الموضوع: ھیچ جیاوازیەک نی یە لەنێوان ناوە جوانەکانی خوداو ناوی ھەرە گەورەی خودا (اسم الله الأعظم )..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي ھیچ جیاوازیەک نی یە لەنێوان ناوە جوانەکانی اللە و ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم )..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    25 - 08 - 1430 ک
    17 - 08 - 2009 مـ
    01:50 بەیانی

    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1503
    _________

    ھیچ جیاوازیەک نی یە لەنێوان ناوە جوانەکانی اللە و ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم )..

    اقتباس المشاركة :
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته پرسیارەکەم بۆ ئیمام و بەسەرخەران ئەوەیە کەوا ئێمە زانیمان بەوەی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم ) بریتی یە لە (النعیم) کەوا یەکێکە لەناوە جوانەکانی اللە بەڵام پرسیارێکی فزولیم ھەیە؟ ئایا کتێبە ئاسمانیەکانی تر پێش ئەوەی کەوا تەحریف و دەستکاری بکرێن و بشێوێندرێن وەکو تەورات ئایا اللە ناوی ھەرەگەورەی تێدا باسکردووە بۆ نەوەی ئیسرائیل وە ئایا ئەوان بەو حەقیقەت و ڕاستیەیان زانیبوو؟
    پرسیارەکەم تەنھا بۆ بیرلێکردنەوەیە اللە ش پاداشتان بداتەوە بە ھەموو خێرو چاکەیەک والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    انتهى الاقتباس
    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    پێشتر ھیچ خەڵکێک بەمەی نەزانیوە نە ھیچ نێردراوێک نە پێغەمبەرێکیش؛ بەڵکو بەیان و ڕوونکردنەوەکەی بۆ خەڵکی تایبەتە بە مەھدی چاوەڕوانکراو تا ئەو ئایەت و نیشانەیە بکات بە ئایەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانان لە نەفسی ئەوانەی کەوا قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا حەق و شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت لە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆم بەر لەدەرکەوتن لەوانەی کەوا اللە ئاگاداری کردن بەسەر ناونیشانی ماڵپەڕەکەمان بەقەدەرو کاتێکی دیاریکراو لەکتێبی نوسراوی لای خۆی وەکارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە، جا ئایا قەت گوێت لێبووە بەندەیەک لە بەندەکانی اللە ناوەکەی (عبد النّعيم الأعظم) بێت؟ ھەرچەندە کەوا موسڵمانان لەشوێنکەوتووەکانی پێغەمبەران ٩٩ ناوەکەی اللە یان تێدا دەبیننەوە بەمانای وەکو عبد اللە عبد الرحمن تا ژمارە ٩٩ بەڵام تۆ عبد النعیم نابینی لەوەی کەوا بۆت ڕوون بۆتەوە بەوەی کەوا بەڕاستی ھیچ یەکێک لەپێش مەھدی چاوەڕوانکراو ھەواڵی پێ نەداون لەناو ھەموو خەڵکیدا..

    وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..
    برات ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
    _________________

  2. افتراضي بەڵکو حەقیقەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدە نزیکەکانی (مقربین)؛ نیعمەتێکە جگە لە نیعمەتی بەھەشت..

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 09 - 1430 ک
    23 - 08 - 2009 مـ
    11:37 ئێوارە
    _______

    بەڵکو حەقیقەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدە نزیکەکانی (مقربین)؛ نیعمەتێکە جگە لە نیعمەتی بەھەشت..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين، والحمد لله ربِّ العالمين..

    وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو اللە دەکەم بەشاھێد بەوەی ئەو حەدیس و فەرموودەیەی کەوا دەڵێت:

    اقتباس المشاركة :
    [سمع النبي صلى الله عليه وسلم رجلا يدعو وهو يقول: اللهم إني أسألك بأني أشهد أنك أنت الله لا إله إلا أنت الأحد الصمد الذي لم يلد ولم يولد ولم يكن له كفواً أحد. قال فقال والذي نفسي بيده لقد سأل الله باسمه الأعظم الذي إذا دعي به أجاب وإذا سئل به أعطى ]
    انتهى الاقتباس
    ئەوە درۆو ھەڵبەستراوە لەسەر پێغەمبەرەکەی کەوا بەھەواو ئارەزوو قسەی نەکردووە لەبەرئەوەی ئەو حەدیسە کەموکورتی و تەناقوزی ھەیە لەگەڵ محکەمی کتێبی اللە دا، جا چۆن محمد پێغەمبەری اللە جیاوازی دەکات لەنێوان ناوەکانی اللە جا بڵێت: [والذي نفسي بيده لقد سأل الله باسمه الأعظم الذي إذا دعي به أجاب وإذا سئل به أعطى]!

    پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆ اللە ی گەورە، جا چۆن اللە وەڵامی نزاکان ناداتەوە تەنھا ئەوەی کەوا بەناوی ھەرەگەورەی داوای لێبکات؟ پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، بەڵام اللە فەرموویەتی بەوەی کەوا جیاوازی نیە لەنێوان ناوەکانی اللە، وەبەھەر ناوێک لەناوە جوانەکانی اللە دوعاوا داوای لێدەکەن ئەوا وەڵامتان دەداتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {‏قُلِ ادْعُوا اللَّهَ أَوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ أَيًّا مَا تَدْعُوا فَلَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى} صدق الله العظيم [الإسراء:110].
    واتە/ بڵێ ئێوه له نزاو دوعاتاندا هاوار بەناوی (الله‌) بکه‌ن یان به‌‌ (الرحمن) جا به‌هه‌ر ناوێک هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته‌ چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو ناوه پیرۆزو جوانه‌کانه‌.

    جا لەسەر ئەوە ئەم ئایەتە محکەمە دەبێت بەئایەتێکی کەموکورت لەگەڵ ئەو حەدیسە ھەڵبەستراوەی کەوا بانگ دەکات بۆ جیاوازی کردن لەنێوان ناوە جوانەکانی اللە بەوەی کەوا دەڵێت گوایە اللە وەڵامی نزاو داوكان ناداتەوە تەنھا ئەوەی کەوا بەناوی ھەرە گەورەی داوای لێبکات، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! جا من لەکتێبدا نەمبینی بەوەی کەوا اللە ناوێکی گەورەتری ھەبێت لەناوەکانی تری، بەلکو اللە وەسفی کردووە بە (الأعظم؛ ھەرە گەورە) لەبەرئەوەنیە کەوا ئەو ناوەی گەورەتر بێت لەناوە جوانەکانی تری اللە؛ بەڵکو وەسفی کردووە بە ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم ) بەو مانایەی کەوا (ڕازیبوونەکەی لەنەفسی خۆیدا) نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت لەبەرئەوەی اللە کردوویەتی بە سیفەت بۆ نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر عەبدەکانی بەوەی دواتر ئەوە دەبینن کەوا بەڕاستی ڕازی بوونی اللە لەسەریان گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    وەلەم ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکرایەشدا بەڕاستی اللە فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا سیفەتی ڕازی بوونەکەی لەسەر عەبدەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی، وە سەرجەمی ئەوانەش شاھێدن کەوا ئەگەر بێتو یادی اللە یان لەلاکرا دڵەکانیان دەھەژێت وە ئەگەر ئایەتەکانی اللە یان بەسەردا خوێندرایەوە ئیمان و باوەڕەکەیان زیاد دەکات و پشت بە پەروەردگارەکەیان دەبەستن؛ ئەوانە اللە لەدڵەکانیاندا ئیمان و باوەڕی نوسیووە وە پشتگیری کردوون بە ڕوحێک لەلایەن خۆیەوە کەوا بریتی یە لەڕوحی سیفەتی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەریان جا ئەوان ئێستا دەزانن لەکاتێکدا کەوا ھێشتاکە لەژیانی دنیاشدان بەوەی کەوا خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی بەڕاستی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؛ ئەوە بریتی یە لە نیعمەتی ڕوح و ڕەیحان کەوا دادەبەزێت بۆ نەفسەکانیان کەوا ئایەت و نیشانەیەکە لەپەروەردگارەکەیانەوە بەوەی کەوا ڕازیە لێیان وە خۆشی دەوێن و نزیکیان دەخاتەوە لەخۆی.

    ئایا نازانی برای بەرێزم بەوەی کەوا نھێنی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ئەو ناوەی کەوا نھێنیەکەی لەزاتی نەفسیدا داناوە سیفەتە بۆ نیعمەتی ڕازیبوونەکەی لەسەر عەبدەکانی وە نھێنی حیکمەتەکەی تێدایە لەدروستکردنی جن و ئینسان بۆ ئەوەی تاکو نیعمەتی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان بپەرستن لەسەریان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

    بەو مانایەی کەوا اللە دروستی نەکردوون تاکو ھەدەف و ئامانج لە دروست کردنەکەیان ئەوە بێت تا بیان خاتە ناو بەھەشتەکەی یان بیان خاتە ناو ئاگرەکەی بەڵکو بۆ ئەوەی ڕازیبوونی نەفسە بەرزو بڵندەکەی بپەرستن لەسەر عەبدەکانی، وە وەسیلە حەقەکە ئەوە نیە کەوا بەدوای نیعمەتە ھەرە گەورەکە ڕازیبوونی اللە لەسەرتان بکەون بۆ ھاتنەجێی نیعنەتە بچوکەکە کە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشتە؛ بەڵکو بەھەشت و ھەموو شتێکیش بکەن بە وەسیلەو ھۆکار بۆ لای زاتی ئەو بۆ ئەوەی دەرکەوێت کامەتان خۆشەویسترین کەس و نزیکترین کەسە لەلای اللە ئەگەر ئێوە ئەو دەپەرستن جا پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکبوونەوە لێی و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی وە لەوەشدا نھێنی دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی تێدایە بۆ سەرجەمی بەشەر بەوەی تاکو ئەو ھەدەف و ئامانجە بێننە جێ لەدروستکردنەکەیان، وە اللە ش دروستی نەکردوون لەپێناو چێژوەرگرتن لە نیعمەتی دنیاو ئاخیرەت؛ بەڵکو تا چێژ وەربگرن لە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەریان جا تاکو پێشبڕکێ بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترین و نزیکترین کەسە لێی.

    وەمنی مەھدی چاوەڕوانکراو بەڵێنت پێدەدەم برای بەڕێزم بەوەی کە ئەگەر بێتو وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوت دایەوە بۆ حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) وە بەڕاستت دانا بە کاروکردەوە جا ڕاتگەیاند بەوەی کەوا تۆ لەپێشبڕکێکارەکانی لەسەر خۆشەویستی و نزیک بوونەوە لێی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی جا پێشبڕکێت کرد لەگەڵ باوەڕداران بە کارە خێرو چاکەکان جا ئەوە اللە دواتر یەکسەر لەدوای بڕیارەکەت ئەوەی لەنەفست دایە دەیگۆڕئت جا اللە پشتگیریت دەکات بە (ڕوح و ڕەیحان) کەوا نەفسەکەت دەبینێت کەوا ئەوە گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت جا لەپاش ئەوە دەزانی بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ بووی بەیەکێک لە نزیکەکان (مقربین). بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ (89)} صدق الله العظيم [الواقعة].
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت (88) ئه‌وه‌ ئیتر ڕوح و ڕەیحان و نیعمەتەکانی به‌هه‌شت چاوه‌ڕێیه‌تی (89).

    جا ئەوە بریتی یە لەحەقیقەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدە نزیکەکانی؛ نیعمەتێک جگە لە نیعمەتی بەھەشت. وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (88) فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ (89)} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت (88) ئه‌وه‌ ئیتر ڕوح و ڕەیحان و نیعمەتەکانی به‌هه‌شت چاوه‌ڕێیه‌تی (89).

    جا ئەو ڕوحە بریتی یە لەحەقیقەتی نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر ئەوانەی کەوا اللە لەدڵەکانیاندا ئیمان و باوەڕی نووسیوە جا اللە بووەتە خۆشەویسترین کەس و شت لەنەفسیاندا خۆشەویستر لە باوکانیان و دایکانیان و منداڵەکانیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {لَا تَجِدُ قَوْماً يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءهُمْ أَوْ أَبْنَاءهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المجادلة:22].
    واتە/ که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به اللە و به ڕۆژی دوای له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باوو باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن ئه‌وانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌‌ن اللە ئیمان و باوه‌ڕی له‌دڵیاندا نووسیوە وه به ڕوحی (ڕازی بوونی نەفسی خۆی) ‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پشتگیری کردوون سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا ئه‌وانه اللە لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له اللە ڕازین ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی اللە ی گه‌وره‌ن ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی اللە سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.

    جا وورد ببەوە لەو فەرموودەی اللە ی بەرزو بڵند دەبینی کەوا باسی ڕوحی نیعمەتی ڕازیبوونەکەی دەکات پاشان نیعمەتی بەھەشتەکەی: {وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ وه به ڕوحی (ڕازی بوونی نەفسی خۆی) ‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پشتگیری کردوون سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا ئه‌وانه اللە لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له اللە ڕازین ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی اللە ی گه‌وره‌ن ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی اللە سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.

    جا لەپاش ئەوەی کەوا ئەو نیعمەتەیان زانی بەوەی کەوا ئەوە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە یە لەسەریان جا فەرموویەتی: {رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌وانه اللە لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له اللە ڕازین ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی اللە ی گه‌وره‌ن ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی اللە سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.

    ئایا نازانی برای بەڕێزم بەوەی کەوا لەو نیعمەتەدا نھێنی حیکمەتەکە ھەیە لەدروستکردنەکەتاندا کەوا بەڕاستی کۆکردنەوەی ماڵ و سەروەت بەھیلاکی بردن و بێئاگاو سەرگەردانی کردن لەژیانی دنیا دەربارەی حیکمەتەکە لە دروستکردنەکەتان؟ جا لە حیکمەتی دروشتکردنەکەتان دواتر لێتان دەپرسرێتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (1) حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ (2) كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (3) ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (4) كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ (5) لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ(6) ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ (7) ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النّعيم (8)} صدق الله العظيم [التكاثر].
    واتە/ هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردن و کۆکردنەوەی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له (نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی اللە) (1) تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (2) نەخێر له‌مه‌ودوا ده‌زانن (3) پاشانیش نەخێر له‌مه‌ودوا ده‌زانن(4) نەخێر ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (5) سوێند بە اللە بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (6) پاشان سوێند بە اللە دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (7) پاشان سوێند بە اللە له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی (النعیم؛ نیعمەتی رازیبوونی اللە) (8).

    جا ئایا ئەو نیعمەتە چی یە کەوا کۆکردنەوەی ماڵ و سەروەت بەھیلاکی بردن و بێئاگاو سەرگەردانی کردن لە ھێنانەجێی؟ ئەوە بریتی یە لە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی، وەھەر لەبەرئەوەش جن و ئینسانی دروستکردووە تا نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەریان بپەرستن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کەوا تەنھا من بپەرستن.

    وەھەرچی سەبارەت بە فەتواکەمە کەوا دەڵێم ئێوە ھەرگیز قەت لە ناو عەبدەکانی اللە کەسێک نادۆزنەوە بەوەی ناوەکەی (عبد النّعيم الأعظم) بێت ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان تەنھا بە ٩٩ ناوەکەی اللە دەزانن، وەھەرگیزاو ھەرگیز خەڵکی بەوە نازانن تەنھا ئەوکەسەی کەوا خەبیرو شارەزایە بەناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) لەزاتی اللە ی ڕەحمان کە مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (عبد النّعيم الأعظم) ناصر محمد یەمانی یە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيراً} صدق الله العظيم [الفرقان:59].
    واتە/ پاشان له‌سه‌ر عه‌رش ئیستیوای کرد اللە په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه جا لەوکەسە بپرسە ئەو شارەزاو خەبیرە پێی.

    وەئەو کەسەی کەوا خەبیرو شارەزایە بە اللە ی ڕەحمان کەوا بریتی یە لەو ئینسانەی اللە بەیانی تەواوو شاملی قورئانی فێرکردووە؛ ئەوە بریتی یە لەو ئیمام مەھدیەی کەوا اللە کردوویەتی بەشاھێد لەسەر قورئانی گەورە لەدوای اللە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە : {وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِنْدَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ} صدق الله العظيم [الرعد:43].
    واتە/ وە ئه‌وانەی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی اللە نیت له وه‌ڵامیاندا بڵێ اللە به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که زانستی کتێبی اللە ی لەلایە.

    جا ھەرگیز ھیچ زانایەک یان نەزانێک نیە کەوا گفتوگۆو قسەم لەگەڵدا بکات لەقورئاندا ئەوا ھەردەم من بەسەریدا زال دەبم بەدەسەڵاتی زانستی محکەم و ڕوون و ئاشکرا لەقورئانی گەورەدا ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو بێت لە ڕاستگۆیەکان جا بۆ ھەموو دەعوەو بانگەشەیەک بەڵگە ھەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [النمل:64].
    واتە/ بڵێ بەڵگەتان بێنن ئەگەر ڕاست دەکەن.

    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ________________

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 03-12-2019, 04:40 PM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 31-10-2019, 12:53 PM
  3. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 16-10-2019, 07:11 AM
  4. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 14-10-2019, 07:20 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 04-01-2018, 10:14 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •