( پوخته‌ی خه‌به‌رو باسی حه‌قیقه‌ت و راست و دروستی ناوی مه‌هدی چاوه‌روانكراو)



- 1 -

ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 08 - 1431 ک
20 - 07 - 2010 مـ
10:46 ئێوارە

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?p=46482
ــــــــــــــــــــــ



رەددی یەکەمی ئیمام بۆ ئەندام ابن عەلاء:
مەھدی چاوەروانکراو فەرمان بە حسین بن عمر دەکات بەخۆڕازاندنەوە بەئارامگرتن و باندنەکردن بۆ ئەو کەسەی کەوا داوای گفتوگۆ دەکات ..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..
سەلامی خواتان لەسەربێت خۆشەویستانم بەسەرخەرو سەرجەم ئەو وەفدانەی داوای حیوارو گفتوگۆ دەکەن لەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەرێن حەقیش شایەنی ئەوەیەکەوا بەدوای کەوی، وە سەلام و ڕەحمەت و بەرەکاتی خواش لەسەر حسین بن عمر..
وە منی ئیمام مەھدی چاوەروانکراو فەرمان بە حسین بن عمر وسەرجەم بەسەرخەران دەکەم بە خۆڕازاندنەوە بە ئارامگرتن و خۆڕاگری وە فەرمان بەھەموو دەستەی بەرێوەبەرایەتی دەکەم بە باند نەکردنی ئەوەی دەست بە حیوارو گفتوگۆ دەکات لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی تا بریارەکە لەلایەن مەھدی چاوەروانکراوەوە دەردەچێت بە باندکردنی لەدوای ئەوەی کەوا حوججەو بەڵگەی بەحەقمان بەسەردا ھێنایەوەو زاڵبووین بەسەریدا بە دەسەڵاتی زانستی مولجەم و روون و راشکاو، جا گەر لەدوای ئەوە کاتی مەھدی چاوەروانکراوی بەفیرۆدا جا ئەو کاتە دەربارەی خۆی قسە دەکات جا ھیچ لۆمەیەکمان لەسەر نی یە کەوا فەرمان بکەین بە باندکردنی لەدوای ئەوەی ھەموو بەسەرخەران و سەردانیکاران بینیان کەوا ئیمام ناصر محمد یەمانی بەراستی زاڵە لە گفتوگۆدا بە دەسەڵاتی زانست وەکو چۆن ئێستا ئەوە دەکەین بە ئیزنی خوا بۆ ئەوەی دەیەوێت کەوا بەدوای حەق بکەوێت حەقیش شایستەی ئەوەیە کەوا بەدوای بکەوی.

وە ئەی ابن العلاء، سڵاوت لێبێت و بەخێرھاتی بۆ مێزی گفتوگۆی جیھانی بۆ مەھدی چاوەروانکراو بۆ سەرجەم موسڵمانان و بێباوەران، وە دەبینم کەوا قسەمان لەگەڵ دەکەی دەربارەی وشەی (التواطؤ) کەوا ئیمام مەھدی فەتوای داوە بەوەی مەبەست لە وشەی (التواطؤ) لەزمان و شەرعدا بریتی یە لە (التوافق- ڕێککەوتن) نەوەک (التطابق)، جا بینیمان ابن العلاء ھێشتا دەمەقاڵێ لەگەڵ بەسەرخەران دەکات بەدەمەقاڵێیەکی گەورەو بە بەتاڵ فەتوا دەدات بەوەی کەوا مەبەست لە وشەی (التواطؤ) لەکتێبدا بریتی یە لە (التطابق)، بەڵام ئیمام مەھدی بەحەق فەتوا دەدات لەکاتێکدا ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ شتێک نەڵێم بەناوی خواوە بە گومان و دوودڵیەوە جگە لەوەی حەق و راست نەبێت کەوا مەبەست لە وشەی (التواطؤ) بریتی یە لە (التوافق-ڕێککەوتن) نەوەک (التطابق). وەھەتا ابن العلاء لەمەبەستەکە بزانێت ئەوە ئیمام مەھدی جاوەروانکراو ناصر محمد یەمانی ئەم ھەواڵەی پێدەڵێت:
( إن بوش الأصغر وقبيله بلير قد تواطَأوا على غزو العراق )

جا ئایا ھیچ رەخنەیەکت ھەیە لەسەر ئەم فەتوایە برای بەرێزم ابن العلاء؟ جا گەر وەڵامەکەت بەڵێ بێت بەوەی کەوا: (إنّ بوش الأصغر وقبيله بلير حقاً قد تواطَأواعلى غزو العراق بغير الحقّ)، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی پێت دەڵێت: ئایا نابینیت کەوا (التواطؤ) بریتی یە لە (التوافق) بەو مانایەی کەوا بۆشی بچوک و ھۆزەکەی بلێر بەراستی رێککەوتن (اتّفقوا) لەسەر شەری عیراق؟ کەواتە بەیانی حەق بۆ وشەی (التواطؤ) بریتی یە لە (التوافق-ڕێککەوتن) نەوەک (التطابق)، جا ئایا دروستە بڵێی: ( إنّ بوش الأصغر وقبيله بلير قد تطابقوا على غزو العراق )؟

جا چۆن فەتوای ئەوە دەدەی کەوا (التّواطؤ) بریتی تە لە (التطابق)؟ بەڵکو (التواطؤ) بریتی یە لە (التّوافق) برای بەرێزم، جا لەبەرچی دەمەقاڵێ دەکەی بە بێ زانست و بێ ڕێنمایی و بێ کتێبێکی ڕۆشن و ئاشکراوە؟ خوا ھیداێەتت بداو لێت خۆشبێت، جا ئایا ھێشتا ھەر رەخنەت ھەیە لەسەر فەتواکەی ئیمام مەھدی دەربارەی بەیانی وشەی (التواطؤ) بەوەی کەوا بەراستی (التوافق-ڕێککەوتن) نەوەک (التطابق)؟ وە گەر پشتیشت ھەڵکرد ئەی ابن العلاء و وتت مەبەست لە وشەی (التّواطؤ) ھەر بریتی یە لە (التطابق) ئەوا پاش ئەوە ئیمام مەھدی جارێکی تر پرسیارەکە دووبارە دەکاتەوەو دەڵێت، جا ئایا دروستە بڵێی:
( تطابق بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )؟
یان دەڵێین: ( تواطأ بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )؟

وە بەھەمان شێوە دەڵێن: ( توافق بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )

کەواتە (التّواطؤ) (التطابق) نی یە بەڵکو (التواطؤ) بریتی یە لە (التوافق-ڕێککەوتن)، جا لەبەرچی دەمەقاڵێ لەحەقدا دەکەن لەدوای ئەوەی بۆتان رووندەبێتەوە کەوا ئەوە حەقە لە پەروەردگارەکەتانەوە؟

وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــ