الموضوع: فەتوای حەق لەخاوەنی زانستی کتێبەوە دەربارەی ئەوەی کەوا نوێژخوێن دەیڵێت لەکاتی ھەستانەوە لە ڕکوعی نوێژدا..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي فەتوای حەق لەخاوەنی زانستی کتێبەوە دەربارەی ئەوەی کەوا نوێژخوێن دەیڵێت لەکاتی ھەستانەوە لە ڕکوعی نوێژدا..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    29 - 07 - 1435 ک
    28 - 05 - 2014 مـ
    04:00 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركــة الأصلية للبيـــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=18266
    ــــــــــــــــــ

    فەتوای حەق لەخاوەنی زانستی کتێبەوە دەربارەی ئەوەی کەوا نوێژخوێن دەیڵێت لەکاتی ھەستانەوە لە ڕکوعی نوێژدا..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أوّلهم إلى خاتمهم محمدٍ رسولِ الله، يا أيّها الذين آمنوا صلّوا عليهم وسلِّموا تسليماً، أمّا بعد..

    ئەی پرسیارکار دەربارەی ئەوەی کەوا نوێژخوێن دەیڵێت لەکاتی ڕاستبوونەوە لەڕاوەستان و ھەستانەوەی لە ڕکوعی نوێژدا؛ جا دەڵێت الله أكبر، بەتەواوی ھەڵدەستێتەوەو ئەوە دەڵێت کەوا اللە فەرمانی پێکردووین بیڵێین: {{{ وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًا }}} [الإسراء:111].
    واتە/ وەبڵێ سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و اللە یەی که که‌سی نه‌کردووه به‌ منداڵ و ڕۆڵه‌ی خۆی و منداڵ و ڕۆڵه‌شی هه‌ر نی یه‌ هه‌روه‌ها له موڵك و مه‌مله‌که‌تیدا که‌سی نه‌کردووه به‌شه‌ریك و هاوتای خۆی هه‌رگیز به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و که‌م توانینه‌وه که‌سی نه‌کردووه به یاوه‌رو یاریده‌ده‌ری خۆی جا (الله اکبر) بڵێ و ئه‌و زاته به‌گه‌وره و مه‌زن بزانه‌ (111).

    جا لەپاش ئەوە تەکبیر دەکات و دەکەوێت بەچۆکدا بە سوژدەبردن، وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربِّ العالمين.

    ئەم تەسبیح و ستایشەش لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە دەردەھێنین: {قُلِ ادْعُوا اللَّـهَ أَوِ ادْعُوا الرَّ‌حْمَـٰنَ ۖ أَيًّا مَّا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَلَا تَجْهَرْ‌ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا ﴿١١٠﴾وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِ‌يكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْ‌هُ تَكْبِيرً‌ا ﴿١١١﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
    واتە/ بڵێ ئێوه له نزاو دوعاتاندا هاوار بەناوی (الله‌) بکه‌ن یان به‌‌ (الرحمن) جا به‌هه‌ر ناوێک هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته‌ چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو ناوه پیرۆزو جوانه‌کانه‌ وە له‌کاتی خوێندنی قورئان له نوێژه‌کاندا ده‌نگ به‌رز مه‌که‌و زۆریش نزم مه‌که‌ له‌و نێوانه‌دا حاڵه‌تێکی له‌بارو مامناوه‌ندی ئه‌نجام بده‌ (110) وەبڵێ سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و اللە یەی که که‌سی نه‌کردووه به‌ منداڵ و ڕۆڵه‌ی خۆی و منداڵ و ڕۆڵه‌شی هه‌ر نی یه‌ هه‌روه‌ها له موڵك و مه‌مله‌که‌تیدا که‌سی نه‌کردووه به‌شه‌ریك و هاوتای خۆی هه‌رگیز به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و که‌م توانینه‌وه که‌سی نه‌کردووه به یاوه‌رو یاریده‌ده‌ری خۆی جا (الله اکبر) بڵێ و ئه‌و زاته به‌گه‌وره و مه‌زن بزانه‌ (111).

    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    _________________

  2. افتراضي

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    01 - 08 - 1435 ک
    30 - 05 - 2014 مـ
    04:17 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=145173
    ــــــــــــــــــ

    تێبینیەکی زۆر گرنگ:

    جا (سمع الله لمن حمده) لانابرێت لەبەرئەوەی تایبەتە بە ئیمامی نوێژخوێنەکە؛ بەڵکو لەکاتی ھەستانەوەو بەرزبوونە لە ڕکوعدا دەڵێت: سمع الله لمن حمده، ھەرچی نوێژخوێنەکانیشن ئەوا لەدوای ئیمامەکەدا دەڵێن: {الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِ‌يكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ وَكَبِّرْ‌هُ تَكْبِيرً‌ا} [الإسراء:111].
    واتە/ سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و اللە یەی که که‌سی نه‌کردووه به‌ منداڵ و ڕۆڵه‌ی خۆی و منداڵ و ڕۆڵه‌شی هه‌ر نی یه‌ هه‌روه‌ها له موڵك و مه‌مله‌که‌تیدا که‌سی نه‌کردووه به‌شه‌ریك و هاوتای خۆی هه‌رگیز به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و که‌م توانینه‌وه که‌سی نه‌کردووه به یاوه‌رو یاریده‌ده‌ری خۆی جا (الله اکبر) بڵێ و ئه‌و زاته به‌گه‌وره و مه‌زن بزانه.

    ئەوەش لەدوای تەکبیرکردنەکە (اللە أکبر) ەکەی ڕاستبوونەوە بەتەواوی لە دوای ڕکوع دا دەوترێت {الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِ‌يكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ وَكَبِّرْ‌هُ تَكْبِيرً‌ا}.
    واتە/ سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و اللە یەی که که‌سی نه‌کردووه به‌ منداڵ و ڕۆڵه‌ی خۆی و منداڵ و ڕۆڵه‌شی هه‌ر نی یه‌ هه‌روه‌ها له موڵك و مه‌مله‌که‌تیدا که‌سی نه‌کردووه به‌شه‌ریك و هاوتای خۆی هه‌رگیز به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و که‌م توانینه‌وه که‌سی نه‌کردووه به یاوه‌رو یاریده‌ده‌ری خۆی جا (الله اکبر) بڵێ و ئه‌و زاته به‌گه‌وره و مه‌زن بزانه.

    جا لەپاش ئەوە تەکبیر دەکات جا دەکەوێت بەچۆکدا بەسوژدە بردن.

    وەئەوەی کەوا دەوترێت لە نوێژی بەکۆمەڵدا لەدوای ئیمام پێویستە لەنێوان ده‌نگ به‌رز نەکردنەوەو نزم نەکردنەوە دابێت تەنھا ئیمامەکە نەبێت کەوا پێویستە دەنگەکەی بەرزبکاتەوە بۆ ئاگاداربوونەوەی نوێژخوێنەکان لەکاتی ڕکوع و ھەستانەوەو بەرزبوونەوەو کاتی سوژدە بردن؛ وەمەبەستیشم لە دەنگ بەرزکردنەوە بەو شێوەیە کەوا نوێژخوێنەکان بتوانن گوێیان لێی بێت لەدوایدا لە تەکبیراتەکان وەلەخوێندنەوەی قورئان تەنھا فاتیحەی کتێب نەبێت جا ئەوە لەنێوان دەنگ بەرزکردنەوەو شاردنەوە دەخوێندرێتەوە. بەپستڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی محمد پێغەمبەری اللە صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: [لا صلاة لمن لم يقرأ فاتحة الكتاب] صدق عليه الصلاة والسلام.
    واتە/ نوێژ دروست نیە بۆ ئەوکەسەی کەوا فاتیحەی کتێب نەخوێنێتەوە.

    بەڵام ئەو نوێژخوێنانەی کەوا بەسەرەتای نوێژەکە ڕاناگەن بەڵکو دواتر لەکاتی ڕکوعدا بەنوێژ ڕادەگەن و فاتیحەی کتێبی لەدەستچووە ئەوا با ڕکوع ببات لەگەڵ ڕکوبەرەکان وەکو زیادەیەک بۆ پەروەردگارەکەی، بەڵام ئەو ڕکوع و سوژدەیە بە نوێژە فەرزەکە حساب ناکرێت؛ بەڵکو نوێژەکە تەواو دەکات لەدوای سەلام دانەوەی ئیمامەکە جا ھەڵدەستێتەوە بۆ تەواوکردنی ئەو ڕکاتەی کەوا لەدەستی چووە کەوا فاتیحەی کتێبی تێدا نەخوێندووە (بەومانایەی ھەر کەسێک لەکاتی ڕکوعدا بەنوێژ ڕاگەیشت ئەوا بە ڕکات بۆی حساب ناکرێت چونکە فاتیحەی نەخوێندووە بۆیە کە ئیمامەکە سەلام دەداتەوە ئەوا دەبێت ھەڵبستێتەوەو ئەو ڕکاتە بکاتەوە کە فاتیحەی تێدا نەخوێندووە) .

    وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە ئەی من نەموت پێویستە کەوا باسکردنی تێروتەسەلی بەیان و ڕوونکردنەوەی نوێژەکان دوابخرێت تاکو بەسەرخەرەکانی ئیمام مەھدی ناچارنەبن بەوەی کەوا چەند مزگەوتێک بۆ خۆیان دروست بکەن جا لەپاش ئەوە دەبن بە فیرقەو بەشێکی تازە؟ ئەی نەموت نوێژبکەن وەکو ئەوەی کەوا ئەھلی سوننەو جەماعە نوێژ دەکەن تەنھا ئەگەر بەتەنھا نوێژتان کرد ئەوە قەیناکاو ھیچتان لەسەر نیە ئەوەی کەوا فێرمان کردوون جێبەجێی بکەن. بەڵام شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا پاداشتەکە گەورەترە لەوکاتەی کەوا بە کۆمەڵ نوێژ دەکەن ھەروەک ئەوان نوێژ دەکەن ئەوەش بۆ پاراستنی یەکدەستی موسڵمانان و دەرنەكەوتنی فیرقەو بەشێکی نوێ و تازە لە موسڵمانان تاکو لەوانە نەبن کە دینی اللە یان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆچەندێن مەزھەب و ناوو بەش و حزبی جیایا ھەموو حزبێکیش لەوان بەوەی لایەتی دڵخۆشە، جا ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بەیادی خۆتان بھێننەوە: {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ} صدق الله العظيم [الأنعام:159].
    واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردو بوونه ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه ئه‌وه له هیچ شتێکدا تۆ له‌وان نیت.

    جا پێویست دەکات کەوا پارێزگاری لە یەکدەستی و یەکڕیزی موسڵمانان بکرێت.

    ئایا نازانن بەوەی کەوا ئیمام مەھدی دەستی دەگرێت لەگەڵ ئەوانەی کەوا دەستیان دەگرن لەنوێژەکانیاندا وە داشی دەگرێت لەگەڵ ئەوانەی کەوا دەستیان دادەگرن لەنوێژەکانیان؟ وە ڕکاتە فەرزکراوەکان زیاد دەکەم لەگەڵ ئەوان، اللە ش نوێژەکەم قبوڵ دەکات، وە ڕکاتە زیادەکانیشم بە نافیلەو زیادە بۆ دەنوسێت، وە پاداشتەکەشم زیاتر دەکات بەگەورەتر لەوەی ئەگەر بھاتبا بەو شێوەیەی ڕوونم کردۆتەوە نوێژم بکردبا لەبەرئەوەی پارێزگاری کردن لە یەکدەستی و یەکڕیزی موسڵمانان گرنگترە لەلای اللە ئەگەر بتان زانیبووایە. لەکاتێکدا تەفرەقەو بەش بەش بوون دەبێتە ھۆی ھەرەس ھێنان و فەشەلی موسڵمانان و نەمانی شان و شكۆیان پاشان دینی ئیسلامیش لەدەست دەچێت، جا بەکۆمەڵ نوێژ بکەن وەکو چۆن ئەوان نوێژ دەکەن لەوکاتەی کەوا لەنوێژی بەکۆمەڵ ئامادە دەبن. جا گرنگترین شت ئەوەیە کەوا نوێژەکە خاڵی بێت لە خۆڵی حسین و لەشیرک و ھاوبەش دانان بۆ اللە تا اللە نوێژەکانتان لێ قبوڵ بکات، جا بۆیە ھەردەبێت پاکی بکەنەوە لە شیرک و ھاوبەشدانان بۆ اللە وە لە ڕیاو لە پەستان خستنە سەر نێوچاوان بە ئەنقەست تا شوێنەوارەکەی دەرکەوێت بەو ئامانجەی کەوا پێی بوترێت (ئەوە لەبەر زۆر سوژدەبردن وای لێھاتووە) جا بەوشێوەیە شیرک و ھاوبەش بۆ اللە دادەنێت، وەفەتواش دەدەم بەحەق و بەئیزنی اللە و دەڵێم: ئەوەی کەوا پەستان دەخاتە سەر نێوچەوانی بە ئەنقەست بە ئامانجی دەرکەوتنی شوێنەواری سوژدەبردنەکەی تا ڕیای پێبکات بەو شوێنەوارە جا ئەوە دەچێتە ناو بازنەی شیرک و ھاوبەشدانانی شاراوەوە لەکاتێکدا ناشزانێت چۆتە ناو شیرکی ڕیاوە تەنھا ئەگەر ئەو شوێنەوارە لە نێوچاوانەکەیدا بەبێ ئەنقەست بێت جا ئەوە پەروەردگارەکەی زانایە پێی و نوێژەکانیشیان لێ قبوڵ دەکات. ئەی اللە ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێدبە..

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ______________

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 26-11-2019, 05:09 PM
  2. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 05-11-2019, 08:41 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 01-11-2019, 03:00 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 20-02-2018, 10:57 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-12-2017, 03:39 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •