ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
05 - 09 - 1433 ك
23 - 07 - 2012 مـ
10:23 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=52876
ــــــــــــــــــــ



له‌ ڕووداوه‌كانی شه‌وی قه‌درو ‌زانیاری زیاتر له‌ نهێنیه‌كانی كتێبی اللە کە بە‌یادهێنانه‌وه‌یه بۆ خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان ..

اقتباس المشاركة :
ئیمامه‌كه‌م هه‌ندێک ناوچه‌و وڵات‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو وامان دانا كه‌سێک له‌وێدا له‌ جه‌مسه‌ری باكور ده‌یه‌وێت به‌ڕۆژو بێت ئایا چۆن به‌ڕۆژو بێت له‌كاتێكدا ‌خۆر نه‌ هه‌ڵدێت و نه‌ ئاواش ده‌بێت؟ تكایه‌ وه‌ڵام
انتهى الاقتباس
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

ئه‌ی (فارسی حه‌ق)، ئەگه‌ر هاتوو درێژی ڕۆژ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی زیاتر بێت له‌ بیست وچوار كاتژمێر جا لێره‌دا كاتی مۆڵه‌تدان دێت نه‌خشه‌و كاتی رێک و پێكی بۆ دیاری بكرێت هەروەک دواتر ئه‌مه‌ ده‌زانن و ده‌بینن له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی سزای اللە له‌ شه‌وی قه‌دری یه‌كێک له‌ مانگه‌كان، ئه‌مه‌ ئه‌م شه‌وه‌یه‌ کە به‌یانی نیه،‌ كه ‌له‌ كتێبەکەی اللە تاكه‌ شه‌وه‌ به‌یانی نه‌بێت به گوێره‌ی ‌كاتی مه‌ككه‌ی پیرۆزو ده‌وروبه‌ری کە لێوه‌ی نزیكن، وه‌ ئه‌م شه‌وه‌ش‌ مانه‌وه‌كه‌ی هه‌میشه‌یی نیه‌ وه ‌ڕۆژه‌كه‌یشی‌ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی نیه‌ به‌ڵكو ئه‌م شه‌وه‌ كۆتایی پێدێت جا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاتی پێشوی وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ڕۆژه‌كه‌ش.

ئه‌مه‌ش ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌ وردی؛ بزانن خۆشه‌ویستەکانم له‌به‌ر‌ اللە به‌ڕاستی شه‌وی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی سزا كاریگه‌ری و هێزی ڕاكێشانه‌كه‌ی زۆر به‌هێزو توند ده‌بێت له‌ نێوان هه‌ساره‌ی دایک کە بریتیه‌ له‌ زه‌وی به‌ شه‌رو نێوان هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر، پاشان هه‌ر له‌م شه‌وه‌دا زه‌وی به‌ شێنه‌یی و كه‌م كه‌م ده‌ست ده‌كات به هێواش بوونه‌وه‌ی له‌ سوڕانه‌وه‌ی به‌ ده‌وری خۆیدا، تا ده‌ركه‌وتنی به‌یانی جا له‌ كاتی هاتنی سێبه‌ری ‌به‌یانیدا به‌ ته‌واوه‌تی زه‌وی له‌ جوڵه ‌ده‌كه‌وێت له‌ دوای ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی، لە پاش ئه‌مه‌ زه‌وی ده‌ست ده‌كات به‌ جوڵه‌ی پێچه‌وانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و پێش ڕۆژ بكه‌وێت جا‌ شه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كاتێک گه‌یشتبووه‌ كۆتاییه‌كه‌ی و به‌ره‌و دواوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی خۆرئاوا جا له‌م كاته‌دا كاتی نوێژی به‌یانی ده‌بێته‌ كاتی نوێژی مه‌غريب (شێوان) وه ‌كاتی نوێژی مه‌غریبیش ده‌بێت به‌ كاتی نوێژی به‌یانی له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌بێت به‌ خۆرئاواو خۆرئاواش ده‌بێت به‌ خۆرهه‌ڵات، وه‌ لە پاش ئه‌مه‌ خۆر ده‌بینن له‌ خۆر ئاواوه‌ هه‌ڵدێت و له‌م كاته‌شدا ئه‌م شه‌وه‌ كۆتایی پێدێت. جا ئایا چوزانی شه‌وی قه‌در چی یه‌! وه‌ هیچ مانگێكیشمان دیاری نه‌كردووه‌ (بۆ ئه‌م ڕووداوه‌) وه‌ فه‌رمانەکانیش بۆ لای اللە ده‌گه‌رێته‌وه‌.‌

به‌ڵام ئه‌ی فارسی حه‌ق، به‌ڕاستی ئه‌م كات و زه‌مانه‌ هێشتا نه‌هاتووه‌ تا فه‌توای ڕێكخستنی كاته‌كه‌ی بۆ بده‌ین وه ‌هێشتا درێژی ڕۆژ ٢٤ كاتژمێره‌ جا ئارام بگرە به‌ جوانترین شێوه تا ئه‌و كاته‌ی سێبه‌ر ده‌وه‌ستێت و جێگیر ده‌بێت‌. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا ﴿45﴾ ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا ﴿46﴾ } صدق الله العظيم [الفرقان].

ئه‌مه‌ بریتی یه‌ له‌ شه‌وی قه‌دری زانراو‌ له‌ كتێبەکەی اللە، جا ئایا چوزانی شه‌وی قه‌در چی یه‌! ئه‌مه‌ ئه‌و شه‌وه‌یه‌ كه له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی به‌یانی جوڵه‌ی زه‌وی ده‌وه‌ستێت پاشان شه‌و كاتێک گه‌یشتووه‌ به ‌كۆتاییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دواوه‌ تا شه‌و پێش ڕۆژ بكه‌وێت ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خۆر دركی به‌ مانگ كردو پێی گه‌یشت له‌ زۆرێک له‌م مانگانه‌ی به‌سه‌رتاندا تێپه‌ڕبوون، به‌ڵام خه‌ڵكی لێی تێنه‌گه‌یشتن كه‌مێكیان نه‌بن، ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕینەوە، جا چه‌نده‌ سوربووم له‌سه‌رتان تا بڕوا بێنن، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕناهێنن هه‌رچه‌نده زۆر به‌ په‌رۆش و سوریش بیت له‌سه‌ر بڕوا هێنانیان هه‌ر بڕواناهێنن مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ نه‌بێت سزای به‌ ئێشی اللە ده‌بینن. وه‌ تكام له‌ په‌روه‌ردگارم ئه‌وه‌یه‌ ڕه‌حم به ‌به‌نده‌كانی بكات و سزای خۆی بۆ سه‌ر‌یان دوابخات تا كاتێكی تر به‌ڵكو هیدایه‌ت وه‌ربگرن ‌گه‌ر ناو سودی نه‌بوو ئه‌وا با حوكم بكات به‌ حه‌ق له‌ نێوانمان و نێوان شه‌یتانه‌كان له‌ جن و مرۆڤەکان وه له‌ هه‌موو ڕەگه‌زێکیش، جا ئێمه‌ گه‌لێكین له‌وانه‌ی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشده‌وێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) ئامانجمان پێچه‌وانه‌ی ئامانجی شه‌یتانه‌ جن و مرۆڤەکانە ئه‌وانه‌ی به‌دواكه‌وتنی توڕه‌یی اللە یان كردووه‌ به‌ ئامانجی خۆیان و ‌شه‌وو ڕۆژ هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ئه‌م ئامانجه‌یان بێته‌دی له‌ نه‌فسی اللە خۆی وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌مه‌ دێننه‌ دی كه‌ اللە له‌ به‌نده‌كانی ڕازی نه‌بێت؟ ئه‌وا به‌م ڕێگایه‌ی بەربەست دادەنێن له‌ شوێنکەوتنی ڕێگای حه‌ق له‌ به‌نده‌كانی اللە ‌به‌م ئاشوبانەی له‌سه‌ر ڕێگای حەق دروستی ده‌كه‌ن، هه‌رچی ئێمه‌ینه‌ ئه‌وا گه‌لێكین له‌وانه‌ی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشده‌وێت، به‌دوای ڕازی بوونی اللە ده‌كه‌وین و ڕازی بوونی اللە ئامانجمانه‌و ڕازی نابین تا ئەوکاتەی اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی ده‌بێت وە اللە ش له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی ده‌بنه‌ یه‌ک ئوممه‌ت له‌سه‌ر هیدایه‌ت چونكه‌ اللە ڕازی نابێت له‌وكاته‌ی به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر؛ به‌وه‌ ڕازی ده‌بێت، ئەی اللە سەلامەتی بکە سەلامەتی بکە. جا هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بێت ئه‌وا ڕازی بوونی اللە ی كردووه‌ به‌ ئامانج و دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو خه‌ڵكی هیدایه‌ت بدرێن؛ (تا له‌م ڕێگایه‌وه‌ اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی بێت چونكه‌ ده‌زانێت تا ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵكی كۆنه‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر هیدایه‌ت اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی نابێت)، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.

جا ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌‌ له‌ شه‌وی قه‌دری ئه‌م مانگەدا ڕووینەدا کە له‌ كتێبدا به‌ ئاشكرا باسی لێوه‌كراوه هی وا هه‌یه‌ له‌ پشتیوانەکان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌و هەڵدەگەڕێتەوە ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ پله‌ی به‌ندایه‌تی ته‌واوو حه‌ق و دروست واش ده‌زانێت شوێنکەوتنی ڕازی بوونی اللە ئامانجیه‌تی جا دڵته‌نگ ده‌بێت به‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ش ئه‌وه‌ی بۆ نه‌هاتۆته‌ دی اللە به‌ حه‌سره‌ت و خه‌فه‌تبار بێت بۆ ئه‌م به‌ندانه‌ی له‌م سزایه‌دا له‌ناویان ده‌بات.
وه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌ی دواتر پاشگه‌ز ده‌بیته‌وه‌ ئایا هۆكاری پاشگه‌زبونه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه‌ت و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌‌یه‌ نه‌تبینی ئه‌م مانگه‌ش‌ سزای اللە بێت؟ به‌ڵام دواتر ده‌ڵێین: ئه‌ی ئایا تۆ ناڵێیت په‌رستنی ڕازی بوونی اللە ئامانجمەو هه‌رگیز ڕازی نابم تا ئه‌وكاته‌ی اللە ڕازی ده‌بێت له‌ نەفسی خۆی؟ ئایا نازانیت اللە ڕازی نابێت له‌و‌كاته‌ی به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن دواتر ئه‌گه‌ر سزایان بدات و له‌ناویان ببات ئه‌وا بۆیان به‌ حه‌سره‌ت و خه‌فه‌تبار ده‌بێت. به‌مه‌ش حه‌سره‌ت و خه‌فه‌تباری اللە زیاتر ده‌بێت؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر؛ ئه‌وكاتە به‌مه‌ ڕازی ده‌بێت؟ ئایا نازانیت چی له‌ نه‌فسی اللە ڕووده‌دات له‌و كاته‌ی سزای اللە یه‌خه‌یان ده‌گرێت؟ له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌ پرسیاركاران بیه‌وێت بڵێت: "جا چ ڕووده‌دات له‌ نه‌فسی اللە له‌ دوای ڕوودان و هاتنی سزا بۆسه‌ر به‌نده‌ پشتهه‌ڵكه‌ره‌كانی له‌بەرامبەر كتێبەکەی اللە؟".
جا دواتر وه‌ڵامه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ بۆ پەروەردگار بەجێ ده‌هێڵین تا به‌ڕاست و دروستی بزانن له‌م كاته‌دا چ له‌ نه‌فسی اللە ڕووده‌دات، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: { إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿29﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿30﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿31﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿32﴾ } صدق الله العظيم [يس].

كه‌واته‌ چیتانه‌ ئه‌ی گه‌لی پشتیوانەکان په‌له‌ ده‌كه‌ن له‌ هاتنی سزا بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی پشت هه‌ڵده‌كه‌ن، ئایا ده‌تانه‌وێت حه‌سره‌تی اللە زیاتر بكه‌ن له‌ نه‌فسی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر؟ یان ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن کە اللە له‌ نه‌فسی خۆی خۆشحاڵ و ئاسوده‌ بێت؟ به‌ڵام هه‌رگیز اللە خۆشحاڵ و ئاسوده‌ نابێت تا ئەوکاتەی به‌نده‌كانی تۆبە ده‌كه‌ن و ده‌گه‌رێنه‌وه‌ تا اللە ش له‌ گوناهه‌كانیان خۆشبێت، جا ده‌ستبگرن به‌وه‌ی ڕازی بوونی اللە ئامانجتان بێت وه ‌هه‌رگیز بێئومێد مه‌بن تا ده‌گه‌ن به‌ هیدایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی جا اللە ده‌یانكات به‌ یه‌ک ئوممه‌ت له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست و دروست وه ‌موسڵمان و نه‌صاراو یه‌هود هه‌موویان باوه‌ڕدار دەبن و ده‌بن به‌ یه‌ک ئوممەت له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست و دروست ته‌نها شه‌یتانه‌كانیان نه‌بن ئه‌وانه‌ی ڕقیان له‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو ئامانجه گه‌وره‌و به‌رزه‌كه‌یه‌تی مه‌گه‌ر ته‌نها تۆبە بكه‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم زۆر لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.
‌‌
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــ