الموضوع: وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ پرسیارکاران دەربارەی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم)..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ پرسیارکاران دەربارەی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم)..

    -1-
    [ لمتابعة رابط المشـاركــة الأصليَّة للبيــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=7467
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    07 - 08 - 1433 ک
    27 - 06 - 2012 مـ
    04:52 بەیانی
    ـــــــــــــــــــــ

    وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ پرسیارکاران دەربارەی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم)..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله وآله الأطهار وجميع أنبياء الله ورسله وآلهم الأطهار وجميع المسلمين التابعين للحقّ إلى يوم الدين.. السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

    برای بەڕێزم (أسس)، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَى تَقْوَى مِنَ اللّهِ وَرِضْوَانٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَىَ شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ بِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:109].
    واتە/ جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مزگه‌وت و کارو شوێنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو له اللە ترسان دروست کرد بێت و ڕه‌زامه‌ندی اللە ی مه‌به‌ست بێت چاکترە یاخود ئه‌و که‌سه‌ی که بینای مزگه‌وت شوێن و به‌رنامه و کاری له‌سه‌ر لێواری که‌نده‌ڵانێکی بێ هێز و ڕووخاو دامه‌زراند بێت ئینجا له‌گه‌ڵ خۆیدا بڕوخێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ اللە ی گه‌وره‌ش ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته سته‌مکاره ناکات ١٠٩.

    ئاواتەخوازیشم بەوەی کەوا لەھاوەڵانی ئەو مزگەوتە یەکەمە بیت وە چرایەکی درەوشاوەش بی بۆ ئومەت، مادام تۆ کەسێکی بەناوبانگی لە وتاربێژی مزگەوتەکان وە وێنەکەت چوەتە ناو زۆرێک لە ماڵەکانی موسڵمانان لەڕێگای کەناڵە ئاسمانیەکان جا ئێمە بەخێرھاتنی بەڕێزتان دەکەین بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەبارەی ڕوکنێک لەڕوکنەکانی ئیسلام کەوا ئەویش بریتی یە لە نوێژ کەوا اللە کردوویەتی بە پەیوەندی لەنێوان عەبدەکان و پەروەردگاری پەرستراو، جا دواتر بەتێرو تەسەلی و تەواوی باسی دەکەین بەئیزنی اللە لەمحکەمی قورئان بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بەڵام بەو مەرجەی کەوا ھەڵسی بەدابەزاندنی وێنەکەت و ناوە حەق و ڕاستەکەت، جا دواتر سەیر دەکەین ئایا بەو وێنەتەوە چویە ناوچەو شوێنەکان لە ڕێگای کەناڵە ئاسمانیەکان وە ئایا تۆمان بینیوە لەتەلەفزیۆنەکان لەبەرئەوەی ھیچ چارەیەکی تر نی یە بۆ سوێندەکەت جگە لەوە نەبێت بەوەی دەڵێی تۆ لەوانەی کەوا لە کەناڵە ئاسمانیەکان دەرکەوتووی. جا بەخێرھاتنی برای بەڕێزم دەکەم، وەفەرمان بە بەسەرخەرەکانیش دەکەین بەوەی کەوا ڕێزت لێبگرن وە سەنگ و قورسایت بۆ دابنێن بەڵام تۆش جدی بە جا باسەکە بریتی یە لە ھەواڵە گەورەکەو حیوارو گفتوگۆکردن لە دیندا جا خۆت مەشارەوەو مەترسە، وەلەکێش دەترسی ئەی پیاو؟ ئای لە سەرسامیم بۆ زۆرێک لە زانایانی ئومەت لەوانەی کەوا اللە ئاگاداری کردوون بەسەر دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن وە ھیچ یەکێکیش لە مەشایەخە بەناوبانگەکان جورئەتی ئەوەی نیە کەوا ھەڵسێت بە دابەزاندنی وێنەکەی و ناوە ڕاستەکەی تا حیوارو گفتوگۆ بکات لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی دەربارەی ڕوکنی نوێژ کە عەمودی دینە.

    لەوەیە ( أسس )بیەوێت بڵێت: "جا لەبەرچی بەیان و ڕوونکردنەوەی نوێژ بۆ بەسەرخەرەکان تەواو ناکەی ئەی ناصر محمد جا ئەوان ئەولاترن لەوەی کەوا بۆ شێخێکی بەناوبانگ کە لە بەسەرخەرەکانت نیە ڕوونی بکەیەوە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی پیاو بەڕاستی ئیمام مەھدی نایەوێت کەوا فیرقەیەکی تازەتان زیاتر بکات لەسەر فیرقەکانتان لەبەرئەوەی من ئەگەر بێتو من ھەموویم ڕوون کردەوەو فەرمانم بە بەسەرخەرەکانم کرد بە پابەند بوون پێوەی بەجێبەجێکردنی بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەی نوێژ جا دواتر ناچار دەبن بەوەی کەوا کۆچ بکەن لە بەجێھێشتنی ماڵەکانی اللە مزگەوتی موسڵمانان جا لەماڵەکانی خۆیان نوێژ دەکەن ئەوەش دواتر زیان بە دەعوەو بانگەوازی مەھدیەت دەگەیەنێت، جا خەڵکی دەڵێن؛ فڵانەکەس ھەرپێنج نوێژەکەی لەمزگەوت دەکرد ھەتا ئەوکاتەی کەوا شوێنی ئیمام ناصر محمد یەمانی کەوت جا وای لێھات کەوا نوێژ لەماڵی اللە نەکات تەنانەت یەک فەرزیش لە نوێژە فەرزەکان، جا لەپاش ئەوە خەڵکی وادەزانن بەوەی ناصر محمد یەمانی ئومەت گومڕا دەکات، جا خەڵکی زیاتر لە ناصر محمد یەمانی دووردەکەونەوە بەھەڵھاتن و دوورکەوتنەوەیەکی گەورە جا بەدواداچوون بۆ خوێندنەوەو ووردبوونەوەی بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناکەن وە حوکم و بڕیاری لەسەر دەدەن بەوەی کەوا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە، جا بەوشێوەیە ستەم لەنەفسی خۆیان دەکەن و پشتھەڵدەکەن لە دەعوەو بانگەوازی حەقی پەروەردگارەکەیان، وەھەر لەبەرئەوەش نامانەوێت کەوا بەیان ڕوونکردنەوەی نوێژەکان تەواو بکەین بۆ بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم وەفەرمانمان پێکردوون بەوەی کەوا نوێژبکەن وەکو چۆن ئەھلی سوننەو جەماعە نوێژدەکەن ھەتا ئەگەر بێتو نوێژەکانیشیان زیادەی تێدابێت لە ڕکاتەکان ئەوا دواتر بە نافلە بۆیان دەنوسرئت لەلای پەروەردگارەکەیان، وە اللە ش نوێژی موسڵمانان قبوڵ دەکات ھەتا ئەگەر بێتو جیاوازیشیان تێدا ھەبێت جا گرنگترین شت ئەوەیە کەوا خاڵی بێت لە شیرک و ھاوبەش دانان اللە بۆ اللە جا لەگەڵ اللە داوا لەھیچ کەسێکی تر نەکرێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا}صدق الله العظيم [الجن:18].
    واتە/ دڵنیابن که‌ مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی اللە ی گه‌وره‌ن جا لەگەڵ اللە داوا لەھیچ یەکێک مەکەن.

    جا گرنگترین شت ئەوەیە کەوا ئێمە ئەوانمان دەرھێناوە لە تاریکاییەکان بۆ ناو نورو ڕۆشنایی جا لەگەڵ اللە داوا لەھیچ یەکێک ناکەن وە ئومێدو ڕەجای شەفاعەتی عەبدەکان ناکەن لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا، وە پاکمان کردنەوە لە پیسی و پۆخڵی شەیتان بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان بەپاک کردنەوە، جا عیبادەت و پەرستنەکەیان بۆ پەروردگارەکەیان بوەتە عیبادەتێکی حەق و ڕاست و دروست نەوەک عادەتی بەڵکو قەدرو ڕێزی اللە یان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا حەق و شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون وەکو غایەو ئامانج بەھۆی گەورەیی خۆشەویستیان لە دڵەکابیان بۆ پەروەردگارەکەیان و خۆشەویستی اللە ش بۆیان، جا عیبادەتەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان ماددەی تێپەڕاندووە لە دنیاو ئاخیرەتدا، جا خۆشەویستی ھەرە گەورەی اللە و ماددە لەدڵی عەبدەکانی کۆنابێتەوە، ئەوەش گەورەترین ڕێزە لە اللە وە لەکتێبدا کەوا بەو گەلەی داوە کە اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم ويحبّونه) گەورەتر لە خۆشەویستیان بۆ مەلەکوتی پەروەەدگارەکەیان لەدنیاو ئاخیرەتدا.

    وەسوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وەبە پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن بە مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت و ھاوشێوەی ئەویش ھەرچەندە زیادیش بێت و ھەرچەندیش بێت و بگاتە ھەرچەندیش بەموڵکێکی وا کە سنوری نەبێت جا ئەگەر اللە بیدات بەھەر یەکێک لەو گەلەی اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم ويحبّونه) ئەوا ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن ھەتا نیعمەتە ھەرە گەورەکەیان بۆ دێتە جێ (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لەھەموو مەلەکوتەکەی اللە کەبریتی یە لە ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان کەوا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، ئەوەش لەبەرگەورەیی خۆشەویستیانە بۆ پەروەردگارەکەیان کەوا ماددەی تێپەرکردووە لەدنیاو ئاخیرەتدا، وەدەڵێن: جاچۆن ڕازی بین بە نیعمەتەکانی بەھەشت و چێژ ببینین لە حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شتیش لەلای ئێمە متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر عەبدە گومڕایە پەشیمانەکانی! لەوەیە ئەو پیاوەی کەوا ئاواتەخوازم دڵەکەی لەسەر تەقوا بنیات نزابێت بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، جا ئایا تۆ چۆن وادادەنێی بەوەی کەوا اللە خەفەتبار دەبێت لەسەر کافرو بێباوەڕە فەسادگێڕو خراپەکارەکان لەزەوی ئەوانەی کەوا پشت ھەڵدەکەن لە دەعوەو بانگەوازی حەقی پەروەردگارەکەیان جا چۆن لەم دنیایەدا پەروەردگارەکەیان بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەریان؟ لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پەنا دەگرم بە اللە لەوەی کەوا شتی ناحەق لەسەر اللە بڵێم، بەڵکو اللە توڕەیە لەسەر کافرو بێباوەڕان لەم ژیانی دنیایەدا وەلەسەر سەرجەم پشتھەڵکەرەکانیش لەشوێن کەوتنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان، وەنەمبینیوە بەوەی کەوا اللە ھیچ لەسەریان خەفەتبار بێت پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو بەغەزەب و توڕەیە لەسەریان و ڕق وقینێکی گەورەتری لەڕق و قینی لە اللە ترس و پارێزگارەکان بۆ کافرو بێباوەڕەکان ھەیە،وە ناشکرێت کەوا حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی اللە دا بێت لەسەریان لەپێش ھاتنی حەسرەتی پەشیمانی لەنەفسی خۆیان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، وە حەسرەتی پەشیمانیش لەخۆیان لەدوای ئەوە دێت سزای اللە یان بۆ دێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:
    {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَ‌فُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّ‌حْمَةِ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ‌ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ‌ الرَّ‌حِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَ‌بِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُ‌ونَ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾ أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَ‌ى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّ‌ةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾ بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْ‌تَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِ‌ينَ ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
    واته‌/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که ئیسرافتان كردووه‌و هه‌ڵه‌و گوناهو تاوانتان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە چونکه به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانه‌‌ (٥٣) هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیم و ملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی خۆتان به‌گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قدا پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن و که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات (٥٤) وه‌ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌وه‌ بكه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە دابه‌زێنراوه‌ بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت له‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێك بڵێت ئاخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروست و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێك که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێك ببێت و جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) به‌ڵێ‌ به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیدا تۆ هه‌ر له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی اللە) (٥٩).

    جا ئەی (أسس) سەیری ئەوەبکە کەی حەسرەتی پەشیمانیەکە ڕوودەدات لەنەفس و ناخی ئەوانەی کەوا حەسرەتی پەشیمانی دەکێشن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا لەمحکەمی کتێبدا دەبینی بەوەی کەوا لەدوای ڕوودانی کارەساتی سزایەکەیە لەسەریان لەلایەن پەروەردگارەکەیان ئەوکاتە ھەموو یەکێکیان دەڵێن: اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ وه‌ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌وه‌ بكه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە دابه‌زێنراوه‌ بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت له‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێك بڵێت ئاخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروست و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد (٥٦).

    جا کوانێ فەتوای اللە لەمحکەمی کتێبەکەی لەسەر ئەوەی کەوا متحسرو خەفەتباربێت لەسەر پشتھەڵکەرە گومڕایەکان ئەوانەی کەوا اللە بەھیلاکی بردن بەھۆی پشتھەڵکردنیان لە دەعوەو بانگەوازی پێغەمبەرانی اللە؟ جا بەڵگەکەت بێنە ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی. جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامەکە ڕاستەوخۆ لە پەروەردگارەوە بەجێ دەھێڵێت لەمحکەمی کتێبدا: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
    واته‌/ ئه‌مه‌ ته‌نها کارەسات و سزاو گرتنێكی گه‌وره‌و به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) (اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌ت و خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

    جا لەپاش ئەوە بۆ بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا پەروەردگارەکەیان متحسرو خەفەتبارە لەنەفسی خۆی لەسەر عەبدە سزادراوە پەشیمانەکانی، جا لەپاش ئەوە دەڵێن: "کەواتە چی لە نیعمەتەکانی بەھەشت بکەین لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شت لە لامان متحسرو خەفەتبار بێت؟ ھیھات ھیھات بەوەی کەوا ڕازی بین ھەتا اللە ڕازی دەبێت، وەئەگەر ڕازیش نەبێت جا ئەی لەبەرچی اللە ئێمەی دروستکردووە پاکو بێگەردی بۆی؟ جا ئایا بۆ ئەوەی چێژ لە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشت ببینین؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە لەپەروەردگارەکەیانەوە دەبینن لە محکەمی کتێب دەربارەی حیکمەتەکە لەدروستکردنەکەیان بەوەی کەوا دروستی نەکردوون بۆ ئەوەی بیان خاتە ناو نیعمەتەکانی بەھەشتەوە وە دروستی نەکردوون بۆ ئەوەی سزایان بدات لەئاگری دۆزەخدا، وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

    جا ئایا دەبینی بەوەی کەوا ئەو گەلەی اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونە) گومڕا بووبن لە ڕێگای ڕاست بەھۆی ئەوەی ئەوان بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون کە گەورەترین نیعمەتە وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە کە نیعمەتەکانی بەھەشتە؟ وھیھات ھیھات.. سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە بەوەی کەوا ئەوان ئێستا زانیویانە لەکاتێکدا ھێشتا وا لەژیانی دنیادان بەوەی کەوا ڕازیبوونی اللە بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە وە بەھەشتیش نیعمەتێکی بچوکە لەچاو نیعمەتی ڕازیبوونی اللە، جا چۆن نیعمەتە ھەرە گەورەکە دەکەن بە وەسیلە بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە! ئەی ئایا اللە فەتوای بۆ نەداون لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لەنیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ}صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستەی ئیمام مەھدی دەکرێت دەربارەی حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) بۆ سەرجەم موسڵمانان: ئەوەیە جا ئایا بەسەرخەرەکانی ئیمام مەھدی لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن وادەبینن بەوەی کەوا بەدوای ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی کەوتبن وەکو غایەو ئامانج لە ناخ و نەفسیاندا کەوا جێگیربووبێت لەدنیاو ئاخیرەتدا جا ئایا وایان دەبینن بەوەی کەوا ئەوان گومڕاو سەرلێشێواو بووبن لەڕێگای ڕاست؟ بڵێ بەڵگەتان بێنن لەسەرئەوە ئەگەر ڕاستدەکەن. ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت بەڕاستی ئەوەیان بەدی کردووەو بینیوە بەوەی کەوا ڕازی بوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، وەھەر لەبەرئەوەش بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون وەکو غایەو ئامانج ئەوانە دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو فەتوا دەدات بۆ بەشەر دەربارەی شەئن و کاروباری ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت و دەڵێم: سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە بە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە بە پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان لەدنیاو ئاخیرەتدا ھەتا نیعمەتە ھەرە گەورەکەیان بۆ دێتە جێ (النعيم الأعظم) کەئەوەیە اللە ڕازی بێت، ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھیدن بە شاھێدی حەقی یەقین و دڵنیاییەوە لەسەر ئەوەی کەوا ئیمام مەھدی فەتوای داوە دەربارەیان بەحەق وە لەوەی کەوا ئەم حەقیقەت و ڕاستیە شاراوەیەی باسکردووە بۆ خەڵکی لە نەفس و ناخیاندا حەقە کەوا ھیچ کەسێک پێی نازانێت لە نەفس و ناخیاندا تەنھا اللە نەبێت، ئەوەش ئایەت و نیشانەی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە لەپەروەردگارەکەتانەوە کەوا بریتی یە لەگەورەترین ئایەت و نیشانە لەکتێبدا بەھەموو شێوەیەک، جا ھیچ ئایەت و نیشانەیەک نیە گەورەتر بێت لە ئایەت و نیشانەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) لە ھەموو وجوددا... پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆ اللە ی گەورە.

    وەھەرگیزیش ھیچ کەسێک لەگەڵ ئیمام مەھدی جێگیرو ڕاوەستاو نابێت لەدنیاو لەئاخیرەتدا جگە لەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) کەوا لەسەر خۆشەویستی اللە کۆبوونەتەوە لە شوێنە جیا جیاکانی زەوی، ئاگاداریش بن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەوانە پێغەمبەرو نێردراوو شەھیدەکان خۆزگەیان پێدەخوازن لە نزیکی و شوێنەکانیان لەلای پەروەردگارەکەیان لەکاتێکدا ئەوانە لە پێغەمبەرو نێردراوەکانیش نین وەلەوانەش نین کەوا بەدوای شەھیدبووندا بن لەپێناو اللە دا، وەھەر لەبەرئەوەش لەشەھیدەکان نین لەبەرئەوەی ئەوان ئاوات و تەمەننای ڕووبەڕووبوونەوە ناکەن لەگەڵ کافرو بێباوەڕەکان تا بیان کوژن و خوێنیان بڕێژن، بەڵکو شوێنی شتێکی خۆشەویستر کەوتوون لەنەفسی اللە جا ئاوات و تەمەننای ھیدایەتدرانیان دەکەن، جا نایان بینی بەوەی کەوا تەمەنناو ئاواتی کوشتنی کافران و ڕشتنی خۆێنیان بکەن یان بۆ ئەوەی تا کافرەکان ئەوان بکوژن تا بچنە ناو بەھەشتەوە بەڵکو تەمەنناو ئاواتی ھیدایەتی ھەموو ئومەت دەکەن، وە ھەدەف و ئامانجەکەشیان ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکیە ھەدەف و ئامانجەکەیان ئەوەیە کەوا شەوو ڕۆژ کاردەکەن لەسەر ھاتنەجێی ئەو ھەدەف وئامانجە بەرزو بڵندو پیرۆزو گەورەیە، ئەوانە ڕەحمەتن لەلایەن اللە وە بۆ ئومەت، جا چەندە جاھیل و نەزانن بە قەدرو ڕێزەکەیان وە بە نھێنیەکەشیان نازانن. وەسوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە بەوەی کەوا ئەوە بریتی یە لەحەقیقەتی ئەوگەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) ئەوانەی کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێدابوون لە محکەمی کتێبەکەی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءاَمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى المُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی اللە داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت اللە ش فراوانگیرو زانایه.

    لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد ئایا نابینی بەوەی ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت ئاواتەخوازو تەمەننای کوشتن و شەڕکردن دەکەن لەگەڵ کافرەکان جا خوێنیان بڕێژن جا کوا ئەوان سورنین لەسەر ھیدایەتدرانیان، بەڵگەو دەلیلەکەش ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورەیە کەوا دەفەرموێت: {أَذِلَّةٍ عَلَى المُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ} صدق الله العظيم؟".
    واتە/ ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی اللە داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) ؟.

    جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە من بەوە نازانم کەوا ئەوان ئاواتەخوازو تەمەننای ئەوە بکەن تەنھا ئاواتەخوازو تەماننای بینین و ڕووبەڕوو بوونەوە نەبێت لەگەڵ شەیتانە جن و ئینسانەکان وە تەمەنناو ئاواتی شەڕکردن و کوشتنی کافرەکان لەگومڕایەکان ناکەن ئەوانەی کەوا نازانن، بەڵکو مەبەستی جیھادو تیکۆشانەکەیان لەم ئایەتەدا بریتی یە لە جیھادو تێکۆشانیان بە دەعوەو بانگەوازکردنی بەشەر بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) لەلۆمەی لۆمەکارانیش ناترسن، لۆمەکردنیش لە شەڕکردندا نیە بەڵکو لەدەعوەو بانگەوازکردنە جا ئەوانەی کەوا بە نھێنی دەعوەو بانگەوازە حەقەکەیان نازانن لۆمەیان دەکەن، ئەگینا سوێند بە اللە گەورەترین فەزڵ و ڕێز لەلایەن اللە وە لەسەر عەبدەکانی لەکتێبدا بریتی یە لەو فەزڵ و ڕێزەی کەوا اللە داویەتی بەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەیت (قوم يحبّهم ويحبّونه)، جا ئایا دەبینن کەوا لە عیبادەتەکەیان باسی بەھەشت یان ئاگر کرابێت؟ بەڵکو باسی نھێنی عیبادەتەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان کراوە بەھۆی گەورەیی خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەرگاریان کەوا خۆشەویستی ماددەی تێپەڕاندووە جا ماددەکە ھەرچەندە بێت ئەوا ھەر کەم و و بچوکە لەدنیاو ئاخیرەتدا، جا ھەرگیز لەنەفس و ناخیاندا ڕازی نابن ھەتا خۆشەویستەکەیان ڕازی دەبێت وەھەر لەبەرئەوەش لەشوێنەکەدا نابینن بەوەی کەوا اللە نەباسی بەھەشتی کردبێت نە ئاگر. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءاَمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى المُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی اللە داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت اللە ش فراوانگیرو زانایه.

    ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی ئەوە گەورەترین ڕێزە لەکتێبدا بەوەی کەوا عیبادەت و پەرستنەکەیان بۆ اللە پاک و خاوێن بۆتەوە لە مادیات بەتەواوی بەپاک و خاوێن بوونەوە: {ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت اللە ش فراوانگیرو زانایه.

    جا ئایا دەبینی کەوا باسی نیعمەتەکانی بەھەشتی کردبێت لەو بابەتەی کەوا ھاتووە لە کتێبدا بەوەی کەوا ئەوە بریتی یە لە فەزل و ڕێزی گەورەی اللە لەسەریان؟ نەخێر سوێند بەپەروەردگارم بەڵکو {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} واتە {اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت} ئەوەش بریتی یە لە گەورەترین ڕێز لەکتێبدا، وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی:{ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ}.
    واتە/ ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت اللە ش فراوانگیرو زانایه.

    لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: " جا ئایا مەبەستی لەو فەزڵ و ڕێزە چیە؟" جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە ڕاستەخۆ لە پەروەردگارەوە بەجێدەھێڵین لەمحکەمی کتێبدا: {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} واتە {اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت}.

    بەڵام خۆشەویستیان بۆ پەروەردگارەکەیان گەورەیە ھەتا تەنانەت ماددەیان تێپەڕاندووە جا بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون وەکو غایەو ئامانج وەھەرگیزیش ڕازی نابن ھەتا اللە ڕازیدەبێت، جا ببن بە شاھێد لەسەر ئەوە.

    وە اللە ش سەد ناوی ھەیە وە پێغەمبەرو نێردراوەکانیش ٩٩ ناویان فێری ئومەتەکانیان کردووە اللە ش ناوی ھەرەگەورەی اللە ی (اسم الله الأعظم) ی تایبەت کردووە بە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ ئەوەی حەقیقەتی ئەم ناوی ھەرە گەورەی اللە یە بەبەشەر بناسێنێت کەوا اللە کردوویەتی بەسیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر عەبدەکانی، وەلەوەشدا نھێنیەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ھەیە ئەگەر ئێوە دڵنیابن. لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا لادەدەن و ئیلحادیان ھەیە لە بەرامبەر ناوە جوانەکانی اللە بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: " ئەی ناصر محمد بەڕاستی ئەو ناوە ھەرە گەورەیە ئەوەیە کەوا ئەگەر پێی دوعا لەپەروەردگار بکەی وەڵامت دەداتەوە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت ھیچ جیاوازیەک نیە کەنێوان ناوە جوانەکانی اللە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلله الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُواْ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَآئِهِ} [الأعراف:180].
    واتە/ هه‌ر بۆ اللە یە هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان جا به‌و ناوانه دوعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن وازیش بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی اللە دا لادەدەن.

    وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُواْ الله أَوِ ادْعُواْ الرَّحْمَنَ أَيًّا مَّا تَدْعُواْ فَلَهُ الأَسْمَاء الْحُسْنَى} صدق الله العظيم [الإسراء:110].
    واتە/ بڵێ ئێوه له نزاو دوعاتاندا هاوار بەناوی (الله‌) بکه‌ن یان به‌‌ (الرحمن) جا به‌هه‌ر ناوێک هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته‌ چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو ناوه پیرۆزو جوانه‌کانه‌.

    جا چۆن بیروباوەڕتان وایەو وادەزانن بەوەی کەوا ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ئەوەی کەوا بیزابێت و فێری بێت پاشان دوعای لە اللە پێبکات ئەوا ھەر پەروەردگار وەڵامی دەداتەوە؟ ئەی ئایا ئەو بیروباوەڕە بەتاڵ و پوچە جیاوازی کردن نیە لەنێوان ناوەکانی اللە ئەی گەلی وتاربێژی مینبەرەکان و موفتی ناوچەو شوێنەکان؟ بەڵکو اللە وەڵامتان دەداتەوە بەھەر ناوێک کەوا داوای لێبکەن لەناوە جوانەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلِ ادْعُواْ الله أَوِ ادْعُواْ الرَّحْمَنَ أَيًّا مَّا تَدْعُواْ فَلَهُ الأَسْمَاء الْحُسْنَى} صدق الله العظيم.
    واتە/ بڵێ ئێوه له نزاو دوعاتاندا هاوار بەناوی (الله‌) بکه‌ن یان به‌‌ (الرحمن) جا به‌هه‌ر ناوێک هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته‌ چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو ناوه پیرۆزو جوانه‌کانه‌.

    بەڵام لەگەورەیی جەھل و نەزانینتان ئێوە وادەزانن بەوەی کەوا ناوی ھەرە گەوەی اللە (اسم الله الأعظم) بریتی یە لە ناوەی کەوا گەورەترە لە ناوە جوانەکانی تری، ئێوەش درۆ دەکەن ئەی ئەوانەی کەوا قسە بەناوی اللە وە دەکەن بێ ئەوەی بزانن دواتریش ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی فەتواتان بۆ دەدات بەوەی کەوا لەبەرچی اللە ناوی ھەرە گەورەی اللە ی (اسم الله الأعظم)ی بە ھەرە گەورە (الأعظم) وەسف کردووە جا ئەوە لەبەرئەوە نیە کەوا ئەم ناوەی گەورەتر بێت لەوە جوانەکانی تری پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی کەوا یەک اللە یە جا ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ناوە جوانەکانی اللە، بەڵکو بە ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) وەسفی کردووە لەبەرئەوەی نھێنیەکەی لەنەفسی خۆی دایە کەوا کردوویەتی بە سیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر عەبدەکانی، وەئەوانەشی کەوا قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت دواتر دەبینن بەوەی کەوا ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لەنیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورەترە کە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی، وەھەر لەبەرئەوەش بە ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) وەسف کراوە لەبەرئەوەی سیفەتی ڕازی بوونی اللە یە لەسەر عەبدەکانی جا دەیبینن بەوەی کەوا بەڕاستی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی ھەروەکو اللە فەتوای بۆ داون لەمحکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ڕازی بوونی اللە لەسەر عەبدەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنََ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ اللە به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    لەوەیە یەکێک لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڕاستی ئەگەر تۆ مەھدی چاوەڕوانکراو بیت بەبێ ھیچ شک و گومانێک ئەوا دواتر دەبینین کەوا ئەو گەلەی اللە وەعدو بەڵێنی دابوو پێیان لەمحکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ڕەوانەیان بکات بۆ خەڵکی بانگەوازی خەڵکی دکژەن لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەپەروەەردگارەکەیانەوە جا وەسفی ئەوانمان بۆ بکە ئەی ناصر محمد یەمانی تاکو بیان ناسین لەنێو بانگەوازکارەکان بۆ لای اللە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامەکە لەپەروەردگارەوە بەجێدەھێڵێت بۆ پرسیارکاران لە محکەمی کتێبدا: {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} صدق الله العظيم.
    واتە/ اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت.

    جا ھەرگیز نایانبینن بەوەی کەوا قسەبکەن دەربارەی بەھەشت و نیعمەتەکان؛ بەڵکو بانگی خەڵکی دەکەن بۆ لای نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت بەوەی کەوا بەدوای ڕازیبوونی اللە بکەون وەکو غایەو ئامانج ، وەفێریشیان دەکەن وپێیان دەڵێن بەوەی دواتر ئەوە دەبینن کەوا بەڕاستی نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بەڵام ئەم حەقیقەت و ڕاستیە ھەرگیز کەس درکی پێناکات تەنھا خاوەن خۆشەویستی یە ھەرە گەورەکان نەبن بۆ اللە لەکتێب ئەوانەی کەوا وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدیان داوەتەوە بۆ لای نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی دنیاو ئاخیرەت، جا لەپاش ئەوە لەناخیاندا کەوا ھێشتا لەژیانی دنیادان ئەوە دەبیننەوە بەوەی کەوا ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر عەبدەکانی بەڕاستی نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت، جا ئەگەر ئەو وەسفە بوونی نەبێت لەم ئومەتەدا بۆ ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونە) جا ئەوکاتە من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نیم جا ببن بەشاھێد لەسەر ئەوە، وەئەوانیش بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەبێ ھیچ شک و گومانێک بەوەی کەوا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەڕاستی بریتی یە لەئیمام ناصر محمد یەمانی لەپیش ئەوەی کەوا ڕوخساری ببینن لەسەر ئەرزی واقع بەڵکو تەنھا بەوێنە بینیویانە جا ئەوە چ شتێکە وای لێکردوون کەوا لەوانە بن کە دڵنیابن لەوەی ئەو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە بەبێ ھیچ شک و گومانێک؟ وەڵامەکەی بەحەق ئەوەیە؛ نھێنی یەقین ودڵنیای یەکەیان بریتی یە لەو ئایەت و نیشانەیەی کەوا اللە پشتگیری پێ لەمەھدی چاوەڕوانکراو کردووە کەوا چاوەکانیان نەیانبینیوە وە گوێیەکانیشیان نەیان بیستووە ھەرچەندە ئەو ئایەت و نیشانەیەش گەورەترین ئایەت و نیشانەیە لەکتێبدا بەھەموو شێوەیەک بەڵکو گەورەترە لە ھەموو مەلەکوتی ئایەت و نیشانە گەورەکانی اللە لە دنیاو ئاخیرەتدا، ئەو ئایەتەش بریتی یە لەحەقیقەت و ڕاستی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم). وەھەرلەبەرئەوەش ھەرگیز ڕازی نابن نە بەمەلەکوتی ھەموو ئایەت و نیشانەکانی اللە لەدنیادا نە مەلەکوتی ھەموو ئایەت و نیشانەکانی اللە ش لە ئاخیرەتدا ھەتا پەروەردگارەکەیان لەنەفسی خۆی ڕازی دەبێت بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار. وەھۆکاری حەسرەتی خەفەتباری اللە ش لەسەر عەبدە گومڕایە پەشیمانەکانی بەھۆی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیە لەنەفسی اللە دا، جا ئەوەیە پەروەردگارەکەتان کەوا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە جا بیپەرستن ھەتا ئەو کاتەی دەگەنە یەقین و دڵنیایی، وسلام ٌعلى المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

    وەئەی (أسس) ناوەکەشت وەکو ئەوە وایە کەوا سوکایەتی پێکردن بێت تەنھا ئەگەر مەبەستت لەوە بێت کەوا دڵت لەسەر بناغەی تەقواو لە اللە ترس و پارێزگاری بنیات نرابێت جا ئەگەر وابێت ئەوا باشترین پیاوی، اللە ش بە نەفس ناخ ودەروونت دەزانێت وە گەڕانەوەکەشت ھەر بۆلای پەروەردگارەکەتە وەلەسەر ئەوە حساب و لێپرسینەوەشت، لەوەیە أسس بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد جا ئایا واگومان دەبەی بەوەی بەسەرخەرەکانت لەو گەلەبن کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) بەوەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت بە گەورەتر لە خۆشەویستی پێغەمبەرو نێردراوەکان بۆ اللە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەوپرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: حاشا بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، سوێند بە اللە ئەوانیش پەروەردگارەکەیان خۆشویستووە بە خۆشەویستیەکی ھەرە گەورە، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ی گەورە ئەگەر بێتو نێردراوو پێغەمبەرەکان بە حەسرەتی خەفەتباری اللە یان بزانیبوایە لەنەفسی لەسەر عەبدە گومڕایەکانی لەدوای ئەوەی کەوا دوعاکانیان وەڵامدەداتەوە لەسەر گەلەکانیان جا بەھیلاکیانی برد ئەوا ھیچ پێغەمبەرێک قەت دوعای لە قەومەکەی نەدەکرد ھەتا ئەوکاتەی کەوا اللە ھیدایەتی دەدان، جا ئەو قەومەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت ئیمام مەھدی فێری کردوون بەوەی کەوا بەڕاستی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر متحسرو خەفەتبارە لەسەر عەبدە گومڕایە پەشیمانەکانی لەدوای توشبونیان بەکارەساتی سزایەکە یان ئەوانەی کەوا مردوون لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا جا بوون بەیەکێک لە سزادراوە پەشیمانەکان. جا لەپاش ئەوە بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) وتیان: "کەواتە چۆن ڕازی بین بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا خۆشەویستەکەمان اللە ی ڕەحمان و ڕەحیم متحسرو خەفەتبار بێت لەنەفسی خۆی لەسەر عەبدە گومڕایەکانی! پەناش دەگرین بە اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی کەوا ڕازی بین بە مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت ھەتا خۆشەویستەکەمان اللە ی ڕەحمان و ڕەحیم ڕازیدەبێت لە نەفسی خۆی بەوەی کەوا چیتر نە بەحەسرەت بێت نە خەفەتبار". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: دەی ڕاکەن جیھادو تێکۆشان و ھەوڵ و کۆشش بکەن بە ھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک و لەلۆمەی لۆمەکارانیش مەترسن بەڵام بەگوێرەی ھەوڵ و کۆششەکەتان وە لەسنوری تواناکەتان اللە ش شتێک بەسەر کەسێکدا نادات تەنھا لەتوانای خۆی نەبێت، جا ئێوە دەتانەوێت کەوا اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی وەبەڕاستیش زانیتان بەوەی کەوا اللە بە کوفرو بێباوەڕی عەبدەکانی ڕازی نابێت بەڵکو بەوە ڕازی دەبێت کەوا عەبدەکانی سوپاس گوزاربن و ڕێگای سوپاس گوزاری و شوکرانە بژێری بگرن، وەھەتاکو ڕازی بوونی اللە بێتەجێ لە نەفسی خۆی پێویستە کەوا جیھادو ھەوڵ و تێکۆشان بکەن بە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەپەروەردگارەکەتانەوە ھەتاکو خەڵکی بکەن بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست بەوەی کەوا اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ڕازی بێت.

    ئەی اللە ئەوە من گەیاندم، ئەی اللە شاھێد بە..جا ھەسارەی سزا لەسەر دەرگای ھاتنیەتی، جا با بەشەر شوێنی بەیانی حەقی ئەو زیکرو کتێبە بکەون کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر بەڵگەیان پێ بەسەردا دەھێنێتەوە، وەئەگەر پشتیشیان ھەڵکردو وتیان: "ئەی ناصر محمد بەڕاستی تۆ درۆزنێکی خراپەکاری" جا ئەوە دواتر لە شەوی تێپەڕبوونی ھەسارەی سەقەر دەزانن کەکێ درۆزنێکی خراپەکارە کەوا لەسەردەمێک بۆ سەردەمێکی تر دەردەکەوێت بۆ بەشەر. ئەو شەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت شەوی تەواونوونی مانگی بەدر لەیەکێک لەمانگەکان؛ لەو شەوەدا اللە مەھدی چاوەڕوانکراو دەردەخات بەسەر سەرجەم بەشەر لەکاتێکدا ئەوان زەلیل و ریسواو شەرمەزارو پشتھەڵکەرن لەبەیانی حەق بۆ قورئانی گەورە،

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    خەلیفەی اللە و عەبدەکەی ئیمام؛ مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــ

  2. افتراضي وەڵامی پوختی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر ئەوانەی نکۆڵی لە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) دەکەن..

    -2-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    09 - 08 - 1433 ک
    29 - 06 - 2012 مـ
    06:21 بەیانی
    ــــــــــــــــــــ

    وەڵامی پوختی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر ئەوانەی نکۆڵی لە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) دەکەن..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وجميع أنبياء الله ورسله وآلهم الطيبين وجميع المسلمين التابعين للحقّ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    وە ئەی پیاو ئایا ڕێگات لێگیراوە لەوەی ناوی خوازراوی تر بەکاربھێنی تا ناوەکەت بە (سس) بنوسی ؟ جا چۆن لەئێمەت دەوێت کەوا بانگت بکەین لەمیانەی حیوارو گفتوگۆکە بە (سس) ؟ اللە س بە ویست ومەبەستەکەت دەزانێت لەو ناوە (سس)، بەھەرحاڵ ئەی پیاو بەڕاستی تۆ ڕیوایەتێکی حەق و ڕاستت ھێنا دەربارەی فەتوای ژمارەی ناوە پیرۆزو جوانەکانی اللە بەوەی کەوا ٩٩ ناون بەڵام محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم دەیزانی کەوا موسڵمانان بە ھەموو ناوەکانی اللە یان نەزانیوە، وەدەیزانی کەوا ھێشتاکە اللە ناوێکی شاراوەی ھەیە، ھەر لەبەرئەوەش فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام: [ما أصاب أحداً قط همٌّ ولا حزنٌ فقال اللهم إني عبدك وابن عبدك وأمتك، ناصيتي بيدك ماض في حكمك، عدلٌ فيَّ قضاؤك، أسألك بكل اسم هو لك، سميت به نفسك، أو أنزلته في كتابك، أو علمته أحداً من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك، أن تجعل القرآن العظيم ربيع قلبي، ونور صدري، وجلاء حزني وذهاب همي وغمي، إلا أذهب الله همه وحزنه وأبدله مكانه فرجاً].

    جا سەیری قسەکەی محمد پێغەمبەری اللە بکە -صلى الله عليه وآله وسلم- ئەوکاتەی کەوا فەرموویەتی: [أنزلته في كتابك أو علمته أحداً من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك].
    کۆتایی پێھات ئەو پارچەیەی کەو ا وەرگیرا لە حەدیس و فەرموودەکەی محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- ھەرچەندە فەرموودەکە تێخستنێکی سادەی خراوەتە ناو، جا فەرموودە حەقەکە بەو شێوەیە:[اللهم إني عبدك وابن أمتك ناصيتي بيدك ماض في حكمك عدل في قضاؤك أسألك بكل اسم هو لك سميت به نفسك وأنزلته في كتابك واستأثرت به في علم الغيب عندك وعلمته لأحد من خلقك أن تجعل القرآن العظيم ربيع قلبي، ونور صدري، وجلاء حزني وذهاب همي وغمي، إلا أذهب الله همه وحزنه وأبدله مكانه فرجاً]. صدق عليه الصلاة والسلام.
    واتە/ ئەی اللە من بەندەی تۆم منداڵی بەندەی تۆم نێوچەوانم بەدەست تۆیە حوکم و بڕیارت بەسەرمدا ڕابردووە بڕیارەکانیشت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە، ئەی اللە داوات لێ دەکەم و لێت دەپاڕێمەوە بە هەموو ناوە جوانەکانت کە ناوت پێ لە خۆت ناوە، وە لە قورئاندا ناردۆتتە خوارەوە، وە فێری کەسێکت کردوە لە دروستکراوەکانت، وە لە زانستی پەنهانی خۆت حەشارت داوەو ھئشتۆتەوە، کە قورئانی گەورە بکەیتە بەهاری دڵم و نوری سینگم و رەوێنەوەی دڵتەنگیم و لابەری خەم و خەفەتم، هەر کەسێک ئەو نزایە بکات ئەوا اللە ی گەورە خەم و خەفەتەکەی لادەبا و بۆی دەگۆڕیت بە خۆشی.

    بەڵام ئیدراج و تێخستنەکە فرسەتێکی داناوە بۆ ھەڵبەستنی ناوەکانی اللە بەوەی گوایە ھەموو ناوەکانی لەکتێبەکەی دانەبەزاندووە، ئەوەش تاکو چەند ناوێک بھێنن کەوا اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندبێت لەمحکەمی قورئان جا لەپاش ئەوە دەڵێن: ئەی ئایا محمد پێغەمبەری اللە نەیفەرمووە - صلى الله عليه وآله سلم - بەوەی کەوا ئەوکەسە فێردەکات کەخۆی بیەوێت بەو ناوانەی کەوا لەکتێبەکەی داینەبەزاندووە بەڵکو فێری ھەرکەسێکی دەکات کە بیەوێت و داشی نەبەزاندۆتە سەر پێغەمبەرەکانی؟ جا لەپاش ئەوە دەرگای فرسەت بۆ لادان و ئیلحاد لەناوەجوانەکانی اللە دەکەنەوە اللە س لەدواوەیان دەورو گەمارۆی داون و لەدەستی دەرناچن.

    وەھەرچی ئەو ناوەشە کەوا لەزانستی غەیبدا ھێشتوویەتیەوە جا بەڕاستی اللە ھێشتویەتیەوە بۆ ئیمام مەھدی تا ئومەتەی پێ فێربکات جا اللە کردوویەتی بە گەورەترین ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانەرەوە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو، کەوا مەبەستی پێی ناوی ھەرە گەورەی اللە یە (اسم الله الأعظم) ئەی ئەو (سس) ەی کەوا پەی بەزانستەکەی نابەی. ئایا نازانی بەوەی کەوا حیکمەت لەدروستکردنی عەبدەکان بە ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) تەواو دەبێت کەوا بریتی یە لە (النعیم) نیعمەتە ھەرە گەورەکە؟ وەھۆکاری وەسفکردنەکەشی بە ھەرە گەورە (الأعظم) لەبەرئەوە نیە کەوا ئەو ناوە گەورەتر بێت لەناوە جوان و پیرۆزەکانی تری پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! بەڵکو لەبەرئەوەی اللە کردوویەتی بە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی لەسەر عەبدەکانی وەفەتواشی بۆ داون بەوەی کەوا بەڕاستی دەبینن بەوەی ئەوە نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، وەمەھدی چاوەڕوانکراویش ئەوەی لەخۆیەوە نەوتووە بەڵکو اللە فەتوای بۆ داون لەمحکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی تە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ێ گەورە: {وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    لەوەیە (سس) بیەوێت بڵێت: " جا مەبەستی اللە ێ گەورە چیە لەو فەرموودەیەی:{وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ}؟".
    واتە/ وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    جا لەپاش ئەوە بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبد النعيم الأعظم) ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت اللە کردوویەتی بە سیفەت بۆ رازیبوونی نەفسی لەسەر عەبدەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    یان ئایا تۆ نکۆڵی لەسیفاتەکانی اللە دەکەی لە ناوە جوانەکانیدا بەنموونە (الكريم)؟ کەوا بریتی یە لەسیفەتی (الکرم). وە کەرەمی اللە دەبینی لەبەردەمت لەھەموو شتێکدا، جا کێ کە اللە بەکەرەمترو بەخشندەترە! وەبەھەمان شێوە (الخالق) جا حەقیقەتی دروستکراوانی اللە دەبینی لەبەردەمت، جا بەھەمان شێوە ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) اللە کردوویەتی بە سیفەت بۆ ڕازیبوونەکەی لەسەر عەبدەکانی وەبەھەمان شێوە دواتر ئەو حەقیقەتە دەبینن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوە نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی، وەھەر لەبەرئەوەش ھەرگیز ڕازی نابن ھەتا جودا ڕازی دەبێت. بەڵکو تەنانەت حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە بریتی یە لەگەورەترین ئایەت و نیشانە لە کتێبدا بەھەموو شێوەیەک کەوا ھەموو مەلەکوتەکەی اللە س یەکسان نابن لەگەڵی.

    وەئەی برای بەڕێزم سس، بەڕاستی حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (النعيم الأعظم )ئێستا ئیتر لە زانستی غەیبدا نەماوەتەوە؛ بەڵکو بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان ئەو حەقیقەتەیان دۆزیوەتەوەو بەدیان کردووە بەبێ ھیچ شک و گومانێک بەوەی کەوا ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لەنیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی بەبێ ھیچ شک و گومانێک، وەھەر لەبەرئەوەش دەبینی کەوا ئەوان ھەرگیز نیعمەتە ھەرە گەورەکە ناکەنە وەسیلەوھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە، بەڵکو گوێبگرە لەوەی کەوا دەیڵێم: سوێند دەخۆم بە اللە ی نیعمەتە ھەرە گەورەکە ئەگەر بێتو اللە مەلەکوتی ئەو نیعمەتی بەھەشتەی کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە بدات بە یەکێکیان لەکاتێکدا بزانێت بەوەی پەروەردگارە خۆشەویستەکەی ڕازی نیە لە نەفسی خۆی، جا لەپاش ئەوە بزانێت کە ئەگەر بێتو مەلەکوتی ھەموو بەھەشت ببەخشێت ئەوا دواتر ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەی دێتە جێ، ئەوا ئەوکاتە نیعمەتی ئەو بەھەشتە دەبەخشێت کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە لەکاتێکدا بەبەخشینیشی زۆر کەیف خۆش و ئاسودەیەو ھیچ پەشیمان و خەفەتباریش نابێت لەسەری بەقەد مسقالە زەڕرەیەکیش.

    کەواتە ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، ئەگەر بێتو ئەوان نەزانن بەوەی کەوا حەقیقەتی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) ئەوا نیعمەتی بەھەشتەکەیان نەدەبەخشی بەڵام ئەوان زانیویانە بەوەی ڕازیبوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی ئەوە حەقیقەت و ڕاستیەکە کەوا ھیچ شک و گومان و دوودڵیەکی تێدا نیە ھەروەکو اللە وەسفی بۆ کردوون لە محکەمی کیێبەکەی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بەڕاستی سیفەتی ڕازیبوونی اللە حەقیقەت و ڕاستیەکە کەوا بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە کە گەورەترە لە بەھەشتەکەی، جا ئایا ئەی برای بەڕێزم (سس) لەسەر ئەوە لۆمەمان دەکەی کەوا بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتووین وەکو غایەو ئامانج وەھەرگیزیش نایکەین بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنە جێی نیعمەتە بچوکەکە؟ جا ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت بەحەقی ئەو حەقیقەتە دەزانن: {ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
    واتە/ ‌ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت اللە ش فراوانگیرو زانایه.

    ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر بێتو اللە ئەو ڕێزەی پێدابوای ئەوا ھیچ قسەو گفتوگۆت پێ لەگەڵ ئیمام مەھدی نەدەکرد بەڵام ھێشتا اللە ئەو ڕێزەی نەداوە پێت کارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ اللە یە لەسەرەتاو دواییدا.

    وەھەرچی نوێژەکانە جا ھا ئەوە تۆ دەبینی کەوا قورئانیەکان تەنھا سێ نوێژ دەکەن جا ئەوە نیە کەوا لە ڕکاتەکانیان کەم کردبێتەوە یان زیادیان کردبێت؛ بەڵکو دوو فەرزیان بەتەواوی لەدەستداوە، وەناشمەوێت کەوا حیوارو گفتوگۆت لەگەڵدا بکەم دەربارەی ڕوکنی نوێژەکان وەبەڕاستیش حوجەو بەڵگەی بەحەقمان بەسەردا خێبەجێکردن وە ئەو زانایانەی کەوا بەسەر کاروبارو بانگەوازەکەماندا ئاگاداربوون بوێری ئەوەیان نەکردووە کەوا بێن ناڕەزایی دەرببڕن لەسەر بەیان و ڕوونکردنەوەکەی نوێژەکان.

    وەئەی پیاو، ئایا بیرناکەنەوە لە نوێژە کورتکراوەکان (قەسر) بەوەی کەوا کورتکردنەوەیە لە ئەسڵی ڕکاتەکان بۆ یەک ڕکات تەنھا ئیمامەکە نەبێت کەوا ھەروەکو چۆن دابەزیوە بە دوو ڕکات دەیکات، جا تایەفەو دەستەکەی یەکەم ڕکاتی یەکەمی لەگەڵدا دەکەن ھەتا تەواوبوونی تەشەھودەکەی ناوەڕاست لەدوای ڕکاتەکەی یەکەم، جا لەپاش ئەوە سەلام دەدەنەوەو لادەچن، ھەرچی ئیمامەکەیە ئەوا ھەڵدەستێتەوە بۆ ئەنجامدان و کردنی ڕکاتی دووەم، جا لەپاش ئەوە تایەفەو دەستەکەی تر دێن کەوا نوێژیان نەکردووە جا لەپاش ئەوە لەگەڵ ئیمامەکە ڕکاتەکەی دووەم دەکەن ھەتا کۆتایی ھاتنی تەشەھودی دووەم جا ئیمامەکە سەلام دەداتەوە ئەوانیش (واتە تایەفەکەی دووەمیش) لەگەڵی سەلام دەدەنەوە جا لەپاش ئەوە نوێژی ھەردوو دەستەو تایەفەکە وەکو یەک تەواو دەبیت بەیەکسانی بەحەق بەبێ ستەم بەخوێندنەوەی فاتیحەو تەشەھود.

    بەڵام من تەشەھودی ناوەڕاستم نەبینیوە لەلای ئێوە لەدوای ڕکاتەکەی یەکەم بیڵێن بەڵکو ڕکاتەکەی یەکەم دەکەن جا لە سوژدە یەکسەر ھەڵدەستنەوە جا بەپێوە دەوەستنەوە، ھەرچی تایەفەو دەستەکەی یەکەمن جا ئایا فەرمانتان پێکردوون بەسەلام دانەوە بەبێ خوێندنی تەشەھود یان فەرمانتان پێکردوون بەدانیشتن تا تەشەھودەکە بخوێنن تا کۆتاییەکەی جا لەپاش ئەوە ئینجا سەلام بدەنەوەو بڕۆن و ئیمامەکەش بکەوێتەوە سەرپێی و چاوەڕێی تایەفەکەی تر بکات؟ جا چیتانەو چ بڕیارێک دەدەن؟ بەڵکو تەشەھودی ناوەڕاست لەھەموو نوێژەکاندا لەدوای ڕکاتی یەکەم دەبێت، وەھەر لەبەرئەوەش دەبینن کەوا نوێژی کورتکردنەوە (قەسر) بۆ ھەردوو تایەفەو دەستەکە وەکو یەک یەکسانە بەو پەڕی ووردی لە ھەڵەو کەمو کوڕی ئایا عەقڵتان ناخەنەکارو تێناگەن؟

    بەڵکو ئەوەی جێگای سەرسامیە ئەوەیە کەوا دواتر ئێوە چی دەکەن لەنوێژی مەغریبدا جا چۆن دابەشیدەکەن بەسەر دوو تایەفەو دەستەکەدا لە نوێژی کورتکردنەوە (قەسر)! ئایا بیرناکەنەوە؟ یان ئێوە لەخۆتانەوە دەڵێن نوێژی مەغریب کورت ناکرێتەوە (قەسر) ناکرێت، بەڵام اللە پاک و بێگەردی بۆی فەرموویەتی: {وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا (101)} صدق الله العظيم [النساء:101].
    واتە/ هه‌ر کاتێک كه‌وا ده‌رچوون بۆ جیهاد ئه‌وه گوناهبار نابن به‌کورت کردنه‌وه‌ی نوێژ ئه‌گه‌ر ترسان ئه‌وانه‌ی بێباوەڕن پیلان و به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ربهێنن و توشی فیتنه‌تان بكه‌ن چونکه به‌ڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوه‌ن .

    ئەوەش بریتی یە لە نوێژی (قەسر) لەکتێبی اللە لە دوو ڕکاتەوە بۆ ڕکاتێک وە مەرجێکی محکەم و ڕوون و ئاشکراشی ھەیە لە کتێبەکەی اللە دا ئەویش: {إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا (101)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌گه‌ر ترسان ئه‌وانه‌ی بێباووەڕن پیلان و به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ربهێنن و توشی فیتنه‌تان بكه‌ن چونکه به‌ڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوه‌ن.

    جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە جا ئایا چارەسەر چیە ئەگەر ھاتوو ترسان لەوەی توشی فیتنەتان بکەن لە نوێژی مەغریبدا؟ جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا تایەفەو دەستەکەی یەکەم نوێژبکەن لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وعليهم وسلم تسليماً- جا لەپاش ئەوە جارێکی تر نوێژی مەغریب بکەنەوە تاکو تایەفەو دەستەکەی دووەم نوێژی لەگەڵ بکەن؟ بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن. یان ئێوە دەڵێن: کورت کردنەوە (قەسر) نیە لە نوێژی مەغریبدا؟ جا ئەو فەتوایە لەنەفسی خۆتانەوەیە وحسبي الله ونعم الوكيل.

    بەھەرحاڵ جا ھیچ گفتوگۆو حیوارێک نیە لەنێوان من و تۆدا دەربارەی ڕوکنی نوێژ بەڵکو ئەوە تایبەتە بە موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان بە دابەزاندنی وێنەکەی و ناوە ڕاست و دروستەکەی، جا پێشتریش حیکمەتی دواخستنی تەواوکردنی حیوارەکەمان بۆ ڕوونکردنەوە دەربارەی ڕوکنی نوێژ، ئەوە لەبەرئەوەیە چونکە بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو دواتر ناچار دەبن بە جێھێشتنی مزگەوتەکان بەڕەچاوکردنی جیاوازی نوێژکردنەکە جا ئەوان ھەرگیز ناتوانن کەوا تەشەھودی ناوەڕاست جێبەجێبکەن لەدوای ڕکاتەکەی یەکەم، وەبەھەمان شێوە جیاوازی لەژمارەی ڕکاتەکان لە نیوەڕۆو عەسرو مەغریب و عیشادا، بەڵام اللە نوێژەکانیان لێ قبوڵ دەکات دواتر بە ڕکاتی زیادە بۆیان حساب دەکات بەنافلە لەلای پەروەردگارەکەیان جا ھیچ ترس و بیم و خەفەتێکیان لەسەر نیە، وەگرنگترین شتیش ئەوەیە کەوا نوێژەکانیان خاڵیە لە شیرک و ھاوبەشدانان بۆ اللە وە لەخۆڵی باوکم ئیمام حسین عليه الصلاة والسلام وآله الأطهار.

    وسلامٌ على المرسلين ، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 16-02-2020, 07:22 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 15-11-2019, 06:23 AM
  3. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 14-10-2019, 07:20 PM
  4. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 12-10-2019, 09:58 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-10-2019, 08:43 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •