-15-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
24 - 1 - 1430 ک
21 - 1 - 2009 مـ
11:57 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5300ة
ــــــــــــــــــ

بەیانی جیاکردنەوەی ئایەتە محکەمەکانی قورئان کەوا بنچینەی کتێبن لە موتەشابیھەکان(پێکچووەکان)..

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، والصلاة والسلام على رسوله الأمين وخاتم النبيين وآله الطاهرين والتّابعين للحقّ إلى يوم الدّين، وبعد..

ئەی گەلی بەسەرخەران ببن بەشاھێد لەسەر نەسیم و سەرجەم زانایانی سوننە کەوا قسەکەیان ھەمان قسەی نەسیمە، جا وا قسەکەی ئەوتان لەبەیانەکەی بۆ وەردەگرم و دایدەنێم کەوا دەڵێت:

اقتباس المشاركة :
(کەس لەتەفسیری کتێبەکەی اللە نازانێت تەنھا اللە نەبێت وە اللە لێکدانەوەکەی بۆ کەسێکی تر لە پێغەمبەرەکەی سیدنا محمد دانەناوەو تا بێت تەفسیری بکات و بەتێروتەسەلی ڕوونی بکاتەوەو باسی بکات نەوەک بەو شێوەی کەوا حەزی پێبکات لەدەروونی خۆی بەڵکو وەکو ئەوەی کەوا اللە پێی خۆشبووە تەفسیری بکات کەسیش تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت)
انتهى الاقتباس

وەئەم قسەیەش قسەی نەسیم نیە بەتەنھا؛ بەڵکو قسەی سەرجەم زانا لەگەڵ یەک کۆک و ڕێککەوتووەکانی سوننەیە بەوەی کەوا گوایە قورئان کەس تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەننھا اللە نەبێت، جا لەبەرئەوەی کەوا سوننەت وەکو بەیان و ڕوونکەرەوە ھاتووە بۆ قورئان جا دەڵێن بەسمانە ئەوەی کە لەلامانە لە سوننەتی پێغەمبەر صلّى الله عليه وآله وسلّم، وەھەر لەبەرئەوەش خۆیان ناوناوە بە ئەھلی سوننە. منیش بانگیان دەکەم بۆ ئەوەەی کەوا کە حوکم بکەین بۆ لای قورئانی گەورە جا ئەگەر ئەو قورئانە قسەکەی ئەوانی بەڕاستدانا بەحەق بەوەی کەوا دەڵێن قورئان کەس لەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت ئەوکاتە بەڕاستی ڕاستیان کردووە وەھەر لەبەرئەوەش تەنھا دەست دەگرن بەسوننەت جا ئەگەر لەگەڵ قورئاندا ڕێک کەوت یان دژو جیاوازو ئیختیلافی ھەبوو ئەوا ھەر دەست دەگرن بە سوننەت بەتەنھا، وەئەگەر ھاتوو اللە ش نەیفەرموبوو بەوەی کەوا کەس لەتەئویل و لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت ئەوا ئەوکاتە ئەوانە درۆیان ھەڵبەستووە لەسەر پەروەردگارەکەیان، کێش لەوە ستەمکارترە کەوا درۆ لەسەر اللە ھەڵبەستێت؟ ئەوەش لەبەرئەوەی اللە ئەوەی نەفەرمووە بەوەی کەوا کەس لە تەئویل و لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا خۆی نەبێت؛ بەڵکو مەبەستی لە ئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان) ە بەتەنھا. وە اللە ش ئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان) ی کتێبی نەکردۆتە بەڵگەو حوجە لەسەرتان بەڕەجاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی کەس بەتەئویل و لێکدانەوەی ئەو جۆرە ئایەتانە نازانێت تەنھا ئەو نەبێت پاک و بێگەردی بۆی، بەڵکو اللە ئایەتە محکەم (ڕوون و ئاشکراکان) ی کردۆتە حوجەو بەڵگە لەسەرتان کەوا بریتین لە بنچینەی ئەو کتێبەی اللە کەوا اللە فەرمانی پێکردوون شوێنی ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکراکان بکەون وە شوێنی دەرەوەی ئایەتە موتەشابیھەکان لەقورئان نەکەون ئەو ئایەتانەی کەوا کەس بە تەئویل و لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت، وە اللە ش ئەو ئایەتانەی نەکردووە بە حوجەو بەڵگە لەسەرتان بەڵکو حوجەو بەڵگەی اللە لەسەرتان بریتی یە لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئان کەوا بریتین لە بنچینەی کتێبەکەی اللە، جا ھەرچی ئەو کەسەیە کەوا لەدڵیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە لە بەرامبەر حەق و ڕاستی ڕوون و ئاشکراو محکەمدا ئەوا دواتر ئەو ئایەتانە تێھەڵدەداتە دوای پشتیەوە جا شوێنی ئایەتی موتەشابیھ (پێکچوو) دەکەوێت بۆئەوەی بیکاتە بەڵگە بۆ فەرموودە فیتنەو ھەڵبەستراوەکان وەبۆ ئەوەی تەئویل و لێکدانەوەی بۆ بکات لەکاتێکدا کەس لە تەئویل و لێکدانەوەی ئایەتی موتەشابیھ نازانێت لەقورئاندا تەنھا اللە نەبێت، وەفێری ئەو کەسەش دەکات کەوا خۆی دەیەوێت لە بەندەکانی، وە اللە ئەو ئایەتە موتەشابیھانەی نەکردووە بە بەڵگەو حوجە لەسەرتان ھەرگیز بەڵکو ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کردووە بە حوجە و بەڵگە لەسەرتان کەوا بریتین لە بنچینەی کتێبەکەی اللە، وە ھەرکەسێکیش لە ئایەتی محکەمی قورئان لابدات و شوێنی موتەشابیھەکان بکەوێت جا ئەوە لەدڵیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە لە بەرامبەر حەقی محکەمی ڕوون و ئاشکرادا. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّـهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واته‌/ ئه‌و اللە یە زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) دایک و بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی ئایه‌ته‌كانی موته‌شابیهن و به ئاسانی نازانرێن جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان هه‌یه‌ له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که موته‌شابیهن ‌(واته‌ واز له‌‌ئایه‌ته‌ محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان ده‌هێنن كه‌پێویستیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه‌و روون وئاشكران به‌دوای جۆری دووه‌می ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ون كه‌ موته‌شابیهن وبه‌ئاسانی مانایان نازانرێن) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی تەئویل و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر اللە خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون (اللە فێریان ده‌كات) و ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

جا چۆن قسە دەشێوێنن و لەشوێنێکی دادەنێن کەوا جێگای خۆی نیەو دەشڵێن کەوا کەس لەتەئویل و لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت؟ ئەوەش بۆ ئەوەی تەنھا دەست بگرن بە سوننەت و ئەوەشتان لا بەس بێت جا ئەگەر لەگەڵ محکەمی قورئان ڕێک بکەوێت یان دژو مخالف و پێچەوانەی بێت! ناشگەڕێنەوە بۆ لای قورئان تەنھا بۆ تەفسیری ئایەتە موتەشابیھەکان نەبێت ئەو ئایەتانەی کەوا اللە نەیکردووە بە حوجەو بەڵگە لەسەرتان بەڵکو ئەوەی کردوویەتیە حوجەو بەڵگةە لەسەرتان ئایەتە محکەمەکانیەتی کەوا بنچینەی کتێبن نەوەک ئەو ئایەتە موتەشابیھانەی کەوا کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت، ئەوەش لەبەرئەوەی ئایەتە موتەشابیھەکان جیاواز دەبن لەدەرەوەیاندا لەگەڵ ئەوەی کەوا ھاتووە لە ئایەتە محکەمەکانی قورئان، جا ئەگەر وازتان لە ئایەتی محکەم ھێناو شوێنی ئایەتی موتەشابیھ (پێكچوو) كەوتن ئەوا بەھیلاک دەچن وە لەدڵیشتاندا زیغ و لاری و لادان ھەیە دەربارەی حەقی ڕوون و ئاشکرا لەئایەتە محکەمەکانی بنچینەی کتێبەکەی اللە جا ئایا تێناگەن و عەقڵتان ناخەنەکار؟

وەئەی ئەوگەلەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن بەڕاستی من ئیمام مەھدی حەقم لە پەروەردگارەکەتانەوە وەدواتریش بەئیزنی اللە ئەوەتان بەتێرو تەسەلی بۆ باس دەکەم کەوا چۆن بەو ئایەتە محکەمانەی کتێب دەزانن کەوا اللە کردوویەتی بە بنچینەی کتێبەکەی و فەرمانیشی پێکردوون بەشوێنکەوتنیان و چۆن جیایان دەکەنەوە لەگەڵ ئەو ئایەتە موتەشابیھانەی کەوا کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت، وە ھەمووشیان لەلایەن پەروەردگارەکەمانەوەیە ئایەتە محکەم و موتەشابیھەکان و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەشی، وە اللە فەرمانی پێکردوون بەدەستگرتن بە محکەمی قورئان و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی محمد پێغەمبەری اللە ش ئەو فەرموودانەی کەوا دژو مخالف و پێچەوانە نین لەگەڵ ئایەتی محکەمی قورئان، وە اللە فەرمابی پێنەکردوون بە تێھەڵدانی سوننەتی پێغەمبەرەکەی بۆ دوای پشتان بەڵکو فەرمانی پێکردوون بە دەستگرتن بە محکەمی قورئان و سوننەتی نەبەویش تەنھا ئەوەی نەبێت کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی قورئانی گەورە، وە اللە ش فێری کردوون بەوەی ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بەمحکەمی قورئانی گەورە جا ئەوەیان لەلایەن غەیری اللە وەیە، بەڵام ئێوە درۆو بوختان لەسەر اللە دەکەن ئەی گەلی سوننەو شیعە، ئێوە ئەی گەلی ئەھلی سوننە دەڵێن کەوا قورئان کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە و محمد پێغەمبەری اللە نەبن صلّى الله عليه وآله وسلّم وە بەسیشتانە کەوا دەست بەسوننەتی نەبەویەوە بگرن لەبەرئەوەی وەکو بەیان و ڕوونکردنەوە ھاتووە بۆ قورئان، وە گەلی شیعەش وتویانە کە بەڕاستی قورئان کەس بە تەئویل و لێکدانەوەی نازانێت تەنھا اللە و پێغەمبەرەکەی و ئەوانە نەبن کەوا ڕۆچوون لەزانستدا لەنەوەکانی محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وآله وسلّم، جا ئەوەیان بەسە کەوا لەئال و بەیتەوە ھاتووە وە لە پێغەمبەری اللە وەش،وەھەرلەبەرئەوە گومڕاو سەرلێشێواو بوون ئەی گەلی سوننەو شیعە لە ڕێگای ڕاست و دروست، ئەوەش لەبەرئەوەی چونکە اللە وەعدو بەڵێنی پاراستنی فەرموودەکانی محمد پێغەمبەری اللە ی پێنەداون لەدەستکاریکردن و تەحریف و شێواندن چجای پاراستنی فەرموودەکانی پێشەوایانی ئال و بەیت؟

وەسوێندیش دەخۆم بە اللە ی تاک و قەھار ئەو اللە یەی کەوا درک بەچاوەکان دەکات و چاوەکان ناتوانن بیبینن و درکی پێبکەن بەوەی کەوا زمانتان لاڵ دەکەم بە محکەمی قورئانی گەورە بەو ئایەتانەی کەوا لە ئایەتە محکەم و اڕوون و ئاشکراکان) ھاتوون کەوا بنچینەی کتێبن ھەتا ئەوکاتەی کەوا ھیچ سەغڵەتی و ناڕەزاییەک له دڵ و ده‌روونتاندا دروست نابێت لەبه‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ری له‌سه‌ر دەکەم و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم و ملکەچی بن ئەگەر ئێوە ئیمانداربن، وەھەرچی ئەوەیە کە ئەگەر وازتان لەئایەتە محکەمەکانی بنچینەی کتێب ھێنا جا شوێنی ئایەتە موتەشابیھەکان لەقورئان کەوتن جا بەڕاستی ئەوکاتە بەھیلاک چوون لەبەرئەوەی دوژمنانی اللە دواتر چەند فەرموودەیەکتان بۆ دادەنێن کەوا بەتەواوی پێکدەچێت لەگەڵ دەرەوەی ئەو ئایەتانەی کەوا کەس لەتەئویل و لێکدانەوەکەیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت اللە ش ئەو جۆرە ئایەتانەی نەکردووە بە بەبەڵگەو حوجە لەسەرتان؛ بەڵکو ئێوە ئەسڵەن نەگەڕاونەتەوە بۆ لای قورئان تەنھا بۆ لای ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووەکان) نەبێت بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ئەو ئایەتانە سەرسامیان کردوون لەبەرئەوەی لەدەرەوەیاندا بەو فەرموودە ھەڵبەستراوابە دەچن کەوا لەبەردەستانن.

وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان و سەرجەمی ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، بەڕاستی منی ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان دواتر ئەوەتان پێدەناسێنم بەوەی کەوا چۆن ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی بنچینەی کتێب جیابکەنەوە لە ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووەکان). جا دواتر ئێوە ئیختیلاف و جیاوازیەکە دەبینن لەنێوانیان نەوەک لەئایەتەکانی اللە ھیچ ئیختیلاف و جیاوازیەک ھەبێت، بەڵکو ئایەتە موتەشابیھەکان لەدەرەوەیاندا جیاوازو مخالفی ئایەتە محکەمەکانی قورئانن وەتەئویل و لێکدانەوەشیان غەیری ئەوەیە کەوا لەدەرەوەیدا دەردەبردرێت، وەھەر لەبەرئەوەشە کەوا کەس لەتەئویل و لێکدانەوەی ئایەتی موتەشابیھ نازانێت تەنھا اللە نەبێت.

وەدواتریش لەسەر ئەوە نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە لەسەر عەقیدەو بیروباوەڕی بینینی اللە جا سەرەتا ئایەتە محکەمەکان دەھێنمەوە دەربارەی ئەو باسە وەلەپاشانیش ئەو ئایەتە موتەشابیھانەتان بۆ دەھێنم کەوا جیاوازو پێچەوانەی ئایەتە محکەمەکانن لەدەرەوەیاندا بەڵام تەئویل و لێکدانەوەکانیان غەیری ئەوەیە کەوا لەدەرەوەیاندا ھاتوون ئەگەر ئێوە دەتانزانی، سەرەتاش لەئایەتە محکەمەکان دەربارەی نەفی بیروباوەڕی بینینی اللە بەدەنگ و ڕەنگەوە دەست پێدەکەین؛

1- اللە ی گەورە فەرموویەتی: {بَدِيعُ السموات وَالأرض ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ له وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن له صَاحِبَةٌ ۖ وَخَلَقَ كلّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ بِكلّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿١٠١﴾ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ ربّكم ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَالِقُ كلّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كلّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿١٠٢﴾ لَّا تُدْرِ‌كُهُ الْأَبْصَارُ‌ وَهُوَ يُدْرِ‌كُ الْأَبْصَارَ‌ ۖ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ‌ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوه‌دا چۆن ڕۆڵه‌ی ده‌بێت؟ خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌ری نه‌گرتووه‌؟ به‌ڵکو هه‌موو شتێکی دروست کردوه‌ به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک زانایه‌ (101) ئا ئه‌و اللە یە په‌روه‌ردگارتانه‌ جگه له‌ویش هیچ پەرستراوێکی تر نیه‌ خالق و به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه‌ که‌واته هه‌ر ئه‌و زاته بپه‌رستن و به‌ندایه‌تی ته‌نها ئه‌و بکه‌ن ئه‌و اللە یە ئاگادارو چاودێری هه‌موو شتێکه‌ (102) چاوو ده‌زگای بینینەکان ناتوانن ئه‌و زاته ببنن و درکی پێبکەن بەڵام ئەو درک بەھەموو چاوو بیناییەکان دەکات و دەیانبینێت هه‌ر ئه‌وه کەوا وردبین و ئاگایه‌ (103).

2 - اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَـٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ ﴿١٤٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ جا کاتێک موسا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا وتی ئه‌ی په‌روه‌ردگارم خۆتم نیشان بده تا ته‌ماشات بکه‌م اللە ی گه‌وره‌ش فه‌رمووی هه‌رگیز تۆ من نابینی (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی ھیچ کرسێک به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو به‌ڵام سه‌یری ئه‌و چیایه بکه‌ جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد کێوه‌که‌ی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (زانی داخوازیه‌که‌ی زۆر گه‌وره بووەو ناتوانێت ھەرگیز اللە بیبینێت‌) وتی ستایش و پاک و بێگه‌ردی و که‌ماڵ هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌ من په‌شیمانم له داخوازیه‌که‌م و گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

3 - وە بەھەمان شێوە اللە ڕوونیکردۆتەوە بەوەی کەوا بۆ ھیچ بەشەرێک نیە کەوا اللە بەدەنگ و ڕەنگەوە قسەی لەگەڵ بکات.وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّـهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
واتە/ که‌س بۆی نیه هیچ کات اللە ی گه‌وره وتو وێژی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر تەنھا له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه‌ (بەوەحی تێگەیشتن ڕاستەخۆ بۆ سەر دڵی) یان له پشتی په‌رده‌وه یان نێردراوێکی -وه‌ك فریشته-‌ده‌نێرێت که به گوێره‌ی فه‌رمان و مۆڵه‌تی اللە چی پێ سپێردراوه ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ڕاستی ئه‌و زاته بڵند و داناو کاربه‌جێیه‌ (51).

4 - وەبەھەمان شێوە اللە ڕوونیکردۆتەوە بەوەی کەوا لەڕۆژی قیامەتدا اللە بەدەنگ و ڕەنگەوە قسە لەگەڵ خەڵکدا ناکات بەڵکو لەدوای پەردەوە قسە دەکات، وە حیجاب و پەردەکەی بۆ ڕوونکردوونەتەوە لەڕۆژی قیامەتدا بەوەی کەوا لەدوای (الغمام) ەوە کەبریتی یە لە حیجاب و پەردەی پەروەردگار قسە لەگەڵ خەڵکی دەکات پاک و بێگەردی بۆی: اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ ﴿٢١٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ ئایا ئه‌وانه‌ چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی اللە ی گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری شێوە په‌ڵه هه‌ور (دوای پەردەوە) له‌گه‌ڵ ھاتنی فریشته‌شدا ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنراو بڕیارەکان درا ئه‌وسا هه‌موو کارو فرمانێک هه‌ر بۆ لای اللە ی په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

جا لەپاش ئەوە ئێستا ئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان) دەھێنینەوە دەربارەی ئەو باسە جا دواتر ئێمە ئەوەیان لێدەبیبینین کەوا عەکس و پێچەوانەی ئایەتە محکەمەکانن لەدەرەوەیاندا جگە لەوەی تەئویل و لێکدانەوەکانیان غەیری ئەوەیە کەوا لە لێکچوونی دەربڕینەکەیاندا ھاتوون لەدەرەوەیاندا.

1 - اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَ‌ةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ ربّها نَاظِرَ‌ةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].
واتە/ ئه‌و ڕۆژه‌ ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ئاسووده‌ن (22) چونکه چاوەڕێی (ڕەحمەت و میھرەبابی) په‌روه‌ردگاری ده‌کات (23).

2 - اللە ی گەورە فەرموویەتی: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن ربّهم يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثمّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾}صدق الله العظيم [المطففين].
واتە/ نه‌خێڕ به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه له‌نێوان ئەوانەو په‌روه‌ردگاریاندا بەربەست و پەردە ھەیە (15) له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ (16) .

جا ھەرچی ئایەتە محکەمەکانن ئەوا ڕوون و ئاشکراو محکەمن وە اللە ش بەیانەکەی کردووە بە باسێکی ڕوون و ئاشکرا کەوا قسە دەکات دەربارەی بیروباوەڕی بینینی اللە بە نەفیکردنی ھەتاھەتایی لە خودو دڵی بابەتەکەدا کەوا دەرەوەیان وەکو ناوەوەیانە وە کەس پێی لەخشتە ناچێت و لێی لانادات تەنھا ئەوکەسەی کەوا زیغ و لاری لادان ھەیە لەدڵیدا لەبەرامبەر حەق و ڕاستیدا جا شوێنی ئەو ئایەتە موتەشابیھانە دەکەون کەوا پێچەوانەی ئایەتی محکەمە لەدەرەوەیدا، بەڵام تەئویل و لێکدانەوەکەی غەیری دەرەوەیەتی وەھەرلەبەرئەوەش ھیچ جیاوازی و دووبەرەکیەک و کەموکورتیەک نیە لەقورئانی گەورەدا، وە بەڕاستی منیش لە سەر بەیان و ڕوونکردنەوەی ئایەتە موتەشابیھەکان بەتوانام بەئیزنی اللە ی بەرزو بڵندی بەتوانا ئەو اللە ش کەوا ئەو لێکدانەوەیەی فێرکردوومە، بەڵام من دەزانم بەوەی کەوا بەڵگەو حوجەکە بەڕاستی اللە لەو ئایەتە محکەمەی داناوە کەوا اللە پێویستی نەکردووە بەوەی تا ناصر محمد تەئویل و لێکدانەوەی بۆ بکات، جا لەبەر ڕونی و ئاشکراییەکەی کەس لەو ئایەتە محکەمانە لانادات و پێیان لەخشتە ناچێت تەنھا ئەوەی کەوا لەدڵیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە جا شوێنی ئەو ئایەتە موتەشابیھە دەکەوێت کەوا پێچەوانەو جیاوازە لە ئایەتی محکەم لەدەرەوەیدا وە لەتەئویل و لێکدانەوەکەشی جیاوازە، جا ھەرچی ئایەتە محکەمەکەیە ئەوا نابینن کەوا پێویستی بە بەیان و ڕوونکردنەوە ھەبێت، بەڵام من دواتر بەیان و ڕوونکردنەوەی ئایەت موتەشابیھەکانتان بۆ دەھێنم ئەوەش تاوەکو بۆتان ڕوون بکەمەوە بەوەی کەوا ھیچ کەموکورتیەک نیە لەقورئاندا ھەروەک بێباوەڕو کافرەکان بەقورئانی گەورە وایدادەنێن.

1 - اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَ‌ةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ ربّها نَاظِرَ‌ةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].
واتە/ ئه‌و ڕۆژه‌ ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ئاسووده‌ن (22) چونکه چاوەڕێی (ڕەحمەت و میھرەبابی) په‌روه‌ردگاری ده‌کات (23).

جا پێکچوونە دەربڕینیەکە لەوشەی
{نَاظِرَةٌ} دایە، بەڵام اللە مەبەستی لەچاوەڕوانیە بۆ ڕەحمەتی اللە نەوەک سەیرکردنی زاتی اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِذَا جَاءَكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِنَا فَقُلْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۖ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ۖ أَنَّهُ مَنْ عَمِلَ مِنكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ثُمَّ تَابَ مِن بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ کاتێک ئه‌و که‌سانه هاتن بۆ لات که ئیمان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌ھێنن بڵێ سڵاوتان لێ بێت په‌روه‌ردگارتان فه‌رزی کردووەو له‌سه‌ر خۆی نوسیوە به‌ره‌حم ومیهره‌بان و دلۆڤان بێت ئه‌گه‌ر که‌سێکتان به‌نه‌فامیی به‌نه‌زانیی گوناهێکی کردو له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌ی کردو په‌شیمان بۆوه و پاش ئه‌نجامدانی خراپه‌که و چاکسازی کرد ئه‌وه با دڵنیابێت که په‌روه‌ردگار زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه.

بەو مانایەی کەوا ئەوان چاوەڕوانی ڕەحمەتی اللە ی، ئەوەش لەبەرئەوەی تەئویل و لێکدانەوەی حەق بۆ وشەی (ناظرة) بریتی یە لە (منتظرة)، وەھەرلەبەرئەوەش پادشا ئافرەتەکەی سەبەء وتی: {وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [النمل].
واتە/ بێگومان له‌به‌رئه‌وه من بڕیارمداوه که‌ دیاریه‌کیان بۆ بنێرم جا چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بزانم نوێنه‌ره‌کان چ هه‌واڵێکم بۆ ده‌هێننه‌وه.

ئەوەش قیاس نیە بەڵکو بۆ تێگەیشتنە لە وشەی (ناظرة)؛ بەوەی ئایا دەکرێت کەوا بە مانای چاوەڕوانیکردن (منتظرة) بێت؟ ئەوەش لەبەرئەوەی ناکرێت و نابێت بەوەی کەوا لەوێدا تەناقوزو کەموکورتی ھەبێت لەنێو قورئانی گەورەدا جا ھەردەبێت کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەکەی غەیری دەربڕینەکەی دەرەوەی جیاواز لەگەڵ محکەمەکەی بێت بەڵام ھیچ جیاوازو دژو پێچەوانەی نیە لە تەئویل و لێکدانەوەدا، جا بۆتان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا ڕوخساری چاکەکار چاوەڕێی ڕەحمەت و میھرەبانی اللە یە نەوەک بینینی زاتی اللە پاک و پێگەردی و بەرزی و بڵندی بۆی، جا سەیری ڕوخسارەکەی تر بکەن ئەوا دەبینن بەوەی کەوا چاوەڕێی ڕەحمەتەکەی اللە ناکات بەڵکو لەگومان و چاوه‌ڕوانی ئەوەدان کەوا کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت. وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ بَاسِرَةٌ﴿٢٤﴾تَظُنُّ أَن يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [القيامة].
واتە/ هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکی تر گرژو تاڵ و دێزن (24) چاوه‌ڕوانن کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت (25).

کەواتە ئەو ڕوخسارەی کەوا گومانی بە اللە ھەیە بەوەی کەوا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی بیگرێتەوە ئەوا چاوەڕوانی ڕەحمەتی پەروەردگارەکەی دەکات، وەھەرچی ڕوخساری تاڵ و گرژو دێزیشە ئەوا گومانی وایە بە اللە کە دواتر کارەساتێکی پشت شکێنی بەسەردا دەھێنێت، جا ئایا ھۆکارەکە چیە ئەوە لەبەرئەوەی ڕوخساری گرژو تاڵ و دێز پەردەی بەسەردڵدا ھاتووە لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگار ەکەی بەوەی کەوا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە، وەھێشتاکەش (لەڕۆژی دواییدا) ئەو پەردەیە لەبەرامبەر ناسینی حەق لەسەر دڵیانە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَن كَانَ فِي هَـٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ جا ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا کوێر بێت لەبەرامبەر حەقدا ئه‌وه له قیامه‌تیشدا کوێره‌ لەبەرامبەر حەقداو زۆر سه‌رگه‌ردانترو سه‌رلێشێواوتره‌.

ئەوانە دڵەکانیان پەردەی بەسەردا دراوە لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگاریان وە قەدرو ڕێزیان نەگرتووە بەو شێوەیەی کەوا حەق و ڕەوایە قەدرو ڕێزی بگیرێت وەھەر لەبەرئەوەش داوا لە فریشتەکانی کارگێڕی دۆزەخ دەکەن لەجیاتی اللە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۚ قَالُوا فَادْعُوا ۗوَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾}صدق الله العظيم [غافر].
واتە/ ئینجا ئه‌وانه‌ی که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێری دۆزه‌خ ده‌ڵێن داوا له په‌روه‌ر‌دگارتان بکه‌ن ته‌نها ڕۆژێک سزاو ئازارمان له‌سه‌ر سوک بکات‌ (49) ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌کا‌نتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه‌ ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان (پێیان نەوتبوون خۆتان ڕاستەخۆ داوا بکەن لە اللە وەھەموو شتێکیان بۆ ڕوون نەکردنەوە) ؟ ئەوانیش ده‌ڵێن به‌ڵێ ڕاسته‌ (بەڵام تێناگەن فریشتەکان مەبەستیان چیە) ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن ده‌ی که‌وابوو (خۆتان ڕاستەخۆ لە اللە)‌ داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه‌ بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران (لە بەندەکانی تا بچن داوایان بۆ بکەن لە اللە) به‌هیچ ناچێت هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت و لەگومڕاییە (50).

جا سەیری قسە بەحەقەکەی (فریشتەکان) بکەن لەبەرامبەر دوعاو پاڕانەوەکەی ئەوان لێیان بەوەی کەوا دۆزەخیەکان داوا لەوان دەکەن تا بچن لەلای پەروەردگارەکەیان بۆیان بپاڕێنەوە کەبریتی یە لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمَا دعاء الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ} صدق الله العظيم.
واتە/ بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران (لە بەندەکانی تا بچن داوایان بۆ بکەن لە اللە) به‌هیچ ناچێت هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت و لەگومڕاییە.

ئەوەش بۆیە وایان پێدەڵێن لەبەرئەوەی ئەوان لەغەیری اللە داوا دەکەن جا خۆیان بەڕەحمەتی ئەو بەندانەی اللە ھەڵدەواسن کەوا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیان نزمترو کەمترە لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر وەھەرلەبەرئەوەش نایدۆزنەوە، بەڵام سەیری ئەوانە بکەن کەوا داوا لەپەروەردگارەکەیان دەکەن لە ئەھلی ئەعراف (کەبریتین لرەو گەلانەی کەوا مردوون لەدنیادا پێش ئەوەی اللە پێغەنبەرانیان بۆ ڕەوانە بکات جا لەڕۆژی دواییدا لەمەیدانی مەحشەر لەسەر بەرزاییەک دادەنرێن لەنیوان بەھەشت و دۆزەخدا) جا سەیریان بکەن چۆن اللە دوعاکانیان وەڵام دەداتەوە. اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿٤٧﴾} [الأعراف].
واتە/ کاتێکیش ڕوویان به‌ره‌و ڕووی دۆزه‌خیان وه‌رده‌چه‌رخێنرێت ده‌ڵێ: په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا.

وە لەپاش ئەوە سەیری وەڵامی اللە بکەن لەسەریان: {ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ ده بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه‌ نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌غه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن.

کەواتە ئەی برایەکانم بەڕاستی حیجاب و پەردەکە لەسەر دڵە، وەئەو پەردەیەش بریتی یە لە خودی ئەو پەردەیەی کەوا لەدنیادا لەسەر دڵیانە لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەیان (ئەوەی لەدنیادا کوێرو نابینا بێت لەبەرامبەر حەق لەودنیاش کوێرە لەبەرامبەر حەق). اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا ﴿٤٥﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ وە کاتێك که قورئان ده‌خوێنیت ئێمه پەردەیەکی ئەستورو نادیارو شاراوه‌ ده‌خه‌ینه نێوان تۆو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن.

ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوانەی کەوا نازانن دواتر شوێنی ئەو ئایەتە دەکەون کەوا اللە بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [المطففين].
واتە/ نه‌خێڕ به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه له‌نێوان ئەوانەو په‌روه‌ردگاریاندا بەربەست و پەردە ھەیە (15) له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ (16) .

جا وا گومان دەبات بەوەی کەوا چاکەکارەکان لەنێوانیان و نێوان پەروەردگاریان ھیچ پەردەیەک نیە لەبەر ئەوەش دەیبین، جا لەپاش ئەوە ئەو ئایەتە موتەشابیھە دەکاتە بەڵگە: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن ربّهم يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثمّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ نه‌خێڕ به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه له‌نێوان ئەوانەو په‌روه‌ردگاریاندا بەربەست و پەردە ھەیە (15) له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌ (16) .

جا شوێنی ئایەتە موتەشابیھەکە دەکەوێت و ئایەتە محکەمەکەش دەربارەی ئەو باسە تێھەڵدەدات.

بەڵام من مژدەتان پێدەدەم بە بینینی نوری اللە لەدوای پەردەوە (الغمام) لەڕۆژی قیامەتدا. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَأَشْرَ‌قَتِ الأرض بِنُورِ‌ ربّها وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بالحقّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كلّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ ئه‌وسا زه‌وی ڕوناک ده‌بێته‌وه‌ بەنوری پەروەردگارەکەی کارنامه‌و دۆسیه‌کانیش دانراون ‌‌وە پێغه‌مبه‌ران و شا‌هێدان ده‌هێنرێن و دادوه‌ری و بڕیار له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی حه‌ق و ڕاستی بێگومان ئه‌وان هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت (69) هه‌ر که‌سه ئه‌نجامی کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت به‌ته‌واوی سه‌رئه‌نجامی کۆششی خۆی ده‌ست ده‌که‌وێت وە ئه‌و زاته زانایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی کەوا ئەوان ده‌یکه‌ن (70).

بەڵام ئەم نورە لەڕووی پیرۆزی پەروەردگار لەدوای پەردەوە دەدرەوشێتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا ﴿٢٥﴾ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّحْمَـٰنِ ۚ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِينَ عَسِيرًا ﴿٢٦﴾ وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
واتە/ ڕۆژێک دێت ئاسمان شەق دەبێت ده‌بێت به هۆی (الغمام؛ کە نوری اللە یە لەدوای پەردەوە دەدرەوشێتەوە) به‌ڕاستی فریشته‌کانیش داده‌به‌زێنرێن ده‌سته ده‌سته و گرۆ گرۆ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت (25) ئه‌و ڕۆژه ئیتر موڵک و ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه بۆ اللە ی میهره‌بانه بێگومان ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت له‌سه‌ر بی باوه‌ڕان (26) ڕۆژێک دێت سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا وگاز له هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت و ده‌ڵێت خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه (27).

جا ئایا ئەو (الغمام) ەی کەوا ئاسمانەکانی پێ شەق دەبێت چیە؟ ئەمەش فەتوا بۆ ئیوە دەربارەی بەوەی کەوا ئەوە حیجاب و پەردەی ڕووی اللە یە پاک و بێگەردی و بەرزو بڵندی و گەورەیی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ ﴿٢١٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ ئایا ئه‌وانه‌ چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی اللە ی گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری شێوە په‌ڵه هه‌ور (دوای پەردەوە) له‌گه‌ڵ ھاتنی فریشته‌شدا ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنراو بڕیارەکان درا ئه‌وسا هه‌موو کارو فرمانێک هه‌ر بۆ لای اللە ی په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

کەواتە ئەی گەلی زانایانی ئومەت بەڕاستی من ووریاو ئاگادارتان دەکەمەوە ھەروەکو اللە ووریاو ئاگاداری کردوونەتەوە لەوەی کەوا شوێنی ئایەتە موتەشابیھەکان بکەون لەو قورئانەی کەوا کەس بەتەئویل و لێکدانەوەیان نازابێت تەنھا اللە نەبێت وە ئەوەشی بیەوێت ئەوا فێری دەکات وە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانیش تێھەڵدەدەن ئەو ئایەتانەی کەوا بنچینەی کتێبن کەوا بریتیبن لە حوجەو بەڵگەی اللە لەسەرتان ئەگەر بتانزانیبوایە.

وەئەوەشی کەوا شوێنی موتەشابیھ دەکەوێت ئەو ئایەتانەی کەوا کەس بەتەئویل و لێکدانەوەیان نازابێت تەنھا اللە نەبێت و ئایەتی محکەمی ڕوون و ڕۆشن و ئاشکراش ئەو ئایەتانەی کەوا بنچینەی کتێبن تێھەڵدەدەن جا ئەو کاتە با بزابێت کەوا لەدڵیدا زیغ و لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر حەق و ڕاستیداو گومڕاو وێڵ و سەرگەردانیش بووە لە بەدواکەوتبی ڕێگای ڕاست، ئەوەش لەبەرئەوەی بوختانکاران دواتر ئەو ئایەتە موتەشابیھانە (پێکچووانە) ئیستغلال دەکەن و دەیقۆزنەوە جا چەند فەرموودەو حەدیسێک دەھێنن کەوا لەدەرەوەیاندا بەو ئایەتە موتەشابیھانە دەچێت، جا دەڵێن کەواتە کوانێ تەئویل و لێکدانەوەکەی؟ لەبەرئەوەی پێویستە کەوا فەرموودەیەک ھەبێت بۆمان تەفسیری بکات ھەروەکو ئەو فەرموودەی اللە ی گەورە: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].
واتە/ ئه‌و ڕۆژه‌ ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ئاسووده‌ن (22) چونکه چاوەڕێی (ڕەحمەت و میھرەبابی) په‌روه‌ردگاری ده‌کات (23).

جا لەپاش ئەوە حەدیس فەرموودەیەکیان داناوە بە مەکرو پیلان و بوختان کردن لەسەر محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بەوەی گوایە فەرموویەتی: [ سوف ترونَ ربّكم يوم القيامة جلياً كما ترون البدر لا تُضامون في رؤيته ]

جا لەپاش ئەوە جاھیل و نەزانەکان وادادەنێن بەوەی کەوا ئەم بەناو حەدیس و فەرموودەیە وەکو تەئویل و لێکدانەوە ھاتووە بۆ ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌و ڕۆژه‌ ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ئاسووده‌ن (22) چونکه چاوەڕێی (ڕەحمەت و میھرەبابی) په‌روه‌ردگاری ده‌کات (23).

کەواتە ئەی کوانێ تەئویل و لێکدانەوەکەی چیە؟ جا ئەگەر حوکم و بڕیارمان لەسەر دەرەوەی دا ئەوا دواتر شوێنی ئەم بەناو حەدیس و فەرموودە پێکچووە دەکەوین لەدەرەوەیدا بەتەواوی، بەڵام ئایەیی محکەم بۆتان لەبۆرسەدایە لەبەرئەوەی لەھەمان خودی بابەتەکە ھاتووە قسە دەکات وە نەفی ئەو حەدیس و فەرموودەیە دەکات بەسەرو بەریەوە وە جیاوازو پێچەوانەیە لەگەڵیشیدا بە جیاوازیەکی زۆر، بەڵکو ئەوان پەنایان بۆ ئایەتە موتەشابیھەکان بردووە بەتەنھا نەوەک بۆ ئایەتی محکەم بەڵکو ئایەتی موتەشابیھ لەقورئاندا سەرسامی کردوون جا شوێنیان دەکەون وەکو بەڵگەیەک بۆ فەرموودەی فیتنەی ھەڵبەستراو وە ئەو حەدیس و فەرموودەیەش دەکەن بە تەئویل و لێکدانەوە بۆ ئەو ئایەتە موتەشابیھە. ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّـهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واته‌/ ئه‌و اللە یە زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێوویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی ئایه‌ته‌كانی موته‌شابیهن و به ئاسانی نازانرێن جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان هه‌یه‌ له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که موته‌شابیهن ‌(واته‌ واز له‌‌ئایه‌ته‌ محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان ده‌هێنن كه‌پێویستیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه‌و روون وئاشكران به‌دوای جۆری دووه‌می ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ون كه‌ موته‌شابیهن وبه‌ئاسانی مانایان نازانرێن) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی تەئویل و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر اللە خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون (اللە فێریان ده‌كات) و ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

بەڵام من اللە دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا بەڕاستی من بانگتان دەکەم و بەڵگەشتان بەسەردا دەھێنمەوە بە محکەمی قورئابی گەورە کەوا اللە پێویستی نەکردووە بە تەئویل و لێکدانەوەی؛ لەبەرئەوەی دەرەوەی ڕوون و ئاشکرایە وەکو ناوەوەی، جا ئایا ئێوە شوێنی ڕاستی دەکەون؟ وەئەگەر گومڕاش بوون و شوێنی ئەوە کەوتن کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە لەگەڵ محکەمی قورئان لە سوننەتدا ئەی گەلی زانایانی سوننە جا ئەوکاتە ھەرگیز جگە لە اللە وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێک نادۆزنەوە لەدوای ئەوەی کەوا باسکردنی ئەوەتان بۆ ھات بەتێروتەسەلی لە پەروەردگارەکەتانەوە، وەبەھەمان شێوە ئێوە ئەی گەلی زانایانی شیعە ئەگەر گومڕا بوون و شوێنی ئەوە کەوتن کەوا دژو مخالف و پێچەوانەیە لە ڕیوایەتە ھەڵبەستراوەکان
لەبەرامبەر محکەمی قورئان ئەوا ئەوکاتە ھەرگیز جگە لە اللە وەلی و پاڵپشت و بەسەرخەرێک نادۆزنەوە.

وەئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان و ئەوانەی کەوا بەدوای حەقیقەت و ڕاستیدا دەگەڕێن ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەیەم بگەیەنن بە گەلی سوننەو شیعە بەڵکو ئەوان لە اللە بترسن و پارێزکار بن. وەمژدەشیان پێبدەن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە ئیمام مەھدی بە بەیانی حەقی قورئان بۆ ڕەوانەکردوون وە قسەو گفتوگۆشیان لەگەڵ دەکات و بەڵگەیان بەسەردا دەھێنێتەوە بەمحکەمی قورئانی گەورە وە حوکم و بڕیار دەدات لەنێوانیان لەھەموو ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا حوکمە حەقەکەیان بۆ دەردەھێنێت لەنێوانیان لە محکەمی قورئان ئەوەش بەڵێن بێت بە بەڵێنێکی حەق لەسەرمان بە ئیزنی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان؛ ئەو اللە یەی کەوا فێرکاری بەندەکەیەتی وەچاکترین فێرکاریشەو چاکترین وەلی و پاڵپشت و چاکترین بەسەرخەریشە، وە ھەواڵی ئەوەشیان پێبدە بەوەی کەوا مەزھەبی باوک و باپیرانم شافعی سوننیە، بەڵام من کوفرکردن و بێباوەڕیم ڕادەگەیەنم بە تەعەدودی مەزھەبی بەھەموو شێوەیەک بەڵکو دەستم گرتووە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی وە شوێنکەوتەی محمد پێغەمبەری اللە م صلّى الله عليه وآله وسلّم، وە نە بەنێردراو نە بە پێغەمبەرێکی تریش نازانم لەدوای محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - تاکو ببم بە شوێنکەوتەی، وەھەر لەبەرئەوەش اللە ھەواڵ و دەنگوباسەکەم و ناونیشانی بانگەوازەکەمی لە ناوەکەمدا داناوە (ناصر محمد)ە واتە بەسەرخەری محمد، وەھەرلەبەرئەوەش ناوەکەم لە ئاڵای بانگەوازەکەمدا دەبینن لەبەرئەوەی اللە لەناوەکەمدا حەقیقەت و ڕاست و دروستی بۆ بانگەوازەکەم داناوە بەوەی کەوا بەسەرخەرم بۆ ئەوەی محمد پێغەمبەری اللە بۆی ھێناون- صلّى الله عليه وآله وسلّم - وەلەوەشدا حیکمەتی (تواطؤ-ڕێککەوتنەکە) ی ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەم تەواو دەبێت لەناوی باوکمدا، ئەوەش لەبەرئەوەی من داھێنەر نیم لەدیندا بەڵکو شوێنکەوتەی محمد پێغەمبەری اللە م صلّى الله عليه وآله وسلّم، وە بابگەوازیش دەکەم لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لەپەروەردگاارەکەمەوە کەوا بریتی یە لەھەمان بەڵگەو بەرچاو ڕوونیەکەی محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - کەبریتی تە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم [يوسف].
واته‌/ بڵێ ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌ من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای اللە ی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بەڵگەو بەرچاوبوونی و بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ‌ پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌ من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.

وە ئەی نەسیم، ڕەجاو ئومێد دەکەم لە اللە بەوەی کەوا ھیدایەتت بدات بۆ ڕێگای ڕاست جا ببی بەیەکێک لە پێشبڕکێکارە بەسەرخەرە پئشکەوتووەکان لەوانەی کەوا بەیانی حەقی قورئانیان بەڕاستداناوە کە ھەڵبژێردراوی ناو بەشەریەت و چاکترین بوونەوەرن ئەوانەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراویان بەڕاستداناوە لەسەردەمی گفتوگۆی بەر لەدەرکەوتنی بەسەر سەرجەم بەشەردا بەھەسارەی سەقەر لە شەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانی تر تێیدا بچوک و ملکەچ و ڕسوا دەبن.

وەسەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ت لەسەر بێت ئەی نەسیم، وەسوێندت دەدەم بە اللە بەوەی کەوا بەڕاستم دانەنێی لەبەر شەرم
کردن لەمن ئەگەر بێتو نەتبینی بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی بەحەق قسە دەکات وە ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، وسلامٌ على المرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..

ئیمامی ئاشکرای بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست زەلیل لەسەر ئیمانداران و بەعزەت لەسەر کافرو بێباوەڕان ناصر محمد یەمانی.
______________