الموضوع: بەیانی تەعزیزو تەشھیر (التعزير والتشهير)، وەبەیان و ڕوونکردنەوەی حەددو سنوری دزەکان بەدزیکردنی بەشاراوەیی، وەبەیان و ڕوونکردنەوەی حەددو سنوری تاڵانکاران و ڕێگران بۆ گەشتیاران..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي بەیانی تەعزیزو تەشھیر (التعزير والتشهير)، وەبەیان و ڕوونکردنەوەی حەددو سنوری دزەکان بەدزیکردنی بەشاراوەیی، وەبەیان و ڕوونکردنەوەی حەددو سنوری تاڵانکاران و ڕێگران بۆ گەشتیاران..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    ‎25 - 11 - 1437 ک
    ‎28 - 08 - 2016 مـ
    ‎01:16 ئێوارە

    ‎[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=235535
    ‎ــــــــــــــــــــ

    بەیان و ڕوونکردنەوەی تەعزیزو تەشھیر (التعزير والتشهير)، وەبەیان و ڕوونکردنەوەی حەددو سنوری دزەکان بەدزیکردنی بەشاراوەیی، وەبەیان و ڕوونکردنەوەی حەددو سنوری تاڵانکاران و ڕێگران بۆ گەشتیارەکان..

    ‎بِسْم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله المكرمين، وآلهم المطهرين وجميع المؤمنين في كلّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَإِن يَرَوْا كِسْفًا مِّنَ السَّمَاءِ سَاقِطًا يَقُولُوا سَحَابٌ مَّرْكُومٌ (44) فَذَرْهُمْ حَتَّىٰ يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ (45) يَوْمَ لَا يُغْنِي عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (46) وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (47) وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ (48) وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَارَ النُّجُومِ (49)} صدق الله العظيم [الطور].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر (له‌ئه‌نجامی لادان و بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان و کاری نادروستیان اللە ی گه‌وره ‌سزایه‌کیان بۆ بنێرێت) و پارچه ئه‌ستێرەی خاوەن ئاگری بەدوکەڵیان‌ تێ بگرێت و ڕوو به‌زه‌وی دابه‌زێت ئه‌و نه‌فامانه‌ده‌ڵێن هیچ نیه په‌ڵه هه‌وره‌و نیشتۆته سه‌ریه‌ک ٤٤ وازیان لێ بهێنه هه‌تا به‌و ڕۆژه ده‌گه‌ن که‌تایدا تیاده‌چن و لاڵ و پاڵ ده‌که‌ون ٤٥ ئه‌و ڕۆژه ئیتر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان به‌هیچ جۆرێک فریایان ناکه‌وێت و سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز نابن ٤٦ بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه‌سزای تریش هه‌یه بێجگه له‌وه‌ی که‌جار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یه‌کجاری به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن ٤٧ جا خۆگربه له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه‌، دڵنیابه که‌تۆ له‌ژێر چاودێری ئێمه‌دای هه‌روه‌ها ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگارت بكه‌کاتێک کە هه‌ڵده‌ستیەوە ٤٨ له‌شه‌وگاریشدا هه‌ر بیپه‌رسته و ستایشی بکه‌ هه‌روه‌ها کاتێک ئه‌ستێره‌کان ون ده‌بن له‌چاو دیار نامێنن ٤٩.

    سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی سزای اللە وا دێت لەم ئومەتەدا جا اللە ڕەوانەی دەکات بۆسەر زاڵم و ستەمکاران لەئاسمان و زەویدا، دواتریش بەشێوەیەک دێت وەلەکاتێکدا دێت کەوا حسابتان بۆی نەکردووە، وەبەڕاستیش ئەوەم پێ ڕاگەیاندن و نھێنیەکانیشم بۆ ڕوون کردنەوە وە ووریاو ئاگادارم کردنەوە لەوەی کەوا بەڕاستی اللە بەغەزەب و توڕەیە بۆ ئەو کتێبەی کەوا پشتان لێی کردووە لەوەی حوکم بکەن بۆ لای لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاواازو ناکۆکن لەسەری.

    لەوەیە یەکێک لە موسڵمانان بەگشتی بیەوێت بڵێت: "جا ئێمە چوزانین تۆ بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوی
    جا ئەوانەی کە بانگەشەی کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەن زۆرن تا گەیشتوونەتە زیاتر لەسی درۆزن ھەمووشیان دەڵێن مەھدی چاوەڕوانکراوین، ھەرلەبەرئەوەش وادەزانین کەوا تۆش یەکێکی لەھاوشێوەکانی ئەوان ئەی ناصر محمد یەمانی، وەھەرلەبەرئەوەش پێویستە لەسەرت کەوا داوای لێبوردن لە موسڵمانان بەگشتی بکەی لەبەرئەوەی ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ئەگەر بێتو عولەماو زانایان تۆیان بەڕاست دانا بەوەی مەھدی چاوەڕوانکراوی ئەوا ئێمەش بەڕاستمان داناوی و شوێنیشت کەوتووین وەئەگەر بەدرۆشیان خستیەوە ئەوە ئێمەش تۆمان بەدرۆخستۆتەوە". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێت: خراپترین عەقڵ عەقڵی ئێوەیە وەخراپترین عولەماش عولەماکانی ئێوەن ئەوانەی کەوا ناتوانن جیاوازی بکەن لەنێوان وشترو گوێدرێژەکاندا وە جیاوازی ناکەن لەنێوان تەعزیزو تەشھیردا، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی جیاوازی لەنێوان مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق و نێوان بانگەشەکارەکانی تر بە کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو بە بەتاڵ و درۆو بوختانەوە وەکو جیاوازی نێوان وشترو نێوان سی گوێدرێژە! جا ئایا ناتوانن وشترێک لەنێو کۆمەڵێک گوێدرێژدا جیابکەنەوە؟ جا بەھەمان شێوە زاناکانتان ئەوانەی کەوا چاوەڕێی بەڕاستدانانەکانیان دەکەن تاکو شوێنیان بکەون بەھەمان شێوە جیاوازی ناکەن لەنێوان تەعزیزو تەشھیر ھەرچەندە کەوا جیاوازیەکەش زۆر گەورەیە لە نێوان تەعزیزو تەشھێردا، جا ئەگەر لەسەرجەم زانایەکانتان پرسیاربکەن وە کتێبەکانیشیان بخوێننەوە ئەوا دەبینن کەوا تەعزیز حەددو سنوررێکە لە سنورەکانی اللە کەوا بەسەر خراپەکارو تێکدەرەکان لەزەوی جێبەجێ دەکرێت، جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو حوججەو بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات لە محکەمی کتێبەکەی اللە بۆ پێناسەکردنی تەعزیز جا دەبینن بەوەی کەوا اللە فەتواتان بۆ دەدات بەوەی کەوا تەعزیز بریتی یە لە پشتیوانیکردن و پشت قایمکردنی نێردراوو پێغەمبەرەکان و پێشەواو ئیمامەکانی کتێب، جا چۆن ئەوە دەکەن بە سنورێک لەسەر خراپەکارو تێکدەرەکان لەزەوی؟ جا ئایا نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لەڕوانگەی ئێوەدا تێکدرەرو خراپەکارن لەزەوی؟ ئەی ئایا اللە فەرمانی پێ نەکردوون بە پشت قایم کردن و پشتیوانیکردنیان؟ جا ئەم فەتوایەی اللە لە محکەمی کتێبەکەیدا دەبینن لەقورئانی گەورە لەئایەتە ڕوون و ئاشکراکان بۆ زانایانی ئومەت و موسڵمانان بەگشتی لەو ئایەتە ڕوون و ئاشکرایانەی کەوا کەس کوفریان پێناکات تەنھا فاسق و لادەرو تاوانکارەکان نەبن، جا ئایا دەتوانن ئەی سەرجەمی زانایانی موسڵمانان و موسڵمانانیش بەگشتی ھەمووتان بەوەی کەوا نکۆڵی بکەن لەوەی کەوا تەعزیز لەمحکەمی کتێبدا بریتی یە لەپشتیوانیکردن و پشت قایمکردن نەوەک سنوری تەعزیز؟ بەڵکو پیچەوانەکەی دەبینن بەتەواوی! وە اللە فەتواتان بۆ دەدات بەوەی کەوا تەعزیز بریتی یە لە پشتیوانیکردن و پشتقایمکردن بەبەخشینی ماڵ و دارایی بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (8) لِّتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (9)} صدق الله العظيم [الفتح].
    واتە/ ئێمه تۆمان ڕه‌وانه‌کردووه‌ تا ‌شایه‌ت و مژده‌ده‌ر و به‌ئاگاهێنه‌رو ووریاکەرەوە بیت ٨ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕ بهێنن بە اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و پشتیوانی له‌پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن و ڕێزی شایسته‌ی خۆی لێ بگرن و ته‌سبیحات و ستایشی اللە بکه‌ن له‌ئێواران و ئێواراندا ٩.

    وەبەھەمان شێوە اللە فەرمانی بەھەموو ئومەتێک کردووە بەوەی کەوا پشتی پێغەمبەرە حەقەکەیان لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە قایم بکەن . بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَقَدْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ اثْنَيْ عَشَرَ نَقِيبًا ۖ وَقَالَ اللَّهُ إِنِّي مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلَاةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ (12) فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ} صدق الله العظيم [المائدة:12-13].
    واتە/ سوێند بێت بێگومان اللە په‌یمانی له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرت و دوانزه ڕابه‌رمان تێدا هه‌ڵبژاردن ئینجا اللە پێی فه‌رموون که‌: من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام سوێند بێت به اللە ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و باوه‌ڕبهێنن به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی من و پشتیوانییان لێبکه‌ن، قه‌رزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بده‌ن بە اللە ئه‌وه بێگومان له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆشده‌بم و چاوپۆشیتان لێده‌که‌م و ده‌تانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، جا ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا بێ باوه‌ڕ بێت له ئێوه‌، ئه‌وه مانای وایه که به‌ڕاستی ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وانی لێ تێکچووه‌ (12) جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت و ڕه‌ش کرد قسه له جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن و دەیشئوێنن و دەستکاری دەکەن.

    جا سەیری ئەو یوسف قەرزاویە بکەن کەوا ناوی لە حەددو سنوری ڕەجمکردن ناوە سنوری تەعزیزو دەڵێت: "بەڕاستی ئەوە پێغەمبەر حوکمی پێکرد لەلایەن خۆیەوە لەبەرئەوەی لەشەریعەتی یەھودیدا بوو". پاک و بێگەردی بۆ اللە! بەڵکو ئەو سنورە یەھودیە ھەڵبەستراوو ددۆو بوختانە لەدینی محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم، وە اللە ش دەربارەی حەددو سنوری ڕەجم کردن بە بەرد ھەتا مردن ھیچ شتێکی دانەبەزاندووە؛ بەڵکو ئەوە سنورێکە لە حوکمی تاغوت کەوا شەیتانی نەفرەتلێکراو ھێناویەتی تا جێبەجێی بکات لەسەر ئەوانەی کەوا پاشگەز دەبنەوە لە پەرستنی تاغوت و بتەکان بۆ پەرستنی اللە ی حەق، پاشان تاغوت حوکمیان لەسەردەدات بە ڕەجمکردن بەبەرد ھەتا مردن، وەھەرلەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە لە بەسەرھات گێڕانەوەکەی ھاوەڵانی ئەشکەوت (أصحاب الكهف) دا فەرموویەتی؛ اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
    واتە/ واته‌/ (له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌خه‌وی یه‌كه‌میان به‌خه‌به‌ر هاتن له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا پێغه‌مبه‌ری اللە ئیلیاس به‌ براكانی ده‌وت ئاگاداری خۆیان بن كاتێك ده‌رۆن خواردن ده‌كرن)؛ چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان ئه‌گه‌ر پێتان بزانن ئه‌وه ره‌جمتان ده‌که‌ن یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن.

    جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە؛ ئایا ئێوە بە حوکمی تاغوت شەیتانی نەفرەتلێکراو حوکم دەکەن؟ جا ئەوە بریتی یە لە حوکمێک کەوا شەیتانی تاغوت ھێناویەتی وە فەرمانی پێ بەئەولیاو یاوەرەکانی کردووە بەوەی کەوا حەددو سنوری ڕەجمکردن جێبەجێی بکەن لەسەر ئەوانەی کەوا پاشگەزدەبنەوە لەسەر پەرستنی بتەکان بۆ پەرستنی اللە ی ڕەحمان، جا سوێند بە اللە ئێوە وا بەحوکمی شەیتان حوکم دەکەن و حوکمی اللە ی ڕەحمانیش فڕێ دەدەن لەمحکەمی قورئان.

    وەسەبارەت بە حەددو سنوری ڕەجمکردنی زیناکاری خاوەن ھاوسەر، بەڵێ ئەوە حەددو سنورێکی یەھودی ھەڵبەستراوو درۆیە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی ھەروەکو ئەوەمان بەتێروتەسەل و تەواوی بۆ باسکردوون لەچەندین ساڵ پێش ئێستا، جا ئەوە لەشەریعەتی یەھودی نەبووە بەڵکو حەددو سنوررێکی یەھودی ھەڵبەستراوو درۆیە لەلایەن شەیتانە بەشەرە دووڕوەکان لەیەھودیەکان لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی، وە اللە ش ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە نە لە تەورات نە لە ئینجیل نەلە قورئانی گەورەش. دووەمیش، چۆن پێغەمبەر لەخۆیەوە حوکمی پێکردووە؟ ئەی ئایا اللە ڕێی لە پێغەمبەرەکەی نەگرتووەو ووریای نەکردۆتەوە بەوەی کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووەکەی نەکەوێت؟ بەڵکو اللە فەرمانی پێکردووە بەوەی کەوا حوکم بکات لەنێوانیان لەسەر ئەو شتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن لە تەورات و ئینجیلدا جا حوکمەکە بھێنێت لەوەی کەوا اللە دایبەزاندووە لە محکەمی قورئانی گەورەدا پاشان اللە حوکمە حەقەکەی بۆ ھێناون لە محکەمی قورئان لەبەرئەوەی اللە قورئانی زاڵ كردووە بەسەر تەورات و ئینجیل و حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەویدا، جا ئەوەی کەوا بەمخالف و دژو پێچەوانە ھاتببێت لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورەدا جا ئەوە ھەڵبەستراوو درۆیە لەلایەن غەیری اللە وە.

    وەھەرچی تەعزیرە جا ئەوە نەمبینی لەکتێبەکەی اللە دا بەوەی سنورێکی سزايی (جەزائی) بێت؛ بەڵکو بەپێچەوانەوە بەتەواوی بریتی یە لە بانگەوازی اللە بۆ ئەوەی کەوا قەرزی پێبدەن بۆ پشتتوانیکردن و پشت قایم کردنی پێغەمبەرەکانی و پێشەواو ئیمامەکانی کتێب. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَقَدْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ اثْنَيْ عَشَرَ نَقِيبًا ۖ وَقَالَ اللَّهُ إِنِّي مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلَاةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ (12) فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ} صدق الله العظيم.
    واتە/ سوێند بێت بێگومان اللە په‌یمانی له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرت و دوانزه ڕابه‌رمان تێدا هه‌ڵبژاردن ئینجا اللە پێی فه‌رموون که‌: من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام سوێند بێت به اللە ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و باوه‌ڕبهێنن به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی من و پشتیوانییان لێبکه‌ن، قه‌رزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بده‌ن بە اللە ئه‌وه بێگومان له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆشده‌بم و چاوپۆشیتان لێده‌که‌م و ده‌تانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، جا ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا بێ باوه‌ڕ بێت له ئێوه‌، ئه‌وه مانای وایه که به‌ڕاستی ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وانی لێ تێکچووه‌ (12) جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت و ڕه‌ش کرد قسه له جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن و دەیشئوێنن و دەستکاری دەکەن.

    وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إنّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (8) لِّتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (9)} صدق الله العظيم [الفتح].
    واتە/ ئێمه تۆمان ڕه‌وانه‌کردووه‌ تا ‌شایه‌ت و مژده‌ده‌ر و به‌ئاگاهێنه‌رو ووریاکەرەوە بیت ٨ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕ بهێنن بە اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و پشتیوانی له‌پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن و ڕێزی شایسته‌ی خۆی لێ بگرن و ته‌سبیحات و ستایشی اللە بکه‌ن له‌ئێواران و ئێواراندا ٩.

    جا چۆن تەعزیز دەکەی بە حەددو سنورێکی سزایی ئەی قەرزاوی؟ بەڵکو حەددو سنوری سزایی بریتی یە لە تەشھیر بەکوشتن لەدوای جێ بەجێکردنی بە ھەڵواسین، جا لەپاش ئەوە جەستەکەی دفن دەکرێت لە گۆڕدا وەھەرچی سەرەکەیەتی ئەوا سوێردەکرێت و ھەڵدەواسرێت لەشەقامی گشتیدا تاوەکو ببێتە پەندو عیبرەت بۆ ئەوەی کەوا پەندو عیبرەت وەردەگرێت لەوانەی کەوا خەڵکی دەکوژن بەزوڵم ستەم و دوژمنایەتی، جا ئەوە پێی دەوترێت تەشھیر نەوەک تەعزیز، لەبەرئەوەی تەعزیز بریتی یە لە پشتیوانیکردن و پشت قایمکردن وەھەرچی تەشھیرە جا ئەوە بریتی یە لەوەی کەوا سنورەکانی اللە تەشھیر دەکەن بۆ ئەوانەی کەوا حەددو سنورەکەی اللە تان بەسەردا جێبەجێکردووە ئەگەر بێتو خاوەن خوێنەکە لێی نەبورێت لەبەر اللە.

    وەبەھەمان شێوە حەددو سنوری دزیکردن جا دەستی دەبڕدرێت بە لێدان لە بازنەی دەستی؛ بەمانای لەپی یەک دەستی ھەتا ئەوکاتەی کەوا خوێنی لێدەتکێت بەقامچی لێدان، جا اللە مەبەستی ئەوە نیە کەوا دەستەکانیان ببڕنەوە بە لێکردنەوە؛ بەڵکو بریندارکردنی لەپی دەستی چەپی دزەکەیە بەتەنھا، ئەوەش بە جەڵد ھەتا ئەوکاتەی کەوا دەستی خوێنی لێ دەتکێت ھەروەکو دواتر ڕوونی دەکەینەوە لەدوای جێگیربوون.

    وەھەرچی سەبارەت بە ئەوانەن کەوا ماڵی خەڵکی بەتاڵان دەبەن لە ڕێگادا، جا ئەو تاڵانکردنە گەورەترە لە دزیکردنی شاراوە لەبەرئەوەی قەھرێکی گەورەی لەگەڵە بۆ ئەوکەسە بێتوانایەی کەوا ماڵی تاڵانکراوە، جا حوکمەکەی اللە لەکتێبدا بۆ ئەوانە بریتی یە لەوەی کەوا دەست و پێیان دەبڕدرێت بە پێچەوانەوە بە جەڵد بە بریندارکردن ھەتا دەستی چەپی خوێنی لێدەتکێت وە لەپی قاچیشی لە خوارەوە بەھەمان شێوە، جا مەبەستی اللە ئەوە نیە کەوا دەست و قاچەکانیان ببڕنەوە؛ ئەی کەواتە ئەگەر ھاتوو جارێکی تر دزیکردەوە چۆن دەستێکی تری دەبڕنەوە، یان قاچێکی تری!! کەواتە چۆن پیسی و پۆخڵی لابدات لەخۆی؟ وەچۆن دەستنوێژ بگرێت؟ وەچۆن ئیش و کار بکات بۆ منداڵەکانی لەدوای تۆبەکردن و گەڕانەوەو چاک بوونەوە،، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش ناتوانن بەوەی کەوا بڵێن اللە مەبەستی لەبەسەرھات و گێڕانەوەی ئەو ژنانەی کەوا دەستەکانی خۆیان بڕی بریتی یە لە بڕینەوەو لێکردنەوەی دەستەکانیان، لەبەرئەوەی ژنەکان دەستەکانی خۆیان نەبڕیەوە لەوساتەی کەوا یوسفیان بینی: {فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ} صدق الله العظيم [يوسف:31].
    واتە/ جا کاتێك (یوسفیان) بینی به گه‌وره‌یان گرت و ده‌ستی خۆیان بڕی وتیشیان: حاشا للە ئه‌مه به‌شه‌ر نیه‌ بەڵکو ئەوە تەنھا فریشته‌یه‌کی جوان و به‌ڕێزه و هیچی تر نیه‌.

    جا بۆتان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا مەبەستی اللە ئەوەیە کەوا ئەوان دەستەکانی خۆیان بریندارکرد بەچەقۆکان؛ بەمانای بریندارکردن نەوەک مەبەستی لەبڕینەوەو لێکردنەوەی دەست بێت.

    بەھەرحاڵ باسی زیاتر دەکەین دەربارەی سنوری دزیکردن و ڕێگری لەبەرئەوەی چەند جۆرێکە بەقەدەر تاوانەکە، جا ھەیانە کەوا ھەوڵیانداوە بیکەن بەڵام دەستبەسەر کراون کەوا ڕێگرو جەردەن بەڵام ھێشتا ھیچیان نەکردووە، جا ئەوانە سزاکەیان نەفیکردنە لەزەوی، وە اللە ش مەبەستی لەوە ئەوە نیە کەوا دووریان بخەنەوە بۆ سەر قەومێکی تر جا دواتر لەزەویەکەی ئەوانیشدا فەسادو خراپەکاری و تێکدەری بکەن؛ بەڵکو مەبەستی اللە لە نەفیکردن لەزەوی بەمانای لە شەقامی گشتیەوە بۆ بەندینخانە لەنێوان چوار دیواری ھەڵواسراودا بەگوێرەی جەزایەکەی بە کاتێکی زانراوو دیاریکراو، ئەوەش بریتی یە لە بۆی تاکو نەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کردوویەتی، وەئەگەر ھاتوو گەڕایەوە ئەوا حەددو سنوری سزایەکەی لەسەر زیاد دەکرێت تەنھا حەددو سنوری زینا نەبێت بە ڕازیبوونی نێوان زیناکارە نێرو مێیەکە کەبریتی یە لەسەد جەڵدە بۆ ھەردووکیان وەکو یەک لەھەموو جارێکدا تەنھا ڕێگریی دەست درێژیکار نەبێت بەزۆر جا ئەوە سزایەکەی سەد جەڵدەیە، کەوا دەست و پێیەکانیان بەپێچەوانەوە دەبڕدرێت جا سەد جەڵدە بۆ بڕینی دەستی چەپی و سەد جەڵدەش بۆ بڕینی لەپی پێی ڕاستی ئەوەش حەددو سنوری دەستدرێژیکارە بۆ سەر ئافرەتێک بەزۆری کەوا بەسەریدا جیبەجێدەکرێت و بۆی زیاد دەکرێت، تەنھا ئەوکەسە نەبێت کەوا دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵێک جا دەمرێت جا لێرەدا سنورەکەی لەسێدارەدانە جا سەری جیادەکرێتەوە لە لاشەکەی جا سەرەکەی ھەڵدەواسرێت بۆ تەشھیر لە شەقامی گشتی بۆ پەندو ئامۆژگاری و عیبرەت. وەھێشتاکەش ھەر زانیاری باسکردنی زیاترمان لەلایە دەربارەی حدودو سنورەکانی اللە بۆ خراپەکارو تێکدەرەکان لەزەوی بۆ ڕێگری کردن لەستەمی ئینسان لەبرا ئینسانەکەی.وە دزیکارەکانیش یەکسان نین جا دزیکارێکی ئۆتۆمبێل وەکو دزیکارێکی ھێلکە نیە، وەبەھەمان شێوە بەڕاستی اللە دەسەڵاتی حەقی داوەتە خاوەن دزیلێکراوەکە بەعەفو لێبوردن ئەگەر بیەوێت کەوا لێی ببورێت لەبەر اللە، وەئەگەر خاوەنی ھێلکەکە نەیویست لەھێلکەکەی خۆشبێت وە ڕوونیش بوویەوە بەوەی کەوا دزیکارەکە ھەژارو نەدارێکی برسیە جا ئەو کاتە ڕەوانیە بەوەی حەددو سنوری دزیکردنەکە بەسەر ھەژارو نەدارەکەدا جێبەجێ بکرێت وەنرخی ھێلکەکەش لەبەیتولمالی موسڵمانان بەخاوەن ھێلکەکە دەدرێتەوە، لەبەرئەوەی ھەژارو نەدار حەق و مافی ھەیە لە بەیتولمالی موسڵمانان.

    وەبەھەمان شێوە دزینی خۆراکی ئامادەکراو لەلایەن ھەژارو نەدارانەوە تا برسیەتیەکان پێ تێربکەن جا دەربارەی کێشەو قەزیەی دزیەکە لێپێچینەوەو تەحقیقات دەکرێت جا ئەگەر ھاتوو ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ھەژارو نەدارەکان ھیچیان نەبووە تا بیخۆن بۆیە وایانکردووە جا ئەوا لێرەدا ڕەوانیە کەوا سنوری اللە ی بەسەردا جێبەجێ بکرێت؛ بەڵکو نرخی خواردنەکە دەدرێتەوە بەخاوەنی خواردنە ئامادەکراوەکە لەبەیتولمالی موسڵمانان. خۆ ئەگەر بێتو ڕەحمەت و میھرەبانی و عەدالەت و دادپەروەری ھەبووایە لە خەرجیەکانی بەیتولمالی موسڵمانان ئەوا ھەژارو نەدار ێک ھێلکەیەکی نەدەدزی تا برسیەتەکەی پێ تێر بکات، بەھەرحاڵ بەڕاستی اللە دەسەڵاتی داوەتە خاوەنی دزیلێکراوەکە ھەروەک اللە دەسەڵاتیشی داوەتە خاوەن خوێنی کوژراوەکە بەستەم، جا ئەگەر بەکوشتنەوەی کەسەکە بێت یان بە پێدانی لەباتی بە ماڵ و لێبوردن لێی لەبەر اللە. جا ئێوە چەندە دینی ڕەحمەتتان شێواندووە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان بە شێواندنێکی گەورە!

    وەھەرچی ئەوانەن کەوا ڕێگرن و ڕێگا دەبڕن جا ئەوە اللە حەڵاڵی نەکردووە بیان کوژن تەنھا لەوحاڵەتەدا نەبێت کەوا ئەوان یەکێک بکوژن لە ڕێگادا، جا لێرەدا دەست بەسەر دەکرێن و حوکمی کوشتنی بەسەردا دەدرێت بە شمشێر، جا حاکمەکە حوکم دەکات بە بڕینی ملی مەگەر تەنھا خاوەنی خوێنەکە لێی ببورێت، وە ئەگەر ھاتو خراپەکارو تێکدەران لەزەوی ھەڵسان بەتێکدانی ئەمن و ئاسایشی وڵات و ناوچەکەو بەندەکان جا لێرەدا دژایەتیان دەکرێت و شەڕیان لەگەڵ دەکرێت ھەتا ئەگەر بێتو تەنانەت کوژراویش نەبێت، جا مادام شەڕیان لەگەڵ کردن، وەئەگەر خۆیان دا بەدەستەوە ئەوا بۆ ھەر یەکێکیان حوکمی سزایی بەحەق دەگیرێتە بەر بەگوێرەی تاوانەکەی بەبێ ستەم.
    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله رب العالمين..

    خەلیفەی اللە لەزەوی کەوا قسە بەتێروتەسەل و تەواوی دەکات بەبەڵگەی یەکلایی کەرەوە وە حوکم و بڕیار دەدات بە عەدل و دادپەروەری بەوەی کەوا خود دایبەزاندووە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    _______________

  2. افتراضي باسی زیاتر دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەی تەعزیز (التعزير) و سنورە سزایی یەکان..

    ً- 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 12 - 1437 ک
    03 - 09 - 2016 مـ
    12:23 ئێوارە

    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=236092
    ـــــــــــــــــــــــ

    باسی زیاتر دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەی تەعزیز (التعزير) و سنورە سزایی یەکان..

    بِسْم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله، وسلام الله عليكم ورحمة الله وبركاته خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان..

    ئارام بگرن بەئارامگرتنێکی جوان ھەتا ئەوکاتەی کەوا یەکێک لە گەورە زانایان بەناوو وێنەکەی خۆی جورئەت و بوێری ئەوە دەکات بێت تا بەگومانی خۆی پێی وابێت کەوا دواتر حوججەو بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێ دەکات دەربارەی سنورە سزایی یە چاکسازیەکان و حوکم کردن بەعەدل و دادپەروەری بە بەڵگەو قسەی یەکلاکەرەوە نەوەک بە گاڵتەوە، جا باکەس نەکەوێتە ناو ئەم داوەوە خۆشەویستەکانم لەبەر اللە جا ھێشتا ھیچ بەتێروتەسەلی و تەواوی باسی حدودو سنورە سزایی یەکانمان نەکردووە تەنھا کەمێکی نەبێت.

    وەلەسەریشتانە کەوا بزانن بەوەی باسکردنی بڕین بۆ دەستی دز اللە کردوویەتی بە ئاماژەیەک بۆ توندی تۆڵەسەندنەوەکە لە پێستەکەیدا جا جەلادەکە قۆڵ و ئانیشکی بەرز دەکاتەوە تا دەستی دزیکارەکەو ڕێگرە تاڵانکارەکەو دەستدرێژیکارەکە بۆ سەر ئابڕووی کەسەکە بریندار بکات جا بەتوندی جەڵدی دەکات تا لەپی دەبڕێت بەقامچی جا خۆێن لەبرینەکەیدا دەچۆڕێت، وەھەرلەبەرئەوەش ئەوەمان بۆ دەرھێنان لەو دەربڕینەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ} [يوسف:31].
    واتە/ ده‌ستی خۆیان بڕی.

    جا ئەوە مەبەستەکەی پێی ئەوەیە کەوا دەستەکانی خۆیان بڕی، وەلەبرینەکانیان خۆێن چۆڕایەوە.

    وە جەڵدکردنی زیناکاری دەستدرێژیکار لەگەڵ زینای بەڕەزامەندی خودی کەسەکان یەکسان نیە، جا ئایا زینای بەڕەزامەندی لەلایەن ھەردوولاوە یەکسانە بە زینای دەسترێژیکارێکی بەزۆر ؟ بەڵکو تۆڵەکان پلەیان ھەیە، وەبەھەمان شێوە ئایا تۆڵەی ئەو کەسەی کەوا ئافرەتێکی بینیوە لە ڕێگای گشتیدا کەوا جوانی خۆی بەدەرخستووە یان مەحرەمێکی لەگەڵ نیەو بەجوانیەکەشی یەکێک لە شەھوەت بازەکانی توشی فیتنە کردووە جا ئەویش دەستدرێژی دەکاتەسەری، جا ئایا تۆڵەی ئەوکەسە یەکسانە لەگەڵ تۆڵەی ئەوکەسەی کەوا دەستدرێژی دەکاتە سەر ئافرەتێک لە ڕێگایەکی چۆڵ لەکاتێکدا لەگەڵ ھاوسەرەکەیەتی، جا ڕێگرە تێکدرەکان ھەڵدەستن بە دەستگیرکردنی ھاوسەرەکەی و دەستدرێژی کردنە سەر خێزانەکەی لەپێش چاوی؟ سوێند بە اللە ئەوانە یەکسان نین!

    وەبەھەمان شێوە ئەو کەسە یەکسان نیە کەوا دزی دەکات بەشاراوەیی لەگەڵ ئەوەی کەوا ماڵی خەڵکی بەتاڵان دەبات بەقەھر لەژێر ھەڕەشەی چەک لەڕێگایەکان؛ بەڵکو سزایەکی بەئێشتری ھەیە لەتۆڵەسەندنەوەدا بەوپلەیەی کەوا خوێنەکانیان لە دەست و پێیەکانیان بەپێچەوانەوە دەچۆڕێتەوە، وەبەھەمان شێوە نەفیکردنی لەزەوی بۆ بەندینخانە ھەریەکێک بەگوێرەی قەبارەی تاوانەکەی و پێشینەکەی.

    لەبەرئەوەی ئایا ئەو ئافرەتە باڵاپۆشەی کەوا مەحرەمێکی لەگەڵە دەستدرێژی دەکرێتە سەر لەڕێگا لەپێش مەحرەمەکەی تاوانێکی گەورەتر نیە لەتاوانی ئەو کەسەی کەوا دەستدرێژی کراوەتە سەر لەکاتێکدا جوانیەکەی دەرخستووە تاکو توشی ئەزیەت و ئازاردان بۆتەوە لەلایەن ئەوانەی شوێنی شەھوەتبازی کەوتوون؟ جا لەوکاتەدا ئافرەتەکە خۆیشی بەشداربووە لەھۆی دەستدرێژی کردنە سەری بەھۆی سەرپێچیکردنی لەفەرمانی اللە، لەبەرئەوەی ئافرەت ئەگەر بەتەواوی باڵا پۆش بێت ئەوە ئەگەری ترسناکی لەسەر نیە کەوا ڕووبەڕووی ببێتەوە وەکو ئەوئافرەتەی کەوا خۆی بەدەرخستووە، ھەر لەبەرئەوەش اللە ئەوەی باسکردووە کەوا دەفەرموێت {ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ} [الأحزاب:59].
    واتە/ ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن).

    بەومانایەی کاتێک جوانیەکەی بناسرێت ئەوا توشی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئازار و ڕفاندن دەبێتەوە لەلایەن ئەوکەسانەی کەوا شوێنی شەھوەتبازی کەوتوون.

    وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، ئەی ئایا اللە ئیزنی نەداون بۆ ئارامی وئەمن و ئاسایشی وڵات و ناوچەکان کەوا تێکدەرەکان بکوژن لەزەوی لەو کاتەی کەوا ئەوان چەک بەدەستن و شەڕیان ڕاگەیاندووە لەسەرئەوانەی کەوا دەیانەوێت دەستگیریان بکەن بۆ ڕێگەگرتن لەوەی توانایان ھەبێت بەسەریاندا؟ جا لێرەدا پێویستە شەڕیان لەگەڵ بکرێت، وە بشکوژرێن لەبەرئەوەی ئەوان خۆیان تاوانبارکردووە بە شەڕکردن و خۆیان نەداوە بەدەستەوە: {فَإِن قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ} [البقرة:191].
    اواتە/ خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان.

    جا ئەوەی شەڕ دەکات ئەوا شەڕی لەگەڵ دەکرێت، کوژراوە تێکدەرو خراپەکارەکەش لەئاگرە، ئەوەی کەوا کوژراویشە بۆ ڕێگری لە فەسادو خراپەکاری و تێکدەری لەزەوی لەپێناو ئەوەی کەوا وشەی اللە بەرزو بڵند بێت ئەوە شەھیدە، وەبەھەمان شیوە کوژراوە تێکدەرو خراپەکارەکانیش دەبن بە پەندو عیبرەت بۆ ئەوانەی کەوا لەزەوی سنوری خەڵکی دەبەزێنن و دەستدرێژیان دەکەنە سەر بەناحەق.

    بەڵام لەوکاتەی کەوا دەستبەسەر دەکرێن لێکۆڵینەوەو تەحقیقات دەکرێت لەگەڵیان تا ڕوون ببێتەوە بەوەی ئایا ئەوان پێشتر پێشینەی تاوانیان ھەبووە یان یەکەم جارە دەستدرێژی و دوژمنایەتی دەکەن لەژیانیان؟ جا ئەوانە لەحدودو سنورە سزایی یەکان یەکسان نین لەگەڵ ئەو تاوانکارو تێکدەرانەی کەوا خاوەن پێشینەی تاوانن.

    وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، اللە باسی بڕینی دەستیانی کردووە وەکو سەرنجڕاکێشانێک بۆ ئەوەی کەوا جەڵدکردنیان توندترە لەوانەی کەوا زینادەکەن بەڕەزامەندی ھەردوو لا خۆیان لەبەرئەوەی ئەگەر بەڕەزامەندی ھەردوولا بێت ئەوا ئەوکاتە ئەوە دەستدرێژی کردن نیە لەیەکێکیان بۆسەر ئەویتر بەڵکو شوێنی شەھوەت و ئارەزوویان کەوتوون، جا ئەوانە سنورێکی سزاییان بۆ ھەیە کەوا بریتی یە لەسەد جەڵد لە گۆڕەپانی گشتی لەبەرچاوی دەستەیەک لەئیماندارە ئامادەبووەکان. بەڵام جەڵدی ئەم زیناکردنە بەڕەزامەندی ھەردوولا بەبێ دەستدرێژی کردن لە توندی سزایەکەدا جیاوازە، جا لە جەڵدی زینای بەڕەزامەندی بۆ جەلادەکە ڕەوانیە قۆڵ و بازووی بەتەواوی بەرزبکاتەوە بۆ سەرەوە ئەمەش تاکو جەڵدەکە توند نەبێت جا دەستی ببڕێت و خوێنی لێ بچۆڕێت لەبەر برینداریەکەی، کەواتە جەلادەکە تەنھا قۆڵ و باسکی لە ئانیشکیەوە بەرز دەکاتەوە پاشان لێیدەدات، تەنھا جەڵدی تێکدەرە خراپەکارەکان نەبێت لەزەوی ڕێگرەکان جا لەوکاتەدا جەلادەکە قۆڵ و باسکی بەتەواوی بەرزدەکاتەوە بۆ سەرەوە پاشان لێی دەدات، ئەوەش تاکو دەست و پێیان بەپێچەوانەوە بریندار بێت.

    وە بڕین (التقطيع) مەبەست پێی لەم شوێنەدا بریندارکردنی خوێناویە، وەھەرلەبەرئەوەش لەسەر ئەوە نموونەیەکمان بۆ ھێناوە بەوەی کەوا بڕین مەبەستی پێی لە بریندارکردنیشە، وەکو ئەم نموونەیە {قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ}.
    واتە/ ده‌ستی خۆیان بڕی.

    جا ئێوە دەزانن بەوەی کەوا اللە مەبەستی ئەوەیە کەوا ئەوان دەستەکانی خۆیان بریندارکرد بە چەقۆکان، جا لەوەدا ئەوە دەردەھێنین کەوا بڕین مەبەستی پێی بریندارکردنیشە ھەروەکو جەڵدی لەپی دەستی چەپی دزیکەر.

    وەئەوپرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: لەبەرچی لەپی دەستی چەپ، وە ئەگەر لەوانە بوو کەوا پێشینەی تاوانیان ھەبێت ئەوا سزایەکەی چۆن بۆ زیاد دەکرێت.

    ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، چەند خەڵکی ھەن کەوا دەگەڕێنەوە سەر تاوانەکانیان؟ جا ئەگەر بەردەوام دەست و پەنجەکانیان ببڕدرێتەوە وەکو ئەوانەی نازانن وادەڵێن کەوا مەبەست پێی لە بڕینەوەو لێکردنەوەی دەستی دزەکەیە جا ئەوکاتە ئەوکەسەی کەوا حەددو سنورەکەی بەسەردا جێبەجێدەکرێت کەم ئەندام دەبێت جا دواتر توانای ئێش و کاری نابێت لەدوای ئەوەی کەوا دەیەوێت تۆبە بکات جا تۆبەدەکات و دەگەڕێتەوە وە دەیەوێت ماڵ و بژێویەکی حەڵاڵ بۆخۆی و منداڵەکانی پەیدا بکات لەدوای چاکبوونەوەو تۆبەکردن. جا چۆنیش پیسی و پۆخڵیەکەی لەخۆی پاک بکاتەوە لەکاتی پیسایی کردن؟ وەبەھەمان شێوە لەوساتەی کەوا جارێکی تر دزی دەکاتەوە جا دەستی ڕاستی دەبڕنەوە جا لێرەدا ناتوانێت بخوات و دەستنوێژیش بگرێت، وە ئەگەر پێی ڕاستی و دەستی چەپیتان بڕیەوە جا ئەوە دواتر دەبێت بە کەمئەندام بەتەواوی لەیەکەم حوکمی سزاییدا ھەتا ئەگەر یەکەم جاریشی بێت لەژیانیدا؛ کەوا خراپەو تێکدەری کردبێت بۆ یەکەم جار ئەوا ئێوە دەیکەن بەکەم ئەندام کەوا بەدرێژایی ژیان ئازار دەخوات و دەشبێت بە بارگرانی بەسەرکەس و کارو کۆمەڵگایەکەی! جا ھەتا تەنانەت ئەگەر ئەو خراپەکارو تێکدەرانە ببن بە کەسانێکی چاکەکار بیانەوێت کەوا پەروەردگارەکەیان بپەرستن و کاروکردەوەی چاک بکەن و ڕزق ڕۆزی حەڵاڵ پەیدابکەن بەڵام ئێوە بەم حەددو سنورەتان کەوا دینی اللە تان پێ شێواندووە ئەوانتان خستۆتە بازنەی بێئومێدی لەڕەحمەت و میھرەبانی اللە، جا ئەوکات خۆی دەکوژێت بەھۆی ئێوەوە لەبەرئەوەی ئەو بوەتە بارگرانی لەسەر کەس و کارەکەی، یان منداڵ و ھاوسەرەکەیتان والێکردووە کەوا کۆببنەوە بەڕووی خەڵکیدا لە شەقامەکان لەبەرئەوەی کاسبکارو ئیشکەرەکەیان بووەتە کەسێکی کەمئەندام کەوا ناتوانێت ئیش و کارێک بکات لەبەرئەوەی لەدوای بڕینەوەو لێکردنەوەی دەست و قاچی چیتر ناتوانێت ئیش و کاربکات.

    وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، کێ ھەیە کەوا زۆرانبازی لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیدا بکات بەدەسەڵاتی زانستی سەلمێندارو ڕوون و ئاشکرا بەناوو وێنەکەی خۆی لە گەورە زانایانی ئومەت ئەوانەی کەوا ھەیانە دەسەڵاتی زانست لەئیمام مەھدی دەدزێت جا دەیکات بەموڵکی خۆی تا پێی بوترێت زاناو عالمێکی زۆرزانە، جا ئەوانە فڕێدەدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، خۆ ئەگەر ئەو زانستەیان فێری خەڵکی کردبووایە لەپێناو ئەوەی کەوا خەڵکی دەربھێنن لەتاریکاییەکان بەرەو نورو ڕۆشنایی ئەوا اللە گومڕای نەدەکردن وە بیناییەکەیانی کوێر نەدەکردن ھەتا تەنانەت دەربارەی ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایەکانیش! جا ئای لەو فەزیحەت و ئابڕووچوونە گەورەیە، کەواتە چۆن قسە لەشوێن و مەبەستی خۆیدا دەشێوێنن؟ بەنموونە وەکو تەعزیز بەوەی کەوا حەق و مافێکە لەسەر ئیمانداران بۆ پێغەمبەرو نێردراوو پێشەواو ئیمامەکانی کتێب، بەڵام ئێوە کردووتانە بەحەددو سنورێکی سزایی، وەیەکێک لە ترسنۆکە ھەڵاتووەکانیش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لە ماڵپەڕەکەی لەوانەی کەوا جورئەت و بوێری ئەوە ناکەن کەوا بێن ڕووبەڕووی ببنەوە لە مێزی گفتوگۆی جیھانی گوێی لێدەبێت بەڵام لەدوورەوە دەوەڕێت و بەدرۆی دەزانێت، وەھەشیانە لەوان کەوا دان دەنێت بەوەی کەوا تەعزیز بەڕاستی بریتێیە لە پشتیوانیکردن و پشتقایم کردن، وەبەھەمان شێوە دەشڵێت ئەوە بەھەمان شێوە مەبەستی پێی سنورێکی سزاییشە! ئەی اللە بتکوژێت زانای بوختانکاری درۆزنی گوناھکار؛ بەڵکو وەسفی ناصر محمد یەمانی دەکات بەوەی کەوا قسە لەشوێنی خۆی لادەدات و دەیگۆڕێت! بەڵکو ئەوە تۆی و ئەوانەشی کەوا ھاوشێوەی تۆن لە زاناو عولەمایانی گومڕا ئەوانەی کەوا دینی اللە ئیسلامیان شێواندووە لەڕوانگەی بەشەرەوە، جا ئایا مەعقولە کەوا دەستی ئینسان ببڕنەوەو لێیبکەنەوە لەبەرئەوەی ھێلکەیەکی دزیوە! ئایا نرخی لەپی دەست لەحوکمەکەیدا ئەوەندە کەمە تا لەپاش ئەوە بەھایەکەی سوک بکەن بۆ بەھای نرخی ھێلکەیەکی مریشک؟! وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان جا ئایا ئەگەر بێتو دەستی ئەو کەسە ببڕنەوە کەوا ھێلکەکەی دزیوە جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا دواتر دەستی گەشە بکاتەوە لەدوای بڕینەوەی؟ بەڵکو جەڵدکردنی بەتوندی بۆ دزەکان شتێکی گەورەترە لە ھێلکە، جا ھەرچی ھێلکە دزینەکەیە ئەوا لە گوناھە بچوکەکانە کەوا دزیویەتی تاوەکو برسێتیەکەی پێ تێربکات، جا ئایا نرخی ھێلکەیەک چەندە وە نرخی لەپی دەستی ئەو دزەش چەندە کەوا ھێلکەکەی دزیوە کەوا دواتر ژیان و داھاتووی وێران دەکەن و وایلێدەکەن کەوا نەتوانێت ئیش و کاربکات بەھۆی بڕینەوەی لەپی دەستی؟ وەسەبارەت بە دزە گەورەکانیش جا ئەوە دەستی چەپی جەڵد دەکرێت بە بەرزکردنەوەی دەست و بازووی جەلاد بۆبەرەو سەرەوە، ئەوەش تاوەکو جەڵدەکە توند بێت جا دەستەکانیان ببڕێت بە بریندارکردن لەبەر توندی لێدانەکە بە قامچی، جا حەتمەن دەستی دزەکە بریندار دەبێت و خوێنی لێدەتکێت، بەڵام دواتر شیفای بۆ دێت و چاک دەبێتەوە ھەروەک چۆن دواتر پشتی زیناکەر شیفای بۆ دێت و چاک دەبێتەوە، بەڵام ئێوە دەستی دزەکە پەک دەخەن بە بڕینەوەو لێکردنەوەی بە درێژایی ژیانی، ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟ وەئایا لە گەورەزاناکانتان ھەن کەوا بڕوای بەوەکردبێت بەوەی کەوا حەددو سنوری ڕەجمکردن اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، وە بەوەی کەوا حەددو سنوری زیناکاری نێرو مێ سەد جەڵدە جا ئەگەر ھاوسەردار بێت یان سەڵت؟ لەبەرئەوەی اللە دەزانێت بەوەی کەوا زیناکار پەڕۆشی زیناکردنە جا ھەتا ئەگەر تەنانەت چوار ژنیش بخوازێت ئەوا بەھەمان شێوە نەفسی خۆی پەرۆش دەکات بۆ زیناکردن بەئافرەتێک کەوا جوانیەکەی کەمتریشە لە جوانی ھاوسەرەکانی، بەڵام ئەوکەسەی کەوا خۆی بەپاک دەگرێت و تۆبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای اللە بە تۆبەکردنی تەواوەتی جا ئەوە سوێند بە اللە اللە دڵەکەی والێدەکات کەوا ڕقی لە گوناھو تاوان و سەرپێچیکردن بێت بۆ پەروەردگارەکەی لەدوای ئەوەی کەوا اللە دڵەکەی ھیدایەت داوە.

    وە اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەوانە نەکردووە تا حوکمە سزاییەکانتان لەسەر سوک بکات. بەڵکو تا دینی ئیسلامی ڕەحمەتتان فێربکات بۆ ھەموو خەڵکی جیھان کەوا زوڵم و ستەمی ئینسان ھەلدەگرێت لەسەر برا ئینسانەکەی بەوەی کەوا ڕێک دەکەوێت لەگەڵ عەقڵ و مەنتقەی کەوا لە محکەمی کتێبدا ھاتووە، جا ئێمە ھێشتا حدودو سنورە سزایی یەکانمان بەتێروتەسەل و تەواوی باسنەکردووە لەکتێندا تەنھا کەمێکی نەبێت لەبەرئەوەی ھەرکاتێک بەیانێک باس دەکەین بە تێروتەسەلی ئەوا یەکێک لە عولەماو زانایەکان دێت جا سەیری دەسەڵاتی زانستەکەی دەکات جا دەبینێت کەوا حوجەو بەڵگەکەی بەھێزە لە محکەمی کتێبەکەی اللە پاشان پشتھەڵدەکات و دەڵێت: "وازی لێدەھێنم بۆ غەیری خۆم لەترسی ئەوەی نەوەک ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕونکراوی حەق بێت". پاشان دەیانبینین بەوەی کەوا بێدەنگ دەبن لە حەق! جا ھاوارو واوەیلا بۆ ئەوانە لەسزای ڕۆژێکی سەخت.
    ا
    وەھێشتاکەش ھەر بانگی بەڕێز شێخ یوسف قەرزاوی دەکەین بۆ حیوارو گفتوگۆکردنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، جا لەکەس مەترسە تەنھا لە اللە نەبێت ئەی بەڕێز شێخ یوسف قەرزاوی لەبەرئەوەی من دەتبینم کەوا زمانت تێکەڵ و پێکەڵ دەبێت وە توشی لەرزەلەرز دەبی لەوساتەی کەوا دان دەنێی بەوەی کەوا حەددو سنوری ڕەجمکردن عەقڵ قبوڵی ناکات، پاشان دەبێتە تەناقوزو کەموکورتی لەگەڵ بەیان و ڕوونکردنەوەکەت پێش ئەوەی ھەڵبستیەوە لە شوێنەکەت، ئەوەش لەبەر سوربوونتە لەسەر کتێبەی بوخاری و موسلیمی سوننی یان کتێبی بحارولئەنواری شیعی، جا لە اللە بترسەو دەستبگرە بە کتێبەکەی اللە وسوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی ئەو سوننەتەی کەوا ھیچ مخالف و دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە.

    وەھا ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یە کەوا بەحەق قسەدەکات و دەدوێت وە ناشترسێت لەبەر اللە لەلۆمەی لۆمەکاران کەوا تەحەددا دەکات بە دەسەڵاتی زانستی سەلمێندراوو ڕوون و ئاشکرا بۆ سەرجەم عولەماو زانایانی موسڵمانان بە ھەموو مەزھەب و فیرقەو بەشە جۆربەجۆرەکانیان وەھیچ مەرجێکیشمان نیە لەسەریان بەتەنھا یەک مەرج نەبێت ئەویش ئەوەیە کەوا اللە قبوڵ بکەن بەوەی حەکەم و دادوەر بێت لەنێوانیان لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەدینەکەیان، بەڵام بمبوورن بەوەی کەوا پێشوەختە من ئەنجامی حیوارو گفتوگۆکە ڕادەگەیەنم پێش دەستپێکردنی حیوارو گفتوگۆکە، جا سوێند بە اللە یەمانی بریتی یە لەوکەسەی کەوا زاڵ دەبێت بەسەرتاندا بەدەسەڵاتی زانستی محکەمی ڕوون و ئاشکرا کەوا بۆتان لەئایەتە ڕوون و ئاشکراکان دەردەھێنین بەوپلەیەی ھەروەکو بڵێن قورئانێکی نوێتان بۆ دابەزیبێت؛ لەکاتێکدا کتێبێکی تازەو نوێش نیە بەڵکو لەبەرئەوە وایە چونکە ئێوە واتان لێھاتووە زۆر دوورکەوتوونەتەوە لەحەق جا دەرچوونە لەڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری؛ بەڕاستی پەروەردگاریشم لەسەر ڕێگایەکی ڕاست و دروستە.

    جا ئایا ھیچ زۆرانبازێک ھەیە بۆ ئیمام (ن) بەقەڵەم بە دێڕەکابی دەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورە دەربارەی حدودو سنورە سزایی یەکان؟ بەو مەرجەی کەوا حیوارو گفتوگۆکە لە مێزی گفتوگۆی جیھانی بێت بۆ ھەموو بەشەر، لە مەوقعی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، وەئێمەش ئەھلی ئەمانەت و پارێزگاری مافەکانین جا ھەرگیز وەڵامی زانایەک ناسڕینەوە کەوا بەناوو وێنەکەی خۆی بێت ھەرچەندە جنێویش بدات و قسەی نەشیاویش بکات جا دواتر بەسەریدا زاڵ دەبین بە دەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورەدا بە ئیزنی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان.

    جا نە ھیچ پێغەمبەرێک نە ھیچ نێردراوێک دەست و پەنجە بڕینەوەی ئینسانی نەھێناوە کەو الەکتێبدا بەسەریدا دابەزیبێت، وەھیچ پێغەمبەرو نێردراوێکیش کەوا اللە حوکمی کتێبی پێدابێت، نە ھیچ پێشەواو ئیمامێکی ھەڵبژێردراویش کەوا اللە بەزانست دەسەڵاتەکەی زیادکردبێت بەڵکو تەنھا ئەوەیان ھێناوە کەوا بریندارکردن ببێتە تۆڵەسەندنەوە چاو بەچاو ددان بە ددان.

    وە ئەی گەلی زانایانی فەلەک ئەوانەی کەوا بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەوەی کەوا ھیلال لەدایک بوو بەر لە گیران و ئیقتیران (مانگ ڕێکی خۆر بێت) جا ئەگەر لەخۆرھەڵات بێت یان خۆرئاوا وەخۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بووە، سوێند بە اللە ئێوە شایەنی موباھەلەن تا لەعنەتی اللە لەسەر ستەمکارە بێدەنگبووەکان بکەین لەشاھێدی دان بە ئایەت و نیشانەی ئیدراکی گەردوونی.

    وەسەبارەت بە حەجی ئەم ساڵتان، جا ئەوە لەئەستۆی ئەوانەدایە کەوا ھیلالی فەرزەکانیان کرد بە ھیلالی سیاسی جا ئەگەر لە میسر بێت یان لە سعودیە؟ جا چەبدە ئامۆژگاریم کردن بەڵام حەز بە ئامۆژگاریکاران ناکەن ، وە لۆمەشتان ناکەین لەسەر ئەوەی کەوا سەیری ھیلالی ذي الحجەی ئەمساڵتان 1437 بکەن لەدوای ئاوابوونی خۆری پێنج شەممەی شەوی ھەینی؛ بەڵکو ئامۆژگاریمان کردن ئەگەر بێتو لێتان دیار نەبێت بەھۆی خراپی باری کەش و ھەوا بە چاوەڕوانیکردن بۆ سەیرکردنی مەنزڵەکانی ھیلالی ذي الحجة لەبەرئەوەی حەجکردن کاتەکانی زانراوە جا ئەگەر چارەگی مانگ تەواو بوو ئەوا ڕۆیشتن بۆ حەج ڕابگەیەنن لەڕۆژی ھەشتی ذي الحجەدا، یان وادەزانن کەوا ڕاوەستان لە عەرەفات لەسەرەتای مانگە یان بەوەی کەوا ڕۆژی قوربانی لەسەرەتای مانگە؟ سوێند بە اللە ئەگەر پابەندبوون بەچاودێریکردنی مەنزڵەکانی ھیلالی حەج ئەوا ھیچ قسەو دەمەدەمێیەک دروست نەدەبوو دەربارەی حەج لەبەرئەوەی چارەگی مانگ دیارە بۆ سەرجەم بەشەر وەڕۆژی ھەشتەم بۆ چوونی حەج، بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە ئێوە واتان لێھاتووە کەوا لەدواوە دێن بۆ ماڵ، جا حوکم و بڕیاڕیش ھەربۆ اللە یە ھەرئەویش چاکترین جیاکەرەوەیە، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين.

    خەلیفەی اللە لەزەوی کەوا قسە دەکات بە عەدل و دادپەروەری وەحوکم و بڕیاریشدەدات بەبەڵگەی یەکلایی کەرەوە نەوەک بە گاڵتە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    _______________

المواضيع المتشابهه
  1. بيان التعزير والتشهير، وبيان حدّ السارقين بالخفية، وبيان حدّ النّهابين المتقطعين للمسافرين ..
    بواسطة الإمام ناصر محمد اليماني في المنتدى دحض الشبهات بالحجة الدامغة والإثبات على مهدوية الإمام ناصر محمد اليماني
    مشاركات: 124
    آخر مشاركة: 28-03-2023, 09:05 PM
  2. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 14-03-2020, 12:28 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 09-11-2019, 06:37 PM
  4. [ فيديو ] بيان التعزير والتشهير: عند الامام ناصر محمد اليماني و عدنان ابراهيم و المغامسي و القرضاوي ...2016
    بواسطة خليل الرحمن في المنتدى المادة الإعلامية والنشر لكل ما له علاقة بدعوة الإمام المهدي ناصر محمد اليماني
    مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 07-09-2016, 04:23 PM
  5. بيان التعزير والتشهير، وبيان حدّ السارقين بالخفية، وبيان حدّ النّهابين المتقطعين للمسافرين ..
    بواسطة الإمام ناصر محمد اليماني في المنتدى ۞ موسوعة بيانات الإمام المهدي المنتظر ۞
    مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 03-09-2016, 02:10 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •