ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - 08 - 1431 ک
08 - 08 - 2010 مـ
12:03 بەیانی
___________

اللە بەیعەتتان لێ قبوڵ بکات ئەی خۆشەویستانی اللە ی ڕەحمان ئەوانەی کەوا شوێنی بەیانی حەقی قورئان کەوتوون..

بسم الله الرحمن الرحيم وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

سەلامی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم ئەی ئەو پێشبڕکێکارە پێشکەوتووانەی کەوا بەیعەتتان داوە ئەوانەشی کەوا پێیان دەگەن لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتنم، زانیاریتان زیاد دەکەم بەوەی کەوا بەڕاستی بەیعەت بۆ ئەو اللە یەیە کەوالەگەڵ من و لەگەڵ ئێوەشەلەھەر کوێ بن دەستی اللە لەسەر دەستی ئەوانەیە کەوا بەیعەت دەشەن لەھەر شوێنێک بن لەجیھان لەھەموو کات و زەمان و شوێنێکدا، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە کەوا دەفەرموێت: {إِنَّ الَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ اللَّـهَ يَدُ اللَّـهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفْسِهِ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِمَا عَاهَدَ عَلَيْهُ اللَّـهَ فَسَيُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿10﴾} صدق الله العظيم [الفتح].
واتە/ بێگومان ئه‌وانه‌ی بەیعەت و په‌یمان ده‌ده‌نه تۆ ئەوا له‌ڕاستیدا هه‌ر په‌یمان بە اللە ده‌ده‌ن ده‌ستی اللە له‌سه‌ر ده‌ستیانه‌وه‌یه جا ئه‌وه‌ی په‌یمانه‌که بشکێنێت و لێی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌، ئه‌وه‌له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت ئه‌وه‌ش که‌پەیمانه‌که ده‌باته‌سه‌ر و پاشگه‌ز نابێته‌وه لێی اللە ی باڵاده‌ست ئه‌جرو پاداشتی گه‌وره‌ی پێده‌به‌خشێت.

جا وەفا بە پەیمانی اللە بکەن ئەویش وەفا دەکات بە پەیمانەکەتان، جا دەتانخاتە ناو ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی، وە اللە بەڕاست دابنێن ئەویش بەڕاستان دادەنێت وە لەگەڵ اللە دا ڕاستەوخۆ مامەڵە بکەن بەو کردەوانەتان کەوا بەناخ و دەروونیتان دەزانێت وە مەدح و سەنای خەڵکیتان لەلا گرنگ نەبێت، وەگوێش مەدەنە زەم و قسەو قسەڵۆکیان دەربارەی ئێوە مادام ئێوە لەسەر ڕێگای ڕاست بن، وەبشزانن بەوەی کەوا ئەگەر بێتو سەرجەم فریشتەکان وجن و ئینسانیش مەدح و سەناتان بکەن بەڵام اللە مەدح و سەناتان نەکات ئەوا ھەرگیزاو ھەرگیز مەدح و سەنای ئەوان ھیچ سودێکتان پێ ناگەیەنن.

وەنەشکەن نزیکی ڕیا بکەونەوە جا ئەوە بەڕاستی شیرک و ھاوبەش دانانی شاراوەیە وەکو ڕۆیشتن و ھاتووچۆی مێروولە، جا ئایا ھەریەکێک لەئێوە ھەست بە ڕۆیشتن و ھاتووچۆی مێروولە دەکات ئەگەر بێتو بەتەنیشتیدا تێپەڕ بیت؟ بەھەمان شێوە شیرک و ھاوبەشدانانی شاراوەش بەندە تێی دەکەوێت بێ ئەوەی کەوا بزانێت بەڕاستی شەریک و ھاوەڵی بۆ اللە داناوە.

ھەرچی ئەوەشە کەوا چۆن دەزانێت بەوەی کەوتۆتە ناو شیرک و ھاوبەشدانانی شاراوەوە ئەوە بەوە دەزانێت لەوساتەی کەوا گرنگی دەدات بە مەدح و سەنای خەڵکی بۆی جا چەند زۆرێک لە بڕواداران کەوتوونەتە ناو ئەم شیرکەوە؛ بەڵکو مامەڵە لەگەڵ اللە بکەن لە دەرەوەو ناوەوەدا گرنگیش بەوە مەدەن کەوا بەندەکانی اللە ھیچ سوپاسێکتان بکەن لەبەرئەوەی ئەم شتە نه ئه‌وه‌یه گۆشتی پێبگرن و پێی قه‌ڵه‌و ببن نه ئه‌وه‌شه تا سودی ھەبێت تا پێی تێرببن مادام پەروەردگارە حەقەکەتان مەدح و سەناتان لەسەر نەکات و نەفسەکەی ڕازی نەبێت لەسەرتان پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵ بۆی اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَا أَتَوا وَّيُحِبُّونَ أَن يُحْمَدُوا بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا فَلَا تَحْسَبَنَّهُم بِمَفَازَةٍ مِّنَ الْعَذَابِ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿188﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ وا حساب مەکەن بەوەی ئە‌وانه‌ی دڵخۆشن به‌وه‌ی که هه‌یانه‌و حه‌زده‌که‌ن باس بکرێن و خه‌ڵکی سوپاسیان بکات له‌سه‌ر کارو چاکه‌یه‌ک که نه‌یانکردووه‌ ئه‌وه هه‌رگیز وامه‌زانه ئه‌وانه له ده‌ست سزا ڕزگاریان ده‌بێت، به‌ڵکو سزایه‌کی به ئێش چاوه‌ڕێیانه‌.

وەئەی گەلی بەسەرخەران، بەڕاستی اللە پشتگیری ئیمام مەھدی کردووە بەگەورەترین ئایەت و نیشانە لەکتێبدا کەئەویش بریتی یە لە حەقیقەت و ڕاستی ناوی ھەرەگەورەی اللە (اسم الله الأعظم) لەدڵی بەسەرخەرە دڵسۆزەکانی ئیمام مەھدی کەوا ھەیانە ڕەببانین ئەوانەی کەوا بە حەقیقەت و ڕاستی ناوی ھەرەگەورەی اللە (اسم الله الأعظم) یان زانیوە ئەوانە دواتر بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانن بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی بێگومان بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراو بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک لەبەرئەوەی ئەوان درکیان بەوەکردووە کەوا خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و ڕازی بوونی نەفسی بەڕاستی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت جا ھەرچەندێک بێت و بگاتە ھەر چەندێکیش ئەوانە بریتین لەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت بەخۆشویستنێکی توندو زۆرو گەورە (قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه).

ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ اللە و پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەوانە ڕازی نابن بە ھەموو مەلەکوتەکەی اللە ش لەدنیاو دواییدا ھەتا ئەوکاتەی کەوا ڕازی بوونی اللە دێتە جێ لەنەفسیدا. جا لەبەرئەوەی کەوا بەڕاستی اللە لەسەر نەفسی خۆی نوسیووە بەوەی کەوا ڕازی بێت لەسەر بەندە چاکەکارەکانی وەکو بەڕاستدانانێک بۆ وەعدو بەڵێنە حەق و ڕاستەکەی لەمحکەمی کتێبەکەی: {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌وانه اللە ڕازیه لێیان ئه‌وانیش له‌و ڕازین.

بەڵام ھەیانە لەناو ئەوانە کەوا ئەگەر بێتو اللە لە سزایەکەی بیپارێزێت جا بییخاتە ناو بەھەشتەکەی ئەوا کەیف خۆش و ئاسودە دەبێت بەوەی کەوا اللە لەفەزڵ و بەخششەکەی پێی داوە، وەھەیانە کەوا تەماحی شەھیدبوون دەکەن لەڕێگای اللە جا دەیانبینن کەوا ڕازی بوون لە پەروەردگارەکەیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ ربِّهم يُرْزَقُونَ ﴿169﴾ فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّـهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿170﴾ يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍ مِّنَ اللَّـهِ وَفَضْلٍ وَأَنَّ اللَّـهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُؤْمِنِينَ ﴿171﴾} صدق الله العظيم[آل عمران].
واتە/ وا حساب مەکەن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی اللە دا کوژران مردوون به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی به‌هره‌وه‌رن (169) دڵخۆش و شادمانن بەوەی کەوا اللە پێی به‌خشیون لە فه‌زڵی خۆی و مژده‌ش ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی هێشتا به‌وان نه‌گه‌یشتوون که بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نییه‌و هیچ خەفەتباریش نابن (170) مژده ده‌ده‌ن به‌نازو نیعمه‌تانی تایبه‌تی و فه‌زڵ و ڕێزی بێ سنوور له‌لایه‌ن اللە ی میهره‌بانه‌وه‌ به‌ڕاستی اللە ش پاداشتی ئیمانداران زایه ناکات (171).
واتە/ دڵخۆش و شادمانن بەوەی کەوا اللە پێی به‌خشیون لە فه‌زڵی خۆی.

جا دەیانبینن بەوەی کەوا ئەوان ڕازیبوونە لەناخیاندا بەوەی کەوا اللە پێی داون لەفەزڵ و بەخششەكەی، وەھەر ڵەبەرئەوەش اللە وەسفی حاڵی ئەوانی بۆ کردوون وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّـهُ مِن فَضْلِهِ} صدق الله العظيم.
واتە/ دڵخۆش و شادمانن بەوەی کەوا اللە پێی به‌خشیون لە فه‌زڵی خۆی.

ئەوەش بەڵگەیە لەسەرئەوەی کەوا ئەوان بەڕاستی ڕازی بوونە لە ناخیاندا جا اللە ش وەعدو بەڵێنە حەقەکەی خۆی بەڕاستداناوە بۆیان لەوەی دەفەرموێت {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌وانه اللە ڕازیه لێیان ئه‌وانیش له‌و ڕازین.

وەئەوانە نەفسی خۆیان و ماڵ و سامانەکەیان فرۆشتووە بە پەروەردگارەکەیان لە بەرامبەر ئەو بەھەشتەی کەوا اللە بۆیانی باسکردووە لە محکەمی کتێبەکەی وە نرخ و بەھای ماڵ و سامانەکانیان و نەفسی خۆیان داوە بە بەھەشت. وەکو بەڕاستدانانێک بۆ وەعدو بەڵێنە حەقەکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی: {إِنَّ اللَّـهَ اشْتَرَىٰ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّـهِ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿111﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ به‌ڕاستی اللە گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی که به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانه ئه‌وانه ده‌جه‌نگن له پێناوی ئاینی اللە دا دوژمنانی ئاینی اللە ده‌کوژن یان ده‌کوژرێن و ئه‌و پاداشت و به‌ڵێنه به‌ڕاستی له‌سه‌ر اللە یە و باس کراوه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا جا کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر اللە به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی که‌واته مژدەبدەن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی که ئه‌نجامتانداوەو به‌و فرۆشتن و کڕینه‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی گەورە.

وەھەرچی ئەو قەومەی ترن جا ھەرگیز بەھیچ شێوەیەک اللە بەبەھەشتەکەی ڕازیان ناکات ھەرچەندە گەورەترو زۆرتریشی بکات بۆیان وەھەرچەندیش بێت ھەتا اللە نیعمەتە ھەرەگەورەکەیان بۆ دەھێنێتە جێ کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی پاک وبێگەردی بۆی، ئەوانە بریتین لەو بەندانەی کەوا گەورەترین و زۆرترین و توندترین خۆشەویستیان ھەیە بۆ اللە جا اللە خۆشیانی دەوێت بە قەدەر خۆشەویستی ئەوان بۆی، ئەوانە عیبادەت و پەرستنەکەیان بۆ اللە لەوە پاک کردۆتەوە بۆ پەروەردگارەکەیان بەوەی لەحەزو تەماحی نیعمەتە ماددیەکان بیپەرستن، وەھەر لەبەرئەوەش نابینن بەوەی کەوا اللە بەھەشتی خۆیان نیشان بدات لەبەرامبەر داواخوازی و داواکاریەکەیان، ئەوانە بریتین لەو گەلەی کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێدابوون لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ئەگەر بێتو ئیمانداران وەرگەڕان لەدینەکەیان ئەوا دەیان نێرێت. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَا أيّها الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّـهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّـهِ يُؤْتِيهِِ مَن يَشَاءُ وَاللَّـهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿54﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت کە اللە خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی اللە داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت وە اللە ش فراوانگیرو زانایه.

جا لەبەرئەوەی کەوا اللە لەسەر نەفسەکەی خۆی ڕازی بوونی لەبەندە چاکەکارەکانی نووسیوە وەکو بەڕاستدانانێک بۆ وەعدو بەڵێنە حەقەکەی لەمحکەمی کتێبەکەی: {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌وانه اللە ڕازیه لێیان ئه‌وانیش له‌و ڕازین.

جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا دەبێت دواتر ئەوان ڕازی ببن بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا خۆشەویستەکەشیان اللە ی ڕەحمان ڕازی نەبێت لە نەفسی خۆی بەھۆی ستەمی بەندەکانی لەخۆیان وە بەڕاستیش زانیویانە بەوەی کەوا اللە حەسرەتی خەفەتباری لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە گەورەترو توندترو گەلێ زۆرترە لە حەسرەتی خەفەتباری دایکێک لەسەر ڕۆڵەکەی؟ جا ئەوانە فریشتەکان دێن مژدەیان پێدەدەن بەو بەھەشتەی پەروەردگارەکەیان کەوا وەعدو بەڵێنی پێدابوون پێی وەدەیانەوێت کەوا ڕایان کێشن بۆ لای جا فریشتەکان شتێکی سەیر لە ڕوخساریاندا بەدی دەکەن کەبریتی یە لەوەی حوزن و خەفەتباریەکی قوڵی بێدەنگ روخساریانی داپۆشیوە، جا فریشتەکان پێیان دەڵێن: "بەڵکو ئێوە نەترستان لەسەرە نە خەفەتباریش دەبن"، جا ئەوانیش دەڵێن: "سوێند بە اللە ئەگەر بێتو اللە نیعمەتە ھەرە گەورەکەمان بۆ نەھێنێتە جێ جا ئەوە بەڕاستی خەفەتباریەکەی ئێمە لەسەر نیعمەتە ھەرە گەورەکە گەورەتر دەبێت لە حوزن و خەفەتباری ئەوانەی کەوا ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە"، جا فریشتەکان درک بەقسەکەیان ناکەن وە نازانن مەبەستیان چیە جا وابیردەکەنەوە بەوەی بەڵکو ئەوان مەبەستیان لەنیعمەتەکانی بەھەشت بێت! جا لەپاش ئەوە فریشتەکان مژدەکەیان بۆ دووبارە دەکەنەوەو دەڵێن: {أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ} صدق الله العظيم [فصلت:30].
واتە/ هیچ ترس و بیمێکتان نه‌بێت وە هیچ خەفەت و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێت مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که له کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا.

بەڵام ھیچ سودو فایدەیەک لەو مژدەیەی فریشتەکاندا نیە بۆیان بە بردنەوەو بەدەستھێنانی نیعمەکانی بەھەشتی پەروەردگارەکەیان، جا ئەوە سەرنجی فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان ڕادەکێشێت، و دەڵێن: "جا ئەوە چیانە ئەو قەومە وەھۆکاری حوزن و خەفەتباریەکەیان چیە جا ئەوە بۆ وان، بۆچی کەیف خۆش نین بە نیعمەتەکانی بەھەشت وەکو چۆن زۆرێک لەئیماندارەکان پێی کەیف خۆش بوون؟ وە ئایا ئەو نیعمەتە ھەرە گەورەیە چیە کەوا ئەوان ڕەجاو ئاواتی بۆ دەخوازن لەپەروەردگارەکەیان کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت؟". جا ئەوە فریشتەکان دەخاتە سەرسامیەوە لەو کاروبارەی ئەوانە جا نەلەوانەن کەوا پەلکێش دەکرێن بۆ ئاگرو ئەوەش ڕەت دەکەنەوە کەوا بڕۆنە بەھەشتەوە! جا لەپاش ئەوە حەشرو کۆدەکرێنەوە بۆ لای اللە ی ڕەحمان بەوەفدێک لەنێو لە اللە ترس و پارێزکارەکاندا، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَـٰنِ وَفْدًا ﴿85﴾} صدق الله العظيم [مريم].
واتە/ ئەو ڕۆژە ئەم لە اللە ترس و پارێزکارانە کۆدەکرێنەوە بۆ لای اللە ی ڕەحمان بەوەفد.

جا ئیمام و پێشەواکەیان پێشیان دەکەوێت ھەتا لەبەردەمی اللە ی ڕەحمان دەوەستێنرێن، وە کارو فەرمانەکەیان دوادەخرێت تا کاتێک، جا حساب و لێپرسینەوەکە بەردەوام دەبێت لەنێوان ئومەتەکان وەھەموو کەسێک دەربارەی خۆی دەدوێت و خه‌می خۆیه‌تی و به‌رگری له خۆی ده‌کات و پاکانه بۆ خۆی ده‌کات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَوْمَ تَأْتِي كُلُّ نَفْسٍ تُجَادِلُ عَن نَّفْسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿111﴾} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ ڕۆژێك دێت که هه‌موو که‌س خه‌می خۆیه‌تی و به‌رگری له خۆی ده‌کات و پاکانه بۆ خۆی ده‌کات هه‌رکه‌س پاداشتی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و سته‌میشیان لێ ناکرێت.

وە ھەرچی ئەو وەفدەنە جا ئەوان بێدەنگن لەبەردەمی پەروەردگارەکەیان. جا لەپاش ئەوە موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بەدوای شەفاعەتکارەکانیاندا دەگەڕێن لەوانەی کەوا لەدنیادا بەگەورەیان گرتبوون، وە اللە یان تایبەت کردبوو بەوان بەبێ خۆیان، وەدەیانوت ئەوانە شەفاعەتکاریانن لەلای پەروەردگارەکەیان. ھەروەکو چۆن موسڵمانان چاوەرێی شەفاعەتی محمد پێغەمبەری اللە دەکەن صلَّى الله عليه وآله وسلَّم. وەھەروەکو نەصاراکانیش چاوەڕێی شەفاعەتی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەکەن صلَّى الله عليه وآله وسلَّم.

جا لەپاش ئەوە ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان و ئەولیا نزیکەکانی اللە لەوانەی کەوا شوێنکەوتووەکانیان زیدەڕەویان کردبوو دەربارەیان بەناحەق ئامادە دەکرێن، جا لەپاشان ئەو ساتەی کەوا ئەوان دەیان بینن شوێنکەوتووەکانیان دەناسنەوە ئەوانەی کەوا موبالەغەو زێدەڕەویان کردبوو دەربارەیان بەناحەق: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿86﴾} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه‌ ئه‌و که‌سانە ده‌بینن که جاران دریانکردن بەشەریک و ھاوەڵ ئه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ ئه‌و کەسانە‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارو داوامان لێدەکردن ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.

جا لەپاش ئەوە اللە پێیان دەفەرموێت دەی داوایان لێبکەن تا وەڵامتان بدەنەوە جا با شەفاعەتتان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەتان ئەگەر ڕاست ئێوە دەکەن؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَقِيلَ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَرَأَوُا الْعَذَابَ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا يَهْتَدُونَ ﴿64﴾} صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت ئاده‌ی داوا لەوانە بکەن کە کردبوتان بەشەریک و هاوه‌ڵ جا ئه‌وانیش داوایان لێدەکەن به‌ڵام وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وهو بەدەمیانەوە ناچن ئه‌و كاته سزای سه‌ختی دۆزه‌خ ده‌بینن ئاوات ده‌خوازن كه خۆزگه به‌ڕاستی ئه‌وان ڕێبازی هیدایه‌تیان بگرتایه‌ته به‌ر.

جا لەپاش ئەوە اللە پرسیارێک ئاڕاستەی ئەو ئەولیاو یاوەرانەی دەکات کەوا شوێنکەوتووەکانیان بەگەورەیان گرتبوون بە ناحەق، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَـٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ ﴿17﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَـٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا ﴿18﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
واتە/ ڕۆژێک دێت اللە کۆیانده‌کاته‌وەو هه‌موو ئەوانەش که له‌جیاتی اللە ده‌یانپه‌رست ئه‌وسا (اللە ڕوو به‌په‌رستراوه‌کان) ده‌فه‌رموێت ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟ (17) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێمه جگه له تۆ که‌سێک یان شتێکی تر بپه‌رستین یان بیکه‌ینه پشتیوان و یاوه‌ری خۆمان به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت به‌و خه‌ڵکه گومڕاییه و باوو باپیرانیان به‌خشی بوو ئیتر هه‌موو یاداوه‌ری و یاد خستنه‌وه‌کانیان فه‌رامۆش کرد و بوونه قه‌ومێکی بێ خێر و تیاچوو (18).

جا ئەولیاکانی اللە ئینکاری لەوەدەکەن بەوەی کەوا ئەوان فەرمانیان پێکردبن تا بەگەورەیان بگرن بە ناحەق، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿28﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿29﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌ پاشان به‌وانه ده‌ڵێین که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ اللە بڕیارداوه‌ خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رستن له‌جێی خۆتان بوه‌ستن ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌په‌رستراوه‌کانیان جیا ده‌که‌ینه‌وه په‌رستراوه‌کان ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ده‌په‌رست (28) ئینجا اللە به‌سه که‌شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری په‌رستن و دوعاو پاڕانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووین (29).

وەھەرچی تایەفەو دەستەکانی ترن ئەوا لۆمەی ئومەتەکانی پێش خۆیان دەکەن لەبەرئەوەی ئەوان شوێنی ئەوان کەوتبوون بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە لەکاتێکدا لەسەر گومڕاییەکی ئاشکراشدا بوون. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿63﴾} صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی اللە دژیان ده‌رچوو ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ بوون گومڕایان كردین (باوکو باپیرانیشیان دان دەنێن و دەڵێن بەڵێ ئێمە) گومڕامان كردن وه‌ك چۆن خۆمان گومڕا بووین پەرستراوەکانیش دەڵێن ئێمه به‌رین له‌وانه‌و له هه‌ڵه‌یان له‌به‌رده‌م دادگای تۆدا ئه‌وانه (درۆ ده‌كه‌ن) ئێمه‌یان نه‌ده‌په‌رست.

جا ھەرچی مەبەست لەو قسەیانە کەوا دەڵێن: {رَبَّنَا هَؤُلَاء الَّذِينَ أَغْوَيْنَا}
واتە/ په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ بوون گومڕایان كردین.

ئەوە مەبەستیان لەئومەتەکەی پێش خۆیانە کەوا بریتین لە باوک و باپیرانیان لەوانەی کەوا ئەوانیان بینیبوو بەندە چاکەکارەکان دەپەرستن تا لە اللە نزیکیان بخەنەوە, جا شوێنیان کەوتبوون بەشوێنکەوتنێکی کوێرانە، وەھەرلەبەرئەوەش قەزیەکە لەسەر باوک باپیرانیان بەرزدەکەنەوە لەو ئومەتەی کەوا لەپێش ئەواندا بوون جا دەڵێن: {رَبَّنَا هَؤُلَاء الَّذِينَ أَغْوَيْنَا}
واتە/ په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ بوون گومڕایان كردین.

بەو مانایەی ئەوانە بریتین لەوانەی کەوا ھۆکاربوون لە گومڕاکردنی ئێمە دەربارەی حەق و ڕاستی، جا لەپاش ئەوە ئەوانیش وەڵامدەدەنەوە بەقسەکردنێک کەوا دان دەنێن و دەڵێن: {أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا}
واتە/ (باوکو باپیرانیشیان دان دەنێن و دەڵێن بەڵێ ئێمە) گومڕامان كردن وه‌ك چۆن خۆمان گومڕا بووین.

بەومانایەی کەوا ئێمە گومڕامان كردن وه‌کو چۆن خۆمان گومڕا بووین جا موبالەغەو زێدەڕەویمان کرد دەربارەی بەندە ڕێزلێگیراوەکانت بەناحەق ھەتا ئەوکاتەی کەوا داوامان لێکردن لەجیاتی تۆ، جا لەپاش ئەوە بەندە ڕێزلێگیراوەکان وەڵامیان دەدەنەوەو دەڵێن: {تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ} صدق الله العظيم.
واتە/ پەرستراوەکانیش دەڵێن ئێمه به‌رین له‌وانه‌و له هه‌ڵه‌یان له‌به‌رده‌م دادگای تۆدا ئه‌وانه (درۆ ده‌كه‌ن) ئێمه‌یان نه‌ده‌په‌رست.

وەھەرچی تایەفەو دەستەکەی ترن جا ئەوان فریشتەکانیان پەرستووە بەڵکو شەیتانە جنەکانیان پەرستووە کەوا بەوان دەڵێن گوایە ئەوان فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمانن، جا فەرمانیان پێدەکەن بەسوژدە بردن بۆیان بۆ نزیکبوونەوە لەپەروەردگارەکەیان، جا لەپاش ئەوە اللە پرسیارێک ئاڕاستەی فریشتە نزیکەکانی دەکات و دەفەرموێت: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿40﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الجنّ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿41﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واتە/ ڕۆژێك دێت که هه‌موان کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وسا اللە به فریشته‌کان ده‌فه‌رموێت: (به‌ڕاست)، ئه‌وانه ئێوه‌یان ده‌په‌رست؟! (40) (له وه‌ڵامدا) ده‌ڵێن پاکیی و ستایش بۆ تۆ (ئه‌ی په‌روه‌ردگار) تۆ یارو یاوه‌ری ئێمه‌ی نه‌ك ئه‌وان، به‌ڵکو ئه‌وانه جنیان ده‌په‌رست زۆربه‌یان باوه‌ڕیان پێیان هه‌بوو (41).

وە اللە پێیان دەفەرموێت جا داوایان لێبکەن بزانن ئایا وەڵامتان دەدەنەوە جا بزانن کەوا ڕاستە ئەوان شەفاعەتتان بۆ دەکەن لەلای پەروەردگارەکەتان جا ئەوانیش داوایان لێدەکەن و ئەوانیش وەڵامیان نادەنەوە، وە سزاکەش دەبینن و ھەموو ھۆکارەکانیش دەپچڕێن، وە اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَقِيلَ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَرَأَوُا الْعَذَابَ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا يَهْتَدُونَ ﴿64﴾} صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت ئاده‌ی داوا لەوانە بکەن کە کردبوتان بەشەریک و هاوه‌ڵ جا ئه‌وانیش داوایان لێدەکەن به‌ڵام وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وهو بەدەمیانەوە ناچن ئه‌و كاته سزای سه‌ختی دۆزه‌خ ده‌بینن ئاوات ده‌خوازن كه خۆزگه به‌ڕاستی ئه‌وان ڕێبازی هیدایه‌تیان بگرتایه‌ته به‌ر.

جا لەوکاتەدا بەندەیەک لەبەندەکانی اللە ھاوار دەکات بەشکایەت کردن بۆ لای پەروەردگارەکەیان لەبەر ستەمی ئەو گەلەی کەوا شیرک و ھاوەڵیان بۆ پەروەردگارەکەیان داناوە، جا لەپاش ئەوە ئەوان خەم و پەژارەکەیان زیاتر دەکات، لەکاتێکدا بەڵکو ئەوە بۆ ئەوەیە تا لە شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا بێ ئومێد بن، جا تاکو ملکەچ بن بەدڵسۆزبوون بۆ پەروەردگارەکەیان لەدوای ئەوەی کەوا بێ ئومێد دەبن لە ڕەحمەت و میھرەبانی بەندەکانی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ وَرُدُّوا إِلَى اللَّـهِ مَوْلَاهُمُ الحقّ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿30﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ ئا له‌وێدا هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه‌ ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای اللە خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون وداوایان لێی دەکرد ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت.

جا لەپاش ئەوە اللە ی ڕەحمان نیعمەتی بەھەشتەکەی نیشانی ئەو ئیمامە دەدات کەوا ده‌سته‌یه‌کی که‌می لەگەڵە کە له‌وانه‌ن دواتر بوون بەشوێنکەوتە (لەو پێشبڕکێکارە پێشکەوتووانەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت) ئەمەش تاکو بەندەکەی و ئەوانەش ڕازی بکات کەوا ھاوشێوەی ئەوە. جا پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی پێ نیشان دەدرێت لەبەھەشتدا جا ئەویش ڕەتی دەکاتەوە، جا لەپاش ئەوە اللە بۆی زیاد دەکات و دەفەرموێت ھەتا تەنانەت وا تۆم کرد بە خەلیفەی پەروەردگارەکەت لەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێک جا دووبارە ئەویش ڕەتی دەکاتەوە، جا لەپاش ئەوە اللە بۆی زیاد دەکات بە فەرمانەی کن فیکون جا پشتگیری دەکات بە قودرەت و توانا بێ سنورەکەی بەئیزنی خۆی جا وای لێدەکات کەوا بڵێتە ھەر شتێک ببە یەکسەر ببێت بەڵام ئەو ئەوەش ڕەت دەکاتەوە، جا لەپاش ئەوە ھەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە ئەوە سەرنجیان ڕادەکێشێت ھەتا تەنانەت فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمانیش جا دەڵێن: "کەواتە ئایا ئەو نیعمەتە ھەرە گەورەیە چیە کەوا گەورەترە لەوەی اللە نیشانی دان جا ئای عەجەب و سەرسامی گەورە لەسەر ئەوە!", وەھەرچی چاکەکارەکانن لەخەڵکی جا ئەوان گومان بەو عەبدە دەبەن بە گومانێکی ناحەق، جا لەناخیاندا دەڵێن: "جا دەبێت چ نیعمەتێک گەورەتر بێت لەوەی کەوا پەروەردگارەکەی نیشانی داوە بەڵکو ھەروەکو ئەوەیە کەوا ئەو عەبدە بیەوێت ببێتە پەروەردگار جا ئەوە چیەتی وەچی وای لێکردووە کەوا خەلیفەی اللە لەسەر مەلەکوتی ئەو بەھەشتە ڕەت بکاتەوە کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە، بەڵکو تەنانەت کردوویەتی بەخەلیفەی اللە لەسەر ھەموو مەلەکوتەکەی، جا چ نیعمەتێک گەورەترە لەو ھەموو مەلەکوتە، جا چۆن اللە ھەموو وجودی بۆ ڕام ھێناوە ئەویش ڕەتی دەکاتەوە؟". جا سەرسامیەکی گەورە دەردەکەوێت لەسەر ڕوخساریان لەبەرامبەر ئەو عەبدە ھەتا ئەوکاتەی کەوا سەیری کۆمەڵ و دەستەکەیشی دەکەن جا سەرسامی زیاتر دەردەکەوێت لەسەر ڕوخساری چاکەکارەکان وە ئەو سەرسامیە ھەموو فریشتە نزیکەکانیش دەگرێتەوە، جا کۆمەڵ ودەستەکەی ئەو عەبدە بزەو خەندەیان دێت بەپێکەنین لەبەرامبەر سەرسامی بەندە چاکەکارەکانی اللە و نزیکەکان لەبەرئەوەی ئەوان بەحەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) دەزانن، کە ئەوەیە اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆیدا، ەچۆن اللە ش ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆیدا ھەتا ھەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی، جا ئەوان بەھەمان شێوە ئەوەیان لەلایە کەوا ئیمامەکیان لەلایەتی لە سوربوون و پێداگیری لەسەر ھاتنەجێی ئەم نیعمەتە ھەرە گەورەیە کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، بەڵکو ئەو عەبدە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات بەناوی خۆی و بەناوی ئەوانیشەوە ھەموویان لەبەرئەوەی ھەدەف و ئامانجەکەیان یەکە کەوا دووەمی نیە وە ھیچ ھاوبەشێکیشی نیە، وە ھیچ موساوەمەیەکیشی لەسەر قبوڵ ناکەن، وەئەو عەبدە تاکە کەسە کەوا اللە ئیزنی دەدات بەوەی کەوا اللە قسەی لەگەڵ بکات لەناو بەندەکانی لەبەرئەوەی ئەو ھەرگیز شەفاعەت ناکات بۆیان لەلای پەروەردگارەکەیان تا بەوە گومڕایی و سەرلێشێواویان زیاتر بکات لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکەیان؛ بەڵکو اللە ئیزنی دەدات تا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات لەبەرئەوەی اللە دەزانێت بەوەی کەوا عەبدەکەی بەقسەیەکی بەجێ قسە دەکات لەکاتێکدا ھەموو لە اللە ترس و پارێزکارەکان ناتوانن قسە بکەن لای اللە ی ڕەحمان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا ﴿31﴾ حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا ﴿32﴾ وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا ﴿33﴾ وَكَأْسًا دِهَاقًا ﴿34﴾ لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا ﴿35﴾ جَزَاءً مِّن رَّبِّكَ عَطَاءً حِسَابًا ﴿36﴾ رَّبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّحْمَـٰنِ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا ﴿37﴾ يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفًّا لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَـٰنُ وَقَالَ صَوَابًا ﴿38﴾} صدق الله العظيم [النبأ].
واته‌/ به‌ڕاستی بۆ اللە ناس و پارێزگاران سه‌رفرازی و خۆشی و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه‌ (٣١) چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ (٣٢) (له‌و جێگه و ڕێگه خۆشانه‌دا هاوسه‌ر و هاوده‌می) ئافره‌تانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوته‌مه‌ن ئاماده‌یه‌ (٣٣) له‌گه‌ڵ کاسه‌ی پڕ له شه‌رابی تایبه‌تیدا (٣٤) له‌و به‌هه‌شته‌دا هیچ جۆره قسه‌یه‌کی پڕو پووچ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک نابیستن (٣٥) ئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (٣٦) ‎ (له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه‌ (ئه‌و ڕۆژه‌) ناتوانێن له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێن (٣٧) ڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که اللە ی میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات.

ئەوەش ئەو عەبدەیە کەوا اللە ئیزنی دەدات تا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات دەربارەی نھێنی شەفاعەت لەبەرئەوەی ئەو ھەرگیز داوای شەفاعەت ناکات لە اللە وەبۆشی نیە ئەوە بکات بەڵکو شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە جا عەبد بەڕەحم و میھرەبانتر نیە لە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر، بەڵکو ئەو قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات و داوای لێدەکات دەربارەی ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە(النَّعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی وەھەرگیزیش ئەوە نایەتە جێ ھەتا اللە ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی پاک و بێگەردی بۆی، جا ئەوە ئەو عەبدەیە کەوا اللە ی ڕەحمان ئیزنی دەدات و قسەی بەجێ دەکات کەوا تاکە عەبدە بە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە ی زانیوە (اسم الله الأعظم)، جا لەپاش ئەوە خەڵکی پێ فێرکردووە وەلەپاش ئەوە ئەوانەشی کەوا شوێنی کەوتوون بە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە یان زانیوە لەبەسەرخەرەکانی بەدڵ و بەگیان. جا لەبەرئەوەشە کەوا ئەو دواتر قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات بە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی لەبەرئەوەی نھێنی شەفاعەتەکەی تێدایە وەھەر لەبەرئەوەش اللە ئیزنی دەدات بەوەی کەوا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الحقّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ ﴿23﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واته‌/ هیچ تکاو شه‌فاعه‌تێك سودی نیه لای (اللە) مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خۆی مۆڵه‌ت بدات (قسه‌ بكات لەگەلیدا نەک شەفاعەت بکات) هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ئیتر (ئه‌وانه‌ی سزادراون) ده‌ڵێنه‌ (وه‌فده‌ رێزلێگیراوه‌كه‌) په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان چی فه‌رموو: (له وه‌ڵامیاندا) ئه‌وان ده‌ڵێن حه‌ق و ڕاستی فه‌رموو به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره‌) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌.

وە خاوەنی ئەو دڵانەی کەوا وا گومان دەبەن بەوەی اللە کارەساتێکی پشت شکێنیان بەسەردا بێنێت لەدوای ئەوەی گوێیان لە لێبووردنەکەی اللە دەبێت لێی ئەوا ترس و تۆقین لەدڵەکانیاندا دەڕوات و بەو دەستەیەی کەوا لەگەڵ ئەو عەبدە دانە دەڵێن: {مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ}
واتە/ په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان چی فه‌رموو.

ئەو دەستەیەش لەم عەبدانە وەڵامیان دەدەنەوە: {قَالُوا الحقّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ} صدق الله العظيم.
واتە/ (له وه‌ڵامیاندا) ئه‌وان ده‌ڵێن حه‌ق و ڕاستی فه‌رموو به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره‌) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه‌.

جا لێرەدا ھەموو بەندەکانی اللە درک بە حەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) دەکەن، اللە ش منەتی کردووە بەسەر کەمێک لە عەبدەکانی کەوا اللە کۆیان دەکاتەوە لەسەر مینبەری نور کەوا نێردراوو پێغەمبەرەکان خۆزگەیان پێ دەخوازن لەسەر ئەو مەقام و ڕێزو پلەیە بۆیان لەبەردەمی پەروەردگارەکەیان، ئەوانە بریتین لەو وەفدە ڕێزلێگیراوەی کەوا حەشرو کۆکردنەوەکەیان بۆ لای اللە ی ڕەحمان دەبێت بە وەفدێک. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَـٰنِ وَفْدًا ﴿85﴾} صدق الله العظيم [مريم].
واتە/ ئەو ڕۆژە ئەم لە اللە ترس و پارێزکارانە کۆدەکرێنەوە بۆ لای اللە ی ڕەحمان بەوەفد.

ئەوەش بریتین لە وەفدە ڕێزلێگیراوەکە لەسەرووی دروستکراوەکان، وەبۆ ھەریەکێکیشیان پلەی تایبەت ھەیە لەوەی کەوا زانیویانە، ئەوانە بریتین لەو گەلەی کەوا نێردراوو پێغەمبەرو شەھیدەکان خۆزگەیان پێدەخوازن، کەوا لەپێغەمبەرەکانیش نین وە تەماحی ئەوەش ناکەن لەشەھیدەکان بن لەبەرئەوەی ھەدەف و ئامانجەکەیان گەورەترە لەوەی کەوا لەپێناوی ڕێبازی اللە دا شەھید ببن؛ بەڵکو دەیانەوێت کەوا ژیانیان بەردەوام بێت ھەتا ئەوکاتەی کەوا ھیدایەتی بەشەر دێتە جێ. ئەوانە بریتین لەو گەلە خۆشەویستەی اللە ی ڕەحمان کەوا اللە بەڵێنی پێدابوون لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {يَا أيّها الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّـهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّـهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ وَاللَّـهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿54﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی اللە داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت وە اللە ش فراوانگیرو زانایه.

ئەوانە بریتین لەو گەلەی کەوا نێرداوو پێغەمبەرو شەھیدەکان خۆزگە بە شوێنەکانی ئەوان لەلای پەروەردگار دەخوازن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودە حەقەی محمد پێغەمبەری اللە -صلَّى الله عليه وآله وسلَّم- کەوا لەڕێی ڕیوایەتێکی حەقەوە، دەفەرموێت کەوا ابن أبي الدنيا وابن جرير وابن المنذر وأبو الشيخ وابن مردويەو البيهقي لە ابی ھورەیرەوە دەریان ھێناوە رضي الله عنه کەوا فەرموویەتی پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلى الله عليه وسلم: [ ‏إن من عباد الله عبادا يغبطهم الأنبياء والشهداء يوم القيامة بمكانهم من الله‏. قيل‏:‏ من هم يا رسول الله‏؟‏ قال‏:‏ قوم تحابوا في الله من غير أموال ولا أنساب، وجوههم نور على منابر من نور، لا يخافون إذا خاف الناس، ولا يحزنون إذا حزن الناس]. صدق محمد رسول الله صلَّى الله عليه وآله وسلَّم.

وأخرج ابن أبي شيبة والحكيم الترمذي في نوادر الأصول عن ابن مسعود رضي الله عنه قال‏:‏ قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: [ إن للمتحابين في الله تعالى عمودا من ياقوتة حمراء في رأس العمود سبعون ألف غرفة، يضيء حسنهم لأهل الجنة كما تضيء الشمس أهل الدنيا، يقول بعضهم لبعض‏:‏ انطلقوا بنا حتى ننظر إلى المتحابين في الله، فإذا أشرفوا عليها أضاء حسنهم أهل الجنة كما تضيء الشمس لأهل الدنيا].

ئەوانە بریتین لەو گەلەی کەوا اللە وەعدو بەڵێنی پێدابوون لە محکەمی کتێبەکەی: {يَا أيّها الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} صدق الله العظيم [المائدة:54].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە جن و بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی اللە داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن (بە بەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک بەبانگەوازکردن) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئەوەش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی اللە یە که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت وە اللە ش فراوانگیرو زانایه.

جا ئایا تێیدا دەبینن بەوەی کەوا باسی بەھەشت یان ئاگری کردبێت؟ ئەوەش لەبەرئەەی عیبادەت و پەرستنەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان گەورەترین عیبادەتە لە کتێبدا، جا قەدرو ڕێزی اللە یان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا حەق و شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا اللە یان نەپەرستووە لەترسی ئاگرەکەی نە لەبەر تەماحی و حەزی بەھەشتەکەی بەڵکو {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} {اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت}.

جا لەبەرئەوەی کەوا ئەوان اللە یان خۆشدەوێت بە خۆشەویستیەکی زۆر گەورەو توند گەورەتر لە ھەموو شتێک لە وجوددا بەھەموویەوە جا چۆن دواتر ڕازی دەبن بەھەر شتێک لە وجوددا مادام ھێشتا پەروەردگارە خۆشەویستەکەیان ڕازی نەبووە لە نەفسی خۆیدا؟ ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت وە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو ئەگەر بێتو اللە قسە لەگەڵ یەکێک لەبەسەرخەرەکانی ئیمام مەھدی بکات و پێی بڵێت: ئەی عەبدی نیعمەتە ھەرە گەورەکە ھەرگیز ڕازیبوونی پەروەردگارەکەت لەنەفسی خۆیدا نایەتەجێ ھەتا ئەوکاتەی کەوا خۆت دەکەی بە فیدیەی بەندەکانی جا خۆت فڕێدەدەیە ناو ئاگری دۆزەخەوە! جا ئەو کاتە ئەویش دەڵێت: [سوێند بە عزەت و جەلالت پەروەردگارەکەم من خۆم ناخەمە ئاگری دۆزەخەوە بۆ منداڵەكەشم كەوا پارچەیەکە لەجەرگی من بەڵام تۆ خۆشەویستری لە خۆم لەلای خۆم وە خۆشەویستری لە منداڵەكەم و ڵەسەرجەم نێرردراوو پێغەمبەرەکان و حۆریە قوڕەکان و حۆریە چاوگەشەکان، جا ئەگەر بێتو ھەرگیز نیعمەتە ھەرە گەورەکەم بۆ نەھێنیە جێ کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەت ھەتا ئەوکاتەی کەوا خۆم تێھەڵدەمە ناو ئاگری دۆزەخەوە جا ئەی پەروەردگارم من تۆ دەکەم بە شاھێد وە ھەموو ئەو عەبدانەشت دەکەم بەشاھێد کەوا دروستت کردوون بۆ پەرستنی خۆت لە ئاسمانەکان و زەوی بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت لەسەر ئەوەی کەوا من ھەرگیز بە ڕۆیشتن ناڕۆم بەرەو لای ئاگری دۆزەخ؛ بەڵکو دواتر دەردەپەڕم بەرەو لای بە ڕاکردن مادام لەوەدا ھاتنە جێی نیعمەتە ھەرە گەورەکەم بۆ دێتە جێ جا تۆ ڕازی دەبی لە نەفسی خۆت نە متحسرو خەفەتبار نە توڕە. ئەوەش لەبەرئەوەی من تۆم خۆشویستووە پەروەردگارەکەم وە خۆشی و چێژ وەرگرتن و ھەموو ئامانج وئاواتەکەم و ھەموو نیعمەت و خۆشیەکانم بریتی یە لەوەی کەوا پەروەردگارە خۆشەویستەکەم لەنەفسی خۆی ڕازی بێت و نە بەخەفەتباری بمێنێتەوە نە بە متحسری نە بە توڕەیی.

وەھەر لەبەرئەوەش عەبدەکەت ھەرگیز ڕازی نابێت لە نەفسی خۆی بۆ ھەمیشە ھەتا تۆ ڕازی دەبیت لەنەفسی خۆت ئەی پەروەردگارەکەم بەوەی چیتر نە متحسر بیت نە خەفەتباربیت نە توڕە، ئەەەش لەبەرئەوەی من نیعمەتی ڕازی بوونەکەت دەپەرستم پەروەردگارەکەم، جا ئەگەر ئەوە بۆ عەبدەکەت نەھێنیە جێ جا ئەی لەبەرچی منت دروست کردووە یا ئیلاھی؟ جا ئەگەر بێتو نیعمەتە ھەرە گەورەکە بۆ عەبدەکەت نەھێنیە جێ جا ئەوە بەڕاستی ستەمت لە عەبدەکەت کردووە یا ئیلاھی بەڵام ئەی پەروەردگارەکەم تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حەقە: {وَلَا يَظْلِمُُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49] .
واتە/ وەپەروەردگاریشت زوڵم و ستەم لەھیچ کەسێک ناکات.

ئەوەش لەبەرئەوەی عەبدەکەت ناتوانێت وە ناشیھەوێت بەوەی کەوا بتوانێت قەناعەت بکات بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان جا ئۆف لەنیعمەتەکانی بەھەشت ئەگەر بێتو نیعنەتە ھەرە گەورەکە بۆ عەبدەکەت نەھێنیە جێ کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت جا ھیچ پێویستیەکەم پێی نیە ئەی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان میھرەبانتر جا چۆن ئەو کەسە لەسەر گومڕاییە کەوا بەدوای ڕازی بوونی اللە کەوتووە وەکو نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورەترە لەمەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت. وەدەشزانم بەوەی کەوا لەوەدا حیکمەت ھەیە لەدروستکردنی عەبدەکەت و سەرجەم عەبدەکانت وەھەرگیز شتێکی تر جگە لەوە قبوڵ ناکەم وەکو بەدیل بەو شێوەیەش ڕێگام بۆ لات گرتۆتە بەر ئەی پەروەردگارەکەم]. کۆتایی پێھات.

وەئەی قەوم، سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە ئەو اللە یەی کەوا ئێسکەکان دروست دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بوون بەوەی کەوا ئەو ھەواڵەی پێمدان دەربارەی ئەو عەبدەی کەوا ئەگەر بێتو اللە قسەی لەگەڵ بکات بەوەی خۆی فڕێ بداتە ئاگری دۆزەخەوە وەکو فیدیەیەک تاکو نیعمەتە ھەرە گەورەکەی بۆ بێتە جێ ئەوا ئەو عەبدە قسە دەکات بەھەمان ئەوەی کەوا ئیمام مەھدی دەیڵێت،.ئەوەش لەبەرئەوەی بەڕاستی من پێشتر زانیومە لەلایەن اللە وە بەوەی کەوا کەسانێک لەناو ئەواندا دواتر اللە تایبەتیان دەکات بە خۆی، جا لەوانەش ئەو پیاوەبوو کەوا یەکەم کەس زەکاتەکەی دا بە مەھدی چاوەڕوانکراو لەنێو سەرجەم بەشەردا. جا لەپاش ئەوە محمد پێغەمبەری اللە دەربارەی فەرموو: [ ربح البيعة]. فصلوا عليه وسلموا تسليماً. جا توشی ئیحراجیم مەکەن لەوەی کەوا بڵێم ئەو عەبدە لە بەسەرخەرەکانە وەحەتمەن دواتریش ئەوو ئەھلی ماڵە بەڕێزەکەشی دەناسن لەدوای فەتحە ئاشکراکە؛ بەڵکو ئەو بریتی یە لە ئالی بەیتی محمد پێغەمبەری اللە صلَّى الله عليه وآله وسلَّم بەڵکو ئەو لە نەوەی ئیمام حسین کوڕی عەلی کوڕی ابو طالبە جا ئەو دەزانێت بەوەی کەوا بەڕاستی ئیمام مەھدی قسەی کردووە بەوەی کەوا دواتر زمانەکەی ئەو قسەی پێدەکات.

لەوەیە شەیتانە بەشەرەکان بڵێن: "ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو چیەتی کەوا مەدح و سەنای ئەو پیاوە دەکات بەو شێوەیە ئایا لەبەرئەوەیە کەوا یەکەم کەس بووە زەکاتە لەسەر فەرزکراوەکەی لەکتێبدا پێداوە؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوە دەڵێم: سوێند بە اللە دواتر ئەو دەزانێت کەوا تۆ لەدرۆزنەکانی وە لەدرۆزنەکانی لەوەی دەڵێی بۆیە ناصر محمد یەمانی مەدح و سەنای لەسەر دەکات بەڕەچاوکردنی ئەوە بێت چونکە ئەو یەکەم کەس بووە ھەڵساوە بە پێدانی فەرزی زەکات بە مەھدی چاوەڕوانکراو، بەڵکو مەدح و سەناکەم لەسەری بەحەقە بەئیزنی اللە جا تۆ چوزانی بە حەقیقەتی پەرستنەکەی بۆ پەروەردگارە حەقەکەی لە نەفسیدا مادام فەتوات بۆ نەداوم بەو پەرستنەی کەوا بۆ اللە یەکەی دەکات ئەو اللە یەی کە بەچاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانێت و بەوەشی کەوا سنگەکان دەیشارنەوە.

جا چ خەسارەت و دۆڕانێک لەوەدا ھەیە ئەی قەوم یان ئەوە ئەوانە توشی خەسارەت و دۆڕان بوونەتەوە کەوا پشتیان لە شوێنکەوتنی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە ناصر محمد یەمانی کردووە؟ جا چ خەسارەت و دۆڕانێکە کەوا پشتھەڵکەران دۆڕاندوویانە لە ئومەتەکەی لەوانەی کەوا اللە ئاگاداری کردوون بەسەر کاروبارو بانگەوازەکەمان لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن؟ جا پشتیان ھەڵکرد لە پێشکەش کردنی بەیعەت و وەلائو گوێڕایەڵی و پشت قایمکردنی بۆ ئەو کارو بانگەوازە گەورەیەو دەرخستنی بۆ بەشەر؟ جا ئەوە چ دۆڕاندن و خەسارەتێکە کەوا دۆڕاندوویانە؟ جا چەندە گەورەیە پەشیمانی ئەوانە چەندە گەورەیە پەشیمانیەکەیان چەندە گەورەیە پەشیمانیەکەیان!

وەئەی قەوم بەڕاستی من بەیەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم، جا با ئەم قسەیە بکەین بە ھەواڵە گەورەکە، جا یان ئەوەتا ناصر محمد یەمانی بەحەق قسە دەکات وڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، یان ئەوەتا ناصر محمد یەمانی شێتە. جا ئەگەر شێت بوو ئەوا مانای ئەوەیە کەوا ئەو بەڕاستی عەقڵی لەدەست داوە، لەبەرئەوە ناتوانێت ھەرگیز حوجەو بەڵگەتان بەسەردا بھێنێتەوە بەڵکو حوجەو بەڵگە دواتر بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان دەبێت. جا ئەگەر ئەوو یاوەرەکانی لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بن جا ئەوە حەتمەن دواتر ناصر محمد یەمانی بەخۆی و شوێنکەوتووەکانی دەتان بەزێنێت بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب کەوا بریتین لە بنچینەی کتێب لەقورئانی گەورەدا.

وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە.
________________

رابط البيان الأصلي
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1974