بـــيانــات هـــامّـة وعــــاجــلة

العربية  فارسى  اردو  English  Français  Español  Türk  Deutsh  Italiano  русский  Melayu  Kurdî  Kiswahili

تحذيرٌ إلى كافة المؤمنين بالله ثم ألبسوا إيمانهم بظلمِ الشرك بالله؛ إنّ الشرك لظلمٌ عظيمٌ

Warning to the entire believers in Allah then they cover their belief with wrongdoing of association with Allah; indeed polytheism is a grievous injustice

The Awaited Mahdi is calling to the global peace among the human populations

The fact of Planet-X, the planet of chastisement from the decisive Book as a reminder to the possessors of understanding-minds

A brief word about The Insolent (Antichrist) the Liar Messiah

Donald Trump is an enemy to the original American people, and an enemy to all Muslim and Christian people and their Governments, and an enemy to human populations altogether except the human satans the extremest ones in satan’s party

عــــاجل: تحذيرٌ ونذيرٌ لكافة البشر

تذكيـرٌ من محكم الذّكر لصُنّاع القرار من المسلمين

الإمام المهديّ يعلن غرّة الصيام الشرعيّة لعامكم هذا 1439 بناء على ثبوت هلال رمضان شرعاً

الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني يحذّر الذين يخالفون أمر الله ورسوله من غضب الله ومقته وعذابه

سوف تدرك الشمس القمر أكبر وأكبر في هلال رمضان لعامكم هذا 1439 تصديق شرطٍ من أشراط الساعة الكُبر وآية التصديق للمهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني

إعلان مفاجأةٌ كبرى إلى كافة البشر لمن شاء منهم أن يتقدّم أو يتأخّر، والأمر لله الواحد القهار

النتائج 1 إلى 2 من 2

الموضوع: وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ پرسیارکاران دەربارەی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم)..

  1. الترتيب #1 الرقم والرابط: 318051 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    432

    افتراضي وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ پرسیارکاران دەربارەی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم)..

    -1-
    [ لمتابعة رابط المشـاركــة الأصليَّة للبيــان ]
    http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?t=7467
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    07 - 08 - 1433 ک
    27 - 06 - 2012 مـ
    04:52 بەیانی
    ـــــــــــــــــــــ

    وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ پرسیارکاران دەربارەی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم)..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله وآله الأطهار وجميع أنبياء الله ورسله وآلهم الأطهار وجميع المسلمين التابعين للحقّ إلى يوم الدين.. السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

    برای بەڕێزم (أسس)، خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَى تَقْوَى مِنَ اللّهِ وَرِضْوَانٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَىَ شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ بِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:109].
    واتە/ جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مزگه‌وت و کارو شوێنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان دروست کرد بێت و ڕه‌زامه‌ندی خوای مه‌به‌ست بێت چاکترە یاخود ئه‌و که‌سه‌ی که بینای مزگه‌وت شوێن و به‌رنامه و کاری له‌سه‌ر لێواری که‌نده‌ڵانێکی بێ هێز و ڕووخاو دامه‌زراند بێت ئینجا له‌گه‌ڵ خۆیدا بڕوخێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ش ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته سته‌مکاره ناکات ١٠٩.

    ئاواتەخوازیشم بەوەی کەوا لەھاوەڵانی ئەو مزگەوتە یەکەمە بیت وە چرایەکی درەوشاوەش بی بۆ ئومەت، مادام تۆ کەسێکی بەناوبانگی لە وتاربێژی مزگەوتەکان وە وێنەکەت چوەتە ناو زۆرێک لە ماڵەکانی موسڵمانان لەڕێگای کەناڵە ئاسمانیەکان جا ئێمە بەخێرھاتنی بەڕێزتان دەکەین بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەبارەی ڕوکنێک لەڕوکنەکانی ئیسلام کەوا ئەویش بریتی یە لە نوێژ کەوا خودا کردوویەتی بە پەیوەندی لەنێوان عەبدەکان و پەروەردگاری پەرستراو، جا دواتر بەتێرو تەسەلی و تەواوی باسی دەکەین بەئیزنی خودا لەمحکەمی قورئان بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بەڵام بەو مەرجەی کەوا ھەڵسی بەدابەزاندنی وێنەکەت و ناوە حەق و ڕاستەکەت، جا دواتر سەیر دەکەین ئایا بەو وێنەتەوە چویە ناوچەو شوێنەکان لە ڕێگای کەناڵە ئاسمانیەکان وە ئایا تۆمان بینیوە لەتەلەفزیۆنەکان لەبەرئەوەی ھیچ چارەیەکی تر نی یە بۆ سوێندەکەت جگە لەوە نەبێت بەوەی دەڵێی تۆ لەوانەی کەوا لە کەناڵە ئاسمانیەکان دەرکەوتووی. جا بەخێرھاتنی برای بەڕێزم دەکەم، وەفەرمان بە بەسەرخەرەکانیش دەکەین بەوەی کەوا ڕێزت لێبگرن وە سەنگ و قورسایت بۆ دابنێن بەڵام تۆش جدی بە جا باسەکە بریتی یە لە ھەواڵە گەورەکەو حیوارو گفتوگۆکردن لە دیندا جا خۆت مەشارەوەو مەترسە، وەلەکێش دەترسی ئەی پیاو؟ ئای لە سەرسامیم بۆ زۆرێک لە زانایانی ئومەت لەوانەی کەوا خودا ئاگاداری کردوون بەسەر دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن وە ھیچ یەکێکیش لە مەشایەخە بەناوبانگەکان جورئەتی ئەوەی نیە کەوا ھەڵسێت بە دابەزاندنی وێنەکەی و ناوە ڕاستەکەی تا حیوارو گفتوگۆ بکات لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی دەربارەی ڕوکنی نوێژ کە عەمودی دینە.

    لەوەیە ( أسس )بیەوێت بڵێت: "جا لەبەرچی بەیان و ڕوونکردنەوەی نوێژ بۆ بەسەرخەرەکان تەواو ناکەی ئەی ناصر محمد جا ئەوان ئەولاترن لەوەی کەوا بۆ شێخێکی بەناوبانگ کە لە بەسەرخەرەکانت نیە ڕوونی بکەیەوە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی پیاو بەڕاستی ئیمام مەھدی نایەوێت کەوا فیرقەیەکی تازەتان زیاتر بکات لەسەر فیرقەکانتان لەبەرئەوەی من ئەگەر بێتو من ھەموویم ڕوون کردەوەو فەرمانم بە بەسەرخەرەکانم کرد بە پابەند بوون پێوەی بەجێبەجێکردنی بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەی نوێژ جا دواتر ناچار دەبن بەوەی کەوا کۆچ بکەن لە بەجێھێشتنی ماڵەکانی خودا مزگەوتی موسڵمانان جا لەماڵەکانی خۆیان نوێژ دەکەن ئەوەش دواتر زیان بە دەعوەو بانگەوازی مەھدیەت دەگەیەنێت، جا خەڵکی دەڵێن؛ فڵانەکەس ھەرپێنج نوێژەکەی لەمزگەوت دەکرد ھەتا ئەوکاتەی کەوا شوێنی ئیمام ناصر محمد یەمانی کەوت جا وای لێھات کەوا نوێژ لەماڵی خودا نەکات تەنانەت یەک فەرزیش لە نوێژە فەرزەکان، جا لەپاش ئەوە خەڵکی وادەزانن بەوەی ناصر محمد یەمانی ئومەت گومڕا دەکات، جا خەڵکی زیاتر لە ناصر محمد یەمانی دووردەکەونەوە بەھەڵھاتن و دوورکەوتنەوەیەکی گەورە جا بەدواداچوون بۆ خوێندنەوەو ووردبوونەوەی بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناکەن وە حوکم و بڕیاری لەسەر دەدەن بەوەی کەوا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە، جا بەوشێوەیە ستەم لەنەفسی خۆیان دەکەن و پشتھەڵدەکەن لە دەعوەو بانگەوازی حەقی پەروەردگارەکەیان، وەھەر لەبەرئەوەش نامانەوێت کەوا بەیان ڕوونکردنەوەی نوێژەکان تەواو بکەین بۆ بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم وەفەرمانمان پێکردوون بەوەی کەوا نوێژبکەن وەکو چۆن ئەھلی سوننەو جەماعە نوێژدەکەن ھەتا ئەگەر بێتو نوێژەکانیشیان زیادەی تێدابێت لە ڕکاتەکان ئەوا دواتر بە نافلە بۆیان دەنوسرئت لەلای پەروەردگارەکەیان، وەخوداش نوێژی موسڵمانان قبوڵ دەکات ھەتا ئەگەر بێتو جیاوازیشیان تێدا ھەبێت جا گرنگترین شت ئەوەیە کەوا خاڵی بێت لە شیرک و ھاوبەش دانان بۆ خودا جا لەگەڵ خودا داوا لەھیچ کەسێکی تر نەکرێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا}صدق الله العظيم [الجن:18].
    واتە/ دڵنیابن که‌ مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن جا لەگەڵ خودا داوا لەھیچ یەکێک مەکەن.

    جا گرنگترین شت ئەوەیە کەوا ئێمە ئەوانمان دەرھێناوە لە تاریکاییەکان بۆ ناو نورو ڕۆشنایی جا لەگەڵ خودا داوا لەھیچ یەکێک ناکەن وە ئومێدو ڕەجای شەفاعەتی عەبدەکان ناکەن لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا، وە پاکمان کردنەوە لە پیسی و پۆخڵی شەیتان بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان بەپاک کردنەوە، جا عیبادەت و پەرستنەکەیان بۆ پەروردگارەکەیان بوەتە عیبادەتێکی حەق و ڕاست و دروست نەوەک عادەتی بەڵکو قەدرو ڕێزی خودایان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا حەق و شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا بەدوای ڕازیبوونی خودا کەوتوون وەکو غایەو ئامانج بەھۆی گەورەیی خۆشەویستیان لە دڵەکابیان بۆ پەروەردگارەکەیان و خۆشەویستی خوداش بۆیان، جا عیبادەتەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان ماددەی تێپەڕاندووە لە دنیاو ئاخیرەتدا، جا خۆشەویستی ھەرە گەورەی خوداو ماددە لەدڵی عەبدەکانی کۆنابێتەوە، ئەوەش گەورەترین ڕێزە لەخوداوە لەکتێبدا کەوا بەو گەلەی داوە کە خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم ويحبّونه) گەورەتر لە خۆشەویستیان بۆ مەلەکوتی پەروەەدگارەکەیان لەدنیاو ئاخیرەتدا.

    وەسوێند دەخۆم بە خودای گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وەبە پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن بە مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت و ھاوشێوەی ئەویش ھەرچەندە زیادیش بێت و ھەرچەندیش بێت و بگاتە ھەرچەندیش بەموڵکێکی وا کە سنوری نەبێت جا ئەگەر خودا بیدات بەھەر یەکێک لەو گەلەی خوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم ويحبّونه) ئەوا ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن ھەتا نیعمەتە ھەرە گەورەکەیان بۆ دێتە جێ (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لەھەموو مەلەکوتەکەی خودا کەبریتی یە لە ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان کەوا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، ئەوەش لەبەرگەورەیی خۆشەویستیانە بۆ پەروەردگارەکەیان کەوا ماددەی تێپەرکردووە لەدنیاو ئاخیرەتدا، وەدەڵێن: جاچۆن ڕازی بین بە نیعمەتەکانی بەھەشت و چێژ ببینین لە حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شتیش لەلای ئێمە متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر عەبدە گومڕایە پەشیمانەکانی! لەوەیە ئەو پیاوەی کەوا ئاواتەخوازم دڵەکەی لەسەر تەقوا بنیات نزابێت بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، جا ئایا تۆ چۆن وادادەنێی بەوەی کەوا خودا خەفەتبار دەبێت لەسەر کافرو بێباوەڕە فەسادگێڕو خراپەکارەکان لەزەوی ئەوانەی کەوا پشت ھەڵدەکەن لە دەعوەو بانگەوازی حەقی پەروەردگارەکەیان جا چۆن لەم دنیایەدا پەروەردگارەکەیان بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەریان؟ لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پەنا دەگرم بەخودا لەوەی کەوا شتی ناحەق لەسەر خودا بڵێم، بەڵکو خودا توڕەیە لەسەر کافرو بێباوەڕان لەم ژیانی دنیایەدا وەلەسەر سەرجەم پشتھەڵکەرەکانیش لەشوێن کەوتنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان، وەنەمبینیوە بەوەی کەوا خودا ھیچ لەسەریان خەفەتبار بێت پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو بەغەزەب و توڕەیە لەسەریان و ڕق وقینێکی گەورەتری لەڕق و قینی لەخواترس و پارێزگارەکان بۆ کافرو بێباوەڕەکان ھەیە،وە ناشکرێت کەوا حەسرەتی خەفەتباری لەنەفسی خوادا بێت لەسەریان لەپێش ھاتنی حەسرەتی پەشیمانی لەنەفسی خۆیان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، وە حەسرەتی پەشیمانیش لەخۆیان لەدوای ئەوە دێت سزای خودایان بۆ دێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە:
    {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَ‌فُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّ‌حْمَةِ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ‌ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ‌ الرَّ‌حِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَ‌بِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُ‌ونَ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾ أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَ‌ى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّ‌ةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾ بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْ‌تَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِ‌ينَ ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
    واته‌/ بڵێ خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که ئیسرافتان كردووه‌و هه‌ڵه‌و گوناهو تاوانتان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا چونکه به‌ڕاستی خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانه‌‌ (٥٣) هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیم و ملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی خۆتان به‌گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قدا پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن و که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات (٥٤) وه‌ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌وه‌ بكه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه دابه‌زێنراوه‌ بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت له‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێك بڵێت ئاخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروست و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێك که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێك ببێت و جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) به‌ڵێ‌ به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیدا تۆ هه‌ر له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی خودا) (٥٩).

    جا ئەی (أسس) سەیری ئەوەبکە کەی حەسرەتی پەشیمانیەکە ڕوودەدات لەنەفس و ناخی ئەوانەی کەوا حەسرەتی پەشیمانی دەکێشن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا لەمحکەمی کتێبدا دەبینی بەوەی کەوا لەدوای ڕوودانی کارەساتی سزایەکەیە لەسەریان لەلایەن پەروەردگارەکەیان ئەوکاتە ھەموو یەکێکیان دەڵێن: خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّ‌بِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُ‌ونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَ‌تَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّ‌طتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِ‌ينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ وه‌ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌وه‌ بكه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه دابه‌زێنراوه‌ بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت له‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێك بڵێت ئاخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروست و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد (٥٦).

    جا کوانێ فەتوای خودا لەمحکەمی کتێبەکەی لەسەر ئەوەی کەوا متحسرو خەفەتباربێت لەسەر پشتھەڵکەرە گومڕایەکان ئەوانەی کەوا خودا بەھیلاکی بردن بەھۆی پشتھەڵکردنیان لە دەعوەو بانگەوازی پێغەمبەرانی خودا؟ جا بەڵگەکەت بێنە ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانی. جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامەکە ڕاستەوخۆ لە پەروەردگارەوە بەجێ دەھێڵێت لەمحکەمی کتێبدا: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
    واته‌/ ئه‌مه‌ ته‌نها کارەسات و سزاو گرتنێكی گه‌وره‌و به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) (خودای گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌ت و خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

    جا لەپاش ئەوە بۆ بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا پەروەردگارەکەیان متحسرو خەفەتبارە لەنەفسی خۆی لەسەر عەبدە سزادراوە پەشیمانەکانی، جا لەپاش ئەوە دەڵێن: "کەواتە چی لە نیعمەتەکانی بەھەشت بکەین لەکاتێکدا خۆشەویسترین کەس و شت لە لامان متحسرو خەفەتبار بێت؟ ھیھات ھیھات بەوەی کەوا ڕازی بین ھەتا خودا ڕازی دەبێت، وەئەگەر ڕازیش نەبێت جا ئەی لەبەرچی خودا ئێمەی دروستکردووە پاکو بێگەردی بۆی؟ جا ئایا بۆ ئەوەی چێژ لە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشت ببینین؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە لەپەروەردگارەکەیانەوە دەبینن لە محکەمی کتێب دەربارەی حیکمەتەکە لەدروستکردنەکەیان بەوەی کەوا دروستی نەکردوون بۆ ئەوەی بیان خاتە ناو نیعمەتەکانی بەھەشتەوە وە دروستی نەکردوون بۆ ئەوەی سزایان بدات لەئاگری دۆزەخدا، وەکو خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

    جا ئایا دەبینی بەوەی کەوا ئەو گەلەی خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونە) گومڕا بووبن لە ڕێگای ڕاست بەھۆی ئەوەی ئەوان بەدوای ڕازیبوونی خودا کەوتوون کە گەورەترین نیعمەتە وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە کە نیعمەتەکانی بەھەشتە؟ وھیھات ھیھات.. سوێند دەخۆم بە خودای گەورە بەوەی کەوا ئەوان ئێستا زانیویانە لەکاتێکدا ھێشتا وا لەژیانی دنیادان بەوەی کەوا ڕازیبوونی خودا بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە وە بەھەشتیش نیعمەتێکی بچوکە لەچاو نیعمەتی ڕازیبوونی خودا، جا چۆن نیعمەتە ھەرە گەورەکە دەکەن بە وەسیلە بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە! ئەی ئایا خودا فەتوای بۆ نەداون لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لەنیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؟ خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ}صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن خوداوە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستەی ئیمام مەھدی دەکرێت دەربارەی حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) بۆ سەرجەم موسڵمانان: ئەوەیە جا ئایا بەسەرخەرەکانی ئیمام مەھدی لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن وادەبینن بەوەی کەوا بەدوای ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی کەوتبن وەکو غایەو ئامانج لە ناخ و نەفسیاندا کەوا جێگیربووبێت لەدنیاو ئاخیرەتدا جا ئایا وایان دەبینن بەوەی کەوا ئەوان گومڕاو سەرلێشێواو بووبن لەڕێگای ڕاست؟ بڵێ بەڵگەتان بێنن لەسەرئەوە ئەگەر ڕاستدەکەن. ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خودایەک نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت بەڕاستی ئەوەیان بەدی کردووەو بینیوە بەوەی کەوا ڕازی بوونی خودا لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک، وەھەر لەبەرئەوەش بەدوای ڕازیبوونی خودا کەوتوون وەکو غایەو ئامانج ئەوانە دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو فەتوا دەدات بۆ بەشەر دەربارەی شەئن و کاروباری ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت و دەڵێم: سوێند دەخۆم بە خودای گەورە بە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە بە پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان لەدنیاو ئاخیرەتدا ھەتا نیعمەتە ھەرە گەورەکەیان بۆ دێتە جێ (النعيم الأعظم) کەئەوەیە خودا ڕازی بێت، ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھیدن بە شاھێدی حەقی یەقین و دڵنیاییەوە لەسەر ئەوەی کەوا ئیمام مەھدی فەتوای داوە دەربارەیان بەحەق وە لەوەی کەوا ئەم حەقیقەت و ڕاستیە شاراوەیەی باسکردووە بۆ خەڵکی لە نەفس و ناخیاندا حەقە کەوا ھیچ کەسێک پێی نازانێت لە نەفس و ناخیاندا تەنھا خودا نەبێت، ئەوەش ئایەت و نیشانەی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە لەپەروەردگارەکەتانەوە کەوا بریتی یە لەگەورەترین ئایەت و نیشانە لەکتێبدا بەھەموو شێوەیەک، جا ھیچ ئایەت و نیشانەیەک نیە گەورەتر بێت لە ئایەت و نیشانەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) لە ھەموو وجوددا... پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆ خودای گەورە.

    وەھەرگیزیش ھیچ کەسێک لەگەڵ ئیمام مەھدی جێگیرو ڕاوەستاو نابێت لەدنیاو لەئاخیرەتدا جگە لەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) کەوا لەسەر خۆشەویستی خودا کۆبوونەتەوە لە شوێنە جیا جیاکانی زەوی، ئاگاداریش بن سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خوایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەوانە پێغەمبەرو نێردراوو شەھیدەکان خۆزگەیان پێدەخوازن لە نزیکی و شوێنەکانیان لەلای پەروەردگارەکەیان لەکاتێکدا ئەوانە لە پێغەمبەرو نێردراوەکانیش نین وەلەوانەش نین کەوا بەدوای شەھیدبووندا بن لەپێناو خوادا، وەھەر لەبەرئەوەش لەشەھیدەکان نین لەبەرئەوەی ئەوان ئاوات و تەمەننای ڕووبەڕووبوونەوە ناکەن لەگەڵ کافرو بێباوەڕەکان تا بیان کوژن و خوێنیان بڕێژن، بەڵکو شوێنی شتێکی خۆشەویستر کەوتوون لەنەفسی خودا جا ئاوات و تەمەننای ھیدایەتدرانیان دەکەن، جا نایان بینی بەوەی کەوا تەمەنناو ئاواتی کوشتنی کافران و ڕشتنی خۆێنیان بکەن یان بۆ ئەوەی تا کافرەکان ئەوان بکوژن تا بچنە ناو بەھەشتەوە بەڵکو تەمەنناو ئاواتی ھیدایەتی ھەموو ئومەت دەکەن، وە ھەدەف و ئامانجەکەشیان ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکیە ھەدەف و ئامانجەکەیان ئەوەیە کەوا شەوو ڕۆژ کاردەکەن لەسەر ھاتنەجێی ئەو ھەدەف وئامانجە بەرزو بڵندو پیرۆزو گەورەیە، ئەوانە ڕەحمەتن لەلایەن خوداوە بۆ ئومەت، جا چەندە جاھیل و نەزانن بە قەدرو ڕێزەکەیان وە بە نھێنیەکەشیان نازانن. وەسوێند دەخۆم بە خودای گەورە بەوەی کەوا ئەوە بریتی یە لەحەقیقەتی ئەوگەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) ئەوانەی کەوا خودا وەعدو بەڵێنی پێدابوون لە محکەمی کتێبەکەی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءاَمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى المُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا خوا که‌سانێک ده‌هێنێت په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت خوداش فراوانگیرو زانایه.

    لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد ئایا نابینی بەوەی ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت ئاواتەخوازو تەمەننای کوشتن و شەڕکردن دەکەن لەگەڵ کافرەکان جا خوێنیان بڕێژن جا کوا ئەوان سورنین لەسەر ھیدایەتدرانیان، بەڵگەو دەلیلەکەش ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورەیە کەوا دەفەرموێت: {أَذِلَّةٍ عَلَى المُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ} صدق الله العظيم؟".
    واتە/ ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) ؟.

    جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بەخودا من بەوە نازانم کەوا ئەوان ئاواتەخوازو تەمەننای ئەوە بکەن تەنھا ئاواتەخوازو تەماننای بینین و ڕووبەڕوو بوونەوە نەبێت لەگەڵ شەیتانە جن و ئینسانەکان وە تەمەنناو ئاواتی شەڕکردن و کوشتنی کافرەکان لەگومڕایەکان ناکەن ئەوانەی کەوا نازانن، بەڵکو مەبەستی جیھادو تیکۆشانەکەیان لەم ئایەتەدا بریتی یە لە جیھادو تێکۆشانیان بە دەعوەو بانگەوازکردنی بەشەر بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) لەلۆمەی لۆمەکارانیش ناترسن، لۆمەکردنیش لە شەڕکردندا نیە بەڵکو لەدەعوەو بانگەوازکردنە جا ئەوانەی کەوا بە نھێنی دەعوەو بانگەوازە حەقەکەیان نازانن لۆمەیان دەکەن، ئەگینا سوێند بەخودا گەورەترین فەزڵ و ڕێز لەلایەن خوداوە لەسەر عەبدەکانی لەکتێبدا بریتی یە لەو فەزڵ و ڕێزەی کەوا خودا داویەتی بەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەیت (قوم يحبّهم ويحبّونه)، جا ئایا دەبینن کەوا لە عیبادەتەکەیان باسی بەھەشت یان ئاگر کرابێت؟ بەڵکو باسی نھێنی عیبادەتەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان کراوە بەھۆی گەورەیی خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەرگاریان کەوا خۆشەویستی ماددەی تێپەڕاندووە جا ماددەکە ھەرچەندە بێت ئەوا ھەر کەم و و بچوکە لەدنیاو ئاخیرەتدا، جا ھەرگیز لەنەفس و ناخیاندا ڕازی نابن ھەتا خۆشەویستەکەیان ڕازی دەبێت وەھەر لەبەرئەوەش لەشوێنەکەدا نابینن بەوەی کەوا خودا نەباسی بەھەشتی کردبێت نە ئاگر. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءاَمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى المُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا خوا که‌سانێک ده‌هێنێت په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت خوداش فراوانگیرو زانایه.

    ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ خوایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی ئەوە گەورەترین ڕێزە لەکتێبدا بەوەی کەوا عیبادەت و پەرستنەکەیان بۆ خودا پاک و خاوێن بۆتەوە لە مادیات بەتەواوی بەپاک و خاوێن بوونەوە: {ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت خوداش فراوانگیرو زانایه.

    جا ئایا دەبینی کەوا باسی نیعمەتەکانی بەھەشتی کردبێت لەو بابەتەی کەوا ھاتووە لە کتێبدا بەوەی کەوا ئەوە بریتی یە لە فەزل و ڕێزی گەورەی خودا لەسەریان؟ نەخێر سوێند بەپەروەردگارم بەڵکو {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} واتە {خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت} ئەوەش بریتی یە لە گەورەترین ڕێز لەکتێبدا، وەھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:{ذَلِكَ فَضْلُ اللهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ}.
    واتە/ ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت خوداش فراوانگیرو زانایه.

    لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: " جا ئایا مەبەستی لەو فەزڵ و ڕێزە چیە؟" جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە ڕاستەخۆ لە پەروەردگارەوە بەجێدەھێڵین لەمحکەمی کتێبدا: {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} واتە {خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت}.

    بەڵام خۆشەویستیان بۆ پەروەردگارەکەیان گەورەیە ھەتا تەنانەت ماددەیان تێپەڕاندووە جا بەدوای ڕازیبوونی خودا کەوتوون وەکو غایەو ئامانج وەھەرگیزیش ڕازی نابن ھەتا خودا ڕازیدەبێت، جا ببن بە شاھێد لەسەر ئەوە.

    وە خوداش سەد ناوی ھەیە وە پێغەمبەرو نێردراوەکانیش ٩٩ ناویان فێری ئومەتەکانیان کردووە خوداش ناوی ھەرەگەورەی خودای (اسم الله الأعظم) ی تایبەت کردووە بە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ ئەوەی حەقیقەتی ئەم ناوی ھەرە گەورەی خودایە بەبەشەر بناسێنێت کەوا خودا کردوویەتی بەسیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر عەبدەکانی، وەلەوەشدا نھێنیەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ھەیە ئەگەر ئێوە دڵنیابن. لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا لادەدەن و ئیلحادیان ھەیە لە بەرامبەر ناوە جوانەکانی خودا بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: " ئەی ناصر محمد بەڕاستی ئەو ناوە ھەرە گەورەیە ئەوەیە کەوا ئەگەر پێی دوعا لەپەروەردگار بکەی وەڵامت دەداتەوە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت ھیچ جیاوازیەک نیە کەنێوان ناوە جوانەکانی خودا پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلله الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُواْ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَآئِهِ} [الأعراف:180].
    واتە/ هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان جا به‌و ناوانه دوعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن وازیش بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادەدەن.

    وەخودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُواْ الله أَوِ ادْعُواْ الرَّحْمَنَ أَيًّا مَّا تَدْعُواْ فَلَهُ الأَسْمَاء الْحُسْنَى} صدق الله العظيم [الإسراء:110].
    واتە/ بڵێ ئێوه له نزاو دوعاتاندا هاوار بەناوی (الله‌) بکه‌ن یان به‌‌ (الرحمن) جا به‌هه‌ر ناوێک هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته‌ چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو ناوه پیرۆزو جوانه‌کانه‌.

    جا چۆن بیروباوەڕتان وایەو وادەزانن بەوەی کەوا ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) ئەوەی کەوا بیزابێت و فێری بێت پاشان دوعای لەخودا پێبکات ئەوا ھەر پەروەردگار وەڵامی دەداتەوە؟ ئەی ئایا ئەو بیروباوەڕە بەتاڵ و پوچە جیاوازی کردن نیە لەنێوان ناوەکانی خودا ئەی گەلی وتاربێژی مینبەرەکان و موفتی ناوچەو شوێنەکان؟ بەڵکو خودا وەڵامتان دەداتەوە بەھەر ناوێک کەوا داوای لێبکەن لەناوە جوانەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {قُلِ ادْعُواْ الله أَوِ ادْعُواْ الرَّحْمَنَ أَيًّا مَّا تَدْعُواْ فَلَهُ الأَسْمَاء الْحُسْنَى} صدق الله العظيم.
    واتە/ بڵێ ئێوه له نزاو دوعاتاندا هاوار بەناوی (الله‌) بکه‌ن یان به‌‌ (الرحمن) جا به‌هه‌ر ناوێک هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته‌ چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو ناوه پیرۆزو جوانه‌کانه‌.

    بەڵام لەگەورەیی جەھل و نەزانینتان ئێوە وادەزانن بەوەی کەوا ناوی ھەرە گەوەی خودا (اسم الله الأعظم) بریتی یە لە ناوەی کەوا گەورەترە لە ناوە جوانەکانی تری، ئێوەش درۆ دەکەن ئەی ئەوانەی کەوا قسە بەناوی خوداوە دەکەن بێ ئەوەی بزانن دواتریش ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی فەتواتان بۆ دەدات بەوەی کەوا لەبەرچی خودا ناوی ھەرە گەورەی خودای (اسم الله الأعظم)ی بە ھەرە گەورە (الأعظم) وەسف کردووە جا ئەوە لەبەرئەوە نیە کەوا ئەم ناوەی گەورەتر بێت لەوە خوانەکانی تری پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی کەوا یەک خودایە جا ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ناوە جوانەکانی خودا، بەڵکو بە ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) وەسفی کردووە لەبەرئەوەی نھێنیەکەی لەنەفسی خۆی دایە کەوا کردوویەتی بە سیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر عەبدەکانی، وەئەوانەشی کەوا قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت دواتر دەبینن بەوەی کەوا ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لەنیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورەترە کە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی، وەھەر لەبەرئەوەش بە ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) وەسف کراوە لەبەرئەوەی سیفەتی ڕازی بوونی خودایە لەسەر عەبدەکانی جا دەیبینن بەوەی کەوا بەڕاستی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی ھەروەکو خودا فەتوای بۆ داون لەمحکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ڕازی بوونی خودا لەسەر عەبدەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنََ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن خوداوە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    لەوەیە یەکێک لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڕاستی ئەگەر تۆ مەھدی چاوەڕوانکراو بیت بەبێ ھیچ شک و گومانێک ئەوا دواتر دەبینین کەوا ئەو گەلەی خودا وەعدو بەڵێنی دابوو پێیان لەمحکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ڕەوانەیان بکات بۆ خەڵکی بانگەوازی خەڵکی دکژەن لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەپەروەەردگارەکەیانەوە جا وەسفی ئەوانمان بۆ بکە ئەی ناصر محمد یەمانی تاکو بیان ناسین لەنێو بانگەوازکارەکان بۆ لای خودا". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامەکە لەپەروەردگارەوە بەجێدەھێڵێت بۆ پرسیارکاران لە محکەمی کتێبدا: {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} صدق الله العظيم.
    واتە/ خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت.

    جا ھەرگیز نایانبینن بەوەی کەوا قسەبکەن دەربارەی بەھەشت و نیعمەتەکان؛ بەڵکو بانگی خەڵکی دەکەن بۆ لای نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت بەوەی کەوا بەدوای ڕازیبوونی خودا بکەون وەکو غایەو ئامانج ، وەفێریشیان دەکەن وپێیان دەڵێن بەوەی دواتر ئەوە دەبینن کەوا بەڕاستی نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بەڵام ئەم حەقیقەت و ڕاستیە ھەرگیز کەس درکی پێناکات تەنھا خاوەن خۆشەویستی یە ھەرە گەورەکان نەبن بۆ خودا لەکتێب ئەوانەی کەوا وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدیان داوەتەوە بۆ لای نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی دنیاو ئاخیرەت، جا لەپاش ئەوە لەناخیاندا کەوا ھێشتا لەژیانی دنیادان ئەوە دەبیننەوە بەوەی کەوا ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر عەبدەکانی بەڕاستی نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت، جا ئەگەر ئەو وەسفە بوونی نەبێت لەم ئومەتەدا بۆ ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونە) جا ئەوکاتە من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نیم جا ببن بەشاھێد لەسەر ئەوە، وەئەوانیش بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەبێ ھیچ شک و گومانێک بەوەی کەوا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەڕاستی بریتی یە لەئیمام ناصر محمد یەمانی لەپیش ئەوەی کەوا ڕوخساری ببینن لەسەر ئەرزی واقع بەڵکو تەنھا بەوێنە بینیویانە جا ئەوە چ شتێکە وای لێکردوون کەوا لەوانە بن کە دڵنیابن لەوەی ئەو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە بەبێ ھیچ شک و گومانێک؟ وەڵامەکەی بەحەق ئەوەیە؛ نھێنی یەقین ودڵنیای یەکەیان بریتی یە لەو ئایەت و نیشانەیەی کەوا خودا پشتگیری پێ لەمەھدی چاوەڕوانکراو کردووە کەوا چاوەکانیان نەیانبینیوە وە گوێیەکانیشیان نەیان بیستووە ھەرچەندە ئەو ئایەت و نیشانەیەش گەورەترین ئایەت و نیشانەیە لەکتێبدا بەھەموو شێوەیەک بەڵکو گەورەترە لە ھەموو مەلەکوتی ئایەت و نیشانە گەورەکانی خودا لە دنیاو ئاخیرەتدا، ئەو ئایەتەش بریتی یە لەحەقیقەت و ڕاستی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم). وەھەرلەبەرئەوەش ھەرگیز ڕازی نابن نە بەمەلەکوتی ھەموو ئایەت و نیشانەکانی خودا لەدنیادا نە مەلەکوتی ھەموو ئایەت و نیشانەکانی خوداش لە ئاخیرەتدا ھەتا پەروەردگارەکەیان لەنەفسی خۆی ڕازی دەبێت بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار. وەھۆکاری حەسرەتی خەفەتباری خوداش لەسەر عەبدە گومڕایە پەشیمانەکانی بەھۆی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیە لەنەفسی خوادا، جا ئەوەیە پەروەردگارەکەتان کەوا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە جا بیپەرستن ھەتا ئەو کاتەی دەگەنە یەقین و دڵنیایی، وسلام ٌعلى المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

    وەئەی (أسس) ناوەکەشت وەکو ئەوە وایە کەوا سوکایەتی پێکردن بێت تەنھا ئەگەر مەبەستت لەوە بێت کەوا دڵت لەسەر بناغەی تەقواو لەخواترسان و پارێزگاری بنیات نرابێت جا ئەگەر وابێت ئەوا باشترین پیاوی، خوداش بە نەفس ناخ ودەروونت دەزانێت وە گەڕانەوەکەشت ھەر بۆلای پەروەردگارەکەتە وەلەسەر ئەوە حساب و لێپرسینەوەشت، لەوەیە أسس بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد جا ئایا واگومان دەبەی بەوەی بەسەرخەرەکانت لەو گەلەبن کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) بەوەی کەوا خودایان خۆشدەوێت بە گەورەتر لە خۆشەویستی پێغەمبەرو نێردراوەکان بۆ خودا؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەوپرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: حاشا بۆ خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان، سوێند بەخودا ئەوانیش پەروەردگارەکەیان خۆشویستووە بە خۆشەویستیەکی ھەرە گەورە، جا ئاگاداربن سوێند بەخوای گەورە ئەگەر بێتو نێردراوو پێغەمبەرەکان بە حەسرەتی خەفەتباری خودایان بزانیبوایە لەنەفسی لەسەر عەبدە گومڕایەکانی لەدوای ئەوەی کەوا دوعاکانیان وەڵامدەداتەوە لەسەر گەلەکانیان جا بەھیلاکیانی برد ئەوا ھیچ پێغەمبەرێک قەت دوعای لە قەومەکەی نەدەکرد ھەتا ئەوکاتەی کەوا خودا ھیدایەتی دەدان، جا ئەو قەومەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت ئیمام مەھدی فێری کردوون بەوەی کەوا بەڕاستی خودای ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر متحسرو خەفەتبارە لەسەر عەبدە گومڕایە پەشیمانەکانی لەدوای توشبونیان بەکارەساتی سزایەکە یان ئەوانەی کەوا مردوون لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا جا بوون بەیەکێک لە سزادراوە پەشیمانەکان. جا لەپاش ئەوە بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبّهم الله ويحبّونه) وتیان: "کەواتە چۆن ڕازی بین بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا خۆشەویستەکەمان خودای ڕەحمان و ڕەحیم متحسرو خەفەتبار بێت لەنەفسی خۆی لەسەر عەبدە گومڕایەکانی! پەناش دەگرین بە خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی کەوا ڕازی بین بە مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت ھەتا خۆشەویستەکەمان خودای ڕەحمان و ڕەحیم ڕازیدەبێت لە نەفسی خۆی بەوەی کەوا چیتر نە بەحەسرەت بێت نە خەفەتبار". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: دەی ڕاکەن جیھادو تێکۆشان و ھەوڵ و کۆشش بکەن بە ھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک و لەلۆمەی لۆمەکارانیش مەترسن بەڵام بەگوێرەی ھەوڵ و کۆششەکەتان وە لەسنوری تواناکەتان خوداش شتێک بەسەر کەسێکدا نادات تەنھا لەتوانای خۆی نەبێت، جا ئێوە دەتانەوێت کەوا خودا ڕازی بێت لەنەفسی خۆی وەبەڕاستیش زانیتان بەوەی کەوا خودا بە کوفرو بێباوەڕی عەبدەکانی ڕازی نابێت بەڵکو بەوە ڕازی دەبێت کەوا عەبدەکانی سوپاس گوزاربن و ڕێگای سوپاس گوزاری و شوکرانە بژێری بگرن، وەھەتاکو ڕازی بوونی خودا بێتەجێ لە نەفسی خۆی پێویستە کەوا جیھادو ھەوڵ و تێکۆشان بکەن بە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای خودا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەپەروەردگارەکەتانەوە ھەتاکو خەڵکی بکەن بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست بەوەی کەوا خودا بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ڕازی بێت.

    ئەی خودایە ئەوە من گەیاندم، خودایە شاھێد بە..جا ھەسارەی سزا لەسەر دەرگای ھاتنیەتی، جا با بەشەر شوێنی بەیانی حەقی ئەو زیکرو کتێبە بکەون کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی خەلیفەی خودا لەسەر بەشەر بەڵگەیان پێ بەسەردا دەھێنێتەوە، وەئەگەر پشتیشیان ھەڵکردو وتیان: "ئەی ناصر محمد بەڕاستی تۆ درۆزنێکی خراپەکاری" جا ئەوە دواتر لە شەوی تێپەڕبوونی ھەسارەی سەقەر دەزانن کەکێ درۆزنێکی خراپەکارە کەوا لەسەردەمێک بۆ سەردەمێکی تر دەردەکەوێت بۆ بەشەر. ئەو شەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت شەوی تەواونوونی مانگی بەدر لەیەکێک لەمانگەکان؛ لەو شەوەدا خودا مەھدی چاوەڕوانکراو دەردەخات بەسەر سەرجەم بەشەر لەکاتێکدا ئەوان زەلیل و ریسواو شەرمەزارو پشتھەڵکەرن لەبەیانی حەق بۆ قورئانی گەورە،

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    خەلیفەی خوداو عەبدەکەی ئیمام؛ مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــ

  2. الترتيب #2 الرقم والرابط: 318069 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    432

    افتراضي وەڵامی پوختی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر ئەوانەی نکۆڵی لە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) دەکەن..

    -2-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    09 - 08 - 1433 ک
    29 - 06 - 2012 مـ
    06:21 بەیانی
    ــــــــــــــــــــ

    وەڵامی پوختی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەر ئەوانەی نکۆڵی لە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) دەکەن..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وجميع أنبياء الله ورسله وآلهم الطيبين وجميع المسلمين التابعين للحقّ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    وە ئەی پیاو ئایا ڕێگات لێگیراوە لەوەی ناوی خوازراوی تر بەکاربھێنی تا ناوەکەت بە (سس) بنوسی ؟ جا چۆن لەئێمەت دەوێت کەوا بانگت بکەین لەمیانەی حیوارو گفتوگۆکە بە (سس) ؟ خوداش بە ویست ومەبەستەکەت دەزانێت لەو ناوە (سس)، بەھەرحاڵ ئەی پیاو بەڕاستی تۆ ڕیوایەتێکی حەق و ڕاستت ھێنا دەربارەی فەتوای ژمارەی ناوە پیرۆزو جوانەکانی خودا بەوەی کەوا ٩٩ ناون بەڵام محمد پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وآله وسلم دەیزانی کەوا موسڵمانان بە ھەموو ناوەکانی خودایان نەزانیوە، وەدەیزانی کەوا ھێشتاکە خودا ناوێکی شاراوەی ھەیە، ھەر لەبەرئەوەش فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام: [ما أصاب أحداً قط همٌّ ولا حزنٌ فقال اللهم إني عبدك وابن عبدك وأمتك، ناصيتي بيدك ماض في حكمك، عدلٌ فيَّ قضاؤك، أسألك بكل اسم هو لك، سميت به نفسك، أو أنزلته في كتابك، أو علمته أحداً من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك، أن تجعل القرآن العظيم ربيع قلبي، ونور صدري، وجلاء حزني وذهاب همي وغمي، إلا أذهب الله همه وحزنه وأبدله مكانه فرجاً].

    جا سەیری قسەکەی محمد پێغەمبەری خودا بکە -صلى الله عليه وآله وسلم- ئەوکاتەی کەوا فەرموویەتی: [أنزلته في كتابك أو علمته أحداً من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك].
    کۆتایی پێھات ئەو پارچەیەی کەو ا وەرگیرا لە حەدیس و فەرموودەکەی محمد پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وآله وسلم- ھەرچەندە فەرموودەکە تێخستنێکی سادەی خراوەتە ناو، جا فەرموودە حەقەکە بەو شێوەیە:[اللهم إني عبدك وابن أمتك ناصيتي بيدك ماض في حكمك عدل في قضاؤك أسألك بكل اسم هو لك سميت به نفسك وأنزلته في كتابك واستأثرت به في علم الغيب عندك وعلمته لأحد من خلقك أن تجعل القرآن العظيم ربيع قلبي، ونور صدري، وجلاء حزني وذهاب همي وغمي، إلا أذهب الله همه وحزنه وأبدله مكانه فرجاً]. صدق عليه الصلاة والسلام.
    واتە/ خوایە من بەندەی تۆم منداڵی بەندەی تۆم نێوچەوانم بەدەست تۆیە حوکم و بڕیارت بەسەرمدا ڕابردووە بڕیارەکانیشت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە، خودایە داوات لێ دەکەم و لێت دەپاڕێمەوە بە هەموو ناوە جوانەکانت کە ناوت پێ لە خۆت ناوە، وە لە قورئاندا ناردۆتتە خوارەوە، وە فێری کەسێکت کردوە لە دروستکراوەکانت، وە لە زانستی پەنهانی خۆت حەشارت داوەو ھئشتۆتەوە، کە قورئانی گەورە بکەیتە بەهاری دڵم و نوری سینگم و رەوێنەوەی دڵتەنگیم و لابەری خەم و خەفەتم، هەر کەسێک ئەو نزایە بکات ئەوا خوای گەورە خەم و خەفەتەکەی لادەبا و بۆی دەگۆڕیت بە خۆشی.

    بەڵام ئیدراج و تێخستنەکە فرسەتێکی داناوە بۆ ھەڵبەستنی ناوەکانی خودا بەوەی گوایە ھەموو ناوەکانی لەکتێبەکەی دانەبەزاندووە، ئەوەش تاکو چەند ناوێک بھێنن کەوا خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندبێت لەمحکەمی قورئان جا لەپاش ئەوە دەڵێن: ئەی ئایا محمد پێغەمبەری خودا نەیفەرمووە - صلى الله عليه وآله سلم - بەوەی کەوا ئەوکەسە فێردەکات کەخۆی بیەوێت بەو ناوانەی کەوا لەکتێبەکەی داینەبەزاندووە بەڵکو فێری ھەرکەسێکی دەکات کە بیەوێت و داشی نەبەزاندۆتە سەر پێغەمبەرەکانی؟ جا لەپاش ئەوە دەرگای فرسەت بۆ لادان و ئیلحاد لەناوەجوانەکانی خودا دەکەنەوە خوداش لەدواوەیان دەورو گەمارۆی داون و لەدەستی دەرناچن.

    وەھەرچی ئەو ناوەشە کەوا لەزانستی غەیبدا ھێشتوویەتیەوە جا بەڕاستی خودا ھێشتویەتیەوە بۆ ئیمام مەھدی تا ئومەتەی پێ فێربکات جا خودا کردوویەتی بە گەورەترین ئایەت و نیشانەی بەڕاستدانەرەوە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو، کەوا مەبەستی پێی ناوی ھەرە گەورەی خودایە (اسم الله الأعظم) ئەی ئەو (سس) ەی کەوا پەی بەزانستەکەی نابەی. ئایا نازانی بەوەی کەوا حیکمەت لەدروستکردنی عەبدەکان بە ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) تەواو دەبێت کەوا بریتی یە لە (النعیم) نیعمەتە ھەرە گەورەکە؟ وەھۆکاری وەسفکردنەکەشی بە ھەرە گەورە (الأعظم) لەبەرئەوە نیە کەوا ئەو ناوە گەورەتر بێت لەناوە جوان و پیرۆزەکانی تری پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! بەڵکو لەبەرئەوەی خودا کردوویەتی بە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی لەسەر عەبدەکانی وەفەتواشی بۆ داون بەوەی کەوا بەڕاستی دەبینن بەوەی ئەوە نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، وەمەھدی چاوەڕوانکراویش ئەوەی لەخۆیەوە نەوتووە بەڵکو خودا فەتوای بۆ داون لەمحکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا نیعمەتی ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی بریتی تە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ وە ڕازیبوونێک لەلایەن خوداوە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    لەوەیە (سس) بیەوێت بڵێت: " جا مەبەستی خودای بەرزو بڵندو گەورە چیە لەو فەرموودەیەی:{وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ}؟".
    واتە/ وە ڕازیبوونێک لەلایەن خوداوە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    جا لەپاش ئەوە بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبد النعيم الأعظم) ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت خودا کردوویەتی بە سیفەت بۆ رازیبوونی نەفسی لەسەر عەبدەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن خوداوە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    یان ئایا تۆ نکۆڵی لەسیفاتەکانی خودا دەکەی لە ناوە جوانەکانیدا بەنموونە (الكريم)؟ کەوا بریتی یە لەسیفەتی (الکرم). وە کەرەمی خودا دەبینی لەبەردەمت لەھەموو شتێکدا، جا کێ کەخودا بەکەرەمترو بەخشندەترە! وەبەھەمان شێوە (الخالق) جا حەقیقەتی دروستکراوانی خودا دەبینی لەبەردەمت، جا بەھەمان شێوە ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم) خودا کردوویەتی بە سیفەت بۆ ڕازیبوونەکەی لەسەر عەبدەکانی وەبەھەمان شێوە دواتر ئەو حەقیقەتە دەبینن بەوەی کەوا بەڕاستی ئەوە نیعمەتە ھەرە گەورەکەیە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی، وەھەر لەبەرئەوەش ھەرگیز ڕازی نابن ھەتا جودا ڕازی دەبێت. بەڵکو تەنانەت حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی خودا بریتی یە لەگەورەترین ئایەت و نیشانە لە کتێبدا بەھەموو شێوەیەک کەوا ھەموو مەلەکوتەکەی خوداش یەکسان نابن لەگەڵی.

    وەئەی برای بەڕێزم سس، بەڕاستی حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی خودا (النعيم الأعظم )ئێستا ئیتر لە زانستی غەیبدا نەماوەتەوە؛ بەڵکو بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان ئەو حەقیقەتەیان دۆزیوەتەوەو بەدیان کردووە بەبێ ھیچ شک و گومانێک بەوەی کەوا ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لەنیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی بەبێ ھیچ شک و گومانێک، وەھەر لەبەرئەوەش دەبینی کەوا ئەوان ھەرگیز نیعمەتە ھەرە گەورەکە ناکەنە وەسیلەوھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە، بەڵکو گوێبگرە لەوەی کەوا دەیڵێم: سوێند دەخۆم بەخودای نیعمەتە ھەرە گەورەکە ئەگەر بێتو خودا مەلەکوتی ئەو نیعمەتی بەھەشتەی کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە بدات بە یەکێکیان لەکاتێکدا بزانێت بەوەی پەروەردگارە خۆشەویستەکەی ڕازی نیە لە نەفسی خۆی، جا لەپاش ئەوە بزانێت کە ئەگەر بێتو مەلەکوتی ھەموو بەھەشت ببەخشێت ئەوا دواتر ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەی دێتە جێ، ئەوا ئەوکاتە نیعمەتی ئەو بەھەشتە دەبەخشێت کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە لەکاتێکدا بەبەخشینیشی زۆر کەیف خۆش و ئاسودەیەو ھیچ پەشیمان و خەفەتباریش نابێت لەسەری بەقەد مسقالە زەڕرەیەکیش.

    کەواتە ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر خودا، ئەگەر بێتو ئەوان نەزانن بەوەی کەوا حەقیقەتی ڕازیبوونەکەی خودا لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) ئەوا نیعمەتی بەھەشتەکەیان نەدەبەخشی بەڵام ئەوان زانیویانە بەوەی ڕازیبوونی خودا نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی ئەوە حەقیقەت و ڕاستیەکە کەوا ھیچ شک و گومان و دوودڵیەکی تێدا نیە ھەروەکو خودا وەسفی بۆ کردوون لە محکەمی کیێبەکەی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن خوداوە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بەڕاستی سیفەتی ڕازیبوونی خودا حەقیقەت و ڕاستیەکە کەوا بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە کە گەورەترە لە بەھەشتەکەی، جا ئایا ئەی برای بەڕێزم (سس) لەسەر ئەوە لۆمەمان دەکەی کەوا بەدوای ڕازیبوونی خودا کەوتووین وەکو غایەو ئامانج وەھەرگیزیش نایکەین بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنە جێی نیعمەتە بچوکەکە؟ جا ئەو گەلەی کەوا خودایان خۆشدەوێت و خوداش ئەوانی خۆشدەوێت بەحەقی ئەو حەقیقەتە دەزانن: {ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
    واتە/ ‌ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت خوداش فراوانگیرو زانایه.

    ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەخودا ئەگەر بێتو خودا ئەو ڕێزەی پێدابوای ئەوا ھیچ قسەو گفتوگۆت پێ لەگەڵ ئیمام مەھدی نەدەکرد بەڵام ھێشتا خودا ئەو ڕێزەی نەداوە پێت کارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ خودایە لەسەرەتاو دواییدا.

    وەھەرچی نوێژەکانە جا ھا ئەوە تۆ دەبینی کەوا قورئانیەکان تەنھا سێ نوێژ دەکەن جا ئەوە نیە کەوا لە رکاتەکانیان کەم کردبێتەوە یان زیادیان کردبێت؛ بەڵکو دوو فەرزیان بەتەواوی لەدەستداوە، وەناشمەوێت کەوا حیوارو گفتوگۆت لەگەڵدا بکەم دەربارەی ڕوکنی نوێژەکان وەبەڕاستیش حوجەو بەڵگەی بەحەقمان بەسەردا خێبەجێکردن وە ئەو زانایانەی کەوا بەسەر کاروبارو بانگەوازەکەماندا ئاگاداربوون بوێری ئەوەیان نەکردووە کەوا بێن ناڕەزایی دەرببڕن لەسەر بەیان و ڕوونکردنەوەکەی نوێژەکان.

    وەئەی پیاو، ئایا بیرناکەنەوە لە نوێژە کورتکراوەکان (قەسر) بەوەی کەوا کورتکردنەوەیە لە ئەسڵی ڕکاتەکان بۆ یەک ڕکات تەنھا ئیمامەکە نەبێت کەوا ھەروەکو چۆن دابەزیوە بە دوو ڕکات دەیکات، جا تایەفەو دەستەکەی یەکەم ڕکاتی یەکەمی لەگەڵدا دەکەن ھەتا تەواوبوونی تەشەھودەکەی ناوەڕاست لەدوای ڕکاتەکەی یەکەم، جا لەپاش ئەوە سەلام دەدەنەوەو لادەچن، ھەرچی ئیمامەکەیە ئەوا ھەڵدەستێتەوە بۆ ئەنجامدان و کردنی ڕکاتی دووەم، جا لەپاش ئەوە تایەفەو دەستەکەی تر دێن کەوا نوێژیان نەکردووە جا لەپاش ئەوە لەگەڵ ئیمامەکە ڕکاتەکەی دووەم دەکەن ھەتا کۆتایی ھاتنی تەشەھودی دووەم جا ئیمامەکە سەلام دەداتەوە ئەوانیش (واتە تایەفەکەی دووەمیش) لەگەڵی سەلام دەدەنەوە جا لەپاش ئەوە نوێژی ھەردوو دەستەو تایەفەکە وەکو یەک تەواو دەبیت بەیەکسانی بەحەق بەبێ ستەم بەخوێندنەوەی فاتیحەو تەشەھود.

    بەڵام من تەشەھودی ناوەڕاستم نەبینیوە لەلای ئێوە لەدوای ڕکاتەکەی یەکەم بیڵێن بەڵکو ڕکاتەکەی یەکەم دەکەن جا لە سوژدە یەکسەر ھەڵدەستنەوە جا بەپێوە دەوەستنەوە، ھەرچی تایەفەو دەستەکەی یەکەمن جا ئایا فەرمانتان پێکردوون بەسەلام دانەوە بەبێ خوێندنی تەشەھود یان فەرمانتان پێکردوون بەدانیشتن تا تەشەھودەکە بخوێنن تا کۆتاییەکەی جا لەپاش ئەوە ئینجا سەلام بدەنەوەو بڕۆن و ئیمامەکەش بکەوێتەوە سەرپێی و چاوەڕێی تایەفەکەی تر بکات؟ جا چیتانەو چ بڕیارێک دەدەن؟ بەڵکو تەشەھودی ناوەڕاست لەھەموو نوێژەکاندا لەدوای ڕکاتی یەکەم دەبێت، وەھەر لەبەرئەوەش دەبینن کەوا نوێژی کورتکردنەوە (قەسر) بۆ ھەردوو تایەفەو دەستەکە وەکو یەک یەکسانە بەو پەڕی ووردی لە ھەڵەو کەمو کوڕی ئایا عەقڵتان ناخەنەکارو تێناگەن؟

    بەڵکو ئەوەی جێگای سەرسامیە ئەوەیە کەوا دواتر ئێوە چی دەکەن لەنوێژی مەغریبدا جا چۆن دابەشیدەکەن بەسەر دوو تایەفەو دەستەکەدا لە نوێژی کورتکردنەوە (قەسر)! ئایا بیرناکەنەوە؟ یان ئێوە لەخۆتانەوە دەڵێن نوێژی مەغریب کورت ناکرێتەوە (قەسر) ناکرێت، بەڵام خودا پاک و بێگەردی بۆی فەرموویەتی: {وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا (101)} صدق الله العظيم [النساء:101].
    واتە/ هه‌ر کاتێک كه‌وا ده‌رچوون بۆ جیهاد ئه‌وه گوناهبار نابن به‌کورت کردنه‌وه‌ی نوێژ ئه‌گه‌ر ترسان ئه‌وانه‌ی خوانه‌ناسن پیلان و به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ربهێنن و توشی فیتنه‌تان بكه‌ن چونکه به‌ڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوه‌ن .

    ئەوەش بریتی یە لە نوێژی (قەسر) لەکتێبی خودا لە دوو ڕکاتەوە بۆ ڕکاتێک وە مەرجێکی محکەم و ڕوون و ئاشکراشی ھەیە لە کتێبەکەی خوادا ئەویش: {إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا (101)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌گه‌ر ترسان ئه‌وانه‌ی خوانه‌ناسن پیلان و به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ربهێنن و توشی فیتنه‌تان بكه‌ن چونکه به‌ڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوه‌ن.

    جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە جا ئایا چارەسەر چیە ئەگەر ھاتوو ترسان لەوەی توشی فیتنەتان بکەن لە نوێژی مەغریبدا؟ جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا تایەفەو دەستەکەی یەکەم نوێژبکەن لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وعليهم وسلم تسليماً- جا لەپاش ئەوە جارێکی تر نوێژی مەغریب بکەنەوە تاکو تایەفەو دەستەکەی دووەم نوێژی لەگەڵ بکەن؟ بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن. یان ئێوە دەڵێن: کورت کردنەوە (قەسر) نیە لە نوێژی مەغریبدا؟ جا ئەو فەتوایە لەنەفسی خۆتانەوەیە وحسبي الله ونعم الوكيل.

    بەھەرحاڵ جا ھیچ گفتوگۆو حیوارێک نیە لەنێوان من و تۆدا دەربارەی ڕوکنی نوێژ بەڵکو ئەوە تایبەتە بە موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان بە دابەزاندنی وێنەکەی و ناوە ڕاست و دروستەکەی، جا پێشتریش حیکمەتی دواخستنی تەواوکردنی حیوارەکەمان بۆ ڕوونکردنەوە دەربارەی ڕوکنی نوێژ، ئەوە لەبەرئەوەیە چونکە بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو دواتر ناچار دەبن بە جێھێشتنی مزگەوتەکان بەڕەچاوکردنی جیاوازی نوێژکردنەکە جا ئەوان ھەرگیز ناتوانن کەوا تەشەھودی ناوەڕاست جێبەجێبکەن لەدوای ڕکاتەکەی یەکەم، وەبەھەمان شێوە جیاوازی لەژمارەی ڕکاتەکان لە نیوەڕۆو عەسرو مەغریب و عیشادا، بەڵام خودا نوێژەکانیان لێ قبوڵ دەکات دواتر بە ڕکاتی زیادە بۆیان حساب دەکات بەنافلە لەلای پەروەردگارەکەیان جا ھیچ ترس و بیم و خەفەتێکیان لەسەر نیە، وەگرنگترین شتیش ئەوەیە کەوا نوێژەکانیان خاڵیە لە شیرک و ھاوبەشدانان بۆ خودا وە لەخۆڵی باوکم ئیمام حسین عليه الصلاة والسلام وآله الأطهار.

    وسلامٌ على المرسلين ، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 15-11-2019, 06:23 AM
  2. بەیانی مەھدی چاوەڕوانکراو بەحەقیقەتە ھەرە گەورەکە..
    بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
    مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 18-10-2019, 02:07 AM
  3. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 14-10-2019, 07:20 PM
  4. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 12-10-2019, 09:58 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-10-2019, 08:43 AM

المفضلات

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •