ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - رجب - 1440 ک
05 - 04 - 2019 مـ
04:39 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
ــــــــــــــــــــــــ

بەیانێکی زۆر گرنگ لە مەھدی چاوەڕوانکراوەوە بۆ سەرجەم موفتیەکان لەھەموو دەوڵەتە ئیسلامیەکان جا ئەگەر عەرەبی بن یان عەجەمی ..

بەناوی خودای بەخشندەو میھرەبان ئەو خودایەی کەوا قورئانی گەورەی دابەزاندووە لەشەوی یەکشەم کە ماوەی نزیکەی چواردە مانگە لە مانگەکانی ھەسارەی سەقەر بەر لەوەی کەوا خۆر درک بە مانگ بکات، بەڵام بەھۆی نیشانەی ئیدراکەوە وا گومان نابەم کەوا دواتر ھیلالی مانگی ڕەمەزانی ئەم ساڵتان 1440 ببینن تەنھا لەدوای ئاوابوونی خۆری یەکشەممەی شەوی دووشەممەی بەرواری دووی ڕەمەزان نەبێت بۆ ئەم ساڵتان 1440 ی قەمەری، جا لەڕۆژی دووشەممەدا بەڕۆژو دەبن لەبەرواری دووی ڕەمەزاندا جا یەکەم ڕۆژووی ام القری (مەککەی پیرۆز) و دەورووبەری لە ئاوەدانیەکانی جیھاندا بریتی یە لە ڕۆژی دووشەممە کەوا دوو ڕۆژ تێپەڕبووە لەمانگی ڕەمەزان، ئەوەش بەڵکو لەخوا بترسن و پارێزکار بن.

وە بەڕاستی تەمەنی بانگەوازی مەھدیەتیش وا چووە ناو ساڵی پانزەھەمەوە لەمانگەکانی یەکەمی بۆ ساڵی قەمەری لەم ساڵەتان 1440 لەکاتێکدا ئێوەش ھەر پشتھەڵکەرن لەحەق؛ پشت ھەڵدەکەن لە دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبی خودا قورئانی گەورە، وە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بانگی سەرجەم موفتیەکان دەکەم لە ھەموو گەلانی ئیسلامی لەھەموو دەوڵەتە ئیسلامیەکان جا ئەگەر عەرەبی بێت یان عەجەمی، جا لەسەرتانە کەوا ئامادەبن لە پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی جیھانی لە کۆنترینی شار لەشارەکانی جیھانی بەشەر کەوا شارو دانیشتوانەکەی پێغەمبەری خودا نوح و نەوەکەی و نەوەی نوح سام کوڕی نوح عليهم الصلاة والسلام تێدا نیشتەجێبوون، وە ئەوە ئەو شوێنەیە کەوا خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی بۆی موبارەک و پیرۆز کردوون بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {فَإِذَا اسْتَوَيْتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى الْفُلْكِ فَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿٢٨﴾ وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلًا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ ﴿٢٩﴾ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ وَإِن كُنَّا لَمُبْتَلِينَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [المؤمنون].
واتە/ جا کاتێك خۆت و ئه‌وانه‌ى کەوا لەگەڵتن و یاوه‌رتن له‌سه‌ر که‌شتیه‌که سوار بوون (ئه‌ی نوح تۆ) ئه‌وه بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ڕزگاری کردین له ده‌ست قه‌ومی سته‌مکار ٢٨ وه‌ بڵێ په‌روه‌ردگارا له شوێنێکى موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه‌ تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت ٢٩ به‌ڕاستی ئا له‌وەدا چه‌نده‌ها نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ئاشکرا هه‌یه‌ بێگومان ئێمه (به جۆره‌ها شێوه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) خه‌ڵکی تاقی ده‌که‌ینه‌وه ٣٠‌.

جا ئەوە بریتی یە لە پایتەختی وڵاتە چاک و باش و خۆش و ئاوه‌دانەکە لە جیھاندا (البلدة الطيبة)، ئەو شوێنەشتان بریتی یە لە یەمەنی خۆش و ئاسودە، وەخودا لەدوای قەومی نوح لەیەمەن قەومی عادی تێدا دانا. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت:{وَالْبَلَدُ الطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُ بِإِذْنِ رَبِّهِ ۖ وَالَّذِي خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًا ۚ كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَشْكُرُونَ ﴿٥٨﴾ لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّـهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿٥٩﴾ قَالَ الْمَلَأُ مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٦٠﴾ قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي ضَلَالَةٌ وَلَـٰكِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٦١﴾ أُبَلِّغُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَأَنصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٢﴾ أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَاءَكُمْ ذِكْرٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُوا وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿٦٣﴾ فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا عَمِينَ ﴿٦٤﴾ وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ۗ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّـهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُ ۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿٦٥﴾ قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي سَفَاهَةٍ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ الْكَاذِبِينَ ﴿٦٦﴾ قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي سَفَاهَةٌ وَلَـٰكِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٦٧﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ وە وڵاتی به‌پیت و چاک و ئاوه‌دان دارو دره‌خت و ڕووه‌کی تێدا ده‌ڕوێت به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئه‌وه‌ش که زۆنگ و پیس و بێ که‌ڵک بێت شتی بێ سوود و بێ فه‌ڕ نه‌بێت هیچی لێ په‌یدا نابێت ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی جۆراوجۆر ده‌هێنینه‌وه بۆ که‌سانێک که دڵسۆزن و سوپاسی خوا ده‌که‌ن (58) سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ی، جا ئه‌ویش پێی وتن ئه‌ی گه‌ل و هۆزم ئێوه هه‌ر خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه‌ به‌ڕاستی من ده‌ترسم له‌رۆژێکی گه‌وره‌دا تووشی به‌ڵاو سزایه‌کی زۆر سه‌خت ببن (59) ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له‌نێو گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌بینین(60) نوح وتی ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من هیچ گومڕاییه‌کم نیه به‌ڵکو من پێغه‌مبه‌رێکم و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوم (61) په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم، من دڵسۆزیتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، وە شتانێک لەلایەن خوداوە د‌ەزانم کەوا ئێوه نایزانن(62) ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له‌هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێک له خۆتان؟ تا بێدارتان بکاته‌وه‌و دینداری و خواناسی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام بەڵکو ڕه‌حمتان پێ بکرێت (63) جا به درۆیانزانی و بڕوایان پێ نه‌کرد جا ئێمه‌ش خۆی و ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانمان نوقمی لافاوەکەمان کردن چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان گه‌لێکی کوێرو نابینا بوون (64) بۆ قه‌ومی (عاد)یش (هود)ی برایانمان نارد) وتی ئه‌ی گه‌لەکەم هه‌ر خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه‌ ئایا ئه‌وه له خوا ناترسن؟! (65) ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که بێ بڕوا بوون له قه‌ومه‌که‌ی وتیان به‌ڕاستی ئێمه تۆ له نێو نه‌فامیدا ده‌بینین و به‌ڕاستی ئێمه واده‌زانین تۆ یه‌کێکیت له درۆزنه‌کان (66) (هود) فه‌رمووی ئه‌ی قه‌ومەکەم من هیچ گێلی و نه‌فامیه‌کم پێوه نیه‌ به‌ڵکو من پێغەمبەرێکم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌وه‌ (67).

وە لەوەشدا ئەوە دەردەھێنین کەوا گەلی عاد لە صەنعا نیشتەجێ ببوون وە خانوو و شوێنی نیشتەجێکانیشیان درێژببویەوە بۆ (جوف الخارد)، وەلەوکاتیشدا یەمەن ناودەبرا بە یەمەنی خۆش و ئاسودە (اليمن السعيد) بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە وڵاتێکی چاک و خۆش و ئاوه‌دانەو په‌روه‌ردگارێکی لێخۆشبوو و لێبورده‌ی هه‌یه‌ (بلدةٌ طيبةٌ وربٌ غفور)، وەخوداش ڕاستی فەرمووە ‌ئەو پایه‌ به‌رزو کۆڵه‌که و نیرگه‌ درێژ انە تا ئەمڕۆش هیچ شارو شوێنێک کۆشك و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دروست نه‌کردووە لەبەرئەوەی کۆشک و تەلارەکانی لە ئاڵتونن کەوا تایبەتکراون بە پادشاکانی عاد وەدواتریش ھەڵدەستین بە گۆڕین و تەحویلکردنی کۆشک و تەلارەکانی بۆ پارەو دراوی قینطار و دینار، جا ھەرچی قینطاره ئەوا بریتی یە لە ھەزار گرام وەھەرچی دیناریشە جا ئەوە بریتی یە لە دە گرام وەبە دە گرام دەکێشرێت و پێوانە دەکرێت، وە وەکو دراوێکی جیھانی پشتی پێدەبەسترێت وە دۆلارو یۆرۆو سەرجەم دراوەکانی عەرەبی و عەجەمیش لەگەڵیدا بەشداری دەکەن وەبڕواشمان پێی بە ڕیالی سعودی و سەرجەم دراوە عەرەبی و ئیسلامیەکان ھەیە بەڵام ئەوە لەدوای جێگیربوونە سەرەتا، وەھەرگیزیش حزب و دەستەکانی یەمەن ناتوانن بگەنە دۆزینەوەی ئیرەمی خاوەن ئەو پایه‌ به‌رزو کۆڵه‌که و نیرگه‌ درێژ انە ئەوەی کەوا تا ئەمڕۆش هیچ شار و شوێنێک کۆشك و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دروست نه‌کردووە.

وەبانگی سەرجەم موفتی ناوچەو شوێنەکان دەکەم لە ناوچە جیاوازەکان بە بانگھێشتکردنی ئامادەبوون لە خوانێکی بەربانگ کردنەوەدا، جا دەعوەت و بانگھێشکردنەکە دووبارە دەکەمەوە بەوەی کەوا من بانگی سەرجەم موفتی دەوڵەتە ئیسلامیەکان دەکەم جا ئەگەر عەرەبی بن یان عەجەمی بۆ ئامادەبوون لە خوانێکی بەربانگ لە گۆڕەپانی سبعین (ميدان السبعين) دواتریش بۆ مێزی خوانی بەربانگەکە ئیمام مەھدی ھەزار وشترو ھەزار بەران و ھەزار مانگاشیان بۆ سەردەبڕێت منیش ملیۆنێر نیم بەڵام بەھاوشانی بەسەرخەرە ڕێزلێگیراوەکان ھەروەکو پەندێکی عەرەبیش ھەیە کەوا دەڵێت (من أنصاره أجواد عزو جلاله)، وەلەسەر منیش ھەزار مانگا ھەیە کەوا تێکەڵ و ناوپۆشکرابێت بە برنج. بۆ ئەوەش ڕێگا بە ئامادەبوونی ھەموو پەیامنێری کەناڵە ئاسمانیەکان دەدەین بۆ ئامادەبوون لە خوانی بەربانگەکە، وەئەوەی کەوا ڕۆژووەوانێک لەلای بەربانگ بکاتەوە ئەوا ھەمان پاداشتی ڕۆژووەکەی ئەوی بۆ ھەیە، جا وادەی ئەوەش شەوی ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزانە.

وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين ..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________


[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?t=37253