ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
25 - 11 - 1429 کۆچی
24 - 11 - 2008 زایینی
02:53 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=52070
ــــــــــــــــــ


ئایا له‌دوای حه‌ق و ڕاستی چیتر هه‌یه‌ جگه‌ له‌ گومڕایی؟
جا فه‌توای نهێنی ئه‌م ترس و تۆقین و هه‌ڵهاتنه‌تان بۆ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌تان کە سه‌رێكیان پێدا ده‌كێشێیت بۆ دیمه‌نه‌كه‌یان له‌كاتێكدا هێشتا به‌ زانسته‌كه‌ی ئەوانی نەزانینوە ..



بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر. اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَكَلْبُهُمْ بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ لَوْ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم [الكهف:18].

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من فه‌توای نهێنی ئه‌م ترس و تۆقین و هه‌ڵاتنه‌م بۆ دان بۆ ئه‌وکەسەی سه‌رێكیان پێدا ده‌كێشێیت بۆ دیمه‌نه‌كه‌یان له‌كاتێكدا هێشتا به‌ زانسته‌كه‌ی ئه‌وانی نەزانیوە بۆیه‌ ئێستا شته‌كه‌ بووه‌ به‌ شتێكی ئاسایی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رێكیان پێداده‌كێشێت بۆ سه‌ر ده‌یمه‌نه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌م به‌یانه‌ی ناصر محمد یه‌مانی کە حه‌قه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی بۆ باسكردوون ده‌رباره‌ی نهێنی ئه‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:‌ {لَوْ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا} صدق الله العظيم.

ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ ئومه‌ته‌ یه‌كه‌مینه‌كانن له‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان زیاتر له‌ هه‌زار ساڵ به‌سه‌ربردووه‌، بۆ نموونه‌ سه‌یری ئه‌م كاته‌ بكه‌ن کە نوح له‌ناو گه‌له‌كه‌ی مایه‌وه‌: {أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا} [العنكبوت:14].

جا ئایا واده‌زانن ئوممه‌تی ئه‌م گه‌لانه‌ی کە هه‌زاران ساڵیان به‌سه‌ربردووه‌ جه‌سته‌كانیان وه‌ک جه‌سته‌ی ئێوه‌ بچوكن؟ نه‌خێر جا به‌ڕاستی ڕاستی ئه‌مه‌مان له‌ قورئانی گه‌وره‌وە بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌وه‌ی ئێوه‌ نه‌تانده‌زانی له‌ ڕاستیه‌كانی كتێب جا ئه‌مه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ده‌بینن، جا سه‌یری كه‌للە سه‌ری یه‌كێک له‌م ئوممه‌ته‌ یه‌كه‌مینانه‌ بكه‌ن کە هێشتا عاره‌بانه‌كه‌ ناتوانێت هه‌ڵیبگرێت له‌كاتێكدا ته‌نها كه‌للە سه‌رێكیشه‌! جا ئایا لە اللە ناترسن؟



وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌یری قه‌باره‌ی ئه‌م مرۆڤە بكه‌ن له‌وانه‌ی اللە لەناوی بردوون. جا ئه‌وان توانایان له‌ ئێوه‌ زۆر زیاتر بووه‌ وه‌ ده‌سه‌ڵاتیشیان له‌ دروستكردنه‌كه‌یان زیاتر بووه‌، جا ئایا لە اللە ناترسن؟ جا ئایا له‌دوای ڕاستی چیتر هه‌یه‌ جگه‌ له‌ گومڕایی و سه‌رلێشێواوی نه‌بێت؟ ئایا ئه‌وه‌ چ به‌یانێكه‌ ئێوه‌ی وا كوێرو نابینا كردووه‌و حه‌ق و ڕاستی نادۆزنه‌وه‌ یان ئیوه‌ ڕقتان له‌ حه‌ق و ڕاستی یه‌؟ جا به‌ڵێنی ئه‌م نیشانەیەش به‌ حه‌ق نزیكبۆته‌وه‌.

وه‌ ئەمەش دووباره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ شانشینی عه‌ره‌بی سعودی دواتر بۆتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌ره‌تای ذی لحجە بۆ ساڵی ١٤٢٩ ڕێکەوتنی ڕۆژی هه‌ینی یه‌و وه‌ستانیش له‌ عه‌ره‌فه‌ شه‌ممه‌یه‌و ڕۆژی قوربانیش یه‌ک شه‌ممه‌یه‌ جا ئایا ئه‌م ڕووداوه‌ی دێت اللە نه‌یكردووه‌ به‌ نیشانه‌یه‌كی گه‌ردوونی بۆ به‌ڕاستدانان؟ جا ئەگه‌ر هاتوو زانایانی فه‌له‌كی فامیان كردو له‌مه‌ تێگه‌یشتن و دانیان نا به‌مه‌ بۆ به‌شه‌ر به‌وه‌ی ئه‌مه‌ ناكرێت و مەحاڵە ڕووبدات ته‌نها له‌ یه‌ک حاڵه‌تدا نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاتوو هیلال له‌ دایكبوو له‌ پێش قۆناغی (الاقتران -واتە لە پێش ئەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت لە سەرەتای مانگەوە) خۆریش لای ڕۆژهه‌ڵاتی بێت پاشانیش به‌ خۆر له‌گه‌ڵیدا كۆبوویه‌وه‌و تێیپه‌ڕاند، وه‌ زانایانی فه‌له‌كیش له‌ بێئاگایی دان و نازانن هێشتا حسابەكانیان له‌سه‌ر یاسای یه‌كه‌م بنیات نراوه‌ له‌ پێش ئه‌وه‌ی خۆر درک به‌ مانگ بكات، جا ئایا ئێوه‌ له‌ هه‌واڵه‌كه‌ تێگه‌یشتن کە نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو؟

وه‌ ئه‌ی قه‌وم، به‌ڕاستی من ده‌ترسم لێتان له‌وه‌ی سزایه‌كی سه‌خت له‌لایه‌ن اللە وە یه‌خه‌تان بگرێت، جا به‌ڕاستی حەق و ڕاستیەکەمان به‌ وردی و تێروته‌سه‌لی له‌ زۆرێکی بوارەکانی نیشانە ڕوون و ئاشكراكان ڕوونكردۆته‌وه‌، یان ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ وایده‌بینن ناصر محمد یه‌مانی له‌وانه‌ی ده‌یڵێت درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت و هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه‌ له‌سه‌ر واقعی حه‌ق؟ كه‌وابوو من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نیم ئەگه‌ر هاتوو له‌وانه‌ بووم كه‌ درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، په‌ناش ده‌گرم بە اللە له‌ نه‌زانان بم.

له‌وه‌یه‌ یه‌كێكتان بیه‌وێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "هه‌ڵت نه‌به‌ستاوه‌ به‌ڵام پێشتر دۆبلاژت كردوون". جا له‌ پاش ئه‌مه‌ وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ئه‌م به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستەی قورئان جێبه‌جێ بكه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌ جێبه‌جێ كردنێكی كرداری و بیربكه‌وه‌ له‌وه‌ی نهێنی ئه‌م هه‌ڵهاتنەو نهێنی سه‌رسوڕمانه‌كه‌ له‌م ئایه‌ته‌دا‌‌ چی یه‌ کە له‌ ناختاندا مایه‌ی سه‌رسوڕمانیه‌؟ هه‌روه‌ک ئێستا سه‌یری ده‌كه‌ن جا سه‌رتان له‌م نیشانانه‌ی په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان سوڕ ده‌مێنێت، به‌هه‌مان شێوه‌ ئایا بیرتان كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی ئەگه‌ر كه‌سێک زێاتر له‌ هه‌زار ساڵی تێپه‌ڕ كردبیت جه‌سته‌كه‌ی وه‌ک جه‌سته‌ی ئێوه‌ بێت؟ جا ئایا عه‌قڵه‌كانتان ئه‌مه‌ قبوڵ ده‌كات؟ به‌ڵكو هه‌ر ده‌بێت جه‌سته‌كانی ئه‌وان زه‌به‌لاح بن، جا هه‌روه‌ک چۆن جیاوازیه‌كی زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان ته‌مه‌نی ئه‌وان و ته‌مه‌نی ئێمه‌دا (وه‌ک ده‌بینن ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌ خه‌وتوویی ماونه‌ته‌وه‌) به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ جه‌سته‌دا جیاوازیه‌كی زۆر گه‌وره‌ ده‌بینن، جا سه‌یری ئه‌م حه‌قه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع وه‌ ئه‌م وه‌سفه‌ی قورئانیش به‌ یادی خۆتان بهێننه‌وه‌ به‌وه‌ی ده‌ڵێت ئه‌وان (ئه‌م گه‌لانه‌ی پێشتر له‌ناوبران له‌ ئوممه‌ته‌ یه‌كه‌مینه‌كان) وەک قه‌دی دارخورمای له‌ بن هه‌ڵكه‌نراو ده‌كه‌وتن و ده‌مردن ئه‌مه‌ش تا نهێنی لێكچوونه‌كه‌ بزانن به‌وه‌ی اللە به‌ڕاستی ده‌سه‌ڵاتی بە دروستكردنی ئه‌وان زیاتر كردبوو، جا سه‌یری ئه‌م حه‌قه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌ڵكو بترسن به‌ر له‌وه‌ی اللە لەناوتان ببات و ئێوه‌ش دوو دڵ و پشتهه‌ڵكه‌ر بن به‌ ناحه‌ق، جا به‌ڕاستی مروڤ له‌ هه‌موو شتێک زیاتر دەمەقاڵێ ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی سزایان بۆ دێت كه‌ گه‌لێكی سه‌رگه‌رمی دنیاو به‌ربه‌ره‌کانیكردنن له‌گه‌ڵ حه‌ق به‌بێ ئه‌وه‌ی زانستێكیان له‌ لایه‌ن اللە وە پێدرابێت دەمەقاڵێ ده‌كات، وه‌ له‌سه‌ر اللە ش قسه‌ ده‌كات به‌ گومان و دوودڵیه‌وه‌ له‌كاتێكدا نازانێت.

به‌ڵام من به‌ به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروست بۆم هێناون جا سه‌ره‌تا به‌یانی ده‌ربڕینه‌كه‌یم به‌ قسه‌كردن له‌ قورئانی گه‌وره‌ بۆ ده‌رهێناون له‌پاشانیش لەسەر ئەرزی واقع جێبه‌جێی ده‌كه‌م تا بۆتان ڕوونده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ حه‌ق و ڕاسته‌. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {سَنُرِ‌يهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يتبيّن لَهُمْ أنه الحقّ} صدق الله العظيم [فصلت:53].

جا سه‌یری ئه‌م نیشانانه‌ بكه‌ن بۆ ئێوە کە له‌ ناختاندا مایه‌ی سەرسامیە ده‌رباره‌ی ئوممه‌ته‌ یه‌كه‌مینه‌كان‌ جا به‌هه‌مان شێوه‌ هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتیش واده‌بینن به‌ڵام ئه‌وان به‌ خه‌وتوویی ڕاكشاون نەک چه‌ند هه‌یكه‌لێک بن له‌ ئێسک؛ به‌ڵكو ئه‌وان زه‌به‌لاحن به‌ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چونكه‌ ئێستا ئێسكه‌كانیان هێشتا به‌ گۆشت داپۆشراوه‌ (نه‌مردوون). ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌ڕاستدانانی به‌یانه‌ حه‌ق و ڕاست و دروستەکە له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع.



براتان ئیمام ناصر محمد یه‌مانی.
_____________