ئیمام ناصر محمد یەمانی
18 - 09 - 1431 ک
28 - 08 - 2010 مـ
05:36 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=7269
_______________

ئەوانە ترس و تۆقینە گەورەکە نایانگرێتەوە لەو ڕۆژەی کەوا اللە پرسیار لەھەموو خەڵکی دەکات دەربارەی ئەو نیعمەتەی کەوا نھێنی حیکمەتەکەی تێدا ھەیە لەدروستکردنەکەیان..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمد رسول الله وآله الاطهار والسابقين الأنصار للحقّ إلى يوم الدين..

وروى عمر بن الخطاب عن النبيّ صلى الله عليه وسلّم أنّه قال: [إن من عباد الله لأناساً ما هم بأنبياء ولا شهداء يغبطهم الأنبياء والشهداء يوم القيامة لمكانهم من الله عز وجل قالوا يا رسول الله من هم وما أعمالهم لعلنا نحبهم قال هم قوم تحابوا بروح الله على غير أرحام بينهم ولا أموال يتعاطونها فوالله إن وجوههم لنور وإنهم لعلى منابر من نور لا يخافون إذا خاف الناس].

عن أبي هريرة قال، قال رسول الله صلى الله الرحمن عليه وسلم: [إن من العباد عباداً يغبطهم الأنبياء والشهداء قال من هم يا رسول الله قال هم قوم تحابوا بروح الله على غير أموال ولا أنساب وجوههم نور يعني على منابر من نور لا يخافون إن خاف الناس ولا يحزنون إن حزن الناس].

حدثنا زهير بن حرب وعثمان بن أبي شيبة، قالا: ثنا جرير، عن عمارة ابن القعقاع، عن أبى زرعة بن عمرو بن جرير، أن عمر بن الخطاب قال: قال النَّبيّ صلى الله عليه وسلم: [إن من عباد الله لأناساً ما هم بأنبياء ولا شهداء يغبطهم الأنبياء والشهداء يوم القيامة بمكانهم من الله تعالى]، قالوا: يا رسول الله، تخبرنا من هم، قال: [هم قوم تحابوا بروح الله على غير أرحام بينهم ولا أموال يتعاطونها، فوالله إن وجوههم لنور، وإنهم على نور، لا يخافون إذا خاف الناس، ولا يحزنون إذا حزن الناس] صدق محمدٌ رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

ئەوانە ترس و تۆقینە گەورەکە نایانگرێتەوە لەو ڕۆژەی کەوا اللە پرسیار لەھەموو خەڵکی دەکات دەربارەی ئەو نیعمەتەی کەوا نھێنی حیکمەتەکەی تێدا ھەیە لەدروستکردنەکەیان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:: {لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].
واتە/ سوێند بە اللە له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی النعیم؛ نیعمەتی رازیبوونی اللە.

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَلَنَسْأَلَنَّ الَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْأَلَنَّ الْمُرْسَلِينَ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ ئینجا سوێند بێت به اللە بێگومان ئێمه پرسیار ده‌که‌ین له‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کراوه‌ سوێند بێت به اللە له پێغه‌مبه‌رانیش ده‌پرسینه‌وه.

پاشان اللە پرسیارێکیان لێدەکات؛ جا ئایا پەیامەکانی پەروەردگارەکەیان گەیاندو ئایەتەکانیتان بەسەردا گێڕایەوە؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا ۚ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنفُسِنَا ۖوَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ ﴿١٣٠﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ئه‌ی ده‌سته‌ی جن و ئینسان ئایا پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ نه‌هات که ئایه‌ته‌کانی من و ڕووداوه‌کان به‌سه‌رتاندا بخوێننه‌وه و ئاگادارتان بکه‌ن و بتانترسێنن له‌وه‌ی که ئه‌م ڕۆژه‌تان بۆ پێش دێت؟ ده‌ڵێن ڕاسته ئێمه خۆمان شایه‌تی له‌سه‌ر خۆمان ده‌ده‌ین (به‌ڵام ئه‌وانه کاتی خۆی) ژیانی دنیا سه‌ری لێشێواندن و هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن و شایه‌تیان له‌سه‌ر خۆیاندا که به‌ڕاستی کاتی خۆی بێ باوه‌ڕ بوون.

وەھەرچی ئەو پرسیارەیە کەوا دواتر ڕووبەڕووی پێغەمبەرەکان دەکرێتەوە ئەوەیە کەوا دواتر اللە ی گەورە بەپێغەمبەرەکانی دەفەرموێت: ئایا بانگەوازی خەڵکیتان کرد بەوەی کەوا نیعمەتە ھەرە گەورەکە بپەرستن (النّعيم الأعظم)؟ جا لەبەرئەوەی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان نازانن مەبەستی اللە چیە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) بەڵکو ھەتا تەنانەت فریشتە نزیکەکانیش نازانن بەوەی مەبەستی اللە چیە لە نیعنەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم)! جا لێرەدا ترس و تۆقینە گەورەکە ڕوودەدات بۆ سەرجەم ئەوانەی کوا لەئاسمانەکان و زەویدا بووبن لە فریشتەکان و جن و ئینسان تەنھا ئەو کەسە نەبێت کەوا بانگی کردبێت بۆ لای نیعمەتە گەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) ھەرچەندە کەوا نێردراوو پێغەمبەرەکانیش بەھەمان شێوە بانگەوازی خەڵکیان کردووە بۆ لای پەرستنی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم), وەئەوەش لەبەرئەوەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە بریتی یە لە اللە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆی بەڵام ھۆکاری ترس و تۆقینەکەیان بریتی یە لەوەی کەوا مەبەستەکەی اللە یان نەزانیوە لەپرسیارەکەی اللە بۆیان بەوەی ئایا بانگەوازی خەلکیان کرد بۆ لای پەرستنی نیعمەتە ھەرە گەورەکە لەبەرئەوەی ھیچ کام لە نێردراوو پێغەمبەرەکان بە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) نازانن ھەر لەبەرئەوەش ھەرگیز ئەو ترس و تۆقینە گەورەیە توشی خەفەتباریان ناکات کە ھەموو ئەوانە دەگرێتەوە کەوا لەئاسمانەکان و زەویدا بوون لەبەرئەوەی نێردراوو پێغەمبەرەکان بانگەوای خەڵکیان کردووە بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێن بەلام نەیانزانیوە بەوەی کەوا نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعیم الأعظم) بریتی یە لە ناوێک لەناوەکانی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، وەھەر لەبەرئەوەش ئەنجامی ترس و تۆقینە گەورەکە ئەرێنیە لەسەریان، وەھەر لەبەرئەوەش ھەرگیز ئەم ترس و تۆقینە گەورەیە خەفەتباریان ناکات.

بەڵام ئەوانەی کەوا خەڵکیان بانگەوازکردووە بۆ لای پەرستنی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) بریتی یە لە ئیمام مەھدی، وەھەر لەبەرئەوەش دروستی کردوون بۆ ھەمان ئەوەی کەوا ئیمام مەھدی بانگیان دەکات پاشانیش ھەدەف و ئامانجەکە دێتە جێ لەدروستکردنەکەیان جا اللە پێی ھیدایەتی ھەموو ئەوانە دەدات کەوا لەزەوی دان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾ إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ ۗ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿١١٩﴾} صدق الله العظيم [هود].
واته‌/ خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك ئومه‌ت به‌رده‌وامیش ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازوناكۆكن له‌نێوانی یه‌کتردا (١١٨) ‎ ته‌نها مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ره‌حم بكات (بیانكات به‌یه‌ك ئومه‌ت له‌سه‌ر رێگای راست)‌ وه‌هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دروستی کردوون تا (هه‌موویان به‌ندایه‌تی بكه‌ن و ڕازی بوونەکەی بپەرستن؛ ئه‌وه‌ش نایه‌ته‌ جێ تا هه‌موو به‌شه‌ر نه‌بن به‌یه‌ك ئومەت له‌سه‌ر رێگایه‌كی راست) وە بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌رچووه و ته‌واو بووه‌ که‌: دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له‌گرۆی جن و خه‌ڵکی ھەموویان (١١٩).

وەئەی پیاو، بەڕاستی ئیمام مەھدی ھیچ ناڵێت دەربارەی باپیرەی پێغەمبەری اللە تەنھا چاکەو خێر نەبێت، ھەرچی سەبارەت بە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە یە (اسم الله الأعظم) جا ئەوە نە ئەو پێی زانیوە نە سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی تریش وەھەر لەبەرئەوەش لەسەردەمەکانیاندا قەدرو ڕێزی ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجەکە نەگیراوە لە دروستکردنەکەیان، وەھەرگیزیش کەس ناتوانێت حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) تان پێبناسێنێت لەئاسمانەکان و زەویدا نە لە فریشتەکان نە لە جن نە لە ئینسانەکان نە لە سەرجەم پێغەمبەرەکانی جن و ئینسانیش لەبەرئەوەی ئەوان کەسیان بە زانستەکەی نازانن، وەھەرچی ھۆکاری ترس و تۆقینەکەیانە ئەوا لەوساتە دایە کەوا پرسیاری پەروەردگارەکەیان لێدەکرێت بەوەی: ئایا بانگەوازی خەلکیتان کرد بۆ لای پەرستنی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) جا ئەوان درکیان بەوە نەکردووە بەبێ ئەوەی ھەست بکەن بەوەی کەوا ئەوە بریتی یە لە ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ئەوناوەی کەوا حیکمەتەکەی پێ تەواودەبێت لەدروستکردنی ھەموو بەندەکانی اللە کەوا ناوێکە لەناوە جوان و پیرۆزەکانی اللە، جا اللە ش وەسفی کردووە بە ھەرە گەورە (الأعظم) (لەبەرئەوە نیە کەوا ێەو ناوەی گەورە تر بێت لەناوە پیرۆزو جوانەکانی تری نەخێر ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ناوەکانی اللە بەڵکو) لەبەرئەوەی سیفەتی ڕازیبوەنی اللە ی ڕەحمان لەسەر عەبدەکانی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾} [التوبة].
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

جا لە اللە بترسە برای بەڕێزم وەھەوڵ مەدە کەوا ئەوانە توشی فیتنەو لادان بکەی کەوا ھێشتا
بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە نازانن بەحەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە، وەھەرچی ئەوانەشن کەوا زانیویانە بە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە لەبەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو جا ئەوە سوێند بە اللە ئەوەی کەوا لەئاسمان و زەویە ناتوانێت توشی فیتنەو لادانیان بکات، وەئایا دەشزانی لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەوان بەو حەقیقەتەیان زانیوە لەناخ و نەفس و دەروونی خۆیاندا کەوا گەورەترین ئایەت و نیشانەیە کەوا ئەوانی کردووە بە دڵنیابوو بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتێ یە لەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا بانگەواز دەکات بۆ لای پەرستنی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم ) تا ڕازیبوونی اللە بکات بە غایەو ئامانج نەک بە وەسیلەو ھۆکار لەبەرئەوەی لەوەدا نھێنی حیکمەتەکە ھەیە لەدروستکردنەکەیان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].
واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

بەڵام بەھۆی فیتنەی موبالەغەو زێدەڕەویکردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە ھەرگیز درک بە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ناکەن.

جا ئێستاش پرسیارەکەی خۆمت ئاڕاستە دەکەم ئەی ئەوکەسەی کەوا دەڵێی بەڕاستی من تێنەگەیشتووم لەوەی من دەیڵێم، جا ئایا دەبینی بەوەی کەوا دەکرێ و ڕەواو حەقە بۆتۆ کەوا مونافەسەو پێشبڕکێ بکەی لەگەڵ محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - لەخۆشەیستی اللە و نزیکبوونەوەی؟ جا چاوەڕێی وەڵامەکەت دەکەم لەسەر ئەو پرسیارە، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين ..

وەھەرچی سەبارەت بە سەرسامی و نامۆییەکەتە لە فەتواکەی ناصر محمد یەمانی بەوەی کەوا دواتر داوای لەناوچوون دەکات ئەگەر بێتو اللە نیعمەتە ھەرەگەورەکەی بۆ نەھێنێتە جێ! جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەت ھێناوە بەو شێوەیەی کەوا دەڵێی:

اقتباس المشاركة :
گەڕاینەوە بۆ قورئان جا بینیمان ئەوەی کەوا داوای واوەیلاو لەناوچوون (ثبور) دەکات بریتیە لە: {وَأَمَّا مَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ وَرَاء ظَهْرِهِ (10) فَسَوْفَ يَدْعُو ثُبُورًا (11) وَيَصْلَى سَعِيرًا (12)}
واتە/ ئه‌وه‌ی کتێبی کرده‌وه‌کانی له پشتیه‌وه درایه ده‌ستی (10) ئه‌وه دوعاو داوای تیاچوون و لەناوچوونی دەکات (11) وەده‌خرێته ناو دۆزه‌خەوە (12).

{بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ وَأَعْتَدْنَا لِمَن كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيرًا (11) إِذَا رَأَتْهُم مِّن مَّكَانٍ بَعِيدٍ سَمِعُوا لَهَا تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا (12) وَإِذَا أُلْقُوا مِنْهَا مَكَانًا ضَيِّقًا مُقَرَّنِينَ دَعَوْا هُنَالِكَ ثُبُورًا (13) لا تَدْعُوا الْيَوْمَ ثُبُورًا وَاحِدًا وَادْعُوا ثُبُورًا كَثِيرًا (14)}.
واتە/ بەڵکو ئه‌وان ‌قیامه‌ت بەدرۆدەخەنەوە‌ ئێمه‌ش ئاگری بڵێسه‌دارمان بۆ ئه‌و که‌سانه ئاماده‌کردووه که قیامه‌ت بەدرۆدەخەنەوە(11) کاتێک هه‌ر له دووره‌وه ئه‌و ئاگره بڵێسه‌داره ئەوان ده‌بینێت ده‌نگی خه‌شم و قین و هه‌ناسه‌ی داخ له دڵی ده‌بیستن (12) هه‌رکاتێک ئه‌وانه به کۆت و زنجیره‌وه فڕێ ده‌درێنه ناو شوێنێکی ته‌نگه‌به‌ره‌وه له دۆزه‌خدا داوای تیاچوون ده‌که‌ن و لەناوچوونیان به ئاوات ده‌خوازن له‌وێ (13) (ئه‌وسا پێییان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ داوای ته‌نها تیاچونێک مه‌که‌ن به‌ڵکو داوای تیاچوونی زۆر بێ شومار بکه‌ن و ئاواتی بۆ بخوازن (14).
انتهى الاقتباس

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە الڵە ئەگەر بێتو اللە نیعمەتە ھەرە گەورەکەی بۆ بەندەکەی نەھێنێتە جێ جا ئەوا بەڕاستی من دواتر زیاتر لەوان داوای تیاچون دەکەم بەھەموو وشەکانی خەم و خەفەت وپەژارەوە ،وەھەرگیزیش پەروەردگارم ڕازیمناکات بەحۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشت، وەھەرگیزیش پەروەردگارم ڕازیم ناکات بە ھەر ھەموو مەلەکوتەکەی ھەرچەند بێت و ببێتە ھەرچەندیش، جا ھەرگیز قبوڵی ناکەم ھەتا نیعمەتە ھەرە گەورەکەم بۆ دەھێنێتە جێ کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی جا ڕازی بێت لە نەفسی خۆی، جا چۆن لەمنت دەوێت کەوا ڕازی بم بە نیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا پەروەردگارەکەشم خەفەتبارو متحسر بێت لەسەر ئەو عەبدانەی کەوا زوڵم و ستەمیان لەنەفسی خۆیان کرد! اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
واتە/ به‌ڵکو ته‌نها گرتن و كاره‌ساتێكی له‌ناوبه‌رو به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

وەپاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم جا چەندە پاڕانەوەو داوای لەناچوونەکەی کافرەکان و مەھدی چاوەڕوانکراو جیاوازە بە جیاوازیەکی زۆر! جا ھەرچی کافرەکانن ئەوا دوعاکەیان بە لەناچوون لەسەر نەفسی خۆیان بەھۆی ئەوەیە کەوا خۆیان ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە جا بەوھۆیەوە اللە خستونیەتە ناو ئاگرەوە، وەھەرچی مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا لەبەرئەوەیە ئەگەر بێتو اللە قەدەغەی بکات لە ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەبریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی چیتر نە متحسر نە خەفەتبار، وەھەر لەبەر ئەوەش دەبینی ئەو بەندەیەی کەوا اللە ئیزن و مۆڵەتی دەدات بە قسەکردن لەگەڵی دەچێت لەپەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە بەوەی تا اللە ڕازی بێت لەنەفشی خۆی جا ئەگەر اللە ڕازی بوو لەنەفسی خۆی ئەوە واتە شەفاعەتەکە ھاتە جێ جا شەفاعەتەکە دێت لەلایەن اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر (واتە ڕەحمەتەکەی شەفاعەت دەکات لەجێگای سزایەکەی) جا بانگی بەندەکەی دەکات بەوەی بچێتە ژوورەوە بۆلای بەندەکانی جا ھەموویان بچنە ناو بەھەشتەکەیەوە. جا ئەوەیە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئەوەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ﴿٢٧﴾ ارْجِعِي إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّةً ﴿٢٨﴾ فَادْخُلِي فِي عِبَادِي ﴿٢٩﴾ وَادْخُلِي جَنَّتِي ﴿٣٠﴾} [الفجر].
واتە/ ئه‌ی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی و دڵنیایی((27) بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت که تۆ له‌و ڕازیت و ئه‌ویش له تۆ ڕازیه‌ (28) ده بچۆره ڕیزی به‌نده به‌ڕێزه‌کانمه‌وه‌ (29) وە بچۆره به‌هه‌شته بەھەشتەکەمەوە (30).

{حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا الْحَقَّ ۖ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واته‌/ هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ئیتر (ئه‌وانه‌ی سزادراون) ده‌ڵێنه‌ (وه‌فده‌ رێزلێگیراوه‌كه‌) په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان چی فه‌رموو: (له وه‌ڵامیاندا) ئه‌وان ده‌ڵێن حه‌ق و ڕاستی فه‌رموو به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره‌) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌.

وەھەرگیزیش اللە بەندەکانی ناخاتە ناو بەھەشتەکەیەوە جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی شەفاعەت بکات بۆیان لە جێگای توڕەییەکەی ھەتا ئەوکاتەی کەوا ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی، وەھەرلەبەرئەوەش دەبینی ئەو بەندەیەی کەوا اللە ئیزن و مۆڵەتی دەدات بە قسەکردن وقسەی بەجێ و صەواب دەکات ئەوا دەیبینی لەپەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە نیعمەتە ھەرە گەورەکەی (النّعيم الأعظم) ی بۆ بھێنێتە جێ کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی تاکو اللە ڕازیبێت لەنەفسی خۆی، جا ئەگەر ڕازی بوونی اللە لەنەفسی خۆی ھاتە جێ ئەوا شەفاعەتەکەش دێتە جێ، جا شەفاعەتەکەش ئەوەیە کەوا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە لەنەفسی خۆی شەفاعەت دەکات لەجێگای توڕەییەکەی جا شەفاعەت لەزاتی اللە تەجاوز ناکات و تێپەڕ ناکات (واتە ھیچ عەبدێک ناتوانێت شەفاعەت بکات بۆ عەبدێکی تر) پاک و بێگەردی بۆی (واتە ئەوانەی اللە ئیزنیان دەدات بۆ ئەوەنیە تا شەفاعەت بۆ عەبدەکانی تر بکەن نەخێر بەڵکو بۆیە اللە ئیزنیان دەدات چونکە دەزانێت ئەوان قسەی صەواب و بەجێ دەکەن و داوای ئەوە دەکەن اللە لەنەفسی خۆی ڕازی بێت چیتر نەخەفەتبار بێت نەبەحەسرەت لەنەفسی خۆی بۆیە ئەو داوایەش دەکەن کاتێک اللە ئیزنیان دەدات بۆ قسەکردن لەگەڵیان چونکە اللە یان زۆر خۆشدەوێت جا دەلێن چۆن بچین لەبەھەشت رابوێرین اللە ش خەفەتبار بێت لەنەفسی خۆی، جا کە اللە ش ڕازی بوو ئەوکاتە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی لەنەفسی خۆی لەجێگای سزایەکەی شەفاعەت دەکات بۆ بەندە سزادراوەکانی) . بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا ۖ لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ شەفاعەت و تکاکردن هه‌ر هه‌مووی بۆ اللە یە هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌ هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه‌.

جا ئەو بەندەیەی کەوا اللە ئیزنی دەدات بەوەی کەوا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات قسەی صەواب و بەجێ دەکات لەبەرئەوەی شەفاعەت ناکات بۆ ھیچ یەکێک لە بەندەکانی اللە، لەبەرئەوەی ھەر اللە خۆی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، وەھەر لەبەرئەوەش اللە ئیزن و مۆڵەتی پێدەدات کەوا لەپەروەردگارەکەی بپاڕێتەوە کەوا لێی دەپاڕێتەوە تا ڕازی بێت لەنەفسی خۆی جا ئەگەر ڕازی بونەکەی ھاتە جێ ئەوا شەفاعەتەکەش دێتەجێ، وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْضَىٰ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [النجم].
واته‌/ وه‌ چه‌ند فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌وا ‌تکاو شه‌فاعه‌تیان هیچ سودی نی یه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە مۆڵه‌ت بدات (قسه‌ی به‌جێ‌ بكات) بۆ که‌سێک كه‌ بیه‌وت و ڕازی ده‌بێت.

وەئەی پیاو، لەبەرئەوەی کەوا ئیمام مەھدی زیاتر لەکافرەکان داوای لەناوچوون دەکات ئەگەر بێتو اللە ڕازی نەبیت لەنەفسی خۆی ھەرلەبەرئەوەش دواتر اللە ھەموو ئەوەی لەزەویە ھیدایەت دەدات وەکو ڕەحمەتێک بە عەبدەکەی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾ إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم [هود:118-119].
واته‌/ خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك ئومه‌ت به‌رده‌وامیش ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازوناكۆكن له‌نێوانی یه‌کتردا (١١٨) ‎ ته‌نها مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ره‌حم بكات (بیانكات به‌یه‌ك ئومه‌ت له‌سه‌ر رێگای راست)‌ وه‌هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دروستی کردوون تا (هه‌موویان به‌ندایه‌تی بكه‌ن و ڕازی بوونەکەی بپەرستن؛ ئه‌وه‌ش نایه‌ته‌ جێ تا هه‌موو به‌شه‌ر نه‌بن به‌یه‌ك ئومەت له‌سه‌ر رێگایه‌كی راست) وە بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌رچووه و ته‌واو بووه‌ که‌: دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له‌گرۆی جن و خه‌ڵکی ھەموویان (١١٩).

وەلەوەشدا نھێنیەکەی ئەو ئیمام مەھدیە ھەیە کەوا ڕازیبوونەکەی اللە دەپەرستێت وەکو غایەو ئامانج نەک وەکو وەسیلەوھۆکار ئەوو ئەوانەشی کەوا بەدڵ و بەگیان شوێنی بانگەوازەکەی کەوتوون لەوانەی کەوا ھاوشێوەی ئەون لەبەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لە دەستەو تاقمەکەی، کەوا نە لە نێردراوو پێغەمبەرەکانن نە لە شەھیدەکانیش بەڵام نێردراوو پێغەمبەرو شەھیدەکان خۆزگەیان پێدەخوازن بەنزیکیەکەیان لەپەروەردگارەکەیان و خۆشەویستیەکەی اللە بۆیان، ئەوانە بریتین لە ئەحباب و خۆشەویستەکانی اللە ی ڕەحمان کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێدابوون لەمحکەمیی قورئان، جا چۆن ڕازی دەبن بە نیعمەتەکانی بەھەشت لەپێش ئەوەی کەوا نیعمەتە ھەرە گەورەیان بۆ بێتەجێ کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، وەھەرلەبەرئەوەش اللە شوێن و پایەکەیانی بڵندو بەرز کردۆتەوە لەکتێبدا جا ئەو بەخشندەترو بەڕەحم و میھرەبانترە لەوان. جا لەوانە بە و مونافەسەی ئەوان و ئیمام مەھدیەکەشیان بکە لەخۆشویستنی اللە و نزیکیەکەی، جا ئەو فەرمانی پێنەکردوون بەوەی کەوا زێدەڕەوی و موبالەغە بکەن دەربارەی بەناحەق ھەتا تەنانەت ئەگەر خەلیفەی اللە ش بێت لەسەر زەوی جا ئەوانیش ئەوحەق و مافەیان بۆ ھەیە دەربارەی پەروەردگارەکەیان کەوا بۆ ئیمام مەھدی ھەیە، جا ڕێی پێنەدراوەو ناکرێت ونابێت ئەوەی کەوا بوبێتە بەسەرخەر ی اللە ی تاک و قەھار اللە تایبەت بکات بە مەھدی چاوەڕوانکراو لەجێگای ئەو جا ئەوەی بیروباوەڕی وابێت بەوەی کەوا ڕەوانیەو نابێت بۆی مونافەسەو پێشبڕکێ بکات لەگەڵ ئیمام مەھدی لەخۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی جا ئەوە بەڕاستی شەریک و ھاوبەشی بۆ اللە داناوە، ئەی اللە ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێد بە.

وەسەبارەت بە نھێنی ھیداتی اللە بۆ ھەموو ئومەت لەپێناو ئامانجەکەی ئیمام مەھدی جا ئەوە ڕەحمەت و میھرەبانیە بەو ئیمام مەھدیەی کەوا دواتر داوای لەناچوون بۆ خۆی دەکات ئەگەر بێتو اللە نیعمەتە ھەرە گەورەکەی بۆ نەھێنێتە جێ کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، ئەوەش لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی ڕازیبوونی اللە دەپەرستێت وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو وەسیلەو ھۆکار تا اللە پێی بیخاتە ناو بەھەشتەکەی، وەچۆن اللە ش ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی؟ ئەوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا ھەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی وەکو ڕەحم ومیھرەبانیەک بەو ئیمام مەھدیەی کەوا سوکایەتی پیدەکەی وە پەی بەزانستەکەی نابەی وە نەزانی بە قەدرو ڕێزەکەی! ئەی اللە لێیان خۆشبە جا ئەوانە نازانن.

وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ للهِ ربِّ العالمين ..
خەلیفەی اللە و عەبدەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________