- 21 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 03 - 1431 ک
18 - 02 - 2010 مـ
11:42 ئێوارە
________


ئیمام مەھدی بانگەوازی ئوسامە بن لادن دەکات بۆئامادەبوون لە مێزی حیوارو گفتوگۆی جیھانی ..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..

ئەی موەحید، ئایا ئوسامە لەڕوانگەی تۆدا ئیمامێکی ھەلبژێردراوە لەلایەن پەروەردگاری جیھانەوە جا بەڕاستی خودا ھەڵیبژاردبێت بەسەرمانداو دەسەڵاتی بەزانست زیادکردبێت؟ {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} [البقرة:111].
واتە/ بڵێ بەڵگەتان بێنن گەر ڕاستدەکەن.

ئەوەش لەبەرئەوەی خودا ساتێک کەوا طاڵوتی بەپادشاو سەرکردەو ئیمام ھەڵبژارد بۆ نەوەی ئیسرائیل ئەوا دەسەڵاتی بەزانست بەسەریاندا زیادکرد، وەلەبەرئەوەش بەڕاستی ئیمام مەھدی بانگی ئوسامە بن لادن دەکات بۆ ئامادەبوون لە مێزی حیوارو گفتوگۆی جیھانی مەوقعی ناصر محمد یەمانی جا ئەگەر بینیمان کەوا بەڕاستی خودا دەسەڵاتی بەزانست زیادکردووە ئەوا دواتر ئیمام ناصر محمد یەمانی ڕایدەگەیەنێت کەوا ئوسامە بن لادن بریتی یە لە ئیمام مەھدی جا دەبم بە یەکەمی شوێنکەوتووەکان، وەئەگەر بینیمان کەوا ناصر محمد یەمانی زاڵە بە زانست و دەسەڵاتێک لە محکەمی قورئان جا ئەوە بۆ ھەموو بانگەشەو بانگەوازێک بەڵگە ھەیە، جا ئێمە وەکو ئێوە نین قسە لەسەر خودا بکەین بە گومانەوە کەوا ھیچ سودێک ناگەیەنێت لەزانینی حەقدا، جا ئەوەی پێ ڕابگەیەنە ئەی موەحید بەوەی کەوا بەڕاستی ئیمام ناصر محمد یەمانی فەتوادەدات: بەوەی کەوا جیھادی ئوسامە بن لادن وێنەی وەکو وێنەی مەی وایە کەوا سودی تێدایەو زیانیشی تێدایە، وە زەرەرو زیانەکەی زۆرترە لە سودەکەی.وەلەسەر ئەوە با ئامادەبێت لە مەوقعی ئیمام ناصر محمد یەمانی ئازاد بۆ ئەوەی بە حوجەو بەڵگە لە حوجەو بەڵگە بداتەوە بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕووناک و ڕوونەوە وەھەرچی صەلاحە، جا ئەگەر بیبینم کەوا ڕۆژانە یەک چیا لە ئاڵتون دەبەخشێت و بەڕۆژیش بەڕۆژوو دەبێت و شەویش ھەلدەستێتەوە ئەوا ھەر بەدوات ناکەوم وەکو ئیمام و پێشەوا بۆ موسڵمانان ئەگەر بێتو خودا دەسەڵاتی بەزانست بەسەرماندا زیادنەکردبێت جا لەپاش ئەوە بەڕاستی دەزانین کەوا خودا ئوسامەی بۆمان وەکو ئیمامێکی بەڕێز ھەڵبژاردووە کەوا بانگەوازدەکات بۆ لای خودا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لە پەروەردگارەکەی، جا پێی ڕابگەیەنە کەوا پەلەبکات بەئامادەبوون لە مێزی حیوارو گفتوگۆ لە (مەوقعی ناصر محمد يەمانی)، جا قسەو دەمەدەمێم لەگەڵدا مەکە بەبێ زانست ئەی پیاو، جا لەخودا بترسە بەڕاستی من بۆ تۆ ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم بەحەق.

وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..
براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
______________