ئیمام ناصر محمد يەمانی
11 - ربيع الأول - 1434 ک
25 - 12 - 2012 مـ
04:14 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
ـــــــــــــــــــــ

بەیانی ئەوەی خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: { وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ }..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمرسلين من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلّى الله عليهم وملائكته والمهديّ المنتظر ونسلم تسليماً، أمّا بعد..

خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:177].
واتە/ ئه‌وانه‌ش كه له كاتی بەڵاو زیان و ناخۆشی و كاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا ئارامگرن ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن ڕاستیان كردووه و هه‌ر ئه‌وانه‌شن پارێزكارو خواناسان.

لەم ئایەتەدا خوای گەورە پلەکانی سەبرو ئارامگری و خۆڕاگریتان بۆ ڕووندەکاتەوە لە کاتی ناخۆشی و توش بوون بە زیان کەوا بریتین لەسەرجەم بەڵاو موسیبەتە ماددیەکان یان ئەوانەی کەوا توشتان دەبێت لەخۆتاندا. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ} صدق الله العظيم [الحديد:22].
واتە/ هیچ به‌ڵاو موسیبەتێک نە له‌زه‌وی و نە لەنەفسی خۆشتاندا نیە بۆتان پێش بێت ئیللا‌‌ لە کتێبێکدایە.

وە خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الأَمْوَالِ وَالأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ (155) الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (156) أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ(157)} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه بەشتانێک له ترس و بیم و برسێتی و كه‌م بوونی ماڵ و سامان و كه‌س و کەمبوونی به‌رو بوومەکان جا مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن (155) ئه‌وانه‌ی هه‌ر كاتێك تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه‌ سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان (156) ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها سەڵاوات و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ‌ر به‌سه‌ریاندا ده‌بارێت وە ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن کە هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌ (157).

ئێستاش دێینە سەر ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: { وَحِينَ الْبَأْسِ } صدق الله العظيم.
ئەوە بە مانای بەھەمان شێوە لەساتی بینین و ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی خودا جا کە لە دوژمنەکانی خودا ھێزێکی توند دەبینن لەپاش ئەوە دەیانبینن ئارامدەگرن و خۆڕاگردەبن و پێداگیر دەبن ساتی ڕووبەروو بوونەوە لەگەڵ ھێزی دوژمن جا ئەوانە وەکو خانوو کۆشکێکی به‌رزو قایمی پتەون و پشت لەدوژمنان ناکەن و لێیان ڕاناکەن، وە بەھەمان شێوە دەیانبینن ئەوانە ئارامگرو خۆڕاگر دەبن لەساتی ڕوودانی بەڵاو موسیبەتدا جا دەیانبینن خۆڕاگری و ئارامیان گەورەترە لەساتی ناخۆشی ڕووبەڕووبوونەوە لە شەڕکردن لە پێناوی خودا جا خۆڕاگردەبن و ئارامدەگرن وە جێگیرو ڕاوەستاو دەبن و پشت لە دوژمنان ناکەن و ڕاناکەن لێیان: بەڵکو ڕاوەستاوو جێگیرن لەساتی ڕووبەڕووبوونەوەدا جا خودا دەیانگێڕێت بە ھۆکاری سەرکەوتن بۆ باوەڕداران.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله رب العالمين..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?t=10384