ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
05 - 04 - 1431 ك
21 - 03 - 2010 مـ
11:28 ئێواره‌

[ لمتابعة رابط المشـاركـــــــــة الأصليَّة للبيــــــــــــــان ]
http://www.mahdi-alumma.com/showthread.php?t=1495
_________


به‌یانێكی گریان هێنه‌ر بۆ چاوی خۆشه‌ویستانی خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و مه‌هدی چاوه‌روانكراو ..


بسم الله الرحمن الرحيم، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته. {إن الله وملائكته يصلون على النبي يا أيها الذين آمنوا صلوا عليه وسلموا تسليما {56}} صدق الله العظيم [ الأحزاب]

ئەی گەلی موسڵمانان؛ ئەی خۆشەویستانی پەروەردگاری ھەموو جیھان و پێغەمبەرەکەی و ئیمام مەھدی، بەراستی پشتھەڵکردنی موسڵمانان لە بانگەوازی حوکمکردن بۆ لای کتێبی خوا قورئانی گەورە توشی سەرسورمانی کردووم لەگەڵ ئەوەی كه‌وا ھەمووشیان باوەریان پێی ھەیە! جا لەپاش ئەوە خۆشەویستی دڵ و بینایی چاوو خۆشەویسترین کەس لەلام لە خەڵکی باپیرەم محمد پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وآله وسلم -بیرھاتەوە لە سەرەتای دابەزینی قورئانی گەورەدا بەوەی کاتێک ھیچ یەکێک لە خه‌ڵكی جیھان ئیمانی پێنەدەھێنا لەبەرئەوەی کتێبێکی تازەبوو لەلای پەروەردگاری جیھانەوە، جا قسەی گەله‌کەی تەنھا ئەوەبوو كه‌وا دەیانوت: {يا أيها الذي نزل عليه الذكر إنك لمجنون} صدق الله العظيم [ الحجر:6]
واته‌/ پێیان ده‌وت ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که قورئانت دابه‌زێنراوه‌ته سه‌ر بێگومان تۆ شێتی.

جا چەندە باپیرەمیان محمد پێغەمبەری خوایان ئازاردا بەئازاردانێکی گەورە بەتایبەتی لەدوای مردنی مامی ئه‌بو طالب خوا رەحمی پێبکات بەرەحمەتەکەی بەراستی پەروەردگارم بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، جا لەدوای مردنی ئه‌بو طالب ئازاردانی موشریکەکانی لەسەر توندتر بوو لەبەرئەوەی ئەو ئه‌بو طالبه‌ مرد کەوا لێی دەترسان، جا کاتێک کەوا محمد پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وآله وسلم - لە مزگه‌وتی حەرام نوێژی دەکرد، ئەوەبوو یەکێک لە موشریکە گەورەکان ھات و باپیرەم محمد پێغەمبەری خوای نەھی كرد لەنوێژکردنه‌كه‌ی لە مزگەوتی حەرام - صلى الله عليه وعلى آله وسلم - لەبەرئەوەی نوێژی بۆ خوایەکانی ئەوان نەدەکرد؛ بەڵکو نوێژو سوجدەی بۆ پەروەردگارەکەی دەبرد و نزیک دەبوویەوە لێی، وە ھەر لەبەرئەوەش ئەو فەرموودەیەی خودا دابەزی کەوا دەفەرموێت:
{أرأيت الذي ينهى {(9)} عبدا إذا صلى {(10)} أرأيت إن كان على الهدى {(11)} أو أمر بالتقوى {(12)} أرأيت إن كذب وتولى {(13)} ألم يعلم بأن الله يرى {(14)} كلا لئن لم ينته لنسفعا بالناصية {(15)} ناصية كاذبة خاطئة {(16)} فليدع ناديه {(17)} سندع الزبانية {(18)} كلا لا تطعه واسجد واقترب{(19)} صدق الله العظيم [العلق]
واته‌/ ئایا ئه‌و که‌سه‌ت بینیوه‌ که ڕێگری ده‌کات؟ (٩) له به‌نده‌یه‌کی خوا کاتێك نوێژ ده‌کات (١٠) ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت بێت (١١) یان فه‌رمان به خواناسی بکات (١٢) ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات (١٣) ئایا نه‌یزانیووه که خوا ده‌یبینێت (١٤) نه‌خێر سوێندبێت ئه‌گه‌ر کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت) ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (١٥) ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (١٦) جا با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات (١٧) ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (١٨) نه‌خێر به‌گوێی مه‌که‌ و گوێرایه‌ڵی مه‌به‌ هه‌ر سه‌رگه‌رمی سوژده ببه‌و خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه‌ (١٩).

جا لەپاش ئەوە محمد پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وآله وسلم - گەرایەوە بۆ نوێژەکە وەکو ئەوەی دەیکرد لە مزگەوتی حەرام لەدوای ئەوەی کەوا یەکێک لەدوژمنە موشریکە گەورەکان قەدەغەی کرد تا ئەوەبوو ئەم دوژمنی خوایە زانی کەوا محمد پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وآله وسلم - گەرایەوە بۆ نوێژەکە لە مزگەوتی حەرامدا جا ئه‌و دوژمنی خوایه‌ رێی لێگرتەوە لەوە، جا ئه‌وە بوو ئەم دوژمنی خوایە زانی کەوا محمد گەراوەتەوە بۆ نوێژکردن لەمزگەوتی حەرام و قەدەغەکراوە جا دوژمنی خوا به‌خۆی و هه‌ناوو پاشه‌رۆی ئاژه‌ڵێكه‌وه‌ هات لەکاتێکدا محمد پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وآله وسلم - سوجدەی دەبرد بۆ پەروەردگاره‌كه‌ی لە مزگەوتی حەرامدا، جا لەپاش ئەوه‌ هه‌ناوو پاشه‌رۆی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر سەری‌ لەکاتێکدا له‌ سوجده‌دا بوو عليه الصلاة والسلام! بەڵام باپیرەم محمد پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وآله وسلم - فەرمانەکەی خوای بیرھاتەوە کەوا فەرمانی پێکردبوو بەوەی: كلا لا تطعه واسجد واقترب {(19)} صدق الله العظيم
واته‌/ نه‌خێر به‌گوێی مه‌که‌ و گوێرایه‌ڵی مه‌به‌ هه‌ر سه‌رگه‌رمی سوژده ببه‌و خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه‌.

جا لەپاش ئەوە باپیرەم محمد پێغەمبەری خوا سوجدەکەی درێژکردەوە لەبەردەمی پەروەردگارەکەی و لێی نزیکدەبوویەوە بە لێبوردن لە گەلەکەی و دەیوت: [ اللهم اغفر لقومي فإنهم لا يعلمون] [ خودایە لە قەومەکەم خۆشبە بەراستی ئەوان نازانن]، بەڵام رۆژ لەدوای رۆژ ئازاری موشریکەکان توندتر دەبوو جا باپیرەمیان محمد پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وآله وسلم - زیاتر ئازاردەدا وە ئەوانەشیان سزا دەدا کەوا بەراستیان دادەنا و بەدوای دەکەوتن تا ئەوەبوو حاڵەتەکە لەسەری تەنگ بوویەوە عليه الصلاة والسلام، جا لەپاش ئەوە بریاری دا کەوا کۆچ بکات بۆ تائیف بەڵکو کەسانێک بدۆزێتەوە بەراستی دابنێن و بەسەری بخەن و پشتی قایم بکەن لە تائیف بەڵام ھەر بەتەنھا گەیشتنی بۆ تائیف و بانگەوازکردنیان لە نادی و شوێنی کۆبوونەوەکانیان ئەوا وتیان: [ئایا تۆ محمەدە شێتەکەی قورەیش نی؟! بەراستی پێش ئەوەی بێی بۆ لامان گوێبیست بووین دەربارەت ئەی ئەو کەسەی بەخراپە باسی خوایه‌كانمان دەکەی، جا برۆ لەلای ئێمە ئەی شێت].

جا به‌روویدا هه‌ڵشاخین و هاواریان به‌سه‌رداكردو سوكایه‌تیان پێكردو دەریانکرد لە مەجلیسەکانیان و ھیچ رێزێکیان نەگرت تەنانەت رێزی میوانداریش، جا لەپاش ئەوە نه‌وه‌كه‌نیان له‌ منداڵ و مێردمنداڵان گوێیان لێ بوو کەوا باوک و باپیرانیان بەم پیاوە دەڵێن شێت، لەپاش ئەوە ئەم منداڵ و توارانه‌ بەدوای کەوتن و بەردیان تێدەگرت بەڵام خزمەتکارەکەی زەیدی کوری حاریثە عليه الصلاة والسلام بەرگری لە پێغەمبەر دەکرد بە پشتی خۆی، بەو مانایەی پشتی خۆی کردبوو بە قەڵغان بۆ پێغەمبەر تاکو بەردی پێنەکەوێت، بەڵام بەردەکان پێیە پیرۆزەکانیشی گرتەوە جا خوێنیان لێدەچۆرا تائەوەبوو بە ئازارەوە رێی دەکرد، وە لەپاش ئەوە گه‌یشته‌ بێستانێکی گەورەی گەلی تائیف و چوویە ژوورەوە جا پاسەوانێکی باشی تێدا بینی لە ئەھلی کتێب جا رێنمایی كرد تا بردیه‌ ژێر سێبەری درەختێک لەپاش ئەوە رۆیشت تاکو ھێشووە ترێیەکی بۆ ئامادەبکات، وە لەوکاتەی کەوا گەرایەوە بۆ لای پێغەمبەر گوێی لێ بوو وا پێغەمبەر به‌ خه‌م و په‌ژاره‌وه‌ دوعا ده‌كات و دەستەکانی بەرزکردۆتەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی و سکاڵا دەکات لەلای عليه الصلاة والسلام و دەیوت: [ اللهم أشكو إليك ضعف قوتي وقلة حيلتي وهواني على الناس يا أرحم الراحمين، أنت رب المستضعفين وأنت ربي إلى من تكلني إلى عدو يتجهمني أم إلى أحد ملكته أمري! إن لم يكن بك غضب علي فلا أبالي إلا أن رحمتك هي أوسع لي، وأعوذ بنور وجهك الذي أشرقت له الظلمات وصلح عليه أمر الدنيا والآخرة لك العتبى حتى ترضى]

جا لەپاش ئەوە نێردراوی خوای جیھان جبریل لەبەردەمیدا دابەزی عليه الصلاة والسلام و وتی: [ ئه‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌لاواتی خواو فریشته‌كانت له‌سه‌ر بێت به‌راستی خودا فه‌رمانی پێكردووم كه‌وا ئه‌م دوو چیایه‌یان‌ له‌سه‌ر به‌یه‌كدا بده‌م گه‌ر بته‌وێت جا له‌پاش ئه‌وه‌ محمد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وآله وسلم - بزه‌یه‌كی كرد به‌ پێكه‌نینه‌وه‌و‌ وتی: نه‌خێر ئه‌ی براكه‌م جبریل، مادام په‌روه‌ردگارم له‌به‌نده‌كه‌ی رازیه‌ ئه‌وا هیچ گوێم لێ نی یه‌ به‌ڵكو خودا له‌ پشتیاندا كه‌سانێك بێنێت بڵێن: لا إله إلا الله محمد رسول الله‌ ]. سەڵاوات و سەلامی خوات لەسەربێت خۆشەویستی دڵ و بینایی چاوم ئەی محمد پێغەمبەری خوا صلى الله عليك وآلك المكرمين وأسلم تسليما. وە ئەی ئومەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی خوا، چی ئێوەی غەررا کردووە لەو ئیمام مەھدیەی کەوا خودا بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری خوای رەوانەکردووە صلى الله عليه وآله وسلم، جا ئایا قسەیەکی بۆ ھێناون کەوا پێشتر ئەو نەیھێنابێت؟! خوای گەورە فەرموویەتی: {أفلم يدبروا القول أم جاءهم ما لم يات آباءهم الأولين {(68)} صدق الله العظيم [ المؤمنون]
واته‌/ ئایا ئه‌م گوفتاره‌یان لێك نه‌داوه‌ته‌وه‌و لێی ووردنه‌بوونه‌ته‌وه‌ یاخود واده‌زانن ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باوو باپیره‌ دێرینه‌ یه‌كه‌مینه‌كانیان ڕه‌وانه نه‌کراوه‌.

وە ئەی ئومەتی ئیسلام، بەراستی خودا دەزانێت و ئێوە نایزانن، جا من بە یەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم؛ ئەویش ئەوەیە کەوا ملکەچ بن بۆ لای خوا لە خەڵوەتەکانتان بۆ پەروەردگارەکەتان، وه‌ بێننه‌ به‌رچاوتان گەر ھاتوو ئیمام ناصر محمد یەمانی به‌راستی بریتی بێت له‌ خەلیفەی خودا ئەو ئیمام مەھدیەی کەوا چاوەرێی دەکەن به‌بێ ئارامیه‌وه‌ ئێوەش وا پشتی لێدەکەن، جا چوزانن بەڵکو ناصر محمد یەمانی لە راستگۆیان بێت! جا حوکم و بریاری لەسەر مەدەن بەوەی وێنەی ئه‌و وەکو وێنەی ئەوانەیە کەوا لەپێش ئەو رابووردن لە مەھدیە درۆزنەکان؛ بەڵکو ملکەچ بن بۆ لای پەروەردگارەکەتان لە ناخی شەوداو بپارێنه‌وه‌و چۆك داده‌ن له‌به‌رده‌میدا تاکو دڵەکانتان حەق ببینێت و‌ بڵێن:

خودایە بەراستی تۆ دەزانی و بەندەکانت نازانن، پاک و بێگەردی و ستایش بۆ تۆیە ئێمە ھیچ شتێک نازانین جگە لەوەی خۆت فێرت کردووین بەراستی تۆ زاناو دانایت، خودایە گەر ناصر محمد یەمانی بەراستی بریتی بێت لە خەلیفەی خوا ئه‌و ئیمام مەھدیه‌ چاوەروانکراوەی کەوا به‌ بێ ئارامیه‌وه‌ چاوەرێمان دەکرد، خودایە ئەوا دڵەکانمان لەبەرامبەر حەقدا بینا بکە تاکو دواتر نەبێتە حەسرەت و پەشیمانی بۆمان جا دەستەکانمان بگەزین لەبەر توندی حەسرەت و پەشیمانی لەوەی گەر بەراستمان دابنایە ئەوا لە رێزلێگیراوان دەبووین وە لە پێشەنگی بەشەرەکان و چاکترین و پاکترینی خەڵکان دەبووین.
خوایە گەر بەراستی ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەروانکراوە ئەوا بەراستی فەزڵ و رەحمەتی خوا بەسەڕمانەوە گەلێ گەورەیە بۆ ئومەت جا بمانگێڕە لەوانەی کەوا سوپاسگوزارن لەوەی کەوا قەدەری رەوانەکردنی مەھدی چاوەروانکراوت لە ئومەت و جیلی ئێمەدا ھێناوە، جا چەندە ئومەتەکانی پێش ئێمە تەمەننای ئەوەیان دەکرد کەوا خودا ئیمام مەھدی لەناو ئەواندا رەوانە بکات بەڵام به‌خت یاوه‌ریان نه‌بوو، جا گەر لە ناو ئێمەدا رەوانەت کردووه‌ ئەوا بەراستی تۆ ئێمەت ھەڵکێشاوە بەسەر ئومەتەکاندا بە رەوانەکردنی ئیمام مەھدی چاوەروانکراو لە ئومەتەکەی ئێمەدا جا بمان گێرە لە سوپاسگوزاران به‌ رەحمەتی خۆت ئەی ارحم الراحمین.
خودایە بەندەکەت لەژێر پارێزگاری تۆ دایە بەوەی كه‌وا بەراستدانانی حەقم له‌ده‌ست نه‌ده‌ی گەر ناصر محمد یەمانی بەراستی مەھدی چاوەروانکراوی بەسەرخەر بێت بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خوا ھێناویەتی صلى الله عليه وآله وسلم، جا چۆن خۆشەویستی خواو خۆشەویستی پێغەمبەرەکەی بەدرۆ بخەینەوە؟ وە پەنا دەگرین بە خوا بەوەی خەلیفەی خودا مەھدی بەدرۆ بخەینەوە گەر خودا قەدەرو کاتی دیاریکراوی رەوانەکردنەی بۆمان بریار دابێت وە قەدەری دۆزینەوەی بانگەوازەکەیشی بۆ جیھان نیشان دابین جا نەبین بەوانەی كه‌وا پێشدەکەون لە بەراستدانانی خەلیفەی خودا ئەو کەسەی کەوا محمد پێغەمبەری خوا مژدەی دابوو بەرەوانەکردنی صلى الله عليه وآله وسلم.

خودایە تۆ فەرمووتەو قەولی تۆش حەقه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رمووی: {وقال ربكم ادعوني أستجب لكم} [ غافر:60] وە ھا ئەوە بەندەکەت داوات لێدەکات بە ملکەچی و زەلیلیەوە بۆت: به‌وه‌ی گەر ناصر محمد یەمانی بەراستی مەھدی چاوەروانکراوە ئەوا بمگێری لە بەراستدانەران لە بەسەرخەرە پێشکەوتووە پێشبرکێکارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆیدا بەر لە دەرکەوتنی بە سزایەکی توند لەلایەن خۆتەوە بە دوكەڵێکی ئاشکرا (الدخان)، ئەی ئه‌و کەسەی کەوا ده‌سه‌ڵاتت هه‌یه‌ به‌سه‌ر گۆرینی نێوان مرۆڤ و دڵه‌كه‌یدا دڵی به‌نده‌كه‌ت کوێرو نابینا مەکە لە بەرامبەر حەقدا وە حەقیش بەراستی شایەنی ئەوەیە كه‌وا بەدوای کەوی، ئەی ئەو کەسەی کەوا رەحمەت و زانستەکەت ھەموو شتێکی گرتۆتەوە ئەی ئەوەی کەوا ده‌سه‌ڵاتت هه‌یه‌ به‌سه‌ر گۆرینی نێوان مرۆڤ و دڵه‌كه‌یدا جا گەر ھاتوو ئەو بەراستی ئیمام مەھدی چاوەروانکراو بێت ئەوا دڵەكانمان نەرم بکە بۆ بەیانەکەی تاکو چاوەکانیشمان لەبەرامبەر ئەوەی حەقمان ناسی فرمێسك برێژێت‌ تا دڵەکانمان ئۆقرە ده‌گرێت و ئاسودە دەبێت بەوەی بەراستی ئەو ئیمام مەھدیە بە بێ ھیچ شک و گومانێک بەرەحمەتی خۆت ئەی ارحم الراحمین، بەراستی تۆ فەرمووتەو قەولی تۆش حەقه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رمووی: {الله يجتبي إليه من يشاء ويهدي إليه من ينيب} صدق الله العظيم [ الشورى:12]].
واته‌/ خودا خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی وه‌هیدایه‌تی ئه‌وانه‌ ده‌دات که ملكه‌چ بن بۆ لای و له‌ئاستی حه‌قدا خۆیان به‌گه‌وره‌ نه‌گرن.

جا لەبەر ئەوەی من ئیمام مەھدی حەقم جا سوێند بەو خوایەی کەوا ھیچ خوایەکی تر نی یە جگە لەئەو ئەوەی کەوا چاوی فرمێسکی لێ برژێت بەخور لەکاتی خوێندنەوەی ئەم بەیانەدا ئەوا بەراستی لە خۆشەویستانی خواو پێغەمبەرەکەی و مەھدی چاوەروانکراوە وە دواتر خودا ھیدایەتی دڵەکەی دەدات بۆ رێگای ڕاست، جا ببن به‌وانەی شوکرو سوپاسی خوا دەکەن ئەی خۆشەویستانی پەروەردگاری ھەموو جیھان وە ملکەچ بن بۆ لای پەروەردگارەکەتان و خۆتان بە گەورە مەگرن لەبەرامبەر حەقدا تا ھیدایەتی دڵەکانتان بدات وە ببن بەو گەلەی کەوا خودا بەڵێنی پێداون لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەوره‌دا لەوەی خوای گەورە دەفەرموێت: {يا أيها الذين آمنوا من يرتد منكم عن دينه فسوف ياتي الله بقوم يحبهم ويحبونه أذلة على المؤمنين أعزة على الكافرين يجاهدون في سبيل الله ولا يخافون لومة لائم ذلك فضل الله يؤتيه من يشاء والله واسع عليم {(54)} صدق الله العظيم [ المائدة].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاینەکەی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وا له ئاینده‌دا خوا که‌سانێک ده‌هێنێت خودا خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو بەعیززەت ونه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا (لەشەیتانە بەشەرەکان) له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن ( بەبەکارھێنانی ھەموو ھۆکارێک) له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت خواش فراوانگیرو زانایه.

به‌لام مه‌به‌ستی له‌باسكردنی جیهاد لێره‌دا واته‌ جیهادی بانگه‌وازكردن بۆ لای خودا له‌سه‌ر به‌رچاوروونی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ جا له‌ لۆمه‌ی لۆمه‌كاران ناترسن له‌سه‌ر ده‌عوه‌و بانگه‌وزكردن بۆ حه‌ق.
وە ئەی خۆشەویستانی دڵم و بینایی چاوەکانم بەنێرو مێتانەوە بەراستی من لەبەر خوا خۆشم دەوێن وە ئەوەی کەوا بۆ خۆم پێم خۆشە بۆ ئێوەشم پێ خۆشە ئەوەشی كه‌وا بۆ خۆم پێم ناخۆشە بۆ ئێوەشم پێ ناخۆشە وە ھیدایەتدران و نەجات بوونی ئێوەم دەوێت نەوەک سزا جا ببن بەوانەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندن، وە ئەی خۆشەویستانم لە بەر خۆشەویستی خوا بۆچی بەدرۆم دەخەنەوه‌و جنێوم پێدەدەن و گاڵتەم پێدەکەن ئه‌ی گەلی موسڵمانان، ئایا بۆ بەتاڵ بانگم کردوون؟ جا چۆن ئەوکەسە لەسەر بەتاڵە کەوا بانگەواز دەکات بۆ لای پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بریار بدەن وە فەرمان بەخەڵکی دەکات کەوا ببن بە بەندەی خوا بۆ ھاتنە جێی ھەدەف و ئامانج لە دروستکردنەکەیان جا منافەسه‌و پێشبڕکێ بکەن بۆلای پەروەردگاریان لەبەر حەزو تەماعی خۆشەویستی خوداو نزیکبوونەوە لێی و نیعمەتی رازیبوونی نەفسه‌كه‌ی پاک و بێگەردی بۆ خوای باڵادەست و بەرزو بڵندو گەورە؟ جا فەرمانم پێنەکردوون من بەگەورە بگرن لە جیاتی خوا، جا چۆن نورو تاریکاییەکان لەگەڵ یەکتردا کۆ دەبنەوە؟ خوای گەورەش فەرموویەتی: {ما كان لبشر أن يؤتيه الله الكتاب والحكم والنبوة ثم يقول للناس كونوا عبادا لي من دون الله ولكن كونوا ربانيين بما كنتم تعلمون الكتاب وبما كنتم تدرسون {(79)} صدق الله العظيم [ آل عمران]
واته‌/ بۆ هیچ ئبه‌شه‌رێك نی یه‌ که خوا کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێببه‌خشێت له‌وه‌ودوا به‌خه‌ڵکی بڵێت وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی خوا به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان وتووه‌) هه‌وڵ بده‌ن بۆ خوا بژین و لێبڕاو بن و ببنه‌ ره‌ببانی به‌وه‌ی که به‌رنامه‌ی خوا فێری خه‌ڵکی بکه‌ن و خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن.

جا بە ھەمان شێوە دەبینن دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوه‌یه‌ كه‌وا‌ پێتان ناڵێت به‌دوای پەرستنی من بکەون لە جیاتی خوا بەڵکو دەڵێت ببن بە رەببانی و ئەو خودایە بپەرستن کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە وە منافەسەو پێشبرکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی خواو نزیک بوونەوە لێی و نیعمەتی رازی بوونی نەفسیدا، جا لەبەرچی بەدرۆم دەخەنەوە ئەی برایانی موسڵمانانم؟بەراستی من لەسزایەکی ناسۆرو بێخێر دەترسم لەسەرتان، جا مەترسن ھەرگیز ئیمام مرھدی دوعای ئەوەتان لێناکات، وە گەر ھاتوو ئارامیشم نەماو دوعام لێکردن لە سەعاتی تورەییدا ئەوا رەجا لە پەروەردگارەکەم دەکەم بە حەقی ئەوەی كه‌وا ھیچ خوایەک نی یە جگە لە ئەو نەبێت وە بەحەقی ئەو رەحمەتەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نووسیوە وە بەحەقی گەورەیی نیعمەتی رازیبوونی نەفسی کەوا وەڵامی ئەو دوعایەم نەداتەوە لەبەر ئەوەی ئێوە بەشێکن لە ئامانجە گەورەکەم ئەگینا سوێند بەخوا ھەرگیزاو ھەرگیز داوای له‌ناوچونتان لێناكه‌م جا لە دوعاكردنی من مەترسن بەڵام من لە دوعای یەکێک لە بەرسەرخەرانم دەترسم لێتان وەکو پێغەمبەری خوا لوط و ئیبراھیم، جا ھەرچی پێغەمبەری خوا ئیبراھیم بوو وتی: {واجنبني وبني أن نعبد الأصنام {(35)} رب إنهن أضللن كثيرا من الناس فمن تبعني فإنه مني ومن عصاني فإنك غفور رحيم {(36)} صدق الله العظيم[ إبراهيم].
واته‌/ خۆم و نه‌وه‌کانیشم بپارێزه له‌وه‌ی که بته‌کان بپه‌ره‌ستین (٣٥) په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی ئه‌وانه زۆر که‌سیان گومڕا کردو زۆر خه‌ڵکیان سه‌رلێشێواو کرد جا ئه‌وه‌ی شوێنی من بکه‌وێت جا ئه‌وه بێگومان له منه‌ ئه‌وه‌ش که لێم یاخی ده‌بێت ئه‌وه بێگومان تۆ زۆر لێخۆش بوو میهره‌بانیت.

بەڵام خودا قەومەکەی ئیبراھیمی بە ھیلاک دا بەھۆی دوعای نێردراوی خوا لوط ه‌وە کەسیش پێغەمبەری خوا ئیبراھیمی بەراست دانەنا جگە لەنێردراوی خوا لوط نەبێت خوای گەورە فەرموویەتی: {فآمن له لوط} صدق الله العظيم [ العنكبوت:26].
واته‌/ جا لوط باوه‌ڕی پێ هێنا.

جا لەپاش ئەوە خودا گەلەکەی لەناوبرد بەھۆی دوعای نێردراوی راستگۆی خوا لوط صلى الله عليه وآله وسلم، جا خودا وەڵامی داوای نێردراوەکەی لوط ـی دایەوەو گەلەکەی لەناوبرد بە به‌ردبارانکردنێکی سەخت لەھەسارەی سزاوە، وە بەھەمان شێوە منیش لە دوعای یەکێک لەبەسەرخەرانی مەھدی چاوەروانکراو دەترسم کە لەموسڵمانانی بکەن.

وە ھەر لەبەر ئەوه‌ش دەڵێم ئەی خۆشەویستانی دڵم و ئەی بینایی چاوەکانم ئەی گەلی بەسەرخه‌رە پێشکەوتووە پێشبڕکێکارە ھەلبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆم بەر لەدەرکەوتنم بەخوای گەورە داواتان لێدەکەم کەوا پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە پەروەردگاری ئەوەشی کە لەنێوانیاندایەو پەروەدگاری عەرشی گەورەشە کەوا به‌دوای ئه‌وه‌ مه‌كه‌ون حەسرەت و خه‌فه‌تباری په‌روه‌ردگارم زیاتر بێت لەسەر بەندەکانی لەبەرئەوەی گەر ئێوە دوعاتان لە قەومێک کرد ئەوا خودا دوعاکانتان وەڵام دەداتەوە وەکو بەراستدانانێک بۆ بەڵێنە حەقەکەی بەوەی کەوا بەسەرتان دەخات لەسەرئەوانەی بە درۆتان دەخەنەوە جا دوژمنەکانتان بەھیلاک دەبات و لەدوای ئەوانیشدا ئێوە جێنشین دەکات بەراستی خوداش لەبەڵێنی خۆی لانادات و دەیباتە سەر.

بەڵام ئەی خۆشەویستانی دڵی ئیمام مەھدی سوێند بەو خوایەی کەوا ھیچ خوایەک نی یە جگە لەئەو داوای ئەوەم لێنەکردوون لەبەر رەحمەتی من بۆ خەڵکی ئەوە بکەن؛ بەڵکو لەبەرئەوەی من بینیم کەوا پەروەردگارم بەراستی ھه‌ر خۆی ارحم الراحمینە، جا لە کتێبدا نەمبینی کەوا له‌ناوبردنی بەندەکانی له‌سه‌ری سوك بێت لەگەڵ ئەوەی کەوا ھیچ ستەمێکیشی لێنەکردوون پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، پەروەردگارەکەت ستەم لە ھیچ کەسێک ناکات، بەڵام ئەی برایەکانم گەر دەتانزانی خوا چەندە رەحمان و رەحیمە وە بەراستیش بەبەزەیی و رەحیمە، ئەگینا سوێند بەو خودایەی كه‌وا ھیچ خوایەک نی یە جگە لەئەو ھیچ مەجالێک نی یە بۆ بەراووردکردن لە نێوان رەحمەتی خوا بۆ بەندەکانی و رەحمەتی دایکێک بۆ رۆڵەکەی گه‌ر تەنانەت ھەزار ساڵیش ئه‌م منداڵه‌ سەرپێچی دایكه‌كه‌ی كردبێت ئه‌وا هه‌ر سوك نیه‌ لەسەر ئه‌م دایكه‌ لەکاتێکدا ئەو ھاوارو ناڵەیەتی و سزادەدرێت لە ئاگری جەھەننەمدا جا تەسەوری ئەوە بکەن خەفەتباریەکەی چەند گەورەیە وە حەسرەتەکەی چەندە لەسەر رۆڵەکەی له‌کاتێکدا گوێبیستی ھاوارەکەشی نی یە لە ئاگری جەھەننەمدا، جا ئەی چی دەربارەی ئەوکەسه‌ی کەوا لەم دایکە بەرەحمترە بۆ بەندەکانی کەوا خوای ارحم الراحمینە؟ جا ھێشتا بیرتان دەھێنینەوەو دەڵێین بەراستی خودا بەحەسرەت و خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەوبەندانەی کەوا ستەمیان لە نەفسی خۆیان کردو بەھیلاکی بردن بەھۆی دوعای پێغەمبەرەکانیان لێیان لەدوای ئەوەی لەبەرامبەر حەقدا بەدرۆیان خستنەوە لە لایەن پەروەردگاریانەوە، جا لەگەڵ ئەوەی کەوا خودا ھیچ ستەمێکیشی لێنەکردوون بەڵام بەھۆی گەورەیی سیفەتی رەحمەتەکەی لە نەفسیدا دەبینن کەوا خەفەتبارو بە حەسرەتە لەسەر بەندەکانی راستەوخۆ لەدوای لەناو بردنیان لەدوای دوعای پێغەمبەرو چاکەکارەکان لێیان وە بەراستی ئەوەشتان زانیوه‌ لەوەی خوای گەورە دەفەرموێت: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]
واته‌/ ئه‌مه‌ ته‌نها گرتنێكی گه‌وره‌و به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون (٢٩) (خودای گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌ت و خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌ خۆ ئەوان ناگه‌رێنه‌وه نا‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا (٣١) که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن (٣٢).

جا ھێشتا ئیمام مەھدی ئەم ئایەتە محکەمە بیری بەسەرخەرەکانی دەھێنێتەوە تاکو خودا بەراستدابنێن و ئەویش بەراستیان دابنێت جا بڵێن:
ئه‌ی خودای هه‌موو جیهان سوێند بەتۆ ئەو کەسەی کەوا خەبیرە بەتۆی رەحمان حاڵی تۆی پێ ناساندین جا چۆن دەتوانین چێژ وەربگرین لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان و لەم لاوەش خۆشەویستەکەمان خەفه‌تبار بێت لەنه‌فسی خۆیدا و متحسر بێت له‌سه‌ر به‌نده‌كانی؟ هيهات هيهات بەوەی رازی بین تا ئەو کەسەی کەوا خۆشەویسترە لەلامان لە بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان کەخوای پەروەردگاری ھەموو جیھانە رازیدەبێت لەنەفسی خۆیدا بەوەی چێتر نە خەفەتباربێت نە بە حەسرەت، جا گەر ئەوەم نەکرد ئەی کەواتە بۆ ئێمەت دروستکردووە ئەی خودای ھەموو جیھان؟ جا ئایا لە پێناوی بەھەشت و حۆریەکان ئێمەت دروستکردووە، یا لەپێناوی خۆمان یا لەپێناوی ئەوەی خۆشەویستی و نزیکی و نیعمەتی رازیببوونی نەفسی خۆت بپەرستین؟ جا چەندە تۆمان خۆشدەوێت ئەی خودا، وەچۆن کەسێک تۆی خۆشبوێت دەتوانێت ئاسودەو کەیف خۆش بێت لەکاتێکدا بزانێت خۆشەویستەکەی خەفەتباره‌ لە نەفسی خۆیدا بە خەفەتباریەکی گەورە! نەخێر سوێند بە پەروەردگارم ئەو نەفسە رازینابێت تاکو خۆشەویستەکه‌ی رازیدەبێت لە نەفسی خۆی و کەیف خۆشدەبێت

وە ھەر لەبەر ئەوەش تکاو داواتان لێدەکەم ئەی خۆشەویستانی خوا ئەی ئەوانەی کەوا خودا بەڵێنی دابوو بەھاتنتان لە محکەمی کتێبەکەی گەر ئێوە خواتان خۆشدەوێت بە خۆشویستنێکی گەورە بەوەی کەوا یارمەتیم بدەن بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (كه‌ رازیبوونی خوایه‌ له‌نه‌فسی خۆیدا به‌وه‌ی چیتر نه‌خه‌فه‌تبار بێت نه‌ به‌حه‌سره‌ت)، جا دوعا لە موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش مەکەن، وەگەر کردیشتان ئەوا لەسەر شەیتانە جن و بەشەرەکان دوعا بکەن تا خودا ئازاریان پێ بچێژێت وە ھەموو رۆژێکیش له‌كاروباردایه‌ پاکی و بێگەردی بۆی کەوا رەحمەتەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە، بەڵام ئەوان بێئومێدبوون لەرەحمەتی پەروەردگاره‌كه‌یان وەکو چۆن بێباوەرانی نیشتەجێی گۆرەکان بێئومێدبوون، وە ئەوە ھەڵەی خۆیانە جا ستەمیان لە نەفسی خۆیان کردووە بەھۆی بێئومێدبوون لەرەحمەتی ئەو خودایەی کەوا بەندەکانی بانگ دەکات بە ئیبلیسیشەوەو سەرجەم بەندەکانی لە ئاسمانەکان و زەویدا خوای لێخۆشبوو بەبەزەیی و میھرەبان فەرموویەتی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾ وَأَنِيبُوا إِلَىٰ ربّكم وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن ربّكم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾ أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾ أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾ أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾ بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واته‌/ بڵێ خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که ئیسرافتان كردووه‌و هه‌ڵه‌و گوناهو تاوانتان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا چونکه به‌ڕاستی خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانه‌‌ (٥٣) هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیم و ملكه‌چی بن و خۆتان به‌گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قدا پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن و که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات (٥٤) وه‌ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌وه‌ بكه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه دابه‌زێنراوه‌ بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت له‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێك بڵێت ئاخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێك که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێك ببێت و جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨) به‌ڵێ‌ به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ‌زانی فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو لوتت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیدا تۆ هه‌ر له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (به‌ئایه‌ته‌كانی خودا) (٥٩).

جا بەخوا سوێندتان دەدەم ئایا باوکێک دەتوانێت بە ئەولادەکەی بڵێت ( ڕۆڵەکەم) لەکاتێکدا زۆر بەتوندی لێی تورە بێت؟ بەڵام سەیری خودای ارحم الراحمین بکەن لەگەڵ تورەیی یە توندەکەشی سەرەرای ئەوەش به‌ بەندە موجریم و تاوانبارەکانی ده‌فه‌رموێت: {يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ} صدق الله العظيم.
واته‌/ ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که ئیسرافتان كردووه‌و هه‌ڵه‌و گوناهو تاوانتان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا چونکه به‌ڕاستی خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانه.‌‌

جا ئایا گەورەیی رەحمەتی خوای گەورە نابینن ئەو خوایەی کەوا لەسەرووی عەرشەوە ئیستوای کردووە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی جا بەراستی قەدرو رێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی، جا ئایا پەروەردگارەکەم گەورە نی یە ئەو پەروەردگارەی کەوا شایەنی ئەوەیە بەگەورەترین خۆشەویستی خۆشمان بوێت لەھەموو شتێک زیاتر لە دنیاو لە ئاخیرەتدا؟ جا ھەر ئەوە کەوا دروستی کردووین و وێنای کردووین و رزق و رۆزی داوین وە لێشمان خۆشدەبێت و رەحمیشمان پێدەکات لەدنیاو ئاخیرەتدا پاک و بێگەری بۆ پەروەدگاری لێخۆشبوو میھرەبانم، جا ئایا جەزاو پاداشتی چاکە ھەر چاکە نی یە؟ جا چۆن رازیدەبن بە زینەت و جوانیه‌كانی دنیاو نیعمەتەکانی بەھەشت ئەی بەندەکانی خودای بە بەزەیی؟ جا گەر ئەوەتان بزانیبوایە کەوا ئێمە دەیزانین لە نیعمەتە گه‌وره‌كه‌ ئەوا ھیچ دوانەدەکەوتن لەوەی نیعمەتی رازیبوونی خودا لەسەر بەندەکانی گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌ جا بەدوای رازیبوونەکەی دەکەوتن و خۆتان بەدوور دەگرت لە خەشم و قین و توورەیی یەکەی دواتریش دەزانن کەوا بەراستی رازیبوونی خوا گەورەترین نیعمەتە و گەورەترە لەهه‌موو نیعمەته‌كانی مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەتیش پاشان دەزانن لە کاتێکدا ئێوە ھێشتا لە ژیانی دنیادان بەوەی کەوا نیعمەتی رازیبوونی خودا لەسەر بەندەکانی بەراستی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە كه‌ گەورەتره‌ لە بەھەشتەکەی. وەکو خوای گەورە پشتراستی دەكاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [المائدة:119].
واته‌/ خودا لێیان ڕازی بووه و ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون ئه‌وه‌یه سه‌رفرازیی گه‌وره و بێ سنوور.

هه‌روه‌ها وه‌كو خوای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
واته‌/ وه‌ رازیبوونێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ كه‌ گه‌وره‌تره‌ (له‌ هه‌موو نیعمه‌ته‌كان) ئا ئه‌مه‌یه‌ سه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌.

وە ئەی خۆشەویستانی دڵم لەلای پەروەردگارم، خەڵکی بێئومێد مەکەن لەرەحمەتی خوا ھەرچەندە بشزانن گوناھیشیان ھەیە جا بزانن کەوا بەدڵنیایی یەوە خودا لەھەموو گوناھەکانیان خۆشدەبێت، جا ئامۆژگاریان بکەن و رێیان رۆشن بکەن بۆ رێگای حەق و چاکترین رێگا بە حیکمەت و ئامۆژگاری چاک و جوان.

وە لەسەر ئەوە نموونەیەکتان بۆ دێنمەوە بۆ ئەو چیرۆکەی کەوا لەلای ئیمام مەھدی روویداوه‌ لە یەکێک لەو دەوڵەتانەی کەوا رێگایان داوە بە خواردنەوەی مەی..
[[جا به‌ لای چێشتخانەیەکدا تێپه‌ربووم کەوا لەتەنیشتیدا کافتریایەک ھەبوو واپێده‌چوو مەی بفرۆشێت، جا پیاوێکم بینی کەوا لەسەر کورسیەکەی تەنیشت میزێكه‌وه‌ به‌سه‌رخۆشیه‌وه‌ دانیشتبوو مێزەکانیش لە دەرەوە بوون لە لێواری شەقامه‌كه‌دا جا لەپاش ئەوە لەتەنیشت مێزی سەرخۆشەکە لەسەر کورسیەکە دانیشتم لە بەرامبەریه‌وه‌و بەدەستم سەلامم لێیکرد ئەویش دەستی درێژکرد بۆم و وتی: بەخێر بێی، ئایا دەمناسی تا سەلامم لێبکەی؟ جا پێم وت؛ بەڵکو سوێند بەخوا من براتم و بەراستی من و تۆ لە نەوەی یەک پیاوو یەک ئافرەتیشین، جا لەپاش ئەوە پیاوەکە سه‌رسام بوو لە قسەکەم! پێی وتم: ئایا شێت بوویت! چۆن دەبیتە برام لەکاتێکدا ناشت ناسم؟ جا پێم وت: ئایا من و تۆ لە نەوەی یەک پیاوو ئافرەت نین کەوا باوکمان ئادەم و دایکمان حەوایە؟! جا لەپاش ئەوە پێکەنی و دەنگی بەرزکردەوە بەپێکەنینەکەیەوە تا ئەوەی منیشی خستە پێکەنین لەگەڵ خۆیدا جا لەپاش ئەوە ھەڵسام بۆ چێشتخانەکە جا داوای ژەمی عیشام کرد بۆ هەردووکمان وە سوێندم خوارد لەسەری كەوا قبوڵیبکات وە سوێندیشم بەخوای گەورە بۆ خوارد کەوا من ھیچ کرێی و سوپاسێکم لێی ناوێت لەبەرامبەردا، ئەویش وتی بەڵکو دواتر نیوەی حسابی خوانی عیشاکە دەدەم، جا پێم وت: نەخێر سوێند بە پەروەردگارم، جا رێزم لێی گرت و لەگەڵ مندا نانی ئێوارەی خوارد بەڵام پەرداخێکی پڕ کرد لە مەی و ویستی کەوا پێمی بدات لەدوای نانخواردنەکە. جا پێم وت ئەوە حەرامکراوە لە دینەکەی ئێمەدا. ئەویش وتی: دینەکەی تۆ چی یە؟ پێم وت: دینەکەم ئیسلامە. وتی: ئەی پیاو ھەموومان موسڵمانین بەڵام خودا فەرموویەتی خۆتان بەدووربگرن لە مەی و خودا حەرامی نەکردووە لەسەرمان. جا پێم وت: وا گومانم برد مەسیحی و موسڵمان دەرچویت! خودا لێتی پیرۆزبكات ئایا نازانی کەوا خۆ بەدوورگرتن (الاجتناب) لەتوندترینی جۆرەکانی حەرامکردنە وەکو ئەوەی چۆن حەرامە بەندایەتی غەیری خوا بکەی؟ خوای گەورەش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ ﴿١٧﴾ الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الزمر]
واته‌/ وه‌ ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌یپه‌رستن جگه له خوای په‌روه‌ردگار ملكه‌چ بوون لای خواو خۆیان به‌گه‌وره‌ نه‌گرتووه‌ له‌به‌رامبه‌ر حه‌قدا مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م.. (١٧) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون هه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن (١٨).

جا لەپاش ئەوە پیاوەکە وتی: کەواتە مەی حەرامە وەکو چۆن ئەوە حەرامە شەیتان بپەرستین؟! جا لەناکاو كه‌مۆڵه‌و بوتڵه‌كه‌ی گرت و تێی ھەڵدا تاکو بەدیوارەکەی دادا کەوا لەنزیک رێگاکە بوو شکاندی و به‌رێگاكه‌دا پارچه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌، لەپاش ئەوە ھەڵسایەوەو پارچە شوشە پەرش و بڵاوەکانی بەدەستی كۆكرده‌وه‌ تا ئازاری پیاده‌كان نەدات، وه‌ رۆیشت بەرەو سندوقی زبڵدانەکە کەوا لەنزیک منه‌وه‌ بوو پارچە شوشەکانی تێھەڵدا ناویەوه‌و گەرایەوه‌و‌ خۆی به‌سه‌رمدا هێناو ماچی كرد وه ‌دەیویست کەوا دابەزێت بۆ ئەوەی خۆی به‌ پێکانیشمدا بێنێت جا گرتم و پێم وت: لەخوا بترسە ئەوە مەکە، جا وتی بەچ شتێک پاداشتت بدەمەوە؟ پێم وت: پاداشتدانەوەی من ئەوەیە کەوا خۆت لەئاگر دەربازبكه‌ی و تۆبەبکەی بۆ لای خوا بە گەرانەوە بۆ لای. جا پیاوەکە دەستەکانی بەرزکردەوە بۆ لای پەروەردگاره‌كه‌ی و هاواری دەکرد بە پارانەوە لەکاتێکدا چاوەکانی بەخور فرمێسکی دەباراند جا بەزۆر و گرانی ئیزنی دام و دەیویست کەوا لەگەڵی بچم بۆ ئەو ئوتێلەی لێی نیشتەجێ یە و نەیدەویست لێم جیابێتەوە]]
انتهى..

جا لەپاش ئەوە ئەو فەرموودەیەی پەروەردگارم بەیاد ھاتەوە کەوا دەفەرموێت: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ ربّك بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} صدق الله العظيم [النحل:125]
واته‌/ بانگه‌واز بکه بۆ لای ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ وه‌ گفتو گۆو موجاده‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ به‌جوانترین شێوه چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه‌ که کێ گومڕایه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی زانایه به هیدایه‌ت و وه‌رگران.

جا تەسەوری ئەوە بکەن برایانی بەسەرخەرم گەر ھاتوو ئەوکاتەی كه‌وا من بینیم وا مەی دەخواتەوە لە شەقامدا جا بە دەنگێکی بەرز پێم بوتبایە: لەخوا بترسە ئەی سەرخۆش! جا ئایا دەتانبینی کەوا من بمتوانیبایە ھیدایەتی بدەم بەم رێگایە؟

لەبەر ئەوە پابەند بن بەحیکمەت لە بانگەوازکردندا بۆ لای خواو مەبن بەھۆکاری ھەڵاتنی خەڵکی و ببن بە مژدەدەر و رەحمەت بۆ ھەموو جیھان ئەی بەسەرخەرانی مەھدی چاوەروانکراو ئەی گەلی بانگخوازان بۆ لای ئاشتی جیھانی لە نێوان گەلانی بەشەردا بە موسڵمان و کافرەوە. جا سوێند بەخوا ئومەتەکان ھیدایەت نادەن لەکاتێکدا ئێوه‌ پێیاندا هه‌ڵده‌شاخێن و هاواریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن یا شمشێر دەخەنە سەر گەردنیان! نەخێر سوێند بەپەروەردگارم جا ھەرگیز ھیدایەتیان نادەن تەنھا بە حیکمەت و ئامۆژگاری چاک و جوان نەبێت وەکو خودا فەرمانی پێکردوون لە محکەمی کتێبەکەی.
لەوەی خوای گەورە دەفەرموێت: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ ربّك بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} صدق الله العظيم.
واته‌/ بانگه‌واز بکه بۆ لای ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ وه‌ گفتو گۆو موجاده‌له‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ به‌جوانترین شێوه.

جا فەرمانەکانی خوا چەندە جوانە وە چەندە بەرەحم و میھرەبانیشە خوای ارحم الراحمین پاک و بێگەردی بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی ..

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، وسلام على المرسلين، والحمد لله رب العالمين ..

براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی
_______________________