الموضوع: فەتوای ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەربارەی زەواج و ھاوسەرگیری لەنێوان موسڵمانان و خاوەن کتێبەکاندا (ئەھلی کتێب)..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي فەتوای ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەربارەی زەواج و ھاوسەرگیری لەنێوان موسڵمانان و خاوەن کتێبەکاندا (ئەھلی کتێب)..

    -1-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    18 - 07 - 1434 ک
    27 - 05 - 2013 مـ
    06:06 بەیانی

    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=13065
    ــــــــــــــــــــ

    فەتوای ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەربارەی زەواج و ھاوسەرگیری لەنێوان موسڵمانان و خاوەن کتێبەکاندا (ئەھلی کتێب)..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصّلاة والسلام على كافّة أنبياء الله ورسله وآلهم الطيّبين من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله، يا أيها الذين آمنوا صلّوا عليه وعليهم وسلّموا تسليماً ولا تفرقوا بين أحدٍ من رسله وقولوا سمعنا وأطعنا غفرانك ربّنا وإليك المصير، أمّا بعد..

    اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَلاَ تَنكِحُواْ الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ وَلأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ وَلاَ تُنكِحُواْ الْمُشِرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُواْ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُوْلَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ وَاللّهُ يَدْعُوَ إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (221)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ وەئافره‌تانی موشریک و ھاوبەشدانەر ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن بێگومان بەندەیەکی ئافرەتی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک هه‌رچه‌نده سه‌رسامیشی کردبن وە ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و ھاوبەشدانەر هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و ھاوبەشدانەرێک هه‌رچه‌نده سه‌رسامیشی کردبن ئا ئه‌وانە بانگه‌واز ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ اللە ش بانگهێشت ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوون به فه‌رمان و ئیزنی خۆی و اللە ش ئایه‌ته‌کانی ه‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی یادەوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن.

    جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا مەبەست چیە لە ئیمانەکە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت:{وَلاَ تَنكِحُواْ الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ وَلأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ وَلاَ تُنكِحُواْ الْمُشِرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُواْ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ} صدق الله العظيم؟
    واتە/ وەئافره‌تانی موشریک و ھاوبەشدانەر ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن بێگومان بەندەیەکی ئافرەتی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک هه‌رچه‌نده سه‌رسامیشی کردبن وە ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و ھاوبەشدانەر هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و ھاوبەشدانەرێک هه‌رچه‌نده سه‌رسامیشی کردبن؟

    جا ئایا ئەو ئیمانە داواکراوە چیە لەوان کەوا دەبێت ئیمان بھێنن بەوەی کەوا اللە دایبەزاندووە وەلەسەرکێ وەکو خۆی تا ھاوسەرگیریەکە حەڵاڵ بێت بۆیان و ھاوسەرگیریان لەگەڵدابکەن؟ جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەی دەبینن لەمحکەمی کتێبدا:{قُولُواْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (136) فَإِنْ آمَنُواْ بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَواْ وَّإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ فَسَيَكْفِيكَهُمُ اللّهُ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (137) صِبْغَةَ اللّهِ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ صِبْغَةً وَنَحْنُ لَهُ عَابِدونَ (138) قُلْ أَتُحَآجُّونَنَا فِي اللّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُخْلِصُونَ (139)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ بڵێن ئێمه باوه‌ڕمان به اللە هێناوه‌و به‌و قورئانه‌ش كه دابه‌زیوه بۆمان و به‌وه‌ش كه دابه‌زیوه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانی یه‌عقوب هه‌روه‌ها به‌و په‌یامه‌ی كه بۆ موساو عیسا هاتووه و به‌و په‌یامانه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی ڕه‌وانه كراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان هیچ كام له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا ئێمه هه‌موومان ته‌نها ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین. (136) جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان باوه‌ڕیان هێنا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕتان پێ هێناوه‌ ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ڕێبازی هیدایه‌تیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیان تێكرد، ئه‌وه بێگومان ده‌كه‌ونه دژایه‌تی و دوبه‌ره‌كی یه‌وه اللە ش تۆ ده‌پارێزێت له پیلان و ته‌ڵه‌كه‌یان وە اللە ش زۆر بیسه‌رو زانایه‌ (137) (ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه‌) ئه‌و ڕه‌نگ و نه‌خشه‌یه‌یه (فيترەتەیە) كه اللە دایڕشتووەو اللە دروستی کردووە لەسەری‌ كێ هه‌یه له اللە چاكتر ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ی جوان بكێشێت و دایڕێژێت (چاکتر لەو فترەتەی کەوا اللە خەڵکی لەسەر دروستکردووە) له هه‌موو بارو دۆخێكدا ئێمه‌ی ئیماندار هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستین (138) بڵێ ئایا ڕه‌وایه ئێوه ده‌رباره‌ی ئاینی اللە قڕه‌و گاڵه‌و كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌کەن خۆ خۆتان چاك ده‌زانن كه ئه‌و اللە یە په‌روه‌ردگاری ئێمه و ئێوه‌شه‌، كاروكرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان و كارو كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه ئێمه ته‌نها دڵسۆزو ملكه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین (139).

    جا ئەوە بەبیرخۆتاندا بھێننەوە دەربارەی مەرجی ئیمانە محکەم و ڕوون و ئاشکراکە لەکتێبدا: {فَإِنْ آمَنُواْ بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَواْ} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان باوه‌ڕیان هێنا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕتان پێ هێناوه‌ ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ڕێبازی هیدایه‌تیان دۆزیوه‌ته‌وه.

    وەناشبینم لەمحکەمی کتێبدا بەوەی کەوا اللە زەواجی موسڵمانی لەگەڵ خاوەن کتێبەکان حەڵاڵ کردبێت مادام لەسەر دینەکەی ئەو نەبێت کەوا اللە بپەرستێت بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێت، وەھەتا تەنانەت ئەگەر وتیشی: " من ئافرەتێکی نەصرانی گاورم ئیمانم بە تەورات و ئینجیل و قورئانی گەورەش ھەیە بەڵام شوێنی ئینجیل دەکەوم".جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: جا ئەگەر حوکمێکت بینی لە ئینجیل کەوا بەدژو مخالفی و پێچەوانە ھاتبوو بۆ محکەمی اللە لەقورئانی گەورە جا ئایا شوێنی کامیان دەکەوی؟ جا ئەگەر وتی: "دواتر شوێنی قورئانی گەورە کتێبی پارێزراو لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن دەکەوم" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئێستا بەڕاستی اللە حەڵاڵی کردووی بۆ موسڵمان کەوا ھاوسەرگیریت لەگەڵ بکات جا تۆ لەو ئیماندارانەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوەڵێک بۆ اللە دانانێن مادام دەستت گرتبێت بە قورئانی گەورەو کوفریشت کردبێت بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی قورئانی گەورەیە، جا ئێمە فەرمان بە نەصاراکان ناکەین کوفر بکەن بەوەی کەوا اللە دایبەزاندووە لە ئینجیل بەڵکو فەرمانیان پێدەکەین بەکوفرکردنی ئەوەی کەوا بە مخالفی و دژو پێچەوانە ھاتووە لەتەورات و ئینجیل بۆ محکەمی قورئانی گەورە، لەبەرئەوەی من دەزانم بەوەی ئەوەی کەوا بەمخالفی و دژو پێچەوانە ھاتبێت لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوە بەتاڵ و پوچ و ھەڵبەستراوە؛ ھەموو ئەوانەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەن بە محکەمی قورئانی گەورە جا ئەگەر لەتەوراتدا بێت یان لە ئینجیلدا بێت یان لەحەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەویدا بێت لەبەرئەوەی تەورات وو ئینجیل و حەدیس و فەرموودە نەبەویەکان پارێزراونین لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن لەلایەن شەیتانە بەشەرەکانەوە لەوانەی کەوا ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو بێباوەڕی و پیلانەکەشیان دەشارنەوە تا ڕێگابگرن لەبەشەر لە شوێنکەوتنی زیکری کتێب.

    وەپوختەی فەتوایەکەشمان لەبەر تەنگی و کەمی کات ئەوەیە کەوا دەڵێین: بۆ موسڵمانی نێر حەڵاڵ نیە کەوا ھاوسەرگیری لەگەڵ خاوەن کتێبێک بکات مادام لەسەر دینەکەی ئیسلام نیە، وە بۆ موسڵمانی مێش حەڵاڵ نیە کەوا ھاوسەرگیری لەگەڵ خاوەن کتێبێک بکات مادام لەسەر دینەکەی ئیسلام نیە ئەو دینە حەقەی کەوا موساو عیساو محمد پێغەمبەری اللە و ھەموو پێغەمبەرو نێردراوەکانی تری لای پەروەردگارەکەیان ھێناویانە لەبەرئەوەی دین لەلای اللە ئیسلامە جا ھەموویان ھەر اللە یان پەرستووە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (18) إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ وَمَن يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (19) فَإِنْ حَاجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِيَ لِلَّهِ وَمَنِ اتَّبَعَنِ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْأُمِّيِّينَ أَأَسْلَمْتُمْ فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدِ اهْتَدَوا وَّإِن تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (20)} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ اللە ی گه‌وره خۆی شایه‌تی داوه که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ پەرستراوێکی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کانیش که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن اللە هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته پەرستراوێکی تر نیه و ئه‌و باڵاده‌ست و دانایه‌ (18) به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای اللە ته‌نها ئاینی ئیسلامه‌ ئه‌وانه‌ش که کتێبه (ئاسمانیه‌کانیان) دراوه‌تێ جیاوازیان له نێواندا په‌یدا نه‌بووه مه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واویان بۆ هاتووه (ده‌رباره‌ی ئیسلام) ئه‌مه‌ش به‌هۆی دنیاپه‌رستی و حه‌سوودی و سته‌م کردنیان له نێو خۆیان جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به فه‌رمان و ئایه‌ته‌کانی اللە نه‌بێت ئه‌وه بێگومان اللە به‌خێرایی حسابی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا(19) خۆ ئه‌گه‌ر موجاده‌له و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا کردیت تۆس بڵێ من و ئه‌وانه‌ی که شوێنم که‌وتوون ڕوومان کردۆته اللە و ته‌نها ملکه‌چی ئه‌وین به‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه و ئه‌وانه‌ش نه‌خوێنده‌وارن بڵێ ئایا ئێوه ته‌سلیم بوون بە اللە و موسوڵمان بوون؟ خۆ ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بوون ئه‌وه مانای وایه به‌ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌ خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و باوه‌ڕنه‌هێنن ئه‌وه ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که له‌سه‌رتۆیه‌ وە اللە ش بینایه به‌به‌نده‌کانی (20).

    وەئای سەرسامیم لەوانەی کەوا فەتوادەدەن بەحەڵاڵبوونی ئەوەی کەوا اللە حەرامی کردووە لە محکەمی کتێبەکەی بەحوجەو بەھانەی ئەوەی کەوا پیاو دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئافرەتدا جا لەبەرئەوە دەڵێن حەڵاڵە بۆ موسڵمانی نێر کەوا ھاوسەرگیری بکات لەگەڵ خاوەن کتێبەکان لەکاتێکدا لەسەر دینەکەشی نیە! جا لەپاش ئەوە دەڵێین: ئای سەرسامی زۆرو توندم لەکاتێکدا ئەوە درۆو بوختانێکە لەلایەن خۆتانەوە یان شەیتانەکانی تر گومڕاو سەرلێشێواویان کردوون بەوەی لە ئافرەتە یەھودیەکانیان ویستووە کەوا چەندین جیل و نەوەیان بۆ ئامادەبکەن لە موسڵمانان تا فێری ئەو دینەیان بکەن کەوا لەدینی یەھوددا ھاتووە، لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن دایک قوتابخانەی منداڵەکانە جا ئەو زیاتر لەگەڵ منداڵەکان دەبێت زیاتر لەباوک ھەرلەبەرئەوەش دواتر دایکان کاریگەری دروست دەکەن لەسەر دینەکەی جا ئەگەر دایکەکە دینەکەی حەق بێت یان بەتاڵ، جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن و لەلایەن خۆتانەوە فەتوا مەدەن لەدیندا بەبێ زانست لە اللە وە، وە ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بەیادی خۆتان بھێننەوە کەوا دەفەرموێت: {وَلَا تَقُولُوا لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَٰذَا حَلَالٌ وَهَٰذَا حَرَامٌ لِتَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [النحل:116].
    وتە/ نه‌که‌ن به‌قاڵه‌ی ده‌م و زمانتان بڵێن ئه‌مه حه‌ڵاڵه‌و ئه‌مه حه‌رامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی درۆو بوختان به‌ناوی اللە هه‌ڵبه‌ستن به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆو بوختان بۆ اللە هه‌ڵده‌به‌ستن سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو نابن.

    ئایا نازانن بەوەی کەوا لەمەرجەکانی فەتوادان ئەوەیە کەوا دەبێت بەدەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکراوە بێت لەلایەن اللە وە؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە کەوا دەفەرموێت: {هَٰؤُلَاءِ قَوْمُنَا اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا (15)} صدق الله العظيم [الكهف].
    واتە/ ئا ئه‌وانه قه‌ومه‌که‌ی خۆمانن (له ڕێبازی ڕاست لایانداوه) شتی تریان کردووه به پەرستراوی خۆیان ده‌با دەسەڵاتێکی زانست و به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا بهێنن له‌سه‌ریان جا کێ سته‌مکارتره له‌وه‌ی که درۆ لەسەر اللە هه‌ڵده‌به‌ستێت.

    جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن ئەی بەندەکانی اللە ووریاو ئاگاداری فەتوادان بن لەدین بە ئیجتیھاد لەلایەن خۆتانەوە بەگومان، وەبشزانن کەوا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا ھەتا تەنانەت ئەگەر ئەو تایەفەو دەستانەش زۆربن کەوا زانستەکەیان گوماناویە، جا بزانن بەوەی کەوا شوێنکەوتن بەگوێرەی زۆرینە نیە بەڵکو لەسەر دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرایە لەلایان اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، جا ووریاو ئاگاداری زانستی گوماناوی بن ئەو زانستەی کەوا ئەگەری ڕاست و ئەگەری ھەڵە ھەڵدەگرێت، وەئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بەیادی خۆتان بھێننەوە کەوا دەفەرموێت: {وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلاَّ يَخْرُصُونَ (116) إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ مَنْ يَضِلُّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (117)} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی اللە وێڵت ده‌که‌ن چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن (116) به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ چاک زانایه به‌وه‌ی که‌ کێ له ئاین و ڕێبازی ئه‌و وێڵ و گومڕا ده‌بێت و هه‌ر اللە ش زانایه به‌وانه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی وه‌رگرن (117).

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  2. افتراضي

    -2-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    09 - 08 - 1434 ک
    17 - 06 - 2013 مـ
    09:08 بەیانی

    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=232346
    ـــــــــــــــــــــ

    وەڵامی پرسیارکاران دەربارەی زەواج و ھاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتانی ھاوسەردار لەموشریکان (لەدوای ئەوەی ئیمان دەھێنن و ھەڵدێن بۆ لای ئیمانداران) وە لەگەڵ ئافرەتانی ھاوسەردار لەوانەی کتێبیان پێدراوە (لەدوای ئەوەی ئیمان دەھێنن و ھەڵدێن بۆلای ئیمانداران)..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على محمدٍ رسول الله وآله وجميع الأنبياء وآلهم وجميع المسلمين، أمّا بعد..

    بەڕاستی اللە زەواجی بۆ ئیمانداران لەگەڵ ئافرەتە ھاوسەردارە ئیماندارەکان لەو ژنانەی لەقەومی کافرانن حەڵاڵ کردووە لەبەرئەوەی ئەوان چیتر حەڵاڵ نین بۆ ئەوان لەدوای ئیمان ھێنانەکەیان. وەبەھەمان شێوە اللە زەواجی لەگەڵ ئافرەتە ھاوسەردارە ئیماندارەکانی ئەھلی کتێب حەڵاڵ کردووە جا ڕەوانیە بگەڕێندرێتەوە بۆ موشریک و ھاوبەشدانەران بۆ اللە لەدوای ئیمان ھێنانەکەی. وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {{ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الْمُؤْمِنَاتِ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ }} صدق الله العظيم [المائدة:5].
    واتە/ ئافره‌تانی ھاوسەردار له ئیمانداران و ئافره‌تانی ھاوسەردار له‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه پێش ئێوه (کاتێک ئیمان دەھێنن بۆتان حه‌ڵاڵن‌) کاتێک ماره‌ییان پێبده‌ن و بیانخوازن بەبێ داوێن پیسی.

    وەھۆکاری ئەوەش کە اللە بۆ ئیمانداران ئەم زەواجەی حەڵاڵ کردووە لەگەڵ ئافرەتە ھاوسەردارەکان (المحصنات) واتە ئەوئافرەتانەی خاوەن مێردی موشریک و ھاوبەشدانەرن جا لەپاش ئەوە ئافرەتەکە ئیمان بە اللە دەھێنێت بەتەنھاو ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دانانێت کەوا بریتین لە ھاوسەری پیاوە موشریکەکان جا لەپاش ئەوەی ژنەکانیان دەبنە ئیماندارو ئیمان بە اللە دێنن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێن جا لێرەدا ڕەوانیەو نابیت ئەم ژنە بگەڕێندرێنەوە لای مێردە موشریکەکەی لەبەرئەوەی چیتر نە ئەو پیاوە بۆ ئەو حەڵاڵە نە ئەم ژنەش بۆ ئەو حەڵاڵە. بەپشتڕاستکردنەەەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا جَاءَكُمُ الْمُؤْمِنَاتُ مُهَاجِرَاتٍ فَامْتَحِنُوهُنَّ اللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِهِنَّ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ} صدق الله العظيم [الممتحنة:10].
    واته‌/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ئافره‌ته ئیمانداره‌کان کۆچ ده‌که‌ن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکه‌نه‌وه‌ اللە ئاگاداره به ئیمانه‌که‌یان جا ئه‌گه‌ر زانیتان باوه‌ڕدارن ئه‌وه مه‌یانگێڕنه‌وه بۆ لای مێرده بێ باوه‌ڕه‌کانیان نه ئه‌م ئافره‌ته حه‌ڵاڵی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن نه‌ ئه‌و بێ باوه‌ڕا‌نه‌ش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ئیماندارانه.

    وەئەم ئافرەتە ھاوسەردارە (المُحصنة) واتە ئەم ئافرەتە ھاوسەردارە بە پیاوێکی کافر جا کە ئیمانی ھێناو ھەڵھات بەرەو لای موسڵمانان بەدینەکەیەوە، جا لەپاش ئەوە اللە حەڵاڵی دەکات بۆ ئیماندار بەوەی کەوا بیخوازێت بە حەڵاڵی و پاکی و ئەجرو مارەەیی زەاجەکەی پێبدات.

    وەبەھەمان شێوە اللە ئافرەتی ھاوسەرداری لەئەھلی کتێبەکان حەڵاڵ کردووە بەوەی کەوا ھاوسەردارە جا ئەگەر ھاتووە بەئیمانداری ھات واتە ئیمانی بە اللە ی تاک و تەنھا ھێناو دەیپەرستێت بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار بدات جا لەپاش ئەوە ھەڵھات لەلای ئەو گەلەی کەوا شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە دادەنێن و دەڵێن مەسیح کوڕی اللە یە پاک و بێگەردی بۆی! یان لەلایەن ئەو گەلەی کەوا دەڵێن عوزەیر کوڕی اللە یە، پاک و بێگەردی بۆی! جا ئەگەر ھەریەکێک لەو ژنە ھاوسەدارانە ھاتن بە کۆچ کردن و ڕاکردن بە دینە حەقەکەیەوە بۆ لای ئیمانداران جا ئەوە حەڵاڵ نیە بۆ ئیمانداران کەوا بیگەڕێننەوە بۆ موشریک و ھاوبەشدانەرەکان لەئەھلی کتێب ھەتا ئەگەر تەنانەت ھاوسەرداریش بێت، جا بەڕاستی اللە حەڵاڵی کردووە بۆ ئیماندار بەوەی کەوا بیخوازێت ھەروەکو چۆن اللە حەڵاڵی کردووە بۆ ئیمانداران کەوا ئافرەتە ھاوسەردارە ئیماندارەکانی موشریکان بخوازن لە ژنەکانی گەلی کافران.

    جا کوانێ تەناقوزو کەموکورتیەکە ئەی بەسەرخەری ڕێزلێگێراو؟ وە دەتبینم کەوا بە بەسەرخەرەکان دەڵێی: "پێم مەڵێن پرسیار مەکە لەشتێک زیانی ھەبێت بۆت".

    جا وەڵامەکەت دەوێت؛ ئەگەرنا دواتر پاشەکشە دەکەی بۆ دوای خۆت و پاشگەز دەبیەوە! وە دەڵێی جا ئەوساتەی کەوا ناصر محمد یەمانی دەستەوسان دەبێت لە بەیان و ڕوونکردنەوەی ئایەتێک جا دەڵێت پرسیارمەکەن لەشتێک کەوا زیانتان لێدەدات جا لەپاش ئەوە ڕووت وەردەگێڕی و دەگەڕێیەوە دواوەی خۆت و پاشەکشە دەکەی جا ھەرگیز بەوە ھیچ زەرەرێک لە اللە نادەی دواتریش اللە پاداشتی سوپاسگوزاران دەداتەوە، وەھا ئەوە ئێمە وەڵاممان دایەوە بەوەڵامێک لەمحکەمی ڕوون و ئاشکرای کتێب، جا کوا ئەو تەناقوزو کەموکورتیەی کەوا تۆمەتبارمان دەکەی پێی برای بەڕێزم؟ اللە جێگیرو ڕاوەستاوت بکات لەسەر ڕێگای ڕاست.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــــــ

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 25-03-2020, 05:18 PM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 08-11-2019, 06:28 AM
  3. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 05-11-2019, 09:41 AM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-06-2019, 11:42 PM
  5. مشاركات: 9
    آخر مشاركة: 06-06-2019, 04:37 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •