێئەوەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێین وە لەبەرئەوەی کەوا پێشبڕکێ و مونافەسە دەکەین لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی تا دەرکەوێت کامەمان خۆشەویسترو نزیکترە جا شوێنی ڕازی بوونی اللە کەوتووین تا ڕازی بێت؟ بەڵام عبد اللە عەسکەری وەسفمان دەکات بەوەی کەوا ئێمە دوژمنەکانی اللە بن کەوا دین بەتاڵ دەكەنەوە لەبەرئەوەی ئێمە بانگەوازی خەڵکی جیھان دەکەین بۆ شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە و پێشبڕکێ و مونافەسەکردن لەخۆشەویستیەکەی و نزیکیەکەی تا ڕازی بێت بەبێ بەگەورەگرتنی کەسێک لە عەبدەکانی اللە بە موبالەغەو زێدەڕەوی کردن بە بەتاڵ، جا اللە تایبەت مەکە بەھەندێ کەس بەبێ ئێمە، وە قەدەغەی خەڵکی جیھانیش بکەی لەوەی کەوا مونافەسەو پێشبڕکێردن لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی تایبەت بکەی بە پێغەمبەرو نێردراوەکان بەبێ ئێمە! بەڵام ئەوە عبد اللە عەسکەری توڕە دەکات بە توڕەکردنێکی گەورە جا قین لە ئیمام ناصر محمد یەمانی ھەڵدەگرێت وەلەو کەسەش کەوا شوێنی کەوتووە جا وەسفمان دەکات بە بەتاڵکەرەوەی دین!
جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئاگاداربە سوێند بە اللە پێداگیری و سوربوونی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر تەواوبوونی نوری اللە بۆ بەشەر زیاترە لەسەر پێداگیری و سوربووونی شەیتانە بەشەرەکان لەسەر کوژاندنەوەی نوری اللە لەمحکەمی زیکری کتێبەکەی اللە، وە اللە ھەردەیەوێت کەوا نورەکەی خۆی تەواوبکات ئەگەر چی موشریک و ھاوبەشدانەرانیش ڕقیان لەدەرکەوتنی بێت.

وەئەی میوانی بەڕێز عبد اللە عەسکەری،بەڕاستی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی اللە ڕەوانەی کردووە بە شوێنکەوتە بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە، جا بانگەوازی خۆی و خەڵکی جیھان دەکات بۆ ئیقتیداکردن و شوێنکەوتنی ھەنگاو بەھەنگاوی ئەوەی ئەوان لەسەری بوون و پیادەیان دەکرد، تاکو اللە بپەرستن بەو شێوەیەی کەوا نێردراوو پێغەمبەرەکانی دەیانپەرست. جا ئەوەی ماوەتەوە لەلامان بریتی یە لەوەی کەوا چۆن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە چۆنیەتی عیبادەت و پەرستنەکەی نێردراوو پێغەمبەرەکان بۆ پەروەردگارەکەیان بزانین (تا شوێنیان بکەوین و بەو شێوەیە بکەین کەوا ئەوان کردوویانە نەک لەجیاتی ئەوە بەگەورەیان بگرین و پێشبڕکێیان لەگەڵ ڕەت بکەینەوە و داوایان لێبکەین لەجیاتی اللە)، اللە ی گەورەش فەرموویەتی:{وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٧٤﴾ وَكَذَٰلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ ﴿٧٥﴾ فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَىٰ كَوْكَبًا قَالَ هَـٰذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ﴿٧٦﴾ فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَـٰذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ ﴿٧٧﴾ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَـٰذَا رَبِّي هَـٰذَا أَكْبَرُ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٧٨﴾ إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿٧٩﴾ وَحَاجَّهُ قَوْمُهُ قَالَ أَتُحَاجُّونِّي فِي اللَّـهِ وَقَدْ هَدَانِ وَلَا أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِ إِلَّا أَن يَشَاءَ رَبِّي شَيْئًا وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ ﴿٨٠﴾وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُم بِاللَّـهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٨١﴾ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُم بِظُلْمٍ أُولَـٰئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٨٢﴾ وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاءُ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿٨٣﴾ وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ كُلًّا هَدَيْنَا وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ وَمِن ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَارُونَ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿٨٤﴾ وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلْيَاسَ كُلٌّ مِّنَ الصَّالِحِينَ ﴿٨٥﴾ وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا وَكُلًّا فَضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ ﴿٨٦﴾ وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٨٧﴾ ذَٰلِكَ هُدَى اللَّـهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴿٨٨﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَـٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ﴿٨٩﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّـهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ قُل لَّا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْعَالَمِينَ ﴿٩٠﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واته‌/ کاتێک ئیبراهیم به ئازه‌ری باوکی وت ئایا ڕاسته چه‌ند بتێک بکه‌یته اللە؟ به‌ڕاستی من ده‌بینم تۆش و قه‌ومه‌که‌شت له‌ناو گومڕاییه‌کی ئاشکرادان (٧٤) به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی تۆکمه‌مان له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا نیشانی ئیبراهیم ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه به‌ده‌ست بێت و له ڕیزی دڵنیاکاندا بێت (٧٥) ئینجا کاتێک شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ر ئیبراهیمدا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی)بینی بۆیه وتی ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه‌ کاتێک ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوا بوو وتی من شتی له‌به‌رچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپه‌رستم (٧٦) ئینجا کاتێک مانگی بینی هه‌ڵهات، وتی ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌ کاتێک ئه‌ویش ئاوا بوو وتی سوێند بێت به اللە ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات‌ ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بم (٧٧) جا کاتێک خۆری بینی هه‌ڵهات، وتی ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌ ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێک ئه‌ویش ئاوابوو وتی ئه‌ی قەومەکەم.به‌ڕاستی من به‌ریم له‌و شتانه‌ی ئێوه کردووتانه به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریک (بۆ په‌روه‌ردگار) (٧٨) به‌ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا کردۆته ئه‌و زاته‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه‌ له‌کاتێکدا ڕووم له‌هیچ شتێکی ترناکه‌م به‌دڵئارامی ته‌واویشه‌وه هه‌رگیز من له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندانیم (٧٩) (که‌چی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌شی) که‌وتنه موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ دژی (له وه‌ڵامیاندا ئیبراهیم وتی) ئایا ئێوه ده‌رباره‌ی اللە ی (تاکو ته‌نها) له‌گه‌ڵ مندا ده‌مه‌ده‌مێ و موجاده‌له ده‌که‌ن؟ له‌کاتێکدا ئه‌و به‌ڕاستی هیدایه‌تی داوم و ڕێبازی ڕاستی نیشانداوم و ناشترسم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن به‌شه‌ریکی اللە مه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگارمی له‌سه‌ربێت و بیه‌وێت شتێکم به‌سه‌ردا بهێنێت په‌روه‌ردگارم به‌زانست و زانیاری هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌ ئایا ئه‌وه بیرناکه‌نه‌وه و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟ (٨٠) من چۆن لەوە ده‌ترسم که ئێوه له جیاتی اللە ده‌یانپه‌رستن و چۆن ئێوه ناترسن له‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵتان بۆ اللە بڕیارداوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که اللە ناردبێتی بۆتان جا که‌واته کام ده‌سته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بێ ترس و بیم بێت و به ئاسووده‌یی بژی؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن ئه‌وه پێم بڵێن؟ (٨١) ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوەو ستەمی شیرک و هاوه‌ڵگه‌ریان تێکه‌ڵ به ئیمانه‌که‌یان نه‌کردووه‌ ئاسووده‌یی و هێمنی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه‌، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنموومایی کراون (٨٢) وه‌ئه‌مه‌ به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بوو که‌ به‌خشیمان به ئیبراهیم له‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی و زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا قسه‌و بیروباوه‌ری به‌سه‌ر قه‌ومه‌که‌یدا سه‌رکه‌وت جا هه‌ر که‌سێک بمانه‌وێت چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌راستی په‌روه‌ردگاری تۆ دانا و کار به‌جێ یه و زانایه به‌هه‌موو شتێك (٨٣) وه‌ ئیسحاق و یه‌عقوبمان (به‌ئیبراهیم) به‌‌خشی هه‌ریه‌ك له‌وانمان رێنموویی هیدایه‌ت دا پێشتریش نوحمان هیدایه‌ت دابوو وه‌ له نه‌وه‌کانی داود و سلیمان و ئه‌یوب و یوسف و موسا و هاروون ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه (٨٤) وه‌ زه‌که‌ریا و یه‌حیا و عیسا و ئیلیاس هه‌ر هه‌موویان له چاکه‌كاران بوون (٨٥) وه‌ئیسماعیل و یه‌سه‌ع و یونس و لوطیش هه‌ریه‌که له‌وانیشمان رێزدارکرد به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی جیهانیاندا (٨٦) هه‌روه‌ها (هه‌ندێك) له باوانیان و نه‌وه‌کانیان و براکانیانمان هه‌ڵبژاردو هیدایه‌ت و رێنموویمان کردن بۆ رێگه‌و رێبازی راست و دروست (٨٧) ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت و رێنموویی اللە که هیدایه‌ت و رێنموویی هه‌ر که‌سێکی پێ ده‌دات له به‌نده‌کانی خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریك و هاوبه‌ش بریار بده‌ن ئه‌وه هه‌رچی کارو کرده‌وه‌یه‌کیشیان هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت (٨٨) ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن كه‌ کتێب و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان) ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین (٨٩) ئه‌وانە ئه‌و که‌سانه‌ن که اللە هیدایه‌ت و رێنموویی کردوون تۆش شوێنی هیدایه‌ت و رێنموویی ئه‌وانه بکه‌وه (٩٠).

جا وورد ببەوە لەفەتواکەی اللە دەربارەی ووریاکردنەوەو ئاگادارکردنەوەکەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی لەوەی کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {ذَٰلِكَ هُدَى اللَّـهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴿٨٨﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَـٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ﴿٨٩﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّـهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت و رێنموویی اللە که هیدایه‌ت و رێنموویی هه‌ر که‌سێکی پێ ده‌دات له به‌نده‌کانی خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریك و هاوبه‌ش بریار بده‌ن ئه‌وه هه‌رچی کارو کرده‌وه‌یه‌کیشیان هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت (٨٨) ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن كه‌ کتێب و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان) ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین (٨٩).

وەھەرچی چۆنیەتی ڕێگای عیبادەتکردنەکەیانە بۆ پەروەردگارەکەیان جا ئەوە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
واتە/ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره وە چاوه‌روان و ره‌جای ڕه‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن و له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌ (57).

جا سەیری ئەوە بکە کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی:{يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ} صدق الله العظيم.
واتە/ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره.

جا پرسیارەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ عبد اللە عەسکەری ئەوەیە، کە ئایا بڕوات وایە بەوەی کەوا ڕەوایەو دەبێت بۆت مونافەسەو پێشبڕکێی نێردراوو پێغەمبەرەکان بکەی لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی وە تەمەنناو ئاواتی ئەوە بکەی کەوا خۆت ئەوکەسە بیت کەوا خۆشەویسترو نزیکتر بی لەلای اللە لەسەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان و مەھدی چاوەەوانکراو خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر.جا ئەگەر وەڵامەکەت بە بەڵێ بوو ئەوا بویت بە شوێنکەوتەی نێردراوو پێغەمبەرەکان وەئەگەر وەڵامەکەشت بە نا بوو جا ئەوە تۆ لەو کەسانەی کەوا شەریک و ھاوەڵیان بۆ پەروەردگارەکەیان داناوە جا اللە ھیچ شتێکیان لێ قبوڵ ناکات، لەبەرئەوەی اللە نێردراوو پێغەمبەرەکانی ڕەوانە نەکردووە تا بەخەڵکی بڵین : "بزانن ئەی خەڵکینە بەڕاستی اللە تایبەتە بە نێردراوو پێغەمبەرەکان بەبێ چاکەکارەکان وەئێمەش شەفاعەتکارتانین لەلای اللە جا تەوەسولمان پێبکەن و لێمان بپاڕێنەوە بۆلای اللە ئەوا ھیدایەت دەدرێن". بەڵکو ئەوەیان فەرمووە کەوا اللە ی پەروەردگاریان فەرمانی پێکردوون لەھەموو کتێبە ئاسمانیەکاندا: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ} [الأنبياء:25].
واتە/ ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌ که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌ بێگومان هیچ پەرستراوێک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.

{إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا ربّكم فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:92].
واتە/ وەبه‌ڕاستی ئه‌م ئایینه‌ی که ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه هێناویانه ئایینه‌که‌ی ئێوه‌یه‌ که یه‌ک ئایینه و منیش په‌روه‌ردگارتانم جا ته‌نها من بپه‌رستن.

جا پێغەمبەرەکانی پەروەردگاریان پێیان دەوتن ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ئێمەو ئێوەدا، بەڵکو ئێمەش وەکو ئێوە بەشەرێکین لەوانەی کەوا دروست کراون اللە دەپەرستین بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک وھاوەڵێکی بۆ دابنێین جا بووین بەیەکێک لەڕیزی بەندە پێشبڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو، جا ئێوەش بەو شێوەیە شوێنمان بکەون ڕێنماییتان دەکەین بۆ ڕێگای ڕاست، بەڵام ئەوانەی کەوا ئیمان ناھێنن بە اللە تەنھا بەشەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆی ھەرگیز ڕازی نابن بە بیروباوەڕو عەقیدەی مونافەسەو پێشبڕکێ کردن بۆ سەرجەم بەندەکان تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە لەلای پەروەردگاری پەرستراو لەبەرئەوەی ئەوان بیروباوەڕیان وایە ئەوە حەق و ڕەوانیەو نابێت تەنھا بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکان نەبێت {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ}.
واتە/ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره.

وەھەرچی دەربارەی چاکەکارەکانە جا ئەوان بیروباوەڕیان وایە دەربارەیان کەوا ئەوانە بۆیان حەق نیەونابێت مونافەسەو پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی (بۆیەش ئومێدی شەفاعەتیان لێ دەخوازن لەلای اللە) جا ئەوانە شەریک و ھاوەزلیان بۆ پەروەردگارەکەیان داناوە جا کاروکردەوەکانیان بەتاڵ و پوچ بۆتەوەو اللە ش ھیچ شتێکیان لێ قبوڵ ناکات تەنھا ئەگەر لە (مقتصدين) بن لە ھاوەڵانی دەستی ڕاست (أصحاب اليمين) کەوا وازیان لە پێشبڕکێ کردن بۆ لای اللە ھێناوە بەڵام نەک بەو عەقیدەو بیروباوەڕەی کەواببینن کەس بۆی نیەو ناکرێت بۆیان کەوا مونافەسەو پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بەڵام ئەوان نەبوون بەیەکێک لەوانەی کەوا پەلەو پێشبڕکێ دەکەن لەکارە خێرو چاکەکان بۆ مونافەسەو پێشبڕکێ کردن لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی؛ بەڵکو ڕازیبوون بەوەی کەوا ھەڵبستن بە ئەنجامدانی ئەوەی کەوا فەرزکراوە بەزۆر لەسەریان (فەرزەکان) بەتەنھا جا اللە ناوی لێناون (مقتصدين) لەبەرئەوەی ئابوریانەن لەکردنی کاروکردەوە خێرەکانداو دەستیان گرتۆتەوە لە پێشبڕکێ کردن لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و ڕازی بوون بەوەی کەوا تەنھا ھەڵبستن بەجێبەجێکردنی ئەوانەی کەوا فەرزە لەسەریان بەزۆر. وەھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّـهِ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [فاطر:32].
واتە/ پاشان که‌سانێکمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌کانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی کردووه هه‌شیانه (مقتصد؛ دەستگرتوو ئابوریانەیە لە چاکەدا) هه‌شیانه پێشبڕکێ کارو زۆر گه‌رم و گوڕن له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی اللە ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و پێشبڕکێکاری و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا ڕێزو خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه.

جا سەیری ئەوە بکە کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّـهِ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ} صدق الله العظيم.
واتە/ هه‌شیانه پێشبڕکێ کارو زۆر گه‌رم و گوڕن له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی اللە ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و پێشبڕکێکاری و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا ڕێزو خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه.

ئەگینا ئاگاداربن پێشکەوتووەکان لە کردنی کاروکردەوە خێروچاکەکان بریتین لە پێشبڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە وەئەوانە بریتین لە بەندە نزیکەکانی اللە (مقربین) لەوانەی کەوا زخدا دەربارەیان لەمحکەمی کتێبەکەی فەرموویەتی: {إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:90].
واتە/ ئه‌وانه پێشبڕکێکارو گورجو گۆڵ بوون له ئه‌نجامدانی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کدا و نزای به‌کوڵیان ده‌کرد به ئومێدو ترسەوە لێمان ئه‌وانه هه‌میشه گه‌ردن که‌چ بوون بۆ ئێمه‌.

لەوەیە عبد اللە عەسکەری بیەوێت بمپچڕێنێت جابڵێت: "بەڵام تۆ ئەی ناصر محمد یەمانی ھیچ لەئاگرەکەی اللە ناترسی

بەگوێرەی فەتوایەکەت بۆ خۆت و بەسەرخەرەکانت بەوەی کەوا نیعمەتە ھەرە گەورەکەتان دەوێت (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی جا اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵام ئەو سزامان دەدات لەسەر ئەنجامدانی کردەوەی خراپ ئەی پیاو گەر ھەوڵمانداو گرنگیمان دا بە کردنی کارو کردەوەی خراپ پەناش دەگرین بە اللە لەوە بەڵام تۆ لەفەتوایە حەقەکە تێنەگەیشتووی لەشوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە و پێشبڕکێ کردن لەخۆشەویستی و نزیکیەکەی تا ڕازی بێت، وەھەرلەبەرئەوەش اللە دروستی کردووین. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

لەوەیە کەوا عبد اللە عەسکەری بیەوێت بڵێت: "بەڵام ئەی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی من لەیەکێک لەبەیان و ڕوونکردنەوەکانت ئەوەم بینیوە کەوا ئەگەر بێتو رازی بوونی اللە لەنەفسی خۆی نەیەتەجێ ھەتا ئەوکاتەی خۆت تێھەڵدەدەیە ناو ئاگری دۆزەخەوە لەڕۆژی قیامەتدا ئەوا ئامادەی ئەوە بکەی و ھیچیش گوێت لێی نی یە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ببە بەشاھێد لەسەر ئەوە ئەی عبد اللە عەسکەری، جا اللە ھەموو پێوانەکانی لەخۆشەویستی دا نەکردووە بەیەک بەڵکو خۆشەویستی پلەی ھەیە لە دڵی بەندەکانیدا، ئایا (مقتصدين) نابینی لەبەرئەوەی ئەوان دەستیان گرتۆتەوەو ئابوریانەن لەخۆشەویستی اللە و گرنگیان نەداوە بەوەی کەوا پلە ھەرە بڵندەکان لەخۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە بەدەست بھێنن بەڵکو قەناعەتیان ھێناوە بەوەی کەوا اللە لەسەریان ڕازی بێت و لەئاگرەکەشی بیان پارێزێت؟ جا ئەوان دەزانن بەوەی کەوا دەتوانن ئەوە بەدەست بھێنن ئەگەر بێتو ھەڵبستن بەوەی کەوا لەسەریان فەرزەو بەزۆر دەبێت بیکەن لە ئەرکانەکانی ئیسلام وە وازیان لەکارو کردەوە زیادەو نەوافلەکان ھێناوە کەوا بریتی یە لەڕێگای بەندە نزیکەکانی اللە (مقربین) کەوا دەیانبینی حەسودترین کەسن لەناو خەڵکی بۆ لای پەروەردگارەکەیان ھەریەکێکیان دەیەوێت ئەگەر پڕ بەزەوی زێڕو ئاڵتونی ھەبێت بیبەخشێت بۆ نزیکبوونەوە لەلای پەروەردگارەکەی لەکاتێکدا کەوا ھێشتاکە لەدنیاش دان، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستڕاوێک نیە جگە لەئەو نەبێت ھەتا ئەگەر تەنانەت یەکێک لە خۆشەویستە نزیکەکانی اللە پڕ بەزەویش زێڕو ئاڵتون ببەخشێت ئەوا ھەر تێرنابێت و قەناعەتیش ناکات بەڵکو دەیەوێت کەوا اللە جارێکی تر بۆی پڕ بکاتەوە تا بەھەمان شێوە بیبەخشێت لەپێناوی اللە لەبەر حەزو تەماحی خۆشەویستی و نزیکیەکەی زیاترو زیاتر لەبەرئەوەی ئەوان چێژ لەوەدا دەبینن کەوا کەس نایزنێت جگە لەخۆیان نەبن.

لەوەیە عبد اللە عەسکەری بیەوێێت بڵێت: "چی چی ئەی ناصر محمد یەمانی، چۆن دەڵێی بەوەی کەوا دەبینی بەندە نزیکەکانی اللە حەسودترینی کەسانی ناوخەڵکین لەسەر پەروەردگارەکەیان؟ بەڵام ئیرەیی و حەسودی لەسیفەتی ئیمانداران نیە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو حەدیس و فەرموودەیەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم: [لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحبه لنفسه]".

پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئەی چی دەربارەی ئەو قسەیەی پێغەمبەری اللە سولەیمان عليه الصلاة والسلام: {قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَّا يَنبَغِي لِأَحَدٍ مِّنْ بَعْدِي إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (35)} صدق الله العلي العظيم [ص:35].
واتە/ وتی په‌روه‌ردگارا لێم خۆش ببه و موڵکێکم پێببه‌خشه که ده‌ست نه‌دات بۆ که‌سی تر له دوای خۆم چونکه به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌خشێنه‌ری هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکیت.

ئەی ئایا ئەوە حەسودی نی یە؟ لەوەیە عەسکەری بیەوێت بڵێت جا ئایا مانای ئەوە ئەوەنیە کەوا ئەم حەدیس و فەرموودە نەبەویە حەدیسێکی ھەڵبەستراوە؛ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلى الله عليه وآله وسلم: [والذي نفس محمد بيده لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحبه لنفسه]؟".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوە بەوەی کەوا دەڵێم: بەڵکو حەدیس و فەرموودەیەکی حەقە لەلایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەوە، وە حەسودی بریتی یە لە تەمەنناو ئاواتخواستنی نەمانی نیعمەت بۆ کەسێکی تر. بەڵام حەسودەکان لەسەر پەروەردگارەکەیان ھیچ یەکێکیان ناببینی بەوەی کەوا تەمەنناو ئاواتی کوفر بکەن بۆ خەڵکی بەڵکو تەمەنناو ئاواتی ئەوە دەخوازن کەوا اللە خەڵکی ھەموو پێ ھیدایەت بدات تاکو اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن تا پلەی ھەرە بڵندو بەرزی خۆشەویستی بەدەست بھێنن لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، وەھەرلەبەرئەوەش پێغەمبەری اللە سولەیمان عليه الصلاة والسلام فەرمووی: {قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَّا يَنبَغِي لِأَحَدٍ مِّنْ بَعْدِي إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (35)} صدق الله العلي العظيم.
واتە/ وتی په‌روه‌ردگارا لێم خۆش ببه و موڵکێکم پێببه‌خشه که ده‌ست نه‌دات بۆ که‌سی تر له دوای خۆم چونکه به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌خشێنه‌ری هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکیت.

جا ھەدەف و ئامانجەکەی لەم موڵکەدا بریتی بوو لەوەی تا اللە جێگیری بکات لەزەویدا، تا بانگەواز بکات بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەپەروەردگارەکەیەوە، وە تەسلیمی جێبەجێکردنی سنورەکانی اللە بن لەسەریان کەوا ڕێدەگرێت لە زوڵم و ستەمکردنی ئینسان لەبرا ئینسانەکەی جا ئەمرو فەرمان بەچاکە بکات و نەھی و ڕێگریش لە خراپە بکات تا ئەوکاتەی کەوا ئیمان دەچێتە ناو دڵەکانیانەوە لەسەر قەناعەت و ڕازی بوونی خودی خۆیان ئەوکاتەی کەوا دەبینن دینی ئیسلام بەڕاستی دینی ڕەحمەتە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان لەپەروەردگارەکەیانەوە، لەبەرئەوەی ڕێدەگرێت لە زوڵمی ئینسان لەبرایە ئینسانەکەی و خەڵکیش زۆری لێناکات لەسەر ئیمان ھێنان، جا لەپاش ئەوە ئیمان دەچێتە ناو دڵەکانیان جا اللە دەپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن بەو پەڕی دڵسۆزی دڵەکانیانەوە.

بەڵکو حەسودی بردن لەدڵی نزیکەکان (مقربین) بریتی یە لەغیرە لەسەر پەروەردگارەکەیان ھەندێکیان بەھەندێکیان، خۆشەویشییش بریتی یە لە غیرە لەدڵدا، جا ئەگەر خۆشەویستی لەدڵدا نەبوو ئەوا غیرەش بوونی نابێت تەنھا لەسەر ئەوەی کەوا خۆشت دەوێت.

جا ئەگەر خۆشەویستی گەیشتە دڵ بۆ پلەی خۆشەویستی ھەرە گەورە جا لەپاش ئەوە دەبینی کەوا ئەوکەسە ژیانی لەپێناو ئەوکەسە دەبێت کەوا خۆشی دەوێت. ھەروەکو ئەوانەی کە ھاوبەشیان بۆ اللە داناوە لەخۆشەویستیدا وەکو قسەی ئەو شاعیرە لەسەر زمانی ام کلثوم: ((الحُبّ كُله حبيته فيك وزماني كُله أنا عشته ليك ))! جا ھەروەکو ببینم کەوا یەکێک لەبەسەرخەرەکان و نەوەکەی ئێستا پێبکەنن، بەڵام دەبینم کەوا پێکەنینی باوکەکە بەرزترە بە قاقا لەبەرئەوەی دەزانن مەبەستەکەی من چیە لەو پارچەیەی وەرمگرتووە لە وشەکانی ام کلثوم کەوا بۆ ئەوەیە کەوا ئەوانە ئاڕاستە بکەم بۆ ڕێگای حەق کەوا ھاوبەشیان بۆ اللە داناوە لەخۆشەویستیدا لە بەرئەوەی ئەوکەسەی کەوا شایەنی ئەو خۆشەویستیە ھەرە گەورەیە بریتی یە لە اللە.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی دەڵێت: ئەی گەلی ئەوعاشقانەی کەوا بە حەقیقەتی خۆشەویستی ھەرە گەورەکەتان زانیوە کەوا ئەگەر بێتو یەکێکیان ببێتە خاوەنی ئاڵتون و زێڕ پڕ بە زەوی ئەوا فیدای خۆشەویستەکەی دەکات تا لەمردن ڕزگاری بێت ھەتا ئەگەر بشزانێت لەدوای ئەو ھیچ لەموڵکەکەشی نامێنێتەوەو گوێشی لە ھەموو ئەم موڵکە نیە جا گرنگترین شت لەلای بریتی یە لە بەدەستھێنانەوەی ئەوەی کەوا خۆشی دەوێت، وەبەھەمان شێوە ئیمام مەھدی و عاشقانی اللە ی ڕەحمان ئەوانەی کەوا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی پێشبڕکێ کردنیان داوەتەوە لەخۆشەویستی پەروەردگارە خۆشەویستەکەیان و نزیکیەکەی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ}.
واتە/ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره.

بەڵکو ئەوە لەبەر خۆشەویستی یە گەورەکەیانە بۆ اللە.

جا ئەگەر خۆشەویستی لەدڵدا بوونی ھەبوو ئەوا غیرەش بوونی دەبێت بەگوێرەی خۆشەویستیەکە، جا ھەموو جارێک کەوا خۆشەویستیەکە لەدڵدا گەورەتر بێت ئەوا غیرەکەش زیاتر دەبێت لەسەر پەروەردگاری ھەموو جیھان بۆ پیشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، جا لەپاش ئەوە غیرە لەدڵەکانیان دێت لەسەر پەروەردگاریان وەھەرلەبەرئەوەش پێشبڕکێ و مونافەسە دەکەن لەسەر پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە وە خۆشەویستیان لەپێناو اللە یە ڕق لێبوونەوەشیان لەپێناو اللە یە جا بەوشێوەیە ئیمان و باوەڕ لەدڵیاندا تەواو دەبێت بۆ پەروەردگارەکەیان، جا لەپاش ئەوە ژیان و مردنیان لەپێناوی اللە دەبێت لەبەرئەوەی ھەموو خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیانە جا ئەو بۆتە خۆشەویستە ھەرەگەورەکە لەدڵەکانیاندا جا اللە ش خۆشی ویستوون و نزیکی کردوونەتەوە لەخۆی، ئەوانە بریتین لەوگەلەی کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێدابوون لەمحکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} صدق الله العظيم [المائده:54].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێته کایه‌وه اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت.

ئەوا وەڵامی فەرمانی پەروەردگارەکەیان داوەتەوە لە محکەمی کتێبەکەی {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلة}.
واته‌/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه له اللە بترسن و پارێزکار بن و به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ بكه‌ون (كه‌به‌رزترین پله‌یه‌ له‌به‌هه‌شتدا).

جا لەپاش ئەوە وەڵامی فەرمانی پەروەردگارەکەیان داوەتەوە جا دەیانبینن کەوا {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ}.
واتە/ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره

جا لەبەرئەوەی ئەوان اللە یان خۆشدەوێت بەخۆشەویستیەکی گەورەتر لە خۆشەویستی مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت جا چۆن ئاسودە دەبن بە نیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا دەزانن بەوەی کەوا خۆشەویستەکەیان اللە ی ڕەحمان ئاسودە نیە لەنەفسی خۆی بەڵکو متحسرو خەفەرتبارە لەسەر ئەو بەندانەی کەوا زوڵم و ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە لەھەموو ئومەتەکان ئەوانەی کەوا پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ خستەوە جا اللە ش بەھیلاکی بردن بە گوناھەکانیان بەبێ ستەم ، جا ھەرچی پێغەمبەری پەروەردگارەکەیانە ئەوا لەدڵیدا ئەسەف و خەفەتبار نەبووە لەدوای ئەوەی کەوا اللە گەلەکەی بە ھیلاک بردووە. وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا قَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ فَكَيْفَ آَسَى عَلَى قَوْمٍ كَافِرِينَ(٩٣)} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ جا پشتی لێهه‌ڵکردن و وتی ئه‌ی قه‌وم و گەلەکەم سوێند به اللە به‌ڕاستی په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن و ئامۆژگاریشم کردن ئیتر من چۆن خه‌م بخۆم بۆ قه‌ومێک که بێ باوه‌ڕن.

ھەرچی ئەو اللە یە ڕەحمانەیە کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە لە دایکێک بۆ منداڵەكەی ئەوا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

لەبەرئەوەی ئەو پاک و بێگەردی بۆی دەزانێت بەوەی کەوا ئەوان پەشیمان بوونەتەوە لەدوای ئەوەی کەوا اللە بەھیلاکی بردوون بەگوناھەکانیان جا دەبینێت کەوا حەسرەتی پەشیمانیەکەیان گەورەیە لە نەفس و دەروونیاندا جا ئەوانیش دەزانن بەوەی کەوا اللە ھیچ زوڵم و ستەمێکی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان زوڵم و ستەمیان لەخۆیان کردووە وە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆخستۆتەوە وەلەدوای ئەوەی کەوا اللە بەھیلاکی بردن حەسرەتی پەشیمانی ھەڵدەکێشن لەسەر پەروەردگارەکەیان ئەوانەی کەوا پشتیان ھەڵکردووە لەپەرستنەکەی وە لە عەفوو لێبوردن و لێخۆشبوونەکەی وەڕووشیان وەرگێڕا لەوەی کەوا شوێنی پێغەمبەرەکەی بکەون جا توشی سزایەکەی بوون و بەھیلاکی بردن جا ئەوانیش پەشیمان بوونەوە جا ھەرێەکیک لەوان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ(56)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ ئاخ و حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد.

جا اللە ش بە گەورەیی پەشیمانیەکەیانی زانیوە لە ناخ و نەفسیاندا لەبەرئەوەی ئەوان تەمەننای ئەوە دەکەن کە ئەگەر بێتو اللە یان پەرستبوایە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێن وە وەڵامی دەعوەو بانگەوازی پێغەمبەرەکانی پەروەردگارەکەیان دابایەوە جا لەپاش ئەوە غەزەب و توڕەییەکەی اللە دەڕوات لەنەفسیدا لەسەریان لەدوای ئەوەی کەوا بەگەورەیی پەشیمانیەکەی ئەوانی زانی لەسەر پەرستنەکەی ئەو بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وەھەر لەبەرئەوەش دەبینن بەوەی کەوا اللە بەھەمان شێوە بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندەکانی لەدوای ئەوەی کەوا بەھیلاکی بردن بەبێ ستەمکردن، جا ئەوە کێ یە کەوا دەتوانێت نکۆڵی لە حەسرەتی خەفەتباری اللە بکات لەسەر عەبدەکانی لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

کەواتە ئەی بەسەرخەرەکانی ئیمام مەھدی ئەی ئەوانەی کەوا دەتانەوێت کەوا خەڵکی بکەن بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگایەکی ڕاست، ئاسودەیی و خۆشحاڵی اللە لەوەدا نیە کەوا تەمەنناو ئاواتی ئەوەبکەن کەوا خوێنی بەندەکانی بڕێژن تاکو شەھیدبوون بەدەست بھێنن لەڕێگای اللە مەگەر تەنھا ناچار بکرێن لەسەر ئەوە جا لەوکاتەدا پێویستە کەوا بەرگری لەخۆتان و دینەکەتان بکەن ھەتا نەبن بە فیتنە بۆ ئەوانەی کەوا ئیمانیان بە اللە ھێناوە، بەڵام من زۆرێک لەموسڵمانان دەبینم کەوا دەژی و تەمەنناو ئاواتی شەھیدبوون دەکات لە ڕێگای اللە جا لەبەرچی ئەی قەوم؟ وەکێ بەئێوەی وتووە کەوا ھەرگیز ناچنە ناو بەھەشتەوە یەکسەر لەدوای مردنەکەتان ھەتا ئەوکاتەی کەوا شەھید دەبن لەڕێگای اللە؟ وەھەرلەبەرئەوەش تەمەنناو ئاواتی ئەوە دەکەن کەوا بەندەکانی بکوژن تا شەھیدبوون بەدەست بھێنن لەپێناوی اللە، وە بەڵێ دواتر ئاسودەییەکەی خۆتان لەوەدا دەبینن بە چونە ناو ئەو بەھەشتەی اللە کەوا وەعدی پێداون، بەڵام سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە ئاسودەیی و خۆشحاڵی اللە نایەتە جێ لەنەفسی خۆی لەبەرئەوەی بەكوفری بەندەکانی ڕازی نابێت بەڵکو بەسوپاسگوزاری و شوکرانەیان بۆی ڕازی دەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلاَ يَرْضَىَ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُواْ يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
واتە/ وە ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

کەواتە ئەی قەوم ئەگەر ئێوە ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە تان دەوێت لەنەفسی خۆی وەکو غایەو ئامانج جا بەڕاستی ئەوە زانیتان بەوەی کەوا اللە بە کوفرو بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت جا سوربن لەسەر ئەوەی کەوا خەڵکی بکەن بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست، نەوەک تەمەنناو ئاواتی ئەوە بکەن بیان کوژن لەڕێگای اللە تا شەھیدبوون بەدەست بھێنن کەواتە ئێوە خۆتان خۆشدەوێت و دەتانەوێت ئەوە بێتەجێ کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێداون لە محکەمی کتێبەکەی: {إِنَّ اللّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْداً عَلَيْهِ حَقّاً فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللّهِ فَاسْتَبْشِرُواْ بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (111)} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ به‌ڕاستی اللە، گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی که به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانە ئه‌وانه ده‌جه‌نگن له پێناوی ئاینی اللە دا دوژمنانی ئاینی اللە ده‌کوژن یان ده‌کوژرێن و (شه‌هید ده‌کرێن) ئه‌و پاداشت و به‌ڵێنه به‌ڕاستی له‌سه‌ر اللە یەو باس کراوه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر اللە به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی که‌واته مژدە بدەن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی که ئه‌نجامتانداوه و به‌و فرۆشتن و کڕینه‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون و پەیمانتان پێی داوە ئه‌وه‌ش سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنێکی گەورەیە.

بەڵام ئایا بیرتان کردۆتەوە لەحاڵی اللە و ئەوەی کەوا حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازیە لەبەرئەوەی ڕازی نابێت بەوەی کەوا بەندەکانی بمرن بە کافری؟ بەڵکو ئەوەی خۆشەویستە لەلای اللە و حەزی پێدەکات ئەوەیە کەوا ببن بە شوکرانەبژێرو سوپاسگوزار کەواتە ئەی قەوم سوربن لەسەر ھاتنەجێی ئەوەی کەوا اللە پێی ڕازیەو حەزی پێدەکات ئەگەر ئێوە ڕازی بوونی اللە دەپەرستن وەکو غایەو ئامانج جا اللە بەڕاست دابنێن و ڕاست بکەن لەگەڵی ئەویش بەڕاستان دادەنێت، وەبڵێن: "ئەی اللە یە بەڕاستی ئێمە لەعەبدەکانی تۆین تەوەسول بۆ لای تۆ دەکەین و لەتۆ دەپاڕێینەوە بەحەقی ئەوەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نیە تەنھا تۆ نەبی وە بەحەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆت نوسیوە وەبەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆت بەوەی کەوا عەبدەکانت وازلێنەھێنی تا ناچارمان بکەن بە کوشتنیان و کوشتنمان و ڕشتنی خوێنەکانیان بە بەرگری کردن لەخۆمان بەجیھادکردن لەپێناوی تۆ، ئەی اللە جا بەرھەمی جیھاد کردنەکەمان لەپێناوی خۆت بکە بەوەی کەوا ئەوەمان بۆ بھێنیە جێ کەوا نەفسی تۆ پێی ڕازی دەبێت جا بەڕاستی زانیمان بەوەی کەوا حەز بەچی ناکەی و بەچیش ڕازی نابیت وە نەفسیشت حەزبەچی دەکات و بەچیش ڕازی دەبیت کە ئەوەیە بەندەکانت ھەمووی ھیدایەت بدەی بۆ ڕێگای ڕاست تاکو تۆ ڕازی بیت لەنەفسی خۆت ئەی ئەوکەسەی کەوا خۆشمان ویستی بەگەورەترین خۆشەویستی جا چۆن خۆشەویست ڕازی دەبێت لەکاتێکدا دەزانێت بەوەی کەوا ئەوکەسەی خۆشی دەوێت ھەرگیز ڕازی نیە لەنەفسیدا ھەتا ئەوکاتەی کەوا ھیدایەتی عەبدەکانی دەدات". بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلاَ يَرْضَىَ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُواْ يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].
واتە/ وە ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

کەواتە ئێمە ھاتنەجێی ئەوەمان دەوێت کەوا نەفسی تۆ پێی ڕازی دەبێت لەبەرئەوەی ئێمە شوێنی ڕازیبوونەکەت کەتووین وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی بەھەشت لەدوای ئەوەی کەوا بەحاڵی تۆمان زانی جا بینیمان کەوا بەڕاستی تۆ ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری؟".

وەئەی برای بەڕێزم عبد اللە عەسکەری، بەڕاستی ئیمام مەھدی و شوێنکەوتووەکانی اللە کردوونی بەڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، جا ئێمە حەزو تەماحی کوشتنی خەڵکی و ڕشتنی خوێنیان ناکەین نەخێر سوێند بەپەروەردگارەکەمان اللە، لەبەرئەوەی ئێمە ھاتنەجێی ئەوەمان دەوێت کەوا اللە حەزی پێدەکات و نەفسی پێی ڕازی دەبێت وەلەوەشدا نھێنی ئەو ھەدەف و ئامانجەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە ھەیە کەوا اللە پێی ھیدایەتی خەڵکی جیھان دەدات جا دەیانکات بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست. عەبدێکە کەوا اللە ی بەڕاست داناوەو ڕاستی کردووە لەگەڵی و اللە ش بەڕاستی داناوە، جا ئایا دەیبینی کەوا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادا بێت لەبەرئەوەی ئەو ھاتنەجێی ئەوەی دەوێت کەوا اللە پێی ڕازی دەبێت؟ ئەی ئایا اللە فەتوای بۆ نەداون لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ڕازی نابێت بەکوفرو بێباوەڕی بەندەکانی؟ کەواتە ھەرگیز ڕازی بوونی اللە نایەتە جێ ھەتا شوکرانەو سوپاسگوزاری پەروەردگارەکەیان دەبن جا دەیپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا ئایا ئەم فەتوایە اللە پێی ڕازی نابێت و پێی خۆشنیە لەمحکەمی کتێبەکەی کەوا دەفەرموێت: {وَلاَ يَرْضَىَ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُواْ يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم.
واتە/ وە ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

وەئەی پیاو سوێند بە اللە ھەرگیزاو ھەرگیز شوێنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناکەوی بۆ ئەوەی خەڵکی ببن بەیەک ئومەت ھەتا اللە تان خۆش دەوێت ئەوکاتەی کەوا ھاتنەجێی ئەوەتان دەوێت کەوا اللە حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازی دەبێت پاک و بێگەردی بۆی، جا ئایا لەشوکرانە بژێران نابن لەسەر ئەوەی کەوا بەڕاستی اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانەکردووە لەجیل و نەوەو ئومەتەکەی ئێوەدا؟ بەڕاستی ئەوە فەزل و ڕێزێکی گەورەیە لە اللە وەو ڕەحمەتە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان جا لەسوپاسگوزاران بن و ڕێگا لەشوێنکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراو لەبەشەر مەگرن کەوا دەیەوێت خەڵکی بکات بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست تا لەسوپاسگوزارو شوکرانە بژێران بن جا ئەوکاتیش اللە ڕازیدەبێت لەنەفسی خۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلاَ يَرْضَىَ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُواْ يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم.
واتە/ وە ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر ئەوا به‌وەتان ڕازی ده‌بێت.

جا ئێمە اللە دەپەرستین وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتەکانی بەھەشت اللە ش دروستی نەکردووین بۆ ھەدەف و ئامانجی چێژوەرگرتن لە جنس لەگەڵ حۆریە چاوگەشەکان لە نیعمەتەکانی بەھەشتداو چێژ وەرگرتن لەگۆشتی ئەو تەیرو باڵندەیەی کەوا حەزو ئارەزووی لێدەکەن وە کۆشک و تەلاری بەرزو ڕێک و کەشخەو باخ و باخاتی لەترێ و خورما جا اللە ئەوەی داناوە بۆ کەسێک کەوا سوپاشگوزارو شوکری دەکات و ئاگریش بۆ ئەوەی کەوا کوفر دەکات وەلەوەشدا نھێنی حیکمەتەکە نیە لەدروستکردنەکەماندا تا دەستەیەک سزا بدات و ئەویتریش بچێتە بەھەشتەوە، نەخێر سوێند بە پەروەردگارم بەڵکو بەڕاستی اللە ھەدەف و ئامانجەکەی لە دروستکردنی بەندەکانی پێوتوون لە محکەمی کتێبەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

ئەی ئایا اللە ئامۆژگاریمان ناکات بە ھێنانەجێی ئەم ھەدەف و ئامانجە گەورەو گرنگە بەوەی کەوا ھەوڵ و کۆشش بکەین بۆ ھاتنە جێی ھیدایەتدرانی ھەموو ئومەت؟ وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} صدق الله العظيم [النحل:125].
واته‌/ بانگه‌واز بکه بۆ لای ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ وه‌ گفتو گۆو موجاده‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ به‌جوانترین شێوه.

کەواتە اللە حەز دەکات بەوەی کەوا ئارام بگرین لەسەر ئازارەکانیان جا لێیان ببورین لە پێناوی اللە تا ھیدایەتیان بدات بۆ ڕێگای ڕاست، کەواتە ئەی بەسەرخەرەکانی ئیمام مەھدی سورو پێداگیربن لەسەر ئەوەی کەوا اللە حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازی دەبێت وەلەنەفسیدا پێی ئاسودە دەبێت ئەگەر ئێوە اللە تان خۆشدەوێت جا سوربن لەسەر ھیدایەتدرانی ئومەت نەک لەسەر کوشتنیان و ڕشتنی خوێنیان بە حوجەو بەھانەی ئەوەی کەوا شەھیدبوونتان دەوێت، بەڵکو اللە ئیزن و مۆڵەتی داون بەوە لەکاتی زەروری و پێویستدا بۆ بەرگری کردن لە خۆتان جا شەڕدەکە ن لەپێناوی اللە لەگەڵ ئەوانەی کەوا شەڕتان لەگەڵ دەکەن بەتەنھا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَقَاتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبِّ الْمُعْتَدِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:190].
واتە/ بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی اللە دا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن چونكه به‌ڕاستی اللە ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.

بەڵام من موسڵمانان دەبینم بەوەی کەوا جەنگ و شەڕکردنیان لەپێناو اللە کردووە بە غایەو ئامانج تا شەھیدبوون بەدەست بھێنن! جا ئایا بازرگانیەکتان نیشان بدەم کەوا خۆشەویستر بێت لەلای اللە لەوە ئەویش ئەوەیە کەوا سوربن لەسەر ھیدایەتدرانی ھەموو ئومەت وەئەگەر اللە بەئێوە یەک پیاو ھیدایەت بدات ئەوا خۆشەویسترە لەلای اللە لەوەی کەوا بیکوژی لەکاتێکدا کافرە جا بیخاتە ناو ئاگرەوە، جا ئایا سورو پێداگیرنابن لەسەر ئەوەی کەوا لەلای اللە خۆشەویستەو حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازیە؟ ئەگەر ئیوە اللە تان خۆشدەوێت جا ئەوە سورو ۆێداگیر نابن لەسەر ھاتنەجێی ئەوەی کەوا اللە حەزی پێدەکات و نەفسەکەی پێی ڕازیدەبێت ئەی خۆشەویستانی اللە ی ڕەحمان لەجیھان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ‏} صدق الله العظيم [آل عمران:31].
واتە/ بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه اللە تان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن (ئەوەی من دەیکەم ئێوەش ئاوا بکەن) ئه‌وکاته اللە ش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت اللە ش زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

جا بەھەمان شێوە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم سوربوو لەسەر ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکی جیھان وەبۆ ئیماندارانیش بەڕەحم و دلۆڤان بوو، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {لَقَدْ جَاءكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:128].
واتە/ سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ ڕه‌وانه کراوه که هه‌ر یه‌کێکه له خۆتان زۆر سه‌خته به‌لایه‌وه تووش بوونتان به‌به‌ڵاو ناخۆشی زۆر سورو پێداگیرە له‌سه‌رتان (بۆ ئەوەی ھیدایەت بدرێن) زۆر دڵسۆزی ئیماندارانه و میهره‌بان و دلۆڤانه بۆیان.

وە بەھەمان شێوە ئیمام مەھدی شوێنی باپیرەی دەکەوێت جا سورو پێداگیرە لەسەر ھیدایەتدرانی خەڵکی و میهره‌بان و دلۆڤانیشه بۆ ئیمانداران.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مەھدی بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبد النعيم الأعظم) ناصر محمد یەمانی.
________________